text
stringlengths 223
525k
| id
stringlengths 47
47
| dump
stringclasses 96
values | url
stringlengths 15
4.08k
| date
stringlengths 20
20
| file_path
stringlengths 110
155
| language
stringclasses 1
value | language_score
float64 0.71
1
| language_script
stringclasses 1
value | minhash_cluster_size
int64 1
4.87k
| top_langs
stringlengths 30
316
|
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕاپۆرت و ورده‌كاریی بودجه‌ی ساڵی 2013 كه ژماره‌ى هه‌ره زۆری ئه‌ندامان به‌شدارییان تێدا كرد و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش بواری قسه‌كردنی به كراوه‌یی ڕه‌خساندبوو.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت له میانه‌ی دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بۆ وه‌ڵامی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمى كورستان ته‌رخان ده‌كرێ، به ژماره و خشته و ڕوونكردنه‌وه‌ى ته‌واو وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌خنه و تێبینی و پێشنیارانه ده‌داته‌وه كه ده‌رباره‌ی بودجه خرانه ڕوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بودجه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تریش بۆ ئاماده‌كردنی وه‌ڵامی پێویست له‌و باره‌یه‌وه، ڕاسپێردراون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بودجه به داهات و خه‌رجی و خشته و ڕاپۆرت و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانیش، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌ربڕی ستراتیژی حكوومه‌ته له په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و به‌ئاشكرایی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاتی گشتیدا، به جۆرێك سه‌رجه‌م ئه‌و ڕا و سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و له لایه‌ن خودی په‌رله‌مانتارانیشه‌وه خرانه ڕوو، به هه‌موو ژماره و خشتهكانیهوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌كه‌دا هاتبوون و تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش كه‌موكورتیه‌ك له بودجه‌دا ئاشكرا نه‌كراوه كه حكوومه‌ت به شاراوه‌یی هێشتبێتیه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له تاریكی‌دا بودجه‌ی ئاماده نه‌كردووه و له تاریكیشدا خه‌رجی ناكات، به‌ڵكوو له خزمه‌تی خه‌ڵك و پێداویستیه‌كانیان به كاری ده‌بات.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ی نیگه‌رانییه هاووڵاتیانی كوردستان و ئێمه‌ش به ڕوونی هه‌ستمان به‌وه كرد كه لێره و له وێ و به مه‌به‌ستی سیاسی و دوور له نیه‌تی چاككردن، په‌لاماری بودجه ده‌درێت، ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌درێت بخرێته بری شه‌ڕی تریشه‌وه، هه‌مووشمان باش ئه‌و ڕاستیه تێده‌گه‌ین به‌م شێوازه ناتوانین خزمه‌تی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه بكه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندیی داوا و پێویستیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، له كاتێكدا له هه‌موو وڵاتێكدا بودجه سه‌رنج و تێڕوانینی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت.
به لای ئێمه‌شه‌وه ئاساییه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆ و تاتوتوێی بودجه بكرێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بودجه‌كه‌مان ده‌چێته به‌رده‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان و چین و توێژێك نه‌ماوه‌ته‌وه له‌م بودجه‌یه سودمه‌ند نه‌بن و ئه‌م گه‌شه‌كردن و بووژانه‌وه به‌رچاوه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌موومان لێى به‌هره‌مه‌ندین، به‌ره‌نجامی جێبه‌جێكردنی بودجه‌یه . | <urn:uuid:80d859d4-0592-4039-b5cd-df3ebdfe2b22> | CC-MAIN-2014-41 | http://www.mof-krg.org/Default.aspx?page=article&c=slideshow&id=871&l=3 | 2014-10-01T22:17:42Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-41/segments/1412037663611.15/warc/CC-MAIN-20140930004103-00073-ip-10-234-18-248.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.978151 | Arab | 32 | {"ckb_Arab_score": 0.9781511425971985, "sdh_Arab_score": 0.020058056339621544} |
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی میللیە کە دەکەوێتە ناوچەی قڕگەی سەر بە شاری سلێمانی. یەکێکە لە ناوەندە زانستی و کلتوورییەکانی ئەم ناوچەیە. ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە و ئێستا زیاتر لە ١٠ پەیمانگا و کۆلێجی جیاواز لەخۆدەگرێت. کەمپی سەرەکی دەکەوێتە ناو شاری سلێمانی و کەمپەکانی تریش دەکەونە شارۆچکەکانی دوکان و ھەڵەبجە و کەلار و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و خانەقین. ئەم زانکۆیە تا ئێستا زیاتر لە ١٣، ٥٠٠ خوێندکار لە خۆ دەگرێت.
دید[دەستکاری]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کار دەکات بۆ ئەوەی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە لە ئاستی پێداویستییەکانی بازاری کاری کوردستاندا بێت چ لە کەرتی گشتی و چ لە کەرتی تایبەت.
پەیام[دەستکاری]
پێگەیاندنی کادر و پسپۆری تەکنیکی شارەزا لە بوارە جیاوەزەکاندا لەسەر ئاستی دبلۆم و بەکالۆریۆسی تەکنیکی و بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم ھاوشان لەگەلأ دوا پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنۆلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەکانی بازاری کار بۆئەوەی بتوانن خزمەتی کۆمەڵگە بکەن و بەشداری بکەن لە پەرەپێدان و پێشکەوتنیدا.
ئامانجەکان[دەستکاری]
١. فێرکردنی خوێندکارانی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا
٢. ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بوارەجیاوازەکاندا بەمەبەستی پێشخستنی زانست و تەکنۆلۆجیاو پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری کوردستان
٣. بەشداری کردن لە پەرەپێدانی شارەزایی تەکنیکی وپیشەیی گەنجاندا لەرێگەی بەرنامەی کورتخایەنەوە بەمەبەستی زیادکردنی ھەلی بەکارخستنیان
٤. نوێکردنەوەی شوێن و ئامێر و بەنامەکانی خوێندن و سەرچاوە مرۆییەکان لەبەر رۆشنایی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیا
٥. بەھێزکردنی پەیوەندی زانستی و رۆشنبیری لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا
٦. دەستەبەرکردنی ژینگەی فێرکردن و کارکردن کە ھانی رێز لەیەک گرتن و لێک تێگەیشتن و ھەستی خاوەندارێتی و سەرکەوتن بدات.
بەھا ھاوبەشەکان
• نایابی لە رووی ئەکادیمیەوە
• کلتوری رێزگرتن و دیموکراسی
• شەفافیەت و بەرپرسیارێتی
• فێربوونی بەردەوام
• بەشداری و بەشداریکردنی کۆمەڵگە
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
|ئەم وتارەی زانکۆکانی کوردستان کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
| <urn:uuid:2c34e6c9-8790-4962-8e6c-d56b6d946eab> | CC-MAIN-2014-41 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DA%A9%DB%86%DB%8C_%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%8C%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%86%DB%8C%DA%A9%DB%8C_%D8%B3%D9%84%DB%8E%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C | 2014-09-23T08:22:09Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-41/segments/1410657138086.23/warc/CC-MAIN-20140914011218-00299-ip-10-234-18-248.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.898619 | Arab | 41 | {"ckb_Arab_score": 0.8986194729804993, "sdh_Arab_score": 0.09540660679340363} |
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوكه‌وه كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز توركمان ده‌ستگیر كرا كه به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و تۆمه‌تباره سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی حه‌پی هۆشبه‌ر بووه له‌ناو شاری كه‌ركوك.
دابه‌شكاری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك كه وێنه‌یه‌كی به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتووه، هێزه‌كانی ئاسایش به‌هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو شاری كه‌ركوكدا كه‌سێكیان به‌ناوی (ف.م.م) ده‌ستگیركردووه كه مامه‌ڵه‌ی كڕین‌و فروشتنو بازرگانی به‌حه‌بی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌كاتی پشكنینی ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌ك حه‌بی هۆشبه‌ردا.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "تاوانباری ناوبراو به‌نه‌ته‌وه توركمانه‌و پاسه‌وانه له‌گرتوخانه‌ی فیدرالی له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی حه‌پی هۆشبه‌ر بووه له‌ناو شاری كه‌ركوك، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار له‌رێگه‌ی ئه‌م تاوانباره‌وه حه‌پی هۆشبه‌ر بۆ سزادراوانی ناو گرتوخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گوازراوه‌ته‌وه."
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ره‌كی روناكی شاری كه‌ركوك ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ترشیات كه چوار ته‌ن ترشیاتی ماوه به‌سه‌ر چووی تێدا بووه، سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی مه‌رجی تهندروستیو نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن. | <urn:uuid:9cb3ec58-6430-476b-870c-92da3009b30a> | CC-MAIN-2014-41 | http://www.awene.com/article/2012/10/18/15665 | 2014-09-16T23:29:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-41/segments/1410657120057.96/warc/CC-MAIN-20140914011200-00109-ip-10-196-40-205.us-west-1.compute.internal.warc.gz | ckb | 0.953086 | Arab | 23 | {"ckb_Arab_score": 0.9530856609344482, "sdh_Arab_score": 0.03720717132091522} |
ویکیپیدیا:بۆت
بۆت نەرمەکاڵایەکی کۆمپیوتەرییە کە بەزمانێکی نووسینی نەرمەکاڵای دیاریکراو نووسراوە. بۆتەکان لەلایەن کەسانێکەوە داڕێژراون بۆ ئەوەی لەبری خۆیان چەند کارێک ئەنجام بدەن کە سادەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە. وەکو کارە پەیوەندیدارەکان بە زۆرکردنی نێوانویکی و زۆرکردنی هاوپۆلەکان لەسەر وتارەکانی زانیارینامە. بۆتەکان زۆر بەکاردەبرێن لەسەر زۆرێک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا لەچەندین زمانی جیاواز. هەموو بۆتێک پەڕەیەکی بەکارهێنەری تایبەت بەخۆی هەیە کە تێیدا ئەرک و کار و راپەڕێنەرەکەی خۆی و چۆنییەتی پەیوەندیکردن پێوەی؛ تێدا دەنووسرێت. کاری بۆتە نوێیەکان لەژێر چاودێرییدا دەبێت و هەندێکیش لە دەسەڵاتەکانی کەم دەبێت. پێویست بۆت شایەنی هەندێک لە مەرجەکانی بوونە بۆت بێت تا بتوانێت تایبەتمەندێتی بۆت وەربگرێت لە ویکیپیدیا. کارەکانی بۆت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە چاودێریی دەکرێت و خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە لەهەر هەڵەیەک یان وردە هەڵەیەک کە بکرێت لەلایەن بۆتەکەوە یان بێتە رێگەی. لەکاتی وەڵامنەدانەوەی خاوەن بۆتەکە لەسەر تێبینیی و رەخنەکانی رەخنەگران و بۆچوون نووسانەوە بۆی، رەنگە بۆتەکە لەکار بخرێت یان رێگە لەکارکردنی بگیرێت لە ویکیپیدیا. لەپاش تێپەڕبوون و سەرکەوتن لەماوەی چاودێریکردن، یەکێک لە بۆریوکراتەکانی زانیارینامە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی بۆتەکە بە بۆتێکی فەرمیی تاوەکو بتوانێت بەبێ کۆت و بەبێ دەرکەوتنی چاککردنەکانیان لە دوایین گۆڕانکارییەکان کار بکات. داواکاریی کارپێکردنی بۆت لێرەوە دەبێت: ویکی‌پدیا:داواکاریی رێگەپێدانی بۆت. | <urn:uuid:ac70976c-84c3-4bc1-bdcb-19c271d73597> | CC-MAIN-2014-41 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%A8%DB%86%D8%AA | 2014-09-20T18:01:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-41/segments/1410657133485.50/warc/CC-MAIN-20140914011213-00186-ip-10-196-40-205.us-west-1.compute.internal.warc.gz | ckb | 0.989963 | Arab | 56 | {"ckb_Arab_score": 0.9899633526802063} |
91/11/18
کۆماری کوردستان ، وشیاری نه ته وه یی یان پیلانێکی ده ره کی ؟
هاشم زوورئاوه ر
ئاماژه :
له کۆتاییه کانی شه ڕی دووهه می جیهانی ، یه کێک له گرینگ‌ترین رووداوه کانی مێژووی هاوچه رخی کورد ، دامه زراندنی کۆماری کوردستان بوو ، ئه زموونێک له ده سه ڵاتی کوردی که بۆ یه که مجار له مێژووی نوێ دا توانی گۆڤار و رۆژنامه ده ربخات ، دام وده زگاکانی ئیداری دامه زرێنێت و وه کووده وڵه تێکی نه ته وه یی مامه ڵه ی له گه ڵ بکرێت . کۆمارێک که به رهه می شۆڕشه کانی پێش خۆی وهه ڵقوڵاوی ناوه ی کۆمه ڵگاو ئاکامی سه رهه ڵدانی ئه و وشیاری نه ته وه ییه بوو که له ساڵانی پێش دامه زراندنیدا له نێو چین و توێژی لاوانی رۆشنبیر‌و تازه پێگه یشتووی ناو خانه قا و حوجره و خوێندنگه کانی ده وڵه تیی له ناوچه ی موکریان دا سه ری هه ڵدابوو . به ڵام مه خابن که ئه و کۆماره ساوایه سه ره ڕای تێپه رکردنی هه موو تایبه تمه ندییه کانی یاسایی نێونه ته وه یی خۆی ، له لایه ن نه یارانییه وه به پیلانێکی ده ره کی له قه ڵه مدراوه . له ت و په ت کردنی وڵاتانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست له لایه ن ئیستعمار و چه ند پارچه کردنی جیهانی ئیسلام له لایه ن خاچ په رستانه وه ، پاساوگه لێکن که له مێشک و بیروبۆچوونی ناسیۆنالیسمی به رچاوته نگی فارس و تورک و عه ڕه ب وهێندێک له هه ڵگرانی بیرۆکه ی ئیسلامی سیاسی دا خول ده خوات . هه روه کوو مێژوونووسی ئێرانی(( ئه حمه دی که سره وی)) داخوازیه کانی ڕه واو نه ته وه یی کورد به و شێوه یه لێک ده داته وه و ده ڵێ : (( خرابترین تۆوی ناکۆکی و دووبه ره کی که بێگانه له رۆژهه ڵات دا چاندی ئاره زووی سه ربه خۆیی نه ته وه کان بوو ، دوای ئه وه ی که ئه و سیخوڕه ئه وروپایانه به نێو کورد و ئه رمه ن و ئاشووریه کان دا گه ڕان ، ئه و تۆوه گڵاوه یان له نێو دا چاندن ))(1) .
بۆ ئه و مه به سته ئه و وتاره ی ژێره وه حه ول دانێکه بۆ ئه وه ی که کۆماری کوردستان و بزووتنه وه ی نه ته وه ییه که ی تا چ ڕاده یه ک هه ڵقوڵاوی ناخی رووداوه سیاسی و کۆمه ڵایه تییه کانی کوردستان و گه شه ی بیری سیاسی و نه ته وه یی کورد بووه ؟
ره زا شا و مه سه له ی کورد:
شۆڕشی مه شرووته بوو به هۆی له رزۆک بوونی سیستمی حکومه تی پاشایه تی – عێلی و دامه زراندنی شێوه یه کی به ڕواڵه ت مۆدێڕن له حکومه ت ، به ڵام ئاماده نه بوونی کۆمه ڵی ئێران بۆ ئه و ئاڵ و گۆڕانه و ده س تێوه ردانی رووس و ئینگلیس له کاروباری نێوخۆیی ئێران ، بوو به هۆی هه ره س هێنانی مه شرووته ، که به کودتای 1299 کۆتایی یه کجاری پێهات و حکومه تی سانترالیستی ره زاشا له ئێران ده ستی پێ‌کرد ، ئه وه ش هاوکات بوو له گه ڵ گه شه ی ئاڵمان له بواری پیشه سازی و تورکیای مۆدێڕنی ئاتاتورک ، که سه رنجی بیر و ئه ندیشه ی رووناکبیرانی ئێرانی بۆ لای یه کێک له دیارده کانی شارستانییه تی رۆژئاوا راکێشا ، ئه ویش ناسیۆنالیزمی په ڕگیری ( شۆونیسم ) بوو . ته قی زاده که له بناغه دانه رانی مه شرووته بوو ، له ئاڵمان گۆڤاری (( کاوه )) ی دامه زراند و به هاوکاری جه ماڵزاده و محه مه د قه زوینی ده ستیان کرد به بڵاوکردنه وه ی ئه ندیشه ی ناسیۆنالیستی . ئه وان بڕوایان وابوو که تا له ئێران یه کێتیی میللی له بواری زمان ، جل و به ر‌گ ، ......به دی نه یه ت سه ربه خۆیی سیاسی و پاراستنی ته واویه تی خاکی ئێران ئه سته مه .ئه و ئه ندیشه شۆونیستانه له ڕاستی دا بنه مای ده سه ڵاتی ره زاشای پێک هێنا ، هه ر بۆیه ره زاشا هه ر که ده سه ڵاتی به ده سته وه گرت ، ده ستی گرت به له نێوبردنی سه رۆک عێل و عه شیره ته کان و نیشته جێ کردنیان و به دیهێنانی ده سه ڵاتێکی سانترالیستی سیاسی ، نیزامی به هێز(2) .
بێجگه له کاریگه رییه تی ئه و بیرۆکه ڕه گه زپه رستانه ، سه فه ری ره زاخان بۆ تورکیای ئاتاتورکیش هێزکارێکی گرینگی هه بوو له سه ر سیاسه ته کانی به نێو مۆدێڕن . ره زاشا پاش گه ڕانه وه ی له سه فه ره که ی خۆی بۆ تورکیا له ساڵی 1313 له ژێر کاریگه رییه تی سیاسه تی مسته فا که ماڵ دا ، بڕیاری دا که له مه وبه دواوه هه موو گه لانی ئێران و له ناویشیان دا کورده کان ، مافی خوێندن و نووسین یان به زمانی زگماکی خۆیان نییه . " که ریمی حیسامی" له باره ی هه وله کانی ده وڵه ت بۆ یاساغ کردنی زمانی کوردی دا ده نووسێ : ....... نووسین و خوێندنه وه ی زمانی کوردی یاساغ له قه ڵه م ده درا و ته نانه ت بڕیار درا له ئیداره کان به و زمانه گفتگۆ نه که ن ، له سه ر ده رگای ئیداره کان نووسرابوو : قسه کردن جیا به فارسی قه ده غه یه (3) .
سیاسه تی حکومه تی په هله وی به نیسبه ت خه ڵکی کورده وه به دوو قۆناخ دا تێده په ڕی و له هه رکام له و دوو قۆناخه دا به دوای ئامانج گه لێکی تایبه ت دا ده گه ڕان ، گرینگ ترین یان بریتی بوون له
:1 – قۆناخی یه که م : پێک هاتبوو له نه هێشتنی هۆزگه رایی ، له نێوبردنی گروپی چه کداری عه شیره ته کان ، بڵاوکردنه وه ی ده ستڕۆیی ده وڵه تی ناوه ندی هه تا سنووره کان ، دامه زراندنی ئیداراتی تۆمارکردنی به ڵگه نامه و موڵکه کان، دارایی ، دادوه ری و ناوه نده کانی راهێنان و سه ربازی بوون .
قۆناخی دووهه م : تایبه ت بوو به قه ده غه کردنی که ڵک وه رگرتن له زمانی کوردی و هه روه ها دانه مه زراندنی کارمه نده خۆجێ یه کان له کوردستان دا (4) .
له کۆبه ندیه کی گشتی دا ده توانین بڵێین ، قه ده غه کردنی زمانی کوردی ، سه پاندنی جل و به رگی ئوروپایی به سه ر کورده کان و دوورخستنه وه و به ند کردنی که سایه تییه دیار و سه رۆک هۆزه کانی کورد ، دانانی کارمه ندی ناکورد و گوشاری سوپاییه کان و ژانده رمه کانی ره زاخان بۆ سه ر دانیشتووانی کوردستان ، هه موو به و واتایه بوون که رێژیمی په هله وی دژایه تی ئازادی و هه ڵس و که وتی زمان و داب و نه ریتی کورده کان ده کا ، ئه و شه ڕانگیزییه بێ هۆیه و گوێ نه دان به هیچ نه زانینی بێ هۆیانه له بابه ت زمان و کلتووری یه کێک له گه لانی ئێرانی ، نه ته وه ی کوردی به ته واوه تی له حکومه تی په هله وی دوور کرد (5) .
ره زاشا بێجگه له مانه ش هه ستا به گۆڕین و به فارسی کردنی نێوی ژماره یه کی زۆر له شار و ڕووبار‌و چیاکانی کوردستان بو نموونه ورمێی کرد به ره زائیه ، سه ڵماس بۆ شاپوور، خانێ بۆ پیرانشه هر، سابڵا‌غ بۆ مه هاباد و چۆمی چه غه توو بۆ زه ڕینه ڕوود .هه روه ها دراو و داراییه کی زۆری خه رج کرد له پێناوی سڕینه وه ی ئه ده بی کوردی وبه فارسی کردنی شێعره کانی " بابه تاهیر هه مه دانی " که به زارێکی که لهوڕی نووسراوه ، کرانه فارسی .
داوایان له ( رشید یاسمی ) کرد تا له ڕێگای کارێکه وه که نووسینی کتێبی ( کردوپیوستگی تاریخی او ) ه ، تئۆرێکی زڕ سه باره ت به فارس بوونی کورد بسه لمێنێت (6) .
هه روه ها " توکلی" سه باره ت به کار و ڕه فتاری لێپرسراوه کانی دیکه ی ئێرانی له کوردستان دا ده نووسێت : له و به رنامانه ی دیکه که به ئامانجی دژایه تی و لێدانی فه رهه نگ و فۆڵکڵۆڕی کوردی جێ به جێ ده کران ، بریتی بوون له خاپوور کردنی ئه و ئاسه واره کۆنانه ی ، ئاماژه یان بۆ مێژووی کورد ده کرد . ( حسن مقدم ) سه رکرده ی هێزه ئێرانییه کان له شاری سنه له و رووه ده ستی نه پاراست ، وێڕای ئه و ئازار و سته مه ی که خه ڵک له ده ستی ئه و کابرایه وه تووشی ده بوون ، مردووه کانیشی له به ڵای ئه و سه رکرده یه بێ به ش نه بوون ، ئه و هه ستا به کاول کردنی گۆڕستانی ( سلێمان به گ ) که شوێنی ئارامگه ی سه ردارانی کورد و که سایه تییه نیشتمان په روه ریه کانییه تی .به پێی ئه و سیاسه ته ناله باره ی که حکومه ت به رامبه ر نه ته وه ی کورد له ئێران گرتبوویه به ر ، ژماره یه کی یه کجار زۆر له کوردی خێڵه کانی ( گه ڵباخ وپیران و جه لالی ) و هه زاران خێزانی دیکه ی کوردستان له ساڵی 1935 دا گواسترانه وه بۆ شوێنه دووره ده سته کانی ئێران، به تایبه ت بۆ کرمان ، سوڵتان ئابادو شیراز،........ . (7) .
ئاکامی کارکرد و هه ڵس و که وتی ڕه زاخان له گه ڵ ده ره نجامی هه وله کانی ئاتاتورک و ناسیۆنالیسته کانی تورک هه ریه ک شت بوو ، ئه ویش چه وساندنه وه ی نه ته وایه تی بوو . مه به ست له وه ها گوشارێک له نێوبردنی شوناسی نه ته وه یی تاقمێک له خه ڵک له چوارچێوه ی وڵاتێک دا له لایه نی ره گه زی و زمانی ، ئایینی و کلتووری به که مینه یه کی جیاواز داده نرێت .
ئه و سیاسه ته به نێو چاکسازییه ی ره زاخان ، به دوو قۆناخ دا له گه ڵ په رچه کرداری چین وتوێژه کانی خه ڵکی کوردستان به ره وڕوو بوو :
قۆناخی یه که م : ڕاپه ڕینی چه کداری : ڕاپه رینی عه شیره ته کانی هه ورامان و مه ریوان به سه رکردایه تی رێبه ره به نێوبانگه کانیان وه کوو مه حموود خانی دزلی ( 1870- 1946) و جافه رسامی هه ورامی (1885 – 1942 ) و مه حموودخانی کانی سانان له به هاری ساڵی (1926) دا دژ به حکوومه تی ره زاشا ی په هله وی . راپه رینی خێڵی جه لالی 1931- 1930 (8) .راپه ڕینی ڵۆره کان به ڕێبه رایه تی ( قه ده م خێر ) ئه و ژنه لێهاتوو و ئازایه ی که ( سه ید مورادخان ) ی برای و ( عه لی مه هخان ) مێردی به فرت و فێڵ و پیلانی له شکری ئێرانی له نێو بران . ڕاپه ڕینی سمکۆ ،ڕاپه ڕینی مه لا خه لیل مه نگوڕ(9) .
قۆناخی دووهه م : راپه رینی فه رهه نگی و سیاسی : دامه زراندنی حیزبی هیوا له کوردستانی ئێراق کاریگه ری بێ وێنه ی له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وایه تی کوردستانی ئێرانیش دا یاری کرد به تایبه ت هاوکات له گه ڵ په ره سه ندنی راپه رینه چه کدارییه کانی کورد دژی ره زاشای په هله وییه وه ، بزووتنه وه یه کی رۆشنبیری به هێز له نێو توێژی خوێنده وار و شارنشینی کوردستانی ئێران سه ری هه ڵدا که بوو به هۆی دامه زراندنی رێکخراوگه لێکی جۆراوجۆر وه ک حیزبی ئازادی کوردستان و کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کوردستان ( ژکاڤ) . بێجگه له ڕێکخراوی هیواو شوێن دانه ربوونی ئه و له سه ر بووژاندنه وه ی وشیاری نه ته وه یی کوردستانی ئێران ،" مه لا ئه حمه دی فه وزی " مامۆستای ئایینی له گه شه کردنی بیری نه ته وه یی کوردی دا به تایبه ت له ناوچه ی موکریان دا رۆڵی به رچاوی گێڕاوه ." که ریمی حیسامی " وێڕای ئاماژه کردن به پێک هاتنی گروپێکی سیاسی بچووک به به شداری پیاوانی ئایینی ناوچه ی موکریان له ماوه ی ساڵانی 1307- 1310 که له گه ڵ شۆڕشی ئارارات و پارتی خۆیبوون دا پێوه ندیان بووه ، مه لا ئه حمه دی فه وزی به به رپرسی سه ره کی ئه و گرووپه ده ناسێنێ و له باره ی ڕۆڵی مه لا ئه حمه دله چالاکی سیاسی کورده کان له نێوه ڕاستی ساڵه کانی ده سه ڵات دارییه تی ره زاشادا ده نووسێ : پێویسته بزانرێ که رۆڵی مه لا ئه حمه دی فه وزی یه کێک له رۆشنبیرانی کورد، له به ره به ری هه ڵگیرساندنی شه ڕی جیهانی دووهه م دا، زۆر گرینگه ئه و له سلێمانیه وه بۆ موکریان هاتبوو و له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وه یی و دامه زراندنی ئه و گرووپه سیاسییه بچووکه دا ڕۆڵی سه ره کی هه بووه (10) .
لێکۆڵه ڕی کورد" محه مه د سه مه دی " له گه ڵ ژماره یه ک له ئه ندامانی دامه زرێنه ری کۆمه ڵه دا وتووێژی ساز داوه ، به له به رچاوگرتنی وته کانیان ده نووسێ که : مه لا ئه حمه دی فه وزی بێجگه له زانیاری ئایینی ، وانه ی هه ستی نه ته وایه تی کوردیشی به قوتابیه کانی ده گووته وه (11) .یه کێک له و قوتابیانه ،" مامۆستا هێمن بوو" ، هێمنی موکریانی له ژیان نامه ی خۆی ( له کوێ وه بۆ کوێ ) دا ده نووسێ : (( ده بی بڵێم من ده سکردی (( فه وزی)) م ئه و هه ڵیوه شاندمه وه ، و تێکی هه ڵشێلام و سه رله نوێ درووستی کردمه وه ..... بێگومان ئه گه ر نه چووبامه خزمه ت فه وزی و له کن ئه و مامۆستایه م نه خوێندبا، رێبازی ژیانم ئه و رێبازه نه ده بوو که گرتم و پێیدا رۆیشتم و ئێستاش به رم نه داوه . ئه و تێی گه یاندم من رۆڵه ی کوردم و کوردیش نه ته وه یه کی بێبه ش و چاره ره ش و زۆرلێکراوه و ده بێ رۆڵه کانی له پێناوی رزگاری کردنی دا فیداکاری بکه ن و له خۆبردوویی نیشان بده ن ......... ئه و لاوه کوردانه ی له سه رده می پاتشایه تی ره زاخانی په هله وی دا که به ته قلیدی ئاتاتورک خه ریک بووگه لی کورد له کوردستانی ئێران دا بتوێنێته وه ، یا ڕاسته وخۆ شاگردی فه وزی بوون یا شاگردی شاگرده کانی ئه و، به تایبه تی پێشه وا قازی محه مه دی شه هید شانازی به وه ده کرد که شاگردی فه وزی بوو (12) .
بێجگه له دان پیانانی مامۆستا هێمنی شاعیر ، له نووسینه کانی حیسامی و سه مه دیش دا واده رده که وێ که مه لا فه و زی ئه گه ر نه بێ له دوو سه ده ی ناسک و هه ستیار دا رووی کردۆته مه هاباد و هه ر جاره هه ولی داوه گۆرانکارییه ک درووست بکات و هه ستی نه ته وایه تی له نێو کورده کانی موکریان دا وه ئاگابێنێ ، جارێکیان له گه رمه ی شۆڕشی ئارارات ، جارێکی دیکه ش له ده سپێکی شه ڕی جیهانی دووه م دا (13) . سیاسه تی شۆوینیستی و گووشاری رژیمی شاهه نشاهی په هله وی بووه هۆی په یدابوونی ڕق و بێزاری چین و توێژه کانی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان به شێوه یه ک له سه رووبه ندی هه ڵگیرساندنی شه ڕی دووه می جیهان دا ته واوی فاکته ره کانی جووڵانه وه و ته قینه وه ی نێوخۆیی ئاماده بوون . به تایبه ت کاتێک که شه ڕ هه ڵگیرسا و ئێران تا ده هات له ئاڵمانی نازی نزیک ده بۆوه . ئه و مه سه له یه ی که بووه هۆی تێوه گڵانی ئێران له ئاگری شه ڕو سه ری ره زاشای په هله وی خوارد و ئاواتی خه ڵکی سته م لێکراوی کوردستان هاته دی (14) . ره زاشا خۆی نه گرت له به رده میان دا به وه ش که ش و هه وای ئازادی له ئێران په ی‌دا بوو و کوردستانیش به شێک له ئازادی و دێموکراسی به خۆیه وه بینی . حیزب و رێکخراوه سیاسییه کان بووژانه وه له کاتێک دا که له خوارووی ئێران له شکری ئامریکا و بریتانیا هاتبوو ، له وسه رووشه وه له شکری سووری سۆڤیه تی هاتبوو هه تا ورمێ ی داگیرکردبوو و ناوچه ی مه هاباد له و بارودۆخه دا به دوور بوو ، بۆیه بارودۆخێکی تایبه تی له مه هاباد و ناوچه که خولقا بوو . مه هاباد پێشینه یه کی شۆڕشگێری جوڵانه وه ی نه ته وه یی، کوردایه تییان هه بوو هه ر بۆیه یه که م رێکخراوه ی به هێزی سیاسی کوردی به نێوی کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کورد له کوردستان له ناوچه ی مه هاباد پێک هات .به پێی ئه و سه رچاوانه ی له ده ستدان ئامانجی (ژکاڤ) ، دژی خۆخۆری و شه ڕی ناوخۆ و پووڵ په رستی و هه ل په رستان بووه ، به هه موو هێز و توانای تێکۆشاوه بۆ ئه وه ی زنجیر‌و ته وقی دیلی و ژێرده سته یی له گه ردنی نه ته وه ی کورد داماڵێ ، هه ولی داوه که کوردستانی گه وره دروست بکاته وه ، له ت و په تی کوردستان نه هێڵێ که هه موو کوردێک بتوانێ به سه ربه ستی بژی . ( ژکاڤ) زۆر هه ستی به وه کردووه که ده بی کورد بیر له شارستانییه ت و پێشکه وتن و مه ده نییه ت بکاته وه ، خۆ رۆشنبیرکردن و ناساندنی کێشه ی گه له که مان به دنیای ده ره وه زیاتر رێگای رزگاریمانه نه ک چه ک و شه ڕ ، چوونکه هیچ کات ئه و چه که ی به ده ستی کورده وه یه له به رامبه ر چه کی دوژمنه کانی دا به راورد ناکرێ ، بۆیه هه ر زوو بیری له رۆژنامه گه ری و ده رکردنی گۆڤار و رۆژنامه بۆ رووناک کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی کردووه (15) .
ک ژ ک له سه ر چوار کۆڵه که ی ( ئیسلامه تی ، کوردایه تی ، مه ده نییه ت ، سوڵح و ئاشتیخوازی ) دامه زراوه .
له رووی رۆشنبیرییه وه ( ک ژ ک ) زۆر گرینگی به باری رۆشنبیری دا ، چه ندین بڵاوکراوه ی ده رکردبۆ هوشیار کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی سیاسی گه لی کورد له وانه وه ک ( گۆڤاری نیشتمان ، رۆژژمێری کوردی ، دیاری کۆمه ڵه ی ژکاڤ و چه ندین بابه تی رۆشنبیری (16) .له ژێر تیشکی ئه و ئامانج و حه ولانه ی ژکاڤ بۆ بردنه سه ری ئاستی رۆشنبیری و نه ته وه یی کۆمه ڵگای کورد ، له ساڵه کانی 1325 - 1320 ، ته وه ره ی سه ره کی شێعر و ئه ده بیاتی کوردی که تا ئه و کات ته نیا له چوارچێوه ی ئه ده بیاتی گشتی و بابه تی عیرفانی و فۆڵکلۆڕی بووه ، جێگه ی خۆی دا به نێوه ڕۆکی نه ته وه ، مێژوو و رێزگرتن له میراتی سیاسی رابردوو . ئه و په ڕی ئه و ره وته ده توانین ئاماژه به به رهه می عه بدولره حمانی شه ڕه فکه ندی ( هه ژار ) بکه ین که له (( ئاڵه کۆک )) دا شۆڕشێکی گه وره ی له ئه ده بیاتی کوردی هه ڵگیرساندووه(17) .
تێکۆشانی ژکاڤ له هه ردوو لای باکووری کوردستانی ئێران چ ده ورووبه ری مه هاباد و ناوچه ی باکووری میاندواو که له ژێر ده سه ڵاتی رووسه کان بوو ، به تووندی درێژه ی هه بوو .... له ناوچه ی کرماشان هێزی ناسیۆنالیستی کورد توانی بووی ، ئه وێ بۆ لای خۆی رابکێشێ . له باکووری سه قزه وه ، نفووزی کۆمه ڵه له نێوان عه شیره ته کان به خێرایی گه شه سه ند و ئامانج و به رنامه کانی ژکاڤ ره چاو ده کرا .له پێوه ندی له مه ڕ چالاکی ژکاڤ و پێوه ندی دیپڵؤماسی و ده ره کی ئه و ، سه رکونسولی یه کێتی سۆڤیه ت له ره زائیه " هاشمۆڤ" 1/5/1945 ده ڵێ : من به چاوی خۆم هه ستم کردووه به بوونی پارتی ژکاڤ و زۆربه ی خه ڵک ژکاڤ به کۆمه ڵه ناو ده بات ، زۆربه ی کورده کان و پیاوه به ناوبانگه کانیان لایه نگری سۆڤییه ت ده که ن و به هیوان له خه باتیان دا بۆ سه ربه خۆیی له سۆڤییه ت یارمه تی وه ربگرن ، کۆمیته ی ژکاڤ خه ڵک دڵنیا ده کات له ئیش و کاره کانی خۆی دا په یوه ندی ده کات له گه ڵ یه کێتی سۆڤییه ت ، به ڵام (( له نێوان ئێمه و ژکاڤ دا هیچ پێوه ندییه ک نیه )) (18) . ئه و وته ی هاشمۆڤ دان پیانانێکی راستگۆیانه یه و به ڵگه یه کی ئاشکرایه بۆ ئه و نووسراوانه ی که بێ هیچ به ڵگه یه ک له نووسینه کانیان دا حه ول ده ده ن کۆمه ڵه ی ژکاڤ و جووڵانه وه په ره گرتووی نه ته وه ی کورد له هه رێمی موکریان دا ده سکردی سۆڤییه تێکان بده نه قه ڵه م .مامۆستا هه ژار له و باره وه ده نووسێت : زۆر که س لایان وایه که حیزبی ژکاڤ ڕووسان دروستیان کردووه که خوا هه ڵناگرێ راستی بۆ نه چوون ، کاتێ که حیزب بۆ هه وه ڵجار له سابڵا‌غ دامه زرا ، رووس هیچ ئاگاداریه کی لێ نه بوو ، ده مانویست به ره سمی بمانناسن و یارمه تیمان بکه ن به ڵام هه رچی کۆششمان کرد جوابیان نه داینه وه (19) .
حه مه ره زا شای په هله وی ومه سه له ی کورد :
ده سه ڵاتی حه مه ره زاشای په هله وی له سه ر هه مان سیاسه تی باوکی سه باره ت به ڕاوه دوونان و سه رکووتکردنی ئازادیخوازانی ئێرانی به گشتی و به گژداچوونه وه ی داواکارییه کانی نه ته وه نافارسه کانی ئێران له پێش هه موویانه وه گه لی کوردبه تایبه تی ، رۆڵێکی سه ره کی ده بینێت له شێواندن و ته قینه وه ی بارودۆخه که ی وڵات له پاش ته واوبوونی شه ڕ .حکوومه ته یه ک له دوای یه که کانی ئێران له ساڵانی شه ڕی دووه می جیهانی چ دوای کۆتایی هاتنی ، گاڵته یان به مه سه له ی نه ته وایه تی کورد ده هات و ئاماده نه بوون که مترین ماف بۆ گه لی کورد له ئێران بسه لمێنن . له باشوور و ناوه ندی کوردستانی ئێران ، ئه و ناوچانه ی حکوومه تی ئێران ده ستی به سه ریان دا ده ڕۆی ، وه ک ده سه ڵاتێکی نیزامی پیرۆکراتی ئێرانی دامه زرابوو که له گه ڵ کۆتایی هاتنی شه ڕ دا رۆژ به دوای رۆژ گوشاریان له سه ر خه ڵکی شاره کان و عێله نیشتمان په روه ره کانی زیاتر ده بوو ، ئه وانه هه موو حه ولێکیان ئه وه بوو بنکه و باره گا نیزامیه کانیان له و ناوچانه دا به هێز بکه ن و سیخوڕه کانیان بڵاوبکه نه وه تا رێگا له و شه پۆله ئازادیخوازی و نه ته وه ییه بگرن که له هه رێمی موکریان و باکووریانه وه قوڵپی ده دا (20) .درووست مانگێک پێش به ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی سیاسی له لایان ح.د.ک و دامه زراندنی کۆماری میللی کوردستان له مه هاباد ، هه فته نامه ی (( کوهستان )) له چه ند ژماره یه کی دا به درێژی باسی شێواوی بارودۆخی ئابووری کوردستان کردووه و به رپرسیارییه کی خستۆته ملی ده زگا گه نده ڵ و ناکاره مه کانی حکوومه ت ، ئه وانه ی له کوردستان و نه له تاران حازر نین کارێک بۆ خه ڵکی راپه ڕێنن و وه ڵامی داخوازییه کانیان بده نه وه به تایبه ت وه ڵام نه دانه وه ی تووتنه وانه کانی مه هاباد له تاران و بێ به ش بوونیان له هه موو حه ق و ده ستڕه نجێکیان ، کوهستان نووسیویه : دوای ئه وه ی خه ڵک له تارانه وه به ده ستی خاڵی ده گه ڕێنه وه مه هاباد ، دێنه سه ر ئه و باوه ڕه ی که ده سه ڵات دارانی ناوه ندی ، مه هابادیان پشت گوێ خستووه و ئاماده نین له رێی یاسایی و کارئاسانیان بۆ بکه ن و ناڕاسته وخۆ پێیان ده ڵێن : ئێمه ناتوانین بڕیارتان بۆ بده ین ، خۆتان چۆنتان پێ خۆشه وا بکه ن ، ئه و کاته ش خه ڵکی په ی کاری خۆیان ده که ون و خودموختاری به شێک له کوردستان و له پاڵ ئازه ربایجان راده گه یه نرێت (21) .
چ له رۆژنامه ی کوردستان ، ئورگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چ له چاوپێکه وتنه کانی پێشه وا قازی محه مه د له گه ڵ رۆژنامه ی (( رهبر )) ی حیزبی توده و دواتر وتاری پێشه وا به کۆمه ڵانی خه ڵک ، باس له داواکاریه کانی کورد کراوه و ئه و داواکاریانه به ته واوی شاراوه نین ، پێشه وا ده ڵێت :ئه گه ر ئێمه ئه مڕۆ پێدا ده گرین له سه ر داوای ئۆتۆنۆمییه کی جوزئی بۆ وڵاته که مان ، گوناحی حکوومه تی ناوه ندیه که هیچی نه کردووه بۆ باشکردنی وه زعی ئێمه ، ئێمه به ڕاستی حه ز ئه که ین رێگای پێشکه وتن بگرین ، ئێمه حه ز ناکه ین لاسای ئامریکا و رووسیا بکه ینه وه ، به ڵام ئه وه ش ره ت ده که ینه وه که وه کوو ئاژه ڵی وڵاتانی شارستانی بژین . هه روه ها له شوێنێکی دیکه دا ده ڵێت : به هیچ جۆرێکی داوای ته جزیه ی ئێرانمان نه کردووه و ته نیا مه به ستمان ئازادی خۆمان و دێموکڕاسی بووه . به ڵام له پێش دا کاربه ده ستانی ئێران بێجگه له وه ی که جوابیان نه داینه وه ، شۆخیشیان به داوای ئێمه کرد و ناچار بووین حکوومه تی میللی مان دامه زراند و هێزی خۆمان له به رامبه ر ئه وان دا تاقی کرده وه .... (22)"
ئه حمه د که مانگر" که بۆ خۆی کارمه ندێکی حکوومه تی ئێران و وه کیلی پایه ی 1 ی دادگای شاری سنه بوو له ئاباری ساڵی 1945 واته 7 مانگ پێش دامه زراندنی کۆماری کوردستان له مه هاباد ، له ته له گرافێک دا ئه وه ی پێشنیاری ده وڵه ت کرد مادامه کی ده زگاکانی حکوومه ت له توانیان دانیه به کارامه یی کار وباره کانی ناوچه که راپه ڕێنن ، چی ده بێت ئه گه ر حکوومه ت ( استقلال ناقص ) واته خوودموختاری به خه ڵکی کوردستان بدایه تا بۆ خۆیان به کاروباری خۆیان دا رابگه ن (23) .
به مجۆره له پێش نیوه ڕۆی ڕۆژی 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی به رامبه ر به کانونی دووه می 1946 له گۆڕه پانی چوارچرای شاری مه هاباد دا و به ئاماده بوونی زۆربه ی کادره کانی ( ح د ک ) جه ماوه رێکی زۆری شار و نوێنه رانی ناوچه کان و هۆزه کورده کان هه ر له ماکۆوه تا سه قز و سه رده شت که پێشتر بانگهێشت کرابوون ، ئاهه نگی ڕێ و ڕه سمی راگه یاندنی" کۆماری میللی کوردستان" ده ستی پێ‌کرد (24). قازی محه مه د له کۆبوونه وه ی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی دا به به شداری هه موو چین و توێژه کانی کوردستان دا گوتی :
(( کوردستان مه وقعیه تێکی جوغرافیایی مه خێوه ێی هه یه که بێ پسانه وه و بێ ئه وه ی نه ته وه و میلله تێکی که له نێویان فاێیل و لێکیان بپچڕێته وه کورد به سه ریه که وه و پێکه وه سکوونه تیان تێ دا هه یه و داوای مالکیه تی میللی له وێدا . به سه رهات و سه وابیقی تاریخییان یه که و عموومه ن تێی دا شه ریکن ، خاوه نی ئاداب و عادات و رسوومی میللیه کی وان که هیچ جۆره سه ده مه و عه وادیسێک نه یتوانیوه سستیه ک له بناغه ی میللییه تی ئه وان دا په ی‌دا بکا.کورد له قه دیم دا هه زاران پادشا و حوکمدار و ته شکیلاتیان هه بووه . هه ر له م کوردستانه ئازاده ی ئێستا دا بنه ماڵه ی ئۆمه رای موکری که سه رسلسله ی ئه وان ئه میر سه یفه دینا بووه تا 1020 کۆچی بیلئستیقلال یه ک له دوای یه ک ئه میر سه یفه دین ، سارم به گ ، شێخ حه یده ر ، ئه میربه گ ، ئه میر پاشا تا ده گاته قوبادخان به ده سه ڵات و قودره ته وه حکومه تیان کردووه ، میلله تی ره شید و به غیره تی کورد له هه مووده و‌ر و زه مانێک دا هه رکه س خه یاڵی ئیستیلای نیشت مانی ئه وانی بوو بێ به ره نگاری بوون و به ربه ره کانیان کردووه و له هیچ فیداکاریه ک ده ستیان دا نه نواندووه . له پاش له ده ست چوونی حوکمداره تیان بۆ وه گیرخستنه وه ی ئازادی وچانیان نه داوه . به دڵێکی ئه وه نده به هێز و عه زمێکی سابیته وه تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی وا نه بووه بتوانێ خه فه یان بکات ، میره کوێره یان کوشتووه ، بابان سه ری هه ڵداوه بابانیان بێ ده نگ کردووه ، ئه رده ڵان بڵیند بوون ئه وانیان له عه رزی داوه ، بتڵیسی به رز بوونه وه و هه زاری دیکه وه ک ئه وان .تا له و دواییانه دا له پاش شه ڕی به ینه لملیلی پێشوو که دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه سه رکار ، زمان و عادات و مه زهه ب و خسووسیاتی میللی کوردیان به جارێک لاواز و که نه فت کرد له هیچ وه حشییه ت و دڕنده ییه ک رانه وه ستان ، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی مه منوع و پۆشینی لیباسمان قه ده غه بوو نه یانده هێشت له هیچ جۆره مه زایا و حقووقێکی به شه رییه ت به شمان ببێ)) . (25)
له و وتاره ی قازی محه مه دی سه رۆک کۆماری کوردستان دا ئه وه مان بۆ ده رده که وێت که ئه و که سایه تییه مه زنه تا چ راده یه ک باوه ڕی به کوردستانی بوون و تێکڕای ره گه زه پێک هێنه ره کانی نه ته وایه تی کورد له (( مێژوو ، دابی هاوبه ش و تایبه ت مه ندیه کانی نه ته وه یی .... هتد بووه . که ئه وتایبه ت مه ندییه ش بێ گومان ده گه ڕێته بۆ بوونی (( وشیاری نه ته وه یی )) سه رۆک کۆماری کوردستان واته قازی محه مه دو هه روه ها کۆمه ڵگای کوردیی ئه وکات و کۆمه ڵه ی ژکاڤێش ده توانین به هێمای ئه و وشیارییه نه ته وه ییه له قه ڵه م بده ین .دوای ئه وه ی که کابینه ی قازی ناسێندرا و وه زیره کان ده ستیان به کاره کانیان کرد دروشمی پێک هێنانی کوردستانی گه وره بوو به ئامانجی کۆتایی قازی و حیزبی دێموکڕات و هه موو توانا و بڕستی کۆمار له و پێناوه دا خرایه کار . هه ر زوو مه هاباد بوو به مه کۆی ناسیۆنالیسته کورده کانی تورکیا و ئێڕاق و سوریا و شاعیران وئه دیبه گه وره کانی کورد له هه موو رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاسته وه روویان له و شاره کرد و مه هاباد بوو به ناوه ندی شۆڕشگێرانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست و قیبله گا‌و هیوای نه ته وه په روه رانی کورد
.کۆماری کوردستان و کاریگه ری ئه و له سه ر ئاستی ناوخۆ و ده ره وه ی کوردستان :
ئاستی ناوخۆ : له سه ر ئاستی ناوخۆوه کۆماری کوردستان له نیو توێژی خوێنده وارو شارنشینی کۆمه ڵگای کورد له ناوخۆی ئێران به تایبه ت له تارانی پێته ختی ئێران دا کاریگه ری هه بووه . کاتێک که لاوێکی کرماشانی به نێوی (( نادر ئیبڕاهیمی )) که لیسانسی زانکۆی هه بوو ، دێته مه هاباد ووه کوو نوێنه ری کورده کانی باشوور له گه ڵ پێشه وازییه کی گه رمی خه ڵك و رێبه رانی کۆمار به ره وڕوو ده بێت و پۆستێکیشی بۆ دیاری ده که ن (26) . له ڕاستی دا هه رله ژێر کاریگه ریه تی کۆماری میللی کوردستان و ده سکه وته دێموکڕاتییه کانی دا بوو که چه ند لاوێکی کورد له ناوچه ی گه رووس له حوزه یرانی 1946 دا رێکخراوێ کیان به نێوی (( یه کێتی لاوانی بیجار )) دامه زراندبه سه رۆکایه تی لاوی کورد (( عه بدولباقی ره فیح )). ئه و یه کێتییه ئامانجی به گژداچوونه وه ی دیارده ناله باره کانی دزیی وبه رتیل خۆری و گه نده ڵی ده زگاکانی حکوومه تی ئێران بوو له ناوچه که یاندا (27). کورده کانی دانیشتووی تارانیش رێکخراوه یه کیان به نێوی ( ئه نجومه نی ئازادیخوازانی کوردستان ) له سه ره تای ته مموزی 1946 دامه زرا که ئامانجیان پشتگیری له داخوازیه کانی گه لی کورد له ئێران و حه ول دان و کارکردنه سه ر ڕای گشتی ئێران و ده سه ڵاتی ناوه ندی له تاران بوو تا سیاسه تێکی گونجاو و نه رم به رامبه ر به کورد و ده سه ڵاته سیاسیه که ی له مه هاباد بگرنه به ر(28) .
هه رله وقۆناخه دا بوو که خوێندکاره کورده کانی زانکۆی تاران له سه ره تای تشرینی دووه می ساڵی 1946 دا رێکخراوه یه کیان به نێوی ( اتحاد دانشجویان کرد در دانشگاه تهران ) دامه زراند . نادری موحسینی ئه ندامی چالاکی ئه و یه کێتیه له وتارێک دا نووسیویه : ئێمه ش وه ک خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران شوێنی گرینگ و ئه رکی مه زنی خۆمان له ناو کۆمه ڵه دا هه ست پێکردووه و ده زانین کوردستان لانه ی ئازیزمان چه ند ده رده داره و ئه مڕۆ له هه موو رۆژێک دا پتر پێویستی پێمانه ، ئێمه به ته واوی ده رکمان به وه کردووه که به داخه وه فه رهه نگمان ، باری ته ندروستی مان ، کشت و کاڵ مان ، سه نعه ت مان به کورتی هه موو شتێک مان خراپه و له ته واوی شاره کانی تری ئێران دواکه وتووتره ، هه ر بۆیه ت ئه و جێگایه ی که هه ل و مه رج و شوێن رێگه مان پێ بدات ، بگره زیاتر له وه ش خه بات ده که ین بۆ چاکسازی کۆمه ڵایه تی و دژی وێران کاری و خراپی بارودۆخی وڵاته که مان راده وه ستین(29) .
ئاستی ده ره وه : دوای دامه زراندنی کۆمار به ماوه یه کی که م ( قه دری جه میل پاشا ) به نوێنه رایه تی کورده نیشتمان په روه ره کانی سوریا و له رێگای سلێمانیه وه ، خۆی گه یانده مه هابادو پیرۆزبایی هه موو کورده کانی سووریا و توورکیا ی به پێشه وا راگه یاند . ناوبراو له یادداشته کانی دا نووسیویه : ئێمه نیشتمان په روه رانی کوردکه له سووریا بووین ، به بیستنی هه واڵی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له مه هاباد ، گه لێ دڵخۆش بووین ، له سه ر پێشنیاری من و رازی بوونی هه ڤاڵانم بڕیارمان دا که به مه به ستی پێوه ندی دۆستانه له گه ڵ حکوومه تی کۆمار سه ردانی مه هاباد بکه م(30) .
به ڵام لێره دا نابی ئه و راستییه ش له بیر بکرێت که به شێکی زۆر له کورده کانی کوردستانی عێراق ، خزمه تی دڵسۆزانه یان له ده زگا نیزامی و رۆشنبیره کانی کۆمار دا کرد‌و زۆر به په رۆشه وه بوون بۆ ئه و ئه زموونه که به شێک یان وه کوو مامۆستا چووبوونه مه هاباد و له خوێندنگاکانی کۆمار دا وانه یان به منداڵانی کوردستان ده وته وه . بارزانییه کان و ئه فسه ره ئازادی خوازه کان ، که به سه رۆکایه تی مه لا مسته فای بارزانی هاتبوونه هه رێمی موکریان ، هه رزوو بوونه بڕبڕه ی پشتی هێزی میللی کوردستان و به رگری لێکردنی و دڵسۆزبوون بۆ پێشه وا و متمانه ی ته واویان هه بوو و ئه رکی سه رپه رشتی ناسک ترین به ره کانی شه ڕی پێ سپاردن ئه ویش به ره ی سه قز بوو(31) .
هه ر له و بارودۆخه دا بوو که جووڵانه وه ی( هه قه کان ) له باشووری کوردستان له سه رده ستی ( مامه ره زای کوڕی شێخ عه بدولکه ریمی شه ده ڵه ) وه ک بزووتنه وه یه کی سۆفیگه رای ئازادیخواز و جوتیارانه ی پێشکه وتوو گه ێشته قۆناخێکی پێگه یشتوو و زوو له لایان حکوومه تی پاشایه تی ئینگلیزخوازی عێڕاق و چینه کۆنه په رسته کانی به تووندی دژایه تی ده کرا ، مامه ره زا وه ک ئه رکێکی نه ته وه یی ، ده سته یه کی له هه قه کان به مه به ستی پشتگیری کردنی کۆماری کوردستان نارده مه هاباد ، ئه و ده سته یه تا نزیک رووخانی کۆمار له رۆژهه ڵاتی کوردستان نه گه ڕانه وه(32) .
کۆماری کوردستان و سه ربه خۆخوازی :کۆماری کوردستان سه ربه خۆ بوو و ئه و هه نگاوانه شی که هاویشتی نیشانه ی سه ربه خۆی کۆماره که بوون ، به تایبه تی وه کوو کۆمارێکی نه ته وه یی کورد له دیاریکردنی چاره نووسی گه لی کورد دا دیاری بکرێت .ویلیچیڤسکی ده ڵێت : ده رباره ی سیاسه تی ده ره وه ، قازی محه مه د ده یه وێ سه رنجی ئینگلیزیه کان و هه روه ها سۆڤییه تیه کان بۆ لای خۆی رابکێشێت و به باشتری ده زانێت به لای هیچ لایه کان دا نه ڕوات (33) .هه روه ها له دوکیومێتێکی رووسیای سۆڤییه ت دا له زمانی رۆژنامه ی ( اطلاعات ) وه نووسراون : پیشه وه ری و قازی له باکۆوه بوون ، پیشه وه ری و کاربه ده ستانی ده ره وه ی ، سوور بوون له سه ر ئه وه ی که کوردستان ببێته به شێک له ئازه ربایجان و سه ربه ئه وه ێ بێت ، به ڵام قازی محه مه د زۆر به تووندی دژی ئه و هه ڵوێسته راوه ستاو بڕیاری له سه ر نه دا و رایگه یاندووه ئه گه ر کوردستان بڕیاره سه ر به ته ورێز بێت باشتر وایه سه ر به ده سه ڵاتی ناوه ندی بمێنێته وه و حاجی بابه شێخ هه روه ها رایگه یاندووه که رێبه رانی کورد له باکۆ له ژێر گووشارێکی زۆر دابوون ، ته نانه ت قازی محه مه د ئاماده بوو که خۆی ژارخواردوو بکات و خۆی بکوژێ (34).
بیری سه ربه خۆبوونی کۆماری کوردستان ، پێشه واو رێبه رانی تری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی هان دا که به پاشکۆیه تی حکوومه تی ئازه ربایجان رازی نه بن و سه ر بۆ پیشه وه ری و باقڕۆڤ دانه نوێنن و بڕیاری دامه زراندنی حکومه تێک به به دیهێنانی سه ربه خۆیی و ئازادی نه ته وه یی کورد بده ن .رۆژنامه گه ری کوردی و وشیاری نه ته وه یی :رۆژنامه و بڵاوکراوه کانی کوردی کۆمار ، رۆڵی سه ره کیان گێڕا له بڵاوکردنه وه ی هه ست و وشیاری نه ته وه یی به ڵام سه ربه خۆیانه و به بێ گوێ ڕایه ڵی به ڕه نگدانه وه ی سیاسه ته کانی سۆڤییه ت و ئازه ربایجان ، له ته واوی ئه و بڵاوکراوانه دا بابه ت گه لی پێوه ندی دار به کۆمۆنیزم و مارکسیزم بڵاونه ده کراو و هه میشه له لاپه ڕه ی یه که می ئه و بڵاوکراوانه دا ، وشه ی (( بسم الله الرحمن الرحیم )) و هێندێکیش جار ئایه تی قورئانی پیرۆز به رچاو ده که وت .
حکوومه تی کۆمار بڵاوکردنه وه و گه شه دانی فه رهه نگ و زمان و ناسیۆنالیستی کوردی کردبووه به رنامه و پێڕه وی خۆی . به شێکی گرینگی شێعره کانی شاعیرانی گه وره ی کورد وه کوو قانع ، پیره مێرد ، هه ژار و هێمن له وسه رده مه دا بڵاو ده بوونه وه وه کوو رۆژنامه ی کوردستان و گۆڤار و هه فته نامه ی هه ڵاڵه تایبه ت به ژنان ، مانگ نامه ی هاوار بابه تی ئه ده بی بڵاوده کرده وه که وێڕای که م و کوڕی کاغه ز و بووجه ی که می حکوومه تی کۆمار ، شێعره کانی هه ژار و هێمنی تێدا بڵاو ده بوونه وه که ئۆگری قازی محه مه دی به نیسبه ت زمانی کوردی نیشان ده دا و هه روه ها بڵاوکراوه کانی تری وه کوو : گۆڤاری ئاژیر ، گه لاوێژ ، گڕوگاڵی منداڵان ، نیشتمان(35) .
