text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
فەلسەفەی بیرکاری فەلسەفەی بیرکاری ئەو لقەی فەلسەفەیە کە لە گریمانە فەلسەفییەکان، بنچینە فەلسەفەییەکان و ئاماژۆکە فەلسەفییەکانی بیرکاری دەکۆڵێتەوە. ئامانجی فەلسەفەی بیرکاری پێشکەشکردنی شرۆڤەیەکە بۆ سروشت و میتۆدۆلۆژیی بیرکاری و تێگەیشتن لە شوێن و پێگەی بیرکاری لە ژیانی خەڵکدا. سروشتە پێکھاتەیی و لۆژیکییەکەی بیرکاری خۆی بۆتە ھۆی ئەوە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەم زۆر بەربڵاو بێ و ھەمیش تاقانە بێ لەنێوان ھاوشانە فەلسەفییەکانیدا. ئەو پرسیارانەی ڕووبەڕوویان دەبینەوە بریتین لە: - سەرچاوەکانی بیرۆکە بیرکارانەکان کامانەن؟ - باری ھەبوونناسانەی بوونەوەرە بیرکارانەکان چییە؟ - ئاماژەدان بە شتێکی بیرکارانە بە واتای چییە؟ - تایبەتمەندیی پێشنیاری بیرکارانە چییە؟ - پێوەندی نێوان لۆژیک و بیرکاری چییە؟ - کام شێوازەکانی پرسینەوە لە بیرکاریدا بەکەڵکن؟ - ئامانجی پرسینەوەی بیرکارانە چییە؟ - سەرچاوە و سروشتی ڕاستی لە بیرکاریدا چییە؟ - پێوەندیی نێوان جیھانی دەرھەستی بیرکاری و گەردوونی ماددی چۆنە؟
CC-MAIN-2015-18
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%DB%95%D9%84%D8%B3%DB%95%D9%81%DB%95%DB%8C_%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C
2015-04-18T15:11:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246635547.24/warc/CC-MAIN-20150417045715-00184-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98053
Arab
75
{"ckb_Arab_score": 0.9805304408073425, "hac_Arab_score": 0.010793471708893776}
ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز ئیمپڕاتۆری پیرۆزی ڕۆم (بە ئاڵمانی: Heiliges Römisches Reich، بە لاتینی: Imperium Romanum Sacrum) ناوی فەرمیی وڵاتێکی مێژووییە کە لە ساڵی ٩٦٢ تا ١٨٠٦ی زایینی لە ئەورووپای ناوەندیدا بوو. ئەم وڵاتە خۆی بە خاوەنی مڵکی ئیمپڕاتۆری ڕۆم دەزانی و لەمەڕ ئەمەیش داخوازی دانانی بناغەی حکوومەتی جیھانی دەکرد. ئەو ئیمپڕاتۆرییە بە زیادکردنی وشەی پیرۆز بە ناوەکەی، ئامانجی خۆی بۆ پتەوکردنی بنەماکانی خۆی خستە ڕوو. لە ساڵانی کۆتایی ژیاندا، ئیمپڕاتۆری ڕۆم وەکوو یەکێتیەک لە ویلایەتە فیدراڵەکان بەڕێوە دەچوو.
CC-MAIN-2015-18
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%8C%D9%85%D9%BE%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%86%D8%B1%DB%8C_%D9%BE%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B2%DB%8C_%DA%95%DB%86%D9%85
2015-04-19T15:39:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246639191.8/warc/CC-MAIN-20150417045719-00064-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.982318
Arab
274
{"ckb_Arab_score": 0.9823178052902222}
ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە ویکیپیدیا شیکاریی سەرەتایی بڵاوناکاتەوە. وشەی "شیکاریی سەرەتایی" ئاماژە دەکات بە کەرستەی وەک ڕاستییەکان، ئایدییاکان و چیرۆکەکانی وا پێشتر لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراودا بڵاونەکراوەتەوە. ھەروەھا ئاماژەیە بە ھەرجۆرە شیکردنەوە یان کۆڵینەوەی ویکیپیدیەنەکان لەسەر کەرستە بڵاوکراوەکان؛ بە شێوەیەک کە ئەو شیکردنەوە پێشکەوتووتر بێت لە شیکردنەوەی خۆدسەرچاوەکانی وەرگرتنی ئەو کەرستە. ئەمە بەو مانایە کە ھەر کەرستەیەکی کە زیاددکرێتە سەر وتارەکان، دەبێ بتوانرێ بلکێنرێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە. ڕێبازی سەرچاوە، سەلماندنیبوون، نەک ھەر دەڵێت کە سەرچاوە دەبێ ھەموو بەشەکانی نووسراوەکە، واتە ھەرشتێک ئەگەری کێشە و ناکۆکی ھەیە لەسەری لەخۆبگرێت، بەڵکوو دەبێ ئەوانەی کیشەشیان لەسەر نییە لەخۆ بگرێت. ئەوە کە "پاریس پایەتەختی فەڕەنسایە" پێویستی بە سەرچاوە نییە لەبەر ئەوەی کەسێک کێشەیەکی نییە سەبارەت بەمە، بەڵام دەزانین کە سەرچاوەیەک سەبارەت بەم ڕستەیە ھەیە. ئەگەر سەرچاوەیەک سەبارەت بە کەرستەیەک ھەبوونی نەبێت و ھەوڵ بدەی زیادی بکەیتە سەر ویکیپیدیا بەوە دەلێین "شیکاریی سەرەتایی". بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە ناتەوێ شیکاریی سەرەتایی زیادبکەی، دەبێ بتوانی ئاماژە بکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، پێوەندی ھەبێت بە بابەتی وتارەکە و ڕاستەوەخۆ، پشتیوانی بکات لە ناوەڕۆکی وتارەکە. "شیکاریی سەرەتایی قەدەغە" لەگەڵ بێلایەنانەبوونی ڕوانگە و سەلماندنیبوون، لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکن لە ویکیپیدیادا کە جۆرایەتی و چۆنییەتیی کەرستەی گونجاوی وتارەکان نیشان دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێبازانە شان بەشان پێکەوە کار دەکەن، دەبێ ھەرسێ پێکەوە بەرچاو بگیرێن. پێرست سەرچاوەکان لە نووسینی وتارێکی زانستنامەییدا ڕاگرتنی مەرجەکانی ڕێبازی ناوەڕۆک دەوری سەرەکی ھەیە. باشترین ڕێگە بۆ ھەوڵی نووسینی وتارێکی وەھا، کۆڵینەوە لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان لەسەر بابەت و نووسینی پوختەی زانیارییەکان لە زاری خۆتەوەیە؛ بە شێوەیەک کە ھەر وتە یان ڕوانگەیەک لکێندرابێت بە سەرچاوەیەکەوە کە ئەوی دەربڕیوە. وتەکان دەبێ بە شێوەیەک کورتکرێنەوە کە ماناکەیان نەگۆڕێ و تووشی لێڵبوون نەبن. وریابن مەبەستی سەرچاوەکان نەگۆڕن؛ بە کورتی: پێبەندی سەرچاوەکان بن. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە نەبێت، بۆ کەرستە یان بابەتێک، ئەو نووسراوە نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە. سەرچاوە بڕواپێکراوەکان ھەر نووسراوەیەک کە کیشەی لێ سازبێت یان ئەگەری سازبوونی کێشەی ھەبێ، دەبێ بە سەرچاوەی بڕواپێکراو پشتیوانی بکرێت. ئەو نووسراوەنەی کە سەرچاوەیان نییە، شیکاریی سەرەتایی بەرچاو دەگیرێن. تەنھا رێگە بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە نووسراوەکەت لێکۆڵینەوەی سەرەتایی نییە، ئەوەیە کە ئاماژەبکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە ھەمان کەرستەی لەخۆ گرتبێت. تەنانەت ئەگەر بۆ نووسراوەکە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی باشت ھەبێ بەڵام، نووسراوەکەی تۆ و مەبەستی سەرچاوەکە یەک نەبن و نووسراوەکەت ڕاستەوخۆ و ئاشکرا لە لایەن سەرچاوەکەوە پشتیوانی نەکرێت، گومانی شیکاریی سەرەتایی دەکرێت لە نووسراوەکەت. بە شێوەی گشتی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان ئەمانەن: چاپەمەنییەکان بە پێداچوونەوەی تاکەوە و کتێبەکانی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ دەقی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ گۆڤارەکان، چاپەمەنییەکان و کتێبەکانی وا لەلایەن دەستگایەکەی ناوداری چاپەمەنی بڵاوکراوەتەوە؛ و ھەروەھا ڕۆژنامە گشتییەکان. وەک یاسایەکی نەنووسراو، ھەرچی بەشداری جەماوەر لە ڕاستاندنی نووسراوکان و ھەڵسەنگاندن لەگەڵ ڕاستی ڕووداوەکانی نووسراوە لە سەرچاوەیەکدا زیاتر بێت، ئەو سەرچاوە بڕواپێکراوتر دەبێت. بڵاوکراوە خۆییەکان چ چاپەمەنی و چ سەرھێڵ وەک بڕواپێکراو بەرچاوناگیرێن، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە سەرچاوەکانی خۆبڵاوکراوە. بەکارھێنانی سەرچاوەکان ئەو زانیارییانەی لە وتارەکەدا ھاتوون دەبێ بە ئاماژە بە سەرچاوەی وەرگرتنیان، ڕاستاندن بکرێن. دیتانەی وتار بە تەواوی نابێ لەسەر وتەی بێ پێوەندی یان ناڕوون بنووسرێت؛ یان لەسەر وتەیەکی کاتی. ئەو وتانەی کە چەن مەنا و گەیاندنیان ھەیە دەبێ بە باشی و بە وردی ئاماژە بە سەرچاوەیان بکرێت یان یەکسر لە نووسینیان پارێز بکرێت. گرینگە کە ئاماژە بە سەرچاوە ھەم بۆ ناوەڕۆکی وتار بێت و ھەم بۆ بابەتی وتار. سەرچاوە سەرەکییەکان و ئاستەکانی دواتر بە پێی ئاستی گرینگی و شێوەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی وەرگرتنی زانیاری، سەرچاوەکان بۆ بەکارھێنان لە ویکیپیدیا دابەش دەکرێن بە سەرچاوە سەرەکییەکان، سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم و سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم. - سەرچاوە سەرەکییەکان زۆر نێزیکن بە ڕووداوەکە و زۆربەی کاتەکان کەسێکە دەینووسێت کە ڕاستەوخۆ تێکەڵە بە ڕووداوە و بابەتەکە؛ یان دەتوانێ زانیارییەکی نوێ و گرینگ لە ناوەندی ڕووداوەکە بدات، بەشێک لە مێژوو، بڕیارێکی ڕامیاری و ھتد. نووسراوەکانی شایەتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ، دەتوانێ سەرچاوەیەکی سەرەکیی بێت بۆ وتاری ئەو ڕووداوە. بەڵگە مێژووییەکان وەک دەفتەری بیرەوەرییەکانی کەسایەتییەکان دەتوانێ سەرچاوەی سەرەکی بێت. نووسراوەکانی پسپۆڕێک سەبارەت بە تاقیکردنەوەیەک کە خۆی کردوویە سەرچاوەی سەرەکییە. - - ڕێبازی ئێمە: سەرچاوە سەرەکییەکان کە وەک بڕواپێکراو بڵاوکراونەتەوە دەتوانن لە ویکیپیدیا بەکاربێن، بەڵام بە وریایی، چون بە ئاسانی تووشی بەکارھێنانی نابەجێ دەبن. ھەرجۆرە شیکردنەوە و شەرحێک لەسەر سەرچاوەیەکی سەرەکی، پێویستی ھەیە بە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی دیکە لە ئاستی دووھەمدا بۆ ئەو شەرحە. سەرچاوە سەرەکییەکان تەنھا دەبێ بۆ دانانی وتە یان ڕوانگەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەکاربێن، بە شێوەیەک ھەرکەسێکی کە وتارەکەی خوێندەوە و دەستی بە سەرچاوەکە گەیشت بتوانێ ڕاستاندنی بکات. تکایە شیکردنەوە، شەرح و لێکدانەوە لەسەر کەرستەکانی سەرچاوە سەرەکییەکان مەکەن. گشت وتارێک لەسەر بنەمای سەرچاوەیەکی سەرکیی دامەنێن. - سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم ئەوانەن کە تەنھا ھەنگاوێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان دوورن. ئەوانە بڕوایان بە سەرچاوەی سەرەکیی خۆیان ھەیە و لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوە یان بڕوای خۆیان دەنووسن. بۆ نموونە کاتێ گۆڤارێک پیاچوونەوەیەکی نووسراوەکانی پسپۆڕێک دەکات کە تاقیکردنەوەیەکی کردووە (لە سەروەوە باسیکرا) ئەوە دەبێتە سەرچاوەی ئاستی دووھەم. - - ڕێبازی ئێمە: ویکیپیدیا زۆربەی کاتەکان بڕوادەکات بە سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم. ئەو وتارانەی لێکۆڵینەوە، باس یا ڕوانگەیەک پێشکەش دەکەن دەبێ ئاماژەیان ھەبێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوەی ئاستی دووھەم. - سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم ئەو بڵاوکراوانەی وەک زانستنامەکانن کە بە شێوەی گشتی پوختە و کۆگای زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی دووھەمن. ویکیپیدیا خۆشی سەرچاوەیەکی ئاستی سێھەمە. - - ڕێبازی ئێمە: سەرچاوکان ئاستی سێھەم کە بڕواپێکراو و بڵاوکراوەن، دەتوانن بۆ تەواوکردنی ئاماژە بەسەرچاوەی وتارەکان بەکاربێن؛ لەبەر ئەوەی بەشێک لە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی یەکەم و دووھەمی بە شێوەی پوختە تێدایە. تێکەڵکردنی کەرستە بڵاوکراوەکان کەرستەکان لە چەن سەرچاوەوە تێکەڵ بەیەک مەکەن بۆ گەیشتن یان گەیاندنی مەبەستێک کە لە ھیچ کام لە سەرچاوەکاندا بە ئاشکرایی باسی نەکراوە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە دەڵێت A و سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دیکە دەڵێ B، ئەوانە لە وتارەکەدا تێکەڵ بەیەک مەکەن و دەرەنجام بگاتە C کە لە ھیچ یەک لە دوو سەرچاوەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە. ئەمە تێکەڵکردنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ ئەمە خۆی نموونەیەکە لە شیکاریی سەرەتایی. "A و B، بۆیە C" تەنھا کاتێک گونجاوە کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ڕاست ھەمان شتی باس کردبێت. - نموونەیەکی ساکار لە تێکەڵکردنی زانیاریی سەرچاوەکان: - - ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە. بەڵام لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا. ئەگەرچی یەکەیەکی ڕستەکانی ئەم دەقە ھەریەک لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە وەرگیراون و ڕاستیین، بەڵام ئەم دەقە دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەقامگیرکردنی ئاشتی جیھاندا سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ئاماژەی بەم مەبەستە دواییە نەکردبێت ئەوە دقەکە دەبێتە شیکاریی سەرەتایی. ساکارە بە تێکەڵکردنی ھەر ئەم ڕستانە، بگەیینە مەبەستێکی دژ بەو دەقە. لە نەبوونی سەرچاوەدا کەرستەکان دەبنە ھۆی ڵێڵبوون: - - ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە و لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا. - ئێستا نموونەیەکی نەختێ دژوار لە تێکەڵکردنی سەرچاوەکان کە لە وتارێکی لە ویکیپیدیاوە گیراوە و کێشەیەکە بەینی دوو نووسەر. بڕگەی یەکەم باش نووسراوە و بەباشی ئاماژە بەسەرچاوەی ھەیە: - - بەرھەم دەلێت چالاک بە کۆپیکردنی سەرچاوەکانی کتێبی کەسێکی دیکە تاوانی دزیەتی وێژەیی کردووە. بەڵام چالاک لە وەڵامدا دەڵێت کە بەکارھێنانی کتێبی کەسێكی دیکە بۆ دوزینەوە سەرچاوەکان لە کۆمەڵگای لێکۆڵەرەکان گونجاو و باوە. ئێستا لە دوای ئەمە کەسێک شیکاریی سەرەتایی خۆی زیاددەکات: - - ئەگەر ئەوەی چالاک دەیڵێت ڕاست بێت، ئەوە دژی ڕێبازی گونجاوی زانکۆی ھارواردە، کە لە دەفتەری دەستکاری "نووسین بە سەرچاوەکان"دا باسی کردووە؛ ئەگەرچی لەو دەستکارەدا ئەو کارە بە دزیەتی وێژەیی ناو نەبراوە. دزیەتی وێژەیی بەکارھێنانی زانیارییەکان، ئایدیاکان و وشەکانی سەرچاوەکان بێ ئاماژەکردنیانە. بڕگەی دووھەم شیکارییەکی سەرەتاییە، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیایە، کە تێیدا بە پێی باسکردنی مانای دزیەتی وێژەیی نیشاندەدات کە چالاک تووشی تاوانی دزیەتی وێژەیی نەبووە. بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیە لەو کێشە ڕزگاری بێت و بە پێی یاساکان بێت، سەرچاویەکی بڕواپێکراو پێویستە کە بەڕوونی ئاماژە بکات کە بۆ نموونە لێرەدا "بە پێی ڕێبازەکانی دەستکاری نووسین بە سەرچاوەکانی زانکۆی ھاروارد، کردەوەی چالاک، دزیەتی وێژەیی نییە". پوختەی باسەکە، ھیچ ڕوانگەیەک و دەرەنجامێک نابێ زیاد بکرێتە سەر کەرستەکانی سەرچاوەکان.
CC-MAIN-2015-18
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%AA%D9%88%DB%8E%DA%98%DB%8C%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C_%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%A7%DB%8C%DB%8C_%D9%82%DB%95%D8%AF%DB%95%D8%BA%DB%95%DB%8C%DB%95
2015-04-18T16:44:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246635639.11/warc/CC-MAIN-20150417045715-00040-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994942
Arab
155
{"ckb_Arab_score": 0.9949416518211365}
نینۆکبڕ نینۆک بڕ ئامێرێکە بەکاردەھێنرێت بۆ نینۆک کردن و کورت کردنەوە و ڕازاندنەوە و ڕنینی نینۆک، ئەم ئامێرە یەکێکە لەو شتانەی کە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن بەوەی کە ھەر کەسە و نینۆک بڕی تایبەت بەخۆی بەکار بھێنێت و بە شوەیەکی ھاوبەش بەکارنەھێنرێت لە لایەن چەند کەسێکەوە ئەگەر لە یەک بنەماڵەش بن ھەر وەکو فڵچەی ددان چونکە دەبێتە ھۆی گوێزرانەوەی نەخۆشی لە ڕێگەی خوێنەوە ئەگەر پەنجەکانمان بریندار بوون.
CC-MAIN-2015-18
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%DB%8C%D9%86%DB%86%DA%A9%D8%A8%DA%95
2015-04-27T15:34:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246658904.34/warc/CC-MAIN-20150417045738-00044-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999034
Arab
78
{"ckb_Arab_score": 0.9990335702896118}
محەممەدی چوارەم |سوڵتان محەمەدی چوارەم| |ناوی سوڵتان||سوڵتان محەمەدی چوارەم| |لە دایکبوون||١٦٤٢| |مردن||١٦٩٣| |پێش خۆی||ئیبراهیمی یەکەم| |دوای خۆی||سولەیمانی دووەم| |بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان| |بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی| |باوک||ئیبراهیمی یەکەم| |دایک||خەدیجە تاریخان سوڵتان| |بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە| سوڵتان محەمەدی چوارەم، کاتێک دانرا لەسەر عەرشی دەوڵەتی عوسمانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، لە سالی ١٦٤٨ز لە دایکبووە، کوڕی سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم بوو، کە دوا ی تێکچوونی کاروباری دەوڵەت و دەستێوەردانی سەربازەکانی ئینکیشاری لە کارووباری دەوڵەتدا و بڵاو بوونەوەی ئاژاوە، سولتان ئیبراهیم هەوڵیدا کارووبارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی، بەڵام سەرکەتوو نەبوو ئینکیشارییەکان پێشی کەوتن و لایانبرد و کوشتیان و محەمەدی کوڕییان لە جێگەی دانا. پێرست دانانی محەمەدی چوارەم[دەستکاری] سوڵتان محەمەدی چوارەم لە سالی ١٦٤٨ دەسەڵاتی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی حەوت ساڵیدابوو لەبەر ئەوە داپیرەی ((کوسم مەهبیکر)) کارووباری وەرگرت لە جیاتی ئەو، و ماوەی جێگیرییەکەشی سێ سالی خایاند، کە تیایدا کارووباری دەولەت تەواو تێک چوو و ئینکیشاریی دەستیان گرتبوو بەسەر دەوڵەتدا. و لە دوای کۆچ دوایی سوڵتانەی داپیرە ساڵی ١٦٥١، محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەرئەوە دایکی خەدیجە تاریخان لە جیاتی دەسەڵاتی وەرگرت، و گەنج بوو لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا هۆشمەند و وریا بوو، پێداگربوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە ئینکیشاری بە ئارەزووەکانی خۆیان ئەیانگۆڕی، لەبەرئەوە گەڕا بە دوا پیاوی لێهاتوو تا ئیش و کارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، هەروەها نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەهیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستیت لە کارووبارەکانیدا. ئەم سوڵتانە لاوە دوای پێنج ساڵ گەڕان محەمەد پاشا کۆبریللی دۆزییەوە کە بە نەژاد ئەلبانی بوو و پیاوێکی بەهیز و لێهاتوو بوو، و پێش ئەوەی پایەکەی وەربگرێت مەرجی دانا کە بتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوڵتانەدا قسە بکات و سولتانەش مەرجەکەی قبوڵ کرد لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی هێمنی و یاسا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت و بە تایبەت لیبیا کە لەو کاتەدا ماوەیک ئاژاوەی بە خۆیەوە ئەبینی. محەمەدی چوارەم دەسەڵاتی وەرگرت[دەستکاری] محەمەد پاشا کوبریللی دەستی کرد بە ئیش لە ١٥ی ئەیلوولی ١٦٥٦ز و ڕایانگەیاند کە سوڵتان محەمەدی چوارەم لە تەمەنی ئەوەدایە کە دەسەڵات وەربگرێت، بەوەش ماوەی جێگری سوڵتانەی دایکی کۆتایی پێهات کە پێنج ساڵ بوو، و بە هیچ شێوەیەک دەستی وەرنەدایە کارووباری دەوڵەت کە دڵنیا بوو لە دەستی پارێزراودایەوە و ڕۆیشت بەرو ئیشی خێری و پەروەردەکردنی کوڕەکانی سولەیمان و ئەحمەد. محەمەد پاشا کوبریللی دەستی کرد بە ئیش بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت، و زۆر بە توندی لە دەستی ئەوانەی دا کە دەرئەچوون لە ئینکیشاری، و ناچاری کردن بە رێزگرتنی یاسا، و سەرقالی کردن بە ئیشەکەیانەوە و یەکلایی کردنەوە بۆ دەوڵەت و پاراستنی کە ئەوە ئیشی سەرەکی ئینکیشارییەکان خۆیان بوو نەک دەست وەردانە کارووباری دەوڵەت، و سیاسەتەکانی کە بە لای توند وتیژید دەڕۆیشتن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە جێگیرکردنی یاسادا، پاشان سولتان محەمەدی چوارەم ڕایسپارد بۆ پاراستنی دەولەت لەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە. کە سەرکەوتووانە ڕووبەڕووی کێشەکان بوویەوە و کاتێک کۆچی دوایی کرد لە سالی ١٦٦١ سولتان محەمەد، ئەحمەد کوبریللی کوری لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بوو بەڵام زۆر لێهاتوو بوو. ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە[دەستکاری] - ئەحەەد کوبریللی ئەیزانی بەرەی دەرەوەی دەوڵەت پێویستی بە هەوڵێکی گەورەیە، کارووباری ناوخۆی دایە دەستی قەرە موستەفا پاشا و خۆی شەری بەسەر نەمسادا ڕاگەیاند، کە سوودی وەرگرتبوو لە تێکچوونی بارودۆخی ناوخۆیی عوسمانییەکان و قەڵای جەنگی لەسەر سنورەکانیان دامەزراند بوو بە پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیاندا بوو، لەبەرئەوە سەدڕی ئەعزەم بە سەرکردایەتی سوپایەکی گەورە کە نزیکەی ١٢٠ هەزار سەرباز بوون لە ئەدەرنەوە جوڵا تا گەیشتە قەڵای نوهزل کە ئەکەوتە باشوری ڕۆژئاوای بۆدابست و لە ڕۆژهەڵاتی ڤیەننا، کە لە بەهێزترین قەڵاکانی ئەورووپا بوو، و گەمارۆیان دا ماوەی ٣٧ ڕۆژ، تا ناچاربوو قەڵاکە داوای ڕێکەوتن بکات و سەدڕی ئەعزەم ڕازی بوو بە چۆڵ کردنی قەڵاکە، و لە سالی ١٦٨٣ چووە ناویەوە و لە دوای ئەم قەڵا گەورەیە نزیکەی ٣٠ قەڵای نەمسایی خۆیان بە دەستەوەدا، و نەمسا ناچاربوو داوای ڕێکەوتن بکات، و باجی شەر بدات بە دەوڵەتی عوسمانی و هەموو ئەو قەڵایانەی کە عوسمانییەکان فەتحیان کردن لە ژێر دەسەلاتیانا مایەوە و کوبریللی بە سەرکەوتووی گەڕایەوە ئەدەرنە لە ١٧ی ئازاری ١٦٦٥. - دوو ساڵی بە سەر ئەم سەرکەوتنەدا نەبرد کە سولتان محەمەدی چوارەم داوای لە ئەحمەد کوبریللی کرد فەتحی ئەوەی ماوە لە دوورگەی کریت تەواوی بکات کە سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم زۆربەی فتح کردبوو. کوبریللی لەسەری کەشتیگەلێکی دەریاییدا ڕۆیشت بەرەو دوورگەی کریت و دوای گەمارۆدانیکی زۆری قەڵای کاندیە لە کۆتاییدا بوندقیە ناچاربوو وازی لێ بهێنێت، و کوبریللی ماوەیەک دوای فەتحی بەسەربرد لە دوورگەکە بە چاککردنەوەی قەڵا و دیوارەکان و پاشان بە جیی هێشت لە ساڵی ١٦٧٠. - هەر لەم ماوەیەدا قەوقاز هاتە ژێر حوکمی دەوڵەتی عوسمانییەوە و کاتیک پۆڵەندا هەوڵیدا دەست درێژی بکاتە سەری خێرا پەنایان بردە بەر دەوڵەتی عوسمانی کە خێرا بە دەنگیەوە چوو و پاشای پۆڵەندای ناچارکرد داوای ڕێکەوتن بکات. - دوای وەفاتی کوبریللی، قەرە موستەفا پاشا پایەی سەدڕی ئەعزەمی وەرگرت، لەم کاتانە ناکۆکی عوسمانییەکان لەگەڵ ڕووسیادا پەرەی سەند لەسەر ئۆکرانیا، سولتان لەگەڵ قەرە موستەفا پاشادا هەلمەتێکی گەورەیان بردە سەر ڕووسیا کە یەکەم هەلمەتی سولتانی عوسمانی بوو بۆ سەر ڕووسیا گەیشتە قەڵای جەهرینی ئۆکرانی و گەمارۆی دا و قەڵاکەیان گرت دوای گەمارۆدانی ٣٢ ڕۆژ و ژمارەیەک زۆر لە سوپای رووسی کوژران، دوو سال دواتر هەڵمەتێکی تری بردەوە بەڵام کۆتایی هات بە ڕێکەوتنی ئەدەرنە لە ١١ی شوباتی ١٦٨١ز و هەردوو لا ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی ئۆکرانیا و بەشە گەورەکەی درا بە دەوڵەتی عوسمانی، و ڕووسیا بەردەوام بیت لە دانی باج بۆ ویلایەتی قرمی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی و بڕە کەڵکەبووەکانی لەسەریەتی ئەبێت بە یەکجار بیدات. - بۆ دواجار گەمارۆی ڤیەننایان دا لە هەوڵیکیاندا بۆ لێدانی نەمسا بەڵام نەینتوانی فەتحی بکەن کۆتای محەمەدی چوارەم (دوایین فەتحکەر)[دەستکاری] محەمەدی چوارەم هەواڵی تێکشکانیانی لە فەتحی ڤێیەنادا پێگەیشت، و هەولیان دا هەندێک لە ناوچەکانیان لە مەجەڕ بگێڕنەوە بەلام سەرکەوتنیان نەهێنا، و سەدری ئەعزەمی نوی سولەیمان پاشا تێکشکا لە موهاکس لە بەرامبەر هاوپەیمانی پیرۆزدا لە ١٢ی ئابی ١٦٨٧ز. لەبەر ئەو شکانە یەک لە دوای یەکانەی ڕووبەڕووی دەوڵەتی عوسمانی بووبەوە لە رۆژانی کۆتایی محەمەدی چوارەمدا، سوپا شۆڕشیان کردو لایانبرد لە سالی ١٦٨٧ دوای ئەوەی نزیکەی چل ساڵ حوکمی کرد، و دەوڵەت لە میژووی لابردنیدا ژمارەیەکی زۆر لە خاکەکانی لە دەستدا بۆ بوندقی و نەمساییەکان، و لە دوای خۆی سولەیمانی برای دەسەڵاتی گرتە دەست، و دەوڵەتی عوسمانی چووە قۆناغی وەستانی فەتحەوە. سەرچاوەکان[دەستکاری] - سایتی ئیسلام ئۆن لاین.
CC-MAIN-2015-18
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AD%DB%95%D9%85%D9%85%DB%95%D8%AF%DB%8C_%DA%86%D9%88%D8%A7%D8%B1%DB%95%D9%85
2015-04-27T07:06:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246657588.53/warc/CC-MAIN-20150417045737-00134-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.944752
Arab
68
{"ckb_Arab_score": 0.9447517991065979, "hac_Arab_score": 0.03565632551908493, "sdh_Arab_score": 0.019569789990782738}
پەیامەکانی نوور |پەیامەکانی نوور| |نووسەر(کان)||سەعید نوورسی| |وەرگێڕ||فارووق ڕەسوول یەحیا (بۆ کوردی)| |وڵات||کوردستان تورکیا| |زمان||تورکی - (زمانی نووسراو) هەروەها وەرگێدراوە بۆ چەندین زمانی جیهانی.| |بەرگەکان||٢٠| |بابەت(کان)||حەقیقەتەکانی ئیمان و ئیسلام| |جۆر(کان)||ئایینی| |لاپەڕەکان||٦٠٠٠+| پەیامەکانی نوور (بە تورکی : Risale-i Nur) بریتین لەو کتێبانەی کە مامۆستا سەعید نوورسی نووسیونی. پەیامەکانی نوور بریتین لە تەفسیرێکی قورئانی (٦٠٠٠) پەڕەیی ، تەنها جیاوازی لەگەڵ تەفسیرەکانی تردا ئەوەیە کە بە پێی ڕیزبەندی سورەت و ئایەتەکان دانەنراون بەڵکو لە چەندین شوێنی جیاوازدا بەکارهێنراون.ویکیپێدیای تورکی.ویکیپێدیای تورکی.[١] پێرست مامۆستایەتی قورئانی پیرۆز[دەستکاری] ھەمیشە قورئانی پیرۆز تاکە مامۆستا و ڕابەری دانەر (سەعید نوورسی بووە. ھەرگیز دەستی لێھەڵنەگرتوە بۆ کتێبێکی تر و، جگە لە قورئانیش ھیچی دیکەی نەکردووە بە سەرچاوە و ڕابەر. ئەمەی بە درێژایی ژیانی نوسیندا لێبینراوە، چونکە تەنانەت کتێبخانەی نەبووە و ھیچ سەرچاوەیەکی تریشی نەبووە کە پشتی پێببەستێت و بۆی بگەڕێتەوە. دەرخستنی پاڵفتەیی تەواوی قورئان[دەستکاری] - قورئانی پیرۆز بریتییە لە کتێبە ھەرە پیرۆزەکەی خوای گەورە. لە دوو توێیدا ڕاستیەکانی سەرجەم زانستەکانی لە خۆگرتووە. بۆیە پێویستە موفەسیرەکەیشی کەڵە زانایەکی ڕاستەقینەی پسپۆڕ بێت لە ھەموو زانستەکاندا، چ زمانەوانی بێت یان شەرعی یان زانستی گەردوونی. بیرێکی گەورە، ئاگایەکی فراوان، چاوێکی تیژ، دڵسۆزیەکی تەواو، زیرەکیەکی بەرز، ئیجتیھادێکی قوڵ و بڕندەی ھەبێت، بەشێکی بەربڵاو لە ھێزی پیرۆز و یارمەتی خوایی ھەبێت. ھەموو ئەمانە تاکو بتوانێت ڕاستیەکان بە بێگەردی ڕوونبکاتەوە و ئەو واتا فراوانانەش بە ڕاستی دەربخات، ئەگەرنا ھەندێک ڕاستی بە شاراوەیی دەمێننەوە و ڕونناکرێنەوە. - ھەروەھا پێویستە موفەسیر لە ژێر کاریگەری ئارەزووی خۆیدا نەمێنێتەوە و ڕێباز و ئیجتیھادە کەسیەکانی خۆی تێکەڵ بە تەفسیرەکەی نەکات. ئەوەیش بۆ ئەوەی حەقیقەت بە پاک و بێگەردی و پوختی بمێنێتەوە و لە ئارەزوەکانی دانەر پارێزراو بێت. ئەم تایبەتمەندیە واتە (دەرخستنی ڕاستیەکانی قورئان بە پاڵفتەیی) ئەوەیە کە لە پەیامەکان و ژیانی مامۆستادا دەیبینین. بە توانایەکی بەرزەوە جڵەوی ھەموو زانستەکانی ئەم زەمانەی گرت ھەتا ناونرا (بدیع الزمان)، چونکە زیرەکیەکی بێوێنە و عەقڵێکی بەھێز و یاریدەیەکی خوایی ئاشکرای لە ژیاندا پێبەخشرابوو. لەسەرووی ئەمەیشەوە لە پەیامەکاندا سوور بوو لەسەر ئەوەی ڕاستیەکانی قورئان بە پاڵفتەیی دەربخات. بە ھۆی ئەوەوە خوای گەورە دڵسۆزییەکی تەواو و چاودێریەکی توندوتیژی لەسەر دەرگای دەرون پێبەخشیبوو. ھەرگیز ئارەزووی خۆی تێکەڵی پەیامەکان نەدەکرد. لەبەر ئەوە پەیامەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دەبینێت وە شێوازەکەیشیان تەنھا و تەنھا قورئانە. یەکلابوونەوەی موفەسیر[دەستکاری] واتە بەم کارەی نابێت جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە ھیچ مەبەستێکی تری ھەبێت، نابێت چاو بگێڕێت بۆ مەبەستێک لە مەبەستە دنیاییەکان چ ماددی بێت یان مەعنەوی بۆ ئەوەی پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە نەبێت کە دەفەرمێت: "ولا تشتروا بایتی پمنا قلیلا" البقرة:٤١. چونکە بێجگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە ھەموو نرخێکی تر ھەر کەمە. ئەم حاڵەتە (واتە دڵسۆزی تەواو) دەبێت لە ژیانی موفەسیردا تەواو ئاشکرا و دیاربێت. بێگومان ژیان و گوزەرانی مامۆستا نمونەیەکی ڕازاوەی ئەم دڵسۆزیەیە. - یەکێک لە (دەرئاسا) موعجیزە گەورەکانی قورئانی پیرۆز ئەوەیە کە پارێزگاری (تازەیی) و (لاوێتی) خۆی کردووە. چونکە قورئان بۆ ھەموو سەردەمێک ڕوویەکی ھەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ئەو سەردەمە. تا ئەو ڕادەیە کە وادەزانیت بە تایبەت بۆ ئەو سەردەمە دابەزیوە. ھەر وایە لەبەر ئەوەیە باشترین تەفسیر ئەوەیە کە ئەو ڕووەی قورئانی پیرۆز دەبخات کە ڕووی کردووەتە ئەو سەردەمە و ئەو بەڵگانەیش پێشبخات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی سەردەم. - دەبێت (لە ھەمان کاتدا) ھەموو چینەکانی مرۆڤایەتی و بەشێوازێکی ئاسان و جوان بدوێنێت. ھەر لە نەخوێندەوارەوە تا زاناکان، چونکە قورئانی پیرۆز تانھا بۆ چینێک نەھاتووە و بەس. کەواتە دەبێت موفەسیرەکەیشی ھەمان سیفەتی ھەبێت، بە شێوەیەک کە ھەر مرۆڤێک (لە ھەر ئاستێکدا بێت) سودی لێوەربگرێت. دەبێت گرنگرترین گیروگرفتەکانی سەردەمەکەی پڕبکاتەوە ئەگینا تەفسیرەکە چەند کەسێک سودی لێوەردەگرن و خەڵکی تری لێبێبەش دەبن. خۆ ئەگەر پەیامەکانی نوور وەسف بکەین بەم تایبەتمەندیە ئەوە ئاشکراترین سیفەتەکانیەتی، بە جۆرێک لەگەڵ ئاستە جۆربەجۆرەکان و ئەوانەی ئەڵقەیان بە دەوردا بەستووە دەدوێت. ھەموو خەڵک بێ جیاوازی لە سەرچاوە قورئانیە سازگارەکەی وەردەگرن و (بە بێ قورسی) مەبەست و پێویستی خۆیانی تێدا دەست دەخەن. ئیتر بە مناڵ و گەورە و نەخوێنەوار و پیاو و ژن و ھتد... ئیجابیەت لە سەلماندندا[دەستکاری] ئەو بەڵگانەی کە موفەسیر دەیانھێنێت بۆ سەلماندنی ڕاستیەکانی ئیمان و قورئان، پێویستە بەڵگەی وەھا بەھێز و سەرکوتکەر بن کە ھەرگیز بریندار نەکرێن یان ڕەد نەکرێنەوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات پەنا ببرێتە بەر ئەو بیردۆز و بۆچوونە زانستیانەی کە بە گٶڕانی زەمەن دەگۆڕێن، یان کەسانێک دەیزانن و خەڵکی تر لێی تێناگات. بەڵکو دەستبەرداری ھیچ بابەتێک نابێت بە بێ بەڵگەی سەلمێنەری پتەو. کەواتە دەبێت موفەسیر بناغەیەک بۆ خۆی دابنێت، کە بریتیە لە "ئیجابیەتی سەلماندن". ئەوەتا ئەو دادگایانەی کە زیاد لە ھەزاران دەبن (پەیامەکانی نوریش مەزەندەی ئامانجی ھەمیشەیی ھەموو دوژمنانن) تەنھا جارێک، بەڵام تەنھا جارێکیش نەیانتوانیوە کەلەبەرێک (بچووک یان گەورە) بدۆزنەوە لەو بەڵگە بەھێز و ئاشکرا و ھەمیشە سەربەرزانەدا. دواندنی بەشە ناسکەکەی مرۆڤ[دەستکاری] ھەروەک چۆن قورئانی پیرۆز بە جارێک لەگەڵ عەقڵ و گیان و ویژدانی مرۆڤدا دەدوێت، بە جۆرێک کە ھەر یەکەیان دڵنیا و تێر دەکات و بەشی خۆی بە ئاسانی دەداتێ، بە ھەمان شێوە پێویستە تەفسیرەکەیشی زۆر ڕەوان و تیژ بێت و بچێتە ناخی دەروونەکانەوە و عەقڵ و گیان و ویژدان و دەروون ڕوناک بکاتەوە و ئاسوودەیش بە ھەر یەکێکیان ببەخشێت و ئەوەندە بەھێز و کاریگەر بێت کە لغاوی نەفسی بەدخواز بکات و ڕامی بکات. نەک ھەر ئەوە بەڵکو شەیتانیش دەمکوت بکات. خوێنەری پەیامەکانی نوور ئەمەی بە تەواوی دەست دەکەوێت، لە تێرکردن و تێرئاوبوونی گشت بەشەکانی دەروون و گیان و عەقڵ و ویژدان و باقی بەشە ناسکە رەببانیەکانی تر لە مرۆڤدا، ھاوکات شەیتان بە توندی دەمکوت دەکەن و، وڕێنەو و چپەکانی دەڕەوێننەوە و، دەرونیش لە وەسوەسەکانی شەیتان دەپارێزن. ڕاستکردنەوەی ھەڵسوکەوت[دەستکاری] قورئانی پیرۆز (ھەر وەک دەزانین) کۆمەڵگەیەکی بە تەواوی گۆڕی بۆ کۆمەڵگەیەکی نوێ و ھەموو مرۆڤێکی ڕزگار کرد لە خۆپەرستی و باقی ئەو سیفەتانەی کە ڕێگرن لە تێگەیشتی ڕاستی، لە جێگەی ئەودا سیفات و ڕەوشتی بەرز و پیرۆزی وەک خۆ بەکەم زانین و قوربانیندان و ئەوانیتری دانا. کەواتە دەبێت تەفسیر و (ھەروەھا موفەسیریش) ھەڵسوکەوتی مرۆڤ بگۆڕن و ڕاستی بکەنەوە، بگرە ڕزگاری بکەن لەو ڕەوشتە نزمانە. ھەروەھا دەبێت قوتابی نوور (کە بە ھۆی پەیوەندی توندوتۆڵی ڕۆژانەی بە پەیامەکانەوە پاک بوەتەوە لە پۆخڵەواتی گومڕایی و دوڕویی) کە لەو کۆمەڵگایەدا دەژی دەبێت (بەڵگەیەکی کرداری) بێت بۆ کاریگەری پەیامەکان لە ڕاستکردنەوەی ھەڵسوکەوتدا. شوێنکەوتینی سوننەتی پیرۆز[دەستکاری] شوێنکەوتینی سوننەتی پیرۆز بە گفتار و کردار ڕاستترن ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە کاکڵەی واتا بەرزەکانی قورئانی پیرۆز و بەبێ ئەو شوێنکەوتنە کەس ناتوانێت بە سەلامەتی و ڕاست بیانگاتێ. بە گوێرەی مەزھەبی (سوننەت و جەماعەت) بنچینەو و یاسای موفەسیر کە ھەڵدەستێت بە تەفسیرکردن ئەوەیە لە شوین سوننەتی پیرۆز بکەوێت، کەواتە دەبێت کار بە زانستەکەی بکات، تەقوای مەزن بێت، دنیا نەویست و زاھیدێکی گەورە بێت، دڵسۆزی گەورە بێت، پتەوی و دامەزراوی لە خزمەکردنی دیندا پێویستە گەورە بێت، ڕاستگۆیی گەورە بێت، وەفا و قوربانی گەورەبێت، قەناعەت و دەستپێوەگرتنی گەورە بێت. پوختەی گوفتار ئەوەیە: ئەبێت موفەسیر (بە پەیامە قورئانیەکەی) شیاو و لەبار بێت بۆ خواپەرستیەکی پاڵفتە و تەقرایەکی مەزن و ھێزێکی پیرۆز و ڕوناکی پەیامی پێغەمبەرایەتی، ھەتاکو بگونجێت کە ناوی لێبنرێت (خزمەتگوزاری قورئان). ئاشکرایە کە (قوتابیانی نوور) و ھەموو ئەوانەی مامۆستایان دیوە و لەگەڵیدا ژیاون شایەتی ئەوە دەدەن کە مامۆستا خاوەنی ئەم ڕەوشتە جوانانە بووە. بەڵکو تەنانەت دوژمنەکانی نەیانتوانیوە ھیچ لە ڕەوشتە بەرزەکانی دەستکاری بکەن، لەبەر ئەوە بەڕاستی و بەوپەڕی شیاویەوە شەرەفی نازناوی (خزمەتگوزاری قورئان)ی بەدەستھێناوە. زاڵبوونی بەسەر فشار و سەختیدا[دەستکاری] موفەسیر کە مەسەلەکانی قورئان و شەرع ڕووندەکاتەوە، نابێت بکەوێتە ژێر ھیچ فشار و کاریگەری ھیچ لایەنێک یان تاقمێک یان کەسێک، بۆ نموونە بۆی نیە لە ژێر ئەو فشارەدا ھیچ فتوایەک بدات. بەڵکو ئەبێت مردن بە ئاسان بزانێت و ئەوەندە ھێز و پتەوی ئیمان و مەردی و ئازایەتی ئیسلامی تێدابێت کە تەنھا خۆی بتوانێت بە بێ دودڵی تەحەددای تێکڕای جیھان بکات. بەڵێ، ئەوەی پەیامەکان لەم جۆرە دۆخەدا و بە تایبەت لەو کاتەدا بڵاودەکاتەوە، ئەوە بە ڕاستی ڕابەرێکی بە نرخ و موفەسیرێکی گەورە و ناوازە و پێشەوایەکی تەواوە بۆ ئیسلام. ئەمەیش واقیعی ژیانی مامۆستامان (سەعیدی نوورسی) بووە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) مامۆستا پەیامەکان بەم شێوەیە وەسف دەکات: "پەیامەکانی نوور بەڵگەیەکی ڕونی بەھێز و تەفسیرێکی بە نرخ و یەکێک لە بریسکانەوە بە شەوقەکانی ئیعجازی مەعنەوی قورئانی پیرۆزن وە چەند نمێکی ئەو دەریایە و. تیشکێکی ئەو خۆرەن. ڕاستیەکن لە خەزێنەی زانستی حەقیقەتەوە ئیلھام کراون ولێکدانەوەیەکی مەعنەوی ئەوتۆن کە لە ڕێژنەی ئەوەوە ھەڵقوڵاون" (ڕابەری خزمەتگوزارانی قورئان، لاپەڕە ٦٨) (ئەم پەیامانە وەک نوسراوەکانی تر نین کە لە چەندین سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی وەگیرابن. ھیچ سەرچاوەیەکیان نیە جگە لە قورئانی پیرۆز و تەنھا بۆ لای ئەویش دەگەڕێنەوە. دانەر لە کاتی دانانیدا ھیچ کتێبێکی بە لاوە نەبووە) خۆ ئەگەر وترا: چۆن پەیامەکان بە تەفسیری قورئانی پیرۆز دادەنێیت کەچی لە تەفسیرەکانی تر ناچێت؟ وەلام، تەفسیر دوو جۆرە: - یەکەم : تەفسیری وشەو ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز - دووەم: سەلماندنی ڕاستیەکان و ماناکانی قورئان بە ڕونکردنەوەو و باسکردنی ڕاستیەکان و واتاکانی بە شایەتی ھەزاران زانای لێکۆڵەرەوە و وردبین سەلماوە کە پەیامەکانی نوور لە جۆری دووەمی تەفسیرن بەڵکو بەکەڵکترین و ئاشکراترین و تەواوترین و بەنرخترینی تەفسیرەکانە. ھەمیشە دانەر ئەوە دەخاتەوە یاد کە پەیامەکانی نوور تەفسیری چەمک و واتاکانی ئەو موعجیزانەن کە قورئانی پیرۆز ھەڵیگرتوون. ئەویش بریتیە لەوەی کە (تەریقەتی سۆفیگەری نین بەڵکو حەقیقەتن، ڕوناکیەکن و لە ئایاتی قورئانی پیرۆزەوە نمەیان کردووە، نە لە زانستی ڕۆژھەلات و نە لە فەلسەفەی ڕۆژئاواوە وەرنەگیراون، بەڵکو موعجیزەیەکی قورئانی پیرۆزن و تایبەتن بەم سەردەمە. (پاشبەندەکان، پاشبەندی قەستەمۆنی) کەواتە ئەمانە تەفسیرێکی تەواو جیاوازن لە تەفسیرەکانی تر، چونکە ھەر تەفسیرێک سەردەمێکی تایبەتی خۆی ھەیە، بێگومان تەفسیرێک کە لە ڕابردوودا نوسرابێت لەو تەفسیرە ناچێت کە بەرھەڵستی لە شەپۆلی شاڵاوی گومڕایی دەکات لەم سەردەمەدا. ئەو تەفسیرانە تەنھا لەگەڵ ئیمانداراندا دەدوان (بەڵام پەیامەکانی نوور کە موعجیزەیەکی مەعنەوی قورئانی پیرۆزن تەنھا سوود لە پاشماوەکانی ئیمان وەەناگرن بەلکو ھەڵدەستن بە ڕزگارکردن و سەلماندنی ئیمان بە ھێنانەوەی بەڵگەی ئاشکرا و نمونەی زۆر، لەبەر ئەوە ھەرکەس لێیان ورد دەبێتەوە بڕیار دەدات کە :ئەم پەیامانە لەم سەردەمەدا وەک نان و دەرمانن) خۆ لەوانەیە ئەم وەسفەی خوارەوە وەڵامێکی باش بێت بۆ ئەو پرسیارەی کە ھەر لە سەرەتایشەوە کردم و لەوانەیە بە خەیاڵیشدا بێت: سروشتی پەیامەکانی نوور چیە؟ وەڵام : (مادام ھەر حەوت ڕەنگەکەی خۆری قورئانی پیرۆز بە ئاشکرا لە ئاوێزەی ڕاستیەکانی پەیامەکانی نووردا دەردەکەون، کەواتە ئەوان کتێبی شەریعەت و عەقیدەن و کتێبی نزا و دانایین. کتێبی پەرستش و بانگەواز و زیکر و بیرن، کتێبی حەقیقەت و سۆفیەتی و مەنتق و زانستی کەلام و ھاندانن بۆ کارکردن و لغاوکردن و بێدەنگکردنی نەیارەکان) ئەمە جگە لە یەک پەیام کە بریتیە لە (ئیشارەتەکانی ئیعجاز) مامۆستا لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا لە مەیدانی جیھاد دژی ڕووسەکاندا بە زمانی عەرەبی نوسیویەتی، کە وەک شێوەی تەفسیرەکانی ترە. لە ھەموو ئەمەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە: پەیامەکانی نوور تەفسیری ماناکانی قورئانی حەکیمن کە جارەسەری مەسەلە بنچینەییەکانی ژیانی مرۆڤ دەکەن، بۆیە بۆچونێکی ئیمانی نوێ تیایدا گەشە دەکات و بۆچونی قەڵب و ھەڵسوکەوتی لاواز دەڕوخێنێت. چونکە بە دەوری (یەکتاپەرستی) و (حەقیقەتی ڕۆژی دوایی) و (ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی) و (مردن) و (قەدەری خودا و ویستی مرۆڤ) و باقی ئەو بابەتانەدا دەخولێتەوە کە جێگەی بایەخی زیاتری قورئانی پیرۆز بوون. ھەروەھا ئەو بابەتانەی کە باسی بانگەواز بۆ لای خوای گەورە و خۆشەوایستی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) و تا دەگاتە ڕۆژی دوایی و کاروباری کۆمەڵایەتی و سیاسی جۆراوجۆر باسدەکەن لەبەر ئەوە مامۆستا لەبارەیانەوە دەفەرمێت: "بەشەکانی پەیامەکانی نوور زیاتر لە سەد نھێنی ئایین و شەریعەت و قورئانی پیرۆزیان ڕوونکردوەتەوە و حەلیان کردون و سەرسەخترین کەسی نکوڵیکەر و مولحیدیشیان بۆڕ داوە و لغاویان لە دەم ناون و، بە چەشنی خۆری ڕوناکی ناو جەرگەی ئاسمان ئەو ڕاستیانەیان چەسپاندووە کە پێشتر وا گومان دەبرا لە عەقڵەوە دوورن: وەک ڕاستی قورئان و میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و حەشری جەستەیی . ھەموو ئەمانەیان بۆ کەللە سەخترین و سەکەشترین فەیلەسوف و زەندیقەکان چەسپاندووە، بە ڕادەیەک کە ھەندێک لەوانەشیان ھێناوەتە ناو بازنەی ئیمانەوە. جا پەیامگەلێک ئەمە کاریانبێت، بێ ھیچ گومانێک ھەر ھەموو جیھان و دەوروبەری جئھانیش بە گشتی پەیوەندیان لەگەڵدا دەبێت، گومانیش لەوەدا نیە ئەو پەیامانە ڕاستیەکی وەھای قورئانن کە ئەم چەرخەو ئەوەی دواتریش بە خۆیانەوە سەرگەرم دەکەن و سەرنجیان بە تەواوی بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و بێ ھیچ گومانێک شمشێرێکی ئەڵماس ئاسای تیژن بە دەستی باوەڕدارانەوە"(ڕابەری خزمەتگوزارانی قورئان، ل ٧٦). سەرچاوە[دەستکاری] - ئەم نووسینە لە نامیلکەی (تیشکێک لەسەر پەیامەکانی نوور)ەوە وەرگیراوە کە لەلایەن مامۆستا (ئیحسان قاسم ساڵحی)ەوە نوسراوە و مامۆستا حەسەن حەمە کەریم وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. - ویکیپێدیای تورکی - پەیامەکانی نوور کوردی - - ویکیپێدیای تورکی_پەیامەکانی نوور, Risale-i Nur.
CC-MAIN-2015-18
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%85%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B1
2015-04-26T08:13:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246654114.44/warc/CC-MAIN-20150417045734-00099-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979988
Arab
54
{"ckb_Arab_score": 0.979988157749176, "hac_Arab_score": 0.011230136267840862}
بایەزیدی دووەم |سوڵتان بایەزیدی دووەم| |ناوی سوڵتان||سوڵتان بایەزیدی دووەم| |لە دایکبوون||١٤٨١| |مردن||١٥١٢| |پێش خۆی||سوڵتان محەمەد فاتیح| |دوای خۆی||سەلیمی یەکەم| |بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان| |بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی| |باوک||سوڵتان محەمەد فاتیح| |دایک||سیتی موکڕەمە خاتوون| |بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە| بایەزیدی دووەم، گەورەترین کوڕی سوڵتان محەمەد فاتیح بوو، لە نێوان ساڵانی ١٤٤٧ و ١٥١٢ ١یاوە و حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٤٨١وە، وا ناسراوە کە شیعری داناوە و لەگەڵ مۆسیقادا و خەتی عەربی زۆر شارەزا بووەن و لە سەردەمی باوکیدا فەرمانڕەوای کەرتی قرمان بوو، و کوڕی دووەمی سوڵتان محەمەد فاتیح ناوی جم بوو، و ئەمیر بایەزید دەسەڵاتی گرتە دەست دوای وەفاتی باوکی. لەگەڵ براکەیدا ناکۆکی کەوتە نێوانیان، لەم سەردەمەدا دەوڵەتی عوسمانی و مەمالیکەکان جەنگان لە دژی یەک و پاشان ڕێکەوتن. غەزوو لەم سەردەمەدا گەیشتە دەوڵەتی بوندقیە سەرکەوتن بە سەریدا و و بەندقیە پانایان بردە بەر پاشای فەڕەنسا و پاپا، و شەڕەکانی خاچپەرستی کەوتەوە لە نێوان هەردوولادا، و لەم سەردەمەدا دەوڵەتی ڕووسیا دەرکەوت کە باڵیۆزی خۆیان نارد بۆ ئەستەنبوڵ ساڵی ٨٩٧ک، و سوڵتان بایەزیدی دووەم لە دوا ڕۆژەکانی ژیانییدا ناچارکرا لەلایەن سوپای ئینکیشارییەوە تا واز لە حوکم بهێنێت بۆ سەلیمی یەکەمی کوڕی ساڵی ٩١٨ک کە هەمان ساڵ بوو کۆچی دوایی تێدا کرد. پێرست وەرگرتنی دەسەڵات[دەستکاری] سەدری ئەعزەم قرمانی محەمەد پاشا ویستی لەوە بوو ئەمیر جم جێگەی باوکی بگرێتەوە، لەبەرئەوە نوێنەرەکەی نارد بۆ لای تا مردنی باوکی پێ ڕابگەیەنن، فەرمانڕەوای ئەنادۆڵ سینان پاشا بەمەی زانی و نوێنەرەکەی سەدری ئەعزەمی گرت پێش ئەوەی هەواڵەکە بگەیەنێت، بەڵام ویست و هاوسۆزی سوپای ئینکیشاری لەگەڵ بایەزیددا بوو، کاتێک بە کارەکەی سەدری ئەعزەمیان زانی هەستان لە دژی کوشتیان و شارەکەیان تێکدا. ئەمیر بایەزید گەیشت و ئینکیشارییەکان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و داوای لێبوردنیان کرد لەوەی کردبوویان و چەند داواکارییەکی تریان لێی هەبوو کە هەمووی بۆ جیبەجێکردن، و موبایەعە درا بە بایەزید وەک سوڵتان و کاروباری گرتە دەست، لەگەڵ ئەوەی زۆر ئاشتیخوازبوو و حەزی بە زانست ئەکرد بەڵام کارووباری وڵاتی بە توندی گرت بە دەستەوە. ناکۆکی لەگەڵ براکەیدا[دەستکاری] کاتێک هەواڵی وەفاتی سوڵتان محەمەد فاتیح گەیشت بە جمی کوڕی هات بۆ بۆرسە و عنوەی گرت، داوای لە بایەزیدی برای کرد کە وڵاتەکە لە نیوانیان دابەش بکەن، جم ئاسیای لە دەستدا بێت و بایەزید ئەورووپا، بایەزید ڕازی نەبوو و جەنگا لەگەڵی، و ڕۆیشتە بۆرسەوە و جم هەڵهات، ڕۆیشت بۆ لای مەمالیکەکان لە قاهیرە ساڵی ٨٨٦ک ساڵێکی ڕێک لەوێ مایەوە، پاشان چوو بۆ حەلەب، و ناردی بۆ لای ئەمیر قاسم حەفیدی میرەکانی قرمان و ووتی ئەگەر ئەو دەوڵەتی عوسمانی بگرێتە دەست میرنشینی قرمانی بۆ ئەگێڕێتەو، بەیەکەوە هێرشێکیان بردە سەر قۆنیە کە شکستیان خوارد. ئەمیر جم ویستی لەگەڵ سوڵتان بایەزیدی برایدا ڕێبکەوێت تاکو کەرتێکی بداتێ، سوڵتان ڕەتی کرەوە و تێ گەیشت لە دابەشکردنی دەوڵەت، ئەمیر جم ڕۆیشت بۆ دوورگەی ڕۆدووس پێشوازییان لێکرد، سوڵتان پەیوەندی کرد بە قەشەکانی دوورگەکەوە و داوای لێکردن براکەی بهێڵنەوە لە ژێر چاودێری زۆرەملێدا و لە بەرامبەر بڕێک پارە سوڵتان ئەیدات بە قەشەکان و ئەوانیش ڕازی بوون، و نەیاندا بە دەستی پاشای مەجەڕەوە، هەروەها نەیاندا بە ئیمپڕاتۆری ئاڵمانی تاکو وەک شمشێرێک لە دەوڵەتی عوسمانی پێ بدەن، بەڵام دوای ئەو دایان بە دەست فەڕەنساوە، لەوانیشەوە بۆ پاپا تا مرد لە ساڵی ٩٠٠ک و سوڵتان بەمە ڕزگاری بوو لێی. پەیوەندییەکانی دەرەوە[دەستکاری] ناۆکی دروستبوو لەگەڵ میسردا کە دەسەڵاتی هەبوو بەسەر هەندێک لە میرنشینەکانی باشووری ئەنادۆڵدا، و شەڕ کەوتەوە لە نێوانیان پاشان ڕێکەوتن لە ترسی کوشتاری موسڵمانان لە نیو خۆایاندا لە کاتێکدا بە بازنەی مەسیحییەکان دەورە درابوون. عوسمانییەکان شکستیان خوارد لە فەتحی بەلەگراددا، پەیوەندیان باش بوو لەگەڵ پۆڵەندەدا ساڵی ٨٩٥ پاشان ناکۆکی کەوتە نێوانیان کە هەریەکێکیان پاراستنی بەغدانی داوا دەکرد، و ئەمیری بەغدان دانینا بە پارێزگاری عوسمانییەکان و لەگەڵیاندا کەوتە شەڕەوە لەگەڵ پۆڵەندییەکان. و دەوڵەتەکان نزیک دەبوونەوە لە دەوڵەتی عوسمانی و داوای هاوپەیمانییان لێدەکرد بۆ کوشتاری دوژمنەکانیان، بە تایبەت میرنشینە ئیتالیەکان، و عوسمانییەکان جەنگان لەگەڵ دەوڵەتی بوندقییدا، و سەرکەوتن بە سەرییدا، کە پەنای بردە بەر پاشای فەڕەنسا و پاپا، و شەڕی خاچپەرستی لە نێوان هەردوو لادا هەبوو. دەوڵەتی ڕووسی دەرکەوت ساڵی ٨٨٦ک دوای ئەوەی توانیان مۆسکۆ لە تەتەر ڕزگار بکەن، دەستی بە فراوان بوون کرد، و سالی ٨٩٧ک یەکەم باڵیۆزی ڕووسی گەیشتە ئیستەنبوڵ و دیاری لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو، و گەیشتنی باڵیۆزی دووەم ساڵی ٩٠١ک بوو و چەند تایبەتمەندییەکی بۆ بازرگانە ڕووسیەکان بە دەستهێنا. کوڕەکانی سوڵتان[دەستکاری] سوڵتان بایەزیدی دووەم هەر سێ کوڕەکەی دانا بوو لەسەر ویلایەتەکان، کرکود والی بوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، و ئەحمەد لە ئاماسیا، و سەلیم لە تەڕابزۆن، هەروەها حەفیدەکەی، سولەیمانی کوڕی سەلیمی دانابوو لە شاری کافا لە نیمچەدوورگەی قڕم. و سەلیم جەنگاوەرێکی بەرزخواز بوو، و ئەیویست والی بێت بەسەر هەندێک لە کەرتەکانی ئەورووپادا بۆ ئەوەی جیهاد بکات، و ئینکیشاری و سەربازەکان بە گشتی لەوەدا پشتیان ئەگرت، بەڵام باوکی ئەو داوایەی ڕەتکردەوە هەروەک ئەوەی سەلیمیش ویلایەتی تەڕابزۆنی ڕەتکردەوە، و ڕۆیشت بۆ لای سولەیمانی کوڕی بۆ کافا، پاشان سوپای کۆکردەوە، و ڕۆیشت بەرەو ئەورووپا و سوڵتان هەوڵیدا هەڕەشە لە کوڕەکەی بکات کە سوور بوو لەسەر شەڕ، بەڵام لەبەرئەوەی زۆر ئاشتیخواز بوو لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە و داینا لەسەر هەندێک لە کەرتە ئەورووپیەکان سالی ٩١٦ک، بەڵام سەلیم ڕۆیشت بەروە ئەدەرنە و خۆی وەک سوڵتان ڕاگەیاند، باوکی ڕووبەڕووی بوویەوە و تێکی شکان، هەڵهات بۆ قڕم، پاشان ئینکیشاری هاتنە ناوەوە لەبەرئەوە سوڵتان لێی خۆشبوو و گەڕاندییەوە بۆ ئەورووپا، ئینکیشاری هێنایان بۆ ئیستەنبوڵ، و داوایان لە سوڵتان بایەزید کرد دابەزێت لە دەسەڵات بۆ سەلیم، سوڵتان ڕازی بوو و وازی هێنا ساڵی ٩١٨ک، و سوڵتان ڕۆیشت بۆ ئەوەی دوور لە دەسەڵات بژی بەڵام لە ڕێگەدا کۆچی دوایی کرد. بەڵام ئەمیر کرکود، کوڕە گەورەی سوڵتان بوو، کە بینی سەلیمی برای ڕای خۆی بە سەردا ئەسەپێێت، ڕۆیشت بەرەو کەرتی سارۆخان، و گرتیە دەست بە بی فرمانی باوکی، سوڵتان ڕووبەڕووی بوویەوە وتێکی شکاند ماوەیەک پێش ئەوەی وەفات بکات.
CC-MAIN-2015-18
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%AF%DB%8C_%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85
2015-04-25T15:58:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246650195.9/warc/CC-MAIN-20150417045730-00292-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980452
Arab
100
{"ckb_Arab_score": 0.9804519414901733, "hac_Arab_score": 0.011778906919062138}
سولەیمان قانوونی |سوڵتان سولەیمانی یەکەم| |ناوی سوڵتان||سوڵتان سولەیمان قانوونی| |لە دایکبوون||١٤٩٤| |شوێنی لە دایکبوون||ترابزۆن| |مردن||١٥٦٦| |شوێنی مردن||سیکتوارد| |پێش خۆی||سوڵتان سەلیمی یەکەم| |دوای خۆی||سەلیمی دووەم| |بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان| |بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی| |باوک||سوڵتان سەلیمی یەکەم| |دایک||ئایشە هەفسە سوڵتان| |بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە| سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی. لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆریەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی، فارسی، سربی و جوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکیەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی و ئەیگوریەوە). سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانیەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک: ئەسینا، سۆفیا، بەغدا، دیمەشق، ئەستەنبوڵ، بوداپێست، بێلگراد، قاھیرە. بوخارێست و تەورێز. پێرست سەرەتای ژیانی[دەستکاری] سولەیمان لە دایک بووە لە ساڵی ١٤٩٤ز لە تەڕابزۆن کە کەوتۆتە سەر کەنارەکانی دەریای ڕەش، دایکی عایشە حەفسە سوڵتان بووە کە لە ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، کاتێک سولەیمان گەیشتۆتە تەەنی ٧ ساڵان چووە بۆ خوێندنی زانست ومێژوو وئەدەب وفیقھـ وتەکنیکی سەربازی لە خوێندنگاکانی باب العالی لە قوستەنتینیە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سولەیمان بووە والی فیودوسیا پاشان سارۆخان (مانیسا) وھەروەھا ماوەیەکی کەم والی ئەدەرنە بوو. دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی ساڵی ١٥٢٠ز سولەیمان چووە قوستەنتینیەوە و وەک دەیەم سوڵتانی عوسمانی حوکمی گرتە دەست. ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن سولەیمانی لاو ڕێزی ئەسکەندەری گەورە لابووە وکاریگەر بووە بە گۆشەنیگای ئەسکەندەر بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتێکی جیھانی کە ھەموو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەم بیرۆکەیەش پاڵنەرێک بوو بۆ ھەڵمەتە سەربازیەکانی دواتری سولەیمان لە ئاسیا وئەفریقا وئەوروپا. کورتەیەک لەسەر سوڵتان سولەیمان[دەستکاری] سوڵتان سولەیمان قانونی ٤٦ ساڵی لە لوتکەی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا بەسەربرد، کە لەم ماوەیەدا دەوڵەت گەیشتە لوتکەی پلەکانی ھێز ودەسەڵات، ڕووبەرەکەی فراوانبوو و ودەسەڵاتی بەسەر زۆر لە دەوڵەتەکانی ھەرسێ قاڕەکەدا ھەبوو، سامداری سوڵتان ھەموو جیھان گرتەوە، لە دەوڵەتەکەیدا ڕێکخستن ویاسا پێشکەوت کە ژیان بە ڕێکی ویاسا بەڕێوە دەچوو بێ ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامی لابدرێت کە نەوەی عوسمان سوربوون لەسەر ڕێزگرتن وپابەندبوون پێوەی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیاندا، ھەروەک ھونەر وئەدەب پێشکەوت، وبینا وتەلارسازی گەشەی سەند. گرتنە دەستی دەسەڵات[دەستکاری] سوڵتان سولەیمان قانونی دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ٢٢ی ئەیلولی ١٥٢٠ز، دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی وئاڕاستەکردنی سیاسەتەکەی، وتارەکانی دەست پێ ئەکرد بەم ئایەتە پیرۆزە {إِنَّەُ مِن سُڵیْمَانَ ۆإِنَّەُ بِسْمِ الڵّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ}، لە ماوەی حوکمەکەیدا سوڵتان کۆمەڵێکی زۆر ئیشی بە ئەنجام گەیاند کە گرنگیان ھەبوو لە ژیانی دەوڵەتدا. لە ماوەی یەکەمی حوکمەکەیدا سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ولێدانی ئەوانەی ئەیانویست دەرچن لە ژێر دەسەڵاتی لە والیە تەماعکارەکان کە لەو باوەڕەدابوون بچوکی تەمەنی سوڵتان کە (٢٦) ساڵ بوو فرسەتێکی باشە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام سوڵتان سەرسامی کردن بە ھیمەت بەھێزیەکەی، دەستی گرت بەسەر یاخی بوونی جان پردی غەزالی لە شام وئەحمەد پاشا لە میسر، قەلەندەر چەلەبی لە قۆنیە ومەڕعش کە شیعە بوو ٣٠،٠٠٠ کەسی لە خۆی کۆکردبووە بۆ شۆڕشکردن بەسەر دەوڵەتدا. ھاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا[دەستکاری] دوژمنایەتی ھەبوو لە نێوان پاشای فەڕەنسا (فڕەنسوای یەکەم) وشارلکانی پاشای ئیسپانیا وئیمپڕاتۆری ئیمپڕاتۆریتی ڕۆمانی پیرۆز، کە بەمە شارلکان حوکمی بەشێکی زۆری ئەوروپای ئەکرد کە ئەڵمانیا و ھۆڵەندا و نەمسا و مەجارستان و ئەوانی تری ئەگرتەوە، لەبەر ئەوەی پاشای فەڕەنسا ئەو ھێزەی نەبوو کە بەرەنگاری بێتەوە، ھەوڵی نزیکبوونەوەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا. وەفدێکی قەڕەنسی ھاتن بۆ لای سولەیمان قانونی وداوایان لێکرد ھێرش بەرێتە سەر مەجەڕ بۆ پەرتەوازەکردنی سوپای شارلکان ولاوازکردنی، وسوڵتان پەیامێکی بۆ نوسی کە بەڵێنی یارمەتیدانی پێدا، کە ئەییویست سود لەم فرسەتە وەربگرێت بۆ لێدانی شانشینی نەمسا و توندکردنی چنگی لە وڵاتەکانی ئەوروپا، ئەوەی پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێبکرێت کە پەناگرتنی فەڕەنسا بە دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان لەگەڵ ئەو ھێزە قورسە کاسۆلیکیە مەسیحیەی ھەیبووە لە ئەوروپا دا ئاماژەیە بۆ ئەو ھێز و ناوبانگ وجیھانیەی عوسمانیەکان ھەیانبووە لەو کاتانە. بەرھەمی ئەم ھاوپەیمانیە لاوازبونی مەمالیکەکانی شارلکان وکۆمارەکانی ئیتاڵیا بوو، لەگەڵ ئەوەی فەڕەنسا نەیانتوانی سەرکەون بەسەر ئیسپان لە ڕۆژئاوا بەڵام شارلکان چەندین خاکی لە دەستدا لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات، کە ھێزە عوسمانیە دەریایەکان بە سەرکردایەتی خەیرەدین بەبەروس توانیان شاری نیس ودوورگەی کۆرسیکا بگەڕێننەوە لە بەرژەوەندی فەڕەنسیەکان، ھەروەک کەشتیگەلی عوسمانی سەرکەوت بەسەر ھێزە دەریاییە ئیسپانی وئیتاڵیەکان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا. ھاوپەیمانی فەڕەنسی عوسمانی ویستیان غەزوی ئیتاڵیا بکەن بە ھۆی دەوڵەمەندی شارە ئیتاڵیەکان وپێشکەوتنی ڕۆشنبیریان وھەروەھا بەھۆی بوونی بنکەی پاپای سەرکردەی مەسیحی لە ڕۆما، وسلیمان بە ھەزار سەربازەوە ھێرشی کردە سەر ئیتاڵیا لە ڕۆژھەڵاتەوە وخەیردین بەربەروس دابەزی لای باشوری بەندەری ئۆترانەی ئیتاڵی، وفەڕەنسیەکان چوون پێشەوە لە ڕۆژئاوای ئیتاڵی، بەڵام ترسی پاشای فەڕەنسی کە تۆمەتبار ئەکرا بە لە مەسیحییەت پاشگەزبۆتەوە لەلایەن خەڵکەکەی وپیاوە ئاینیەکانەوە لەبەر ئەو ھاوکاریە سەربازیەی لەگەڵ دەوڵەتێکی موسڵماندا کردوویەتی، وایلێکرد کە ئیشە سەربازیەکانی بوەستێنێت وئاگربەست بکات لەگەڵ شارلکان، ھەرچەند ئەگەر ئەم پلانە سەربازیە وەک ئەوی داڕێژرابوو جێبەجێبکرایە ئیتاڵیا بەتەواوی ئەھاتە ژێر دەستی عوسمانی. گۆڕەپانەکانی جەنگ[دەستکاری] لە ڕۆژئاوا[دەستکاری] گۆڕەپانەکانی جەنگی عوسمانیەکان تیایدا ئەجوڵان زیادی کرد لەبەر زۆربوونی دەسەڵات وجەماوەریەکەی لەم سەردەمەدا، سولەیمان ھێرشی برد بۆ بەلەگراد وگەڕایەوە بۆ غەزووی شانشینی مەجەڕ دوای ئەوەی مەجەڕیەکان تاکە دوژمنی عوسمانی بوون مابوونەوە لە دوای ڕوخانی بیزەنتی وسڕب وبولگار، سولەیمان گەمارۆی بەلەگرادی دا وفەتحی کرد لە ساڵی ١٥٢١ز. ھەروەھا دوورگەی رۆدوس لەبەر ئەو شوێنە ستراتیژیە گرنگەی ھەیەتی لە دەریای ناوەڕاستدا وبۆ ڕێگرتن لە تێپەڕبوونی ھەر کەشتیگەلێکی نەیاری عوسمانیەکان لە کاتی شەڕدا، سوڵتان سولەیمان سودی لە ناکۆکیەکانی بارودۆخی ئەو کاتەی ئەوروپا وەرگرت ودوورگەی ڕۆدوسی فەتح کرد ساڵی ٩٢٩ک، دوای ناردنی پەیام لەگەڵ پاشای فەڕەنسا پەیوەنیدیەکانی سوڵتان سەلیم لەگەڵ مەجەڕدا تێک چوو کە ھێرشی کردە سەریان بۆ ئەوەی لاوازیان کات وھەندێک لەو فشارەی لەسەر فەڕەنسیەکان بوو کەمبکاتەوە لە ڕۆژئاوادا، سولتان سوپاکەی کۆکردەوە ولە بەلەگرادەوە ڕۆیشت بەرەو مەجەڕ وبە سوپای مەجەڕی گەیشت لە ناوچەی موھاکس لە شەڕی موھاکسدا لە ساڵی ١٥٢٦ز وبە سەرکەوتنی عوسمانیەکان کۆتایی ھات وسوڵتانەکەیان کلیلی پایتەختی بۆدی پێدان (بۆد واتە شاری بەرز)، شاری بۆدابست ئاماژەبوو بۆ دوو شاری جیا کە بۆدا و بست بوون، بەرگری مەجەڕی دەستی پێکردەوە بەڵام شکستیان ھێنا و عوسمانیەکان بوونە ھێزی باڵادەست لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات. پاشان گەمارۆی ڤێیەنای دا ساڵی ١٥٢٩ز بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە فەتحکردنیدا، وجارێکی تر گەمارۆی دایەوە ساڵی ١٥٣٢ز کە ئەمجارەش ھەمان ئەنجامی جاری یەکەمی ھەبوو، لەبەر خراپی کەش وھەوا کە یارمەتیدەر نەبوو بۆ گواستنەوەی ھۆکارەکانی گەمارۆدانەکەیان لە قوستەنتینیەوە بۆ ڤێیەنا وئەو ڕێگە دوورەی لەبەردەم سوپادا بوو، سوڵتان ھێزەکانی کێشایەوە. لە ڕۆژھەڵات[دەستکاری] دوای جێگیر کردنی سنورەکانی لە ئەوروپادا، سولەیمان ئاڕاستەی گۆڕی بۆ ئاسیا وھەڵمەتێکی گەورەی لە دژی دەوڵەتی سەفەوی شیعە برد کە دوو ھۆکاری سەرەکی ھەبوو یەکەمیان کوژرانی والی بەغدا لەسەر دەستی شا تەھماسب ودووەمیان ھاوپەیمانی والی بەدلیس بوو لەگەڵ سەفەوییەکان، لە ساڵی ١٥٣٣ز دەستی پێکرد و لە ھەڵمەتی یەکەمدا سەرکەوت بوو لە گرتنی بەدلیس وتەبرێز بە بێ ھیچ بەرگریەک وچەندین قەڵایان لە ڕێگەکەیاندا گرت وەک وان وئەریوان. پاشان دوای شەڕیکی قورس سوڵتان چووە ناو بەغداوە لە ساڵی ١٥٣٥ز دا وسەردانی مەزاری ئیمامە گەورەکانی ناو عێراقی کرد کە لە پێشیی سولەیمانی دووپات ئەکردەوە لە سەرکردایەتی جیھانی ئیسلامی. سولەیمان ھەڵمەتێکی تری بردە سەر شا تەھماسب لە ساڵی ١٥٤٨-١٥٤٩ وھەڵمەتەکەی کۆتایی پێھێنا بە چەند دەستکەوتێکی کاتی لە تەبرێز وئەرمینیا ودەستکەوتی بەردەوامی شاری ڤان وقەڵاکانی جۆرجیا، ولە ساڵی ١٥٥٣ز سوڵتان سولەیمان، سێیەم ودوایین ھەڵمەتی برد لە دژی شا، ئەرزڕومی گێڕایەوە ودوایان کەوت تا لە ساڵی ١٥٥٥ز تەھماسبی ناچار کرد بە داننان بە حەقی عوسمانیەکان لەسەر ھەریەکە لە ئەریوان وتەبرێز بەمەش بەغدا وباشوری وڵاتی ڕافیدەین وسەرچاوەی دیجلە وفوڕاتی پاراست و چەند بەشێکی کەنداوی عەرەبی دەستکەوت. حاکمی شاری ئەحمەد ئاباد ودەووربەری پەیامێکی فریاکەوتنیان نارد بۆ سوڵتان سولەیمان تا یارمەتیان بات لە دژی زوڵمی پرتوگالیەکان، دوای ئامادەکاری، سەر
CC-MAIN-2015-18
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%88%D9%84%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86_%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86%DB%8C
2015-04-19T03:05:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246637364.20/warc/CC-MAIN-20150417045717-00029-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.970591
Arab
187
{"ckb_Arab_score": 0.9705910682678223, "sdh_Arab_score": 0.01491265743970871, "hac_Arab_score": 0.014474941417574883}
چیرۆكی ئەو كچانەی كە گرتەی مۆبــــایـلـیــان بڵاو كراوەتەوە "كاتێك چووم بۆ لای قوتابیانی هاوپۆلەكەم، بەدیار گرتەی ڤیدیۆی منەوە وەستابوون و بە بلوتوز بۆ یەكتریان رەوانە دەكرد، ئەو دیمەنە ئەوەندە منی تووشی شۆك كرد، خەریكبوو لەهەمان شوێن گیانم دەربچێت، چونكە من تەنها بۆ خۆشی لەناو خێزانەكەم ئەو سەمایەم كرد، نازانم چۆن بەوشێوەیە بڵاوبووەوە و كەوتە دەستی خەڵك". ئەمە قسەی كچێكی تەمەن (19) ساڵەی رەنگ ئەسمەربوو، كە لەسەر داوای خۆی، ناوە راستەقینەكەی نەگوت و خۆی بە (هێما) ناساند. هێما، هەرگیز چاوەڕێی ئەو رۆژەی نەدەكرد، وەك چۆن لەگەڵ هاوپۆڵەكانی سەیری گرتە مۆبایلەكانی خەڵكی دیكەی دەكرد، بۆخۆی ببێتە جێگای باس و گرتەی سەماكردنی ئەو بە نێو هاوپۆڵەكانیدا بڵاو ببێتەوە. ئەو لەكاتی قسەكانیدا رووگرژی و توڕەیی زۆری پێوە دیاربوو، بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەكەی زۆر كاریگەری لەسەر كردبوو. لەدوای بیركردنەوەیەكی قوڵ، گوتی "من زۆر ئارەزووی سەما دەكەم، هەربۆیەش زۆر جار لەماڵەوە لاسای سەمای هیندی دەكەمەوە، رۆژێك لەناو خێزانەكەماندا دەستم بەسەماكردن كرد و ئەوانیش چەند خولەكێك سەماكەیان بە مۆبایل وێنە گرت. دوای چەند مانگێك بینیم ئەو گرتەیەم لەسەر مۆبایلی زۆربەی قوتابیانی هاوپۆلەكەمە"، ئەو كچە كە چەند جارێك، دووبارەی دەكردەوە بەوەی ناوە راستەقینەكەی نەنوسرێت، تاوەكو كێشەی زیاتری بۆ دروستنەبێت، دەڵێت "زۆر لە قوتابییە هاوپۆلەكانم تووڕەبووم، بەڵام ئەوان وتیان ئەمە لەلای زۆربەی خەڵكە و ئێمەش لە بازاڕ وەرمان گرتووە و لامان وابووە كە لەسەر خواستی خۆت ئەم سەمایەت بڵاوكردۆتەوە". ئەو نكۆڵی لەوە ناكات كە گرتەكە هی ئەوە، بەڵام دەڵێت "لەكاتی گرتنی گرتەی مۆبایلەكە جگە لە چەند ئەندامێكی خێزانەكەم، كەسی بێگانە لە ماڵەكەی ئێمە نەبوو كە گومانی ئەوەی لێبكرێت، ئەم گرتەیەی بڵاوكردبێتەوە. بۆیە دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، شتەكەم بۆ ماڵەوە گێڕایەوە و دوای لێكۆڵینەوە و هەوڵدانێكی زۆر دەركەوت كە یەكێك لە خوشكەكانم مۆبایلەكەی ونكردبوو، هەمان گرتەی مۆبایلی منیش لەسەر میمۆری مۆبایلەكە بووە، كە دواتر كەسانێكی نەفسنزم لە جیاتی پاراستن و گێڕانەوەی بۆ خاوەنەكەی، ئەم گرتە مۆبایلەیان بڵاوكردووەتەوە"، هێما، ئەوەشی گوت كە "تائێستاش بەدوایەوەین كە ئەو كەسە بدۆزینەوە و سكاڵای لەسەر تۆماربكەین". ئەو كچە خوازیاریش بوو كە كچان ئاگاداری ئەو جۆرە دیاردانە بن و وێنە و گرتە فیدیۆیەكانیان نەخەنە سەر مۆبایل، "نەوەك خوانەخواستە وەكو من تووشی ئەو كێشە و خەم و خەفەتانە ببنەوە و خەڵكی تانە و قسەوقسەلۆكیان لە دوا هەڵبەستن". ئارەزوو رەحیم، ئافرەتێكی خاوەن خێزانی خەڵكی رۆژهەڵاتە، ئەو لەگەڵ هاوسەرەكەی وەك میوانێك لە شاری سۆران لە ماڵی یەكێك لە ناسراوەكانی بوو، ئەویش بەسەرهاتێكی خۆی هەیە و بۆ (سڤیل)، ئاوها دەستی بە گێڕانەوەی چیرۆكی خۆی كرد "لەكاتی ئاوارەبوونی كوردەكان بۆ ئێران، لە شاری بۆكان پەیوەندی دۆستایەتیمان زۆر بەهێزبوو لەگەڵ ئەو ئاوارە كوردانەی كە ماوەی چەند ساڵێك لەوێ نیشتەجێبوون، ئەوەش وایكرد كە دوای گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، بەردەوام ئێمە هاتوچۆی یەكتری بكەین، بەڵام ئەوەی لەدواسەفەرمدا منی نیگەران كرد، بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی منە لە هەرێمی كوردستان كە سەمای من نیشاندەدات". وەكو دواتر ئەو ژنە رۆژهەڵاتییە باسی لێوەكرد "ئەو گرتە ڤیدۆیەش بۆ ئەوكاتە دەگەڕێتەوە كە ساڵێك لەمەوبەر وەك ئێستا سەردانی هەرێمی كوردستانمان كرد، لە ئاهەنگێك وەك نمایشكارێك دەستم بەسەماكردن كرد، بەڵام جگە لەوانەی كە هاوڕێم بوون، كەسی دیكەش هەبوون لەشوێنەكە، بە مۆبایل وێنەی منیان دەگرت". وەكو ئەو دەڵێت "لەسەرەتاوە زۆر لام ئاسایی بوو، وا هەستمكرد ئەوانە تەنها بۆخۆیان ئەم وێنەیەم دەگرن، بەڵام ئێستا زۆر لە ناسراوەكانم لە سۆران پێم دەڵێن گرتە مۆبایلییەكانت بڵاوبووەتەوە، ئەم هەواڵەش منی زۆر دڵگرانكرد، جگە لەوەش هاوسەرەكەم زۆر قسەی ناشرینی پێوتم، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بە ویستی خۆی كارێك ئەنجام بدات، پەشیمانی بایەخی نابێت، ئەگەرنا ئەوەندە شەرمەزارم، رقم لەخۆمە، نازانم پەنا بۆ كوێ بەرم، ئەگەر دەمزانی لەسەرەتاوە كێ ئەمەی بڵاوكردووەتەوە نەك سكاڵا، بەڵكو ئەوەی خراپە بەرامبەرم ئەنجامدەدا و هەرگیز لێی خۆش نەدەبووم"، دەشڵێت "پێویستە مرۆڤ بەرلەوەی هەنگاو بهاوێژێت ئاگاداری بەر پێی خۆی بێت". سیما، ناوی خوازراوی كچێكی (23) ساڵەی دانیشتووی شارۆچكەی سۆرانە، وەك كارمەندێكی گرێبەست لە دەزگایەكی راگەیاندن كاردەكات، باس لەوە دەكات كە بەپێی ئەوەی چەند ساڵێك لە ئاوارەیی بووە، فێری سەماكردن بووە و بەردەوامیش لە ماڵەوە خەریكی ئەو كارەیە. گوتیشی "من زۆربەی شەوان بەتایبەتی لە كاتی بوونی ئاهەنگ و بۆنەكاندا لە ماڵەوەم، لەو ژوورەی كە من و خۆشكەكانم لێی دادەنیشین، لەبەر سیدی یاخود لەبەر تەسجیل سەمادەكەین، زۆربەی جارانیش یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەمان بەكامیرا یاخود مۆبایل گرتەمان دەگرێت، دواتر سەیری دەكەینەوە چونكە بەلامانەوە، زۆر شتێكی ئاساییە كە ئێستا چەندین گرتەی لەو شێوەیەمان هەیە و پارێزراوە، كە نەمانهێشتووە لە دەرەوەی خێزانەكەمان بڵاوببێتەوە و خەڵكی سەیری بكات"، لەبارەی ترسی بڵاوبوونەوەی گرتەكانیش، دەڵێت "كۆمەڵگای ئێمە هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە قبوڵی بكات و تائێستا ئەو شتە بە عەیب دەزانرێت و لە بەهای كەسەكان كەم دەبێتەوە، ئەگەرنا بەلای منەوە هیچ جیاوازیەكی نییە لەگەڵ ئەوەی كە ئافرەتێك بەسەماوە لەسەر تیڤیەكان گۆرانی بڵێت، یان ئەوانەی لە كلیپێكی گۆرانی، هەڵپەڕكێ دەكەن"، ئەو كچە بڕوای وایە كە سەماكردن و هەڵپەڕكێ یەك رێچكەی هونەرن كە مرۆڤ ئارەزوی لەسەرە. ئەفسەری نوسینگەی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سۆران، سەبارەت بە پرسی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی ئافرەتان لەناو خەڵكدا، دەڵێت "بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە فیلم و گرتە مۆبایلانە بە تاوانێكی گەورە دادەنرێت، چونكە زۆرجار لەم رێگەیەوە كێشەی كۆمەڵایەتی سەرهەڵدەدات، بەڵام تائێستا لە سنووری ئێمە هیچ ئافرەتێك نەهاتۆتە لامان سكاڵای لەو جۆرە تۆماربكات"، هێمای بۆ ئەوەشكرد و گوتی "بەڵام ئەگەر ئافرەتێك دووچاری ئەم رووداوە ببێتەوە و پەنا بۆ ئێمە بێنێت، بەدواداچوونی جددی لەسەر دەكەین و دەبێت ئەنجامدەرانی كارەكە بەپێی یاسا، لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بكرێت، بەو مەرجەی ئەگەر وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەكەی گرتەكە لەسەر خواستی ئافرەتەكە خۆی، نەبووبێت". بابەتە پەیوەندیدارەکان
CC-MAIN-2015-18
http://www.sarbast.com/?p=2349
2015-04-18T07:15:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246633972.52/warc/CC-MAIN-20150417045713-00029-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.79243
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.792429506778717, "sdh_Arab_score": 0.1537512093782425, "hac_Arab_score": 0.05368167534470558}
- بەروارى بڵاوکردنەوە مێژووی ئومهتی ئیسلام مێژوویهكی قوڵه بۆقوڵایی زهمهن و سهرهتای ئهو مێژوه لهگهڵ هاتنی پێغهمبهری خۆشهویستمان دهستپێناكات، بهڵكو لهگهڵ هاتنی ئادهم على نبینا وعلیه الصلاه والسلام دهستی پێكردووه... الحمد لله وكفی والصلاةوالسلام علی نبیه المصطفی اما بعد: مێژووی ئومهتی ئیسلام مێژوویهكی قوڵه بۆقوڵایی زهمهن و سهرهتای ئهو مێژووه لهگهڵ هاتنی پێغهمبهری خۆشهویستمان دهستپێناكات، بهڵكو لهگهڵ هاتنی ئادهم على نبینا وعلیه الصلاه والسلام دهستی پێكردووه، هیچ ئومهتێكیش خاوهن مێژوویهكی ڕاست نیه وهك مێژووی ئومهتی ئیسلام خوای پهروهردگار- سبحانه وتعالى- باسی بهسهرهاتی پێغهمبهران و ڕووخانی ژیاروو عاقیبهی كوفرو میحنهت و خۆڕاگری بڕوادارانی كردووه لهقورئانی پیرۆز، كه بێگومان ئهوانه ههمووی زادهی بهردهوامی ڕێیهو پهندو عیبرهت لهههڵهكان و سوود وهرگرتن له ههنگاوه ڕاستهكانه، لهدوای تهواو دابهزینی قورئان و وهفاتی پێغهمبهری خۆشهویستمان - صلى الله علیه وسلم، دیسان مێژووی ئیسلام تایبهتمهندی خۆی ههیهو ڕووداوهكان دهستی پاك و دڵی پڕ لهباوهڕ به ئهمانهتهوه نهقڵی كردوون مێژووهكهی ئیمام الطبری و ئیمام ابن كەثیر و امام ابن الاثیر و مهقریزی و ابن خەلهكان و.. بهڵگهی زیندوون لهسهر ئهو ڕاستییه. یهكێك لهو ڕووداوه دڵ تهزێنانهی كه مێژووی ئیسلامی تۆماری كردووه هێرشهكهی جهنكیزخانه، هێرشی جهنكیزخان بۆ سهر جیهانی ئیسلامی كارهساتێكی گهوره بوو سهرهڕای ڕق و قینی ئههلی كوفر دژ بهجیهانی ئیسلامی، ههڵهی حاكمێكی نا حهكیمیش ڕێخۆشكهری ئهو هێرشه بوو. ڕووداوهكه ئهوهنده دڵتهزێنه ئیمام ابن الاثير ڕهحمهتی خوای لێبێ بۆچهند ساڵێك قهڵهمی داناوه و نهیتوانیوه باسی ئهو ڕووداوه بكات، بۆیه دهفهرموێ: (( لقد بقيت عدة سنين معرضاً عن ذكر هذه الحادثة استعظاماً لها، كارهاً لذكرها، فأنا أقدم إليه رجلاً وأؤخر أخرى، فمن الذي يسهل عله أن يكتب نعي الإسلام والمسلمين، ومن الذي يهون عليه ذكر ذلك؟ فيا ليت أمي لم تلدني، ويا ليتني مت قبل حدوثها وكنت نسياً منسياً، إلا أني حثني جماعة من الأصدقاء على تسطيرها وأنا متوقف، ثم رأيت أن ترك ذلك لا يجدي نفعاً، فنقول: عمت الخلائق، وخصت المسلمين، فلو قال قائل: إن العالم مذ خلق الله سبحانه وتعالى آدم، وإلى الآن، لم يبتلوا بمثلها؛ لكان صادقاً، فإن التواريخ لم تتضمن ما يقاربها ولا ما يدانيها)) [الكامل في التاريخ ٥/٣٠٤]. لهو ڕۆماندا جێی دڵخۆشی یه كهسانێك ههبن خهریكی لێكۆڵینهوهی مێژووی ئیسلامی بن بهئینصافهوه باس لهڕووداوهكان بكهن، پهند لهههڵهكان وهرگیرێ و سوودمهندیش بین به ههنگاوه ڕاستهكان. (راغب السرجاني) یهكێكه لهو بهرێزانهی باسی لهڕووداوهكهی تهتار كردووه، خهڵكێكی زۆریش گوێبیستی ووتارهكانی بوو، كتێبهكهشی (قصة التتار من البداية الى عين جالوت) ڕهواجێكی زۆری ههیه، بهڵام كهمال تهنها بۆ كتێبی خوای پهروهردگاره سبحانه وتعالى وه تهنها كتێبهكهی ئهو بێههڵهیه، (راغب السرجاني) لهكتێبهكهی دوو ههڵهی كردووه گرنگه سهرنجی بۆ ڕاكێشین. یهكهم: دهربارهی كوشتنی بازرگانهكان لهلایهن خهوارزم شاوه. دووهم: دهربارهی بهدرهدین لوئ لوئ حاكمی نینوی. بهڵام پێش ئهوهی باس لهو دوو خاڵه بكهین گرنگه تیشك بخهینه چهند بابهتێكی پهیوهندار:- یهكهم: ئیمام (ابن خلدون) ڕهحمهتی خوای گهورهی لێبێ خاوهنی بیردۆزهی تهمهنی دهوڵهته، واته چۆن مرۆڤ تهمهنی ههیه و سهرهتا لاوازهو دواتر بههێز دهبێ و دیسان بهرهو لاوازی دهوڕوات ئاواش دهوڵهتهكان لهتهمهنیاندا بهو قۆناغانه تێدهپهڕن. لێره گرنگه ئهو پرسیاره بكهین ئایا دهتوانین بڵێین دهوڵهتی ئیسلامی بهتهمهن ببوو توانای خۆڕاگرتنی نهبوو بهرامبهر به دهوڵهتهكهی تهتار كه دهوڵهتێكی گهنج و سهرهتای هێزی بوو ههر بۆیه ئهو ڕووخانهی به خۆوه بینی؟ بۆ وهڵامدانهوهی ئهو پرسیاره دهبێت لهڕوانگهی قورئانهوه سهیری هۆكاری ڕووخان و سهركهوتن بكهین و ئهو هۆكارانه بخوێنینهوه كه دهوڵهت دهڕوخێنن و ئهو خاڵانهش لهخۆ بێنینه دی كه هۆكاری بونیاتنان و سهركهوتنن. خوای پهروهردگار سبحانه وتعالى دهفهرموێ: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (٧) وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (٨) ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (٩)} مامۆستا ئهحمهدی كاكه مهحمود ڕهحمهتی خوای لێبێ دهفهرموێ: (( ئهی ئهوانهی ئیمان و باوهڕتان هێناوه دڵنیا بن ئهگهر ئێوه یارمهتی ئایینهكهی خوا بدهن، ئهوا بێگومان خوایش یارمهتی ئێوه دهداو، بهسهر دوژمنتاندا سهرتان ئهخات، و پێكانتان لهجێگاكانی جهنگدا بهزهفهرو تهمكین لهزهویدا جێگیر دهكات)) [ بڕوانه تهفسیری ڕامان]. واته: بهپێی نزیك بوونهوهی ئێمه لهسهرخستنی ئیسلام ئهوهندهش له سهركهوتن نزیك دهبینهوه، بهقهد دووركهوتنهوهشمان لهو ئیسلامه ئهوهنده له ههزیمه و شكهست نزیك دهبینهوه. ههر لۆیه خوای پهروهردگار دهفهرموێ: { وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٦)} الاعراف. ئهگهر خهڵكی گوندو شارهكان باوهڕیان هێناباو لهخوا ترسابان دهرگای ئاسمانمان لهڕوو واڵا دهكردن و بهرهكهتیان بۆ دادهبهزی، بهڵام كوفریان كرد بهكردهوه خراپهكانی خۆیان لهناویانمان برد. واته كردهوهی موسڵمان ههم دواڕۆژی ههم حاڵهتی ژیانیشی بۆ دیاری دهكات. خوای پهروهردگار كه باسی (سبأ) دهكا دهفهرموێ: {لَقَدْ كَانَ لِسَبَأٍ فِي مَسْكَنِهِمْ آيَةٌ جَنَّتَانِ عَنْ يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا مِنْ رِزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ (١٥) فَأَعْرَضُوا فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ الْعَرِمِ وَبَدَّلْنَاهُمْ بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيْءٍ مِنْ سِدْرٍ قَلِيلٍ (١٦) ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِمَا كَفَرُوا وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ (١٧)} سبأ خهڵكی (سبأ) له نازو نیعمهتی زۆردا دهژیان خوای گهوره سبحانه وتعالى ژیانێكی خۆش و ڕزقێكی زۆری بۆ دابین كردبوون، پشتیان له دین كرد، ئهو (اعراض)ە تۆڵهی بهدوادا هات و خۆشی ژیانیان لێتێك چوو خاك و وڵاتیان نوقمی ژێر ئاو كهوت، ڕهز و باخهكانیان له دارو درهختی بهردار گۆڕدرا بۆ داری دڕكدار و بێبهر ئهوە ئاكامی تاوان و دوور كهوتنهوهیان بوو لهو ئیسلامه. نوح پێغهمبهر -على نبينا وعليه الصلاة والسلام- دهفهرموێته قهومهكهی:{ ثُمَّ إِنِّي أَعْلَنْتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًا (٩) فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا (١٠) يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا (١١) وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا (١٢)}. بهئاشكراو بهنهێنی بهقهومهكهی ووت داوای لێبوردن لهخوای گهوره بكهن خوای پهروهردگار لێبوردهیه، دهروی ئاسمانتان بۆ دهكاتهوهو بهرهكهت دهخاته ماڵ و مناڵتان و دهتان كات بهخاوهن باخ و كانیاو. ئهوهو دهیان بهڵگهی تر لهقورئانی پیرۆزو فهرمودهكانی پێغهمبهری خۆشهویست هاتووه لهسهر ئهوهی كه پابهند بوون به ئیسلام و ههوڵدان بۆی دهبێته مایهی بردنهوهی دواڕۆژوو خۆشی و سهركهوتن لهو دونیایه، ئهو مژدانهش بۆ نهوهیهكی تایبهت نیه بهڵكو بۆ موسڵمانه تا ڕۆژی دوایی، ئینجا گهر هات و له چوارچێوهی دهوڵهت پابهند بوون به ئهحكامی شهرع لهئارا دابوو خهڵكی حاكم و مهحكوم خهمی ئهو ئیسلامهیان لهبهردابوو بێگومان تهمهنی ئهو دهوڵهته بهرهكهتی تێدهكهوێ و جیل بهجیل تهمهنی درێژ دهبێ، ئهفرادانی لهجیلێكدا تهمهنی خۆیان بهسهر دهبهن و دهمرن بهڵام تهمهنی دهوڵهتهكه بهردهوام دهبێت بهتهمهنی جیلی دوای ئهوان، بۆیه تهمهنی دهوڵهت گهر بهو شێوهیه بێ ناكرێ بهراوورد بكرێت لهگهڵ تهمهنی مرۆڤ، جهستهی مرۆڤ زهمهن كاری تێدهكات موسڵمان بێ یا كافر ههر دهبێ بمرێ بهڵام دهوڵهت گهر موسڵمان بێ پێكهوه ههموو بۆ خوا بصولحێن و ستهمیان لهنێودا نهبێ ئهگهری درێژ بوونهوهی تهمهنی ئهو دهوڵهته له ئارا دایه تا ئهو كاتهی لهو ڕێیه لادهدهن، ئهوهیان خاڵێكه ڕۆڵی سهرهكی دهبێنێ له سهركهوتن و شكهست هێنان. دووهم: خاڵێكی تریش دهكرێ بهكورتی تیشكی بخهینه سهر، هێرشی تهتارهكان ژیاری ئیسلامیان نهڕووخاند بهڵكو دهوڵهتی ئیسلامیان ڕووخاند، ژیاری ئیسلامی له خودی دهقهكانه و ههڵقولاوی فیكری بهشهری نین، دهقهكانی قورئانی پیرۆز و فهرموودهكانی پێغهبمهری خۆشهویستمان- صلى الله عليه وسلم- بهشێوهیهكی ههنده كامڵ و تهواو پهیوهندیهكانی نێوان مرۆڤ ڕێك دهخهن و ئهرك و مافهكانی بۆ دیاری دهكا، كههیچ بهرنامهیهكی ههڵقوڵاوی فیكری بهشهر ناتوانێ ئهو ههدهفانه بپێكێ، بۆیه دهكرێ دهوڵهتی ئیسلامی بڕۆخێ بهڵام ژیاری ئیسلامی قهت ناڕووخێ. بۆیه ههڵهین گهر پێشكهوتنی زانستی و حهزارهت لهیهك جودانهكهینهوه دهشێ خهڵكانێك لهڕووی زانستییهوه پێش كهوتوو بن لهههمان كاتدا دڕندهو ناشارستانی بن، ههروهكو دهشێ خهڵكانێكی شارستانی دوا كهوتوو لهزانست بن. كه ئهوهش بابهتێكی جودایه لهشوێنی تر بهپشتیوانی خوای گهوره تیشكی دهخهینه سهر. كهوابوو ههڵهیه كهسێك بڵێ تهتاریهكان ژیاری ئیسلامیان ڕووخاند، بهڵكو ئهوان دهوڵهتی ئیسلامی یان ڕووخاند. سێیهم: خوێندنهوهی مێژووی ئیسلامی و وردبوونهوه لێی دهتگهێنیته ئهو ڕاستیهی كه ههموو شكستێك مهرج نییه هۆكارهكهی گهورهیی هێزی دوژمن بێت، بهڵكو زۆرجار گوناههكانمان ڕۆلی سهرهكی له شكستهێنان دهبینێ و بێ فهرمانی خوای گهوره ترسناك تر دهبێ لههێزی دوژمن. قورئانی پیرۆزیش زۆر بهڕوونی ئاماژهی بهو ڕاستیه كردووه خوای پهروهردگار كه باسی جهنگی ئوحود دهكا دهفهرموێ: { أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٦٥)} ال عمران. واته: ئهوهی بهسهر موسڵمانان داهات ههڵهی موسڵمانان بوو، سیرهش باس لهوه دهكا ههندێك له هاوهڵهكان سهری شاخهكهیان چۆڵكرد و فهرمانی پێغهمهریان شكاند صلي الله عليه وسلم، كهوابوو فشار و پیلانی دوژمن و ههڵهو لاوازی خۆمان ههردووك بهشدار دهبن له شکست، زانینی ئهو ڕاستیهش موسڵمان لهو قهیرانه دهردێنێ كه زۆرجار ناسهركوتووی خۆی بخاته پاڵ پیلانی دوژمن. دوای تیشك خستنه سهر ئهو سێ خاڵه دهگهرێینهوه سهر دوو تێبینیهكه لهسهر نوسینهكهی (راغب السرجاني). هۆكاری هێرشهكهی جهنكیز خان دهربارهی هۆكاری هێرشهكهی جهنكیز خان ( راغب السرجاني) دهڵێ: (( و كان جنكيزخان في شبه اتفاق مع ملك خوارزم (محمد بن خوارزم شاه) على حسن الجوار، ومع ذلك فلم يكن جنكيزخان من أولئك الذين يهتمون بعقودهم، أو يحترمون اتفاقياتهم، ولكنه عقد هذا الاتفاق مع ملك خوارزم ليؤمّن ظهره إلى أن يستتب له الأمر في شرق آسيا، أما وقد استقرت الأوضاع في منطقة الصين ومنغوليا، فقد حان وقت التوسع غرباً في أملاك الدولة الإسلامية!..)) واته: جهنكیز خان له نیمچه پهیمانێك دابوو لهگهڵ خهوارزم شاه گهرچی جهنكیزخان لهو كهسانه نهبوون كه پهیمان بپارێزن، بهڵام ئهو پهیمانهی بۆ ئهوه بوو تاكێشهكانی تری حهل كات دوای یهكلاكردنهوهی كێشهكانی ناوچهی چین و مهنغولیا كاتی ئهوه هات ڕوو بكاته وڵاته ئیسلامی یهكان، واته جهنكیزخان بهدوای بههانهیهك گهڕاوه بۆ هێرش كردنی سهر وڵاته ئیسلامیەكان و پهیمانهكهی بشكێنێ. ههروهها دهڵێ: ((ولكن.. حتى تكون الحرب مقنعة لكلا الطرفين، لابد من وجود سبب يدعو إلى الحرب، وإلى الادعاء بأن الاتفاقيات لم تعد سارية، وقد بحث "جنكيزخان " عن سبب مناسب، ولكنه لم يجد... ولكن - سبحان الله - لقد حدث أمر مفاجئ بغير إعداد من جنكيزخان!!.. وهذا الأمر المفاجئ يصلح أن يكون سبباً مقنعاً للحرب.. نعم، لقد جاء هذا السبب مبكراً بالنسبة لإعداد جنكيزخان ولرغبته، ولكن لا مانع من استغلاله.. ولا مانع أيضاً من تقديم بعض الخطوات في خطة الحرب، وتأخير بعض الخطوات الأخرى..)) بهڵام بۆئهوهی جهنگ جێی قهناعهتی ههردوو لابێ دهبێ هۆكارێك ههبێت لهسهر ئهوهی كه پهیمانهكان هیچ ڕیزێكی نهماوه، جهنكیزخان گهڕا بهدوای هۆكارێك بهڵام نهیدۆزیهوه... بهڵام لهنكاو كارێكی ناچاوهنراو كراو هاته پێش بهبێ ئهوهی جهنكیزخان دهستی تیا ههبێ، ئهو كاره ناچاوهڕوان كراوه دهشێ ببێته مایهی شهرێكی موقنیع... بهڵێ ئهو هۆكاره خۆی هێنا پێشهوه گهرچی زوو بوو لههاوكێشهكهی جهنكیزخان بهڵام ئهوه نهبووه مایهی ئهوهی ئهو ههله نهقۆزێتهوه. ئینجا دهڵێ: (( ما هي الذريعة التي دخل بها "جنكيزخان " أرض خوارزم شاه؟! لقد ذهبت مجموعة من تجار المغول إلى مدينة "أوترار " الإسلامية في مملكة خوارزم شاه.. ولما رآهم حاكم المدينة المسلم، أمسك بهم وقتلهم!..)) بهڵام ئهو بههانهیه چ بوو كه جهنكیزخان پێی هاته خاكی خهوارزم شاه، چهند بازرگانێكی مهغۆل هاتنه شاری أوترار (otrar) ، حاكمی ئهو شاره چاوی بهو بازرگانانه كهوت گرتیانی و كوشتنی. ئینجا دهڵێ: (( أما عن سبب قتلهم.. فقد اختلف المؤرخون في تفسير هذه الحادثة: فمنهم من يقول: إن هؤلاء ما كانوا إلا جواسيس أرسلهم جنكيزخان للتجسس على الدولة الإسلامية أو لاستفزازها، ولذلك قتلهم حاكم مدينة أوترار..)). دهربارهی هۆكاری كوشتنیان مێژوونوسان چهند بۆچونێكی جیاوازیان دهربارهی ئهو ڕووداوه ههیه، ههندێك لهمێژوونوسان دهڵێن ئهوانه سیخور بوون و جهنكیزخان بۆ سیخوری لهسهر دهوڵهتی ئیسلامی ڕهوانهی كردبوون ههر لهبهر ئهوهش بوو حاكمی شاری اوترار كوشتنی. (( ومنهم من يقول: إن هذا كان عمداً كنوع من الرد على عمليات للسلب والنهب قام بها التتار في بلاد ما وراء النهر، وهي بلاد خوارزمية مسلمة..)) ههندێكیش دهڵێن ئهوه وهك وهڵامێكی ئهو كردهوه دزین و فهرهودیه بوو كه تهتاریهكان پێی ههڵدهستان... ومنهم من يقول: إن هذا كان فعلاً متعمداً بقصد استثارة التتار للحرب، ليدخل خوارزم شاه بعد ذلك منطقة تركستان، والتي هي في ملك التتار آنذاك.. وإن كان هذا الرأي مستبعداً؛ لأن "محمد بن خوارزم شاه " لم تكن له أطماع تذكر في أرض التتار.. ههندێكش دهڵێن ئهو كاره بۆ ئهوهبوو تهتاریهكان بكێشێته نێو شهڕو تاوهكو خهوارزم شاه بچێته ناوچهی توركستان كه ئهوكات لهژێر دهسهڵاتی تهتارهكان بوو گهرچی ئهو بۆچونه دووره لهبهر ئهوهی (محمد بن خوارزم شاه)هیچ تهماعێكی له خاكی تهتارهكان نهبوو .. وكل ما كان يريده هو العهد على بقاء كل فريق في مملكته دون تعدٍّ على الآخر... ئهوهی دهیویست پابهندبوونی ههردوو لابوو بهپهیمانهكه و بهبێ دهستدرێژی كردن بۆسهر خاكی ئهوهی تر.. ومنهم من قال: إن خوارزم شاه طمع في أموال التجار فقتلهم لأجلها.. كل هذه احتمالات واردة، لكن المهم في النهاية أن التجار (أو الجواسيس) قد قُتلوا.. وه ههشه دهڵێ: خهوارزم شاه تهماعی لهماڵی بازرگانهكان كرد و كوشتنی، ههموو ئهو ئهگهرانه لهئارادایه بهڵام ئهوهی گرنگه بازرگانهكان یان سیخورهكان كوژران. ئهو قسانه لهبهرئهوهی بێ سهرچاوهن دكتۆر(الصلابي یش ههر ههمان قسان دهكا، بهڵام ئاماژهی بههیچ سهرچاوهیهك نهكردووه، بهڵكو ئاماژهی تهنها به نوسینهكهی (راغب السرجاني) كردووه. [بڕوانه كتێبی: المغول ( التتار ) بين الانتشار والإنكسار.ص ٨٧ ]. لێرهدا دهڵێین مێژوو نوسانی ئیسلام خهڵكی ڕاستگۆو لهخوا ترس و شارهزای دین بووینه به ئهمانهت سهیری ڕووداوهكانیان كردوهو وهكو خۆی گێراویانهتهوه نهوهك ڕووداوهكان بخهنه چوارچێوهی فیكرو تهسهوری خۆیان، ئهوان كوفریان ناسیوه بهڵام بوختانیان بۆ كوفر ههڵنهبهستاوه ههمیشه: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (٨)} المائدة. لهبهر چاو بووه. بهعهدل ڕهوانه كراون و بهعهدلیش ڕهفتاریان كردووه، ئهوهش گهورهترین تایبهتمهندی مێژووی ئیسلامییه، سهرچاوهكان دهڵێن خهوارزم شاه تاوانبار بوو ئهویش دهستی سهرهكی ههبوو له ههڵگیرسانی فیتنهكهی بۆیه زهروره گهشتێك بكهین بهسهرچاوهكاندا. یهكهم: البداية والنهاية. [...وسبب دخولهم نهر جيحون أن جنكزخان بعث تجارا له ومعهم أموال كثيرة إلى بلاد خوارزم شاه يبتضعون له ثيابا للكسوة، فكتب نائبها إلى خوارزم شاه يذكر له ما معهم من كثرة الاموال، فأرسل إليه بأن يقتلهم ويأخذ ما معهم، ففعل ذلك، فلما بلغ جنكزخان خبرهم أرسل يتهدد خوارزم شاه، ولم يكن ما فعله خوارزم شاه فعلا جيدا، فلما تهدده أشار من أشار على خوارزم شاه بالمسير إليهم، فسار إليهم وهم في شغل شاغل بقتال كشلي خان]. واته: هۆكاری پهرینهوهیان لهڕووباری جیحون ئهوهبوو جهنكیزخان چهند بازرگانێكی بهپارهیهكی یهكجار زۆر ڕهوانهی وڵاتی خهوارزم شاه كردبوو، یهكێك لهحاكمی وڵاتهكانی خهوارزم شاه چاو دهبڕێته پارهكانیان نامهیهك دهنێرێ بۆ خهوارزم شاه باسی زۆری ئهو ماڵه دهكات كه لهگهڵیانه، ئهویش دهڵێ بیانكوژن و ماڵهكانیشیان ببهن ئهوهبوو بازرگانهكان دهكوژرێن، كه ههواڵهكه دهكاته جهنكیزخان خهڵكێك دهنێرێته لای خهوارزم شاه و ههڕهشهی لێدهكا، ئیمام (ابن كثير) ڕهحمهتی خوای لێبێ دهفهرموێ: [ ولم يكن ما فعله خوارزم شاه فعلا جيدا] ئهوهی خهوارزم شاه كردی شتێكی باش نهبوو. ئینجا خهوارزم شاه بهوهنده ناوهستێ لهوكاتهی جهنكیزخان خهریكی شهری (كشلي خان) بوو خهوارزم شاه هێرش دهكاته سهریان و لهشهرێكی چوار ڕۆژیدا كه نزیكهی ٢٠٠٠٠ موسڵمان شههید دهكرێن و دوو ئهوهندهش تهتارهكان دهكوژرێن و شهڕهكه ههنده خوێناوی بوو ئهسپ ههڵدهخلیسكا لهسهر خوێن، دوای ئهو شهڕه چوار ڕۆژییه سوپای ههردوو لا دهكشێنهوهو خهوارزم شاه خۆی له بوخارا و سهمهرقهند قایم دهكا. لێرهدا ئیمام (ابن كثير) زۆر بهڕاشكاوی باسی هۆكاری شهرهكه دهكاو هۆكاری پهڕینهوهی سوپاكهی جهنكیزخان دهداته پاڵ كوشتنی بازرگانهكان. ئنجا ئیمام (ابن كثير) ڕهزاو ڕهحمهتی خوای گهورهی لێبێ كه دێته سهر باسی مردنی جهنكیزخان دهفهرموێ: [ ولكن كان البداءة من خوارزم شاه، فإنه لما أرسل جنكيزخان تجارا من جهته معهم بضائع كثيرة من بلاده فانتهوا إلى إيران فقتلهم نائبها من جهة خوارزم شاه، وهو والد زوجة كشلي خان، وأخذ جميع ما كان معهم، فأرسل جنكيزخان إلى خوارزم شاه يستعلمه هل وقع هذا الامر عن رضى منه أو أنه لا يعلم به، فأنكره وقال له فيما أرسل إليه: من المعهود من الملوك أن التجار لا يقتلون لانهم عمارة الاقاليم، وهم الذين يحملون إلى الملوك ما فيه التحف والاشياء النفيسة، ثم إن هؤلاء التجار كانوا على دينك فقتلهم نائبك، فإن كان أمرا أمرت به طلبنا بدمائهم، وإلا فأنت تنكره وتقتص من نائبك]. [ فلما سمع خوارزم شاه ذلك من رسول جنكيزخان لم يكن له جواب سوى أنه أمر بضرب عنقه فأساء التدبير، وقد كان خرف وكبرت سنه، وقد ورد الحديث " اتركوا الترك ما تركوكم " فلما بلغ ذلك جنكيزخان تجهز لقتاله وأخذ بلاده، فكان بقدر الله تعالى ما كان من الامور التي لم يسمع بأغرب منها ولا أبشع]. (البداية والنهاية ١٣/١٣٩) واته: دهستپێك له خهوارزم شاه بوو كه جهنكیزخان بارزگانهكان ڕهوانهی وڵاتی جهنكیزخان دهكا بهماڵێكی زۆرو دهگهنه ئێران، والی ئهو وڵاته دهیانكوژێ والی ئهو وڵاته باوكی (كشلی خان) بوو كشلي خان يەكيَك بوو لە دوژمنەكانی جەنكيزخان ههموو ماڵهكانیان دهبا. ئینجا جهنكیزخان نێرراو دهنێرێته لای خهوارزم شاه داوا دهكاو دهیهوێ بزانێ ئهوهی ئهنجام درا بهرهزامهندی ئهو بووه یا لێی بێئاگابووه و پێی دهڵێ: لهعادهتی مهلیكهكان كه بازرگان ناكوژرێن لهبهر ئهوهی ئهوان ئاوهدانی وڵات دهكهن و ئهوانیشن شتی بههاو بهنرخ دهگهینه مهلیكهكان، ئینجا ئهو بازرگانانه لهسهر ئاینی ئێوه بوون جێگرهكهی تۆ ئهوانی كوشتووه، گهر بهفهرمانی تۆ بووه ئهوا داوای خوێنهكهیان دهكهین، گهر نا ئهوا ناڕهزایی خۆت دهربڕهو تۆڵه لهجێگرهكهت وهرگره. كه خهوارزم شاه گوێ بیستی ئهو قسانه دهبێ له نوێنهرهكهی جهنكیزخان وهڵامهكهی ئهوهبوو فهرمان دهكا لهگهردهنی نێرراوهكهی جهنكیز خان بدهن. ئینجا لێرهش (راغب السرجاني) ههڵهیهكی تر دهكا و دهڵێ: [ ووصل النبأ إلى جنكيزخان، فأرسل رسالة إلى "محمد بن خوارزم شاه " يطلب منه تسليم القتلة إليه حتى يحاكمهم بنفسه، ولكن "محمد بن خوارزم شاه " اعتبر ذلك تعدياً على سيادة البلاد المسلمة؛ فهو لا يسلم مجرماً مسلماً ليحاكم في بلدة أخرى بشريعة أخرى..غير أنه قال: إنه سيحاكمهم في بلاده.. فإن ثبت بعد التحقيق أنهم مخطئون عاقبهم في بلاده بالقانون السائد فيها وهو الشريعة الإسلامية..] [وهذا الكلام وإن كان منطقياً ومقبولاً في كل بقاع الأرض إلا أنه بالطبع لم يكن مقنعاً لجنكيزخان.. أو قل: إن جنكيزخان لم يكن يرغب في الاقتناع؛ فليس المجال مجال حجة أوبرهان أو دليل.. حقيقة الأمر أن جنكيزخان قد أعد لغزو بلاد المسلمين خططا مسبقة.. ولن يعطلها شيء.. وإنما كان يبحث فقط عن علة مناسبة، أو شبه مناسبة، وقد وجد في هذا الأمر العلة التي كان يريدها...] واته: دوای ئهوهی ههواڵی كوشتنی بازرگانهكان دهگاته جەنكيزخان نوێنهری دهنێرێته لای خهوارزم شاه و داوای تهسلیم كردنی بكوژان دهكا تا خۆی دادگاییان بكا، بهڵام خهوارزم شاه ئهوه بهدەستدرێژی كردنه سهر سهروهری وڵاتی ئیسلام لهقهڵهم دهدا، ئهو تاوانبارێكی موسڵمان تهسلیم ناكا تاوهكو لهوڵاتێكی ترو بهشهریعهتێكی تر دادگای بكرێ، بهڵام ئهو ووتی خۆی لهوڵاتی خۆی دادگاییان دهكا، دوای لێكۆڵینهوه لهگهڵیان و دهركهوت تاوانبارن ئهوا ئهو كات لهوڵاتی خۆی دادگایان دهكا بهیاسای ئهو وڵاته كه شهریعهتی ئیسلامه. جا ئهوهی سهیره لێرهدا ( راغب السرجاني) ئهو قسانهی لهكوێ هێناوه لهكام سهرچاوه ئاخر ئیمام (ابن كثير) زۆر بهڕاشكاوی دهفهرموێ: (( جهنكیزخان لهڕێی نوێنهرهكهیهوه بهخهوارزم شاه دهڵێ كوشتنی بازرگانهكان گهر بهفهرمانی تۆ بووه ئهوا داوای خوێنهكهیان دهكهم گهر بهفهرمانی تۆش نهبووه ئهوا خۆت تۆڵهكهیان له جێگرهكهت بسهنهوه... فإن كان أمرا أمرت به طلبنا بدمائهم، وإلا فأنت تنكره وتقتص من نائبك... ئینجا خهوارزم شاه بهڕاستی ئهو كهسه نهبووه كه ئامادهنهبێ موسڵمانێك تهسلیم به غهیره موسڵمان بكاو موڵكی خۆی لهسهر دابنێ، مێژووی خهوارزم شاه پڕه لهكوشتنی موسڵمان لهپێناوی ڕاگرتن و بهردهوامی و فراوانكردنی حوكم و دهوڵهتهكهی، ئاخر ئهو خهوارزم شاه بوو بههێزێكی گهورهوه بهڕێكهت بۆ ڕوخاندنی خیلافهتی ئیسلامی و حوكمی خۆی بگهینێته بهغدا، بهڵام بههۆی سهختی كهش و ههواو بارینی بهفرو بارانێكی زۆر نهیتوانی پیلانهكهی بهێنێته دی و سوپاكهی تێكشكا و گهڕایهوه شوێنی خۆی، بهههرحاڵ خوێندنهوهی مێژووی دهوڵهتی خهوارزمییهكانیش كهفالهتی ئهو ڕاستیه دهكهن. لێرهدا دهڵێن لهعنهتی خوای گهوره له جهنكیزخان بێت خوێنی ههزارا موسڵمانی ڕشت و ههزارا ئافرهتی موسڵمانی به كهنیزه بردو ههزاران شارو گوندی موسڵمانانی كاوڵ كرد، سهرهڕای ئهوهش هیچ بوختانی بۆ ههڵنابهستین و نامانهوێ مێژووی ئیسلامی ڕهسهنایهتی خۆی لهدهست بدات و ئیمامهكان چۆن باسی ڕووداوهكانیان كردووه ئێمهش وای دهگهیهنین. دووهم : ( تاريخ الإسلام للإمام الذهبي) خوارزم شاه ورُسل جنكيز خان: [وفيها عاد السلطان خوارزم شاه محمد إلى نيسابور، وأقام بها مدة وقد بلغه أن التتار خذلهم الله تعالى قاصدون مملكة ما وراء النهر، وجاءه من جنكس خان رسلٌ وهو محمود الخوارزمي، وخواجا علي البخاري، ومعهم من طرف هدايا الترك من المسك وغيره، والرسالة تشتمل على التهنئة بسلامة خوارزم شاه، ويطلب منه المسالمة والهدنة، وقال: إن) الخان الأعظم يسلم عليك ويقول: ليس يخفى علي عظم شأنك، وما بلغت من سُلطانك، ونفوذ حكمك على الأقاليم، وأرى مسالمتك من جملة الواجبات، وأنت عندي مثل أعز أولادي، وغير خاف عنك أنني ملكت الصين، أنت أخبرُ الناس ببلادي، وإنها مثارات العساكر والخيول، ومعادن الذهب والفضة، وفيها كفاية عن طلب غيرها، فإن رأيت أن نعقد بيننا المودة، وتأمر التجار بالسفر لتعم المصلحتين فعلت] واته: دوای ئهوهی خهوارزم شاه دهگهرێتهوه نهیسابوور ماوهیهك لهوێ دهبێت ههواڵی ئهوهی پێدهگا تهتارهكان - خوا ڕیسوایان كات- مهخسهدیان وڵاتی ئهو دیوی ڕوبارهو نوێنهری جهنكیزخانیش دێنه لای كه ناویان (مهحمود الخوارزمی و خهواجا علی البخاری) بوون دیاری جۆراوجۆریان پێبوو و نامهیهكی جهنكیزخانیان پێبوو بهخێرهاتنهوهی خهوارزم شاه دهكات و دەڵێ: لای من شاردراوه نییه گهورهیی تۆ و فراوانی دهسهڵاتت بهسهر دهوروبهرت وا دهبینم ئاشتی لهگهڵ تۆ واجیبه تۆش لای من وهكو عهزیزترین مناڵهكانمی، لای تۆش شاردراوه نیه كه من بووم بهخاوهنی چین ئهتۆش شارهزای وڵاتی منی كانگای سهرباز و ئهسپ و كانزاو ئاڵتون وزیوه، وڵاتی من بایی ئهوهی تیایه كه ڕوونهكهمه وڵاتی تر، گهر دهبینی دهبا پهیوهندی تهبایی له نێوانمان ببهستین و ڕێ به بازرگانهكان بدهین تا بهرژهوهندی ههردوولامان بگرێتهوه. خهوارزم شاه كه گوێ بیستی ئهو قسانهی جهنكیزخان دهبێ، مهحمودی خهوارزمی بانگ دهكاو دیاریەكی بهنرخی پێشكهش دهكا و پێی دهڵێ ئهتۆ له ئێمهی و دهبێت پشتگیریمان لێبكهی، داوای لێدهكات ببێ بهچاوی ئهو بهسهر جهنكیزخان ئینجا پێی دهڵێ: [اصدقني أجنكز خان ملك طمغاج الصين قال: نعم. فقال: ما ترى في المصلحة قال الاتفاق] ڕاستبه لهگهڵم جهنكیزخان موڵكی چینی گرته دهست؟ ئهویش دهڵێ بهڵێ، خهوارزم شاه دهڵێ: چی بهباش دهزانی؟ ئهویش دهڵێ پێكهاتن، خهوارزم شاه ڕازی دهبێ و پهیمان دهبهستن و جهنكیزخانیش دڵی بهو ههڵوێسته خۆش دهبێ و حاڵهتهكه وادهمێنێ تاوهكو بازرگانهكانی جهنكیزخان دهگهنه وڵاتی خهوارزم شاه. لێره مێژوو نووسهكان لهسهر ژمارهی بازرگانهكان و پهیوهندی ئهو حاكمهی كه ئهو بازرگانانه دهكوژێ چهند بۆچونێكی جیاوازیان ههیه لێره ئیمام (الذهبي) دهفهرموێ: [وكان خال السلطان خوارزم شاه ينوب على بلاد ما وراء النهر، ومعه عشرون ألف فارس، فشرهت نفسه إلى أموال التجار وكاتب السلطان يقول: إن هؤلاء القوم قد جاؤوا بزي التجار، وما قصدهم إلا إفساد الحال وأن يجسوا البلاد، فإن أذنت لي فيهم. فأذن له بالاحتياط عليه. وقبض عليهم، واصطفى أموالهم]. واته: خالی سولتان خهوارزم شاه حاكمی وڵاتی ئهو دیوی ڕووبار بوو ٢٠٠٠٠ سوارچاكی ههبوو، چاوی بڕییه ماڵی بازرگانهكان و بۆ خهوارزم شاهی نوسی ئهوانه بهبهرگی بازرگانی هاتوون، بهڵام لهڕاستیدا مهبهستیان سیخوریه بهسهر وڵات. خهوارزم شاه ڕێی پێدهداو حاكم بازرگانهكان دهكوژێ و ماڵهكانیشیان دهبا، بێگومان ئهوهش ههڵوێستێكی ناحهكیمانه بووه، ئینجا لهوهش ناحهكیمانه تر، كوشتنی نوێنهرهكانه لهكاتێك فهرموودهی پێغهمبهری خوای لهسهره كه نوێنهر ناكوژرێن- ابْنِ مَسْعُودٍ- ڕهزاو ڕهحمهتی خوای گهورهی لێبێ دهفهرموێ: {انَّ رَجُڵیْنِ اتَێا رَسُوڵ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ- رَسُوڵیْنِ لِمُسَیْلِمَهَ ، فَقَاڵ ڵهُمَا : اتَشْهَدَانِ اَنِّی رَسُولُ اللَّهِ؟ فَقَاڵا : نَشْهَدُ اَنَّ مُسَیْلِمَهَ رَسُولُ اللَّهِ، فَقَاڵ : ڵوْ كُنْت قَاتِلًا رَسُولًا لضرَبْت اعْنَاقَكُمَا} [فَجَرَتْ السُّنَّهُ الَّا تُقْتَڵ الرُّسُلُ. التلخیص الحبیر فی تخریج احادیث الرافعی الكبیر٥ /٢٦٠ ] واته: دوو كهس دێنه خزمهت پێغهمبهری خوا - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - نوێنهر موسهیلهمهی درۆزن بوون، پێغهمبهری خۆشهویست- صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- دهفهرموێ: شایهتمانی دهدهن كه من پێغهمبهری خوام؟ ئهوانیش لهوهڵامدا ووتیان شایهتی دهدهین كه موسهیلهمه پێغهمبهری خوایه، ئینجا پێغهمبهری خۆشهویستمان- صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- فهرمووی: گهر نوێنهر بكوژرابان دهمكوشتن، بۆیه؛ ابْنِ مَسْعُودٍ ڕهزای خوای لێبێت، دهفهرموێ: سونهت وایه نوێنهر نهكوژرێن. بهههرحاڵ نوێنهری جهنكیزخان دێنه لای خهوارزم شاه پێی دهڵێن: كه تۆ ئهمانت دا به بازرگانهكان و غهدرت كرد، غهدركردنیش شتێكی ناشرینه له سوڵتانی موسڵمانان زۆر ناشرینتره. لهو ڕیوایهته جهنكیزخان داوا دهكات ئهو حاكمهی كه بازرگانهكانی كوشتووه تهسلیم بهو بكرێ: فإن زعمت أن الذي فعلهُ خالط بغير أمرك، فسلمه إلينا، وإلا فسوف تشاهد مني ما تعرفني به بهلام خهوارزم شاه نوێنهرهكانیش دهكوژێ بۆیه ئیمام الذهبي دهفهرموێ: (فحصل عند خوارزم شاه من الرعب ما خامر عقلهُ، فتجلد، وأمر بقتل الرسل، فقتلوا، فيا لها حركة لما هدرت من دماء الإسلام، أجرت بكل نقطة سيلاً من الدم، تاريخ الإسلام للإمام الذهبي ٤٤ /٢٣ ) وای لهو كارهی كه بهههر دڵۆپێ جۆگهیێ خوێنی موسڵمانانی ڕشت. ئابهم شێوهیه ڕووداوهكان دهستپێدهكات و ههروهكو ئیمام (الذهبي) فهرمووی: ئهو كارهی خهوارزم شاه لافاوی خوێنی ههڵستان. ههر بهههمان شێوه كتێبی (تاريخ الخلفاء) ی ئیمام (السيوطي)یش ههر بههامان ڕیوایهت هاتووه، ههروهكو كتێبی (سمط النجوم العوالي في أنباء الأوائل والتوالي/ العصامي) ههر ههمان ڕیوایهتی باس كردووه، بهههر حاڵ خهوارزم شاه ههڵهبوو لهو كارهی كه كردی، ئهوهش دهبێت دانی پێبنێین گهرچی (راغب السرجاني) ههوڵ دهدات ئهو گومانه لهسهر خهوارزم شا ه لابدات. خاڵی دووهم: (راغب السرجاني) لهكۆتایی نوسینهكهی باسی خاڵێك دهكا بهناوی (بغداد بين سقوطين!) لهژێر ئهو ناویشانه مهبهستیهتی بهراوردێك بكات لهنێوان دوێنێ و ئهوڕۆ، بهڵام زۆر بهداخهوه ئهو بڕگهیهی زیاتر لهڕازاندنهوهی ووتار دهچێ نهوهك لێكۆڵینهوهیهكی زانستی بهغدای بهعس قهت به بهغدای عهباسی یهكان ناچێ و بهغدا ڕووخابوو بهدهست عهفلهقی یهكان پێش ئهوهی بڕوخێ بهدهست ئهمریكییهكان، تهتاریهكان پایتهختی خیلافهتیان ڕووخاند، ئهمریكییهكانیش پایتهختی بهعسیان ڕووخاند كه ئهوهش ئهرزو ئاسمانی فهرقه، ڕووخانی خیلافهتی ئیسلامی كارهساتێكی زۆر گهورهبوو ناهێنرێته ڕیز ڕووخانی بهعس، ئینجا یهكێك لهو لێكچواندنانهی دهڵێ: [وكما تحالف بدر الدين لؤلؤ زعيم الأكراد في شمال العراق مع التتار كذلك تحالف أكراد الشمال العراقي مع الأمريكان]. ئهوهشیان بهڕاستی كارهساته كهسێكی ئهكادیمی كهسایهتییه مێژوویهكان لێك جوودا نهكاتهوه (بدرالدين لؤلؤ) كابرایهكی ئهرمهنی بوو، حاكمی موصل بوو، موصلیش كوردو عهرهب و توركمانی تێدابوو، (بدرالدين لؤلؤ) لهبهرچی بكرێت بهماڵ بهسهر كورد، ئینجا ئهو بهگشتی كردنه لهخیتابی (راغب السرجاني) شتێكی زۆر بێ ئینصاف و ناعادلیانهیه، ئهو دهزانێ لهگهڵ ڕووخانی بهغدا موشهكی ئهمریكییهكان شاخ و داخی كوردستانیشی كوتایهوه، دهیتوانی بڵێ بهشێكی كورد ههروهكو بهشێكی عهرهب و تورك و...هتد، كه بێگومان ئهو كات قسهكانی دروستتر دهبوون، لهكاتێكدا حاكمی ههولێر سوڵتان (مظفر الدين كوكبري) بهفهرمانی خهلیفه سوپا ئاماده دهكاو سهنگهر له تهتارییهكان دهگرێ، حاكمی ههولێری نهكردۆته ماڵ بهسهر كورد و كابرایهكی ئهرمهنی كردۆته ماڵ بهسهر كورد. بدرالدين لؤلؤ كێ یه؟ ئیمام (الذهبي) له مێژوویهكهیدا دهفهرموێ:[ لؤلؤ.السلطان الملك الرحيم، بدر الدين، صاحب الموصل، أبو الفضائل الأرمني الأتابكي] واته: خاوهنی موصل ئهرمهنی ئهتابكی، واته: ئهرمهنی بووه. ههروهها ئیمام (ابن كثير) دهفهرموێ: [وقد كان بدر الدين لؤلؤ هذا أرمنيا اشتراه رجل خياط، ثم صار إلى الملك نور الدين أرسلان شاه بن عز الدين مسعود بن مودود بن زنكي بن آقسنقر الاتابكي صاحب الموصل]. (البداية والنهاية١٣/٢٤٨) ئهرمهنییهتی بهدرهدین هیچ گومانی تیا نیه وهگهر ترسی درێژ كردنهوهی بابهكه نهبێت ئاماژهم بهسهرچاوهی زیاتر دهكرد. ئینجا ئهو كهسه - بهدرهدین- خاوهن پهیوهندیهكی زۆر ناخۆش بوو لهگهل سوڵتان (مظفر الدين)ی حاكمی ههولێر، له ساڵی ٦١٧ سوڵتان موزهفهرهدین هێرش دهكاته سهر موصل و سوپاكهی بهدرهدین دهشكێنێ، دوایی صولح دهكهن و شهرهكه كۆتایی پێدێ. (بڕوانه: تاريخ الإسلام للإمام الذهبي٤٤/٣٤ ). هۆكاری دوژمنداریهكهش كچی سوڵتان موزهفهر لای كوری سوڵتان عیزالدین مهسعود كوری نورهدین بوو دوای ئهوهی كه دهمرێ بهدرهدین ههردوو كوڕی ئهو كهسه دهكوژێی و خۆی دهسهڵاتی موصل دهگرێته دهست. ئینجا بهدرهدین كه دهیبینێ سوڵتان موزهفهر زۆر گرنگی به مهولودی پێغهمهر دهدا -صلى الله عليه وسلم- ئهویش گرنگی بهرۆژێكی نهصرانیهكان دهدا بهناوی جهژنی (الشعانين) لهو ڕۆژهدا خهریكی ڕابواردن و مهیی و گۆرانی دهبوو، وهكو بڵێی ئهو ڕۆژه پیرۆز ڕابگرێ، بۆیه شاعیرێكی ئهو كات دهڵێ: [ يعظِّم أعيادَ النّصارى تَلَهِيّاً .......... ويزعُمُ أنّ الله عيسى بن مريمْ ] [إذا نَبَّهَتْهُ نخوةُ أَرْيَحِيّةٍ .......... إلى المجد قالت أرمنيّةٌ: غَمْ ] بڕوانە : [ تاريخ الإسلام للذهبي الجزء الثامن والأربعون الصفحة ٣٢٤ ] ئینجا سهرچاوهكان ئاماژه بهوهش دهكهن ئهو كهسه مهیلی شیعهشی ههبووه [ بڕوانه: البداية والنهاية ١٣/٢٤٨ ] بهههرحاڵ (بدر الدين لؤلؤ) نه كورد بووه و نه زهعیمی كوردانیش بووه، ئهوه ههڵهی (راغب السرجاني)یه ههر دهربارهی ئهو كهسه حهز دهكهم تێبینیهك بخهمه ڕوو لهسهر نوسینهكهی (محمد علي الصلابي) لهكتێبی: (المغول - التتار- بين الانتشار والإنكسار) لهسهر ئهو كهسه، دكتۆر (الصلابي) دهڵێ: [ ونقل الذهبي أنه قلد هولاكو جوهرة يتيمة قدمها هدية له وطلب أن يضعها في إذن هولاكو فأتكا ففرك أذنه وأدخل الحلقة في أذنه...] (لاپەڕە، ٢٠٣) واته: ئیمام (الذهبي) باسی ئهوهی كردووه كه گوایه بهدرهدین خۆی دهچێته لای هۆلاكۆو، دهچێته سهرچۆك و گوارهكه دهكاته گوێی هۆلاكۆ، دكتۆر(الصلابي) ئهو ڕیوایهته دهداته پاڵ ئیمام (الذهبي) بهڵام كاك دكتۆر ههڵه دهكا و ئیمام (الذهبي) وای نهفهرمووه، فهرموون بابزانین ئیمام (الذهبي) چ دهفهرموێ: [ وذكروا لنا أنه سار إلى خدمة هولاوو، وقدم له تحفا سنية، منها دُرَّة يتيمة، والتمس أن يضعها هو في أذن الملك هولاكوو، فانكفأ على ركبته فمعك أذنه، وأدخلها في الخرم. فلما خرج فاق على نفسه وقال: هذا معك أذني، أو قيل ذلك لهولاكوو، فغضب وطلبه، فإذا هو قد ساق في الحال. والله أعلم بصحة هذا، فإني أستبعده. ولكنه ذهب إلى هولاكوو، ودخل في طاعته، وأعانه على مراده، فأقره على بلده، وقرر عليه ذهبا كثيرا في السنة. فلما مات انخرم النظام، ونازلت التتار الموصل، وعصى أهلها، فحوصرت عشرة أشهر، ثم أُخِذت، ولا حول ولا قوة إلا بالله. تُوُفّي صاحب الموصل يوم الجمعة ثالث شعبان، وقد كمل الثمانين] (تاريخ الإسلام للإمام الذهبي ٤٨ /٣٢٤ ). ڕاسته ئیمام (الذهبي) ڕیوایهتهكه دێنێتهوه، بهڵام ههرخۆی دهفهرموێ: [والله أعلم بصحة هذا، فإني أستبعده] بهڵام ئیمام (الذهبي) ههر دوای ڕیوایهتهكه دهفهرموێ: خوا دهزانێ ئهو شته ڕاسته یان نا، بهڵام من بهدوری دهزانم. بهڵام ئهوهی سهیره نازانم لهبهرچی دكتۆر(الصلابي) ڕیوایهتهكهی بهتهواوی نهقل نهكردووهو ئهوقسهیهی داوهته پاڵ ئیمام (الذهبي) لهكاتێكدا ئیمام خۆی دهفهرموێ: من ئهو شته بهدوور دهزانم. بهههرحاڵ جهنكیزخان و هۆلاكۆی كوڕەزاكهی لهعنهتی خوای گهورهیان لهسهر بێت تاوانێكی یهكجار گهورهیان دژ بهو ئومهته ئهنجامدا، تا باوهڕ بمێنێ دوور نیه دهیان و سهدانی وهكو جهنكیزخان و هۆلاكۆ بێنهوه ووجود، ئهوهی كه گرنگه یهك ڕیزی موسڵمانان و لهخوا دانهنبڕێن، لهههمان كاتیشدا ئهوه بێنینهوه یاد كه بهرپرسیارێتی له ئیسلام ئهمانهته و هیچ بهرپرسێك ههنگاوێكی ناحهكیمانه نههاوێ ببێته مایهی میحنهت بۆ ئومهتهكهی و نهچێته بن بارێك بۆی ههڵنهگیرێ، ئهوانه و دهیان پهندی تر لهچیرۆكهكه وهردهگیرێ. لهكۆتاییدا دهڵێم خوای گهوره پاداشتی ههموو كهسێك بداتهوه كه دڵسۆزانه خزمهتی ئهو ئیسلامه بكات بهقسه یا به نوسین، بهڵام لهههمان كاتیشدا سهرنجی برایانم ڕادهكێشم بۆئهوهی خۆیان بهسهرچاوهكان خهریك بكهن، زۆرجار كتێبێك كه فیكری كهسێكه لافاوێك لهفهوزاو جۆرێك له كاردانهوهی ههرزهكارانه بهرپا دهكات، بۆیه گرنگه بهڵگهكان لهسهرچاوهكان وهربگرین و كاتی ئهوه هاتووه گهنجی خۆمان لهوه ڕابێن سهرچاوهكان بكهن بهفیلتهرێك لهڕووی ئهو ڕێژه زۆره لهنوسین و ووتارانه كه ڕوو له وڵاتمان دهكهن. لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنیم. سەرباز محمد حسن میوانی سەر هێڵ ئامادەبووانى ئێستا 12 میوان و هیچ ئەندامێک هاوکاری نێوان عەدنان ئیبراهیم و ... گرژی نیوان بەرەی نوصرەو سوپای ... بزووتنەوەی طالیبان هەرەشە لە ... شەیخ سەلمان داوا دەكات دوعا بۆ ... فەتواكەی شەیخ سەلمان و چەند ... علی باپیر حوکمی خێڵەکی معاویە هەندێك لەجنێوەکانی عەدنان ئیبراهیم
CC-MAIN-2015-22
http://www.pegayminber.com/index.php/mezhy-islam/868-2013-09-06-09-21-23
2015-05-29T09:57:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207929978.35/warc/CC-MAIN-20150521113209-00201-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.890262
Arab
21
{"ckb_Arab_score": 0.8902624845504761, "sdh_Arab_score": 0.0514306016266346, "hac_Arab_score": 0.04233725368976593}
(سبهی): له راگهیاندنێكدا که وێنهیهکی بۆ (سبهی)نێردراوه، ههرچوار لیستی مامۆستایانی كۆمهڵ و سهردهم یهكگرتو سهربهخۆ، كه بهلیستی هاوبهشی مامۆستایان ناسراوه، سوپاسی سهرجهم مامۆستایانی كوردستان دهكهن، بۆ بهشداریکردنیان له ههڵبژاردنی 2ی 12ی یهكێتی مامۆستایان. مامۆستایانی هاوبهش لهو سوپاسنامهدا، دوپاتی دهکهنهوه، كه وهك نوێنهری مامۆستایان له سكرتاریهت و لقهكاندا، پابهندهبن به بهڵێنهكانیانهوه و داكۆكیكار دهبن له مافهكانی سهرجهم مامۆستایان. دهقی راگهیاندنهكه: مامۆستایانی بهڕێزو خۆشهویست بهڕێزان دوابهدوای بهشداری بهرچاو و بێ وێنهتان له ههڵبژاردنهكانی (یهكێتی مامۆستایانی كوردستان) له 2\12\2010 و ئهو وێنه جوانهی نهخشانتان له پرۆسهی دیموكراسی و گرنگی بههێزكردنهوهی رێكخراوه پیشهیهكهتان بهرههمی بهستنی كۆنگرهی دوانزهههمی (یهكێتی مامۆستایانی كوردستان) ی لێكهوتهوه، كه نوێنهرهكانتان به گهرم و گوڕی و بهرپرسیارێتیهوه كۆنگرهیان گرێداو تێبینی و سهرنج و داواكاریهكانتان له سهرجهم لیژنهكانی كۆنگرهو دانوستان و وتوێژهكاندا داكۆكی تهواوی لێكرا و كراوهته پێشنیار بۆ سكرتاریهت و ئهنجومهنی راپهڕاندن.. ئێمه له لیستی هاوبهشی مامۆستایان؛ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستهی سهرجهم مامۆستایان و بهشداربوانی كۆنگره به گشتی دهكهین، كه ههمیشه بوێرانه داكۆكیتان كردوه له مافهكانی مامۆستایان و ئێمهش وهك نوێنهرانتان له سكرتاریهت و لقهكاندا پابهندین به بهڵێنهكانمانهوه و داكۆكیكار دهبین له مافهكانی سهرجهم مامۆستایان، له ههر بڕیار و ههڵوێستێكی پێویست و گرنگ دهگهڕێینهوه بۆ راوێژ وهرگرتن لهگهڵ مامۆستایاندا. له كۆتاییدا ئێمه له لیستی هاوبهشی مامۆستایان پابهندبونی خۆمان دوپاتدهكهینهوه به سهرجهم بڕیارهكانی كۆنگره و هاوبهش و هاوكارێكی باشی لیستی مامۆستایانی كوردستان و لیستهكانی تری بهشداربو دهبین بۆ سهرخستنی كاری پیشهیی و چالاككردنی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان. لیستهكان مامۆستایانی سهردهم مامۆستایانی یهكگرتوو مامۆستایانی كۆمهڵ مامۆستایانی سهربهخۆ لیستی هاوبهشی مامۆستایان
CC-MAIN-2015-22
http://www.sbeiy.com/(X(1)S(5o0ic1sj0j2qq3a55ykecvcu))/ku/news.aspx?cat=1&title=1&lang=1&AspxAutoDetectCookieSupport=1
2015-05-25T23:17:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207928729.99/warc/CC-MAIN-20150521113208-00248-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991799
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9917988181114197}
پهرواز حهمه دۆستان 1/5/2013 گۆرانیو مۆسیقا دۆستی بهوهفای مرۆڤایهتینو رۆڵێكی پۆزهتیڤیان بینیوه لهدهوڵهمهندكردنی كۆمهڵگهی مرۆڤایهتیدا. لهسهردهمی كویلایهتیدا، رهشپێستهكان گۆرانیان وتووهو بهكۆتی قاچو دهستیان مۆسیقایان لێداوه. لهلادییهكانی لای خۆماندا، كاتی دروێنه بهدهم گهنم درهو كردنهوهو پێكهوه گهورهو بچووك گۆرانییان وتووه. ئاشكرایه ئاسهواری توندوتیژی لهڕووی دهروونییهوه لهسهرمان دیارهو بهگشتی بڕوامان بهخۆمان كهمتره كاتێك خۆمان بهراورد دهكهین لهگهڵ میللهتانی تردا. بهڵام رهوهندی كورد لهههموو بوارهكانی ژیاندا بۆ جیهانیان سهلماندووه، كه كورد میللهتێكی بهتواناو زیرهكه. لهبواری مۆسیقادا گۆرانیبێژی وهك دارینمان ههیه كه نهك ههر لهئهوروپادا ناسراوه، بهڵكو لهسهرانسهری جیهانیشدا. ئهوهی راستی بێت هونهرمهندانی توركو عهرهب لهئاستی جیهاندا نهناسراونو كهسانی دهركهوتووی وهك دارینیان تیا نییه. بۆ نموونه، ئهمساڵ سیدییه نوێكهی دارین پێنج جار لهلیستی یهكهمدا بووه. لهههمووی گرنگتر كهسانی وهكو جیم بێنز، جاكی بۆیز، داڤید گامسۆن ئاوازو مۆسیقایان بۆ داناوه، ئهمانه ههریهكهیان بگریت ناودارێكی ناسراون لهجیهانی مۆسیقادا. پهرواز یهكهم كورد نییه كه لهكێبڕكێیهكدا بهشداری كردووه، دیلباو و دیدی دوو كچه كوردی ترن كه چهندین ساڵ لهسهرانسهری ئهوروپادا ناسراو بوون. ئهوهندهی گۆرانیبێژو مۆسیقاژهنی چاكمان ههیه، لهسویدیش كه وڵاتی مۆسیقایه ههر ئهوهنده گۆرانیبێژو مۆسیقاژهنیان ههیه. زیادهڕۆیی ناكهم کە بڵێم ئهگهر كورد خاوهنی وڵات بوایه ئێستا مۆسیقای كوردی لهئاستی مۆسیقای جیهانیدا دهبوو. بۆ نموونه كورد، هونهرمهندی وهكو ئهحمهد قایهو حهسهن زیرهك، شڤان، دیاری قهرهداخی، جوان حاجۆ، بهیتۆجان، رۆژده، ئاینوری ههیه. بهشی ههرهزۆری مۆسیقاژهنو گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا كوردن، ئێستاش ههندێ بهستهی ئهحمهد قایه ههیه كه 40 ملیۆن جار لهئینتهرنێتدا سهیر كراوه. مایهی دڵخۆشییه كچێكی كورد بهشداری دهكات لهبهرنامهی ئهرهب ئایدلی كهناڵی ئێم بی سی. بهلامهوه سهیر نییه ئهگهر زۆربهمان بانگهشهكردن بۆ پهرواز بهئهركێكی نهتهوهیی دابنێین. لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا، سیاسهتو هونهر تێكهڵاوی یهكتری بوونو ئهمڕۆ خهڵكی چاوهڕوانییهكی نهتهوهیی لهپهرواز دهكهنو ئهوان پهرواز بهنوێنهری خۆیان دادهنێنو لهئهودا خۆیان دهبینن. خهڵكی لهو بڕوایهدان كه راسیزمی عهرهب رێگا نادا بهوهی كه كوردێك كێبڕكێیهكه بباتهوه، بۆیه زۆربهی كورد پشتگیری لهپهرواز دهكهن. پشتگیریكردنی پهرواز كارێكی باشه، بهڵام لهو بڕوایهدام تا رهگهزپهرستی لهئارادا بێت میللهتان لهیهكتری نزیك نابنهوه. سهدان ساڵه هونهرمهندانی كوردی باكوور بهتوركی گۆرانییان وتوهو تهنانهت نهشیان وێراوه بڵێن كوردین. خوالێخۆشبوو ئهحمهد قایه ههركه وتی كوردم، ههموو توركی لێ ههڵگهڕایهوه. لهم چهند ساڵانهی دواییدا هونهرمهندانی كورد بۆیان ههیه بڵێن كوردینو بهكوردی گۆرانی بڵێن. بهشداربوونی پهرواز لهئهرهب ئایدل، لهچهند لایهنێكهوه سهرنجڕاكێشه، كێبڕكێكه لهناو میللهتێكدا دهكرێت كه ئاستی رهگهزپهرستیان لهڕاده بهدهره. ئهحلام تهنها عهرهب نییه كه بهئاشكرایی راسیسته، بهڵكو بهشی ههرهزۆری عهرهب ههر ههمان بڕوایان ههیهو تهنانهت ئهوهمان پێ رهوا نابینن كه لهكێبڕكێی گۆرانیدا كچێكی كورد دهربچێت. ئهمانه بۆ كێبڕكێیهك ئهمه بكهن، ئاخۆ ههڵوێستیان چۆن بێت ئهگهر رۆژی لهڕۆژان كورد دەوڵەت دابمهزرێنێت.
CC-MAIN-2015-22
http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=18500&Cor=2&Besh=Witar
2015-05-23T05:42:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207927245.60/warc/CC-MAIN-20150521113207-00232-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.970742
Arab
37
{"ckb_Arab_score": 0.9707418084144592, "sdh_Arab_score": 0.025745416060090065}
بیرچوونەوە بیرچوونەوە (بە ئینگلیزی: Forgetting) نیشانەی چەند نەخۆشیەكە و تا ڕادەیەكی زۆر دەتوانین بڵێین لە ئێستادا زۆر باوە. چونكە زیاد بوونی قەلەقی باری دەروونی مرۆڤ وایكردوە بیرچوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو پەرە بسێنێت. پێرست ئهم نیشانه دابهش دهکرێت بۆ سێ جۆر[دەستکاری] جۆرى یهکهم[دەستکاری] ئەو نیشانەیە ئێستا زۆر باوە لەزۆربەی كەسدا هەیە. هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵ بوونی مێشك و شپرزەی و قەلەقی و ئەو دڵەڕواوكێیەی كە ئێستا خەڵك توشی بووە، بەهۆی سەختی ژیان و ئەو بارودۆخەی ئێستا خەڵكی تیدا دەژی، لە ئەنجامی ئەوەش قەلەقی و دڵەڕاوكێ دروست دەبێت، مرۆڤ ئەو زانیاریانەی كە وەری دەگرێ لە ڕێگەی هەستەكانیەوە وەك هەستی چاو، گوێ، لوت یان هەر شتێك كە تۆمار ناكات یاخود هەڵی ناگرێت لەناو مێشكیدا بۆیە ئەگەر مرۆڤ بیەوێت ئەو زانیاریانە وەرگریتەوە بیهێنیتەوە هۆشی خۆی ناتوانیت، چونكە لە بنەڕەتدا تۆمار نەبوون و نەماون نەچونەتە ناو هەڵگرەكانی یادەوەری مرۆڤەوە و ئەمەش یەكێكە لە بیرچوونەوە دیارەكان كە ئێستا خەڵك زۆر پێوەی دەناڵێنێت. جۆرى دووهم[دەستکاری] ئەو بیرچونەوانەی كە مرۆڤ بەهۆی زەبرێك بەر سەری دەكەوێت یان بەر جەستەی دەكەوێت ئیتر بە هۆی لێدانەوە بێت یان كەوتنە خوارەوە لە شوێنێكی بەرز، یان بە سەیارە وەرگەڕێت یاخود سەیارە لێیبدات، لە ئەنجامی ئەمانەدا شڵەقانێكی دەماغی دروست دەبێت لەو شوێنانەی كە بەرپرسن لە هەڵگرتن و پاراستن، ئەوانە توشی زەبر دەبن و لەئەنجامیشدا مرۆڤ شتی كۆنی لە بیر نامێنێ و پێدەچێت شتی تازەشی لە بیر نەمێنێ بەو هۆیەوە. جۆرى سێیهم[دەستکاری] ئەو مرۆڤانەی چوونەتە تەمەنەوە بە تایبەتی ئەوانەی كە ئەخڵەفێن تەمەنیان لە نێوان (٦٥ـ٧٠) ساڵیدایە، ئەو جۆرە كەسانە هەندێك لە شانەكانی مێشكیان بە تایبەتی ئەو شوێنانەی بەرپرسیارن لە بیرەوەرییەكانی مرۆڤ و وردە وردە ئەپوكێنەوە. ئیتر ئەو مرۆڤە وای لێدیت شتی لە بیر بچێتەوە، سەرەتا بە بیرچوونەوەی شتە تازەكان دەست پێدەكات نزیكە و دورخایەن نیە، بۆ نمونە نوێژ دەكات و دوای (١٠) خولەک بیری دەچێتەوە و نوێژ دەكاتەوە یان پرسیارێك دەكات دوای ماوەیەكی كەم پرسیارەكەت لێدەكاتەوە. كاتێك ئەم حاڵەتە زیاد دەكات دەگاتە ئەوەی ئەم كەسە شتی كۆنی بیر نامێنێ. کاریگهریهکانى له سهردهروون[دەستکاری] بێگومان كاریگەری زۆرە، بەتایبەتی جۆری یەكەم چونكە باری دەرونی كەسەكە خۆی جێگیر نیە و ئەو قەلەقی و دڵەڕاوكێیە دەبێتە هۆی ئەوەی باری دەرونی كەسەكە بەرەو خراپی بچێت. ئەمەش وا دەكات لە بیرچوونەوەكەی بەرەو خرابتر بچێت، ئەگەر لەو جۆرش بێت كە دەچنە تەمەنەوە و پێشتر مرۆڤێكی چالاك بووبێ واتە مامۆستای زانكۆ یان لەهەر بواری وادا بووبێت و چەندین زانیاری لا هەبووبێت، كاتێك هەوڵ دەدات جارێكی تر ئەو زانیاریانە بگێڕێتەوە و بگەیەنێت، بەڵام لە بیری چۆتەوە. ئەو كاتەش باری دەرونی خراب دەبێت و بێزار و بێتاقەت دەبێت بار و دۆخی ڕوو لە خراپی زیاتر دەكات. نیشانهکان[دەستکاری] بیرچوونەوە نیشانەی چەند نەخۆشیەكە یەكێك لەنیشانەكان خەڵەفاوییە كە زۆر كاریگەری هەیە و لەوانەیە ئەو كەسە ناوی خۆی لە بیر بچێتەوە و تەنانەت نەشزانێ چۆن جلوبەرگ لەبەر بكات و شوێنی ماڵی خۆیانی لەبیر بچێتەوە كە لە كوێیە. بێگومان حاڵەتی تریش هەیە وەك وڕێنەی كەسەكە كە دوایی بیری نامێنێ ئەمەش دەرئەنجامی چەند نەخۆشیەكە وەك تا گەشكە یان لەژێر كاریگەری دەرمانێك بێت یاخود لە حاڵەتی مەی خواردنەوە ڕوو دەدات كە وا دەكات شتەكان تۆمار نابن لە مێشكی مرۆڤدا. چارهسهر[دەستکاری] بەپێی هۆكارەكانی نەخۆشیەكەیە چارەسەر دەكرێت. بۆ نموونە ئەگەر قەلەقی و شپرزەی و دڵەڕاوكێ بێت كە بێگومان دەبێت چارەسەری دڵەڕاوكێكە بكرێ، ئەویش بە چەندین وەرزشی دەرونی یاخود بەكارهێنانی دەرمانی ئارامكەرەوەی بۆ ماوەیەكی كورت بدرێتێ و ئەگەر هۆكارەكەش خەڵەفاوی بێت ئەوا بەهیچ شێوەیەیەك ناتوانین چارەسەری بكەین چونكە ئەوەیان چاكبونەوەی نیە.
CC-MAIN-2015-22
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95
2015-05-29T22:22:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207930443.64/warc/CC-MAIN-20150521113210-00125-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.90534
Arab
73
{"ckb_Arab_score": 0.905339777469635, "sdh_Arab_score": 0.06671503186225891, "hac_Arab_score": 0.027907153591513634}
شۆڤینیزم شۆڤێنیزم یان شۆڤێنی لەدەرەنجامی ڕەگەزپەرستی یەوە دروست دەبێت ، کەسە شۆڤێنییەکان پێیان وایە کە نەتەوەی خۆیان خۆش دەوێت و تا ئەوڕادەیەی کە بەسەر نەتەوەکانی دیکەشی باڵاتر سەیر بکەن بەو مانایەی کە نەتەوەکانی دیکە لە چاو نەتەوەی ئەو زۆر بچووکترە ، بۆیەکەمینجار جۆرج هۆلیۆک ووشەی شۆڤێنیزمی بەکارهێناوە. |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-22
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%DB%86%DA%A4%DB%8E%D9%86%DB%8C%D8%B2%D9%85
2015-05-30T22:42:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207932737.93/warc/CC-MAIN-20150521113212-00070-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987675
Arab
127
{"ckb_Arab_score": 0.9876750111579895, "sdh_Arab_score": 0.011113335378468037}
کورتە فیلمی کوردیی "ماڵ و کلیل" بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی ٦٨مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان"… 23 ئایار 2015 - 41 جار خوێندراوەتەوە 23 ئایار 2015 - 46 جار خوێندراوەتەوە 12 ئایار 2015 - 99 جار خوێندراوەتەوە 30 نیسان 2015 - 129 جار خوێندراوەتەوە خانمە گۆرانیبێژی ئەمەریکی مادۆنا، لە رێگەی وێنەیکەوە کە لە ئینستگرام بڵاویکردۆتەوە، خوازیاری ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینە. 12 ئایار 2015 - 79 جار خوێندراوەتەوە لەشاری کفری جێگایەکی دێرین ڕووخێنرا : ئەم وێنانە دووا وێنەی رووخاندنی قۆناغ بەقۆناغی یەكێك لەجێگا دێرینەكانی شاری كفرییە، كەمێژووەكەی دەگەرێتەوە… 22 نیسان 2015 - 125 جار خوێندراوەتەوە هادی ئەمین تویژەری كۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی ئاسوودەی بنەڕەتی پرۆژەیەكی دەستپیشخەری پیشنیاركردوە بۆ ئیدارەی قوتابخانەكەیان و ئیدارەی قوتابخانەكەش زەمینەسازیان كردووە بۆ… 07 نیسان 2015 - 173 جار خوێندراوەتەوە بهگوێرهی ماڵپهڕی webometrics.info كه تایبهته به ریزبهندیی زانكۆكان لهسهرتاسهری جیهاندا، زانكۆی بهغدا پلهی 1350ی لهسهر ئاستی جیهان گرتووه بهڵام لهسهر… تۆ وێنهكه به تهواوهتی نابینیت: واته تۆ كاتێك پیاوانی دیكه لهگهڵ هاوسهرهكانیاندا دهبینیت ئهوه باشترین كاتهكانی خۆیانهو مهرج نیه بهردهوام… 22 نیسان 2015 - 185 جار خوێندراوەتەوە كۆمیسیاریی تایبهت به توندوتیژیی سێكسیی پهیوهندیدار به قهیرانهكان كه سهربه نهتهوه یهكگرتووهكانه، راپۆرتێكی سهبارهت به لاقهكردن و كۆیلایهتیی سێكسی لهجهنگهكان… 24 شوبات 2015 - 244 جار خوێندراوەتەوە پارێزگای ھەڵەبجە و دەوروبەری ناوی زیاتر لە ٨٥٥ کەسیان وەک خاوەن پێداویستی تایبەتی تۆمارکردوە 21 شوبات 2015 - 305 جار خوێندراوەتەوە -خۆشەویستی تەنها بۆ ئارەزوو: ئەم جۆرەی خۆشەویستی تەنها چاو بەرپرسیارە لێی و دڵ هیچ پەیوەندیەكی نیە پێیەوە، ئامادەبووانى ئێستا 15 میوان لەسەرهێڵن ئهندامی نێرینهی پیاوان كه پێی دهوترێت چوك، یهكێكه لهههستیارترین ئهندامهكانی لهش، ئهمانهی خوارهوه چهند زانیارییهكن سهبارهت بهو ئهندامه: بەهۆی پێشكەوتنی زانست و بەش و لقەكانی بەتایبەت لە بواری پزیشكی، دایكان و باوكان دەتوانن بە جێبەجێكردنی چەند بەرنامەیەكی تەندروستی ڕەگەزی كۆرپەكانیان دیاریبكەن، پزیشكان لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە، پیاوان لە كاتی سێكس كردنیاندا، یان لە دوای پەیوەندیی سێكسی، 3 تا 4 جار لە ئافرەتان زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن. پزیشكی نهشتهرگهری ئیتاڵی سێرجیۆ كاناڤێرۆ رایگهیاند، دهكرێت لهماوهی دوو ساڵی داهاتوودا نهشتهرگهریی چاندنی سهری مرۆڤ ئهنجامبدرێت. زۆرجار لهكاتی چاتكردن یان نامهگۆڕینهوه لهگهڵ كهسێكدا چ لهڕێگهی كۆمپیوتهرهوه بێت یان مۆبایلی زیرهك سهرنج دهدهین، كهسی بهرامبهر بهخێراییهكی هێنده سهرسوڕهێن وهڵامدهداتهوه كه گومان دهكهین ئهوه مرۆڤ بێت و خهیاڵمان... لە لێدوانێکیدا بۆ کە ناڵە کانی راگە یاندن وە زیری تەندروستی حکومە تی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە کە مکردنە وە ی توندو تیژی دژ بە ژنان و، کەمبونەوە ی مردن...
CC-MAIN-2015-22
http://www.bonekan.net/
2015-05-30T06:13:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207930895.96/warc/CC-MAIN-20150521113210-00172-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.889468
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.8894675374031067, "sdh_Arab_score": 0.08285042643547058, "hac_Arab_score": 0.027540240436792374}
ڕۆژی زەوی رۆژی زهوی ڕۆژێکی جیهانییە بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤ لە کاری خراپ لەوانە پاکڕانەگرتنی شوێنەکان،ئەم ڕۆژە بۆیەکەمینجار لە نیسانی ١٩٧٠ لەلایەن سەناتۆری ئەمریکی گایلۆرد نەلسۆن هاتە پێشنیازکردن لەساڵی ١٩٩٠ لەلایەن ١٤١ ووڵات ئەو ڕۆژە چالاکی و ڤیستیڤاڵەکانی سەبارەت بەڕۆژە ئەنجامدران وە لەئێستاشدا لە نزیکەی ١٩١ ووڵات یادی دەکرێتەوە لەهەوو ساڵێکدا.