پێشه وا و رووخانی کۆمار :دوای ئه وه ی که هه ل و مه رجه که به دژی ئامانجه کانی نه ته وه یی کورد و کۆماری کوردستان دا شکایه وه و ئه گه ری هاتنه وه ی له شکری حکوومه تی ره گه زپه رستی شاهه نشاهی ڕه خسا ، پێشه وا بێ ئه وه ی که ترسی مه ر‌گ له وه فاداری به سوێند و په شیمانی بکاته وه ، هه ڵوێستێکی گرت که ئازادیخوازانی ئێرانی تووشی سه رسووڕمان کرد. ئه ویش ئه وه بوو که سه ره ڕای ئه وه ی که ده یزانی له لایان رێژیمی حه مه ڕه زاشای په هله وی سزای له سێداره دانی بۆده درێت، به ڵام حازر نه بوو مه هاباد به جێ بهێڵێت ، چونکه گومانی هه بوو له کوشتاروتاڵانی بێ به زه ییانه ی خه ڵکی مه هاباد له لایان رێژیمه وه ." علی اصغر احسانی" له بیره وه ریه کانی دا مه زنی و بوێری پێشه وا ی سه لماند و نووسیویه : ئه و مرۆڤه مه زن و ئازایه که ده بوایه ئه مسالی پیشه وه ریه کان و غولام یه حیاییه کان وانه ی قاره مانێتی و بزورگواری و مه ردایه تییان له قوتابخانه ی ئه ودا خوێندبایه ... ئه وانه ئه گه ر تۆزقاڵێک مه ردایه تی و بوێری قازی محه مه دیان هه بوایه ، به ته نیا ئیشاره تێک ده ستیان له به رگری به رنه ده دا وه کوو قازی سه نگه ری مه ردانه ی خۆیان چۆل نه ده کرد(36).شایانی باسه بوێری پێشه وا ، به جۆرێک بوو له به رامبه ر مه ر‌گ دا چۆکی نه له رزاند و هه ڵوێستی جوامێرانه ی له موحاکه مه کردنی مه حکه مه ی شاهه نشاهی دا سه ری زۆر له ئاماده بووانی سوڕاند ، پێشه وا له و مه حکه مه یه دا به زمانێکی پاراو سیاسه تی ره گه زپه رستانه ی حکوومه ته کانی تارانی له قاو دا و ئاشکرای کرد که خه باتی گه لی کورد له پێناوی ئازادی دایه و به له ناوبردنی سه رکرده کانی نه ک هه ر له ناو ناچێت به ڵكوو کڵپه ش ده ستێنێت و تا سه رکه وتن پشوو نادات(37) .
له پێوه ندی له مه ڕ ئاستی خۆشه ویستی قازی محه مه د له نێو توێژی جۆربه جۆره کانی کۆمه ڵگای کوردستان ، " مرتضی زربخت " له بیره وه ریه کانی خۆی دا ئاوا باس ده کات : هه ڵس و که وتی قازی محه مه د و پیشه وه ری رێبه رانی کورد و ئازه ربایجان ، شوێنه واری دژوازی له سه ر خه ڵکه که یان هه بووه و کاردانه وه ی جیاوازی لێکه وتۆته وه ، پاش تێپه ڕبوونی 32 ساڵ پیشه وه ری و فیرقه ی دێموکڕاتی ئازه ربایجان هیچ کام نه یانتوانی له نێو دڵی کۆمه ڵگای خه ڵکی خۆیان دا جێی خۆیان بکه نه وه ، له حاڵێک دا له مه هاباد گۆڕی قازی محه مه د بۆته زیاره تگای خه ڵک و له سه رده می شۆڕشی 57 دا و له ساڵڕۆژی شه هیدبوونی دا 100000 هه زار که س به حازر بوون له سه ر گۆڕه که ی یادو رێبازی ئه ویان به رز ڕاگرت . و له پاش شۆڕشی 57 ی گه لانی ئێران دا بوو که گه وره ترین گۆڕه پانی شاریان به نێوی ئه و گه وره پیاوه کرد(38) .
ئه مه یه بوێری و گیانفیدایی که سایه تییه ک له حاند چاره نووسی گه له که ی دا تاسه ره مه گ خۆی به به رپرس ده زانێت ، سه رۆک کۆماری حکوومه تێک که له لایان ده سه ڵات دارانی ناوه ندییه وه به ده سکردی ده ره کی و سۆڤییه تێکان له قه ڵه م دراوه له حاڵێکدا که سایه تی پیشه وه ری و رێبه رانی فیرقه ی ئازه ربایجان بۆ هه مووان زه ق و به رچاوه . ئه وکاته ی که پیشه وه ری و هێندێک له و رێبه رانه له سه رووبه ندی هاتنی ئه رته شی ئێران بۆ ته ورێز به بێ هیچ خۆڕاگری و به رگری کردنێک ڕا ده که ن و هه ل و مه رجێکی له بار ده ڕه خسێنن بۆ ئه وه ی که هێزی نیزامی ئێران کوشتارێکی بێ به زه ییانه و تاڵانێکی گه وره و له ئاکام دا کاره ساتێکی دڵته زێن بقه ومێنێ ، ئه و چه شنه هه ڵس و که وته ناجوامێرانه ی ڕێبه رانی ئازه ربایجان نێشانی دا ئه وان ته نیا له پێناوی به رژه وه ندی تاکه که سی خۆیان و گه یشتن به مه قام و ه ده سه ڵات ئه و حکوومه ته یان ، ئه ویش به یارمه تی سۆڤییه تێیه کان دامه زراندووه و نه بۆ خۆیان جێگای ڕێزی خه ڵک بوونه و نه کۆماره که یان به پێچه وانه ی کۆماری کوردستان ، هه ڵقوڵاوی ناوه ی کۆمه ڵگا بووه .
پێشه وا دوای خۆبه ده سته وه دانی و ئاماده بوونی له دادگا دا ، له دوایین لێدوانه کانی له به رامبه ر دادگای فه رمایشی شا دا رایگه یاند : ئه و بزووتنه وه یه به مه رگی من کۆتایی نایه ت به ڵکوو کڵپه ش ده ستێنێت ، جه خت کردن به و ڕاستییه یه که ئاستی وشیاری نه ته وه یی خه ڵکی کوردستان ڕیشه یه کی زۆر له وه قووڵتری هه یه که به مه رگی رێبه ره که ی خاشه بڕ بکرێت .
ده سکه وته کانی کۆماری کوردستان :ده سکه وته کانی کۆماری کوردستان گه لێک زۆرن و تێکڕای لایه نه سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تی و ته ندرووستی و فه رهه نگی و نه ته وه ییه کانی کۆمه ڵگای کوردی ده گرنه وه ، هه رله دامه زراندنی دام و ده زگاکانی حکوومه تی و به فه رمی راگه یاندنی زمانی کوردی و به کارهێنانی له ته واوی خوێندنگا و ده زگا به رێوبه ریه کانی حکوومه تی کوردستان دا ، ته نانه ت له وتاری رۆژی هه ینی مزگه وته کانیش دا ، ئه مه و بایه خدانێکی زۆر به بووژاندنه وه ی ئه ده ب و مێژوو و کلتوور و رۆشنبیری ، به ده رکردنی چه نده ها رۆژنامه و گۆڤار ی وه ک کوردستان ، هه ڵاڵه و هاواری نیشتمان ، گڕوگاڵی منداڵان ، ئاوات و هاواری کورد و هتد ......جگه له بایه خ دان به کرانه وه ی کتێب خانه ی میللی و کردنه وه ی خوێندنگای رۆژانه و شه وانه و هێنانی ده زگای رادیۆ و سینه مای گه ڕۆک و کردنه وه ی خه سته خانه و بایه خ دان به باری له ش ساغی هه روه ها حه ول دان بۆ باش کردنی ئابووری ناوچه که و دامه زراندنی شه ریکه ی پێشکه وتنی بازرگانی و هێنانی ماشێنی کشت و کاڵ و چه نده ها کاری تر که به ئامانجی گه شه دان و وشیاری کۆمه ڵایه تی و سیاسی و رووناک بیری خه ڵکی کوردستان بوو . کڕیس کوچیرا له وباره وه ده ڵێ : .......... کۆماری مه هاباد هه رچه ند ناوچه یه کی بچووک بوو ، و ته مه نی حکوومه ته که ی زۆر درێژه ی نه بوو به ڵام له راپه ڕینی نه ته وایه تی کورد له له مێژوو دا جێگایه کی زۆر به ڕێزی هه یه ئه وه یه که م بزووتنه وه ی کورد بوو که ده دیترا (( ڕووناکبیره کان )) کارووباری ئه وی به ڕێوه ده به ن ئه گه ر کۆماری مه هاباد به رده وام بایه کورده کان به دنیایان نیشان ده دا که کورد به راستی مڵهووڕ نییه ، به ڵکوو توانایی ئه وه ی هه یه که خۆی به ڕێوه به رێ(39) . ڕه چاوکردنی ئازادی سیاسی و ئاسایشی ناوخۆ تایبه ت مه ندییه کی هه ره زه قی ئه و کۆماره له به رچاو کۆماری ئازه ربایجان و رژیمی دیکتاتۆری شاهه نشاهی بوو . له کاتێک دا که ترۆریسم ئازه ربایجانی رۆژهه ڵاتی داگرتبوو ، شه پکه ی سیاسی زۆر تووند ببوو ، له کوردستان دا ته نیا چه ند زیندانی سیاسی هه بوون ، یه ک دوو که سیش ڕه نگه به هۆی سیاسی کوژرا بن هه رچه ند که ژماره یه ک له کورده کان لایه نگرییان له کۆمار نه ده کرد ، به ڵام دیسانیش توانیان ڕابکه ن و بچن بۆ تاران . له کۆڵان و شه قامه کانی مه هابادی پێته خت به ئاشکرا ده کرا گوێ بده یته رادیۆکانی ئیستانبول و له نده ن به ڵام له ته ورێز گوێ دان به و رادیۆیانه تاوانێکی مه زن و سزایه کی بۆ داندراوه(40) .
سه رۆک کۆماری حکوومه تی کوردستان که سێک بوو که له بڕیاردانی سیاسی دا پرس و ڕای به ئه ندامانی تری کۆمیته ی ناوه ندی حیزب ده کرد که ئه وه بۆ خۆی ئه وپه ڕی دێموکڕاسی بوونی کۆماری ده سه لماند له به رچاو حکوومه تی شاهه نشاهی ئێران که حکوومه تێکی تاکه که سی و دیکتاتۆری بوو . هه ر وه ک سه رۆک کۆمار کوردستان قازی محه مه د خۆی له رۆژنامه ی کوردستان دا ده ڵێت : ئه من به بێ ته صویبی کۆمیته ی مه رکه زی هیچ کارێکی ناکه م ، چوونکه دێمووکڕات ئه وه یه که شه خس ناتوانێ مه سڵه حه تی میللی بێ مشاوه ره بگرێته ده ستی خۆی(41) .ته نانه ت له به ره به ری هاتنی سوپای ئێران بۆ مه هاباد سه رۆک کۆمار ، خه ڵکی مه هاباد و پیاوماقووڵانی و سه رۆک عه شیره ته کان ، له مزگه وتی هه باس ئاغا کۆ ده کاته وه تا به راوێژی ئه وان چۆنییه تی هه ڵوێستییان له هه مبه ر هاتنی سوپای ئێران دیاری بکه ن.
ده ره نجام :
ناسیۆنالیسم له کوردستان راستییه کی حاشا هه ڵنه گر و به رهه می بارودۆخی نوێی فه رهه نگی ، کۆمه ڵایه تی و سیاسییه ، که له هه مان کات دا خاوه نی بنچینه هایه کی به هێزی گه لی رابردوو و مێژوویی یه که له پشتیوانی جه ماوه ری به تایبه تمه ندی فه رهه نگی و کۆمه ڵایه تی که ڵک وه رده گرێ که له نێوچوونی ئه و له داهاتوویه کی نزیک دا ئه سته مه . به پێچه وانه وه ناسیۆنالیسم له کوردستان و له داهاتوویه کی نزیک دا رۆڵێکی گرینگتر یاری ده کات به هۆی ئه وه ی که کوردستان جڤاکێکی نوێ یه و پێکهاته و دامه زراوه کانی ده حاڵی ته واوبوون و پێشکه وتن دانه . کۆمه ڵگای کوردستان سه باره ت به بوونی هێندێک تایبه تمه ندی دیاریکراو ، جیاوازی هه یه له گه ڵ نه ته وه کانی تر و ئه و هۆکاره ش ده بێته هۆی پێکهاتنی شووناسێکی دیاری کراوی کوردی . چه سپاندن و جێگیر کردنی شووناسی نه ته وه یی ، یه کێکه له شازه کانی گرینگی ناسیۆنالیسمی کوردی . ته واوی بزووتنه وه سیاسییه کانی کوردی و بزاڤه فه رهه نگییه کان سه ره ڕای ئامانجی جیاواز و شێوازی جیاله یه کتر، له و به شه دا خاڵی هاوبه شیان هه یه . شووناسی نه ته وه یی له کوردستان سه ربه خۆ و خاوه نی بنچینه ی به هێزی مێژوویی ، واتا و بایه خی تایبه ت به خۆی هه یه . و ئه وه به مانای چاوپۆشی له کارتێکه ری شوناسه کانی تر له به هێزکردن یا هاندانی شوناسی کوردی نییه ، ده وڵه ته تازه پێکهاتووه کانی ئێران و ئێڕاق و تورکیا پاش شه ڕی جیهانی یه که م ، له هه ولی دۆزینه وه ی گوتاری ناسیۆنالیستی تایبه ت به مه به ستی شه رعیه تدان به ده سه ڵاتی زۆره ملی و گه شه دانی فه رهه نگی سیاسی خۆیان بوونه که له بنه ڕه ت دا له بواری فۆڕم و تایبه تمه ندیه وه له گه ڵ شوناسی نوێ له کوردستان له دژوازیه کی ته واو دا بوو . پێشکه وتنی ئه و وڵاتانه له ڕاستی دا ، هاوڕێ بوو له له گه ڵ حاشالێکردنی پڕۆسه ی فه رهه نگی سیاسیی کوردستان له هه رێمی ده وڵه ته کانیان ، که ئه و مه سه له یه بوو به هۆی خۆڕاگری کورده کان و له ئاکام دا سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمێکی په رچه کردارانه . سه رهه ڵدانی بزووتنه وه گه لی جۆراوجۆری سیاسی ناسیۆنالیستی کوردی باشترین به ڵگه ن بۆ ئه و خۆڕاگریه له هه مبه ر شۆردنه وه و حاشالێکردنی شوناسی نه ته وه یی کورد.
له ڕاستیدا سیاسه ته کانی به نێو چاکسازی ره زاخان له کوردستان وه کوو نه هێشتنی ڕه وتی هۆزایه تی و به زۆری نیشته جێکردنیان ، قه ده غه کردنی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی ، یه ك چه شن کردنی جل و به ر‌گ و سه پاندنی جل و به رگی رۆژئاوایی به سه ریان دا ، ده وری کاریگه رییان هه بوو له هه ڵگیرساندنی ڕاپه ڕینی چه کداری و سه رهه ڵدانی بزاڤه کانی فه رهه نگی و سیاسی که له ئاکام دا بواری ڕه خساند بۆ دامه زراندنی (( کۆماری کوردستان )). دامه زراندنی کۆماری کوردستان وه ک ئورگانیکی ده وڵه تی له مێژووی گه لی کورددا ، وه ک هه نگاوێکی بوێرانه و گرینگ بوو ئه گه رچی ئه و ماوه یه ی ده سه ڵاتداریه تی که م بوو به ڵام وه کوو هۆکارێک و قۆناغێک له به رجه سته کردنی که سایه تی یاسایی نێونه ته وه یی گه لی کورد دا جێیگه ی خۆی گرته وه ، ئه گه رچی ئه و پێوه ندیه ی به ده ره وه ی وڵات هه یبوو که م و سنووردار بوو ، به ڵام له رووی یاساییه وه ده توانڕێت وه ک سه رده مێکی دیاری کردنی مافی چاره نووس پێناسه بکرێت . ئه وه ش دووه م حکوومه تی کوردی بوو که به رهه می خه‌باتی رزگاری و نه ته وایه تی گه لی کورده له و قۆناغه مێژوویه دا، ده توانین بڵێین حکوومه تی کوردستان له رۆژهه ڵاتی کوردستان له وکاته دا حکومه تی به دیهێنانی مافی چاره نووسی گه لی کورد بوو.له وتاره کانی پێشه وا له به رده م جه ماوه ری خه ڵک دا وتی : کورد گه لێکه زابیته ی تایبه ت به خۆی هه یه ، ئه رزی خۆی هه یه ، وه کوو هه موو گه لانی تر مافی بڕیاردانی چاره نووسی خۆی هه یه ، کورد له خه وتنێکی دوورودرێژ دا ڕاپه ڕیوه و هه روه ها ڕایگه یاند که ئیتر له مه وبه دوا سابڵا‌غ له حکوومه تی تاران جیا بۆته وه و له مه وبه دوا راده گه یه نێت که حکوومه تی سه ربه خۆی هه یه و قازی محه مه د هه روه ها له وتاره کانی دا رایگه یاند که کوردستان له ڕووی جوغڕافیایه وه تایبه تمه ندی خۆی هه یه و کوردی تێدا جێگیره ، کورد تایبه تمه ندی نه ته وه یی و مێژوویه کی دێرینه ی هه یه ، کلتوور و داب و نه ریتی نه ته وه یی خۆی هه یه که رۆژگار نه یتوانیوه بیفه تێنێت . هه مووی یه وانه دان پیانان به و ڕاستییه یه که کۆماری کوردستان تا چ ڕاده یه ک له ژێر کارتێکه ری (( وشیاری نه ته وه یی )) رێبه رانی کۆمار و کۆمه ڵگای کوردی ئه وکات دامه زراوه . ره نگ نه دانه وه ی سیاسه ت و بیروباوه ره ی سۆڤییه ت له کاروبار و گۆڤاروبڵاوکراوه کانی کۆمار دا باشترین به ڵگه ن بۆ سه ربه خۆبوونی کۆمار . ره دکردنه وه ی داخوازی ئازه ربایجانیه کان به ئه و مه به سته که کۆماری کوردستان سه ربه کۆماری ئازه ربا یجان بێت ، له لایه ن پێشه واوه به ڵگه یه کی تره بۆ پاراستنی سه ربه خۆیی کۆمار . دامه زراندنی کۆمه ڵه ی ژکاڤ و حیزبی ئازادی کوردستان له پێش هاتنی سۆڤییه ت بۆ کوردستان ، نیشان ده ری ئه و راستییه ن که سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسم و هۆشی نه ته وایه تی کورده کان هیچ پێوه ندێکی به سۆڤییه تیکان نه بووه هه روه کوو سه رکۆنسولگه ری سۆڤییه ت هاشمۆڤ ده ڵێ که (( له نێوان ئێمه و ژکاڤ دا هیچ پێوه ندیه ک نیه)) . ئه گه ر چی سۆڤییه ت به ڕواڵه ت دژایه تی داخوازیه کانی کوردی نه ده کرد ، به ڵام له دامه زراندنی حکوومه تی کوردستان دا ، هیچ ڕۆڵێکی نه بوو ، نه شی ده ویست کوردستان له ئازه ربایجان جیا بێ ، ته نیا ئامانجی نه ته وه ی کورد پێک هێنانی ئه و حکوومه ت بوو بۆ ئه وه ش هه ر ئه و خه ڵکی کۆڵان و بازاڕه ی له پشت بوو ، دیتیشمان پاش به سترانی بڕیارنامه ی نه وتی باکوور ، سۆڤییه تێکان چۆن پشتی کورده کانیان به رداو به ڕاشکاوی دژی پێشڕه وی کورده کان و هێزی رزگاریخوازی کورد بوون به ره و باشووری کوردستان و ناوچه کانی سنه و کرماشان . پێوه ندی سۆڤیه ت له گه ڵ کۆماری کوردستان ئه گه رچی له ئاستێکی دیپڵۆماتیکیش دا تێپه ڕ ببوو ، به ڵام هه موو گه لێکیش مافی خۆیه تی هه ول بدات پشتگیری نێوده وڵه تی بۆ خۆی به ده ست بهێنێت تا که سایه تی نێونه ته وه یی مسۆگه ربکات ده توانین بڵێین ئه و پێوه ندییه بواری که سایه تی یاسایی نێو نه ته وه یی و پڕۆسه کردنی نیشان ده دات بۆ گه لێکی بێ پشتیوانی وه کوو کورد ، ئه وکۆماره له کرده وه دا وه ک ده وڵه تێکی سه ربه خۆ له پێوه ندی ده ره وه دا کاری ده کرد نموونه ش پێوه ندی له گه ڵ کۆماری ئازه ربایجان و یه کێتی سۆڤییه ت ، سه ربه خۆ وه ک ده وڵه ت ئه نجامی ده دا .دێموکڕاسی بوون پایه ی سه ره کی فیکر و که سایه تی پێشه وا بوو ، به جۆرێک نه ته وه یی بوونه که ی به ئاقارێکی ئه رێنی و مرۆڤ دۆستانه دابردبوو ، به شێوه یه که دوور بێت له به رزه فڕی و شۆونیسم یاخود بپارێزێت له لاربوونه وه و به ره ودیکتاتۆری چینێکی کۆمه ڵایه تی و راگه یاندنی شه ڕی نێوخۆیی ، مه سه له یه کی وا که کۆماری کوردستان ده کاته نموونه یه کی تاقانه ی ده سه ڵاتێکی دێموکڕاسی لیبڕاڵ له نێوناوچه یه کی دواکه وتووو گیرۆده ی سیستمی دیکتاتۆڕ و شۆوینیسته کان ، بگره له حکومه تی ئازه ربایجانیشی جیا ده کاته وه که سرووشتێکی ڕادیکاڵی چه پی هه بوو و تا ده هات به ره و توتالیتربوون و پێشێل کردنی مافه کانی مرۆڤ هه نگاوی ده نا . کۆماری کوردستان بۆ یه که مجار له مێژووی ئێران دا جووڵانه وه ی دێموکڕاتی سه رانسه ری له گرینگی بزاڤی ئازادیخوازانه ی کوردستان وریا کرده وه به جۆرێک دێموکڕاتخوازانی ئێرانیش هیوای گه وره یان به ئه زموونی کوردستان هه بوو. کۆماری کوردستان ئه گه رچی ته نیا له ناوچه ی موکریان دا قه تی‌س مابوو به ڵام کاریگه ریه تی له سه رکوردی پارچه کانی تریش دانا وه کوو هاتنی بارزانییه کان و یارمه تی نیزامی ئه وان وه کوو بڕبڕه ی پشتی کۆمار . ئه وسیاسه ته ی قازی محه مه د و هه واڵانی سه لماندنی ئه و ڕاستییه یه که بزووتنه وه ی کۆمار له سه ر بناغه ی یه کگرتوویی نه ته وه یی خه باتی کردووه که ئه و خاڵه ، ئه و بزووتنه وه یه له گه ڵ بزووتنه وه کانی تر جیا ده کاته وه . یه کێکی تر له تایبه تمه ندیه کانی کۆمار له به رچاو بزووتنه وه کانی تری کوردی ، ئه وه یه که کۆمار ژیاندنه وه ی وشیاری نه ته وه یی کرده ئامانج و رێبازی خۆی . که له و سه روبه نده ی ئه وکات دا گه لی کورد به هۆی سیاسه ته کانی پاکتاوی ره گه زی له لایان ده سه لاتی ناوه ندیه وه خه ریکی له ده ست دانی شووناسی نه ته وه یی و دووره په رێزبوون له ڕاستیه کانی مێژووی ڕابردووی خۆی بوو. شانۆی دایکی نێشتمان و سروودی ئه ی ڕه قیب و هه ڵکردنی ئاڵای کوردستان نموونه یه کن له و پێناوه دا . ئه گه رچی کۆماری کوردستان خاوه نی هێندێک خاڵی لاوازیش بووه به ڵام لایه نی به هێزی ئه وه بووه که ئه و بزووتنه وه یه له چوارچێوه ی حیزبێکی سیاسی مۆدێڕن به به رنامه و پڕۆژه یه کی داڕێژراوه وه دامه زراوه که له کاتی خۆیدا له نێو کۆمه ڵگای کوردی دا بێ هاوتا بووه . له لایه کی تر رێبه رانی کۆمار له رووناکبیرانی سه رده می خۆیان بوونه و به تێڕوانینێکی زانستی مامه ڵه یان له گه ڵ پێشهاته کانی رۆژ کردووه .
سه رچاوه کان :
1 ) احمد کسروی _ تاریخ مشروطه ایران ، چاپ چهاردهم ، انتشارات امیرکبیر ، تهران ، ص 83 .
2) گۆڤاری مه هاباد ، ژماره 40 پووشپه ڕی 1383 ل 13-12 .
3) کاروانێک له شه هیدانی کوردستان – که ریمی حیسامی ، انتشارات روزبه ، 1971 ، ل 10 – 8 .
4) بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 330 .
5) هه مان سه رچاوه – ل 334 .
6 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی 2007 ، ل 120 .
7) هه مان سه رچاوه ، ل 116-115 .
8 ) هه مان سه رچاوه ، ل 78 .
9 ) هه مان سه رچاوه ، ل 93 .
10 ) که ریمی حیسامی ، کاروانێک له شه هیدانی کوردستان ، ل 11 – 10 .
11 ) محمد رضا جلائی پور ، قاضی محمد ، ص 27 .
12 ) دیوانی هێمن موکریانی ، له کوێ وه بۆ کوێ .
13 ) بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 361 .
14 ) که ریمی حیسامی ، کاروانێک له شه هیدانی کوردستان ، ل 125 .
15 ) نوشیروان مسته فا ئه مین ، حکومه تی کوردستان ( کورد له گه مه ی سۆڤییه تیدا ) اربیل چاپخانه ی حکوومه تی هه رێمی کوردستان ، وه زاره تی رۆشنبیری ، چاپی یه که م ، 1993 ، ل 58 – 57 – 56 .
16 ) هه مان سه رچاوه ، ل 65 – 64 – 63 – 62 .
17 ) گۆڤاری روانگه ژماره 14 ، بانه مه ڕی 1382 ، ل 10 .
18 ) دوکتوور ئه فراسیاو هه ورامی ، رووداوه کانی رۆژهه لاتی کوردستان له چه ند به لگه نامه یه کی شوره وی دا ، (1947 – 1945 ) ، ل 14 .
19 ) هه ژار ، عبدالرحمان شرفکندی ، چێشتی مجێو‌ر ، چاپی یه که م ، پاریس 1997 ، ل 65 .
20 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی 2007 ، 187 – 186 .
21 ) هفته نامه ی کوهستان 3 دیماه 1324.22 ) کوردستان ، رۆژنامه ، 22 / 3 / 1325 – 8 / 5 / 1325 ،
22) نوشیروان مسته فا ئه مین ، حکومه تی کوردستان ( کورد له گه مه ی سۆڤییه تیدا ) اربیل چاپخانه ی حکوومه تی هه رێمی کوردستان ، وه زاره تی رۆشنبیری ، چاپی یه که م ، ل 239 – 228 – 235 – 220 .
23 ) هفته نامه کوهستان ، 7ی خرداد 1324 .
24 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی ،ل 189 .
25 ) بیره وه ریه کانی سه عیدی هومایۆن ، پێشه وای ڕابوون ، چاپی یه که م ، 2007 ، چاپخانه ی ئاراس ، ل 63 – 14 .
26 ) گۆڤاری روانگه ژماره 16 ، ره زبه ری 1382 ، ل 43 .
27 ) هفته نامه ی کوهستان ، 10 تیر 1325 .
28 ) هه مان سه رچاوه ، 24 تیر1325 .
29 ) هه مان سه رچاوه ، 4 تیر 1325 .
30 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی ، ل195 .
31 ) هه مان سه رچاوه ، ل 197 .
32 ) هه مان سه رچاوه ، ل 197 – 196 .
33 ) دوکتوور ئه فراسیاو هه ورامی ، رووداوه کانی رۆژهه لاتی کوردستان له چه ند به لگه نامه یه کی شوره وی دا ، (1947 – 1945 ) ، ل 77 .
34 ) هه مان سه رچاوه ، ل 72 .
35 ) بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 423 .
36 ) علی اصغر احسانی ، خاطرات ما از قیام خراسان و حماسه خارک ، چاپ 1378 ، ص 686 .
37 ) به دره ددین ساڵح ، سه رۆک کۆماری کوردستان له به رده م دادگا دا ، چاپی یه که م هه ولێر 2001 ، ل 20 -18 .
38 ) زربخت ، مرتضی ، از کردستان عراق تا آنسوی رود ارس ( راهپیمایی تاریخی ملا مصطفی بارزانی 1326 ) نشر شیراز تهران ، چاپ اول 1376 ،
39 ) مێژووی کورد له سه ده ی 20 و 19 ، ل 288 ، کڕیس کوچیرا ، وه رگێڕاوی محمدریانی .
40 ) ئارچی رۆزوێڵت ، کۆماری کورد له مه هاباد ، ل 40 – 39 – 38 .
41 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی ، ل 169 – 168 .
کۆتایی .
برچسبها: کۆماری کوردستان | <urn:uuid:770391ef-741b-43b8-a082-005f2909f726> | CC-MAIN-2014-41 | http://hetawyqendil.blogfa.com/post/8 | 2014-09-21T12:05:44Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-41/segments/1410657135549.24/warc/CC-MAIN-20140914011215-00262-ip-10-234-18-248.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.941821 | Arab | 10 | {"ckb_Arab_score": 0.9418206214904785, "sdh_Arab_score": 0.03205175697803497, "lki_Arab_score": 0.013676964677870274, "hac_Arab_score": 0.01184759009629488} |
زەیتوون
زەیتوون دارێکی هەمیشە سەوزی بەرداری تەمەن درێژە.بەرزی دارەکەی لە ١٥ مەتر تێناپەرێ.بەرەکەی ڕەنگی سەوز، رەش و مۆرە. حەز لە بنار شاخ و کەنار دەریاکان دەکات. نیشتمانی بنەرەتی زەیتون سوریا، فەلەستین، ئوردون و لوبنانە .هەروەها حەوزی دەریای سپی ناوەراست.
پێرست
مێژووی[دەستکاری]
مرۆڤ زۆر لەمێژە زەیتونی ناسیوە و بەکاری هێناوە ،لە بەشی زۆری ئایینە پیرۆزەکان ناوی هاتووە.یۆنانیە کۆنەکان لەزۆر لە هۆنراوه کانیان ناوییان هێناوە. وەک دیاری پێشکەش بە شایەکان و پاڵەوانانی شەڕیان کردووە. لە باخی دێرێک لە شاری قودس دار زەیتونێک تا ئێستا ماوە تەمەنی ٢٠٠٠ ساڵ پترە.
بەشە بەسوودەوکانی[دەستکاری]
- گەڵا
- بەر((دەنکە زەیتون))
- شلەرۆنی زەیتون ((زیت الزیتون))
- توێکلی قەدی.
هەروەها لەبەر ڕەقی هێلداری دارەکەی بۆ دروست کردنی ئەنتیکە کاری ((التحفیات)) بەکار دێت.
بەهای ئابووری[دەستکاری]
داری زەیتون دارێکی بەسوودە لە هەردوو بوارەکانی ئابووری و ژینگه. بەری زەیتون خۆراکێکی بەلەزەتە بۆ مرۆڤ بە جۆرێک لە زۆر خواردەمەنی جۆراوجۆر و چێشت و زەڵاتە بەکاری دەهێنێت. بەرهەمی زەیتون ٩٥%ی لە حەوزی دەریای سپی ناوەراست بەرهەم دەهێندرێت.بەجۆرێک دەوڵەتی ئیسپانیا بە یەکەم دەولەت دەژمێردرێت کە بەرهەمەکەی دەگاتە ١٧٣١٧٠٠٠ تۆن؛ بەلام لە بارەی بەرهەمهێنانی شلە رۆنی زەیتون دەوڵەتی ئیتاڵیا بە ڕیزبەندی یەکەم دێت کە بەرهەمەکەی دەگاتە ٣٣ ملیۆن گالۆن.
بەهای تەندورستی[دەستکاری]
شلە رۆنی زەیتون بێ زیانە بۆ لەشی مرۆڤ بگرە بە پێچەوانەشە زۆر سوود بەخشیشە بۆی،چونکە شلە رۆنەکەی بە هیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان بەخشی تێدانییه ،بەلکو کۆلیسترۆلی سوود بەخشی تێیدایە کە دەبێتە هۆی توانەوەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش. خواردی زەیتون لەش بەهێز وبە توانا دەکا
بەهای پزیشکی[دەستکاری]
دەرکەوتووە ئەو شوێنانەی شلە رۆنی زەیتون بە رێک و پێکی وبه بەردەوامی لە خواردنەکانیان بە کار دەهێنن،بە دەگمەن تووشی نەخۆشیەکانی دڵ و پالەپەستۆی خوێن ورەق بوونی دەمارەکان شێرپەنچە دەبن بە تایبەتی شێرپەنچەی مەمک ، هەر بە توێژینەوە دەر کەوتووە ئەو ژنانەی لە خۆراکی رۆژانەیان پتر لە جارێک شلە رۆنی زەیتون بەکار دەهێنن بە رێژەی ٤٥% کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن. وە هەروەها بەکار هێنانی چارەسەرە بۆ برینداری کۆئەندامی هەرس ورێگرە لە دروست بۆنی بەردی گورچلە.
پێکهاتە بەسوودەکانی[دەستکاری]
یەکێک لە پێکهاتە بە سوودو گرنگەکانی بەری زەیتۆن ترشی ((بەنزەویک)) و ماددەی ئۆلیکە.وە هەروەها شەکری Mannite کە لە گەڵاو بەرەکەی دا هەیە ..شلە رۆنی زەیتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایە .بە رێژەیەکی کەمیش ئەسیدی Free oleic acid تێدایە. هەروەها ڤیتامینەکانیB1.B2. A. E)))).. لە گەڵاکانی دا پێکهاتەی (( Oleuropein acid )) هەیە کە بکۆژی سرووشتی زۆر لە بەکتریا وڤایرۆس و کەروەکانە.
سوودە گشتیەکانی زەیتون[دەستکاری]
جگە لەم سودانەی که لە سهەەوە باسمان کردن ئەم سوودانی خوارەوەشی هەیە:-
- گەلای زەیتون پاک کەرەوەیە ((المعقم)).
- کولێندراوی گەلا کەی سارد کەرەوەی ((تا)) بە هێزەکانە((خافض الحراره)).
- گەلای زەیتۆن چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشیە تازە دۆزراوەی بە ناوی (( ((CFS کۆرت کراوەی (( Chronic Fatigue syndrome))
- گەلای زەیتۆن هۆکارەکانی نەخۆشی ئایدز کەم دەکاتەوە،چۆنکە بەرگری لەش زیاد دەکات وە لەش نەرم نۆل هەوکردنی کەم دەکات.
- گەلای زەیتون بۆ حەسانەوەی جەستەیی و دەرونی و هۆش بە کار دێت.
- گەلاکانی بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشی شێرپەنجەو ئایدز بە سوودە.
- گەلاکانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرما بوون وهەڵامەت و ئەنفلەوەنزا بە سوودە.
- کولێندراوی گەلاکانی بە کار دێت بۆ دابەزینی رێژەی شەکر لە خوين.
- شلە رۆنی زەیتون سوودبەخشە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ وکاریگەری هەیە لە دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن وکۆلیسترۆل.
- شلە رۆنی زەیتون رەوان کەری قەبزیە.
- شلە رۆنی زەیتۆن بە سوودە بۆ ((خورووشت،سووتان، سووتانی بەر خۆر،هەو کردن)) ی پێست.
- شلە رۆنی زەیتون لەگەل زۆر لە دەرمانەکانی پزیشکی تێکەل دەکرێت کە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست بە کاردێت،هەروەها لە گەل دەرمانەکانی قژ.
- شلەی رۆنی زەیتون بە کار دێت بۆ شێلانی ماسولکە وجمگە رەق بوو وئێشدارەکان .
- شلەی رۆنی زەیتون بە کار دێت بۆ نەخۆشیەکانی سنگ و تاعون.
- شلە رۆنی زەیتۆن چاو بە هێز دەکات .
- شلە رۆنی زەیتۆن کاریگەری هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبون بە جەلتەی دڵ وشێرپەنجە.
- شلەرۆنی زەیتۆن چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی پوک وددان سپی دەکاتەوە.
- شلە رۆنی زەیتۆن خواردن بە تام وچێژ دەکات.
- شلە رۆنی زەیتۆن باشترین شلەیە بۆ هەلگرتنی خۆراک وەک گۆشتی ماسی و پەنیر.
- خواردنی زەیتون بە هەموو شێوەكانیەوە سودبەخشە بۆ توانی سێکس.
چارەسەر بە زەیتوون[دەستکاری]
- خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتوون ڕۆژى ٤ كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
- خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى ٣ ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
- خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتوون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتوون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
- خواردنى ٣ كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتوون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتوون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتوون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
- زەیتى زەیتوون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
- بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ ٢ كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتوون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
- بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتوون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
- بەكارهێنانى زەیتى زەیتوونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
- گەڵاى زەیتوونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتوون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
- بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتوون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
- چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتوون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
- چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتوون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
- گەڵاى زەیتوون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتوون لە ناو كۆمەوە.
- بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ ٢٠٠ گرام زەیتى زەیتوون و جێهێشتنى بۆ ماوەى ٣ ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
- زەیتى زەیتوون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
- زەیتى زەیتوون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
| <urn:uuid:3b950a17-79e1-4ea7-8de7-2d06f63e8c6d> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B2%DB%95%DB%8C%D8%AA%D9%88%D9%88%D9%86 | 2014-11-01T12:44:01Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637905860.51/warc/CC-MAIN-20141030025825-00100-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.949394 | Arab | 108 | {"ckb_Arab_score": 0.9493939876556396, "sdh_Arab_score": 0.03186870738863945, "hac_Arab_score": 0.018712958320975304} |
هةوالى بةسوود
|بۆچی عێراق له ئێستادا تو وشی گه‌وره‌ترین ئابڕووچوونی گه‌نده‌ڵی بووه له مێژوودا؟|
|نوسینی د. شێروان محه‌مه‌د ئه‌مین|
|Friday, 11 February 2011|
وشه‌ی گه‌نده‌ڵی (corruption) وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه كه له عه‌ره‌بی و فاریسدا به (فساد) ناوزه‌ند ده‌كرێت، له كوردیشدا پڕاوپڕی ئه‌م واتایانه ده‌گرێته‌وه(ئابڕووبردن، ریسوایی
به‌رتیلخواردن، نه‌مان و داڕزینی مۆڕاڵ، له خشته‌بردن، ساخته‌كاری) به‌كورتی له ئیتێك و پێناسی كارگێڕیدا چه‌مكی گه‌نده‌ڵی بریتییه له‌خراپ به‌كارهێنانی پێگه‌و پۆستی گشتی به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی سوودی تایبه‌ت (ماددی یاخود مه‌عنه‌وی) دژ به پێوه‌رو بنه‌ماكانی ئاكار و یاسا و كلتوریی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت.
له پاش جه‌نگی ئازادكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و له به‌هاری 2003دا، واده‌ی كۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر و سته‌مكار بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، له هه‌مان كاتدا واده‌ی لابردنی گه‌مارۆی یه‌كجاره‌كی بوو له‌سه‌ر وڵاتی عێراق له لایه‌كه‌وه‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سنوور بوو به مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی تاكه داهاتی ده‌وڵه‌تی عێراق كه پێتڕۆل بوو به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو به‌رمیل سووته‌مه‌نی نه‌وت به بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی عێراقدا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدا له پێش ساڵی 2003 ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی عێراق سنووردار بوو له مه‌ركه‌زه‌وه راسته‌وخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، واته به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی سنوور به رووی وڵاتی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی هاوردنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێك و پێداویستییه‌كی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه فرهجۆرییهدا كه روویداوه، كه‌چی له‌ساڵی 2003 وه تاوه‌كو ئێستا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا رۆژ به‌رۆژ مانگ به مانگ و ساڵ به ساڵ له په‌ره‌سه‌ندندایه كه رۆژانه له میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كاندا زۆر به چڕوپڕی باس له‌م دیارده‌یه ده‌كرێت كه كه‌م تا زۆر زۆرێك له به‌رپرس و كارمه‌ندی پله به‌زری ده‌وڵه‌ت و غه‌یره ده‌وڵه‌ت، واته حزبه سیاسییه عێراقییه‌كانیش گرتووه‌ته‌وه....
له عێراقدا له‌گه‌ڵ بوونی ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی) تا ئێستا تاكه ده‌سته‌یه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به گشتی و خۆرهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌ت و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و وه‌زیر و كارمه‌ندی پله به‌رزی ده‌وڵه‌ت و لابردنی هه‌ندێك كارمه‌ندی حكومی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و، به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك.
ساڵی پار ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی داواكردنی پرۆفایل و زانیارییه له‌سه‌ر سامانی كاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كه تائێستا 20 وه‌زیر و سه‌رۆك حكومه‌تی عێراق پرۆفایلی سهروهتو سامانییان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرا كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین ئاستی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و ناڕوونی له به‌ڕێوه‌بردندا به‌رده‌وام له زیادبوون دایه...
تا ئێستا ئه‌م ده‌سته‌یه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م كێشه‌یه دابنێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نه‌دراوه‌تێ، گه‌نده‌ڵیش له رووی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی له ئاستی به‌رزدا ده‌كرێت كه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی نهزاههشدا نییه، وه‌ك وه‌زیر و راوێژكاره پله به‌رزه‌كانی حكومه‌ت و به‌شداریكردن و تێوه‌گلانی كایه حكومی و پارته سیاسییه عێراقییه‌كان.
به پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا 118 ملیار دۆلار له بودجه‌ی عێراق خه‌رج نه‌كراوه، 120 ملیاری تری پاره‌ی نه‌وتیش دزراوه، به‌پێی راپۆرتێكی (المدی)ی عێراقی له 17/11/2008دا زیانه‌كانی عێراق له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له 5 ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 250 ملیار دۆلار و 45 ملیار دۆلار له دزینی نه‌وتی خاو، 45 ملیار دۆلار له پێكهاته‌كانی تری دیكه‌ی پێتڕۆڵ و سووتانی 600 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه له غاز ساڵانه به‌بێ سوودمه‌ندبوون لێی و ئیستیغلالكردنی 441 بیره‌نه‌وت له كۆی 1041 بیره نه‌وتی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێن، پاشماوه‌ی 250 ملیار دۆلاره‌كه له‌م 5 ساڵه‌ی رابردوودا له گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا به هه‌ده‌ر چووه.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه كاراترین نێوه‌ندی ناده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌داوادچوون و رووماڵكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌ئاگاهێنانه‌وه لێی كه له ساڵی 1993 دا دامه‌زراوه و باره‌گای سه‌ره‌كی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیایه، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی جیهانی ئه‌ندامن تێیدا و هاوكاری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤن، رێكخراوه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستناخاته نێو كاروباری وڵاتان و به ته‌نها به داتا و ئامار جیهان له سامناكییهكانی گه‌نده‌ڵی وریا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی:
1-راپۆرتی گه‌نده‌ڵی جیهانی كه ره‌وشی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا شڕۆڤه ده‌كات.
2-رێنمایی به ئاگایی له گه‌نده‌ڵی كه ساڵانه به‌شێوه‌ی ریزبه‌ندی به لیست و داتا و ئامار ریزبه‌ندیی وڵاتان به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به پێی تازه‌ترین راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه (عێراق له ریزبه‌ندی شه‌فافییه‌تدا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پاش هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه دێت بۆ بوونی ناڕوونی و گه‌نده‌ڵی له نێو كایه حكومییه‌كاندا، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ته‌نها و ته‌نها له كۆی 180 وڵاتی جیهانیی، پێش سۆماڵ و میانمار كه‌وتووه، له‌و رووه‌وه ئه‌م رێكخراوه هانی وڵاتان ده‌دا بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1-پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته گهشهكردووانه یارمه‌تییه داراییه‌كان به‌كاربهێنن له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا و هه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌سه‌ندنی ستراتیژه‌كان كه پلانی بوژانه‌وه‌ی نه‌زاهه و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیش ده‌گرێته‌وه، كه به كایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی دژایه‌تی هه‌ژاری داده‌نرێت.
2-گرنگی دان و بوژاندنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان و نه‌زاهه.
3-پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان فه‌رزی لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه (اجراْ ات) دژ به گه‌نده‌ڵی زۆر توند و تۆڵ بكه‌ن له هه‌موو كایه حكومییه‌كاندا.
4-پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دامه‌زراوه دارایییه‌كان رێك و پێك بكه‌ن.
5-پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان رێكه‌وتننامه‌ی رێكخراوی هاریكاری گه‌شه‌سه‌ندن له مه‌یدانی ئابووری دژ به (رهشووه) جێبه‌جێ بكه‌ن.
شوێنه‌واری نێگه‌تیڤه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا:
به شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆڕم و رووه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه به‌شدار له دابه‌زینی ئاستی لێهاتوویی وه‌به‌رهێنان به‌گشتی و لاوازبوونی ئاستی كوالێتی له ژێرخانی ئابووریدا ده‌كات، لێره‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه و ده‌بێت له قه‌باره و جۆری سه‌رچاوه وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌رده‌وام له كاردایه له پێناو راكێشانی سه‌رچاوه وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان له هه‌موو پێداویستی و رووه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی زانیاریی و شاره‌زایی و ئه‌زموون و ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تێكڕای توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه و لاوازبوون له به‌رده‌م ئه‌م خواسته وهبهرهێنهرهدا، كه دواجار ده‌بێته هۆی له‌كارخستن، به‌مه‌ش به‌شدارده‌بێت له دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌م و داهاتی زه‌ریبه و هاتنه‌خواره‌وه‌ی نیشانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی به تایبه‌ت له‌و جێگایانه‌دا كه په‌یوه‌ستداره به نیشانه‌ی فێركردن و ته‌ندروستییه‌وه.
گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی په‌یوه‌سته به خراپ دابه‌شكردنی داهاتو سه‌روه‌ت و سامانه‌وه، له كاتێكدا كه‌سانی خاوه‌ن پشت و نفوز شوێن و مه‌وقیعه باشه‌كانیان ده‌قۆزنه‌وه له كۆمه‌ڵگا و پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كاندا به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشكی گه‌وره له چالاكیی و سووده ئابوورییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی فراوانبوونی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له نێوان ئه‌و نوخبه‌یه و پاشماوه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له غیابی كۆچكردن و لادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاستی لێهاتووییان به‌رزه و كه‌سانی به ئه‌زموون و شاره‌زان، له رێگه‌ی واسیته و مه‌حسووبیه‌ت و خزمخزمێنه‌وه هه‌ندێك كه‌س بێنه پێشێ و له شوێن و پۆسته گشتییه‌كاندا دابنرێن.
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆرمی سیاسی‌دا
به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌نده‌ڵی دوو جۆری هه‌یه:
یه‌كه‌م: كه‌سانێك به ته‌نهایی به‌دزییه‌وه كاری گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: به شێوه‌ی ده‌سته‌و گروپ‌و تاقم كه كۆمه‌ڵێك یاخود تۆڕێكی گه‌نده‌ڵ كه چه‌ندان كه‌س و لایه‌نی به‌شداره‌و پێكه‌وه به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فۆڕمی سیاسه‌تدا چه‌ندین شێوه‌و جۆری هه‌یه:
1-مه‌حسووبیه‌ت و خزم خزمێنه.
2-زیادبوونی رۆڵی كوتله و ده‌سته‌جه‌معییه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان.
3-هه‌یمه‌نه‌ی پارت و كوتله سیاسییه‌كان.
4-قورخكردنی ده‌سته‌جه‌معییه لێكنزیكهكان له پڕۆژه‌و وه‌به‌رهێناندا و به‌كارهێنانی كه‌ناڵی ناپه‌سه‌ند به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی كێبڕكێكهرانی دیكه.
5-هه‌وڵدانی هه‌یمه‌نه‌ی هه‌ندێك كوتله یان پارت له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له كاتی دامه‌زراندنی كادیرێك كه په‌یوه‌ست بێت به كوتله‌یه‌ك یان پارتێكی سیاسی یاخود حیزبی.
6-جیاكاری له به‌ینی هاونیشتمانان به هۆكاری فیكری و دینی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی.
7-خراپی كارگێڕی و بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوی‌و بێ مه‌بده‌ئی لاموبالات، نه‌بوونی لێهاتوویی هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت.
8-له ده‌رئه‌نجامی لاوازی ده‌زگای دادگایی‌و چاودێری، گه‌مه‌كردن بهلێپێچینهوهو لێپرسینه‌وه یاساییه‌كانه‌وه.
9-كاریگه‌ری رای گشتی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌نی دیاریكراو.
كاردانه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له لادانه ره‌وشتییه‌كان، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسیداره و پێویسته تهركیزو ئیشی له‌سه‌ر بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی باش و گونجاو بۆی، كه مه‌ترسیدارترین كاره رووبه‌ڕووی خێزان و قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بێته‌وه، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك به‌شێك له‌لادانی به‌ها ره‌وشتییه‌كان یه‌كێكه له كێشه ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان كه كار ده‌كاته سه‌ر خێزان و تاك و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته هۆی له‌كارخستنی وزه‌ی داهێنه‌رانه و خاوكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی ئیفلیج بوونی دامه‌زراوه چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه بهرهمهێنراوهكانی به‌ها.
زیادبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێكی به‌هۆی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه زهرهرمهندهكانهوه ده‌بێت له ژێرخان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان، له‌مه‌وه دابونه‌ریت رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌هۆی تێكشكانی به‌ها ره‌وشتییه‌كان و تێكدان‌و لاموبالاتی له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش وه‌ك له پێشه‌وه باسمكردن ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی لادان و ده‌مارگیری و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له تێكدانی به‌ها و نه‌مانی هاوسه‌نگی فرسه‌ت...
هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی به‌های كار و جێبه‌جێ كردنی پێوانه‌كانی ئه‌دای كاری رۆژانه‌و چاودێریی و گرنگی نه‌دان به مافه گشتییه‌كان و هه‌ستكردن به سته‌م له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه، لێره‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ستی دوژمنكارانه له نێوان به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی و زیادبوونی ژماره‌ی كه‌سانی زیانمه‌ندو فهرامۆشكراوو په‌راوێزخراو له كۆمه‌ڵگادا به شێوه‌یه‌كی گشتی ژنان و گه‌نجان و منداڵانیش.
له راستیدا رێكخستن‌و چالاككردنی كاری كارگێڕی‌و دامه‌زراوه‌یی كاریگه‌رییه‌كی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه چالاككردنی كارگێڕی‌و جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێسا رێكخراوهیهكانی له‌كاردا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆ پته‌وبوون و رێكخستنی چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی په‌یوه‌ندیدار به دروستبوونی هاوكاری و كارلێكی پۆزه‌تیڤانه له نێوان تاك و كۆمه‌ڵگا و تاك و ده‌وڵه‌ت و دروستبوونی ئه‌م كارلێك و په‌یوه‌ندییه ته‌ندروسته بنه‌مایه‌كی پۆزه‌تیڤ بینا ده‌كات له گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاری گشتی كۆمه‌ڵگادا.
چاره‌سه‌ری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
1- ساكاركردنی كه‌ناڵه‌كانی كار (ئیش) به دوو شێوه:
*جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه‌كانی كار به كه‌مترین تێچوون.
*جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه‌كانی كار به خێراترین كات و له نزیكترین شوێن.
2-كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه سووڕاوهكان له‌نێوان فه‌رمانبه‌ره‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئاسانكردنی مامه‌ڵه‌ی كاره‌كان و دابه‌زینی ئاستی حاڵه‌تی رهشووه و به‌رتیل.
3-پێكهێنانی لیژانهی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی ئه‌دای فه‌رمانبه‌ران به جێبه‌جێ كردنی پشكنینی بازنه‌یی له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كاندا و ئاماده‌كردنی راپۆرتی تایبه‌ت به‌و كاره.
4-دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو، به شێوه‌یه‌ك وه‌زیفه گشتییه‌كان دابه‌ش بكرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی سروشتی ئیش و كاره‌كان به‌سه‌ر چه‌ند فیئهیهكدا و پاشان رێكخستنیان و ئه‌و شوێن و پۆستانه‌ی كه به‌تاڵن كه‌سانێكی تێدا ده‌بنرێت به پێوه‌ری شاره‌زایی و ئه‌زموون.
5-دیاریكردنی زیجیره‌ی مووچه بۆ هه‌ر فیئهیهك له‌و فیئانهی كه هاتووه، پاش جێبه‌جێ كردنی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه لێكچوون له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
6-دانانی یه‌كه‌یه‌كی یاسایی چاودێری چالاكی بێلایه‌ن، كاری ته‌نها سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوون بێت له‌سه‌ر پسپۆڕییه‌كان كه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراو و پاشكۆكانیهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
7-چالاككردنی كارگێڕییه خزمه‌تگوزارییه‌كان به جۆرێك هه‌موو كارگێڕی و دامه‌زراوه گشتییه‌كان شاره‌وانییه‌كان كه خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن باشترین خزمه‌تگوزاری بن بۆ هاوڵاتییان.
8-ئیشكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له پێناو ده‌ربازبوون له گه‌نده‌ڵی به كه‌مترین زیانی له‌كاریگه‌رییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كانه‌وه.
9-ئیشكردن به مه‌به‌ستی شه‌فافیه‌ت و رۆشنی له هه‌موو دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا.
سه‌رچاوه‌كان:
* رۆژنامه‌ی الصباح..
* د. منعم عبدالقادر و عبیر نجم عبدالله، مكافحه الفساد الإداری و الإجتماعی واجب وگنی، جامعه بغداد، مركز الدراسات التربویه واڵبحاپ النفسیه.... | <urn:uuid:a3ae5491-07cb-4c0c-93a8-34c5dbfdd06d> | CC-MAIN-2014-42 | http://kargeriuaburi.webnode.com/%D9%87%D8%A9%D9%88%D8%A7%D9%84%D9%89%20%D8%A8%D8%A9%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%AF/ | 2014-10-30T14:23:17Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637898141.14/warc/CC-MAIN-20141030025818-00083-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.981463 | Arab | 44 | {"ckb_Arab_score": 0.9814633131027222, "sdh_Arab_score": 0.01695307157933712} |
بەرد
کەڤرەکان پێکهاتەیەکی سروشتین کە بە کۆبونەوەو ڕەقبوونی خاوێک (مینیراڵ)ێک یان زیاتر دروست بوون بۆ نمونە کەڤری گرانایت تەنها لە خاوی هاڵایت پێکهاتووە و کەڤری گەچ لە کۆبونەوەی هەریەک لە خاوی کوارتز، فیلدسپار و بایۆتایت دروستبووە. کەڤرەکان چینە ڕەقەکەی زەوییان پێکهێناوە. بەشێوەیەکی سەرەکی کەڤرەکان بەپێی شێوازی دروستبوونیان پۆلێندەکرێن بەسەر سێ جۆری سەرەکیدا: ئاگرین، گۆڕاو و نیشتوو. زانستی کەڤرناسی (petrology) کە لە کەڤرەکان دەکۆڵێتەوە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی زەویناسی.
|١- پۆلێن‌کردنی کەڤرەکان|
|١.١ کەڤرە ئاگرینەکان|
|١.٢ کەڤری گۆڕاو|
|١.٣ کەڤری نیشتوو|
|٢- بەکارهێنانی کەڤرەکان|
١-پۆلێن‌کردنی کەڤرەکان[دەستکاری]
کەڤرەکان لە دەنکۆڵەی زۆر وورد پێکهاتوون کە لە سیفەتە فیزیایی و کیمیاییەکاندا جیاوازن و پێیان دەوترێت خاوەکان (minerals) کە یەکەی سەرەکی پێکهێنانی کەڤرەکانن. بە یەکگرتنی دەنکۆڵەکانی خاوێک یان چەند خاوێک کەڤرێک دروست دەبێت کە هەڵگری سیفەتی تایبەتی خۆیەتی. کەڤرەکان وان لەژێر گۆڕانکارییە فیزیای وکیمیاییەکاندان بەکارتێکردنی پلەی گەرمی و پەستان لەسەریان شێوەو قەبارەی دەنکۆڵەکانی و هەندێک جار پێکهاتە کیمیاییەکانیشی گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و لەجۆرێکەوە دەگۆڕێن بۆ جۆرێکی تر، ئەم گۆڕانکارییاانەش پێیاندەوترێت سووڕی کەڤرەکان (Rock Cycle). بەهۆی بوونی ئەم جیاوازیی و گۆڕانکاریانەوە پۆلێنکراون بۆ سێ جۆری سەرەکی.
کەڤری ئاگرین بەو کەڤرانە ئەوترێت کە ڕاستەوخۆ لە ساردبوونەوەی کەڤرە تواوەکانەوە کە پێیان دەوترێت لاڤە دروست بوون. زۆرترین بەشی توێکڵی زەوی پێکدەهێنن. کەڤرە ئاگرینەکانیش لە چەند جۆرێکی جیاواز پێک هاتوون کە دیارترینیان بازەڵت و گابرۆیە کە بە نزیکەیی (%٦٦)ی بەردە ئاگرینەکانن.
کەڤری گۆڕاو ئەو کەڤرانە دەگرێتەوە کە لە گۆڕانکاری کەڤرە ئاگرین و نیشتووەکانەوە دروستدەبێت لەژێر کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و پەستانی بەرز، زیاتر لە چینەکانی ژێرەوەی توێکڵی زەوی دروست دەبن و نزیکەی (%٢٧.٤)ی توێکڵی زەوی پێکدەهێنن. لە دیارترین کەڤرەکانی ئەم جۆرە (ماڕبڵ، سلەیت، کوارتزایت، فایلایت، نایس و سەرپەنتین)ن.
کەڤری نیشتوو ئەم جۆرە کەڤرانە بەزۆری لەسەر ڕووی زەوی دروستدەبن بە کۆبوونەوە و نیشتنی دەنکۆڵە بەردە وردبووەکان کە لە ئەنجامی گۆڕانکاری لە کەش و هەواوە وردبون و بەهۆی ئاو، هەوا، با، سەهۆڵ یان هیزی ڕاکێشانی زەویەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێک و پاشان ڕەقدەبن. پێکهاتەی ئەم جۆرە کەڤرانە تێکەڵەیەکە لە پارچەکانی جۆرەکانی پێشتر و زۆرجار ماددەی ئەندامی زیندەوەران دەچێتە پێکهاتەی ئەم جۆرە کەڤرەوە، بە تایبەت زیندەوەرانی دەریایی کە پێکهاتەی ڕەق لە لەشیاندا هەیە کە پێیاندەوترێت بەبەردبووەکان (fossils). بڵاوترین جۆرەکانی ئەم کەڤرە بریتین لە (شێڵ، کەڤری قوڕین، کەڤری لمین، کەڤری کاربۆنی، کەڤری قوم، لایمستۆن )ن. ئەم جۆرە کەڤرانە بەشێوەی چین چین دەنیشن و هەندێک جار بەهۆی جوڵەی زەوییەوە چەماونەتەوە هەربۆیە زۆرجار بە کەڤری چین چین ناودەبرێن.