CC-MAIN-2015-22
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%DB%86%DA%98%DB%8C_%D8%B2%DB%95%D9%88%DB%8C
2015-05-25T05:29:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207928414.45/warc/CC-MAIN-20150521113208-00271-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.880111
Arab
35
{"ckb_Arab_score": 0.880111038684845, "sdh_Arab_score": 0.11367280781269073}
یانەی وەرزشیی هەولێر لۆگۆی یانەی هەولێر |ناوی تەواو||یانەی وەرزشیی هەولێر| |نازناو||یانەی پایتەخت، ئەلتڕاس| |دامەزراندن||١٩٦٨| |یاریگا||یاریگای فڕانسۆ هەریری| |ڕاهێنەر||ئەیوب ئەدیشۆ| |خول||خولی بژاردەی عێراقی| |ماڵپەڕی فەرمی||ماڵپەڕی فەرمی| |گەورەترین بردنەوە||هەولێر ٣-١ قووە جەوییە| |گەورەترین دۆڕاندن||هەولێر ١-٢ شورتە| |گۆڵکەر||ئەمجەد ڕازی| یانەی وەرزشیی ھەولێر (بەئینگلیزی: Erbil Sport Club، یان Erbil SC) یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ریشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ حەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە رووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن. پێرست دەستکەوتەکان لە تۆپی پێ[دەستکاری] لە یاری تۆپی پێ یانەی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە. پێنچ ساڵ پێش ئێستا یانەی ھەولێر لە تۆپی پێ توانی پلەی چوارەم بە دەست بھێنێت و چوار ساڵ پێش ئێستا پلەی سێیەمی بە دەست ھێنا، ھەروەھا ٣ ساڵ لەسەر یەکدی خولی پلە نایابەکانی عێراقی بە دەست ھێنا. ئەمەش دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ یانەی ھەولێر، چەندین ئەستێرە لەم یانەیە یارییان کردووە. لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر یەکەم یانەیە لە مێژووی عێراق گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری دەرەوەی وڵات مۆردەکات، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ھەردوو یاریزان ئیسماعیل بانگۆرا-ی گینی و کامارا-ی سینگالی مۆرکرد. لەم وەرزەدا ھەوڵ دەدات بۆ جاری چوارەم ببێتە پاڵەوانی خولی عێراق، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر ٣ ساڵ پێش ئێستا بەشداری لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کرد، بەڵام لە قۆناغی یەکەم چووە دەرەوە و دوو ساڵ پێش ئێستا یانەی ھەولێر نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانیەتی یانەکانی ئاسیا و وەرزی رابردوو یانەی ھەولێر بەشداری لە پاڵەوانیەتی جامی یەکێتی ئاسیای کرد، بەڵام لە قۆناغی ھەشتەم ماڵئاوایی لەم پاڵەوانیەتیە کرد دوای ئەوەی لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی کوەیت-ی کوەیتی تووشی دۆڕان ھات، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەشداری جامی یەکێتیی ئاسیا دەکات ، یانەی هەولێر لەوەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ دووبارە خولی نایابی عێراقی بەدەست هێنا کە بەجیاوازیەکی زۆر پێشەوەی ڕیزبەندی گرت ، لەوەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ی جامی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا یانەی هەولیر پلەی دووەمی بەدەست هێنا دوای دۆڕانی بەیانەی قادیسیەی کوێتی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لەخاڵی سزا. باسکە[دەستکاری] گۆڕەپان و مەیدان[دەستکاری] یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تیایدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت، تۆپی دەست[دەستکاری] بەرزکردنەوەی قوورسایی[دەستکاری] یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی عێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی عێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانیەتی نوێنەرایەتی عێراقی کردووە بە تایبەتی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانیەتیە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قورسایی سوارە محەمەد پیربال پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین. شەتڕەنج[دەستکاری] لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تیایدا نوێنەرایەتیی عێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانیەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی ٢٠٠١ نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانیەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تیایدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانیەتیە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی عێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لە پاڵەوانیەتیەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە. پایسکیلسواری[دەستکاری] لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی عێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کردووە. دەستەی کاڕگێڕی یانە[دەستکاری] ١- دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە ٢- عەبدولخالق مەسعود جێگری سەرۆک ٣- مەحمود عەزیز سکرتێری یانە ٤- یوسف عزەدین ئەمینداری دارایی ٥- سەفین کانەبی ئەندام ٦- شۆرش عەباس ئەندام ٧- بێجان ئیبراھیم ئەندام ٨- پشتیوان شبیب ئەندام سەرچاوەکان[دەستکاری] - وێکیپیدیای ئنگلیزی
CC-MAIN-2015-22
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C_%DA%BE%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1
2015-05-25T07:31:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207928423.12/warc/CC-MAIN-20150521113208-00098-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989449
Arab
22
{"ckb_Arab_score": 0.989448606967926}
شیرهتێن هاتن و چوونێ پێدڤيه سواربوون و پهيابوونا نهفهرا بريكا دهرگههێ ترومبێلي يي رهسيڤي بيت . پێدڤيه شوفێر دهستيردانا هاژوتنێ و سالناما ترومبێلێ بكهت لناڤ ترومبێليدا . گرنژينا زاروكێ خو ب رويدانا ترافيكي تێك نهده . لهزي نهكه مرن بلهز تره . ترومبێلا خۆ ل جهێ دهربازبوونا پيادان رانهگره گرێدانا قایشا سهلامهتیێ دهمێ هاژوتنا ترومبێلێ دێ گیانێ ته پارێزیت ژ مهترسیێن هاتن و چوونێ ترومبێلا خو ل جهێن قهدهغهكرى نه راوستینه داگو نهبیه ئهكهرێ پهیدابوونا قهرهبالغيێ ونههیێه سزادان دويراتیا پێدڤى بهیله دناڤبهرا ترومبێلاخو و ترومبێلا پیش خودا هاژوتنا ل سهر خۆ وهیمن سلامهتیا ل دیڤ دا ، لێ هاژوتنا ب لهز پةشێمانى یا لدیڤ دا ب كار ئینانا موبایلێ دهمێ هاژوتنا ترومبێلێ دبیته ئهكهرێ پهیدابونا رویدانێن دلتهزین
CC-MAIN-2015-22
http://www.duhoktp.com/kurdi/?page=garamat
2015-05-26T07:25:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207928817.29/warc/CC-MAIN-20150521113208-00234-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.817974
Arab
50
{"ckb_Arab_score": 0.8179737329483032, "hac_Arab_score": 0.09234500676393509, "sdh_Arab_score": 0.06588824838399887}
ئەندازیاریی خاک ئەندازیاریی خاک یا ئەندازیاریی جیۆتەکنیک (به ئینگلیزی Geotechnical Engineering) لقێکه له ئەندازیاریی ئاوەدانی که تایبەته به ناسینی زەوی و خاک و بەرد. ئەندازیاری خاک زۆری پەیوەندی لەگەڵ ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی مەعدەن و زەویناسیدا هەیە. له ئەندازیاریی خاک دا مێکانیکی خاک و مێکانیکی بەرد دەخرێته ژێر تۆیژه و تێبینی. بەر له دەست پێکردنی هەر پرۆژەیەکی ئاوەدانی وەکوو باڵەخانه و جادە و سەد پیویسته ئەندازیاری ژێئوتەکنیک له بارەی چۆنیەتی خاکی جێگەکەوه دڵنیا ببێت. کارەکانی ئەندازیاریی خاک[دەستکاری] ئەندازیاری جیۆتەکنیک ھەلدەستیت بە دۆزینەوەو دیزاینکردنی ھەموو جۆرەکانی فاوەندەیشن و ئەو پرۆژانەی کە لە ناو خاک ئەنجامدەدرین. ھە روەھا دیزاینکردن و دروستکردنی فاوەندەیشن بۆ جۆری جیاوازلە پیکھاتن یا لە قەبارە بۆ ھەموو ستراکچەرەکان وەکو پرد بە ھەموو جۆرەکانی و high rise buildings .. ھەروەھا لە دیزانی ئەو ستراکچەر بچوکانەش بەکادریت لە وکاتەی کە پیکھاتەی خاکەکەی ڕیگە نادات بە دیزایکردنی بە ئاسانی . ھەروەھا فاوەندەیشن بۆئەو ستراکچەرانەی چ Shallow foundation یان Deep foundations بیت وە دیواری راگڕو ستراکچەرە ڕاگرەکان وەکە بە نداو بە ھەموو جۆرەکانی تونیل و و خەندە ق یان و دروستکردنی خەزان وکەنالە ئاوییەکان ...... دیزاینکردنی فاوەندەیشنی پردەکان و دروستکردنیان بە ھەموو جۆرەکان ھەروەھا بەنداوەکان و جۆرەکانی Concrete gravity dam , Arch gravity dam , earth fill dam , butteres dam دیزاین کردنی ریگاکان و دروستکردنیان و ھەروەھا دروستکردنی ( Over pass ) و (Under pass ) ئەندازیاری جیۆتەکنیک بۆ جیبەجیکردنی پرۆژەکان پیویستی بە لیکۆلینەوەو زانینی تایبەتمەندی ماددەکان ھەیە پاش پشکنین بۆ جۆری شوینەکە و لیکۆلینەوە لە جۆری خاکەکەو جۆری بەردەکان و ھەروەھا جۆری دابەشبوونی Fault ە کان و ھەروەھا دۆزینەوەی بەردی دایک واتە bed rock چ لەسەر زەوی و یا لە ژیر زەوی زانینی تایبەتمەندیەکانی و پاشان چۆنیەتی مامەلە لەگەل کردنی و گونجاندنی بۆ پڕۆژەی پیشنیارکراو proposed construction , لیکۆلینەوە لە شوینەی کە ستراکچەریکی لی دروست بکریت یارمەتیمان دەدات بۆ تیگەیشتن لە تایبەتمەندی رووبەرە دیاریکراوەکە ھەروەھا یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی بزانین لە داھاتوودا ئەو مەترسیە سروشتیانە چین کە دەبنە ھۆی رووخان و لە ناوچوونی ستراکچەرەکان پاش دروستکردنیان ڕیگریکردنیان لە وانەش بوومە لەرزەو رۆچونی خاک و sinkholes وsoil liquefaction, debrisflows و rockfalls. ئەندازیاری جیۆتەکنیک مامەلَە لە گەل ماددەکانی زەوی و دیاریکردنی رەوشتە فیزیای و کیمیاییەکان دە کات ھەروەھا بە کاریان دەھینیت بۆ پیکھاتەکان چ لە سەر زەوی یا لە ژیر زەوی ,ئەندازیاری جیۆتەکنیک ھەموو ئەو پرینسپلانەی میکانیکی خاکSoil mechanic و بەردەکانRock mechanic بە کاردەھینی بۆ لیکولینەوە لە ناوەوەی ماددەکان و پشکنینیان بە کارھینانیان لە پرۆژە ئەندازەییەکان لیکۆلینەوە لە گشت تایبەتمەندیە کیمیای و فیزیاییەکانیان و میکانیکیەکان. سەرچاوەکان[دەستکاری] Holtz, R. and Kovacs, W. (1981), An Introduction to Geotechnical Engineering
CC-MAIN-2015-22
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B2%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C_%D8%AE%D8%A7%DA%A9
2015-05-24T07:04:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207927844.14/warc/CC-MAIN-20150521113207-00201-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.951062
Arab
71
{"ckb_Arab_score": 0.9510622620582581, "sdh_Arab_score": 0.04382934793829918}
ئازادیی دەربڕین ئازادیی دەربڕین یان ئازادیی قسەکردن (بە ئینگلیزی: Freedom of Speech، بە عەرەبی: حرية التعبير) زۆربەی جار بە چەمکێکی جەوھەریی دادەنرێت لە دیموکراسیەتە لیبراڵیخوازە نوێکاندا، کە تیایاندا ئازادیی قسەکردن وەک قەدەغەکار و بەرگرێک رەچاودەکرێت بۆ نەھێشتنی سانسۆڕ و چاودێری. مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە، و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ٩ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ١٠ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا کەموکوڕییەکان لە واری جێبەجێکردندا لە زۆر لە وڵاتاندا ھەر بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە. زاراوەی ھاوتای ئەم زاراوەیەش کە ئازادی رادەربڕینە ھەندێک جار بە زاراوەیەکی باشتر ڕەچاو دەکرێت وەک لە ئازادیی قسەکردن چونکە ئازادیی قسەکردن تێیدا مەبەست تەنھا قسەکردنی زارەکی نییە، بەڵام ئەم مافە بەم شێوەیە لێکدەدرێتەوە کە پارێزگاری لەھەموو کردارێکی گەڕان و وەرگرتن، و گواستنەوەی زانیاری و بیرۆکەکان بکات، بە چاوپۆشین لەو ناوەندانەی کە بەکاردەھێنرێن بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارانە لە رێگەیانەوە. مافی ئازادی ڕادەربڕین مافێکی بەڕەڵا نییە؛ ھێشتا حکوومەتەکان ڕەنگە ھەندێک جۆری زیانبەخشی ڕادەربڕین بە قەدەغەکراو ڕەچاوبەکەن. لە ژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتی، سنووردارکردنەکان بۆ سەر ئازادیی قسەکردن پێویستە بگونجێن لەگەڵ تاقیکردنەوەیەکی سێ بەشی توندا و تێیدا دەربچن. پێویستە ئەو سنوردارکردنانە بە یاسا پاڵپشتی بکرێن، و بەدوای بەدەستھێنانی ئامانجێکەوە دانرابن کە ئامانجێکی ڕەوا بێت، و پێویست بێت (واتە بە بەراورد گونجاو بێت) بۆ بەدەستھێنانی ئەم ئامانجە. لە نێو ئەو ئامانجانەش کە بە ڕەوا دادەنرێن بریتین لە پارێزگاریکردن لە ماف و ئابڕوومەندی کەسانی تر (رێگەنەدان بە ناوزڕاندن)، و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و شیرازەی سیستەمی گشتی، و تەندروستی گشتی و ڕەوشتە گشتییەکان. بەشێوەیەکی گشتی ئازادیی ڕادەربڕێن وەک ڕێسای بنچینەیی دانی پیدادەنرێت و سنوردارکردنەکانیش وەک ھەڵاوێردراو لەو ڕێسایە ڕەچاودەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، گوێڕایەڵی و جێبەجێکردنی ئەو ڕێسایە شتێکە زۆربەی جار کەموکوڕی تێدایە و بەتەواوی ئەنجامنادرێت. پێرست پێشینەی مێژوویی[دەستکاری] یەکەم جار یاسای مۆدێڕن لە بارەی ئازادیی قسەکردن و دەسپێڕِاگەیشتنی خەڵکی گشتی بە زانیارییەکان لە شانشینی سویدی لە ساڵی ١٧٦٦ دامەزرا. لێرەشدا بەزۆری سوپاسەکە بۆ ھەوڵەکانی فەیلەسووفی فینلەندی ئەندێرس چیدێنەس (بە ئینگلیزی: Anders Chydenius) دەگەڕێتەوە. ئەم فەیلەسووفە لیبێڕاڵیەکی لاساییکەر بوو، کە بانگەشەی بۆ بازرگانیی ئازاد و ئازادی زانیارییەکان دەکرد بۆ ئەوەی کەناڵێکی دروستی پێدانەوەی زانیاریەکان دابینبکرێت بۆ پرۆسەی یاسادانان و بڕیاردان لەسەر دابەشکردن و تەرخانکردنی سەرچاوەکان دەرامەتیەکان. پێویست بە بوونی ھیچ بەڵگەیەک نییە کە ھەر جۆرێکی دیاریکراوی ئازادیی نووسین و لەچاپدان یەکێکە لە بەھێزترین شورەکانی مانەوە و پارێزگاریکردن بۆ رێکخستنی ئازادانەی دەوڵەت، کە بەبێ ئەوە، دەوڵەتان زانیاریی تەواویان لەبەردەست نابێت بۆ داڕشتنی یاسا باشەکان، و ئەم دادپەروەریە بەخشراوەش ناواندرێت چاوەدێریبخرێتەسەر، و تەنانەت خەڵکی فەرمانڕەوایی کراویش نازانن کە پێداویستیەکانی یاسا چین، و سنوورەکانی مافی حکوومەت چین، و بەرپرسیاریەتی خۆشیان نازانن وەک فەرمانڕەوایی کراو. و بەبێ ئەوە پەروەردە و رەفتاری باش لەناودەچن، و توندو تیژی و پێشێلکاری لە بیرۆکە و قسە و شێوازەکانی رەفتارکردن بەدەردەکەون، و تاریکی سەراپای ئاسمانی ئازادییەکانمان لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا دادەپۆشێت[١] فەیلەسوف ئەلێکس دو توکوێڤیلێ (بە ئینگلیزی:Alexis de Tocqueville) (١٨٠٥-١٨٥٩) تێبینی ئەوەی کرد کە ڕەنگە خەڵک دوودڵ بن لە قسەکردن بە ئازادی؛ نەوەک لە ترسی ئازاردانیان لەلایەن حکومەتەوە. بەڵکو لەبەر درووستبوونی فشاری کۆمەڵایەتی زۆر لەسەریان. کاتێک کە تاکەکەسێک بۆچوونێک ڕادەگەیەنێت کە باو و بە دڵی جەماوەر نییە، ڕەنگە ئەو کەسە ڕووبەڕووی قێز و ڕەقلێبوونەوەی کۆمەڵگاکەی خۆی ببێتەوە. تەنانەت لەوانەیە بکەوێتە ژێر شەپۆڵی توندوتیژی پەرچەکردارەکانیشەوە. لە کاتێکدا ئەم جۆرە سەرکپکردنەوەی ئازادیی قسەکردن (سەرکپکردنی کۆمەڵایەتی) وەلاوەنانی زۆر گرانترە لە سەرکپکردنەکانی حکومەت بۆ ئازادیی قسەکردن. پرسیار لەسەر ئەوە ھەیە کە ئایا بەڕاستی ئەمە دەکەوێتە نێو چوارچێوەی ئازادیی قسەکردنەوە، کە بەشێوەیەکی ئاسایی وەک ئازادبوونێکی مەدەنیانە یان ئازادبوون لە کردارەکانی حکومەت رەچاودەکرێن. تیئۆریاکانی قسەکردنی ئازاد[دەستکاری] تێڕوانینی گشتی[دەستکاری] گرنگە کە لە پاساوە تیئۆرییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئازادیی قسەکردن تێبگەین ئەگەر بمانەوێت تێڕوانینێک لەبارەی سرووشتی ڕاستەقینەی چەمک و سنوورە عەقلانییەکانی ئازادیی قسەکردن درووستبکەین. بەشێکی پاساوی قسەکردنی ئازاد بریتییە لە گریمانەی لیبێڕاڵی گشتی یان گریمانەی لیبێڕاڵیانە لە دژی ناچارکردنی تاکەکەسەکان و دوورخستنەوەیان لەو رێگەیەی کە بۆ خۆیان حەزیان لێیە بژین و لەوەی کە بۆ خۆیان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن. بەھەرحاڵ، ژمارەیەک لە پاساوی زیاتر ڕوون و دیاریکراوتر ھەن کە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک پاساو بۆ ئازادیی قسەکردن پێشنیارکراون. - قسەکردنی ئازاد دەبێتە ھۆی پەرەپێدانی «ھاتنەناوەوەی ئازادانەی ئەو بیرۆکانەی کە زۆر گرنگ و بنچینەیین بۆ دیموکراسییەتی سیاسی و دەزگا و دامەزراوە دیموکراتییەکان» و تواناکانی دەوڵەت پێوەند و سنووردار دەکات لە پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی تر، - قسەکردنی ئازاد دەبێتە ھۆی برەودان بە ھێنانە کایەوەی بازاڕێک بۆ بیرۆکەکان کە لەرووی نموونە ھێنانەوە نەوەک لەڕووی ناونان و دەستنیشانکردنەوە گەڕان بە دوای ڕاستیەکان لەخۆوە دەگرێت، - ئازادیی قسەکردن لە ڕووی خودی سرووشتی شتەکە وەک ھۆکارێک بۆ خۆ بە واقعیکردنی قسەکەر و گوێگر شتێکی گرنگ و بە نرخە. - ئازادیی قسەکردن بوە بەھۆی ئەو مەترسیانەی لە حکومەتێکی باش دەکەوێتەوە ئەگەر بێت و ڕێگە بە کپکردنەوەکانی بدات بۆ ئازادی قسەکردن پاساوی بۆ ھێنراوەتەوە. لەوانەیە ئەم جۆرە پاساوانە تێکەڵ بەیەک ببن. ھەموویان بەیەکەوە، پاساوێک دروستدەکەن کە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر قەبووڵدەکرێت بۆ داننان بە ئازادیی قسەکردن وەک ئازادیەکی بنچینەیی سیاسی و مەدەنی. دەکرێت بە شێوەیەکی ورد لە ڕێگەی جیاوازەوە ھەریەک لەم پاساوانە ڕوونبکرێنەوە و ڕەنگە پێویست بکات ھەندێکیان ڕادەی لێھاتووییان تاقیبکرێتەوە. دەکرێت پاساوی یەکەم و چوارەم لەگەڵ یەک دابنرێن بەو پێیەی کە پاساوی دیموکراتیانەن، یان جۆرە پاساوێکن کە پەیوەندیدارن بە خود فەرمانڕەواییکردنەوە. ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ ڕووەکانی ڕۆڵی سیایانەی قسەکردنی ئازاد لە کۆمەڵگای دیموکراتیدا. پاساوی دووەم پەیوەندیدارە بە ئاشکراکردنی ڕاستیەکان. پاساوی چوارەمیش زۆر بە توندی پەیوەندیدارە بە بەھا ئازادیخوازیە (لیبێڕالیە) گشتییەکان بەڵام جەخت لەسەر گرنگیەتی تایبەتی زمان، و ھێمابازی و نوێنەرایەتیکردن بۆ ژیان و سەربەخۆییمان دەکاتەوە. ئەم شیکاریانەش ژمارەیەک دەرئەنجام پێشنیار دەکەن: - بەڵگەی بە ھێز و تێکەڵ بەیەک ھەن بۆ قسەکردنی ئازاد وەک بنەمایەکی سیاسی سەرەکی لە ھەر دیموکراسییەتێکی لیبێڕاڵیدا. - ھەرچۆنێک بێت، قسەکردنی ئازاد چەمکێکی رەھا و سادە نییە بەڵکوو ئازادییەکە کە لە ڕێگەی بەھای قووڵترەوە رەوایەتی خۆی وەردەگرێت. - ئەم بەھایانەی کە لە پاساوە جۆراوجۆرەکاندا دەردەکەون بۆ قسەکردنی ئازاد، ڕەنگە بە ھەمان ھێزی ھاوشێوە نەتواندرێت بچەسپێندرێن بەسەر ھەموو جۆرەکانی قسەکردن و ھەموو جۆرە بارودۆخێکدا. خود فەرمانڕەواییکردن[دەستکاری] ئازادیی قسەکردن زۆر گرنگە لە ھەموو دیموکراسییەتێکدا، چونکە گفتوگۆی کراوەی نێوان پاڵێوراوان لەبەردەمی خەڵک شتێکی بنچینەییە بۆ دەنگدەران تا بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن لە ماوەی ھەڵبژاردنەکاندا. ھەر لە رێگەی قسەکردنەوەیە کە خەڵک دەتوانن کاریگەرییان بەسەر بژارەکانی حکومەتەکەیانەوە ھەبێت لە دەستنیشانکردنی پلانە سیاسییەکاندا. ھەروەھا، کارمەندە گشتیەکان لە ڕێگەی ئەو رەخنانەوە بەرپرسیاردەکرێن کە لێیان دەگیرێت و ڕێگە خۆشدەکەن بۆ لەسەر کارلادان و دانانی کەسانی تر لە شوێنیان. دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بە توانای ڕەخنەگرتن لە حکومەت و بەرپرسانی حکومەت دادەنێت بەم شێوەیەی کە «جەوھەری یەکەم ھەموارکردن بووە» نییۆیۆرک تایمز ڤ. سوولیڤان (بە ئینگلیزی: New York Times v. Sullivan). بەڵام ئەوەش دیاریدەکات «گەرەنتییەکانی قسەکردن و ڕۆژنامەوانی تەنھا پەیوەست نین بە ڕادەربڕینی سیاسی یان باسکردنی کاروباری گشتی کە بنچینەیین بۆ بوونی حکومەتێکی ساخلەم.» ھەندێک پێیان وایە کاتێک کە خەڵک لە دەرخستنی ناکۆکییەکانیان دەسڵەمێنەوە ئەمە لەبەر ئەوەیە کە لە سزادان و تۆڵەکردنەوە دەترسن، لەو کاتەش حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە کە ئەوان داوای نەکن، کەواتە حکومەت کەمتر لەبەرامبەر کردارەکانی خۆیدا بەرپرسیار دەبێت. بەرگریکاران بۆ ھێنانەکایەوەی حکومەتێکی ئازاد زۆربەی جار پێیان وایە کە ئەمە ھۆکاری سەرەکییە کە وادەکات حکومەت قسەکردنی ئازاد سەرکوتبکاتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە لێپرسینەوە بە دوور بگرێت. ئاشکراکردنی راستی[دەستکاری] پاساوێکی کلاسیکیانە بۆ پارێزگاریکردن لە ئازادیی قسەکردن وەک مافێکی بنچینەیی ئەوەیە کە ئەم مافە شتێکی سەرەکی و پێویستە بۆ ئاشکراکردنی راستی. ئەم پاساوە بەتایبەتی پەیوەندیدارە بە فەیلەسووفی بەڕیتانی، جان ستوارت میڵ (بە ئینگلیزی: John Stuart Mill). دادوەر ئۆلیڤێر وێندێل ھۆڵمز (بە ئینگلیزی: Oliver Wendell Holmes) نووسیویەتی: باشترین تاقیکردنەوە بۆ راستی بریتیە لە ھێزی بیرۆکەکان لە کێبڕکێکردن بۆ بەدەستھێنانی رەزامەندی لە بازاڕی بیرۆکەکاندا، و راستیش تاکە زەمینەیە بۆ ئەو بیرۆکانە کە بتوانن لەسەری خواستەکانیان بە سەلامەتی بەجێبگەیەنن[٢] ئەم پاساوەی بازاڕی بیرۆکەکان بۆ ئازادیی قسەکردن لەلایەن پسپۆڕانەوە رەخنەی لێگیراوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە، کارێکی ھەڵەیە ھەموو بیرۆکەکان بێنە ناو ئەو بازاڕەوە، ھەتاوەکوو ئەگەر بێنە ناو بازاڕەکەشەوە، ڕەنگە ھەندێک لە بیرۆکەکان ھەندێک بیرۆکەی تر وەلاوەبنێن تەنھا لەبەر ئەوەی ئەو بیرۆکانە لەلایەن سەرچاوەی باڵاترەوە بڵاودەکرێنەوەو ھێزی زیاتریان دەبێت. ھەروەھا بازاڕی بیرۆکەکان لەبەر ئەو گریمانەیەی کە دەڵێت لەکۆتاییدا ڕاستی ھەر بەسەر ناڕاستیدا سەردەکەوێت ڕەخنەی لێدەگیرێت. شتێکی بینراوە بە درێژایی مێژوو کە خەڵک ڕەنگە بە گوێرەی سۆز و ھەستەکانیان پاڵبنرێن و کاردانەوەیان ھەبێت نەوەک لە ڕێگەی عەقڵیانەوە، تەنانەت ئەگەر واشبێت کە راستی لە کۆتاییدا ھەر بە دەر بکەوێت، تا ئەو کات ئەوا زەرەری زۆر گەورە روویداوە لەو ماوەیەی تا راستییەکە ئاشکرا دەبێت. ھەرچۆنێک بێت، تەنانەت ئەگەر ئەم لایەنە لاوازانەی بازاڕی بیرۆکەکان دانیان پیادابنرێت؛ ئەوا لایەنگرانی ئەو تیئۆریایە دەڵێن گۆڕینەوەی ئەم بیرۆکەیە بۆ گەڕان بە دوای ڕاستییەکان بە دیاریکردنی ڕاستییەکان لەلایەن حکومەت و چاودێریکردنی ناڕاستییەتی شتێکی خراپترە. ئالان ھۆرس لە کتێبەکەیدا (قسەکردنی ئازاد) (١٩٩٨)، دەڵێت بەکارھێنانی خوازەی بازاڕی بیرۆکەکان شتێکی ھەڵخەڵەتێنەرە. ئەو دەڵێت پاساوی پارێزگاریکردنی کلاسیکییانەی «میل» بۆ ئازادیی قسەکردن لە کتێبەکەیدا بە ناوی لەبارەی ئازادی (بە ئینگلیزی: On Liberty) ھەڵناستێت بە پێشخستن و ھێنانە کایەوەی بیرۆکەی بازاڕ (کە دواتر لەلایەن ھۆلمزەوە ئەم بیرۆکەیە دەناسرێنرێت) بەڵکوو بە شێوەیەکی سەرەکی داوای ئازادی پێشکەوتن و گفتوگۆکردنی بیرۆکەکان دەکات لە گەڕانیاندا بە دوای ڕاستییەکان یان لە تێگەیشتنیاندا بۆ ڕاستییەکان. لە داڕشتنی ئەم بەڵگەیە، ھۆرس دەڵێت میل (Mill) کۆمەڵگا وەک شتێک کە زیاتر لە سیمینارێکی ئەکادێمی بەرز بکات، وێنە دەگرێت نەوەک بازاڕێک بۆ بیرۆکەکان. ئەمەش پێویستبوونی ستانداردە نەنووسراوەکان بۆ ڕەفتارکردن و کارلێککردن لە خۆوەدەگرێت، کە لە ناویشیاندا چەند پلەیەکی زێرگرتنی دوو لایەنانە ھەبێت. ئەمەش ڕەنگە بە باشی ئەو جۆرە قسانە سنورداربکات کە پاساوی پارێزگاریلێکردنیان ھەیە. رێگەیەکی تر بۆ داڕشتنەوەی ئەم خاڵە بریتیە لەوەی کە دان بە بانگەشەکەی میل دابنێین کە ھەندێک جۆری ئازادیی قسەکردن پێویستن لەبەر زەرورەتی عەقلانییانە. ئەمەش دەکرێت پاڵپشتی ئەو پێویستیە بانگەشە بۆکراوە بکات کە داوای پاراستنی بیرۆکە ناجەماوەریە مومکنەکان دەکات. ھەرچۆنێک بێت، دەکرێت ئەو کات ئەمەشی بخرێتە سەر کە ئەوە مەرج نییە ببێتە ھۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی بەرفراوانی قسەکردن، لە نێویشیاندا قسە تانە و تەشەر و سوکایەتیپێکەرەکان، پێویست بێت ھەمان پارێزگاری ھاوشێوەیان پێشکەشبکرێت. وەک ئەوەی میل دایڕشتووە، ئەم پاساوە بەھەمان شێوە دەکرێت بەو چاوە سەیر بکرێت کە نوخبەویە، لەبەر ئەوەی قسە و دەربڕینە بچووکەکان زیاتر سەرەنجی بیرمەندەکان بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن. ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک بۆچوون و ھەست ھەن کە تیایاندا بریتیە لەوەی ئەم پاساوە فراوانتر بکرێتەوە بۆ ئەو دیوی قسەی ئەو کەسانەی کە خەریکی بەدواگەڕانی ھزری بەرتەسکن، وەک زانایان و توێژەرەوە ئەکادێمییەکان. بە مانایەک لە مانایەکان ئەمە تێکەڵدەبێتەوە لەگەڵ ئەو پاساوانەی لەسەر بنەمای سەربەخۆیی دامەزراون، ئەگەر بێت و لەسەر بنەمای پەیوەندیبوون بە پێویستبوونی دەروونناسییانەی تاکەکان بۆ گەڕان بە دوای راستییەکان و تێگەیشتنیان شیبکرێنەوە. بە مانایەکی تر، ڕەنگە ئەمە بەرفراوانتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری بۆ ئەو ئەدەب و ھونەرانەش بگرێتەخۆ کە داوایەکیان بۆ ھەندێک جۆری بەھا کۆمەڵایەتییەکان ھەیە. پێشخستنی سەربەخۆیی[دەستکاری] بۆچونی تر ھەیە کە دەڵێ ئازادیی قسەکردن لایەنێکی گرنگی کەسایەتی و سەربەخۆیی مرۆڤە. بۆ نمونە گوتراوە کە خۆپیشاندانی سیاسی جۆرێکە لە جۆرەکانی خۆناساندن و خۆناسین تەنانەت ئەگەر خۆپیشاندەر بزانێ کە خۆپیشاندانەکەی بێسوودە. ئەم بیرۆکەیە ڕێگە بۆ بۆچونێکی تر خۆش دەکات کە بانگەشە بۆ پاراستنی چاڵاکییەکانی گوزارشتکردن کە مۆرکی سیاسی ئاشکرایان پێوە دیار نییە و وەک ھونەری تەجریدی و مۆسیقا و سەماکردن بۆ سەربەخۆیی کەسێتی ژیاری نین. چونکە پاراستنی ئازادیی قسەکردن یارمەتی پرۆسەی سیاسی دەدات و گەڕان بەدوای راستییەکان پێش دەخات بۆیە گرنگی بەھاکانی گوزارشتکردن باشتر دیار دەکات. «جستس تۆرگورد مارشاڵ» نوسی: <> یەکەم ھەموارکردنی (دەستوری ئەمەریکا) تەنھا پێداویستییەکانی سیاسەت دابین ناکات، بەڵکو پێویستییەکانی ڕۆحی مرۆڤیش – ئەو رۆحەی داوا دەکات گوزارشت لە خۆی بکات <> ئەم بۆچونە جاری وا ھەیە زیاتر پەرەی پێدەدرێت بە ھۆی ئاماژەکردن بە گرنگی گەیاندنی ھزر و بیرە ڕەسەنەکانیان و بەھای داھێنان کە لە وێژە و ەونەر و چەندین ڕێگەی تر گوزارشتی لێدەکرێت. پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە پێویستە ئێمە چۆن لەگەڵ تاکەکانی تر وەک بونێکی سایکۆلۆژی و ئەخلاقی رەفتار بکەین ئەو تاکانە کە پێویستیان بە گوزارشت لەخۆکردن و خۆناساندن ھەیە. رەخنەگرانی ئەم بۆچونە دەڵێن کە ەیچ ھۆیەکی زکماکی بۆ ئەوەی ئازادیی قسەکردن ببێتە مافێکی سەرەکی ئەگەر لەگەڵ جۆرەھا چاڵاکی تر بەراوردی بکەین کە رەنگە ئەو چاڵاکیانە بە بەشێک لە سەربەخۆیی یاخود پەرەپێدانی خۆناساندن دادەنرێن. پەرەپێدانی سینگ فراوانی[دەستکاری] راڤەکردنێکی تر ھەیە لەبارەی ئازادیی قسەکردن کە دەڵێ ئەو ئازادیە تەاوکەری سینگ فراوانییە کە ھەندێ کەس پێیان وایە کە پێویستە ببێتە بەھایەکی بنچینەیی کۆمەڵگا. پرۆفیسۆر لی بولینگەر یەکێ لە داکۆکیکارانی ئەم بۆچونەیە و لەمبارەیەوە دەڵێ: <> پرەنسیپی ئازادیی قسەکردن کردارێکی تایبەتی لەگەڵدایە کە بریتیە لە تەرخانکردنی لایەنێکی کارلێکردنی کۆمەڵایەتی بۆ دان بەخۆگرتن، کە مەبەستەکەی پەرەپێدان و پیشاندانی توانایەکی کۆمەڵایەتییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ھەست و سۆزانەی بەھۆی کۆمەڵێک ڕووبەڕووبونەوەی کۆمەڵایەتی دێنە ئاراوە. <> پرەنسیپی ئازادیی قسەکردن نیگەرانییەکی تری لەگەڵدایە ئەویش کەمتر نییە لە یارمەتیدان لە ھێڵکاریکردنی "کەسایەتییە ھزریەکەی کۆمەڵگا". مەبەست لەو بۆچونەش ئەوەیە کە سینگ فراوانی بەھایەکی داواکراوە ئەگەر بنچینەیی نەبێ و پاراستنی قسەکردنی نەناسیش خۆی لە خۆیدا کردارێکی سینگ فراوانییە. ئەمجۆرە سینگ فراوانییەش وەک نمونەیەکە کە ھانی بوونی سینگ فراوانی زیاتر دەدات لە کۆمەڵگادا. بەڵام رەخنەگران دەڵێن کە کۆمەڵگا نابێ بۆ نمونە لە بەرامبەر ئەو تاکانەی داکۆکی لە گەیاندنی زیانی گەورە و تەنانەت جینۆساید بە خەڵک سینگ فراوان بێ. ڕێگە گرتن لەمجۆرە زیانانە وەک ڕەخنەگران دەڵێن، گرنگترە لەوەی سینگ فراوان بین، لە بەرامبەری ئەو کەسانەی بانگەشە بۆ گەیاندنی ئەو زیانانە دەکەن. کۆت و بەندەکانی سەر ئازادیی قسەکردن[دەستکاری] جۆرەھا دەستەی حاکم و کۆنترۆڵکار، یاخود بەھێز لە زۆر شوێنی جیھان ھەوڵیاندا بیر و ڕای جەماوەر یا خەڵکانی تر بگۆڕن، بە ھۆی کردارێک کە بەڕاستی بەرژەوەندی یەک لایەن دەپارێزێ. ئەم ھەوڵە بۆ سەپاندنی شێوەیەک لە شێوەکانی کۆنترۆڵ بە ھۆی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندیکردن مێژووی ھەیە و بە تێر و تەسەلی لە لایەن میشێل فوکۆ تیئۆریای بۆ دانراوە. زۆر کەس ئەو ھەوڵانەی کۆنترۆلکردنی مشتومڕ بە ھێرش بۆ سەر ئازادیی قسەکردن دادەنێن و نموونەکانی کە دەیھێنن لەمبارەیەوە ئەمانەن: - ھەندێ کەس دەرکردنی سکۆت پارکین چاڵاکی بواری ئاشتی، لە ئۆستراڵیا لە ئەیلوولی ٢٠٠٥دا وەک ھێرشێک دژی ئازادیی قسەکردن دادەنێن. دەرکردنەکەش بە گوتەی حکومەتی فیدراڵی ئوسترالیا گوایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی بووە. - لە فینلەند یاسایەکی نوێی مافی لەچاپدان دەرکراوە و لە ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٥ کە نووسین لە بارەی چەند شێوازێکی کردنەوەی جفرەی نووسینەکان قەدەغە دەکات. - کۆمپانیای Gunns Limited، کە لە بواری دار و دارتاشی لە ئۆستراڵیا کار دەکات، داوای لەسەر ١٧ کەسی چاڵاکی تۆمار کردووە، کە یەکێکیان سیناتۆر باب بڕاونی]] سەربە حیزبی سەوزی ئۆستراڵیایە لەگەڵ سێ ژینگەپارێزی قازانج نەویست، و داوای بڕی ٧٫٨ میلیۆن دۆلار قەرەبوویان لێدەکات. کۆمپانیاکە ئیدیعای ئەوە دەکات کە گوایە ناوبانگیان زڕاندووە و بوونەتە ھۆی لەدەستدانی قازانجێکی زۆر؛ شکایەت لێکراوەکانیش دەڵێن ئەوان تەنھا ھەوڵیان داوە ژینگە بپارێزن. ھەرچەندە ئەم نموونەیە داوای یاسای باری تایبەت دەگرێتەوە نەک سانسۆڕی حکومەت، بەڵام ھەندێ کەس دەڵێن ئەمەیان گوایە بریتیە لە خراپی بەکارھێنانی دەسەڵات و پەیوەندی بە یاسای ناوزڕاندن ھەیە، چونکە چاڵاکانی بواری ژینگە پارێزی رادەکێشێتە دادگا و کۆمپانیای Gunns ڕەنگە کارگەیەکی داربڕین لە ھەرێمی تەسمانیای باکور دادەمەزرێنیت. بە پێی ئەم بۆچونە داواکار واتە کۆمپانیاکە، ھەوڵی پاراستنی ناوبانگیان ناکەن، بەڵکوو ھەوڵی ترساندنی داوالێکراوان واتە چاڵاکانی بواری ژینگە، داوای قەرەبوکردنەوەی زۆر دەدەن. ئەمجۆرە داوایانە پرسیارێ بە بایەخ قیت دەکەنەوە، کە تا چەند بۆ کۆمپانیا مەزنەکان ھەیە سوود لە یاسای ناوزڕاندن وەربگرن. - لە بەڕیتانیاش پەرلەمان یاسای تاوانە خەتەرناک و رێکخراوەکان و پۆلیسی لە ساڵی ٢٠٠٥دا پەسند کرد کە خۆپیشاندانی بە بێ مۆڵەت لە دووری یەک کیلۆمەتر لە پەرلەماندا قەدەغە کرد. یەکەمین حاڵەتی تاوانبارکردن بە پێی یاساکە لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٥ دا بوو کە مایا ئیڤەنز لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ بە تاوانی خوێندنەوەی ناوی سەربازە کوژراوەکانی بەڕیتانی لە شەڕی عێراق و ھاوڵاتیی عێراقی بە بێ مۆڵەتی پۆلیس لە ژێر مۆنیومێنتی سەربازە کوژراوەکان لە لەندەن خوێندووە. - لە ئیتاڵیا خاوەن چەندین کۆمپانیای بواری راگەیاندن سیلڤییۆ بێرلوسکونی سانسۆڕی بەکارھێناوە لە ڕێگەی ڕاگرتنی زنجیرەی بەرنامەی رەخنەئامێز «Raiot» کە سابینا گوزانتی لەسەر کەناڵی RAI پێشکەشی دەکرد، بە بەھانەی ئەوەی بەرنامەکان بازاڕین و سوکایەتیەکی زۆریان دەربارەی حکومەت تیایە. (ئەو دەڵێ کە بە نیازە داوا لە دژی RAI تۆمار بکات و داوای قەرەبوو کردنەوە بە بڕی ٢١ میلیۆن یۆرۆ لێیان بکات ئەگەر بەرنامەکە چیتر پەخش نەکرێت). کەناڵی RAI بڵاوبوونەوەی بەرنامەکەیان ڕاگرت و، سابینا گوزانتی داوای لە دادگا تۆمار کرد بۆ دووبارە پەخشکردنی بەرنامەکەی و داواکەی بردەوە. بەڵام سەرەڕای ئەوە حکومەت و کەناڵی RAI بە بڕیاری دادگە قایل نەبوون و چیتر بەرنامەکە پەخش نەکرا. - لە ھەندێک وڵاتی ئەوڕووپی ڕەتکردنەوەی ڕوودانی ھۆلۆکاستی جوولەکەکان بە تاوان دادەنرێ. لە نەمسا سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ دەیڤید ئێرڤینگ یەکێ لە نەیارانی ئەم یاسایە بڕایەوە چونکە لە شوباتی ٢٠٠٦ رڕوداوی ھۆلۆکاستی ڕەتکردەوە. - ھەندێ وڵات تا ئێستاش یاسای بەسەرچووی سانسۆڕیان ھەیە، کە بە دەگمەن بەکار دەھێنرێن. لە ڕووی تەکنیکییەوە یاسای بەڕیتانی تا ئێستا «کفرکردن» و «نمایشکردنی کێری ڕەپ» و «ھاندان بۆ خۆکوشتن» قەدەغە دەکات. ئینتەرنێت[دەستکاری] پەرەسەندنی ئینتەرنێت ھەلی نوێی بۆ وەدیھێنانی ئازادیی قسەکردن ھێنایە کایەوە، بە ھۆی بەکارھێنانی چەند شێوازێک کە پشت بە ڕێکارەکانی یاسایی نابەستنەوە. ناوی خواستراو و پەناگەی زانیاریەکان (وەک Freenet) بوار بە ئازادیی قسەکردن دەدەن، نەخاسمە تەکنۆلۆژیاکە گەرەنتی ئەوە دەکات، کە بابەتە نوسراوەکان لا نابرێن (سانسۆر ناکرێن). ئەو سایتانەی لە ھەندێ وڵات دەکەونە ژێر سانسۆڕی حکومەت دووبارە لە سێرڤەری وڵاتانی تر مێوان دەکرێن بە بێ ئەوجۆرە سانسۆڕانە. چونکە وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەمترین کۆت و بەندی حکومەتی لەسەر ئازادیی قسەکردندا ھەیە، بۆیە زۆربەی ئەو سایتانەی لە وڵاتانی دی سانسۆر دەکرێن، لەسەر سێرڤەرێکی ئەمەریکی ئینتەرنێت دووبارە میوان دەکرێن و، بەم شێوەیە لە سانسۆڕ نەجاتیان دەبێ و بەردەوامی بە خزمەتەکانیان بۆ جەماوەرەکانیان دەدەن. ئەمەش حاڵەتی سایتەکانی نوێ نازییەکان (بە ئینگلیزی: neo-nazi) و سایتەکانی ترە کە بانگەشەی ڕق لێبوونی ڕەگەزی دەکەن، چونکە ئەو سایتانە لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوڕووپی قەدەغەکراون. پێویستە ئەوەش بگوترێت کە حکومەتی ئەمەریکا ھەوڵی دا چەند جۆرێکی دیاریکراوی کردار و قسەکردن لەسەر ئینتەرنێت بە یاسا رێکبخات. دامەزراوەی سنووری ئەلیکترۆنی (بە ئینگلیزی: The Electric Frontier Foundation) رێکخراوێکە کار لە پێناوی پاراستنی ئازادیی قسەکردن لەسەر ئینتەرنێت دەکات. حکومەتی چین توانیویەتی پێشکەوتووترین جۆر و شێوازی سانسۆڕکردنی ئینتەرنێت دابھێنی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری لە بارەی بابەتی ھەستناکی وەک ڕووداوەکەی گۆڕەپانی تیان ئان مینی ساڵی ١٩٨٩ و فالون گۆنگ و تیبەت و تایوان و کڵتووری ڕووتی (پۆڕنۆگرافی) و دیموکراسی. ھەر لەمبارەیەوە چین داوای یارمەتی لە ھەندێ کۆمپانیای ئەمەریکی وەک کۆمپانیای MSN کە زۆرجار لە لایەن بەکارھێنەرەکانیەوە رەخنەیان لە بارەی ڕێگرتن لە ئازادی قسەکردن لێگیراوە. وتەی ناوداران[دەستکاری] - من لەگەڵ رای تۆ کۆک نیم بەڵام گیانیشم دەکەمە قوربانی، بۆ پاراستنی مافت لە گوزارشتکردنی ئەو رایەت[٣] - ئەگەر ئازادی لە ھەموو کاتێکدا ھیچ مانایەکی ھەبێ مانای ئەوەیە ئەو بۆچونە بە خەڵک بڵێی کە نایانەوێ گوێبیستی بن.[٤] - ... کاتێک بەراوردی بکەین لەگەڵ سەرکوتکردنی پشێوی ھەموو پرسەکانی تر، نوقمی بێ بایەخی دەبن. پشێویکار (بە ئینگلیزی: anarchist) دوژمنی مرۆڤایەتییە، دوژمنی ھەموو مرۆڤایەتییە و، تاوانی لە ھەموو تاوانێکی گەورەترە. ھیچ کۆچبەرێک بواری بۆ نییە بێتە کەنارەکانمان ئەگەر پشێویکار بێ وھیچ ڕۆژنامەیەک چ لێرە بڵاو بکرێت یا لە ھەندەران نابێ لەم وڵاتە دابەش بکرێت ئەگەر بانگەشە بۆ بیری پشێوی بکات.[٥] - پرەنسیپی بیروڕای ئازاد مانای ئەوە نییە کە ئازادیەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەگەڵ بیر و ڕای ئێمە کۆکن بەڵکو بۆ ئەو بیر و ڕایانە کە ڕقمان لێیە.[٦] - گۆبڵز پشتیوانی لە ئازادیی قسەکردن دەکرد دەربارەی ئەو بوچونانەی لەگەڵیان کۆک بوو و ھەروەھا ستالینیش. ئەگەر ئێوە لەگەڵ ئازادیی قسەکردنن کەواتە دەبێ پشتیوانی لە ئازادیی قسەکردن بکەن لەبارەی ئەو ڕایانەی ئێوە لەگەڵیان کۆک نین. چونکە بە پێچەوانە ئێوە لەگەڵ ئازادیی قسەکردن نین".[٧] - ... ھەر بیر و رایەک کپ بکرێت ئەو بیر و ڕایە ڕەنگە و، بێگومان دڵنیاین کە ڕاستە. ڕەتکردنی ئەم ڕاستیەش مانای ئەوەیە خۆمان بە پاکیزە دادەنێین.[٨] - لە دەوڵەتێکی ئازاددا زمانیش دەبێ ئازاد بێ.[٩] - خەڵکی پڕ و پووچ! قەت جارێک ئەو ئازادیانەی ھەیانە بەکار ناھێنن، بەڵکو داوای ئەو ئازادیانە دەکەن کە نییانە، ئەوان ئازادی بیرکردنەوەیان ھەیە کەچی داوای ئازادیی قسەکردن دەکەن.[١٠] پەراوێزەکان[دەستکاری] - یاداشتنامەی چیدینەس لەبارەی یاسای ئازادی زانیاریەکان وەرگیراوە - وەرگیراوە لە Abrams v - ئیڤلین بیتریس ھۆڵ کە لەو ژێر ناوی س. ج. تالینتایر لە ساڵی ١٩٠٦، بەڵام ئەم قسەیە بە ناوی ڤۆڵتێر بڵاوکراوە کە تالیتایر ژیاننامەی بۆ نوسیوە - جۆرج ئۆروێڵ - تیۆدۆر رۆزفڵت، ١٩٠٨ - ئۆلیڤەر ویندڵ ھۆڵمز دادوەری دادگەی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ١٩٢٩ - نۆم چۆمسکی لە کتێبەکەی دروستکردنی قایلبوون: نۆم چۆمسکی و میدیاکان ١٩٩٢ - جۆن ستیوارت میڵ لە کتێبی لەبارەی ئازادی ١٨٩٥ - ئیراسمۆس، فێرکردنی شازادەیەکی مەسیحی (١٥١٦) - سۆرن کیرکگارد، دیابسالماتا ئیزەر (١٨٤٣)
CC-MAIN-2015-22
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%8C%DB%8C_%D9%82%D8%B3%DB%95%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86
2015-05-26T11:53:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-22/segments/1432207928831.69/warc/CC-MAIN-20150521113208-00275-ip-10-180-206-219.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.986371
Arab
149
{"ckb_Arab_score": 0.9863712787628174, "sdh_Arab_score": 0.011984450742602348}
گرنگترین شت بۆ ههر کهسێک لهژیاندا، دانهبڕانه له کۆمهڵگا. به تایبهت ئهو کۆمهڵگایهی که تیایدا گهوره بووهو پهروهردهکراوه. هۆی دانهبڕانیش، دهگهڕێتهوه بۆ پهیوهندی بهردهوامو خزمهتکردن بهبێ جیاوازیو لهبهرچاونهگرتنی هیچ بهرژهوهندییهکی تایبهتی. دانهبڕان لهکۆمهڵگاو پهیوهندیکردن بهههموو تاکهکان، کارێکی ئاسان نییه، چونکه ناکرێ به تهلهفۆن، به فاکس، به ئیمهیڵو نامه ههستو سۆزو ئهو ئهرکهی که پێویسته ئهنجام بدرێ، بگهیهنرێت به ههموان. بهڵام ههرکهسێک بهپێی توانای خۆی دهتوانێ ئهو پهیوهندیه روحییه ڕێکبخاتو دانهبڕیت لهکۆمهڵگاکهی. ههر لهجوتیارو وهرزێرهوه تا دهگاته بهرزترین پلهی لێپرسراویهتی به ههموو چین و توێژهکانیهوه، ئهگهر گشت لایهک بهئهرکه پیرۆزهکانیانهوه ههستن، بهبێ گومان کۆمهڵگا دهبێته کۆمهڵگایهکی نموونهو پهیوهندی ڕاستهقینه لهنێوان ههمواندا دروست دهبێ. لێرهدا من دهمهوێ (دیاری مێروله، قاچه کلۆیه) بکهم به نموونه بۆ ئهو ئارهزوویهی که لهناخمدایهو دهمهوێ لهڕێگای ئامادهکردنو وهرگێڕانی ئهم نامێلکهیهوه لهگهڵ کهمێک دهستکاریکردن له هێندێک شوێندا بۆ زیاتر تێگهیاندنی خوێنهرانی خۆشهویست، وهک دیارییهک بیگهیهنم به هاوزمانانو هاو نیشتیمانیانی خۆشهویستم. بهو هیوایه لهکاتی خوێندنهودا نهبێته هۆی بێزار بوونو سهریهشه. بێگومان هیچ کارێک ئهگهر ههوڵی بۆنهدرێو کاتی بۆتهرخان نهکرێ، ئاسان نییه، تهنانهت خوێندنهوهی (کتێب)یش کهمێک لهخۆبردوویی دهوێتو پێویسته کاتی بۆ دیاری بکرێت، ههروهک چۆن بۆ خواردنو خواردنهوهو خهوتن، یان کارکردن بۆ بژیوو دابینکردنی ژیانی ڕۆژانه کاتیی تایبهتیی تهرخانکراوه. بهڕای من "کتێب" ئاوێنهیهکه زۆر جوان خۆمانی تێدا دهبینینو دڵسۆزترین هاوڕێشه که بهبێ دهنگی و بهبێ تووهبوون، ههموو کهمو کوڕیهکانمان پێدهڵێو بهدڵنیاییهوه ئهگهر بهقسهی بکهین، دهبین به مرۆڤێکی ئاساییو خاون ئهزموونێکی زۆر باش. ئهم نامێلکهیه بریتی یه له چهند چیرۆکێک، کهههر یهکهیان چهندین وانهو بهسهرهاتی جۆراوجۆری تێدایه. کهپێموایه ئهگهر بهبێ لهبهرچاوگرتنی ههستی نهتهوهیی بیانخوێنینهوه، زۆر شتمان بۆ دهردهکهوێ. بهدڵنیاییهوه ههرکامـێک لهم چیرۆکانه، که ههریهکهی لهژێر ناوو پهردهیهکدا نوسراوه، دهبێته هۆی دهستکهوتنی کۆمهڵێک زانیاری لهژیانی ڕۆژانهماندا. محهممهد پشدهری ئوسترالیا-ئهدهلاید 04/03/2010
CC-MAIN-2015-27
http://mpishdari.blogspot.com/2010/05/blog-post_4089.html
2015-07-08T02:10:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375635604.22/warc/CC-MAIN-20150627032715-00124-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998674
Arab
44
{"ckb_Arab_score": 0.9986735582351685}
CC-MAIN-2015-27
http://www.zerneyaso.blogfa.com/post-79.aspx
2015-07-07T00:17:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375098924.1/warc/CC-MAIN-20150627031818-00006-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998732
Arab
21
{"ckb_Arab_score": 0.9987320303916931}
پەڕەی وێب (بە ئینگلیسی: Web Page) بەڵگە یان سەرچاوەیەکی زانیارییە کە بۆ دانان لە سەر تەونی بەربڵاوی جیھانی گونجاوە و دەکرێت لە ڕێگای وێبگەڕێکەوە بکەوێتە بەردەست و لە سەر پەردەی کۆمپیوتەر پیشان بدرێت. زانیارییەکان زیاتر بە فۆرمەتی HTML یان XHTML ن و لەوانەیە بەھۆی بەستەرەکانی سەروودەقوەو بۆ پەڕەکانی دیکە ڕیگەی ھەبێت.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%DA%95%DB%95%DB%8C_%D9%88%DB%8E%D8%A8
2015-07-06T13:32:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375098464.55/warc/CC-MAIN-20150627031818-00069-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997512
Arab
78
{"ckb_Arab_score": 0.9975116848945618}
گەلاوێژ (ئەستێرە) ئەستێرەی گەلاوێژ لە چاندی کوردستاندا[دەستکاری] ئەستێرەی گەلاوێژ لە زۆربەی شەوانی ساڵدا لە ئاسمانی کوردستاندا ئەبینرێ جگە لە چەند مانگی گەرمتری ساڵ. گەلاوێژ لە ١٠ی ئابەوە (سەرەتای مانگی گەلاوێژی ڕۆژژمێری کوردی) کاتژمێرێک پێش ھەڵاتنی خۆر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسماندا دەردەکەوێت؛ کە ئەمە مانای دەستپێکردنی وەرزی سەرما و فێنک بوونەوەی ھەوایە. |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%88%DB%8E%DA%98_(%D8%A6%DB%95%D8%B3%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%95)
2015-06-30T16:51:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375094451.94/warc/CC-MAIN-20150627031814-00222-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998531
Arab
53
{"ckb_Arab_score": 0.9985314011573792}
ئەمیرکەبیر میرزا محەممەد خانی فەراهانی ناسراو بە ئەمیرکەبیر (١٨٠٧-١٨٥٢) یەکێک بوو لە سەرۆک وەزیرانی ئێران لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ. ئەو بۆ ماوەی سی و نۆ مانگ سەرۆک وەزیرانی ئێران بوو و لەم ماوەدا دەستی کرد بە هەندێک گۆڕانکاری زۆر بەربڵاو بۆ لە ناو بردنی ئەو جیاوازیانەی کە لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوادا بوو. ئەو بۆ ئەم مەبەستە لە تاران مەدرەسەی دارولفنوونی (بە فارسی: دارُالفُنون) درووست کرد، هەروەها دەستی کرد بە وەشانی ڕۆژنامەی وەقایێعی ئیتیفاقییە (بە فارسی: وقایع اتفاقیه). ئەم گۆڕانکارییانەی ئەمیرکەبیر دواتر باڵە کێشایە سەر دەربارییەکان و بۆ وێنە خواستی کە مووچەی ئەوان دیاری بکات و بینێتە ژێر چاودێری قانوون بەڵآم ئەم کارانە بوو بە هۆی دڵپیسی دەربار لە ئەمیرکەبیر. دەربارییەکان لە بەر ئەم کارانەی ئەمیرکەبیر کەوتنە بیری کوشتنی ئەو، و ئەوان لە ساڵی ١٨٥٢ ئەویان لە حەمامی فینی کاشان ئەمیرکەبیریان کوشت.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%8C%D8%B1%DA%A9%DB%95%D8%A8%DB%8C%D8%B1
2015-07-05T09:30:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375097396.10/warc/CC-MAIN-20150627031817-00124-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.976089
Arab
59
{"ckb_Arab_score": 0.9760894179344177, "sdh_Arab_score": 0.013918424025177956, "hac_Arab_score": 0.010017361491918564}
ڕاگەیاندن لە سعودیە سەرەتای ڕاگەیاندنی سعودیە دەگەڕێتنەوە بۆ دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی سعودی کە ڕۆژنامەی ئومو لقورا (أم القری)یە لە ساڵی ١٩٤٢ی زاینی دەرچووە و تا ئێستاش بەردەوامە. یەکەمین پەخشی ئێزگەیی لەسعودیە دەگەڕێتەوە بۆ کاتژمێری ٧ی بەیانی ڕۆژی عەرەفەی ١٣٦٨ی کۆچی. لەو ئێزگانەی ئێستا لەو وڵاتە پەخش دەکەن: بەرنامەی گشتی، بەرنامەی دووەم، ئێزگەیی دەنگی ئیسلام، ئێزگەی قورئان. یەکەمین پڕۆژە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی لەو وڵاتە بۆ ساڵی ١٣٨٢ی کۆچی (١٩٦٢ی زاینی) دەگەڕێتەوە کاتێک مەلیک فەیسەڵ عەبدولعەزیز یەکەمین بەیاننامەی تەلەفزیۆنی خوێندەوە، لەساڵی ١٩٧٦ یەکەمین تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ لەو وڵاتەدا بڵاو بووەوە. ئێستا لە تەلەفزیۆنەکانی سعودیە بریتین لە: - - سعودیەی یەکەم. - سعودیەی دووەم (بەزمانی ئینگلیزی). - سعودیەی وەرزشی. - سعودیەی ھەواڵی. - سعودیەی نەوەکان (بۆ منداڵانە). - سعودیەی قورئان (پەخشی ڕاستەوخۆی مزگەوتی حەرام دەکات). - سعودیەی سووننەتی پێغەمبەر (پەخشی ڕاستەوخۆی مزگەوتی پێغەمبەری خوا دەکات). - سعودیەی ڕۆشنبیری. - سعودیەی ئابوری. بەفەرمانی مەلیکی ڕێکەوتی ٨ی زی لعوقدەی ١٩٧٠ی زاینی ئاژانی ھەواڵی سعودیە دامەزرا، ئامانجی سەرەکی لەدامەزراندنی بریتی بوو لە کردنی بە ناوەندێک بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی ھەواڵە ناوخۆیی و جیھانییەکان لەناو شانشین و دەرەوەیدا و گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست. ئاژانسەکە بەھاوکاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن کارەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجام دەدات. بە مەرسومی مەلیکی ژمارە ٥٧ی ١٩٦٢ی زاینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئێزگە و ڕۆژنامەگەریی و بڵاوکردنەوە گۆڕا بۆ وەزارەتی ڕاگەیاندنی سعودیە، بەرپرسە لە دانانی پلان و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئێزگە و تەلەفزیۆن و ئاژانسی ھەواڵی سعودیە.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%D8%A7%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%86_%D9%84%DB%95_%D8%B3%D8%B9%D9%88%D8%AF%DB%8C%DB%95
2015-07-05T15:04:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375097512.42/warc/CC-MAIN-20150627031817-00262-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980928
Arab
49
{"ckb_Arab_score": 0.9809277057647705, "sdh_Arab_score": 0.016148317605257034}
مەحموودی دووەم |سوڵتان مەحممودی دووەم| |ناوی سوڵتان||سوڵتان مەحممودی دووەم| |لە دایکبوون||١٧٨٥| |مردن||١٨٣٩| |پێش خۆی||موستەفای چوارەم| |دوای خۆی||عەبدول مەجیدی یەکەم| |بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان| |بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی| |باوک||عەبدول حەمیدی یەکەم| |بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە| مەحممودی دووەم لە ساڵانی ١٧٨٥ تا ١٨٣٩ ژیاوە، سییەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییە، سەردەمەکەی چەندین هەنگاوی فراوانی چاکسازی بە خۆوە بینی، و هەوڵێدا دەوڵەتی عوسمانی بە ئاگا بهێنێتەوە، و بیباتە ئەو شوێنەی کە شایانییەتی لە پایە و ڕێزلێناندا. پێرست ویلایەتی سوڵتان مەحمودی دووەم[دەستکاری] مەحممودی دووەم حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٠٨ کاتێک لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، و ئەیویست لەسەر ڕێگەی ئەو چاکسازییە بەردەوام بێت کە هەندێک لە سوڵتانەکانی پێش خۆی گرتبوویانە بەر، دەستی کرد بە چاکسازی سەربازی، سەدڕی ئەعزەم (موستەفا بریقدار)ی ڕاسپارد تا هەستێت بە ڕێکخستنی ئینکیشاری و کاروبارەکانیان چاک بکات، و ناچاریان بکات کە بە دوای ئەو ڕێکخستنە کۆنانەدا بچن کە لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی دانرابوون و وردە وردە پشت گوێ خرابوون. دەستگرتن بەسەر ئینکیشاریدا[دەستکاری] سەدڕی ئەعزەم هەوڵیدا بەو ئەرکە هەستێت کە مەحموودی دووەم ڕایسپاردبوو، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایی ئینکیشاری بوویەوە، و شۆڕشیان کرد لە پایتەخت لە ڕەمەزانی ١٨٠٨ و هەوڵیاندا سوڵتانی پێشوو موستەفای چوارەم بگێڕنەوە تا بە دڵی خۆیان بێت، و ئاگریان بەردایە شوێنە حوکمییەکانی پایتەخت و سەدڕی ئەعزەم وەفاتی کرد بە سووتاویی لەم ئاژاوەیەدا کە ئەیویست دەستی بەسەردا بگرێت، سوڵتان ناچاربوو ملکەچ بێت بۆیان و بیرۆکەی ڕزگاربوون لێیانی دواخست بۆ کاتێکی تر. ڕژێمی سەربازی نوێ[دەستکاری] سوڵتان مەحموودی دووەم گرنگی دا بە دامەزراندنی گروپی سەربازی بە ڕژێمی نوێ، گرنگی دا بە دامەزراندنی چەکی تۆپخانە و فێرکردنی هونەرەکانی جەنگ و خوێندنگەکانی تۆبخانە و دەریایی و ئەندازەیی، و هەوڵیدا ڕای گشتی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، بەوەی بۆ هەر چاکسازییەکی نوێ ئاهەنگی گەورەی دەگێڕا و دەرکردنی فەتوای گەورە زانا ئایینییەکانی دەوڵەت بە پێویست بوونی چاکسازی سەربازی و وچوونە ڕژێمی سەربازی نوێوە. سوڵتان ڕژێمێکی بەسەرباز کردنی بەزۆری دانا بۆ موسڵمانان، و ماوەی سەربازییەکە ١٠ ساڵ بوو، چەندین ئەفسەری ناردە دەروە بە شێوەیەکی فراوان و چەندین ئەفسەری لە برووسیاوە هێنا بۆ ڕاهێنانی هێزە نوێکان، هەروەها دەستی کرد بە چاکسازی دەریایی. چاکسازی فێربوون[دەستکاری] مەحموودی دووەم بایەخی دا بە چاکسازی فێربوون، خوێندنگەی سەرەتایی دامەزرێنران بۆ فێربوونی ئەلفوبێی تورکی و خوێندنەوەی قورئان و ڕێزمانی عەرەبی، و خوێندنگەی ناوەندی کرانەوە بۆ فێربوونی بیرکاری و مێژوو و جوگرافیا، شان بە شانی خوێندنگەی مزگەوتەکان، هەروەها خوێندنگە کرانەوە بۆ ئامادەکردنی خوێندکارەکان بۆ چوونە خوێندنگە دەریایی و پزیشکی و کشتوکاڵ و ئەندازیاری و تۆپخانە. مەحموودی دووەم گرنگی دا بە فێربوونی زمانەکان کە لە سەردەمی موستەفای چوارەمدا دامەزرابوون بۆ دەرچوونی وەرگێڕەکان، و دەرچووانی ئەم خوێندنگانە چوونە باڵیوزە جیاوازەکانەوە، هەروەها مەحموودی دووەم چەندین کۆمەڵەی زانسیتی نارد بۆ لەندەن و پاریس بۆ بەدەستهێنانی هونەر و زانستی نوێ. هەروەها گرنگییەکی زۆری دا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەکان بۆ نموونە هەستا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەی مەحموودی لە مەدینە. چاکسازی تر[دەستکاری] سوڵتان هەوڵیدا چاکسازی دەزگا نوێکانی دەوڵەتی ناوەندی بکات بە رێگەی ئەورووپی، ئەوقافی خستە چێر سەرپەرشتی خۆیەوە و ئەوقافە بچوکەکانی هەڵوەشاندەوە و کردی بە یەکێک لە موڵکەکانی سوڵتان، و یەکەم ئامار بۆ زەوییە کشتوکاڵییە تورکییەکان کران لە سەردەمی نوێدا، و چاکسازی کرا لە تۆڕەکانی گەیاندن، و ڕێگەی نوێ دروستکران و هەروەها ڕۆژنامەی فەڕمی دەوڵەت دانرا. سەردەمی سوڵتان مەحموودی دووەم چالاکی بیناسازی کارا بوو، و شوینە کۆنەکان نوێکرانەوە کە پێشتر پشت گوێ خرابوونن ساڵی ١٨٢٥ مزگەوتی نەسڕ دروستکرا لە ئیستەنبوڵ و مزگەوتی ئایا سۆفیا و زۆر لە مزگەوتەکانی تری پایتەخت نوێکرانەوە. وەفاتی سوڵتان[دەستکاری] سوڵتان مەحموودی دووەم جیا دەکرێتەوە بە ئاڕاستەکردنی ڕۆژئاوایی دەوڵەت، هیلاک بوو بە شەڕی ڕووسەوە، و شەڕ لەگەڵ محەمەد عەلی والی میسر سەرقاڵی کردبوو کە ئەیویست وڵاتی شام بخاتە سەر ویلایەتەکەی لە میسر، و جەزائیر کەوتە ژێر داگیرکاری فەڕەنساوە ساڵی ١٨٣٠. سوڵتا نەخۆش کەوت و پاش ماوەیەک کۆچی دوایی کرد لە ٢ی تەمموزی ١٨٣٩ و سوڵتان عەبدول مەجید جێگەی گرتەوە. سەرچاوەکان[دەستکاری] - بزوتنەوەی چاکسازی عوسمانی – محەمەد عەبدول لەتیف بەحراوی - میژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد زەید بەگ - میژووی دەوڵەتی عوسمانی – عەلی حەسوون - دەوڵەتی عوسمانی - محەمەد حەرب.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D8%AD%D9%85%D9%88%D9%88%D8%AF%DB%8C_%D8%AF%D9%88%D9%88%DB%95%D9%85
2015-06-30T03:32:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375091587.3/warc/CC-MAIN-20150627031811-00288-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.93386
Arab
61
{"ckb_Arab_score": 0.933860182762146, "hac_Arab_score": 0.05030110478401184, "sdh_Arab_score": 0.015809310600161552}
غەوس |لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە کێشە ھەیە. وا دیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوە و ھەموو ڕوانگەکانی تێدا نییە. تکایە ئەم وتارە دەستکاری بکە تا ھەموو بیر و بۆچوونەکان لە خۆ بگرێتەوە. تکایە قسەوباسەکە لە پەڕەی وتووێژدا ببینن. ئەگەر کێشەکە چارەسەر کراوە ئەم پەیامە لە سەرەتای ئەم وتارە لا بە. ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| |شێخ عەبدولقادری گەیلانی| |لەدایکبوون||شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسا ١٠٦٧ ئێران |مەرگ||١١٥٧| |ھۆکاری مەرگ||نەخۆشی| |شوێنی گۆڕ||بەغدا| |نەتەوە||کورد| |پیشە||خاوەن تەریقەتی قادری| |ئایین||ئیسلام| |منداڵەکان||٤٩ منداڵ| خواناسی گەورەو شێخی تەسەوفی ئیسلامیی و پڕ نوری زانستی شەریعەت و تەریقەت ناوی راستەقینەی ئەو زاتە گەورەیە شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان کوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی کوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای کوڕی ئیمامی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوایان لێرازی بێت . خاوەنی تەریقەتی پیرۆزی قادرییەو نمونەی شێخی کامڵ و مامۆستای شەرعەتی زاھیرو باتن ە. شێخ عەبدوڵا مەحزی باوکی لە شاری مەدینەی منەوەرە لە دایک بووەو ھەر لەوێش گەورە بووەو پیاوێکی زاناو لە خواترس و ئەھلی زوھدو وەرع بووە، شێخ عەبدوڵا لە ناو ئالوبەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت گەورە بووە، کاتێک بەتەواوەتی لە ھەموو روییەکەوە کامڵ بوو بەھۆی ئەو تەقواو زانست زانیارییە زۆرەی کە ھەی بووە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدیینە لە دەوری کۆبوونەتەوە، لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی جەعفەری مەنسوردا ، ئەھلی فیتنەی ئەو سەردەمە لەلای خەلیفە درۆی بەدەمەدەکەن و خەلیفەش لە ساڵی ١٤٤ ھیجریدا بە خۆیی و ماڵ و منداڵیەوە بانگییان دەکات بۆ شاری بەغداد ، لەوێش ھەموویان زیندانی دەکات و ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆریان دەدات لە ئاکامی ئەو ئازارو ئەشکەنجەیە شێخ عەبدوڵا و ھەندێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی گیان لە دەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفیەی خواروی شاری بەغدا بە خاک دەسپێردرێن ، ئێستاش مەزارگەی ئەو پیاوە لە خواترسە خەڵکی سەردانی دەکەن کە بە مەزارگەی شێخ عەبدوڵا مەحز ناسراوە.[١] پێرست - ١ پاش مردنی شێخ عەبدڵا مەحزی باوکی شێخ عەبدولقادری گەیلانی - ٢ بنەماڵەی عەلەوێکانی ناوچەی گەیلانی - ٣ کۆچکردنی شێخ عەبدول قادر بۆ شاری بەغدا - ٤ دانیشتنی شێخ عەبدلقادر بۆ ئامۆژگاری کردنی خەڵکی - ٥ کەسایەتی - ٦ ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پاش مردنی مامۆستاکەی - ٧ کتێبەکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی - ٨ کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری گەیلانی - ٩ سەرچاوەکان پاش مردنی شێخ عەبدڵا مەحزی باوکی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری] لەپاش خۆی ھەندێک لەنەوەکانی لە شاری بەغدا دەمێننەوە تا سەردەمی خەلیفە مەئمون کە یەکێک بووە لە خەلیفەکانی عەباسی، ھەندێکی دیکەشیان کۆچ دەکەن بۆ حجازو یەمەن و لەوی چەند ئیماراتێک بەناوی خۆیانەوە ئاوەدان دەکەنەوە وەک ئیمارەتی سەلمانییەکان و ئیدریسییەکان کە ھەتا ئێستاش ھەرماون، بەلام ھەندێکی دیکەیان روودەکەن وڵاتی فارس و ناوچەی گەیلان و ناوچەیەک بۆ خۆیان بەناوی (جونەکان ) کە لە نەوەی موسای کوری شێخ عەبدوڵای مەحزبوون ئەو ناوچەیە ئاوەدان دەکەنەوەو دەست دەکەن بە خزمەت کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام . بنەماڵەی عەلەوێکانی ناوچەی گەیلانی[دەستکاری] شێخ عەبدول قادری گەیلانی ـ لەناو بنەماڵەی عەلەوێکاندا کە لە نەوەی شێخ موسا جانی کوڕی سید عەبدوڵا مەحزن لە ناو ئەو بنەماڵە ئاین پەروەرو ئەھلی عیلم و لە خوا ترسانەدا لە ساڵی ٤٧٠ ی ھیجری بەرامبەر بە ١٠٧٧ زایین لە شارۆچکەی گەیلان لە دایک بووە، باوکی شێخ عەبدول قادر واتە شێخ موسای جەنگی دۆست لەبەر زۆری تەزکییەو موجاھەدەی نەفس بە جەنگی دۆست واتە دۆستی جەنگی نەفس نازناوی دەرکردووە. شێخ عەبدولقادر ھەر بە منداڵی زۆر حەزی بەخوێندن و وەرگرتنی عیلم و زانست کردووە بەتایبەتی عیلمی باتن ،لە سەردەستی ھەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ھەندێک علومی شەریعەتی خوێندووە، بەڵام ئارەزووی بۆ زانست و زانیاری ھەتا گەورە دەبوو زیاتر ئەو حەزەشی لەگەڵ خۆیدا گەورەدەبوو ، بۆیە بڕیاری دا زیاتر بەدوای زانست دا بگەرێت ، لەو کاتەدا لە شاری بەغدا باشتری نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی تینوێتی خۆی بشکێنێت ، شاری بەغدا لەو سەردەمەدا ژمارەیەکی زۆر لە زاناو پەیمانگای باشی تێدا بوو بۆ خوێندن و لە زۆر لاوە رویان تێکردووە ، وێرای ئەو نارەحەتی و ئازارەی ئەو کاتە لە سەفەر دا ھەبووە شێخ عەبدولقادر بڕیاری داوە بچێت بۆ شاری بەغدا شێخ عبدالقادری گەیلانی لە (جیل)ی عێراق لەدایكبوە نەك (گەیلان)ی ئێران!دواتر قسەم لەگەڵ نووسەر كردەوە و گفتۆگۆمان لەسەر ئەم باس و خواسەكرد و ئێستاشی لەگەڵدابێت هەندێ پرسیار و گومان دەربارەی ئەم توێژینەوەی دكتۆر لەلام گەڵاڵە بوینە، جا بۆیە ئەم توێژینەوەش شایەنی هەڵە و پێكانیشە، نابێت بە رەهایی بە راستی دابنێین لەهەمان كاتیش بەرەهایی رەددی بكەینەوە، بۆ ئەوەی كورد زوبانان لەم توێژینەوە تازەیە ئاگەداربن هەستام پوختەی توێژینەوە و فكرەكەی دكتۆرم بەكوردی دارشت،بەهیوای سوودبینین. دەیان لە ژێدەر و سەرچاوە مێژوویی و جوگرافیەكان نسبەتی شێخی گەیلانی، بەم شێوەیە ئەدەن (عبدالقادر الجیلی)، (جیل)یش :گوندێكی مێژووییە و سەر بە شاری (مەدائینە) 40 چل كیلۆمەترێك لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دوور ئەبێت کۆچکردنی شێخ عەبدول قادر بۆ شاری بەغدا[دەستکاری] شێخ لە ساڵی ١٠٩٥ی زایین دا لە سەر دەمی خەلیفە مستەزھیر بیلا دا دەگاتە شاری بەغدا، پاش ئەوەی لەوی َ جێگیر دەبێت لە قوتابخانەی ئاینیی شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی کە دەکەوتە گەرەکی باب لئەوزجەوە لە ناوچەی رەێافە کە ئێستا بە باب و لشێخ ناسراوە دەست دەکات بە خوێندن . ئەو سەردەمەی بەغدا بە سەردەمی گەندەڵی ئیداری و پشێوی دەوڵەتی عەباسی ناسراو بووە، بەڵام ھیچ کام لەو باردۆخە نەیان توانیوە کۆڵ بە ھەوڵ و کۆششی ئەو زاتە گەورەیە بدەن و لە سەر خوێندن و تەقواو خوا پەرستی خۆی بەردەم بووە ، ئەو سەردەمەی کە شێخ لە بەغداد خوێندویەتی لەبەر ئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت بە شەڕ و شۆڕو کێشەی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون ، دەسەڵاتیان لاواز بووەو بەھۆی ئەوەوە لە زۆر بەی ناوچەکاندا رێگرو چەتەو پیاوکوژو دزو جەردەیەکی زۆر لەو ولاتەدا بڵاو بوبونەوە بە تایبەتی لە بەغداو دەورو بەربەیدا. گەرانی شێخ عەبدول قادر بە دوای زانست و زانیاریدا لە شاری بەغدا لەنێوان ئەو ماڵ وێرانی و سەرگەردانییەدا ئەو پیاوە لە خواترسە سەرقاڵی گەڕان بووە بە دوای عیلم دا و لە سەردەستی چەند شێخێکی حەنبەلی وەک شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی دەستی بە خوێندنەکردوە ، لە حەلکردنی کێشەی شەرعی و ئوسوڵ و مەزھەبەکاندا زانستێکی فراوانی ھەبووە و ئەدەبی خوێندوەو لە چەند موحەدیسێکی گەورەی ئەو سەردەمەش عیلمی حەدیسی وەرگرتوە. شێخ عەبدول قادری گەیلانی ٣٠ ساڵی تەمەنی خۆی لە فێربونی علم و گەڕان بە دوای زانستەکاندا بەسەر بردووە زانایی و شارەزایی و تەقوای ئەو دەنگ دەداتەوە و خەڵکێی زۆریش رۆژانە روودەکەنەلای بۆ حەل کردنی مەسەلەی شەرعی و ئامۆژگاری وەرگرتن . دانیشتنی شێخ عەبدلقادر بۆ ئامۆژگاری کردنی خەڵکی[دەستکاری] کاتێک شێخ عەبدول قادر لەلایەن مامۆستا کەیەوە بە تەواوەتی پەروەدەکراو تواناکانی بۆ دەرکەوت رێگەی دا ھەفتەی سێ رۆژ ماوەک دیاری بکات بۆ وەعزو ئامۆژگاریکردنی خەڵکی مەبەست لەو خەڵکانەیە کە لەو ساتەوەخەتەدا پێویستییەکی زۆریان بە کەسێک ھەبوو رێنمونی و ھاندانیان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێگەی راستی و خوداناسی، ئەو کاتەش لە ساڵی ٥١٢ ھیجریدا بووە کە موستەرشیدی کوڕی موستەزھیر خەلافەتی عەباسی بردووە بەڕێوە، بەھۆی ئەو باردۆخەی کە ھەبووە لە زۆر بوونی خراپەو خراپەکاری چەند کەسێک وەکو بانگ خواز دەرکەوتون لە شاری بەغدا، یەکێک لەو بانگ خوازانەش شێخ عەبدولقادر بووە ، شێخ بەھۆی تەقواو راستی خۆیەوە قسەکانی کاری تەواویان دەکردە سەر دڵی خەڵکیی و خەڵکێکی زۆر لە ھەژاو دەوڵە مەندو وەزیرو گوزیری ئەو کاتە لە دەرسەکانیدا ئامادە بوون ، وەک لە سەرچاوەکانی مێژوودا ھاتووە، لەو سەردەمەدا بە ھۆی وەعزو ئرشادی ئەوەوە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس تۆبەیان کردووەو لە خراپەکاری گەڕاونەتەوە و زیاتر لە ٣ ھەزار جولەکەی ئەو کاتەش لە سەر دەستی شێخدا تۆبەیان کردووە و موسوڵمان بوون . کەسایەتی[دەستکاری] شێخ عەبدولقادری گەیلانی خاوەنی ھەیبەت و کەیسایەتییەکی زۆر بەھێز بووە لە لای خواو خەڵکیش زۆر بەرێزو خۆشەویست بووە ، قسەکانی ھێندە کاری لە دڵو دەروونی گوێرەکانی کردوە، دەڵین جارێکیان شێخ لە کاتی وتاردانا دەبێت لایەکی عەمامەکەی شۆڕ بۆتەوە خەڵکەکەش وەک لاسایی کردنەوەیەک بێئەوەی ھەست بە خۆیان بکەن لایەکی عەمامەکانی خۆیان شۆرکردۆتەوە، ھەتا ئەمڕۆش گەلێک لە کەراماتەکانی شێخ لە سەر زمانی خەڵکی ماونەتەوە جۆرێک لە نەمری لە کەسایەتی ئەو زاتە گەورەو لە خواترسەدا ھەبووە و کەسێکی زۆر رۆح سوک و خۆبەزل نەزان بووەو رێزی ھەموو کەسێکی بەبێجیاوازی گرتووە، کە سایەتی ئەو لە سەردەمی خۆیدا لە رۆژ ھەڵات و رۆژ ئاوادا ناوبانگی دەکردووە . ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پاش مردنی مامۆستاکەی[دەستکاری] بەرلەوەی شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی کۆچی دوایی بکات، قوتابخانەکەی و ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و ئریشاد دەدات بە شێخ عەبدولقادر بۆ ئەوەی لە پاش خۆی بیان بات بەڕێوە ، پاش ئەوەی شێخ ئەبی سەعد کۆچی دوایی، دەکات کارو باری قوتابخانەی بابو لئەزج بەتواوەتی ھەموو دەکەوێتە ئەستۆی ئەو ، لە ھەموو لایەکی دیناوە شاگردو مردێکی زۆر رووی تێدەکەن لەبەر بچوکی قوتابخانەکەو زۆری ئەو کەسانەی روودەکەنە ئەوێ بەھەموو لایەک بە ھەژارو دەولەمەندەوە دەست دەکەن بە فراونکردنی قوتابخانەی بابە لئەزج ، ئەو گەورەکردن و فراوان بوونەش لە ساڵی ٥٢٨ ھیجری بەرامبەر بە ١١٣٣ میلاددا بووە و لەو کاتەوە ھەتا ئێستاش بەناوی شێخەوە ناوی دەرکردووە بە بابولشێخ . شێخ عەبدولقادی گەیلانی لە ژیانی خۆیدا زانایەکی زۆر روشنبیر بووە وانەی ١٣ علمی شەریعەو زمانی لە قوتابخانەکەی خۆیدا ووتۆتەوە بە قوتابیەکانی وەک دەلێن بە چەند جۆرێک قورانی پیرۆزیشی خوێندۆتەوە و بەگوێرەی مەزھەبی ئیمامی شافعی و ئمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیش فتواکانی خۆیداوە. کتێبەکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری] شێخ ھەربە وانە وتونەوەو خواپەرستی و ئامۆژگاریکردنی خەڵکەوە نەوەستاوەو لە ژیانی پڕ مانای خۆیدا چەند کتێبێکی گەورەو بە سوودی نوسیووەو ئەو کتێبانە لەبەر بایەخ یان ھەتاکو ئەمرۆش ماوەنەتەوە. ھەندێک لەو کتێبانەش ئەمانەن الغونیە ،فتوح الغیب ، الفتح الربانی، سرالاسرار، دلائل القادریە، الحدیقە المێگفویە، الحجە البیچاو، الرسلە الغوپیە، عومدە الێالحین، بە زمانی تورکی ، الفیوچات الربانیە، بشائر الخیرات ، ورود شیخ عبدالقادر، حزب الابتھال ، کیمیاو السعادە، جلاو الخاگر، تنبیە الغبی ، مختێر فی علم الدین، مجموعە خُگـَب ، تە فسیرێکی قوران بە خە تی خوی ، تحفە المتقین وسبیل العارفین، الکبریت الاحمر فی الێلاە علی النبی (ێ) ، مراتب الوجود، مواقیت الحکم، الطقوس الاھوتیە کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری گەیلانی[دەستکاری] شێخ عەبدولقادری گەیلانی ھەتا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوای کرد لە ھەوڵدان و بانگھێشکردنی خەڵکی بۆ رێگەی ھەق و راستی کۆڵی نەداوەو تادوا ھەناسەشی خزمەتی خەڵکو ئاینی خودای کردووە شێخ عەبدل لقادری گەیلانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیداو لە شەوی شەممەی رێکەوتی ١٠ رەبیعی دووەمی ساڵی ٥٦١ ھیجردا کۆچی دوایی کردو بەجیھانی جاویدانی و پڕ لە نوری خوا شاد بووە. شێخ پاش چەند رۆژێک کە بە نەخۆشی لە سەر جێگە ماوەتەوە بەدەم زیکرکردنەوە گیانی دەرچووە، دەڵێن لەو رۆژانەدا یەکێک لە کوڕەکانی لێی پرسیوە کە کوێ ی ئازاری ھەیە، ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی ھەموو گیانی دەئێشێت بێجگە لە دڵی چونکە دڵی لەگەڵ خوا دا راست بووە ، دواھەمین وشەش کە لە زاری ئەو خوداناسە گەورەیە ھاتۆتە دەرەوە وشەی پیرۆزی اللە بووە ، شێخ پاش ئەوەی کۆچی دوایکردوە ھەر ئەو شەوە کوڕەکانی و ئەوانەی ئامادەبوون لە گۆشەیەکی قوتابخانەکەی خۆیدا ناشتویانەو نەیان ھێشتوە کەس بزانێت ھەتا بەیانی رۆژ بۆتەوەو دواجار خەڵکی پۆَل یۆل ھاتوون نوێژیان لە سەر گۆرەکەی کردووە [٢]. سەرچاوەکان[دەستکاری] - ماڵپەڕی قادرزادە, شێخ عەبدولقادری گەیلانی. - * كتاب جغرافية الباز الاشهب (نسخه الكترونيه من الكتاب).
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%BA%DB%95%D9%88%D8%B3
2015-07-07T21:57:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375102712.76/warc/CC-MAIN-20150627031822-00074-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.937139
Arab
97
{"ckb_Arab_score": 0.9371386766433716, "hac_Arab_score": 0.04733676835894585, "sdh_Arab_score": 0.015507346019148827}
ئەندازەی ئیقلیدسی ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە. ئیقلیدس نووسەری نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە بە ناوی توخمەکان کە کۆنترین نووسراوەیەکە بەشێوەی ڕێکخراو باسی ئەندازەی کردبێ. ئەو میتۆدەی ئیقلیدس بەکاری ھێناوە بریتییە لە قەبووڵکردنی کۆمەڵەیەکی بچووک لە بەڵگەنەویستەکان و پاشان ھەڵھێنجان و دەرکێشانی گەلەک ڕاستیی دیکە (پیان دەوترێ سەلمێنراو) لەوانە. ئەگەرچی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئیقلیدس لەلایەن بیرکارانی پێشووتریشەوە وترابوون، بەڵام ئیقلیدس یەکەم کەس بوو کە خستیانیە ناو سیستەمێکی گشتگری ئەنجامگرانە و ژیرانەوە. بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ، ئاوەڵناوی "ئیقلیدسی" پێویست نەبوو، چونکە بیر لە ھیچ چەشنە ئەندازەیەکی تر نەکرابووەوە. ئەو ئەندازەیەی ئیقلیدس بنەڕەتی نابوو تەنھا ئەندازەی ناسراو بوو. بەڵام ٢١٠٠ ساڵ پاش ئیقلیدس، لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ھەمدا، چەند جۆری تر لە زانستی ئەندازە بەدی ھاتن، کە ئێستا پیان دەوترێ ئەندازەگەلی نائیقلیدسی. لە ماوەی ئەو ٢١٠٠ ساڵەدا، زۆر بیرکار ھەوڵی ئەوەیان دابوو کە بەڵگەنەویستی ژمارە ٥، کە بە بەڵگەنەویستی ھاوشانی بەناوبانگە، لە ڕووی بەڵگەنەویستەکانی تر بسەلمێنن (واتە لە حاڵەتی بەڵگەنەویست دەری بێنن و بیکەن بە سەلمێنراو). سەرجەم ئەو ھەوڵانە بوون بە ھۆی سەرھەڵدانی ئەندازەگەلی نوێ یان ئەندازەگەلی نائیقلیدسی.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B2%DB%95%DB%8C_%D8%A6%DB%8C%D9%82%D9%84%DB%8C%D8%AF%D8%B3%DB%8C
2015-07-07T00:20:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375098924.1/warc/CC-MAIN-20150627031818-00118-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995531
Arab
84
{"ckb_Arab_score": 0.9955310821533203}
شۆڕشی زانستی لە مێژووی زانستدا، شۆڕشی زانستی ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە فیزیک، ئەستێرەناسی، زیندەوەرناسی، لەشناسیی مرۆڤ، کیمیا و دیکەی زانستەکاندا بناغەی زانستی نوێیان دانا و بوون بە ھۆی بەدواوەدانی ڕێبازەکانی زاڵی سەردەم کە لە یۆنانی کۆنەوە دەستیانپێکردبوو و لە سەدەکانی ناوینیشدا درێژەیان پەیداکردبوو. وەکوو ئەوەی زۆرینەی لێکۆڵەران دەبێژن، شۆڕشی زانستی ساڵی ١٥٤٣ بە بڵاوبوونەوەی دوو پەرتووکەوە دەستیپێکرد و ھەتا سەدەی ١٧ھەم بەردەوامبوو. ئەو دوو پەرتووکە کە ڕێی زانستیان گۆڕی ئەمانە بوون: لەسەر ھەڵسووڕانی تەنە ئاسمانییەکان نووسینی نیکۆلاس کۆپێرنیک و لەسەر پێکھاتی لەشی مرۆڤ نووسینی ئاندریاس ڤێسالیوس. زاراوەی شۆڕشی زانستی، بۆ جاری یەکەم، ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن فەیلەسووف و مێژووناس ئالکساندر کۆیرەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو سەردەمە بەکارھێنرا.
CC-MAIN-2015-27
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%DB%86%DA%95%D8%B4%DB%8C_%D8%B2%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%AA%DB%8C
2015-07-03T10:44:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-27/segments/1435375095874.61/warc/CC-MAIN-20150627031815-00229-ip-10-179-60-89.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997845
Arab
69
{"ckb_Arab_score": 0.9978445172309875}
حهسهن جومعه خهندان ـ له گهڕهكێكی قهزای خورماتو چهند چهكدارێك هاوڵاتییهكیان رفاند و بهرهو شوێنێكی نادیار ههڵاتن، پۆلیسیش دهستی به لێكۆڵینهوه كردووه، بهلاَم هیچ سهرهداوێك لهوبارهیهوه دهست نهكهوتووه. نهقیب فاروق ئهحمهد، بهڕێوهبهری ئاسایشی خورماتوو به خهندانی راگهیاند: " له گهڕهكی سهربازی لهلایهن چهند چهكدارێكهوه هاوڵاتییهكی به رهگهز توركمانی سوننه رفێندراو دواتر چهكدارهكان بهرهو شوێنێكی نادیار ههلاَتوون، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مهرزییه)یان پێ بووه". وتیشی: "هاوڵاتییه رفێندراوهكه ناوی (محهمهد خهلیل ئیبراهیم مستهفا)یه و كهسێكی دهوڵهمهند بووه". بهڕێوهبهری ئاسایشی خورماتوو راشیگهیاند: "لهلایهن پۆلیس و ئاسایشهوه دهست كراوه به لێكۆڵینهوه بهڵام تائێستا نهتوانراوه هیچ كهسێك بهو تۆمهته تاوانبار دهستگیر بكرێت". ئهم بابهته 1066 جار خوێنراوهتهوه
CC-MAIN-2015-32
http://xendan.org/dreja.aspx?Jmara=45288&Jor=18
2015-07-31T09:16:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042988065.26/warc/CC-MAIN-20150728002308-00172-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.928567
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9285668134689331, "sdh_Arab_score": 0.055546388030052185, "hac_Arab_score": 0.013554000295698643}
هاوکاری لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە 2012/03/15 دۆخی بوچوون کراوەیە ( ۔25۔ ) لەژێر دروشمی: با کوردئایتیگروپ سەکۆیەک بێ بۆ هاوکاری نێوان پسپۆڕانی ئایتی کوردی و زانکۆکانی کوردستان ڕیزێک نامەمان نارد بۆ بەشەکانی زانست یان ئەندازیاری کۆمپیوتەر (نەرمەواڵە) و هیوادارین ئەگەر وەڵاممان وەرگرت و خوێندکارە بەڕێزەکانی ئەو بەشانە سەردانی کوردئایتیگروپیان کرد لێرە بتوانین هاوکاریان بین. هەروەها بۆ خۆشمان ئەو ناو نیشان و بابەتە ئەکادیمیانەی لامان گرنگە، کارمان تیا کردوە یان پێمان باشە کاری تیا بکرێت لێرە باسی ئەکەین. لیستی پرۆژەکان خۆشیان هەندێک پێشنیاری تێدایە کە ئەکرێ وەک بابەتی توێژینەوەی ئەکادیمی بەکاربهێنرێن.
CC-MAIN-2015-32
http://www.kurditgroup.org/comment/72731
2015-07-28T03:26:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042981525.10/warc/CC-MAIN-20150728002301-00062-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.903268
Arab
105
{"ckb_Arab_score": 0.9032678604125977, "hac_Arab_score": 0.05320718511939049, "sdh_Arab_score": 0.04348164051771164}
ئارتەر کۆنان دۆیڵ سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ (بە ئینگلیزی: Sir Arthur Ignatius Conan Doyle)(٢٢ی مایسی ١٨٥٩ - ٧ی تەمموزی ١٩٣٠)، نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندی بوو. ناسراوە بە درووستکردنی کەسایەتی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری. ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی مێژوویی نووسیوە. دوێڵ لە ٢٢ی مایسی ١٨٥٩ لە ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبوو. کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئێدینبەرە تەواو کرد و مامۆستاکەی جۆزێف بێڵ زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نا ئاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا. پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستەوە بۆ لەندەن، لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە، بەڵام لە کلینیکداریدا سەرکەوتوو نەبوو. لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا، ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە، بەکردەیی، ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی "ژوورەوە رەنگ سوورە گەشەکە"، و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش بوو بەھاندەرێک بۆ ئەو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت. ژیان[دەستکاری] دوێڵ ژیانێکی ھەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵیی ژیا و مێژووناس، راوچی نەھەنگ، وەرزشەوان و پەیامنێری جەنگیی بوە. دوو پیاوی لە مردن ڕزگار کردوە کاتێک بێتاوانیانی سەلماند بەھەمان شێوازانەی کە لە رۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد. شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکی (بەئینگلیزیی: Knight) پێ بەخشی، کە نازناوی (سێر، Sir) پێ دەبەخشێت لەساڵی ١٩٠٢ بەھۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشووری ئەفریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووھەمدا. سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ، لە ساڵی ١٩٣٠ کۆچی دوایی کرد. پێوەندی دۆیڵ و ھۆڵمز[دەستکاری] دوێڵ بەدرێژایی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە دەستکردەکانی خۆی (شارلۆک ھۆڵمز). ئەو بڕوای وا بوو کە ھۆڵمز لە خۆی بەناوبانگتر بوە، بۆیە ھەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا، بەکردەییش؛ لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا "کەیسی شارلۆک ھۆڵمز" دەیکوژێت. گەرچی تووشی زۆرێک لە رەخنە و ھێرش دەبێت بەھۆی ئەمەوە، بەڵام دواتر ھۆڵمز دەھێنێتەوە بۆ ژیان.
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D8%B1%D8%AA%DB%95%D8%B1_%DA%A9%DB%86%D9%86%D8%A7%D9%86_%D8%AF%DB%86%DB%8C%DA%B5
2015-08-02T12:23:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042989043.35/warc/CC-MAIN-20150728002309-00154-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996885
Arab
153
{"ckb_Arab_score": 0.9968849420547485}
کاتژمێر کاتژمێر ئامێرێکە بۆ دیاریکردن و زانینی کات. کاتژمێر یەکێکە لە ھەرە داھێنانە کۆنەکانی مرۆڤ ، لەبەناوبانگترین کاتژمێرەکانی جیھان کاتژمێرەکەی بیگ بینە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەڕایە . مێژووی کاتژمێر[دەستکاری] لەپێشوودا بەھۆی خۆرەوە لەبارەی کاتەکانی ڕۆژەوە دەیانزانی کە ئەو جۆرەش لەئێستادا بەناوی کاتژمێری خۆر ناودەبردرێت وە دواتر لەسەدەی نۆزدەھەم کاتژمێری کارەبایی داھێنرا بەڵام لەئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە کاتژمێری خۆر و کارەبایی بەکارناھێنرێت بەڵکوو لەزۆربەی ئامێرەکانی سەردەم وەک مۆبایل و ئۆتۆبێل وە جگەلەوەش ئامێری تایبەت بە کاتژمێر ھەن وەک کاتژمێری دیوار و کاتژمێری دەست لە وڵات دەفرۆشرێن
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%AA%DA%98%D9%85%DB%8E%D8%B1
2015-07-30T18:15:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042987552.57/warc/CC-MAIN-20150728002307-00210-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997979
Arab
30
{"ckb_Arab_score": 0.9979789853096008}
به گوێرهی ههواڵهکان بهداخهوه کوشتنی ژنان له ههرێمی کوردستان ههر بهردهوامه. له ماوهی کهمتر له یهک حهوتوودا 2 ژن تهنیا له یهک ناوچه به دهستی پیاوانی بنهماڵهکانیان کوژران. بهپێی ههواڵێک که ماڵپهڕی پهیامنێر بلاوی کردووهتهوه رۆژی شهممه 11ی رێبهندان له رانیه پیاوێکی تهمهن 23 ساڵان به گولله ژنه21 ساڵانهکهی خۆی کوشتوه. ئهوه دووههمین رووداوی لهو چهشنهیه که له ماوهی 3 رۆژدا روو دهدها. پێشتریش باوکێک ههر لهو دهڤهره، کچهکهی خۆی که مامۆستای قوتابخانه بووه، به تاوانی خۆشویستنی کوڕێک کوشتوه. له ماوهی 3 رۆژدا دوو کهس که به رێکهوت هاوناویش بوون دهبنه قوربانیی دڵڕهقی و نهزانیی پیاوانی بنهماڵه. ئهو ههواڵه دڵتهزێنانه وایان لێکردم دیسان به نووسینێک ناڕهزایهتیی خۆم بهرانبهر بهژنکوژی لهم ههرێمه، دهرببڕم. کۆمهڵگهی کوردستان زۆری کارهساتی ناخۆشی دانیشتوانی بهخۆیهوه دیوه. ماڵوێرانی ، دهربهدهری، ئهنفال، زیندان ، ئهشکهنجه ، ئێعدام و.... بهڵام باشووری کوردستان زیاتر له 20 ساڵه له شهڕ وتوندوتیژییهکانی دهسهڵاتی رێژیمی جینایهتکاری بهعسی عێراق، ئهو رێژیمهی له رۆژێکدا گیانی 5 ههزار مرۆڤی کوردی دهستاند، رزگاری بووه. ههر کوردێک له ههر بهشێکی کوردستان بهم رزگارییه دڵخۆش بوو شایی له دڵدا دهگهڕا. ئێمهمانانیش وهک کوردێکی رۆژههڵاتیی پهڕیوه ودانیشتووی ئهم بهشهی کوردستان، تێکهڵاوی خۆشی و ناخۆشییهکانی هاونهتهوهکانانمان لهم بهشه ئازادکراوه بووین و ههلومهرجه سیاسی و کۆمهڵایهتییهکهی، راستهوخۆ و ناراستهوخۆ کاریگهرییان لهسهرمان ههبووه و نهمانتوانیوه و ناتوانین بهرانبهر به سهرکهوتن و شکستهکانی بێخهم و بێلایهن بین. ئارهزوو دهکهین ئهم بهشه له نیشتمان له ههموو بوارهکاندا ببێته نموونه بۆ بهشهکانی دیکهی کوردستان. بهڵام ئێستا و لهم کاتهدا ههرگیز حهز ناکهم رۆژههڵاتی کوردستان باشووری کوردستان بکاته نموونه. چونکه بهداخهوه له هێندێک بواردا، نموونهیهکی باش نابێ. ههلومهرجی ژنان: که چاو بهئامارهکانی بهڕێوهبهرایهتییهكانی دژ به توندوتیژیی دژی ژناندا دهخشێنین، مرۆڤ تووشی شۆک دهبێ. له ساڵێکدا ئهویش نهک ساڵهکانی سهرهتای رزگار بوونی کوردستان له دهست رێژیم، - که زۆرجار پاساوی ئهوه دههاتهوه که کهلتووری بهعسه و کۆتایی نههاتوه - «ساڵی رابردوو، له سێ پارێزگای ههولێر، سلێمانی، دهۆك و سنووری گهرمیان، 349 ژن به هۆی کوشتنی بهئهنقهست ( قتل عمد)، خۆکوشتن، سووتان و خۆسووتاندن یان سووتان به قهزا و قهدهر و خنکان و خۆخنکاندن گیانیان لهدهست داوه. 171 ژن بریندار بوون و 134 حاڵهتی دهستدرێژی تۆمار کراوه». (ئاماری بهڕێوهبهرایهتی ئاماژه پێکراو). ئهوهی ئهمڕۆ به نیسبهت ژنان له کوردستان روودهدا، کهم مهترسیتر نییه لههێندیک لهو نههامهتییانهی رێژیمی سهددام حوسێن بهسهر نهتهوهی کوردی دێنان. ژنان دهکوژرێن، خۆدهکوژن، ئازار دهدرێن، سووکایهتییان پێدهکرێ. بهڵام دام ودهزگا بهرپرس و پیوهندیدارهکان له ئاستیدا بێدهنگ و دهستهوهستانن. کاتێک کهسی تاوانبار رێوشوێنی یاسایی بۆ سزاکهی بهکار ناهێنرێ یان به پووڵ کێشهکان چارهسهر دهکرێن، یان زۆر جار ههوڵ دراوه کێشهکان به بچووککراوهیی نیشان بدرێن، ههموو ئهوانه دهبنه هۆی دووباره بوونهوه و هاندانی کهسانی تاوانبار بۆ ئهوهی له تاوان نهسڵهمێنهوه. کێ بهرپرسی یهکهمه له کۆتایی هێنان بهم وهزعه ئازاردانی ژنان له لایهن پیاوانهوه، هۆکاری پهروهردهی کۆمهڵایهتی و دهروونیی تاکهکانیان لهپشته. حاشا لهوه ناکرێ که رێژیمی بهعسی عێراق، کهلتوورێکی پر له توندوتیژی له کۆمهڵگهی کوردستاندا چاند و دوای نهمانی، کاتی دهویست تا کۆمهڵگه هێندێک ئاسایی بێتهوه. راسته به هۆی شهڕ و ململانێی حیزبی، زۆر ههل و دهرفهت بۆ ئاسایی کردنهوهی دۆخهکه لهدهست چوون، بهڵام حاشا لهوهش ناکرێ که له لایهن دهسهڵاتهوه به نیسبهت گۆڕینی ههلومهرجی کۆمهڵایهتی و کهلتووریی کومهڵگه، کهمتهرخهمی کراوه . 20 ساڵ بۆ داڕشتنی بناغهی کهسایهتیی منداڵان، مێرمنداڵان، گهنجان و بۆ پێگهیاندنی نهوهیهک و ئارام کردنهوهی دهروونیی نهوهیهکی دیکه کهم نییه. له ههموو ئهو 20 ساڵهدا پهراوێز خراوترین بوار، بواری کۆمهڵایهتی و کهلتووری و دهروونیی تاک بووه له کوردستان. ئهمه ئیدیعایهکی بێ بنهما نییه. رهفتار و کرداری تاکهکان، له نێو بنهماڵه، له شهقام، ئیداره و بنکه و بارهگا حیزبی و حکوومهتییهکان به تایبهت به نیسبهت ژنانهوه، ئهو ئیددیعایهمان بۆ دهسهلمێنێ. له کوردستان له ماوهی ئهو چهند ساڵهدا رۆژ و حهوتوو نهبووه ژنێکی کورد خۆی نهکوژێ یا نهکوژرێ. ههرکهس توسقاڵێک دهرکی ئینسانیی ههبێ دهبێنێ، دهزانێ ئازار و ئهزیهتی ژنان له لایهن پیاوانهوه سنووری نهبووه. ئایا تاوانبار تهنیا ئهو پیاوانهن که ژنان دهکوژن یا ئازاریان دهدهن یا ئهو سیستهمه پهروهردهییه، که مرۆڤی توندوتیژ دروست دهکا؟ حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهم بارهیهوه بهرنامه و پلانێکی جیددیی بۆ کار کردن له سهر پهروهرده و باری دهروونیی تاکی کورد نهبووه یان ئهگهر ههشبووه به ناتهواوی و کهموکووڕییهوه بهڕێوه چوون. ئاکامهکهی ئهوهیه که ئهمڕۆ دهبینین ههر رۆژهی له شوێنێک ژنێک به هۆی گومان و دڵپیسیی پیاوانی بنهماڵه دهدرێته بهر چهقۆ و گولله و گیانی لێدهستێندرێ یان ژیانیان وا لێ تاڵ دهکهن که بۆخۆیان خۆیان لهناوبهرن. هێزێک نهبوو ببێته هۆی فشار بۆ سهر دهسهڵات له دوای راپهڕینهوه ههزاران ژن یان خۆیان کوشت، یا به تاوانی «نامووسی» کوژران. رووناکبیرانی کورد دانهچڵهکین و ههڵوێستێکی جیدییمان لێ نهدیتن. یهکێک له تراژیدییهکان ئهوهیه که رووناکبیران له ئاست کێشهکاندا متهقیان لێوه نایه. ئهم ههموو گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوکراوهیه دهردهچن، ئهم ههموو میدیا و ئیمکاناته ههیه بهڵام کهمپهینێک، حهرهکهتیکی جیددی به بهشداریی رووناکبیران و نوخبهکانی ئهم کۆمهڵگهیه به دژی ژنکوژی بهدی ناکهین. کارێکی رهوشهنگهرانه، و ههڵمهتێکی گشتی و سهرانسهری که کهسایهتی و تاکه شوێندانهرهکانی ئهم کۆمهڵگهیه تێیدا بهشدار بن، نابینین. ئهم ههموو خۆکوژی و کوژرانی «نامووسی»یه دهبیسرێ و دهدیترێ کهس بهرپرسیارانه لێی ناڕوانێ و له هۆکارهکانیان ناپرسێتهوه. ئهو ههمووه زانکۆ و ناوهنده زانستییه ههیه، به دهگمهن لێکۆڵهرێک، خوێندکارێک، خاوهن بڕوانامهیهک دهبینین که توێژینهوهیهک لهسهر دۆخی نالهباری ژنان بکا. رێکخراوێکی ژنان جارێک لهسهر ئهو کوشت وکوشتاره شهقامی نهههژاند و ههڵوێستێکی جیددی نهگرت. پارلمانتارێکی ژن وهها دهنگی ههڵنهبڕی که کۆمهڵ له گهڵ خۆیدا بههژێنێ. یهکێک له هۆکارهکانی بهردهوامیی ئهو دۆخهی ژنان له کوردستان، نهبوونی هێزێکی کارا و چاوهدێره که وڵام و روونکردنهوه له ههر مهقام و ناوهند و دامهزراوێک بخوازێ. گهشهکردنهکان پێ به پیی یهک نین ئاستی کولتووری و روشنبیریی خهڵک لهپێوهندی له گهڵ پرسی یهکسانی و مهسهله کۆمهڵایهتییهکاندا لهخوارێیه. له سهر شهقام پیاوان بهشهڕ دێن، دایک و خوشک و هاوسهری یهکتر وهبهر هێرشی جوێن و قسه سووکهکانیان دهدهن. کۆمهڵگه ههر به دروستکردنی ویلا و شاری خهونهکان پێش ناکهوێ. کاربهدهستان و بهرپرسانی حکوومهتی رۆژ نییه بهردی بناغهی بازاڕێک، کۆشک و تهلارێک دانهنێن، بێئهوهی خهمێکیش له ناخ و دهروونی ئهو ههموو منداڵانهبکهنهوه که رۆژانه شاهیدی لێدان و ئازاردان و تهنانهت کوشتنی دایک و خوشکهکانیانن. جوانکردنی روخساری شهقام و شارهکان چ نرخێکی ههیه که کهلتوورهکهمان له دیارده ناحهزهکان پاک نهکهینهوه. بهداخهوه بهرهوژوور بردنی وشیاریی کۆمهڵگه کهوتۆته پهراوێزی ههموو پرۆژهکانی دیکهوه. مرۆڤ که گوێ له هێندیک له راگهیهنهکان دهگرێ بهردهوام گوێی له وشهی سهرکهوتن و پێشکهوتن له بواری جۆراوجۆردا دهبێ! که سهردانی رێکخراوێکی ژنان دهکهی و باس له کارو چالاکییهکانی خۆیانت بۆ دهکهن، دهڵێی کوردستان له سایهی کارهکانی ئهوانهوه بووه به بهههشتێک بۆ ژنان! بهڵام دهبینین رۆژ نییه له کهلێن و قوژبنی ئهم وڵاتهدا ژنێک ئاگر لهجهستهی خۆی بهرنهدا یان به ناوی «نامووسپارێزی»یهوه نهیکوژن، کهچی ههڵوێستێکیان نهگرت دهسهڵات و کۆمهڵ وهخۆبێنێتهوه. ههر دهڵێی ئهو کوشتنانه بهلای ئهوانیشهوه بوون به شتێکی ئاسایی. ئهو یاسایانهی کهمتاکورتێک مافی ژنییان پاراستوه، لهلایهن دابونهریت و کهلتوور و جاری واشه به ناوی ئایینهوه ههڕهشهیان لێدهکرێ. تهنانهت له پرسه و سهرهخۆشییهکانیش بۆ پرۆپاگهندهی کۆنهپهرستانه و دژایهتی لهگهڵ ئازادیی تاکهکان و بهتایبهتی ژنان کهلک وهردهگیرێ، بهڵام کهس نیه پێشیان پێبگرێ و بهرپهرچی تهبلیغاتهکانیان بداتهوه. دهسهڵاتی کوردی، حیزبی کوردی، رووناکبیری کورد،ریکخراوهکانی ژنان وهتد دهبێ ئهم راستییه قهبووڵ بکهن که له ئاست کێشه کهلتوورییهکان و پرسه کۆمهڵایهتییهکان دا کهمتهرخهم بوون و وهک پێویست کاریان بۆ شوێندانان له سهر ئهو بواره نهکردوه. بۆیه ئهمڕۆ فیشهکه ژهنگاوییهکان ههر کاریان پێدهکرێ. ژنکوژی و خۆکوشتنی ژنان له ئاکامی بێزاری له ستهم و ههلاواردن و سووکایهتی پێکران، پهڵهیهکه به نێوچاوانی ئهم کۆمهڵگهیهوه. ئهم کوردستانه ئازاد و ئاوهدانه، ههتا ئهم پهڵهیه له نێوچاوان و له داوینی خۆی نهسڕێتهوه، ناتوانێ بهم ئازادی و ئاوهدانییه بنازێ، چونکه ئازادی و ئاوهدانییهک، که ئهمنییهت و یهکسانی و حورمهت بۆ نیوهی ئهندامانی کۆمهڵ له گهڵ خۆیدا نههینێ و ژیانی ئهوان و مافی ئهوان نهپاریزێ، شتێکی رواڵهتییه.
CC-MAIN-2015-32
http://kwestanftoohi.blogspot.com/2013/04/blog-post_2547.html
2015-07-30T00:01:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042986806.32/warc/CC-MAIN-20150728002306-00165-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998124
Arab
41
{"ckb_Arab_score": 0.9981237649917603}
Angela Lee Duckworth: ئەنجێلا لی دەکوێث: کلیلی سەرکەوتن؟ کۆڵنەدان ئەنجێلا لی دەکوێث وازی لە کارە خوازراوەکەی راوێژکاری هێنا و بو بە مامۆستای بیرکاری پۆلی حەوت لە قوتابخانەیەکی گشتی نیویۆرک. زۆر بە خێرایی بۆی دەرکەوت کە توانای زیرەکی IQ تاکە هۆکار نیە بۆ جیاوازی نێوان خوێندکارە سەرکەوتووەکان و ئەوانەی کە ئاستیان خراپە. لێرەدا ئەنجێلا باسی تیۆرییەکی دەکات بەناوی "کۆڵنەدان"ەوە وەک دیاریکەرێکی سەرکەوتن.
CC-MAIN-2015-32
http://www.ted.com/talks/angela_lee_duckworth_the_key_to_success_grit?language=ku
2015-07-31T01:36:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042987866.61/warc/CC-MAIN-20150728002307-00294-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983341
Arab
62
{"ckb_Arab_score": 0.9833410382270813, "sdh_Arab_score": 0.013348606415092945}
چاکسازیی پرۆتیستانتی چاکسازیی پرۆتێستانتی (بە ئینگلیزی: Protestant Reformation) بە سەردەمێک دەوترێ کە تێیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاڕی لە کڵێسەی مەسیحییەتدا دروست بوو. ڕێبەرانی گرنگی چاک کردنەوەی ئایینی بریتی بوون لە مارتین لوتەر و جان کالڤین. لە دوای سەردەمی چاک کردنەوە پرۆتێستانتەکان ئایینی خۆیان ڕاگەیاند و بەشێکی گەورەی ئەورووپایان داگیر کرد و گەلێک گۆڕانکاری لە ئایین، سیاسەت و کۆمەڵگای ئەورووپیدا پێک ھات. سەرچاوەکان[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%86%D8%A7%DA%A9%D8%B3%D8%A7%D8%B2%DB%8C%DB%8C_%D9%BE%D8%B1%DB%86%D8%AA%DB%8E%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AA%DB%8C
2015-07-28T05:49:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042981576.7/warc/CC-MAIN-20150728002301-00056-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992935
Arab
101
{"ckb_Arab_score": 0.9929354190826416}
کامکاران ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| کامکاران بنەماڵەیەکی کوردن پێک ھاتوو لە حەفت برا و خوێشکێک کە لە بەناوبانگترین و پێشرەوترین تیپەکانی مووسیقان لە کوردستان و لە ئێرانیش دا. کۆی بەرھەمەکانیان ھەم گۆرانی کوردی لە خۆی گرتوە و ھەم مووسیقای سوننەتی فارسی کە بە مێلۆدییەکی زۆر جوان و بە ریتمێکی پڕ وزە وە لێدراون. گۆرانییە کوردییەکانیان دەوڵەمەندانە جۆراوجۆرن و بە قووڵی ریشەیان وا لە مێژووی کۆن و فەرھەنگی نەتەوە سەرفەراز و پڕھەستەکەیان. باس لە چیرۆکە حیماسییەکان و جەنگەکان و عێشقە رۆمانتیکەکان دەکەن و چیرۆکی پاڵەوانانی نەتەوەیی و ئایینی دەگێڕنەوە کە ھەندێکیان دەگەڕنەوە بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر، بۆ سەردەمی مادەکان. میژووی تیپەکە[دەستکاری] کامکاران، بۆ ئەوەڵ جار، ساڵی ١٣٤٤ ک.ە لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران، مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن کامکار (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە: ھۆشەنگ (ئاکاردیۆن)، بیژەن (گۆرانیبێژ)، پەشەنگ (سەنتوور)، قەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک). ساڵی ١٣٤٨ کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد. پاش ساڵی ١٣٥٠، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمە دا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند). دوای ماوەیێک، کامکاران لەگەڵ موحەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە. یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "تیپی کامکاران" ەوە، لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی. کامکاران، لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا، ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە.
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D9%85%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86
2015-07-30T08:15:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042987155.85/warc/CC-MAIN-20150728002307-00167-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990864
Arab
61
{"ckb_Arab_score": 0.9908636808395386}
فیزیکی کلاسیکی ئەوەی کە فیزیکی کلاسیکی ئاماژەی پێ دەکات، گرێدراوی بەستێنە. ئەگەر لەبارەی ڕێژەییی تایبەتەوە قسە بکەین، ئاماژە بە فیزیکی نیوتنی دەکات کە پێش ڕێژەیی ھەبووە، بە واتایەکی تر، ئەو لقانەی فیزیک کە لەسەر بنەماگەلی پەرەپێدراو لە پێش سەرھەڵدانی ڕێژەیی و میکانیکی کوانتوم بنەڕەت نراون. کاتێک لەبارەی ڕێژەییی گشتییەوە قسە دەکەین، ئاماژە دەکات بە ئاکامی ھەموارکردنی فیزیکی نیوتنی بۆ لەخۆگرتنی ڕێژەیی تایبەت. کاتێک قسە لە میکانیکی کوانتوم دەکەین، ئەو ئاماژە بە فیزیکی ناکوانتومی دەکات کە تەنانەت زۆرجار ڕێژەییی گشتی ژی لەخۆدەگرێت. بەگشتی، فیزیکی کلاسیکی ئەو فیزیکەیە کە پێش ئەو فیزیکەی کە خەریکین لەبارەیەوە قسە دەکەین ھەبووە.
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DA%A9%DB%8C_%DA%A9%D9%84%D8%A7%D8%B3%DB%8C%DA%A9%DB%8C
2015-08-03T13:07:58Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042989891.18/warc/CC-MAIN-20150728002309-00063-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996538
Arab
74
{"ckb_Arab_score": 0.9965384602546692}
ھێندریک لۆرێنتس |هێنریک ئانتۆن لۆرێنتز| |لەدایکبوون||٢٦ی ٦ ١٨٥٣ شاری ئارنهیم ، هۆڵەند |مەرگ||٦ی ٢ ١٩٢٨ شاری هارلیم ،هۆڵەند |نەتەوە||هۆڵەندی| ھێنریک ئانتۆن لۆرێنتز (بە ئینگلیزی: Hendrik Antoon Lorentz) ئەم زانا فیزیاییە خەڵاتی نۆبێلی لە ساڵی ١٩٠٢ لەگەڵ پیتەر زێمەن بە ھەردوکیان وەریان گرتووە لۆرێنتز باسی لەوە کرد و وای دانا کە بڵاوبوونەوەی ڕووناکی لە ئەتۆمەکاند ، دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی کە بە ھۆی کارلێکی نێوان ئەلکترۆنەکانەوە ڕوودەدات . وە ئاشکرا کردنەکەی پیتر زیمان لە ساڵی ١٨٩٦ باسی لەوە دەکرد کە ھێڵە سپێکتراڵەکانی ئەتۆمەکان کە ئەشکێنەوە لە ناو بوارێکی موگناتیسی دابەش دەبێت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز بە لەرەلەری جیاواز ئەمەش دڵنیابوونی بیردۆزەکەی لۆرێنتزی سەلماند.ھەر لە بەر ئەمە خەڵاتی نۆبڵەکە بە ھاوبەشی درا بە ھەردووکیان. ژیانی[دەستکاری] ئەم زانا بەناوبانگە لە ساڵی ١٨٥٣ لە شاری ئارنھایم لە وڵاتی ھۆڵەند لە دایک بووە ، خوێندنی زانکۆی لە زانکۆی لایدێن تەواو کردووە لە نۆسەدەکان گەڕاوەتەوە بۆ ئارنھایم ، لە خوێندنگایەکی ئامادەی دەرسی وتوەتەوە لە کاتەی کە خۆی ئامادە کردووە بۆ پێشکەشکردنی کەیسی دکتۆراکەی کە درێژکردنەوەی بیردۆزەکەی ماکسوێڵ بووە لەسەر کارۆموگناتیزی وە زانیاری زیاتر دەربارەی دانەوە و شکانەوەی لەگەڵ ڕووناکی دا ، ئەم زانایە لە ٦ی ٢ ١٩٢٨ لە شاری ھارلیم کۆچی دووای کرد . سەرچاوەکان[دەستکاری] - کتێبی Modern physic لە لایەن ئارسەر بێیسەر . - ویکی ئینگلیزی
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%BE%DB%8E%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%8C%DA%A9_%D9%84%DB%86%D8%B1%DB%8E%D9%86%D8%AA%D8%B3
2015-08-02T20:26:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042989234.2/warc/CC-MAIN-20150728002309-00219-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993626
Arab
84
{"ckb_Arab_score": 0.9936263561248779}
میرنشینی بادینان |ئەم وتارە بەشێکە لە وتارەکانی :| |مێژوو و چاندی کورد| |دەروازەی کوردستان| میرنشینی بادینان ميرنشينێكی كوردستانه لهساڵی(١٢٦٢)ز دامهزراوه لهلايهن (شێخ بههاددين شێخ شهمسەددين) له ناوچهی ئامێدی ، پاشان بهرهو ناوچهكانی دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ كشاوه ، داوی ئهوه گهورهتر بوو گهلێ ناوچه له ناوچه شاخاوييهكانی ناوچهی ههكاری هاتۆته سهر. له پاش شەڕی چاڵدێرانی نێوان عوسمانیيهكان و صهفهویيهكان لهساڵی(١٥١٤ز) ميرنشينی بادينان بووه بهشێك له دەوڵەتی عوسمانی توركەکان، وهكو سهرجهم ميرنشينهكانی تر سهير ئهكرا و دانی پێادانرا له سهرهمی سوڵتان سهليمی یەکەم (١٥١٢-١٥٢٠ز) سوڵتان سلێمان ، میری كرد به ميری ميرنشينی بادينان ، ئهم ميرنشينه كوردیيه تا ساڵی (١٨٤٧ز) مایهوه واته لهو ساڵه به دواوه ميرنشينی بادينان لهلايهن دهوڵهتی عوسمانیيهوه لهناو برا به پێی پهیماننامهی ئهڕزۆمی دووهمی ساڵی (١٨٤٨ز)ی نێوان ههر دوو دهوڵهتی قاجاری فارسان و دهوڵهتی عوسمانییانی تورکان به ناوبێژیهتی ههر دوو دهوڵهتی زڵهێزی ئهو کاتهی جیهان ڕووسیای قهیسهری و بهریتانیای مهزن. كهنزيكی (٢٥) مير فهرمانڕهوايان لهم ميرنشينه داكردووه.كه دوا ميريان ميرمەسعوده، كه بهرهو ناوچهی بارزان هەڵهات.
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%8C%D8%B1%D9%86%D8%B4%DB%8C%D9%86%DB%8C_%D8%A8%D8%A7%D8%AF%DB%8C%D9%86%D8%A7%D9%86
2015-07-29T15:58:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042986451.45/warc/CC-MAIN-20150728002306-00152-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.943587
Arab
57
{"ckb_Arab_score": 0.9435870051383972, "sdh_Arab_score": 0.02910713292658329, "hac_Arab_score": 0.02569577470421791}
روبی (Ruby) زمانێکی نوێ نییە بەڵکو لە ساڵی ١٩٩٣ لە یابانەوە لەلایەن Yukihiro Matsumoto داڕژاوە و لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە. لەبەر زۆر بڵاوبوونەوەی ئەم زمانە لە ڕاژانی ئێستادا، بەتایبەتی کە گوایە دەتوانێت شوێنی PHP لەق بکات. بە تایبەتی کە "روبی" تەنھا بۆ درووستکردنی ئنتەرنێت بەڵکو زۆر گشتی ترە. ئەم زمانە وەک زەڵاتە وایە و داڕێژەرەکەی دەیەوێت ئاسانکاری زمانەکانی تر بخاتە قاڵبی "روبی": وەک Smalltalk دینامیکە و بە تەوای زمانێکی Object Oriented ـە و ھیچ زانیارییەکی نەگۆڕاو static بەکارناھێنێت. وەک پێرڵ (وێب داڕشتن) و Python کە زیاتر بە سکریپت-زمان ناسراون، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. تەنھا لە ڕواڵەت نەبێت: بۆ نموونە کە پێویستییان بە compile کردن نییە. خێرا دەنووسرێن کە پێویستییان بە نووسینی کودێکی زۆر نییە. زۆر خەڵک لای وایە ئەم دوو زمانە بێھێزن لەبەر ڕواڵەتەکەیان. بۆیە بەھەمان شێوە روبی سکریپت زمان نییە. لەگەڵ دەرچوونی Ruby on Rails شوێنی "روبی" بەھێزتر دەبێت کە بریتییە لە Framework ـێک بۆ درووستکردنی ئنتەرنێت لەگەڵ بەستنەوەی بە داتابێیس. بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]
CC-MAIN-2015-32
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%D9%88%D9%88%D8%A8%DB%8C
2015-07-31T03:06:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-32/segments/1438042988048.90/warc/CC-MAIN-20150728002308-00306-ip-10-236-191-2.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99687
Arab
131
{"ckb_Arab_score": 0.9968703985214233}
موحەڕڕەم موحەڕڕەم (بە عەرەبی: المحرم) یەکەم مانگی ساڵی کۆچییە و لەسەردەمی نەفامیدا موئتەمیر (المٶتمر)یشی پێدەوترا. موحەڕڕەم یەکێکە لە مانگە قەدەغەکراوەکان، تێیدا نابێت موسڵمانان بجەنگن لەبەر ئایەتی ٣٦ی سورەتی التوبة کە تێیدا هاتووە: إنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَأوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كما يقتلونكم كافة واعلموا ان الله مع المتقين (٣٦) واتە: ژمارەی مانگەکان لەلای خوای گەورە ١٢ مانگە، لەکتێبەکەی خوای گەورەدا ڕۆژی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوییە، چواریان قەدەغەکراون ... هیچ پەیوەندییەک نیە بۆ بەستنەوەی یەکەم ڕۆژی مانگەکە لەگەڵ ئەو ڕۆژەی کە پێغەمبەر موحەممەد تێیدا گەیشتە مەدینە.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D9%88%D8%AD%DB%95%DA%95%DA%95%DB%95%D9%85
2015-09-02T04:27:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645257063.58/warc/CC-MAIN-20150827031417-00340-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.858539
Arab
71
{"ckb_Arab_score": 0.8585392832756042, "hac_Arab_score": 0.1017233282327652, "sdh_Arab_score": 0.03517721965909004}
CC-MAIN-2015-35
http://www.asoamal.blogfa.com/cat-1.aspx
2015-08-30T03:28:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644064869.18/warc/CC-MAIN-20150827025424-00092-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.939448
Arab
86
{"ckb_Arab_score": 0.9394479990005493, "sdh_Arab_score": 0.028098003938794136, "hac_Arab_score": 0.022560542449355125}
داخوا خوا ههیه؟ داخوا نیشانهیهک له ههبوونیهتی خوا ههیه؟ پرسیار: داخوا خوا ههیه؟ داخوا نیشانهیهک له ههبوونیهتی خوا ههیه؟ وهڵام: ههبوونی خوا ناکرێت بسهلمێندرێت یان بخرێته درۆوه. له ئینجیلدا هاتووه که دهبێت ههقێقهتی ههبوونی خوا به ئیمان قبووڵ بکهین: "و به بێ ئیمان، ناکرێت خوا رازی بکرێت لهبهر ئهوهی که ههر کهسێ که پهنا دهباته بهر دهرکی ئهو دهبێت باوهڕی به ههبوونی ئهو ههبێت و خوا بهو کهسانهی که له قووڵایی دڵهوه ئیمانیان پێیهتی، خهڵات دهدات." (عێبری ۱۱:۶). ئهو خوایهی که بهمجۆره ههمووان دهیانههوێت، دهیتوانی به ڕهحهتی ببینرێت و ههبوونی خۆی به جیهان بسهلمێنێت. بهڵام بهوجۆره، پێویستییهک به ئیمان به خوا نهبوو. "ئهو کاته عیسا پێی گوت: "تۆ ئهمنت دیتووه و ههر بهم هۆیه ئیمانت هێناوه، رهحمهتی خوا له سهر ئهوانهی بێت که نهیاندیتووه و ئیمانیان هێنا." (جان ۲۰:۲۹) وێرای ئهوه، ئهمه بهو واتایه نییه که نیشانهیهک له ههبوونی خوا نییه. ئینجیل دهڵیت:" فهڵهک، گهورهیی خوا ستایشت دهکات؛ ئاسمانهکان له ئاسهواری ئهو قسه دهکهن. ههموو رۆژێ قسهگهلێک به زماندا دێنن، ههموو شهوێ زانست دهنێنه پیشان دان. هیچ وتار و زمانێ نییه که دهنگیان تێیدا نهبیسرێت. دهنگیان بۆ ههمووی زهوین و وشهکانیان تا ئهوپهڕی جیهان دهگات.(زهبوور ۴-۱۹:۱)". ڕوانین بۆ ئهستێرهکان، تێگهیشتن له گهورهیی جیهان، چاولێکردنی سهیروسهمهرهکانی سروشت، دیتنی جوانی ئاوابوونی (نیشتنی) خۆر، ههمووی ئهمانه به خوایهکی خولقێنهر ئاماژه دهکهن. ئهگهر ئهمه بهس نییه، نیشانهی خوا له دڵیشماندا ههیه. پهرتووکی کۆمهڵی بن داوود ۳:۱۱ دهڵێت:"...ئهو ههرمانی (نهمری) خسته دڵی مرۆڤهوه." له قووڵاییهکانی دهروونمانهوه ئهو مهعریفهیه ههیه که شتێک بانتر لهم ژیانه و کهسێک بانتر لهم جیهانه ههیه. دهتوانین به وریاییهوه لهم زانسته نکۆڵی بکهین، بهڵام ئامادهبوونی خوا له ئێمهدا و دهوروبهرماندا دیسانیش دهبینرێت. وێرای وهها شتێک، ئینجیل ئاگادار دهکاتهوه که ههندێ کهس ههروهها له ههبوونی خوا نکۆڵی دهکهن:"نهزان له پێش خۆیهوه دهڵێت:"خوایهک نییه"(زهبوور ۱۴:۱). لهوێوه که زۆربهی خهڵک به درێژایی مێژوو، له ههموو کهلتوورهکان، شارستانییهتهکان و وشکاییهکاندا باوهڕیان به ههبوونی جۆرێ خوا ههیه، کهوایه دهبێت شتێک (یان کهسێک) بووبێته هۆی وهها بڕوایهک. جگه لهو هۆهێنانهوانهی ئینجیل لهسهر ههبوونی خوا، هۆهێنانهوهگهلی مهنتقیش (لۆژیکی) لهمبارهیهوه ههیه. سهرهتا هۆهێنانهوهی ئانتۆلۆژی (بوونناسی) لێکدهدهینهوه. باوترین جۆری هۆهێنانهوهی بوونناسی، له چهمکی خوا بۆ سهلماندنی ههبوونی ئهو کهڵک وهردهگرێت. ئهم هۆهێنانهوهیه، به پێشکهش کردنی پێناسهیهک له خوا بهجۆره دهست پێدهکات: "بوونێک که ناکرێ مهزنتر لهوه وێنا بکرێت." پاشان بهمجۆره درێژه دهدات که ههبوون، گهورهتر له نهبوونه و کهوایه، گهورهترین بوونێ که دهکرێ وێنا بکرێت دهبێ ههبێت. ئهگهر خوا نهبووایه، کهوایه خوا گهورهترین بوونێ که دهکرێت وێنا بکرێ نهدهبوو، که وهها شتێک دژایهتی دهبێت لهگهڵ ئهو پێناسهیهی که له خوا کراوه. هۆهێنانهوهی دووهم، هۆهێنانهوهی ئیلاهییاته. به پێی هۆهێنانهوهی ئیلاهییات، لهوێوه که جیهان، پیشاندهری وهها بهرنامهداڕشتنێکی جێی سهرسووڕمانه، حهتمهن بهرنامهداڕێژ ئیلاهی ههیه. بۆ نموونه، ئهگهر گۆی زهوی بهتهنیا چهند سهد مایل نزیکتر یان دوورتر له ههتاو بایه، نهیدهتوانی حهیاتی ئێستاکه دابین بکات. ئهگهر رادهی ئهو پێکهاتانهی که ههن له کهش و ههوایهک دا که تێیداین بهتهنیا چهند له سهدا جیاوازی ههبایه، تهقریبهن ههموو بوونهوهرانی زیندووی سهری گۆی زهوی له نێو دهچوون. ئهگهری پێکهێنانی کوتووپڕی مۆلێکولێکی پڕۆتێیین ۱ له ۱۰۲۴۳ دایه (واته رهقهمی ۱۰ که ۲۴۳ سیفر له بهرانبهری دایه). سێلێک له میلیۆنان مۆلێکولی پڕۆتێیین پێکهاتووه. سێههمین هۆهێنانهوهی مهنتقی بۆ ههبوونی خوا هۆهێنانهوهی جیهان ناسییه. ههر بهرهۆیهک هۆیهکی ههیه. ئهم جیهانه و ههموو شتێ تێیدا بهرهۆن. دهبێ هۆیهک بۆ پێکهاتنی ههموو شتێ ههبێت. له کۆتاییدا، دهبێت شتێک ههبێت که "بێ ئهوهی پێویستی به هۆ" ههبێت سهبهبی پێکهێنانی شتهکانی تر بێت. ئهم هۆیهی که "پێویستی به هۆ نییه" خوایه. هۆهێنانهوهی چوارهم هۆهێنانهوهی ئهخلاقی پێدهڵین. ههموو کهلتوورێک به درێژایی مێژوو جۆرگهلێکی جیاوازی له یاسا ههبووه. له ههموویاندا، ههست به دیاریکردنی چاکه و خراپه ههیه. کوشتن، درۆ گوتن، دزی و گهندهڵی تهقریبهن له سهرانسهری جیهاندا قبووڵ ناکرێن. ئهگهر سهرچاوهی ئهم دیاریکردنهی چاکه و خراپه خوای پیرۆز نییه کهوایه چییه؟ وێرای ههمووی ئهمانه، ئینجیل دهڵێت که خهڵک، زانستی روون سهبارهت به خوا که نکۆڵی لێناکرێت به درۆ دهزانن و له جیاتی ئهوه درۆیهک باوهڕ دهکهن. رۆمی ۱:۲۵ دهڵیت: "ئهوان ههقێقهتی خوایان به درۆیهک گۆڕییهوه و به جێگای خولقێنهرێک که بهردهوام ستایشت دهکرێت، خولقاوهکان پهرستش و عیبادهت دهکهن. ئامین." ئینجیل ههروهها رادهگهینێت که خهڵک عوزرێکیان بۆ باوهڕ نهکردنی خوا نییه: "لهوێوه که له کاتی خولقاندنی جیهانهوه، تایبهتمهندییهکانی نادیاربوونی خوا، دهسهڵاتی ههرمانی و زاتی ئیلاهی ئهو به روونی دیتراوه و ههبوونی خولقاوهکان بۆ تێگهیشتن لهوه یارمهتی داوه، مرۆڤ هیچ عوزر و بیانوویهکی نییه." (رۆمی ۱:۲۰). خهڵک ئیدیعا دهکهن که هۆی نکۆڵی کردن له ههبوونی خوا "نازانستی بوونی ئهوه" یان "نهبوونی بهڵگه لهسهر ههبوونی ئهوه". هۆی ههقێقی ئهم کاره ئهوهیه که ئهگهر قبووڵ بکهن که خوایهک ههیه، دهبێ بهو بابهتهش پهی ببهن که له بهرانبهری خوادا بهرپرسن و موحتاجی لێبوردنن له لایهن ئهوهوه. (رۆمی ۳:۲۳، ۶:۲۳). ئهگهر خوا ههبێت، کهوایه دهبێ بۆ کارهکانمان وهڵامدهری ئهو بین. ئهگهر خوا نهبێت، کهوایه دهتوانین به بێ نیگهرانی سهبارهت به قهزاوهتی خوا، ههر کارێ که دهمانهوێت جێبهجێ بکهین. ههر بهم هۆیهیه که زۆربهی ئهو کهسانهی که له ههبوونی خوا نکۆڵی دهکهن، به توندی پشت دهبهستن به تهکامولی سروشت خوازانه لهبهر ئهوهی که بهوان هێزی ههڵبژارنی باوهڕ به خوایهکی خولقێنهر دهدات. خوا ههیه و دهرهنجام ههمووان دهزانن که ئهو ههیه. ئهوهی که ههندێ کهس به توندی تێدهکۆشن که ههبوونی ئهو به درۆ خهنهوه بۆخۆی هۆهێنانهوهیهکه بۆ ههبوونی خوا. له کوێوه بزانین که خوا ههیه؟ ئێمه که مهسێحین، دهزانین که خوا ههیه لهبهر ئهوهی که ههموو رۆژێ لهگهڵی قسه دهکهین. دهنگی ئهو له کاتی قسه لهگهڵ خۆماندا نابیسین بهڵام ههست به ئامادهبوونی ئهو دهکهین، ههست دهکهین که ئێمه هیدایهت دهکات، دهزانین که خۆشمانی دهوێت و داوای رهحمهتی ئهو دهکهین. ههندێ بابهت له ژیانماندا روویداوه که شرۆڤهیهکی تر جگه له خواوهندی نییه. خواوهند ئهوهنده به شێوهیهکی موعجیزاوی ئێمهی رزگار کردووه و ژیانمانی گۆڕاوه که چارهیهکمان جگه له به راست زانین (تهسدیق) و ستایشتی ئهو نییه. هیچ کام لهم هۆهێنانهوانه ناتوانێت کهسێ قانیع بکات که له به راست زانینی شتێکی به تهواوهتی روون سهرپێچی بکات. له کۆتاییدا، دهبێت له رێگای ئیمانهوه ههبوونی خوا قبووڵ بکرێت. (عێبری ۱۱:۶). ئیمان به خوا پهڕین بهرهو تاریکایی نییه؛ ههڵگرتنی ههنگاوێکی ئهمن بۆ ژوورێکی زۆر روونه که ئێستاکهش زۆربهی خهڵک تێیدان. داخوا خوا ههیه؟ داخوا نیشانهیهک له ههبوونیهتی خوا ههیه؟
CC-MAIN-2015-35
http://gotquestions.org/Kurdish-Sorani/Sorani-does-God-exist.html
2015-08-31T15:19:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644066266.26/warc/CC-MAIN-20150827025426-00253-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999477
Arab
48
{"ckb_Arab_score": 0.9994768500328064}
مشک مشک یەکێکە لە گیاندارە گیاخۆرەکان کە قەبارەیەکی بچووکی ھەیە نزیکەی ٩ سم دەبێت کێشی مشک نزیکی ١.٥گرام دەبێت ژیانی مشک ھەمیشە کورتە یەکەم بەھۆی کووشتنیان لەلایەن مرۆڤەوە یان خواردنیان لەلایەن گیانداری ترەوە یان بەھۆی کەمی ماوەی ژیانیانە کە نزیکەی ٥٠ ڕۆژ مشک زۆرتر ناژی، مشکیش دوو جۆری ھەیە یەکەمیان ماڵی ئەوەی تر کێویە.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B4%DA%A9
2015-09-01T05:59:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645167576.40/warc/CC-MAIN-20150827031247-00149-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998806
Arab
81
{"ckb_Arab_score": 0.9988062381744385}
ئەرەستوو |ئەرەستوو ، Aristotélēs| پەیکەری ئەرەستوو |ناوەکانی تر||ئەرەستوو| |لەدایکبوون||ئەریستۆتڵ ٣٨٤ پ.ز ستاگیرا ، کالسیدیس |مردن||٣٢٢ پ.ز (٦١ یان ٦٢ ساڵ) وابیە |نەتەوە||یۆنانی| |سەردەم||فەلسەفەی کۆن| |ناوچە||فەلسەفەی ڕۆژاوایی| |قوتابخانە||فەلسەفەی ئەرەستوو قوتابخانەی ئەرەستوو |بایەخی داوە بە||فیزیا, مێتا فیزیا, هۆنراوە, شانۆ, مۆسیقا, ڕەوانبێژی, ڕامیاری, حکومەت, ڕەوشتناسی, زیندەزانی, زیندەوەرزانی| |بیرۆکە گرنگەکان||ڕێژەی زێڕین, هۆش, بیرسایی, پێوەری ڕەهایی, خۆشەویستی| ئەرەستوو (بە یۆنانی: Ἀριστοτέλης، ئاریستۆتێلیس؛ ٣٨٤ی پ.ز - ٣٢٢ی پ.ز)[١] فەیلەسووفێکی یۆنانی بوو؛ ئەو قوتابیی ئەفلاتوون و مامۆستای ئەسکەندەری مەزن بوو. نووسراوەکانی زۆر بابەتیان گرتۆتە خۆ، وەک فیزیک، مێتافیزیک، شیعر، شانۆ، مۆسیقا، لۆژیک، سیاسەت، حکوومەت، ئەخلاق، و ھتد. ھاوڕێ لەگەڵ ئەفلاتوون و سوقرات (مامۆستای ئەفلاتوون)، ئەرەستوو یەکێک لە گرنگترین بناغەداڕێژانی فەلسەفەی ڕۆژاوایییە. پێرست - ١ ژیانی ئەرەستوو - ٢ پێناسەی فەلسەفە لای ئەرەستوو - ٣ پەیوەندی نێوان فەلسەفە و پەروەردە لای ئەرەستوو - ٤ ھاوڕێیەتی لای ئەرەستوو - ٥ دادپەروەری لای ئەرەستوو - ٦ پرسی دانیشتوان لای ئەرەستوو - ٧ ئەدەب و بەھاکانی ئەدەب لای ئەرستو - ٨ تیۆرییەکانی ئەرەستوو لەسەر دیموکراتی - ٩ تیۆرییەکانی ئەرەستوو لەسەر دەستوورە سیاسییەکان - ١٠ کار و بەرھەمەکانی - ١١ سەرچاوەکان - ١٢ پەراوێز ژیانی ئەرەستوو[دەستکاری] ئەرەستوو یان بە ئینگلیزی (Aristotle) ئەرەستوو لە ساڵی ٣٨٤ پ.ز لە شاری ستاگیرا لە کەناری دەریای ئیجە لەدایکبووە[٢] و خێزانەکەی بە یەکێک لە بەناوباگترین خێزانەکانی یۆنان ناسرابوون و بە خێزانە پزیشکەکە ناو دەبران. باوکی ئەرەستوو کە ناوی نیقۆ ماخوس بوو، پزیشکی تایبەتی پاشایی مەقدۆنی فیلیپی ٢ کە دەبێتە باپیری ئەسکەندەری مەقدۆنی وە یەکێک بووە لە ھەرە پزیشکە سەرکەوتووەکانی ئەو سەردەمەی خۆی، لەو ڕوانگەیەوە ئەرەستوو پەیوەندییەکی پتەو دروست دەکات لە نێوان خۆی و پادشای مەقدۆنیدا و پاشا فیلیپی ٢ بانگێشتی دەکات بۆ لای خۆی و دەیکاتە پەروەردەکاری ئەسکەندەری مەقدۆنی کوڕەزای لە ساڵی ٣٤٣ پ.ز.[٣] ئەرەستوو تەمەنی منداڵبوو کە باوکی لە دەستدا، دوا بە دوای مردنی باوکی یەکێک بووە لە ئەندامانی کۆمەڵەی ئەسکیبیادسی پزیشکی، لە تەمەنی (١٨) ساڵیدا پەیوەندی دەکات بە ئەکادیمیاکەی ئەفلاتوون لە ئەسینای پایتەختی یۆنان[٤] و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەسەر سەرجەم ھاوڕێیانیدا سەرکەوتن بە دەست دەھێنبێت، ئەرەستوو بۆ ماوەی بیست ساڵ فێرخوازی ئەفلاتوون بوو، لە سەرەتادا بە کەسێکی زۆر زیرەک و بیر فراوان ناسرا، ھاوکات لەبەر زیرەکی لێھاتوویی ئەرەستوو بووە مایەی سەرسووڕمان و تێڕامانی مامۆستا بلیمەتەکەی کە ئەفلاتوون بوو، ھەر بۆیە لای ئەفلاتوون بە شۆڕشی ھەست و شۆڕشی خوێندنەوە ناوبرا. ئەم بیر فراوانە بلیمەتە ماوەی بیست ساڵ واتە تا ساڵی (٣٤٨/٤٧ پ.ز) وەک سەربازێک لە ئەکادیمیاکەی مامۆستای گەورەی بونگەرایەتی ئەفلاتوون مایەوە،[٥] چەندین زانیاری بەنرخ لەو ئەکادیمیایەوە فێربوو، تا ئەو کاتەی کە مامۆستای بیری نوێ و زانست و بونگەرایەتی ئەفلاتوون گیانی لەدەستدا، ئیتر بۆ ھەمیشە ئەرەستوو ئەو ئەکادیمیایە جێ دەھێڵێت کە بە ماڵی خۆی دەزانی بڕیار دەدات کە ئەسینا جێبھێڵێت و بەرەو ئاسیای بچووک بەڕێبکەوێت و دواجار بریاڕ دەدات. پاش ماوەیەکی زۆر کەم ھاوسەری ژیانی دەستنیشان دەکات، ئەرەستوو دووجار ھاوسەر گێری کردووە کە لە ھی یەکەمیان کچێکی دەبێت لە ھی دووەمیان کورێکی دەبێت ئەرەستوو ژنە یەکەمەکی بە سک پریەوە مرد ئەرەستوو ھەرگیز عشقی ژنە یەکەمیەکی لەبیر نەدەکرد وە وەسیەتی کرد کە لە دوایی مردنی لە تەک پیتیاس بینێژن. لە ڕوانگەی لەش و لارەوە ئەرەستوو کورتە باڵا و لاواز بوو چاوەکانی بچووک بوون دەم و چاوێکی پانی ھەبوو ھەمیشە وا ئەھاتە بەر چاو کە بیردەکاتەوە جەستەی زڕ و مۆن بوو ھە میشە جل و بەرگی ڕێک بوو لە کاتی قسەکردندا زۆر شاعیرانە ئەدوا. بەڵام جار و بار دەمی ئەگیرا ئەرەستوو بە ئەزموون و سەیرکدنی لایەنی زانستی و پراکتیکیەکان زیاتر گرنگی بە زانست ئەدا لە کاتێک دا ئەفلاتوون ئایدیالیستئایدیالیستێکی پەتی بوو. دوای چەند ساڵێک لە مانەوەی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەسینای کانگای نوێگەرایەتی، ھەر لە ئەسینا قوتابخانەیەک لە یەکێک لە یاریگا وەرزشیەکاندا دادەمەزرێنێت، بەڵام لەبەر ئەوەی کاتێکی زۆر ھەستیاربوو بۆ ئەرەستوو، چونکە پێداویستی دامەزردندنی وەھا قوتابخانەیەک ئەستەم بوو بۆ ئەو کاتەی ئەسینا، لەبەر ھەندێک فاکتەری گرنگی تر بڕیار دەدات لە پاڵ دیوارەکانی یاریگاکەوە، ھاوڕێیان و قوتابیەکانی بە پێوە خوێندن بخوێنن و پەرە بە خوێندن بدەن، دواتر لەبەر ئەوەی ڕێچکەی ڕێبازەکەی ئەرەستوو زۆر پەلی ھاویشت و قوتابیەکانی زۆر کارا و بلیمەت بوون، ئەرەستوو دامەزرێنەری قوتابخانەی ڕێ پێوەکان بوو قوتابخانەکەی ئەرەستوو ناونرا فەلسەفەی خوێندن بەپێوە کە ناودەبرا بە لیسیۆم. شۆڕشەکەی ئەرەستوو زۆری نەخایاند، کە لەلایەن خەڵکی ئەسیناوە بە بێباوەڕ ناوەزەد کرا، دواجار سزای مەرگی بۆ دەرچوو، ھەر بۆیە بۆ ئەوەی کە زیانی پێنەگات بڕیار دەدات قوتابخانەکەی ڕادەستی یەکێک لە قوتابیەکانی بکات کە ناوی پاوفرا ئەستۆس بوو، دوای ئەوەی ئەسینا بۆ جاری دووەم جێ دەھێڵێت لە شاری خلسیس کە دەکەوێتە نزیک یەکێک لە دوورگەکانی وڵاتی یۆنان کە ناوی ئوبایە نیشتەجێ دەبێت، تا دوا جار لە ساڵی (٣٢٢ پ.ز)، بەھۆی شێرپەنجەی سروشتییەوە کۆچی دوایکرد. پێش مردنی وەسیەتی کرد کە لە پاڵ ھاوسەرەکەیدا بینێژن.[٦] پێناسەی فەلسەفە لای ئەرەستوو[دەستکاری] ئەرەستووش بەم جۆرە پێناسەی فەلسەفەی کردووە، کە خۆشەویستی بێ بۆ دانایی. دیارە ئەرەستوو تەنھا لە ڕووی زمانەوانیی یۆنانییەوە توانیویەتی لێکدانەوە بۆ فەلسەفە بکا و پێناسەی بۆ بکا، چونکە لەو سەردەمەدا ئاستی زانستی و زانیاریی گریکەکان ھەر ئەوەندە بووە. بەڵام ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی زانست و زانیاریی زۆر لەو سەردەمەی ئەرەستوو زیاتر کەڵەکە بووە و کەوتۆتە بەردەست ئەو پێناسە کۆنە کۆن بووە و پێناسەی نوێ بۆ فەلسەفە دەبێ ھاوسەنگ بێ لەگەڵ ئەم سەردەمە نوێیەدا، کە پڕ بووە لە رێباز و یاسای بیرسایی و کەڵەکەی زانین و زانیاری و زانستی و ئەزموون و پراکتیک و تەکنۆلۆژیا. واتە ئەمڕۆ فەلسەفە لە بریی ئەوەی تەنھا خۆشەویستی بێ بۆ دانایی، دەبێ بەرھەمھێنانی دانایی بێ. - گەوھەرو سەرچاوەی گەردوون. - داھێنەرو داھێنراو. - خەسڵەتەکانی داھێنەر. - پرسیار لە مەبەستی بوونی مرۆڤ؟ - نیشانەکانی سەلماندنی بوونی داھێنەر. - پرسیار لە بوون، لە بوونەوەر، لە ڕەوشت و لە چاکە، لە زانینو لە جوانی و لە ڕاستی؟ - خودی ڕاستی چییە؟ - چۆن و بۆچی چاک لە خراپ، چاکە لە خراپە، ڕاست لە ناڕاست جیادەکەینەوە؟ - چۆن بیردەکەینەوە؟ - بیرکردنەوە چییەو دانایی چییە؟ - بە زانین ھەموو شت دەزانین؟ - چۆن دەزانین، کە دەزانین؟ دیارە ھەر لە کۆنەوە زۆربەی قوتابخانە فەلسەفییەکان، بۆ ئەو پرسیارانەی سەرەوە یان ڕوانگەی ئایینییان ھەبووە، یاخود ڕوانگەی زانستی. بەڵام گرنگ ئەوەیە بە ھەر روانگەیەک بێ، فەیلەسووفەکان پرسیاری زۆر گەورە و گرانیان لە بارەی سروشتی ئەو بیر و بۆچوونانەوە ورووژاندووە و خستۆتە ڕوو. پەیوەندی نێوان فەلسەفە و پەروەردە لای ئەرەستوو[دەستکاری] ئەرەستووش لە کتێبەکەیدا سیاسەت پەیوەندییە پتەوەکەی نێوان فەلسەفە و پەروەردەی روونکردۆتەوە ، کتێبەکە لە فەسڵە پەروەردەییەکانیدا پراکتیکی دیدە فەلسەفیەکەیەتی ئەرەستوو لە نوسینەکانی لە ژێر کاریگەری ئەفلاتووندا دەردەکەوێ ، ڕەنگە ئەوەش لەوەدا خۆی دەربخات کە ھەردووکیان وەک ئەرکێک لە ئەرکەکانی دەوڵەت بۆ پەروەردە دەڕوانن ، لەبەر ئەوە دەبینین ھەردوکیان تووڕەن لە ئاست نەبوونی سیستمێکی پەروەردەیی گشتی یەکگرتوو لە ئەسینادا، داوای ئەنجامدانی شۆڕشێکی گشتگیریان لە رێبازەکانی پەروەردەی نەوەی ئایندەی ئەسینیەکاندا کردووە . ئەرەستوو وەک لقێک لە سیاسەت بۆ پەروەردە دەڕوانێ و بۆ سیاسەتیش وەک ھونەری ئاراستەکردنی کۆمەڵگە دەڕوانی بە شێوەیەک کە مەزنترین خێر بۆ مرۆڤایەتی بەرھەم بھێنێ ، تێبینیکراوەکە ئەرەستوو فەلسەفە دابەش دەکات بۆ (فەلسەفەی تیۆری و فەلسەفەی عەمەلی، سیاسەتیش کایەیەکە لە کایەکانی فەلسەفەی عەمەلی "کردەکی"). ئەرەستوو تێبنی ئەوەی کردووە کە سەرکەوتنی سیاسەتمەداران لە ھەوڵەکانیاندا لەسەر بوونی ئەو ماددە چاکە وەستاوە کە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن ، واتە بوونی گەلێکی چاک بەمەش کار یەکەمی سیاسەتمەدار بووە بە ئامادەکردنی ھاوڵاتیان ئەرکی پەروەردەش پێگەیاندنی ئەم جۆرە کۆمەڵەیە لە ھاوڵاتیان. پەروەردە بە تیۆرە فەلسەفیەکانی ئەرەستوو کاریگەر بووە، بەسوودمەندی دەزانین لێرەدا ئاماژە بە ھەندێک لەم شوێنەوارانە بکەین : - دیدی فەلسەفی ئەرەستوو دەربارەی مرۆڤ شوێنەواری لە پەروەردەدا بەجێھێشتووە ، بۆ ئەوە رۆیشتووە کە مرۆڤ لە دەروون و جەستە پێکھاتووە دەروونیش لە سێ ھێز پێکدێت : ڕووەکی و ئاژەڵی و عاقڵمەند ، مرۆڤیش بە عەقڵ لە ئاژەڵ جیادەبێتەوە. ئەم ئیمتیازەی ئەرەستوو بە مرۆڤی بەخشیوە ھانیداوە بۆ جەختکردنە سەر گەشەی فەزیڵەتە عەقڵیەکان، ئەوەش بەو پێیەی چەند بەھایەکی باڵای ڕەفتاری مرۆیین . لێرەوەیە گرنگیدان لە لایەنی عەقڵی لە پەروەردەدا لەبەر ئەوەی لایەنی گرنگی کەسێتی مرۆڤە. - ئەرەستوو بڕوای بە پرنسیپێکی فەلسەفی ھەیە کە پێی وایە بیرکردنەوە پڕۆسەیەکی چالاکانەیە و لەبن نایەت، لوتکەی ژیانی عەقڵیە و بەسەر بەخۆیی لە جەستە کاری خۆی دەکات، ئەم تێڕوانینە یاریدەی نەمرکردنی ئەو بیرۆکە فەلسەفیەی کرد کە قسە لە دوانەیی "پنائیەسروشتی مرۆیی دەکات ، واتە ئەوەی کە مرۆڤ لە عەقڵ و جەستە پێکھاتووە ، ئەم تێڕوانینە لە پەروەردەدا ڕەنگیداوەتەوە کە وایلێکردووە بەلای گرنگیدان بە لایەنی عەقڵیەکاندا بچێت. - فەلسەفەی ئەرەستوو ئامانجی گرنگیدان بە فەزیڵەت و چاکە بەشەریەتە جیاوازەکانە ، فەلسەفەکەی فەزیڵەی بەشێوەیەک دابەشکردووە کە ھاوبەرامبەری ھێزەکانی دەروونی مرۆییە و ئەم دابەشکارییە لە پەروەردەدا ڕەنگیداوەتەوە و لەبەر ئەوە دەبینین ئەرەستوو بڕوای وایە کە نەفسی رووەکیانە ھیچ فەزیڵەتێکی لێوە سەرچاوە ناگرێت و لەبەرامبەر ژیانی منداڵیدایە ، لێرەوە دەرک بەھۆکاری بیروباوەڕی ئەرەستوو دەکەین سەبارەت بەوەی پەروەردە لەرێگەی پێکھێنانی نەریتە چالاکەکانەوە ، دەبێ پێش پەروەردەی عەقڵ بکەوێ ، لەبەرئەوەی ئەو پەروەردەیە کە لەگەڵ منداڵاندا گونجاوە ، لەرێگەی نەریتەکانەوە بەھا باڵاکانی ژیان لەعەقڵی ئەو منداڵانەدا لەسەرەتاکانی منداڵیانەوە نەخش دەبێت . سەبارەت بە نەفسی ئاژەڵیانەش یەکێکی دیکەیە لەو نەفسانەی فەزیڵەی لێوە بەرھەم نایەت مەگەر لەژێر سەرپەرشتی و رابەرایەتی ئەو ھێزە قسەکەر و فەزیڵەتانەوە بەڕێوە بچێت کە لێوەی دەردەچی و بریتین لە جوامێری و فریاکەوتن و فەزیڵەتە عەقڵیەکان لە ھێزە قسەکەرەکانەوە سەرچاوە دەگرن . ئەم دیدە فەلسەفیە کاریگەری لەسەر پەروەردە ھەبووە بەوەش بووە بە پەروەردەیەک کە عەقڵی مرۆڤ ی کردووە بە ئامانج و مەبەست و گەشە بە فەزیڵەتە عەقڵیەکانی دەدات و ئەم جۆرەش لەپەروەردە لای ئەرەستوو فەیلەسوفەکان دەگرێتەوە ھاوڕێیەتی لای ئەرەستوو[دەستکاری] ئەرەستوو ھاورێیەتی بۆ سێ بە شەوە پۆلین دەکرد : - ھاورێیەتی لەسەر بنەمایی بەرژەوندی کەسی. - ھاورێیەتی بۆ چێژ و ھونەر کاری. - ھاورێیەتی خاترخوازی ھاورێیانە ئەرەستوو بەلای ئەوە باشترین جۆری ھاورێیەتی جۆری سێھەمیانە کە زۆر دەگمەنە. دادپەروەری لای ئەرەستوو[دەستکاری] بەشێکی زۆر لە فەیلەسوفان و لە ناویاندا ئەرەستوو، دادپەروەری بە گرنگترین بەشی ڕەوشت دەزانن، و لە ھەمان کاتدا ئەوان دڵنیامان دەکەنەوە کە مەیدانی ئەخلاق فراوانترە لە مەیدانی دادپەروەری. ئەفلاتوون و ئەرەستوو ھەردووکیان دادپەروەری بە چاکە (فەزیلەتێکی) تایبەتی دەناسێنن کە دەبێت لە چاکەی گشتی جیابکرێتەوە, ئەمەش ئەو جیاکاریەیە کە ئەمڕۆ لە فیکرو فەلسەفەدا دەبینرێت. بۆ نموونە, ئەگەر بڵێین ھەندێک کار وەکو کوشتن نادروست و خراپە, ھەرچەندە ناڵێین کوشتن بێ ویژدانییە یان نا دادپەروەرییە, بەڵکو دەڵێین کوشتن خراپەیەکی ڕەھایە. سیستەمی ئەخلاقی دەبێت چوارچێوەیەکی دیاریکراوی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕەوشانەدا ھەبێت کە لە ناویاندا تووشی بەرژەوەندی ناکۆک یان دژ دەبین، بەڵام چارمان نییە و دەبێت وەڵامی تایبەتیمان بۆ ھەر پرسیارێک ھەبێت کە کەسەکان دەبێ چیبکەن. مەبەست لەو وەڵامانەیە کە دەکەونە ناو مەیدان و پرسی دادپەروەرییەوە. چەمکی دادپەروەری ھەتا وردترو ڕۆشن تر پێناسە بکرێت، سوودمەنتر دەبێت. دوو جیاوازی بونیادی کە پەیوەندارە بە عەدالەتەوە, سنوورداری و فراوانی ماناکەی دیاری دەکەن. یەکەمین جیاوازی بریتییە لەو جیاوازیەی کە ئەرەستوو لە دەفتەری پێنجەمی ئەخلاقی (چاکەدا) لە نێوان دادپەروەری دابەشکردن و دادپەروەری قەرەبووکردنەوەدا باسی دەکات. دادپەروەری دابەشکردنی مەبەست لە دابەشکردنی دارایییە لە نێوان ئەندامانی یەک کۆمەڵدا. ئەرەستوو بڕوای بە بنەمای بڕیاردانی ئەو بیروباوەڕە ھەیە کە دەبێت لەگەڵ بوونەوەری ھاوشێوەدا وەکو یەک ڕەفتاربکرێت، و دەڵێ دابەشکردنی دارایی و کاڵاکان یان دەبێت بەپێی شایستەیی بێت یان بەپێی ھەق، ئەو کەسانەی کە شایستەی بەشی یەکسانن دەبێت بەشی یەکسانیان بەربکەوێ و بە پێچەوانەشەوە, کەسانێک کە شایەنی بەشی نایەکسانن دەبێت بەشی نایەکسان، بەپێی شایستەیی ھەقی نایەکسان وەربگرن. عەدالەتی قەرەبووکردنەوە پەیوەندی بەو بابەتانەوە ھەیە کە لە ئەنجامی مامەڵەی نێوان خەڵک پەیدادەبێ, وەکو دانوستاندن لە بازاڕ یان لە شێوەکانی ئاڵوگۆڕی دوولایەنە و ھەموو پەیوەندی و دەرگیریەکانی مەدەنی و جەزایی (سزایی). دادپەروەری قەرەبووکردنەوە گرنگی دەدات بە یەکسان کردنی ئامانجی کاری بەویژدان و کاری بێ ویژدان. مافناسی (ڕاستی ناسین) و چاکە لە بەرامبەر چاکەدا بە لایەنە گرنگەکانی دادپەروەری قەرەبووکردنەوە دەژمێرێ. دووەمین جیاکردنەوە پەیوەندی ھەیە بەو بابەتانەی (زەمینانەی) کە دادپەروەری تیا دەرکەوێ. دادپەروەری یان لە نێوان تاکەکاندایە, یان دەربارەی دامودەزگا گشتی و کۆمەڵایەتییەکانە, دادپەروەری بەشێکە لە فەزیلەت و چاکەی تاک و کاریگەری و دڵنیایی لەسەر کارو ڕەفتاری کەسەکان دادەنێ. لە ئاستی گشتی و دامەزراوەکانیشدا، دادپەروەری لە پێکھاتەی سەرەکی کۆمەڵگادا دەخرێتەڕوو، واتە لە نیھاد و زەمینەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی. مەسەلەی دابەشکردنی سامان و بەرژەوەندی و ھەلەکان، زەمینەیەکی کۆمەڵایەتی گرنگە سەبارەت بە دادپەروەری کە لە باس و تیۆرەکانی ئەم سەردەمەدا بە زۆری ئامادەیی ھەیە. بەپێی ئەم ئاڕاستەیە پرسی دابەشکردن لە ئامانجی ھەر تیۆریەک دەربارەی دادپەروەری دەبێت بڕیاردانی بنەما و یاسای وا لە خۆی بگرێت کە ھەر کەسێک بەھۆیانەوە بتوانێ بەھرەمەندی بەدەست بھێنی. لەبەر ئەوەی کە ئەم ئاڕاستەیە پەیوەندی بە شایستەیی دەروونی کەسەکانەوە ھەیە, بۆیە پرسی دشوار دەبێتە نادیار بوونی ئەو شتەی کە لە مامەڵەی کەسێکدا دەرئەکەوێ. بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم دژوارییەدا، فەیلەسوفان دەربارەی پێویست بوونی ھێنانەدی پرسی فەلسەفی (واتە چی بوونی ناوەڕۆکی عەدالەت) بەڕێکەوتن گەیشتوون. لەدیدگای مێژووییدا بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەو پرسیارە دەبێت سوود لەدوو ئاراستەی جیاواز وەربگرین. یەکێک لەوان ھەوڵدانە بۆ پەیداکردنی وەڵامی مەبەست لە زەمینەی یاسا سروشتییەکاندا. وئاراستەی دووەم لە ھەلومەرجی دادپەروەریدا پەیدا دەبێت، کە داڤید ھیۆم گرنگی پێداوە. باس و تیۆرەکانی ھاوچەرخ بۆ دادپەروەری لەم دوو ئاڕاستەیەدا (واتە مافی سروشتی، ھەلومەرجی دادپەروەری) پێشڕەوییان کردووە. پرسی دانیشتوان لای ئەرەستوو[دەستکاری] بەلای ئەرەستوووە دەوڵەتی نموونەیی ئەو دەوڵەتەیە کە ژمارەی دانیشتوانی گونجاوی ھەیە لەگەڵ ڕووبەرەکەی و خێزان ڕۆڵی سەرەکی لە پێگەیاندنی نەوەکانیدا دەبینێت بە پێچەوانەی ئەفلاتوون بۆ چۆنایەتی دانیشتوان بڕوای بە پەروەردەیی خێزانی نەبووە ،بەلای ئەرەستوووە تاک یەکەی بنچینەیی پێکھاتەی کۆمەڵگە نیە بەڵکو خێزان بناغەی کۆمەڵگەیە چونکە تاک بە سروشت ئاژەڵێکی مەدەنیە لە بارەی چۆنایەتی دانیشتوانەوە پێی وابووە کە خێزانی ئاسایی بریتیە لە ژن و مێرد و مناڵەکانیان وکۆیلەکانیان، دەبێت پیاو سەرکردایەتی خێزان بکات چونکە پیاو خاوەنی ئەقڵی تەواوو ووردبینی وباشترین بۆچوونە لە رووی چەندایەتیشەوە ھەر ووڵاتێک ئەگەر لە قەبارەی ئاسایی خۆی دەرچوو خەسڵەتەکانی دەوڵەت لەدەست دەدات وە توانای خۆ بژێوی نابێت، ئەمن و ئاسایشی کۆمەڵگەش لە ژێر کاریگەری دوو ھۆکاردا تێکدەچێت کە بریتین لە زۆر بوونی گروپێک لە شاردا لە بەرامبەر کەمبوونەوەی گروپێکی مرۆیی تردا و ھۆکارەکەی تریش کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانە لە ناکاو بە ھەر ھۆیەکەوە بێت، ڕەنگە ئەم بۆچوونەی ئەرەستوو بە ھۆی ئەو جەنگ و نا ئارامی و شەڕ و بشێویە بووبێت لە سەردەمی ئەودا لە زۆربەی شارە یۆنانیەکاندا بەرپا بوو بوون ، بۆیە بەلای ئەرەستوووە دانانی دەستورێک بۆ رێکخستنی دانیشتوان یەکێکە لە پێویستیەکان ولەگەڵ ھەر گۆڕانێکیشدا بەلای ئەمەوە دەبوو دەستورەکە بگۆڕێت( ) ،بۆ نمونە بەلای ئەرەستوووە ھەتا رێگە لە ڕاپەرین و شۆڕش و نا ئارامی بگیرێت پێویستە بیر لە بەشکردنی خۆراک و داھاتی کۆمەڵگە بکرێتەوە لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان و لە پێناو دەوڵەتێکی نموونەییدا پێی ڕەوابووە کە ئەم شتانە بکرێت : - لەبار بردنی منداڵ پێش لە دایک بوون. - کوشتنی منداڵ پاش لە دایک بوون ئەگەر کەم و کورتی ھەبوو. - قەدەغە کردنی ھاوسەرگیری لە سەروی ٥٥ ساڵی. - بۆ ھەر شارێکی نموونەیی دانیشتوانەکەی لە (١٠٠٠٠٠) سەد ھەزار کەس زیاتر نەبێ چونکە بوونی منداڵ و نەوەی نا تەندروست لەئەنجامی ھاوسەرگیری ناتەندروست بەگران لەسەر کۆمەڵگا ڕادەوەستێ ئەگەر وانەکرێت باری ھاوسەنگی ویەکسانی نێوان دانیشتوان و خۆراک درووست دەبێت وچینێکی برسی وھەژار پەیدا دەبێ ودەوڵەت ناتوانێت رێگەی شۆڕشیان لێ بگرێت بۆیە ئەرەستوو زۆر توند بووە لە دیاری کردنی ژمارەی دانیشتواندا لە ھەندێک باردا بە زۆر سەپاندوویەتی ،جگە لەوەی وەکو مامۆستاو رێپیشاندەرێکی ئەسکەندەریش ھاندەر بووە بۆ پەلاماردانی رۆژھەڵات وبە کۆیلە کردنی دانیشتوانەکەی ھەتا خزمەتی دەوڵەتە شارەکانی یۆنانی پێ بکەن وھەروەکو ئاماژەمان پێکرد کۆیلەشی بە بەشێک لە تەواوکەری خێزان داوەتە قەڵەم . ئەدەب و بەھاکانی ئەدەب لای ئەرستو[دەستکاری] تێڕوانینی ئەرەستوو بەرامبەر بە ئەدەب و بەھاکانی ئەدەب جیاوازییەکی زۆری ھەیە لەگەڵ تێڕوانینی فەیلەسووف و رەخنەگرانی سەردەمی خۆی، ئەوە گومانیش لەوە ناکرێت کە لەگەڵ ئەرەستوودا ڕەخنە بە شێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردوە، چونکە ئەرەستوو یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی ڕەخنەیی نووسیوە، ھەربۆیەش بە یەکەم رەخنەگر دادەنرێت، دیدو تێڕوانینی ئەرەستوو بەرامبەر بە ئەدەب دید و تێڕوانینێکی ڕاستەقینەیە و ئەرەستوو پێی وایە کە ئەدەب گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ ژیانی مرۆڤ ھەر ئەدەبیشە دەتوانێت گوزارشت لە ڕاستەقینەی مرۆڤ و دەوروبەری بکات، ھەروەھا لەدیدی ئەرەستوودا ئەدەب پڕیەتی لە شتە جوانەکان و راستەقینەییەکان و بەھا مرۆییەکان، کاتێکیش ئەرەستوو دەیەوێت وەڵامی ھەموو ئەوانە بداتەوە کە وا دەبینن ئەدەب سوودی بۆ مرڤ نییە و پێیانوایە ئەدەب تەنھا شتی خەیاڵییەو لاساییکردنەوە و چەند شتێکی تێدایە کە سودێکی ئەوتۆیان نییە، ئەرەستوو وەڵامی ھەموو ئەوانەی داوەتەوە ھەم وەک رەخنەگرێک و ھەم وەک فەیلەسوفێک دیدو تێڕوانینی خۆی لە ھەمبەر ئەدەب و گرنگیی ئەدەب دەربڕیوە. تیۆرییەکانی ئەرەستوو لەسەر دیموکراتی[دەستکاری] ھەڵبەتە ڕۆشنبیران و فەیلەسووفەکانی کۆن و نوێ ھەریەکە بە شێوەیەک لە شێوەکان باسی دیموکراتی و بنەماکانی دەکات، ھەر بۆ نموونە ئەرەستوو ئەو پێی وابووە کە ئازادی گرنگترین فۆرمە بۆ دیموکراتی و ئەو دەڵێت کە ئازادی مافی ھەمووانە و ھەمووان دەبێت بەشداری لە تەواوی حوکم و دەسەڵاتدا بکەن و پۆستەکان ھی ھەمووان بێت و دەبێت ھەمووان حوکم لەو پۆستانەدا بکەن. تیۆرییەکانی ئەرەستوو خۆی لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە بۆ پێناسەی فۆرمی ئازادی کە ئەوانیش: ١. "ئەوتۆنۆمیا- Autonomid یان Autonomie" کە ئەویش حوکمی خۆیی یان بە حوکمی زاتی ناوزەد دەکرێت، کە دەڵێت: "ھەرکەسێک پشکی خۆی ھەیە لە یاسادا وەک زات و مافی ڕاستەوخۆ بەشداری ھەیە لە یاساکەدا". ٢. بەشێکی تری یا مەرجێکی تری ئەرەستوو بۆ ئازادی "ئەوتۆکتۆنیا- Autochtoind"یە بەو واتایە دێت کە گەل لە کۆنەوە لە شوێنێک دەژێت کە ئەویش خاکی خۆیەتی و لەسەری نیشتەجێیە و ھەر لەسەر ئەو خاکەش لەدایکبووە، بەواتای ئەوەی کە "ئەوتۆکتۆنیا"یەش بەشێکی تری تەواوکەری ئەو ئازادییەیە کە ئەرەستوو پێیوایە دەبێتە تەواوکەری دیموکراتی. ٣. مەرجێکی تری تەواوکەری ئازادییەکەی ئەرەستوو بە "ئەوتارکیا یان ئەوتارکی- Autarkie- Autarkia" ناسراوە کە ئەمەش دەبێتە تەواوکەرێکی تری دیموکراتی و بەواتای ئەوە دێت کە پێویستییەکانی گەل دەبێت خۆی خەمی بخوات و بە دەستی بھێنێت و خۆی پشت بەخۆی ببەستێ. ئەرەستوو دەڵێت: "ڕاستە لە سەرەتادا پشت بە کلتوور و شتەکانی خۆی نابەستێ و واز لە ھەمووی دەھێنێت، بەڵام بۆ بەدەستھێنانی ئازادی دەبێت بەتەواوی پشت بە خۆی ببەستێ و خۆی تەواوکەر و ھەوڵی بەدەستھێنانی پێداویستییەکانی بێت، بەمەش گەل مەرجێکی تری گرنگ بۆ بەدەستھێنانی ئازادییەکانی فەراھەم دەکات کە ئەوەش بە تەواوکەرێکی تری دیموکراتی لە قەڵەم دەدرێت. ئەو سێ خاڵەی سەرەوە بەشێکبوون لە تیۆرییەکانی فەیلەسوفی بەناوبانگ ئەرەستوو لەسەر دیموکراتی. تیۆرییەکانی ئەرەستوو لەسەر دەستوورە سیاسییەکان[دەستکاری] ئەرەستوو لە کتێبی سیاسەتدا دەستوورە جیاوازەکانی باس دەکات و دەڵێت باشترین دەستوور ئەنجامی باشترین بۆ چوونە و لێک گەیشتن و بەختەوەریش لە باشترین بۆچوونەوەیە , باشترین بەختەوەریش باشترین مرۆڤی سیاسی بەرھەم دەھێنیت . وە بە سیاسی بوونی سروشتی مرۆڤ نابێت لە یاد بکرێت، چونکە مرۆڤ ھەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە سیاسی بووە مرۆڤ ئاژەڵێکی سیاسییە کە دەستوری داڕشتووە و حەزی لە بەختەوەری ،ئازادی , لە دۆزینەوەی نھێنی ،لە تێگەیشتن لە زانستەکان کردووە کە بە ھۆی ئەمانەوە ھەوڵی بە دەست ھێنانی فەزیلەتی داوە . بەڵام تا ئێستاش مرۆڤ لە بەشی سیاسییانەی خۆی نەگەیشتووە . بە ڕای ئەرەستوو ڕۆحی مرۆڤ لێپرسراوە لە ژیانی وە ڕۆحیش پێکھاتووە لە بەشی ئەقڵی و نا ئەقڵی بەشی عەقڵی توانا و ھزر وحیکمەت و پراکتیکە. نا ئە قڵانیەکەش سۆزوو ئارەزوو دەگرێتەوە، عەقڵانیەکەش کاریگەری ھەیە لە سەریان . ھەندێک جار بە ئاسانترین لێکۆڵینەوە لە سروشتی مرۆڤ تێ دەگەین کە لە کاتە نادرووستە کاندا سۆز ئیش لە مێشک دەکات (نا عەقڵی) وە لە کاتە درووستەکاندا عەقڵ بڕیار دەدات بەسەر سۆز و ئارەزوودا. لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا پەروەردە یەکی سیاسیانە ئەقڵێکی بە ئەزموون درووست دەکات (ھیچ شتێک لە عەقڵدا نی یە ئەگەر پێشتر ھەستی پێ نەکرابێت یا ئەزموون نەکرابێت). کار و بەرھەمەکانی[دەستکاری] نووسینەکانی ئەرەستوو سەدان بەرھەمن ھەندێ نوسەری دێرین پێیان وایە کە ئەرەستوو چوار سەد کتێبی داناوە ، وە ھەندێکی تر وای بۆ دەچن کە ھەزار کتێبی داناوە بەڵام ئەو بەرھەمانە بەش بەش ماونەتەوە، بەرھەمەکانی ئەرەستوو زیاتر لە چوار بواردا خۆی دەنوێنێ کە ئەمانەن: - بەرھەمە لۆژیکیەکان: ئەویش خۆی لەم جۆرە بابەتانە دەنوێنێ (جۆرەکان، بابەتەکان، سەرەتا، ڕاڤەکردنی یەکەم، ژیربێژی، ھەڵەی سۆفیستەکان و ... ھتد) - بەرھەمە زانستیەکانی (فیزیا، دەربارەی ئاسمان، گەشە و لەناوچوون، دیاردەی کەش و ھەوا، مێژووی سروشتی، دەربارەی ڕۆح ... و ھتد) - بەرھەمە ئستاتیکیەکان (ھونەری وتاردان، ھونەری ھۆنراوە و ... ھتد) - بەرھەمە فەلسەفیەکان (ئاکار ، ڕامیاری، مێتافیزیا) یەکێک لەفەلسەفە زۆرگرنگەکانی ئەرەستوو ئەوەیە کە دەڵێت:" سروشت جێگیرەو گۆڕانی بەسەردا نایەت". بیرسایی Organon[دەستکاری] - (1a) Categories (or Categoriae) - (16a) De Interpretatione ("On Interpretation") - (24a) Prior Analytics (or Analytica Priora) - (71a) Posterior Analytics (or Analytica Posteriora) - (100a) Topics (or Topica) - (164a) Sophistical Refutations (or De Sophisticis Elenchis) فیزیا (زانستی سروشت)[دەستکاری] - (184a) فیزیا (or Physica) - (268a) دەربارەی ئاسمان (or De Caelo) - (314a) دەربارەی نەوەی نوێ و گەندەڵی (or De Generatione et Corruptione) - (338a) پێوان (or Meteorologica) - (391a) دەربارەی گەردوون** (or De Mundo) - (402a) دەربارەی گیان (or De Anima) - The Parva Naturalia ("Little Physical Treatises"): - (436a) دەربارەی ھەس (or De Sensu et Sensibilibus) - (449b) دەربارەی بیرەوەری (or De Memoria et Reminiscentia) - (453b) دەربارەی خەوتن (or De Somno et Vigilia) - (458a) دەربارەی خەونەکان (or De Insomniis) - (462b) On Divination in Sleep (or De Divinatione per Somnum) - (464b) دەربارەی کات و کەمی ماوەی تەمەن و ژیان (or De Longitudine et Brevitate Vitae) - (467b) On Youth, Old Age, Life and Death, and Respiration (or De Juventute et Senectute, De Vita et Morte, De Respiratione) - (481a) دەربارەی پشوو** (or De Spiritu) - (486a) مێژووی ئاژەڵان (or Historia Animalium) - (639a) بەشەکانی ئاژەڵان (or De Partibus Animalium) - (698a) جووڵەی ئاژەڵان (or De Motu Animalium) - (704a) Progression of Animals (or De Incessu Animalium) - (715a) نەوەی ئاژەڵان (or De Generatione Animalium) - کارە بچووکەکان: - (859a) Problems* (or Problemata) - Minor works: مێتا فیزیا[دەستکاری] ڕەوشت و ڕامیاری[دەستکاری] - (1094a) Nicomachean Ethics (or Ethica Nicomachea) - (1181a) Magna Moralia* ("Great Ethics") - (1214a) Eudemian Ethics (or Ethica Eudemia) - (1249a) On Virtues and Vices** (or De Virtutibus et Vitiis Libellus) - (1252a) Politics (or Politica) - (1343a) Economics* (or Oeconomica) ڕەوانبێژی و ھۆنراوەیی[دەستکاری] - (1354a) Rhetoric (or Ars Rhetorica) - (1420a) Rhetoric to Alexander** (or Rhetorica ad Alexandrum) - (1447a) Poetics (or Ars Poetica) سەرچاوەکان[دەستکاری] - مێژوی ھزری سیاسی لە ڕۆژئاوا/ د.کمال پولادێی وەرگێڕانی سیروان جبار زندی و ئازاد وەڵەدبەگی/بەرگی یەکەم چاپی 2005 /چاپخانەی موکریانی. - بەسەرھاتی فەلسەفە سوکرات ، ئەفلاتون ، ئەرەستوو/ ویل دۆرانت / وەرگێڕانی عوسمان ئەحمەد /خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا . - سایتی شانۆ مەگەزین - مەکۆی خۆشەویستی بۆ کورد - سایتی شوانی - سایتی کورد پلەیس پەراوێز[دەستکاری] - That these undisputed dates (the first half of the Olympiad year 384/3, and in 322 shortly before the death of Demosthenes) are correct was shown already by August Boeckh (Kleine Schriften VI 195); for further discussion, see Felix Jacoby on FGrHist 244 F 38. Ingemar Düring, Aristotle in the Ancient Biographical Tradition, Göteborg, 1957, p. 253. - Aristotle: The Great Philosophers/page 5 - Bertrand Russell, "A History of Western Philosophy", Simon & Schuster, 1972 - http://en.wikipedia.org/wiki/Aristotle#Life - http://en.wikipedia.org/wiki/Aristotle#Life - Aufstieg und Niedergang der römischen Welt by Hildegard Temporini, Wolfgang Haase Aristotle's Will - The Complete Works of Aristotle, edited by Jonathan Barnes, 2 vols., Princeton University Press, 1984.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%B3%D8%AA%D9%88%D9%88
2015-09-01T18:11:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645199297.56/warc/CC-MAIN-20150827031319-00292-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.927929
Arab
110
{"ckb_Arab_score": 0.9279294610023499, "sdh_Arab_score": 0.039975058287382126, "hac_Arab_score": 0.03204897791147232}
ڕائول کاسترۆ ڕائول کاسترۆ لەدایکبووی ٣ی حوزەیران ساڵی ١٩٣١ ، کەسایەتی سیاسی و شۆڕشگێڕی کووبا یە و برای فیدەل کاسترۆ یە وە لەئێستادا سەرۆکی ووڵاتی کووبا یە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٨ ەوە سەرۆکی کووبایە ئەمەش دوای ٤٩ ساڵ لە فەرمانڕەواییکردنی کووبا لەلایەن فیدەل کاسترۆی براییەوە ، کووبا لەماوەی فەرمانڕەوایی کردنی هەردوو برایەکە بەشێوەی ئایدیای کۆمۆنیزم و تاک پارتی فەرمانڕەوایی کراوە. |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%D8%A7%D8%A6%D9%88%D9%84_%DA%A9%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%B1%DB%86
2015-09-04T16:34:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645356369.70/warc/CC-MAIN-20150827031556-00070-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991961
Arab
61
{"ckb_Arab_score": 0.9919605255126953}
گۆڕ گۆڕ (ھەروەھا: ئارامگە یان قەبر یان گڵکۆ، بە ئینگلیزی: Grave) شوێنێکە کە جەستەیەکی مردووی (جەستەی مرۆڤ یان هەندێک جاریش ئاژەڵیش) لێ نێژراوە. زۆربەی جار ئارامگەکان دەکەونە شوێنی تایبەتەوە بەهۆی مەبەستی تایبەتی ناشتنەوە، وەکوو قەبرستانەکان. زانیاری درووست لەسەر ئارامگە، وەکوو ئەو شێوەیەی کە جەستەکەی تێدایە یان هەر چ شتێکی دی کەلەگەڵیدا دەدۆزرێتەوە، ڕەنگە بتوانێت زانیاریی بداتە ئاسەوارناسەکان دەربارەی ئەوەی کە جەستەکە پێش مردنی چۆن ژیاوە، هەروەها (بەڵام پابەند نییە تەواو پێوەی) ڕەنگە بتوانرێت ماوەی ژیانی جەستەکە و ئەو کەلتوورەی تێیدا ژیاوە، کەی و چۆن بووە.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%86%DA%95
2015-09-01T20:20:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645208021.65/warc/CC-MAIN-20150827031328-00291-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992308
Arab
101
{"ckb_Arab_score": 0.9923078417778015}
لیرگ لیرگ ھەڵماسینی پێستی لەشە وەک ئەوەی بەر گیای گەزنە کەوتبێت. لیرگ نەخۆشییەکی کورت خایەنە کە تێیدا ھەموو لەش سوور دەبێتەوە و دەخورێ. ئەم دیاردەیە لە دەنکە زیپکەی وردی پەمەیی و بڕێجار بلۆق دەچێ کە وێڕای خورینی زۆر سەرھەڵدەدات. لیرگ بەزۆری بە ھۆی کاردانەوەی لەش لە ھەمبەر ماکی ھیستامین و ھاوشێوەکانی بەدی دێت ئەو ماکانەی کە زۆرترین ئەگەری لیرگ دەرکردنیان لە سەرە: چەرەس، چاکڵێت، ماسی، تەماتە، ھێلکە، تووە فەرەنگی، شیر و زیادەمەنی خۆراکی و میوەی تازە بە تایبەت مزرەمەنی و دەرمانی ئانتی بیوتیک وەک پێنیسیلین و ئەسپیرین، خەوھێنەرەکان، ڤیتامینەکان و.. بە زۆری لیرگ بێ زەرەرە و زیانی لێ ناکەوێتەوەو لە ٦ حەفتەدا کۆتایی دێت، لەوانەیە ئەم ماوەیە زیاتر بێتەوە و تا چەندین مانگ و ساڵیش درێژە بستێنێ. ناوەکانی تر[دەستکاری] لە زمانی کوردیدا ئەم وشانە ھاتووە: لیر، لیرک و ھیر چارە[دەستکاری] باشترین چارەسەری لیرگ، ناسین و دەسنیشان کردنی ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی لیرگ و خۆپاراستن لێیانە. لەوانەیە گۆڕانی شوێنی ژیان بۆ ماوەی دوو حەفتە، کاریگەرییەکی زۆر باشی ھەبێ. ئەو کەسانەی لیرگ دەردەکەن، دەبێ لە خواردنی بڕێ خۆراکی وەک چەرەز، مۆز، تووە فەرەنگی، پیاز، تەماتە، باینجان، ھێلکە، مزرەمەنی، شیر، ماسی، پەنیر، بەھارات، ڕەنگی خۆراکی، خۆراکی تێکەڵ بە ماکی ڕاگر (سووسیس، کۆنسێرڤ، مایۆنێز و..) پارێز بکەن، دەرمانە ناپێویستەکان وەلاوە نێن و بە ئاوی فێنک خۆ بشۆن. زۆربەی کات بۆ ھێور کردنەوە و لابردنی لیرگ، دەرمانی ئانتی ھیستامین بەکار دێنن، ئەم دەرمانانە لەوانەیە خەوھێنەر بێ، کەوایە لە کاتی لێخوڕین و وردەکاریدا بەکاری مەھێنن. ئانتی ھیستامی چەن جۆری ھەیە کە لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕی و پزیشک جۆرەکەی دەسنیشان دەکات.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%84%DB%8C%D8%B1%DA%AF
2015-09-02T16:59:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645281115.59/warc/CC-MAIN-20150827031441-00011-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994844
Arab
40
{"ckb_Arab_score": 0.9948443174362183}
واوشە گر وشه یان وشه ی وه رگیراو بریتیە لە وشەیەک کە لە زمانێکەوە دەچێتە نوێ زمانێکی دیکە. زۆربەی جار وشەی بیانی بە ھۆی بوونی کەم و کووڕی لە زمانی وەرگر دا دێتە نێو ئەو زمانەوە. بەڵام لە ھەندێک حاڵەتیش دا بەجیھانیبوونی وشەیەک دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو وشە بێتە نێو زمانەوە لە حاڵێک دا کە ڕەنگە بەرابەری ھەبێت. بۆ وێنە زۆرێک لەو وشانەی کە ئیسم یان ئیزم تەواو دەبن وەکوو سوسیالیزم، کاپیتالیسم، یان ھەندێک وشەی دیکە وەکوو دێمۆکراسی یان کۆمپیۆتر (بە کوردی گەلسالاری یان کۆمەڵسالاری). یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی ھاتنی وشەی بیانی بۆ نێو زمانێک دێر جووڵانەوە و کەمتەرخەمی ئاکادمیای زمانی وڵاتەکانە بۆ دروستکردنی خێرای بەرابەری ڕێکوپێک. زۆرجار ئاکادمیا یان میدیا کاتێک بەرابەر دروست دەکەن کە وشە بیانییەکە بە تەواوی جێگەی خۆی کردووەتەوە. بۆ نموونە لە زمانی کوردی دا وشەی دێمۆکراسی جێگەی خۆی کردووەتەوە و کەمتر خەڵک وشەی "گەلسالاری" یان "کۆمەڵسالاری" بەکار دەھێنن. ئەمانەش ببینە[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%D8%A7%D9%88%D8%B4%DB%95
2015-08-30T15:56:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644065324.41/warc/CC-MAIN-20150827025425-00218-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998686
Arab
88
{"ckb_Arab_score": 0.9986857771873474}
بهلزاك و جیهانی كۆمیدیای بهشهریی 2/10/2013 بهیان سهلمان كۆمیدیای بهشهریی La Comédie humaine ناونیشانێكه كه سهرجهم كارهكانی نووسهری فهرهنسی بهلزاكی لهخۆ گرتووه. لهساڵی 1837 بڕیاربووه ناونیشانی بهرههمهكانی لێكۆڵینهوهی كۆمهڵایهتی بێت، پاشان لهساڵی 1842 لهسهر نهخشهی كومیدیای ئیلاهی دانتی، بهرههمهكانی له ژێر ناونیشانی كۆمیدیای بهشهریی كۆكردۆتهوه. ئهم كۆكردنهوهیه گونجانێك لهڕێكخستنی سهرجهمی دهقهكانیدا دروستدهكات كه كۆمهڵێكیان لهژێر ناونیشانێكی تایبهتی پۆلێن دهكات ئهمهش ناوڕۆكهكهی لهگهڵیدا دهگونجێ و لهكۆتاییدا ههمووی لهژێر ناونیشانی كومیدیای بهشهریی چاپدهكات. بهلزاك بهرههمی زۆری ههبووه، زۆریشی بهزنجیره نووسین لهرۆژنامهكاندا بڵاوكردۆتهوه، كۆمهڵێ شانۆگهریشی نووسیوه كه هیچیان سهركهوتنیان وهدهست نههێناوه، بهڵام كۆی ڕۆمانهكانی 91 دهقن لهنێوان ڕۆمانی درێژ و كورت و نۆڤلیست. ههندێ كهس بۆ 95 ڕۆمان دهچن، بهڵام ڕاستییهكهی 91 ڕۆمانه. كۆمیدیای بهشهریی كراوه بهسێ بهشی سهرهكیی. یهكهمیان لێكۆڵینهوهی رهفتار، دووههمیان لێكۆڵینهوهی فهلسهفی، سێههمیان لێكۆڵینهوهی شیكاریی. ئهگهر ههرهمێك بۆ كۆی كومیدیای بهشهریی دروستكهین ئهوه بهشی یهكهم، لهخوارهوهی ههرهمهكه جێیدهبێتهوه كه بۆ لێكۆڵینهوهی رهفتار تهرخانكراوهو زۆرینهی بهرههمهكانی لهخۆ گرتووهو بهشێوهی بهشبهش بهمجۆره ڕێكخراون: ژیانی تایبهتی، ژیانی ناوچهیی، ژیانی پاریسی، ژیانی سیاسی، ژیانی سهربازیی، ژیانی لادێیه. كۆی ئهم بهشه 66 بهرههمه. بهشی لێكۆڵینهوهی فهلسهفی دهكهوێته ناوهڕاستی ههرهمهكهو بیست دهقی لهخۆ گرتووه. لوتكهی ههرهمهكهش بۆ كهمترین بهشی بهرههمهكانی تهرخانكراوه كه تهنها پێنجن. بهلزاك بهیهكێك لهڕۆماننووسه ڕیالیستهكانی سهردهمی خۆی داندراوه بهتایبهتی لهڕووی وهسفكردن و كهسایهتییهوه. ئایا بهڕاستی ڕۆماننووسێكی ڕیالیست بووه یان ئهمه دابڕاوهته سهری؟ ئهگهر پشت بهههموو تیۆرهكانی ڕۆمان ببهستین ئهوه هیچ كام لهبهرههمهكانی بهلزاك لهناواخنی ڕاستییهوه ههڵنهقوڵاوه. جارێ لهبهر ئهوهی لهسهردهمی ئهودا ڕیالیزم بهم واتاییهی كه ئهمڕۆ پێی ناسراوه بوونی نهبووه، ئهم ناونانه لهپاش مردنی بهلزاك لهلایهن شامفلۆری Champfleury واتای وهرگرتووهو كۆی بهرههمهكانی بهلزاكی بهوه لهقهڵهم داوه. جگه لهوهی بهرههمهكانی بهلزاك لهسهدهی نۆزدهوه سهرچاوهیان وهرگرتووه، ئهم سهدهیهش پڕبووه لهگۆڕانكاری سیاسی لهنێوان پادشایهتی و كۆماری، بێگومان ئهم لایهنه كاریگهری زۆری بهسهر باری كۆمهڵایهتی و ئابووری ههموو خهڵكی ئهو سهردهمهوه ههبووه، نووسهرانیش لهوه بهدهر نهبوونه. ئهوهی بهلزاك كردوویهتی لهڕاستیدا كۆپیكردنی سهردهمی خۆیهتی، تێگهیشتنی لهخهڵك و ڕفتارو ههڵسوكهوتیان ئهو بوارهی بۆ ڕهخساندووه كه كهسایهتییهكان و زۆرینهی ڕووداوهكان و وهسفكردنهكانی فره نزیكبن لهژیانی ڕاستییهوه؛ ههر چۆن ئهمه كاریگهری بهسهر نووسهرانی تریشهوه ههبووه لههاودهمهكانی خۆی، وێڕای ناكۆكی فیكری و مشتومڕیان، وهك فلۆبێر و ستهندال و جۆرج ساند و ڤیكتۆر هیوگۆ و بۆدلێرو دهیانی تر، كه لهگهڵ زۆرینهیاندا هاوڕێیهتی و ئاڵوگۆڕی نامه و بیرو ڕاشی ههبوو و لهههندێ شوێندا بهلزاك پشتگیری كردوون كه دهقێكیان بڵاوبۆتهوهو تووشی رهخنهگرتن بوونه. تایبهتمهندی بهرههمهكانی كۆمیدیای بهشهریی لهوهدایه كه زۆرن و بهلزاك بهوردی ئیشی لهههموو لایهنێكی مرۆڤدا كردووه بهتایبهتی لهڕووی رهوشت و لێكدانهوهی رهفتار كهسایهتییهكان. بهپێی كۆمهڵێ پسپۆری بواری كاركردن لهسهر بهلزاك، ئهم دواییه نزیكهی سێ ههزار كهسایهتی داهێناوهو لهكۆمهڵێ لهڕۆمانهكانی بڕێكی زۆری ئهو كهسایهتیانه دیسان دهرئهكهونهوه. ئهم دهركهوتنهوهیه لهڕۆمانی تردا وایكردووه زۆر لهپسپۆڕانیش وابزانن كه كهسایهتی نوێن، بۆیه ژمارهكهیان بهنزیكهی شهش ههزار كهسایهتی تێگهیشتوون، وهلێ ئهمه ڕاست نییه، تهنانهت لهنێوان ئهو سێ ههزار كهسایهتیهشدا ڕوویداوه كه بهلزاك پلهی كۆمهڵایهتی یهكێكیانی لهبیرچووبێ كه لهڕۆمانێكی تردا ناوی هێناوه وهك پلهی كۆمتێس و دۆشێس كه دهبێته پرهنسێس لهڕۆمانێكی تردا بۆ ههمان كهسایهتی كه پێشتر ناوی بردووه. ههر خودی ئهمهش لایهنێكی كومیدی خستۆته سهر كومیدیای بهشهریی. بهلزاك لهم بهرههمه گهورهیهدا پهنجهی خستۆته سهر ئێش و برینی كێشهكانی ئهو وهخته، دووڕووی ئهو كۆمهڵهی دهرخستوه، كهسایهتی ئاڵۆزی هێناوهته قسه، كهسایهتی لاوازی خستۆته سهر شانۆی ڕووداوهكان، دهسهڵاتی پارهو پلهو جوانی و مهیلی كردۆته ئامانج و پێوانه بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ دهوروبهردا، سهرجهمی دهقهكانی ئیشكردنه لهسهر ههڵوهشانهوهی كۆمهڵی فهرهنسی ئهو سهردهمه. ههر بۆیه شاعیرێكی وهك بۆدڵێر كه تهواو وهرس ببوو لهو كۆمهڵه دووڕووه زۆر به گهرمی پێشوازی لهدهقهكانی بهلزاك كردووهو پێیان سهرسام بووه. ئهو كه دونیای خۆی لهو سهردهمهدا ڕهتكردۆتهوه لهجیهانی ڕۆمانهكانی بهلزاكدا خۆی دهدۆزییهوه. شارهزابوونی بهلزاك بهچاكیی بهجیهانی ئهو سهردهمه هانیدهدا لهژیانی ڕاستهقینهشیدا لهخهڵك تێبگات بۆیه ئهو هاوڕێیهتیه بتهوهی لهنێوان خۆی و جۆرج سانددا ههیبوو ڕێی پێیدابوو ئاگاداریكاتهوه كه هنری دولاتوش (هاوڕێیهكی هاوبهشی خۆی و جۆرج ساندهو نووسهرێكی ئهو سهردهمهیه) سهڕهڕای ههندێ ههڵوێستی باشی دولاتوش لهگهڵ ساند، بهڵام بهلزاك داوا له ساند دهكات وریابێت، چونكو سهركهوتن ماییهی حهسودییه. ئهم گومانهی بهلزاك لهدولاتوش دێتهدی كاتێ جۆرج ساند ناوبانگی زۆر دهرئهكات هنری دولاتوش زۆر پێی ناخۆشهو دژی دهوستێتهوه. دابهشبوونی كارهكانی كۆمیدیای بهشهریی بهو شێوهیهی پێشوو ئاماژهمان پێكرد پهیوهندی بهوهوه ههیه كه كۆی كۆمهڵێ لهو بهرههمانهی تهرخانكراوه بۆ لێدوان لهههلومهرجی شوێنێك یاخود ژیانی كهسێك و لێدوان لهڕهفتارو بیروڕای كهسایهتییهكان و كهش و بای ئهو شوێنه بهو بارودۆخانهوه بهندن. كاتێ باس لهژیانی پاریس دهكات ئهوه سهرجهمی كۆمهڵی پاریس دههێنێته سهر سهكۆی كۆمیدیاكهی و یهك بهیهكی كهسایهتییهكان شیدهكاتهوه. بهو پێیه بهلزاك لهدهروونناسی تێگهیشتووهو ناواخنی ههر یهكهیانی بهپێی شوێن و كرداری كهسایهتییهكان شیكردۆتهوه. بهلزاك لهو نووسهرانهشه كه زۆر پشتی به فیزیۆنۆمی (تێبینی سیما و دهموچاو) كهسایهتییهكان بهستوه، واته دیقهتدانی دهموچاوی كهسایهتییهك و لێكدانهوهی سیمایان شتێك دهخاته سهر كهسایهتییهكه، لهڕێی ئهو وهسفانهوه لهجۆری باشیی و خراپیی كهسایهتییهك تێدهگهین. بهلزاك زۆر بهوهوه ناوبانگی دهركردووه كه بهباشیی وهسفی كهسایهتییهكانی داڕشتووه. لهمۆزهخانهی خانهی بهلزاك لهپاریس ژوورێكی تابهتی بۆ سهرجهمی كهسایهتیهكانی تهرخان كراوه كه لهسهر وهسفی ڕۆمانهكانی وێنهیان كێشراوه. باسكردنی گوندو لادێیه لهكۆمیدی بهشهریی بهههلومهرجی ژیان لهو شوێنانه بهستراوه. لهگوندا كهسهكان به جۆرێكی دی لهشارو بهتایبهتی لهپاریس ڕهفتار دهكهن. كۆمهڵی ئهریستوكراتی پاریس بهههموو نهێنی و دووڕوویی خهڵكی ئهو سهردهمه بهوردی ئاشكرای كردووه. ئهمه ههروهها بۆ ههموو لایهنهكانی تری سهرجهمی بهرههمهكه دهگهرێتهوه عانێ باسی پیسكهیهك دهكات، یان گۆرانی بێژێك، یاخود پیاوێكی ئاینی و یان كهسێكی داندی، یاخود ژنێكی زۆرزان و پیاوێكی نهفام. یهكێك لهكاریگهريیه سهرهكییهكانی ئهم بهرههمه زلهی بهلزاك بۆ لایهنی بیناسازیی كهسایهتییهكانی دهگهڕێتهوه. بهلزاك زۆر شارهزایانه شوناسی ههر یهك لهكهسایهتییهكانی داهێناوه. كه لهڕۆمانێكیشهوه دهیانگوازێتهوه بۆ ڕۆمانێكی تر وهها ئهو شوناسهی دهگۆڕێ كه ناناسرێتهوه، ئهمه بهچاكی لهڕۆمانێكی كورتی بهناونیشانی نهێنییهكانی شازاده كادینیان (Les secrets de la princesse Cadignan) تێبینی دهكرێ. لهژیاننامهی بهلزاك وههای دهگێڕنهوه كه ئهوهنده نزیك بووه لهكهسایهتییهكانی ژیانی ڕاستی نێو ڕۆمانهكانی لێبووه بهژیانی ڕاستی خۆی. كۆمیدیترین بهسهرهاتی بهلزاك لهعانی مردنێتی. كه لهساڵی 1850 بهلزاك نهخۆش دهكهوێ و خهریكه بمرێ بانگهوازی دكتۆری ناو ڕۆمانهكهی دهكات بهدهورو بهری دهڵێ بچن بانگی بیانشۆن بكهن تا چارهسهرم بكات. دواجار، كاتێ بهلزاك ناونیشانی كۆمیدیای بهشهریی بهرانبهر بهكۆمیدیای ئیلاهی دانتی دادهنێ تهنها لهبهر ئهوه نییه بهراوردی پێبكات، بهڵكو مهبهستی بووه جیهانێك لهسهر بیرۆكهی خۆی داهێنێ، لهسهر مۆدێلێك كه دهستكردی خۆی بێت وهك نووسهرو مۆركی خۆی پێوه دهركهوێ. ئهم لایهنهش وایكردووه كه بهلزاك ڕیالێستانه بنووسێ بێ ئهوهی دۆگمایانه بڕوانێته واقیع، ئا ئهمهشه كه هانیداوه چهندین بهرههمیشی خۆیان له فانتاستیك (سهروی واقیع) بدهن وهك پێستی ئازار La Peau de chagrin. جگه لهوهی ههموو نهخشهكێشانێكی بهلزاك بۆ كردار و كاردانهوهی كهسایهتییهكانی لهشوێنێكهوه كاریگهری دهبێ بهسهر شوێنێكی دی. ئهو ڕووداوانهی ساڵۆنهكانی پاریسی ئهو سهردهمه پهندن بۆ خهڵكی گوندیش، كهسایهتییهكانی گوندیش وێنهیهكن بۆ خهڵكی پاریس. بهو جۆره كۆمهڵێك لهكهسایهتییهكانی نێو كۆمیدیای بهشهریی خۆیان لهگهڵ سهردهمهكاندا دهگونجێنن. لهو كاتهوه تاكو ئهمڕۆ رهنگدانهوهیان بهسهر كۆمهڵی ئهو سهردهمهو ئێستادا ههیه. بهتێپهڕبوونی كات و گۆڕانی باری سیاسی و كۆمهڵایهتی و ئابووری و ڕۆشنبیری كۆمهڵێ كهسایهتی نێو كۆمیدیای بهشهریی دێن و دهڕۆن و هی تر جێی ئهوانه دهگرنهوه، بهڵام هیچ كامیان ون نابێ.