٢- بەکارهێنانی کەڤرەکان[دەستکاری]
کەڤرەکان هەر لە کۆنەوە بۆتە جێی سەرنجی مرۆڤ و لەزۆر بواردا بەکارهێنراوە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی، هەر لە کۆنەوە بەکارهێنراوە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی دەستکەوتنی خاوەکان وەک (مس، ئاسن، فافۆن، ئاڵتۆن و ستیل ...هتد) کە تا ئێستا بەردەوامەو لە بەرەو پێشچوندایە، هەروەها لە بواری بیناسازی و جوانکاریدا بەتەواواتی پشت بە کەڤرەکان بەستراوە. لە ئێستاشدا هەموو بوارەکانی تری ژیانی گرتووەتەوە وەک تەندروستی، کشتوکاڵی، پیشەسازی بە هەموو جۆرەکانییەوە. هەر بۆیە ئەو وڵاتەی خاوەنی کەڤری هەمەجۆر و بەنرخ بێت لەڕووی ئابووری و بازرگانییەوە لەپێشەوەی ووڵاتانی دیکەیە. | <urn:uuid:6a9bb91e-4514-4963-af43-2dd56a566055> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%AF | 2014-10-23T19:58:41Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413558067496.61/warc/CC-MAIN-20141017150107-00023-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.982856 | Arab | 50 | {"ckb_Arab_score": 0.9828556180000305, "sdh_Arab_score": 0.011920947581529617} |
نەخشەی جیھان
نەخشەی جیهان ( بە ئینگلیزی: World Map ) بە مانای نەخشەی سەر ڕووی زەوی دێت ، ئەویش بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر. نەخشەکانی جیهان بە زۆری لە جۆرەکانی ( سیاسی و فیزیایی )ن. مەبەست لە نەخشەی سیاسی واتە دیاریکردن و پیشاندانی سنووری وڵاتانی جیهان و مەبەستیش لە نەخشەی فیزیایی واتە دیاریکردنی ( بەرزایی و شاخ و دۆڵ و جۆری خاک و ..هتد ). | <urn:uuid:c8eaa27f-7309-48d8-bef2-85bb536f88ad> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%DB%95%D8%AE%D8%B4%DB%95%DB%8C_%D8%AC%DB%8C%DA%BE%D8%A7%D9%86 | 2014-10-25T21:14:18Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119650516.39/warc/CC-MAIN-20141024030050-00287-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.970214 | Arab | 70 | {"ckb_Arab_score": 0.9702143669128418, "sdh_Arab_score": 0.023110471665859222} |
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامى ئه‌زمونه گشتیه‌كانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی له وێب سایتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به‌هۆى كێشه‌یه‌كى هونه‌رییه‌وه ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت :"ئێستا كارمه‌نده‌كانمان كارى تێدا ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌درێت له نزیكترین كاتدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت, تا جارێكى تر ناو و ئه‌نجامى قوتابیانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی بڵاوبكرێته‌وه له‌ڕێگه‌ى سایته‌كه‌مانه‌وه"
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م جۆره گرفته گرفتێكی به‌رده‌وامی ئه‌و وێب سایته‌یه، چونكه هه‌موو ساڵێك له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ئه‌و وێب سایته به‌هۆی ته‌حمول نه‌كردنی ئه‌و لۆد و بارگرانییه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سێرڤه‌ری وێب سایته‌كه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌ردانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه له‌و كاته‌دا وێب سایته‌كه ڕاده‌وه‌ستێت و تا ئه‌و كاته‌ی لۆدهكه له‌سه‌ری لاده‌چێت و ئاسایی نه‌بێته‌وه وێب سایته‌كه ناكرێته‌وه
ئه‌مه‌ش ئه‌و لینكهیه كه ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه | <urn:uuid:f1565a58-2885-465e-bcf2-4ac670ab5ea2> | CC-MAIN-2014-42 | http://kurdistanboy.blogfa.com/post-68.aspx | 2014-10-21T07:01:00Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507444209.14/warc/CC-MAIN-20141017005724-00078-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.9975 | Arab | 15 | {"ckb_Arab_score": 0.9975004196166992} |
Alanna Shaikh:
ئەلانا شەیخ: چۆن خۆم بۆ توشبون بە ئەلزەهایمەر ئامادە دەکەم
کاتێک کە دایک و باوکمان توشی ئەلزەهایمەر دەبن، زوربەمان، یان ئینکاری دەکەین و دەڵێین "ئێمە توش نابین" یاخود رێ و شوێنی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە دەگرینە بەر. بەڵام ئالانا شەیخ کە شارەزای بواری تەندروستی جیهانییە و هاوڕێی (تێد)ە، دیدێکی جیاوازی هەیە. ئالانا سێ هەنگاوی کرداری دەنێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو کاتەی توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت. | <urn:uuid:d929fb5e-1102-4299-9634-b847b6bbe357> | CC-MAIN-2014-42 | http://www.ted.com/talks/alanna_shaikh_how_i_m_preparing_to_get_alzheimer_s?language=ku | 2014-10-31T19:33:11Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637900160.30/warc/CC-MAIN-20141030025820-00006-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.985704 | Arab | 37 | {"ckb_Arab_score": 0.9857044816017151, "hac_Arab_score": 0.011015352793037891} |
زۆربەی دارێژەران و تەلارسازانی نەخشەکانی خانووبەرە کە کارەکانیان دارشتنە، یێکەمین بژاردەیان AutoCad ـە. ئەم ئامرازە پیشەیی(Professional*)یـە تەواوی ئیمکاناتی پێویستی هەیە بەڵام کارپێکردنی زۆر دژوارە و تەنیا پیشەییەکان دەتوانن بەکاری بهێنن. لێرەدا ئێمە دەمانهەوێ ئامرازێک بناسێنین کە هاوکات لە گەڵ پیشەیی بوون، زۆر ساکارە و بە نیسبەت AutoCad زۆر هاسانتر کاری دارشتن دەستەبەر دەکات.
درێـــژەی بـــابـــەت و داگـــرتــن
ئێستاکە کۆمپانیای Ashampoo ئەوەندە پێشکەوتووە کە دەتوانێ زیاتر لە ٢٠ بوار دا بەلانی کەمەوە ئامرازێکیان بۆ بەرهەم بێنێ و لە هەر ئامرازێکیش دا ئەوەندە سەرکەوتووە کە توانیوێتی جێگەی تایبەتی لە ناو بەکارهێنەراندا بۆ خۆی تەرخان بکات. Ashampoo *Registry Cleaner نوێترین ئامرازی ئەم کۆمپانیایەیە کە بەرهەم هاتووە و هەر وەک لە ناوەکەی را دیارە، ئامرازێکی بواری خاوێنکردنەوەی تۆمارگەیە لە فایلە خەرابوو و تێکچووەکان و هەروەها فایلە زێدەکان کە دەتوانن لە سەر ویندۆز کاریگەریان هەبێ.
DVDStyler یێکێ لەو ئامرازە خۆراییانەیە کە دەتوانین بۆ درووست کردنی مێنۆ لە سەر دی وی دی بەکاری بهێنین. ئامرازێکی ساکار و کەم قەبارەیە کە هاوکات لە گەڵ ساکاربوونی دا ئیمکاناتێکی زۆر بۆ درووست کردنی دی وی دی بە شێوەی پیشەیی بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. کارپێکردن بەم ئامرازە بە هۆی هاسان بوونی بژاردەکانی، زۆر هاسانە بەڵام کەمێک دەبێ کات و سەلیقەی بۆ تەرخان بکەین هەتا بتوانین بە سەرنجدان بە بابەتی فیلم مێنۆکانی لە قەراخ یێک دا بچێنین هەتا لە کۆتایی دا بتوانین دی وی دی فیلمێکی سەرنج راکێش بخوڵقێنین.
ئەمرۆکە زۆرێک لە کەسانی زانا و شارەزا، ئەو کەسانە بە سەرکەوتوو دادەنێن کە بتوانێ بە چەندین زمانی زیندووی دوونیا وەک ئینگلیزی کە ئێستاکە بۆتە زمانی یێکەمی دونیا و زۆربەی بابەت و نووسراوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەم زمانە بڵاو دەکرێنەوە، زاڵ بێ و بتوانێ بە هاسانی دەق (Text*) ــەکانی ئەم زمانە وەرگێرێتە سەرزمانی دیکە. بەڵام بە دڵنیاییەوە فێربوونی چەندین زمان بۆ هەموو کەس کارێکی دژوارە و هەروەها کاتگریش بە هەژمار دێت. زۆربەی زۆری کەسانی تێگەیشتوو و زانا لە سەر ئەو بڕوایەن کە بە گشتی تاکی کۆمەڵ لە کەسانی ئاسایی ڕا بگرە هەتا شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکان، بازەرگان و خویندکاران و...پێویستیان بەوە هەیە کە بۆ سەرکەوتن لە کار و پیشەی خۆیاندا لە نووسراوە و بابەتی زمانەکانی دیکە و وەرگێردراوەکانیان بەهرەمەند بن، بەڵام بە هۆی ئەوەی زۆربەی ئەو کەسانە زمانی ئینگلیزی نازانن، بۆ وەرگێڕانی دەقەکانیان ناچارن وەرگێرەکانی پیشەیی بەکار بهێنن. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ خەرجێکی زۆری بۆ تەرخان بکەن، هەر بۆیێ کۆمپانیایێکی زۆر بڕیاریان دا کە بە بەرهەمهێنانی دیکشێنێری و ئامرازەکانی وەرگێڕان ئەو کەسانە لەم گرفتەش رزگار بکەن.
هەر وەک فیلمەکان، موزیکەکان و زۆرێک لە بژاردەکانی دیکە گۆڕینی فۆرمەت مانای هەیە بۆ وێنەکانیش هەبونی ئامرازێکی باش بۆ گۆڕینی فۆرمەت دەتوانێ گرینگی و بایەخی خۆی هەبێ کە زۆرێک لە بەکارهێنەران رەنگە سەرنجیان بەم خاڵە نەدابێ. هەڵبەت رەنگە ئەم گرینگی پێنەدانە نەبوونی پێویست بوون بێ بەم ئامرازە،هێندێک کات دێتە هەن کە ناچار دەبین فۆرمەتەکانی وێنەش بگۆڕین، بۆ وێنە هەموو سیستەمەکان ناتوانن تەواوی فۆرمەتەکانی وێنە بناسنەوە پێشانیان بدەن، لێرەیە کە دەبێ وێنەکان بگۆڕینە سەر ئەو فۆرمەتەی کە لە گەڵ سیستەمەکەدا دەگونجێن. AnyPic Image Converter ئامرازێکی کارایە کە دەتوانێ بەم ئەرکە هەستێت. ئامرازێک کە دەتوانێ بە پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان و رێکخستنی جۆراوجۆر هەڵبستێ بە گۆڕینی فۆرمەتی دڵخواز.
دەکرێ ئیجرای فایلەکانی دەنگ و رەنگ زۆر هاسانتر لە پێشوو بە ئامرازە ساکارەکانیش دەستەبەر بکرێت. بۆ وێنە لە ویندۆز ٧ دا سەرەڕای ئەوەی کەبە شێوەی ئاسایی کۆدێکی زۆرلە ناو ویندۆز دا جێگیر کراوە، بەڵام بە ئامرازی وەک Windows 7 Codecs دەتوانین نوێترین کۆدێکەکان لە ویندۆز دا کۆپی بکەین هەتا هاسانتر فایلەکانی دەنگ و رەنگ ئیجرا بکرێن. ئەم کۆئامرازە بە پێشکەش کردنی وەشانەکانیی نوێ، گرینگ‌ترین و نوێترین کۆدێکی دەنگ و رەنگ لە سەر سیستەمی کردەیی ویندۆز ٧ کۆپی دەکات و بە شێوەی خۆکارانە وەشانەکانی پێشووی ئەم کۆدێکانە دەسڕێتەوە و وەشانەکانی نوێی لە سەر جێگیر و ئاکتیڤ دەکات.
لاپه‌ره‌ی :
1 , 2 , 3 , 4 , 5 , 6 , 7 , 8 , 9 , 10 , 11 , 12 ,
13 , 14 , 15 , 16 , 17 , 18 , 29 , 20 , 21 , 22 , 23 , 24
, 25 | <urn:uuid:447135cb-b10e-4949-8f9a-0024a48550ca> | CC-MAIN-2014-42 | http://www.shnosoft.blogspot.com/ | 2014-10-20T22:45:55Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507443451.12/warc/CC-MAIN-20141017005723-00143-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.96451 | Arab | 20 | {"ckb_Arab_score": 0.9645103812217712, "sdh_Arab_score": 0.020487459376454353, "hac_Arab_score": 0.015015765093266964} |
یورانیوم (بە ئینگلیزی: Uranium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «U» و گەردیلە ژمارەی ٩٢. ماددەیەکە لە سروشتدا کەمە چەند بەکارھێنانی ھەیە بەڵام زۆر جار خراپ بە کار ھێنراوە بە مەبەستی سەربازی بووە بەڵام سوودی زۆری ھەیە وەک دروستکردنی وزەی کارەبا بەڵام ماددەیەکی تیشکدەرە گەر تیشکەکە بە لەشی مرۆڤ بکەویت یان دەیکوژێ بە نارەحەتی یان تو.شی نەخۆشی شێرپەنجەی دەکات کە چارەسەری نییە و پاش ماوەیەک دەمرێت. لە یورانیوم چەند ماددەیەکی بەھێزتر ھەیە کە دەستکردە یان سروشتین بەڵام زیانەکانی لە سوودەکانی زیاترە. ئەگەر یورانیوم چاک بکریت واتە بەکاربھێنرێت لە ھەر جێگەیەکدا ئەوا ئەو شوێنە تووشی پیسبوونی ئەتۆمی دەبێت کە ھەموو شێوەیەکی ژیان تێدا نامێنیت و ناتوانین ئەو جێگەیە بەکار بێنین و بۆ ماوەی نزیکەی ١٠٠٠٠ ساڵ پاک نابێتەوە.
یورانیۆم | <urn:uuid:bd72300f-dd60-4a72-86bd-1ee49106e391> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%D9%88%D9%85 | 2014-10-26T05:12:47Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119655893.49/warc/CC-MAIN-20141024030055-00222-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99941 | Arab | 106 | {"ckb_Arab_score": 0.9994100332260132} |
هه‌ورامان مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی گۆرانییه و گۆرانییه‌کانیشی زۆر به‌ربڵاو و به‌هێزن .زمانی گۆرانییه‌کانی هه‌ورامان زمانێکی ئاساییه و له گه‌ڵ سرووشتی هه‌ورامان،داب و نه‌ریت و شێوازی ژیانی خه‌ڵکه‌که له هه‌موو بوارێک‌دا تێکه‌ڵه.
ههورامانییش به پێشینه‌یه‌کی حیماسی و عیرفانی و ساکاری عاتیفی دانیشتوانی و جوانی سرووشتی له رۆژگارانی کۆنه‌وه تا ئێستا هونه‌رمه‌ندانی زۆری له داوێنی خۆی په‌روه‌رده کردووه.گۆرانی هه‌ورامی جه‌ند شێوازێکی هه‌یه که سه‌ره‌کیترینی ئه‌م شێوازانه سیاچه‌مانه‌یه.سیاچه‌مانه لای خه‌ڵکی هه‌ورامان پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه و به کۆنترین میراتی کولتووری خۆیان ده‌یناسێنن.
مۆسیقای هه‌ورامی که به‌شێکه له مۆسیقای کوردی قووڵاییه‌کی گه‌وره‌ی له مێژووی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ماندا هه‌یه،به‌شێکی هه‌میشه زیندوو له ناسنامه‌ی هه‌ورامییه‌کان.ده‌توانین بڵین ئه‌م مۆسیقایه به‌شێکی زۆری سروودی میللی و مه‌زهه‌بی خه‌ڵکی هه‌ورامان له به‌ر ده‌گرێت.گرنگترین به‌ڵگه له باره‌ی مۆسیقای هه‌ورامانه‌وه که کتێبی "المعجم فی معاییر اشعارالعجم" ی "شمس قیس رازی" له سه‌ده‌ی7.ه ئه‌مه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێت و ده‌ڵێت که خۆشتری ئه‌وزان فه‌هله‌ویات(په‌هله‌ویات)ه که ئورامهنان دایانخوێندهوه،
سیاچه‌مانه نهێنی هه‌زار ساڵه‌ی خه‌م و ناخۆشیه‌کان و ناحه‌زیه‌کان و ره‌نجی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه تێدایه. سیاچه‌مانه ئاواز و گۆرانییه‌کی ڕه‌سه‌ن و مێژوویی ناوچه‌ی هه‌ورامانه که به ڕاستی هه‌ر وه‌کوو دیمه‌نی هه‌ورامان سێحراوی و دڵڕفێنه، ئێمه‌یش ده‌بێ وه‌کوو مێژوویه‌کی کۆن و باستانی که ریشه‌ی له کولتووری ئێمه‌دا چه‌قاندووه چاوی لێ بکه‌ین،مێژوو و شارستانییه‌تی چوار ههزارساله که هونه‌ری باستانی و پاراوی کوردی به خه‌ڵکی جیهان ناساندووه و بووه‌ته هۆی شانازی بۆ خه‌ڵکی هه‌موو کوردستان..........
سیاچه‌مانه باشترین پارێزه‌ری زاراوه‌ی ههورامییشه چوون ئه‌و شیعرانه‌ی که بۆ وتنی سیاچه‌مانه که‌ڵکیان لێ ده‌گیرێ یا هی شاعیره به ناوبانگهکانه که به هه‌ورامی شیعریان وتووه وه‌کوو مه‌وله‌وی،بێسارانی،صه‌یدی و... یان فۆلکلۆرن که سینه به سینه تا ئێستا هاتوون،ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه زۆربه‌ی وشه ڕه‌سه‌نه‌کانی زاراوه‌ی هه‌ورامی بپارێزێ و هیچ ئاڵوو گۆڕێ تیایانا نه‌بینرێت که ئه‌مه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه.
یه‌کێ تر له گرینگییه‌کانی سیاچه‌مانه ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی بێژه‌رانی سه‌وادێکی ئاکادمیکیان نه‌بووه یان زۆربایشیان بێ سه‌واد بوون.
له باره‌ی مێژووی سیاچه‌مانه‌وه بیر و ڕای زۆر هه‌یه بڕێکیان پێیان وایه که یه‌که‌مین سیاچه‌مانه بۆ زه‌رده‌شت خوێنراوهتهوه،بڕێکی تر پێیان وایه یه‌که‌مین سیاچه‌مانه بۆ پیرشالیاریان وتووه،بڕێکیش ده‌ڵێن:رۆژگارێک خۆسرهوپهرویز بۆ ڕاو دێت بۆ هه‌ورامان و کاتێ ئه‌و سرووشته جوان و دڵڕفێنه‌ی هه‌ورامان ده‌بینێ به مۆسیقا زانه‌که‌ی خۆی "باربد" ده‌ستووری داوه که ئاهه‌نگێ له وه‌سفی هه‌وراماندا بۆی ساز بکات ئه‌و ئاهه‌نگی هه‌ورامانی "باربد"ه هه‌ر ئه‌و سیاچه‌مانه‌یه که له ڕه‌وتی مێژوودا ئاڵووگۆڕی به سه‌ر هاتووه.
له باره‌ی مانای وشه‌ی سیاچهمانهیش چه‌ند بۆچوونێک هه‌یه:
یه‌که‌م: سیاچه‌مان به مانای چاوڕهشان،سێوه‌ری باخ و چیمانی دارستان
دووهه‌م:سه‌رچه‌مان به مانای سه‌رچاوان که سه‌رچاوه‌که‌ی ئاویش له به‌ر ده‌گرێ
سێهه‌م:سیاجامان به مانای کراس ڕه‌شان که مهباست مرۆڤه ئایینیه‌کانه یان مۆخه‌کان زه‌رده‌شت،ئه‌و مرۆڤه ئایینیانه جلووبه‌رگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه که بریتییه له(چۆغه‌ی ڕه‌شی درێژ،شه‌رواڵی ڕه‌ش،مێزه‌ره‌ی ڕه‌ش و پشتوێنی سێگرێ) له کاتی له‌به‌ر کهردنیشیان چۆغهکهیان به سه‌ر شهرواڵهکاندا درێژ کردۆته‌وه و پێیان وتراوه (سیا جامگان-سیاجامانهڕهشپۆشاک) ئه‌م سیاجامانه له سه‌رده‌می زه‌رده‌شتدا وه‌ک ئه‌رکی دینی هه‌موو سرووده‌کانی"گاتا"کانیان له به‌ر بووه و به ئاوازه‌وه بۆ خه‌ڵکیان خوێندۆته‌وه،شێوازی خوێندنه‌که‌ش به جۆرێک له ئاواز و گۆرانی بووه که به ده‌نگێکی خۆش و هه‌ناسه‌یه‌کی درێژه‌وه خوێندوویانه‌ته‌وه.ئه‌م سیا جامگانه له شوێنی تایبه‌ت و پیرۆزدا سرووده‌کانی خوێندۆته‌وه و هه‌ورامییه‌کانیش له درێژایی مێژوودا ئه‌و سرووده پیرۆزانه‌یان له بیر نه‌بردۆته‌وه و پاشان بێژه‌ران و ده‌نگ خۆشان به پێوه‌ر و زه‌وق و بۆچوونی خۆیان شیعر و هۆنراوه‌کانیان جێ به جێ کردوونه‌ته‌وه و ئاڵووگۆڕی مۆسیقاییشیان له سه‌ر کردووه و به شێوه‌ی ئیمڕۆیی به ده‌سی ئێمه گه‌یشتووه. سیاچه‌مانه مۆسیقای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌و مۆسیقایه له نێو گهڵووی یان حه‌نجه‌ره‌ی بێژه‌ر پێک دێت. سیاچه‌مانه ناوه‌رۆکی ئێجگار زۆری هه‌یه که تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر بڕێکیان(خۆشه‌ویستی،ژینگه پارێزی،زێد دۆستی،ئاوه‌دانکردنه‌وه،ژیانی مرۆڤ،په‌یوه‌ندی رۆحی و عاتیفی مرۆڤ،وه‌سفی دوو مه‌عشووق(وڵات،ژن)،وه‌سفی سرووشت،ڕه‌خنه گرتن له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،دووری،دڵنیایی و...).
له وتنی سیاچه‌مانه زۆرجار دوو گۆرانیبێژ به‌شداری ده‌که‌ن،یه‌کێکیان نیو دێڕی شیعرێک ئێژێت ئه و به‌رامبه‌ره‌که‌شی نیو دێڕه‌که‌ی تری بۆ ته‌واو ده‌کات یا خۆد هه‌ر یه‌کێکیان دێڕێکی ته‌واو ئێژن ئه‌مه‌ش به پێی(توانا،حه‌ز،سه‌لیقه)ی گۆرانیبێژه‌کان و ئیتر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامده‌بن هه‌تاکوو کۆتایی،شتێکی ئاشکرایه هه‌موو گۆرانیبێژێک ناتوانێت سیاچه‌مانه بێژێت و ته‌نیا ده‌نگخۆشی مه‌رج نییه بۆ وتنی سیاچه‌مانه به‌ڵکوو چه‌ند مه‌رجێک هه‌ن بۆ گۆرانیبێژ بۆ ئه‌وه‌ی بێت به سیاچه‌مانه بێژ.بڕێ له‌و مه‌رجانه ئه‌مانه‌ن:1.به‌زمه‌کانی سیاچه‌مانه بزانێت و بتوانێ له یاکتریان جیا بکاته‌وه 2.شاره‌زای شێوازی وتنی سیاچه‌مانه بێت 3.ته‌به‌قه‌ی ده‌نگی گونجاو بێت بۆ وتنی سیاچه‌مانه
هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌ک زۆر سیاچه‌مانه بێژی به سه‌لیقه و ده‌نگ خۆش له هه‌وراماندا هه‌ڵکه‌وتوون به‌ڵام زۆربه‌یان گومناو کراون چوونکه مێژووی ژیانیان نه‌نووسراوه‌ته‌وه و له سه‌رده‌می ژیانی ئه‌وانیشدا ئامێره‌کانی تۆمارکردن نه‌بوون. سیاچه‌مانه بێژه به‌ناو بانگه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆریان کۆچی دواییان کردووه و ژماره‌یه‌کیشیان له ژیاندان و به‌رده‌وام له خزمه‌تی گۆرانی ههورامیدان
1.ئه‌وانه‌ی کۆچی دواییان کردووه:
• ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌ی داود ناسراو به (ئه‌حل نذهوسوودی)
• مامۆ جافر ناسراو به(جافه شێت)
• حه‌مه که‌ریم عه‌بدوڵلا قادر ناسراو به (حه‌مه که‌ریمۆ عهبوولهی)
• حسێن حه‌مه‌لاو ناسراو به (حسێنۆ لاوه‌ی)
• ئه‌حمه‌دی نازارێ
• قادر مۆراد ناسراو به (قاله موراد)
• مام هه‌یه‌ری نۆدشی ناسراو به (مامۆ هه‌یه‌ر)
• ماجنوون محه‌ممه‌د ناسراو به (مه‌جنون که‌یمنه‌یی)
• محه‌ممه‌د پیلوو
• عه‌بدوڵلا کافێ ناسراو به (عه‌وده کافیله)
• حه‌سه‌ن ڕه‌حمان ناسراو به (حه‌سه‌نی ڕه‌حمانه سیاو)
هه‌ر وه‌ها(مام قادری پاوه‌یی،فه‌ره‌ج حه‌مه‌مین ته‌وێڵه‌یی،عه‌بدوڵلا ساڵح ناسراو به عه‌به‌ی سه‌لاحه،یۆسۆلهی جانانه‌ی دزاوه‌ری،مامۆ ئه‌میری هاواری،مامۆ که‌ریمی دهرهتۆیی،ئه‌لیله‌ی نه‌وسوودی،حه‌مه جافری حه‌مه،حه‌مه‌ی ئهلیمحهممهد ته‌وێڵه‌یی،زۆراب محه‌ممه‌د که‌یمنه‌یی) ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ژماره‌ییه‌کی زۆریان به داخه‌وه هیچ شوێنه‌وارێکی گۆرانی‌یان وه‌کوو کاسێت له شوێن به جێ نه‌ماوه.
2.ئه‌و هۆنه‌رمه‌ندانه‌ی که ئێستاش له ژیاندان:
• حه‌یران خانم ناسراو به (واڵه حه‌یرانێ) خۆشکی مه‌جنوون و شه‌فێع کهیمنهییه
• عوسمان که‌یمنه‌یی
• حه‌مه حسێن که‌یمنه‌یی
• جه‌میل نه‌وسوودی
• ڕۆسته‌م که‌یمنه‌یی
• شه‌فێع که‌یمنه‌یی
• جه‌هانبه‌خش ناسراو به (به‌خشه)
• سه‌باح هه‌ورامی
هه‌ر وه‌ها (تۆفێق زاوه‌ری،عه‌لی حاجی خدر ته‌وێڵه‌یی،ئیسماعیل هانهگهرمڵهیی،سیروان حه‌مه‌حسێن که‌یمنه‌یی،سه‌عدی ئه‌حمه‌دی،فه‌رزاد ئه‌مینی،مه‌ولوود شۆشمهیی،عه‌تا زه‌ڵمی،عه‌لی خه‌رامان به‌ڵخه‌یی،حه‌مه خان به‌ڵخه‌یی،حاجی ڕه‌حمان ته‌وێڵه‌یی،یوونس میرزا،سیروان حاجی عارف،نزار سابیر،حه‌مه‌مینی خوایشتی،فه‌تحۆڵلا ئه‌مینی،جه‌لال هه‌رسینی و...)
سیاچه‌مانه گۆرانییه‌کی پیاوانه‌یه و دانه دانه ژنی سیاچه‌مانه بێژ به‌ر چاو ده‌که‌وێت که ئه‌مه بڕوای داتاشراو له ئایدئولوژیای زاڵ به کۆمه‌ڵ دا و لایه‌کی ته‌وه دوو قۆڵی ئایین نیشان ده‌دات.
له سه‌ر سیاچه‌مانه وتنی ژنان به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له بهرداست نییه و ته‌نیا به پێی ناوه‌رۆک روون ئه‌بێته‌وه که کام سیاچه‌مانه تایبه‌تی ژنانه.بڕێ له‌و سیاچه‌مانه ژنانه ئێستایش له بڕێ له شوێنه‌کانی هه‌وراماندا ماونه‌ته‌وه.به ڵام هۆی ئایین و بڕوای زاڵی کۆمه‌ڵ ئه‌و توانایه له ژن سنراوه‌ته‌وه که سیاچه‌مانه خۆیان به باشی بێننه ئاراوه.له هه‌وه‌ڵی سه‌ده‌ی 7زایینی ده دوای ڕووخانی ساسانیه‌کان و زاڵ بوونی ئیسلام له سه‌ر هه‌ورامان دا گۆرانی وتنی ژن به هۆی ڕاکێشانی سه‌رنجی ده‌سته‌ی پیاوه‌وه حه‌رام ده‌کرێت و ژن وه‌کوو سیاچه‌مانه بێژی ئه‌وتۆ ڕۆڵی نابێ.ئایدئولوژیای زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵ ده گۆرانی وتنی ژن به عه‌یب ده‌زانێ. سیاچه‌مانه پیاوان پله‌یه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه به هۆی ئایین و بڕوای ناو کۆماڵ مافی زۆرتریشی پێدراوه.
سیاچه‌مانه ژنان به ئاهه‌نگی درامی له چاره‌نووسی تاڵی ژن ده‌دوێن وه‌کوو به‌یتی خواره‌وه که باسی ژن به ژن کردن ده‌کات و بێ ده‌سه‌ڵاتی ژن نیشان ده‌دات
فره فراوان ژه‌ن به ژه‌ن که‌ردێ
کناچێ ڕوومه‌ت سووچیهو هه‌ڕ به‌ردێ
ناوه‌رۆکی سیاچه‌مانه‌ی ژنان (دووری له ماڵه باوان،بێ ده‌سه‌ڵاتی،کوژانه‌وه‌ی گڕی خۆشه‌ویستی،دووری ،سکاڵا،تووڕه‌یی،بێزاری له نه‌ریتی ناحه‌زی کۆمه‌ڵ) ئه‌م ناوه‌رۆکانه ئه‌مه به ئێمه ده‌سه‌لمێنێ که ژن که‌متر له پیاو ده‌توانێ ناوه‌رۆکی ئه‌وینداری بێژێت به هۆی عه‌یب بوون و بڕوای زاڵی کۆمه‌ڵ
نموونه‌یه‌ک له سیاچه‌مانه:
با ژه‌ره‌ژ وانۆ جه پاینۆ دۆڵا
داخی داخانم هه‌ورامان چۆڵا
کۆگاو خهمهکام هۆرگیروو به کۆڵ
به‌رووش هه‌وارگه‌ی هه‌ورامانی چۆڵ
ئینهنه مه‌حشه‌ر ئینهنه کزۆڵی
یاران کێ دیه‌ن به‌هه‌شت به چۆڵی
واتا: با که‌و بخوێنێ له پای دۆڵانا داخی داخانم هه‌ورامان چۆڵ بووه.کۆگای خه‌مه‌کانم به کۆڵ هه‌ڵده‌گرم ده‌یانبه‌م به‌ره‌و هه‌ورامانی چۆڵ،ئه‌مه‌یه مه‌حشه‌ر ئه‌مه‌یه کزۆڵی یاران که به‌هه‌شتی به چۆڵی دیوه.
سه‌رچاوه‌کان:
• هه‌ورامان،لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژووی-کولتووریه-نووسینی ئه‌یوب رۆسته‌م-چاپی یه‌که‌م زستانی 2004
• ئاهوورامان-جه‌لیل عه‌باسی چاپی یه‌که‌م 2008
• وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگی،ئه‌ده‌بی،کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی خوێندکارانی زانستگای کوردستان ساڵی دووهه‌م به‌هاری 2706ی کوردی
• سیاچه‌مانه هه‌ورامی-سیرووس عه‌زیزی
• روزنامه مستقل سرسری صبح ایران 10/7/85
• وارثان کهنترین نغمه ها-علی اکبری | <urn:uuid:81c63d02-4411-42a8-989f-d5cf20e0132e> | CC-MAIN-2014-42 | http://sarkav.blogfa.com/cat-22.aspx | 2014-10-31T21:10:57Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637900379.37/warc/CC-MAIN-20141030025820-00127-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.979576 | Arab | 53 | {"ckb_Arab_score": 0.9795761704444885, "hac_Arab_score": 0.01682615466415882} |
گۆڕینی فۆنت
قایمقامی قەزای هەڵەبجە، لەکاتی رووماڵکردنی بایکۆتی خوێندنگەکانی شارەکەدا، دەستدەگرێت بەسەر کامێرایەکی NRT دا‌و کاسێتەکەشی دەشکێنێت. سالم حەمەخان، پەیامنێری NRT وتی لە کاتێکدا کە ئەوان سەرقاڵی وێنەگرتن بوون، لەبەردەم قوتابخانەیەکدا، گۆران ئەدهەم، قائیمقامی هەڵەبجە خۆی گەیشتۆتە ناوچەکەو فەرمانیدا کە دەستبگرن بەسەر کامێراکەدا. سالم وتیشی توانیویانە کامێراکە وەربگرنەوە، بەڵام قایمقام لەبەرچاوی خۆیان کاسێتی ناو کامێراکەی شکاندووە. لەبەرامبەردا، قایمقامی هەڵەبجە بۆ NRT هۆکاری دەستبەسەردا گرتنى کامێراکە و شکاندنى کاسێتەکەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە ، کە گوایا کامێرامانەکە کارمەندی حکومییەو کارەکەی خۆی بەجێهێشتوە بۆیە ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا کردوە. هەر ئەمڕۆش لەشاری سلێمانی رێگری لە کامێرامان و پەیامنێرانی NRT کرا کە رووماڵی مانگرتنەکەی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەو خوێندنگەکان کرا، سەرەڕای ئەوەی کە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی رێگری لە NRT کرد رووماڵی ئەو چالاکییەی پەیمانگاکە بکات کە بەبۆنەی ١١٣ هەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردییەوە سازیان کردبوو. | <urn:uuid:fdc4c7e6-9189-4a7d-8c34-f3a5c6d4bcc6> | CC-MAIN-2014-42 | http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=1251 | 2014-11-01T00:53:46Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637901687.31/warc/CC-MAIN-20141030025821-00202-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.858788 | Arab | 18 | {"ckb_Arab_score": 0.8587883710861206, "sdh_Arab_score": 0.08294878154993057, "hac_Arab_score": 0.058228202164173126} |
سپا یان سوپا بەو ھێزە دەڵێن کە چالاکیەکانی سەربازی لەسەر زەوی ئەنجام دەدا، ھەر ئەرتەشێک لە سێ ھێزی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی پێک دێ کە لە لایەن ستافی ھاوبەش بە شێوەیەکی ھاوھەنگاو و پێکەوە کاردەکەن.
ھێزی زەمینی خۆی لە چەند بەشی جیاواز پێک دێ وەکوو پیادە نیزام، تیپە زرێیەکان و ھتد. | <urn:uuid:e66c482e-4b9d-450b-b033-f5beeb289302> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%BE%D8%A7 | 2014-10-25T17:31:06Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119648891.34/warc/CC-MAIN-20141024030048-00231-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999384 | Arab | 86 | {"ckb_Arab_score": 0.9993841052055359} |
فریدا کالۆ
فریدا کاھلۆ دی ڕیڤێرا ناسراو بە فریدا کاھلۆ (بەئینگلیزی:Frida Kahlo) لەدایک بووی ٦ی تەمموزی ١٩٠٧ لە مەکسیکۆ سیتی پایتەختی ووڵاتی مەکسیک ، فریفا کاھلۆ خانمە ھونەرمەند و وێنەکێشێکی ناسراوە لە مەکسیک و یەکێکیشە لەو ھوونەرمەندانە کەوتونەتە سەر ڕێبازی سوریالیزم ، فریدا کاھلۆ لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرا چووە ژیانی ھاوسەرگیری لەساڵی ١٩٣٢ بووە ، لەکۆتایدا لەڕۆژی ١٣ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٦ فریدا کاھلۆ کۆچی دوایی کرد.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:eebd48a0-b5bb-4cde-b67a-2162a22a11c4> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%D8%B1%DB%8C%D8%AF%D8%A7_%DA%A9%D8%A7%D9%84%DB%86 | 2014-10-26T05:58:53Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119658026.51/warc/CC-MAIN-20141024030058-00223-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995133 | Arab | 54 | {"ckb_Arab_score": 0.9951328635215759} |
ئەپاچی ڕاژەکار
پێرست
ناوی ئەپاچی[دەستکاری]
ناوی ئەپاچی ھەڵبژێردراوە وەک ڕێز لێنانێک بو ھیندییە ئەمەریکاییەکان، ئەو خێڵە ڕەسەنە ناوبانگیان ھەبوو بەئازایەتیی و توند و تۆڵی ئاکاریان. بەشێوەیەکی گشتی ناوەکە جێی ڕەزامەندی بوو، ئەگەرچی لەبنەڕەتدا ناوی ئەپاچی لەو گورزە(پاچ patch) کۆدە پشتێنییانەوە ھات کە بۆ چاکسازی کردنی ڕاژەکار پەرەی پێدرا.
مێژووی دروستبوونی[دەستکاری]
ئەپاچی ڕاژەکارێکی وێبە، بێ بەرامبەر بڵاوکراوەتەوە لەشێوەی ژێدەرکراوە دا open source. یەکەم دەرچوونی لە ١.١٢.١٩٩٥ بەشێوەیەکی ئاشکرا بڵاوکرایەوە، پێش ئەو دەمە چەند مانگێک بوو لەژێرتاقیکردنەوە و کەلێن بنبڕکردندا بوو، و وەشانی تایبەتی لێ بڵاودەکرایەوە، ئەوەبوو مانگی ٠٤.١٩٩٥ دەرچونی ٠.٦.٢ ـی گرنگیی و ڕەوتی خۆی سەلماند.
ڕاژەکاری ئەپاچی (بریتیە لە A PAtCHy Server) بنچینەی لەسەر کۆدێکی ئامادەکراو دانا و زنجیرەیەک پەڕگەی پاچ patch file. لەمانگی ٢.١٩٩٥ دا ناسرواترین و بەربڵاوترین کاڵای نەرمی ڕاژەکار لەسەر وێب بریتی بوو لە httpd ـی NCSA کە لە لایەن ڕۆب ماک کوول پەرەی پێ‌درابوو لە زانکۆی ئیلینۆیس لە بنکەی نەتەوەیی National Center for Supercomputing Applications (NCSA) لە ناوەڕاستی ١٩٩٤ دا پەرەپێدانی http تاڕادەیەک وەستا بە ھۆی دەست لەکارکێشانەوەی ڕۆب لە NCSA ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەدەست ڕەنگینەکانی بواری وێب دەست بەکار بوون لەگەشەپێدانی، بەڵام ھەر یەکە و لەلایەکەوە بوو، کەپێویست بوو ھەموو کۆک بن و دەرچونێکی ھاوبەش بڵاوبکەنەوە، ئەوەبوو کۆمەڵێ لەو وێبماستەرانە بەھۆی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە گورزێکی کاریان پێکھێنا، لەشێوەی کۆمەڵە پاتچ دا توانیان مەبەست و گۆڕانکارییەکانی کە پەرەیان پێدابوو بە ئەنجام بگەیەنن.
براین بێلێندۆرف Brian Behlendorf و کلیف سکۆلنیک Cliff Skolnick لە کالیفۆڕنیا پێکەوە ھەستان بەدروستکرنی لیستەیەکی پۆست بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی لەو بوارەدا، لەشێوەی پۆستی ئەلکترۆنیدا، تاکو بتوانرێت لەڕێیەوە پەرەپێدەران لەو سەکۆیەدا کۆبکاتەوە. لەکۆتایی مانگی دوو دا ھەشت ھاوکار خۆبەخشانە بۆ ئەو مەبەستە قۆڵیان لێ ھەڵماڵی (دوو کەسی تریشی ھاتە سەر لەدواییدا)، دەرچوونی httpd ١.٣ــی NCSA یان کرد بە بنەچەی کارەکەیان و لەسەری گۆڕانکاری و داڕشتنی نوێیان دامەزراند، وەک لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کرا لەناوەڕاستی ١٩٩٥ دا ھاوکار ڕۆب ھارتل، مۆدێلێکی نوێی داڕشت (کۆدەکەی ناوی شامبالا Shambhala بوو) کە چەسپیوتر و گۆڕانکاریی نوێی لەخۆ گرتبوو.
کارکردنی ڕاژەکاری ئەپاچی[دەستکاری]
ئەپاچی وەکوو ڕاژەکارێک بۆ لاپەڕەکانی وێب بەکاردەھێنرێت، بۆ ھەردوو جۆری لاپەرە ناوەڕۆک جێگیر و بزۆکەکان. زۆر لە داوانامە و دەوروبەری کار ھەن لەسەر وێب کە ئەپاچی ڕاژەیان دەکات. ڕاژەکاری ئەپاچی پشتیوانی چەندین بەجێھێنان، دەکات کە بەشێوەی نەخشەی وەرگێڕدراو و مودول ناوەڕۆکەکانیان داڕێژراوە. ئەو زمانانەی کە لەسەر ڕاژەکارەکەوە بەرنامەکانی پێدادەڕێژرێن و ئەپاچی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات برێتین لە زمانە گشتییەکانی وەک پێرل Perl، پایسون Python و PHP و Tcl.
چوستیی ڕاژەکاری ئەپاچی[دەستکاری]
ئەپاچی ناوبانگێکی بەربڵاوی پەیدا کرد بەھۆی توندوتۆڵی لەبەجێھێنای کاری ڕاژەکاردا و نەرمی لەگونجان و گۆڕانکارییەکاندا. تا مانگی ٢.٢٠٠٠ زیاتر لە ٦ ملیۆن ڕاژەکاری ئینتەرنێت ئەپاچی بوو، دەرچوونەکانی ٢.٠ و بەرەوژوور لەسەر ھەموو جۆرە سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر بەکارن. | <urn:uuid:94bad805-a740-4f4d-bd2d-0998fc31bb4a> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%BE%D8%A7%DA%86%DB%8C_%DA%95%D8%A7%DA%98%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1 | 2014-10-21T21:38:49Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507444829.13/warc/CC-MAIN-20141017005724-00130-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995974 | Arab | 83 | {"ckb_Arab_score": 0.9959737062454224} |
ژینگەناسی
|Ecology addresses the full scale of life, from tiny bacteria to processes that span the entire planet. Ecologists study many diverse and complex relations among species, such as predation and pollination. The diversity of life is organized into different habitats, from terrestrial (middle) to aquatic ecosystems.|
ژینگەناسی ، ژینگەزانی، دەژەوارناسی، بوومناسی، زاگەناسی، ئیکۆلۆجی ، لقێک لە زانستی ژینناسییە کە بە لێڕوانین و تۆژینەوەی پێوەندییەکانی ژینەوەر لەگەڵ ئاقاری ژیان و شێوازی ژینی ھەرکام لە گیانلەبەران لە زاگەیاندا، دەپەرژێ[١] .
ژینگەناسی زانستی لێکدانەوەی کارلێکەکانی نێوان گیانداران و ژینگەکانیانە. بەم بۆنەوە دەکرێ بڵەین کە ژینگەناسی کۆنترین زانستی مرۆڤە. مرۆڤە سەرەتاییەکان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و شوێنی دژمنەکانیان پێویستییان بەم جۆرە ژینگەناسییە بووە. تەنانەت وەرزێڕە سەرەتاییەکانیش بۆ ناسین و بەڕێوەبردنی سەرچاوە زیندووەکانی خۆراک و ماڵی کردنی ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەم زانستە ھەبووە. ئەم ژینگەناسە سەرەتاییانە بەردەوام خەریکی ناسینی گیاندارانی جۆراوجۆ و بڵاوەیان لە ژینگەدا بووون تا بە قازانجی کۆمەڵگاکەیان بجووڵنەوە. بەم جۆرە ژینگەناسییە، ژینگەناسی کاربەرانەیە و ئێستاکەش ژینگەناسە کاربەرەکان، ھۆگری ئەم جۆرە بابەتانەن:
- چۆن دەتوانین ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە خۆراکییەکان، بەرز بکەینەوە؟
- چۆن دەتوانین ئاژەڵ و گیا کەوییەکان بە باشترین شێوە فرە بکەین؟
چۆن دەتوانین سەرچاوە خۆراکییە زیندووەکان لە وەزەنی دژمنەکانیان بپارێزین؟
- چۆن دەتوانین ھۆکارەکانی نەخۆشکەر و مشەخۆرەکانی نێو لەشمان کۆنتڕۆڵ بکەین، تا ڕوو لە فرەیی نەنێن[٢]؟
- و...
سەرچاوە[دەستکاری]
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:964a5247-aa55-400a-8b41-5387460ec718> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%98%DB%8C%D9%86%DA%AF%DB%95%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%8C | 2014-11-01T05:30:59Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637904367.36/warc/CC-MAIN-20141030025824-00043-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.950742 | Arab | 84 | {"ckb_Arab_score": 0.9507418870925903, "sdh_Arab_score": 0.03927931562066078} |
Tweet
سةرجاوة :ئازانسى بةيامنير
گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژی كۆچكردوو كاروان عوسمان، له‌ژێرناوی "ئاهێك"دا له به‌رهه‌مێكدا بڵاوكرانه‌وه.
كاوان عوسمان خاوه‌نی سه‌نته‌ری :یژێ میوزیك له شاری سلێمانی، بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری كوردی و به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌رگیز نامرن، سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی كاروان عوسمانمان كۆكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی بڵاو نه‌كراوه‌ی دیكه‌دا له دوو سیدیدا بڵاوكرده‌وه".
گووتیشی "گۆرانییه‌كان سه‌رجه‌میان له وڵاتی توركیا كاری میكسیان بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌نده‌ی توانراوه كاری بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به كوالێتێكی باشتر پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ئه‌و گۆرانیبێژه بكرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌رله‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه به‌رهه‌مه بكه‌ین، ره‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندمان وه‌رگرتوه، دواتر كارمان له‌سه‌ر كردووه و بڵاومان كرده‌وه".
روونیشكرده‌وه "بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوكاریان كردوین و وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندیان به‌ئێمه داوه".
ئه‌وه‌شی خستهرِوو، ئه‌م ئه‌لبوومه گۆرانییه دوو سیدییه‌ی گۆرانیبێژ، 25 گۆرانی له‌خۆگرتووه. | <urn:uuid:d9bae9d2-c8dd-43b3-9c58-271281883e9e> | CC-MAIN-2014-42 | http://zaherkalhuri.blogspot.com/2011/02/blog-post.html | 2014-10-24T16:50:21Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119646351.12/warc/CC-MAIN-20141024030046-00114-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.989755 | Arab | 43 | {"ckb_Arab_score": 0.9897554516792297} |
باری باو
باری باو (بە لاتین: Status quo) زاراوەیەکەی لاتینیە کە بە واتای باری ھەنووکەیی و موجودی شتەکانە. ئەو زاراویەیە ھەر بەو ڕێنووسەوە چۆتە ناو زمانگەلی جۆربەجۆر.
باری باو لە سیاسەتدا[دەستکاری]
زاراوە لاتینەکە لە سەرەتادا ئاماژەی بە «باری شتەکان بەر لە شەڕ» دەدا کە پێشاندەری پاشەکشەی ھێزەکانی دوژمن و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ ڕێبەری بەر لە شەڕ بوو. بەم پێیە بە جۆرێک لە جۆرەکان مەبەست لە "Status quo" باری ئاساییە، بەم جیاوازییە کە باری ئاسایی ھەڵگری مانایەکی یاساییە بەڵام باری باو لە ئێستادا ھەڵگری مانایەکی نۆرماتیوە.
بزوتنەوە کۆمەلایەتیەکان ڕووبەڕووی باری باو دەبنەوە. ئەوان بۆ تێکدانی چاند و سیاسەتی باو تێدەکۆشن.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
ویکیپیدیای ئینگلیزی
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:2e4d70fc-cac7-45b8-9cff-9502ab7ad249> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%8C_%D8%A8%D8%A7%D9%88 | 2014-10-20T08:07:21Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507442288.9/warc/CC-MAIN-20141017005722-00293-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.990694 | Arab | 86 | {"ckb_Arab_score": 0.9906935691833496} |
فۆلکلۆر
فولکلۆری کوردی[دەستکاری]
کورد خاوەنی فولکلۆرێکی مەزنە. فولکلۆری کورد بریتییە لە :
وشەی فۆلکلۆر و واتاکەی[دەستکاری]
فۆلکلۆر، وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (Folk+Lore) ی ئینگلیزییەوە ھاتووە ، کەیەکمیان مانای (خەڵک) یان (گەل) دەگرێتەوە و دووەمیان مانای (چیڕۆک ، ژیریی ، ھونەر ، زانست) دەگرێتەوە ، واتە سامان یان کەلەپووری خەڵک ، بەم پێیە فۆلکلۆر بە ھەموو ئەو سامان و کەلەپوورە کۆنانە دەڵێن کە بە درێژایی مێژوو دەست کرد و بەرھەمی خەڵک بوون و ماونەتەوە ، وەک: پاشماوەکانی جل و بەرگی میللی کۆن و ئێستا ، ڕایەخ و ھۆی تێدا خواردن (قاپ ، کاسە ، کەوچک) و گەلێک چەشنی پیشەسازی و نەقش و نیگار و جۆری خواردەمەنی و گەلێک شتی تر کە شەقڵی تایبەتی کۆتی میللەتێک لە بەرھەمێکی دەست کرد یا بەرھەمی بیردا بھێڵێتەوە.
ھەندێک جار لەناو فۆلکلۆردا بەشی بیر ، یا بەشی ئەدەب جیا دەکەونەوەو پێی دەڵێن (بەرھەمی سەرزاری خەڵک) ئەو بەرھەمەش ئەوەیە کە بەسەر زارەوەیە ، دەماو دەم و پشتاو پشت ، کوڕ لە باوکەوە ، منداڵ لە دایکەوە دەیبیستێت و دەمێنێتەوە ، لەبەر ئەمە ئەدەبی فۆلکلۆر بە بەرھەمی تاقە کەسێک دادەنرێت ، بەڵکو دەدرێتە پاڵ ھەموو میللەت ، بەرھەمێکە کە ھەموو گەل خوڵقاندوویەتی ، بەرھمی فۆلکلۆری شێوەیەکی سادەی وای ھەیە ، کە ھەموو گەل تێی بگات و شەقڵی تایبەتی ئەو گەلە یا ئەو زەمان و دەوری خۆی پێوەیە .
بەرھەمی فۆلکلۆر ئێجگار زۆر لە ناو خەڵک بڵاوە ، تا کاتی بڵاو بوونەوەی خوێندەواری و شارەزابوونی خەڵک و ڕاھێنانیان لەگەڵ ئەدەبیاتی نوسراودا ، کەم کەس ھەیە شتێک لە فۆلکلۆری گەلەکەی خۆی نەزانێت و لەبەری نەبێت و بە گووتن و گێڕانەوە دەری نەبڕێت.
ئەدەبیاتی فۆلکلۆر لەناو ھەر میللەتێکدا ، چەند بەش و جۆری ھەیە و ئەم بەش و جۆرانە ڕەنگە ھەندێکیان لە فۆلکلۆری ھەموو میللەتدا یا لە فۆلکلۆری چەند میللەتێکدا یەک بن و ڕەنگە ھەندێکیان جیا بن ، لەبەر ئەمە ھەر میللەتە دەتوانێت چەشنەکانی بەرھەمی ئەدەبی فۆلکلۆری خۆی دەست نیشان بکات. | <urn:uuid:75dece40-265d-47ea-8775-5858de904b3e> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%DB%86%D9%84%DA%A9%D9%84%DB%86%D8%B1 | 2014-10-25T22:52:42Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119651018.25/warc/CC-MAIN-20141024030051-00289-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996999 | Arab | 98 | {"ckb_Arab_score": 0.996999204158783} |
عەدنان ئۆکتار
|لەدایکبوون||عەدنان ئۆکتار
١٩٦٥
ئەنقەرە ، تورکیا
|ئایین||ئیسلام|
|ماڵپەڕ|
|http://www.harunyahya.com/|
عەدنان ئۆکتار، ناسراو بە هارون یەحیا، نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی تورکی موسڵمانە، لە ئەنقەرە هاتۆتە دنیاوە لە ساڵی ١٩٦٥ز، و هەر لەو شارەدا ژیاوە تا ساڵی ١٩٧٩، پاشان چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردوەە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان، و لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆیی‌دا، هەستاوە بە لێکۆڵینەوەی چڕ‌وپڕ لەسەر فەلسەفە ماددی و ئایدۆلۆژییە باوەکانی دەوروپشتی، و هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە تورکیا. نووسینەکان تەڕکیز دەکەنە سەر ڕەخنەگرتن و بە درۆخستنەوەی بیردۆزەکانی پەرەسەندن و بەیانکردنی ئەو دژیەکانەی تیایەتی، هەروەها لە نووسینەکانییدا تەرکیز دەکاتە سەر ماسۆنی و سەهیۆنی و ئیلحاد.
دانراوەکانی[دەستکاری]
بە سەدان کتێبی هەیە لەسەر بەها و ڕەوشتەکانی قورئان و بابەتە باوەڕییە هەمەجۆر و جیاوازەکان، و بەرهەمەکانی وەردەگێڕدرێن بۆ زۆر لە زمانەکانی جیهان، و نازناوی نوسینی هارون یەحیایە، و لە ناودارترین کتێبەکانی ئەتڵەسی بەدیهێنانە کە لە دووتوێی ٧٦٨ پەڕەدایە و بیردۆزی پەرەسەندنی داروین ڕەتدەکاتەوە.
عەدنان ئۆکتار نازناوی جاوید یەڵجینی بەکارهێناوە لە زۆر لە نوسینەکانییدا، بەڵام زۆرینەیان ناسراون بە نازناوی هارون یەحیا، و ئەم نازناوەشی ئاماژەکردنێکە بە هەردوو ناوی پێغەمبەر هارون و یەحیا کە دژایەتی بیرۆکەی ئیلحادیان کردووە.
سەرەتای نووسینی[دەستکاری]
سەرەتای ململانێ فیکرییەکانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ کاتێک قوتابی دەبێت لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ئیستەنبوڵ، و بە درێژایی ماوەی خوێندنی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا ماددییەکان دەستیانگرتبوو بەسەر مەیدانی دەوروبەرییدا، و لەم میانەیشدا هارون یەحیا هەستا بە لێکۆڵینەوەی فراوان لەو دژیەکیانەی لە نێو ئەو ئایدۆلۆژیایانەدا هەیە، و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی دارووینی یان بیردۆزی پەرەسەندن هەڕەشەیەکی ڕاستییە بۆ بەها ڕەوشتی و نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی بە پێی بیروڕای ئەو، و هەروەها داروینی بەو ئایدۆلۆژیا نێکدەرە دادەنێت کە کارەساتە جیهانییەکانی لێکەوتۆتەوە و بەشێوەیەکی زانستیانە وەڵامی بانگەشە و دژیەکەکانی ئەو فەلسەفەیە دەداتەوە.
گۆڤاری "New Scientist " لە ژمارەی دەرچووی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠، لە ووتارێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە عەدنان ئۆکتار بووە بە (پاڵەوانێکی جیهانی) بە هۆی ئاشکراکردنی ساختەیی بیردۆزی پەرەسەندن و بە بەڵگە و نیشانەوە ڕاستی بەدیهێنان دەسەلمێنێت.
هەروەها نووسەر لە نووسینەکانیدا تەرکیز دەکاتە سەر بابەتەکانی ماسۆنی و سەهیۆنی و ئەو کاریگەرییە نێگەتیفەی هەیانە لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی و سیاسەتی جیهانی، و هەروەها چەندین کتێبی هەیە لەسەر بابەتە جیاوازەکانی باوەڕ و بەها قورئانییەکان و ژمارەی کتێبەکانی لە سەد کتێب تێپەڕیوە. و مۆری پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لەسەر بەرگی هەموو کتێبەکانی هەیە کە مەبەست لێی ئەوەیە قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە و محەمەد (د.خ) دوایین پێغەمبەری خوایە.
وەرگێڕانی کتێبەکانی[دەستکاری]
کتێب و نووسینەکانی هارون یەحیا پێشوازییەکی گەورەیان لێدەکرێت لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان و زۆربەی بەرهەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانە جیهانییەکانی وەک ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و ئیسپانی و پورتوگالی و هیندی و عەرەبی و ئەلبانی و ڕووسی و بۆسنەیی و ئیندۆنیزیی و زۆر زمانی تر. لەو کتێبانەی نووسەر کە وەرگێڕدراون بۆ زمانی کوردی ئەمانەی خوارەوەن؛
- پیش ئەوەی پەشیمان بیتەوە، وەرگێڕانی/ ماهر بەشیر بەکر. | <urn:uuid:2d93b756-ef80-4021-b08e-1d320e4378b1> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%DB%95%D8%AF%D9%86%D8%A7%D9%86_%D8%A6%DB%86%DA%A9%D8%AA%D8%A7%D8%B1 | 2014-10-25T16:05:44Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119648438.26/warc/CC-MAIN-20141024030048-00201-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.954405 | Arab | 73 | {"ckb_Arab_score": 0.9544046521186829, "sdh_Arab_score": 0.02554982714354992, "hac_Arab_score": 0.020051850005984306} |
نەجیبزادەیی
نەجیبزادەکان، یا ئەسڵزادەکان، یا بنچینەئەسڵەکان، یا ئەشرافزادەکان، یا خانەدانەکان ئەو چینە کۆمەڵایەتییەن کە لەچاو چینەکانی تری ناو کۆمەڵگا سەرپشکایەتییان زۆرترە. ئەندامەتی لەو چینەدا پشتاوپشتە، واتە لە دایک و باوکەوە ئەگەیێ بە منداڵان.
سەرپشکایەتییەکان یا مافە تایبەتەکانی نەجیبزادەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و، لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر، گۆڕانیان بەرسەردا دێ. لەوانەیە لە وڵاتێک‌دا یا لە سەردەمێکدا ئەو مافانە بووبێتنە ھۆی مسۆگەربوونی باڵادەستیی خاوەنەکەیان، بەڵام، لە وڵاتێکی تردا یا لە سەردەمێکی تردا، نەجیبزادەبوون شتێک بووبێ تەنھا بۆ شانازیپێکردن.
لە باری مێژوویییەوە، ئەندامەتی لە کۆمەڵەی نەجیبزادەکاندا بە دەستی حکوومەتەوە بووە. حکوومەت یاسا و ڕێسای بۆ دیاری ئەکا و ئەندامەتیی ئەندامان پشتڕاست ئەکاتەوە. ئەمەیە کە کەرتی نەجیبزادە لە ئەوتر کەرتەکانی چینی سەرتری نەتەوە جیا ئەکاتەوە. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، نەجیبزادەیی خۆی لە خۆیدا بەدەگمەن توانیویە کۆمەڵەیەکی داخراو پێک بێنێ. بەدەستھێنانی دەسەڵات یان دارایی و سامانی زۆر، سەرکەوتن و خۆنواندن لە سوپا، یان لایەنگریی بنەماڵەی شایی، جاروبارە توانایییان بە خەڵکی ئاسایی داوە بۆ ئەوەی خۆیان ھەڵبکشێنە ناو ڕیزی نەجیبزادەکانەوە.
لەناو چینی نەجیبزادە پلەوپایەی جیاجیا بوونی ھەیە و گشت نەجیبزادەکان لە یەک ئاستدا نین. بۆ نموونە، لە ئەورووپا ئیمپراتۆرەکان و شاکان لە بانترین ئاستدان و، کۆنتەکان لە ناوەڕاستن، و بارۆنەکان لە خوارەوە. | <urn:uuid:0aa75a90-b50d-43b2-a16d-e9b1ea58c82a> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%DB%95%D8%AC%DB%8C%D8%A8%D8%B2%D8%A7%D8%AF%DB%95%DB%8C%DB%8C | 2014-10-24T07:02:52Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119645329.44/warc/CC-MAIN-20141024030045-00147-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.976379 | Arab | 64 | {"ckb_Arab_score": 0.9763793349266052, "sdh_Arab_score": 0.02001998759806156} |
بەردی گورچیلە
بەردی گورچیلە بریتی لە نیشتوونی ڕەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکاندایە. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی کە دەبنە ھۆی دروست کردنی بەردی گوڕچیلە، ڕۆن دەبن لە میزدا. کاتێک میز چڕ دەبێتەوە، ئەو کات کانزا‌کان دەبن بە کریستال و بەیەکەوە دەنووسێن و ڕەق دەبن. ئەنجامەکی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە. زۆربەی بەردە گورچیلەیەکان لە کالیسیۆم پێکھاتوون.