CC-MAIN-2015-35
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=19233&Cor=9&Besh=Araste
2015-08-28T09:25:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644062760.2/warc/CC-MAIN-20150827025422-00256-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995765
Arab
25
{"ckb_Arab_score": 0.9957648515701294}
بودجەکەی فەرمانگەی ئایتی و گرنگی بوونی کوردئایتیگروپ بڵاوکراوەتەوە 2012/04/30 دۆخی بوچوون کراوەیە ( ۔10۔ ) ئەوانەمان کە لە ئەکادیمیاوە هاتوینە ناو دنیای دیجیتاڵ کەیسە گەورەکانی وەک فڕینگەی دێنڤەری ساڵی 1993 و سیستمی فریاکەوتنی لەندەن و بەم دوادوایە دیسان لە ئینگلتەرا تێرمیناڵی ۵ی فڕینگەی هیسرۆ تەنها چەن نمونەیەکن کە ئاگامان لە خۆمان بێت بودجەی زەبەلاح بۆ پرۆژەی ئایتی تەرخان نەکرێت لە کاتێکدا دڵنیا نەبین لەوەی کارەکە بە تەواوی سەرکەوتوو ئەبێت. دەیان و سەدان توێژینەوە و ڕای پسپۆڕی ڕاوێژکارانی ئایتی لەم بوارەدا ئەبێت شتانێک بن کەوا فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەند وەریان گرێت. بەڕای من گەر مانگانە کۆرسی تایبەتیان هەبێ بۆ کارمەندەکانیان لەبارەی ئەم جۆرە مەترسیانەی "هەڵئاوسانی خودکارانە"ی ئەم جۆرە پرۆژانە ئەوا یەک چرکەی بەهەدەر ناچێت. ڕۆژنامە/سایتی هاوڵاتی تیشک ئەخاتە سەر دوا ڕاپۆرتی فەرمانگەی ئایتی حکومەت و بە ناوهێنانەوەی ژمارەکانی خۆشیان بێت منیش هاوڕام ژمارەکان یەکجار گەورەن و هەق وایە ئەمە وانە/دەرسێکی چاک بێت بۆ کاربەدەستانی حکومەت لەلایەک وە فەرمانگەی ئایتیش لەلایەک کەوا ژمارەی لەم جۆرە تەرخان ئەکرێت بۆ هەر کۆمپانیاک بێت هەتا ئەگەر دامەزراوەیەکی سەرچاوە کراوەش بێت وەک لینوکس ئەبێ زۆر وریا بین لەوەی کە لە دنیای ئایتیدا "ئەنجام" گرنگە نەوەک "بەڵێن" و "بۆچون"و زۆرێک لە "تەخمین کردن". ژمارەیەکی وەک ٤،۷۱۲،٠۳٠ دۆلار بۆ چاپکردنی هەویەی کارمەندان لە دنیایەکدا کەوا بەرەو ناوی بەکارهێنەر و پاسۆرد زیاتر ئەچین وەک لەوەی شتەکان لاسایی کردنەوەی دنیای پەڕەو کەغەز بن ئەبێت شتێک بێت کە ئەگەر ئێستا ۱٠ دۆلاریشی مابێتەوە بوەستێنرێت و تێر و تەسەل قسەی لەسەر بکرێت پێش ئەوەی هەمان هەڵەی وڵاتان و کۆمپانیاکانی تری دنیا دوبارە بکرێتەوە. بۆیە بە تەواوی لەگەڵ هەواڵەکەی هاوڵاتیم (دیسان ڕای کوردئایتیگروپ نیە) و ئەڵێم جیاواز لە قسە کلاسیکیە کوردیەکان، ئەکرێ تەنها بە ڕا وەرگتنی کەسانێکی بەڕاستی ئەکادیمی لە دنیای ئایتی، بۆ نمونە مامۆستا ئالان کەریمی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامکردنی زانکۆی ئیشق (کە وەک دامەزراوە قسەی خۆم هەیە لەسەر ئیشق) بەڵام ئەکرا ئەم هەڵانە ڕویان نەدایە. یاخود ئاسانتر لەمە بە هاوکاری لەگەڵ کوردئایتیگروپ و کەسانی وەک بەردەقانی ئەکرا زۆر بە وریایانە تر سەرف کرانایە، بۆیە جارێکی تر پێم وایە هاوکاری نێوان کوردئایتیگروپ وەک گروپێکی پرۆفێشناڵ و خۆبەخش لەم دنیا جەنجاڵەی ئایتی لەگەڵ هەر دامەزراوەیەکی تری میری لە کوردستان یان هەتا کۆمپانیا کوردیەکان تەنها مایەی سودی دەزگاکە یان ڕێکخراوەکە خۆیەتی ئێمە (بەیارمەتی هاوڕێیان) هەمیشە ئامادەین خۆبەخشانە لە سەکۆی پرسیارو وەڵام بێت یان بە پەیامی ڕاستەوخۆ ڕای خۆمان دەربڕین دەربارەی پرۆژەی وا گەورە و چارەنوسساز.
CC-MAIN-2015-35
http://www.kurditgroup.org/comment/73626
2015-09-02T10:31:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645261055.52/warc/CC-MAIN-20150827031421-00154-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.840835
Arab
32
{"ckb_Arab_score": 0.8408349752426147, "sdh_Arab_score": 0.10872182995080948, "hac_Arab_score": 0.05035687983036041}
جوتبوون لەگەڵ خێزان لەكاتى بێنوێژى دا بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٢/٢٤ خواى گەورە دەفەرمووێ: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] البقرة: ٢٢٢ واتە: « ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بەجووت بوون لەگەڵ ئافرەتى حەیزدار پرسیارت لێ دەكەن، تۆش بڵێ: جوت بوون لەگەڵ خێزاندا لەكاتى بێنوێژى دا مایەى زەرەرو زیانە، بۆیە لە ماوەى بێنوێژیاندا لێیان دووربن و تێكەڵی سەرجێی ژن و مێردیان لەگەڵ مەكەن و، نابێ بە مەبەستى سەرجێ نزیكیان بكەون و بچنەلایان هەتاوەكو پاك دەبنەوه و خۆیان دەشۆن ». كەوابوو دروست نی یە بۆ پیاو سەرجێی لەگەڵ خێزانى خۆیدا بكات تاوەكو خۆى دەشوات لە دواى پاك بوونەوەكەى.وەكو خوای گەورە دەفەرمووێ: [ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ] البقرة: ٢٢٢ واتە: « هەركات پاك بوونەوەو خۆیان شوشت، ئەوجا بۆتان هەیەو دروستە بۆتان بچنە لایان و سەرجێیان لەگەل بكەن لەو شوێنەوەى كە خودا ڕێیی پێ داون كە پێشەوەیە ». وە ئەوەى كە ناپەسەندی و قێزەونى ئەم تاوانە دەردەخات فەرموودەكەى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە دەفەرموی: [ مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ] رواه الترمذي عن أبي هريرة 1/24وهو في صحيح الجامع 5918 واتە: « هەركەس بچێتە لای ئافرەتێكى حەیزدار یان لە دواوە بچێتە لاى یان بچێت بۆلای فاڵچیەك، ئەوە كافر دەبێ بەو قورئانەى بۆ محمد صلى الله عليه وسلم دابەزیوە » وە هەركەس ئەم كارەبكات بەهەڵه و بەبێ قەسدو نەزانێ، ئەوا هیچی لەسەر نى یە. بەڵام هەركەس ئەم كارەبكات بە ئەنقەست و بشزانێ خێزانى لە بێنوێژی دایە، ئەوا كەفارەتى دەكەوێتە سەر و دەبێ باجەكەی بدات، لەسەر بۆچونى هەندێ لەو زانایانەى كە«حديث»ى كەفارەتەكەى بە«صحیح»دەزانن. كەفارەتەكەشی بریتیە: لە دینارێك، یان نیو دینار « ئاڵتون». جا هەندێ لە زانایان فەرموویانە: ئەو كەسە خۆی سەرپشكە لەوەى دینارێك دەدات یان نیو دینار. وە هەندێكى تریان فەرموویانە: گەر پیاوەكە لەسەرەتای كاتی بێنوێژیەكەدا چووە لای خێزانی كە خوێنی زۆری لێ دێ، ئەوە دەبێت دینارێك بدات، وە ئەگەر لەكۆتایی كاتی بێنوێژیەكەدا چووە لای كە خوێنەكەی كەمە یان پێش خۆشۆردن بچێتە لاى ئەوە نیو دینار دەدا. وە دینارەكەش بە ئەندازەى ئیستا 4،25غرام ئاڵتوون، كە مسقاڵێك ئاڵتوونی عیارە(24)ە، كە پێویستە بیكاتە خێر، یان نرخى ئەو ئاڵتوونە بە پارە دەركات. www.ba8.org
CC-MAIN-2015-35
http://www.ba8.org/babet-670
2015-08-30T17:55:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644065330.34/warc/CC-MAIN-20150827025425-00036-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.806789
Arab
35
{"ckb_Arab_score": 0.8067891597747803, "hac_Arab_score": 0.1511324942111969, "sdh_Arab_score": 0.04081888869404793}
نەورۆز نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و تورک نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داھێناوە. ژیانی ئەو پاشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بە سەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان. کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" سەردانی کەس و کارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و " خوانی حەوت سین" دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگر ھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت و داب و نەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە. جەژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە و کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن. دکتور مەولوود ئیبراھیم حەسەن لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە سەر بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو جەژنە ھەمان جەژنی (تەمووز و عەشتار) ە، کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن، ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردووە. ئەفسانەکانی نەورۆز[دەستکاری] نەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە. لە ئێرانی کۆندا لە یەکەم رۆژی بەھاردا واتە رۆژی نەورۆز، پاشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی تەرخان کردووە بۆ چاو پێکەوتنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. ھەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری پێشکەش بە دەست و پێوەندەکانی کردووە و دیارییشی لێیان وەرگرتووە. ھۆنەری فارس، فیردەوسی دانەری پەرتووکی شانامە، بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما، واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. دیارە زوحاک یان (ئاستیاگ) ھەبووە و دوایین پاشای مادەکان بووە. بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات. ئاخر فیردەوسی وەکوو کابرایەکی خوێنخۆری مار لەشانی زاڵم باسی دەکات کە دەبوو ھەموو رۆژێ مێشکی دوو گەنجی دەرخوارد بدەن. ھەر بۆیە کاوەی ئاسنگەر لێی یاخی دەبێت و شۆڕشێکی لە دژی بەرپا دەکات و تەخت و بەختی لێ وەردەگێڕێ. لە حاڵێکدا ھەر لەو وتارە بەڵگەمەندەی د. مەولوود ئیبراھیم حەسەندا ھاتووە، کە ئاستیاگ دوایین پاشای مادەکان، نەک زاڵم و شێت نەبووە بەڵکو پیاوێکی تا بڵێی ڕووخۆش بووە. بەڵام مێژووی پەیوەندیدار بەو کابرایە تەواو پێچەوانە و شێوێندراوە. بە ڕای من، سەرکەوتنی ھەخامنشییەکان، بەسەر دەوڵەتی ماددا و کۆتاییھاتنی تەمەنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردی و سەرکەوتنی تیرەیەکی فارس و دامەزراندنی دەوڵەت لە لایەن ئەوانەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە کۆنەستی فارسەکان بە گشتی و لە نەستی کەسێکی وەک فیردەوسیدا بە تایبەتی، ئەفسانەیەکی لەو جۆرە بیچم بگرێت (وێنا بکرێت) و ڕوخساری ئەو دوژمنەی پێ ناشیرین و بکرێت. دەڵێن: رۆژێک منداڵێک لە باوکی دەپرسێ: باوکە ڕوخساری شەیتان لەو وێنەیەدا بۆچی ئەوەندە ناشیرین و دزێوە؟ باوکەکەی دەڵێ: چونکە ئەو وێنە بە دەستی دۆستەکانی شەیتان نەکێشراوە. ئەوەی ڕاستی بێت مێژووی کوردیش ھەتا ئێستا خۆی نەینووسیوەتەوە، بۆیە جگە لە لایەنی کەم و کووڕی شتێکی ئەوتۆمان لە مێژووی کۆن لەبەردەست دا نییە کە مۆرکی خۆمانی پێوە بێت. تەنانەت ئەو بۆنە پیرۆز و جێگە شانازییانەش کە ھەمانبوون، بە جۆرێک مۆرکە کوردییەکەیان لێ سڕیونەتەوە و بە ناو نەتەوە و گەلانی باڵادەستەوە کراون، بۆ ئەوەی ئێمە شتێکمان نەبێت کە وەک پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی پاڵی پێوە بدەین. ئێستا کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە نەورۆز جەژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە، ھێشتا وەک پێویست دەڵێی لە ڕوومان ھەڵنایەت ڕاشکاوانە بڵێین ئەو جەژنە جەژنێکی ڕەسەن کوردییە. ئێستاش لە کۆنەستی (ھزری) ئێمەدا ئەو ڕۆژە ڕۆژی سەرکەوتنی (کاوەی ئاسنگەر) ە بە سەر زوحاکی مار لەشاندا. لە حاڵێکدا ئەوە ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە ئەفسانەیەکی سازکراوە. ئەگەر واشی دانێین کاوەیەک بووبێت و تەخت و بەختی زوحاکی "ماد"ی وەرگێڕابێت، ئەوا کورد چۆن شانازی دەکات بە کەسێکەوە کە کۆتایی بە یەکەمین دەسەڵاتی کورد ھێناوە و دواتریش گەڕاوە بە قسەی فیردەوسی بە شاخ و کێواندا و لەوێ "فەرەیدوون"ی دۆزیوەتەوە و کردوویەتی بە پاشا. فەرەیدوونیش کورد نەبووە. ئەگەر وای دانێین کاوەیەکیش لە گۆڕێدا بووبێت (ھەبوو بێت) و کورد بووبێت، ئەوا کاوە خۆفرۆشێکی خەیانەتکار بووە و مێژووش پڕە لەو جۆرە کەسانە کە بەداخەوە شانسیان گرتوویەتی و دواتر بە پێچەوانەوە ناویان بە چاکە رۆیشتووە. نەورۆز لە کوردەواریدا[دەستکاری] وتاری سەرەکی: نەورۆز لە کوردەواریدا نەورۆز لە کوردەواریدا جێژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی هەیە. لە هەموو شوێنەکانی کوردەواریدا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێ. یەکێ لە خاڵە هاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە. یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە. زۆرێک شاعیرانی تری کوردیش هۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%86%D8%B2
2015-08-28T22:19:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440644064019.39/warc/CC-MAIN-20150827025424-00178-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.964697
Arab
48
{"ckb_Arab_score": 0.9646968245506287, "sdh_Arab_score": 0.019488567486405373, "hac_Arab_score": 0.015826189890503883}
جۆشی گرووپ جۆشی گرووپ Group dynamics زۆرانبازیی دەروونناسانە[دەستکاری] «جۆشی گرووپ» وەک چەمک دربڕینە لە زۆرانبازیی دەروونناسانەی نێو گرووپ، بۆ نموونە سەرهەڵدان و گەشەی پەیوەندیی هەمەجۆر لە نێو ئەندامانی گرووپدا، لە نێو ئەندامانی گرووپ و ڕێبەردا و هەروەها لە نێوان دەستەی جۆراوجۆری نێو گرووپدا. لەوەش بترازێت ئەم چەمکە دەشێ زۆرانبازیی نێوان گرووپی جیاوازیش بگرێتەوە. «تیۆریی کایەی دەروونناسانە»[دەستکاری] «جۆشی گرووپ» سەرچاوە لە «تیۆریی کایەی دەروونناسانە» وە دەگرێت کە زانای دەروونناس کورت لەڤین (Kurt Zadek Lewin (1890-1947 دایڕشتووە. Lewin جەمکی «جۆشی گرووپ» لە ئاستێکی ئەبستراکتدا پێناسە دەکات و دەڵێت: «تایبەتمەندییەکی گرووپ بریتییە لەوەی گشتەیەکی پڕجۆشە، واتا هەر گۆڕانکارییەک لە گشتەکەدا ڕوو بدات، دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی لە هەموو یەکینەکانی ئەم گرووپەدا». پاشان شاگردەکانی Lewin گوتیان: ڕادەی پەیوەندیی نێوخۆی نێوان یەکینەکانی نێو گرووپ پەیوەستە بە ڕادەی «گیرۆدەبوونی گرووپ» واتە گیرۆدەبوونی پێکهاتەکانی نێو گرووپەکە بەیەکەوە. بواری پیادەکاری[دەستکاری] چەمکی «جۆشی گرووپ» بەگشتی بە دوو جۆر بەکار دێت، جۆرێک بۆ دەربڕین لە جۆشی نێو گرووپی بچووک، بەتایبەتی گەر باس لە «کایەی دەروونناسانە» بێت. جۆرێکی دیکەیان بۆ دەربڕینە لە ئەزموون و ڕاهێنانی وەها کە بۆ گەشەدانە بە هۆشیاریی بەشداربوان دەربارەی ئەو هێزانەی لە ئافراندنی گرووپدا فەرماندەن، بۆ نموونە: ڕکابەری، دانوستان، پێوەر و پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەر، هاریکاری و ... هتد.
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%DB%86%D8%B4%DB%8C_%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%BE
2015-09-01T03:56:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645151768.51/warc/CC-MAIN-20150827031231-00307-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.973568
Arab
57
{"ckb_Arab_score": 0.9735680222511292, "sdh_Arab_score": 0.015293842181563377, "hac_Arab_score": 0.01115027442574501}
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری (لەدایکبوون:١٨٣٠ لە شەمزینان - مردن: تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ لە حیجاز) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە ناوچەکانی شەمزینان و ھەکاری و مەھاباددا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانی و قاجاڕەکان سەرکوتکرا. ژیان[دەستکاری] شێخ عوبەیدوڵڵا کوڕی سەید تەھای نەھری کوڕی شێخ ئەحمەد شیھابەددینە و لە گوندی نەھری لە ناوچەی شەمزینان لە ساڵی ١٨٣٠ لەدایکبووە. سەید تەھای نەھری توانی شێخنشینییەک لە نەھری دابمەزرێنێت، پاش مردنی ئەو، شێخ عوبەیدوڵڵا جێگەی باوکی گرتەوە و بووە ڕێبەری تەریقەتی نەقشبەندی و سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە. شۆڕش[دەستکاری] لە شەڕی ١٨٧٧-١٨٧٨ لە نێوان ڕووسیا و عوسمانیدا یارمەتی سوپای عوسمانی داوە و چوونکو چاوەڕوانی ئەوەی کردووە کە سود لە ئەنجامەکانی شەڕ وەربگرێت و ھەوڵ بدات لەو شەڕەدا ببێ بە سەرکردەی ئەو کوردانەی کە بە ناوی «غەزا»وە کۆبوونەتەوە، ھەتا بتوانێت لە کاتی پێویستدا ئەو ھێزە بۆ بەرژەوەندیی کورد بەکار بھێنێت. بەشداریکردنی شێخ عوبەیدوڵڵا لەو شەڕەدا ھۆشیاریی سیاسیی قوڵتر کرد و لە راستی و سروشتی دینی دەوڵەت و رواڵەتەکەی و مەبەست و مەغزا جیھادییەکەی عوسمانییەکان گەیشتووە، زۆرتر لەگەڵ کوردانی تردا ئاشنایەتی پەیدا کرد و ھەر لەو شەڕەدا ھەندێ چەکیشی دەست کەوت. لەو ساتەدا خەڵک لەژێر باری نەبوونی و ناھەمواریی ژیاندا بوون، بۆیە پەنایان بۆ شێخ عوبەیدوڵڵا برد، چونکە وەک رابەرێکی ئاینی و رزگارکار تەماشایان کردووە، ئەویش لەسەر داوای خەڵک نوێنەری خۆی نارد بۆ ئەستەمبوڵ، تا سنورێک بۆ ئەو ناڕەواییانە دابنێنن، بەڵام ئەم ھەوڵانە بێ ئاکام بوون. جگە لەوەش شێخ گومان و ترسی ھەبوو لە پەیمانی بەرلین، کە دەرەئەنجامی شکستی عوسمانییەکان بوو لە شەڕی ١٨٧٧-١٨٧٨ لەگەڵ ڕووسدا، بەپێی مادەی ٦ی ئەو پەیمانە ھەموو دەوڵەتانی ئەوروپی بەیەکەوە داوای پاراستنی مافی کۆمەڵی ئەرمەنییان کردبوو. شێخ بەسەرسوڕمانەوە لە کاربەدەستێکی تورکی پرسیبوو: «چیم گوێ لێ دەبێ؟ ئەرمەنییەکان وڵاتێکی سەربەخۆ لە وان دروست دەکەن و نەستورییەکان ئاڵای بەریتانیا لەسەر ماڵەکانیان ھەڵدەکەن.» بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا کەوتە یەکخستنی خێڵەکان بۆ ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی و نوێنەری نارد بۆ لای شەریفی مەککە و خدیۆی میسر، ھەروەھا بۆ لای کونسوڵەکانی ڕووس لە وان و ئەرزڕووم تا بزانێت دەوڵەتی ڕووس ھەستی بەرامبەر بە کورد چییە. ھەوڵیشی دا خۆی لە ئینگلیزەکان نزیک بکاتەوە و نامەیەکی ناردووە بۆ دکتۆر کوھران. شێخ پێیوابوو تاقە دەرمانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەیە، ئەویش بە یەکخستنی کوردەکانی ئێران و کوردەکانی سنووری عوسمانییە و، لە یەکەمین بەیاننامەی نووسراوی شێخدا و بە یەکێک لە نوێنەرانی ھێزە رۆژئاواییەکان دەڵێت: «میران و سەرانی کوردستانیی چ لە تورکیا لە کوردستان چ لە ئێران، ھەر ھەموویان رایان وایە ناکرێ بەم جۆرە لەگەڵ دوو حکومەتدا ھەڵبکرێ، دەبێ کارێک بکرێت کە دەوڵەتانی ئەوروپا لە دۆزەکە ئاگادار بن و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن کە خەڵکی کورد نەتەوەیەکی جیایە، ئێمە دەخوازین کاروباری خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت». پاشان شێخ نوێنەری ناردە لای پیاوە چالاکەکان و زانایانی کوردستان لە شارەکانی ڕەواندوز و موسڵ و ھەولێر و وان و دیاربەکر و بەدلیس و ورمێ و سنە و سابڵاخ و سەرۆک ھۆزە گەورەکانی کوردی بانگ کرد و لە ساڵی ١٨٨٠دا دوو کۆنفرانسی بۆ سەرانی خێڵە کوردەکان گرێ دا و کۆمەڵەیەکی کوردی دروست کرد، کە ناوی «ئەنجومەنی کورد» بوو و پێکھاتبوو لە نەتەوەپەروەرانی کوردی، رەنگە ئەمە سەرەتای پێکەوەژیانی رێکخستن و کۆمەڵەی سیاسی بێ لە نێو کورددا. نزیکەی ٢٢٠ سەرۆک ھۆز و پیاوی ئایینی لە شەمزینان کۆبوونەوە، ھەتاوەکو نەخشە بۆ دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی دابنێن. ئینگلیزەکان پێیان ناخۆش بوو شێخ ئەو ھەنگاوانەی ناوە، بەتایبەت کەوتنە مەترسی لە دروستکردنی ئەنجومەنی کورد. دواجار شێخ لە بەردەم ئامادەبوواندا وتارێکی گرنگی خوێندەوە، کە رۆڵێکی گەورەی لە یەکسختنی ڕیزەکاندا ھەبوو، لەو وتارەدا دەڵێت دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێی ئیسلام لایداوە و زوڵممان لێدەکات و ئەمڕۆ فارسەکان بە شەڕی تورکمانەکانەوە خەریکن و ھەموو ھێزەکانیان بۆ شەڕ ناردووە، کەواتە ھەڵگیرساندنی جووڵانەوەیەک دژی دەوڵەتی ئێران گونجاوە. لەبەر ئەوەی بەشێکی بەپیت و دەوڵەمەندی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە، ئێمە لە سەرەتادا دژی دوژمنی بێھێز جوڵانەوە بەرپا دەکەین و لە ئەنجامدا دەتوانین براکانمان و وڵاتە ھەرە بەپیت و دەوڵەمەندەکەیان رزگار بکەین، ئەمەش کارێکی وا دەکات سەرچاوەیەکی گرنگمان چنگ بکەوێت، دەتوانین بەم سەرچاوە شەڕ لەگەڵ تورکە عوسمانییەکان بکەین. کێشەی دیکە مەسەلەی ئەرمەنییەکان بوو. رۆژنامەی پۆلتیشن کۆرسپۆندیت لە ژمارە ٨ی ساڵی ١٨٨١ دەڵێت: «شێخ ھەوڵی داوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنییەکان یەکتر ببینن لە باشقەڵا بۆ دانانی رێبازێک بۆ خەباتی ھەردوولا دژی عوسمانی». کۆنگرەی خێڵە کوردەکان بەوە گەیشتن کە بەرەنگاری ھەردوو لەشکری عوسمانی و ئێران لە یەک کاتدا مەترسیی لێ دەکرێت، بۆیە بڕیاریان دا سەرەتا ھێزەکانیان لە ئێران بدەن، چونکە لەو کاتەدا ئێران بە شەڕی خێڵی تورکمانەوە خەریک بووە و ھەندێ لە ھێزەکانی تری ناردووە بۆ سەر سنووری ئەفغانستان. لەگەڵ ئەوەشدا شێخ عوبەیدوڵڵا چەند گوندی لە کوردستانی ئێران بە میرات لە باوکیەوە بۆ مابووەوە و دانیشتووانەکەی خۆیان بە پشتیوانی شێخی نەھری دادەنا. بەم جۆرە شۆڕشی چەکدارانەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٠ دەست پێ دەکات و ھێزەکانی خۆی دابەش کرد بەسەر چەند بەرەیەکدا: - بەسەرکردایەتیی شێخ عەبدولقادر و ھەمزە ئاغای مەنگوڕی و مامش، بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی موکری، سابڵاغ و میاندواو و مەراغە - بەسەرکردایەتیی موحەممەد سدیق کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا بوو، بۆ رزگارکردنی شاری ورمێ - بەسەرکردایەتیی خەلیفە موحەممەد، بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی خۆی و سەڵماس لەگەڵ ھەڵایسانی شۆڕشدا عەرەبەکانی ویلایەتی بەغدایش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا، بە مەرجێ شێخ عوبەیدوڵڵا ویلایەتی موسڵیان بۆ رزگار بکات. لەو کاتەدا زۆربەی ھێزە کوردییەکانی کوردستانی ئێران و عێراقی ئێستا دایانە پاڵ بزوتنەوەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا و شێخ ئیدارەیەکی کاتیی پێکھێنا و توانیان ناوچەکانی سابڵاغ و میاندواو و مەراغە ئازاد بکەن. بەھۆی نەبوونی دیسپلین لە ڕیزی جەنگاوەرەکاندا و نەبوونی شارەزایی سەربازی لە لای سەرکردەکان، جگە لەمە ھەر خێڵێک ھێزەکانی لەژێر سەرکردایەتیی رابەرەکانی خۆیدا ھێشتبووەوە و چەکی پێویستیان نەبوو، سەرباری ئەوە کە ئەو ھێزانە کەم مەشق بوون و خواردن و ئازوقەکەش ھەر عەشیرەتێک دەبوایە خۆی دابینی بکردایە، ھاوڕێ لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەک خەڵکی نەفس نزم لە ھۆزەکان بە مەبەستی تاڵانی و زەوتکردن چووبوونە پاڵ بزوتنەوەکەی شێخ، ئەوان بارودۆخەکەیان بە ھەل زانیبوو، بۆ فەرھودی گوندە ئازەری و شیعەکان و سەروەت و سامانی گاور نەستورییەکانی ناوچەی ورمێ، کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتیی کوردەوە، ئەمەش خاڵی لاوازی دا بە دەست دوژمنانی کوردەوە. ھەرچۆنێک بێت شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نزیکی شاری ورمێ بوویەوە، چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان. حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نمایندەکان بکوژرێن. ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی ٣٠٠ کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی ئێرانیش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا. بەڵام خەڵکی شار بە سەرۆکایەتیی ئیقبالوددەولە بەرگرییەکی سەختیان لە شارەکە کرد و نەیاندا بەدەستەوە. ھەر لەو کاتەدا دوکتۆر جۆزێف کاکرن (Joseph Cochran) کە لە کۆمیسیۆنی موژدەبەرانی ئەمریکایی کاری دەکرد، چووە لای شێخ و تکای لێ کرد مەرجەکانی خۆبەدەستەوەدان ڕوون بکاتەوە و ئاگاداریی پێ دا کە نابێت ھیچ زیانێک بە فەلەکان و گاورەکانی شار بگات. داوای لێ کرد پێویستە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەڵمەتەکەیان بۆ سەر شارەکە ڕابگرن تا ماوەی خەڵک بدرێت لە شارەکە دەرچنە دەرەوە، بەڵام ئەمە پلانێکی نێوان دوکتۆر کاکرن و فەرماندەی سەربازیی ئێران بوو. ئەوان دەیانزانی یارمەتیی ئێرانی بەڕێوەیە و ویستیان ئەم دەرفەتە وەربگرن، ھەتا لە ئازەربایجان ئەو ھێزە بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر ورمێ، ئەمەش بە کردەوە ڕووی دا و شێخیش ئەو دەرفەتە مێژویییە گرنگەی لەدەست دا. دواجار شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئێران شکایەوە، چونکە ھێزەکە گەیشت و چەکی بەسەر جەنگاوەراندا دابەش کرد. ئیتر بۆ ماوەی دە ڕۆژ شەڕِ قەوما بە بێ ئەوەی ھێزەکانی شێخ بتوانن سەرکەوتنی تێدا بەدەست بھێنن و بگرە بەپێچەوانەوەی شێواوی و لێکترازان بەئاشکرا بە ھێزەکانیانەوە دیار بوو. ئەو ھێندەی کە ھاتبوو بۆ فریاکەوتنی شار ھێزە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و نەمسا و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو. بەم تەرزە سوپای ئێران توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە راوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد. چونکە ئەو ھێزانەی کە بۆ تاڵانی ھاتبوون، مەیدانی شەڕەکەیان بەجێ ھێشت؛ ئەمەش کاریگەریی مەعنەوی لەسەر ھێزەکان ھەبوو. لە لایەکی تریشەوە عوسمانییەکانیش کەوتنە خۆیان و ھێزەکانی خۆیان لە کوردستان قایمتر کرد و کەوتنە گەمارۆدانی ھێزەکانی شێخ. بەم جۆرە شێخ عوبەیدوڵڵا ڕوانی ھێزەکانی کەوتوونەتە نێوان بەرداشی ھێزەکانی عوسمانی و شا و خێڵە کوردە نەیارەکانی شێخ، ئەوجا فەرمانی دا بە سەرکردەکان کە لەشکر لەناو ئێران بکێشێتەوە. لەدوای گەڕانەوەی شێخ بۆ بارەگاکەی خۆی، داوای لە پاشماوەی ھێزەکەی کرد کە بڵاوەی لێ بکەن و ئەوکات حکوومەتی ئێرانی داوای لە حکوومەتی عوسمانی کرد سەرانی شۆڕش دەستگیر بکات؛ لەوانەش شێخ عوبەیدوڵڵا. ھەریەک لە حکوومەتەکانی نەمسا و بەریتانیا لەم داوایەدا پشتگیریی ئێرانیان کرد، لەگەڵ ئەوەدا ئەم داوایەی سەری نەگرت، چونکە عوسمانییەکان دەیانویست لە کاتی موبادەرەی سیاسیدا لەگەڵ ئێران وەک کارتی فشار بەکاری بھێنن. شێخ عوبەیدوڵڵا لەو کاتەدا داوای لە کونسوڵی ڕووسیا کرد بۆ یارمەتی، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە شێخ خۆی بخاتە بەردەم دەوڵەتی عوسمانی، چونکە ئەو کاتە پەیوەندیی نێوان ڕووسیا و عوسمانییەکان باش بوو و ئەو زلھێزانە وەک ھەمیشە نایانەوێ بەرژوەندیی خۆیان بخەنە مەترسییەوە لەبەر مەسەلەیەکی ئەخلاقی یان مرۆڤایەتی. لە کۆتاییدا شێخ ناچار کرا بچێتە لای سوڵتان و لەگەڵ گەیشتنی شێخ عوبەیدوڵڵا بە پایتەختی عوسمانی، ئیدی جەنگی دیپلۆماسیی توند لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێران ھەڵگیرسا. ئێران بە ڕێنماییی ڕووسیا دەیویست زیانی ئەو ھێرشەی شێخ (عوبەیدوڵڵا)ی بۆ ببژێرن. شێخ لە گەرمەی ئەو جەنگە دیپلۆماسییەدا لە ئەستەمبوڵ ڕای کرد بە بەرگی بازرگانی و پەساپۆرتێکی دروستکراو سواری پاپۆڕێکی شەڕکەری (پاک)ی فەرەنسایی دەبێ و خۆی دەگەیەنێتە (پۆتێ) و لەوێوە دەچێتەوە کوردستان و ھەرکە ھەواڵی گەیشتنی بڵاو دەبێتەوە، کوردستان جووڵەی تێ دەکەوێت. چەند عەشیرەتێک چەکدارەکانی خۆیان کۆ کردەوە و بەو پەڕی ڕێزەوە چوون پێشوازی لە شێخ بکەن. شێخ عەبدولقادری کوڕی ھێزێکی بە چەند ھەزار کەسییەوە چوو بەپیری باوکییەوە. کە ئێران بەمە دەزانێت، یەکسەر ھاواری لێ ھەڵدەستێت و ڕایدەگەیەنێت کە حکوومەتی عوسمانی خۆی لەپشت ڕاکردنی شێخەوەیە. شێخ لەو کاتەدا ویستی سوود لە کات وەربگرێت و سەرۆکە کوردەکان ئامادە بکات بۆ ڕاپەڕینێکی نوێ و لە لایەکی تریشەوە دەستێک بەسەر قەڵاکانی ناوچە دراوسێکانی بھێنێتەوە و نۆژەنیان بکاتەوە. کاتێک حکوومەت بەمەی زانی، کۆڵۆنێڵ یووسف بەگی نارد بۆ ئەوەی بەڕەسمی داوا لە شێخ بکات کە واز لە شەڕکردن بھێنێت. بەڵام لەو ھەوڵەیدا سەرکەوتوو نەبوو. دواجار کەمال بەگی سێیەم سکرتێری سوڵتان چووە وان بۆ ئەوەی داوا لە شێخ بکات لە یەکێک لە شارە پیرۆزەکانی عەرەب نیشتەجێ بێت. بەرامبەر بەوەش دەوڵەت خەرجییەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و مانگانە بڕی ١٥٠ ھەزار لیرەی بۆ دەبڕێتەوە. بەڵام شێخ ئەم داوایەی ڕەت کردەوە و چووە قەڵاتی ئۆرمار و خۆی قایم کرد. ئینجا عوسمانییەکان بەپەلە ھێزەکانی خۆیان گەیاندە قەڵاکە و ئابڵووقەیان دا. شێخیش بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، ناچار خۆی بەدەستەوە دا. ئەوە بوو گرتیان و نەفیان کرد بۆ شاری مەککە. لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٣دا بەنەفیکراوی لەوێ کۆچی دوایی کرد. سەرچاوەکان[دەستکاری] - ڕۆڵی ڕابەرانی ئایینی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا (شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری وەک نموونە)، ئاسۆ ئازاد سەراوی، گۆڤاری یەکگرتوو، بەشی یەکەم، بەشی دووەم، بەشی سێھەم بەستەری دەرەکی[دەستکاری] - لەتاریکی یەوە بۆ ڕووناکی (بەڵگەنامەکانی شۆڕشی 1880)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: جەمال میرزا عەزیز، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - کورتە دیرۆکی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای (شەمزینانی)(1880 بۆ 1881)، بەختیار حەمەجان حەمە (ب مام حەمید)
CC-MAIN-2015-35
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%DB%8E%D8%AE_%D8%B9%D9%88%D8%A8%DB%95%DB%8C%D8%AF%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7%DB%8C_%D9%86%DB%95%DA%BE%D8%B1%DB%8C
2015-09-03T10:53:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-35/segments/1440645311026.75/warc/CC-MAIN-20150827031511-00172-ip-10-171-96-226.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993396
Arab
57
{"ckb_Arab_score": 0.9933964610099792}
خهندان-رههێل سهمهد بهمهبهستی كڕینی دیاری و یاری بۆ منداڵه ئاوارهكانی ههرێمی كوردستان كهناڵی زارۆ TVی سهربه وهزارهتی رۆشنبیری له رۆژی جیهانی منداڵان كهمپینێكی بهناوی (یاری من خهندی تۆ) راگهیاندووهو تا 10ی حوزهیرانی 2015 بهردهوام دهبێت. ئهمین حهمهد ئهحمهد، بهڕێوهبهری كهمپینی یاری من خهندهی تۆ، به خهندانی راگهیاند: "ئهوان وهك بهڕێوهبهرایهتی كهناڵی زارۆ TVسهر بهڕێوهبهرایهتی گشتی راگهیاندن وچاپ و بڵاوكردنهوهی وهزارهتی رۆشنبیری حكومهتی ههێم لهسهرهتای ئهم مانگه بهبۆنهی رۆژی جیهانی منداڵان كهمپینێكیان به ناوی (یاری من خهندی تۆ) راگهیاند بۆ ماوهی ده رۆژ بهردهوام دهبێت". وتیشی: "ئامانجمان لهو كهمپینه كه بهههماههنگی لهگهڵ كۆمسیۆنی پهنابهرانی جیهانی(UNHCR) رێكخراوه، كۆكردنهوهی كۆمهكه بۆ كڕینی دیاری و یارییه بۆ مندڵانی ئاواره". بهرێوهبهری كهمپینی یاری من خهندهی تۆ، ئاماژهی بهوهشكرد: "بۆ كۆكردنهوهی ئهو كۆمهكانه كهمپینهكه ئهم ژماره حسابیهی لهبانكی كوردستان بهژماره (10003843) كردۆتهوه، ههر كهسێك بیهوێ كۆمهك پێشكهش بهمنداڵانی ئاواره بكات دهتوانن لهرێگای ئهو ژمارهیه هاوكارییهكانیان بكهن". بههۆی توندوتیژییهكانی عیراق و سوریا ژمارهیهكی زۆر له ئاوارهو پهنابهر روویان له ههرێمی كوردستان كردووه و له ژێر چادرو خێمهكان نیشتهجێكراون، كه بهشێكی زۆریان له توێژی منداڵانن. پ.ز ئهم بابهته 295 جار خوێنراوهتهوه
CC-MAIN-2015-40
http://xendan.org/dreja.aspx?jmara=39819&Jor=1
2015-10-06T20:12:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443736679145.29/warc/CC-MAIN-20151001215759-00194-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.956934
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9569335579872131, "sdh_Arab_score": 0.03290247172117233}
ئەیچ تی ئێم ئێڵ ئەیچ تی ئێم ئێڵ (بەئینگلیزی: HTML، کوردەکرێتەوە بۆ هتمل) کە کورتکراوەی HyperText Markup Language زمانێکی پیشاندانی پەڕەکانی سەر وێبە کە بەکاردێت بۆ نووسینی ھەر پەڕەیەک لەسەر وێب. پەڕگەی ھتمل تەنھا پێکھاتووە لە دەق، کە ئەویش پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر لە تاگ و توخم و نووسراوی ناو پەڕەکە. ئەم تاگانە بە وێبگەڕ دەڵێن کە چۆن نووسین و وێنەکان یان ناوەڕۆکی پەڕەکە دەربکەوێت. ھتمل زۆر ئاسانە بۆ فێربوون بە ڕادەیەک کە کەسێکی دوور لە ئایتی ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا فێری ھتمل ببێت و بینووسێت و دەستکاری بکات. ئەوانەی کە ھتمل دەنووسن پێیان ناوترێت پڕۆگرامنووس بەڵکو نووسەر لەبەرئەوەی کە زمانێکی پڕۆگرامین نییە بەڵکو زمانێکی پیشاندانە و لە ھاوپۆلی جاڤا و +++سی و بەیسک نییە. مانای ھتمل[دەستکاری] - HyperText مەبەست لەوەیە کە تۆ بە ناو وێبدا دەگەڕێیت لە ھەر کاتێکدا و بۆ ھەر شوێنێک کە بتەوێت بە کرتەکردن لەو بەستەرانەی لە لاپەڕەکاندا دەیانبینیت نەک بە شێوەیەکی ڕێک و یەک لە دوای یەک. - Markup بریتییە لە کاری تاگەکان لەسەر نووسراوی ناو پەڕەکە وەک (تۆخکردن، لارکردن، ھێڵبەژێرداھێنان، ...) ـی ھەر دەقێک. - Language واتە زمان. HTML زمانە وەک ھەموو زمانە جیاوازەکانی تر چونکە کۆد و ڕستەکاری ھەیە. توانای ھتمل[دەستکاری] ھتمل بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێکی سادە و تاکەکەسی دەست ئەدات یان بۆ ھەر جۆرە ماڵپەڕێک کە نوێکردنەوەی زۆر نەبێت. ئەتوانرێت بە سی ئێس ئێسەوە بلکێنرێت بۆ پێدانی شێوازێکی جوانتر و ئاسانتر لە ڕێکخستنیدا. بە پێچەوانەوە ھتمل بۆ ماڵپەڕێکی بزۆک، فراوان و بازرگانی دەست نادات کە ڕۆژانە نوێ دەکرێتەوە چونکە ھتمل زمانێکی جێگیرە. داڕشتن و نوێکردنەوەی ئەو ماڵپەڕە گەورانەی کە بە ھتمل دەنووسرێن کارێکی زۆر گران و کاتبەرە.
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%8E%DA%86_%D8%AA%DB%8C_%D8%A6%DB%8E%D9%85_%D8%A6%DB%8E%DA%B5
2015-10-09T21:50:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443737935954.77/warc/CC-MAIN-20151001221855-00066-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998441
Arab
136
{"ckb_Arab_score": 0.9984411597251892}
باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو یەکێکە لە پێناسەکانی زانین کە دەبێژێت بۆ ئەوەی کەسێک لەبارەی شتێکەوە بزانێت، پێویستە شتەکە دروست بێت، پێویستە باوەڕبکرێت کە دروستە، وە باوەڕەکە پێویستە پاساوی ھەبێت. بە زمانێکی تر، S دەزانێت کە وتەی P دروستە ئەگەر و تەنھا ئەگەر: - P دروست بێت - S باوەڕی ھەبێت کە P دروستە - S لەو باوەڕەدا کە P دروستە دڵتێرکرابێتەوە (پاساوی بۆ ھێنرابێتەوە).
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%95%DB%8C_%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%DB%8C_%D9%BE%D8%A7%D8%B3%D8%A7%D9%88%D8%A8%DB%86%DA%BE%DB%8E%D9%86%D8%B1%D8%A7%D9%88
2015-10-04T09:18:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443736673081.9/warc/CC-MAIN-20151001215753-00155-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998327
Arab
68
{"ckb_Arab_score": 0.9983268976211548}
ھۆرمۆن ھۆرمۆن مادەیەکی کیمیاییە کە خانەیەک (سلوولێک) یان ئاڵگێک لە بەشێک لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەکات و وەکوو پەیامێک دەچێتە بەشێکی تری لەش و دەبێتە ھۆی گۆڕانکارییەک لەوێ. بۆ گۆڕاندنی مێتابۆلیزمی خانەکان، تەنیا نەختێ ھۆرمۆن پێویستە. ھەندێک لە ھۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤ ئەمانەن: تی٣ و تی٤ کە ھیی ئاڵگی تیرۆئیدن، ئەنسۆلین کە ھین پەنکریاسە و ھتد. [١] میکانیزمی کارکردن[دەستکاری] هۆرمۆنەکان کار لە خانەکان دەکەن لەڕێگەی بەستنەوەیان بە وەرگری پڕۆتینی تایبەت کە دەکەوتە سەر رووی خانە یان ناو سایتۆپلازمی خانە، ئەم بەستنەوەیە دەبێتە هۆی گۆڕان لە فرمانی خانە. هۆرمۆنەکان کاردەکەن وەکو پردی پەیوەندی لەنێوان ئەندام و شانەکان بۆ ڕێکخستنی شێوازی کارکردنیان وەک هەرسکردن و مێتابۆلیزم و هەناسەدان و فرمانی شانە و خەو و گەشە و جولە و فشار و شیر بەرهەم هێنان و زۆربون و باری دەرونی. پێکهاتەی کیمیایی[دەستکاری] هۆرمۆنەکان شێوگی کیمیاییان هەمەجۆرە کە ئیکۆسانۆیدز و ستیرۆید و وەرگیراوەکانی ئەمینۆ ئەسید و پیپتیدەکان و پرۆتین لەخۆ دەگرێ. ئەو ئاڵگانەی کە هۆرمۆن دەردەن بەشێکن لە کۆئەندامی کوێرەڕژێن.
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%BE%DB%86%D8%B1%D9%85%DB%86%D9%86
2015-10-06T14:50:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443736678818.13/warc/CC-MAIN-20151001215758-00227-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989098
Arab
29
{"ckb_Arab_score": 0.9890975952148438}
ڕاوێژكاری گشتی ڕاوێژكاری گشتی ئەفسەری فەرماندەی دادپرسی سى ئاى ئەى یە. ڕاوێژكاری گشتی وەكو پارێزەری بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی كاردەكات و بەرپرسیارە بەرامبەر بەڕێوەبردنی کەموکوڕی و کاریگەری كاروباری یاسایی سى ئاى ئەى، ڕاوێژكاری گشتی لە لایەن سەرۆك کۆمارەوە دیاری دەكرێت و سینات پەسەندی دەكات، پێویستی یەکان خراونەتە سەر بڕیاری دەسەڵاتی هەواڵگری بۆ ساڵی دارایی ١٩٩٧. دەزگای ڕاوێژكاری گشتی دەزگای هەواڵگری ناوەندی، دەزگایەکی سەربەخۆی سى ئاى ئەى یە كە لە لایەن ڕاوێژكاری گشتیەوە ڕێبەری دەكرێت و یارمەتی ڕاوێژكاری گشتی دەدات لە ڕاپەراندنی ئەركە یاساییەکان و بەرپرسیاریەكانی دیکە . لە جیاتی ڕاوێژكاری گشتی ئامۆژگاری یاسایی و ڕێنمایی دەزگا و بەڕێوەبەری سى ئاى ئەى دەكات. بەرپرسیارە لە ڕاپەڕاندنی ئەركە یاساییەکان و بەرپرسیارییەكان و ڕۆلی بەرپرسیارێتی لە سى ئاى ئەى. هەروەها بە شێوەیەکی گشتی ڕاوێژكاری و چاوساغی ئەو كارمەند وئەفسەرانەی لەچوارچێوەی سى ئاى ئەى دا كە بەپرسیارێتی تایبەتیان ھەیە دەکات لە ئەنجامدانی چالاكیەكانی هەواڵگری ئەمریكا.
CC-MAIN-2015-40
https://www.cia.gov/ku/offices-of-cia/general-counsel/index.html
2015-10-05T21:04:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443736677924.38/warc/CC-MAIN-20151001215757-00232-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.810688
Arab
25
{"ckb_Arab_score": 0.8106875419616699, "sdh_Arab_score": 0.1836775243282318}
قاجاڕەکان قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەگەز تورک بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ەوە (١١٧٠ کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) بە ئێران حکومەتیان کردووە. ھۆزی قاجاڕ یەکێ لە بەرەبابە تورکمانەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە ھێرشی مەغولدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئەرمەنستاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شاعەباس تاقمێکیانی گواستەوە بۆ ئێستەرئاباد (گۆرگانی ئەمڕۆ) کە حکومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە ئاغا موحەممەد خانە و دوایین پادشای قاجاڕیش ئەحمەد شا بووە. |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%A7%D8%AC%D8%A7%DA%95%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86
2015-10-08T20:11:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443737899086.53/warc/CC-MAIN-20151001221819-00031-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99886
Arab
46
{"ckb_Arab_score": 0.998860239982605}
فێرگە فێرگە یان قوتابخانە یان خوێندنگا شوێنێکە بۆ پێگەیاندنی لاوان بە زانست و ھۆشیاری ، بەگشتی لە فێرگەکانی جیھان تیشک دەخریتە سەر بوارە زانستیەکان وەک کیمیا ، فیزیا ، بیرکاری ، زمانەکان وەلەبەشیکیش لە فێرگەکان بەتایبەتی فێرگە وێژەییەکان بابەتی مێژوویی و جوگرافیای جیھان و وەرزش و ھونەر دەخوێنرێ یان گرنگی پێ دەدرێت ،لە زۆرێ ووڵاتان فێرگەکان بە پارەن واتە دەبێ دایک و باوک یان کەسێکی قوتابیەکە پارە بات بە فێرگەکە بۆ ئەوەی قوتابیەکە لەلایەن فێرگەکە وەرگیرێ ، لە جیھاندا زۆرینەی ئەو فێرگانەی بەپارە قوتابی وەردەگرن لەلایەن کەرتی تایبەتەوە فێرگەکە بەڕێوە دەچێت لەنموونەی ووڵاتانیش ووڵاتی تورکیا سەرجەم فێرگەکانی بەپارەن ، فێرگەش بەگشتی لەچەند یەکەیەک پێکدێت کە دەستپێکیان فێرگەی سەرەتاییە ئینجا ناوەندی وەپاشان ئامادەیی ئینجا کۆلێژەکان ە یاخوود پەیمانگاکان ، لە ھەرێمی کوردستان یش ھەردوو ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بوونەتە یەک ئاست بەنێوی بنەڕەتی وە لەزۆربەی ووڵاتان قوتابی لە شەش ساڵانەوە دەچێتە فێرگەکان ، زۆرێ لە کەسان پێیان وایە فێرگە تاکە ڕیگایە بۆ سەرکەوتنی گەلێ بۆ بنیاد نانی نەوەی دواڕۆژ.
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%AF%DB%95
2015-10-10T18:10:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443737961332.92/warc/CC-MAIN-20151001221921-00171-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994197
Arab
103
{"ckb_Arab_score": 0.994196891784668}
شارومەندێتی ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| شارومەندێتی (بە ئینگلیزی "citizenship") جۆرێک ئەندامێتی کۆمەڵەیەکی رامیاری (سییاسی) یە کە مافانی بەشداری رامیاری لە ناوەڕۆکی خۆی دا ھەیھ. کەسێک کە ئەم جۆرە ئەندامێتییە ببێ، دەبێ بە شارومەند. ئەم ئەندامێتییە،شارومەندێتی، زۆر نزیکی واتەی نەتەوەییتی یە. شارومەندێتی وەکوو ھەبوونی مافانی رامیاری یە بۆ یەکێک لە ناو کۆمەڵەیەک دا. ب'ەم جۆرە ھەر کەس دەتوانێ شارومەندێتی دەواڵێکی (وڵاتێکی) ھەبێ ئوو نەتەوەییتی دەواڵێکی دیکھ. بۆ نمێنە (نموونە) کوردێک لە ئاڵمانییا دا دەتوانێ شارومەندی ئاڵمانییا بێ ئوو ھەر وەھا لە نەتەوەی کورد بێ. نەتەوەییتی زۆرتر لە واتەگەل "جێگای بەدی ھاتن"، "بنەتوخم (سۆلان)"، "رەگەز (نژاد)" ئوو "ایین" دابەشێنرێ بەڵام شارومەندێتی لە رێژەداریکی زاگۆناڵ (قانونی) لەگەڵ دەواڵێکەوە بە دەست دەھێنرێ. پێرست بههاوڵاتی بوونی سەرنەتەوەیی[دەستکاری] لە ساڵانی گرتووپەڕ دا ھەندێک رێکخراوانی ناونەتەوەیی رامانبەندی شارومەندێت سەرنەتەوەیییان گەشە داوە کە ب'ەو واتەیە کە لە کۆمەڵێکی چەندفەروارمەنێتی دا (وەکوو یەکێتی ئەورۆپا)، شارومەندەکان دەتوانن راسەری شارومەندێتی فەروارمەنییەکەیان شارومەندێتییەکی سەرنەتەوییشیان ھەبێ (وەکوو شارومەندێتی یەکێتی ئەورۆپا). ل'ەم رەوش ئوو باتەکە دا شارومەندێتی رامانبەندێکی دووھھمین (بە دوووای شارومەندێتی فەروارمەنی) ئە. شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی[دەستکاری] شارومەندێتی زۆر جارگەل رێژەداری ئەندامێتی فەروارمەنی نەتەوەی مرۆڤ ئە، بەڵام ھەر وەھا دەتوانێ رێژەداری ئاستێکی ژێرنەتەوەییش بێ. کەسیتی شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی پێویستی بە "دانیشتوویەتی" ھەیھ. ب'ەم واتە کە ئەو دانیشتوووە بییانییە کە شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی دەگرێ، دەتوانێ بەشداری مافەکانی نیشتمانە دووھھمەکەی بێ. ئەو کەسانە وا شارومەندێتی ژێرنەتەوەیییان ھەیە ھەر وەھا شارومەندی دەواڵەکە ئوو نەتەوەکەی خۆشیان ھەن. ستانانی یەکگرتووی ئامێریکاش جۆرێک پەرگاڵی (سیستەمی) شارومەندێتی دووانی ھەیە. شارومەندێتی شانازییانە[دەستکاری] حەندێک دەواڵان ئەم جۆرە شارومەندێتییانە گەشە داوە کە تێدا فەروارمەنییەکەیان ب'ەو کەسانە کە پێیان وایە دەبێ پەسن ئوو رێزیان بکرێ، شارومەندێتی شانازییانە دەدەن. شارومەندێتی لە دیرۆک دا[دەستکاری] لە درێژەی دیرۆک دا دەواڵەکان بۆ خۆیان چەند جۆر شارومەندێتییان ساز کردوووھ. بۆ نمێنەیەکی کەونار ئاتێن ئە کە تێدا بەردەکان، ژنەکان، ئوو بییانیکانیان لە مافانی رامیاری (سییاسی) بێبەش کرابوون. - شارومەندێتی پۆلیس یەکەم جۆری شارومەندێتی لە کۆمەڵە چکۆڵەکانی شاری پۆلیس لە یۆنانی باستان دا دامەزرا. ل'ەو کاتانە دا شارومەندێتی مژارێکی (بابەتێکی) گشتی نەبوو ئوو لە سنۆرەکانی ژییانی کەسانە جییا بوو. بۆ شارومەندێتی پێویست بوو ھەر کەس شارومەندێکی بەتین ئوو پڕکار لە ناو کۆمەڵەکەی خۆی دا بێ. حەر وەھا یە کە ئەریستۆ دەڵێ "بەشدار نەبوون یا بەشدار بوون لە بەرێوەبردنی رۆژانەی کۆمەڵەکە وەکوو چوارپا بوون یا خوودای بوون ئە!" حەر وا کە دییار ئە ئەم جۆرە شارومەندێتییە زۆرتر رێژەداری مافەکانی شارومەند بەرامبەر کۆمەڵەکەی بوو تا ئەو مافە رامیارییانە کە کۆمەڵەکە پێ دەدا. شارومەندێتی پۆلیس لە کاتی رۆمیکان دا گۆڕا ئوو ھەموو بەشەکانی کۆمەڵەی ئەو رۆژانەی رۆمی تێ دەگرت. بەرپرسیاریکانی شارومەندێتی[دەستکاری] ئەرکەکانی زاگۆناڵی (قانوونی) شارومەندێتی بۆ ھەر دەواڵێک جییاواز ن ئوو بە گشتی دەتوانن ئەم ئەرکانیانە ھەبێ: - سەرانە یا باج دان - راژەوانی لە ھەناوەرکۆیەک - راژەوانی لە سپاووسانی دەواڵەکە لە کاتی پێویست بوون دا - فەرمانبردن بۆ زاگۆنەکانی سزاکی دەواڵەکە - ەمەکداری ئوو پاسوانی زاگۆنەکانی کۆمەڵە دێمۆکراتەکە یا دەواڵەکە - شارومەندێکی بەرژەوەند بوون بۆ کۆمەڵەکە ئوو ژییانی شارستانی - بەشداری لە ژووژاندنەوەی ژییانی شارستانی ئوو رامیاری - رێزداری لە مافی ئەوانی دیکە - پاراستنی مافی خۆی یا مافی ئەوانی دیکە بەرامبەر ئەو کەسانە وا دژی ژییانی دێمۆکراتیک خەبات دەکەن
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8E%D8%AA%DB%8C
2015-10-04T12:47:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443736673632.3/warc/CC-MAIN-20151001215753-00153-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985615
Arab
94
{"ckb_Arab_score": 0.9856154322624207, "hac_Arab_score": 0.010524945333600044}
کۆمەڵەی خوێن دژه پهیداکهر:مادهیهکه لهش ئاگادار دهکاتهوه بۆ بهرههمهێننی دژه تهنێک بۆی.دژه پهیداکهرهکان بهشێوهی سرووشتی له لهش دا ههن هانی هیچ وڵام دانهوهیک نادهن بهڵام ههرکاتێک دژه پهیداکهری بێگانه هاتنه ناو لهش خانهکان وڵام داهنهوهیان دهبێت بۆ بهرههمهێنانی دژه تهنهکان. یهکهم گهس که توانی کۆمهڵهی خوێن دیاری بکاتKarl Landsteiner کهسێکی مقاول بوو که نموونهی خێنی چهند کرێکارێکی وهرگرت له ئهنجامی تێکهڵ کردنیان بینی له هندێکیان خوێن مهینی خرۆکه سوورهکان روویدا Agglutinating. کاتێک دووسامپڵی جیاوازی خوێن تێکهڵ دهکرێ خوێن مهین روودهدا له ئهنجامی کارلێک کردنی دژه پهیداکهری خرۆکهی سوور وه دژه تهنی پلازما. سهرنجی لاندشتاینهر بووه هۆی پۆلێنکردنی کۆمهڵه خوێنهکان بهپێی ئهودژهپهیداکهرانهی له خرۆکهی سووردا ههن.
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%DB%95%DB%8C_%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86
2015-10-13T18:26:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443738009849.87/warc/CC-MAIN-20151001222009-00191-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999275
Arab
58
{"ckb_Arab_score": 0.999275267124176}
پێناسە پێناسە یان پێناس دەقێکە کە واتای زاراوەیەک (وشەیەک، دەستەوشەیەک یان ھەر کۆمەڵەیەکی تر لە ھێماکان) یان ھەر شتێکی تر ڕاڤە دەکا. بەو زاراوەیەی کە پێناسە دەکرێ دەوترێ ناسێنراو. لەوانەیە زاراوەیەک گەلەک ڕاستێنە یان واتای جیاوازی ھەبێ. ھەر کام لە ڕاستێنەکان لەلایەن کۆمەڵە وشەیەکەوە دەناسێندرێن کە بەو کۆمەڵە وشەیە دەوترێ ناسێنەر. کێشەی سەرەکی لە دەرھێنان و پێشکەشکردنی پێناسە پێویستیی بەکاربردنی زاراوەگەلێکە کە پێشتر واتایان زانراوە یان ئەوەی کە پێناسەیان بەئاسانی دەست دەکەوێ. لەوانەیە نیشاندانی بەکارچوونی زاراوەکە لە نموونەیەکی دیاریکراوی سادەدا بەس بێ. لە بەرامبەردا، پێناسەی پەیڤی (ئەو پێناسەیەی لە فەرھەنگەکاندا بۆ زاراوەکە دانراوە؛ واتای زاراوەکە لە بەکارچوونی ئاساییدا) وردەکاریی زۆرتری گرتۆتە خۆ ، بۆ نموونە سەبارەت بەوە کە زاراوەکە لە بنەڕەتدا ھیی چ زمانێکە یان ئەوەی کە لە ڕۆژگارانی پێشوودا خاوەنی چ واتاگەلێکی دی بووە. لە گشت زانستەکان و بوارەکاندا گرنگایەتییەکی زۆر بە پێناسە دەدرێ. بیرکاری و ھەروەھا ئەندازەش بە کۆمەڵێک پێناسەوە دەست پێ دەکەن. لە زانستە ئەزموونییەکانیشدا پێناسەکان جێی خۆیانیان ھەیە و زۆر گرنگن. بۆ نموونە، پێناسەکانی کانزا، ترش، ئاژەڵ، و ھتد. وە ھەروەھا لە لقە جۆراوجۆرەکانی فەلسەفەشدا پێویستە زاراوەکان بەوردی پێناسە بکرێن. چونکە گەر وا نەکرێ لەوانەیە خوێنەر یان بیسەر لێی تێک بچێ و تووشی ھەڵە بێ. بۆ نموونە، گەلەک زاراوە ھەن لە ئەخلاقدا، وەک ویژدان، بەختەوەری، ئێرەیی، ئاواتەخوازی، چاکە، خراپە، دەسپێوەگری، بەرچاوتەنگی و ھتد. ئەگەر بۆ ھەر زاراوە پێناسەیەک پێشکەشی خوێنەر یان بیسەر نەکرێ لەوانەیە نەتوانێ دەسپێوەگری و بەرچاوتەنگی لێک جیا کاتەوە و واتایان بۆی ڕوون نەبێ. کەوایە، ئەوە تەنیا پێناسەیە کە دەتوانێ وشەکان لە یەکتر جیا بکا و سنووریان دیاری بکا. چ زۆر ھەبووە دوو کەس بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر شتێک باس بکەن و قسە بە شەر بدەن تەنھا لەبەر ئەوەی کە ئەو شتە بۆ ھەر کامەیان واتایەکی جیاوازی بووە. ئەگەر سەرەتا ئەو شتەیان پێناسە بکردایە و مەبەستی خۆیانیان ڕوون بکردایە بێگومان ناکۆکییەکەش پێش نەدەھات. ئامانج لە پێناسکردنی شتێک ئەوەیە کە بتوانرێ ئەو شتە لە شتانی دیکە بناسرێتەوە و جیا بکرێتەوە. بۆ ئەوەی کە پێناسە دروست و تەواو بێ، دەبێ ھەندێک مەرج لە بەرچاو بگیردرێن کە بریتین لە: - ناسێنەر نابێ گشتیتر لە ناسێنراو بێ. چونکە ئەگەر وا نەبێ ناسێنەر جگە لە ناسێنراو ئاماژە بە شتگەلی دیکەش دەدا. بۆ نموونە ناکرێ بڵێین مرۆڤ گیاندارێکە لە سەر دوو پێ دەڕوا بە ڕێگە، چونکە ئەم پێناسەیە بۆ زۆر گیانداری تریش دەگونجێ. - ناسێنەر نابێ تایبەتیتر لە ناسێنراو بێ. چونکە ئەگەر وا نەبێ ھەموو نموونەکانی ناسێنراو ناگرێتە خۆ. بۆ نموونە ناکرێ مرۆڤ ئاوەھا پێناسە بکەین: مرۆڤ بوونەوەرێکە خودا دەپەرستێ؛ چونکە زۆر کەس ھەن خوداپەرست نین. - ناسێنەر و ناسێنراو نابێ ناتەبا بن. بۆ نموونە نابێ بڵێین بازنە شێوەیەکە لە چوار ڕاستەھێڵ پێکھاتووە. - ناسێنەر دەبێ لە ناسێنراو ناسراوتر بێ. چونکە ئەگەر وا نەبێ پێناسە ئامانجی خۆی (= ڕاڤەکردنی ناسێنراو) نەپێکاوە. - ناسێنەر نابێ کوتومت ناسێنراو بێ. بۆ نموونە نابێ لە پێناسەی مرۆڤدا بوترێ مرۆڤ ئینسانە. - پێناسە نابێ تووشی خولانەوەمان بکا. واتە نابێ پێناسکردنی ناسێنەر پێویستی بە ھێنانی ناسێنراو بێ. - لە دەقی پێناسەدا دەبێ زاراوەی گشتیتر پێش زاراوەی تایبەتیتر بێ. چونکە گشت لە تایبەت ناسراوترە و ھەروەھا گشت لە تایبەتدا ھەیە. ئەگەر تایبەت بکەوێتە پێش گشتەوە ئەوە دووپاتبوونەوەیە. - لە دەقی پێناسەدا وشەکان دەبێ ڕوون و بەبێ ھیچ چەشنە لێڵییەک بن.
CC-MAIN-2015-40
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%8E%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%95
2015-10-10T12:34:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-40/segments/1443737952309.80/warc/CC-MAIN-20151001221912-00134-ip-10-137-6-227.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998554
Arab
99
{"ckb_Arab_score": 0.9985537528991699}
فلۆپی دیسک فلۆپی دیسک یان پەپکەی نەرم پەپکەیەکە زۆرتر لە ڕابردوودا بەکارهاتووە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی پەڕگەی تایبەتی ، دەسپێکی بەکارهێنانیشی بۆ ساڵی ١٩٦٠ دەگەڕیتەوە ، لەئێستاش بەهۆی پهپكهڕهقه(Hard) و تێپهڕگهی زنجیرهبهستی گشتی (USB) باوی پەپکەر نەرمە نەماوە و لەپێشووشدا شوێنی تایبەت لەبۆ پەپکە نەرمە لە کۆمپیوتەر دائەنرا بەڵام لە ئێستادا بۆی ساز ناکرێ و لەجێگای ئەو ئامێری تایبەت هەیە دەتوانرێ پەپکە نەرمەی پێ ببەسترێتەوە و هاوپەیوەستی کۆمپیوتەر بکرێت بەهۆی (USB)یەوە.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%D9%84%DB%86%D9%BE%DB%8C_%D8%AF%DB%8C%D8%B3%DA%A9
2015-11-25T12:17:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398445142.9/warc/CC-MAIN-20151124205405-00065-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.984435
Arab
56
{"ckb_Arab_score": 0.9844346046447754, "sdh_Arab_score": 0.0129804452881217}
دۆڵی گورگەکان دەستپێکی زنجیرەکە بە تورکی |کاست||نەجاتی شاشماز کینان جۆبان گۆرکان یوکون... |دەرهێنەر||ڕاجی شاشماز| |پەخشی یەکەم||٢٠٠٣| |دوایین پەخش||بەردەوامە| |وڵات||تورکیا| دۆڵی گورگەکان (بە تورکی: Kurtlar Vadisi، بە عەرەبی: وادي الذئاب) زنجیرە درامایەکی کۆمەڵایەتی تورکییە، و بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی و ئەو ڕووداوە ڕاستیانە لە خۆدەگرێت کە لە زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕوو دەدەن لە چوارچێوەی درامایەکدا کە نزیکە بە تۆمارکردنێکی ڕاستییەکان، و زنجیرەکە جیادەکرێتەوە بە بوێرانە وئازایەتیەکی زۆر و ڕوونی لە ئاشکراکردنی گەندەڵی حکومەتەکان و ڕژێمە سیاسییەکان و پەیوەندییان بە مافیاوە، و ئەم درامایە تەنگەژە و دەمەتەقێیەکی فراوانی لە ئیسرائیلدا نایەوە بە هۆی نیشاندانی ڕێگا و شێواز و پەیوەندی زانیاریدانی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تاوان و پاڵپشتکردنی تیرۆر و مافیاوە. و نمایشکردنی دراماکە دەستی پێکردووە لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا هەر بەردەوامە و وەرزی شەشەمی لێ نمایش دەکرێت، و لە ساڵانی پێشتردا پێنج بەشی تری لێ پەخشکراوە، و جەماوەرێکی بەرفراوانی هەیە و دۆبلاژکراوە بۆ زۆر لە زمانە جیهانییەکان. رۆڵی سەرەکی دراماکە لەلایەن هونەرمەندی ناسراوی تورکی نەجاتی شاشمازەوە دەبینرێت. پێرست کاستی بەرهەمەکە[دەستکاری] بەرهەمهێنەرەکانی بەشی یەکەمی دۆڵی گورگەکان کە لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ی خایاند هەردوو ناوداری تورکیا عوسمان سیناو و ڕاجی شاشماز بوون، و دەرهێنانی بەشەکانی تری دۆڵی گورگەکان لەلایەن ڕاجی شاشمازەوەیە، و هەروەها ئەو نووسەرانەی بەشدارن لە نووسینی ڕووداوەکانی بەشە جیاوازەکانی دۆڵی گورگەکاندا ئەمانەن؛ ڕاجی شاشماز، بەهادیر ئۆزدنەر، جونێت ئایسان، محەمەد تورگۆت، ئەحمەد یورداکول. و ئەکتەرە سەرەکیەکانی ڕۆڵ دەبینن لە درامای دۆڵی گورگەکان ئەمانەی خوارەوەن؛ |ناو||ناو (بە تورکی)||ناوی لە دراماکەدا| |نەجاتی شاشماز||Necati Şaşmaz||پۆڵات ئەلەمدار (موڕاد عەلەمدار)| |کینان جۆبان||Kenan Çoban||عەبدول حەی جۆبان| |گۆرکان یوکون||Gürkan Uygun||مێماتی| |ئیرهان ئوفک||Erhan Ufak||ئیرهان (عومران)| |ئەمین ئۆلجای||Emin Olcay||بابا عومەر| |سەرپیل تامور||Serpil Tamur||ماما نەزیفە| بەشی یەکەم[دەستکاری] ڕوو داوەکانی بەشی یەکەم درامای دۆڵی گورگەکان ئەسوڕێتەوە لەسەر کەسایەتی عەلی جاندان، کە مناڵێک بووە لە پەناگەی بێ باوکان و ئێستا ئەفسەری زانیاریدانە، و لەڕێگە سەرۆکە ڕاستەوخۆکەیەوە داوای لێدەکرێت کە بچێتە پڕۆسەیەکی نهێنییەوە لەناو جەرگەی مافیاکاندا کە ناسراون بە کۆڕی دۆڵی گورگەکان. و بۆ دەستپێکردنی ئەم پڕۆسەیەش پێویستە عەلی جاندان شێوەی خۆی بگۆڕێت و بە کەسایەتییەکی نوێ بێتەوە، و لە دوای چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ گۆڕینی شێوەی ڕووخسار و دەنگی و کەسایەتی پۆڵات ئەلەمدار (موڕاد عەلەمدار) لەدایک دەبێت. و هەڵدەسێت بە نزیکبوونەوەی لە سەرکردەکانی مافیاکان و چوونە ناو ژووری کاروبارەکانیانەوە تا بە پلانەکانیان بزانێت و بۆ ئەمەش پێویستە خۆی وەک یەکێک لە مافیا نیشان بدات لەسەرەوە، و یەکێک لە پیاوەکانی مافیا کە ناوی سولەیمان شاکرە دەناسێت دوای ئەوەی لە مردنێکی مسۆگەر ڕزگاری دەکات، و دەبێتە دەستە ڕاستی شاکر و بە یەکەوە گروپێکی جوان پێک دەهێنن لەناو مافیادا. و زنجیرەکە وەستاوە لەسەر حەوت کەس کە کۆڕی مافیاکە پێک دەهێنن (کۆڕەکە دۆڵە و حەوت کەسەکەش گورگەکانن)، و کەسایەتی موڕاد عەلەمدار ئەتوانێت گومان بخاتە نێو کۆڕەکەوە. بەشی دووەم[دەستکاری] و بەشی دووەمی دۆڵی گورگەکان زیاتر لە بارەی تیرۆرەوە ئەدوا، و بەڵام نمایشی دراماکە وەستێنرا لە دوای زنجیرەی دووەمی لەبەر ئەو هەڕەشەیەی بەرەو ڕووی کەسایەتییەکانی دراماکە بوویەوە، لەبەرئەوەی تیرۆری ڕوون دەرکردەوە لەگەڵ پەیوەندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە تیرۆرەوە. بەشی سێیەم[دەستکاری] ڕووداوەکانی بەشی سێ ئەدوێت لەسەر جیهانی ئیش و کار و پیاوەکانی و دەستگرتنیان بەسەر دەوڵەتەکانی جیهاندا لەڕێگەی کۆمپانیای فرەڕەگەزەوە، موڕاد عەلەمدار و مێماتی و عەبدول حەی و پیاوەکانیان دەزگای کەی جی تی دەگرنە دەست و ئیشەکەیان جۆرێک شێوازی فەڕمی وەردەگرێت، و ڕووداوەکان دەست پێدەکات بە کوژرانی یەکێک لە بازرگانە گەورەکان بە ناوی تۆڕۆس، تا پیلانگێڕییە گەورەکە دەربکەوێت لەگەڵ کۆڕی ئەو چوار خێزانەی کە دەستیان گرتووە بەسەر ڕێکخراوەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامەکانیان و مادە بێ هۆشکەرەکان کە دابەش دەکرێن بە سەر خوێندنگەکان و ناوەندەکانی فرۆشتن و بە کرێدانی فیلم و یانە شەوانەییەکان ...هتد، هەروەها پەیوەندییان بە چەک و تەقینەوەکان و تەنانەت کاریگەرییان لەسەر دەزگای زانیاریدان، هەروەها ڕووداوەکان باس لەو پیاوانەی دەوڵەت دەکات کە هاوکاری ئەوانە دەکەن لەسەر حسابی نیشتیمان و خەڵکی وڵاتەکەیان. هەروەها کەسایەتییەک دەردەکەوێت ناودەبرێت بە (ئەسکەندەری گەورە) کە لە ڕاستییدا یەکێک بووە لە پیاوەکانی زانیاریدانی پێشوو بووە و لە دەوڵەتی تورکیا هەڵگەڕاوەتەوە، و ئەمەش کەسایەتییەکیی ڕاستییە و وقیلمێکی هەیە کە باسی ژیانی ئەسکەندەری گەورە دەکات و هەوڵی دەستگرتن ئەدات بەسەر تورکیادا، لە ڕێگەی دەسەڵاتی بەسەر خائینەکانی ناو دەوڵەتدا، بەڵام موڕاد هەوڵی وەستاندنی پلانەکانی ئەدات، و ڕووداوەکان بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی ململانێ و بەسەرهاتێکی گەورەدا. بەشی چوارەم[دەستکاری] لەم بەشەدا کەسێک دەردەکەوێت بەناوی ئارۆن فیلەر کە ترسناکتر و گەورەتر و بەهێزترە لە ئەسکەندەری گەورە، و پیاوی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، و پلان دادەنێت بە دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزە و بیرە نەوتەکان لە ڕێگەی تۆڕێک پیاویانەوە لە عێراق و دەوڵەتەکانی تردا و ئارۆن وەک یەکەم کەسی گلادیۆ ئیش دەکات لە تورکیا، و موڕاد ناچار دەبێت بەدواداچونی ئەسکەندەر و پیاوەکانی گلادیۆ، و ئەسکەندەر لادەبرێت لەسەر ئیشەکەی، و هەر لەم بەشەدا بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی مێماتی موڕاد و عەبدول حەی ئەچنە سەفارەتی ئیسرائیلەوە و چەند کەسێکیان لێدەکوژن، و ئەمەش ئەزمەیەکی سیاسی دروستکرد لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل. و پاشان عەبدول حەی لەدوای برینداربوونی ئەکەوێتە دەستی ئارۆن فیلەری پیاوی ئەمەریکا و لە ژێر ئازاردان بۆ ئەوەی زانیارییان بداتێ یادەوری لە دەست ئەدات و دە ساڵ ئەگەڕێتە دواوە، و موڕاد سەرقاڵ ئەبێت بە چارەسەرکردنی عەبدول حەییەوە لە دواییدا و چەندین ڕووداوی گەورەش لەم میانەیەدا ڕوو ئەدەن، تا دواجار ئەسکەندەری گەورە ژنەکەی موڕاد و کچەکەی ئەفڕێنێت و پێش ئەوە بیانتەقێنێتەوە ئارۆن فیلەر کچەکەی موڕاد ئەفڕێنێت، بەڵام موڕاد وا ئەزانێت کچەکەی لەگەڵ دایکیا لە تەقینەوەکەدا گیانیان لە دەستداوە، و پاشان کۆتایی دێت بە لە پەتدانی ئەسکەندەر لەلایەن موڕادەوە. بەشی پێنجەم[دەستکاری] بەشی پێنجەمی دۆڵی گورگەکان لەسەر هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی ئاسایشی تورکیا ئەدوێت بە هاوکاری ریکخراوە تیرۆرییەکان، و هەروەها کەسایەتییەکی نوێ دەردەکەوێت، بەناوی (ئارسۆی) کە هەوڵی دەستگرتن ئەدات بەسەر تورکیادا لە ڕێگەی دروستکردنەوەی کۆڕێکی مافیای نوێ و تێکدانی مەعنەویاتی هاوکارەکانی موڕاد عەلەمدار دوای ئەوەی هەڵدەسێت بە کوشتنی کوڕەکەی مێماتی و یەکێک لە هاوڕی نزیکە پێشووەکانی عەبدول حەی ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناو کۆمەڵەکەی خۆی، لە دوای کێشمەکێش و ململانێیەکی زۆر موڕاد ئەتوانێت دەست بگرێت بەسەریدا، و ڕووداوەکانی بەشی پێنجەم کۆتاییان پێدێت، دوای ئەوەی موڕاد ئەزانێن کچەکەی زیندووە و ئارۆن فیلەرە ئەمریکییەکە لێی شاردۆتەوە. بەشی شەشەم[دەستکاری] ڕووداوەکانی بەشی شەشەم دەست پێدەکات بە دۆزینەوەی کچەکەی موڕاد و پاشان کوشتنی ئارۆن فیلەر لەسەر دەستی موڕاد، و هەتا ئێستا ئەم بەشە پەخش دەکرێت لە تورکیا. فیلمەکانی دۆڵی گورگەکان[دەستکاری] هاوکات لەگەڵ ئەم زنجیرە درامایانەدا، سێ فیلمی دۆڵی گورگەکان هەیە، ئەوانی دۆڵی گورگەکان - عێراق، دۆڵی گورگەکان - گلادیۆ و دواجار دۆڵی گورگەکان – فەلەستین دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی ئازادی دەرکرا.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%86%DA%B5%DB%8C_%DA%AF%D9%88%D8%B1%DA%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86
2015-12-02T01:33:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398525032.0/warc/CC-MAIN-20151124205525-00292-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.926609
Arab
48
{"ckb_Arab_score": 0.9266090989112854, "sdh_Arab_score": 0.04658425971865654, "hac_Arab_score": 0.026788681745529175}
بوومەلەرزە بوومەلەرزە بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یاخوود سەرزەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕووی ئەدات. زۆرینەی رووداواکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسیەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەورادەیە کە زەرەروو زیانێکی مەزن بە مرەۆڤ و مال و دەزگاکانیان دەگەێنێت. گەورەیی بوومەلەرزە[دەستکاری] گەورەیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە لەوە کە ئەو بوومەلەرزە، چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. گەورەیی بوومەلەرزەکان بە ڕیشتەر ئەندازە دەگیرێت. تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%85%DB%95%D9%84%DB%95%D8%B1%D8%B2%DB%95
2015-11-29T03:24:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398455246.70/warc/CC-MAIN-20151124205415-00336-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.954708
Arab
40
{"ckb_Arab_score": 0.9547083973884583, "hac_Arab_score": 0.040728356689214706}
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان معاویەی کوڕی سەخڕ کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف ناسراو بە معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان, نازناوەکەی باوکی عەبدول ڕەحمان بووە ویەکێک لە کوڕەکانی ئەبو سوفیانی کوڕی حەرب بووە ویەکەم خەلیفەی دەوڵەتی ئەمەویە, والی شام بوو لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان و لە دووای ڕووداوی کوژرانی عوسمان, عەلی بووە خەلیفە کە بووە ناکۆکیان ھەتا عەلی کوژرا پاشان حەسەنی کوڕی عەلی وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویە بە پێی ڕیکەوتنێک, وبەم شێوەیە معاویە دەوڵەتی ئەمەوی دامەزراند و دیمەشقی کردە پایتەختی و موبایەعەی وەرگرت بۆ یەزیدی کوڕی پێش مردنی. |معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان| |دامەزرێنەرى خەلافەتى ئەمەوى| |ماوەی دەسەڵاتی||(٦٦١ – ٦٨٠) ز| |لە دایک بوونی||٦٠٢ ز| |بنەماڵەی دەسەڵاتدار||ئەمەوییەکان| |کۆچی دوایی||٦٨٠ز| |باوکی||ئەبوسوفیانی کوڕی حەرب| |دایکی||ھندی کچی عەتبە| |لە پاش دەسەڵاتی||یەزیدی کوڕی معاویە| پێرست نەژادی[دەستکاری] کوڕی ئەبو سوفیان (سەخڕ)ی کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلاب بووە, کە باوکی لە پێشەواکانی قوڕەیش بووە ویەکێک بوو لە دانا وخاوەن ڕاکانی مەککە ودایکی معاویە ھندی کچی عەتبەی کچی ڕەبیعەی کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مناف بووە. ژیانی[دەستکاری] خێزان و منداڵەكانی[دەستکاری] - مەیسونی كچی بەحدەلی كەلبیە، (یەزید)ی لێ بوو. - فاخیتەی كچی قەرزەی مونافیە. ئەمیش (عەبدولڕەحمان) و (عەبدوڵڵا)ی لێ بوو. - نائیلەی كچی عومارەی كەلبیە. ئیشەکانی لە سەردەمی ئەبوبەکر[دەستکاری] سەرکردایەتی سوپای براکەی (یەزیدی کوڕی ئەبو سوفیانی) گرتە دەست لە خەلافەتی ئەبوبەکردا, وھەڵگەڕاوەکانی کوشت لە شەڕی یەمامەدا, پاشان خەلیفە ئەبوبەکر لەگەڵ یەزیدی برایدا ناردی بۆ فەتحی شام ولەگەڵیا بوو ڕۆژی فەتحی سەیدا و عەرقە و جەبەل و بەیروت لە کەنارەکانی شام. ولایەتی شام[دەستکاری] معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان ولایەتی ئوردنی لە شام گرتە دەست لە ساڵی ٢١ک لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، لە دوای مردنی یەزیدی برای، خەلیفە عومەر معاویەی کردە والی دیمەشق و دەوروبەری، پاشان خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان کردیە والی ھەموو شام، لە دوای وەفاتی عوسمان ساڵی ٣٥ک دەرچوو لە فەرمانی خەلیفە عەلی کوڕی ئەبوتالیب وداوای حەقسەندنەوەی لە بکوژانی عوسمانی کوڕی عەفان ئەکرد، ولە پێش ئەوەشدا ڕووداوی جەمەل ڕوویدا کە عائشەی کچی ئەبوبەکر خێزانی پێغەمبەر محەمەد ڕووبەرووی خەلیفە عەلی بوونەوە وسەرکردەی سوپاکە تەڵخەی کوڕی عوبەیدوڵڵا وزوبێری کوڕی عەوام بوون کە ھەموویان دەرچوون بۆ ئەوەی حەقی کوژرانی عوسمان بسێنن، ولە دوای ئەو ڕوودوە معاویەش لەگەڵ خەلیفە عەلی کوڕی ئەبوتالیب ڕووبەڕووبونەوە شەڕی سەفین لە نیوانیان ڕوویدا، ولە دوای کوژرانی عەلی، موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی عەلی لە عێراق وحیجاز بەڵام معاویە ڕووبەرووی بۆیەوە وحەسەن بۆ ئەوەی ڕێ لە خوێن ڕشتنی موسڵمانان بگرێت وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویە بە مەرجێک دوای خۆی معاویە خەلافەت بگەڕێنێتەوە بۆ حەسەن وحسەینی برای، بەم شێوەیە معاویە بووە خەلیفەی موسڵمانان ودیمەشقی کردە پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی. فەتحە ئیسلامیەکان[دەستکاری] لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی و معاویە خەلافەتی گرتە دەست و دەوڵەتە ئیسلامیەکەی بەھێز کرد فەتحی ئیسلامی دەستی پێکرد, ولە سەردەمی معاویەدا ڕووبەری دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو و لە ئاڕاستەی وڵاتی ڕۆم و سەند و کابول و ئەھواز و وڵاتی ئەودیو ڕووبار و باکوری ئەفەریقادا, ومعاویەی یەکەم کەشتیگەلی جەنگی دروستکرد لە مێژووی ئیسلامدا و دوورگەی قوبرس وسەقڵیە و ناوچە و دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستی پێ فەتح کرد. معاویە توانی ڕێگە لە دەوڵەتی بیزەنتی تەسک بکاتەوە لەسەر سنورەکانی لەگەڵیاندا ودەستی گرت بەسەر دوورگەی ڕۆدس و ئەڕواد, کە دوورگەی ئەڕواد لەسەر کەنارەکانی شام لە سوریا گرنگیەکی زۆری ھەبوو لەبەر نزیکبوونی لە قوستەنتینیە, معاویە گەمارۆی ئەو شارەی دا ھەرچەن ئەم گەمارۆدانانە زیانێکی گەورەی لە ڕۆم خست بەڵام نەیانتوانی فەتحی قوستەنتینیە بکەن ومعاویە ناوەندی بۆ دروستکردنی کەشتی دەریای دروستکرد لە شارەکانی کەناری شامدا و لە دوورگەی ڕەوزە, ھەروەک ئەو پلانەی جێبەجێکرد بۆ گواستنەوەی عەرەبە موسڵمانەکان بۆ دوورگەکانی دەریای ناوەڕاست بۆ پارێزگاری کردنی وبڵاوکردنەوی ئیسلام تیایدا, موسڵمانان دابەزین لە سەقڵیە ساڵی ٤٨ک. حالەتی نەتەوەی ئیسلامی پێش ئەوە معاویە خەلافەت بگرێتە دەست[دەستکاری] معاویەیبەرپرسەی ئومەی ئیسلامی گرتە دەست, کە سێ بەش بوون لەو کاتانە, بەشی یەکەم, ئەوانەی داوای حەق سەندنی کوژرانی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفانیان ئەکرد, وبەشی دووەم, ئەوانەبوون کە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبیان خۆشئەویست و خۆی نەوەکانیان بە شایانتر ئەزانی بۆ وەرگرتنی خەلافەت کە زۆرینەیان لە عێراق بوون و کەمێکیان لە میسر بوون, وبەشی سێیەم, خەواریجیەکان بوون, کە دژی ھەردوو تاقمەکەی تر بوون وبە لە ئایین لادەریان دائەنان, ویەکەم ئەرکیان بە کوشتنی معاویە و کۆمەڵەکەی عەلی دائەنا, ئەوەی گرنگ بوو بۆ معاویە وقەلەقی کردبوو خەواریجیەکان بوون کە باشی سیاسەت سوودی نەبوو لەگەڵیان وڕۆچوونێکی توند ڕۆچوون لە ئایندا, معاویە دوایان کەوت وبە دوای ئەونەدا چوو کە لە زانیاریە ئیسلامیەکان لایانئەدا. سیاسەتی ناوخۆ[دەستکاری] دامەزراندنی دیوانە ناوەندیەکان, کە پێک ھاتبوو لە[دەستکاری] - دیوانی پەیامەکان کە دەستەیەک بوون سەرپەرشتی نوسینی پەیامەکانی خەلیفە و فەرمان و ڕێکەوتنەکانیان ئەکرد. - دیوانی خاتم کە بەدوای نھێنی و پاراستنی نێراوەکانی دەوڵەتدا دەچوو. - دیوانی پۆستە کە ڕژێمی پۆستە ھاتە دەوڵەتی ئیسلامیەوە لەو کاتانەدا. - ڕژێمی نوسینەکان, کە نوسەری دانا بۆ نوسینی پەیام ونوسەر بۆ دیوانی سەرباز وبۆ دیوانی پۆلیس ودیوانی داد. دابینکردنی ئاسایش بۆ دەوڵەت[دەستکاری] - گرنگیەکی زۆری دا بە دابینکردنی ئەمن وئاسایش بۆ خەڵک دا و پاسەوان و پۆلیسی دانا کە پاسەوانەکانی لە ترسی ئەو خەواریجانە دانا کە ئەیانویست بیکوژن, وپۆلیسیش بۆ پاراستنی یاسا وئاسایش. - بە باشی پیاو وبەرپرسەکانی ھەڵئەبژارد - پەیڕەوی ھەردوو سیاسەتی توندڕەوی ونەرم ڕەوی ئەکرد - دەزگای زانیاری زۆر بەھێز بوو لە ناوەوە ودەرەوەدا لەو سەردەمە. لە نمونەی ئەمەشا ئاگاداربوون بوو لەو نێرراوانەی لە نێوان حسەین وخەڵکی عێراقدا بوو. - گرنگی دا بە سوپای ئیسلامی. ولەو شتانەی کە بۆ یەکەم جار معاویە لە جیھانی ئیسلامیدا داینا ئەوەبوو کە یەکەم کەس بوو لە ناو خەلیفەکاندا کە ڕایسپارد حوکم بدرێتە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی. کۆچی دوایی[دەستکاری] کۆچی دوایی کرد لە دیمەشق لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا دوای ئەوەی فەرمانی کرد بە دانانی کوڕەکەی (یەزیدی کوڕی معاویە) لە جێگەی خۆی, نێژرا لە دیمەشق ومردنی ساڵی ٦٠ک بوو, دوای ئەوەی کە ٢٠ ساڵ والی و٢٠ ساڵ خەلیفە بوو.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%88%DB%8C%DB%95_%DA%A9%D9%88%DA%95%DB%8C_%D8%A6%DB%95%D8%A8%D9%88%D9%88%D8%B3%D9%88%D9%81%DB%8C%D8%A7%D9%86
2015-11-26T00:25:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398446286.32/warc/CC-MAIN-20151124205406-00064-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.96559
Arab
91
{"ckb_Arab_score": 0.9655899405479431, "sdh_Arab_score": 0.02421031892299652, "hac_Arab_score": 0.010211152955889702}
مەلا مەشھوور مەلا مەشھوور کەسایەتیەکی کۆمێدیایە لەناو کوردستان و تورکیا و ئێران و بالکان و ووڵاتە عەرەبییەکان ، نەتەوەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناوی جیایان داناوە وەک کورد مەلا مەشھوور وە فارس مەلا نەسرەدین وەلای عەرەب جحا ، لەساڵی ١٩٦٧ مێژوونووسی کورد حوسێن حوزنی موکریانی پەرتووکێکی لەسەر مەلای مەشھوور بڵاوکردەوە. سەرچاوە[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D9%84%D8%A7_%D9%85%DB%95%D8%B4%DA%BE%D9%88%D9%88%D8%B1
2015-11-29T08:45:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398457127.55/warc/CC-MAIN-20151124205417-00356-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.882901
Arab
59
{"ckb_Arab_score": 0.8829014897346497, "sdh_Arab_score": 0.07331489026546478, "hac_Arab_score": 0.043685272336006165}
سیمبیان سیمبیان (بە ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی ژێدەرکراوەی تایبەت بە مۆبایلە و زۆرترین بازاڕی لە سیستەمەکانی مۆبایل داگیرکردووە بە شێوەیەک کە لە ھەر ١٠ مۆبایلێک چواریان سیستەمی سیمبیانی لەسەرە. لە سەرەتاوە لە لایەن Symbian ltd ـیەوە پەرەی پێ دراوە تا لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ نۆکیا پشکەکانی تری Symbian ltd کڕی و دامەزراوەی سیمبیانی دروست کرد. سیمبیان و سەرچاوەکراوە[دەستکاری] پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٤/٢/٢٠١٠ سیستەمی کارپێکردنی Symbian OS تەواوی کۆدەکانی کرد بە سەرچاوەکراوە و خرانە بەردەست بۆ پەرەپێدەران. پێشتر تەنھا ناووکی Kern سیستەمەکە لەڕێگەی مۆڵەتی گشتی Eclipse خرابووە بەردەست، بەم کردارە ھەموو داوانامە و نەرمەکاڵاکانی سیستەمەکە کراون بە سەرچاوەکراوە [١] . ھەنگاونان بەرەو ژێدەرکراوەبوونی سیمبیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دەستی پێکرد پاش ئەوەی نۆکیا زۆرینەی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی و، دامەزراوەی سیمبیانی دروستکرد. کە ئەمەش یەکێکە لەو ھەوڵانەی نۆکیا داویەتی بۆ زیندوکردنەوەی سیمبیان بەتایبەت لەدوای ئەو گەشە خێرایەی iPhone و Android و دابەزینی ڕێژەی بەکارھێنانی سیمبیان، زۆرێک پێیان وایە کە سیمبیان سیستەمێکی کۆنە و وردەوردە بەکارھێنانی ڕوو لە کەمی دەکات و سیستەمەکانی تری جێگەی دەگرنەوە[٢]. پەراوێزەکان[دەستکاری] سەرچاوە[دەستکاری] بەستەری دەرەکی[دەستکاری] - کۆسک - سیستەمی کارپێکردنی تایبەت بە مۆبایل symbian ھەموو کۆدەکەی سەربەست کرا - کوردئایتی گروپ - سیمبیان ئەبێتە ژێدەرکراوە
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D9%85%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86
2015-11-27T08:16:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398448389.58/warc/CC-MAIN-20151124205408-00000-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987566
Arab
83
{"ckb_Arab_score": 0.9875656962394714}
کۆمەڵە فەرمان کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set) یا نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set architecture یا ISA) ئەو بەشە لە نژیاروانیی کۆمپیوتەرە کە پێوەندیی بە پرۆگرامینگەوە ھەیە، کە ئەمەش داگری جۆرەدراوە بنەچەیییەکان، فەرمانەکان، شێوازەکانی ناونیشاندان، نژیاروانیی بیرگە، مامەڵە لەگەڵ ئاوارتە و ناوبڕ، تێچوو/دەرچوو -ی دەرەکییە. نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان ئەبێ لە وردەنژیاروانی جیا بکرێتەوە. وردەنژیاروانی کۆمەڵێک تەکنیکی داڕشتنی پرۆسەسۆرە بۆ پیادەکردنی کۆمەڵە فەرمان. کۆمپیوتەرگەلێک بە وردەنژیاروانیی لێکجیاوازەوە ئەتوانن یەک کۆمەڵە فەرمان بەکار بێنن. بۆ نموونە، Intel Pentium و AMD Athlon دوو وەرگێڕاوەی زۆرلێکنزیکی کۆمەڵە فەرمانی x86 -یان پیادە کردووە، کەچی دیزاینی ناوەوەیان زۆر لێکجیاوازە. پۆلاندنی کۆمەڵەفەرمانەکان[دەستکاری] - کۆمپیوتەر بە کۆمەڵەفەرمانی ئاڵۆزەوە (Complex instruction set computer) زۆر فەرمانی تایبەتی ھەیە کە لەوانەیە بەدەگمەن لە پرۆگرامگەلی پراکتیکدا بەکار بھێنرێن. - کۆمپیوتەر بە کۆمەڵەفەرمانی داشێنکراوەوە (Reduced instruction set computer) تەنیا ئەو فەرمانانە پیادە ئەکا کە بەزۆری لە پرۆگرامەکاندا بەکار ئەھێنرێن و، بەم شێوەیە پرۆسەسۆرەکە سادە ئەکاتەوە. لە وەھا کۆمپیوتەرێکدا، کردارگەلی ئاڵۆزتر بە سابڕوتین پیاد ئەکرێن. لە باری تیۆرییەوە، دوو جۆری گرنگی تر ھەن کە بریتین لە:
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%DB%86%D9%85%DB%95%DA%B5%DB%95_%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86
2015-11-30T00:50:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398460519.28/warc/CC-MAIN-20151124205420-00025-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.973866
Arab
70
{"ckb_Arab_score": 0.973865807056427, "sdh_Arab_score": 0.01623120717704296}
خهڵهف غهفور كۆبوونهوهكانی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان و لایهنه سیاسییهكان چهند رۆژێكه دهستیپێكردووه بهمهبهستی وهرگرتنی بیروبۆچوونی لایهنه سیاییهكان سهبارهت به پرسی سهرۆكایهتی ههرێم و گۆڕینی دهستوور، پێش ههموو شتێك لام وایه ئهو كۆبوونهوانه زیادهیه، تهنیا بهفیڕۆدانی كات و سهروهت و سامانی گشتییه و بۆ ئهوهش خودی سهرۆكی پهرلهمان لێی بهرپرسیاره. زیادهبوونی ئهو كۆبوونهوانه تهنیا لهبهرئهوهیه كه ههموو لایهك ههڵوێستی لایهنه سیاسییهكان دهزانن، پارتی دیموكراتی كوردستان سیستمی سهرۆكایهتی پێ باشه، ئهوانیتریش پهرلهمانی، سهرۆكی پهرلهمان و دهستهی سهرۆكایهتیش ئهمه دهزانن، ئیتر بۆچی ئهو هاتوچۆیه دهكهن؟ كات كوشتن بووهته مۆدێل، ئهم نهخۆشییه سهرۆكی پهرلهمانیشی گرتووهتهوه، دهنا چهند مانگێك پێش ئێستا ههمواركردنهوهی دهستوور یهكلایی دهكرایهوه و ئهم پهلهپروزهی نهدهویست. ئهو له نزیكهوه دهیانبینێت، چوار لایهن یهژن پهرلهمانی، بهپێی عورف و عادهتیش جهنابی سهرۆكی پهرلهمان دهبێت بێلایهن بێت ئهگینا ئهو دهنگهش زیاد دهبوو بۆیان، بهڵام لێره نهێنی ههیه و كهس نایهوێت پێمان بێژێت؟ من دوای مانگێك داواكاری بۆ چاوپێكهوتنی جهنابی سهرۆكی پهرلهمان ئینجا لهڕێگای نووسینهوه به وهڵامهكانی ئاشنابووم، بهڵام ئهمجاره ئهگهر لوتف بفهرمووێت دهمهوێت، روونتریش له نزیكهوه حهزم لێیه چهند پرسیارێك له جهناب و عالی مهقامیان بكهم. دهمهوێت بپرسم جهنابت باش دهزانیت ههموو لایهك چییان دهوێت، ئتر بۆ سهردانیان دهكهیت؟ دهزانیت پارتی كاك مهسعودی دهوێت بۆ چهند ساڵی تریش سهرۆك بێت، ئیتر بۆ دهچیته لایان؟ جهنابت لات روونه كه ئیسلامییهكان خاوهن ههڵوێستی روون نین ئیتر بۆ سهردانیان دهكهیت؟ ئێ خۆ ههفتانهش ئهزبهنی نهوشیروان مستهفا دهبینیت و بۆچوونهكانی دهزانیت، ئهوهش دهزانین له بزووتنهوهی گۆڕان كاك نهوشیروان یهكهم و دوا قسه دهكات ئیتر بۆ دهچیت بۆچوونی وهردهگریت؟ دهمهوێت له سهرۆكی پهرلهمان بپرسم، جاران كه تۆ ئۆپۆزسیۆن بوویت دهتوت دهبێت پهرلهمان مهرجهع بێت، ههموو رێگاكان بچنهوه پهرلهمان، دهتوت كه نابێت پهرلهمان حزبی بێت، دهتوت دهبێت پهرلهمانتار نوێنهری گهل بێت، كهچی تۆ له تهنیشت كاك نهوشیروانهوه به شهرمهوه بهلادا هاتی؟ حهزهكهم له نزیكهوه سهدان پرسیارت لێ بكهم، چونكه ههموو ئهم پرسیارانه جهنابت پێشووتر له بهرنامه تهلهفزیۆنییهكانهوه له بهرپرسان و خهڵكت دهكرد، ئێستا دهبێت وهڵامهكانیمان بدهیتهوه. ئاخر بهو حسابهی جارانت بێت ئێستا پۆستهكهی تۆ لهههموو عالییهكان عالی تره، بهڵام رێگاكهی تۆش ههر دهچێتهوه سهر رهش جهنابی سهرۆكی پهرلهمان. حهزم لێیه له نزیكهوه له سهرۆكی ههرێمیش بپرسم، بۆ ههڵوێستت روون نییه سهبارهت به پۆستهكهت؟ بۆ خۆت حهزت له مانهوهیه یان حزبه سیاسییهكانی كوردستانیش له بنهوه موجامهلهت دهكهن و یهژن بهڵێ بۆ سهرۆك؟ ئهم بابهته 1010 جار خوێنراوهتهوه
CC-MAIN-2015-48
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=847&Jmara=4659
2015-11-25T22:18:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398446218.95/warc/CC-MAIN-20151124205406-00178-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992178
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9921775460243225}
زیوە (بە ئینگلیزی: Mercury) (بە فارسی: جیوه، ژیوه، سیماب) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، هێماکەی (Cu) و گەردیلەی ژمارە (٢٩)یە. زیو كانزایهكی نایابه, ڕهنگی سپییه, كانزایهكی بهنرخه,لهدێر زهمانهوه ناسراوه, میسرییه كۆنهكان و عهرهبهكان و چینییهكان بهكاریان هێناوه له دروستكردنی خشڵ و كارى پزیشكی و خۆپاراستن له نهخۆشی. ههروهها بهكاردێ له دروستكردنى دراو (پاره) و خشڵ وهك زێڕ بهڵام بههاكهی كهمتره. توخمی زیو : زیو توخمێكه هێماكهی (Ag)یه كه كورتكراوهی وشهی (Argentum) ی لاتینییه, كه له ناوی وڵاتی ئهرجهنتین وهرگیراوه چونكه به بڕێكی زۆر زیوی لێ دۆزرایهوه. زیو توخمێكی بهنرخه, بهزۆر شێوه له سروشتدا ههیه وهك كانزای خاوێن له نهرویژ و كهنهدا, وه له پیرۆ له شێوهی كانزای ئهرجێنت (Ar2S ) , له شێوهى كلۆریدی زیو له مهكسیك و كهنهدا , زیو بهتێكهڵی لهگهل كانزای تری وهك زێڕ و مس و قوڕقوشم ههیه. بهكارهێنانهكانی زیو : زیو توانایهكی زۆری ههیه بۆ لهناوبردنی بهكتریا و ورده زیندهوهر و سهوزایی ئاو (قهوزه) لهبهر ئهوه عهرهبهكان له خاوێنكردنهوهی ئاو بهكاریان دههێنا, كه ئاو لهناو مهشكهی دروستكراو له پێستی ئاژهڵ دهكرا تا سێ چارهكی و چارهگهكهی تر ههوا بوو , چهند پارچهیهك له دراووی زیوی دهكرایه ناو مهشكهكه لهكاتی گهشته دوورو درێژهكان, كه مهشكهكه دهلهرزی پارچه دراووه زیوییهكان لێك دهخشان بهمهش بهشێكى زۆر كهم له زیوهكه دهتواوه له ئاوهكه بهشێوهی پۆدرهی زۆر ورد كه دهبێته هۆی لهناوبردنی بهكتریا و خاوینبوونهوهی ئاو. بهكارهێنانی زیو لهخاوێنكردنهوهی ئاو : ئێستا دهتوانرێ زیو بهكاربهێنرێ لهخاوێنكردنهوهی ئاو لهجیاتی كلۆر كهبۆ تهندروستی باش نییه.تۆژینهوهكان ئهوهدهسهلمێنن كهبڕی زیوی بهكارهاتوو لهخاوێنكردنهوهى ئاو كهمتره له یهك له بلیۆن واته یهك مللی گرام لهزیو بۆ یهك مهتر سێ جا له ئاو, واته بڕی پارهى پێویست بۆ خاوێنكردنهوهی یهك مهتر سێ جا له ئاو تهنها نیو قرشی میسرییه,كهچى هی كلۆر سێ قرشه, لهگهل مهترسییهكانی كلۆر لهسهر كاركهرو دانیشتوانى دهوروبهر لهگازی كلۆر كهدهبێتههۆی شێرپهنجه(سرطان) و لهبهرچوونی منداڵ لهسكی دایكی بهگوێرهی تۆژینهوه نوێكان,چونكهناهێڵێ كۆرپهڵهبهدیواری منداڵدان بنوسێت.لهو ڕوانگهوه دهتوانرێ زیو بهكار بهێنرێ بۆ خاوێنكردنهوهى جۆرهكانی تری ئاو ,وهك ئاوى بهكارهاتوو لهوێستگهى دروستكردنی كارهبا,و ئاوی زێرابهكان,و تاوهرى ساردكردنهوهی پیشهسازی و مهلهوانگهكان. بهكارهێنانی زیو لهبواری لهپزیشكی : زیو لهبواری پزیشكیدا بهكاردههێنرێ بۆ دروستكردنی مهرههم,ئێستا زیو بهكاردههێنرێ له چارهسهركردنی شهكره كه ڕێژهی شهكر ڕێك دهخات له لهش, و لهمهلهوانگهكان كهئایۆنی زیو و ئۆكسجینی شلی تێدهكرێ بۆ لهناوبردنی زیندهوهرهوردهكان كه هۆیهكه بۆ پیسبوونی برین له قاچ و پێ , چینێكی تهنك له زیو لهسهر برینهكه دروست دهبێ و ناهێڵێ زیندهوهرى لهسهر گهشهبكات . بهكارهێنانی زیو له بواری نهخۆشییهكانی دهروونی : تۆژینهوه نوێكان دهریان خستووه كه زیو كاریگهری ههیه لهسهر باری دهروونی مرۆڤ به میكانیزمێكی نادیار, لهبهر ئهوه بهكاردههێنرێ لهدهرمانهكانی چارهسهركردنی دهروونی لهزۆربهی داوودهرمانهكانی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا, ههروهها مرۆڤ له نهخۆشییه ترسناكهكان دهپارێزێ , ئێستا له ئهمریكا گیراوهی زیو باوه, كه گیراوهیهكه بڕێكی زۆر زیوی تواوهى تێدایه له شێوهى پۆدرهى زۆر ورد دهگاته (500 مللی گرام) لهیهك لیتر, گیراوهكه دهخورێتهوه به ڕێژهى یهك مڵاكی چا ڕۆژانه. بهكارهێنانهكانی ترى زیو : ئاوێتهكانی زیو (Highgyen Silver) بهكاردێن له بهرگریكردنی ڤایرۆس و نهخۆشییهكان له كێڵگهكانی پهلهوهر و گیانلهبهر, وه ههروهها له كوشتارگهى پهلهوهر و گیانلهبهر و كارگهی خواردنی قوتوبهند و نهخۆشخانهكان و كارگهی ئاوى قوتوبهند. زیو بهكاردههێنرێ له دروستكردنی زۆر جۆر له كوتاڵ و چنینی دژ به بهكتریاو ڤایرۆس, بۆ نموونه ئهو پێڵاوه داخراوهی كه ههوای ناچیتێ و بهكتریا بۆنێكی ناخۆش دروست دهكات له ئارهقه, دهتوانرێ كهمێك ئایۆنی زیو بهكاربێ لهو كوتاڵهى دیوی ناوهوهی پێڵاوى لێ دروست دهكرێ یان كهمێك ئایۆنی زیو بهكاربهێنرێ له كوتاڵی گۆرهوی. ڕێگاكانی پاككردنهوه(تعقیم) به زیو : پاككردنهوه (تعقیم) به زیو به دوو ڕێگا دهبێ :- · دانانی زیو وهك ئاوێتهى كیمیایی. · بهزیوكردنى(تفضیض) كارهبایی, كه بریتییه له دانانی ئایۆنی زیو له ناو ئاو بهڕێگهى كارهبایی به تواندنهوهى زیو له گیراوه. ئاوێتهی كیمیایی تری زیو بهكار دێت له پاككردنهوه(تعقیم) وهك (Highgyen Silver) .
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B2%DB%8C%D9%88%DB%95
2015-11-29T10:33:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398457697.46/warc/CC-MAIN-20151124205417-00352-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985824
Arab
45
{"ckb_Arab_score": 0.9858238101005554, "sdh_Arab_score": 0.012989955954253674}
خهندان – روانگهی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، فڕۆكهكانی هاوپهیمانێتیی نێودهوڵهتی لهماوهی 10 مانگدا، 3042 چهكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بهرهی نوسره (رێكخراوی قاعیده له وڵاتی شام)یان كوشتووه كه چهندین سهركردهیان تێدایه. روانگهكه لهبهیاننامهیهكدا كه دوێنێ پێنجشهممه بڵاویكردهوه، دهشڵێت، ههر لهو ماوهیهدا و له ئهنجامی ئهو هێرشانهدا 170 هاوڵاتی مهدهنی كوژراون و دهیانی تریش برینداربون. ئاماژهی بهوهش دا كه كۆی ژمارهی كوژراوهكان له 23ی ئهیلولی رابردووهوه تا بهرهبهیانی دوێنێ، گه یشتووهته لانی كهم سێ ههزار و 216 كهس. روانگهكه رونیشكردهوه، زۆربهی كوژراوهكانی داعش رهگهزنامهی دهرهوهی سوریایان ههیهو چهندین سهركردهش لهناو كوژراوهكاندایه ههیه لهوانه: ئهبو ئوسامه عیراقی (والی ولایهتی بهركه)، عامر رهفدان (والیی پێشوی ویایهتی خهیر) و ئهبو سهیاف. ههر بهگوێرهی روانگهكه، لهكوژراوهكانی ئهو ماوهیهدا دوو ههزار و 927یان چهكداری داعش و 115شیان هی نوسره بون. لهناو كوژراوهكانی نوسرهشدا چهندین سهركرده ههن لهوانه موحسین فهزڵی و ئهبوههمام و ئهبو عومهر كوردی و ئهبوحهمزه فهرهنسی و ئهبو قهتادهی تونسی. لهعهرهبییهوه: والی عهلی سهرچاوه: alriyadh.com ئهم بابهته 827 جار خوێنراوهتهوه
CC-MAIN-2015-48
http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=45546&Jor=18
2015-11-26T14:06:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398447729.93/warc/CC-MAIN-20151124205407-00251-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.929027
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9290267825126648, "sdh_Arab_score": 0.04484355449676514, "hac_Arab_score": 0.023334652185440063}
حیزبی توودەی ئێران حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب توده ایران) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە. ئەم حیزبە وەکوو میراتبەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٢٠) لە ساڵی ١٣٢٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی ٥٣ کەسی لە چالاکانی چەپخواز و نەتەوەخوازی ئێران وەکوو: سڵێمانمیرزا ئەسکەندەری، ئیرەج ئەسکەندەری، بوزورگ عەلەوی، ئیحسان تەبەری، خەلیل مەلیکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و ڕەزا ڕادمەنش. ئامانە زۆربەیان لە سەردەمی ڕەزا شا یان لە زیندان بوون یان بە شوێنیانەوە بوون. محەممەد قازی وەرگێڕی ناسراو و بەتوانای کورد یەکێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە بوو. ئێستاش حیزبەکە ھەر ھەیە، بەڵام زۆر لاوازتر لە جارانی خۆیە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی چالاکی و نایاسایی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە و تیابردنی زیندانییە سیاسییەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8%DB%8C_%D8%AA%D9%88%D9%88%D8%AF%DB%95%DB%8C_%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86
2015-11-26T21:25:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398447783.20/warc/CC-MAIN-20151124205407-00231-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994369
Arab
64
{"ckb_Arab_score": 0.9943686127662659}
کێشەی گەتیەر کێشەی گەتیەر (Gettier problem) ناوی کێشەیەکە لە مەعریفەتناسیی نوێدا کە لە نموونە ھەڵوەشێنەرە دۆزراوەکان بۆ پێناسکردنی زانین وەکوو باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو (Justified True Belief - JTB) سەرچاوکەی گرتووە. کێشەکە ناوەکەی خۆی قەرزداری نووسراوەیەکی سێ لاپەڕەیییە کە لە ساڵی ١٩٦٣دا لەلایەن ئێدمۆند گەتیەرەوە بڵاوکرایەوە. سەردێڕی نووسراوەکە ئەمە بوو: ئاخۆ باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو زانینە؟ لەو نووسراوەدا، گەتیەر باسی ئەوە دەکات کە ئیزتەرەم وا نییە. بۆ ئەوە کە باوەڕێک ببێت بە زانین، چ مەرجگەلێک پێویستە تێربکرێن؟ بۆ ئەوە کە یەک پێشنیار وەکوو زانین بژمێردرێت، پێویستە (١) باوەڕبکرێت، (٢) ڕاست و دروست بێت و (٣) خاوەنباوەڕەکە ھۆی باشی ھەبێت بۆ باوەڕەکەی. لە ڕاستیدا، پێناسکردنی "ھۆ" خۆی ئاڵۆز و دژوارە، بەو جۆرە کە ئێمە چاوەڕواندەکەین، ھۆ پێویستە پێوەندیدار و لەسەر بناخەی شتە ڕاستەقینەکان (فاکتەکان) و نەک بەتەنیا باوەڕگەلی ناھزری و ناڕوون بێت. یەکێک لە ڕۆشنترین فیلمنامەکان کە بە مانگا لە کێڵگەدا ناسراوە، ئەو دۆخە نیشاندەدات کە تێیدا ھۆی دەستنیشانکراو بۆ باوەڕێک لە ڕاستەقینەدا ناتەواوە. مانگا لە کێڵگەدا[دەستکاری] وەرزێر فرانکۆ دڵگرانی مانگا خەڵاتکراوەکەی، "دەیزی"یە. ڕاستەکەی ئەوەیە، ئەوەندە دڵگران بوو کە کاتێک شیرفرۆشەکە پێی وت کە دەیزی وا لە کێڵگەدا و بەکامەرانییەوە دەلەوەڕێت، وتی بۆ خاترجەمبوون دەبێ بۆخۆی بزانێت. ئەو نەیدەویست تەنیا ٩٩ لە سەد دڵنیا بێت کە دەیزی بێوەیە، دەیویست بتوانێت بڵێت ئەو دەزانێت دەیزی بێوەیە. وەرزێر فرانکۆ چووە دەرەوە بۆ کێڵگە؛ کە لەپاڵ دەرگەکەدا ڕاوەستابوو، لە دوورەوە، لە پشت چەند دارێکەوە، شێوەیەکی سپی و ڕەشی بینی کە ئەو وەکوو مانگا خۆشەویستەکەی خۆی دیارییکرد. گەڕاوە بۆ لای شیرفرۆشەکە و پێی وت کە ئەو دەزانێت دەیزی لە کێڵگەیە. ھەتا ئێرە، ئاخۆ وەرزێر فرانکۆ ڕاستەکی ئەوە دەزانێت؟ شیرفرۆشەکە وتی ئەویش پشکنینێکی بۆ دەکات و چوو بەرەو کێڵگە. لەوێدا، ئەو دەیزیی دۆزییەوە کە خەریکی وەنەوزلێدان بوو لە ناو چاڵایییەکدا، لە پشت بنەگیایەکدا، لە دەرگەکەوە بە ئەستەم دیار بوو. ئەویش پارچە کاغەزێکی گەورەی ڕەش و سپیی بینی کە لە ناو دارێکدا وەگیرکەوتبوو! دەیزی وا لە کێڵگەدا، ئەو جۆرە کە وەرزێر فرانکۆ بیری دەکردەوە. بەڵام ئایا ئەو بۆی ھەبوو بڵێت بەوە دەزانێت؟ فەیلەسووف، مارتین کۆھێن، کە لە بنەڕەتدا ئەم فیلمنامەیەی شرۆڤەکردووە، دەڵێت کە لە ئاوەھا دۆخێکدا وەرزێرەکە: - باوەڕی بوو مانگاکە بێوەیە؛ - بەڵگەی ھەبوو کە وایە (باوەڕەکەی پاساودراو بوو)؛ - وە ئەوە ڕاست (دروست) بوو کە مانگاکەی بێوەیە. بەڵام ڕەنگە ئێمە ھێشتا ھەست بەوە بکەین کە وەرزێرەکە ڕاستەکی ئەوەی نەدەزانی. کێشەی زانین وەکوو باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو ئالێرەدایە. واتە بۆ زانین ئەو سێ مەرجە پێویستن بەڵام تەواو نین. نموونە ھەڵوەشێنەرەکانی گەتیەر[دەستکاری] نووسراوەکەی گەتیەر بۆ باسکردن لەسەر پێشھاتنی حاڵەتگەلێک لە باوەڕ کە ھەم دروست و ھەم پاساوبۆھێنراون - کەوابوو گشت سێ مەرجەکە بۆ زانین بەجێگەدێنن - بەڵام وەکوو زانینی بێخەوش وەدەرناکەون، لە نموونە ھەڵوەشێنەرەکان کەڵکوەردەگرێت. گەتیەر باسی دەکات کە نموونە ھەڵوەشێنەرەکانی ئەوە نیشاندەدەن کە پێناسە کلاسیکەکەی زانین وەکوو باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو ھەڵەیە و کەوابوو شیکارییەکی تێگەیشتەییی جیاواز پێویستە بۆ ئەوەی بەدروستی بکەوێتە شۆن واتای ئەو شتە کە ئێمە پێی دەڵێین "زانین". گەتیەر لە نووسراوەکەیدا دوو نموونەی ھەڵوەشێنەر دێنێتەوە کە بە "باری ١" و "باری ٢" ناویان لێ دەبات: باری ١[دەستکاری] ئسمیت داخوازی دامەزران لە کارێکی کردووە، بەڵام باوەڕی وایە کە "کارەکە دەدەن بە جۆنز" و پاساوی ئەو باوەڕەشی ئەوەیە کە: وا بانگەشەدەکرێت. ھەروەھا، باوەڕێکی تری خاوەن پاساوی ھەیە کە "جۆنز لە گیرفانیدا ١٠ سککەی ھەیە". کەوابوو ئسمیت وا دەرەنجامدەگرێت (دەرەنجامەکەشی شیاوی پاساوبۆھێنانەوەیە) کە "ئەو کەسەی کارەکەی پێ دەدەن لە گیرفانیدا ١٠ سککەی ھەیە". ئەو شتە کە ڕوویدا ئەوە بوو کە کارەکەیان نەدا بە جۆنز؛ بە پێچەوانەوە، دایان بە ئسمیت. ئسمیتیش بەبێ ئەوەی کە ئاگای لێ بێت و بەتەواوەتی بەختەکییانە لە گیرفانیدا ١٠ سککەی ھەبوو. واتە باوەڕەکەی ئسمیت کە "ئەو کەسەی کارەکەی پێ دەدەن لە گیرفانیدا ١٠ سککەی ھەیە" ھەم پاساوی ھەبوو ھەمیش بوو بە ڕاست. بەڵام ئاخۆ ئەو باوەڕە زانین بوو؟ ئەمە وەکوو زانین نایێتە پێشچاو. باری ٢[دەستکاری] ئسمیت لەو باوەڕەدایە (باوەڕەکەشی پاساوی خۆی ھەیە) کە "جۆنز ئۆتۆمبیلێکی فۆردی ھەیە". کەوابوو ئسمیت (بە چەشنێکی شیاوی پاساوبۆھێنانەوە) دەرەنجامدەگرێت کە "جۆنز ئۆتۆمبیلێکی فۆردی ھەیە، یان براون وا لە سپانیادا"[١] ئەگەرچی ئسمیت ھیچ شتێک سەبارەت بە شوێنی براون نازانێت. ئەوەی کە ڕاستەقینەیە ئەوەیە کە جۆنز ئۆتۆمبیلی فۆردی نییە، بەڵام یەکسەر بەھەڵکەوت براون ڕاستەکی وا لە سپانیادا. دووبارە لێرەدا ئسمیت باوەڕێکی ھەبوو دروست و پاساودراو کە زانین نەبوو. پەراوێز[دەستکاری] - ڕێسایەکمان هەیە لە لۆژیکدا کە دەڵێت: ئەگەر A دروستە، ئەوکات A یان B ژی دروستە.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%DB%8E%D8%B4%DB%95%DB%8C_%DA%AF%DB%95%D8%AA%DB%8C%DB%95%D8%B1
2015-11-27T08:16:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398448389.58/warc/CC-MAIN-20151124205408-00350-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996062
Arab
67
{"ckb_Arab_score": 0.9960617423057556}
بەغدا ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| |ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن.| |بەغدا بەغدا |شار| |بغداد| |پۆتانەکان: پۆتانەکان:| |وڵات||عێراق| |ڕووبەر| |• سەرجەم||٢٠٤/٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٩٫٠ میلی چوارگۆشە)| |بەرزایی||٣٤ مەتر (١١٢ فووت)| |ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١)| |• سەرجەم||٧٬٢١٦٬٠٤٠| |ناوچەی کاتی||کاتی ستانداردی عەرەبی| |وێبگە||http://www.baghdad.gov.iq/| شاری بەغدا (بەعەرەبی: بغداد، بەئینگلیزی: Baghdad) گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. بەغدا لە نێوان ساڵانی ٧٦٢ بۆ ٧٦٤ درووست کراوە. لە سەردەمێکدا پایتەختی خەلافەتی عەبباسی بووە. روباری دیجلە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت و بەغدا دەکات بە دوو بەشەی سەرکییەوە لەڕووی جوگرافییەوە، شاری بەغدا لە دەیەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمی زاییندا ئەبووجەعفەری مەنسوور بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری ڕووباری دیجلەدا نەخشەسازی بۆ کێشاوە و دروستی کردووە. بەغدا لە کۆندا پایتەختی عوسمانییەکان بووە و پایەیەکی بەرزی ھەبووە لەو کاتەدا، لە بەر ئەوەی بە گرنگترین ناوەندی عیلم و زانیاری ژمێردراوە، بۆ ماوەی چەند سەدەیەکیش جێگەی پێکگەشتن و ژوانی زاناکانی ئەو سەردەمە بووە. شاری بەغدا یەکێکە لەو شارانەی کە لە مێژووی دەوڵەتی عەباسیدا پانتاییەکی گەورەی ھەیە و پەیوەستە بە مێژووی ئەوانەوە، لە بەرئەوەی دووەمین خەلیفەی عەباسییەکان کە ئەبوو جەعفەری مەنسوور بوو لە ساڵی ٧٦٢ی زاییندا بەغدای بە پایتەختی خۆی ھەڵبژارد؛ دوای ئەوەی بە سەر نەیارەکانیدا سەرکەوت لە عەباسی و عەلەویەکان، شاری بەغداد لەو سەردەمەدا لە ڕووی بیناسازییەوە شتێکی جیاواز و نوێ بوو، لە چاو شارەکانی دیکەی عەرەبدا، ئەو سەردەمە لە ڕووی شێوە بازنەیی و بیناسازییە جوانەکەیەوە کە لە ئەورووپادا بە ھونەری "ئەرابێسک" ناسراوە کە ھونەرێکی تایبەتە بە زەخرەفەی ئیسلامیی، لە سەردەمی ھاروون ڕەشیددا ئەم شارە گەیشتۆتە لقە پۆپەی بەرزی و شکۆداریی خۆیی و خانوەکانی تا دەھات بە چواردەوریدا جوانتر و فراوانتر دەبوون و وەک چەند شارێکی بچکۆلەی یەکگرتوو دەھاتە بەر چاو کە ژمارەیان ٤٠ شارێک دەبوو. پێرست - ١ مێژوو - ٢ مۆزەخانەو مزگەوت و قوتابخانە کۆنەکان - ٣ ئابووری - ٤ دیمۆگرافیا - ٥ بیناسازی و نیشتەجێبوون و دانیشتوان - ٦ شوێنە بەناوبانگەکانی بەغدا - ٧ جوگرافی - ٨ سەرچاوەکان مێژوو[دەستکاری] شاری بەغدا، پاش مردنی ھارونە رەشید لە ساڵی ١٩٣ی کۆچیدا کە بەرامبەر بە ٨٠٩ زایینی دەکات، ئەمینی کوڕی ھارونە رەشید، بە خەلیفە ھەڵبژێردرا، لە سەردەمی ئەمیندا، ئاشوب و شەڕو شۆڕێکی زۆر، کەوتە شاری بەغداوە تا بە کوشتنی خۆی کۆتایی پێھات، دوایی ئەو مەئمونی برای کرا بە خەلیفەی بەغدا لە ساڵی ٨١٤ی زایندا، لە دوای مردنی ھارونە رەشید بە دوو ساڵ ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەمین مەئمونەوە و بەم جۆرە دەسەڵاتێکی سەربازی تێدا ھاتەکایەوە، لە سەردەمی مەئموندا بەغدا بۆ یەکەمین جار ماوەی ١٤ مانگ گەمارۆی ئابووری سەپاوە بە سەریداو بە حوکمی ئاگرو ئاسن چووە بەڕێوە. لە کۆتایی ٨١٢ی زایین دا ھەردوو سەرۆکی سوپای مەئمون کە ناویان (ھەرسەمەو گاھیر) بوو توانیان لە دوو قۆڵەوە گەمارۆی شاری بەغدا بدەن، بەو شێوەیە خەلیفە لە کۆشکی سەرۆکایەتی خۆیدا کە بە کۆشکی خولد ناسراوە و دەکەوێتە سەر کەناری دیجلە، بە تەنیا مایەوە، لەکاتێکدا کە ھەوڵی خۆدەربازکردنی دەدا بەدیل گیراو کوژرا، بەو شێوەیە گەمارۆکە کۆتایی پێھات ، بەڵام بە کوشتنی ئەمین خەڵکی شاری بەغدا زۆر توڕەو نیگەران بوون ، بەم شێوە وێرانی و قاتوو قڕی ڕووی لەو شارە کرد و جوانییەکەی پێشوی نەما. پاش دروستبوونی پشێویو شەڕو شۆڕ لە بەغدادا، نزیکەی دوو ساڵێک ئیبراھیمی کوڕی مەھدی عەباسیی، بەسوود وەرگرتن لەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان خەڵک و عەباسییەکاندا ھەبوو، خەریک بوو دەسەڵات بگرێتە دەست، بە لام بەھۆی ناپاکی لێکردنی سەرکردەکانیەوە ناچار بوو دەسەڵات بداتەوە دەست مەئمون، لەبەر ئەوەی مەئمون فارسەکان پشتیوانیان لێدەکرد و ھەوڵی دەدا کە پایتەختی عەباسی بگوازێتەوە بۆ خوراسان بۆ ئەوەی بە باشی کۆنتڕۆڵی کاروبارەکانی دەوڵەت بکات، داوای ئەویش حەسەنی کوڕی سەھل خەلافەتی وڵاتی عێراق و حیجاز و یەمەنی گرتە دەست، بەو شێوەیە باری ئەمنی بەغدا رووی لە خراپی کردو بشێویی و فیتنە باڵی بەسەردا کێشا بە یەکجاری، تا ئەو کاتەی کە مەئمون لە ساڵی ٨٢٠ گەڕایەوە بەغداو ئەو شارەش کەمێک گەرایەوە سەر دۆخی جارانی خۆی، تا ساڵی ٨٣٤ زایین مەئمون کۆچی دوایی کردو خەلافەت درایە دەست موعتەسەمی برای . لەو کاتەوە بەغدا ئارامی بەخۆیەو نەبینی تا ساڵی ١١٥٧ زایین، لەو مەملەکەتە گەورە و ئاوەدانە تەنھا شارەکۆنەکە خۆی و ھەندێک لە دەوروبەری مانەوە. لە ساڵی ١٢٥٨ دا ھۆلاکۆش بە سوپایەکی گەورەوە گەمارۆی بەغدای داو داگیری کرد، ئاگری شەڕو فیتنەی ناوخۆش ھەر بەردەوام بوو، تا ئەو دەمەی تەتارەکان چونە بەغدا و کۆتاییان بە دەسەڵاتی موعتەسەم ھانی و خۆیی و ماڵ و منداڵ و دارو دەستەکەیان ھەموو کوشت و قەتڵ و عامێکی گەورەشیان لەو شارەدا بەرپاکرد و بەزەییەیان بە ژن و منداڵ و پیریشدا نەھاتەوە، بەو شێوەیە کۆتایی بە دەسەڵاتی خەلافەتی عەبباسی ھات کە زیاتر لە پێنج سەدەی خایاند. شاری بەغدا لە سەردەمی ئەحمەد جەلائیریدا تەیمووری لەنگ زیاد لە جارێک پەلاماریدا و دواجاریان لە ساڵی ١٤٠٠ زایندا داگیری کردو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆری دانیشتوانەکەی داو پەرژو بڵاوەی پێکردن و لە ماوەی ھەفتەیەکدا کارێکی وای پێکردن بەھیچ زمانێک باسناکرێت. پاش ئەوەی تەیموری لەنگ لە ساڵی ١٤٠٤ی زایندا کۆچی دوایی کرد، جارێکی دیکە سوڵتان ئەحمەد جەلائیری گەڕاوە بۆ بەغداد لە ١٤٠٥دا ، دوای ئەویش ناکۆکی کەوتە نێوانیان لەگەڵ سوڵتان قەرە یوسفی تورکمان نەژاددا و تورکمانەکان لە ساڵی ١٤١٠ دا توانیان سوڵتان ئەحمەد بکوژن و لە ساڵی ١٤١١ بە سەرۆکایەتی محەمەد شا بچنە سەر حوکم و دەسڵاتی شاری بەغدا بگرنەدەست دوای ئەوەی دەرگاکانی ئەو شارە لەلایەن خەڵکەکەیەوە داخرا بە ڕوویاندا. بەو شێوەیە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی تورکمانەکاندا مایەوە تا ساڵی ١٥٠٩ زاینیی ، تا ئەو کاتەی سەفەوییەکان بە سەرکردایەتی شا ئیسماعیلی سەفەوی بەغدایان داگیر کرد لە ساڵی ١٥٣٥ زاییندا، لە دوای ئەوانیش جارێکی دیکە عوسمانییەکان ھاتنەوەو دەسەڵاتیان لە سەفەوێکان سەندەوە و دواجار جارێکی دیکە سەفەوییەکان توانیان لە ساڵی ١٦٢٤دا دەسەڵاتیان لێبسەننەوە و تا ساڵی ١٦٣٩ فەرمانڕەوایی بەغدایان کرد، تا ئەو دەمەی سوڵتانی عوسمانیی مرادی چوارەم حوکمی بەغدای گرتە دەست و تا ئەو کاتەی کە ئینگلیزییەکان لە ئاداری ١٩١٧دا ھاتن و دەسەڵاتیان گرتە دەست ھەر ئەوان حوکمی بەغدایان کردووە. بەمشێوەیە بەغدا ھەروەکو زۆربەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی و ئینتدابی بریتانیاوە تا ئەو کاتەی شۆرشی بیست واتە پورە ئەلعەشرین دەستی پێکرد. لەمێژووی شارستانیدا[دەستکاری] شاری بەغدا لە چوارچێوەی شارستانیەتی خۆیدا چەند گۆرانکارییەکی گەورەی بە سەردا ھاتووە، لە سەردەمی بابلیی و سلوقی و گریک و تورک و فارسەکانەوە کە بە شارەکانی کیسرا ناودەبرا دەستی پێکردوە ھەتاکو ئەمڕۆ کە بە بەغدای عێراقی فیدڕاڵ دەناسرێت. دوای ئەو ھەموو کارەسات و نەھامەتییەی کە بە سەر شاری بەغدادا ھاتووە لە مێژوودا، ھێشتا ھەروەکو خۆی ماوەو لە ھەردوو دەرگای سەروو خوارویەوە بە ڕووکاری ڕۆژئاوای دیجلەدا چەند ناوچەیەکی دیکەی نوێش چۆتەسەری. بەغدا لە سەردەمی ھارونە رەشیددا مەڵبەندی رۆشنبیریی و زانست بوو، لە ٨٠٠ زایندا ئەو دەمە دانیشتوانەکەی پتر لە یەک مایۆن کەس دەبووە، بەڵام بەھۆی شەڕە یەک لە دوایەکەکانی تورک و تەتار و فارس و مەغولەوە کاولو وێران بوو، ھەروەھا گەلێک کارەساتی وەک سوتان و لافاو نەخۆشی و برسێتیش ڕوویان تێکردووە . شاری بەغدا لە ساڵی ١٩٢١دا بۆتە پایتەختی عێراق و بەھۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە لە ساڵانی ھەشتاکاندا و جەنگی کەنداوی دووەم لەساڵی ١٩٩١دا و جەنگی کەنداوی سێیەم لە ساڵی٢٠٠٣، جارێکی دیکەش کەوتۆتەوە بەر شاڵاوی وێران کاریی و قات و قڕی و برسێتی و شەڕی برکوژیی و تایەفەچێتی بەھۆی سیاسەتی وڵاتانی دراسێیەوە. ئێستا شاری بەغدا دەکەوێتە سەرووی شاری بابل بە ٩٠ کیلۆمەتر و چەند کیلۆمەترێکیش لە سەروی شاری قتیسون واتە ئەلمەدائینی جارانەوەیە کە بە سەنتەری ناوەندی وڵات دادەنرا تا ئەو کاتەی لە سەردەمی عەباسێکاندا شاری بەغدای ئێستا جێگای گرتەوە. مێژووی فەرمانڕەواییکردن لە شاری بەغدا[دەستکاری] ئەو کەسانەی کە لە شاری بەغدادا فەرمانڕەواییان کردووە زۆرن، بەڵام گرنگترینیانە ئەمانەن: - عەبدوڵای کوری محەمەد ئەلئیمام ناسراو بە ئەبو جەعفەری مەنسور لە ٧٥٤ تا ٧٧٥. - محەمەد کوڕی عەبدوڵای مەنسور ناسراو بە ئەبو عەبدوڵای مەھدی لە ٧٧٥ تا ٧٨٥. - موسی کوڕی محەمەد مەھدی ناسراو بە ئەبو محەمەدی ھادی لە ٧٨٥ تا ٧٨٦. - ھارون کوری محەمەد مەھدی ناسراوبە ئەبو جعفری رەشید لە ٧٨٦ تا ٨٠٩. - محەمەد کوڕی ھارونە رەشید ناسراو بە ئەبوعەبدوڵای ئەمین لە ٨٠٩ تا ٨١٣. - عەبدوڵا کوڕی ھارونە رەشید ناسراو بە ئەبو عەباسی مەئمون لە ٨١٣ تا ٨٣٣. ناوە مێژووییەکانی بەغدا[دەستکاری] لەوانە "ئەلمەدینە ئەلمدەوەرە" واتە شارە خڕەکە کە شتێکی نوێ بوو لە سەردەمی خۆیدا.[ژێدەر پێویستە] ھەروەھا دارولسەلام ، زەورا. ئەو شوێنەی لە بنەڕەتدا بەغدای تیادامەزرا پێی دەوترا شوینزییە. مۆزەخانەو مزگەوت و قوتابخانە کۆنەکان[دەستکاری] لە شاری بەغدادا چەند مۆزەخانەیەکی تێدایە پاشماوەی گەلێک ئاسەواری کۆنی تێدا نیشان دەدرێت وەکو خشڵ و دراوی کۆن و پەیکەری کۆنی سەدەکانی پێش زایین ھەتا سەدەی حەڤدەی زاینیی، ھەروەھا ئاسەواری سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامی. لە شاری بەغدادا کۆنترین مزگەوتی مێژوویی تێدایە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی موعتەسەم، لەوانەش مزگەوتی ئەلخولەفا کاتی خۆی بە مزگەوتی خەلیفە موعتەسەم ناوی براوە، ھەروەھا مزگەوتی ئەحمەدییە کاتی خۆی قوتابخانەکەی ئیمام ئەحمەدی حەنبەل بووەو مزگەوتی ئیمام موسای کازم و مزگەوتی مەرجان کە دەکەوێتە بازاڕی شۆریجەی شاری بەغداوە. ھەروەھا مزگەوتی مەنسور و مەھدی و مزگەوتی رەسافە، ھەروەھا چەند قوتابخانەیەک کە خاوەنی مێژوویەکی دێرینن، وەکو قوتابخانەی ئەلشەرقییە لە نزیک مەزارگەی ئەبی حەنیفەی نوعمان و قوتابخانەی موەفەقییە، ئاسفییە، سلجوقییە، نازمیە. ئابووری[دەستکاری] شاری بەغدا لەرووی بازرگانییەوە بە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانی دادەنرێت، بۆ ھەموو پارێزگاکانی عێراق، ھاوکات چەند کارگە و وەرشەیەکی پیشەسازیی گرنگی تێدایە لە بەرئەوەشە کە بە سەنتەری پیشەسازیی دەژمێردرێت، لە ھەمان کاتیشدا. ھەروەھا بەغدا وەکو بازنەیەکی پەیوەندی وایە لە نێوان سووریا و تورکیا و ھیندستان و خوارووی رۆژھەڵاتی ئاسیادا کە لەڕووی بازرگانیردنی نێودەوڵەتییەوە شوێنێکی گرنگی ھەیە، ھاوکات بە غدا لەڕووی گەشتیارییەوە شوێنی گرنگە و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ساڵانە ڕووی تێدەکەن، بەتایبەتی زۆربەیان لە وڵاتانی دراسێوە دێن بە مەبەستی زیارەت کردنی شوێنە پیرۆزەکانی وەک شاری نەجەف و کەربەلا و چەند شوێنی دیکەش کە بە شاری بەغدادا تێدەپەڕن. لە ھەمان کاتیشدا لەڕووی کشتوکاڵییەوە بە ناوچەیەکی گرنگی عێراق دادەنرێت، لەبەرئەوەی سامانێکی ئاویی باشی ھەیەو زەویەکەشی بە پیتە. دیمۆگرافیا[دەستکاری] زۆرینەی دانیشتوانی شاری بەغدا سوننە مەزھەبنو ھاوکات و کورد و تورکمانیش پێکھاتەیەکی دیکەی دانیشتوانی ئەم شارەن. یەزیدی و سوبی و مەسیحییەکانیش کەمایەتییەکی دیکەن و لە پێش ساڵی ١٩٤٨یشدا جولەکەکانیش رێژەیەکی زۆریان لەشاری بەغدا ھەبوون، بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکە ژمارەیان بەرەبەرە ڕووی لە کەم بوونەوە کرد تا ساڵانی پەنجاکان وای لێھات ژمارەیان بەرەو نەمان چوو. بیناسازی و نیشتەجێبوون و دانیشتوان[دەستکاری] لە ئێستادا شاری بەغدا بە یەکێک لە چوار پایتەختە گەورەکەی وڵاتانی ئیسلامیی دادەنرێت لەڕووی گەورەیی و زۆریی دانیشتوانەکەیەوە، شاری بەغدا بە شەقامە پان و رێکەکانی بەناوبانگە کە بەدەوریدا کۆشک و تەلاری مۆدێرن چوون بە ئاسماندا، بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٢١٦,٠٤٠ کەس بووە. شوێنە بەناوبانگەکانی بەغدا[دەستکاری] لەشاری بەغدادا گەلێک شوێنێکی گرنگو بەناوبانگ ھەن کە بوونەتە ناسنامەی ئەو شارە. لەوانەش قوتابخانەی (الاصفیة و مزگەوتی مەرجان و مزگەوتی قەبەلانی و زانکۆی مستنصریة و مزگەوتی خولەفا و شوێن نەزەرگەی ئیمام موسای کازم و مەرقەدی شێخ عەبدولقادری گەیلانی و مزگەوتی حوسەین پاشا و مزگەوتی ئیمام ئەعزەم و تەواری بەغداو کاتژمێرەکەی شاری بەغداو وێستگەی شەمەندەفەری نێو دەوڵەتی و تابلۆی ئازادی جەواد سەلیم (واتە نصب الحریة)ی گۆڕەپانی تەحریر، پەیکەری کەھرەمانە و دوورگەی بەغدای گەشت و گوزاریی و گۆرەپانی پاشایەتی لە ناوچەی ئەعزەمیە و یاریگای شەعب کە گەورەترین یاریگای تۆپی پێی عێراقە. ھەروەھا کتێبخانەی "بەیتولحیکمە" و گۆڕەپانی ئاھەنگ گێڕانی "کەوانی سەرکەوتن" کە بە ساحەی ئیحتیفالات ناسراوە و مینۆمێنتی سەربازی ون و کۆشکی کۆبوونەوەکان و پردی ھەڵواسرا و و پردی دوو قات واتە (جسر المعلق و جسر ذو الطابقین) بازاڕی شۆریجە و بازاڕی غەزل کە دەکەونە ناوەڕاستی شاری بەغداو کۆنترین بازاڕن لەو شارەدا. جوگرافی[دەستکاری] شاری بەغدا لەڕووی جوگرافییەوە دەکرێت بە دوو بەشی ناوەڕاستەوە کەبە بەشی ڕۆژئاوای رووباری دیجلە دەوترێت ناوچەی کەرخ و بە بەشی رۆژھەڵاتیشی دەوترێت ناوچەی رەسافە، ئەمڕۆ لە ھەردوو ئەم ناوچانەدا کۆشک و تەلاری نوێ بەرچاو دەکەون، بەڵام لە بەشی رەسافە ناوچەی "ئەلمرادە" ھەیە کە بەشەقام و کۆڵانە تەسک و باریکەکانی بەناوبانگە. شاری بەغدا دەبێت بە دوو بەشی ناوەڕاستەوە بە ھۆی رووباری دیجلەوە کە بە ناوەندیدا دەڕوات، یەکەم بەشی (رەصافە) کە لەم ناوچانە پێکدێت "ئەعزەمیە، بەتاوین ،کەڕادە، شەعب ،بەغداد جدیدە، زەعفەرانیە، وەزیریە، شەقامی فەزل گەرەکی شێخ عومەر کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن ، شەقامی سەعدون و مەدینە سەدر ، شەقامی ئەبونوئاس ، حەی ئور، ناوچەی نۆی نیسان ، غەدیر، بنوک، شەقامی فەلەستین و شەقامی نیزال ، شەقامی مەغریب ، ناوچەی صلێخ، جادریە، باب شەرقی، مەسبح، شارەوانیی، کەمپی سارە، حوسێنییە، زەیونە، مەشتەل، بوب ئەلشام، راشدیە. ھەروەھا بەشی دووەم کەبەشی (کەرخ)ی پێدەوترێت بەشدەکرێت بە سەر ئەم ناوچانەدا، ناوچەی کازمیە، عامریە، مەنصور، قادسیە، دۆرە، سەیدیە، غەزالیە، حەی جیھاد، مەدینەی حوریە، شوعلە، ناوچەی سەوز، چواردەی رەمەزان، حەی ئیعلام ،عتێفییە، حەی عامل، شرگە الرابعە ، حەی توراپ و زەوراو شارع حەیفاو حارپیە و بەیاع و دەولەعی و صالحییە وەشاش و حەی یەرموک و جامیعە ھەروەھا ناوچەی عەرەبی جبور. پردە بەناو بانگەکان[دەستکاری] ئەو پردانەی کە ھەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی شاری بەغدا بەیەک دەگەیەنن بریتین لە: پردی ئەئمە، پردی ئەعزەمیە، پردی شوھەدا، پردی کۆماریی، پردی ئەحرار، پردی رەشید، پردی ھەڵواسراوی بەغداد، پردی جادریە، پردی دووقات، پردی بابلموعەزەم، پردی موسەننا پردی رەسافە و پردی دۆرە. ناوچە پیشەسازییەکان[دەستکاری] ناوچە پیشەسازییەکانی شاری بەغدا، لە سەنتەری شارەوە درێژدەبنەوە تادەرەوەی شارو دەوروبەری، وەکو ناوچەی پیشەسازیی تاجی. شاری بەغدا ئێستا نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیوەو لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عیراقیش پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە بە شێوەیەکی بەر فراوان دەستی پێکردووە ھاوکات باری ئەمنی ئێستای بەغداش، بەرەو باش بوون دەچێت و بە شێوەیەک رۆژانە بە سەداھا خێزان لە ھەرێمی کوردستان و وڵاَتانی دراس و جیھانەوە دەگەڕێنەوە ئەم شارە دێرینەو بە شێوەیەکی گشتی ئێستا ژیان تێدا بەرەوە ئارامی سەقامگیری دەچێت و رۆژ لە دوای رۆژ لە گەورە بوون و جوانتر بووندایە. سەرچاوەکان[دەستکاری] - بەغداد - گەنجینەی زانیاریی ڕادیۆ نەوا - سەردانی ٢٢/٦/٢٠٠٩
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%D8%BA%D8%AF%D8%A7
2015-11-27T20:54:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398450581.71/warc/CC-MAIN-20151124205410-00024-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.964689
Arab
123
{"ckb_Arab_score": 0.9646886587142944, "sdh_Arab_score": 0.01908205822110176, "hac_Arab_score": 0.016214629635214806}
زیگمۆند فرۆید ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| |سیگمۆند فرۆید| |لەدایکبوون||١٨٥٦| |مەرگ||١٩٣٩ لەندەن |نەتەوە||ئۆتریش| |پەروەردە||دوکتور| |پیشە||دەروونناس| |ئایین||جولەکە| سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟ پێرست - ١ ژیاننامە - ٢ شۆڕشی فرۆید لە کەسایەتی مرۆڤدا - ٣ بنەماکانی تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری فرۆید - ٤ ھەڵسەنگاندنی ئەو ڕەخنانەی کە لە سایکۆلۆژیای شیکاری گیراون - ٥ ھەڵسەنگاندنی لایەنە بەھێزەکانی سایکۆلۆژیای شیکاری - ٦ ھەڵسەنگاندنی گشتی سیستەمەکەی فرۆید - ٧ سەرچاوەکان ژیاننامە[دەستکاری] فرۆید لە مایسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت. شۆڕشی فرۆید لە کەسایەتی مرۆڤدا[دەستکاری] ئەم ڕاپورتە ھەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە تیۆرە شۆڕشگێرێکەی فرۆید (سایکۆلۆژیایی شیکاری)، بەمەبەستی ئەوەی ئایا سایکۆلۆژیای شیکاری ئایدیایەکی مەزنە لە بواری کەسایەتیدا یاخود نا؟ ھەروەھا بنەما بنەڕەتییەکانی ئەم تیۆرە لێرەدا باسکراون، لەگەڵ باسکردنی بۆ چوونی شارەزایان لەم بوارەدا، ھەروەھا گەلێک ڕەخنە ئاڕاستەی تیۆرەکە کراون، باسکراون لەگەڵ لایەنە بەھێزو تۆکمەکانی تیۆرەکە. ئەوەی پێویستە باسبکرێت، ئەوەیە کە سایکۆلۆژیای شیکاری میتۆدێکە بۆ تێگەیشتن لە کارە عەقڵیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردن و بەرەو پێشچونیان، سایکۆلۆژیای شیکاری ھەوڵ ئەدات بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان عەقڵ و جەستەی مرۆڤ، تێگەیشتن لە ڕۆڵی ھەست و سۆزەکان لەگەڵ ئەمانەشدا سایکۆلۆژیای شیکاری بناغەی گەلێک چارەسەری ترە. - ئەوەی فرۆید کردی وەک شۆڕشێک وابوو لەکاتی خۆیدا، تەنانەت ئێستاش بەشێوەیەکی بەرفراوان قابیلی قبوڵکردنە لەلایەن زۆربەی قوتابخانە دەرونیەکانەوە. - ساڵی (١٨٩٦) فرۆید زاراوەی (سایکۆلۆژیای شیکاری) داھێنا، لەماوەی (٤٠) چل ساڵی دوایشدا ھەموو ھەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ گەشە پێدانی (بنەماکانی، ئامانجەکانی، تەکنیکەکانی، ڕێگەکانی چارەسەری سایکۆلۆژیای شیکاری). - زۆربەی نوسینەکانی فرۆید و بیرکردنەوەکانی تایبەتە بە ژیانی عەقڵ (MENTAL LIFE) و ڕاڤەکردنی خەون و تەکنیکی سایکۆلۆژیای شیکارکردن لەگەڵ ھەندێ بابەتی تردا. - سایکۆلۆژیای شیکاری بەردەوام بووە لە گەشەکردن و لە ساڵی ١٩٢٥ گەیشتە لوتکەو ترۆپکی گەشەکردن و بووە بەربڵاوترین بزوتنەوەی جیھانی و فرۆیدیش بووە کەسێکی ڕادیکاڵی بەھۆی کارەکانیەوە بەماوەیەکی َزۆر کەم بووە ناودارتین ڕابەری سایکۆلۆژیای شیکاری، وە پاش مەرگیشی فرۆید کەلەپورێکی بێھاوتای بۆ بەجێھێشتوین کەتا ئێستاش کاریگەری بەردەوامی خۆی ھەیە. بۆیە فرۆید پێی وایە سایکۆلۆژیای شیکاری کاریگەرترین میتۆدە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی عەقڵی مرۆڤەوە… وە لەڕێگەی سایکۆلۆژیای شیکارکردنەوەیە، کە نەخۆش ئەتوانێت خۆی ئازاد بکات لە ئاڵۆزیە عەقڵیەکان و ڕێگەی تریش بگرێتە بەر بۆ تێگەیشتن لە خودو ئەوانیتر. بنەماکانی تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری فرۆید[دەستکاری] لە پەرتووکی (AN DUTLINE PSYCHOANALYSIS): ١- فرۆید ئەو بنەمایانەی ڕونکردۆتەوە کە تیۆرەکەی لەسەر بنیاتنراوە سەرەتا فرۆید باس لەھەر سێ ھێزی (ID- EGO- SUPER EGO) ئەکات، واتە (ئەو، من، منی باڵا). ٢- فرۆید پێی وایە کە غەریزەکان چەند ھۆکارگەلێکی جۆراوجۆرن بۆ دروستکردنی ھەڵسوکەوت، گرنگترین دووغەریزەش لە ژیانی مرۆڤــەکاندا بریتین لە (ئیرۆس - ژیاندۆستی) و (ساناتۆس - مەرگدۆستی). ٣- فرۆید پرۆسەی عەقڵی ناساندوە بەوەی کە لە دۆخی ئاگایدایە، یان لەپێش ئاگایدایە، یاخود لە دۆخی نائاگایدایە ( شعور، ماقبل الشعور، لاشعور). ڕێگەکانی چارەسەرکردنی سایکۆلۆژیای شیکاری بەچەند ھەنگاوێکدا تێئەپەڕێتت: یەکەم: کۆکردنەوەی زانیاری لەڕێگەی دوانگەی سەربەستەوە (التداعی الحر)ەوە، ڕاڤەکردنی خەونەکان، ھەڵەی زمان لەلایەن نەخۆشەوە. دووەم: لەو گریمانانەوە دەست پێدەکات کەچی بەسەر نەخۆشدا ھاتووە لە ڕابردودا، وەچی بەسەردێ لەژیانی ئێستایدا، دەرونشیکار پشت بەو زانیاریانە ئەبەستێت کەدوای تێبینی و چاودێریکردن بەدەستی ھێناون.. سەرکەوتن بەسەر ئەو بارەدا پێویستی بە ئارامگرتن ھەیە لەلای ھەر یەک لە دەرونشیکارو نەخۆشەوە. ھەڵسەنگاندنی ئەو ڕەخنانەی کە لە سایکۆلۆژیای شیکاری گیراون[دەستکاری] ڕەخنە لە بارەی بەڵگەکانی فرۆیدەوە[دەستکاری] (گروم باوم) کە یەکێکە لە سایکۆلۆژیستە نوێیەکان باوەڕی وایە، ئەو بەڵگانەی فرۆید تیۆرەکەی خۆی لەسەر بنیات ناوە ھەر لە بناغەوە تەواونین، تەنانەت بەڵگە ئیکلینیکیەکانیشی نەک جێگەی پرسیارن، بەڵکو جێگەی گومانیشن، چونکە ئەو بەڵگانە زیاترنین لە وەڵامەکانی نەخۆشەکە، بۆ پرسیار و پێشنیارەکانی بابای دەرونشیکار. ڕەخنە لە تەکنیکەکانی فرۆید[دەستکاری] دوانگەی سەربەست (التداعی الحر) ئەو ڕێگەیەیە کە لە سایکۆلۆژیای شیکاریدا بەکاردێت، کاتێک کە نەخۆش قسەئەکات لە بارەی ھەربابەتێکەوە بێت، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەرونشیکار بەندە بەو قسانەی کە نەخۆش ئەیکات. بەپێی لێکۆلینەوەکانی (ستۆر ١٩٨٦) زۆر بەتوندی ئاماژەی بەوە داوە کە (تداعی الحر) نەئازادەو نەگونجاویشە بۆ تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری، وە (گروم باوم)یش دیسان پێی وایە کە ئەم ڕێگەیە وا لە نەخۆش ناکات یادەوریە خەفەکراوەکانی دەرببڕێت، لەبەر ئەوەی تا ئێستا ەیچ ڕێگەیەک نیە کە بتوانێت یادەوەریە ڕاستەقینەیەکان لە یادەوەریە خەیاڵیەکان جیابکاتەوە. ڕەخنە لە بنەماکانی فرۆید[دەستکاری] (پۆپەر)، یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕەخنەگرانی بواری سایکۆلۆژیای شیکاری، ئەڵێت سایکۆلۆژیای شیکاری زانست نیە و ئەو پێشبینیانەی ئەم تیۆرەی پێناسراوە ناتوانین پێی بڵێین پێشبینی، چونکە ئەوانە پێشبینی ھەڵسوکەوتە، دیاردەکان نین بەڵکو پێشبینی بارە شاراوەکانی دەرونن. بۆ نمونە کاتێک کە تاکێک دەبینیت ناسراوە بە ھەندێ نەخۆشی نیرۆتیکی (عێابی) ناتوانین بڵێن ئەم مرۆڤە ئەم جۆرە یان ئەو جۆرە ژیانەی بەسەر بردوە لەکاتی منداڵیدا، کەواتە ەیچ کام لەم پێشبینیانە ناتوانرێت بە شێوەیەکی زۆر ورد بەدەست بێن. (ئێسینک) ئەڵێت: ڕوونترین بەڵگە لەسەر شکستی چارەسەری فرۆیدی ئەوەیە کە ھەندێک ڕێگەی تر جێگەی تیۆری فرۆیدیان گرتەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ نمونە (چارەسەری ڕەوشتی) (سلوکی). ھەڵسەنگاندنی لایەنە بەھێزەکانی سایکۆلۆژیای شیکاری[دەستکاری] ١- تیۆرەکە مەزنە، چونکە زۆر لەو شتانەی کە خەڵکی بە گرنگیان ئەزانێت، تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری قسەی خۆی لەبارەیەوە کردوە. ٢- سیفەتێکی زۆر گرنگ ئەوەیە تا ئێستا لەگەڵ تێپەڕبونی ڕۆَژگاردا بە زیندوی ماوەتەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا بە پێی بۆچونی فەیلەسوفانی بواری زانست، ھەر تیۆرێک زیادەیەکی ھەبێت (اچافە) و توانای گشتاندنی (تعمیم) ھەبێت ئەوا تیۆرێکی سەرکەوتوە، بۆیە شاراوە نیە کەسایکۆلۆژیای شیکاری ئەم خاَڵانە لەخۆ دەگرێت. ٣- تا ئەمڕۆش سایکۆلۆژیای شیکاری باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی نەخۆش لە نەخۆشیە عەقڵیەکان، قبوڵکردن و بڵاوبونەوەی سایکۆلۆژیای شیکاری لەسەرەتای سەرھەڵدانیەوە لەو سۆنگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کەچەندان دەزگاو ڕێکخراو کۆنفرانس بەستراون لەسەر بناغەی سایکۆلۆژیای شیکاری، کەدەکرێت سەیری تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری بکەین وەک تیۆرێکی نوێ خوازو شۆڕشگێر کەتا ئێستا بە زیندوی ماوەتەوە. ٤- یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی تر ئەوەیە، کە سایکۆلۆژیای شیکاری وەک جۆرێک لە ھەوێن وابوو بۆ زۆربەی کارەکانی تری بواری دەرونزانی، بێگومان ئەگەر ئەم تیۆرە نەبوایە ئەوا زۆر دیاردە ھەبوو ھەر بە نادیاری ئەمایەوە، تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری ڕۆشنای خستە زۆر لایەنی عەقڵی مرۆڤ کەپێشتر فەرامۆشکرابوون، بۆیە وەک دەرئەنجامێک سایکۆلۆژیای شیکاری ئێستا لەسەر تاسەری دنیادا بڵاوەی بەخۆیەوە بینیوە. ٥- لە بەھێزترین خاڵە پۆزەتیڤەکانی ئەم تیۆرە ئەوەیە کە دەتوانرێت وەربگیرێت (استعاب)، چونکە سایکۆلۆژیای شیکاری ھەوڵ ئەدات بۆ شیکارکردنی چەمکە دەرونیەکان، وسروشتی گەشەی مرۆڤ و لایەنەکانی وەزیفەی عەقڵی مرۆڤ و، لەگەڵ ئەمانەشدا ھەندێ لەخاوەن ئەزمونەکان پێیان وایە کەسایکۆلۆژیای شیکاری دەتوانێت ھەندێ دیاردەی دەرەوەی بواری دەرونزانی پێ وەسفبکرێت وەک (ئاین، سروشتی سەرکردەو و شوێنکەوتوانی، وێنە کێشانی ەونەری ….ەتد). ھەڵسەنگاندنی گشتی سیستەمەکەی فرۆید[دەستکاری] ئێمە دوو ڕەخنەی سەرەکیمان لە سیستەمەکەی فرۆید ھەیە، کە یەکێکیان فەلسەفیەو ئەویتریان زانستیە، لە ڕووی فەلسەفیەوە ئێمە ماتریالەکەی فرۆید ڕەتدەکەینەوە، فرۆید ھەموو وەزیفە بەرزەکانی مرۆڤ کورتدەکاتەوە، بۆ ئاستی ئاژەڵ، ئەو ەیچ جیاکاریەکی بنەڕەتی لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ناکات، لای فرۆید مرۆڤ ئاژەڵێکە تۆزێک پەرەی سەندوە، ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ جیادەکاتەوە بریتیە لە ئایدیا زانستی و ەونەری و دینیەکانی، دەستکەوتەکانی ئەو تەنیا بریتین لە وەرچەرخاندنی پاڵنەری سێکسی، بەشێکی گەورەی سیستەمەکەی فرۆید بەم تەدارەکە ماتریالستیە گەندەڵ بووە، کەوا دیارە بە شێوەیەکی نەستیانە کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو ژینگە ماتریالستەوە، کە فرۆیدی تێدا ژیاوە. لە ڕووی زانستیەوە گەورەترین لاوازی فرۆید لەوەدایە، کە گشتاننێکی بێپاساوی مۆڵەق پێشکەشدەکات، فرۆید چاوێکی سایکۆلۆژی زۆر تیژی ھەیە، کەوای لێدەکات بتوانێت گرفتەکان بە شێوەیەکی وەھا شیکار بکات کە ەیچ کام لەوانەی پێش خۆی بۆی نەچوون، بەڵاَم بۆ بەدبەختی لە یەکدانە یان چەند بارێکی کەمەوە گشتاندنەکەی دەکات، ئەو لە نەخۆشیە نیرۆتیکیەکانەوە ھەندێک خاسیەت ھەڵدەھێنجێت و یەکسەر دەرئەنجامی گرێوگۆڵە دەرونیەکان، بەسەر ھەموو مرۆڤێکدا پیادەدەکات، ئەم گشتاندنە بەنسبەت عەقڵی زانستیەوە زۆر نامۆیە، ھەر ئەمەیە وایکردوە کەشتێکی تاڕادەیەک قورسە ڕەگەزە بەنرخەکانی ناو سیستەمەکەی فرۆید لە بێ بەھا یان ئەوانەی ماتریالەکەی تێکی داون، جیا بکەینەوە. دوای ئەوەی شەن و کەویان دەکەین و لە بیژنگیان دەدەین ژمارەیەکی زۆر لە ڕەگەزە بە نرخەکانمان بۆ دەمێنێتەوە، کە ەیچ قوتابیەکی سروشتی مرۆڤ ناتوانێت پشتگوێیان بخات. لێرەوە دەڵێن فرۆید دژی عەقڵانیەت نیە، بەڵکو سەرلەبەری بۆ عەقڵانیەت دەگۆڕێت، نەخشەیەکی نوێی پێ دەبەخشێت، ھەڵەیە گەر وابزانین پڕۆژەی فرۆید دژایەتیکردن وسوکایەتی پێکردنی عەقڵە، بەڵکو پڕۆژەی ئەو دروستکردنی جۆرێکی تازەی ڕوانینە کە لە بڕی ستایشکردن و پیاھەڵدان، بەناسینی کەم و کوڕی و تاریکیەکان دەسەڵاَتی گەورە دەکات، فرۆید بانگەشەی مۆدێرنەی برینداکرد، نەک لەبەرئەوەی دژایەتی مۆدێرنە دەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی تەکنیکێکی تازەی سەیرکردن بھێنرێتە ئاراوە کە ناچارمان دەکات بۆ تێگەیشتن و بەھێزکردنی شتێک لە دژەکەی بڕوانین، فرۆید گوتی؛ لە ھۆشیاری تێناگەین گەر نا ھۆشیاری نەناسین، خۆشەویستیمان بۆ ئاشکرا نابێت، گەر چاومان لەسەر ڕق نەبێت، ئیڕۆس ناناسینەوە، گەر غەریزەی مەرگمان بەجدی وەرنەگرتبێت. بەڕاستیش لەکوێدا خەڵک خۆشەویستی دبینی، ئەو ڕقی ئەدۆزیەوە، لە کوێدا خەڵک ڕێزی باوک و دەسەڵاتیان ئەبینی، ئەو لە ململانێ و ڕکەبەرایەتیە شاراوەکان دەدوا.. لە کوێدا خەڵک تەندروستی ئەدۆزیەوە، ئەو باسی لە پەشێویە دەرونیەکان دەکرد. (میشیڵ فۆکۆ) لە نوسینێکدا فرۆید لەگەڵ مارکس و نیچەدا بە دامەزرێنەرانی تەکنیکی تازەی ڕاڤەکردن دادەنێت، ئەو دەنوسێت (فرۆید، مارکس، نیچە) بەڵگەیەکی تازەیان بە جیھانی ڕۆژئاوانەدا، واتایەکی تازەیان بەوشتانە نەبەخشی کە واتایان نەبوو، بەڵکو سروشتی دەلیل و ئەو چۆنایەتیانەیان گۆڕی کە دەشێ بەھۆیانەوە دەلیلەکان ڕاڤەبکەین، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم تەکنیکە بریتیە لە بەردەوامی و ڕانەوەستان بەڕاستیش ەیچ میتۆدێک ھێندەی دەرونشیکاری تەفسیرو ڕاڤەکردنی جیاوازو ھەمە ڕەنگی بەرھەم نەھێناوە، ناوی ئادلەرو ڕایش و ئەریک فڕۆم و مارکیۆز تادەگاتە جاک لاکان بەسە بۆ ئەوەی دەوڵەمەندی و ھەمەڕەنگی میتۆدەکانی فرۆید ئاشکرا بکات، ھەروەھا کەم میتۆدیش ھێندەی دەرونشیکاری بوارە جیاوازەکانی بیری مرۆڤایەتی ناچارکردوە بڕێکی زۆر لە چەمک و زاراوەکانی بەکاربھێنێت، لە ڕەخنەی وێژەی و کۆمەڵناسی و فەلسەفیەوە بگرە تا زانستی ڕامیاری و ئەنسرۆپۆلۆژیا. کێشەکە لێرەدا ئەوە نیە ئایا تێگەیشتنەکانی فرۆید بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگە، تێگەیشتنێکی ڕاستن یان ھەڵە، بەڵکو ئەوەی گرنگە و دەبێت ھەمیشە لەبەر چاومان بێت کەھەرگیز لە کێشەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە تێناگەین، گەر بە وێستگەکانی فرۆیدا تێنەپەڕین. لە کۆتایدا دەڵێین کەلتورێک کە ھێشتا فرۆیدی بە وردی نەناسیوە و پەرتووکەکانی وەرنەگێڕاوەو سەر قاڵی وتووێژی تێزەکانی نەبووە، ئەوا لە فەرھەنگ و کەلتورێکی لەم چەشنەدا فرۆید دەتوانێت ھەمیشە پرسیاری گرنگ و ئاسۆیەکی فراوانی وتووێژبێت لەسەر مرۆڤ، خێزان، پەروەردە. ئەم تۆزە قسەیەش ھەوڵدانێکە بۆ نزیکبونەوە لە ناسینی بیریارێک کە کەمترین شت لە بارەیەوە بڵێین ئەوەیە، کە یەکێکە لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە. سەرچاوەکان[دەستکاری] |کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Sigmund Freud تێدایە.|
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%DA%AF%D9%85%DB%86%D9%86%D8%AF_%D9%81%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF
2015-11-28T14:52:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398453553.36/warc/CC-MAIN-20151124205413-00186-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.969017
Arab
154
{"ckb_Arab_score": 0.9690173268318176, "sdh_Arab_score": 0.023821933194994926}
دەستدرێژیی سێکسی دەستدرێژی سێکسی (بە ئینگلیسی: rape) بریتیە لە کردنی ھەرجۆرە نزیکیەکی سێکسیە لەگەڵ کەسێک بەبێ ڕازیبوونی ئەو. دەستدرێژی سێکسی دەستەواژەیەکە کە لە پزیشکی دادوەری و تاوانناسی دا بەکار دەھێنرێت. دەستدرێژی سێکسی لە ڕاستی دا تەنیا پەلامارێکی جەستەیی نییە، بەڵکوو ھەروەھا جۆرێک پەلامارێکی مەعنەوی و ھێرشکردنە سەری حورمەت و کەرامەتی مرۆڤە کە تێدا کەسی قوربانی لە مافی خۆی بێبەش دەبێت. ئەم جۆرە دەستدرێژییە کە حاڵەتێک لە توندوتیژییە، زۆرجار لەگەڵ ھەڕەشەی کوشتن دایە. بە پێچەوانەی بیروڕای گشتی کە دەستدرێژی سێکسی بە پەلاماری پیاو بۆ سەر ژن یان پیاوێکی دیکە دەزانێت لەوانەیە دەستدرێژی لەلایەن ژنەوە بۆ سەر پیاو بکرێت. نزیکی سێکسی کەسێکی پێگەیشتوو لەگەڵ کەسانی کەمتەمەن و منداڵ وەکوو دەستدرێژی دادەنرێت، تەنانەت ئەگەر بە ڕازیبوونیش بێت. سەلماندنی ئەوەی دەستدرێژی سێکسین کراوە یان نە لە ئەستۆی پزیشکی دادوەری دایە وە ھەندێ جار بە ھۆی ھەبوونی نیشانەی زۆر وەکوو ڕووشان، دڕان و کەووبوونەوە زۆر ئاسان و سادەیە وە ھەندێجاریش لەوانەیە بەھۆی نەبوونی ھیچ نیشانەیەک پشتڕاست نەکرێتەوە. پێرست جۆرەکانی دەستدرێژی سێکسی[دەستکاری] ئامانج[دەستکاری] ڕازیبوون[دەستکاری] لێکۆڵینەوە[دەستکاری] دەستدرێژی سێکسی لە جەنگ دا[دەستکاری] دەستدرێژی سێکسی لە جەنگدا(War rape)، لەلایەن هێزە رێکخراوەکان یاخود میلیشیاکانەوە یان لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنییەوە لەکاتی جەنگ یاخود داگیرکاری یان ململانێی چەکداریدا رودەدات، کە ئافرەتان لەلایەن داگیرکارانەوە ناچار دەکرێن کاری لەشفرۆشی بکەن. ڕووداوەکانی دەستدرێژی لە جەنگی جیهانی دوەمدا[دەستکاری] حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی لە جەنگی جیهانی دوەمدا رێژەکەی زۆر بەرزبوە، بەتایبەت ئەو دەستدرێژییانەی لەلایەن سەربازان و هاوڵاتیانی مەدەنییەوە کراوەتە سەر ژنان. بەپێی راپۆرتێکی نوسینگەی دادوەری گشتی لە ئەمەریکا، (٩٧١) حاڵەتی ئیدانەکردنی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی هەبوە لەنێو ریزەکانی سوپای ئەمەریکادا لەماوەی نێوان ساڵانی ١٩٤٢ تاوەکو ساڵی ١٩٤٧. ئامار[دەستکاری] کاریگەری لەسەر قوربانی[دەستکاری] سەرچاوەکان[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%D8%AF%D8%B1%DB%8E%DA%98%DB%8C%DB%8C_%D8%B3%DB%8E%DA%A9%D8%B3%DB%8C
2015-12-02T05:10:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448399326483.8/warc/CC-MAIN-20151124210846-00260-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980422
Arab
69
{"ckb_Arab_score": 0.9804221391677856, "sdh_Arab_score": 0.01445312611758709}
ھێلکە (خواردن) ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە مێژویەکی زۆر دێرینی لەگەڵ مرۆڤ ھەیە، یەکێکە لە خواردنە زۆر بەتاماکان، ئەمە سەرباری ئەوەی کە پێکھاتە خۆراکیەکەی سودێکی زۆر گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت ھەر بەم ھۆیەشەوە لە کۆنەوە بە خواردنی ئاڵتونی ناودەبرێت. لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤ و باشبوونی ژەمە خۆراکییەکانی و زۆربونی رێژەی قەڵەوی لە جیھاندا، ناوبانگە باشەکەی ھێلکە کەوتۆتە ژێر گومانەوە بەھۆی بوونی رێژیەک لە چەوری کە رەنگە بۆ ھەندێک لە مرۆڤەکان زیانی لێبکەوێتەوە، ئەم ھۆکارەش مرۆڤی ناچارکردوە بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ ھێلکە بکات. پێرست پێکھاتەکانی ھێلکە[دەستکاری] چەوری (بە ھەمو جۆرەکانیەوە) نزیکەی %٣ بۆ ٤%ی ھێلکە پێکدەھێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە رێژەیەکی بەرزی پرۆتین، کاربۆھایدرەیت، ئاو، ڤیتامین و کانزاکانی. ھێلکە رێژەیەکی بەرچاو ڤیتامینەکانی جۆری A، D، E، B١، B٢، B٦، B١٢ تێدایە و کانزاکانی وەک ئاسن، زینک، کالیسیۆم، ئایۆدین، سلینیۆم و چەندین پێکھاتەی خۆراکی دیکەی وەک کۆلین، ترشە ئەمینییە بنەرەتیەکان، carotenoid lutein ،zeaxanthinی سوودبەخشی تێدایە کە پێویستیی سەرەکین بۆ لەشی مرۆڤ و بە کەمبوونی ئەم پێکھاتانە لە خۆراکدا، تەندروستی مرۆڤ تووشی کێشە دەبێت. سوودەکانی ھێلکە[دەستکاری] خواردنی ھێلکە بە رێژەی پێویست سوودی زۆری ھەیە بۆمانەوە و بەھێزکردنی پێست و پێکھاتەکانی وەک موی سەر بەھێزکردنی ددان و ئێسکی لەش بە ھۆی یارمەتیدان لە مژینی کالیسیۆم کە پێکھاتەیەکی سەرەکی ئێسک و ددانەکانە. بوونی رێژەیەکی زۆری وزە بۆ جێبەجێکردنی زیندەچالاکییەکانی لەش و ھەڵسوکەوتی رۆژانە یارمەتیدانی ھەرسکردنی پرۆتین یارمەتیدانی تەندروست مانەوەی دەمارەکانی مێشک و خانەکانی خوێن و سودێکی زۆری ھەیە بۆ کەمخوێنی، ھەروەھا بە ھۆی بونی یۆد تێیدا، یارمەتی لەش دەدات لە رێکخستنی فرمانەکانی. ڕێژێنی دەرەقی ھێلکە دەبێتە ھۆی پاراستنی چاوەکان لە نەخۆشی (cataracts) کە تووشی مرۆڤی بەتەمەن دەبێت کار دەکاتە سەر ھاوێنەی چاو و دەبێتە ھۆی کوێری یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە سەکتەی دڵ بەھۆی رێگری کردن لە مەینی خوێن. خواردنی ھێلکە لە ژەمی بەیانیاندا دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوە لە زۆرخواردن لە ژەمەکانی تری ھەمان رۆژدا، بە تایبەتی لە تازە پێگەیشتوواندا کە پێویستی زۆریان ھەیە بە وزە، بەم ھۆیەشەوە دوور دەکەونەوە لە زۆر خواردن و قەڵەوی. چۆنیەتی خواردن و بەکارھێنانی ھێلکە[دەستکاری] بەھۆی ئەو رێژە چەورییەی کە لە ھێلکەدا ھەیە، ئەو کەسانەی کە چەوری لەشیان بەرزە (کۆلیسترۆل و چەوری سیانی) دەبێت رێژەیەکی زۆری ھێلکە نەخۆن بەتایبەتی زەردێنەکەی، واباشترە ھەفتەی لە دو ھێلکە زیاتر نەخۆن و لەگەڵیدا چەوری لە خۆراکەکانی تریاندا کەمبکەنەوە، ئەو کەسانەی چەوری خوێنیان ئاساییە دەتوانن ھەمو رۆژێک ھێلکەیەک بخۆن ھێلکە دەتوانرێت بەکاڵی یاخود لە رۆن یان بە کوڵاوی یان لەگەڵ خواردنی تردا بخورێت، بێگومان خواردنی ھێلکە بە کاڵی سوودێکی زۆر زۆری ھەیە، بەڵام بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گرانەتا، ئەمڕۆ لە جیھاندا پێویستە خۆمان لە خواردنی ھێلکەی کاڵ بپارێزین بە تایبەتی ھێلکەیەک کە لە سەرچاوەکەی دڵنیا نەبین. ساڵانە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس بەھۆی ھێلکەی ھەڵگری بەکتریای گرانەتا دەمرن کەئەمەش ڕێژەیەکی ترسناکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردنی کەمترین رێژەی چەوری لە ژەمە خۆراکەکانماندا باشتر وایە ھێلکە بە کوڵاوی بخورێت، ھەروەھا باشتر وایە بەباشی کوڵێنرابێت ئەگەرچی ھەندێک کەس وا بەباش دەزانن کە ھێلکە پێویستە بەباشی بشۆرێتەوە پێش ئەوەی بکرێتە ناو سەلاجەوە، بەڵام دەتوانین بڵێین پێچەوانەی ئەمەش ڕاستە، چونکە توێکڵی ھێلکە ژمارەیەکی زۆر کونیلەی وردی تێدایە کە بە شتنەوەی دەبێتە ھۆی کرانەوەی کونیلەکان و رێگەدان بۆ چوونە ناوەوەی بەکتریا و خراپبونوی ھێلکەکە، بەم ھۆیەشەوە باشترە کە تەنھا پێش بەکارھێنان بە باشی بشۆرێتەوە بەڵام کوڵاندنی ھێلکە ڕزگارمان دەکات لە ھەمو ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانەی کە ئەگەر ھەبێت لەسەر توێکڵی ھێلکەکە، چونکە بە کوڵاندن لەناودەچن. بەسەرچوون یان پیسبوونی ھێلکە[دەستکاری] پێویستە کاتێک ھێلکە دەکڕین، ھێلکەکە مێژووی بەرھەمھێنان و خراپبوونی لەسەر بێت، ھەروەھا بە شێوەیەکی زانستی ھێلکە دەبێت لە رۆژی بەرھەمھێنانەوە تا مانگێک بەکار بھێنرێت و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی دەبێت لە ساردکەرەوەدا ھەڵبگیرێت.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%BE%DB%8E%D9%84%DA%A9%DB%95_(%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86)
2015-12-01T18:19:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398468971.92/warc/CC-MAIN-20151124205428-00316-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999329
Arab
98
{"ckb_Arab_score": 0.9993290901184082}
خزمگەریەتی ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| خزمگەریەتی بریتیە لە بەپێشخستنی خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆی پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بە ھۆی لێھاتوویان. زۆربەی کات ئەم زاراوەیە مانایەکی نەخوازراو و نێگەتیڤانە دەگەیەنێت. بۆ نمونە ئەگەر بەڕێوەبەرێک ھەڵسا بە دامەزراندنی فەرمانبەرێک یان بە بەەرزکردنەوەی پلەکەی بە ھۆی پەیوەندی خزمایەتی لە بری فەرمانبەرێکی تر کە لەو کەسە لێھاتووتر بێت بەڵام پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە نەبێت ئەو کاتە بەڕێوەبەرەکە بە خزمگەریەتی تاوانباردەبێت. ھەندێک لە زانایانی بواری زیندەوەرزانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە بوونی ئارەزوو بۆ خزمگەریەتی ئارەزوویەکی زگماکیە لە مرۆڤدا و شێوەیەکە لە شێوەکانی بەپێشخستنی خزمایەتی. وشە ئینگلیزیەکەی (Nepotism) بنەڕەتەکەی لاتینیە و لە وشەی Nepos وەرگیراوە کە مانای منداڵی برا یان خوشک دەگەیەنێت لە چەرخە ناوەراستەکاندا کە ھەندێک لە پاپاکان و قەشە کاپۆلیکیەکان کە پەیمانی رەبەن بوونیان لەسەر خۆیاندابوو منداڵە نا شەرعیەکانی خۆیان بەخێودەکرت بەو پاساوەی کە ئەمانە منداڵی خوشک یان برایانان و لە ماڵەکردنیشدا پیشینەیان پێدەدان لەسەر خەڵکانی تر. و ھەندێک لە پاپاکان لەو جۆرە منداڵە نا شەرعیانەی خۆیان یان منداڵە خزمەکانیان گەیشتن بە پلەی کاردینالی. و زۆربەی جار ئەم جۆرە دامەزراندنانە بۆ دامەزراندنی شتێک کە لە " خانەوادە پاشاییەکان" دەچوو دەستیان بەسەر کورسی پاشایەتیدا دەگرت. بۆ نمونە پاپا کلیستۆسی سێەم لە خانەوادەی بۆرجیا دوو لە کوڕەبراکانی خۆی وەک کاردینالیە دامەزراند یەکێکیان بریتی بوو لە رۆدیرگ کە ئەویش پێگەکەی خۆی وەک کاردینال دواتر بەکارھێنا بۆ گەیشتن بە پاپایەتی، و بوو بە پاپا ئەلکسەندر ی شەشەم. وا رێکەوت کە ئەلکسەندەر- کە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین پاپاکان بوو—پلەی کاردیناڵی بەبرای دڵبەندەکەی خۆیدا کە ئەلیساندرۆ فارنیە: کە پلەوپایەی فارنیەش بەرزدەبێتەوە دوایی دەبێت بە پاپا پۆلی سێەم. پۆلیش بە ھەمان شێوە خەریکی خزمگەریەتی بوو کە بۆنمونە دوو لە منداڵە خوشکەکانی (کە تەمەنیان ١٤ و ١٦ ساڵان بوو) وەک کاردیناڵ دامەزراند. و ئەم پیادەکردنە لەوکاتە کۆتایی پێھات کە پاپا ئەنوسنت فەرمایشتێکی پاپایی دەرکرد بە قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کارانە لەساڵی ١٦٩٢. ئەم بڕیارە پاپاییە بۆ ھەموو پاپایەک لە ھەموو سەردەمێک قەدەغەی کرد کە زەوی و خانووبەرە و پلەوپایە و قازانجە داراییەکان نابێت بە ھیچ لە خزمەکانی خۆی بدات بێجگە لە یەک خزم نەبێت کە شیاو لێھاتووی ئەوەبێت ئەو پەڕی ببێتە کاردیناڵ. خزمگەریەتی تۆمەتێکی باوە لە ناوەندی سیاسیدا کاتێک کە خزمی کەسێکی خاوەن کاریگەری پلەوپایەکی دەسەڵات وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لێھاتوویی گونجاوی ھەبێت بۆ ئەو شوێنە. بۆ نمونە کاتێک کە سیناتۆری ئەمەریکی فرانک مارکوفسکی وەک فەرمانڕەوای ویلایەتی الاسکا کچی لیزا مارکۆفسکی وەک نوێنەری ویلایەتەکە دامەزران بۆ ئەوەی لە ئەو پێگەیە بەڕێوەببات لە ماوە ئەو دوو ساڵەی کە مبووی وەک فەرمانڕەواە ویلایەتەکە و لەوکاتەشدا بە خزمگەریەتی تۆمەتبارکرا. ( و کچەکەی لیزا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەیدا لەو کاتەی لەساڵی ٢٠٠٤ خۆی پاڵاوت بۆ ئەم پۆستە). جۆن کەنەدیش لەلایەن ژمارەیەک لە رکابەرەکانیەوە بە خزمگەریەتی تاوانبارکرا کاتێک براکەی رۆبرت کینیدی وەک بەڕێوەبەری گشتی دامەزراند. لە ھموو شوێنێک خاناوەدا ھەن کە دەستیان بەسەر سیاسەتی وڵاتەکانیاندا گرتووە وەک خاناوادەی تون عبدالرزاقی دووەم وەک سەرۆک وەزیرانی مالیزیاو کوڕەکەی نەجیب تون عبدالرزاق کە جێگری ئێستای سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و مینتور لی کوان یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەنگافورە و کوڕەکەی لی ھین لونگ کە بەم دواییە جێگای گوە تونگ ی گرتەوە وەک سەرۆک وەزیری سەنگافورە. و زۆر لە وڵاتانی ئاسیا بەلای فەرمانڕەواییکردنی خانەوادە فەرمانڕەواکاندان. لە ھندستان تا ئێستا خانەوادەی نەھرۆ--- و خانەوادەی غاندی فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ھندستان دەکەن لە زۆرینەی ماوەی دوای سەربەخۆیی لە کاتێکدا خەڵکانی تریش لە ویلایەتە ھندیەکانیش لەسەر پێشخستنی خزم و ناساویەکانیان بەردەوامن. و لە رۆمانیا زاراوەی "پەیوەندی" بەربڵاوە بۆ ناونانی خزمگەریەتی کە رێگە بە مرۆڤدەدات کارێک بەدەستبھێنێت بە ھۆیەوە. ھەرچی وشەی (Nepot) ە لە زمانی رۆمانیدا مانای کوڕی برا یان کوڕی خوشک دەگەیەنێت. و لەماوەی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیستی خزمگەریەتی تاکە رێگە بوو بۆ بەدەستھێنانی کارێکی باش بە مووچەیەکی سەرنجراکێش. بۆب مامی خۆتە ئەو دەستەواژەی کە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەکاردەھێنرێت بۆ گوزارشتکردن لە خزمگەریەتی بریتیە لە " بۆب مامی خۆتە". بنەرەتی ئەو وتەیەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە روبرت سیسل دوک سالزبری سەرۆکی وەزیران بوو و کورە براکەی خۆی ارسەر بەلفۆر لە پلەیەکی بەرز دامەزراند. ئەم دەستەواژەیە لە بنەڕەتدا وەک گاڵتەجاڕی بە خزمگەریەتی بەکاردەھێنرا بەڵام ئێستا ماناکەی بریتیە "ھیچ کێشەیەک نیە" یان " ھەموو شتێک تەواو کراوە" وەک لەو رستەیە " پلاکە کارەباییەکە بخەرە ناوی و پەنجە بە دوگمەکە بنێ ئیتر بۆب مامی خۆتە."