نیشانەکان[دەستکاری]
تاکوو بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیێتە خوارەوە ھەست بە ھەبوونی ناکریت. لە کاتی ھاتنە خوارەوەیدا ڕەنگە ئەم نیشانانەی خوارەوە ڕووبدەن:
- ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" خوار پەراسووەکان.
- گۆڕان لە توندی ژانەکە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەک تاکوو ٦٠ خولەک بخایەنێت.
- ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنی زگ.
- بوونی خوێن لە نێو میز یان لێڵ بوونی میز.
- ئازار لە کاتی میزکردن.
- ھێڵنج و ڕشانەوە.
- تا و لەرز ھەندێک جار.
ھۆکاری دروست بوون[دەستکاری]
بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت کە پێکھاتەکانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان) لە ھاوسەنگی لابدەن.[١][٢] کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر کە شلەی میز ناتوانێت ڕۆنیان بکات. ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت. ھۆکاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوە بێت، یاخود لەوانیە کێشەی ڕیخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراکی یان ھەندێک لە دەرمانەکان بێت.
زۆر جار باوە بەردی گورچیلە یەک ھۆکاری تەواوی نیە، بەڵکوو چەندین ھۆکاری ھەیە.
مەترسی بەردی گورچیلە[دەستکاری]
کەم خواردنەوەی شلە (ئاو)؛ ئەگەر بە شێوەیەکی پێویست ئاو نەنۆشریتەوە ئەوا میز چڕدەبێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت. مێژووی خێزانی، ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانێک بەردی گورچیلەیان ھەبیت ئەوا دیکەی ئەندامانی ئەو خیزانە لە مەترسیدان. ھەروەھا ئەگەر کەسیک بەردێکی ھەیە ئەوا ئەگەری دروست بوونی بەردی تریشی ھەیە. تەمەن و ڕەگەز، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان ٢٠ بۆ ٧٠ ساڵیدان. ڕەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون. خۆراک، خۆراکی پڕ لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا کەم کالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن.
خۆپاراستن[دەستکاری]
زۆر خواردنەوەی ئاو. زیاتر لە ١٤ پەرداخ ئاو یاخود ٣٫٣ لیتر لە شلەمەنی. لە کەش و ھەوای گەرم زیاتریش پێویستە.
ئەگەر بەردی کەسیک لە جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیتی بیت، ئەوا پزیشکان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەک ڕێواس، چەوەندەر، پاقلە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی و باوی.
دەرمان[دەستکاری]
بەردی گورچیلە بە چەندین جۆر چارەسەر دەکرێت. یەکێک لە ئەم شێوازانە خواردنەوەی شلەی زۆرە تاکوو بەردەکە بۆ خۆی بجووڵێت و دەر بێت. شێوازێکی دیکە نەشتەرگەریە کە لە ساڵانی سەدەی بیست و یەکەمدا کەمتر ئەنجام ئەدرێت. شێوازێ کە ئەمڕۆ بە کار دەبرێت بەم جۆرەیە کە بە بێ باز کردنی زگی نەخۆشی تووشبوو بە بەردی گورچیلە، لە ڕێگای میزبۆریەوە دەچەنە نیو میزەڕۆ و لەوێ بەردەکە بە شەپۆلی ئەلیکترۆمەگنیتیک دەشکێنن، بەم جۆرە بە کەمترین ئازار، بەردی گورچیلە چارەسەر دەبیت. | <urn:uuid:581817a1-313c-4d49-8ba9-be3b741da195> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%AF%DB%8C_%DA%AF%D9%88%D8%B1%DA%86%DB%8C%D9%84%DB%95 | 2014-10-31T12:10:39Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637899633.25/warc/CC-MAIN-20141030025819-00112-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99714 | Arab | 83 | {"ckb_Arab_score": 0.9971396327018738} |
By creating an account, you agree to our terms of service.
0 comments
Show previous comments
Please enter between 0 and 2000 characters.
من وئۆتۆمبێله‌كه‌م
پێش دو رۆژ ئۆتۆمبیله‌م به ئۆتۆمبیلیکی تری‌دا دا ئۆتۆمبیله‌م كیا ریۆ یه ژماره‌ی هه‌ولێره و ئۆتۆمبیله که ی تر پیك اپ تۆیۆتا بو وهشۆفێری ئۆتۆمبیله که ی تر عه‌قیدی سوپا بوو به‌ڵام ئه‌و پێاوێكی باش بووله سه ره تادا زۆر توره بوو.به‌ڵام پاشان كاتی رویشتم بؤ ماڵیان زۆر هێمن بوو‌و وتی ترست نه بیت ئیمه خه‌ڵكی باشین وئیمه یارمتیت ئه ده ینو زۆر پاره وه ر ناگرینه‌وه
بو ئه و روداوه زور به داخه وه م
Please enter between 25 and 8000 characters.
Show More | <urn:uuid:e80d394e-c370-432c-ae0e-2424c9f2ebf5> | CC-MAIN-2014-42 | http://www.italki.com/entry/327049 | 2014-11-01T10:59:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637905639.57/warc/CC-MAIN-20141030025825-00240-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.82529 | Arab | 17 | {"ckb_Arab_score": 0.8252896666526794, "sdh_Arab_score": 0.13010171055793762, "hac_Arab_score": 0.02957790531218052} |
ئه‌م کاندیده گەورەترین سوكایەتى بە بزوتنەوەى گۆران کرد، به تاله‌بانیشی وت هه‌موو گۆڕان ده‌نگ به تۆ ئه‌ده‌نه‌وه
ڕه‌خنه
ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گرده‌که:
کوردستانپۆست ئه‌م نووسین و هه‌واڵه‌ی ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوده‌کاته‌وه، که پێی خۆش بوو جارێ به نادیاری و ناوی ئاشکرانه‌کرێت.
كویستان هەمەوەندى، یاخوود (کوێستان که‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی)، كەپێشتر لاى مەلا بەختیار كارى كردووە، دواتر بە پاڵپشتى چەند گومانلێكراوێكى گردەكە هاتۆتە گردەكە و كومەڵێك لێپسراو پاڵپشتى بوون و چەندین هەوڵیان بۆی دا تا له ئه‌نجومه‌نی عێراق ببێتە كاندیدى لیستى گۆران.. ئیتر بە قەزاو قەدەر لە لایەن چەند دەستڕۆیشتوویهکی گردەكە و به هاوكاریكردنى ئه‌وانه، ئه‌م زاته بوو بە ئەندامى په‌ڕله‌مانی عێراق، ئه‌مه لە كاتێكدا چەندین كەسى خاوەن ئەزموون و عەرەبیزان و لێهاتوو، که خاوێن و دڵسۆزبوون بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران، ئاوڕیان لێ نه‌درایه‌وه و هیچیان بۆ نه‌کرا، به‌ڵام كویستان خان کرا بە ئەندام په‌رلەمانی عێراق.
ئەو كاتەى لیستى گۆران لە هاوپەیمانیەتى لیستى كوردستانییەكان هاتە دەرەوە و هه‌ڵویستیی وەرگرت و متمانەى بە ئەو لیستە نەكرد، كوێستان فرسەتى هێنا و خۆى گەیاندە لاى تاڵەبانی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به تاله‌بانی دا ، که گۆڕان بڕیاری داوه دەنگ به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاله‌بانیی بده‌ن، وای به تاڵه‌بانی وت، که ئه‌وه من بووم تا دوا هه‌ناسه هه‌وڵم داوه رازییان بکه‌م، كە دەنگ بە تۆ بدەن، تا تۆ ببیتەوە بە سەرۆك كۆمار.
به‌ڵێ .. کاتێک تاڵه‌بانی ئه‌مه ده‌بیستێ، دەڵى ئەى خانم توچیت پێویستە؟ ئەویش دەڵێ مامە گیان مێردەكەم لە نانبراوەكانە، بەڵكو هه‌وڵ بده‌یت بگەڕێتەوە سەر كارەكەى خۆى! تاڵەبانیش بەرهەم ساڵح رادەسپێرێت تا بەزووترین كات مێردەكه‌ی بخەنەوە سەركارەكەى خۆى و موچه‌ی هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌شی بده‌نێ.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌و زانیارییه به خوێنه‌ران بده‌م، كە كوێستان هه‌مه‌وه‌ندی موچەى خۆى و حمایە و مەسروفاتى تری (37 ملێون دینارە) سى وحەوت ملێون دیناره. كە بە قەدەر موچەى نزیكەى 70 فەرمانبەرى حكومەتە. لێرەدا لە کاک نەوشیروان مستەفا ده‌پرسیین (500000) پێنج سەد هەزار كەس دەنگى دا بە كێ؟ بۆچی و له‌به‌رچی؟ لە كاتێكدا نیوەى نانبڕاوەكان نەگەراونەتەوە سەر كارى خۆیان، که‌چی كویستان هه‌مه‌وه‌ندی، به سیخوڕی له‌لایه‌ن مه‌لا بختیارهوه هاته ناو گۆڕان و هه‌رچی نهێنییه‌کی گۆڕان هه‌بوو هه‌مووی رۆژانه دهگهیانه یه‌کێتیی، ئیستاش له‌پاڵ ئه‌و پاره زۆره‌ی که وه‌ری ده‌گرێت، هێنده چاوبرسییانه له جیاتی خه‌می پرسی کورد، له به‌غدا، خه‌می پاره و مووجه‌ی مێرده‌که‌یه‌تی، هه‌موو گۆڕان و ده‌نگی ئێمه‌ی کرد به قوربانی ده‌سه‌ڵات و پاره.
به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان... بزووتنه‌وه‌ی گۆران وا خه‌ریکه داده‌ته‌پێ، رۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵکی دهترهکێتهوه و سارد ده‌بنه‌وه، بۆیه منیش ئه‌م پرسیاره له به‌ڕێزتان ده‌که‌م: ئایا راسته ده‌نگه‌کانی ئێمه هه‌مووی فرۆشرا و چووه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌وه که تاڵه‌بانییان هه‌ڵبژارده‌وه به سه‌رۆک کۆمار؟ بێده‌نگ مه‌به، وه‌ڵام بده‌ره‌وه!؟ | <urn:uuid:dd5d58f6-300b-4427-a7a5-eddae74d90e5> | CC-MAIN-2014-42 | http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6bc7469e | 2014-10-25T11:10:01Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414119648146.28/warc/CC-MAIN-20141024030048-00299-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.987077 | Arab | 16 | {"ckb_Arab_score": 0.9870770573616028} |
پاڵه‌وان
ده‌گێڕنه‌وه له وڵاتێک پاڵه‌وانێک له دایک بوو. سخریجنێک گه‌وره‌ی کرد. کاتێ پاڵه‌وان گه‌وره بوو ئه‌و بۆ خۆی دووره‌په‌رێزی سارایه‌ک بوو و به کوڕه‌ی کوت : برۆ و جوامێری خۆت بنوێنه، بزانم بووی به چی؟
پاڵه‌وان چووه جه‌نگه‌ڵ. یه‌که‌م هه‌نگاو، دار به‌ڕوویه‌کی له عه‌رزی ده‌رهێنا؛ پاشان به مست یه‌کی دی له‌ت کرد. ئه‌مجار چووه کونی دارێکه‌وه و تێیدا نووست. هه‌موو جه‌نگه‌ڵ له پرخه‌پرخی وی هه‌ژان. له تاوان مه‌لان فڕین و دێوان ده‌رچوون. ئاوا بوو پرخه‌ی پاڵه‌وان!
هه‌مووان باسی پاڵه‌وانیان ده‌کرد. خۆیی و ناخۆیی. خۆیی بۆیه ده‌ترسان که ئه‌گه‌ر نهترسابان ژیانیان نه‌بوو. ورده‌ورده تیشکی خۆر وڵاتی سووتاند. پاڵه‌وان نووستبوو. قه‌ی ناکا؛ پاڵه‌وان بۆیه نووستووه، قه‌وه‌تی دووهێنده بێ.
- با پاڵه‌وانمان هه‌ستێ، له گشت جیهان نێوبانگ ده‌رده‌که‌ین!
ناخۆیی و دوژمنانیش ده‌ترسان:
- ده‌ڵێن وایه و وه‌هایه! هه‌ستێ کارمان ته‌واوه!
هه‌موو به‌سه‌ر په‌نجه ده‌رۆیین.
- بنوو پاڵه‌وان، بنوو!
سه‌د ساڵ گوزه‌را و دوسه‌د ساڵ و سێسه‌د ساڵ تا بوو به هه‌زار ساڵ. وڵات شێوا و ڕمبا به سه‌ریه‌کدا. پاڵه‌وان هه‌ر خه‌وتبوو. دوژمنان گوێقوڵاغ بوون. بیریان ده‌کرده‌وه:
- " ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی له کو‌نێکدا نووستووه لێی ده‌ترسن، ده‌بێ وڵاتێکی ئازا بێ!"
به‌ڵام ورده ورده بیریان کرده‌وه و کوتیان ئه‌و هه‌موو شته قه‌وما ئه‌ی کوا مامۆستا؟! بوو به براکوژی و خوێنخۆری و خوێنڕیژی و نابووتی. پیران ده‌یان کوت:
-هه‌سته له خه‌وێ پیاومان ده‌وێ!
پاڵه‌وان له جیات هه‌موو کارێ هه‌ر نووستبوو.
ئێستا نا، ئه‌لانه پاڵه‌وان دێت و رزگاری دێنێ! خه‌ڵک ده‌یان کوت، به‌ڵام پاڵه‌وان هه‌ر نووستبوو.
قسه کورت که‌مه‌وه هه‌زار ساڵ گوزه‌را و خه‌ڵک هه‌زار به‌ڵایان به‌سه‌ر هات و پاڵه‌وان له کونی خۆیدا هه‌ر نووستبوو.
ئه‌مه چ پاڵه‌وانێکه؟!
زۆری چاره‌ره‌شی و نه‌دامه‌تی دی وڵات؛ به‌ڵام ئیمانیان به پاڵه‌وانی خۆیان بوو. ده‌گریان و خه‌فه‌تبار بوون. کز و لاواز بوو وڵات به‌ڵام ده‌یزانی رۆژێک پاڵه‌وانی وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ و وڵات ده‌بێته گوڵستان.
دوژمنان هه‌ستان، چوون به‌ره‌و جه‌نگه‌ڵ. یه‌کیان نیزیک بۆوه له دار به‌ڕوو. یه‌کی دییان." بۆن دێ! گهنیاوه!
- ڕزاوه ئه‌م پاڵه‌وانه!
هێرشیان هێنا سه‌ر خاک و وڵاتیان.
بێبه‌زه‌یی و تاڵان کهرانهکهوتنه گیانیان، دوژمنانی رقئه‌ستوور. له داخ و تۆڵه‌ت ئازاری ترسی زاتی پاڵه‌وان له ناخیاندا، سووتاندیان و رووتاندیان.
خه‌ڵک که‌وتنه پاڕانه‌وه. که‌وتنه سه‌ر ده‌ست و پێیان؛ ده‌ره‌قه‌تیان نه‌ده‌هاتن. له پڕدا که‌وتنه‌وه بیری پاڵه‌وان! تێگرا هه‌رایان کرد:
- هه‌ست له خه‌وێ، میلله‌ت په‌ناگای ده‌وێ!
موعجیزاتێک قه‌وما: پاڵه‌وان هه‌ڵنه‌ستا!
هه‌روه‌ک هه‌زار ساڵی پێشوو، چاوی بێ تیشکی خۆی بڕیبۆ تیشکی خۆر. به‌ڵام پرخه‌ی نه‌ده‌هات؛ ئه‌و پرخانه‌ی جه‌نگه‌ڵی ده‌هه‌ژاند. له‌و ده‌مه‌دا "خوله"یه‌ک چووه نیزیک پاڵه‌وانی مه‌زن! به مستێ داری به‌ڕووی شکاند. چی دیت؟
مار و مێروو له‌شی پاڵه‌وانیان تا بن ملی خواردبوو.
- بخه‌وه پاڵه‌وان، بخه‌وه!
میخائیل سالتیکۆف- شدرین/1889رووسیه - رووسیه1826/ له‌به‌ر نووسین ته‌بعید کراوه/ دژی بێیاسایی و فه‌سادی حکووماتی رووس/ به‌ناوبانگترین کاری،" داستانی شارێک "؛ ته‌نز سه‌باره‌ت به مێژووی رووسیا/ دژ به نیزامی ئه‌رباب و ڕه‌عیه‌تی/ له‌به‌رخاتری ڕاوه‌ستاوه‌یی له کاری سه‌رنووسه‌ری و نووسیندا پێی گوتراوه : هه‌ڵۆی چاپه‌مه‌نی رووسیا. | <urn:uuid:ba481e8b-3583-4d13-9ec1-e86f5f29105e> | CC-MAIN-2014-42 | http://www.xewnbaz.blogfa.com/ | 2014-10-21T13:31:15Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507444465.10/warc/CC-MAIN-20141017005724-00061-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99873 | Arab | 26 | {"ckb_Arab_score": 0.9987295866012573} |
مورادی سێیەم
|سوڵتان موڕادی سێیەم|
|ناوی سوڵتان||سوڵتان موڕادی سێیەم|
|لە دایکبوون||١٥٤٦|
|مردن||١٥٩٥|
|پێش خۆی||سەلیمی دووەم|
|دوای خۆی||محەمەدی سێیەم|
|بنەماڵەی فەرمانڕەوا||عوسمانییەکان|
|بنەماڵەی پاشایەتی||عوسمانی|
|باوک||سەلیمی دووەم|
|دایک||عەفیفە نوربانو سوڵتان|
|بیروباوەڕ||ئیسلامی سوننە|
موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی ٩٥٣ک بەرامبەر ١٥٤٦ز لە دایکبووە، و خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٩٨٢ک لە دوای مردنی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست فەرمانی کرد بە قەدەغەکردنی خوارنەوەی مەی، بەڵام شۆڕشی ئینکیشاری ناچاریانکرد واز لەو بڕیارە بهێنێت، هەروەها هەستا بە کوشتنی براکانی تا خۆی دڵنیا بکات لە دەسەڵات کە ئەو خووە خەریک بوو ئەبوو بە عادەت لە نێویاندا.
پێرست
پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپا[دەستکاری]
پۆڵەندا چووە ژێر پارێزگاری دەوڵەتی عوسمانی ساڵی ٩٨٣ک، تایبەتەمەندییەکانی نوێکردەوە بۆ دەوڵەتەکانی ئەورووپا (فەڕەنسا و بوندقیە)، و باڵیۆزی فەڕەنسا لە پێشەوەی ئەو باڵیۆزانەدا بوو کە زۆر دەهاتنە بەردەم دەرگای سوڵتانی عوسمانی بۆ داواکردنی تایبەتمەندی بازرگانی، شای ئینگلتەرا ئیزابێلا توانی ئەو تایبەتمەندییە وەربگرێت کە ڕێگە بە کەشتییە بازرگانییە ئینگلیزییەکان بدرێت ئالای ئینگلیزی بەرز بکەنەوە، لە کاتێکدا هەموو کەشتییە ئەورووپیەکان بێجگە لە کۆماری بوندقیە ڕێگە نەئەدران بچنە بەندەرە عوسمانییەکانەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئاڵای فەڕەنسایان بەرز نەکردبێتەوە.
شەری وادی مەخازن[دەستکاری]
شۆڕشێک ڕوویدا لە مەغریب کە کوڕی حاکمی کۆچکردوو و مامی حاکمە نوێکەی تیایدا کوژران، و ئیشەکە تەواو بوو بە هانابردنی شۆڕشگێڕەکان بە پورتوگالییە مەسیحییەکان، کە سوپایەکی گەورەیان پێکەوەنا و خۆبەخشەکان چوونە پاڵیەوە لە وڵاتە ئەورووپیە جیاوازەکانەوە وەک قشتاڵە و ئیتالیا لەگەڵ سەربازە پورتوگالییەکان و پاپا پیرۆزی خۆی پێدان و ئەم هەڵمەتە شێوازی هەڵمەتی خاچپەرستی وەرگرت، لە کاتێکدا کە سوڵتانە نوێکەی مەغریب داوای یارمەتی لە خەلیفەی عوسمانی کرد، کە هەزاران ئینکیشاری بۆ ناردن لەگەڵ ژمارەیەک شارەزا و دەرگای کردەوە لەبەردەم خۆبەخشەکاندا، و سوپای عوسمانی گەیشتنە لای سوپای جەزائیری و مەغریبی و بەیەک گەیشتن لەگەڵ شۆڕشگێڕ و پورتوگالییەکاندا لە ناوچەی کۆشکی گەورە یان وادی مەخازن، سوپای عوسمانییەکان توانییان سەربکەون بەسەر پورتوگالی و شۆڕشگێڕەکاندا و سوپای موسڵمانان هەستان بە ڕوخاندنی ئەو پردەی کە ڕێگەی هەڵاتنی سوپای خاچپەرستی بوو بەمەش ژمارەیکی زۆریان لێ نوقم بوو، سباستیانی پاشای پورتوگال کوژرا، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆئەوەی پورتوگال شوینە جیهانییەکەی لەدەستبدات وەک هێزێکی ئیستیعماری و بازرگانی کە ماوەیک دەستی گرتبوو بەسەر گەرووە دەریاییە گرنگەکاندا، پورتوگال چووە پاڵ ئیسپانیا کە خاڵی پاشا کوژراوەکە پاشایەتی ئەکرد و پورتوگال سەربەخۆیی خۆی لە دەستدا، و حاکمە نوێکەی گەڕێنرایەوە بۆ حوکمی مەغریب.
نوێبوونەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران[دەستکاری]
عوسمانییەکان سوودیان وەرگرت لە وەفاتی تهماسبی شای دەوڵەتی سەفەوی سالی ٩٨٤ک و کوژرانی کوڕەکەی، سوپایەکی گەورەیان نارد بۆ گرتنی کەرەج و چوونە تەقلیسی پایتەختییەوە ساڵی ٩٨٥ک پاشان رێگەکەیان تەواوکرد بەروە شیروان لە ئازەربایجانی باکووری و چوونە ناویەوەساڵی ٩٨٦ک.
عوسمانییەکان داوایان لە خانی قرم کرد یارمەتییان بدات لە جەنگان لەگەڵ سەفەوییەکان، بەڵام ڕەتی کردەوە، سوپایەکیان نارد بۆ دەرسدادانی بەڵام هیلاک بوون بە هۆی سەختی ڕێگاکەوە و خانی قڕم بە سوپایەکی گەورەوە چواردەوری گرتن، عوسمان پاشای سەرکردەی سوپای عوسمانی بەڵێنی دا بە برای خان کە حوکمی بداتە دەست ئەگەر یارمەتییان بدات ئەویش هەستا بە کوشتنی براکەی بە ژەهر، و عوسمان پاشا چووە کافای پایتەختی خانەوە، و کاتێک گەڕایەوە بۆ ئیستەنبوڵ پاداشت درایەوە بە کرانی بە سەدڕی ئەعزەم.
کوژرانی سەدری ئەعزەم و تێکچوونی ڕژێمی سەربازی[دەستکاری]
سەدڕی ئەعزەم محەمەد سەقڵی پاشا کوژرا کە چوار سەردەمی سوڵتانە عوسمانییەکانی بینی لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمەوە هەروەها وڵاتی پاراست لە دارووخان لە دوای وەفاتی سولەیمان قانوونی، لە دوای ئەو ماوەیەک هات کە سەدری ئەعزەمیان دائەناو لایان ئەبردن، و سەرکردەکانی وڵات نەیانئەتوانی دەست بگرن بەسەر سەربازە ئینکیشارییەکان کە ئاگربەستی نێوان تورک و فارسیان بە دل نەبوو و ڕاهاتبوون لەسەر تێکدان و تاڵان کردن و چەند شۆڕشێکیان کرد لەو ناوچانەی سەربازگەی لێیە، و سەدری ئەعزەمی ئەو کاتە سینان پاشا سەرگەرمی کردن بە شەڕ لەگەل نەمسادا، ژمارەیەکی زۆریان نێرران بۆ مەجەڕ، و شەڕکەوتەوە لە نێوان هەردوو لادا، دەرنەچوونی سوڵتان لەسەری سوپاکەیدا هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی دەست نەگیرێت بەسەر ئینکیشارییدا دوای کوژرانی محەمەد پاشا سەقڵڵی.
شۆڕشێک ڕوویدا کە فەرمانڕەواکانی ئەفلاق و بەغدان و ترانسلڤانیا پێی هەستان و چوونە پاڵ نەمسا، سینان پاشا ڕۆیشت بۆیان و چووە بوخارستی پایتەختی ئەفلاقەوە بەڵام ئەمیری ئەفلاق لە کۆتاییدا توانی سەربکەوێت بەسەر عوسمانییەکاندا و پاشاکشەیان کرد بۆ دوای ڕووباری دانووبەوە و ژمارەیەک شاریان لە دەستدا، و ئەم ڕووداوانە بانگێک بوون بۆ سەرەتای داڕوخانی ڕژێمی سەربازی عوسمانی لەوە دوا.
سوڵتان موردی سییەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٠٠٣ک بەرامبەر ١٥٩٥ز.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ئینسایکلۆپیدیای yalan be abi
- میژووی دەوڵەتی عوسمانی = محەمەد فەرید بەگ
- دەوڵەتی عوسمانی – د. عەلی محەمەد سەڵابی. | <urn:uuid:3247d947-c8e2-447b-8225-5620a15e1af9> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D9%88%DA%95%D8%A7%D8%AF%DB%8C_%D8%B3%DB%8E%DB%8C%DB%95%D9%85 | 2014-10-22T23:58:36Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507448169.17/warc/CC-MAIN-20141017005728-00125-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.940674 | Arab | 143 | {"ckb_Arab_score": 0.9406737685203552, "hac_Arab_score": 0.03346413001418114, "sdh_Arab_score": 0.025809578597545624} |
گرنگی زوو نوستن له‌ڕوانگه‌ی قورئان‌و زانسته‌وه
له قورئان‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی زوو نوستن‌و زوو هه‌ستان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(ئایا خه‌وتنمان بۆ نه‌كردوون به‌هۆی سره‌وتن)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( ئه‌ی محمد(د.خ) نوێژ به‌جێبێنه له‌كاتی لادانی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان، هه‌تا هاتنی تاریكی شه‌و، هه‌روه‌ها نوێژی به‌یانی به‌جێبهێنه، به‌ڕاستی قورئان خوێندن‌و نوێژی به‌یانی هه‌میشه ده‌بینرێت له‌لایه‌ن فریشته‌كانی شهووڕۆژهوه)،
هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (خوای گه‌وره، زووههستان بهئومهتهكهم ببه‌خشه).
فه‌رمویه‌تی: (دوو ركعات نوێژی به‌یانی باشتره له‌هه‌موو دونیا‌و شته‌كانی ناوی) .
مانای ئایهتهكهو ڕاستیه زانستیه‌كانی
ڕاستی یه‌كه‌م: زانایان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌زۆرترین ڕێژه‌ی گازی ئۆزۆنلهبهرگه هه‌وای زه‌وی ( ئه‌تمۆسفێر)دا له‌كاتی به‌ره‌به‌یاندایه دواتر ورده‌ورده كه‌مده‌كات تاكو كاتی خۆرهه‌ڵاتن ئه‌م گازه واته ئۆزۆن كاریگه‌ری زۆر به‌سودی هه‌یه بۆكۆئهندامی ده‌مار هه‌یه، كاری مێشك وجه‌سته چالاك ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی پاش خۆرهه‌لاتن به‌خه‌به‌ردێن به‌درێژای ئه‌و ڕۆژه هه‌ست به‌ماندوێتی ناكات.
ڕاستی دووه‌م:ڕێژه‌ی تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌یی له‌كاتی خۆرهه‌ڵاتندا زیاتره له‌وكاته‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندایه تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌ی به‌رپرسه له‌دروستكردنی ڤیتامینd، كه ئه‌مه‌ش به‌رپرسه لهنیشتنی ڕێژه‌ی كالسیۆم لهئێسكهكاندا به‌واتایه‌كی تر مانه‌وه له‌خه‌ودا دوای خۆرهه‌ڵاتن، ده‌بێته هۆی داكرۆشانو بێهێزی ئێسكه‌كان.
ڕاستی سێیه‌م:
زوو هه‌ستان له‌درێژ خه‌وی ده‌مانپارێزێ، نوستن بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێری له‌سه‌ریه‌ك وزه‌ی لهشو لێدانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه واده‌كات كه خوێن به‌شێوه‌یه‌كی هێواش به‌ناو ده‌ماره‌كاندا بڕوا ئه‌مه‌ش ڕێخۆشكه‌ره بۆنیشتنی چه‌وری له‌سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی دهمارهكانداو ته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان، هه‌ندێ جار ئه‌بێته هۆی نه‌خۆشی( الذبحه الصدریه) زوو هه‌ستان بۆ نوێژی به‌یانی له‌درێژ خه‌و ده‌مانپارێزێ، ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌كرێت كاتی نوستنه‌كه دابه‌ش بكرێت بۆ دوو ماوه
پێش خۆرههڵاتنو پاش خۆرهه‌ڵاتن.
ڕاستی چواره‌م: مادده‌یه‌ك له له‌شی مرۆڤدا هه‌یه ده‌بێته هۆی زیادكردنی وزه له‌ته‌واوی له‌شداو خێراكردنی زینده‌چالاكی له‌ش. (میتاپۆلیزم) كه‌ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا چه‌ند به‌هێز دهكاتو پێی ده‌وترێت كۆرتیزۆن ده‌گاته به‌رزترین ڕێژه له‌به‌ره‌به‌یاندا(22)،پاشان داده‌به‌زێت بۆ(7) دوای خۆرهه‌ڵاتن.
ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی قورئان‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ). | <urn:uuid:823f21dc-4e5e-4a99-a604-8676c3485493> | CC-MAIN-2014-42 | http://tandrusty.blogfa.com/post-20.aspx | 2014-10-21T00:27:47Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1413507443598.37/warc/CC-MAIN-20141017005723-00109-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997551 | Arab | 22 | {"ckb_Arab_score": 0.9975513219833374} |
توخمەکانی ئیقلیدس
توخمەکانی ئیقلیدس یان بنەماکانی ئیقلیدس نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە کە لە ١٣ پەرتووک پێکھاتووە و دەوروبەری ساڵی ٣٠٠ی پێش زایین بیرکاری یۆنانی، ئیقلیدس، لە شاری ئەسکەندەرییە نووسیویەتی. ناوەرۆکی نامیلکەکە بریتییە لە کۆمەڵێک پێناسە، بەڵگەنەویست، سەلمێنراو، و بەڵگەی بیرکارانە بۆ نیشاندانی ڕاستیی سەلمێنراوەکان.
توخمەکان سەرکەوتووترین و کاریگەرترین کتێبی وانەبێژیی ھەموو سەردەمان بووە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری] | <urn:uuid:c6138c7d-3f6b-434a-809f-177a36bcac37> | CC-MAIN-2014-42 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%D8%AE%D9%85%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%A6%DB%8C%D9%82%D9%84%DB%8C%D8%AF%D8%B3 | 2014-11-01T03:26:13Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-42/segments/1414637903439.28/warc/CC-MAIN-20141030025823-00114-ip-10-16-133-185.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.989386 | Arab | 47 | {"ckb_Arab_score": 0.989385724067688} |
پەنیری سەلک
پەنیری سەلک بەرھەمێکی شیرە و بە مەیاندنی شیر بە ژیلک (ھەوێنی پەنیر) یان ترشێنەر و ڕشتنی تراوەکە پێک دێت. شێرێک کە دانراوە بترشێ سەلک سەلک دەبێ و ئەو تراوەی دەمێنێتەوە — کە تەنیا پرۆتینی وەی تێدایە — تیژاوی پەنیری پێ دەڵێن . پەنیری سەلک لە دروستکردنی پەنیرەکانی تر وەکوو پەنیری کووپە بەکاردێت.
سەرچاوە[دەستکاری]
|ئەم وتارەی پەنیر کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:5d898f4f-ab8f-4ee0-a568-b14abe47eace> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%D9%86%DB%8C%D8%B1%DB%8C_%D8%B3%DB%95%D9%84%DA%A9 | 2014-11-26T22:58:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931007607.9/warc/CC-MAIN-20141125155647-00130-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.993911 | Arab | 63 | {"ckb_Arab_score": 0.9939107894897461} |
ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی
ئیمپراتۆریی ڕۆم ( بە ئینگلیزی: Roman Empire بە عەرەبی: الإمبراطوریة الرومانیة بە لاتینی: Imperium Romanum) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینی‌دا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو ، ئەو ئیپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەھێزی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی ، ئەمەش لە کۆتایی سەدەی یەکەم و کۆتایی سەدەی دووەمی زایینی‌دا بوو . ئیمپراتۆریەکە لەو ماوەیەدا ئەوروپای ڕۆژئاوا و بەلقان و ئاسیای بچووک و وڵاتی شام و میسر و لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریبی لە خۆگرت و قەڵەمڕەویشی تا ئێران و ھیند و سوودان و گەلە جەرمەنیەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕاین و باکووری دانوب چوو.
بەڵام ئەم ئیمپراتۆرییە لە سەدەی سێیەمی زایینیەوە بەرەو قۆناغی داڕمان و لێکھەڵشان چوو ، ئەمەش بەھۆی چەندین ھۆکارەوە کە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتایدا لە ساڵی (٤٧٦ز) بڕووخێت. | <urn:uuid:3e0a92f2-8f93-4104-9176-6ede107345b3> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%8C%D9%85%D9%BE%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%86%D8%B1%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C%DB%8C_%DA%95%DB%86%D9%85%DB%8C | 2014-11-28T11:06:29Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931010149.53/warc/CC-MAIN-20141125155650-00198-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.985712 | Arab | 193 | {"ckb_Arab_score": 0.985711932182312} |
من عاشقى كچەكەى بارزانیم
ڕه‌خنه
سه‌رده‌شت عوسمان:
من عاشقى كچەكەى مەسعود بارزانیم، ئەو پیاوەى كە جار جارە دەردەكەوێت و دەڵێت من سەرۆكتم، بەڵام من حەز دەكەم خەزورم بێت، واتە دەمەوێت ببم بە ئاوەڵزاواى نێچیرڤان.
بە بۆنەی دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، لەسەر ئەم نووسینە کە لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە، لەلایەن مەسعود بارزانی و مەسروری کوڕییەوە لەم رۆژەدا رفێنراو بۆ بەیانییەکەی تەرمەکەی لە موسڵ فڕێیان دا و ئاگاداری کەسوکاریان کردەوە. بۆ زانیاریتان ئەم بابەتە یەکەمین و زۆرتین کلیکی لەسەر کراوە، ئیستا لە کاتی نووسینی ئەم سەرنجەدا 203.976 کلیک کراوە.
ئەگەر ببم بە زاواى بارزانى، ئەوا مانگى هەنگوینیمان لە پاریس بەسەر دەبەین و یەك دوو شەوێكیش بۆ سەردان دەڕۆین بۆ كۆشكەكەى ماممان لە ئەمریكا، ماڵەكەم لە گەڕەكێكى هەژارنشینى هەولێرەوە دەگوازمەوە بۆ سەرى رەش و شەوان سەگى ئەمریكى و پاسەوانى ئیسڕائیلى چاودێرى ماڵەكەم دەكەن،.
باوكە بەدبەختەكەى پێشمەرگەى ئەیلولیشم كە تاوەكوو ئێستا پارتى خزمەتى پێشمەرگایەتى بۆ قەبوڵ ناكات بە بیانووى ئەوەى كە ئێستا پارتى نییە، باوکم دەكەم بە وەزیرى پێشمەرگە.
برا بەدبەختەكەشم كە زانكۆى تەواو كردووە و ئێستا بێئیشە و دەیەوێت بە قاچاغ بڕواتە هەندەران ، ئه‌ویش دەكەم بە بەرپرسى پاسەوانە تایبەتییەكانم.
خوشكەكەشم كە تاوەكوو ئێستا شەرم دەكات بڕواتە بازاڕ، دەبێت وەكوو كچە بارزانییەكان پڕادۆ و وەنەوشە لێبوخوڕێت.
دایكیشم لەبەر ئەوەى نەخۆشى شەكرە و دڵ و زەختى هەیە و پارەى نەشتەرگەرى دەرەوەى وڵاتى نییە، دوو دكتۆرى ئیتاڵى لەماڵەوە بۆ تەعین دەكەم.
بۆ مامەكانیشم چەند دیوەخانێك دەكەمەوە و ئامۆزا و خاڵۆزاكانم دەكەم بە نەقیب و عەمید و ئامر لیوا.
بەڵام هاوڕێكانم دەڵێن"وازبێنە سەرۆ خۆت بەكوشت مەدە، ئەوە ماڵى مەلایە هەرئەوەندە گوتیان هەڕڕە ئیدى ئیشت تەواوە"، باشە خۆ كفر ناكەم، سوێند بە دەسكى خەنجەرەكەى مەلا مستەفا ئیدریس بارزانى لەگەڵ باوكم سێ شەو لەژێر یەك لەتە شاخدا رۆژیان كردووەتەوە، ئاخر چیتێدایە با مەسعوود بارزانى خۆى بە سەرۆك بزانێت، ئەى ئەگەر سەرۆكە با بڵێ لەماوەى هەژدە ساڵى رابردوودا چەند جار سەرى بە گەڕەكێكى هەولێر و سلێمانیدا كێشاوە؟
بەس كێشەكەم ئەوەیە ئەم پیاوە ئەوەندە عەشایەرە لەودیو سەرى رەشەوە كەس بە پیاو نازانێت، ژنى هەموو سەرۆكەكانى دونیا لەڕێگەى یەك كلیكەوە دەدۆزمەوە كەچى هەتاوەكوو ئێستا نازانم خەسووەكەم چۆنە.
نازانم بۆ داخوازى كێ لەگەڵ خۆم ببەم؟ لەسەرەتادا ویستم چەند مەلا و ریش سپى و پێشمەرگەیەكى كۆن كۆكەمەوە و ئێوارەیەك ناوى خواى لێ‌بێنین، بەڵام هاوڕێیەكى رۆژنامەنووسم وتى " كوڕى چاك هەندێك جاش و ئەنفالچى بدۆزەوە مەسعوود زۆر حەزى بەوانە". برادەرێكى دیكە وتى وەڵاهى ئەگەر بەقسەى من دەكەى لەكۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى نێچیرڤان بارزانیدا بڕۆ ژێر باڵى و بڵێ وەڵا ئیشێكى خێرم هەیە، یان ئەگەر نەشكرا كورە بە دەشنێ بڵێ ئەو زوو زوو دەیانبینێت با بۆتى تەرتیب بكەن.
( کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه ) | <urn:uuid:c37b3904-7c89-4b94-83cb-64d78d23657c> | CC-MAIN-2014-49 | http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=27831dbb | 2014-11-26T03:51:25Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931005387.19/warc/CC-MAIN-20141125155645-00012-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.779993 | Arab | 18 | {"ckb_Arab_score": 0.7799932956695557, "sdh_Arab_score": 0.13166256248950958, "hac_Arab_score": 0.08794133365154266} |
این‌جا می‌نویسیم به عشق فوتبال
GLORY GLORY MAN UNITED
MANCHESTER IS MY HEAVEN
یاریگاى ئیمارات له ناو جه‌رگه‌ى شارى له‌نده‌ن ،یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دوانزهههمینى خولى ئێنگلیزى له خۆگرت و براوه‌كه‌ش تیپى میوان بوو. له یارییه‌كى تا رادهییهك بریندار بۆ هه‌ردوولا هه‌ریه‌كه له مانچسته‌ر و ئه‌رسێناڵ به یه‌ك گه‌یشتن و مانچسته‌ر له یارییه‌كى به‌هێزدا توانى 2-1 براوه بێت. گۆڵه‌كانى مانچسته‌ر گیبیس به هه‌له‌و وه‌ین رۆنى تۆمارییان كرد‌و تاكه گۆڵه‌كه‌ى تۆپ هاوێژهكانیش له رێگه‌ى ژێرۆدیش نووسیه‌وه.
ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی حەوت یاری، گەڕی دوازدەیەمی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەست پێدەکات.
لە یاریی یەکەمدا یانەی چێلسی پێشەنگی خولەکە میوانداری یانەی وێست برۆمیچ دەکات، چێڵسی بە سەرکردایەتی مۆرینیۆ دەیەوێ سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بکات و زیاتر لە رکابەرەکانی دووربکەوێتەوە.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی وێستهام هەوڵدەدات بە بەدەستهێنانی سێ خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی چوارەمی خولەکە بهێڵێتەوە، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا دەبێتە میوانی یانەی ئێڤرتۆن. هەروەها یانەی مانچستەر ستی بە هیوای نزیکەوتنەوە لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە و بردنەوەی سێ خاڵ لە یاریگەی ئیتیحاد میوانداری یانەی سوانزی ستی دەکات.
یاریی لوتکەی ئەم گەڕەش لە نێوان هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مانچستەریونایتد لەسەر یاریگەی ئیماراتس بەڕێوە دەچێت، یارییەکە بۆ هەردوو یانە گرنگی زۆری هەیە، چونکە لەوانەیە براوەی یارییەکە بگەیێنێتە پلەی چوارەم یان پێنجەمی خولەکە و دۆڕاوەکەش بەرەو پلەی هەشتەم یان خوارتر دابەزێنێت.
خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
چێڵسی - وێست برۆمیچ
ئێڤێرتۆن - وێستهام
مانچێستەر سیتی - سوانزی سیتی
نیوکاسڵ - کویزن پارک
لیستەر سیتی - سەندێرلاند
ستۆک سیتی - بێرنلی
ئارسیناڵ - مانچێستەریونایتد
لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یورۆی 2016 ی فەرەنسا هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هەڵبژاردەی لاتیڤیا تۆمار کرد بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر.
ئەمڕۆ ئێوارە گەڕی چوارەمی پاڵاتنەکان بەڕێوە چوو و تێدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی لاتیڤیای کرد و بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا، گۆڵەکانی ئورێنج لەلایەن یاریزانان رۆبن ڤانپێرسی، ئاریێن رۆبن دوو گۆڵ، کلاشیان هۆنتلار دوو گۆڵ و جیرفی برۆما تۆمارکران. بەم سەرکەوتنەش هۆڵەندا ژمارەی خاڵەکانی لە کۆمەڵەی یەکەم گەیاندە شەش خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە، هەرچی لاتیڤیاشە بە دوو خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
یونایتدها که در دو دیدار قبلی شان در لیگ برتر نتوانستند به پیروزی برسند، با این سه امتیاز توانستند به رتبه ششم جدول صعود کنند. در نیمه اول این دیدار هر دو تیم موقعیت های برای گلزنی داشتند اما در نهایت بازی با تساوی بدون گل در این نیمه به پایان رسید. نیمه دوم هم با روندی مشابه دنبال شد. البته یونایتدها که در خانه بازی می کردند، موقعیت های بیشتری داشتند و در دقیقه 67، سرانجام به این هدف رسیدند.
پاس دی ماریا، ماتا را پشت محوطه جریمه پالاس صاحب توپ کرد و ستاره اسپانیایی با یک ش‌وت دیدنی، دروازه حریف را باز کرد. فشار یونایتدها برای رسیدن به گل های بیش‌تر ادامه پیدا کرد و حتی یک بار هم توپ را به تیر افقی دروازه حریف زدند اما در نهایت بازی با همان یک گل به پایان رسید.
ئەمرۆ لە یاری دێربی شاری مانچێستەر ھەردوو یانەی ئەو شارە رووبەرووی یەکتر بونەوە و لە کۆتاییدا مانچێستەرسیتی لە یارییەکی بەھێزدا توانی ٣ خالی ئەو یارییە بەدەست بێنێت .
لە بەردەوامی گەری دەیەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا ئەمرۆ ھەردوو یانەی مانچێستەرسیتی و مانچێستەریونایتد لە یاریگای ئیتیحاد رووبەرووی یەکتر بونەوە و لە یارییەکی بەھێزدا یاریزانانی مان سیتی توانیان بە زەحمەت ٣ خالی ئەو یارییە بەدەست بێنن دوای ئەوەی توانیان بە تاکە گۆلی ھێرشبەری ئەرجەنتینی یانەکەیان ئەگوێرۆ کە لە خولەکی ٦٣ تۆماری کرد سەرکەوتن بەدەست بێنن .
یانەی مان سیتی بەم سەرکەوتنە توانی کۆی خالەکانی بکاتە ٢٠ و لە پلەی سێیەم مایەوە و لە بەرامبەردا یانەی مانچێستەریونایتد بە ھەمان ١٣ خال مایەوە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی ھەشتەم دێت .
جێ بیرھێنانەوەیە کە ئەم یارییە رووبەرووبونەوەی ١٦٩ نێوان ھەردوو یانە بوو و یانەی مان سیتی لە دوو یاری وەرزی رابردووش توانیبویان سەرکەوتن بەدەست بێنن و مانچێستەریش بەردەوامە لە ئاستە خراپەکەی لە وەرزی ئەمسال .
منچسترسیتی - منچستریونایتد
هفته ده‌م لیگ برتر انگلیس
ورزشگاه اتحاد شهر منچستر
یکشنبه ساعت 17 به وقت ایران
پخش زنده از شبکه 3 سیما
مصدومین یونایتد: فالکائو، جونز، یانگ، اوانز، مک نیر
مصدومین سیتی: لمپارد، سیلوا
نهمین هفته از رقابتهای لیگ برتر انگلیس با تساوی آبیپوشان لندن و شیاطین سرخ در ورزشگاه اولدترافورد پی‌گیری شد. به گزارش وب‌سایت نود، در آخرین بازی از شب دوم هفته نهم لیگ برتر انگلیس، امشب (یکشنبه) تیم فوتبال چلسی، صدرنشین جدول رده‌بندی، میهمان منچستریونایتد بود که این بازی با تساوی یک بر یک به پایان رسید. گل نخست این بازی را دیدیه دروگبا، مهاجم ساحل عاجی چلسی در دقیقه ۵۳ به ثمر رساند.
پیروزی چلسی تا آخرین دقیقه بازی تداوم داشت اما درست ثانیههایی پیش از بهصدا درآمدن سوت پایان، در یک ضربه کرنر، روبین فنپرسی مهاجم هلندی شیاطین سرخ موفق شد در ضربه ریباند، گل تساوی را برای منچستریونایتد به ثمر برساند. ضمناً ایوانوویچ در دقیقه ۹۰ بازی از ترکیب چلسی اخراج شد. با این نتیجه، چلسی ۲۳ امتیازی شد و حاشیه امنیت خود را در صدر جدول رده‌بندی رقابتها به چهار امتیاز افزایش داد. منچستریونایتد هم با این تساوی ۱۳ امتیازی شد و در رده هشتم جدول قرار گرفت. در جدول رده‌بندی رقابتها، پس از چلسی ۲۵ امتیازی، ساوتهمپتون با ۱۹ امتیاز در رده دوم قرار دارد و منچسترسیتی ۱۷ امتیازی سوم است.
بازی منچستریونایتد - چلسی
هفته نهم لیگ برتر انگلیس
ساعت 19:30 از شبکه 3 سیما به طور زنده پخش خواهد شد
ونایتدها در این دیدار دو بار از حریف عقب افتادند و در نهایت به لطف گل دقایق پایانی دالی بلیند، به یک امتیاز این دیدار رسیدند. اما فان خال معتقد است که تیمش بهترین بازی فصلش را ارائه داده و از اینکه نتوانستند به پیروزی برسند، ابراز نارضایتی کرد.
او به خبرنگاران گفت:" بسیار ناراحتم زیرا بهترین بازی فصل مان را ارائه دادیم و نتیجه به اندازه کافی خوب نبود. من باید راضی باشم زیرا موقعیت های زیادی ایجاد کردیم و حریف تنها دو ش‌وت زد که به دو گل تبدیل شد. ما به دلیل اشتباهات فردی در این دیدار امتیاز از دست دادیم. حیف شد زیرا وقتی در خانه تیمی مانند وست بروم به پیروزی می رسید، می تواند یک شروع تازه برای شما باشد؛ فکر می کنم می توانست این اتفاق رخ بدهد." | <urn:uuid:584b416f-6bd6-48b3-a4c0-59be2d5b0845> | CC-MAIN-2014-49 | http://manunited.blogfa.com/ | 2014-11-29T02:04:10Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931011477.80/warc/CC-MAIN-20141125155651-00217-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.73068 | Arab | 1 | {"ckb_Arab_score": 0.7306795716285706, "sdh_Arab_score": 0.15424279868602753, "hac_Arab_score": 0.10941728204488754} |
گۆیژ
گۆیژ، گێوژ یان بلچ بەری دارگۆیژە. دارگۆیژ دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و بە پاییزاندا بەرەکەی پێ دەگا. لە کوردستاندا دوو جۆری گۆیژە سوورە (بلچە سوور) و گۆیژە زەردە (بلچە زەرد) بوونیان ھەیە. دارگۆیژ دارێکی دڕکنە و گوڵەکانی چەرموون و لق و پۆشی دڕکنە. بەرێک دەگرێ تۆزێک لە نۆک گەورەتر و پاییز درەنگان پێ دەگا و بە ڕەنگی زەرد و سوور و ڕەشیش ھەیە. لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناو‌کی ڕەق ھەیە. لە وەرزی پاییزاندا بلچ یەکێک لە بەرخۆشەکانە کە خەڵکی حەزی لێ دەکەن و منداڵن دەڕۆن دیھێنەوە. | <urn:uuid:b55b6bd9-3c68-49c4-8117-439d6c66b304> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%86%DB%8C%DA%98 | 2014-11-24T02:33:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400380355.69/warc/CC-MAIN-20141119123300-00223-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999755 | Arab | 62 | {"ckb_Arab_score": 0.9997554421424866} |
ئاڵای ئیتالیا
|ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن.|
ئاڵای ئیتاڵی پێکھاتووە لە سێ ڕەنگی سەۆز، سپی و سوور؛ کە لە باری ڕاوەستاو و بە یەک ئەندازە لە پاڵ یەکدان. ئەمە ئاڵای فەرمیی کۆماری ئیتاڵیایە کە لە ٧ ژانڤیەی ١٧٩٧ لە لایەن ناپیلۆن بوناپارتی ئیمپڕاتووری فەڕەنسییەوە دانراوە.
واتای ئەو ڕەنگانە[دەستکاری]
ئەو ڕەنگانە لە بنەمادا لە پاش شکستھێنانی ئیتاڵی لە دوای ساڵی ١٧٩٧، لە ژێر کاریگەری فەڕەنسییەکاندا ھەڵبژێردراون. ئەوەش وەکۆ نموونەیەکە لە ئاڵای سێ ڕەنگی فەڕەنسا کە لە ساڵی ١٩٧٤دا دانراوە. ھەرکام لەو ڕەنگانە بە واتایەک دێن. ڕەنگی سەوز بە واتای سرووشت، سپییەکەی بە واتای بەفری سەر زنجیرە کێوەکانی ئاڵپ و سوورەکە بە واتای ئەو خۆێنەیە کە بۆ سەربەخۆیی ئەو وڵاتە پێشکەش کراوە.
بە پێی ھندێک سەرچاوە، سەوز بە واتای ھیوا، سپی بیر و باوەڕ و سوورەکە بە خێرخۆازی دەژمێردرێن.
لە مێژوودا[دەستکاری]
ڕۆژی ئاڵا[دەستکاری]
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:51acd266-54d8-4dae-af71-063bd30fec7c> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%DA%B5%D8%A7%DB%8C_%D8%A6%DB%8C%D8%AA%D8%A7%D9%84%DB%8C%D8%A7 | 2014-11-28T18:08:45Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931010713.38/warc/CC-MAIN-20141125155650-00241-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997638 | Arab | 49 | {"ckb_Arab_score": 0.9976382851600647} |
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێک: به سه‌رنج به‌و ڕه‌وش و دۆخه هه‌ره‌هه‌ستیار و ناسکه‌ی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و خاسما ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بن حوکمی ئێمه‌ی کورد(هه‌رێمی کوردستان)دا کێشاوه و ناحه‌زانیش هه‌رده‌م هه‌وڵی تێوه‌گلاندن و قۆستنه‌وه‌ی که‌مایسی و لادانهکانمان ده‌ده‌ن و به‌زه‌قی
چاویان له هه‌ر چه‌شنه که‌م و کوڕیی ده‌سته‌ڵاته ساواکه‌ی هه‌رێمه، پێویسته کورد و ده‌سته‌ڵاتی کوردی سه‌رده‌مییانه‌تر و دیمۆکراسییانهتر هه‌نگاو بنێ و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌تر و کراوه‌تر که له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی مرۆی سه‌رده‌میشدا بگونجێ . ڕه‌نگه له‌و پێناوه‌دا حوکوومه‌ت تووشی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش بێت و کێشه و ئارێشهیش چێ بێت؛به‌ڵام کردنه‌وه و ئاوهڵاهێشتنهوهی ده‌لاقه و ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه و ڕه‌خساندنی هه‌له‌که بۆ خه‌مخۆرانی گه‌ل و نیشتیمان و ڕووناکبیران، گه‌وره‌ترین ڕاژه و خزمه‌تی حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی کوردیی ده‌کات و کۆمه‌ڵگه‌یش له په‌نابردنه به‌ر زمانی زبر و ئاوێته به توند و تیژی لا ده‌دات. ڕه‌خنه و زمانی ڕه‌خنه گه‌ر پشت ئه‌ستوور به بنه‌ما بنچینه‌ییه‌کانی خۆی بێت،هه‌رده‌م کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و تازه‌گه‌ری و گۆڕان و به‌خۆداچوونه‌وه پاڵ پێوه ده‌نێ و نه‌ک به‌حاڵی کۆمه‌ڵ زیانمه‌ند نابێت بگره ڕاست له خزمه‌ت قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵگه‌دایه و به‌رگی نوێ مانه‌وه‌یش بهوهریدا ده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌وه، داخستنی ده‌رکه‌ی ڕه‌خنه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه ،سانسۆر له ناو ده‌سته‌ڵاتدا دروست ده‌کات و به وته‌ی گه‌وره نووسه‌ری کوردی فارسینووس "ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان"، "سانسۆر، سه‌رچاوه‌ی داهێنان و تازگه‌ری وشک ده‌کات". بۆیه ده‌سته‌ڵاتی کوردی که هێشتاکه‌یش ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کۆنترۆڵی زۆر ده‌زگه و ناوه‌ند و که‌ناڵی چاپه‌مه‌نی،میدیایی و ڕاگه‌یاندن ده‌کات و جارێ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ و که‌ناڵی بێ لایه‌ن به مانا و واتا ڕاستینه‌که‌ی بوونی نییه ،با هه‌میشه ڕۆچنه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه ئاوه‌ڵا بهێڵێته‌وه و حسێبی دوژمنایه‌تیکردن بۆ ڕه‌خنه‌گر نه‌کات و ترسی له ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر ڕهخنهکهیش په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستیی تاڵی ناو کۆمه‌ڵگه و که‌ین و به‌ینه‌کانی ناو بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات هه‌ڵبداته‌وه. حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵات گه‌ر به چه‌کی گوشار و زه‌خت و زۆر به‌ره‌نگاری ده‌نگی ڕه‌خنه‌گر ببێته‌وه ،ڕۆژ له دوای ڕۆژ خۆی زێتر له ملهوڕییهت و دیکتاتۆرییه‌ت نزیک ده‌کاته‌وه و هه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌یشدا که‌لێنێکی گه‌وره له نێوان ده‌سته‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا دروست ده‌بێت و سه‌ره‌نجامیش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته به‌ره‌و ملشکان و له‌ناوچوون په‌لکێش ده‌کات. بۆ ئێمه‌ی کورد و حوکوومه‌ته ساواکه‌ی هه‌رێمی کوردستان که هێشتاکه خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتین و تازه ده‌مانه‌وێ یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی نه‌ریت و خۆنزیککردنه‌وه له مۆدێڕنیته بهاوێین، با به گیانێکی سه‌رده‌مییانه و یهکترقهبووڵکردنهوه کار بۆ ئه‌م گرینگه بکه‌ین و یه‌که‌مین خشته‌کان به جوانیی و ڕێک و پێکی و سفت و سۆڵی دانێین و قه‌ت خۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و حوکوومه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین و له ده‌ستکه‌وت و ئه‌زموونی توێژی ڕۆشنبیری ناوخۆ و ده‌ره‌وه و گه‌لانی خاوه‌ن سیسته‌می دیمۆکراسییه‌ت که‌ڵک وه‌ربگرین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسه‌ری مرۆخۆشهویست و کوردپه‌روه‌ری فارسینووس "ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان" له ناوه‌ڕاستی هه‌فتاکانی هه‌تاوییدا (نێوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانی زایینی) بۆ دۆخی ڕۆشنبیری و چاندیی ئێران وێنای ده‌کات و ده‌یخاته پێش چاو،ڕاست هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆکه‌یش پاش تێپه‌ڕینی نزیکه‌ی 20 ساڵان و له نه‌وه‌ده‌کانی هه‌تاوی(2013 )دا هه‌ر هه‌مان ڕه‌وت و ڕه‌وش به ڕاست ده‌گه‌ڕێ و هه‌تا دێت له ناو ڕژێمی ئیسلامیی بن حوکمی وه‌لایه‌تی فه‌قێدا فره‌تر په‌ل و پۆ ده‌هاوێژێ و هه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه ساڵانه ده‌رکه‌ی ده‌یان ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و چاپ و بڵاوکردنه‌وه و په‌خشکار تووشی داخران و سه‌دان نووسه‌ر و ڕووناکبیریش زیندانیی و ئاواره و په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران ده‌کات. سانسۆر،ڕۆژ له دوای ڕۆژ زێتر باڵ به‌سه‌ر هه‌موو بواراندا ده‌کێشێ و ته‌نانه‌ت هه‌تا قسه‌ی سه‌ر زاری ناو ماڵانیش ده‌چێته پێش. خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ڕه‌وشی ئێستای چاندیی و فه‌رهه‌نگیی ئێران ئه‌و ڕاستییه‌مان لا ئاشکرا ده‌کات که زۆر زه‌حمه‌ته له بن نسێی ئه‌و هه‌وا مژاوییهدا کراوهنهوهیهک ڕوو بدات.به‌ڵام لایه‌نێکی تری نووسینه‌که‌ی ده‌روێشیان ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێب و به‌رهه‌می بێ ناوه‌ڕۆک و که‌م بایه‌خ و نامۆیی کۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری ڕاستینه و به‌رهه‌می گرانبایی و زه‌نگینی ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵه که ئه‌مه‌شیان دیسان سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر بوونی هه‌مان سانسۆری توند و تۆڵ و هه‌مه لایه‌نه‌یه که جگه له بازنه‌ی "خودی" و نووسه‌ری خودی ئیزن به که‌سی تر نادات و به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وسار و کۆنترۆڵی هه‌موو ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌بن ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمدایه، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ له خه‌و کراوه و باری هه‌ره‌گران(قورس)ی ئابووریی و ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ریش ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی ئه‌وه‌ندی تر قورس‌تر و گرانتر کردووه و جه‌ماوه‌ر به‌دست ئه‌و دۆخه سهخڵهتهوه ناڵانه و ته‌نانه‌ت گه‌ر نووزه و توانا و تاقه‌ت و ورهیهکیش مابێته‌وه، ئه‌وه‌نده کزه،به‌رگوێ نایه و ناوێرێ خۆی ده‌ربخات چوونکه چه‌کی سه‌رکوت و داپڵۆسین ئه‌وه‌نده به‌زه‌بره که‌م که‌س ده‌وێرێ ده‌نگی هه‌ڵبڕێ و دادێک بکات. له‌به‌ر گرینگیی ئه‌و بابه‌ته و بایه‌خی بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی کورد ،له خواره‌وه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی نووسینه‌که‌ی مامۆستا"ده‌روێشیان"تان ده‌خه‌مه به‌ر دیده.ڕاسته بابه‌ته‌که زێتر په‌یوه‌ندی به دونیای ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه به‌ڵام له‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین، هه‌موو شتێک به سیاسی کراوه؛چوونکه ئازادیی ڕاده‌ربڕین سنوورداره و تابۆکان زۆر.