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%D8%B2%D9%85%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C
2015-11-27T04:33:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398447913.86/warc/CC-MAIN-20151124205407-00347-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994402
Arab
95
{"ckb_Arab_score": 0.9944022297859192}
بابەتەکانی تایبەت بە ١٠ ساڵەی گیارەنگ :: لاپەرەی تایبەت بە بۆچوون نووسین بۆ گیانی پاکی پارێزەری کوردی تێکۆشەر "تاهیر ئێلچی" کە دوایین وشەکانی سەر زمانی هاواری " ئاشتی و بێزاری لە شەڕ" بوون. بە ڕاستی ناو و پاشناوێکی چەند جوان و بە نێوەرۆک، له دوایین کۆبوونهوهی ئەنترناسیونال سوسیالیستدا که له وڵاتی ئانگلا بهڕێوهچوو، ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست بە ڕەسمی راگەیەندرا. بەڕێوەچوونی کۆریادی دۆستی ناسراو و هاوفیکری دکتۆر قاسملووی کۆچکرد " دانیال میتران" لە هەولێر بەبەشداری ژمارەیەك لە ڕێبەرو کەسایەتی دەرەوە ئەویادە کرایەوە وەك دەربڕینی ڕێزو وەفا بۆ ئەو خانمە و دەسەڵات و نفوزی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بەندە بە شێوەی هاوکاری و پشتیوانیە ماددی و معنەویەکانی روسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە وەك هاوپەیمانی نزیكی لەو وڵاتەی دەکات و، چواردهههمین پلینۆمی کۆمیتهی ناوهندیی ههڵبژێردهڕاوی کۆنگرهی ١٥ی حیزب که به بهشداریی ئهندامانی ئهسڵی و جێگران و ڕاوێژکارانی کۆمیتهی ناوهندی و دهفتهری سیاسی له رۆژی ٣٠ی خهزهڵوهری ١٣٩٤ی ههتاوی ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٦٦٨ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر. پاش تەقینەوەکانی پاریس هاوپەیمانان گەیشتنە ئەو قەناعەتە کە پێویستە بە هێرشی هەمەلایەنە هەنگاو بۆ لەناوبردنی داعش هەڵبگیردرێ. بڕیارێکی بەجێ و ڕێ هەرچەندە زۆر درەنگ. پارتی گەل دەیەوێ کە سوێد وەک یارمەتیکردن بە خەبات دژی ڕایەڵکەی ڕەشەکوژیی داعش، کەرەسە و پێویستیی سەربازی بنێرێ بۆ هەرێمی کوردستانی عێڕاق. حەشدی شەعبی هەوڵی دەست بە سەر داگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنەوەی هەموو ئێراق بە کوردوستانیشەوە دەدات و هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئەو میلیشایە چەکداریەوە بۆ زۆر کەس و کۆڕوکۆمەڵی پەڕەى 1 لەکۆى 118 پەڕەدا تەختە کلیکی کوردی بۆ ویندۆزی ویستا، ٧ و ٨ پڕۆگرامی سەپۆرتی زمانی کوردی بۆ ویندۆز. گورزی فۆنتەکان، ٣٣ فۆنت. بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی کە دەیانهەوێ بە کوردی بنووسن، تکایە لەمبەستەرە کەڵک وەر بگرن کە ئی ماڵپەری "کوردلاند"ە. دەتوانن لێرەش بە کوردی بنووسن. کاتێ که ڕوانیم له کتێب و داستانهاته بهر چاوم یۆنانی باستانپهیکهری شهڕو سوڵحیان دانابوناوی خودایی خۆیان لێنابوبۆ وێنه وێنوس خوای جوانی بوزێئوسیش خوای نافهرمانی بوکوتم با ئێمهی کوردی بێ سنورئێمهی له کتێب و له داستانیش دورپهیکهرهیهکی جودامان ههبێبۆ فیداکاری خودامان ههبێدهستم کرد به قوڕ شێلان ئهو شهوهمایهی پهیکهرهم وا کۆ کردهوهله فیداکاری،ههم له گیانبازیله سهر بڵیندی و له سهرفهرازیله بهردی چیا و تهپ و تۆزی خاکله ئاوی کانی ،له ڕوباری پاکله گۆمی مهند وله چۆمی خوڕێنله سێڵاوێکی سینگی بهرد دڕێنله ههڵمهتی شێر، له چاوی ههڵۆله ههورازی توند،ههرد و کهژ و کۆله ئازایهتی و نهترسی بهورله سهختی ژیان،جهفا و جهورله خانوی کاول،له گوندی سوتاوله ههناسه و له فرمێسکی چاوله گهرمی ههتاو،له سێبهری دارله بارانهیی شهوانی قهرارله لورهی گورگ،له پهنجهی پڵهنگله گرمهی تۆپ و تهقهی کاتی جهنگله بۆنی باڕوت،له خوێنی ڕژاوله زامی قوڵ و له ئێسکی شکاوله ورهی بهرز،له خۆڕاگریسووربون له ڕێی حهق،له پێداگریله قهتیس مانی فرمێسکی دایهلهو ئاواتانهی له دڵمان دایهله ڕهنگی سهوز و سپی و زهرد و سوورلهو چوار بنارهی کرانه سنوورله بهرد به بهردی چیاکانی کوردله ههموو هیوا بهرزهکانی کوردگشتیم تێکهڵ کرد،کردمه پهیکهرهکردمه پهیکهرهی خوایهک لهو سهرهکردمه پهیکهرهی مهزههری نهجاتکردمه پێشمهرگهی ڕزگاری وڵاتخاڵه قازی.
CC-MAIN-2015-48
http://giareng.com/
2015-11-30T13:23:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398462665.97/warc/CC-MAIN-20151124205422-00282-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.935561
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9355605244636536, "hac_Arab_score": 0.03888772800564766, "sdh_Arab_score": 0.025150876492261887}
قابیل و ھابیل لەقورئاندا[دەستکاری] بەپێی باوەڕی ئیسلام و کتێبی قورئان، خودا لەسەر زەویدا دوو کوڕی بەخشی بە ئادەم و حەوا کە ناویان قابیل و ھابیل بوو. قابیل کەسێکی خراپ و دڵ و دەروونێکی پیسی پڕ لە ڕق و کینەی ھەبوو. بەڵام ھابیل کەسێکی چاک و ھێژا و لەخواترس بوو. ھەمیشە ملی بۆ ھەق ئەدا و دڵ و دەروونێکی پاک و بێگەردی ھەبوو. ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەردوو کوڕەکەی ئادەم بڕیاریاندا ھەریەکەیان لەپێناوی خوادا شتێک بکاتە قوربانی. قابیل جووتیار بوو؛ زەوی دەکێڵا. ھەستا لەو کشتوکاڵەی ئەیکرد خراپترین بەروبوومی ھێنا و کردی بە قوربانی. بەڵام ھابیل شوان بوو؛ مەڕی بەخێو دەکرد. چاکترین کاوڕی ھەڵبژارد و ھێنای پێشکەشی خودای کرد. خودا کشتوکاڵەکەی قابیلی وەرنەگرت، چونکە قابیل کارەکەی تەنھا مەبەستی پێی خودا نەبوو. ھەروەھا خواپەرستییەکەی کورتی ھێنا و بەچاکی گوێڕایەڵیی خودای نەکرد. بەڵام خودا کاوڕەکەی ھابیلی قبووڵ کرد، چونکە ھابیل کارەکەی تەنھا لەبەر ڕەزامەندیی خودا بوو. ھەروەھا لە خودا ترسا و چاکترین و خۆشەویسترین شتی خۆی پێشکەش کرد. قابیل زۆر تووڕە بوو. شەیتانیش فریوی دا و خستییە مێشکییەوە کە خودا ھابیلی لا بەڕێزترە، بۆیە قابیل بڕیاری دا براکەی خۆی بکوژێ. قابیل بە ھابیلی برای وت: "ئەبێ بتکوژم!"، ھابیلیش وتی: "خودا کاری چاکە تەنھا لە کەسە خواترسەکان وەرئەگرێ؛ ئەوانەی لەبەر ڕەزامەندیی خودا خێر و چاکە ئەکەن و بەئاگادارییەوە گوێڕایەڵیی خودا ئەکەن و کەمتەرخەمی و بێموبالاتی لە خواپەرستیدا ناکەن.". بەپێی ئەم بەسەرھاتە، ھابیل بەردەوام ئامۆژگاریی قابیلی کرد کە ئەگەر ئەو بیکوژێ، تاوانێکی گەورەی تووش ئەبێ و خوداش لە ڕۆژی قیامەتدا سزای بۆ ئەوانە داناوە کە ستەم ئەکەن و لەسنوور دەرئەچن. بەڵام قابیل لە خودا نەترسا. گوێی بەو یادخستنەوە و ئامۆژگارییانەش نەدا و دەروونی خۆشی کوشتنی ھابیلی لا جوان کرد. بەو شێوەیە قابیل براکەی خۆی کوشت. قەلەڕەشەکە و قابیل و ھابیل[دەستکاری] بەپێی ئەم بەسەرھاتە نێو قورئان، دوای ئەوەی قابیل براکەی خۆی کوشت، حەزی نەکرد تەرمی برا کوژراوەکەی ببینێ. بەڵام نەیزانی چی لێ بکات، بۆیە خودا قەلەڕەشێکی بۆ نارد تا فێری بکات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە. قەلەڕەشەکە بەچکەیەکی مردووی خۆی بەدەمەوە بوو. ھات لە بەرچاوی قابیلدا چاڵێکی ھەڵکەند و بەچکەکەی خۆی تێ کرد. قابیل ھەستی بە لاوازیی خۆی کرد و پەشیمان بووەوە و وتی: "ئەی ھاوار بۆ بێدەسەڵاتیی خۆم! وەکوو ئەو قەلەڕەشەشم پێ نەکرا و نەمتوانی براکەم بشارمەوە." یەکەمین تاوانی کوشتن[دەستکاری] بەپێی گێڕاندنەوەی قورئان بێت، کوشتنی ھابیل لەلایەن قابیلی برایەوە، یەکەمین تاوانی کوشتنە کە لەسەر زەوی ئەنجام درا بێت. لەو کاتەشەوە خودا نەوەی ئادەمی ئاگادار کردۆتەوە کە کوشتنی کەسێک بەناھەق لە تاوانە گەورەکانە و ھەرکەسێکیش باوەڕدارێ بەناھەق بکوژێ ئەوە سزاکەی جەھەنەمە و بەھەتاھەتایی تێیدا ئەمێنێتەوە و خودا لە بەزەییی خۆی دووری ئەخاتەوە و سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادە کردووە.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%A7%D8%A8%DB%8C%D9%84_%D9%88_%DA%BE%D8%A7%D8%A8%DB%8C%D9%84
2015-12-01T00:17:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398464386.98/warc/CC-MAIN-20151124205424-00297-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999629
Arab
73
{"ckb_Arab_score": 0.9996287822723389}
حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب |حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب| |لە دایکبوون||٥٦٨ز| |شوێنی لە دایکبوون||مەککە، عەرەبستانی سەعوودی| |وەفات||٦٢٥ز| |شوێنی وەفات||مەدینە، عەرەبستانی سەعوودی| |باوک||عەبدولموتەلیب| |ئایین||ئیسلام| حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب لە دایکبووی ساڵی ٥٦٨ز مەککەیە. لە ساڵی ٦٢٥ز لە جەنگی ئوحود لە نزیک شاری مەدینە شەهید کرا بە دەستی وەحشی کە کۆیلەی ئەبووسۆفیانی کوڕی حەرب بوو. حەمزە مامی پێخەمبەری ئیسلام موحەمەدە پێخەمبەر نازناوی «شێری خودا»ی پێدابوو. جارێکیان حەمزە لە بیابان بوو کاتێک گەڕایەوە بیستی کە ئەبووجەھل لە برازاکەی داوە واتا پێخەمبەری خودا حەمزەش زۆر توڕە بوو چوو بۆ لای ئەبووجەھل کە لەگەڵ چەند کەسێکی ناوداری مەککەدا دانیشتبوو بە تیروکەوانەکەی کەتە لێدانی ئەبووجەھل پێی فەرموو کە ئەو لە سەر ئایینی موحەمەدە. حەمزە لە زۆرانبازیدا زۆر بە توانا بووە هەروەها ڕاوی شێری کردووە و کەسێکی زۆر بە توانا بووە لە بواری تیرهاوێشتن و شمشێربازی. حەمزە بەشداری جەنگی بەدری کرد کە موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن بە سەر کافرەکانی مەککەدا. لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٥ لە جەنگی ئوحوددا حەمزە بە دوو شمشێر شەڕی دەکردو هاواری دەکرد من شێری خودام. وەحشی کەخەڵکی حەبەشە بوو لە نزیک شەڕەکەبوو وە خاوەنەکەی پەیمانی پێدابوو کە ئازادی بکات لە بەرامبەر کوشتنی حەمزە. وەحشی ڕمێکی پێبوو هاویشتی و بەر زگی حەمزە کەوت و شەهیدی کرد. وەحشی دوای شەهیدکردنی حەمزە جەنگەکەی بەجێ هێشت. خالید کوڕی وەلید کە لە بەرەی کافرەکانی مەککە بوو توانی هێرشێکی گەورە بکاتە سەر موسڵمانان لە دواوەوە کە بوو بە هۆی شکانی موسڵمانان لەو جەنگەدا هەروەها پێخەمبەری خودا بریندارکرا. پێخەمبەری خودا بە شەهیدبوونی حەمزە زۆر دڵگران بوو وە نازناوی «سەرکردەی شەهیدەکان»ی پێدا.
CC-MAIN-2015-48
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%DB%95%D9%85%D8%B2%DB%95_%DA%A9%D9%88%DA%95%DB%8C_%D8%B9%DB%95%D8%A8%D8%AF%D9%88%D9%84%D9%85%D9%88%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%8C%D8%A8
2015-12-01T20:07:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398471436.90/warc/CC-MAIN-20151124205431-00130-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992968
Arab
78
{"ckb_Arab_score": 0.9929684400558472}
خهندان ـ حهوتەم سهرۆك كۆماری توركیا له تهمهنی 89 ساڵیدا له نهخۆشخانهیهكی سهربازیی ئهنقهره كۆچی دوایی كرد. بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ، بههۆی تهمهنه زۆرهكهیهوه كهنعان ئهفرن، حهوتهم سهرۆك كۆماری توركیا زۆربهی ئهندامانی لهشی لهكاركردن وهستاوه و له ئادیمیای پزیشكیی سهربازی له ئهنقهرهی پایتهخت خراوهته ژێر چاودێریی وردهوه، دوێنێ شهممهش لهو نهخۆشخانهیه كۆچی دوایی كردووه. كهنعان ئهفرن له ساڵی 1917 له ناوچهی مانیسا-ی خۆرئاوای توركیا لهدایكبووه و دواناوهندیی سهربازیی له ناوچهی (مال تهپه) تهواوكردووه و ساڵی 1938 خوێندنگای سهربازیی وشكانیی بڕیووه و دواتر له ساڵی 1949 بڕوانامهی ئهكادیمیای سهربازیی بهدهستهێناوه. لهماوهی ئهركی سهربازییدا، كهنعان ئهفرن، زۆرێك له پۆسته سهربازییهكانی له سوپا و هێزی وشكانیی توركیا ههبووه و له 7ی ئازاری 1978 پۆستی سهرۆكایهتیی دهستهی ئهركانی گشتیی سوپای پێدراوه. له كودهتاكهی 12ی ئهیلولی 1980، ئهفرن سهرۆكایهتیی كۆماری توركیا و ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوهیی ئهو وڵاتهی گرتهدهست و لهو راپرسییهی كه له 7ی تشرینی دووهمی ههمان ساڵدا كرا، ئهفرن دوای دوو رۆژ له راپرسییهكه به رهسمی بووه سهرۆك كۆمار و تا 9ی تشرینی دووهمی 1989 له پۆستهكهیدا مایهوه. ئهم بابهته 4061 جار خوێنراوهتهوه
CC-MAIN-2015-48
http://xendan.org/dreja.aspx?Jmara=37033&Jor=18
2015-12-01T11:03:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-48/segments/1448398466260.18/warc/CC-MAIN-20151124205426-00333-ip-10-71-132-137.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994261
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9942606687545776}
ئەڵماس ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| ئەڵماس (بە ئینگلیزی: Diamond) ماددەیەکە پێکھاتەی بلوری ھەیە و زۆر جار شێوەی شەش پاڵووی ھەیە و ھەندێ جار شێوەی شەش ڕووی ھەیە. ئەڵماس بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆن (ڕەژوو) پێکدێ لە ژێر پەستان و گەرمی زۆر. لێکچوونێکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو مادەیەی کە گرافیت و ئەڵماس پێکدێنێ کە ئەویش کاربۆنە ، کەچی سیفاتەکانی ھەر یەکیان زۆر جیاوازە لە ئەوی تر بە ھۆی جیاوازی ھەر یەکیان لە پێکھاتەی گەردیلەیی. ئەو لێکچوونە زۆرەی کە لە پێکھاتەی کیمیایی ھەیە وای لە زانایان کرد کە تاقیکردنەوە بکەن لەسەر گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس لە ڕێگای ئامێرێکی تایبەت کە بەرگری پلەی گەرمی بەرز و پەستانی زۆر دەکات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس کە لە ئەنجامدا ئەڵماسی پیشەسازی یان (ئەڵماسی دروستکراو) بەرھەم دێ. تەمەنی نوێترین ئەڵماس نزیکەی یەک ملیار ساڵە ، کە مادەیەکی زۆر ناسراوو بەسوودە لە نێوان (٣٠٠٠) ماددەی ناسراو کە ھەن تا ئێستا. ئەڵماس لە دێر زەمانەوە ناسراوە وەک گەوھەرێکی بە نرخ ، لە سەدەی نۆزدەم ئەڵماس زۆر بڵاو بووەوە پاش پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای بڕین و سافکردنی ئەڵماس ، بەتایبەتی بە ڕێگای (بریلیات) کە لەلایەن ئەوروپییەکان دۆزرایەوە. ئەڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی ھەیە، بەتایبەتی ھێزی ڕەقی بەرز کە تەنھا ئەڵماس پلەی (١٠/١٠) وەردەگرێ لە پلەی ھێزی ڕەقی بەردەکان ، تەنھا بۆ زانین جیاوازی لە پلەی ھێزی ڕەقی لەنێوان (٩ پلە) بۆ (یاقوت و زفیر) و (١٠ پلە) زۆرە و ھەروەھا توانای پەرش و بڵاوبوونەوەی ڕووناکی زۆر بەرزە. لەبەر ئەوە ئەڵماس ماددەیەکی زۆر بەنرخ و گرنگە لە پیشەسازی دروستکردنی خشڵ، ھەروەھا پیشەسازییەکانی تر وەک بەکارھێنانی ئەڵماس لە سەری ئەو دڕێلانەی کە بەکاردێن لە لێدانی بیری نەوت. یۆنانیەکان بە ئەڵماسیان دەگوت ئاژماس (بە یۆنانی αδαμαξ ) کە مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) دەدات چونکە زۆر ڕەقە. ئیبن مەنزور لە (لسان العرب) دەڵێ لە بنچینەدا وشەی ئەڵماس لە ئاژماسی یۆنانی وەرگیراوە و کراوەتە عەرەبی وە پاشان عەرەبەکان (ژ) یان گۆریوە بۆ (ل) چونکە زۆر لێک نزیکن لە شێوە و دەرچوونی لە دەم. زۆربەی خەڵک ئەڵماس لە زارکە گڕکانییەکان دەردەھێنن کە ئاگرە گڕکانییەکان بۆ دەرەوە دەری دەھاوێژن لە قوڵایی زەوی دەردەچێ کە دەگاتە (١٥٠ کم) لە پلەی گەرمی زۆر بەرزو پەستانی زۆر ماوەیەکی زۆری دەوێت کە دەگاتە ملیۆنەھا ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست دەکات بۆ پێکھاتنی ئەڵماس. کانگاکانی ئەڵماس بە زۆری دەکەونە ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا ، بڕێکی باشیش لە ئەڵماس لە کەنەدا و ڕووسیا و بەڕازیل و ئوسترالیا دۆزراوەتەوە. ساڵانە نزیکەی (١٣٠ ملیۆن) مسقال یان (٢٦ ھەزار) کیلۆگرام ئەڵماس دەردەھێنرێ کە نرخەکەی دەگاتە (٩ ملیار) دۆلاری ئەمریکی. چوار پێوەر ھەیە بۆ زانینی باشی و نایابی ئەڵماس : عەیار(قرات) و خاوێنی (ڕوونی) و ڕەنگ و بڕین. بەرامبەر بە ئەڵماسی سروشتی، ئەڵماسی پیشەسازی (دروستکراو) بەرھەم دەھێنرێ کە بڕەکەی دەگاتە چوار ئەوەندەی ئەڵماسی سروشتی دەرھێنراو.لەگەڵ ئەوەش زۆربەی ئەڵماسی دروستکراو قەبارەی بچووکە و ناڕێک دیارە کەدەبێتە ھۆی کەمی نرخ بە بەراوورد کردن لەگەڵ ئەڵماسی سروشتی،وە بەکارھێنانەکانی تەنھا لە کارە پیشەسازییەکان دەبێت لەبەر ئەوە بڕوانامەی دروست و بە گرنتی لەگەڵ ئەڵماسی سروشتی دەدرێت بەتایبەتی ئەڵماسی نایاب ئەم بڕوانامانەش لەلایەن سەنتەر و کۆمپانیاکان دەدرێن کە ژمارەیەک لە خەڵکی زانایان ھەیە لەم بوارە و ماوەیەکی زۆرە لە بازرگانی ئەڵماس و بەردی نایاب کاردەکەن وەک (GIA )ی ئەمریکی و (HRG و IGI )ی بەلجیکی کە بچووکترین وردەکاری بەردەکە دەنووسن وەک کێش و عەیار و جۆری پارچەکە و پلەی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریەکانی بەردەکە بڕوانامەکە ژمارەیەکی زنجیرەیی دەدرێتێ و کۆپییەک لەم بڕوانامەیە لە فایلەکانی کۆمپانیا ھەڵدەگیرێ و ئەم بڕوانامانە باوەڕ پێکراوانەش ئەڵماسەکە بەنرختر دەکەن. زۆر کێشە و گیروگرفت و باس ھەیە دەربارەی دەرھێنان و دابەشکردنی ئەڵماس ھەروەک لەپڕۆسەی فرۆشتنی بەناو (ئەڵماسی خوێناوی) لەلایەن باندی چەکداری ئەفریقایی. ھەروەھا قسە ھەیە دەربارەی گروپی دی پێرز، کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی ئەڵماس لە جیھان و بارەگای ھەیە لە جۆھانز بێرگ و لەندەن کە باڵا دەستی خۆی بە شێوەیەکی خراپ بەکاردێنێ بۆ کۆنترۆڵکردنی بڕی ئەڵماس لە بازاڕو یاریکردن بە نرخەکان .ئەڵماس مادەیەکە پێکھاتەی بلوری ھەیە و زۆر جار شێوەی شەش پاڵووی ھەیە و ھەندێ جار شێوەی شەش ڕووی ھەیە . ئەڵماس بە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆن ( ڕەژوو) پێکدێ لە ژێر پەستان و گەرمی زۆر. لێکچوونێکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو مادەیەی کە گرافیت و ئەڵماس پێکدێنێ کە ئەویش کاربۆنە،کەچی سیفاتەکانی ھەر یەکیان زۆر جیاوازە لە ئەوی تر بە ھۆی جیاوازی ھەر یەکیان لە پێکھاتەی گەردیلەیی.ئەو لێکچوونە زۆرەی کە لە پێکھاتەی کیمیاوی ھەیە وای لە زانایان کرد کە تاقیکردنەوە بکەن لەسەر گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس لە ڕێگای ئامێرێکی تایبەت کە بەرگری پلەی گەرمی بەرزو پەستانی زۆر دەکات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئەڵماس کە لە ئەنجامدا ئەڵماسی پیشەسازی یان (ئەڵماسی دروستکراو) بەرھەم دێ. تهمهنی نوێترین ئهڵماس نزیكهى یهك ملیار ساڵه،كه مادهیهكی زۆر ناسراوو بهسووده لهنێوان (3000) مادهی ناسراو كه ههن تا ئێستا. ئهڵماس له دێر زهمانهوه ناسراوه وهك گهوههرێكی به نرخ،له سهدهی نۆزدهم ئهڵماس زۆر بڵاو بووهوه پاش پێشكهوتنی تهكنۆلۆژیای بڕین و سافكردنی ئهڵماس ،بهتایبهتی به ڕێگای (بریلیات) كه لهلایهن ئهوروپییهكان دۆزرایهوه. ئهڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی ههیه، بهتایبهتی هێزی ڕهقی بهرز كه تهنها ئهڵماس پلهی (10/10) وهردهگرێ له پلهى هێزی ڕهقی بهردهكان،تهنها بۆ زانین جیاوازی له پلهی هێزی ڕهقی لهنێوان (9 پله) بۆ (یاقوت و زفیر) و (10 پله) زۆرهو ههروهها تواناى پهرش وبڵاوبوونهوهى ڕووناكی زۆر بهرزه.لهبهر ئهوه ئهڵماس مادهیهكی زۆر بهنرخ و گرنگه له پیشهسازی دروستكردنی خشڵ، ههروهها پیشهسازییهكانی تر وهك بهكارهێنانی ئهڵماس له سهری ئهو دڕێلانهی كه بهكاردێن له لێدانی بیری نهوت. یۆنانیهكان به ئهڵماسیان دهگوت ئازماس (به یۆنانی αδαμαξ ) كه مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) دهدات چونكه زۆر ڕهقه . ئیبن مهنزوِر له (لسان العرب) دهڵێ له بنچینهدا وشهى ئهڵماس له ئاژماسى یۆنانی وهرگیراوهو كراوهتهعهرهبى وه پاشان عهرهبهكان (ژ) یان گۆریوه بۆ (ل) چونكه زۆر لیك نزیكن له شێوهو دهرچوونی لهدهم. زۆربهی خهڵك ئهڵماس له زاركه گڕكانییهكان دهردههێنن كه ئاگره گڕكانییهكان بۆ دهرهوه دهرى دههاوێژن له قوڵایی زهوى دهردهچێ كه دهگاته (150 كم) له پلهى گهرمی زۆر بهرزو پهستانی زۆر ماوهیهكی زۆرى دهوێت كه دهگاته ملیۆنهها ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست دهكات بۆ پێكهاتنی ئهڵماس. كانگاكانی ئهڵماس بهزۆری دهكهونه ناوهڕاست و باشوری ئهفریكا ،بڕێكی باشیش له ئهڵماس له كهنهداو ڕوسیاو بهڕازیل و ئوستڕالیا دۆزراوهتهوه. ساڵانه نزیكهى (130 ملیۆن) مسقال یان (26 ههزار) كیلۆگرام ئهڵماس دهردههێنرێ كه نرخهكهی دهگاته (9 ملیار) دۆلاری ئهمریكی. چوار پێوهر ههیه بۆ زانینی باشی و نایابی ئهڵماس : عهیار(قرات)،و خاوێنی (ڕوونی)،و ڕهنگ،و بڕین. بهرامبهر به ئهڵماسى سروشتی، ئهڵماسى پیشهسازی (دروستكراو) بهرههم دههێنرێ كه بڕهكهی دهگاته چوار ئهوهندهی ئهڵماسى سروشتی دهرهێنراو.لهگهڵ ئهوهش زۆربهی ئهڵماسى دروستكراو قهبارهی بچووكهو ناڕێك دیاره كهدهبێته هۆی كهمی نرخ به بهراوورد كردن لهگهڵ ئهڵماسى سروشتی،وه بهكارهێنانهكانی تهنها له كاره پیشهسازییهكان دهبێت ،لهبهر ئهوه بڕوانامهی دروست و به گرنتى لهگهڵ ئهڵماسى سروشتی دهدرێت بهتایبهتی ئهڵماسی نایاب، ئهم بڕوانامانهش لهلایهن سهَنتهر و كۆمپانیاكان دهدرێن كه ژمارهیهك له خهڵكی زانایان ههیه لهم بواره و ماوهیهكی زۆره له بازرگانی ئهڵماس و بهردی نایاب كاردهكهن، وهك (GIA ) ى ئهمریكى و (HRG و IGI ) ى بهلجیكی كه بچووكترین وردهكاری بهردهكه دهنووسن وهك كێش وعهیارو، جۆری پارچهكه،و پلهی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریهكانی بهردهكه، بڕوانامهكه ژمارهیهكی زنجیرهیی دهدرێتێ و كۆپییهك لهم بڕوانامهیه له فایلهكانی كۆمپانیا ههڵدهگیرێ و ئهم بڕوانامانه باوهڕ پێكراوانهش ئهڵماسهكه بهنرختر دهكهن. زۆر كێشهو گیروگرفت و باس ههیه دهربارهی دهرهێنان و دابهشكردنی ئهڵماس،ههروهك لهپڕۆسهى فرۆشتنى بهناو (ئهڵماسى
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%DA%B5%D9%85%D8%A7%D8%B3
2016-02-09T05:43:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701156520.89/warc/CC-MAIN-20160205193916-00135-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993487
Arab
43
{"ckb_Arab_score": 0.9934867024421692}
سالڤادۆر دالی سالڤادۆر دۆمینگۆ فلیپی جاکینتۆ دۆمینیچی ئی دالی دی پوبۆل ناسراو بە سالڤادۆر دالی (ئیسپانی Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí) لە ١١ ئایاری ١٩٠٤ لەدایکبووە و لە ٢٣ کانونی دووەمی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە، سالڤادۆر دالی یەکێکە لەبەناوبانگترین نیگارکێشەکانی سەدەی بیستەم. لە ھونەری وێنەی سیریالیدا دەستێکی باڵای ھەبووە. لە ١١ مایۆی ساڵی ١٩٠٤ لە ناوچەی جرندە لەئیسپانیا لەدایک بووە و لەنێو خێزانێکی دەوڵەمەنددا ژیانێکی خۆشی بەسەربردووە و دایک وباوکی ھەموو داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێکردووە. سالڤادۆر دالی ئەوندە نازی دەدرایی لەلایەن دایک و باوکێوە زۆر سەرکێشانە مامەڵەی لەگەڵ چواردەورەکەیدا دەکرد بۆ نمونە جارێکیان پاڵی بەھاوڕێیەکیەوە ناوە لەشوێنێکی بەرزەوە و خەریک بووە بیکوژێت و شەقی لە خوشکەکە ھەڵدەدا و یان تاکو مردن پشیلەی ئەشکەنجەداوە و تام و چێژیشی لەم ھەڵسوکەوتانەی کردووە. سالڤادۆر دالی یەکەم وێنەی خۆی لەتەمەنی ٧ ساڵیدا کێشاوە و لەقوتابخانەش وێنەکانی جێگای سەرنج ڕاکێشان بووە ھەر بۆیە خێزانەکەیی و مامۆستاکانیش ھانیان داوە بچێتە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی سان فیرناندۆ لەمەدرید، لەساڵی ١٩٢٤ گۆنگی بە قوتابخانەی میتافیزیقی و بنەماکانی داوە، لەساڵی ١٩٣١ وێنەی سووربونی زاکیرەی کێشاوە کە لەبەناوبانگترین وینەکانی بووە، لە کۆتایی سیەکاندا ناوبانگێکی بەر بڵاوی دەکردووە و لە نیویۆرک نیشتەجێبووە، لەساڵی ١٩٤٨ گەڕاوەتەوە بۆ کەتالۆنیا و چۆتە نێو ھونەری کلاسیکی ئایینیەوە و ژمارەیەک وێنەی ئایینی کێشاوە. لەساڵی ١٩٢٨ لەپاریس سالڤادۆر دالی سیناریۆی فیلمی سەکێکی ئەندەلوسی نووسیوە و لەساڵی ١٩٣٠ سیناریۆی فیلمی سەردەمی ئاڵتونی نووسیوە و ھەردوو فیلمەکەش بەوە ناسراوە کە دۆرە لەعەقڵ و مەنتیقەوە، لەساڵی ١٩٦٤ کتێبێکی لەپاریس بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناونیشانی یادەوەریەکانی کەسێکی بیلیمەت. بەرھەمەکانی سالڤادۆر دالی نمونەیی بۆنە و زۆر سەیر و سەمەرە و لەباو بەدەر بووە و ژیانی و ھونەرەکانی تیکەڵەیەک بوونە لەشێتی و بیلیمەتی، بەڵام خودی دالی خۆی بەجیاوازی و بێوێنەیی دەمێنیتەوە. لەساڵی ١٩٨٤ لەبارودۆخێکی تەمومژاویدا لەژوورەکەی خۆیا ئاگری تێبەربووە بەڵام تاکو ٥ ساڵی دیکە ژیاوە و لە ٢٣ یەنایری ساڵی ١٩٨٩ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کردووە. بەستەری دەرەکی[دەستکاری] سەرچاوەکان[دەستکاری] - بیوگرافیای سالڤادۆر دالی - ویکیپیدیای عەرەبی |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%95%D9%84%DA%A4%D8%A7%D8%AF%DB%86%D8%B1_%D8%AF%D8%A7%D9%84%DB%8C
2016-02-11T06:29:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701161718.0/warc/CC-MAIN-20160205193921-00108-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990642
Arab
70
{"ckb_Arab_score": 0.9906423091888428}
ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە ویکیپیدیا زانستنامەیەکی سەرھێڵە و ھەروەک لە ناوەکەی دیارە، جەماوەرێکی سەرھێڵ پێکەوە بە ڕێزلێنان لە بنەمای ھاوبەشی، دەیانەوێ زانستنامەیەکی ڕێکوپێک پێکبێنن. ھەربۆیە چەن شت ھەن کە بە تەواوی لە ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دوورن. پێرست - ١ شێواز و ڕواڵەت - ٢ ناوەڕۆک - ٢.١ ویکیپیدیا فەرھەنگۆک نییە - ٢.٢ ویکیپیدیا بڵاوکەرەوەی بیرۆکە نوێکان نییە - ٢.٣ ویکیپیدیا شوێنی ڕیکلام و ڕاگەیاندن نییە - ٢.٤ ویکیپیدیا کۆگای بەستەرەکان و پەڕگەکان نییە - ٢.٥ ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە - ٢.٦ ویکیپیدیا پێرست نییە - ٢.٧ ویکیپیدیا نامیلکە، شێوەنامە یا گۆڤاری زانستی نییە - ٢.٨ ویکیپیدیا گۆی نیشاندەری داھاتوو نییە - ٢.٩ ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی زانیارییە بێلایەنەکان نییە - ٢.١٠ ویکیپیدیا سانسۆڕکراو نییە - ٣ کۆمەڵگا - ٤ کاتێ سەرت سووڕما کە چی بکەی - ٥ لە کۆتاییدا شێواز و ڕواڵەت ویکیپیدیا زانستنامەیەکی لەچاپدراو نییە ویکیپیدیا زانستنامەیەکی لەچاپدراو نییە. بۆیە ھیچ سنوورێکی دیاریکراو نییە بۆ ژمارەی بابەتەکان یان قەبارەی وتارەکان و تەنھا مەرجی ھەر نووسراوێک ڕاستاندنیبوون و ئەو چەن خاڵەی دیکەیە کە لەم پەڕەدا باس دەکرێت. ڕاگرتنی قەبارەی وتارەکانی ویکیپیدیا بە شێوەیەکی گونجاو بۆ دەستپێگەیشتنی ویکیپیدیا گرینگە ؛ بەتایبەت بۆ بەکارھێنەرانی دیاڵ-ئاپ و وێبگەڕانی مۆبایل. چون ئەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ماوەی داگرتن و دیتنی پەڕەکە؛ چاوبکە لە قەبارەی وتار. چەن بەشکردنی وتارە درێژەکان بە شێوەیەک کە ھەر وتار لەسەر بابەتێک بێت و پوختەی زانیارییە پێویستەکانی ئەو باسەی تێدابێت، یارمەتییەکی باشە بۆ گەشەی ویکیپیدیا. لە زانستنامە لەچاپدراوەکاندا زانیارییەکان کورت و نەگۆڕن، بەڵام لە ویکیپیدیادا وتارەکان ھەرڕۆژە دەتوانن نوێ بکرێنەوە و لەسەر ھەر بابەتێک تا پێویست بێ دەکڕی بنووسرێ؛ ھەروا بە دانانی بەستەر و پەڕگەی نوێ دەکرێ سوودمەندیی وتارەکە زیاتر بکرێت. بۆ دیتنی زیاتری جیاوازییەکانی ویکیپیدیا لەگەڵ لەچاپدراوەکاندا، چاوبکە لە ویکیپیدیا:شێواز. ناوەڕۆک لە ھەر زانستنامەیەکدا، دوو مەرجی ڕاستبوونی زانیارییەکان و بەسوودبوونیان دەبێ پێکەوە ببن و ھەریەکە بێ ئەوی تر، سوودی نابێت. بۆ ڕاگرتنی ئەم دوو مەرجە لە ویکیپیدیا، لەسەر ئەمانەی لەخوارەوە ھاتوون ڕێکەوتن کراوە. ویکیپیدیا فەرھەنگۆک نییە ویکیپیدیا فەرھەنگۆک، شێوەنامە یا ئاشکراکەری وشە نھێنییەکان نییە. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ وەک ئەمانەی خوارەوە بنووسرێن: - ١. لێکدانەوە. ئەگەرچی لە دەستپێکی ھەروتار دەبێ لێکدانەوەیەکی بابەتەکە بکرێت، بەڵام نابێ ھەر بەوە کۆتایی بێت و لە درێژەی وتاردا دەبێ جۆرەکانی دیکەی زانیاری لەسەر ئەو باسە بدرێت. - ٢. ناوەڕۆکی فەرھەنگۆکی. وتارەکانی زانستنامە زیاتر سەبارەت بە کەسایەتی، گرووپ، شوێن، ڕووداو، بیرۆکە یان شتێکە. بە دەگمەن، وشە یان دەستەوشەیەک دەتوانن ببنە بابەتی وتارێکی جیاواز؛ وەک "مەقدونییە(وشەناسی)" یان "ڕاستی". بۆیە بە دەگمەن وتارێک پەیدادەبێ کە چەن شیکردنەوە و لێکدانەوەی جیاوازی تێدابێت سەبارەت بە بابەتی وتارەکە. وتارەکان سەبارەت بە نیشانەی بیرکاری یان فەرھەنگییەکانی ژمارەکان گونجاوە. - ٣. شێوەنامەی بەکارھێنانی دەستەواژەکان. ڕێنوێنی بۆ شێوەی بەکارھێنانی وشەکان یا دەستەواژەکان لە زمانەکاندا گونجاو نییە. ھێندێ جار پێویستە بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک شێوەی بەکارھێنانی وشەیەک لە فەرھەنگە جیاوازەکاندا لێکدرێتەوە؛ ئەمە گونجاوە. ویکیپیدیا بڵاوکەرەوەی بیرۆکە نوێکان نییە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی بیرۆکە و بۆچوونە تاکەکەسی و زانیارییە نوێکان نییە. بۆ پاراستنی ڕێبازەکانی ویکیپیدیا بۆ نەبوونی لێکۆڵینەوە تاکەکەسییەکان تکایە ویکیپیدیا بۆ بەردەستخستنی ئەمانەی خوارەوە بەکارمەھێنن: - ١. لێکۆڵینەوە نوێ و تاکەکەسییەکان، پرۆپۆزاڵەکان، تیۆریەکان و ڕێگە شیکارەنوێکان و ھتد. ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتت ھەیە لەسەر بابەتێک بۆ خۆت و ویکیپیدیا باشترە لە شوێنێکی دیکە کە تایبەتی ئەو کارە بێت، وەک شوێنی بەردەستخستنی لێکۆڵینەوەکان یا گۆڤارە زانستییەکان، بڵاوی بکەیتەوە. ئەگەر زانیارییەکی نوێت ھەیە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە؛ لەوانەیە لە داھاتوودا، کاتێ سەلمێندرا، بێتە ڕیزی وتارەکانی ویکیپیدیا یان وەک سەرچاوەی زانیاری بەکاربێت. - ٢. داھێنراوەکان. ئەگەر (خۆت یان ناسیاوێکت) ئامێرێکی نوێ، وشەیەکی نوێ، یارییەکی نوێ، دەنسێکی نوێ یان ھەڵپەڕینێکی نوێت داھێناوە، ئەوە بەقەد پێویست بایەخدار نییە تا بێتە ناو ویکیپیدیا. ویکیپیدیا شوێنی ئەو شتانەی نییە لە ڕۆژێکدا داھێنراون. ئەگەر بابەتەکە بایەخداربێت دڵنیابە کەسێکی دیکە باسی دەکا. - ٣. ڕوانگە تاکەکەسییەکان. ئەگەرچی ئامانجی ویکیپیدیا بەردەستخستنی زانیارییەکانە بەڵام ھیچ پیلانێکی نییە بۆ تێکەڵکردنی ڕوانگە تاکەکەسییاکان لەگەڵ زانستدا. لە ھەلومەرجی تایبەتدا کە ڕوانگەکە بایەخدار و شایانی باس بێت، باشتر وایە کەسێکی بێ پەیوەندی لەگەڵ خاوەن ئەو ڕوانگە باسی بکات. ڕوانگە تاکەکەسییەکان لە بواری پێشبردنی ویکیپیدیا لە شوێن-ناوی بەکارھێنەریدا بە خۆشحاڵییەوە وەردەگیرێت. چاوبکە لە پڕۆژەی ویکیزانیاری. - ٤. وتووێژ و لیدوان. تکایە لەسەر ھەڵوێستی پێکھێنانی زانستنامە بمێننەوە. دەتوانن لەگەڵ بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بە ھەرشتێک لە پەڕی تایبەتی وتووێژی بەکارھێنەریدا بدوێن، یان سەبارەت بە وتار لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە لێدوان بکەن؛ بەڵام تکادەکڕی لێدوانەکان مەھێننە ناو وتارەکانەوە. لەیادتان بێت پەڕەی وتووێژی وتارەکان بۆ لێدوان بۆ باشترکردنی وتارەکەیە؛ شوێنی لێدوانی گشتی سەبارەت بە بابەتی وتار یان ئاڵوگۆڕی زانیاریی تەکنیکیی کار لەگەڵ ویکیپیدیا نییە. ئەگەر پرسیارێکت ھەیە لەسەر بابەتی وتارەکان دەتوانی لە ویکیپیدیا:refrence_desk وەڵامی بۆ وەربگریت. ھەروا بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ دەتوانی IRC بەکاربێنیت. - ٥. نووسراوە ڕۆژنامەوانییەکان. ویکیپیدیا نابێ بۆ بڵاوکردنەوە یان سەرچاوەی وەرگرتنی ھەواڵە نوێکان بەکاربێت. پڕۆژە خوشکی ویکیھەواڵ ڕاست بۆ ئەو مەبەستە دانراوە. لە ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتار لە ھەموو بابەتەکاندا ھەیە، کاتێ ڕاستی ئەو ھەواڵانە سەلمێندرا، دەکرێ بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی وتارەکان بەکاربێت. ویکیپیدیا شوێنی ڕیکلام و ڕاگەیاندن نییە ویکیپیدیا شوێنی ڕاگەیاندن، پاڵپشتی و لایەنگری، لێدوان لەسەر ناکۆکییەکان، ڕیکلام و پڕووپاگەندا نییە؛ لە وتارەکان، پۆلەکان، قاڵبەکان، پەڕەکانی وتووێژ و پەڕەکانی بەکارھێنەری، لەم یاسایە دەبێ پێڕەوی بکرێت. بەشدارییەکان لە ویکیپیدیا نابێ بۆ ئەمانەی خوارەوە بێت: - ١. لایەنگری، پرووپاگەندا و بەکارگرتن بۆ مەبەستی ڕامیاری، بازرگانی، ئایینی یان ھەر مەبەستێکی دیکە. ھەڵبەت نووسراوە بە مەرجێک لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانە لە بابەتەکە بڕوانێ و مەبەستی لێکدوانەی بێت، گونجاوە. ئەگەر دەتەوەێ ڕوانگەیەک پەرەبدەی باشتروایە بەشداریی مەکۆیەک بکەی یان بلاگێک دابنەی. - ٢. بڵاوکردنەوە یان پەرەپێدانی چیرۆکەکان و بیستراوەکان. زیادکردنی ئەو بەشە لە زانیارییەکان وا بە "دەڵێن....." یان "بیستراوە کە....." دەستپێدەکات، بە وتارەکان بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان قەدەغەیە. - ٣. خۆھەڵکێشان، نووسین سەبارەت بە خۆ یا شتێکی پەیوەندیدار. لەیادتان بێت لە سەرجەم وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێ مەرجەکانی زانستنامەییبوون و بێلایەنانەبوونی ڕابگیرێت؛ کاتێ سەبارەت بە خۆت دەنووسیت ڕاگرتی ئەو مەرجانە زۆر دژوار دەبێت و زۆربەی کاتەکان دەبەزێندرێت. چاوبکە لە خۆژیاننامە، ویکیپیدیا:بایەخداری و ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکان. - ٤. ڕیکلامی بازرگانی. دانانی وتار سەبارەت بە بەرھەمەکان یان کۆمپانیا بازرگانییەکان تەنھا کاتێ گونجاوە کە زانستنامەیی بێت و بۆ ڕیکلامکردن نەبێت؛ ھەروا بابەت دەبێ بایەخدار بێت. وتار سەبارەت بە کۆمپانییەکی بچووکی تازە پێکھێنراو گونجاو نییە. بەستەری دەرەکی بۆ ڕێکخراوێکی بازرگانی تەنھا کاتێ گونجاوە کە زانیاریی بەسوودی تێدا دەستکەوێت سەبارەت بە بابەتەکە. ویکیپیدیا کۆگای بەستەرەکان و پەڕگەکان نییە ویکیپیدیا ئاوێنە یان کۆگای بەستەرەکان، وێنەکان یان پەڕگەکان نییە. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ وەک ئەمانەی خوارەوە بەکاربێن: - ١. کۆگای بەستەرە دەرەکییەکان. دانانی یەک یا چەن بەستەری دەرەکی یارمەتی خوێنەر دەدات؛ بەڵام ژمارەی زۆری بەستەرە دەرەکییەکان لە وتاردا دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی ئاستی زانستنامەییبوونی وتارەکان. چاوبکە لە... - ٢. کۆگای بەستەرە ناوەکییەکان. وتارەکان نابێ تەنھا پڕبن لە بەستەرە ناوەکییەکان. مەگەر ئەوەی پەڕەی ڕوونکردنەوە بن یان بۆ یارمەتیدانی ڕێدۆزی بێت. چاوبکە لە .... - ٣. کۆگای ژێدەرەکان. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ بۆ بڵاوکردنەوەی سەرچاوەکان وەک دەقی کتێب، ژێدەرکۆدی نەرمامێرەکان، داکییومێنتی مێژوویی، نامەکان و ھتد بەکاربێت. دانانی ئەو جۆرە ناوەڕۆکانە دەتوانێ لە پڕۆژەخوشکی ویکیسەرچاوە دەتوانێ بەسوود بێت. - ٤. کۆگای وێنە و پەڕگەکان. ئەگەرچی وێنە و پەڕگەکانی دیکە دەتوانن یارمەتی وتار بدەن، بەڵام دانانی تەنھا وێنە لە وتاردا گونجاو نییە؛ ئەگەر مەبەستت بڵاوکردنەوەی وێنەیە دەتوانی لە کامانز دایبنەی. ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە ویکیپیدیا ماڵپەڕی چالاکی و ڕایەڵە کۆمەڵگاییەکان وەک "مای سپەیس" و "فەیسبووک" نییە؛ ویکیپیدیا ھەروا پێشکەشکەری شوێنی سەر ئینتەرنەت نییە و نابێ وەک ماڵپەڕی تاکەکەسی بەکاربھێندرێت. ویکیپیدیا ئەمانە نییە: - ١. ماڵپەڕی تاکەکەسی. بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک پەڕەی تاکەکەسی قەدەغەیە. ئەگەر دەتەوێ ویکیپیدیا وەک بلاگی خۆت بەکاربێنیت باشتر وایە لە یەکێک لە خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی سەرھێڵ سوودوەربگریت. ویکیپیدیەنەکان پەڕەی بەکارھێنەریی تایبەتی خۆیان ھەیە بەڵام نابێ ئەو بۆ مەبەستی بڵاوکردنەوی زانیارییە تاکەکەسییەکان بەکاربێنن؛ پەڕەکانی بەکارھێنەری دەبێ بۆ مەبەستی ناسین و ناساندن بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا بەکاربێت. - ٢. شوێنی پاشەکەوتکردنی پەڕگەکان. تکایە تەنھا ئەو پەڕگانەی لە ویکیپیدیا بەکاردێن (ئێستا یا داھاتوو) باربکەنە سەر ویکیپیدیا؛ ھەرشتێکی غەیری ئەوە، بەخێرایی دەسڕێتەوە. ئەگەر دەتەوەێ پەڕگەکەت لە پڕۆژەکانی دیکەی میدیاویکی بەکاربێت، باریبکە سەر کامانز. - ٣. خزمەتگوزاریی یەکتربینین. ویکیپیدیا بەھیچ شێوە نابێ بۆ مەبەستی یەکترناسین و یەکتربینین بەکاربێت و ئەوجۆرە بەکارھێنانە تەنانەت لە پەڕەکانی بەکارھێنەریشدا بە توندی قەدەغەیە. - ٤. یادکردن. ویکیپیدیا شوێنی یادی ڕەفیقان، ڕووداوەکان و ڕابردوو نییە. وتارەکانی ویکیپیدیا (لە شوێن ناوی سەرەکی ویکیپیدیا) دەبێ لەگەڵ پێوەری بایەخداری ڕێک بکەوێت. ویکیپیدیا پێرست نییە ویکیپیدیا پێرستێک نییە لە ھەموو ئەو شتانەی ھەن یان کاتی خۆی بوون. وتارەکانی ویکیپیدیا ئەمانەی خوارەوە نیین: - ١. لیستی وتەکانی کەسایەتییەناودارەکان (ڕاستقینە یان ناوچیرۆک). ئەگەر دەتەوێ وتەکانی کەسایەتییەکی ناودار کۆبکەیتەوە، دەتوانی بۆ ئەوە پڕۆژەخوشکی ویکیوتە بەکاربێنیت. ھەڵبەت جاری وایە ھێنانی وتەیەکی بەناوبانگ دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر سوودی ھەبێت بۆ وتار. چاوبکە... - ٢. زنجیرەی بنەماڵەیی. ژیاننامەکان دەبێ سەبارەت بە کەسایەتییەک بێت کە بە شێوەیەک بایەخداربێت. ئاماژە بە ناوی کەسایەتییەک کە زۆر ناودار نییە، کێشە نییە، بەڵام ئەو کەسایەتییە ناتوانێ ببێتە بابەتی وتارێک. - ٣. پەڕەکانی زانیاریی پەیوەندی. وەک ژمارە تەلەفوون، فاکس، ناونیشانەکان، ئیمەیل؛ ئەمانە بەھیچ شێوەی زانستنامەیی نین. - ٤. یارمەتی و ڕێنوێنی. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ بۆ مەبەستی ڕێنوێنی و یارمەتیدان بەکاربێن. - ٥. کاتالۆگی بەرھەمەکان. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ وەک ڕێکلام و بۆ ناساندنی بەرھەمە بازرگانییەکان بەکاربێن. تەنانەت ئەماژەکردنی پێیان دەبێ تەنھا کاتێ بێت کە بەڕاستی پێویست بێت و سوودی ھەبێ بۆ وتارەکە. ھەروا وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ بۆ ڕاگەیاندنی نرخی بەرھەمەکان یا ناساندنی بەرھەمە نوێکان بەکاربێن. - ٦. کۆگای سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە بابەتێک. بەم جۆرە ھەموو وتارەکان دەبنە خاوەن قەبارەیەکی وەھا کە نە خوێنەر سوودی لێوەردەگرێ نە بۆ زانستنامە گونجاوە؛ باشتروایە وتارەکان پوختەی بەسوودترین زانیارییەکان لەخۆبگرن لە ھەر بابەتدا. ویکیپیدیا نامیلکە، شێوەنامە یا گۆڤاری زانستی نییە ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی زانستنامەییە و شێوەنامە و کتێبی ڕێنوێنیی بەکارھێنانی ئامرازەکان نییە. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ وەک ئەمانەی خوارەوە بخوێندرێنەوە: - ١. نامیلکەی ڕێنوێنی. ئەو جۆرە نووسراوانە زۆربەی کات بە "چۆن ..." دەستپێدەکەن؛ ویکیپیدیا زانستنامەیە و نابێ وەک نامیلکەی ڕێنوێنی بەکاربێت. ئەگەر دەتەوێ ئەو جۆرە نووسراوانە بڵاوبکەیتەوە لەوانەیە بتوانی لە پڕۆژە خوشکی ویکیچۆن وەربگریت. - ٢. ڕێنوینی گەشتیاری. وتارێک سەبارەت بە شاری پاریس ھەمووجۆرە زانیارییەک سەبارەت بەو شارە لەخۆ دەگرێت؛ شوێنە گرینگەکانی، شوێنە مێژووییەکانی و ھتد. بەڵام دانانی ژامارە تەلەفوونی ھۆتێڵی دڵخوازت لەو شارە یان نرخی قاوە لە کافەیەکدا لە شەقامی شانزەلیزە، زانستنامەیی نییە و بایەخدار نییە بۆیە گونجاوی ویکیپیدیا نییە. لەوانە پڕۆژەی ویکیگەشت بۆ ئەو مەبەستە باشتر بێت. - ٣. ڕێنوێنی ئینتەرنەت و ماڵپەڕەکان. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ تەنھا بە مەبەستی ناوبردن و ناساندنی ماڵپەڕەکان بەکاربێن. ئەم وتارانە دەبێ زانیاریی زیاتر و بەسوود بەدەستەوە بدەن لەو خزمەتگوزارییە. - ٤. پەرتوک، گۆڤاری زانستی یان لێکۆڵینەوە. ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی زانستنامەییە نەک پەرتوک. ئامانجی ویکیپیدیا بەردەستخستنی زانستەکانە، نەک فێرکردنی بابەتەکان، پرسیار و وەڵام و لێکۆڵینەوە. نووسراوەکان دەبێ بە زمانێکی ساکار نووسراوبێت بە شێوەیەک ھەموان بتوانن سوودی لێوەربگرن. ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی نووسراوە پسپۆڕانەییەکان نییە. ویکیپیدیا گۆی نیشاندەری داھاتوو نییە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی زانیارییە نەڕاستاندراوەکان نییە. ھەموو ئەو شتانەی لە وتارێک لە ویکیپیدیا بڵاو دەکرێنەوە دەبێ بۆ ھەموان بێت، واتە بایەخداربێت و خاوەن مەرجی ڕاستاندنیبوون بێت. نووسین سەبارەت بەو ڕووداوانەی ھێشتا ڕوویان نەداوە و ئەو بەرھەمانەی لە داھاتوودا درووست دەکرێن دەبێ زۆر بە وریایی بکرێت، ڕیکلام یا چیرۆکاوی نەبێت. بە تایبەت: - ١. نووسین سەبارەت بەو ڕووداوەکانی داھاتوو تەنھا بەو مەرجەی گونجاوە کە لە ڕوودانیان دڵنیابیت و بابەتەکە بایەخداربێت. سەبارەت بەو ڕووداوانەی کە لە داھاتووی دووردا گومان دەکرێ ڕوودەدەن و بەڵگەی تەواو نییە لەبەردەستدا بۆ سەلماندنی زانیارییەکانی، نووسین گونجاو نییە. بۆ نموونە (ئێستا ساڵی ٢٠١٠) نووسین سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١١ دەتوانێ بەسوودبێت بەڵام نووسین سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠، نە بوسوود دەبێت و نە زانستنامەیی. نووسینی وتار بە بابەتی وەک "بوومەلەرزی ٢٠١٥ی ھایتی"، سەبارەت بە ڕووداوێکە لەوانەیە ھێج کات ڕوونەدات، زانستنامەیی نییە، بنەمای ڕاستیی نییە و زانیارییەکانی ناسەلمێندرێت بۆیە قەدەغەیە. - ٢. نووسین سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆمەڵگا دەبێ زۆر بە ئاگادرییەوە بێت. وتار سەبارەت بە "شەڕی جیھانی یەکەم" بەسوود دەبێت، بەڵام "شەڕی جیھانی سێھەم" ناتوانێ ببێتە وتار. ئەم جۆرە نووسراوانە زانستنامەیی نین؛ چون زانیارییەکانیان لەسەر بنەمای ڕاستی نییە و سەبارەت بە ڕووداوێکە کە لە ڕوودانی دڵنیانین. - ٣. بڵاوکردنەوەی ڕوانگە زانستیەکان. ھێندێ لە ڕوانگەکان کە بڵاودەکرێنە دوای ماوەیەک لە لایەن شارەزایانی ئەو بوارە ڕەت دەکرێتەوە. بۆیە ھەتا ڕوانگەیەک لە لایەن شارەزایانی بوارەکە وەرنەگیراوە، بە ھیوای وەرگیرانی لە داھاتوودا، نابێ بێتە ناو ویکیپیدیا. ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی زانیارییە بێلایەنەکان نییە ھەروەک لە زۆربەی ڕێبازەکانی ویکیپیدیا باسکراوە، ڕاستیبوون و تەنانەت ڕاستاندنیبوونی زانیارییەک نابێتە ھۆی ئەوەی بێتە ناو زانستنامەوە. وتارەکانی ویکیپیدیا نابێ بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاربێن: - ١. شیکردنەوەی چیرۆکە ئەفسانەییەکان. ویکیپیدیا لەگەڵ ئەفسانە و چیرۆکەکان بە شێوەی زنستنامەیی ھەڵسوکەوت دەکات. وتار نابێ گێرانەوەی چیرۆک بێت، بابەت دەبێ بایەخدار بێت. ھەرجۆرە وتارێک لەم بوارەدا دەبێ لەسەر ئەو بنەمایە دابنرێت. - ٢. بەردەستخستنی دەقی گۆرانییەکان. لە ئێستادا زۆربەی بەرھەمە ھونەرییەکان خاوەن مافی پارێزراوی بڵاوکردنەوەن و بڵاوکردنەوەی ھەرجۆرە کەرستەیەکیان بێ وەرگرتنی ماف، قەدەغەیە؛ ئەو یاسا دەقی گۆرانیەکانیش لەخۆ دەگرێت. بە ھیچ شێوە لە وتارەکان بەستەر دامەنێن بۆ شوێنێک کە ئەو مافەی شکاندووە؛ ئەوەش ھەر شکاندنی یاسایە. ئەو بەرھەمانەی خاوەن مافی بەکارھێنانی گشتین، دەکرێ دەقەکەیان بڵاوبکرێنەوە بەڵام ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە. دەتوانی لە ویکیسەرچاوە سوود وەربگریت. - ٣. 'بەردەستخستنی ئاماری خاو. ئەگەرچی لە برێک لە وتارەکان دانانی ئامارەکان دەبێتە ھۆی ڕوونبوونەوەی بابەتەکە و یارمەتی خوێنەر دەدات، بەڵام ئەگەر وتار تەنھا لە ئاماری خاو پێکھاتبێت و زانیاری زیادەی لەگەڵ نەبێت، یان وتارەکە خاوەن ژمارەیەکی زۆر ئاماربێت، زیان دەگەیەنێت بە ئاستی وتارەکە. - ٤. پرسیار و وەڵام. ئەو نووسراوەنەی بە شێوەی پرسیار و وڵام نووسراون و بۆ ڕێنوێنی و یارمەتی دانراون وەک "پرسیارە دووپاتکراوەکان FAQ" ناتوانن ببنە وتار. ویکیپیدیا سانسۆڕکراو نییە لەوانەیە ویکیپیدیا خاوەن کرستەیەک بێت کە لەلایەن ھێندێ لە خوێنەرانەوە پەسند نەکرێت. دەبێ ئاگاداربیت کە ویکیپیدیا کراوەیە و ھەموان دەتوانن دەستکاری بکەن و لەوانەیە ھەموو ئەو دەستکارییانە دڵخوازی سەجەم بەکارھێنەران نەبێت و لەگەڵ پێوەرەکانی ئەوان لە بواری ڕامیاری، ئایینی یان فەرەھەنگی کۆک نەبێت. دەستکارییەکان ھێندێ جار خراپکارین؛ زیادکردنی ڕوانگەی تاکەکەسی، لایەنگری و دەستکاریی نەگەنجاوی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان و دژایەتی لەگەڵ یاساکانی ئەیاڵەتی فلۆریدای (شوێنی ڕاژەکاری ویکیپیدیا)، لەمانەن کە بە خێرایی چاکسازی دەکرێن. ئەمە بەو مانا نییە کە دڵخوازی ھەموو بەکارھێنەران جێبەجێ دەکرێت و چاکسازی ھەمیشە بە واتای سڕینەوە نییە. کۆمەڵگا ئەوانەی تا ئێستا لەم ڕێبازەدا باسکراون بۆ کەرستە و ناوەڕۆکی نووسراوەکانی ویکیپیدیا بوو؛ لە درێژەدا ڕێبازەکانی کۆنترۆڵ و چالاکی لە ویکیپیدیا باس دەکرێت. ویکیپیدیا دیموکراسی نییە ویکیپیدیا دادگا نییە و بە کتێبی یاسا کاروباری جێبەجێ ناکرێت. یاساکان ئامانجی ویکیپیدیا نیین بەڵکوو تەنھا بۆ ئاسان کردنەوە و رێکوپێککردنی بەشداریکردن و بەڕێوەبردن بەکاردێن. ئەگەرچی دەبێ لە ڕێبازەکان ڕێز بگیرێت بەڵام، ھەر ئەوانە دەتوانن ببنە ھۆی سەرلێشێوان. دەقی ڕێبازەکان ڕستەڕستە مەخوێننەوە، تێبکۆشن لە سەرجەم ڕێبازەکەن تێبگەن و بنەمای گشتیی ڕێبازەکە بەرچاو بگرن نەک ڕستەیەکی. ھەرکوێ دیتت یاساکان ڕاستی ڕێگرە، بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا، دەتوانی بەپاڵ یاسا ڕابوێری. کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێککەوتن چارەسەر دەکرێن. دەنگدان و ڕاپرسی تەنھا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەکاردێت و نابێ ببێتە شێوەی گەیشتن بە ئاکام. ئەم ڕێبازە ھەر بە رێککەوتن سازبووە و بە رێککەوتنیش دەکرێ بگۆڕێت. ویکیپیدیا مەیدانی شەڕ نییە ویکیپیدیا شوێنی ڕیخستنی کێشە و ناخۆشی و قینەبەرایەتی و تۆڵەساندنەوە و چەسپاندنی ڕوانگە تاکەکەسییەکان نییە. بەڕێخستنی ھەرجۆرە باس و ناکۆکییەک کە لەدرەوەی بابەتی ویکیپیدیا بێت، بە ڕوونی یاساکانی ویکیپیدیا دەشکێنێت. لە ھەموان تکا دەکرێ لەگەڵ یەکتر بە ھێمنی و شارستانییەت ھەڵسوکەوت بکەن و لە لێدوانەکان بنەمای ھابەشیی لەپێش چاوان بێت. ئەگەر کەسێک دژایەتی تۆی کرد، بۆ تۆڵەسەندنەوە لەگەڵی دژایەتی مەکە، ناشیرین لەگەڵی مەدوێ، ئازاری مەدە و ھەوڵ مەدە بیترسێنیت؛ دەتوانی دەستپێکەری وتووێژێکی ھێمن بیت و بەم جۆرە بە دڵنیاییەوە ئەنجامی باشترت دەست دەکەوێت. ئەگەر کەسێک نەگونجاو قسەی لەگەڵ کردی ئەو ڕێگاخۆشکەر نەبێت تۆش ھەمان کار دووپات بکەیتەوە؛ لەکاتی وەھا یەک لەمانە بکە: ١. وتە نەگونجاوەکانی بەرچاو مەگەرە و تەنھا بایەخ بدە پرسیار یان ڕوانگەکانی ٢. ھیچ لە وتەکانی بەرچاو مەگرە. ئەگەر ناکۆکییەک درێژەی پەیداکرد و بووە ھۆی ئازاری ھەموان، دەتوانی داوا ویکیپیدیا:چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بکەی تا کێشەکە چارەسەربکەن. ھەمیشە ھەن بەکارھێنەرانێک کە ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە کێشانە. ویکیپیدیا شوێنی ئانارشی نییە ویکیپیدیا شوێنێکی ئازاد و کراوەیە بەڵام ئەم ئازادییە بە مانەوە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ویکیپیدیا سنووردارکراوە. بۆیە ویکیپیدیا نابێ ببێتە مەکۆی لیدوانەکان کە ھەموو قسەیەکی نائاسایی تێدادەکرێ. ھیچ یەک لەو ڕاستیانەی ویکیپیدیا ئازادە و سەربەخۆیە، بەو مانا نییە کە ببێتە شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی ئانارشیسم. پەڕەکانی بەکارھێنەری زۆربەی ئەو ڕێبازانەی لە سەرەوە باسکراوە، پەڕەکانی بەکارھێنەریش لەخۆ دەگرن. پەڕەی بەکارھێنەری ماڵپەڕی تاکەکەسی یان بلاگی تۆ نین. لەوانە گرینگتر، پەڕەی بەکارھێنەریی تۆ، ھینی تۆ نییە؛ ئەوە بەشێکە لە ویکیپیدیا کە تەرخانکراوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی بەکارھێنەران بۆ بەشداری بەسوودتر لە ویکیپیدیا. کاتێ سەرت سووڕما کە چی بکەی کاتێ سەرت سووڕما و نەتزانی لە وتارێکدا چی دەبێ بکە و چی نەکەی، لەخۆت بپرسە خوێنەرێک لە زانستنامەدا لەژێر ئەم بابەتە دەیەوێ چ زانیارییەکی دەست بکەوێ. ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە، بەشێک لە ڕێبازە فەرمییەکان نییە، بەڵام دەتوانێ بەسوود بێت چاولێکردنی. ئەگەر لە وتارێکدا ھەستتکرد یەکێک لە یاساکانی ئەم وتارە پێشێلکراوە، یەک لەمانە بکە: - گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی وتار بکە (گۆرانکاری ئاسایی) - پەڕەکە بکە بە ڕەوانەکەر - پێشنیاری بکە بۆ سڕینەوەی خوارەوە (بە پێێ پێوەرەکان) - بە رێکەوتن پێوەرەکانی ئەم ڕێبازە بگۆڕن لە کۆتاییدا ھەموو ئەو بابەتانەی لێرەدا باسکراوە، ڕوویداوە. بەو مانای ھەموو ئەوانەی باسکراون کە ویکیپیدیا نییە، بەکارھێنەران، ویکیپیدیایان وەک ئەوە بەکارھێناوە. ئەم ڕێبازە بۆ ئەوەی دانراوە ویکیپیدیا لە ئامانجەکانی خۆی دوورنەکەوێتەوە.
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7_%DA%86%DB%8C_%D9%86%DB%8C%DB%8C%DB%95
2016-02-13T19:28:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701167599.48/warc/CC-MAIN-20160205193927-00348-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997689
Arab
154
{"ckb_Arab_score": 0.9976889491081238}
ئهستهمه پاپۆڕێكی وا دروست بكرێت، كه بتوانرێت بههۆیهوه لهههر جۆره ئاژهڵێك جوتێكیان لهڕێگهی دهریاوه پێ بگوازرێتهوه، كارێكی قورسه!. بهڵام جیۆجۆلیستهكان تهئكید لهسهر ڕوودانی لافاوێك لهسهردهمهكانی ڕابردوودا دهكهنهوه، بێگومان كاتی پێكهاتنی دهریای ناوهڕاست بووه. زۆر لهزانایان دهقه كۆنهكانو كتێبی پیرۆزیان بهمهبهستی دیاریكردنی شوێنی كهشتییهكهی نوح تاووتوێكردووه، بۆ ئهوهش چیای ئارارات لهتوركیا پێشنیار كراوه، بهڵام توێژینهوهكان هیچ ئهنجامێكی ئهرێنییان نهداوه بهدهستهوه. ئا: گۆران ئیبراهیم Jan 21, 2016 Comments Off on نوێترین وێنەی شاجوانی عێراق ببینن
CC-MAIN-2016-07
http://www.sarbast.com/archives/4363
2016-02-06T11:10:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701146302.25/warc/CC-MAIN-20160205193906-00303-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.978902
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9789024591445923, "sdh_Arab_score": 0.01764216274023056}
لهوهتای ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆریهکهی سهدام حسێن له ساڵی 2003 دا له لایهن هێزهکانی هاوپهیمانانی بهسهرکردایهتی وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا ، گهوره و بچوکی کاربهدهستانی ئهو وڵاته سهری زمان و بنی زمانیان باسکردنه له شتێک که به عێراقی نوێ ناودێری دهکهن. وڵاتێک لهسهر بنچینهیهکی مۆدێرنانه پێکبهێنرێت و تیایدا مافهکانی تاکه کهس پارێزراو بن. وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا که چووه ناو عێراقهوه باسی له دیموکراسیهتی ڕۆژئاوایی دهکرد ، مافی مرۆڤ ، ئازادی ڕاگهیاندن و کۆڕ و کۆبوونهوه و ڕادهربڕین و ئازادی ئاینی و یهکسانی نێوان خانمان و پیاوان ، سهروهری یاسا ، مافی کهمایهتیه نهژادی و ئاینیهکان و هتد. یانی به کورتی و به کوردی ئهوهی له ماوهی دهیان ساڵی پێشتری بهر له ڕوخانی سهدام له عێراقدا بوونی نهبوو وه قسهکردن لهسهریشی زمان بڕینی به دوادا دههات کرانه خهونێکی جوان و ئاڵ و واڵای عێراقیه خێر له خۆ نهدیوهکان. باس له تاوانهکانی ڕژێمهکهی پێشوو ناکهم، چونکه ناسنامهکهی بریتیبوو له خوێن ڕشتن و ئهشکهنجه و زیندانی به کۆمهڵ و کۆمهڵکوژی. ئهو ڕژێمه لهسهر پرهنسیپی " بکوژه ئهوجا بڕیار بده" وڵاتهکهی بهڕێوه دهبرد. بهو مانایهی گهر گومانت له کهسێک ههبوو کۆتایی به ژیانی بهێنه و ئهوجا دانیشه بڕیاری لێبده کارێکی چاکت کرد یان نا. بێسهروشوێن کردن تایبهتمهندیهکی ئهو ڕژێمه بوو ، لێسهندنهوهی مافی هاووڵاتی بوون یهکێکی تر بوو لهو سیاسهته قێزهونانهی ئهندامانی پارتی بهعس پهیڕهویان دهکرد. ئهو کاته به گومانهوه له ههموو تاکێکی کورد دهڕوانرا ، تهنانهت به هاووڵاتیهکی پله سێش دانهدهنرا. ئهمانه کارێکی ئاسایین بۆ ڕژێمێکی سهرکوتکهر و خوێناوی وهک ڕژێمهکهی پارتی بهعس. بهڵام ئهوهی نائاساییه قوربانیهکانی ئهو سهروهخته بێن و بکهونه کوتانهوه و داپڵۆسینی خهڵک و زهوتکردنی مافهکانیان. پێدهچێت خهونهکانی عێراقیهکان ههر زوو به زوو لهبار چوبن، یان له زیندانی نهێنی تاریک و نوتهکدا کهلهبچهکرابن. لهوهتای ساڵی 2003 وه تا ئێستا ڕێکخراوی چاودێری مافهکانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک هیچ ساڵێک ڕاپۆرتی نهبووه لهسهر ڕهوشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له ههرێمی کوردستانی عێراقیشدا ، لێوان لێو نهبوبن له پێشێلکاری. ڕێکخراوی نێونهتهوهیی چاودێری مافهکانی مرۆڤ له ڕاپۆرتهکهی ئهمساڵیدا که تایبهته به مافی مرۆڤ له عێراق و له ههرێمی کوردستانیش له ساڵی 2011 دا به ڕاشکاوی دهڵێت " عێراق بۆته دهوڵهتێکی پۆلیسی". "ڕهوشی مافی مرۆڤ له عێراقدا و له ساڵی 2011 ههر زۆر خراپ بووه ، بهتایبهتی بۆ ڕۆژنامهوانان و گیراوهکان و چالاکوانانی ئۆپزسیۆن" وهک له ڕاپۆرتهکهدا نوسراوه. ئهمه له کاتێکدا چاوهڕوان دهکرا له پاش راپۆرتهکانی پێشتر ، کاربهدهستانی عێراقی ههوڵی زیاتر بدهن بۆ بهرهوپێشچونی وڵاتهکهیان له ههموو ڕوویهکهوه، وهلێ ئهفسوس وا نهکرا. دهشێت کهسێک بتوانێت چاوپۆشی له یهک دوو ساڵی یهکهمی کارکردنی ئهم حکومهتانهی عێراق بکات ، بهڵام بۆ لهوه زیاتر بکرێت؟ ئێستاش وهک پیشهی ههمیشهیی لهم چهند ساڵهی ڕابردوودا ، کاربهدهستانی حکومهت بهگژ ڕێکخراوهکهدا دهچنهوه و به پیلان گێڕی ناودێری دهکهن و دهکهونهوه قسه باوهکانی خۆیان و سهرلهبهری ڕاپۆرتهکه به درۆ دهخهنهوه و شیانێکی زۆر کهمیش ههیه بڵێن " ناڵێین کهم و کوڕی نییه بهڵام بهو شێوهیه نییه که ڕێکخراوی چاودێری مافهکانی مرۆڤ باسی کردووه". جا بۆیه حهز دهکهم لهو کاربهدهستانهی عێراق و ههرێمی کوردستانیش بپرسین کام شتهیان وانییه؟ له عێراقی نوێدا زیندانی نهێنی نییه؟ ڕۆژنامهوانان ناگیرێن ؟ دهسهڵاتداران توندوتیژیان بهرامبهر به خۆپیشاندهران بهکار نههێناوه؟ هێزه ئاسایشیهکان ئهو خۆپیشاندهرانهیان نهکوشتوه که داوای نههێشتنی گهندهڵییان دهکرد و داوای مافی زیاتری سیاسی و سیڤیلی خۆیان دهکرد که لێتان زهوت کردوون؟ هێشتاش عێراقی نوێ یهکێک نییه له مهترسیدارترین شوێنهکانی جیهان بۆ کاری ڕۆژنامهوانی ؟ مافی خانمان زهوت ناکرێت؟ هێرش ناکریته سهر خهڵکی سیڤیل؟ یاسا سهروهره؟ گومانباران به تاوان ، ئازادانه به شهقامهکانی وڵاتهکهدا نایهن و ناچن و کهسیش ناتوانێت پێیان بڵێت بهری چاوت کلی پێوهیه؟ به بهرنامه پهلاماری میدیای ئازاد نادهن تا بێدهنگیان بکهن؟ ئهرێ چی ناکهن؟ کهچی دهشڵێن مهترسی دهرهکیمان لهسهره ، بارودۆخێکی ههستیاره، ڕهوشهکه نادیاره، با ئارامی بپارێزرێت. ئهم ڕاپۆرتهی ئهمساڵی ڕێکخراوی چاودێری مافهکانی مرۆڤ زۆر پهیامی له ناواخندا ههڵگرتووه، ههم بۆ عێراق وهک وڵات و ههمیش بۆ ههرێمی کوردستانی عێراق وهک ههرێمێکی خودموختار له عێراقدا. ئاگادار کردنهوهیهکه که وڵات ناکرێت بهو شێوه پڕ له کارهساته بهڕێوه ببرێت . ئهو دنیایه گوزهشت له میدیاکانهوه باس له دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکهیت و خۆت به گهورهترین پارێزهری دابنێیت و له پشت پهردهشهوه جل و بهرگی ڕهش لهبهر بکهیت و دهستکێش لهدهست و دهمامک کردوو و به پۆستاڵی ڕهشهوه ههڵکوتیته سهر مافهکان و به چهقۆیهکی کول بکهویته ئهنجن ئهنجن کردنی. ڕۆژ به ڕۆژ بێزاری خهڵک زیاتر دهبێت ، چاوهڕوانیش بۆ چاکسازی له سیستهمهکانی سیاسی و بهڕێوهبردنیشدا سنورێکی دیاریکراوی خۆی ههیه ، ناکرێت خهڵک بۆ ههمیشه له چاوهڕوانیدا بێت. باشتر کردنی ڕهوشی مافهکانی مرۆڤ به نکوڵی کردن له ڕاستیهکان نابێت ، وهک موحهمهد شیاع ئهلسودانی وهزیری مافی مرۆڤ له عێراقدا دهڵێت ئهو ڕاپۆرتهی ڕێکخراوی چاودێری مافهکانی مرۆڤ تهنها ڕیزکردنی وشهی باق و بریقهداره. بۆیه دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ باش کردنی ڕهوشی مافی مرۆڤ، لهوانه ڕۆشنبیریی مافی مرۆڤ لهناو هێزه ئاسایشیهکاندا دهشێت ههنگاوی یهکهم بێت به ئاڕاستهی ئهو ڕیفۆرمهدا و تێگهیشتنی دهسهڵاتداران لهوهی پاراستنی مافهکانی مرۆڤ چهنده گرنگه له پرۆسهی خۆ دروستکردندا. ڕێزگرتن له سهروهری یاسا و بڕوا بوون به چهمکی هاووڵاتی بوون و کارکردن بۆ نههێشتن یان ههر هیچ نهبێت کهمکردنهوهی جیاوازیهکان له ناو کۆمهڵگادا دهکرێت وهک ههنگاوی بهرایی لێی بڕوانرێت به ئاڕاستهی دانانی پرهنسیپهکانی پاراستنی مافهکانی مرۆڤدا. له عێراقی سهردهمی سهدام حسێندا به ههموو ڕێگهیهک نکوڵی له بوونی کورد دهکرا وهک پێکهاتهیهکی ئهو وڵاته، ئێستاش له پاش ئهم ڕاپۆرتانهی ڕێکخراوهکانی داکۆکی له مافهکانی مرۆڤ دهکهن، بهڕاستی به شهرمهوه له عێراقی بوون دهڕوانم، بۆیه دهپرسم ئیدی بۆچی عێراقی بین؟ بۆ ههرێمی کوردستانی عێراقیش ، ئهمه یهکهم جار نییه جهخت له پێشێلکاریهکان بکرێتهوه له ههرێمی کوردستانی عێراق، بۆیه پێویست به نانی ههنگاوی گهوره و گران دهکات بۆ باشکردنی ڕهوشی مافهکانی مرۆڤ. گرنگترین ههنگاویش دادگایی کردن و لێپێچینهوهکردنه لهوانهی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه و ئهگهر نا ئهوهی دهگوترێت ڕێک دهسهلمێنرێت که ئهوانهی دوێنێ به نمونهی قوربانیهکانی دوێنێی مافهکانی مرۆڤ ناو دههێنران ، ئهمڕۆ بوونهته سهرکوتکهران و پێشێلکارانی ئهمڕۆی مافهکانی مرۆڤ.