****
زۆر جار له لایه‌ن هۆگر و داژدارانی چیرۆک و ڕۆمانه‌وه ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که بۆچی به‌م ڕۆژانه چیرۆک یان ڕۆمانێک که بتوانێ هه‌ژان و ته‌کانێک بخاته ناو دڵی خوێنه‌ر ،حه‌ز و شۆقێکی پێ ببه‌خشێ و تووشی تێڕامان ،هزرین و بیرکردنه‌وه‌ی بکات،به‌رچاو ناکه‌وێ. هه‌ندێجار چیرۆکێکمان به‌ردیده ده‌که‌وێ که ده‌ڵێی به‌ش و پارێکی قرتێندراوه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تێدا بزره و ڕوون نییه به‌دوای چیدا ده‌چێ. هۆکار چییه که چیرۆک و ڕۆمانه بێ ناوه‌ڕۆک و ساده و ساکاره‌کان که باس له بێ بایه‌خترین و سووک و چرووکترین پرسه‌کانی ژیانی مرۆ ده‌که‌ن،تا دێت زێتر جێی خۆ ده‌که‌نه‌وه و گه‌نج و لاوی هۆگری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئێمه به خۆوه مژول و سه‌رقاڵ ده‌که‌ن؟ بۆچ بڕێک چیرۆک ئه‌وه‌نده بێ سه‌ر و به‌ره و جاری وایه به‌رگی خوازه و میتافۆری ئاڵۆزی ده‌کرێته به‌ر که ئیتر تێگه‌یشتنی زۆر چه‌توون و زه‌حمه‌ت ده‌بێت؟ ئایا پاره خه‌رجکردن ئه‌ویش له ڕه‌وش و دۆخی ئێستادا و به‌و داهاته‌ی ئێستێ هه‌مانه، بۆ کڕینی کتێبی ئه‌وتۆ که دیار نییه لای خودی نووسه‌ر هه‌مان ده‌قی سه‌ره‌کیی بێت یان نا،کارێکی شیاو و گونجاوه ؟
تابهوێ په‌یوه‌ندی به زانیاریی من و ئه‌و لقه‌وه هه‌بێت که هۆگریم پێوه هه‌یه،وهرامهکه به‌م چه‌شنه‌یه: تارمایی دزێوی سانسۆر سێبه‌ری خستۆته سه‌ر سیمای ناسک و له‌رزۆکی ئه‌ده‌بی چیرۆک و ڕۆمانی مه. ئه‌و به‌ره و جیله‌ی منیشی تێدا جێ ده‌بێته‌وه (منیش ده‌گرێته‌وه)،له بن نسێی شووم و ڕه‌شی ئه‌و تارماییه‌دا له‌دایک بووه و پێگه‌یشتووه. ساڵه‌های ساڵه که به‌رگوێمان ده‌که‌وێ: " چه‌ند ڕسته‌یه‌کی ناو ئه‌م کتێبه‌یان لا بردووه."،"ئێره خاڵ چن کراوه."، " ئه‌م چه‌ند ڕووپه‌ڕه‌ی ناو کتێبه‌که‌یان قرتاندووه،شوێنه‌که‌ی دیاره." ، " فڵانه کتێبیان له ناو بازاڕی کتێب‌دا خڕ کردۆته‌وه و په‌ڕ به په‌ڕیان له ناو بردووه؛به‌ڵام خۆ ده‌کرێ نووسخه‌ی کۆپیکراوی به نرخێکی زۆر گران ده‌ست بخه‌یت."
هه‌موو مێژووی هزرین و بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه به په‌رژین و چوارچێوه‌یه‌کی نادیار و ته‌ماوی ده‌وره دراوه و به‌زاندنی ئه‌و سنووره، ئیزنپێدراو نییه و سزای له شوێنه. ڕوون و خویایه هۆکاری سه‌ره‌کیی نه‌بوونی فره ده‌نگیی و فره‌ڕه‌نگیی له تێڕامان و هزرین له هه‌موو بوار و به‌ستێنێکدا ،هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان پرس.
باشه ئێمه خاوه‌نی بیرمه‌ند و هزرمه‌ندی ئه‌وتۆ بووینه که ئه‌و سنوور و تخووبهیان به‌زاندبێت؟ وه‌ڵام ئهرێیه؛ به‌ڵام زۆربه‌یان به تاوانی به‌رزه‌فڕیی له هزر و ئه‌ندێشه‌دا ،تووشی چاره‌نووسێکی تاڵ هاتوون و به شێوازی جۆربه‌جۆر تا به‌مڕۆ وه‌به‌ر سانسۆر و پشتگوێخران که‌وتوون و دژ به‌وان له‌لایه‌ن هۆکاره‌کانی سه‌رکوت و ملهوڕییه‌وه پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر کراوه. یه‌کیان به هه‌ڵه ،به سهناگۆی پاشا و ده‌سته‌ڵاتداران ناساندووه(فیرده‌وسی). ئه‌ویتریان به لیبۆک و قه‌شمه‌ری لای ئێمه ناوزه‌د کردووه(عوبه‌یدی زاکانی) ،ئه‌وی دیکه‌شیان به دنیاپهرست و مه‌ست و سه‌رخۆش و ئه‌هلی ڕابواردن ناو بردووه(خه‌ییام).
عهینولقوزاتی هه‌مه‌دانی(زانای سه‌ده‌ی پێنج و شه‌شه‌می کۆچی) که بۆ ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوونی خۆ زۆر بوێر و نه‌ترس بوو،که‌وته به‌ر به‌دگومانی و دڕدۆنگی مۆتهشریعه1. به کافر و له دین ده‌رچوو ناویان ده‌برد .ماوه‌یه‌ک خرایه زیندان و به‌ندیخانه و سه‌ره‌نجامیش له ته‌مه‌نی 33 ساڵاندا له هه‌مان خوێندنگه که وانه‌ی تیا ده‌گوته‌وه،له سێداره درا و پاشانیش ته‌رمه‌که‌یان به نه‌وت و بۆریا(حه‌سیر) سووتاند.
شێخ شه‌هابه‌دینی سۆهره‌وه‌ردی(پیتۆڵ و فه‌یله‌سووفی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچی)دامه‌زرێنه‌ری حیکمه‌تی ئیشراق. ئه‌و سه‌ره‌تا فێری حیکمه‌ت و بنه‌ماکانی شه‌رع بوو. پاشان که‌وته تێفکرین و خهڵوهکێشان. له حه‌ڵه‌ب دا که‌وتنه دژاێتیکردنی و هه‌مه جۆره تۆمه‌تێکیان دایه پاڵ و به فه‌رمانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی ،گیرا و له‌به‌ر جه‌خت و مکوڕبوونی شه‌رعناسان له ته‌مه‌نی 36 ساڵاندا به کوشتیان دا .
له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا وا له ناو خه‌ڵکدا جاڕیان ده‌دا که هه‌رکێ دووی به‌رهه‌م و کتێبه‌کانی "سادقی هه‌دایه‌ت"2 بکه‌وێ ،سه‌ره‌نجام په‌نا ده‌باته به‌ر خۆکوژی. "غوڵامحسێنی ساعیدی "3 که له پێشه‌نگه‌کانی ڕێبازی ڕیالیزمی سیحری له جیهاندایه(له کتێبی تازیه‌بارانی به‌یل دا)خسته به‌ندیخانه‌وه و هه‌وڵیان دا به بۆته‌ی فه‌رامۆشی بسپێرن و له‌بیر بکرێ.
کاتێک هه‌ستی خه‌یاڵ ،توانای فڕینی نه‌مێنێ،ئه‌و ده‌مه‌ی هزرین کۆت و به‌ند بکرێ،سه‌رچاوه‌که‌ی وشک ده‌بێت،ئیدی بیری نوێ و به‌رهه‌می نوێ ناخوڵقێ(سه‌رهه‌ڵنادات). له هیچ بوار و زانستێکدا داهێنان نامێنێ و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌مووان دووی به‌رهه‌می بیانی ده‌که‌ون و په‌نا بۆ به‌رهه‌می بێگانه و نامۆ ده‌به‌ن. ده‌ست وه‌ئه‌ژنۆ داده‌نیشین، به چاو و ده‌می داچهقیوهوه چاوه‌ڕوان ده‌مێنینه‌وه تا له ڕۆژاواوه کتێب و به‌رهه‌مێکی نوێمان پێبگات و دابینی پێویستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خۆمانی پێ بکه‌ین. زۆربه‌ی ئێمه چه‌ندین جۆره مامۆستامان تاقی کردۆته‌وه. دیاره ئه‌و مامۆستایه‌ی که پۆله‌که‌ی ڕۆحی دیمۆکراسییه‌تی به‌سه‌ردا زاڵ بێت،قوتابیش دوای نوێگه‌ری و داهێنان ده‌که‌وێ؛که‌چی له‌و پۆله‌ی که مامۆستاکه‌ی که‌سێکی تاکڕه‌و و دیکتاتۆر و ملهوڕ بێت و به چه‌کی زۆر و ملهوڕی هه‌موو کارێک به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، له کاروان و قافڵه به‌جێ ده‌مێنێ. له وا بار و ڕه‌وشێکدا قوتابی په‌نا ده‌باته به‌ر مهراییکاری و گزیکاری ،له تاقیکارییه‌کاندا له ڕووی ده‌ستی یه‌کتر ده‌نووسنه‌وه،دزی و مهراییکاری فێر ده‌بن. به‌رتیل به قوتابی زیره‌ک و وریاتر ده‌درێ تا هاسانکاری بۆ ته‌مه‌ڵه‌کان بکرێ و ئه‌رکه‌کانیان بۆ جێ به‌جێ بکرێ،فێره درۆ ده‌بن، ڕوو ده‌که‌نه خه‌یانه‌تکردن و به زمانلووسی و فێڵبازی نمره به‌ده‌ست دێنن،یان نه‌خێر ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و به‌لای خوێندندا ناچن. کاتێک داهێنان له مێشک و زه‌یندا هه‌وسار بکرێ،دیاره لاساییکردنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
لاساییکردنه‌وه بیر و زه‌ین کوێر ده‌کاته‌وه. پێوه‌ر لای ئێمه هێشتا بۆ باشترین نووسینه‌کانمان هه‌مان پێوه‌ره‌کانی بیانیین.فڵانه کتێب شاکاره چوونکه ڕاست له نووسینه‌کانی ڤیلیام فاڵکنه‌ر ده‌چێ. ئه‌مه‌یان هه‌روه‌ک خودی مارکیز ده‌نووسێ به‌ڵام له به‌ختی ڕه‌شی له ئێران‌دا له‌دایک بووه.دڵنیا بن مه‌له‌وانی ناو بواری ڕیالیزمی سیحرییه و زۆر لێزان و شاره‌زایه. گه‌ر ئه‌ویتریان ببینی هه‌ر وه‌ک کانیاوێکی به‌خوڕ هه‌ڵده‌قوڵێ،به‌ڕاستی هه‌ر خودی جێمز جوێزه و ...و ڕۆح و ڕوانینی لۆمهئاسای داهێنه‌رانی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان که غه‌ریبانه له ناو گۆڕدا خه‌وتوون له ده‌ست ئه‌م به‌ره و جیله که یادیان ناکات،به‌رهه‌مه‌کانیان ناخوێنێته‌وه و ڕوانگه و هزر و بیر و بۆچوون و که‌سایه‌تییان به کولتووری بێگانه فرۆشتووه،وه‌ژان ده‌که‌وێ و ئازار ده‌چێژێ. ئه‌مه‌یه لادان و بێ سه‌لیقه‌یی و داته‌پین. کاتێک چاوت له ڕووی ژیان هه‌ڵێنا و تابلۆیه‌کی ڕووتیان له به‌رامبه‌رتدا دانا،سترانی بێ ناوه‌رۆکیان به گوێچکه‌دا چپاند،بیر و زه‌ین و مێشکت پڕ و ته‌ژی کرا له هزر و به‌رهه‌می بێ ناوه‌ڕۆک،هه‌ر له هه‌مان ئاستدا ده‌مێنیته‌وه و زه‌حمه‌ته له به‌رهه‌می چاک تێبگه‌یت.
ئه‌مانه هه‌موو له دواهاته‌کانی سانسۆره. ئه‌سپی یاخی وسه‌رکێشی خه‌نیم،ده‌داته غار و خه‌ڵاته‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌باته‌وه و ئه‌سپی بێ سره‌وت و نائارامی منیش،به بزماری هه‌ره ئه‌ستوور و قایمی سانسۆر له سووچ و گۆشه‌یه‌کی مه‌یداندا به‌ستراوه‌ته‌وه و هه‌ر به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه تا ئه‌وه‌نده شه‌که‌ت و هیلاک ده‌بێت که له جم و جۆڵ و جووڵه ده‌که‌وێ.
به وته‌ی "نیما یوشیج"4 که قسه‌ی دڵی ئێمه ده‌کات:
خشک آمد کشتگاه من
در جوار کشت همسایه
واته: وشک هه‌ڵگه‌ڕاوه بێستانه‌که‌ی من
له په‌نا (نزیک)بێستانی جیرانهکهما
16/10/1374
****
- قوتابخانه‌یه‌کی ناو ئایینزای شیعه‌یه له سه‌رده‌می قه‌جه‌ردا که خۆی به ڕێبازی ڕاستینه‌ی شه‌ریعه‌ت داده‌نا و به‌ره‌نگاری "شێخییه"5 ده‌بووه‌وه.
- له پێشه‌نگه‌کانی چیرۆک و ڕۆماننووسیی له ئێران‌دا(1903-1951)
- گه‌وره‌نووسه‌ری ئێرانی(1936-1985)
- باوکی شێعری نوێی فارسی(1896-1959)
- ڕێباز و لقێکی هه‌ره‌ناسراوی ئایینزای شیعه‌ی دوانزه ئیمامییه.
- ****
سه‌رچاوه: کتێبی "چلۆن و بۆچ"،ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان،په‌خشکاری ئیشاره،چاپی یه‌که‌م زستانی 1381ی هه‌تاوی، لاپه‌ڕه‌ی 35 تا 37
****
تاران
6ی جۆزه‌ردانی 2713 | <urn:uuid:5dbaf886-11f3-449f-bfee-c59d4a757243> | CC-MAIN-2014-49 | http://www.giareng.com/index.php/2013-01-21-00-18-50/454-2013-05-29-11-56-57-2013-05-29-11-56-57 | 2014-11-24T13:35:02Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400380638.30/warc/CC-MAIN-20141119123300-00205-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997804 | Arab | 55 | {"ckb_Arab_score": 0.9978042840957642} |
ئۆسیس ئۆڤ دە سیز
|ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن.|
کەشتی ئۆسیس ئۆڤ دە سیز (بەئینگلیزی: Oasis of the Seas)، گەورەترین و گرانترین کەشتی گەشتیارییە لەجیھاندا، لەبەندەری فۆرت لودیردیل لە ویلایەتی فلۆریداوە لەنگەری گرت، کەدەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە. ئەم کەشتییە درێژییەکەی ٣٦٠ مەترە و بەرزییەکەی ٦٥ مەترە لەئاستی رووی دەریاوە. چەندین ھەلیکۆپتەر و بەلەم ھاوڕێیەتی ئەم کەشتییەیان کرد وەک بەخێرھاتنێک بۆ بەندەرەکە. کۆمپانیای ڕۆیاڵ کاربین ئەم کەشتییەی لە کۆمپانیای ئێس تی ئێکسی فینلەندی وەرگرت، ئەم کەشتییە لەسەر ھێڵی دوورگەکانی ئەنتێڵ ئیش دەکات، ئەو پرسیارە سەرسوڕھێنەرەی لەسەر ئەم کەشتییە زەبەلاحە دروست بووە، ئەوەیە ئایا توانای گرتنی ٦٣٦٠ کەسی ھەیە؟
ریچارد فاین سەرۆکی کۆمپانیاکە وتی: لەگەڵ ئەو بارە ئابوورییەی لەئێستادا ھەیە ئێمە دڵنیاین کەخەڵک ھەر گەشت دەکات، گەشتێکی درێژ بکەن لەساڵێکدا، لەجیاتی چەند گەشتێک باشترە. بڕی تێچوونی کەشتیەکە (١.٣) ملیار دۆلارە و نرخی گەشتێکی دەریایی لەم کەشتییە زەبەلاحە (٨٠٠-٨٥٠) دۆلارە بەپێی دووریی و پلەی گەشتەکە. | <urn:uuid:dd6b700b-b761-4746-ac72-1cb380576c2e> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%86%D8%B3%DB%8C%D8%B3_%D8%A6%DB%86%DA%A4_%D8%AF%DB%95_%D8%B3%DB%8C%D8%B2 | 2014-11-21T02:24:38Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400372542.20/warc/CC-MAIN-20141119123252-00117-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.990195 | Arab | 59 | {"ckb_Arab_score": 0.9901950359344482} |
بیگ بێن
بیگ بن ئەو کاتژمێرەیە کە لەڕۆژی ٣١ی ئایاری ساڵی ١٨٥٩دا بۆ یەکەم جار دەستکرا بەکارپێکردنی، بەڵام لەدوای شەش ھەفتە ھاوڵاتیانی شاری لەندەن بۆ یەکەمجار گوێبیستی زەنگەکانی بوون. بیگ بن سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ١٥٠ ساڵ بەسەر کارکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا بەیەکێک لەگرنگترین شوێنەوارە گەشتیاریەکانی لەندەن دادەنرێت، بەشێوەیەک کە بووەتە سیمبولێکی ئەو شارەو لەھەموو جیھانەوە سەردانی دەکرێت. کاتژمێری بیگ بن بەشێکە لە تەلاری وێستمینستر کە بارەگای پەرلەمانی بەریتانی تێدایەو کێشی کاتژمێرەکەش نزیکەی بیست تۆن دەبێت. | <urn:uuid:9d38a93a-12eb-4163-861b-ff10efca1559> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%8C%DA%AF_%D8%A8%D9%86 | 2014-11-27T21:55:14Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931009271.61/warc/CC-MAIN-20141125155649-00035-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.983311 | Arab | 108 | {"ckb_Arab_score": 0.9833112955093384, "sdh_Arab_score": 0.014266458339989185} |
دەنگناسی (زمانەوانی)
ئەم وتارە سەبارەت بە دەنگناسی لە زمانەوانیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دەنگناسی.
دەنگناسی یان فۆنەتیک (بە ئینگلیزی: Phonetics) لقێک لە زانستی زمانەوانییە کە لە سەر دەنگەکانی زمانی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. «فۆن» واتە دەنگ. فۆنەتیک واتە زانستی ناسینی دەنگ. لە زمانەوانیدا، دەنگناسی بە کۆڵەکەی ناسینی زمان دەناسرێت.
ھۆی گرنگی دەنگناسی لەمەدایە کە زمان لە بنەڕەتدا لە کۆمەڵێک دەنگ پێکھاتووە کە بە شێوازێکی تایبەت، سیستەمێکی پێوەندی، بە ناوی زمان، چێ دەکەن؛ دەنگناسی لە چۆنیەتی پێکھاتنی ئەم دەنگانە دەکۆڵێتەوە.
بۆ وێنە فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە لە زمانی کوردی‌دا چەند دەنگ ھەیە. ئەم دەنگانە لە کوێی ئەوک، دەم، زمان و لووتدا دروست دەبن و چۆن دروست دەبن؟ دەوری ئەندامەکانی لەش (دەم، زمان، ئەوک، لووت، لێو، ددان و ھتد) لە سازبوونی ئەم دەنگانە دا چیە؟ ھەروەھا، کام لەم دەنگانە دەنگی سەرەکین (فۆنیم)، کامانەش دەنگی ناسەرەکین (ئەلەفۆن). ئەمانە و زۆر شتی گرینگی دیکەش بابەتەکانی لێکۆڵینەوەی فۆنەتیک پێک دێنن.
دەنگناسی لە باری فیزیکیەوە کارەندامناسی دەنگ، تایبەتمەندی ئاکۆستیک، باری کارەندامناسی دەمار و لە باری فۆنۆلۆجییەوە دەسنیشانکردنی دەستووری سیستەمەکانی دەنگ، دەگریتە خۆ. | <urn:uuid:c8030c55-ced0-407e-ab46-a8db7a429db5> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%95%D9%86%DA%AF%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%8C_(%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C) | 2014-11-27T21:56:58Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416931009271.61/warc/CC-MAIN-20141125155649-00035-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996092 | Arab | 69 | {"ckb_Arab_score": 0.9960922598838806} |
ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٧ی شوبات
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
- ١٦٧٣: مۆلێری نووسەر و شانۆنامەنووسی فەڕەنسی کۆچی دوایکرد.
- ٢٠٠٨: ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی خۆی و جیابوونەوەی لە سربیا ڕاگەیاند و حکوومەتی ناوەندی سربیا و ڕووسیاش سەربەخۆییەکەیان ڕەتکردەوە و یەکێتیی ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیھانیش دانیان بەسەربەخۆی ئەو ھەرێمەدانا.
- ٢٠١١: دەستپێکی خۆپشاندان بوو دژی دەسەڵاتی کوردی کە ماوەی دوو مانگ و نیوی خەیاند کە بە دەیان کوژراوی لێکەوتەوە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان. | <urn:uuid:37e491da-dcab-4d56-a789-d0622ca8a78e> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%A6%DB%95%D9%85%DA%95%DB%86_%D9%84%DB%95_%D9%85%DB%8E%DA%98%D9%88%D9%88%D8%AF%D8%A7/%D9%A1%D9%A7%DB%8C_%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA | 2014-11-22T15:27:09Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400378233.57/warc/CC-MAIN-20141119123258-00107-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.994521 | Arab | 16 | {"ckb_Arab_score": 0.9945207834243774} |
ماددە ھۆشبەرەکان
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت.|
|ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن.|
پێرست
- ١ پێناسەی ئالوودەبون
- ٢ جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر
- ٣ چۆن کەسی تووشبوو بەمادەھۆشبەرەکان بناسینەوە؟=
- ٤ بڵاوبوونەوەی ماددەھۆشبەرەکان و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا
پێناسەی ئالوودەبون[دەستکاری]
ئەوەیە کە ھەرکەسێک خوو بەھەرشتێک بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتوانێت وازی لێ بەێنی مانای ئالوودەبوونە. خووگرتن یا ئالوودە بوون جۆریان زۆرەلە وانە ئالوودە بوون بە ماددە ھۆشبەرەکان، جگەرە، کحول، یاری (قوومار، یاری کۆمپیوتر) ھەروەھا لە سەردەمی ئێستاماندا ئالوودەبوونی ئێنترنێتیشمان ھەیە واتە بەکارەێنانی ئینترنێت بەرێژەیەکی زۆر و ماوەی درێژ. لەکۆمەلگای ئێمەدا ئاڵوودە بوون بە جگەرە زۆر باوە ، بەداخەوە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیش روی لەزیادبوون دایە. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بەکارەێنانی ھەر یەک لەجگەرە و کەحول و ماددە ھۆشبەرەکان کاریگەری خراپی لەسەر باری تەندروستی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاشکرایە، سەرەڕای ئەوەش دیاردەی بەکارھێنانیان روو لەزیادبوون دایە.
ھۆکارەکانی ئالوودەبون[دەستکاری]
• باوەڕ بەخۆنەبوون
• ھاوڕێی خراپ
• خراپی باری کۆمەڵایەتی
• باری ئابووری خراپ کەم دەرامەتی یا بەپێچەوانە وە
• کەمی یا خود خراپی پەروەردەی خێزان
• کەمی ئاستی زانیاری
• بێ کاری و بی پیلان
• نەخۆشی دەروونی
• خۆشاردنەوە یاخود راکردن لەچارەسەر کردنی کۆسپ و تەنگ و چەڵەمە.
• بەکارھێنانی توندوتیژی لەکاتی پەروەردە کردن یەکێکە لەھۆکارەسەرەکیەکان
چارەسەرکردنی ئالوودەبون[دەستکاری]
بەگشتی و ئالوودەبون بە ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی زۆر سەختە،کاتی زۆری دەوێت ھەروەھا زۆری تێ دەچێت, کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگا و دەوڵەت لەبەرئەوەی کۆمەڵگا لە جیاتی بایەخ و پەرەپێدانی بواری تەندروستی، خوێندن، پیشەسازی، ژینگە و بەرفراوانترکردنی کاروبار و چالاکیی لاوان و گرنگی دان بەژیان و گوزەرانی منداڵ و خێزان ناچارە مەسرەف بکات لەچارەسەرکردنی دیاردەی ئاڵوودەبون بەکردنەوەی بەندیخانەو شوێنی تایبەت بۆ چارەسەرکردن ئەمەش بێ گومان دەبێتە ئەرکێکی گەورە لەسەر کۆمەلگا لەبەر ئەوەباشترین چارەسەر ئەوەیە تاک بەھەموو شێوەیەک خۆی دوور راگرێت لەم دیاردە نابەجێیە،بەپێی توانا ھەوڵی ئەوەبدرێت باس لەزیانەکانی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بکرێت لەناوو کۆمەڵگا بە تایبەتی لەناو گەنجەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا.
جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر[دەستکاری]
تریاک[دەستکاری]
لەراستی دا شیرەی گۆڵی خەشخاشەکە پاش بریندار کردنی،شیرەیەک لەتۆپی گوڵەکە دێتەدەر و پاش ویشک بوونەوەی لە ھەوادا دەبێتەشیرەی تریاک. چاندن و بەکار ھێنانی تریاک دەگەرێتەوە بۆ ٣٤٠٠ ساڵ بەر لەئێستا. لەزەمانی دەستەڵاتداریەتی سۆمریەکان لە مێزۆپۆتامیا بە گیای لەزەت یان خۆشی ناسراوە، بەکارھێنان و چاندنی ئەم گیایەلەناو ئاشوریەکان و میسریە کۆنەکان و ئێرانیەکان دا ھەر لە رۆژگارانی بەرێ بۆ مەسرەفی دژە ژان و سر کردن لای حەکیمەکان نرخی تایبەتی ھەبوە.بەشێوەی سروشتی لەناو تریاک دا ١٠% مۆرفین بەدەست دێت کەنەوعێک ئالکالۆ ئیدە و بەھۆی ئاڵ‌و گۆری کیمیای لە مۆرفین مادەیەکی تر بەناوی ھێرۆئین بەدەست دێت. مەسرەف و بەکار ەینانی تریاک ەەتا شەری ناوخۆیی ئەمریکا لە١٨٦١تا١٨٦٥ەەربەشێوەی سەرەتایی خۆی بوەکەلەم کاتەدا پاش دروست کردنی و لێ ەەڵچۆراندی مۆرفین و بەکار ەێنانی بەشیوەی ئامپول و تەزریق کردنی لە سەر لەشی بریندارەکانی شەر بۆ ئەنجامی عەمەڵیاتی جەرراحی و ئارام کردنەوەی ژان، شێوەی مەسرە ف و بەکار ھێنانی ئاڵ‌و گۆری بەسەردا ھاتووە.ئێستاشی لەگەڵ بێت مۆرفین بەربڵاوترین دەرمانی ئارامبەخەشەکەلە نەخۆشخانەکان و مەیدانەکانی شەر و لەکاتی روودانی پێشھاتەکاندا بۆ بریندارن و نەخۆشەکان بەکار دێت.لەکۆندا مەسرەفی تریاک بۆ کەڵکی خۆشگوزەرانی لەسەدەی ١٥ و لەوڵاتی چین دەستی پێ کرد، لەسەرتا دا بەھۆی گرانی و کەم بونی زۆر باو نەبوو پاشان لەسەدەی ١٧ زاینی‌دا تجارەتی تریاک چووە قاڵبەکی دارێژراو تر و پەرەی پێدرا.
مۆڕفین[دەستکاری]
بەشێوەی تەبیعی لەناو تریاک دا ھەیەکەنزیکەی ١٠ % پێک دەھێنێت و پاش ھەڵێنجانی لەتریاک بەشێوەی دەرزی ( ئامپول) دەنێردرێتە لەش ، لەکاری پزیشکیدا بەشێوەیکی زۆر بەر بڵاو بەکار دێت، کارایی و تەئسیری مۆڕفین دەگەرێتەوە سەر ئەندازەی خاوێنیەکەی.لەپاش ١ دەقە کە لە رێگای رەگ واتا خوێن کەدەچێتە ناو لەش کار تێکرنی بەدیار دەکەوێت.بەڵام لای موعتادەکان بەگشتی لەچەشنی حەب مەسرەف دەکریت.وشەی مۆڕفین لەناوی خواوەندی یۆنان بەناوی مەرفێئوس واتا خوای خەیال و رۆئیا وەرگراوە.لە جوملەی مەوادە خەتەر ناکەکانە و قوتار بونی کابرای قوربانی زۆر زەحمەتە.
ھێرۆئین[دەستکاری]
لەوشەی ھێرۆ یان ھێرۆس واتا پیاوی قارەمان وەرگیراوە ھێرۆئین بەھۆی ئەو ئاڵ وگۆڕە کیمیایە کە لە سەر مۆرفین دەکرێت بەدەست دێت و پێدەچێت کە دواین پلەی ئیعتیاد بێت.لە سالی ١٨٧٤ لەلایان زانایەکی بریتانیایی دروست کرا و ١٨٩٠ بەھۆی کەسێکی ئاڵمانی پەرەی پێدرا و ساڵی ١٩٥٥ لەئێراندا لەلایان کەسێک بەناوی دکتۆر مستەفەوی شێوەی بەدەست ھاتنی لە لابراتوار دا بۆ چەند کەس نیشان درا و بەم جۆرە لە وڵات‌دا بڵاو بۆوە. بە شێوەی ھەڵمژین و دەرزی واتا تەزریق بەکار دێت.کەسانێک کە شێوەی ئامپول بە کاری دێنن لەرەگی پاش و پێشی باسک (قۆل) یان دەست پێدەکەن کەئەم کارە پشتی مانگێک وا لەرەگەکان دەکات کە ئیتر توانای وەرگرتنی دەرزیان نا بێت ، ھەر بۆیە موعتادەکان مەجبورن بۆ تەزریق لەرەگی مل (گەردەن)یان کەڵک وەرگرن ئینجا وایان لێدێت کە لەدەزگای تەناسوولی یان تەزریق بکرێ واتە لە دەمارێکی ژێر گونەکان!.عەوارز و کارتێکرنەکانی ھێرۆئین بریتین لە مێشک داماو و زەلیل دەکات بەجۆرەک کە مرۆڤ بێ ھەڵوێست دەکات لە ئاست ھەر شتێک، کەسایەتی مرۆڤ دادەروخێنێت و بێ دەستەڵاتی دەکات،بێخەوی لەکاتی شەو و خەواڵویی لەکاتی رۆژ، ئاوسانی مێشک، چاکردنی لوو واتا ئابسەی مێشک ،تێکدانی کاری گەدە(معێدە) و بێ مەیلی بۆ خۆراک و دابەزینی کێشی مرۆڤ و هتد... لەدوای چەند کاتژمێر پاش دوا دەرزی نزیک ٢٠ ساعەت، لایەنی موعتاد توشی بەیەکدا ھاتنی ریخۆڵەو گەدە دەبێ بەجۆرێک کەمرۆڤ توشی سکچون و رشانەوە دەکات، لووت بێ وەستان ئاوەچۆرە دەگریت و باوێشکی بڵند و بەردەوام ، پاشی ٣٦ ساعەت لەرزی بێ وینەو ئارەق کردن بەجۆرێک کەھەمو گیانی موعتاد تەڕی ئارەق دەبێت، ژانێکی بێ ھاوتا و ترسناک و پاشان بێ ھێزیێکی تەواو بەچەشنێک کەناتوانێت سەری بەرز کاتەوە و ھەمویان لەئاسەوار و کار تێکرنەکانی ئەم بەڵا ماڵ کاولکەرەیە.
کۆکائین[دەستکاری]
لەگەڵای درێک بەناوی کۆکابەدەست دێت کە ناوەندی سەرەکی چاندن و بەرھەم ھینانی ئەم گیایە باشووری کیشوەری ئەمریکایە (ئەمریکای لاتین). بەچەشنی گەردێکی نەرمی سپی رەنگ دێتە بەر چاو بو بە جۆرەکانی کێشان، دەرزی ، ھەڵمژین و زۆرجار دەیپرژێنەسەر نخعەندامی ھەناسە.لەکۆندا لەلای ھیندیەکان ، وڵاتی پێڕۆ و بوولیڤی گەڵای روەکی کۆکا بەکار ھاتوە و بەشکڵی جاوین بەکاریان ھێندراوە بۆ وەر گرتنی وزەی زیاتر لە لەش و دەوامی زیاتر لەبەرامبەر ماندوو بون و برسیەتی دا.کۆکائین بە شێوەی ئێستا لەسالی ١٨٦٠ دا ھاتە بازاری بەکارهێنان . لەناو موعتادەکاندا بەناوەکانی کۆکا، کەندی. سنۆ (بەفر)، ھەپی (خۆشی) و هتد... بەناو بانگە و لە موخەدیراتە ترسناکەکانە.
کراک[دەستکاری]
ھەتا ئێستا لەم ماددیە بێ بەزەییتر نەھات بێتەنا کۆمەڵگاوە. بەجۆریک کەتەنیا جاریک چوون بەدوای کراک دا مرۆڤ بۆ ھەمیشە ماڵ‌وێران بکات!!. کراک عوسارە واتا پاڵاوتەی کۆکائینەو بەشێوەی ھەەڵمژین لەرێگای لووت یان کردن بەدووکەڵ و لە ماریجوانا ، یان لەرێگای پیپ تەدخین دەکرێت دەبێتەھۆی گەورەبونی دڵ و پاڵەپەستۆ ( فشاری خوین ) دەباتەسەر حاڵەتەکی ھێرشکارانە دەداتە مرۆڤ و وابەستەگی رەوانی زۆر قورس لەسەر موعتاد دادەنێت و زیپکەو برین لەسەر پێست دروست دەکات و مرۆڤ تووشی واھیمە دەکات بەجۆرەک کە زەمان و مەکانی بۆ نا دیاردەبێت
حەشیش[دەستکاری]
لەگیای کانابیس بەدەست دێت و بەشکڵی رەنگ قاوەیی کەم رنگ بەشکلی قالب دێتەبەر چاو لەگەڵ توتن یان ماری جوانا وەک سیگار دەکشرێت و بەناوەکانی ھاش، گراس، پۆت و سمۆک لای موعتادەکان ناسراوە.لەسیەکان ، ھاتنەخواری ھێزی بەرگری لەش بێ مەسئولیەتی وناو گەنجان دا زۆر باوە. سەرتانی لەدەستدانی ھێزی رانەندەگی و تەوەەووم زایی و... لەئاساری مەسرەفی حەشیشن ھەر وەھا رۆنی حەشیش... لەحەشیش بەدەست دێت و توتنی پێ چەور دەکن و تەدخین دەکرێت. ئەسەراتی زۆر خراپی لەژنانی دووگیان ھەیەبە تایبەت لەسەر منداڵان بە جۆریک پاش لەدایک بوون لەباری رەوانیەوە زۆر موشکیلەیان ھەیە.
بێجگە لەمانەکەزۆر ناسراون و بەر بڵاو مەسرەف دەکرین مەوادی دیکەوەک
مارجوانا[دەستکاری]
ئێڵ ئێس دی[دەستکاری]
ئامفتامین[دەستکاری]
تی ئێچ سی[دەستکاری]
لەحەشیش بەدەست دێت. ھەروەھا لەدونیا بێ رەحمی تەجارەتی موخەدیرات دا بەدەیان چەشنی تر لەمادەسر کەرەکان دەدرێنەدەست گەنجان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان پێ گەندەڵ دەکرێن.تەنیا لەئێران بەپێی ئامارەنێو نەتەوەیەکان زیاتر لە٥ میلیون موعتاد ھەیە! کە بۆتە ھۆی سەر چاوەی ئەسڵی فەحشا و داڕمانی بەھا کۆمەلایتیەکان و بێ رەحمی کۆمەڵگا لە ئاست مرۆڤەکان.بەڵای ئعتیاد لە تێکدەرترین و سامانک ترین ھۆکارەکانی دارمانی بناغەکانی ئەسڵی ھەر کۆمەڵگایەکن کە ئەسرات و کار تێ کردنەکانی لە بووارەکانی ئابوری و جڤاکی و دەروونی بۆ زەمەنەکی دوور و درێژ ھەر بەر چاو دەبن.
چۆن کەسی تووشبوو بەمادەھۆشبەرەکان بناسینەوە؟=[دەستکاری]
کاتێک ئەندامێکی خێزان دووچاری بەکارەێنان و ئالوودەبوون دەبێت بەمادە ھۆشبەرەکان، زۆر گرنگە خێزان زانیاری ھەبێت دەربارەی ئەو نیشانانەی لەکەسی تووشبوودا دەردەکەوێت تاکو بەدەم چارەسەرەوە برۆن و کۆتایی بەژانکۆی خۆیان و ئەندامەکەیان بەێنن. بۆ ئەوەی خێزان سەرنج بداتە ئەو گۆرانکارییانەی لەرەفتار و کەسێتی ھەر ئەندامێکی بەکارھێن (Abuser) یان ئالوودەبوو (Addict) بەمادەھۆشبەرەکان پێویستەبەو نیشانانە ئاشنابن کەکەسی تووشبووی پێدەناسرێتەوە. ئەگەر ھەشت (٨) لەم نیشانانەی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوەبوونی ھەبوو لە ھەر تاکێکدا، دەکرێت یارمەتی خێزان بدات لەناسینەوەی ئەم حاڵەتە لە کاتێکدا خێزان لەباری گوماندا بێت بەرامبەری. گرنگترین ئەو نیشانانەش: ١- تەسکبوونەوەی بیلبیلەی چاو. ٢- لێڵ بوونی رەنگی دەم و پێست و ژێر نینۆک و لێوەکان بەتایبەتی، ئەمەش بەھۆی رانەگرتنی باری تەندروستی و بەد خۆراکییەوە. ٣- کەسی تووشبوو ئاو لەلوتی دەتکێ و پژمین و باوێشکدانی نائاسایی و زۆری ھەیە. ٤- بەبێ ھۆکار ئاسایی وەنەوز دەدا و شێوەی برۆ و برژانگی تێک دەچێت. ٥- گن بوونی دەنگ و کۆکینی زۆر و بەتایبەت لەبەرەبەیانیاندا. ٦- ددانی تووشبوو رەشایی و کلس و نەخۆشی لەرادەبەدەری لەسەر دەردەکەوێت. ٧- فەرامۆشکردنی ِرواڵەت وەک گرنگی نەدان بەجل و بەرگ و پاک‌وخاوێنی. ٨- دەرکەوتنی خاڵی رەش و شین و شوێنەواری سووتان و دەرزی لەسەر قۆڵ و مەچەک و ھەندێجار ناو پەنجەی پێ. ٩- لاواز بوونی ئارەزوو و توانای سێکسی بەتایبەت لەپیاواندا. ١٠- کێشەی بەردەوامی ھەرسی خۆراک و ئازار و ژانی گەدەو قەبز بوون. ١١- زۆر خورانی لەش و جەستە، زۆرتر لوت و قاچ و سک و لای روومەت. ١٢- زۆر جار قەترەی چاویان پێیە بۆ کەمکردنەوەی سوری چاو (بەتایبەت لای ئالوودەبووانی حەشیش). ١٣- تووشبووی مادە ھۆشبەرەکان خێرا زیز و توورە دەبێت و دەتۆرێ، رەفتار و قسەی کتوپر و بێسەروبەر دەکات. ١٤- بەشێوەیەکی نائاسایی لەرادەی چالاکی خۆی کەم دەکاتەوەو لەئەرک و ئیشی جەستەیی خۆی دوور دەخاتەوە. ١٥- رۆژانە ھەندێکی زۆر پارەی دەوێت، زۆربەی کات بێپارەیەو خەریکی قەرز کردنە. ١٦- لەگەڵ کەسانی گومان لێکراودا ھاتوچۆ دەکات و پەیوەندی ھەیە( ئەوانەی ناوبانگی خراپیان ھەیە)، کەم قسەدەکات دەربارەی ھاورێ نوێیەکانی، ئێواران درەنگ دێتەوەماڵ. ١٧- تووشی شکست و بێتوانایی دەبێت لە پێراگەیشتن بەکاتەکانی دەوام کردنیدا. ١٨- لەژووری خۆی یان پێشاو و حەمام یان لەشوێنەچۆڵەکاندا زۆر دەمێنێتەوەو پێی ناخۆشەچۆڵگەی لێتێک بدرێت. ١٩- بەھۆی ئەو ھۆیانەی لەخاڵەکانی رابردوودا ئاماژەی پێکرا، درۆ و پەیمان شکێنی زۆر دەکات. ٢٠- ئیشی شاردراوەو گوماناوی ھەیەو جانتای پارەو شقارتەو پاکەتی جگەرە دەشارێتەوەو گیرفانی لەماڵەوە دەپارێزێت، کاتێک کە لە ماڵەوە نەبێت ئەگەر ژۆری خۆی ھەبێت دەرگاکەی کلیل دەدات. ٢١- حەزی لەرادەبەدەری لەچای خەست و قورس ھەیە(دەکرێت تلیاکیشی تێدا بەکار بەێنێت). ٢٢- حەزی لەخواردنی ترشیات نییە و ئارەزووی زۆری لەخواردنی شتی شیرینە. ٢٣- ئالوودەبووی مادەکان لەناکاو یان لەکاتی نەخۆشیدا لەپشکنینی میز یان خوێن زۆر نیگەران دەبێت و ھەوڵ دەدات دوای بخا یان ھەر نەیکا، لەترسی ئاشکرابوونی حاڵەتەکەی. ٢٤- نەرۆێشتن بۆ سەفەر و سەردانی دوورە رێ و لەئیفادی فەرمانگە خۆی دەدزێتەوە چونکە نیگەرانی دەست نەکەوتنی مادەی ھۆشبەرە. ٢٥- کەمبوونەوەی کراوەیی و متمانە بەخۆبوون و کۆششەکانی. ٢٦- حەب و شروبی کۆدائیندار و حەبی خەوھێنەری وەک دیازپام (ڤالیۆم) و حەبی زۆر بەھێزی دژی سکچوون (دیفنۆکسیلات) پاشکەوت دەکات و بەکاریان دەھێنێت. ٢٧- لەسەر جانتا و کەلوپەل و جلوبەرگیدا شوێنەواری سووتاوی
بڵاوبوونەوەی ماددەھۆشبەرەکان و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا[دەستکاری]
نیشانەکانی ئالوودەبوون بەمەی (ئەلکحول)[دەستکاری]
بۆ ناسینەوەو دەستنیشانکردنی مرۆڤێک کەتووشی ئالوودەبوون بەمەی خواردنەوە بوو بێت ، ئەو مرۆڤەپێویستە بەدرێژایی ساڵێک سێ لەم شەش نیشانانەی خوارەوەی تێدابێت : ١- ھەمیشەخولیایی خواردنەوەی ھەبێت . ٢- نەتوانێت مەی خواردنەوە بوەستێنێت یا نەتوانێت کەمی بکاتەوە. ٣- پاش چەند سەعاتێک لەئەنجامی کەمکردنەوەیا وەستاندنی خواردنەوەی مەی تووشی دیاردەی کشانەوەی ئەلحەول ببێت .دەست پێ بکات واتەبۆ ئەوەی مەی ەەمان کاریگەریی Tolerance) ٤- کاتێک نیشانەی تۆڵێرانس پێش‌و تری ھەبێت مەیخۆر بە بەردەوامی بریی بۆ مەی زیاد بکات. ٥- بەبێ ئەوەی بایەخ بە زیانەکانی ئەلکحەول بدات ھەمیشە مەیخۆر بەبەردەوامی ئەلکحەول بخواتەوە. ٦- ھەمیشە مەیخۆر لەچالاکییدا دەبێت و بۆ ئەوەی ماددەی ئەلکحەولی دەست بکەوێت کاتێکی زۆر بەسەر دەبات .
فیزیۆلۆجی ئەلکحول[دەستکاری]
ئەلکحول کاردەکاتەسەر گشت ئەندام و کۆئەندامی لەش: کاتێک بەبرێکی زۆر مرۆڤ مەی بخواتەوەئەلکحول کاردەکاتەسەر ھەموو ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش و دەبێتەھۆی لەھۆشخۆچوون و گیان لەدەستدان . ئەلکحول کاردەکاتە سەر مادەگواستراوەکانی دەمارەکانی ناو مێشک لەنێوانیاندا : ئۆپییەیتەکان ،گابا،گلوتامەیت ،سیرۆتۆنین و دۆپامین . پاش خواردنەوەی ئەلکحول بەرزبوونەوە و زیادبوونی رێژەی ئۆپییەیت مرۆڤ سەرخۆش و دڵخۆش دەکات ، لەھەمان کاتدا کاردەکاتەسەر گابا و دەبێتەھۆی ئارامبوونی مرۆڤ بۆیە ئەو مرۆڤەی شڵەژاندنی دەروونی ھەبێت (دڵەراوکێ،خەمۆکی،مانیا،شکیزۆفرینیا ەتد….) پەنادە باتەبەر مەی خواردنەوە و لەوانەیەتووشی ئالوودەبوون (ئیدمان)ی ئەلکەولیی ببێت. کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر مەی خواردنەوە بەردەوام بێت مەی خواردنەوە دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی خانەی مێشک و مێشکۆلە لەرزین. ئەو لێکۆڵینەوە زانستیەی کەبۆ نەخۆشەکانی ئیدمانی ئەلکحولی کراوە دەریخستووە کەرێژەی ئۆپییەت زیاد دەکات بۆیەمەی خۆر تووشی دیاردەی خولیای مەی خواردنەوەدەبێت .
ئەلکول دەبێتەھەۆی نەخۆشیی و گیان لەدەستدان :
- پاش قەڵەویی و جگەرەکێشان لەوڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسێیەم ھۆی گیان لە دەستدان ریز بەند دەکرێت و ئەم سێ دیاردەیەش ھەر سێکیان لەو دیاردانەن کە دەکرێت مرۆڤ بەریان لێبگرێت و نەبنەھۆی گیان لەدەست دان .
- ئەلکەول بەم رێژە سەدییانەی خوارەوەدەبێتە ھۆی توشبوون بەم نەخۆشییانە:
-٣٢% ی بەریشاڵبوونی جگەر -٢٩% ی شێرپەنجەی سورێنچک - ٢٥% ی شێرپەنجەی جگەر - ٢٤% ی کوشتنی ئەندامانی خێزان - ٢٠% ی رووداوی ھاتووچۆ -١٩% ی شێرپەنجەی ناودەم و قوورگ - ١١% ی خۆکوشتن – ١٠ % ی لێدان (جەڵتە) ی مێشک - ٧% ی شێرپەنجەی مەمک
تەمەن و رەگەز : بەرزترین رێژەی ئالوودەبوون بەمەی خواردنەوە وە لەتەمەنی ١٨ تا ٣٠ ساڵیدایە و بەپێی درێژی تەمەن رێژەکەی کەم دەبێتەوە و لەرەگەزی مێینەدا نیو ئەوەندەی رێژەی نێرینە مەی خۆر ھەیەو دوو بۆ سێ ئەوەندەش لەکیشوەری ئاسیادا کەم دەبێتەوە و لەرۆژھەڵاتی ناوەراستیشدا بەدەگمەن مێینە ئالوودەی مەی دەبێت
زیانەکانی ئەلکەول :
بەردەوام خواردنەوەی ئەلکەول دەبێتەھۆی ئەم زیانانە : ١- زیانی جەستەیی : مرۆڤی ئالوودەبوو بە ئەلکحول ھەرچەند مەی زۆر بخواتەوە و کار لەتەندروستیشی بکات زیانەکانی جەستەیی خۆی نابینێت بۆیەلەسەر خواردنەوەی مەی بەردەوام دەبێت .
- زیانەجەستەییەکان ئەمانەن : برینی دوانزەگرێ و گەدە، ھەوکردن و شێرپەنجەی سورێنچک ،ھەوکردنی پەنکریاس ،ھەوکردن و بەریشالبوونی جگەر، کەم خوێنی و نەخۆشی ماسوولکەی دڵ.
٢- زیانی دەماریی ودەروونیی : وەکو لە بیرچوونەوە، خۆکوشتن ،خۆئازاردان،تێکچوونی باری ھۆشەنگی و گۆرانی کەسێتی ،نەخۆشیی خەمۆکی ،دڵەراوکێ وپەرکەم .
٣- زیانی کۆمەڵایەتی : خواردنەوەی مەی بەبەردەوامی دەبێتەھۆی زیانی کۆمەڵایەتی وەکو : دەستدرێژیکردنەسەر خێزان ،گیروگرفتی سۆز‌و ھەڵسوکەوت لەناو ماڵدا ،کەمبوونەوەی توانای کاری رۆژانە،دواکەوتن و ئامادەنەبوون لەکاری رۆژانەدا ، لەکاردەرکردن و دەرئەنجام بێکاربوون، لادانی کۆمەڵایەتی وسێکسی و توشبوونی بەجۆرەھا تاوان.
٤-دیاردەی کشانەوەی ئەلکحول : بەھۆی ھەر ھۆیەک بێت ئەگەر نەخۆش بۆ ماوەیەک ئەلکحولی نەخواردەوە،ئەلکحولی دەست نەکەوتبێت یا تووشی کارەساتێکی کتوپر بوو بێت تووشی دیاردەی کشانەوەی ئەلکحول دەبێت کەنیشانەکانی ئەمانەن : دڵتێکەڵھاتن و رشانەوە ،سکچوون،دڵەراوکێ و ماخۆلان ،لەرزین ،پەرکەم ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش (تا)، خێرالێدانی دڵ ،ورێنەی ھزر و ورێنەی بینین و بیستن .
رێگەگرتن و بەرگرتن لە ئەلکەول بەم شێوەیەی لای خوارەوەجێبەجێ دەکرێت
یەکەم : دەستنیشانکردنی ژمارەی ئالوودەبوونی بەئەلکحول بە کۆکردنەوەی زانیاریی و ناردنی تیمی گەرۆکی خاوەن ئەزموون بەتایبەتی لەناو گەنجان و گرووپەبێکارو ھەژارەکاندا.
دووەم : مەشقپێکردنی پزیشک و کارمەندو توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زانیاری‌یان لەم جۆرەگرفتەدا ھەبێت و بتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن .
سێیەم :بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی جەماوەر دەبێت ھاوڵاتیان راگەیاندنی راستەوخۆ ، رۆژنامە،گۆڤار‌و میدیاکانی بیستن و بینین ئاگاداربکرێنەوە.
چوارەم : پەرلەمانی کوردستان پێویستەچەند بریارێک بۆ کەمکردنەوەی مەی خواردنەوەلەناو دانیشتوواندا دەربکات و دەبێت دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئامادەکردنی پرۆگرام و جێبەجێکردنی ئەم بریارانەلەلایەن وەزارەتەوە پەیوەندیدارەکانەوەرۆڵێکی سەرەکییان ھەبێت ەبریارەکان ئەمانەن:
١. گرانکردنی نرخی ئەلکحول لەرێگەی زیادکردنی باجەوە. ٢.کورتکردنەوەی ماوەی فرۆشتنی مەی لەبازارەکاندا . ٣.کەمکردنەوەی بری مەی لەناو بازارەکاندا ٤.تەنھا ئەو فرۆشگایانە مافی فرۆشتنی مەییان ھەبێت کەبەیاسا مۆڵەتیان پێدەدرێت . ٥.نابێت بە ھیچ شێوەیەک مەی بەمێرد منداڵ بفرۆشرێت . ٦ھەرکاتێک پێویست بێت تێستی ئەلکحول بۆ شۆفێر بکرێت ٧.دانانی پرۆگرامی رۆشنبیری تەندروستیی بۆ قوتابخانەو زانکۆکان
زانیاری بۆ کەسێک بەبریکی زۆر کەول دەخواتەوە لەکۆی ئەم٩ پرسیارەئەگەرەاتوو وەڵامی ٥ پرسیارت بەبەڵێ وەڵام داوەمانای ھۆشداربەمەترسی ئالوودەبونی کحولت ھەیە. پرسیاری ١ بەھۆی کێشە، یاخود دۆخێکی دژوار و نالەبارت ،پەنا دەبەیت بۆ کحول ؟
پرسیاری ٢ کحول دەخۆیتەوە، بەھۆی تورەبوونت لەیەکێک لەھاورێکانت، خێزان یاخود کەسێکی دەوروپشت؟ پرسیاری ٣ حەزدەکەیت زیاتر بەتەنھا کحول بخۆیتەوە، لەوەی لەگەڵ ھاورێکانت؟ پرسیاری ٤ خواردنەوەی کحول کاریگەری خراپی کردوەلەسەر خوێندن یاخود کارکردنت؟ پرسیاری ٥ ھەوڵت داوەلەخواردنەوەی کحول وازبێنیت یاخود کەمی کەیتەوە، بەڵام نەتتوانیوە؟ پرسیاری ٦ رویداوەبەیانیان پێش چوونت بۆ قوتابخانەیاخود شوێنی کارکردنت کحولت خواردبێتەوە؟ پرسیاری ٧ کحول دەخۆیتەوەوەک ھەولێک بۆ تێنوتی شکاندن؟ پرسیاری ٨ ئایا لەکاتی خواردنەوەی کحول ھەست بەبوورانەوەدەکەیت؟ پرسیاری ٩ ھەمیشەەەوڵ ئەدەیت خۆت لەباسی کحول خواردنەوەت لادەی؟
ئایا ئالوودەبوون بوون بەئەلکحول چارەسەری ھەیە؟ لەوەڵامدا دەڵێین بەڵێ، چارەسەری خەیەو تا زوو چارەسەری بکرێت باشترە، بەڵام گرنگترین خاڵی چارەسەری لەخودی نەخۆش خۆی دەست پێدەکات، واتە یەکەمجار دەبێت نەخۆش بریارێکی تەواوی دابێت بۆ وازھێنان لەئەلکحولو لەم بریارەشدا پەشیمان نەبێتەوە. ئەگەر ئالوودەبوونەکە زۆر تووند بوو ئەوا نەخۆشەکە دەخەوێنرێت، بەڵام ئەگەر ئاڵودەبوونەکە زۆر توند نەبوو، دەکرێت نەخۆش بەبێ خەواندن لەنەخۆشخانە چارەسەر بکرێت، واتە رۆژانەیان دوو رۆژ جارێک سەردانی پزیشکی چارەساز بکات، لەگرنگترین خاڵەکانی دوای چارەسازی دوورکەوتنەوەی نەخۆشەلەو شوێنانەی مەی لێ دەخورێتەوەو دوورکەوتنەوەی لەو ھاورێیانەکەمەی دەخۆنەوە، واتە بە شێوەیەکی گشتی کەسێک یان شوێن‌و بارودۆخێک ببێتەھۆی ھاندانی بۆ دووبارەخواردنەوەپێویستەلێی دووربکەویتەوە.
زیانەکانی ئەلکەول چین؟ ئایا ئەلکحول ھیچ سوودێکی ھەیە؟ لەراستیدا ئەلکحول زیانەکانی گەلێ زۆرن، دابەش دەکرێن بۆ زیانەدەروونی، جەستەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتییەکان. لەگرنگترین زیانەجەستەییەکان ئەگەری تووشبوونەبەنەخۆشی شەکرە، ھەوکردنو شێرپەنجەی جگەر، ھەوکردنو شێرپەنجەی پەنکریاس، شێرپەنجەی گەدەو ریخوڵە، ھەوکردنی مێشک‌و ھتد....، لەدیارترین زیانەدەروونییەکان بریتین لەگرفتی لەبیر چوونەوە، تووش بوون بەنەخۆشی خەمۆکی، دڵەراوکێ، سایکوسیس، وەھمی بەدگومانی، بەتایبەتی کاتێک توانای سێکسی نامێنێت، گومانی خراپ بەخێزانەکەی دەبات، رەفتاری نابەجێ‌و سەیر، یان رەفتاری توند‌و تیژی، ئاڵوودەبوون بەماددەی تری ھۆشبەر…ەتد، جگە لەمانە چەند زیانێکی ئابووری ھەیە، لەنێویاندا سەرفکردنی پارەیە، ھەروەھا بەھۆی ئاڵودەبوون ناتوانێت کارەکانی راپەرێنێتو ئیش‌و کاری پێ ناکرێت، ئەمەش نەک ھەر تەنھا زیانی بۆ خۆی‌و خێزانەکەیەتی، بەڵکو زیانێکی گەورەبەوڵات دەگەیەنێت، کەپێویستی بەتواناکانی ئەوە، لەبەرچاوترین زیانەکۆمەڵایەتییەکانیش تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و گۆشەگیری و لێک ھەەڵوەشانەوەی خێزانە. ئەوەماوەبڵێین ئایا ئەلکحول سوودی ھەیە؟ لەراستیدا لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووەخواردنەوەی یەک یەکە(یەکە= ٨ گرام) لەئەلکحول مرۆڤ لەنەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت، بەڵام پرسیارەکەلێرەدا ئەوەیە، تا چەند گەرەنتی ھەیەئەم مرۆڤەلەم رێژەیەزیاتر نەخواتەوە، یان خۆی پێ دەگیرێت زیاتر نەخواتەوە؟ ئایا ھەموو ئەو مرۆڤانەی ئەلکحول دەخۆنەوەمەبەستیان پاراستنەلەنەخۆشییەکانی دڵ؟ ئایا خواردنەوەی مەی (کەئەگەری تووشبوون بەگرفتی زۆری لێ دەکەوێتەوە) تا کەرێگەیەبۆ پاراستن لەنەخۆشییەکانی دڵ، لەکاتێکدا رێگای کاریگەرتر ھەیەوەک شێوازی خواردن یان وەرزش کردن .
ئەگەر نیازی یارمەتی دانی کەسێکی ئالوودەبووت ھەیەپێویستەئەم خاڵانەرەچاوو بکە ی.
خۆت باش ئاماددەکەبۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەوکەسە
- باسی ئەوەبکە کەمەبەستی خۆتێکەڵاوکردنت لەتایبەتی ئەو لەبەرژەوەندی ئەوە
- بەھیچ شێوەیەک نابێت ئەوکەسە بەچاوێکی سوک سەیر بکەی
- رێگا بدە ئەوو کەسە ئاخاوتن بکات و باسی ھۆی ئاڵوودەبونی بکات.
- ھەوڵ بدە متمانەیەک لەنێوانتان دروست بێت کە ببێتە ھۆی ئەوەی ئەو کەسە ھیچ نھێنیەکت لێ نەشارێتەوە
- گفتی ھەوڵ دانی یارمەتی پێ بدە ئەگەر لەتوانات ھەیە یارمەتی بدەیت، یاخود لێی بپرسەبەچی شێوەیەک دەتوانی یارمەتی بدەی
- بەھیچ شێوەیەک نابێت ئاخاوتنەکانی نێوانتان لای ھیچ کەسیکی تر باس بکرێت ئەگەر بەرەزامەندی ئەوکەسەخۆی نەبێت
- ھەڵەنیەئەگەر پێشنیاری ئەوەبکەیت کەداوای یارمەتی بکرێت لەکەسانی شارەزاو بەتوانا
- ھەوڵ بدەزانیاری کۆ کەیەوەلەسەر ئاڵوودەبون بۆ ئەوەی بتوانی باسی زیانەکان و گیروگرفتەکانی بکەی لەگەڵیدا.
کاریگەریی چارەسەرکردنی ئەلکحول :
چارەسەرکردنی ئالوودەبوون بەئەلکحول زۆر پارەی کەمتر دەوێت وەک لەبەردەوامی بەئالوودەبوون و بۆ ئەم مەبەستانەچارەسەرکردنی نەخۆشی ئالوودەبوو بە ئەلکحول پێویستە :
- گەرانەوەی مەیخۆر بۆ ناو کۆمەڵ و بتوانێت وەکو مرۆڤێکی بەرھەمێنەر کاربکات .
- چارەسەرکردنی مرۆڤی مەیخۆر ٤٠-٦٠% ی رێژەی تاوان کەمدەکاتەوە . | <urn:uuid:4c0aceef-5a54-4a4a-89e9-7237d3a42896> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%D8%AF%D8%AF%DB%95_%DA%BE%DB%86%D8%B4%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86 | 2014-11-24T00:04:13Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400380233.64/warc/CC-MAIN-20141119123300-00021-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.982644 | Arab | 68 | {"ckb_Arab_score": 0.9826443791389465, "sdh_Arab_score": 0.010889682918787003} |
ئەکتیڤ دایرێکتۆری
ئەکتیڤ دایرەکتۆری (بە ئینگلیزی: Active Directory) ڕاژەی پێڕیستی چێکراوی دەستی مایکرۆسۆفتە بۆ تۆڕەکانی پاوانی ویندۆز. زۆربەی سیستەمەکانی بەکارخەریی ناوسراو بە Windows Server، ئەکتیڤ دایرەکتۆری -شیان تیایە. بە کۆمپیوتەرگەلی ڕاژەکار وا لەسەریان ئەکتیڤ دایرەکتۆری ئەسووڕێ، ئەوترێ دۆمەین کۆنترۆڵەر.
ئەکتیڤ دایرەکتۆری وەکوو ناوەندێک بۆ کۆنترۆڵ و پاراستن کار بۆ بەڕێوەبەری تۆڕ ئەکا و بەرپرسیارە بۆ:
- سەنگاندنی ڕەسەنایەتی و دانی دەسەڵاتی پێویست بە گشت بەکارھێنەرەکان و کۆمپیوتەرەکانی ناو تۆڕەکە،
- ناچارکردنی ھەموو کۆمپیوتەرەکانی ناو تۆڕەکە بە ڕەچاوکردنی سیاسەتەکانی پاراستن و،
- دامەزراندن و بەڕۆژکردنی نەرمەکاڵاکان لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ناو تۆڕەکە.
بۆ نموونە، کاتێ بەکارھێنەرێک لۆگین ئەکا بە (ئەچێتە ناو) کۆمپیوتەرێک کە بەشێکە لە پاوانێکی ویندۆز، ئەوە ئەکتیڤ دایرەکتۆرییە کە ئەرێ لە تێپەڕوشەکەی ئەدا و دەستنیشانی ئەکا کە ئاخۆ بەکارھێنەرەکە بەکارھێنەرێکی ئاسایییە یا بەڕێوەبەری سیستەمەکەیە.
پێرست
مێژوو[دەستکاری]
ئەکتیڤ دایرەکتۆری بۆ جاری یەکەم لەگەڵ Windows 2000 Server edition -دا بەرەڵا کرا، پاشان لە Windows Server 2003 -دا بۆ پەرەدان بە تواناکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی لێھاتوویییەکانی لە بواری بەڕێوەبەرایەتیدا، پێداچوونەوەی بۆ ئەنجام درا. لە وەشانەکانی دواییشدا (واتە Windows Server 2003 R2 و Windows Server 2008 و Windows Server 2008 R2) ھەر جارە شتێکی لێ زیاد کراوە. لە دوایین وەشانیشدا ناوی domain controller گۆڕاوە و کراوە بە Active Directory Domain Services.
پێکھاتە[دەستکاری]
تەنەکان[دەستکاری]
پێکھاتەی ئەکتیڤ دایرەکتۆری زنجیرەیەکی ھەرەمییە لە زانیاری لەسەر تەنەکان. تەنەکان ئەکەونە ناو یەکێک لەم دوو پۆلەوە: کەرەستەکان (بۆ نموونە چاپگەر) و ڕاسپاردە ئەمنییەتییەکان (واتە ھەژمارەکانی بەکارھێنەران یا کۆمپیوتەرەکان). گشت ڕاسپادە ئەمنییەتییەکان ناسێنەرێکیان لەپاڵ دراوە کە پێی ئەوترێ ناسێنەری ئەمنییەتی (security identifier).
ھەر تەن نوێنەری بوونەوەرێکی تاقانە و تایبەتمەنییەکانی ئەو بوونەوەرەیە. ھەندێک تەن ئەتوانن داگری تەنی تر بن. یەک تەن تەنھا بەھۆی ناویەوە ئەناسرێتەوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی لەپاڵدراویشی ھەیە کە بریتین لە ئەو خسڵەتانە و ئەو زانیارییانەی کە تەنەکە نوێنەرایەتییان ئەکا. تایبەتمەندییەکان لە لایەن شەما (schema) -یەکەوە پێناسە ئەکرێن کە ئەو شەمایە جۆری تەنەکانی ناو ئەکتیڤ دایرەکتۆریش دیاری ئەکا.
سایتەکان (Sites)[دەستکاری]
سایت تەنێکە لە ئەکتیڤ دایرەکتۆریدا کە نوێنەرایەتیی شوێنێکی جوگرافیایی بۆ میوانداریی تۆڕەکان ئەکا.
دارستانەکان، دارەکان و، پاوانەکان (Forests, Trees, and Domains)[دەستکاری]
ئەو چوارچێوەیەی کە ئەکتیڤ دایرەکتۆری تەنەکان لەسەری ھەڵئەگرێ لە چەند ئاستەوە ئەتوانرێ سەیر بکرێ. دارستان، دار و، پاوان دابەشکارییە لۆژیکییەکانی ناو تۆڕی ئەکتیڤ دایرەکتۆرین. لە کاتی جێگیرکردن و دامەزراندندا، تەنەکان گرۆ-گرۆ بەش ئەکرێن بەسەر پاوانەکاندا. ھەموو تەنەکانی ناو یەک پاوان لە یەک بنکەدراوەدا کۆگا ئەکرێن (کە ئەتوانرێ لە بەری بگیردرێتەوە). پاوانەکان بەھۆی پێکھاتەی ناوی DNS -یانەوە دەستنیشان ئەکرێن.
دار بەرھەڤۆکێکە لە یەک یا چەند پاوان. لە سەرەوەی پێکھاتەکەشدا دارستان ھەڵکەوتووە. دارستان بەرھەڤۆکێکە لەو دارانەی کە ھاوبەشن لە یەک کاتالۆگی سەرانسەری، یەک شەما، یەک پێکھاتەی لۆژیکی و، یەک شێوەداڕێژیدا. دارستان نیشاندەری ئەو کەوشەنە ئەمنییەتییەیە کە تێدا بەکارھێنەران، کۆمپیەتەرەکان، گرووپەکان و ئەوتر تەنەکان شیاوی دەستپێگەیشنن.
یەکە ڕێکخراوەیییەکان (Organizational Units)[دەستکاری]
ئەکرێ ھەموو ئەو تەنانەی لەناو یەک پاواندا ڕائەگیردرێن لە ژمارەیەک یەکەی ڕێکخراوەییی جیاوازدا پۆلێن بکرێن. یەکە ڕێکخراوەیییەکان بەڕێوەبردنی پاوان ئاسان ئەکەنەوە و پێکھاتەی ڕێکخراوەکەش لە ڕووی کارگێڕی یا جوگرافیایییەوە وەکخۆیسازی ئەکەنەوە. | <urn:uuid:cff3898b-0642-4b3e-a311-c2f93c8c9c56> | CC-MAIN-2014-49 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%DA%A9%D8%AA%DB%8C%DA%A4_%D8%AF%D8%A7%DB%8C%D8%B1%DB%8E%DA%A9%D8%AA%DB%86%D8%B1%DB%8C | 2014-11-23T14:35:35Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-49/segments/1416400379520.45/warc/CC-MAIN-20141119123259-00171-ip-10-235-23-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995138 | Arab | 61 | {"ckb_Arab_score": 0.9951380491256714} |
ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق
ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق یان سنوورە جێناکۆکە ناوخۆییەکانی کوردستانی عێراق یان بەکورتیی "ناوچە جێناکۆکەکان" ئەو ناوچانەن کە بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دیاریکراون وەک ناوچەی بەعەرەبکراو لەماوەی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا لە عێراق. دانیشتووانی زۆربەی ئەو ناوچانە لە پێشوودا کەمینە نا-عەرەبەکان بوون، بەتایبەتی کورد، کە دواتر بەعەرەبکراون لەڕێگەی گواستنەوەی خێڵە عەرەبەکان بۆ ئەو ناوچانە.
ناوچە جێناکۆکەکان مەراقی سەرەکی هەردوو عەرەب و کوردە، بەتایبەتی لەدوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و دووبارە پێکهێنانەوەی سیستەمی سیاسیی لەعێراق لە ٢٠٠٣دا. کوردان هەندێک ناوچەی هێنایەوە سەر کوردستانی عێراق پاش داگیرکاریی ئەمریکا لە ٢٠٠٣ دا بۆ ئەوەی دووبارە ئەو ناوچانە بەدەست بێننەوە کە بەشێوەیەکی مێژووی بەهی ئەوان دەژمێردرێت. لەئێستادا، لەپاڵ سێ پارێزگا سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا، کوردان دەستیان گرتووە بەسەر هەندێک بەشی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک و دیالە، کە ئەوانیش داواکراون لەلایەن جکوومەتی ناوەندیی بەغداوە. لەهەمان کاتدا، حکوومەتی عێراقیش دەستی بەسەر هەندێک ناوچەی تری هەمان ئەو سێ پارێزگایەدا هەیە، کە بەهەمان شێوە داواکراوە لەلایەن کوردانەوە.
پێرست
گرژیی لەنێوان عێراق و کوردستانی عێراق[دەستکاری]
پاشبنەما[دەستکاری]
دەرکەوتنی گرژی لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١١-٢٠١٢ لەسەر بابەتەکانی دابەشکردنی دەسەڵات، بەرهەمهێنانی نەوت، و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیی. لە نیسانی ٢٠١٢ دا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کردن لێپرسراوان ڕازی بن بەداواکانیان یان بەپێچەوانەوە بەپرسیار دەبن لە سزاکانی جیابوونەوە لە بەغدا لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا.
قەیرانی سەرکردایەتیی دیالە[دەستکاری]
لە ئەیلوولی ٢٠١٢دا، حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەسەڵاتەکانی لەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگوازێتەوە بۆ حکوومەتی ناوەندیی و پەیوەندییەکانی گرژتر بوون بە پێکهێنانی نێوەندێکی سەرکردایەتیی نوێ بەناوی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە سەر بە هێزەکانی عێراق کە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان بوو کە هەریەک لە جکوومەتی ناوەندیی و حکوومەتی هەرێم بەهی خۆیانیان دەزانی.
لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دا، پێکدادانی سەربازی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە درووست بوو کە تێیدا یەک کەس کوژرا. ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن دەیگووت کە ٢ کەس کوژرابن (یەکێک لەوانە سەربازێکی عێراقی بووە) و ١٠ کەسیش بریندار بوون لە پێکدادانێکدا لە دووزخورماتوو.
لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمدا، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی حکوومەتی عێراق و هێزەکانی حکوومەتی هەرێم بووە هۆی کوژرانی ١٢ سەربازی عێراقیی و ١ مەدەنی لە تکریت، بەپێی ئاژانسی هەواڵی دۆغان. پێکدادانەکە هەڵگیرسا کاتێک کە سەربازە عێراقییەکان هەوڵییان دا بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هێزی پێشمەرگە ڕێگریی لە سەربازە عێراقییەکان کرد کە بچنە ناوەوەی هەرێم بەپێی ڕێنماییەکانی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا، حکوومەتی هەرێم هێزەکانی لەناوچە جێناکۆکەکاندا بەهێز کرد بەهۆی ئەوەی لە دۆخی ڕووبەڕوو بوونەوەدا بوون لەگەڵ سووپای عێراقدا، ئەگەرچی هەردوو لا لەوهەوڵی ئارامکردنی دۆخەکەدا بوون.
ناوچەکان[دەستکاری]
ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ ناوچە جێناکۆکەکان وا پێناسە دەکات کە ئەو ناوچانەن کە بەعەرەبکراون و سنوورەکانیان لە ماوەیەک لەنێوان ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ و ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا دەستکاریی کراوە. ئەو ناوچانە کۆمەڵێک بەش لە چوار پارێزگا دەگرێتەوە کە سنوورەکانیان هی پێش ١٩٦٨ ـە.
یەکێک لە کێشە گەورەکان لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠دا بریتیی بوو لە ناکۆکبوون لەسەر پێناسەی "ناوچەی جێناکۆک". ماددەکە بەتەنیا ئاماژە دەدات بە ناوچانێک کە بەهەمان پرۆسەی ئاساییکردندا دەڕۆن وەک "کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر". لە ٢٠٠٣دا، دانووستانکارێکی کورد، مەحموود عوسمان، پێنشیاری ئەوەی کرد کە ناوچەکانی کە کورد تێیدا زۆرینەیە لە خوار هێڵی سەوزەوە دەستبەجێ بلکێنرێت بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، و "ناوچە تێکەڵەکان" پێویستە هەنگاو بەهەنگاو توێژینەوەیان لەسەر بکرێت. سووننەکان هەستیان کرد کە کورد پێویست ناکات خاکی زیادە وەربگرن وەک دەرەنجامێک بۆ داگیرکاریی ئەمریکیی.
پارێزگای نەینەوا[دەستکاری]
لەم پارێزگایە، قەزای ئاکرێ ناوچەیەکی جێناکۆکە کە لەژێر دەستی کوردانە لە ١٩٩١ەوە و هەروەها سێ قەزای تری دەشتی نەینەوا کە زۆرینەی دانیشتووانەکانی ئاشووری و یەزیدی و شەبەکن. ئەمە لەپاڵ قەزای شەنگال و هەندێک بەش لە قەزای تەلعەفەر و قەزای بەعاج کە دانیشتوانەکە بە تێکەڵی عەرەب و یەزیدیین.
پارێزگای هەولێر[دەستکاری]
ناوچەی جێناکۆک لەم پارێزگایە قەزای مەخموورە کە جیاکراوەتەوە لە پارێزگاکە لە ١٩٩١دا.
پارێزگای کەرکووک[دەستکاری]
پارێزگای کەرکووک پێناسە کراوە بە سنوورەکانی پێش ١٩٦٨، کە چەمچەماڵ و کەلار کە ئێستا لەسەر پارێزگای سلێمانین و دووزخورماتوو کە ئێستا لەسەر پارێزگای سەلاحەددینە و قەزای کفری کە ئێستا سەر بە پارێزگای دیالەیە، دەگرێتەوە. | <urn:uuid:99f1757b-2081-4a22-9aef-e3fec4308ae2> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%DB%95_%D8%AC%DB%8E%D9%86%D8%A7%DA%A9%DB%86%DA%A9%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82 | 2014-12-18T09:34:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802765722.114/warc/CC-MAIN-20141217075245-00018-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.91272 | Arab | 80 | {"ckb_Arab_score": 0.9127200841903687, "sdh_Arab_score": 0.08031948655843735} |
دادگایی‌کردنی سەددام حوسێن
دادگایی‌کردنی سەددام حوسێن دادگایی‌کردنی سەرۆکی عێراق (١٩٧٩ تاکوو ٢٠٠٣) سەددام حوسێن بوو ، دادگایەکە لەلایەن پێنج دادوەری عێراقی بەڕێوە چوو لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانی شەڕ لەوێنەی ڕووداوەکانی دوجەیل ، دادگایی‌کردنی سەددام لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ کۆتایی هات بە بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام حوسێن گەرچی بەشێک لەکۆمەڵگای مەدەنی لەوێنەی ئەمنیستی نێودەوڵەتی داوای ڕەتکردنەوە و پێداچوونەوەی ئەو بڕیارەیان کردبوو.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:6c5bd63e-2606-42ff-afbd-e6a3061b9b14> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D8%A7%D8%AF%DA%AF%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C_%D8%B3%DB%95%D8%AF%D8%AF%D8%A7%D9%85_%D8%AD%D9%88%D8%B3%DB%8E%D9%86 | 2014-12-20T23:02:15Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802770415.113/warc/CC-MAIN-20141217075250-00101-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.901949 | Arab | 48 | {"ckb_Arab_score": 0.9019491076469421, "sdh_Arab_score": 0.09473250806331635} |
John La Grou:
جۆن لا گرو داهێنانێکی زیرەکی وزە دروست دەکات
جۆن لا گرو باسی تەکنەلۆژیایەکی زیرەک دەکات کە کارەبای ناو ماڵەکانمان دەپارێزێت. بە بەکارهێنانی ئامێری بچووک و ئاڕ ئێف ئای دی. ئەم داهێنانە پارێزگاری دەکات، بەڵێن دەدات ڕووداوی گەورەی وەک ئاگرکەوتنەوەی ناو ماڵ نەهێڵێت، وە هەروەها وزە پاشەکەوت دەکات. | <urn:uuid:b3868772-8ffc-4fda-bb89-3a3c5d147739> | CC-MAIN-2014-52 | http://www.ted.com/talks/john_la_grou_plugs_smart_power_outlets_1?language=ku | 2014-12-20T03:56:38Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802769373.55/warc/CC-MAIN-20141217075249-00143-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.975374 | Arab | 29 | {"ckb_Arab_score": 0.9753744006156921, "sdh_Arab_score": 0.021955931559205055} |
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌دان مێینه‌ی خوێندکاری فریاگوزاری خۆپـیشـاندانیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سرینه‌گه‌ر شاری سه‌ره‌کی کشمیر سـازکرد که ناڕهزایییان ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی ئه‌م دواییانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیان.
خوێندکاره‌کان داوا ده‌که‌ن جارێکی دیکه به تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا بچنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی 5 هه‌زار له کۆی 7 هه‌زار خوێندکار له تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رنه‌چوون.
پۆلیس ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌وه توندوتیژی ده‌چوو، به‌لایه‌نی که‌م 4 خوێندکار برینداربوون کاتێـک پۆلیس تێڵای بۆ بڵاوه‌پێکردنیان به‌کارهێنا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێکی ناوخۆیی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێی دراوه و بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگیرکرا. | <urn:uuid:ec41f456-bfad-4666-b836-6f570f13c5a5> | CC-MAIN-2014-52 | http://www.dengiamerika.com/content/article/1515232.html | 2014-12-19T13:37:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802768529.27/warc/CC-MAIN-20141217075248-00124-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99964 | Arab | 41 | {"ckb_Arab_score": 0.9996401071548462} |
ئەنیمەیشن
وێنەی جوڵاو یان وێنە جووڵاوەکان (بە ئینگلیزی: Animation بە عەرەبی: الرسوم المتحرکە) شێوازێکی ھونەرییە ، بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی ، کە تیایدا دەرھێنەری فیلمەکە ، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن ، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەرئەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە ئەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان ، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە ، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە ، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆییەکە ئەخرێتە کارەوە ، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی ، شتەکان وا دەرئەکەون ، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو ، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی ، بۆ ڕیکلامکردنی لە سەر تەلەفزیۆن بەکاری ئەھێنن . ھەروەھا بەرھەمھێنەرانی فیلمە فێرکارییەکان پشت ئەبەستن بە جۆرێکی تایبەت لەوێنە جووڵاوەکان ، بۆ ھاریکاریان بۆ ڕوون کردنەوەی بیر‌و بۆچوونە سەختەکان یان ئەم بابەتانەی کە ناتوانرێ ڕوون بکرێنەوە، بەدیمەنی ڕاستەقینە، ھەروەھا ئەتوانرێ وێنە جووڵاوەکان و، دیمەنە جووڵاوەکان، کە بە شێوەیێکی سینەمایی وێنەیان دەگیرێ یەکبخرێن .
پێرست
- ١ جۆرەکانی وێنەی جوڵاو
- ٢ جۆرەکانی تری وێنەی جوڵاو
- ٣ کورتەیێکی مێژوویی
- ٤ ھەوڵە سەرەتاییەکانی وێنەی جوڵاو
- ٥ وێنەی جوڵاو لە نیوەی سەدەی بیستەمی زاینی
- ٦ ئەمرۆی وێنەی جوڵاو
- ٧ سەرچاوە
جۆرەکانی وێنەی جوڵاو[دەستکاری]
ئەتوانرێ جۆریک لەجۆرەکانی وێنەی جوڵاو ، بەدەست بھێنرێ و، دروست بکرێ بێ ھیچ ھۆکارێکی تەکنیکی ، ئەمیش لە ڕێگەی پشت بەستن بە ھۆکارێکی سادە کە ناوئەبرێ بە : پەڕاوی سەیرکردنی خێرا ، کە کۆمەڵێک وێنەی ھێڵکارییە (الاستکشات)، لە چەند لاپەڕەیەکی یەک لە دوای یەکدا ، ھەریەک لەدوای ئەویتردا لە شێوەی زنجیرەیێکی ڕووندا جا لە کاتی ھەڵدانەوەی پەڕاوەکان بەشێوەیێکی خێرا ، وا دەرئەکەوێ کە دەجوڵێ. بەر لە ئامادەکاری وێنەی جوڵاو ، ئەبێ داڕشتن و، چیڕۆکێک ھەبێ ھونەرمەندێکی دیمەن نووس دایرشتبێ ، جا ئەم شتە ئامادە ئەکات کەپێی ئەوترێ : تابلۆی زنجیرەی دیمەنەکان، کەلە شوێن و لەبری سیناریۆی فیلمەکەیە، بەڵام لە کاسێتێکی گەورەی ڤیدیۆیی وێنەی گاڵتە ئامێز دەچێ ، پێک ھاتووە لە وێنەی ھێلکاری دیمەنە یەک لە دوای یەکەکانی چیڕۆکەکە ، کە ڕستەی گفتوگۆێ دایەلۆگەکانی تایبەت بە ھەردیمەنێکی ، لەسەر چاپکراوە.
لە دوای ڕەزامەندی دەرھێنەر و ھونەرمەندانی تر لە سەر ناواخنی تابلۆی دیمەنەکان ، دەست ئەکرێ بەتۆمارکردنی میوزیکی وێنە گرتنەکە ، بەیەک لەدوای یەکدا ھاتنی زنجیرەی دیمەنەکان بە وردی ، بۆ یەکبوونی ئاوازە میوزیکییەکان و، پارچە زنجیرەی جووڵەیی فیلمەکە . ڕێگایێکی تریش ھەیە کە دەرھێنەری فیلمەکان ئەیگرنە بەر ئەویش ڕێگای بەکارھێنانی شریتی پیشاندان (شریط العرض) کە شریتی وێنەکانە و، بەھۆیەوە ژمارەی چوارچێوەی فیلمەکان دیاری ئەکرێ ، کەھەر وشەیێک لەدایەلۆگە تۆمارکراوەکە دەرئەبڕدرێ. لەدوای ئەم ھەنگاوە پێش دەستیانەیش ، ھونەرمەندان دەست ئەکەن بەتەواوکردنی فیلمی وێنە جووڵاوەکان بە یەکێک لە شێوازەکانی ئەم کارە .
وێنەی جوڵاو کاغەزی سلیلۆز، باوترین جۆرە کە بەھۆیەوە وێنە جووڵاوەکانی پێ دروست بکرێ ، لەوانەشە بەرھەمھێنانی فیلمێکی ڕێکوپێکی وێنە جووڵاوەکان بەدرێژی ، ھەزارەھا وێنەی جیاکراوەی بوێ و، سێ ساڵیش بخایەنی ، ھەروەھا پسپۆڕی تایبەتمەندی زۆرێک لە تاکەکانی بوێ ، بۆیە فیلمی بەفری سپی و حەوت کورتەباڵاکان لە ساڵی ١٩٣٧ز و، فیلمی بیتوشیو لە ساڵی ١٩٤٠ز ، بەم شێوەیە بەرھەم ھێنران ، جگە لەوەش زۆرینەی فیلمە وێنە جووڵاوەکانی تایبەت بە منداڵان لە سەر تەلەفزیۆن ، بەم جۆرە بەرھەم ھێنراون . دەرھێنەری فیلمێک پێویستی بە ھونەرمەندێکی بەش بەشکردنی دیمەنەکان دەبێت بۆجێبەجێکردنی گشتی دیارکردنی جووڵانی کەسایەتییەکان و، ڕووکارە گشتیەکان ، ئەمەجگە لە بڕینی فیلمەکە بۆ دیمەنی جیاجیا . لەدوای ئەم قۆناغەش ، ھونەرمەندی دابەشکاری دیمەنەکان، ھەڵئەستێ بە ئامادەکردنی ھێما ڕێنماییەکان ، بۆ دوو کۆمەڵی ھونەرمەندان ، ئەمانیش : وێنەکێشی باکگراوەندەکان، و وێنەکیشی بزاوتەکان.
وێنەکێشی باکگراوەندەکان ھەڵئەستێت بە وێنەکێشانی ئەم دیمەنانەی کە ھەموو پێکھێنەرە پێویستەکان ئەگرێتەوە ، جگە لەکەسایەتییەکان ،وێنەکێشی بزاوتنەکانیش ، ھەڵئەستێ بەجێبەجێکردنی ئەم تابلۆیانەی کە تایبەتن بە کەسایەتییەکان ، بەئەندازەیێکی دیارکراو ، بە گوێرەی پێویستی جووڵە دایەلۆگییەکان و، شریتی پێشاندان ، بۆ نموونە لەکاتی وەڵامدانەوەی یەکێک لە کەسایەتییەکان لە سەر تەلەفۆن ، کە ئەڵی : بەڵی ، لەشریتی پێشاندانەکە وادیارئەکەوێ کە ئەم وشەیە ، بۆ نموونە پێویستی بەھەشت ئەندازە و چوارچێوە ئەبێ لە شریتی فیلمەکەدا . جا لەم کاتەدا وێنەکێشی بزاوتنەکان ، ئەبێ وێنەی جووڵەی لێو، لەھەشت زنجیرە و تابلۆدا دروست بکات ، بەوێنەی شێوەی لێو لەکاتی وتنی ئەم وتەیەدا و، لەگەڵ ئەم جووڵە و کردارانەی کەکەسایەتییەکە ئەیکات لەکاتی وەڵامدانەوەکەیداو، وێنەی بۆ ئەکێشرێت .
لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەکردنی وێنەکان ، کۆمەڵێک وێنەکێشی تر ھەڵئەستن بە کۆپیکردنی وێنەکان لەسەر تابلۆی کاغەزی تەنک (ڕلاستیت)کە بە (سیلز) ئەناسرێ: کە لە توخمی (سلیلۆز)ەوە وەرئەگیرێ ، ھەرئەو توخمەی کە لە ھەنگاوە سەرەتاییەکان بەکارئەھێنرێ ، لە داوی ئەمانیش بەشی ڕەنگکردن ھەڵئەستن بەڕەنگکردنی تابلۆ کۆپی کراوەکان ، لەڕووی پشتەوە و، بەڕەنگی داواکراو . ھێندێک لە کارگەکانی وێنەگرتنی وێنە جووڵاوەکان ، کۆمپیوتەر بەکارئەھێنن، بۆجێبەجێکردنی کرداری ڕەنگکردنی کاغەزە سلیلۆزەکان. لە پاشان ھونەرمەندان دەست ئەکەن بە کۆکردنەوە و، دابەشکردنی تابلۆکان بەسەردیمەنەکان . ئینجا تابلۆی بزاووتنی سلیلۆز و، تابلۆی دیمەنە جێگیرەکان(باکگڕاوەند)ئەبرێن بۆ بەشی وێنەگرتن و، دەست ئەکرێ بەوێنەگرتنی تابلۆ جووڵاوەکان ، بازنە لەدوای بازنە ، لەسەر تابلۆی باکگڕاوەندە ڕاستەکان و، ھاوشان لە نێوان تابلۆی بزاووتن ، تابلۆی باکگراوەند لە دوای کۆتایی ھاتنی وێنە گرتنەکەش ، دەست ئەکرێ بە تۆمارکردنی دەنگەکەی لە سەر کاسێت، لە دواییشدا دەست ئەکرێ بە چاپکردنی کۆپی کراوەکان و، ئامادەکردنی بۆ پێشاندان.
جۆرەکانی تری وێنەی جوڵاو[دەستکاری]
- جوڵاندن بە بوکەڵۆکە.
- جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد.
- جوڵاندن بە خاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی.
- جوڵاندن بە دەرزی.
- جوڵان بە کۆمپیوتەر.
جوڵاندن بە بووکەڵۆکە[دەستکاری]
پشت ئەبەستێ بە بەکارھێنانی گیان بە بەردارکراوی خاوەن سێ دووری ، بۆ کەسایەتی و شتەکان . کە زیاتر لە فیلمە کورتەکان ، بەکارئەھێنرێ ھەروەھا لە فیلمە درێژەکانیش، وەک فیلمی : شەڕی ئەستێرەکان ١٩٧٧ز و، بکوژی ئەژدیھا ١٩٨١ز ، گیاندارێک لەدەورەوەی (ئی تی)١٩٨٢ز. دوو جۆری وێنەگرتنیش ھەن کە ئەناسرێن بە ، بڕینی جوڵە و، ئاسایکردنی جوڵە و کارئاسانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی فیلمەکانی بوکەڵە جووڵاوەکان . چونکە شێوازی بڕینی پشت ئەبەستێ بەو ئامێری وێنەگرتنەی کە دەستکاری و چاککردنی بۆ ئەکرێ ، تا پارچەی کاتی لێک دوور تۆماربکرێ و، بەھۆیەوە تەکنیککاران بتوانن، چاکسازی کەم بکەن بەسەر کەسایەتییە گیانبەبەرداکراوەکان و، شتومەکەکان لە نێوان بەش و پارچەکان جا کاتێ بازنەی فیلمەکان ئەخوولێتەوە بەخێرای لە ئامێری پێشاندان گیان بەبەرداکراوەکان وادەرئەکەون کە ئەجووڵێن . لەدوای ئەمیش شێوازێکی ئاسایکردنی جووڵە ، چاکسازی ئەکەن بەسەر جووڵەی بینراوەکان کە بە ھۆیەوە زۆر ئاسایی وە دیارئەکەوێ. چونکە تەکنیککاران پشت ئەبەستن بەرێ و شوێنی تایبەتی ، کە ھەڵئەستێ بە جووڵاندنی ئامێرەکانی وێنەگرتن و، گیان بەبەرداکراوەکان ، لەکاتی وێنەگرتندا، کە ئەبێتە ھۆی نەمانی ناڕێکی لە گیان بەبەرداکراوە جووڵاوەکان و، زیاتر زیندووێتی و، رازیکردنی ئەبەخشن .
جوڵاندن بە قوڕی دەستکرد[دەستکاری]
یەکێکە لە شێوازەکانی بەرھەمھێنانی بوکەڵۆکەی جوڵاو. کە نموونەکان لە قوڕی دەستکرد ئامادە ئەکرێن، لەڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمە بوکەڵۆکە جوڵاوە کورتەکان بەکارئەھێنرێت.
جوڵاندن بەخاڵی ڕووناکی ئەلیکترۆنی[دەستکاری]
یەکێکە لە شێوازەکانی بەدەرخستنی فیلمی جوڵاوە کەتیایدا ئەکتەران چاکسازی ئەکەن بۆ جوڵەکانیان بەکەمی ھەرکاتێک ئامێری وێنەگرتن ڕابوەستێ ، کە شێوەو روخسارێکی دەستکرد ئەبەخشێتە لاشەی مرۆڤ.
جوڵاندن بە دەرزی[دەستکاری]
کردارێکە کە تیایدا تابلۆیێکی گەورەی سپی بەکارئەھێنرێ ، کەزیاتر لە ملیۆنێک کونی بچووکی تێدابێ ، جا تەکنیککارانی جوڵان پڕی ئەکەن لە دەرزی بێسەر ، پاشان لە تەنیشتێکەوە ڕووناکی بەسەردا ئەدەن ، بەجۆرێک کە سێبەری وابداتەوە کە شێوە بەکارھێنراوەکان وێنەی جوڵاوبن. ھەروەھا تەکنیککاران ھەڵئەستن بە گۆڕینی دەرزییەکان ، بۆ گۆڕانی شێوەو جۆرەکانی.
جوڵان بە کۆمپیوتەر[دەستکاری]
تیایدا کۆمپیوتەر بەکارئەھێنرێ ، بۆ ڕەنگکردن و، سێبەرکرن ، جوڵاندنی ئەم شێوانەی کە ھونەرمەندان وێنەیان کێشاوە ، لەسەر تابلۆی پێشاندان ، ئەمیش ھێندێک جار ، ڕیگایێکی خێراترە لە وێنەکێشانی بەدەست . چونکە کۆمپیوتەر ئەتوانی شێوەو وێنە زۆر بەوردی و، تەواوکاریەکانەوە بەرھەم بھێنیت، ھەر بۆیەش زۆر بەکار ئەھێنرێ ، لە جێبەجێکردنی پارچەکانی وێنە جووڵاوەکانی فیلمە فێرکارییەکان . ھەروەھا جوڵاندن بە کۆمپیوتەر ، بەکارئەھێنرێ بۆڕیکلامەکانی تەلەفزیۆن و، فیلمی ڕۆمانی ، ھەندێک لە تەکنیککارانی جوڵاندن پشت بە کۆمپیوتەر ئەبەستن بۆ خێراترکردنی ھەندێ قۆناغی ئامادەکاری ، کە لە شێوەی وێنەکردن بەسەر تابلۆی سلیلۆزی تەنک تەواو ئەبێ.
کورتەیێکی مێژوویی[دەستکاری]
بوکەڵۆکەی جوڵاندن لەسەرەتادا ، شێوەی یاری جوڵاوەی لەخۆ ئەگرت، پاشان لەسەردەمی نۆزدەھەمی زاینی پەرەی پێدرا ، لەوانە ، ئەم ئامێرەی کەناوی ئەبرێ بە دیدالیوم ، کە ولیەم جۆرج ھونەر ، لە ساڵی ١٨٣٤ز دایھێنا. دواتر ئەم دیدالیۆمە ناونرا (زۆترۆب) یان رەوڕەوەی ژیان. کە پێکھاتەیێکی شێوە قەوانەییە و، ھەموو دیمەنەکان بە کاغەز یەک لەدوای یەک بەشێوەی زنجیرە ، لەسەری لوول ئەدرێ ، پاشان کە دیمەنەکانی قەوانەکە ئەسوڕێ و، لە ڕێگە کەلێنەکانی ، کە لە سەرەوەی بۆی دروست کراوە ، ئەبینرێ، شێوە وێنە کراوەکان وا دیارئەکەون ، وەک ئەوەی کە بجوڵێن ، جا ئەم ئامێرەش یارمەتی زۆری دا بۆ پێشدەستی داھێنانی وێنەی جوڵاو .
ھەوڵە سەرەتاییەکانی وێنەی جوڵاو[دەستکاری]
ئارپەرملبۆرن کوبەری بەریتانی یەکێک بوو لەوانەی کە ھەڵسان ، بەداھێنی چەند فیلمێکی وێنەی جوڵاو . کاتێک کە ملبۆڕن لە ساڵی ١٨٩٩ز ، ھەڵسا بەوێنەگرتنی زنجیرەیێک لە دەنکە شخارتەی رێکخراو ، بەشێوە و بازنەی جیا لە کاسیێتی فیلمەکە ، بۆ ریکلامکردن بۆ کەلوپەلێک ، ھەروەھا وێنەکێشی رۆژنامەوانی ئەمریکی جێمس ستیوارت بلاکستن ، یەکەم کەس بوو کە ھەڵسا بە وێنەگرتن بۆ وێنە دەستکردەکان ، لە ئەندازە و چوارچێوەی فیلمی بەیەکەوە نووساو . ئەو لەساڵی ١٩٠٦ز ھەڵسا بە ئامادەکردنی کاسێتەکەی بەناوی : لایەنە گاڵتە ئامێزییەکانی ڕوخسارە پێکەنیناوییەکان ، بەوێنەگرتنی چەند وێنەیەکی دەستی بە گەچ لەسەر تەختەڕەش ، بەچەند قۆناغی جیاواز ،بەناوبانگترین شارەزایان لەم بوارەدا (ئێمێل کۆل)ی فەڕەنسییە کە ٢٠٠ فیلمی وێنەی جوڵاوی کورتی تەواوکرد ، لەنێوان ساڵانی (١٩٠٨ز ، ١٩١٨ز) کەبە فیلمی : فانتازماجوری دەستی پێ‌کرد.
- لە ساڵی ١٩١١ز، نیگارکێشی وێنەی جوڵاوی بەناوبانگی ئەمەریکی ونسۆرماکی ، ھەڵسا بە پێشاندانی یەکەم فیلمی وێنەی جوڵاوی خۆی ، بەناوی : نیمۆی بچووک، لەشاری نیویۆرک، بەناوبانگترین فیلمی وێنەی جوڵاویشی لە سالی ١٩١٤ز وەدەرکەوت، بەناوی : داینەسوری گێرتی ماکی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا لە بەرھەمھێنانی فیلمی ڕێک و باش کەسایەتییەکان ، لە سەرخۆبوون لە جووڵە و شێوازی ھەڵسوکەوتیان کە بوو بەھۆی دروستبوونی شێوازی تەکنیکی و، ھۆکارەکانی ھێنانە سەرباری ھەستی ، بەھۆی بوونی پێوانەی ڕێک و دیاریکردن لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانی کاریگەربوون بەسەر بەرھەمھێنانی فیلمی وێنەی جوڵاو ، چونکە ناوبانگی دەرکردبوو، بەرێکی جووڵە و، ئاستی وێنە باشەکان کە ھەستی یەکگرتنی تێدایە، ئەمەجگە لە ئاکاری خۆیەتی نایابی کەسایەتییەکان لە فیلمەکاندا.
- لە ساڵی ١٩١٤ز ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی جۆن ڕاندۆڵف بریی ھەڵسا بەکرداری ڕێکخستن بەسەرکاری ئامادەکردنی وێنەی جوڵاو . کە بەھۆیەوە کارگەکانی وێنەگرتن بە ڕێ و شوێنێکی دەستکرد(الی)کاریان دەکرد بۆ دروست کراوە نوێیەکان ، کە بوو بەھۆی خێراتربوونی بەرھەم و، کەمی تێچوونی بەرھەمی فیلمی وێنە جووڵاوەکان . پاشان بریی، لەگەڵ ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ئایرل ھیرد، داھێنەری شێوازی تابلۆی سلیلۆز، کاری کرد بۆ یەکگرتنی بەرھەم و ماندووبونیان ،کە لەراستیشدا یەکگرتنەکەیشیان بازێکی گەورەی ھاوێشت لەبواری تەکنیکی وێنە جووڵاوەکان.
- لەگەڵ ھاتنی ساڵی ١٩١٥ز، کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی ئەمریکی دەستیان کرد بە بەرھەمھێنانی کۆمەڵێک زنجیرە فیلمی وێنەی جوڵاو ، کەڕۆڵی پاڵەوانی ھەر زنجیرەیێک ئەبەسترایەوە بە کەسایەتیێکی خوو پێوەگرتوو. وێنەکێشی گاڵتە ئامێزی خانەنشینکراوی ئەمریکی ماکس فیلیچەر، ھەڵسا بە داھێنانی چەند کەسایەتیێکی وەک : کوکوی ئازا‌و، بیتی بوب و، دەریاوان بوب ئای، بەھەمان شێوەش وێنەکێشێکی تری خانەنشینکراو، کەناوی بات سۆلیڤان بوو، زنجیرەی : فیلیکسی پشیلەی داھێنا. ھەروەھا کەسایەتی کۆڵنێل ھیزا لایر و، کریزی کات و،مات و جیف، دەنگیان دایەوە ، وەکو کەسایەتی گاڵتە ئامێزی وێنەیی ، ھێندێکیشیان لە لاپەڕەی وێنە گاڵتە ئامێزەکانی رۆژنامەکان وە دەرئەکەوتن.
لەم کاتەی کە ھەندێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاوی ئەمریکی ڕوویان لە دیارکردنی کەسایەتییەکان کردبوو، ھێندێکی تر ڕوویان لە نوێکاری لەلایەنی تەکنیکی و چاککردنی لە وڵاتانی تر کردبوو. بۆ نموونە ھونەرمەندی ڕووسی لادیسلاس ئەستاریفچ ، ھەڵسا بەدەست کاریکردنی بوکەڵۆکەی جوڵاو ، لەساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ھەروەھا لۆت رینیگری ئەڵمانی ، ھەڵسا بە دەست کاریکردنی شێوە(مەسلەوتە)ی ڕەش ، بەباکگڕاوندی ڕووناک لە فیلمە کورتەکانی ھەروەھا ھەندێک ھونەرمەندی ئەوڕوپی ، ھەڵسان بەدەست کاریکردنی شێوەی تەنیا، لە فیلمەکانیان بەمەبەستی تاقی کردنەوە ، وەک فولترڕۆتمانی ئەڵمانی ، ئۆسکار فیشینگەر، کە دوو وێنەکێش و دەرھێنەری سینەمایی بوون و، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو، بەپشت بەستن بەئەندازەکاری تەنیا، لەسەرەتای ساڵانی سییەکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەلیکسەندەر ئەلیکسێنی ڕوسی بە بنەچەک و کچە ھونەرمەندی ئەمریکی کلیر پارکەر ، ھەڵسان بە پەرەپێدانی جوڵاندن بە شێوازی جوڵاندن بەدەرزی لە فەڕەنسا.
کۆمپانیای واڵت دیزنی ، بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەم ھێنەرانی فیلمی وێنە جوڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو ئەگەڕێتەوە ، وەک کەسایەتی ، میکی ماوس ، دۆنالدک و،گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆپەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان ، کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.
ستیمبون ویلی ساڵی(١٩٢٨ز) یەکەم کاسێتی دەنگدار بوو، لە فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان ، کە لە پاڵەوانیەتی میکی ماوس بوو، دیزی لە نێوان ماوەی ساڵانی (١٩٢٩ز،١٩٣٩ز) ھەڵسا بەبەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کارتۆنی لە ژێرناوی سەمفۆنیای گێژان. ھەروەھا دەستی کرد بەبەرھەمھێنانی : بەفریسپی و، حەوت کورتەباڵاکان ، لەساڵی ١٩٢٧ز، کە یەکەم فیلمی درێژی کارتۆنی بوون و، ئەمانەن : بینوکیۆ ١٩٤٠ز و، فانتازیا ١٩٤٠ز و، دەمبو ١٩٤١ز و، بامبی ١٩٤٢ز و، خاتوونەکە و دەرکراوەکە ١٩٥٥ز.
وێنەی جوڵاو لە نیوەی سەدەی بیستەمی زاینی[دەستکاری]
زۆرێک لە کارگەکانی وێنە گرتنی سینەمایی سەرەکی ، جگە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی ، ھەڵسان بە کۆنترۆڵکردن بەسەر بەرھەمی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکانی ساڵانی سییەکان و، چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، ھەریەک لە ولیەم حەننا، جۆزێف باربێرا، لە کۆمپانیای میتر و جولەن مایەر ، ھەڵسان بە بەرھەمھێنانی زنجیرەیێک لە فیلمی کورتی وێنەی جوڵاو ، بەپاڵەوانیەتی دوانەی تۆم و جێری کە مشک و پشیلەیێکن و، ۆلتەر لانتز لە کۆمپانیای یونیڤەرساڵ ، ھێندێک فیلمی کورتی بەرھەم ھێناوە بە پاڵەوانیەتی کەروێشک ئۆزوۆڵد.
دواتر لانتز ھەڵسا بە پێشکەشکردنی فیلمی وۆدی و ۆدبیکەری باڵندە . ھەروەھا کۆمپانیای وارنەر برۆس، بە ھەر یەکێک لە تەکس ئیفرێ و، چک جۆنز و، فریتز فریلنجی سپارد، کە ھەندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی کورت دەرھێنن، بە پاڵەوانیەتی : باگزبەنی و، دەفی داک و، شیلمەر فەد و، بۆرکی بەج. لەم ماوەیەشدا نۆرمان ماکلارین ، ھێندێک فیلمی وێنەی جوڵاوی بەرھەم ھێنا، کە تا ڕاددەێک بەباشی دانرا ، بۆ دەستەی گەل بۆ سینەما لە کەنەدا و، ناو بانگی ماکلارین دەنگی دایەوە، بە ھۆی شێوازی ڕەنگکردنی ڕاستەوخۆی تابلۆکانی وێنە جووڵاوەکان و، کارەکانیش لەم بوارەدا ئەمانە ئەگرێتەوە فیلمەکانی فیدل دیدی ١٩٤٧ز و، با خەمەکان بڕۆن ١٩٤٩ز و، دراوسێ ١٩٥٢ز کە ئەم فیلمەیان بە ھۆی جوڵاندنی خاڵی رووناکی ئەلیکترۆنیەوەیە.
لە سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستەمی زایینی ، کۆمەڵێک ھونەرمەندی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی دیزی جیابوونەوە و، کۆمەڵێکیان دروست کرد بەناوی (یەکێتی خاوەن بەرھەمانی ئەمریکی )شێوازی واقعی سروشتی واڵت دیزنییان ڕەت ئەکردەوە و، سەرنجی جێپەنجەی بەھێزو ڕووبەرە ڕەنگیە ئاشکرا باوەکانی لایەنە شێوەکاریە نوێیەکانیان بە باشتر دەزانی ، ھەروەھا کەمی تێچوونی بەرھەمەکانیان بۆ ڕوونبووەوە بەم شێوازە ، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی دیزنی بۆ بەرھەمھێنان .
پاشان کاریگەریەکەی پێچەوانە بوەوە بەسەر جێبەجێکردن لەکارگەکانی وێنەگرتنی وێنەجووڵاوەکان لە ھەموو پارچەکانی دونیا ، ھەروەھا کەمی تێچوون بوو بەھۆی سەرکەوتنی بەرھەمە تەلەفزیۆنیەکانی وێنە جووڵاوەکانی پرۆگرامی منداڵان. پاشان کۆمەڵەیێکی تر لە ھونەرمەندانی وێنەی جوڵاو ، جیابوونەوە و، لە یەکێتی ئەمریکی، کۆمپانیای تایبەت بە خۆیان دانا ، لەنێو ئەمانەدا جۆن ھەبلی، کە خاوەنی بەھرەیێکی نایاب بوو وە ھاوسەرەکەی ڤیپ بوون، کەھەڵسان بەجێبەجێکردنی ھەندێ کاری ھونەری ، کە کاری درامی و، شێوازی دیارکردنی کەسایەتی لە فیلمی وێنە جووڵاوەکان لە خۆ ئەگرێ، کەدیارترینیان ئەمانەن: باڵندەی مانگ ١٩٥٩ز، رۆژیکی ڕەشەبا ١٩٦٧، کۆکاودی ١٩٧٣ز.
لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمی زاینی‌دا ، تاقیکردنەوە دەستی پێ‌کرد بۆ جێبەجێکردنی وێنەی جوڵاو ، بەسەر کۆمپیوتەری ژمارەیی، لەگەڵ سەرەتای بڵاو بوونەوەی، لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی‌دا ، زیاتر پشت بەسترا بە کۆمپیوتەر ، بۆ جێَبەجێکردنی فیلمەکانی وێنەی جوڵاوی درێژ‌و ڕیکلامی تەلەفزیۆنی.
ئەمرۆی وێنەی جوڵاو[دەستکاری]
فیلمە کارتۆنییە گاڵتە ئامێزە جوڵاوە درێژەکان، جارێکی تر شوێنی خۆیان وەرگرتەوە، لەماوەی نێوان ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی بیستەمی زاینی ، ئەمەیش کاتێک کە بەشی وێنەی جوڵاو، لە کارگەکانی وێنەگرتنی واڵت دیزنی، پلانی خۆی ئاشکرا کرد ، کە ساڵانە فیلمێکی درێژ بەرھەم ئەھێنێ ، بەڵام توندوتۆڵی لە بەرھەمھێناندا دواکەوت ، بەھۆی کۆچی دوایکردنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٦٦ز.
دەرھێنەری سینەمایی ستیڤن سبیلیرج ھەڵسا بە پێشاندانی فیلمی یەکەمی، لە فیلمی وێنەی جوڵاو، بەناوی (ئەمرکان تێڵ) ١٩٨٦ز. ھەروەھا سبیلبیرج ھەڵسا بەیارمەتیدانی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی لەجێبەجێکردنی فیلمی (کێ بوو ئەو کەسەی کە ھەستا بە تووشکردنی ڕۆجەری کەرۆیشک ١٩٨٨ز) کە فیلمێکە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە ، لە بە یەکەوە گرێدانی بەسەرھاتی فیلمە درامییەکان و، وێنە جووڵاوەکان. فیلمی وێنە جووڵاوەکان ئێستا بەرھەمھێنانیان زۆر بووە لە ھەموو جیھان ، چونکە بەھەزاران ھونەرمەند کار ئەکەن ، لە بنکەکانی بەرھەمھێنانی فیلمەکان لە ھەندێک لە وڵاتان وەک : کۆریای باشوور و،یابان. ھەروەھا بەناوبانگترین سەرچاوەکانی بەرھەمھێنان لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپان، کە دەکەوێتە چیکۆسلۆڤاکیای کۆن و، ناوبانگی بە فیلمەکانی جیری ترینکا دەرکردووە، کە پشتی بەستووە بە بووکەڵۆکەی جوڵاو و داھێنانیکی زۆری ئەم فیلمانەیشی سەریان ھەڵدا ، لەھەر یەکێک لە یۆگۆسلافیا و، مەجەر.
پشت بەستنیش بەتەکنیکی نوێ، وەک جێبەجێکردنی وێنەکان، بە کۆمپیوتەر لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم وایکردووە کە ڕێگر نەمێنێ لە نێوان فیلمی واقیعی و، زیندو و، درامی ، لەگەڵ وێنەی جوڵاو، ،بێگومان ئەم پێشکەوتنانەش سەرئەکێشێ بۆ داھێنانی تری پەی پێ نەبراو ، لە بوارەکانی دروستکردنی وێنەدا. | <urn:uuid:8fa9ee91-c82f-41bc-b81c-c1433d554316> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D9%86%DB%8C%D9%85%DB%95%DB%8C%D8%B4%D9%86 | 2014-12-21T12:06:58Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802771133.144/warc/CC-MAIN-20141217075251-00007-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998287 | Arab | 114 | {"ckb_Arab_score": 0.9982870817184448} |
پەتاتە
||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت.|
سێفەزەمینی، سێوەعەرزیلە، سێوک، سێڤک، یەرەلماسی، سێف زەمینی، سێوەزەمینی، گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی "باینجانەکان" Solanées، گەڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵەکانی چەرموو یان بەنەوشن و لاسکەکەی زۆر ھەیە و بەرزیەکەی ئەگاتە ٦٠ سم، گیا و گوڵەکەی زۆر ژەھراوین، بەڵام لە ژێرەوە لە بن زەویدا سەلکێکی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی ھەیە کە بۆ خواردەمەنیی مرۆڤ زۆر پێویستە، دەستە و تاقمی پەتاتەش لە ڕووی ڕەنگی گوڵ و پێستی سەلکی پەتاتەکەوە دابەش کراون. فکول (لە روانگەی شیمیایەوە ھەمان نشاستەی پێ ئەڵێن کە وەک گەردێکی سپی لە دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و برینج و .. دەگیرێ، کە لە پەتاتەدا فکولی پێ دەڵێن) و ڤیتامین Cی زۆری تێدایە، بەتایبەتی بە گەرمی. ئەم گیایە بە چەند پلە دابەش دەکرێ، وەک زوو ڕەس، وەخت ڕەس و دێر ڕەس. لە پەتاتە زۆر چێشت و خواردمەنی دروست دەکرێ و بۆ ساز کردنی ئەلکولیش کەڵکی کێ وەر ئەگرن. بە فەرانسەیی Pomme de terre ی پێدەڵێن.
یەکەمجار پەتاتە لە کوێوە ھاتووە؟[دەستکاری]
کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر وڵاتی"ئیرلاند". ھۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کارگەری ھەبوو، زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە ھێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا، دوای ساڵی ١٨٤٦ نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داھاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن! سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە. پەتاتە بەرھەمی خەڵکی "اکوادور" و "پرۆ"ە، تەنانەت ئەمرۆش پەتاتە بە شێوەی خۆرست لەو وڵاتانەدا دەڕوێ. کاتێک ئیسپانولیەکان ھاتووچۆی "پرۆ"یان کرد، پەتاتەیان دیو و لە سەرەتای سەدەی شانزدەھەمدا پەتاتەیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئیسپانیا و لە نێو خەڵکی ئێوێدا بڵاویان کردەوە. ھێندێکیش لەو باوەڕەدان کەھەوەڵجار ئیسپانولیایەکان پەتاتەیان بردووەتە باکووری ئامریکاش. بەڵام بەڵگە بەدەستەوەیە کە ھەوەڵجار لە ساڵی ١٧١٩ دا لە ئیرلەندەوە گەیشتووەتە ئامریکا. پەتاتەش ھەر وەک تەماتە و تووتن، سەر بە بنەماڵەی "ڕەزڵەکان"ە، سەلکی پەتاتە کە لە ژێر عەرزەکەوەیە لە ڕاستیدا ئەمە چەکەرەی نەپشکووتی ڕووەکی پەتاتەن، پەتاتەی ئەمڕۆش لە گەڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی ھەیە و ئەم جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چاند و بارھێنانی. ئەو کەسانەی کە پەتاتە دەچێنن، بەردەوان تێدەکۆشن، پرتاتەیەکی تایبەتی بدۆزنەوە، کە بتوانێ لە ھەموو شوێنێکدا بەرھەم بھێندرێ و لە برامبەر نەخۆشیی ڕووەکەکانەوە خۆی ڕاگرێ. ھەروەھا سەلکەکەی بێ کەم کۆڕی و تەرزەکەشی (گیاکەی) بۆنخۆش و جوان و بەتام و ڕەنگ جوان بێ. لە بەر ئەم ھۆیەشە کە جوتێرەکان تۆوی ڕووەکێک دیاری دەکەن کە ئەم باشیانەی ھەبێ. ھەروەک دەزانین پەتاتە لە تۆ‌و ناچێندرێ بەڵکوو لە ڕووەکێک کە چەکەرە دەکەن بەدەست دێ، ئەم چەکەرانەش ڕووەکێکی نوێ پێک دێنن کە گوڵەکانی چەرموو یان ئەغەوانین. باڵای پەتاتھ دەگاتە یەک میتر. کاتێکیش گەڵای پەتاتە سیس بوو، نیشانەی ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی سەلکەکانیەتی. پەتاتە زۆرتر بۆ خۆاردن دەچێندرێ، بەڵام بەرھەمی تریی وەک گەردی پەتاتە (نشاستە) ھەیە و بۆ درست کردنی مەشرووباتی ئەلکولیش بەکاری دەبەن.
وەرگێڕان لە فرھنگ بمن بگو چرا بەرگی ٦ ل. ٢٢٢ و ٢٢٣.
| <urn:uuid:9acedfe1-25b8-4699-aa54-cb3fd7658eee> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%D8%AA%D8%A7%D8%AA%DB%95 | 2014-12-21T16:35:19Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802771716.117/warc/CC-MAIN-20141217075251-00044-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.991467 | Arab | 85 | {"ckb_Arab_score": 0.9914674162864685} |
پرسی ژن له پێش نیوه‌رۆی دووه‌مین رۆژی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژن‌دا
ANF - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
23.05.2012 11:57:38
له دانیشتنى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆى که رۆژى دووه‌مینى کۆنفرانسه‌که‌دا، پرسى ژن له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان و بارودخۆى ژنان و هه‌روه‌ها رێگا چاره‌ی پرسه‌کان به تێروته‌سه‌لی تاوتووێ کران.
یوکسه‌ل ئاڤشار
یوکسه‌ل ئاڤشار له وته‌یه‌کدا بۆ ئاماده بوانی کۆنفرانس، سه‌رنجی بۆ نه‌بوونی پێگه‌ی کورد و هۆکاره‌کانی نه‌گه‌یشتنی راکێشا و وتی:"ده‌کرێ پرسى کورد به گه‌یشتن به پێگه‌ى سیاسى خۆى چاره‌سه‌رى بکرێ، ئه‌و مافه‌ش ده‌بێ به ده‌ستور مسۆگه‌ر بکرێ. گه‌لانی فارس، عه‌ره‌ب، تورک چ مافێکى هه‌بێت ده‌بێ کوردیش خاوه‌نی هه‌مان ماف بن." وتیشی :"ژنان له ڕیزى پێشه‌وه‌ى تێکۆشاندان، ئێمه‌ى ژن شه‌ڕى ناوخۆییمان ناوێ و به‌هه‌موو شێوه‌ک له‌دژی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆین. به په‌یمانى لۆزان هه‌وڵیاندا کوردان له‌نێو به‌رن، به‌ڵام نه‌یتوانى کورد له یه‌کتر دووربخه‌نه‌وه."
ئاڤشار ووتى ژنانى کورد سه‌ره‌راى هه‌موو شتێک، دیسان داواى ئاشتى ده‌که‌ن. یوکسه‌ل ده‌ستنیشانیکرد که 22 ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى هه‌یه، به‌ڵام ژن له‌م وڵاتانه ئازاد نین و وتی:'' له سوریا پێگه‌ى کوردان زۆر گرنگه. له‌وێ رۆلى ژن زۆر گرنگه. ئه‌وه‌ى که کوردستان ئازاد ده‌کات، ژنى کورد ده‌بێت. من له‌م بروایهدامه که کۆنفرانس ده‌بێته هیوایه‌ک بۆ یه‌کێتى ژنان''.