CC-MAIN-2016-07
http://blogs.voanews.com/kurdish/balensalih/2012/02/02/%D9%85%D8%A7%D9%81%DB%8C-%D9%85%D8%B1%DB%86%DA%A4-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%88-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1/
2016-02-08T14:29:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701153585.76/warc/CC-MAIN-20160205193913-00219-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998078
Arab
37
{"ckb_Arab_score": 0.9980781674385071}
هونهرمهندی لوبنانی نانسی عهجرهم كه ئێوارهی 22 ئهم مانگه گهیشته ههولێر بۆ سازكردنی شهوه ئاههنگێك، پێش كۆتایی هاتنی ئاههنگهكه بهگریانهوه ههولێری جێهێشت. وهلید حهسنیه بهڵێندهری ئاههنگهكه لهبهیانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، لهكاتی ئاههنگهكهدا، پیاوانی ئاسایش كه پاراستنی ئاههنگهكهیان پێ سپێردرابوو، وهكو بهشداربووانی ئاههنگهكه چونهته سهر مهسرهحهكهو وێنهیان لهگهڵ نانسی عهجرهم گرتووه. بهپێی بهیاننامهكه ئهوهش رێگهی خۆشكردووه بۆ بهشداربوانی شهوه ئاههنگهكه كه بهلێشاو و بهشێوهیهكی توند ههوڵی چونه سهر مهسرهحهكه بدهن تا وێنه لهگهڵ نانسی عهجرهم بگرنو ئهوهش بارودۆخی هۆڵهكهی شێواندووه. بهیاننامهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو كه بهو هۆیهوه جیجی لامارا بهرٍِێوهبهری كارهكانی نانسیو ئهندامانی تیمی مۆسیقییهكه ناچاربوون رۆڵی پیاوانی ئاسایش بگێڕن. وهلید حهسنیه راشیگهیاندووه بههۆی هێرشی جهماوهرهوه بۆ سهر مهسرهحهكه، نانسی عهجرهم توشی دڵه ترپه بووهو ههستی به ترسو نیگهرانی كردووهو قاچی ئازاری پێگهیشتووهو دهستی كردووه به گریان هاواری كردووه "ئااااای، ئااااااای، ئهوه چییه روودهدات؟". رونیشیكردووهتهوه كه سهرهڕای نزیكی ماوهی مهسرهحهكهو ئۆتۆمبیلهكهی، نانسی عهجرهم زیاتر له چارهكه سهعاتێكی پێ چووه تا گهیشتووهته ئۆتۆمبیلهكهی لهناو هوتافی جهماوهردا كه به پیاوانی ئاسایش دهوره درابوو، لهكاتی گهیشتنیشدا بۆ ئوتێلهكهی ئۆتۆمبیلهكهی نانسی روبهڕووی كاردانهوه بووهتهوه. حهسنیه باسی لهوهشكردووه دوای ههوڵێكی زۆر نانسیو بهڕێوهبهری كارهكانی و تیمه مۆسیقییهكهی گهیشتونهته ئوتێلهكهیان، دوای پشوویهكی كهم، راستهوخۆ چوونه بهرهو فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرو لهكاتژمێر ههشتی سهرلهبهیانی ههمان رۆژ گهیشتووهتهوه بهیروت. Jan 21, 2016 Comments Off on نوێترین وێنەی شاجوانی عێراق ببینن
CC-MAIN-2016-07
http://www.sarbast.com/archives/9886
2016-02-08T14:04:13Z
ckb
0.987257
Arab
2
{"ckb_Arab_score": 0.9872570037841797}
راپۆتێكی تایبهتی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان |سلێمانی، عێراق|| 5 ی ئایاری 2008 پاش ئهوه تهنها مهسهلهی كات بوو تاوهكو ووتاره پڕ رهخنهكانی ناسیح سهرنجی سلبیانه و نهویستراو رابكێشن. لهكاتێكدا مانگی تشرینی یهكهمی 2007، ناسح بهناو بازاڕی ههڵهبجهدا دهسوڕایهوه، چوار كهسی چهكدار كه جلوبهرگی سهربازییان لهبهردابوو به زهبری هێز خستیانه ناو پیكابێكی نیسانهوهو دهست و قاچیان بهستهوهو تورهكهیهكیشیان كردهسهری. ناسیح باسی رووداوهكهی بۆ كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان كرد وتی "نهمزانی بۆكوێم دهبهن. ماوهی چهند سهعاتێك رۆشتن و ئینجا لایاندایه سهر جادهیهك كه ههستم ئهكرد قیرتاونهكرابوو." ناسیح ووتی چهكدارهكان له سهیارهكه دایانگرت. ئینجا بهبۆكز و شهق تێیبهربون و لولهی تفهنگیشیان رووتێكردو پێیان وت كه واز لهنوسین بهێنێت ئهگینا ئهیكوژن. پاشان چهكدارهكان شوێنهكهیان بهجێهێشت و ناسیحیان به لاشهی كوتراوهوه جێهێشت. كوردستانی عێراق، ناوچهیهكی پر شاخاوی باكوری عێراقهو نزیكهی 5 ملیۆن كهسی تێدا دهژی. له ئاستی نێودهوڵهتیدا ناسراوه بهوهی كه ناوچهی لێبوردهیی و ئازادی رادهربڕینه. ژمارهیهكی كهم راگهیاندنی سهربهخۆ، بهلاَم ئازا تهحهدای حزبه دهسهلاَتدارهكانی ههرێمهكه -پارتی دیموكراتی كوردستانی سهرۆك مهسعود بارزانی و یهكێتی نیشتمانی كوردستانی سهرۆك جهلال تاڵهبانی- به بڵاَوكردنهوه ههواڵی چاونهترسانه سهبارهت به گهندهڵی حكومهت، خراپ ئیدارهكردن، كێشهی كۆمهڵاَیهتی، و پێشلێكاری مافهكانی مرۆڤ دهكهن. كاری ئهم راگهیاندنانه (كه بهشێوهی چاپكراو و ئێنتهرنێتن) جێیان لهقكردووه به راگهیاندنی خودی حزبه دهسهڵاَتدارهكان كه بهشێوهیهكی باش خهرجییان دهكرێت و سهردهمانێك راگهیاندنی باڵاَدهستی ناوچهكهبوون. بهپێی بهدواداچونێكی مهیدانی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان، بهردهوامبون و فراوانبوونی ئهم ئازایهتیهی راگهیاندنه سهربهخۆكان بوهتههۆی سهرههڵدانی شهپۆلێك له سهركوتكردن لهماوهی سێ ساڵی رابردوودا و زۆربهی زۆری هێرهشهكان ئاراستهی ئهو كهسانه دهكرێن كه نوسینهكانیان رهخنه له بارزانی و تاڵهبانی و لێپرسراوه باڵاَكانی تر دهگرن. بهلایهنی كهمهوه سێ رۆژنامهنووس دهستگیركراون و پهلاماردراون لهلایهن كهسانێكهوه كه گومانی ئهوهیان لێدهكرێت سهربهحكومهت یان لایهنگری حكومهت بن، ئهمه لهكاتێكدا كه ژمارهیهكی تر له رۆژنامهنووسان ههراسان كراون و لێیاندراوه. تا ئهمرۆش، هیچ كهسێك دهستگیرنهكراوه بهتۆمهتی ئهو هێرش و پهلامارانهو هێشتا ههموولایهك چاوهڕێی لێپرسراوانی حكومهتی ههرێمن كه وهڵاَمێكیان ههبێت لهو بارهیهوه. ئهو رۆژنامهنووسه رهخنهگرانهی كه دژی سهركردهكانی كورد وتارو راپۆرتیان نووسیوه لهلایهن ئاسایشهوه دهستگیركراون و بهپێی یاسای سزادانی سهردهمی بهعس دادگایی كراون. له ساڵی رابردووشدا، پهرلهمانی ههرێمی كوردستان ههوڵی دهركردنی یاسایهكی نوێی كاری رۆژنامهنووسیدا كه سزای ماددی قورسی دهسهپاند بهسهر رۆژنامهنووسانداو رێگهیشی به حكومهتدا كه رۆژنامه دابخات. لهبهرامبهر ئهم روداوانهو لهپێناوی دهرخستنی راستییهكاندا، كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان له مانگی تشرینی یهكهم و تشرینی دووهمی سالَی 2007 دا سهردانێكی دوو ههفتهیی بۆ ههردوو شاری ههولێر و سلێمانی ئهنجامدا. لهو سهردانهدا نوێنهرانی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان لهگهڵَ دهیان رۆژنامهنووسی حزبی و سهربهخۆدا كۆبوونهوه. له ههولێر، كه پایتهختی حكومهتی ههرێمه، پهرلهمانتاران و لێپرسراوان بهبایهخهوه پێشوازیان له ههندێ له نیگهرانییهكانی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان كردو دووپاتیانكردهوه كه پابهندن به ئازادی راگهیاندنهوه. بهڵاَم ئهو لێپرسراوانه نهیانتوانی هۆكاری چهندین هێرشی توند بۆ سهر رۆژنامهنووسان روونبكهنهوه. ههروهها له توندی كۆتوبهندی یاسایی سهر راگهیاندنیان كهمكردهوهو بهتوندیش دژی زۆرێك له رۆژنامه سهربهخۆكان و ماڵپهرهكان دوان و به پڕ له قسهی ههڵبهستراو وهسفیانكردن. زیاد لهوهش، سهركردهی حزبهكان، ئهندامهكانی حزبهكانیان قهدهغهكردووه لهوهی كه بێ مۆڵهت قسه بۆ رۆژنامهنوسان بكهن، و ههروهها رۆژنامهی حزبهكان بهردهوام هێرشی توند دهكهنه سهر رۆژنامهنووسانی سهربهخۆ. نهوشیروان مستهفا، خاوهنی كۆمپانیایهكی راگهیاندنهوهو پێشتر جێگری سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان بووه، دهڵێت، "كاتێك كه رووبهرووی كێشهگهلێكی كۆمهڵاَیهتی و سیاسی ئهبیتهوه دوو رێگاچارهت لهبهردهستدا دهبێت: یان گۆرانكاری ئهنجام دهدهیت، یان دهمی رۆژنامهنووسان دادهخهیت." نهوشیروان مستهفا،كهسایهتییهكی جهربهزهو پشتئهستور به داراییهكی باش، پێش ماویهك له یهكێتی نیشتمانی كوردستان جیابوویهوهو رۆژنامهو سایتێكی ههواڵَ و كهناڵێكی تهلهفزیۆنی دامهزراند. ئهو وتی كه ترسی ئهوهی ههیه ههندێ دهسهڵاَتدارانی ناو حزبهكهی پێشوی كێشه بۆ رۆژنامهنووسان دروست بكهن و ههوڵی بێدهنگ كردنیان بدهن. كاتێك كه پرسیار دهربارهی كۆتوبهندی سهر راگهیاندن كرا، لێپرسراوانی حزبی و حكومی زۆربهی خهتاكهیان خسته ئهستۆی رۆژنامهنووسان. بهكر مستهفا، بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهروهی حكومهتی ههرێمی كوردستان له نوسینگهكهیدا به كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان وت، "ئێمه ئیدعای ئهوهناكهین كه بێكهموكورتین... له زروفی ئینتقالیدا(بۆ دیموكراسی) پێویسته چهند قۆناغێك ببڕیت. باوهڕم وایه كه ئێمه، له كوردستانی عێراق، ههنگاو بهرهوه پێشهوه دهنێین. دهمانهوێت كه راگهیاندنی ئازادمان ههبێت، دهمانهوێت رۆژنامهنووس رێزی بگیرێت و گوێ له خهڵك بگیرێت، بهڵاَم (رۆژنامهنووسان) ئهزمونی پیشهیییان نییه." كاوه مهولود، سهرنوسهری رۆژنامهی كوردستانی نوێ، زمانحاڵی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، روونتر وتی، "یهكێك لهو كهموكورتییانهی كه دهیبینین ئهوهنییه كه سنور لهسهر رۆژنامهنووسان ههیه، بهڵكو ئهوهیه كه سنورێك نییه." راگهیاندنی كوردستانی عێراق بێ كهموكور تی نییه. رۆژنامه سهربهخۆكان، بودجهیان وهك پێویست نیهو كۆمهڵێك ستاف كاریان تێدائهكهن كه دهورهی پیشهیی كهمیان بینیوه، بهشێوهیهكی نسبی پێوهری لاوازیان ههیه بۆ پیشهییبون و زۆربهیان سروشتێكی سیاسی و ئایدۆلۆجیان ههیه نهك بێلایهنی. ئاكۆ موحهمهد، سهرنوسهری پێشووی ههفتهنامهی میدیا دهڵێت، "دوای راپهڕین، كورد رۆژنامهنووسی تیانهبوو. شاعیرو نووسهرمان ههبوو، ئهوانه بوونه رۆژنامهنووس." ههروهها دهڵێت، "رۆژنامهكان... ههواڵیان نهبوو. بهڵكو ههموویان پڕبوون له ووتاری بۆچون و ئایدۆلۆجییهكیان لهپشت بوو." پاش ئهو ههموو مهینهتییهی كه بهسهركوردا هاتووه لهسهردهستی رژێمی سهدام ، ههر له سهركوتكردنی سیاسییهوه تا به شاڵاَوی كۆمهلَكوژی ساڵی 1988، كوردستانی عێراق وهك ههرێمێكی سهركهوتووی عێراق تهماشا دهكرێت. كوردی عێراق، كه ماوهی 17 ساڵَ سوودمهندبوون له بهڕێوهبردنی ههرێمهكهیان،شانازی بهو ئارامییه نسبیهوه دهكهن كه له ههرێمهكهدا بهرقهرارهو ههروهها ئهو باری ئابووریهی كه له پهرهسهندندایه. ههرچهنده ههرێمهكه ناوبهناو چهند كردهوهیهكی تیرۆریستی بهخۆیهوه بینیوه-دوو تهقینهوهی خۆكوژی له مانگی ئایاری سالَی 2007دا كه ئامانجهكانیان بارهگاكانی حكومهتی ههرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان بوون، بهلایهنی كهمهوه 45 كهسیان تێدا كوژرا- بهڵاَم كوردستانی عێراق پارێزراوبووه لهو توندوتیژیهی كه له ناوهڕاست و باشووری عێراقدا روودهدهن. لێپرسراوانی حكومهتی ههرێم زۆر پهرۆشانه ناوچهكه به "عێراقهكهی تر" ناوزهند دهكهن، كۆمپانیای لۆبی بهناوبانگی واشنتۆن باربۆر گرفیس و رۆجهرز كاریان بۆدهكات، جهختكردن لهسهر ئارامی ههرێمهكهو كهشو ههوای لهباری بازرگانی و رێزگرتنی مافهكانی مرۆڤ، گهشهسهندنی ئابووری- ئهمانه ههموو ئهو شتانهن كه ههموو كهس هیوایان بۆ ئهخوازن پاش لهناوبردنی دیكتاتۆر. "ئێمه دیموكراسییهكی سهقامگیر له رۆژههلاَتی ناوهڕاستدا بونیاد دهنێین،" ئهوه دهقی وتهیهكی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بوو كه له ساڵی 2007داو له بانگهشهیهكی فۆرین ئهفهیهرس دا رایگهیاند. ههروهها وتبووی، "نازانم بۆچی ئهمه زۆرتر ئاماژهی پێناكرێت." بهدڵنیاییهوه حكومهتی ههرێمی كوردستان بایهخێكی تایبهتی دهدات به كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی، بهتایبهت وولاَته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا، بۆ لهئامێزگرتنی ئهو وێنهیهی ههرێم كه حكومهتی ههرێم بانگهشهی بۆ دهكات. حكومهتی ههرێم پهیوهندی نزیكی لهگهڵَ ئهمهریكادا ههیه: پشتگیری بۆ ئهمهریكاو سهرۆك جۆرج بۆش زۆر بڵاَوه لهم ههرێمهدا، بههۆی ئهوهی كه ئهمهریكا رژێمی سهدام حوسهینی له ساڵی 2003دا لهناوبردو لهو شهڕهدا كورد پشتوانی ئهمهریكا بوو. لهكاتی سهردانی سهرۆك بارزانی بۆ كۆشكی سپی له سالَی 2005دا، بۆش وتی كه بارزانی، "پیاوێكی ئازایه...كه دژی دیكتاتۆرێك وهستایهوه." ههرێمی كوردستان خانهخۆی سهربازانی ئهمهریكییهو ههندێ له سیاسهتمهدارنی ئهمهریكا، وهك هێلهری كلینتن كاندیدی دیموكراتخوازهكان بۆ سهرۆكایهتی ئهمهریكا باسی له دامهزراندنی بنكهیهكی سهربازی ههمیشهیی لێره كردووه. ووڵاَته یهكگرتووهكان،كه بۆ ماوهی زیاتر له دهساڵَ ناوچهی دژه فڕینی بۆ پاراستی كوردی عێراق دوای جهنگی كهنداو دامهزراند، سهدان ملیۆن دۆلاری له بوارهكانی یارمهتی مرۆیی و پهرهپێداندا خهرجكردوه. ئێستاش، حكومهتی ههرێم ههوڵدهدات وهبهرهێنهرانی بیانی رابكێشێت بۆ پهرهپێدانی گهشتوگوزار و كهرتی نهوت. بهڵاَم پێدهچێت كه گرژی نێوان حزبه حاكمهكان و راگهیاندنی سهربهخۆ له ئایندهیهكی نزیكدا له ئاستێكی بهرزدا بمێنێتهوه.سهرهڕای ئهوهی كه باری ئابووری بهشێوهیهكی نسبی سهركهوتوبووه، بهڵاَم هێشتا ههرێمهكه بهدهست ئاستی بهرزی ههڵاَوسان و كهمی خزمهتگوزاری گشتی و جیاوازی ئاستی ئابووری خهڵك و بانگهشهی بهردهوام سهبارهت به گهندهڵی حكومهتهوه دهناڵێنێت. ئهم كێشانهش ههموو بوونهته بابهتی راگهیاندنه رهخنهگرهكان. سهرهڕای ههموو كهموكورتییهكانی، راگهیاندنی سهربهخۆ سهكۆیهكی گرنگی دابینكردووه بۆ ئهوهی بوار بدات به هاوڵاَتیانی ئاسایی قسهبكهن و سیاسهتمهداران بخهنه ووردنینهوه، كه ئهگهر وانهبێت ئهوا راگهیاندنی حزبی باڵاَدهست ئهبێت لهو ژینگهیهدا. كورد- كه نیشتمانهكهیان دابهشكراوه بهسهر توركیا، ئێران، سوریاو عێراقدا- یهكێك له گهورهترین گروپه نهژادییهكانی رۆژههڵاَتی ناوهڕاست پێكدههێنن. ژمارهی كورد دهگاته نزیكهی 25 ملیۆن كهس و گهورهترین گروپه نهژادیی سهر زهوین كه دهوڵهتیان نهبێت. ههروهك هاونهتهوهكانی دیكهیان، كوردی عێراق مهینهتی خیانهتی سیاسییان لهسهردهستی رۆژئاواو چهوساندنهوهی سیاسی لهناو وڵاَتهكهی خۆیاندا چهشتووه. ههر دوای شهڕی كهنداو له ساڵی 1991دا، سوپای سهدام راپهرینێكی كوردی عێراقی تێكشكاند دوای مانگێك له دهستپێكردنی. لهمانگی نیسانی ئهو ساڵهدا، هێزهكانی ئهمهریكا چوونه باكوری عێراقهوهو ناوچهی ئارامیان لهبهشێكی فراوانی ههرێمهكهدا دامهزراند وهك كاردانهوهیهك بهرامبهر بهو قهیرانه مرۆییهی كه بههۆی كۆڕهوی ههزاران كوردهوه دروستبوبوو. فرۆكهكانی عێراق قهدهغهكران له فڕین له ناوچهی "دژه فڕین"دا كه له لایهن فرۆكه جهنگییهكانی ئهمریكاو بهرتانیایهوه چاودێری دهكرا. له مانگی تشرینی یهكهمی ساڵی 1991دا، سهدام بڕیاریدا دهمهزراوه حكومییهكانی له زۆربهی ناوچهكانی ههرێمی كوردستان بكشێنێتهوه و بهمهش كوردستانی عێراق بهئهمری واقع بووه ههرێمێكی سهربهخۆ. ئهم ههرێمهش چووه ژێر دهسهلاَتی پارتی دیموكراتی كوردستانی مهسعود بارزانی و یهكێتی نیشتمانی كوردستانی جهلال تاڵهبانییهوه. له ساڵی 1992دا ههرێمهكه ههلَبژاردنی گشتی ئهنجامداو پارتی و یهكێتی بهشێوهی پهنجا به پهنجا حكومهتیان پێكهێنا. كوردستانی عێراق كه له بنچینهدا كۆمهڵگایهكی كشتوكاڵی بو، بهلاَم لهلایهن سهدامهوه بایهخێكی كهمی پێدرا، بۆیه لهو كاتهوه دانیشتوانهكهی زۆرتر روویان له ژیانی شارنشینی كردوهو ئابووریهكیهشی زۆرتر پشت به بیناكاری و بازرگانی كردن و ئیشی حكومی دهبهستێت. نهوهی گهنجی كورد زۆربهی زۆریان به كوردی قسهدهكهن و خۆیان لهزمانی عهرهبی دهپارێزن، كه لهوانهیه باوك و دایكیان لهرابردودا له قوتابخانهدا فێری بووبن. مهیلی مافی چارهی خۆنووسین بۆ كورد و جیابوونهوه له عێراق زۆر بههێزه. ئۆتۆنۆمی كوردستان له ساڵی 1991دا گۆرانكاری بهسهر راگهیاندندا هێنا. پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژنامهیان به زمانی كوردی و عهرهبی بڵاَوكردهوهو رادیۆی و تهلهفزیۆنیان به زمانی كوردی و عهرهبی پهخشكرد. لهم راگهیاندنانهوه تهئكید له وتاری دژ به رژێمی بهعس و رهنگدانهوهی بیری كوردایهتی دهكرا. بۆ ماوهی نزیكهی 10 ساڵَ، راگهیاندن لهژێر دهسهلاَتی حزبه دهسهڵاَتدارهكاندا مایهوه كه رهنگدانهوهی پهرژهوهندی حزبی و خۆپاراستن بوو له رهخنهگرتن له سیاسهتهكانی حزب. له ساڵی 2000دا، دوای هاتنهكایهی ئاگربهست له شهڕی خوێناوی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستاندا، یهكهمین رۆژنامهی سهربهخۆ بهناوی هاوڵاتی هوه لهلایهن گروپێك رۆشنبیر له شاری سلێمانی ژێر دهسهلاَتی یهكێتی دامهزرێنرا. ئهو گروپه رۆشنبیره، كه نیگهران بون له نهبوونی راگهیاندنێك كه بهرپرسیارێتی بخاته سهر حزبهكان، رۆژنامهكهیان به ژمارهیهكی كهم له كارمهندو بودجهی 3000 دۆلار دهست پێكرد. زۆر بهخێرایی هاوڵاتی بووه پڕ خوێنهرترین رۆژنامه بهوهی كه بۆ یهكهمین جارو له راگهیاندنی ناوخۆدا بهچاوی رهخنهگرانهوه له كارهكانی حكومهت و حزبه حاكمهكانی دهڕوانی. بهشێوازێكی پڕ بایهخهوه، ههواڵَ و ووتارهكانی تهحهدای زاڵبوونی دهسهلاَتی سیاسی حزبهكان و واستهكاری له حكومهتداو نهبوونی خزموتگوزاری گشتیان كرد. حاڵی حازر، هاوڵاتی ههفتهی دوو جار دهردهچێت و به پڕ خوێنهرترین رۆژنامه له كوردستاندا دائهنرێت و تیراژهكهی به نزیكهی 20000 مهزهنده دهكرێت. لهو كاتهوهی كه هاوڵاتی دهستی پێكرد، ژمارهیهكی تر له رۆژنامهی سهربهخۆو نیمچه سهربهخۆ بڵاَوكراونهتهوه، زۆبهیشیان له ناوچهكانی یهكێتی نیشتمانی كوردستاندا دهردهكرێن كه ناوچهیهكی لیبراڵتره. ئاوێنه، رۆژنامهیهكی سهربهخۆی تری پێشهنگهو تیراژی نزیكهی 15000دانهیه، راپۆرتی ههستیار لهسهر گهندهڵی بلاَو دهكاتهوه- بۆ نمونه له مانگی تشرینی یهكهمدا راپۆرتێكی بهدواداچونیان بڵاَوكردهوه كه بازرگانێكی كوردی تێدا تۆمهتباركرابوو به بردنی 38 ملیۆن دۆلاری حكومهت كه تهرخان كرابوو بۆ كڕینی ئۆتۆمۆبیل. لهنێو رۆژنامهكانی تردا كه لهم ماوهیهی پێشوودا دهستیانپێكراوه، رۆژنامهی رۆژنامه یه، رۆژنامهیهكی رهخنهگری رۆژانهیه و لهلایهن نهوشیروان مستهفاوه دامهزرێنراوه. رادیۆ نهوا یهكهمین رادیۆی ناحزبی ههرێمهكهیه: ههرچهنده وێستگهكه ههندێ یارمهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان و ووڵاَته یهكگرتووهكانی وهرگرتووه، بهڵاَم چهندین بهرنامهی رهخنهئامێزی پهخشكردووه. بهڵاَم لهگهڵَ ههموو ئهمانهشدا، زۆربهی رهخنه تووندهكان له سهر ماڵپهرهكان بلاَودهكرێنهوه، لهوانه ماڵپهری كوردستان پۆست، كه له سوید بهڕێوه ئهبرێت، كه وتاری گاڵتهئامێزی سیاسی رهخنهگرانهی نوسهران و رۆشنبیرانی كوردی ناو كوردستان و تاراوگه بڵاَوئهكاتهوه. لهسهر ئاستی نێودهوڵهتیدا، تۆماری ئازادی راگهیاندنی كوردستانی عێراق بۆ یهكهمین جار لهساڵی 2005دا بووه مایهی سهرنجراكێشان.كاتێ كه دهسهلاَتداران له ههولێر نوسهری كوردی-نهمسایی، كهمال سهید قادر-یان، پاش دادگاییهكی كورت، به 30 سالَ زیندانی حوكمدا بههۆی ئهم وتارانهی كه له ماڵپهری كوردستان پۆستدا بلاَویكردبوونهوه. بهدڵنیاییهوه نووسینهكانی كهمال سهید قادر ئادابی تێدا رهچاونهكرابوو: لهگهلَ تۆمهتباركردنی مهسعود بارزانی و بنهماڵهكهی به گهندهڵی، كهمال سهید قادر بانگهشهی ئهوهیكرد كه بنهماڵهی بارزانی پهیوهندیان به دهزگای جاسوسی روسیا (كهی جی بی) یهوه بوهو، و ههروهها مهسرور (كوڕی مهسعود بارزانی) كه سهرۆكی دهزگای پاراستی كوردستانه "گهواد"ه. كهمال سهید قادر پاش پێنج مانگ به لێبوردێنكی سهرۆكایهتی ئازادكرا، بهلاَم بهپێی بۆچوونی زۆربهی رۆژنامهنووسان قورسی سزاكه زهنگێك بوو سهبارهت به فراوانبوونی تاكتیكهكانی حكومهت بهرامبهر به راگهیاندن. بهپێی لێكۆلَینهوهكانی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان، لهوكاتهوه لانی كهم حهوت رۆژنامهنووس دهستگیركراون له لایهن دهسهلاَتدارانهوه، سێ رۆژنامهنووس خراونهته زیندانهوهو ژمارهیهكی تریش رووبهڕووی پهلامار بوونهتهوه. نهبهز گۆران، 29، كه ووتار بۆ چهند رۆژنامهیهك ، لهوانه هاوڵاتی و ئاوێنه، دهنوسێت، له لایهن چهند چهكدارێكهوه به ههمان شێوهی ناسیح عبدالرحیم رفێتراو لێیدرا. ئهو كاتهی كه له مانگی نیسانی ساڵی 2007دا نهبهز یانهی یهكێتی نوسهرانی بهجێ ئههێشت، لهناوجهرگهی شاری ههولێردا پێنج چهكدراری كلاَشینكۆف بهدهست كه جل و بهرگی سهربازییان لهبهردابوو بهزهبری هێزه نهبهزیان خستهناو پیكابێكهوه. نهبهز رووداوهكهی بۆ كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان له یهكێك له كافتریاكانی ههولێردا گێرایهوه، "دهمانچهیان خستهر سهر سهرم و وتیان سهركهوه." نهبهز چاوی بهستراو پاش نزیكهی نیو سهعات به سهیاره گهیهنرایه ناوچهیهكی دوورهدهست.لهوێ چهكدرارهكان به قۆناغه تفهنگ كهوتنه لێدانی. ههروهك ناسیح، نهبهزیش ههڕهشهی لێكرا كه واز له نووسین بهێنێت. نهبهز لهم بارهیهوه وتی، "یهكێكیان پێی وتم "ئێمه هاتووین بۆ ئهوه عاقڵت بكهین و ئیتر نهنوسیت، تا تۆ بهردهوام بیت ئێمهش بهردهوام ئهبین."" لهو هێرشهدا نهبهز قولهپێی و ددانهكانی شكان و بهشێكی زۆر لهشی برینداركرا. نهبهز ووتی دڵنیانییه لهوهی كه هۆكاری هێرشهكه چی بووه، بهڵاَم ئاماژهی بهوهدا كه پێشتر چهند ووتارێكی رهخهئامێزی بڵاَوكردبوویهوه دهربارهی چهند بهرپرسێك، لهوانه وتارێك كه باسی له كهژاوهی ئۆتۆمبیلهكانی نێچرڤان بارزانی، سهرۆك وهزیران، دهكرد. نهبهز له وتارهكهیدا نوسیبووی، "كاتێ سهرۆك وهزیران له ماڵ دێتهدهروه، ژیان ئهوهستێت! نههاوڵاتیهك، نه سهیارهیهك، نه تهیرێك، نه گیانلهبهرێت نابێت بجوڵێن ههتا جهنابیان گوزهردهكهن." له وتارێكی تردا نهبهز نووسیبووی كه مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێم ئهوهنده له بواری بهڕێوهبردندا لاوازه كه ،"ناتوانێت قهیتانی قۆنارهكانی خۆی گرێبدات." نهبهز وتی جگه لهو وتارانه چهند رۆژیك پێش له پهلامارهكه ژمارهیهك وتاری تری نووسیبوو لهسهر كاربهدهستێكی ناو راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان. ژمارهیهكی زۆر له رۆژنامهنووسان پێیانوایه كه دهستی بهرپرسان له پشت ئهو هێرشانهوهبن. ئاسۆ جهمال موختار، وێنهگرێكی تهمهن 41 سالَ، وتی باوهڕی وایه تۆڵهی حكومهت له پشت ئهو هێرشهوهبووكه چهند چهكدارێك له نزیك پاركی ئازادی له سلێمانی له مانگی ئایاری 2007دا كردیانهسهری. ئاسۆ، كه بۆكهناڵی تهلهفزیۆنی (چاو)ی نهوشیروان مستهفا ئیش ئهكات كه بڕیاره لهداهاتوودا بكرێتهوهو براكهی له سویدهوه ماڵپهری كوردستان پۆست بهڕێوهدهبات، له كاتێكدا نوسینگهی تهلهفزیۆنی پهروهردهی سهربه حكومهتی بهجێ دههێشت لهلایهن سێ چهكدراوه هێرشی كرایه سهر. ئاسۆ بهسهرهاتهكهی له یهكێك له دوكانێكی پیتزا فرۆشتندا كه زۆر دوور نهبوو له شوێنی رووداوهكه، له سلێمانی، بۆ كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان گێرایهوه، "سێ كهسی سهروچاو داپۆشراو به خێرایی له سهیارهیهك دابهزین، دوانیان داریان بهدهستهوهبوو و سێیهم كهسیش دهمانچهیهك. پهلاماری سهیارهكهمیاندداو رایانكێشامه دهرهوه." ئاسۆ به چهند برینێكهوه رزگاری بوو. ئاسۆ وتی كه بهرپرسانی یهكێتی چهندین جار گلهییان لێكردبوو سهباره به كوردستان پۆست، و تۆمهتباریانكردبوو بهوهی كه بۆ ماڵپهرهكه ئهنووسێت و دووپاتیانكردبوویهوه كه دهبێت براكهی واز له رهخنهگرتن له بهرپرسانی كورد بهێنێت. ئهو بهرپرسانهی كه بۆ كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان دوان رهتیانكردهوه كه بهرپرسان لهپشت هێرشهكانهوهبن و وتیان، بۆ نمونه، ههموو كهس دهتوانێت جل و بهرگی سهربازی له بازاردابكرێت، بۆیه تهنها لهبهر ئهوهی كه هێرش بهرهكان جل و بهرگی سهربازیان لهبهردابوه ئهوهناگهیهنێت كه حكومهت و حزب له پشت ئهو كارهوهبن. له وهڵاَمێكی نوسراودا سهبارهت به نیگهرانییهكانی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان، بهكر مستهفا، بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان له نامهكهدا وتی كه هێرشهكان لهژێر لێكۆڵینهوهدان، "سهرهك وهزیران، نێچیرڤان بارزانی و ههموو لایهنه بهرپرسهكان له ههرێمی كوردستاندا ئهم هێرشانه به ههند وهردهگرن،" ههروهها وتی، "پاراستنی مافی دهربڕینی ئازاد له ئهولهویاتی ئهم حكومهتهیه." ههروهها ئهوهشی بۆ زیادكرد كه، "هیوادارم لێكۆڵینهوهكان بهردهوام بن و ئهنجامدهران بهێنرێنه بهردهم دادگا." تارادهیهك، پهلامار و تۆقاندنهكان ئامانجی خۆیان پێكاوهو ههندێ له رۆنامهنووسانی ناچاركردووه كه بهرنامهی كاریان بگۆڕن، بهتایبهت خۆپاراستن لهوهی كه درهنگانی شهو لهدهرهوهبن. تاریق فاتح، 37، خاوهن ئیمتیازی هاوڵاتی وتی پاش ئهوهی كه لهلایهن چهند كهسێكی نهناسراوهوه له یهكێك له رێستۆرانهكانی سلێمانی هێرشیكرایهسهر، ئیتر شهوان تا درهنگان نامێنێتهوه. توانا عوسمان، سهرنوسهری پێشووی هاوڵاتی كه حاڵی حازر راوێژكارێكه، وتی كه چهند بهرپرسێك ئامۆژگاری "برادهرانه"یان ئاراستهی رۆژنامهكهكردوهو هۆشیاریان داوهكه ستافهكه شهوان نهچن بۆ یانهكان و گۆڕان له رۆتینی سهفهرو گهڕانیان بكهن. لهماوهی ئهو گرژهی پێشووی نێوان توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان، (پهكهكه) كه مۆڵگهكانیان له كورستانی عێراقن، بهرپرسانی ئاسایش بهشێویهكی بهرنامه بۆرێژراو رێگهیان له رۆژنامهنوسان گرتووه بۆ سهردانكردنی ناوچهكانی ژێر دهسهلاَتی پهكهكه له ناوچهكانی شاخی قهندیل. پێكدادان لهسهر سنور و تۆببارانی توركیا له كۆتایی ساڵی 2007دا و هێرشی ههشت رۆژهی توركیا بۆ سهر ئهو ناوچانهی كوردستانی عێراق كه پهكهكهیان تێدایه له مانگی شوباتدا لهلایهن راگهیاندنهكانهوه باسكراوه. بهپێی ههواڵهكان ئاسایش هێرشی كردوهتهسهر ژمارهیهك له رۆژنامهنووس كه ویستویانه بۆ گوزارشكردنی سهردانی ناوچهكان بكهن. بهرۆتینێكی زیاتر، پۆلیس و هێزهكانی ئاسایش بهشێوهیهكی ههرهمهكی رۆژنامهنووسیان دهستگیركردوه.یان بهپێی بڕیاری دادگا لهسهر سكاڵاَی ناوزڕاندن، زیندانیان كردون. له ههندێ حاڵهتی دیكهدا، هێزهكانی ئاسایش له كاتی گوزارشكردنی خۆپشاندانی خهڵكدا رۆژنامهنووسیان ههراسانكردوه و دهستیان گرتووه بهسهر كهلوپهلهكانیاندا، بۆ نمونه وهك ئهوهی كه له كاتی خۆپشاندانهكانی دژ به حكومهت له 16ی ئازاری 2006 له شاری ههڵهبجه رویدا. ئهحمهد میره، سهرنوسهری گۆڤاری لێكۆڵینهوهئامێز (تهحقیق)ی لڤین، گۆڤارهكهی له نوسینگهیهكی بچووكی نهۆمی كۆتایی بینایهكی بازرگانی له ناوجهرگهی سلێمانیدا بهڕێوهدهبات. ئهحمهد، كه پێشتر مامۆستا بووه، كێشهی لهگهڵَ ئاسایشدا بۆ دروستبوو پاش ئهوهی كه گۆڤارهكه راپۆرتێكی بڵاَوكردهوه دهربارهی باری تهندروستی سهرۆك تاڵهبانی و ئهگهرهكانی ململانێی دهسهڵاَت لهناو یهكێتیدا بۆ جێگرتنهوهی. مانشێتی راپۆرتهكه بریتی بوو له "میراتی پیاوه نهخۆشهكه"، لهو راپۆرتهدا باس لهوه كرابوو كه گوایه خراپ بوونی باری تهندروستی تاڵهبانی گرژی سیاسی دروستكردووه، "چونكه زۆرن ئهوانهی كه لهناو یهیكێتیدا چاوهڕێی سهعاتی سفر ئهكهن بۆ ئهوهی جێگهی تاڵهبانی بگرنهوه." كاردانهوهی ئهم راپۆرته زۆر توندبوو.رۆژی 16ی نیسانی 2007، ئهو رۆژهی كه گۆڤارهكه كهوته بازاڕهوه، ئاسایشی سلێمانی ئهحمهد-یان بانگ كرد بۆ لێكۆڵینهوه. ئهحمهد له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان له نوسینگهی لڤین باسی له رووداوهكه كرد، "پێیان وتم كه بابهتهكه ههڕهشهیه بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهی." ئهحمهد داوای لێكرا كه زانیاری شهخسیان بداتێ، لهوانه ژمارهی مۆڵهتی شۆفێری و شوێنی كارو زانیاری دهربارهی خێزانهكهی. بهڵاَم ئهوه كۆتایی كێشهكه نهبوو، ئهحمهد وتی، "رۆژی داهاتوو كۆمهڵێك ئاسایش به جلی مهدهنییهوه هاتن بۆ ماڵمان و بێ فهرمان (ی دادوهر) بردمیان بۆ ئاسایش." ئهحمهد باسی لهوهكرد كه چۆن ئهو كهسانه بهشێوهیهكی چاوهڕواننهكراو لهسهر جادهكهدا دهستگیریان كردبوو. ئهحمهد وتی، "كهلهبچهیان كردم و خستمیانه ژوورێكی فهردییهوه." ئهحمهد شهوی لهوێ بهسهربرد، لێكۆڵینهوهی لهگهلَ كراو تورهش بوون لێی لهسهر ئهوهی كه گوایه سوكایهتی به تاڵهبانییهوه كردووه. نمونهی زیندانیكردنی رۆژنامهنووسیانی دیكه كه دهنگیان داوهتهوه، بریتییه له نوسهری هاوڵاتی حهوێز حهوێزی كه لهلایهن ئاسایشهوه دوو جار له ساڵی 2006دا دهستگیركرا: یهكهمجار له مانگی ئازاردا كاتێ كه ووتارێكی بهناوی "فرعهونهكانی كوردستان چۆڵی كهن" نووسی و دووهم جار و دوای دوو مانگ جارێكی تر دهستگیركرایهوهو بۆ ماوهی چهند رۆژێك له زیندان مایهوه پاش ئهوهی ووتارێكی نووسی و باسی له بهسهرهاتی گرتنی لهلایهن هێزهكانی ئاسایشهوه كردبوو. هاوكارهكانی حهوێز له هاوڵاتی وتیان كه لهو كاتهوه حهوێز لهبهر سهلامهتی خۆی رۆشتووه بۆ سوریا. له مانگی تشرینی دووهمی سالَی 2007دا كارمهندانی ئاسایش فهیسهڵَ غهزاله یان دهستگیركرد كه پهیامنێری موسڵی كهناڵی كوردساته. فهیسهلَ وتی كه لهكاتی لیكۆڵینهوهدا زۆر به سهختی به دار لێدرابو وه تۆمهتی ئهوهی درابوویه پاڵ كه هاوكاری تیرۆریستان ئهكات بهوهی كه وێنهی هێرشهكانیان ئهگرێت. فهیسهلَ وتی پاش مانگێك لهوهی كه لیكۆڵینهوهكان شكستیان هێنا لهوهی كه بهڵگهی تاوان وهدهستبهێنن، دادگا فهرمانی ئازادكردنی دهركرد. ئازاد جوندیانی، بهرپرسی راگهیاندنی ناوهندی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، كه رهخنهگرێكی سهرسهختی راگهیاندنی سهربهخۆیه، به كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان وت،" ههموو ئهو دهستگیركردنانه بهپێی ئهو یاسایانه بوون كه ههن. پێویسته یاساكان بگۆڕین و ئیتر كێشهی گرتنی رۆژنامهنووسمان نامێنێت." ئهو یاسایانهی كه ئازاد جوندیانی باسیاندهكات یاسای سهردهمی بهعسن و رێگه به بهرپرسانی حكومی دهدا كه كۆتوبهند بۆ رۆژنامه دروستكهن و بیاندهن بهدادگاو دهنگی ئهو رۆژنامهنووسه سهربهخۆیانه كپ بكهن كه نایانهوێت. دوای بهدهستهێنانی ئۆتۆنۆمی له سالَی 1991دا، كوردی عێراق دهستیانكرد به دهستكاریكردن و گۆڕینی یاساكانی عێراقی كه "ناگونجێن لهگهلَ بهرژهوهندی خهلَك." بهڵاَم یاسای سزادانی ساڵی 1969 و یاسای رێوشوێنی تاوانكاری (قانونی ئیجرائاتی جینائی)ان وهك خۆی هێشتهوه. یاسای سزادان- رێگهئهدات به زیندانیكردن پێش دادگاییكردن و ههروهها زندانیكردن به بههۆی ژمارهیهكی فراوان له دهربڕینی پهیوهندیدار به "سهرپێچێییهكان". ئهم یاسایانه چهندین جار لهلایهن بهرپرسانهوه بهكارهێنراون بۆ سهركوتكردنی رۆژنامهنووسان و كپكردنی ئهندامانی راگهیاندنه رهخنهگرهكان. ماددهی 433، كه ناوزڕاندن وهك تاوان ناودهبات و سزای غرامهو زیندانیكردن بۆ ئهوكهسانه دائهنێت كه بهو ماددهیه حوكم ئهدرێن، بهشێویهكی زۆر زۆر فراوان له ههرێمهكهدا بهكاردههێنرێت (چاپكردنی بابهتێكی ههست برینداركهر له رۆژنامهیهكدا وهك تاوانێكی قورستر تهماشادهكرێت) . یاسای سزاداندا بۆ سهرپێچی وا دانراوه كه روون نین، بۆ نمونه بڵاَوكردنهوهی زانیاری ههڵه یان سوكایهتیكردن به كارمهندی دهوڵهت، یان "كۆمهڵگای عهرهبی" یان دهوڵهتێكی بیانی. بهپێی لێكدانهوهی كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان، دادگاكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان پركراون لهو دادوهرانهی كه دڵسۆزی حزبهكانن و له چهند حاڵهتێكدا بهو شێوهیهی كه چاوهڕوانكراو حوكمیان له دژی رۆژنامهنووسان داوه. ئاسۆس ههردی، سهرنوسهری پێشووی هاوڵاتی و سهرنوسهری پێشووی ئاوێنه، وتی، "حزبهكان, دادوهرهكان دادهمهزرێنن، بۆیه تهسهوهر بكه دهبێ چهنده سهختبێت بۆیان بڕیارێكی سهربهخۆ دهربكهن كاتێ كه یهكێك له حزبهكان لایهنێكی قهزییهكهبن." دادگاییكردنی كهمال سهید قادر له مانگی كانوونی یهكهمی سالَی 2005 بهشێویهكی زۆر بهرچاو ناعهدالهت بوو: ئهو لهماوهی كهمتر له سهعاتێكدا له دانیشتنی دادگادا تۆمهتهكهی سهپێنراو حوكمیشدرا. لهوكاتهوه، شهپۆلێك له دهعوای تاوانكاری (جینائی) رووبهرووی رۆژنامه سهربهخۆكان، بهتایبهت هاوڵاتی كراون. تهنها چهند مانگێك پاش حوكمدانی كهمال سهید قادر، دادگایهكی تاوانكاری له سلێمانی حكومی شهش مانگ بێ جێبهجێكردنی بهسهر توانا عوسمان و ئاسۆس ههردی، دوو موحهریری پێشووی هاوڵاتی دا لهبهرامبهر بڵاَوكردنهوهی بابهتێك كه گوایه جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم، عومهر فهتاح، بڕیاری فهسڵكردنی دوو كارمهندنی كۆمپانیایهكی تهلهفۆنی دابوو پاش ئهوهی كه ئهو كارمهندانه خهتی تهلهفۆنی ماڵهكهیانیان بڕیبوو لهبهر ئهوهی پارهی نهدابوو. پێشتر ئاسۆس ههردی به ساڵێك (بێ جێبهجێكردن)حوكمدرابوو بهتۆمهتی ناوزڕاندن به یاریدهدهرێكی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆك وهزیران، له رێی بڵاَوكردنهوهی نامهیهكی كراوهی هونهرمهندێكی شێوهكار كه تێیدا باسی لهوه كردبوو كه یاریدهدهرێكی سهرۆك وهزیران پارهی تابلۆ نهدابوو كه له شێوهكارهكهی كڕیبوو. هاوڵاتی دهڵێت كه لهوكاتهوهی دهستی به بڵاَوكردنهوه كردووه له ساڵی 2000دا بهلایهنی كهمهوه 50 دهعوای تاوانكاری لهسهر تۆماركراوه. مانگی كانوونی دووهمی ئهمساڵیش دهعوایهكی تر بۆ سهر لیستهكه زیاتركرا كاتێ كه جهلال تاڵهبانی دهعوای تاوانكاری لهسهر رۆژنامهكه تۆماركرد پاش ئهوهی هاوڵاتی بابهتێكی مایكڵَ روبن، توێژهر له پهیمانگای ئینتهرپرازی ئهمهریكی، بڵاَوكرهوه. نوسهر له بایهتهكهیدا زۆر رهخنهی له تاڵهبانی و بارزانی گرتبوو، " بێ متمانهیی سهركرده (كوردهكانی عێراق)وادهكات كه هاوپهیمانێتییهكی درێژخایهن لهنێوان ئهمهریكاو كوردا شتێكی نائاقلاًَنهبێت." وادهرئهكهوێت كه ئهوهی تاَڵهبانی هاندابێت بۆ دهعواكه ئهو دێرهی مایكڵَ روبن بووه كه دهڵێت دوو سهركردهكه لهو كاتهوهی كه لهسهر دهسهڵاَتن سهروهتێكی زۆریان وهلاناوه. ههموو ئهونیگهرانیانهی كه لهسهر یاساكانی بهعسی پێشوو سهبارهت به راگهیاندن ههبوو پێدهچوو، بهلایهنی كهمهوه له سهرهتادا، كه هانی حكومهتی ههرێم بدات له ساڵی 2007دا رهشنووسی یاسایهكی لیبڕاڵتر دابنێ. بهلاَم له رووداوێكی سهرنج راكێشدا پهرلهمانی ههرێمی كوردستان لهمانگی كانوونی یهكهمی ساڵی 2007دا بهشێوهیهكی بهرچاو كۆتوبهندهكانی سهر راگهیاندنی توندكردهوه لهو رهشنووسهی كه بۆ ماوهی ساڵێك تهوهری گفتوگۆبوو. یاساكه كه له لایهن رۆژنامهی رۆژنامهوه له رۆژی 6ی كانوونی دووهمده بڵاَوكرایهوه، بڕی 3 بۆ 10 ملیۆن دینار غهرامه و شهش مانگ راگرتنی رۆژنامه دادهنێت بۆ چهند سهرپێچییهكی ناروون وهك شێواندنی باری ئاسایشی ههرێم، بهرپاكردنی ترس له نێو خهڵكدا، یان هاندانی تیرۆر. ئهگهر باری دارایی رۆژنامه سهربهخۆكان لهبهرچاوبگێردرێت-چهند رۆژنامهیهك بهردهوام زهرهر ئهكهن بان به زهحمهت خهرجی دهردهكهن- ئهوا پێدهچێت زمانی لاستیكی یاساكه رێگا بۆ دادوهرانی لایهنگری حزبهكان خۆشبكات كه رۆژنامه رهخنهگرهكان لهكاربخهن. له یاساكهدا سزای هاوشێوه دانراوه بۆ ئهوهی "سوكایهتی بهباوهڕی ئایینی بكات"، "دابونهریتی گشتی لهكهداربكات"، یان ههر بڵاَوكردنهوهی، "ههر بابهتێك پهیوهندی بهنهێنییهكانی ژیانی تایبهتی تاكهوه ههبێ، ههرچهنده راستیش بێت، ئهگهر بڵاَوكردنهوهی بووه هۆی سوكایهتی پێكردنی." پهسهندكردنی ئهو یاسایه له لایهن پهرلهمانهوه ناڕهزایی توندو فراوانی له لایهن رۆژنامهنووسانی كوردستان و كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان لێكهوتهوه، ئهمهش بووههۆی ئهوهی كه سهرۆك بارزانی یاساكه بنێرێتهوه بۆ پهرلهمان بۆ چاوپێداخشاندنهوه. لهوكاتهوهی كه 17 ساڵَ لهمهوپێش رزگاریان بوو له كهلهبچهكانی سهدام حسێن، كوردی عێراق چهندین ههنگاوی فراوانیان بۆ دهربازبوون له حوكمی سهركوتكهرانهی سهردهمی بهعس ناوه و پهرهیان به هۆیهكانی راگهیاندن داوه. لهگهڵَ ئهوهی ئهو دهستكهوتانه لاوازدهبن، بهڵاَم لهههمان كاتدا كوردستانی عێراق ههوڵدهدات كه وێنهی خۆی له ئاستی نێودهواڵهتی جوان بكات. عهدنان عوسمان، سهرنوسهری رۆژنامهی رۆژنامه، وتی كه تهنها ژمارهی هێرشهكان كێشهنییه، بهڵكو میزاجی شهرهنگێزانهی بهرپرسانی حكومیش كێشهیهكی تره، "حاڵی حازر فشاری زۆرترمان لهسهره. وهزعی سیاسی ئاڵۆزبوهو وهزعی ئهمنیش مهترسیداره. ئهم حزبانه ئهیانهوێت تهنها گوێ له بۆچوونی خۆیان بگرن." بهرپرسانی كوردستانی عێراق دووپاتی دهكهنهوه كه بونیادنانی كۆمهڵگهیهكی دیموكراسی پێویستی بهكات ههیهو ههڵهكردنیش شتێكی حهتمی ئهبێت لهو پرۆسهیهدا. بهڵاَم ئاراستهی رووداوهكان لهم كاتهدا زیاتر بهرهورووی سهركوتكردنی راگهیاندن ئهڕوات، كه ئهمهش یهكناگرێتهوه لهگهڵَ بانگهشهی حكومهتی ههرێم بهوهی كه ههرێمهكه "عێراقهكهی تر"ه كه تێیدا ئارامی و ئازادی دهدرهوشێنهوه. ئهگهر بهرپرسانی كورد لێبڕاون له پشتگیریكردنیان بۆ دیموكراسی و حوكمی یاسا، ئهوا پێویسته ههوڵوێستێكی جدی وهرگرن لهبهرامبهر هێرشی توندوتیژ بۆ سهر راگهیاندن وكۆتایی بهێنن به بهدادگاییكردنی رۆژنامهنووسان به پێی یاسای تاوانكاری ودهستگیركردنی پهیامنێران. ههروهها ئهو یاسایانه وهلاوه بنێن كه بهكارئههێنرێن بۆ سهركوتكردنی راگهیاندن. گفتوگۆی پهرلهمانیش سهبارهت به یاسای نوێی كاری رۆژنامهنووسی تاقیكردنهوهیهكی باشه بۆ زانینی نیازی حكومهت. جۆلَ كهمپانیا ههڵسوڕێنهری باڵاَی بهرنامهی رۆژههلاَتی ناوهڕاست و باكوری ئهفریقایه له كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان. كۆمیتهی بهرگری له رۆژنامهنووسان داوا له سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مهسعود بارزانی، سهرۆكی عێراق و سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان جهلال تاڵهبانی، سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههرێم نێچیرڤان بارزانی، و تهواوی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهكات كه دهستبهجێ ئهم پێشنیازانهی خوارهوه جێبهجێبكهن:
CC-MAIN-2016-07
https://cpj.org/mideast/temp/kurdishiraq/report/other.iraq.kr.html
2016-02-07T21:48:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701151789.24/warc/CC-MAIN-20160205193911-00011-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.938208
Arab
24
{"ckb_Arab_score": 0.9382084012031555, "sdh_Arab_score": 0.05786827206611633}
ئۆگەستین |قەشە ئۆگەستین| |لەدایکبوون||٣٥٤ز جەزائیر |مەرگ||٤٣٠ز| |ئایین||مەسیحییەت| ئۆگەستینی ھیپۆ (بەئینگلیزی: Augustine of Hippo) یان ئۆگەستین (بەعەرەبی: أوغسطینوس) یان پایەبەرز ئۆگەستین (بەئینگلیزی: Augustine، بەعەرەبی: القدیس أوغسطینوس) یان قەشە ئۆگەستین (١٣ ی تشرینی دووەمی ٣٥٤ زایینی – ٢٨ ی ئابی ٤٣٠ زایینی)، یەکێک لە گەورەترین بیرمەندەکانی مەسیحییەت بوو، کەشەی گەورەی ھیپۆ ریجیەس (کە شاری عەننابەی ئێستای جەزائیر دەکات) بوو. فەیلەسووف و لاھووتگەری لاتین-بێژ بوو کە لە کەرتی ئەفریقای سەر بەئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی دەژیا. نووسینەکانی ئۆگەستین لە کاریگەرترینن لەگەشەپێدانی مەسیحییەتی ڕۆژئاواییدا. ژیاننامە[دەستکاری] لە جەزائیر لەدایک بووە پێی دەڵێن قەشە ئۆگستین، باوکێکی بتپەرست و دایکێکی زۆر ئایینداری ھەبووە کەناوی "مۆنیکا" بووە. ئۆگەستین لەتەمەنی شانزە ساڵی دەچێتە شاری قرتاجنە بۆ خوێندن، بەڵام لەوێ ساڵێک لە خوێندن بەردەوام دەبێ دوایی واز دەھێنێت و لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی دەست دەکات بە ڕابواردن و کات بەسەربردن. باوکی گوێی پێ نادات بەڵام دایکی کە ئاییندارێکی مەسیحی بوو و زۆر بڕوادار بوو؛ وای لە کوڕەکەی کرد کە واز لەم کارانەی بێنێت و دەینێرێتەوە بۆ خوێندن، ئەویش کە زۆر کاریگەری دایکی بەسەریەوە دەبێ دەچێتەوە بۆ خوێندن و زۆر زیرەک دەبێ. لەوێوە دەچێتە ڕۆما و زۆر نموونەیی دەردەچێ پاشان دەبێتە ئەو قەشە گەورەیەی کە جێگەی باسی ئەوکات و ئێستایە. ئۆگەستین یەکێک بوو لە بیرمەندە ھەرە گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست. ئەو پێی وابوو کە کۆمەڵگا پێک دێت لە کۆمەڵە کەسانێک کە لەناو خۆیاندا ڕێک کەوتبوون، کۆمەڵە کەسێکن کە ھەست و سۆزی ھاوشێوەیان ھەیە ئەمە وا دەکات کە یەکێتییەکی مەعنەوی لە ناویاندا دروست ببێ لەسەر بنچینەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی. کۆمەڵگا کۆمەڵە کەسێکن کە ھەست و سۆزو بیروڕایەکی ھاوبەشیان ھەیە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، ئەو پێی وایە مرۆڤەکان دوو کۆمەڵەن: - کۆمەڵێک، خودا خۆشەویستی خۆی خستۆتە دڵیانەوە. - کۆمەڵێکیش، کە خۆیان خۆش دەوێ، واتە خودا خۆشەویستی خۆیانی خستۆتە دڵیان بەواتایەکی تر خۆپەرستی. واتە دوو جۆر خۆشەویستی ھەیە، لەبەرامبەردا دوو شارمان ھەیە شاری خوایی و شاری زەمینی. شاری خوایی خەڵک لەژێر سایەی بنەماو پرەنسیپە ئایینیەکان کاردەکەن ھەروەھا لەژێر سایەی بەھاکانی چاکە دەژین. بەڵام شاری زەمینی خەڵک لەسەر بنچینەی حەز و ئارەزووەکانیان بەڕێوە دەچن، ئەو دەڵێ لەگەڵ دروست بوونی دونیا ئەو دوو شارە ھەن. شاری زەمینی ئەو کاتە لەناو دەچێ کە مەسیح دێت واتە لەگەڵ ھاتنی مەسیح، بەڵام شاری خوایی ھەر دەمێنێ، ئەو پێی وایە شاری مرۆیی لەقتەیەکی شاری خواییە کە ئەفلاتوون ئەم بۆچوونەی ھەبوو، ئەفلاتوون پێی وابوو ھەموو ئەو شتانەی لەسەر زەمینە ڕەنگ دانەوەی شاری مرۆییە و وێنەیەکی تێپەڕبووی شاری خواییە. بیرۆکەی ئۆگستینیش نزیکە لە ئەفلاتوون کە پێی وایە لەم شاری مرۆییەدا ئێمە میوانین، بەڵام لەشاری خوایی دا ئێمە ھاووڵاتین، شاری خوایی بەڕای ئەو شارێکی نەمرە بۆیە ئەو دەڵێ ئەگەر لە دونیا ھەژار بیت یان ستەمت لێ بکرێ نابێ خەم بخۆیت، بەڵام گەیشتن بەم شاری خواییە ئەوەیە کە دەبێ مرۆڤەکان بە چاکە بژین، ھەروەھا پێی وایە ئەو دەوڵەتەی کە دروست دەبێ نە ئەنجامی ڕێککەوتنی مرۆییە نە ئەنجامی ڕێککەوتنی تاکەکانە بەڵکو ئەنجامی غەریزەی سروشتی مرۆڤە ھەر بۆیەش دەوڵەت دامەزراوەیەکی پێویستە، دەوڵەتی نموونەیی ئەو دەوڵەتەیە کە دەسەڵات لە خوداوە وەردەگرێت ئەو دەوڵەتەش دەبێ دەوڵەتێکی ئایینی بێت ئەرکی سەرەکی ئەو دەوڵەتە پەیوەستە بە ئایینەوە کاردەکات بۆ خۆشبەختی مرۆڤ و لەھەمان کاتدا مرۆڤ ئامادە بکات بۆ ژیانی دواتر (ئاخیرەت). لەو پێناوەشدا دوو شت ھەیە ئەویش دەوڵەت و کڵێسا، ئۆگەستین دەڵێ دەبێ دەوڵەت لەخزمەت کڵێسادا بێ، کڵێسا سەرپەرشتی کاروبارەکانی دەوڵەت بکات بەلای ئۆگەستینەوە بنچینەی ژیانی کۆمەڵایەتی یاسای سروشتییە و مرۆڤەکان لە ڕێگەی عەقڵەوە دەگەن بەو یاسایە و لەسەر دوو بنەما یان دوو پرەنسیپ وەستاوە کە ئەمانیش بریتیین: - بنەمای یەکەم ئەوەیە کە کارێک بە ئەوانی دیکە مەکە کە ناتەوێ بەرامبەر تۆ بکرێ. واتە کەسێک مەشکێنەوە ئەگەر ناتەوێ بشکێیتەوە. - ھەر مرۆڤێک مافی خۆی پێ بدە، ئەو پێی وایە ھۆکاری سەرەکی ھەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی ھەبێ و دادپەروەری بەرقەرار بێ چونکە بەبێ دادپەروەری پاشا دزو جەردەیە، دەوڵەتێک کە دادپەروەری تێدا نەبێ ئەشکەوتێکە بۆ دزەکان.
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%82%DB%95%D8%B4%DB%95_%D8%A6%DB%86%DA%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%DB%8C%D9%86
2016-02-11T21:17:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701162808.51/warc/CC-MAIN-20160205193922-00201-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994563
Arab
103
{"ckb_Arab_score": 0.9945633411407471}
تڕام تڕام هۆکارێکی گواستنەوەیە لە شەمەندەفەر دەچێت بەڵام بۆ هاتووچۆی ناو شار بە کاردێت نەوەک هاتووچۆی شارێک بۆ شارێکی دیکە ، مەبەستیش لەمەدا کەمکردنەوەی فشار و جەنجاڵی شەقامەکانە ، بۆیەکەمینجا تڕام لەساڵی ١٨٩٠ بەکارهات بەڵام بەو شێوەی ئێستا نا بەڵکوو بە هۆی ئەسپ و عارەبانە بوو. |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%DA%95%D8%A7%D9%85
2016-02-07T13:07:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701149377.17/warc/CC-MAIN-20160205193909-00045-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989967
Arab
81
{"ckb_Arab_score": 0.9899669289588928}
شوعەیب پۆتانەکان: خوای گهوره شوعهیبی نارد بۆ خهڵكی مهدیهن، گوندی مهدیهن دهكهوێته نێوان شام و حیجازهوه، خهڵكهكهشی دهوڵهمهند بوون و پیان دهوترا(أصحاب الأیكة) واته: خاوهنانی باخهكان، ههروهها له بازرگانیدا شارهزا بوون، چونكه گوندهكهیان دهكهوته سهر شاڕێگای بازرگانی گهورهی نێوان شام و یهمهن لهلایهك و لهنێوان میسرو عێراقیش لهلایهكی ترهوه. قهومی مهدیهن باوهڕیان به خوای گهوره نهبوو، هاوهڵیان بۆ پهیدا دهكرد، خراپترین خهڵك بوون له مامهڵهداو له كاری پێوانهو كێشانهیاندا دزییان دهكرد، كێشانهیان سووك دهكێشا، ڕێگایان به كاروانهكان دهگرت و تاڵانیان دهكردن، خراپهیان له زهویدا بڵاودهكردهوهو رقیان له خواپهرستی بوو، گوێیان نهئهدا به حسابی ڕۆژی قیامهت و له سزای خوای گهوره نهدهترسان، خوای گهورهش شوعهیبی له ناو خۆیاندا كرد به پێغهمبهر تا ئاگاداریان بكاتهوه. پێرست بانگهوازی شوعهیب[دەستکاری] شوعهیب به خهڵكهكهی وت: ئهى قهومهكهم تهنها خوا بپهرستن چونكه جگه لهو خوایهكی تر نییه، كێشانهش كهم مهكهنهوه من دهتانبینم حاڵتان باشهو له خۆشیدان، چونكه ئهترسم رۆژێك ئازار ڕووتان تێبكات و دهورتان بدات. ههروهها وتی: ئهی قهومهكهم با كێشانهتان تهواو بێت، شتی خهڵكیش بهبێ نرخ سهیر مهكهن، خراپهكاری له زهویدا بڵاومهكهنهوه. شوعهیب وتی: خهڵكینه ئهو قازانجهی له بازرگانیدا به حهڵاڵ دهستان دهكهوێ باشتره لهوهی به حهرام و ستهمكاری و زهوت كردن دهستان ئهكهوێ، چونكه ئهوانهی به تاوان و دهست بڕین سامان كۆدهكهنهوه پاشهڕۆژیان ههر تێداچوون دهبێ، من دڵسۆزی ئێوهم ئهگهر به قسهم دهكهن، خوای گهوره خۆیشی چاودێره و ئاگای لێتانه چی دهكهن. فێڵبازی خهڵكی مهدیهن[دەستکاری] بهڵام گهلهكهی به گاڵته پێكردنهوه وهڵامیان دایهوه، وتیان: ئهی شوعهیب ئایا نوێژهكانت فرمانت پێدهكات وازبێنین لهو بتانهی باووباپیرانمان دهیانپهرست، یان واز له كهمی كێشانهمان بێنین... پاشان به گاڵتهوه وتیان: دیاره تۆ زۆر ژیرو ئاقڵی. شوعهیب زۆر به نهرمونیانی ئامۆژگاری گهلهكهی دهكرد و زۆر به ئارام بوو لهگهڵیاندا بهڵام قهومهكهی ئهو شێوازه جوانهى شوعهیب كاری تێنهكردن تا دههات زیاتر له شوعهیب توڕهدهبوون. ترساندنی شوعهیب[دەستکاری] قهومهكهی وتیان: تۆ پیاوێكی لاوازی هیچ دهسهڵاتت نییه، ئهگهر بمانهوێ له ناوت بهرین كهس ناتوانێ بهرگریت لێبكات! ههروهها وتیان: ئهگهر له بهر خزموكهسهكارت نهبووایه كه له ئێمهن بهرد بارانمان دهكردىو دهمانكوشتی. شوعهیب وتی: ئایا ئێوه له خوای باڵادهست ناترسن و له كهسوكاری من دهترسن و شهرم دهكهن. شوعهیب وتی: خهڵكینه بزانن خوای گهوره ئاگای له ههموو شتێكهو چاوی لێتانه چی دهكهن، داواتان لێئهكهم دڵگرانی و دووبهرهكیتان لهگهڵ من واتان لێنهكات له سهر دڵرهقی بهردهوام بن و توڕهیی خوای گهوره مههێننه سهر خۆتان، ئهی نهتان بینی خوای گهوره چۆن سزای نارد بۆ قهومی نوح و هودو صالح خۆ قهومی لوطیش له ئێوهوه دوور نییه نهتان بینی چییان لێ بهسهر هات! لهكۆتاییشدا دهسهڵاتداران و خۆبهزل زانهكان هیچیان به دهستهوهنهماو سوور بوون لهسهر خراپهكاری و ههڕهشهیان له شوعهیب كردو وتیان: ئهی شوعهیب خۆت و ئهوانهی باوهڕیان پێهێناوی یان دهبێ بگهڕێنهوه بۆ سهر بیروباوهڕی ئێمه، یان لهم شارهدا دهرتان دهكهین، چونكه وادیاره تۆ تووشی ئهفسانهو سیحر هاتوویت، تۆ كهسێكی وهك ئێمه وایت و پێغهمبهر نیت، ئێمه تۆ به درۆزن دهزانین، ئهگهر واش نییهو ڕاست دهكهیت ئهوه بڕۆ چیت له دهست دێت درێغی مهكه. لهناوچوونی خهڵكی مهدیهن[دەستکاری] خوای گهوره ماوهیهكى زۆری دانێ تا بیربكهنهوه، شوعهیبیش وهك باوكێك و مامۆستایهك به ئارامی و به نهرمونیانی زۆر ههوڵی لهگهڵدان، بهڵام خهڵكی مهدیهن باوهڕیان نههێناو له سهر خراپهكاری بهردهوام بوون، ئیتر خوای گهوره وهك چۆن گهلانی خراپهكاری پێشووی لهناوبرد ـ ههر گهلهی به جۆرێك ـ، سزای بۆ مهدیهنیش نارد، گرمهیهكی زۆر گهورهى بۆ ناردن و دنیای لێ هێنانهوه یهك و ههموویان تێداچوون، تهنها شوعهیب و بڕوادارانی هاوهڵی نهبێ خوای گهوره پاراستنىو رزگاری كردن. سەرچاوەکان[دەستکاری]
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%D9%88%D8%B9%DB%95%DB%8C%D8%A8
2016-02-09T11:49:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701157075.54/warc/CC-MAIN-20160205193917-00053-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996934
Arab
77
{"ckb_Arab_score": 0.9969339966773987}
لێرە چەن شت دەخوێنیتەوە کە کاتی گۆڕانکاری لە ویکیپیدیا دەبێ لەیادت بێت. ڕێبازەکانی دەستکاری بایەخی بابەت ویکیپیدیا زانستنامەیەکە کە ڕێگە دراوە دەستکاری بکەیت. وتارەکان دەبێ زانیاریی زانستنامەیی لەخۆبگرن سەبارەت بە بابەتی جێ بایەخ. ئەگەرچی جێ بایەخ بوونی بابەتەکان ڕێککەوتنی تەواو نییە لەسەری لە نێو بەکارھێنەراندا، بەڵام زۆر کەمن ئەوانەی پێیان وایە دەبێ ژیاننامەی ھەموو مرۆڤێکی سەر گۆی زەوی لە ویکیپیدیا ھەبێت، یا ھەموو وتاری تایبەت بە ھەموو کۆمپانیاکانی وا شتێک بەرھەم دێنن یا ھەموو شەقامەکانی ھەموو شارەکان. بەھەرحاڵ ویکیپیدیا چەند پڕۆژەی خوشکی ھەیە کە لەوانەیە ناوەڕۆکە غەیری زانستنامەییەکان لەخۆبگرن. ئەو وتارانەی کە تێیدا شیکردنەوەی وشەیەک یان ڕستەیەک دەکرێت، ھەروەک ئەوەی لە فەرھەنگۆک دەیبینین و ناوەڕۆکی زانستنامەیی نییە، دەبێ لە پڕۆژەی ویکیفەرھەنگ زیادبکرێت. دەق لە سەرەچاوەی سەرەکییەوە، وەک ماڵپەڕێک کە بە گشتی کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە، بۆ بەردەستخستنی زیاتری، دەتوانی لە پڕۆژەی خۆشکی دیکەدا بە ناوی ویکیچاوانە بڵاوی بکەیتەوە. خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: بۆ دیتنی لیستی تەواوی پڕۆژە پەیوەندیدارەکان چاو بکە لە لیستی پڕۆژەکانی ویکیمیدیا. ڕوانگەی بێلایەنانە یەکێک لە رێبازەکانی دەستکاری لە ویکیپیدیا، «ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە]». ئەم ڕێبازە دەڵێت ئێمە ھەموو ڕوانگەکان سەبارەت بە بابەتێک وەردەگرین. لە جێگەی ئەوەی بە ئاسانی تەنھا بۆچوونێک دابنەین، ھەوڵ دەدەین ھەموو بۆچوون و ڕوانگە جیاوازەکان سەبارەت بە بابەتەکە لەپاڵ یەکەوە بنووسین بێ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی ڕاستی ھیچ یەک بکەین. ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکانە، نەک ھاندان بۆ قەبووڵکردنیان. ئەم رێبازە بەو مانا نییە کە وتارەکان ھەموو فاکت و ڕاستیین، لەبەر ئەوەی لە ھەر مشتومڕێک ھەر لایەک دڵنیا کە ئەوەی خۆی دەیڵێ ڕاستییە. ئەوە ئاساییە کە ڕوانگەکان زیادبکرێنە سەر وتارەکان، بەڵام دەبێ ھەر وەک ڕوانگە بنووسرێن نەک فاکت و ڕاستی. کاتی زیادکردنی ڕوانگە، باشتر وایە بنووسی «بە بڕوای فڵان کەس ...» یا «لایەنگرانی ئەم ڕوانگە، دەڵێن ...». لەوانەیە بیستبێتت کە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بە وتارێک دەڵێن «لایەنگرانە». ئەوە چەمکێکە بەکاریدێنن بۆ ئەوەی نیشان بدەن ئەو وتارە یا ئەو نووسراوە، تەنھا ڕوانگەیەکی تایبەتی لەخۆ گرتووە. ڕیکلامەکان و ھەروا ڕوانگە سیاسیە تایبەتەکان دەچنە ئەم پۆلەوە. ئەگەر دەتەوێ ھەستی بە نووسین و ئامادەکردنی وتارێکی ئایینی یان سیاسی، باشتر وایە لەپێشدا، وتاری تایبەت بە ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە بخوێنیتەوە. ھەڵبەت خوێندنەوەی ئەوە بەر لە نووسینی ھەرجۆرە وتارێک پێشنیار دەکرێ، بەڵام کاتی نووسینی ھێندێ لە بابەتەکان (وەک سیاسەت و ئایین) ئەگەر وریا نەبیت، بەخێرایی تووشی کێشە دەبیت. ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان ئەمە بۆ ویکیپیدیا پێویستە کە ھەرکات شتێک دەنووسیت یە زیادی دەکەیتە سەر وتارێک، لە بەشی «سەرچاوەکان» سەرچاوەی وەرگرتنی ئەو زانیارییە بنووسیت. ئەگەر ئەگەری ئەوە ھەیە کە ماڵپەڕێک زانیارییەکی لەخۆ گرتووە کە لەوانەیە بۆ خوێنەر بەسوودبێت، ئەوە دەبێ بەستەری ئەو شوێنە لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» زیاد بکەیت؛ ھەڵبەت تەنھا کاتێ دەبێ ئەو کارە بکەیت کە ئەو بەستەرە وەک سەرچاوە لە نووسینی وتارەکەدا بەکار نەھاتبێت. زیادکردنی بەستەری سەرچاوەی یارمەتی خوێنەردەدات بۆ بڕواکردنی بە نووسراوەکانی وتارەکە و ھانی دەدەا بۆ بەکارھێنانی ویکیپیدیا. مافی بڵاوکردنەوە ھیچکات ھیچشتێک بێ وەرگرتنی بەڵێنی بەکارھێنان لە ویکیپیدیا بڵاو مەکەنەوە. کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێ کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنەت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت. ھەڵسوکەوت ویکیپیدیا ھانی ھەموان دەدا بۆ ڕێکخستنی کەش و ھەوایەکی دۆستانە و ئازاد. ھەڵبەت دیارە لە ھەموو کات و لەسەر ھەمووشت، ڕێککەتن ساز نابێت لە نێوان ھەمواندا، جاری وایە باسەکان درێژ دەبێتەوە و مشتومڕ دەکرێ؛ بەڵام زۆر گرینگە کە لەیادت بێت کە لەم کۆمەڵگادا وەک مرۆڤێک بە شارستانییەت ھەڵسوکەوت بکەیت. گرینگترین خاڵ ئەوەیە کە ھەوڵەکانی بەکارھێنەرانی دیکە بە چاکە بەرچاو بگری. نابێ کاتێ یەکێک دەستکاری وتاری نووسراوی تۆ دەکات، یەکەم دیمەن وا بزانی کە دەیھەوێ تۆ بڕەنجێنێ؛ یا کاتێ دەستکارییکەی تۆ پووچەڵ دەکاتەوە، کە چاوت پێیکەوت، بە خێرایی، بێ بیرکردنەوە، ھەوڵی تۆڵەکردنەوە بدەیت ... نەختێک دڵت فراوان بێت، بە وردی بڕوانە گۆرانکارییەکان، ئەگەر ھەر دیسان لە ھۆکارەکەی تێنەگەیشتی لە پەڕەی لێدوانی وتارەکەدا، یە لە پەڕەی لێدوانی ئەو بەکارھێنەرەدا، بە شێوەکی ڕێک و پێک و ھێمنانە داوای لێبکە ھۆکاری ئەو گۆرانکارییەت بۆ شی بکاتەوە. دانانی وتاری نوێ ھەرکات ھەوڵی دانانی وتاری نوێت دا لە ویکیپیدیا، لەیادت بێت کە بابەتەکەی بایەخدار بێت. لایەنگرانە نەبێت و سەرچاوەکانی بۆ بنووسیت، تاکوو جێگەی متمانە بێت. بۆ دانانی وتاری نوێ دەبێ خۆت ناونووس کردبێت. گۆڕانی ناوی وتارەکان ئەگەر وتارێکت دی کە پێتوایە ناوەکەی ھەڵە نووسراوە، دەبێ ناوەکەی بگۆڕێت. بۆ ئەو کارە نابێ ناوەڕۆکی کۆپی بکەی و لە وتاری نوێ دایبنەی! لەبەر ئەوەی بەو کارە مێژووی نووسینی وتارەکە ناتەواو دەکات. دەبێ لە سەرووی وتارەکە دوگمەی «گواستنەوە» لێبدەیت و گواستنەوەی وتارەکە بکەیت بۆ ناوی نوێ. بۆ گواستنەوەی وتارەکان دەبێ خۆت ناونووس کردبێت. ئەگەر یەکەم جارە ھەوڵی گواستنەوە دەدەی، ئاگادارییەکانی کاتی گواستنەوە بە وردی بخوێنەوە.
CC-MAIN-2016-07
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C_(%D9%84%DB%95%DB%8C%D8%A7%D8%AF%D8%AA_%D8%A8%DB%8E)
2016-02-13T10:57:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701166570.91/warc/CC-MAIN-20160205193926-00101-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998427
Arab
74
{"ckb_Arab_score": 0.9984270334243774}
پاش ئەوەی نامەیەکم بۆ هات لە لایەن هاورێیە کی ڕۆشنبیر ئەڵی ئەم ڕاپۆرتانەی لە فەیسبووك هۆشیاری کۆمەڵگای پێ ئەدەی لە ڕاگەیاندین بڵاوی بکەرەوە ، بۆیە منیش بەقسەی ئەکەم و سوپاسی ئەکەم بفەرموون چەن وتەیەك: من لەوانەیە نمونە بم بۆ ۆ بۆیە بەردم تیدەگری بەڵام تۆ هەرگیز نابیتە نمونەی من تابەردیت تینەگرم! *دیمانەیەکم بۆ هاتوە یەکێك لە پرسیارەکانی ئەڵیت :وێنەم بینیویت گیانت بە دەرەوەیە لە کلیپە کانیش بەم جلانەوە دەوور ئەبینی!؟ منیش پیش دیمانەکە لیرە وەڵامت ئەیەمەوە بیبینە ئارتیستی جیهانی لەدی گاگا بە لیباسێکەوە، بۆئەوت پێخۆشە منیش بێگومانم هەر لات خۆشە کە ئەبینی بەڵام ئەوە ئەڵێی کەی باوی ئەوە ماوە ئەم پرسیارە بکەی سەحافی** پرسیاریکی نوی ئامادە بکە چونکە پاپەرەزی ئێوە نایەڵی بە ئیشەکەما ڕابگەم دیمانەی ڕەنگاو ڕەنگتان بە ڕێوەیە و پارەی پێ پەیا ئەکەن و دڵ و هەستی منیش بە پرسیارەکانتان برینار ئەکەن!! ئیستا بۆ زانیاریتان باوی جل ئەسڵەن نیە منیش کەلتورەکەم نەبێ و ڕەچاوی ئەمە نەبی بە لیباسیك و ستیانێکەوە ئەڵێـم کلیپ ئەکەم! لادی گاگا بێست ئارتێست چەندین خەڵاتی وەرگرت ئەمساڵ ، ئێمەش وەك خەلات مان نیە !! بریناریشمان مەکەن بە با بتوانین هەنگاوی نوی بنین! *جاران وشەی (فۆك یوو) قەدەخەبوو لە تیڤی ش لە گۆرانییا بە (پیپ) ئەبەسترن. بەڵام ئیستا گۆرانی هەیە ناوی(فۆك یوو) وە من بانگەشە ناکەم بۆ بێ ئەدەبی بەڵام ئەم سنور شکانە ئەخەمە پێش چاو کەسەردەمی ئەوە نەماوە بە ترسەوە بڵین لە خۆشەویستیان یان باسێکی تایبەتی مێشکمان بهینینەوە ، زمان تایبەت ئێمە وەك هونەرمەند ئەبی ئەو سەربەستیامان هەبی…کە رۆژانە هەستەکانمان پێناسە بکەین هەتا کەڵەکە نەبیت لەسەر دەرونمان مرۆڤی ئاسایش چاومان لیبکا، چۆن هەوڵ بەی چون لە وڵاتی خۆمان بم دەست بە هەمو سەر بەستیەکانمەوە ئەگرم لەم سەربەستیە سەدەیەشم مەکەن بالە وڵاتی سەربەستیش وەك چۆن ڕێزم هەیە بۆ سەبەستی و سەرکێشی ناکەم با بیر فراوان بین و فیر بین نوویکاری بکەین کە تەحبیر (……)نەفس یی پێ ئەڵین واتا پیناسەی خودی کەسێتی و هەڵەیەكی تیا نیە.. *ئەو کەسەی لە خیزانەکەت وەك خوشکی خۆت و نزیکترین کەس ئەبینی و لەوانەیە ڕٶشنبیری هێندە کاریگەر نەبیت لات خۆماڵیە بۆ تۆ لەدەرەوەی خیزان کەسیکی تاك و جیا لە خیزانەکەی ئەبینری و وشەکانی واتا کاری گەرترە بەهرەکەی دیارترە وەك لای خیزانەکەی ئەکریت ، نموونەی چەندین کەس بێ لە داهات و وە ناویش بۆ خۆی بنوسی لە جیهان!! ئیمە وا ڕاهاتووین .. هەمووشتیك کەم بیبینین کە کەسیك ئەگەر نزیکمان بێ جیهانی ناروانینن! لای خۆمان وا ئەزانی سەربەستی ئەوروپا بی سنورە بۆ کوردەکان بۆیە هەمووی خۆزگەی پی دەخوازی، بەڵام ئەوەی من تێبینیم کردوە ئیستا سەربەستیەکی باش ئەبینم لە کوردستان و زۆربەی کور و کچان هاورێ و خۆشەویستی خۆی هەیە تەنها ئەوەیە کچان ڕەخنەیەکی بچووکم لێیانە کوڕان بە سارد یان نازانن ناویان ئەبەن زۆر جار نامەی زۆر بە هەسستم بۆ ئەنیرن کچان پێم خۆشە ئەم نامانە ئاراستەی کوڕەکانیشیان بکەن و بگەڕێن بە دوای سەرچاوەی زانستی.. هەتا ئارەزووی خۆشەویستیەکانیشیان پڕ بکەنەوە ئەگەر ماچێكیك بیت هەڵەنیە! تەنها بزانە چۆن چونکە کوران یش مافی خۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکانیان هەزیان پڕ بیتەوە تا رو نەکەنە کەسیکی تر. لە ئەوروپا کچان و کوڕان سەیری فیلمی ڕوت زۆر ئەکەن و ڕاستیەکەی من بەهەڵەی نازانم چونکە شتی زۆر لێ فیرئەبی، بەڵام کتیبی زانستی هەیە ، دەربارەی ڕەفتار کردن بەرام بەر خۆشەویست یان کتیبی زانستی سێکسلۆجی بۆ ئەوەی زانستی هەزی خۆیان و خۆشەویستەکانیان پڕ بکەنەوە هیوادارم ئەوانەی ئیرە کەمیك لەم کتیبانە بخوینەوە چونکە هەموو کەسیكی ئێرەش تێگەیشتونیە لایەنی خۆشەویستی و پێکەوە ژیان . بەڵی بۆ بەرەو پێش چونی فکری کۆمەڵگاکەمان، سەربەستی لەوە دانیە مافی ئەو بدەیت کە خۆت بەدڵتە! بەڵکو ئەبیت لەگەڵ پێش کەوتوی کەسەکان هەنگاو بنی و ئەوەی لای تۆ نەشاز یێتە پێش چاو لای ئەو مافی ڕەوایەتی مافی بدەیت و سەربەست بێ!! Jan 21, 2016 Comments Off on نوێترین وێنەی شاجوانی عێراق ببینن
CC-MAIN-2016-07
http://www.sarbast.com/archives/406
2016-02-06T08:48:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-07/segments/1454701146241.46/warc/CC-MAIN-20160205193906-00113-ip-10-236-182-209.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.783875
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.78387451171875, "hac_Arab_score": 0.1491134911775589, "sdh_Arab_score": 0.06693056970834732}