ئێڤار ئیبراهیم
ئێڤار ئیبراهیم له‌لای خۆیه‌وه ده‌ستنیشانی کرد که دۆزى ژن دۆزى مرۆڤایه‌تیه و کێشه‌ى ژن هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه و وتی:" کێشه‌ی ژن ته‌نیا کێشه‌ی تاکی ژن نییه، کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تییه و تاک و کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه. لێره‌وه ده‌توانین بڵێن کێشه‌ی ژن کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا و تاکیشه." و وتیشی:"ژنان کراونه‌ته که‌ره‌سته‌ى حزبایه‌تى ته‌سک، حزبه‌کان هه‌میشه له چوارچیوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى خۆیاندا پاڵپشتى ژنیان نه‌کردووه و لهرووێکهوه پشتیان له کێشه‌ی ژن کردووه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که په‌روه‌رده باشترین ئامرازه بۆ گۆڕینى کۆمه‌ڵگه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێ کاریگه‌رى حزبى له‌کارى ژنان دوورخرێته‌وه و گۆڕانکارى یاسایى و هه‌موار کردنى یاساکان بۆ زیاتر دابین کردنى مافى ژنان، وشیارى کۆمه‌لایه‌تى، ته‌ندروستى، په‌روه‌رده‌یى، بڵاو کردنه‌وه‌ى وشیارى بۆ خۆفینانسه کردنى ژنان ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
شنۆ عه‌سکه‌رى
سه‌رنجی بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنان راکێشا و جه‌ختیشی له‌سه‌ر کرده‌وه که له یاساکاندا هه‌موو مافه‌کانى ژنان مسۆگه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 په‌رله‌مان له ژنان پێکهاتووه و وتی:"تا ئیستا دیارده‌ى خۆکوشتن، کوشتنی ژنان به‌رده‌وامه، رێژه‌یه‌کى زۆرى بێکارانى کوردستان ژنانن. تا ئێستا یاسایه‌کی باش و پته‌و بۆ پاراستنی ژنان له شوێنی کار ده‌رنه‌کراوه و له ستراتیژى نه‌ته‌وه‌ییدا جێیه‌ک به ژنانى بێ کار نه‌دراوه که چۆن بتوانرێ ئه‌و کێشه‌یان چارسه‌ر بکرێ.
سه‌میره سالواتى
سه‌میره ساڵواتی ده‌ستنیشانی کرد که له دواى لاوازبونى نه‌ریتى زه‌رده‌شتى له کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران‌دا لاسه‌نگى نێوان ژن و پیاو زیاتر بووه و وتی:" به هاتنى ئیسلام و ئیسلامى سیاسى بارودۆخی ژن خراپتر بووه، کێشه‌ى سه‌ره‌کى زهنیه‌تى سیسته‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى پیاوسالارى، به لاڕێدانى ئیسلام وکردنى به ئامێرى ده‌سه‌ڵات کێشه‌کانى ژنى قورس‌تر کردووه." هه‌روه‌ها وتیشی:" رژێمی ئێران به‌تایبه‌تی له هه‌موو بواره‌کانى ژیاندا ژنی په‌راوێز خستووه و توشى له‌خۆنامۆیى بوون کراوه. هه‌رێمی ئیلام له بوارى خۆکوشتنى ژناندا له ریزی یه‌که‌مدایه و دوای ئه‌ویش دیوانده‌ره و سنه دێت."
سه‌میره سڵواتی ئاشکرایکرد که سیسته‌م په‌ره‌ی به لهشفروشى، ئایدز، بڵاو بونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر داوه سه‌رجه‌می یاساکان له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌گه‌زگه‌رایی و پیاو و ده‌سته‌ڵاتدا دارێژراوه و وتی:"ژنان ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى جه‌سته‌یى ، سایکۆلۆژى ، ئابورى و کۆمه‌لایه‌تى ده‌بنه‌وه. به تێکۆشانى یه‌کێتى ژنانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و به‌رخودانى رووناهى ( شیرین عه‌له‌م هولى ) داکۆکى له تێکۆشانى مینا قازی و هاوڕێ و هاوڕێبازانی دراوه و ئه‌مه‌ش په‌ره‌ى به خۆریکخستن دا."
ناوبراو رایگه‌یاند که:" یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان YJRK کار ده‌کات بۆ بونیادنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ژنان، له‌دژى هه‌ممو هه‌ولێک که دژى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى بێ راده‌وه‌ستێ، ته‌نیا له ئه‌گه‌رى پێکه‌وه ژیاندا ژنان ده‌توانن په‌ره به مافه‌کانیان بده‌ن و، بگه‌نه ئامانجه‌کانیان."
له‌کۆتاییدا وتی:"پرسى ژن پرسى سه‌ره‌کیه و تا ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت هیچ پرسێکى تر چاره‌سه‌ر ناکرێ. ژنان به مۆدێلى خۆسه‌رى دیموکراتى به شیوه‌ى کۆمین ئه‌نجومه‌ن ، ئاکادیمیا و یه‌کینه‌ى پاراستنى ره‌وا خۆیان رێکخستن خۆرێکخستن کردن بۆ دیموکراتیزه‌کردنى کۆمه‌ڵگه"
ئه‌میره حه‌سه‌ن
ئه‌میره حه‌سه‌ن لێکدانه‌وه‌یه‌کی گرنگی له باره‌ی کارى کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نى و رۆڵى ژنان له‌ناو کاره‌کان کرد و وتی:" هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌ره‌تا دواى راپه‌رن هاتنه باشور و وه‌ک رێکخراوه‌ى خێرخوازى هاتن، دواتر له نێو پارته سیاسییه‌کاندا په‌ره به‌وکاره درا، به‌ڵام له به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان په‌ره بهکۆمهڵگهى مه‌ده‌نى درا و وه‌ک کارى نهێنى پارته سیاسییه‌کان تا ئه‌و ئاسته‌ی رووبه‌ڕووی سزای سێدارهبووهوه."
سه‌باره‌ت به هه‌بوون و کاره‌کانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له هه‌رێم رایگه‌یاند:" له باشورى کوردستان زیاتر له 1000 ریکخراوهى مه‌ده‌نى هه‌یه و ژنان کارى تێدا ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ژنانێکى نوخبه‌ى له نێو پارته سیاسیه‌کان هه‌یه، به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵى دواییدا پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و کارانه‌دا ده‌بینرێت. یاساى ژماره 1ى کارى پێناکرێ بۆ کارى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت راگیراوه بۆ کارى کۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى. بوونى مۆڵه‌ت له به‌غداد کراوه‌ته مه‌رج له‌لایه‌ن ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. هێزى ده‌سه‌ڵات به مه‌زاجى خۆیان دارایى ده‌ده‌نه رێکخراوه‌کان، ئه‌مه‌ش ناعه‌داله‌تى و ناشه‌فافى له‌گه‌ڵ خۆیدا دروست ده‌کات."
ئه‌میره حه‌سه‌ن وتیشی:"به‌تایبه‌تیش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا رێکخراوه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى زیاتر ڕوویان له باشور و ناوه‌راستى ئێراق کردووه، قه‌باره‌ى رێکخراوه‌ى مه‌ده‌نى سه‌ربه‌خۆ بچوک بۆته‌وه و هاوسه‌نگى نیه له نێوان رێکخراوه‌ى مه‌ده‌نى حزبى و ناحزبییهکاندا. سێ ماده‌ى یاسایى ده‌رکراوه له ئه‌نجامى کارى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ژنان کراوه یه‌ک له‌وانه یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توند و تیژى دژى ژنانه که ده‌بێ له ڕووى کرداریه‌وه کارى پێ بکرێ"
هیام عه‌بدولڕه‌حمان
کورد به‌شێکن له شۆڕشى سوریا، هیچ پرسێک له سوریا چاره‌سه‌ر نابێ، به‌ڵام تا ئێستا ئۆپۆزیسۆنى سوریا هه‌مه‌ڕه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ى سوریا و مافه‌کانى کوردى و ژنى کوردیان قه‌بوڵ نه‌کردووه و وتی:"پێمان وایه که چاره‌سه‌رى پرسى کورد به چه‌سپاندنى مافه‌کانى کورد له ده‌ستوردا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد ده‌کرێ پێک‌بێت، ده‌مانه‌وێ سوریا دیموکرات و فره‌ڕه‌نگ ببێ، له‌ناو ئه‌و فره رهنگییهشدا نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانى کوردى خۆمان بپارێزین، ده‌بێ په‌ره بهدهزگابونى ژنان بدرێ." | <urn:uuid:8cb57b1c-2a04-4543-8963-13512e12fa01> | CC-MAIN-2014-52 | http://so.firatajans.com/news/jn-w-jyn/prsy-jn-lh-pysh-nywh-roey-dwwh-myn-roejy-khoenfrnsy-nh-th-wh-yy-jnd.htm | 2014-12-19T10:01:33Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802768397.103/warc/CC-MAIN-20141217075248-00166-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.985744 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.9857444763183594, "sdh_Arab_score": 0.012976466678082943} |
محەممەد ماغوت
محەمەد ماغوت (ماوەی ژیان:١٩٣٠ تاکوو ٣ی نیسانی ٢٠٠٦) ساڵی ١٩٣٤ لە شاری سلمیەی سەر بە پارێزگای حەما لە سووریا لەدایکبووە. بە یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری پەخشان ئامێز دادەنرێت لە نیشتیمانی عەرەبیدا. شاعیری کۆچکردوو "سنیە ساڵح" خێزانی بووە، دوو کچیان ھەبووە "شام" کە پزیشکە و "سکافە"ش دەرچووی کۆلێژی ھوونەرە جوانەکانە لە دیمەشق. ماغوت بە یەکێک لەو گەورە نووسەرانە دادەنرێت کە بەشداری کردووە لە دیاریکردنی شوناس و سروشت و ئاڕاستەکردنی گۆڤاری "تشرین"ی سووریدا. وە ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێگەیشتن و دەرچوون و گەشەکردنیدا، کاتێک بە نۆرە لەگەڵ چیرۆک‌نووس زەکەریا تامردا گۆشەیەکی ڕۆژانەیان دەنووسی، بەم شێوەیەش بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٧٥ و دواتریش. | <urn:uuid:819d6217-f428-402d-815b-dc88b7030ab0> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AD%DB%95%D9%85%D9%85%DB%95%D8%AF_%D9%85%D8%A7%D8%BA%D9%88%D8%AA | 2014-12-18T04:02:32Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802765610.7/warc/CC-MAIN-20141217075245-00159-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.993136 | Arab | 62 | {"ckb_Arab_score": 0.9931360483169556} |
بۆ ڕازیكردنى بەرهەم ساڵح و شاردنەوەى یۆرانیۆم لەئاوو هەواى كوردستان وەزیرى تەندروستى خەڵكى كوردستان چەواشە ئەكات
بابه‌تی دیکه
گروپی چیای کوردستانپۆست:
بەرهەم ساڵح و كابینەكەى بەشێوەیەك ڕیسوا و شەرمەزاربوون ئەیانەوێت بەشاردنەوەى بابەتە كارەساتبارەكان و لێدوان و ڕاگەیاندنى چەواشە خەڵك فڕیوبدەن و گەندەڵیەكان پەردەپۆش بكەن و باڵانسى حكومەتە شكست خواردووەكەیان ڕاست بكەنەوە ، بەئاشكرا ڕاگەیاندنەكانیان كەوتوونەتە فڕێدانى ئامارى پڕلەدرۆ و هەواڵى پڕۆژەى هەڵبەستراوى بێ بنەما بەشێوەیەك ڕیسواو دەستەوەستان بوون و سەریان لێ شێواوە لەو هەموو بەرنامە و پڕۆژە خەیاڵى و چاكسازیەیى بەدەرزەن ئەیاندا بەگوێیى ئەو میللەتەدا شەوانە دێن لەڕاگەیاندنەكانیانەوە ئەڵێن ئەمڕۆ لەفڵانە ناحیە و قەزا و دێهاتە ئەوەنە كەسە سلفەى زەواجی وەرگرتووە !!
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
ماوەیەك پێش ئێستا وەزیرى تەندروستى ڕایگەیاند كەوا ڕەوشى تەندروستى هەرێم و سیستەمەكەى زۆر سەركەتووە بەشێوەیەك لەپێش ناوچەكانى تر‌ى عێڕاقەوەیە ڕاگەیاندنەكانیشیان وەك ئەوەى هەنگیان لەدارا دۆزیبێتەوە بەپەلە كەوتنە بانگەشە و چەواشەكارى و شەوانە و ڕۆژانە ئەم لێدوانەیان بەمیللەت ئەفرۆشتەوە ، تالەنووسینێكدا بەكۆمەڵێك بەڵگەو دیكۆمێنت بەهەموو لایەكمان ڕاگەیاند كەئەمە درۆیەكى زۆر گەورەو شاخدارە بەپێچەوانەوە ئێمە پێمانوایە ڕەوشى تەندروستى هەرێم لەوپەڕى كارەساتدایە . دواتر لەڕاپۆرتێكى چاوەروان نەكراودا لەناوەڕاستى مانگى هەشتى ڕابردوودا كەناڵى ئاسمانى جەزیرە بۆیەكەم جار باسى بوونى ماددەى یۆرانیۆمى كرد لەكەش و ئاو هەواى هەرێمى كوردستاندا و دەریاچەى دووكانیشى بەنموونە هێنایەوەو ڕایگەیاند كەئەمە زیانى تەندروستى گەورەى داوە لەخەڵكى كوردستان بەتایبەتیش شارى سلێمانى .
دیسانەوە بەپەلە تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى هاتە سەرخەت و لەڕۆژنامەى ئاسۆى بەرهەم ساڵح (ژمارە 1537 ، 22 / 8 / 2011) زۆربەتووندى ئەمەى ڕەتكردەوەو ڕۆژنامەى ئاسۆ بەمانشێتى گەورە ڕایگەیاند ...
وەزیرى تەندروستى هەرێم ، پیس بوونى ئاوى دووكان ڕەت دەكاتەوە .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست .
تەنها دوو ڕۆژ دواى ئەم لێدوانەى جەنابى وەزیر ، ووتەبێژە موحتەڕەمەكەى وەزارەتى تەندروستى سەدوهەشتا پلە پێچەوانەى جەنابى وەزیر بەئاكانیوزى ڕایگەیاند بەنیازین نمونەى ئاوى دوكان بنێرین بۆ بەغدا بۆ دڵنیابوون لەبوونى یۆڕانیۆم .
((واتا دواى ڕاپۆرتەكەى كەناڵى جەزیرە پشكنین بۆ ئاوى دوكان هەر نەكراوە بەنیازن بیكەن و بینێرن بۆ بەغدا واتا لەكوردستان پشكنینەكە هەر ناكرێ ، كەچى جەنابى وەزیر دێ لەخۆیەوە بانگشەى ئەوە ئەكا لەپێش عێراقەوەیەن)) .
ئێستا دیسانەوە بۆ جارێكى تر بۆپەردەپۆش كردنى زیاترى ئەم كارەساتەو شاردنەوەى لەخەڵكى كوردستان و شارى سلێمانى چەند ڕۆێكە ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى پارتى و یەكێتى لەسەر لێدوانى تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى كەوتوونەتەوە لێدانەوەى ئەو قەوانە سواوەو ئەڵێن ڕەوشى تەندروستى هەرێم لەپێش ناوچەكانى تر‌ى عێڕاقەوەیە .
((ئێمە تەمەنا ئەكەین وابێ و لەپێش عێراقەوە بین و كەش و هەوایەكى پاك و تەندروستمان هەبێت ، بەڵام بەداخەوە نەك هەر وانیە ئێمە داوا ئەكەین ئەمانە بدرێن بەدادگا لەجیاتى ئەوەى هەموو هەوڵ و تواناكانى خۆیان بخەنەگەڕ لەسەر ئەو هەموو كارەساتانەى كەڕۆژانە لەسایەیى ئەمانەوە بەرۆكى سیستەمەكەى گرتووە كەچى دێن چەواشەكاری ئەكەن و خەڵك فڕیو ئەدەن)) .
ئێمە پێمانوایە ئەو لێدوانانەیان بۆ دوو مەبەستە ...
1) بۆچەواشەكردنى خەڵك و شاردنەوەى ئەو هەموو كارەساتانەیە كەلەسیستەمى تەندروستى كوردستاندا هەیە .
2) بەپێچەوانەى كوردستان وەزارەتى تەندروستى بەغدا بڕیارى داوە هەموو تووشبووانى شێرپەنجە بنێرێتە دەرەوە بۆ چارەسەر ، ئەمانە لێرە ئەم بانگەشە و ڕیكلامانە ئەكەن بۆ ئەوەى لێرە تووشبووانى شێرپەنجە ئەم داوایە نەكەن .
ئێمە زۆر ناچینە ناو ناوەرۆكى ئەو هەموو كارەساتانەى كەهەن و ڕووئەدەن ڕۆژانە ، وەنایەین جارێكى تر هەموو ئەو زانیارى و داتا و ڕاپۆرت و ئامار و بەڵگانەى لەنووسینەكانى ڕابردوودا خستوومانەتە ڕوو دیسان بیانخەینەوە ڕوو ، ئێوەى بەڕێز تەنها سەیرى ئەم هەواڵ و ڕاپۆرت و بەدواداچوونە تازانەى خواروەوە بكەن كەئى دوو سێ هەفتە لەمەوبەرن ئەوسا ئێوە بڕیاربدەن ڕەوشى تەندروستى ئەو حكومەت و وەزارەتە گەندەڵە چۆنە و سیستەم و ڕەوشەكە چەندە لەدواوەیە ؟ .
_ جەنابى وەزیرى تەندروستى ئەڵێ لەپێش ناوچەكانى دیكەى عێڕاقەوەیە .
کوردستانی - ڕەوشی تەندروستی هەرێم لەپێش ناوچەکانی دیکەی عێراقدایە
8-Sep-11 [15:50
هەولێر 8 ئەیلول / سەپتەمبەر (PNA) – ئەمڕۆ لەمیانەی دیداری نێوان نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزیری تەندروستی رەوشی تەندروستی هەرێم تاوتوێکرا، بەو هیوایەی لەداهاتودا ئەم پەیوەندییە پەرەی پێبدرێت. بەپێی راگەیندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دانەیەکی ئاڕاستەی ئاژانسی پەیامنێر کراوە تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ د.تاهیر هەروامی وەزیری تەندروستی لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەهەرێمی کوردستان و باسی لەچۆنیەتی کاراکردنی زیاتر کەرتی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان کرد و .............. هتد .
_ ئینجا سەیرى ئەم هەواڵ و بەدوا داچوونانەى خوارەوە بكەن((تەنها بەگەڕانێكى خێرا بەناو چەند سایتێكدا ئەمانەمان دەرهێنا)) دواجار ئێوە هەر خۆتان بڕیاربدەن ئەبێ ڕەوشى تەندروستى كوردستان لەسایەیى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە مافیایە چۆن بێ ؟ ....
1)) سێ نەخۆشخانەی تایبەت دادەخرێن .
((نەخۆشخانەكەی وەزیری تەندروستیی مەرجی پێویستی تێدا نییە)) .
سێ نەخۆشخانەی تایبەت دادەخرێن «نەخۆشخانەكەی وەزیری تەندروستیی مەرجی پێویستی تێدا نییە»
راپۆرتی: دانێر قەرەداغی
سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی، ئاشكرای دەكات: «ئەو بینایانەی ئێستا كراونەتە نەخۆشخانەی تایبەت، لەگەڵ مەرجەكانی نەخۆشخانەدا یەكناگرنەوەو پاركیان تێدا نییەو لە بنەڕەتدا بۆ نەخۆشخانە دروست نەكراون».
وەزارەتی تەندروستیی‌و شارەوانیی‌و سەندیكای پزیشكان، لەكردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەتدا چەند مەرجێكی زانستی‌یان داناوە، وێڕای چەند مەرجێكی بیناسازیی دیکه، كە بە وتەی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان، ئەو مەرجانە لە نەخۆشخانە تایبەتییەكانی سلێمانیدا نین».
نەخۆشخانەی «سۆمای تایبەت» یەكێكە لە نەخۆشخانە ئەهلییە تایبەتەكانی سلێمانی‌و تایبەتە بە نەشتەرگەریی ژنان‌و منداڵبوون‌و نەشتەرگەریی گشتیی، ئەم نەخۆشخانەیە كە خاوەندارییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ د. تاهیر هەورامی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیەكێك لەو نەخۆشخانانە دادەنرێت كە مەرجە پێویستەكانی نەخۆشخانەی تایبەتی تێدا نییە.
ئەندازیار فەرەیدون محەمەد، لێپرسراوی لقی مۆڵەتی شارەوانیی سلێمانی، هۆكاری پێدانی مۆڵەت بە نەخۆشخانەی «سۆمای تایبەت» بۆ ئەوە دەگهڕێنێتەوە، كە ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵانی (2007 بۆ 2008) مۆڵەتی وەرگرتووە، رێنماییەكانی مۆڵەتیش لە (1/11/2010)دا گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.
بەپێچەوانەوە، ئەكرەم مینا خزر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی «سۆمای تایبەت»، بە «رۆژنامە»ی راگەیاند: «لە مانگی (4/2010)وە مۆڵەتمان وەرگرتووەو لە مانگی (5/2010)وە نەخۆشخــانەكەمان كردووهتەوەو لەخزمەتی نەخۆشدایە. مۆڵەتی رەسمیشمان لە وەزارەتی تەندروستیی‌و سەندیكای پزیشكان وەرگرتووە».
نەخۆشخانەی «سۆمای تایبەت»، لە بینایەكی چوار نهۆمی پشتی شەقامی ئۆرزدی دایەو نزیكەی (30) پزیشكی پسپۆڕ‌و (60) كارمەندی هەیە.
ناوبراو، دان بەوەشدا دەنێت: «هەموو نەخۆشخانە ئەهلییەكان، مەرجی تەواویان نییە»، ئەوەشی خستە ئەستۆی ئەو لیژنانەی تایبەتمەندكراون بۆ بەدواداچوونی ئەو مەرجانەی پێویستە بۆ نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی هەبێت.
نەبوونی مەرجی پێویست لە نەخۆشخانە تایبەتییەكاندا، لەكاتێكدایە كە پێشتر سێ نەخۆشخانە لەبەر هەمان هۆكار داخراون، بەڵام لە ئێستادا چاو لە كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەكانی تر دەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان ئەوەشی ئاشكرا كرد: لە بەرنامەیاندایە نەهێڵن نەخۆشخانەی شەوانەڕۆژی نەخۆش وەربگرێت، «لەبەرئەوەی مەرجی داخڵبوونی نەخۆشی نییەو بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا، دوو نەخۆشخانەی تریش دابخەن .
2)) نه‌بونی وه‌رقه ده‌بێتـه كێشه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری .
9/9/2011
روداوێكی هاتوچۆ له شاری كفری بووه هۆی برینداربونی 9 كه‌س، له‌به‌ر نه‌بوونی وه‌رقه‌ی ره‌وانه‌كردنی نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات برینداره‌كان له ره‌وانه‌كردن دوا كه‌وتن.
ئیحسانی مه‌لا فواد، كفری: له ئاهه‌نگێكی زه‌ماوه‌ندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی روداوێكی هاتوچۆ له شاری كفری ڕویدا‌و له ئه‌نجامدا 9 برینداری لێكهوتهوه، دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی كفری‌و هه‌ندێكیان برینه‌كه‌یان سه‌خت بووه‌و جێگای مه‌ترسی بوون، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی وه‌ره‌قه‌ی ره‌وانه‌كردن له‌لایه‌ن به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات برینداره‌كانیان له ره‌وانه‌كردن دواخستووه.
سایتی ئاوێنه زانیویه‌تی كه ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رقه‌ی ره‌وانه‌كردنی نه‌خۆشی تیا نه‌بووه، له‌كاتی هاتنی برینداره‌كاندا، دكتۆرێك هه‌وڵی داوه به ده‌ست وه‌ره‌قه‌كه بكات، به‌ڵام لایه‌نی به‌رپرس وه‌ره‌قه ده‌ستنوسه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كردووه.
له باره‌ی كێشه‌كانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری كارمه‌ندی به‌شه‌كه ئازاد قادر به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: گرفتی سه‌ره‌كی به‌شه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه: به‌شی ژنان‌و پیاوان زۆر له‌یه‌كتره‌وه دورن، جگه له‌وه‌ی ئه‌و ژوره‌ی كه‌ره‌سته‌ی برینپێچیو ئامێره پزیشكیه‌كانی تری لێیه هه‌ر زۆر دورتره ، ئه‌مه‌یش وای كردووه پزیشكه‌كان نه‌توانن به باشی فریای نه‌خۆشه‌كان بكه‌ون .
3)) نه‌بوونى ده‌رمان بۆ نه‌خۆش له‌بنكه‌كانى ته‌ندروستى حكومى، نیگه‌رانى نه‌خۆشه‌كانى لێده‌كه‌وێته‌وه
08-08-2011
كوردی‌و - هه‌ولێر - ئه‌ڵوه‌ند كوێستانى
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان له‌كاتى نووسینى چه‌ندین جۆره ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه، كه‌چى زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه بوونیان نییه‌و نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندى بهبنكه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشه‌وه هه‌یه.(د. خالیس قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌میانه‌ى لێدوانێكیدابۆ كوردی‌و رایگه‌یاند، به‌شێك له‌و پزیشكانه‌ى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نووسن ده‌رمانى وا ده‌نووسن له‌ناو ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه نییه، بۆیه ئه‌و نه‌خۆشه ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت، كه‌ئه‌وه‌ش بارگرانییه.هه‌روه‌ها ناوبراو ووتیشى: فشارێكى زۆریش له‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه‌و زۆر جار ئه‌و ده‌رمانانه به‌ش ناكات و نه‌خۆش ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت.
4)) زۆرترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی له‌سلێمانییه .
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، زۆرترینی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له‌شاری سلێمانین، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و نه‌خۆشخانانه پابه‌ند نین به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی تهندروستیەوە.
رۆژنامەی ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا 36 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه، به‌ڵام زۆرترینی له‌شاری سلێمانییه كه 18 نه‌خۆشخانه‌یه، 13 نه‌خۆشخانه‌ش لهههولێرو 5 نه‌خۆشخانه‌ش لهدهۆكه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر پابه‌ندن بەڕێنماییهكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه كه‌سانی به‌رپرسیان له‌پشته". به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئیجرائاتی کردوە له‌به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشخانه ئههلیانهو كهمو كوڕییهكانیان به‌رامبه‌ر به‌مافی هاووڵاتیانو نه‌خۆش، بۆیه كۆمه‌ڵێك رێنمایی داوه به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندی بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا لێپێچینه‌وه له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت.
5)) له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له16 نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه داخراون
1/9/2011
ئا: عیسا خدر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، د. جه‌میل عه‌لی رایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا زیاتر له16 نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه داخراون‌و چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلیش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه داخراون.له‌دیدارێكی تایبه‌ت به ئاوێنه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، د.جه‌میل عه‌لی روونیكرده‌وه كه دهرمانو خۆراكی خراپ‌و ماوه به‌سه‌رچوو له‌وڵاتانی دراوسێ‌و پارێزگاكانی تری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ داخڵی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شده‌كات ژمارهیهكنهخۆشخانهی ئههلیو ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌ش داخراون...
6)) له‌كوردستان 2 هه‌زارو 473 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن .
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژمارەی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له‌كوردستان 2 هه‌زارو 473 كه‌سن، له‌و رێژه‌یه‌شدا شاری سلێمانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه 2 هه‌زارو 187 كه‌س تۆماركراوه، به‌پله‌ی دووه‌میش شاری دهۆك دێت كه 271 حاڵهتو كه‌مترینیشیان شاری هه‌ولێره كه ته‌نها 15 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
7)) سلێمانی.. كۆگایه‌كی نایاسایی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
PUKmedia كوردۆ عه‌لی-مه‌ریوان قه‌ره‌داغی- سلێمانی 2011-08-24 15:57:52
ئه‌مڕۆ 24-8 لیژنه‌كانی به‌دواداچوونی ده‌زگاو دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ده‌رمانی نایاسایدا كه مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی ده‌رمان، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ی لهكۆگاكهدا هه‌ڵگیراون ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه.
له‌و باره‌یه‌وه د.سه‌باح نه‌سره‌دین سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌بوونی كۆگایه‌كی نایاسایی له‌ناو بازاری شاری سلێمانی لیژنه‌كه‌یان به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی ئابووری توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌موو ده‌رمانه‌كانی كۆگاكه‌دا، راشیگه‌یاند: له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ كۆگاكه خاوه‌نی كۆكاكه هه‌ڵهاتووه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نن هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی كۆگاكهو روبهڕووكردنهوهی به‌دادگا.
8)) وەزارەتی تەندروستی چەند لیژنەیەكی دروستكرد .
رووداو -هەولێر
دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لە ژمارەی رابردووی (رووداو)دا لەسەر كەموكوڕییەكانی كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی هەولێر، وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ نەخۆشخانەكان دەكات و لە یەكەم هەنگاودا بەشی نەشتەرگەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر داخست و گواستییەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند كە چەند لێژنەیەك بۆ ئەو كێشانە پێكهێنراون. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر دەڵێ "ئەگەر راپۆرتەكەی (رووداو) نەبووایە ئەو بەدواداچوونە نەدەكرا".
(رووداو) لە ژمارەی رابردوودا بەپشت بەستن بە راپۆرتی لێژنەیەكی داواكاری گشتی، كە بەدواداچوونی بۆ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كردبوو، لەبارەی كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی شاری هەولێر بڵاوكردەوە. (رووداو) لە بەدواداچوونێكدا بە پشت بەستن بە راپۆرتی ئەو لیژنەیە، ئاشكرایكرد كە دەرمانی ئیسكپایەر لەسەر نەخۆش تاقیكراوەتەوە، هەروەها دەرمانی ساختە بە فێڵ لە كۆنترۆڵی جۆری دەربازكراوەو هێنراوەتە نێو هەرێمی كوردستانەوە. هەروەها لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەدرابوو كە لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر، زیندەوەر هاتووچۆ دەكەن.
دكتۆر تاهیر هەورامی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی (رووداو) لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێرمانكرد، بەڕاستی بۆمان دەركەوت كە هۆڵی نەشتەرگەری خەسڵەتی تەندروستی تێدا نییە، بۆیە هۆڵەكەمان داخست و بڕیارماندا ئەو نەشتەرگەریانەی لەو نەخۆشخانەیە دەكرێن، لەمەودوا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا بكرێن".
دكتۆر حەیدەر سورچی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر سەبارەت بە داخستنی هۆڵی نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی راپۆڕتی (رووداو) بڕیاری داخستنی هۆڵەكە درا"، گوتیشی "ئێستا وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە هۆڵەكە نۆژەن بكاتەوە".
(رووداو) لە راپۆرتەكەدا باسی لە بوونی دەرمانی ئێكسپایەر و تاقیكردنەوەی لەسەر نەخۆش، فەرمانبەری بندیوار و گرێبەستی نایاسایی بۆ كڕینی دەرمان لەهەرێمی كوردستان و چەندین كەموكوڕی دیكە كردبوو.
وەزیری تەندروستی دەڵێ "ئەنجوومەنێكی بەدواداچوونمان بۆ كێشەی دەرمانی ئێكسپایەر پێكهێناوە، تاوەكو بزانرێ بەڕاستی ئەو دەرمانانە لەسەر نەخۆشەكان بەكارهاتوون یان نا". تاهیر هەورامی ئاشكرایكرد "دەرمانی ئێكسپایەر لە هەرێمی كوردستان گیراوەو ئێستاش خەڵك هەیە لەسەر ئەو پرسە رادەستی یاسا كراوە". هەروەها گوتی" بەدواداچوونی ورد لەسەر هێنانی دەرمان دەكەین بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان و لێژنەیەكش بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی كڕینی دەرمان دەكات".
9)) داواكاری گشتیی دهۆك: چەندین پزیشك؛ كەمتەرخەمییان لە كارەكانیاندا كردووە
پ.دهۆك
فەرمانگەی داواكاریی گشتیی لە دهۆك، لەنووسراوێكدا، سەرۆكایەتیی تەندروستیی دهۆك لە كەمتەرخەمیی پزیشكە تایبەتمەندەكان ئاگادار دەكاتەوە.
نووسراوەكە، بە ژمارەی (227)ی رۆژی (26/6/2011)، دەرچووەو دانەیەكی دەست «رۆژنامە» كەوتووە، لەلایەن فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆكەوە، ئاراستەی سەرۆكایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك كراوە.
لەنووسراوەكەدا، هاتووە: داواكاری گشتیی، بۆی دەركـەوتووە هەندێك لە پزیشكە تایبەتمەندەكان، كەمتەرخەمن لە راپەڕاندنی ئەركەكانیانو لەكاتی دەوامی رەسمیی ئێشكگرتنیاندا، موقیمەكان لەجیاتی خۆیان دادەنێن.
یەكێك لەو موقیمانەی شوێنی پزیشكەكان دەگرێتەوەو نەیویست ناوی بهێنرێت، بە «رۆژنامە»ی وت: «دەوامی موقیمەكانی پارێزگای دهۆك، زۆرەو ئەركێكی زۆر لەسەر شانیانەو جیاوازییەكی زۆر لەگەڵ موقیمەكانی پارێزگاكانی تری هەرێمدا هەیە».
هەر لەنووسراوەكەدا، هاتووە: دیاردەیەكی نەرێنیی لەناو پزیشكەكاندا بڵاوبووەتەوە، كە موقیمەكان لەجێی خۆیان دادەنێن، لەكاتێكدا نەخۆشەكان پێویستیان بەوان هەیە، ئەوەش کهمتهرخەمییە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا.
ئەو موقیمە، وتیشی: «پزیشكەكان، بەتەواویی پشت بەموقیمەكان دەبەستنو زیاتر بە عیادەكانیانەوە سەرقاڵن، نەك بە دەوامە حكومییەكەیانەوە».هەر لەوبارەیەوە، د.سەروەر سادق، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك، بە «رۆژنامە»ی راگەیاند: «ئەوەی لەبارەی ئەو پزیشكانەوە دەوترێت، راستەو ئەو داوایەش كە دەكرێت، قانوونییەو جێبەجێ دەكرێت، هەربۆیە دەبێت ئیجرائات لەگەڵ ئەو پزیشكانەدا بكرێت».
د.سەروەر، لەبارەی ژمارەی ئەو پزیشكانەو جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: ئەو نووسراوەی پێیانگەیشتووە، جێبەجێی دەكەن‌و ئەو پزیشكانە بە نەهاتوو تۆماردەكرێنو مووچەیان لێ دەبڕدرێت، بەڵام تائێستا روون نییە ژمارەی پزیشكەكان چەندن.
10)) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ ته‌واونه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات
خه‌ندان، زانا ئه‌حمه‌د ـ
09:02:22/08/2011
له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ته‌واونه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی داوای پیشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش له راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كردووه: كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سست كاركانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زووریش ئاماده‌نییه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بۆ سایتی خه‌ندان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانه‌وه كردووه و داوای پێدانی زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی و بڕی بودجه‌كه‌ی و كاتی تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر واده‌ی دروستكردنه‌كه‌یدا كردووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر دروستكردنی پرۆژه‌كه‌دا تێپه‌ڕبووه، به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه ته‌جهیزاتی بیناكه ته‌واو نابێت، چونكه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه نرخه‌كان زۆر به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه دیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا پرۆژه‌كه تهواوبكرایه بێگومان ئه‌و 12 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاره‌ی بۆی ته‌رخانكرابوو ده‌توانرا تهواوبكرایه".
خه‌ندان په‌یوه‌ندی كرد به د.عادل كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زووره‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وتی: "هه‌ركاتێك نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بوو ئیستیلامی ده‌كه‌ین و له ئێستادا قسه‌ی له‌باره‌وه ناكه‌ین".
نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیای له (16\3\2007) به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی (12) ملیۆن و (100) هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش (15) مانگ بوو، به‌م پێیه‌ش ده‌بوو له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2008)ته‌واو بكرایه، به‌ڵام ئه‌وه سێ ساڵ و دوومانگ به‌سه‌ر واده‌ی تهواوبوونهكهیدا تێپه‌ڕیوه و ته‌واونه‌بووه.
11)) وه‌زیر و وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دوولێدوانی جیاواز .
24/8/2011
لفین بریس
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره كه هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌خشیكرد ئاماژه به بونی یۆرانیۆم ده‌كات له ئاو و هه‌وای كوردستان كه زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی داوه له‌هاوڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی .سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاهیر عه‌بدوڵا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ڕایگه‌یاندبوو :پشكنینمان بۆ ئاوی كوردستان كردووه ئاوه‌كه خاوێنه و هیچ ماده‌یه‌كی یۆرانیۆمی تێدانیه "به‌ڵام ئه‌مڕۆ خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نهدروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ئاكانیوز ڕایگه‌یاندبوو :به‌نیازین بۆ دڵنیابوون له‌نه‌بونی یۆرانیۆم له ئاوی كوردستان نمونه‌ی ئه‌و ئاوه بنێرین بۆ به‌غداد .
(37) ((12گوندی شاورێ؛ داوای بنكەی تەندروستی دەكەن
بەدواداچوونی: فەرمان چۆمانی
Saturday, August 27, 2011
دوای ئەوەی لە نیوە شەوێكی سەرەتای ئەم مانگەدا، لە گوندی (كەوبێنە)، دووپشك بە كچە پێنجساڵانەكەیەوە دا، عەزیز ئەحمەد، لەبەر نەبوونی بنكەیەكی تەندروستی، كچەكەی لەدەستدا.
گوندی (كەوبێنە)ی دۆڵی شاورێ، كە (30) خولەك لە شاری رانیەوە دوورەو یەكێكە لەو (37) گوندەی سەر بە شارۆچكەی سەركەپكان؛ كە بەدەست نەبوونی مەڵبەندەكانی تەندروستییەوە دەناڵێنن.
عەزیز، دەڵێت: «كاتێك دووپشك بەكچەكەمییەوە دا، بردمە نەخۆشخانەی رانیە، چونكە لێرە تەنیا بنكەیەكی تەندروستی هەیەو ئەویش تا نیوەڕۆ دەوامی تێدا دەكرێت، ئەگەر دوای نیوەڕۆ هەرشتێك رووبدات، دەبێت بچیە رانیە».
كاتێك عەزیز كچەكەی گەیاندە نەخۆشخانەیەك لە شاری رانیە، دەرزی دژە ژەهری دووپشكی لێ نەبوو، عەزیز وتی: «هەر ئەوەش وایكرد، كچەم گیان لەدەست بدات، بۆیە داواكارم ئاوڕ لەو گوندانەی دۆڵی شاورێ بدرێتەوەو نەخۆشخانەیەكی فراوانمان بۆ دروست بكرێت، چونكە خەڵكی گوندەكان، لەپڕ تووشی حاڵەتی جۆراوجۆری وەك پێوەدانی مارو دووپشكو بەربوونەوە لە شاخ، دەبن، كە رەنگە تا دەگەنە رانیە، گیان لەدەست بدەن».
هاوڵاتییانی گوندەكانی دۆلی شاورێ، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكەن؛ لەو بوارەدا ئاوڕیان لێبداتەوەو لە گوندەكاندا یەكەیەكی تەندروستی دابمەزرێنێت، ئەو گوندانەیش که بنكەی تەندروستییان هەیە، دەوامی تەواویان تێدا بكرێت، لە بەرامبەردا لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرێتیی تەندروستیی رانیە، ئاماژە بەوە دەكات: بۆ بەرژەوەندیی ئەو گوندنشینانە، لە شارۆچكەی سەركەپكان، مەڵبەندێكی تەندروستییان كردووەتەوە.
حەمەئەمین ئەحمەد، (55ساڵ)، هاوڵاتییەكی دانیشتووی گوندی شەمامكی دۆڵی شاورێیەو باس لەوە دەكات: «لەبواری خزمەتگوزاریی تەندروستیدا، كەموكووڕیمان زۆرە، نەخۆشخانەیەكی فریاگوزاریمان نییە لەو سنوورەدا بۆ رووداوە كتوپڕەكان، ئەوەی هەیە تەنیا بنكەی دارەبەنە، كە تا نیوەڕۆ دەوامی تێدا دەكرێت، بەڵام ئێمە رەنگە لە شەو و نیوەشەودا تووشی حاڵەتی جۆراوجۆر ببین».
حەمەئەمین، كە لە گوندەكەیاندا بە كشتوكاڵەوە سەرقاڵە: وتیشی: «رەخنەمان لە كارمەندانی تەندروستی نییە، بەڵكو گلەیی ئێمە لە سیستمەكەیەو ئێرە كە بنكەیشی لێیە، دەرمانی نییە، لە شوێنەكانی تریش ئەو گرفتە هەیە». ئەو، نموونەی بە كچە پێنجساڵانەكەی گوندی «كەوبێنە» دەهێنێتەوە، كە بەهۆی نەبوونی دەرزی دژی ژەهری دووپشكەوە، گیانی لەدەست دا.لەم بارەیەوە، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی رانیە، بە «رۆژنامە»ی راگەیاند: «ئەو گوندانە، سەر بە ناحیەی سەركەپكاننو ئێمە لە شارۆچكەكەدا مەڵبەندێكی تەندروستیمان بۆ كردوونەتەوە، ماوەی (24) كاتژمێر دەوامی تێدا دەكرێت‌و پزیشكی لێیەو دەتوانن سوودی لێببینن».
موزەفەر عەلی، بۆ «رۆژنامە» جەختی لەوەیش كردەوە: «بۆئەوەی خەڵكی ئەوگوندانە زۆر نەیەنە خوارەوە، بنكەیەكی تەندروستیشمان لە گوندی دارەبەن بۆ كردوونەتەوەو رۆژانە دەوامی لە (8ی بەیانی تا یەكی نیوەڕۆ) تێدادەكرێت، ئەوەشمان وەك هاوكاریی بۆ خەڵكی ئەو دۆڵە كردووەتەوە».
سەبارەت بەگرفتی دەرمانیش، ناوبراو وتی: «هەر ئێمە ئەو گرفتەمان نییە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكان ئەو گرفتە هەیەو دەرمانمان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بۆ دێت، كە هات بۆ وەزارەت، ئەویش دابەشی دەكات بەسەر بەڕێوەبەرێتییەكانو ئەوكاتە لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بەكاریدەهێنین، كە نەشبێت، لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە
13)) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بۆ یه‌كه‌مینجار توشبووانی شێرپه‌نجه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات .
06:07:28/08/2011
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌ستیكرد به پرۆژه‌ی ناردنی توشبووانی شێرپه‌نجه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق. له‌ده‌ستپێكی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شدا، 17 توشبووی شێرپه‌نجه‌ی له‌مانگی ته‌مووزدا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد.
دكتۆر ره‌مزی ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، رایگه‌یاند؛ "ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه به راسپارده‌ی د.مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل، وه‌زیری ته‌ندروستی بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی (مدینه گب) پێكهات بۆ پێشوازیكردن له‌و نه‌خۆشانه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی پزیشكی تایبه‌ت و له ههرفهرمانگهیهكیش لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنرا".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و نه‌خۆشانه چاره‌سه‌ری تیشكییان له پێشكه‌وتووترین نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به بواری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له توركیا بۆ ده‌كرێت، راسته‌وخۆش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌ڕێگه‌ی پزیشكانی یاوه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه، چادێریی ده‌كرێن.
دكتۆر ره‌مزی وتیشی: "له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا (321) نه‌خۆش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون، كه 19 پزیشكیان له‌گه‌ڵدابووه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریی و مه‌شقكردن له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری ورد و به‌ده‌ستهێنانی توانا و شاره‌زایی". ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ئێستادا زیاتر له (300) نه‌خۆش له ههروهجبهیهكدا ره‌وانه ده‌كات، تاكو زۆرترین نه‌خۆش سوود له‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ئێستادا دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فێربوونی زانستی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مۆركراوه، له بواره‌كانی (ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری پزیشكی) و (ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی)، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری پزیشكیدا .
( کوردستانپۆست له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه به‌رپرسیار نییه ) | <urn:uuid:67a11322-9805-4ca5-b5b6-a4224ed2b3c0> | CC-MAIN-2014-52 | http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7cfbf863 | 2014-12-18T23:43:08Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802768050.31/warc/CC-MAIN-20141217075248-00088-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.893127 | Arab | 16 | {"ckb_Arab_score": 0.8931272625923157, "sdh_Arab_score": 0.07287459075450897, "hac_Arab_score": 0.03373192995786667} |
حه‌سه‌ن زیره‌ک، ئه‌و ده‌نگه‌ی مردن و کۆن بوونی بۆ نییه
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژی 5ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1351ی هه‌تاوی، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌ویندارانی ده‌نگه‌که‌یدا و له نێو ماته‌می دڵسۆزانی گۆرانی کوردی‌دا، له شاری بۆکان چاوی به یه‌گجاری له سه‌ر یه‌ک دانا و دڵی پڕ له تاسه و ئه‌وینی هیوا و هومێدی له لێدان که‌وت .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته گۆرانی بێژی گه‌وره‌ی کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک بوو. حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌وه کورده ساکار و خاوه‌ن به بههرهییهیه که به درێژای ته‌مه‌نی خۆی له گه‌ڵ گۆرانی کوردی ژیا و چریکه به‌سۆز و هه‌ست بزوێنه‌که‌ی تا خامۆش بوونی چرای ته‌مه‌نی، خامۆش نه‌بوو. هونه‌رمه‌ندێک که ژیانی پڕ له مه‌ینه‌تی خۆی بۆ بووژانه‌وه‌ی گۆرانی کوردی ته‌رخان کرد و گیانێکی تازه‌ی وه‌به‌ر گۆرانی کوردی نا .
موکور یان هه‌میشه زێد و مه‌وته‌نی شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره بووه. حه‌سه‌ن زیره‌کیش له‌و مه‌ڵبه‌نده چاوی به جیهان پشکوتووه. له ساڵی 1300ی هه‌تاوی واته 84 ساڵ لهمهوپێش له دایک بووه .
دیاره شوێنی له دایکبوونی زۆر روونی نییه، هێندێک له‌و که‌سانه‌ی که ئاگایان له ڕابردووی ناوبراو هه‌یه ده‌ڵێن له بۆکان له دایک بووه و زۆر که‌سیش له‌وانه‌ی که له نزیکه‌وه دیناسن، گوندی "هه‌رمێله" که له نێوان شاری سه‌قز و بۆکان هه‌ڵکه‌وتووه به شوێنی له دایکبوونی ده‌زانن. باوکی ناوی عه‌بدوڵا و دایکی ئامینی ناو بووه. باوکی له لای خانان ئاغای گوندی هه‌رمێله کاری کردووه، له به‌ر لێهاتووی به زیرک ناوی ده‌رکردووه. ناوبراو جگه له حه‌سه‌ن دوو کوڕی دیکه‌ی به ناوه‌کانی حسێن و مینه هه‌بووه. حه‌سه‌ن منداڵ ده‌بێ که باوکی ده‌مرێ. به دوای مردنی باوکی‌دا بنه‌ماڵه‌که‌یان له دێ بار ده‌کا و ده‌چنه شاری سه‌قز. پاشان دایکی حه‌سه‌ن شوو ده‌کاته‌وه و حه‌سه‌ن زیاتر نازی لێ ده‌شێوێ. له ته‌مه‌نی 12 ساڵی را ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رمێله و له لای خانان ئاغای ئه‌و دێیه به کارکه‌ر داده‌مه‌زرێته‌وه .
هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌نگه خۆشه‌که‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی ئه‌و دێیه بۆ لای خۆی راده‌کێشێ و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌ویان ده‌بێ حه‌سه‌ن له ده‌نگه خۆشه‌که‌ی بێ به‌شیان نه‌کا. که خانان ده‌بینێ حه‌سه‌ن ده‌نگی ئاوا خۆشه، هه‌ر چه‌ند مه‌یته‌ریشی بووه، ئه‌مجار پتر به حه‌سه‌ن ڕاده‌گا و ڕێگا ده‌دا زیره‌ک بێته دیوهخا و به گۆرانییه‌کانی کۆڕی میوانانی خان بڕازێنێته‌وه. له‌و لاشه‌وه حه‌سه‌نی مێرمنداڵ و ده‌نگ خۆش بۆ شه‌و داوه‌ت و ڕه‌شبه‌ڵه‌کی کوڕان و کچانی دێ، خۆ ده‌کوتێ و به‌زمی شه‌وانه‌یان خۆش ده‌کا .
دوای ساڵێک هه‌رمێله و لای خانان به جێ دێڵێ و روو ده‌کاته شاره‌کان، به شاگرد که‌بابچیه‌تی و ورده کاری دیکه ژیان ده‌باته سه‌رێ. ساڵی 1320 دیسان دێته‌وه هه‌رمێله و وه‌ک تفه‌نگچی له ماڵی خانان داده‌مه‌رزێ، پاشان له گه‌ڵ ناوبراو تێکده‌چێ و واز له تفه‌نگچیه‌تی و ئازار و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵک له پێناو ئاغادا دێنێ، ده‌چێته سه‌قز و ده‌بێته شاگرد شۆفیری مینه خانی ئه‌رده‌ڵان و له نێوان سه‌قز و بانه‌دا ده‌ست به کار ده‌کا .
ڕۆژێک له ڕۆژان کوڕه جه‌حێڵه‌یه‌کی گوندی قوڕه‌ده‌رێ به ناوی مه‌حموود نارنج، ده‌که‌وێته به‌ر ماشێنه‌که‌ی و ده‌کوژرێ. له‌و ترسانه سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و یاڵ به یاڵ، گوند به گوند و شار به شار ده‌گه‌ڕێ تا له وڵاتی عێراق ده‌گرسێته‌وه. به‌ره به‌ره ده‌گاته شاری به‌غدا و له‌وێ به هۆی چه‌ند که‌سێک له میوانخانه‌ی "شومال الکه‌بیر" داده‌مه‌زرێ. ئاشرایه که هه‌ستی هونه‌ری و ده‌نگخۆشییه‌که‌ی لێره‌شدا له سینگ و گه‌روویدا به‌ند نابێ، که ئه‌و به‌هره هونه‌رییه و ئه‌و چریکه به جۆشه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ، ناسیاوانی ساڵی 1332ی هه‌تاوی ده‌یبه‌نه به‌شی کوردی رادیۆ به‌غدا، به‌م جۆره مه‌یدانێکی باش بۆ خۆ نواندنی گۆرانیبێژی لاو په‌یدا ده‌بێ و ئه‌مجار ده‌نگی زیره‌ک به سه‌ر شه‌پۆله رادیۆییه‌کاندا سنووره‌کان ده‌بڕێ .
حه‌سه‌ن زیره‌ک له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌یان گۆرانی تۆمار ده‌کا، ئه‌م گۆرانییانه ناو و ئاوازه‌ی زیره‌ک به کوردستاندا بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه ناسیاو و خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌ی. زیره‌کی گۆرانیبێژ له ماوه‌ی نزیک به ده‌ساڵ مانه‌وه له عێراقدا ده‌بێته دۆست و ئاشنای زۆر هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی کورد، له ئه‌زموون و ڕێنوێنییه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و سرنجیان بۆ لای مایه به‌هره هونه‌رییه که‌م وێنه‌که‌ی خۆی ڕاده‌کێشێ .
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 1339ی هه‌تاوی ناچار ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران. هۆی ناچارییهکهشی ئه‌وه بوو که گۆرانی بۆ جێژی هاتنه سه‌ر ته‌ختی مه‌له‌ک فه‌یسه‌ڵی دووهه‌م کوتبوو. له ئێران توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ڕادیۆی شاره‌کانی تاران، کرماشان و ته‌ورێز و له‌وێوه ده‌نگ و گۆرانییه‌کانی به گوێی ئۆگرانی ده‌نگه‌که‌ی بگه‌یه‌نێ. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له ڕادیۆی تاران له‌گه‌ڵ مێدیا زه‌ندی ده‌بێته ناسیا و پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێک دێنن که ئاکامی ئه‌و ژیانه دوو منداڵ به ناوه‌کانی ساکار و ئاره‌زوو ده‌بێ. ساڵی 1347ی هه‌تاوی حه‌سه‌ن زیره‌ک ماڵه‌که‌ی دێنێته شاری بانه و له‌وێ له کانی مه‌لا ئه‌حمه‌د چایخانه‌یه‌ک داده‌مه‌زرێنێ، دیاره شان به شانی ئه‌وه کاره‌ش له گۆرانی کوتن و کاری هونه‌ری ناوه‌ستێ و له به‌زم و شادی خه‌ڵکدا به‌شداری ده‌کا و به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه گۆرانی تۆمار ده‌کا. پاشان ده‌چێته شاری مه‌هاباد و له دواکاته‌کانی ژیانیشیدا ده‌چێته شاری شنۆیه. له شاری شنۆ به کار و کاسپی ژیان تێپه‌ڕ ده‌کا .
حه‌سه‌ن زیره‌ک پێی وایه کورد بوون گیر و گرفتی سه‌ر ڕێگای هونه‌ره‌که‌یه‌تی بۆیه بۆ خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "نا پێم خۆشه کاسپی لێ ده‌که‌م، چونکه هونه‌ر له نێو کورددا قه‌دری نه‌ما، هونه‌ر بۆ من به‌هره‌یه‌کی نه‌دا، هونه‌ر بۆ من کارێکی نه‌کرد که به شوێندیدا بچم. چونکه کوردم و به زمانی کوردی قسه ده‌که‌م ."
له ژیانی حه‌سه‌ن زیره‌کدا چه‌ند خاڵێک به دی ده‌کرێن که به‌داخه‌وه وه‌ک خاڵێکی کز به ڕابردووی ناوبراوه‌وه دیارن، حه‌سه‌ن زیره‌ک هاتووه هه‌ڵبه‌ستی "نه‌ورۆز"ی پێره‌مێردی که له ڕاستی دا وه‌ک یه‌کێک له سرووده میلله‌کانی کورد چاوی لێ ده‌کرێ، به خاتری پێ ههڵگون به شای جینایه‌تکاری ئێران، ده‌ستکاری کردووه. هه‌روه‌ها ناوبراو به تاریفی 21ی ئازه‌ردا چووه‌ته خوار، واته به‌و ڕۆژیدا هه‌ڵکوتووه که ڕژێمی شا کۆتایی به ته‌مه‌نی هه‌ردوو حکومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان و کوردستان هێنا .
دیاره به دڵنیایه‌وه ده‌توانین بڵێین که حه‌سه‌ن زیره‌ک گه‌ل و نیشتمانی خۆی خۆش ویستووه. ئه‌وه خۆشه‌ویستیه‌ی جگه له خزمه‌ت به گۆرانی کوردی، له زۆر گۆرانیشدا بۆ وێنه له لای لایهکهیدا به‌دی ده‌کرێ. به‌ڵام وا دیاره گێره و کێشه‌ی ژیان و فشاری ساواکی شا، ناچاری کردووه لاوازی نیشان بدا و تووشی ئه‌م جۆره گۆرانیانه بێ. هۆیه‌کی دیکه‌ی ئه‌و لاوازی نیشاندانه ئه‌وه بووه، که زیره‌ک مرۆڤێکی نه‌خوێنده‌وار و ساویلکه بووه و له باری تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیه‌وه له‌و پله‌یه‌دا نه‌بووه له‌م جۆره هه‌ڵانه خۆی ببوێرێ .
ئێستا زیره‌ک نه‌ماوه به‌ڵام ده‌بێ بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک ئه‌وه کرده‌وه‌ی زیره‌ک ببێته ئه‌زموون. هونه‌ر مه‌ندانی کورد، هه‌ر ئه‌ندازه له ڕژیمه دژ به کورد و دیکتاتۆره‌کان دووری بکه‌ن، خۆیان له گه‌له‌که‌یان نزیکتر ده‌که‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌وه دوور کردنه‌وه‌یه نرخی قورس و گرانی ده‌وێ. ده‌ڵێن پاش مرددوان ڕه‌حمه‌ت باشه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه که‌مته‌رخه‌مییه‌ی زیره‌ک له سه‌ر دڵمان نه‌بێته گرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین که زیره‌ک کوردستانی هه‌ر خۆش ویستووه. با بڕوانینه چه‌ند دێڕ له هۆنراوی لایه لایه‌که‌ی :
رۆڵه کوردستان چاوی له ڕێته
نیشمان هیوای دواڕۆژی پێته
ڕۆڵه تۆش وه‌ک من داده‌ی ناڵه‌ت بێ
له جه‌وری فه‌لک تۆش سکاڵات بێ
ڕۆڵه تۆ پاکی له ده‌رگای یه‌زدان
با ڕزگاری بکا خاکی کوردستان
به ڕاشکاوی ده‌توانین بڵێین که حه‌سه‌ن زیره‌ک، چ ئه‌وه کاته‌ی که زیندووه بووه و چ ئێستا که نزیک به 33 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگیدا تێده‌په‌ڕێ، له نێو هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا خۆشه‌ویست بووه و خۆشه‌ویست ماوه‌ته‌وه. یه‌که‌م هۆ بۆ ئه‌وه ڕاستییه ئه‌وه‌یه که حه‌سه‌ن زیره‌ک خاوه‌نی ده‌نگی خۆش و که‌م وێنه بووه، دیاره ناکرێ پێوانه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌نگخۆشی په‌یدا بکه‌ین، چوونکه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر خۆش یان ناخۆش بوونی ده‌نگێک به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌لیقه و زه‌وقی گوێگر، به‌و حاڵه‌ش ده‌نگی حه‌سه‌نزیره‌ک له نێو سه‌لیقه جۆربه‌جۆره‌کاندا هه‌ر وه‌ک ده‌نگێکی خۆش و دڵگیر وه‌رگیراوه. جگه له‌مه‌ش زیره‌ک شاڕه‌زاییه‌کی تایبه‌تی له گوتنی گۆرانییه جۆربه‌جۆره‌کاندا هه‌بووه. جاری وایه گۆرانیه‌ک ده‌ڵێ که سێ هه‌وای تێدایه، به هاسانی هه‌واکان ده‌گۆڕێ و دێته‌وه سه‌ر هه‌مان هه‌وای هه‌وه‌ڵی وه‌ک (نازداری بێ به‌هانه) کاتێک حه‌سه‌ن ده‌نگ هه‌ڵدێنێ و تێهه‌ڵده‌کاتێ، ده‌نگێکی به‌جۆش و له دڵان خۆش پڕ به گه‌روو له سینگیه‌وه هه‌ڵده‌ستێ و شه‌پۆله‌کانی هه‌وا ده‌بڕێ. وشه‌کان گیان ده‌گرن و مانای ڕاسته‌قینه‌وه خۆیان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن. هه‌ستێکی ده‌روونی چ شاد و چ خه‌مین که پاڵی به گۆرانیبێژه‌وه ناوه چریکه‌ی بێ و بۆ گوێگر به هاسانی ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌رمه‌ند و به‌هره هونه‌ریه‌که‌یه‌تی، گۆرانیبێژ ئه‌گه‌ر خۆش و شادی له دڵیدا په‌نگ نه‌خواته‌وه ناتوانێ گۆرانییه‌کی شاد پێشکه‌ش بکات و ئه‌گه‌ر ئۆف و ژان جه‌رگ و هه‌ناوی ئه‌نج ئه‌نج نه‌کردبێ، ناتوانێ گۆرانییه‌کی سه‌رکه‌وتووی غه‌مگین بڵێ. هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی باره ده‌روونیه‌که‌ی بجوڵێته‌وه ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ستی خۆی درۆی کردووه، به‌رهه‌مێکی باش و سه‌رکه‌وتووی نابێ. حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌و بار و حاڵه‌ته ده‌روونیه‌ی بۆ گوتن و ده‌نگ هه‌ڵبڕین پاڵی پێوه‌ناوه بۆیه که خه‌مباره گۆرانییه‌کانیشی بۆنی بۆسۆی هه‌ناوی و هه‌ڵقرچانی جه‌رگی و شێوه‌ی فرمێستکه‌کانی پێوه‌دیاره، که شادیشه و به شادی و خۆشی ده‌ستی بۆ بناگوێی بردووه، گه‌وره و چووکه و ژن و پیاو، منداڵ و لاو ته‌نانه‌ت تۆبه‌کاره‌کانیش تۆبه‌یان شکاندووه و تێکه‌ڵی شایی و شادی و به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕێکه‌ی زیره‌ک بوون .
هۆیه‌کی دیکه‌ی خۆشه‌ویستی حه‌سه‌ن زیره‌ک ساده‌و ساکاربوونیه‌تی، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و ده‌ست ڕه‌نگینی لادێ چاوی کراوه‌ته‌وه و دایک و باوکی خۆی به ڕه‌ش و رووتی دیوه، به کارکه‌ری له ماڵان‌دا باوی شان و پیلی خۆش بووه، که گه‌وره‌ش بووه فێر نه‌بووه ڕابردووی خۆی له بیر به‌رێته‌وه و هه‌وایه‌کی دیکه‌ی بێته که‌له‌ی، وه‌ک چۆن له منداڵی‌دا به‌و په‌ڕی خۆشی و ڕه‌زامه‌ندی شه‌و و شه‌و داوه‌تی نێو خۆڵه‌پۆتێی نێو دێی هه‌رمێله‌ی بۆ کوڕ و کچه ڕه‌نگ زه‌رده‌کانی وه‌ک خۆی گه‌رم داهێناوه، دواتریش که ئاوازه‌ی هونه‌ریه‌که‌ی ئێران و ئێراقی داگرتووه، فه‌رقی به دیوه‌خانی ئاخا و گوێی ته‌ندووری پاڵه و سه‌پانی لادێی نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت ماڵه قورماویه‌کان و ده‌ست و په‌نجه قڵه‌شیوه‌کانی زۆرتر به خۆمانه زانییه‌وه و مه‌لی هونه‌ری لێره‌دا خۆشتر فڕیوه .
بۆیه کاتێک شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی به دی کردووه، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌سمه‌ن لێیان گێڕابێته‌وه خۆی لێ نزیک کردووه‌ته‌وه و بۆ دڵخۆشی خه‌ڵکه‌که گۆرانی کوتووه. ڕێ نه‌که‌وه‌تووه که‌سێ داوای گۆرانی لێ کردبێ دڵی شکاندبێ و ویسته‌که‌ی به جێ نه‌هێنابێ. حه‌سه‌ن زیره‌ک دۆست و برا نزیکه‌کانی خۆشی زۆتر له نێو خه‌ڵکی ئاسایی‌دا هه‌ڵبژاردووه، با ئه‌وه‌ش بڵێین که به‌شی زۆر ژیانی خۆی به کار و کاسپی و ڕه‌نجدان بردووه‌ته سه‌ر، شاگرد شۆفیری کردووه له هۆتێل و قاوه‌خانه‌کاندا به‌رده‌ستچی بووه، دووکان و چایخانه‌ی هه‌بووه، ئیدی نه‌یویستووه هونه‌ره‌که‌ی ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانی بێ. ئه‌م کار و تێکۆشانه‌ش له خه‌ڵک و ده‌رد و ژان و هه‌ست و ئازاره‌کانیان نزیکی کردووه‌ته‌وه .
بێگومان یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی گۆرانییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر، پشت به‌ستنی به گۆرانی فۆلکلۆرییه. ڕه‌نگه ئێمه‌ی ئاسایی و ته‌نانه‌ت گۆرانیبێژێکیش به زه‌حمه‌ت بتوانێ ناوی سه‌دان گۆرانی فۆلکلۆری کوردی فێر بین، که‌چی حه‌سه‌ن زیره‌ک نه‌ک هه‌ر ناوی سه‌دان، هیچ به‌ڵکوو ناوی هه‌زاران گۆرانی کوردی ده‌زانێ و هه‌ڵبه‌ست و به‌نده‌کانیشی فێر بووه، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگه‌که‌شی ده‌زانین و ده‌نگ و زه‌قی خۆی کرده خوێنێکی تازه بۆ بووژانه‌وه و گیانی پێدان. دیاره ئه‌م زانینه، جگه له‌و ئیلاقه و ئۆگرییه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک به گۆرانی کوردی سه‌رچاوه ده‌گرێ به‌رهه‌می گه‌ڕانی حه‌سه‌ن زیره‌ک به سه‌دان دێ و ده‌یان شاری کوردستاندایه .
زیره‌کی گۆرانیبێژ، چاوی به زۆر ناوچه و مه‌ڵبه‌ندی کورستان کوتووه، لێیان ماوه‌ته‌وه، له خه‌ڵکه‌که‌ی میوان بووه و هه‌ڵسان و دانیشتنی له‌گه‌ڵیان بووه و له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیانیان و جڵوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌تیان ئاشنا بووه. ئه‌و گۆرانییانه‌ی له خه‌ڵکه‌وه بیستوویه، فیر بووه. ئه‌گه‌ر له لایه‌ک فێربوونی ئه‌م گۆرانییانه حه‌سه‌ن زیره‌کیان له به‌ره‌وپێشچوون له گۆرانیبێژیدا یارمه‌تی داوه، له لایه‌کی دیکه‌ش دیتنی سروشتی دڵگر و جوانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان و دیمه‌نه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی ژیانی خه‌ڵکه‌که له لای زیره‌ک بوونه‌ته هه‌وێنی گۆرانی. ئه‌و دیویه‌تی که خێڵ به‌ره‌وژوور بووه‌ته‌وه، کیژانی دیتووه که بۆ کارگ و ڕێواسان روویان له مێرگۆڵان کردووه، خاڵۆی جوتیاری دیوه که به گشت ناخی زه‌ویدا ڕۆچووه و بژیوی خۆی لێ په‌یدا کردووه. بێری شه‌نگ و شۆخی دیوه که کوڵمه سووره‌کانی له ڕێگای بێر و هاوێردا تاوه‌سووت بووه. له ئازاره‌کانی ژنی گوله‌ی مێردان و کچی نابه‌دڵ به شوودراو تێگیشتووه، ده‌ردی ئه‌وه لاوه‌ی بۆ ئیجبارییان بردووه و ده‌زگیرانه‌که‌ی به‌جێ هێشتووه، زانیوه. مه‌رقه‌دی کاکه جانی سه‌هۆڵان و پیری بورهان و کاکه ئه‌حمه‌دی سولێمانی دیوه که ڕۆژانی جێژن لاوه‌کان ده‌ستیان له کێلی وه‌رهێناوه و بۆ نیازی دڵی خۆیان لێیان پاڕاونه‌ته‌وه، به لایه لایه‌ی ژنی کوردی بۆ کۆرپه‌که‌ی گوێی زرینگاوه‌ته‌وه. که‌وی به‌فری نیساران و دنووکی سووری که‌وێ، هاتووچووی ده‌سته کچی لادێ به ڕێگای کانی و کارێزێدا نم نمی بارانی به‌هاران و خۆڕه‌ی ئاوی گاده‌ر و بۆنی مێخه‌کبه‌ند و شه‌مامه‌ی چوار بێستانی هه‌موو ڕۆژێک له ژیانی خۆیدا به‌ره‌ورووی بوونه‌وته‌وه. بۆیه کاتێک گۆرانی ده‌ڵێ، هه‌موو لایه‌ک به هی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌وه‌ی غه‌ریب ماوه‌ته‌وه له تاران، ئه‌وه‌ی به ڕێبواری عاشق بووه، ئه‌و پیره‌ی له سه‌ره‌مه‌رگ دایه و فه‌سڵی ئه‌وه‌ی هاتووه بیبه‌ن بۆ سه‌ر قه‌برێ و به کورتی هه‌ر که‌سێکی پێی له دونیای دڵداری و ژوان و خۆشه‌ویستی و بێمورادی و ماچ و شه‌و ڕامووسان نابێ، ته‌زووی به له‌شیدا دێ. چریکه‌ی زیره‌ک به هاوار و ناڵه‌ی خۆی زانیوه. له پاداشی ئه‌و خۆمانه بوونه‌دا ناچار بڵێی ده‌ک هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت بێ .
حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌گه‌ڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووه، بۆ نموونه ده‌توانین محه‌ممه‌دی ماملێ ، مه‌لا حسێنی عه‌بدولازاده، عوسمان بۆکانی و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ناوبه‌رین. گۆرانی "ماڵی بابم بێ وه‌فا" یه‌کێک له‌و گۆرانییانه‌یه که حه‌سه‌ن زیره‌ک، محه‌ممه‌دی ماملێ و مه‌لا حسێنی عه‌بدولازاده، ساڵی 1338ی هه‌تاوی پێکه‌وه به یارمه‌تی تیپی موسیقای کرماشان تۆماریان کردووه. "به‌رهه‌ڵبێنه" و "هه‌واره، گوڵم هه‌واره" دوو گۆرانی دیکه‌ن که زیره‌ک و محه‌ممه‌دی ماملێ پێکه‌ویان کوتوون .
حه‌سه‌ن زیره‌ک گۆرانی فارسی و تورکیشی هه‌یه، له جۆره گۆرانییانه‌دا حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌ڵبه‌ستی کوردی تێکه‌ڵاو کردوون. یه‌کێک له‌و گۆرانییه خۆشانه که به زمانی ئازه‌ری کوتوویه‌تی گۆرانییه‌که به ناوی "گویلدر " .
زیره‌کی ده‌نگخۆش هێندێک تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌شی هه‌بووه که ئه‌ویان له هونه‌رمه‌ندانی دیکه جیا کردووه‌ته‌وه. ڕاسته به‌شی زۆری له گۆرانییه‌کانی، گۆرانی فولکلۆرین که له پێشدا له نێو خه‌ڵکدا باو بوون، به‌ڵام زۆر گۆرانی هه‌یه که هه‌م هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی و هه‌م ئاهه‌نگه‌که‌ی هی خۆیه‌تی، واته ئه‌گه‌ر چی نه‌خوێنده‌وار بووه توانیوه‌یتی ده‌موده‌ست هه‌به‌ڵستی زۆر جوان بهۆنێته‌وه و مه‌به‌سته‌کانی دڵی خۆی پێده‌رببڕێ و هه‌روه‌ها ئاهه‌نگیشیان بۆ دابنێ .
دیاره زیره‌ک له هه‌ڵبه‌ستی شاعیرانیش که‌ڵکی وه‌رگرتووه، نالی، وه‌فای، سه‌ید کامیل، کوردی، هێمن و پیره‌مێرد له‌و شاعیرانه‌ن که زیره‌ک هه‌ڵبه‌سته‌کانی کردوون به گۆرانی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وار بووه، زۆر جار پێت یان وشه‌یه‌کی له بیر نه‌ماوه، ده‌ستکاری هه‌ڵبه‌سته‌کانی کردووه، به‌و حاڵه‌ش که هه‌ڵبه‌ستێکی کردووه به گۆرانی، ڕۆحی وه‌به‌ر ناوه، مرۆڤ که هه‌ڵبه‌ستێک به نووسراوه ده‌بینێ، پاشان به ده‌نگێکی خۆش وه‌ک گۆرانی دیبیستێ، تام و جێژێکی تایبه‌تی لێ وه‌رده‌گرێ. هه‌ڵبه‌ستی "شه‌و"ی سه‌ید کامیل به‌ڵگه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌م قسه‌یه .
ژن و دڵداری مایه‌ی و هه‌وێنی ئه‌سڵی گۆرانییه‌کانی زیره‌ک پێک دێنن، دیاره ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی گۆرانییه‌کانی ئه‌وه گۆرانیبێژه نییه، زۆربه‌ی گۆرانییه کوردییه‌کان هه‌ر وان. وا دیاره ئێستاش له کوردستانی ئێمه‌دا گۆرانی هه‌ر ته‌نیا ئه‌رکی ئه‌وه‌یه سۆز و هه‌وستی پیاو به‌رامبه‌ر به کچ و ژن ده‌رببڕێ .
گۆرانی ده‌توانێ له زۆر لایه‌نی دیکه‌ی ژیانی ئینسان وێنه بگرێ و بینوێنێ، که‌چی گۆرانیبێژانی کورد زۆر بایه‌خیان به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه. که‌م گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌یه بۆ ژن نه‌گوترابن، ئیلاقهیهک که له زۆر ژن خواستن و ژن هێنان و زه‌ماوه‌نده په‌یتا پهیتاکانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه .
ساڵی 1351ی هه‌تاوی نه‌خوشییه‌ک که له مێژ بوو حه‌سه‌ن زیره‌کی ئازار ده‌دا، لێی تووند کرد، چه‌ند جار له نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ و بۆکان خه‌واندیان، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌که‌ی که شێرپه‌نجه بوو، ده‌ست به‌ردار نه‌بوو، لێره‌شدا زیره‌ک زواز له گۆرانی گوتن ناهێناێ :
له پڕدا پیریم لێ وه‌ده‌رکه‌وت
به‌ختیش وه‌کوو خۆم هات و لێی خه‌وت
فتیله‌ی عومرم هاتووه‌ته گـــــــــــــــــــزی
هه‌ر بینا ئه‌ویش له سووتان کــــــــــهوت
ئه‌سپی ته‌بیعه‌ت هه‌روا خۆش ڕۆیـــــــــه
به بێ ئاوزه‌نگی له ڕه‌وت نهکـــــــــــهوت
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی5ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1351ی هه‌تاوی چرای ته‌مه‌نی له سووتان که‌وت و په‌پووله‌ی گیانی قه‌فه‌سه‌ی سینگی پڕ له ماته‌می به‌جێ هێشت. مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌ک وه‌ک بۆمبێک له نێو کوردستاندا ته‌قییه‌وه و شه‌پۆله‌کانی خه‌م و ماته‌می له ده‌ستچوونی له سنووره‌کانی کوردستان تێپه‌ڕی. له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له داوێنی کێوی "ناڵه‌شکێنه"ی بۆکان به خاک سپێردرا. گۆڕه‌که‌ی بوو به زیاره‌تگای لایه‌نگران و ئه‌ویندارانی. ئه‌م ههڵبهستانهش بوونته ڕازێنه‌ره‌وه‌ی کێله‌که‌ی :
بڕوانه کتێبه‌که‌ی، زیارهتیکه کێله‌که‌ی
کوردی زیندوو کرده‌وه زیره‌ک به هونه‌ره‌که‌ی
زیره‌ک زۆرت کرد خزمه‌تی هونه‌ر ژینت له پێناو هونه‌ر برده سه‌ر
رۆژگارت ساتێ به بێ خه‌م نه‌بوو به‌ڵام له هونه‌ر هیچت که‌م نه‌بوو
سه‌رچاوه: ئارشیوه کۆلکه‌زێڕینه‌ی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران .
هه‌واڵ
ستۆکهۆڵم، 25ی مانگی 6ی 2005
هيوا
وبلاگ جي ژوان | <urn:uuid:fff4f8ca-23ae-48f9-8169-bc8b555e5070> | CC-MAIN-2014-52 | http://www.rojhelatblog.blogfa.com/ | 2014-12-21T10:41:49Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802770860.97/warc/CC-MAIN-20141217075250-00064-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999315 | Arab | 30 | {"ckb_Arab_score": 0.9993150234222412} |
میگۆ
میگۆ سیستەمێکی کارگێڕی و پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان ھەر لە ئامێری مۆبایلەوە ھەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێک‌ھات کە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی جیھانیی مۆبایل لە بەرسەلۆنا لەلایەن ھەردوو نۆکیا و ئینتێلەوە ئاشکرا کرا.
میگۆ وەک پڕۆژەیەکی کراوە لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر ھەردوو ڕەقەکاڵای X٨٦ و ARM کار دەکات.
سەرچاوە[دەستکاری]
- چاوگ، میگۆ
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:0f93f30c-9e33-4013-98bb-20a914c6dfe0> | CC-MAIN-2014-52 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%8C%DA%AF%DB%86 | 2014-12-20T16:31:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2014-52/segments/1418802770043.48/warc/CC-MAIN-20141217075250-00101-ip-10-231-17-201.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998225 | Arab | 58 | {"ckb_Arab_score": 0.9982247352600098} |
شەڕی ڤیێتنام
جەنگی ڤێتنام (بە ئینگلیزی: Vietnam War) ساڵی ١٩٥٤ز و ، شکستی سەربازی فەڕانسە لە شەڕی ھیندۆچینی (١٩٤٦-١٩٥٤) بۆ گێرانەوەی ڤیەتنام ، زلھێزەکان لە جنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی ھەریەک لە ڤیێتنام و لاوس و کەمبۆدیا کۆبوونەوە بۆ وتوێژکرن بۆ کۆتایی ھێنان بەم ململانێیە. لە ناو بەندەکانی تردا، ڕێکەوتنامەکە کە بە ڕێکەتننامەی جنێڤ ناسرا دابەشبوونێکی کاتی ڤیێتنام بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابین دەکات: لەبەشی باکوری دا ڤیت مین کە گروپیێکی کۆمۆنیستی بوون و داوای سەربەخۆیی ڤیێتنامیان دەکرد ھەبوون و لەبەشی باشوریشیدا فەڕانسییەکان و ڤیێتنامی یە لایەنگرەکانیانی تێدابوون.
بۆ ڕێگەگرتن لە دابەشبوونی ھەمیشەیی ئەو وڵاتە ڕێکەوتنەکە پێشنیازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نیشتمانی دەکرد لەساڵی ١٩٥٩ز بە مەبەستی یەکخستنەوەی وڵاتەکە. کاتێکیش ڤیێتنامییەکانی باشوور ئەنجامدانی وەھا ھەڵبژاردنێکیان ڕەتکردەوە چونکە ھەر لەسەرەتاوە دەزانرا کە گروپی ڤیت مینە ئەیباتەوە، ڤیێتنامییەکانی باکوور دەستیان کرد بە لە کارخستنی ڤیێتنامی باشوور.
ساڵی ١٩٥٩ز جەنگی ڤیێتنام ، ڤیێتنامی باکووری کۆمۆنیست و بەرەی ڕزگاریخوازی ڤیێتنامی -کە گروپێکی ناسیۆنالیستی بوون و بنکەکەیان لە باشوری ڤیێتنام بوو-خستە یەکبەرەوە دژبە ڤیێتنامی باشوور. ساڵی ١٩٦٥ز ئەمریکا ھێزی سەربازی ڕەوانەی ڤیێتنام کرد بۆ یارمەتیدانی باشوورە ڤیێتنامی باشوور. ململانێیەکی درێژ خایەن و خوێناوی کە بە جەنگی ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی ١٩٧٥ی خایاند. پێش کۆتایی ھاتنی بە وڵاتانی دراوسێ (لاوس و کەمبۆجیا)دا بڵاو بووەوە و تا درەنگانێک دوای ١٩٧٥ز درێژەی کێشا. لە کەمبۆدیا جەنگەکە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی ناسراو بە "خمێر رۆگ" بە سەرکردایەتی پۆل پۆتی گەیاندە دەسەڵات کە ڕژێمەکەی ڕەشە کوژی (جینۆساید)ێکی بەسەر گەلەکەی ھێنا. لەم کاتانەدا ، لەناوەڕاستی شەستەکان جیھانی کۆمۆنیزم دووبارە خۆی بەشێوەیەکی کاریگەر تەشکیلە کردەوە لە ئەنجامی دابەشبوونی تاڵ و ئاشکرای بەرەو زیادچووی نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و چین. | <urn:uuid:46ec672e-2674-4335-8c58-dd473c8f1274> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%DB%95%DA%95%DB%8C_%DA%A4%DB%8C%DB%8E%D8%AA%D9%86%D8%A7%D9%85 | 2015-01-26T16:27:57Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115864313.15/warc/CC-MAIN-20150124161104-00154-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997087 | Arab | 76 | {"ckb_Arab_score": 0.9970865249633789} |
بەشی هەلی کار بەشێکی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیان و بێبەرامبەر هەلیکار بڵاودەکاتەوە، هەر لایەنێک زانیاری هەڵە بنێرێت بۆ ئەم بەشە یان بەمەبەستی خراپ هەلی کار بنێرێت، ئەوا لایەنە فەرمیی و یاساییەکانی لێ ئاگاداردەکەینەوە.
خوێنەرانی بەڕێز، تکایا ئاگادارمان بکه‌ن له‌دامه‌زراوه‌ی وه‌همی و هەر خراپ به‌کارهێنانێکی ئه‌م هه‌لیکارانه به ژماره مۆبایلی: 07709692222 تا ئێمەش لایەنە فەرمیی و یاساییەکانی لێ ئاگادار بکەین.
له‌پێناو سوودی گشتی هه‌لیكار و ئاگاداری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، هیچ به‌رامبه‌رێك له خاوه‌نكار و كارخواز وه‌رناگرین، ریکلامی هه‌لی کار‌و ئاگادارییه‌کانت بنێره بۆئه‌م ئیمه‌یڵه، بێبەرامبەر و بە فروانترین شێوە بڵاویدەکەینەوە
یان | <urn:uuid:f9bd3f44-8811-4ae6-8876-e6f49fb49b79> | CC-MAIN-2015-06 | http://aweza.co/jobs/drezha.php?id=5757 | 2015-01-26T08:21:31Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115860608.29/warc/CC-MAIN-20150124161100-00157-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.950805 | Arab | 50 | {"ckb_Arab_score": 0.9508048295974731, "sdh_Arab_score": 0.04118994250893593} |
گیمپ
GIMP کورتکراوەی GNU Image Manipulation Program ـە. نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەی بەتوانای دەستکاریکردنی وێنەیە. گیمپ لە ساڵی ١٩٩٥ دەرکەوت کە لە سەرەتاوە بریتی‌بوو لە پڕۆژەیەکی زانستی ھەردوو Spencer Kimball و Peter Mattis لە پۆلێکی زانستی کۆمپیوتەر. لەدوای ساڵێک، گەشەی کرد بۆ پڕۆگرامێکی گەلی سەرچاوە کراوەی دەستکاریکردنی وێنە لەگەڵ ھاوکاری بەکارھێنەران لە سەرتاسەری جیھانەوە. ئێستاش GIMP لە لایەن ژمارەیەکی بێشوومار بەکارھێنەرەوە بەکاردەھێنرێت.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:1db91121-a49f-4bee-a5cb-7e7cf206b424> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%8C%D9%85%D9%BE | 2015-01-30T18:33:33Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115926735.70/warc/CC-MAIN-20150124161206-00165-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997448 | Arab | 94 | {"ckb_Arab_score": 0.997448205947876} |
وۆردپرێس
وۆردپرێس (wordpress) یەکێک لە بەناوبانگترین نەرمەکاڵاکانی دروستکردنی بڵاگ و ماڵپەڕە کە بە زمانی پی ئێچ پی داڕێژراوە. یەکەمین وەشانی وۆردپرێس لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە و دواترین وەشانیش تا ئێستا وەشانی ٢.٨.٤ ـە کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشێندرا. وۆردپرێس لەژێر مافی GNU/GPL٢ ـدا وەشێندراوە.
پێرست
وۆردپرێس بە کوردی[دەستکاری]
تایبەتمەندی[دەستکاری]
ئەم پرۆگرامۆکەیە سیستەمێک یپیشاندانی هەیە، واتە دەتوانیت بی دەستکاری کردنی هتمل و پی ئێچ پی دەستکاریان بکەیت و ڕێکیان بخەی ، وە هەروەها ئەو ڕووکارانەی دایا نئەمەزرێنیت و گؤرانکاریان تێدا ئەکەی ، وە هتمل و پی ئێچ پی دەتوانرێت بۆ کاری زیاتر دەستکریان بکەی بە ویستی خۆت ، وە هەروەها تەواوکاری لە نێوان دوو بەستەردا هەیە ئەوانیش ؛ بەستەری گەڕان و بەستەری سێهەمی پاککەرەوە، وە هەروەها ڕێگە دەدات بە چوونە ناوەکان وە هەروەها هاوپۆلی جۆراو جۆر بۆ وتار ، تووانای زۆری نووسەر ، وە یارمەتی دەدات بۆ دانانی تاگ بۆ کارەکان و پێداویستیەکان وە هەروەها خۆکار کە خۆی کارەکان ڕێک و پێک دەکاتەوە ( بۆ نموونە دووبارەکردنەوە دەگۆڕێت بۆ هێمایەکی زیرەک بۆ دووبارە کردنەوە لە بابەتەکان ) ، وە هەروەها پشتگیری پینگ باک و تراک باک دەکات و پیشاندانی بەستەری ماڵپەڕانی تر ئەوانەی خۆیان بەستەریان کردووە بۆ بابەتێک یان ووتارێک ، لە کۆتایدا وۆردپرێسزیادکاریەکی تری هەیە کە بریتیە لە پێوەکراوەکان کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکان دەدات کە چالاکیەکانیان زۆر زیاتر بکەن لەوەی کە یەکەمجار خۆی بە سادەیی کاری پێدەکەی .
خەڵاتەکانی وۆردپرێس[دەستکاری]
کارکردن لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد[دەستکاری]
لە تەموزی ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ دەستپێکردنی App Store لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵ ەوە . Wordpress app بڵاو کرایەوە کە کار لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد دەکات , کە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی لە تایبەتمەندیەکانی پانێڵێ بەڕێوەبەرێتی وۆردپرێس دەچوو ، وە ئەم جۆرە لەگەڵ Wordpress.com و هەندێ بڵاگی Wordpress.com کار دەکات. | <urn:uuid:9939b499-8894-41bd-b206-fbe3d7868f6e> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%86%D8%B1%D8%AF%D9%BE%D8%B1%DB%8E%D8%B3 | 2015-01-27T05:47:36Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115861027.55/warc/CC-MAIN-20150124161101-00084-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.96675 | Arab | 34 | {"ckb_Arab_score": 0.9667503833770752, "sdh_Arab_score": 0.021799009293317795, "hac_Arab_score": 0.011466166004538536} |
عەلی ئەکبەر مورادی
عەلی ئەکبەر مورادی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری گاوارە لە پارێزگای کرماشان) هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانی بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی دەچڕێت. عەلی ئەکبەر تەنبوور و مەقامی زانیوە و یەکێک بووە لە باشترین ٥٠ کەسایەتیی گۆرانیبێژ لە جیهاندا بەپێی گۆڤارێکی بریتانی. عەلی ئەکبەر بەشدار بووە لە مۆسیقای فیستیڤاڵەکانی شاری لەندەن لە ئینگلستان و سانفرانسیسکۆ و کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەرچاوە[دەستکاری]
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:546fa9bc-519d-4548-a75f-a36672b5833d> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%DB%95%D9%84%DB%8C_%D8%A6%DB%95%DA%A9%D8%A8%DB%95%D8%B1_%D9%85%D9%88%D8%B1%D8%A7%D8%AF%DB%8C | 2015-02-01T08:40:48Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422120453043.42/warc/CC-MAIN-20150124172733-00120-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.985054 | Arab | 19 | {"ckb_Arab_score": 0.9850544929504395, "sdh_Arab_score": 0.011268973350524902} |
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەم وتارە سەبارەت بە ئەحمەد کوڕی حەنبەل نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە حەنبەلی (ڕوونکردنەوە).
|ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
|ناو:||ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل|
|ناوی تەواو:||ئەحمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال شیبانی|
|ڕێکەوتی لەدایکبوون:||١٦٤ی کۆچی، ٧٨٠ی زایینی|
|شوێنی لەدایکبوون:||بەغدا، عێراق|
|ڕێکەوتی مردن:||٢٤١ی کۆچی، ٨٥٥ی زایینی|
|شوێنی مردن:||بەغدا، عێراق|
|مەزھەب:||مەزھەبی حەنبەلی|
|بیروباوەڕ:||سوننە|
|بواری کردوکۆش:||فەرموودە و سوننە و بەرەنگاریی بیدعە|
|بۆچوونەکان:||پارێزگاری لە دەقەکان و دوورکەوتنەوە لە ڕا|
پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەل، (١٦٤ک – ٢٤١ک)، یەکێکە لە چوار پێشەواکەی ئەھلی سوننە.
پێرست
ژیانی[دەستکاری]
ئەبووعەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال کوڕی ئەسەد کوری ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەنەس کوڕی عەوف، بە نەژاد نەجدییە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی پاشان مروزی.
باپیرەی لە نەجد لە دوورگەی عەربیەوە ھاتووە، و ئیمام ئەحمەد لە دایکبووە لە بەغدا لە ساڵی ١٦٤ک بەرامبەر ٧٨٠ز، و گەڕاوە لە نێوانە حیجاز و یەمەن و دیمەشقدا، گوێی لە گەورەترین قسەکەرەکان ڕاگرتووە و بڕێکی زۆر زانست و زانیاری بەدەستھێناوە، و بەدوای زانست و کۆکردنەوەی فەرموودەدا گەڕاوە.
مامۆستا و فێرخوازەکانی[دەستکاری]
|بەشێکە لە زنجیرەیەک
|بیروباوەڕ|
|خەلیفەکانی ڕاشدین|
|چوار پێشەواکە|
|سەرمەزهەبەکان|
|کتێبە سەحیحەکان|
لە دیارترین مامۆستاکانی ئیام ئەحمەد، ئەمانەی خوارەوە بوون؛
قازی ئەبوویوسف و ئیمام شافعی و سوفیان کوڕی عەیینە و عەبدول ڕەحمان کوڕی مەھدی و زۆری تر.
ڕەنجکێشانەکەی[دەستکاری]
خەلیفە مەئموونی عەبباسی چووە سەر ڕای موعتەزیلە لە باسی خەلقی قورئاندا، کە ئەیانووت قورئان دروستکراوی خوایە نەک ووتەی خوا، و خەلیفە مەئموون داوای کرد ئەو والیانە لابەرن کە لەسەر ڕای ئەو نین، و کاتێک ئەحمەد کوڕی حەنبەل بینی ڕای موعتەزیلە لەسەر خوا وەک بیرۆکەیەکی لێدێت، لەبەرئەوە بەرگری کرد لە زاتی پەروەردگارێتی و ڕای موعتەزیلەی ڕەتکردەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر لە زانا و پێشەواکان وایان دەرخست کە ڕازین بەو ڕایە لە ترسی مەئموون و والیەکانی، بە پێی ئەم ئایەتە پیرۆزە، إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان واتە؛ جگە لەوانەی کە ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا لە کاتێکدا دڵیان پڕە لە ئیمان، پاشان ئیمام ئەحمەد گیرا تا بیبەن بۆ لای مەئموون، و ئیمام ئەحمەد داوای لە خوا ئەکرد نەیبینێت لەبەر ئەوەی خەلیفە بەڵێنی دابوو بە کوشتنی، و لە ڕێگەدا کە بەرەو ئەوێ ئەڕۆیشتن ھەواڵی مردنی مەئموون گەیشت، و ئیمام ئەحمەد گەڕاێنرایەوە بۆ بەغدا و و بەند کرا پاشان لە خەلافەتی موعتەسیمدا، ئیمامی تاقی ئەکردەوە و زۆر بە توندی لێیاندا، و ماوەی ٢٨ مانگ بەندکرا، و کاتێک واسیق خەلافەتی گرتە دەست، ئەبوجەعفەر ھارون کوڕی موعتەسیم بە ئیمانی ڕاگەیاند خۆی وون بکات، خۆی وون کرد تا واسیق وەفاتی کرد.
و کاتێک متوەکیلی کوڕی موعتەسیم و برا بچوکی واسیق حوکمی گرتە دەست، بە پێچەوانەی مەئموون و موعتەسیم و واسیقەوە بوو لە بڕوای خەلقی قورئاندا، و گفتوگۆی ئەو بابەتەی دوایی پێ ھێنا، و ڕێزێکی گەورەی لە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل نا، و دیاری و بەخششی بۆ ئەنارد بەڵام ئیمام بەخششەکانی ڕەتکردەوە.
مەزھەبەکەی[دەستکاری]
مەزھەبی حەنبەلی لە ھەموو مەزھەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی ھاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەھێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.
دانراوەکانی[دەستکاری]
- موسنەدی ئیمام ئەحمەد و زیاتر لە چل ھەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەد لە خۆی ئەگرێت، و چەندین لێدوان و ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو کتێبە کراوە کە باشترینیان (الفتح الربانی)یە شێخ ئەحمەد بننا دایناوە.
- السنن فی الفقە
- أصول السنة
- السنة
- کتاب أحکام النساء
- کتاب الأشربة
- العلل ومعرفة الرجال
- الأسامی والکنی
- الرد علی الجھمیة والزنادقة فیما شکوا فیە من متشابە القرآ‌ن وتأولوە علی غیر تأویلە
- الزھد
ووتراوە دەربارەی[دەستکاری]
- ئیمام شافعی فەرموویەتی: ئەحمەد ئیمامە لە فەرموودە ئیمامە لەزمان، ئیمامە لە دونیا نەویستی.
- ئیسحاقی کوڕی ڕەھاوی فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد خزمەتێکی زۆری ئیسلامی کرد.
- ئیمامی داریمی فەرموویەتی: تاوەکو ئێستا نەمبینیوە کەس وەکو ئیمامی ئەحمەد فەرموودەی لەبەربێ.
- ئەبووحاتەمی ڕازی فەرمویەتی: ئەگەر بینیتان یەکێک ئیمام ئەحمەدی خۆش بووێ ئەوە لەسەر ڕێبازی سوننە وجەماعەیە.
- ئەبووزورعەی فەرمودەناس فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد(ھەزار ھەزار) فەرمودەی لەبەربوو. واتە یەک ملیۆن فەرمودە.
- ئیمامی ئیبنولعیماد فەرموویەتی: ئیمام گەورەی ئوممەتی ئیسلامە و زانای سەردەمی خۆی بوو.
لە ووتەکانی[دەستکاری]
- ئەکەر کە سێک خۆی نەناسێت مەدح کردنی خەڵک سودی پێناگەیەنێت.
- ترسی خوای گەورە وای لێکردووم خواردن و خواردنەوەم نەمێنێت.
- حەزم لێ یە لە شوێنێکی وا بم کەس نەم بینێ.
بە کورتی[دەستکاری]
ئیمام ئەحمەد زانا بوو بە فەرموودەکان ئەمش وایکرد کە سەروەتێکی فراوانی ھەبێت لە زانست‌دا، و دەرگای قیاسی تەسک ئەکردەوە ئەمەش وایلێکردووە مەبەستەکانی لە کاروبار و ووتەکانی پێغەمبەرەوە نزیک بێت، و پێویستییەکی زۆر ھەبوو بە حوکمەکانی لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی زۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز فەتحی ئیسلامی پێیان گەیشت بوو، و ئیمام ئەحمەد ڕێگەی ئیمامی شافعی تەواوکرد لە مەزنکردنی ڕۆڵی سوننەت لە بنیاتنانی فیقھدا، و کەسایەتی ئیمام ئەحمەد ھێمایەک بوو خۆڕاگری و جێگیریی باوەر و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی ئەھێنرانە ناو ئیسلام و بیروباوەڕی ئیسلامیەوە.
وەفات[دەستکاری]
ئیمام ئەحمەد کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی ھەینی ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی ٢٤١ک لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و شەقەمەکان پڕبوونەوە لە بەڕێکردنی جەنازکەیدا و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو پیاو نوێژیان لەسەر جەنازەکەی کرد ھەروەھا نزیکەی ٦٠ ھەزار ژن ئامادەبوون، [١] ونێژرا لە ناوچەی کەرخ نزیک شاری کازمییە، و ئەڵێن لە ڕۆژی مردنیدا بیست ھەزار مسیحی و یەھوودی و ئاگرپەرست ئیسلام بوون، و ئەم ژمارانە ئەگەر زیادکردنیشیان تێدا بێت ئاماژە بە کاریگەری ئیمام ئەحمەد ئەکەن لەسەر خەڵک لەو کاتانە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- زانای پایەبەرز، ئەحمەدی کوری حەنبەل، نووسینی/ باوکی یووسف، وەرگێڕانی مەجید محەمەد مەجید | <urn:uuid:3563888a-7413-4d50-8aac-9ffdb82c3f1b> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%95%D8%AD%D9%85%DB%95%D8%AF_%DA%A9%D9%88%DA%95%DB%8C_%D8%AD%DB%95%D9%86%D8%A8%DB%95%D9%84 | 2015-01-31T03:58:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422118888119.65/warc/CC-MAIN-20150124170128-00165-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.962226 | Arab | 57 | {"ckb_Arab_score": 0.962225615978241, "sdh_Arab_score": 0.021591760218143463, "hac_Arab_score": 0.016190925613045692} |
محەممەد ماملێ
|محەممەد ماملێ|
|لەدایکبوون||١٩٢٥
مەهاباد
|مەرگ||١٩٩٩
مەهاباد
|نەتەوە||کورد|
|پیشە||گۆرانیبێژ ، مەقامبێژ|
|ئایین||ئیسلام ، سوننی|
|ھاوسەر||ئامین مەولوودیان و دوو هاوسەری تر|
|منداڵەکان||چیا، وریا، خوسرەو، چالاک و ...|
|ماڵپەڕ|
|http://www.mamle.net|
ژیانی بنەماڵەیی[دەستکاری]
محەمەدی ماملێ، کوڕی میرزا سەعیدی ماملێ (مام عەلی) لە ساڵی ١٩٢٥ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەند و نیشتمانپەروەر، لە گەڕەکی ھەرمەنییانی مەھاباد لەدایکبوو. میرزا سەعید ھەرچەند نەخوێندەوار بووە، بەڵام بە ھۆی ھونەری دەنگخۆشی و مەقامزانی و شێعرخوێنی (بەتایبەت شێعرەکانی وەفایی) لە کۆڕەکانی عارفانەی خانەقای شەمزینان، ڕێز و حورمەتێکی زۆری لێ گیراوە و لە گەڕەک و دەر و بازاڕ بە میرزا ناوی براوە.
لە زۆر کەسی بەتەمەنی ناوچەی موکریان بیستراوە، سەعیدی ماملێ دەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگ سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی کە لە ساڵی ١٩٣٢ دا ھاتووەتە موکریان و لە باغی میرزا شەریفی حاجی ڕەشید، بۆ خەڵکی مەھاباد گۆرانی گوتووە، بەشدار بووە. محەمەد حەمەباقی نووسەری کتێبی "سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی" دەڵێ:
حاجی غەنی چایچی بۆمی گێڕایەوه كە جگه له سەعیدی ماملێ، سێ گۆرانیبێژی تری مهابادی، به ناوی عەبدوڵلا ڕەش، كەوێ جوو و حسەینی قاقی گۆرانی‌یان لەگەڵ سەید عەلیئەسغەر وتووه. سەید عەلیئەسغەر له ڕادەبەدەر ڕێزی بۆ ئەم گۆرانیبێژانە دادەنا؛ بەتایبەتی بۆ سەعیدی ماملێ.
لەم بارەیەوە محەمەدی ماملێ دەگێڕێتەوە کە :
محەمەدی ماملێ خۆی لە بارەی میرزا سەعیدی باوکی‌دا گوتوویە:
«بابم نەخوێندەوار بوو و لە نێو بازاڕدا دوکانێکی چکۆڵەی خوری فرۆشتنی ھەبوو. ئێمە شەش کوڕ و کچێک بووین.. ھەربە گشتی تایفەی ئێمە، تایفەی گۆرانیبێژانە. بابم زۆربەی ئەو گۆرانییانەی کە ئەمنیش دەیانڵێمەوە، بۆ خۆی دایناون و ئاھەنگی خستوونەسەر. نەیتوانیوە سازێک لێ بدا، بۆ ئەو مەبەستە سازژەنی خۆی ھەبووە. ئەو لە ھەموو گۆرانییەکی زیاتر حەزی لە گۆرانی ئایینی و دڵداری بوو.
ھەرچەند بنەماڵەی ماملێ بە تێکڕایی ھونەرمەند و دەنگخۆش و گۆرانیبێژن، بەڵام محەمەدی ماملێ ھونەرمەندێکی دەگمەن و ھەڵکەوتە بوو کە لە دوای میرزا سەعیدی باوکی و ھەروەھا میرزا حوسێنی برای کە دە ساڵێک لە خۆی گەورەتر بووە، توانی وەک بەرپرس و نوێنەری ھونەریی ئەو بنەماڵەیە، بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، مەقام و گۆرانی کوردی برەو و ڕەواج پێ‌بدا. حامیدی کاکیلی یەکێک لە نیزیکترین دۆستانی محەمەدی ماملێ لەو بارەیەوە دەڵێ:
ناکرێ بڵێین بنەماڵەی ماملێ لە چ کاتێکەوە و لە کوێوە دەستیان پێکردووە. ئەوانە ژن و پیاویان دەنگخۆش بووە وەک ماسی وابوون ھەر وەختێکی دە ئاو ھاویشتراون مەلەزان بوون. محەمەدیش ھەروەتر ناتوانین بڵێین بە چ ئاھەنگێک و لە کوێوە دەستی پێکردووە. تەنانەت بەشێک لەو بنەماڵە کە لە کوردستانی عێراق نیشتەجێن دەنگیان خۆشە. بە گشتی ئەو بنەماڵەیە، لە مام عەلی و مام سەعید ڕا بگرە ھەتا میرزا حوسێن و محەمەد و ئەوانی تر بە ھۆی دەنگەکەیانەوە دەگەڵ ھەموو بەزم و خۆشی و دانیشتنەکی ئەو شارە و ئەو ناوچەیە تێکەڵاو بوون بەتایبەت ئەودەم کە وەک ئێستا مەحدودییەت نەبوو.
زۆر کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە ماملێ بێجگە لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی خۆی، ھونەرمەندێکی ڕەسەن و خاوەن قوتابخانەیە. سەبارەت بە ماملێ دەیانگوت: "زۆر بەجێ و ڕێ گۆرانی دەڵێ". ڕاستە، دەنگخۆشیی بەھرەیەکی دایکزایییە، بەڵام با بزانین چ ھۆکارێک محەمەدی ماملێ‌ی بەو پلەیە گەیاند و نێویان لە سەر چڵەپۆپەی ھونەری مەقام و گۆرانی کوردیی نەخشاند.
ژیانی تایبەت[دەستکاری]
ماملێ ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و خەڵکخۆشەویست، دەرکەوتووە و بە پێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی، خۆی پێگەیاندووە. لەگەڵ ھیچ دارودەستە و تاقمێکی سەرەڕۆ و زۆردار دانووی نەکوڵاوە و لە ئەستەمترین قۆناخەکانی ژیاندا، وەک بولبولێکی خوشخوێن، سەری لە ھەموو ھەوار و کوێستانەکانی کوردستان داوە و مزگێنی شادی و ئازادی بۆ ڕێڕەوانی ئەوین ھێناوە. لە ڕۆژانی خۆشی‌دا بە بەستە و گۆرانی، بەزم و کۆڕی ھاوقەتارانی ڕازاندۆتەوە و لە ڕۆژانی تەنگانەشدا بە قەتار و لایلایە خەڵکی لاواندۆتەوە. ماملێ بێجگە لە کوردایەتی، سەربازی ھیچ ڕێبازێکی ئیدەئۆلۆژی نەبوو؛ ئەو تەنیا گیانبازی گەلەکەی بوو.
لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتی سیاسی لە دەست تاقمێکی خۆبەخودازانی ھیچنەزان دایە، زۆر بە دەگمەن ھەڵدەکەوێ کە ھونەرمەند بتوانێ لەنگەری خۆی لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا ڕابگرێ و بە پووڵ و پارە ھەڵنەفریوێ و ھەڵە نەڕوات؛ ماملێ چ وەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چ وەک کەسایەتی ھونەری، ھەم لە ڕێژیمی پاشایەتی (ڕەزاخان ١٩٢٥ـ١٩٤١ و محەممەدڕەزا پەھلەوی ١٩٤١ـ١٩٧٩) دا و ھەم لە ڕێژیمی مەلایەتی (١٩٧٩ـ...؟) دا، توانی بە شێوەیەکی گونجاو، نە تەنیا ئەو لەنگەرە ڕابگرێ، بەڵکوو وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و گەلنەواز لە ساڵی ١٣٤٧(١٩٦٨) لە بەندیخانە بکرێت. بە ڕاشکاوی دەتوانین بڵێین کە ماملێ لە بارودۆخێکی زۆر تایبەتیی کوردستاندا، وەک ھێمای نواندنی بەشێک لە فەرھەنگی خۆڕاگری و سەرزیندوویی گەلی کورد کە لە زۆربەی گۆارانییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە، ھەمیشە چقڵێک بووە لە چاوی نەیاران و دژبەرانی گەلەکەی. ھەربۆیەش، ھەر بەستە و گۆرانییەکی کە ماملێ دەیگوت و دەیخوێند، بۆ ئەوەی بزانرێ چ مەبەست و ڕەمز و ڕازێک لە گۆرانییەکانیدا حەشاردراوە، لە لایەن ساواکی مەھابادەوە، بە وردی سەرنجی دەدرایە. ھەڵبەت ماملێش ئەو کەسە نەبوو کە لە خۆڕا بیانوو بداتە دەست ساواک، زۆر عاقڵانە و ھونەرمەندانە ھەڵسوکەوتی دەکرد و بە شێوەیەکی زۆر مەنتیقی تەقییەی ھونەریی بەکاردەبرد. | <urn:uuid:fc16c989-ade3-46c0-b62c-f7bbcdd3ab6b> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%AD%DB%95%D9%85%D9%85%DB%95%D8%AF_%D9%85%D8%A7%D9%85%D9%84%DB%8E | 2015-01-27T18:54:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115856041.43/warc/CC-MAIN-20150124161056-00199-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.988151 | Arab | 24 | {"ckb_Arab_score": 0.9881507158279419} |
عەلی سیستانی
سەید عەلی حوسەینی سیستانی (١٩٣٠-..) یەکیکە لە ڕابەری گەورە مەرجەعیەکانی ئاینی شیعە لە عێراق و لە جیھان دا ، دانیشتووی شاری نەجەفە ، سەرکردایەتی مەرجەعیەی زانستی ئاینی حەوزەی نەجەفی گرتە بەر دوای مردنی سەید ئەبولقاسمی خوئی.
سەید عەلی سیستانی لە شاری مەشھەد لە خور ھەڵاتی ئێران لە دایک بووە لە ٤ ئابی ١٩٣٠ زاینی. باوکی بە قورعە زانای بەناوبانگ سەید محمد باقرە وە دایکی کچی سەید ڕەزا میھرەبانی سەرابی یە. دایکی ئافرەتیکی زور بە تەقوا بوو وە ھەر لەبەر ئەوەش زور شووی دەکرد بە سیغە جونکە سیغە لە ئاینی شیعەدا باداشتیکی زور کەورەی ئاینی ھەیە. وە لەو پیاونەی کە بە سیغە دایکی سیستانی شوویانی بیکردبوو زانا‌و فەقیھی گەورە سەید محمد کوھەکمریە ، بەلام لەدوای ئەو بو ماوەیەک بە سیغە شوو بە ئایەتوللا میرزا محمد مەھدی ئەصفەھانی دەکات و دوای ئەو بە سیغە شوو بە زانای بیروز سەید محمد باقر دەکات ، لیرەدا دوای ئەو جەند بە سیغە شووکردنە دایکی سەید عەلی سیستانی سکی دەبیت و سەید عەلی سیستانی لە دایک دەبیت ، بەلام دایکی سەید عەلی سیستانی نەیدەزانی کە مندالەکەی کوری کام سەیدە. بویە رویشتە حەوزەی زانستی ئاینی لە شاری قومی بیروز لە ئیران وە لەوی فەقیھی گەورە سەید حووسین تەباتەبائی بروجەردی فەتوای بو دا‌و ووتی لە بەر ئەوەی عیلاقەی یەکەم براوە ئەوا سەید عەلی سیستانی کوری سیغەی یەکەم نی یە ، وە لە بەر ئەوەی سیغەی دووەم و سی یەم لە کاتیکی زور لە یەکتر نیزیک کراوە ناتوانریت دەستنیشان بکریت کە کام سەید باوکی یەتی بویە بە قورعە واتە بە ھەلبزاردن زانای بیروز سەید محمد باقریان ھەلبزارد وەک باوکی سەید سیستانی. باوکی سەید محمد باقر سەید عەلی یە کە لە خیزانیکی ئاینی بەناوبانکە. سەید سیستانی نازناوی سیستانی یە لە بەر ئەوەی خەلکی شاری سیستانە لە باشوری خور ھەلاتی ئیران . سەید سیستانی تاکە مەرجەعی یە یە لە جیھان کە تا ئیستا ھیج ووتاری بە دەنکی نی یە. وە زور لە ریکخراوانی جیھانی جائیزەی کەورەیان داناوە بو ئەوانەی کە بتوانن ووتاریکی دەنکی سەید عەلی سیستانی بەیدا بکەن. وە ھەروەھا سەید سیستانی بە قوورتارکەری مروف دا دەنریت و بە ئەلقەی کەیاندن لە نیوان کەلانی جیھان دا. وە ئەمەش لە بەر فەتوا بەناوبانکەکانیەتی دەربارەی بابەتی جینسی لە جیھان دا لە بیناوی خزمەت کردنی مروفایەتی. بو نموونە لە فەتواییکدا وەلامی کەنجیکی شیعە دەدات دوای ئەوەی کە کەنجەکە لیی دەبرسیت ئایا حوکمی زن ھینانی بە سیغە کردن جی یە لە کەل ئافرەتیکی بوژی ئەکەر بیت و ئەو ئافرەتە شادە بینیت بو کاتیکی دیاری کراو بو مووتعە کردن وە دووای کوتایی ھاتنی مووتعەکە بکەریتەوە سەر ئایینە بوژییەکەی خوی. سەید عەلی سیستانی دەلت جایزە و سیغەکە تەواوھ.
پێرست
سیستانی و رولی سیاسی[دەستکاری]
سیستانی دوای ھاتنی ھیزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بو عیراق ناوبانگێکی زوری دەرکرد لە بواری سیاسەتدا لە بەر رولە سیاسی یە گرنگەکانی کە بالبشتی لە ھێزەکانی ئەرمریکا و ئینگلستان دەکات ، و لە رولە سیاسی یە کرنکەکانی دا بالبشتی کردنی ھەلبزاردنی لیستی ئیئتلافی عیراقی یەک کرتوو دەکات. کە ھیزە کەورەی ئەم لیستە مەجلسی ئەعلا و ھاو بەیمانەکانی یەتی وەک حیزبی دەعوە و تەیاری سەدری.
خویندنی[دەستکاری]
سەید عەلی سیستانی ھەر لە منالی یەوە لە تەمەنی بینج سالی دەستی بە خویدننی ئاینی کردووە، لە سالی ١٩٤١ دەستی بە خویندن کردووە لە حەوزەی زانستی ئاینی لە قوم. وە لە سالی ١٩٥١ شاری قوم جی دەھیلیت و دەجیتە شاری نەجەف. لە سالی ١٩٦١ دەجیتە مەشھەد وە دوای سالیک دەکەریتەوە شاری نەجەف.
سیستانی و داکیرکردنی عیراق لە لایەن ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا[دەستکاری]
بول بریمەر لە کتیبە بەناوبانکەکەی دا بە ناوی "سالیکم بە سەر برد لە عیراق" دەلیت سیستانی لە عیراق "زور یارمەتی ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیای دەدا " وھەروەھا دەلیت سیستانی نەیدەویست بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەلسوکەوت لە کەل ھیزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بکات بەلام بە شیوەیەکی بەردەوام نامەی نھینی بوم دەنوووسی دەربارەی بارودوخی عیراق. بول بریمەر : سیستانی روزیکیان نامەیەکی بو ناردم و ووتی نەبوونی جا‌و بیکەوتن لە نیوانماندا لە بەر رق لی بوونەوە نی یە بەلکو لە بەر ئەوەیە کە ئەم شیوەیە نھینیە باشترە بو بە دەست ھینانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان، وە ھەرەوەھا ووتی لەوانەیە بشتیوانەکانی لە دەست بدات ئەکەر بیتوو بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەلسوکەوت لەکەل ئەمەریکا بکات، وە دەلیت لە ماوەی جوار مانک زیاتر لە ٣٠ نامەی زور کرنکی بو ناردم وە ھەروەھا سەید سیستانی فەتوای ئەوەی دا نابیت بە ھیج شیوەیەک ریکە لە ھیزەکانی ئەمەریکاو بەریتانیا بکریت "بە بیانووی ئەوەی کە ئەم کارە بە زیانە".
فەتواکانی سیستانی[دەستکاری]
سەید سیستانی فەتوای زوری ھەیە کە زور بواری جوراو جور دەکریتەوە. یەکیک لە فەتوا بەناوبانکەکانی ئەوەیە کە نابیت شەری ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا لە عیراق بکریت و ھەروەھا فەتوای دا بە واجبی دەنک دان بە لیستی ئیئتیلافی عیراقی شیعی، وە ووتی ئەوەی دەنک نەدات بەم لیستە ئەوا دەجیتە ئاکری دوزەخەوە وە خیزانەکەشی تەلاق ددریت . وە سەرسوورمانترین فەتوای ئەوەیە کە شیعە دەتوانن لە مانکی رەمەزان دا شیعی بە روزوو بوو‌و تا ٣ دانە جکەرە بکیشیت.
کرنکترین فەتوای سیستانی ئەو شەرعیەت دانەیە بە ھیزەکانی ریکخراوی بەدر و سوبای مەھدی سەر بە موقتەدا سەدر و ھەروەھا حیزبی دەعوە لە تەقینەوەی ئوتومبیلی مین کراو لە ناو خەلکی مەدەنی شارەکانی سووننی لە عیراق دا وە ھەروەھا تەقاندنەوەی مزکەوتەکانی سوونە. | <urn:uuid:5d5ab4b2-7522-48b5-87e5-4c802c109647> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%DB%95%D9%84%DB%8C_%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C | 2015-01-31T05:30:26Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115869320.77/warc/CC-MAIN-20150124161109-00011-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.952509 | Arab | 51 | {"ckb_Arab_score": 0.9525087475776672, "sdh_Arab_score": 0.037967998534440994} |
کوردمیلۆدی ـ سینه‌ما ـ فیلمێکی سینه‌مایی /
هه‌ولێر 4 تهمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی) ـ دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری فێستیڤاڵی "کان"ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد و خه‌ڵاتی چوار له ره‌خنه‌گرانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی وه‌رگرت، فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر "شه‌هرامی عه‌لیدی" له سینه‌ماکانی ئه‌وروپا نمایشده‌کرێت و وه‌ک یه‌که‌م فیلمی سینه‌مایی کورد که داهاتی بۆ کوردستان بگه‌ڕێته‌وه دێته ناسانان.
شه‌هرامی عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که به (کوردمیلۆدی)ی گوت "ئه‌م فیلمه به‌شێوازێکی پڕۆفیشناڵ و جیهانی هاتۆته به‌رهه‌م، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی باس له کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌کات، یه‌که‌م فیلمی سینه‌مایی کوردییه که له سینه‌ماکانی ئه‌وروپا نمایش بکرێت و خه‌ڵکی بلیتی بۆ بکڕن و داهاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێته‌وه".
زیاتر گوتی "ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی کانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگیراو خه‌ڵاتی چوار له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی وه‌رگرت، ئه‌وه شانازییه‌کی گه‌وره‌ییه که فیلمه‌که به‌مۆری فێستیڤاڵی کانه‌وه له سینه‌ماکان پیشان ده‌درێت".
"فیلمه‌که له 20 هۆلی سینه‌مایی فه‌ڕه‌نسا پیشاندراوه، ئێستاش له سینه‌ماکانی ئه‌ڵمانیا و نه‌روێژ و هۆڵه‌نداو چه‌ندین وڵاتی تری ئه‌وروپایی پیشان ده‌درێت" عه‌لیدی وای گوت.
له باره‌ی چۆنیه‌تی نمایش‌کردنی ئه‌م فیلمه عه‌لیدی گوتی "كۆمپانیای U MEDIA كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا جیهانییەكانی بڵاوكردنەوەی فیلمی سینەمایی و تەنیا فیلمە بەهێزەكانی گەورە سینەماكارەكان دەوەشێنێ، ئەم فیلمانەی ئەم كۆمپانیایە بڵاوی دەكاتەوە هەمووی لە گەورە فیستیڤالە جیهانییەكان بەشدار دەبن، ئێمەش توانیمان دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەم فیلمە سینەماییە بگەیەنێنیە فەڕەنسا و لەوێ لە سینەماكان نمایشی بكەین و خۆشبەختانە ئەم هەوڵەی ئێمە بوو بە دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان سینەماكارە كوردەكان و سینەمای ئەوروپی".
زیاتر گوتی "داهاتی ئەم فیلمە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانەو فیلمەكەش بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەمایە، بەئامادەبوونی سەدان هەزار بینەر لە سینەماكانی ئەوروپا وەشێندراوە، هەر لە یەكەم ڕۆژی نمایشكردنی ئەم فیلمە 3000 بینەر ئامادەی بوو و خۆشم لەوێ ئامادەبووم، ئەمەش كاریگەری بڵاوبونەوەی پرسی ئەنفالی میلەتی كورد بە دونیادا هه‌یه و دەبێتە هۆی بوونە بابەت و چونە نێو هزر و مێشكی خێزان و ماڵەكانی وڵاتانی دونیا".
شەهرام عەلیدی لە 11 دێسێمبەری 1971 لە سەنندجی كوردستانی ئێران لە دایكبووە، یەكێكە لە فلیمسازە ئەكادیمییە بەهێزەكان و چەندیم كورتە فیلم و فیلمی سینەمایی بەهێزی بەرهەم هێناوە.
(کوردمیلۆدی)
ده‌رباز یونس
تێبینی: ئه‌مه چه‌ند وێنه‌یه‌کی کاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که، شه‌هرامی عه‌لیدی به‌تایبه‌ت بۆ (کوردمیلۆدی) ناردووه. | <urn:uuid:0409886c-a3c2-4bf5-a6ce-54f04d3813bd> | CC-MAIN-2015-06 | http://www.kmelody.net/?p=2648 | 2015-02-01T21:08:42Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422121934081.85/warc/CC-MAIN-20150124175214-00030-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.906018 | Arab | 14 | {"ckb_Arab_score": 0.906017541885376, "sdh_Arab_score": 0.08881427347660065} |
نەجیب مەحفووز
لەساڵی ١٩٣٠ چۆتە زانکۆی قاھیرە و لیسانسی فەلسەفەی بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ ساڵی ١٩٤٥ وەکو سکرتێر و بەڕێوەبەری دامەزاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف کاری کردووە و دواتر بۆتە ڕاوێژکار لە دامەزراوەی گشتی سینەما و ئێزگە و تەلەفزیۆن و دوا پۆستی حکومیشی سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی گشتی سینەمابووە لە ساڵی ١٩٦٦ بۆ ساڵی ١٩٧١ پاشان خانەنشین بووە و بۆتە یەکێک لەنووسەرەکانی دامەزراوەی ئەھرام.
نەجیب مەحفووز لە ناوەڕاستی سیەکان دەستی کردووە بەنووسین و لەساڵی ١٩٣٩ یەکەم چیرۆکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لەساڵی ١٩٤٥ زیاتر پەرەی بەھرەی نووسینی چیرۆک داوە و لە ساڵی ١٩٥٠ چیرۆکی کوڕەکانی گەرەکەکەمانی نووسی کە بەش بەبەش لە ڕۆژنامەی ئەھرام بڵاویکردەوە و دواتر بەھۆی ناڕەزایەتی دەستە ئاینیەکانەوە بەبیانووی ئەوەی دەستدرێژی کردۆتە سەر زاتی خواوەند چیرۆکەکەی ڕاگیراوە و دوای ٨ ساڵ لەساڵی ١٩٦٧ ئەو چیرۆکەی لە چاپی وێژەی لوبنانیدا بڵاوکردەوە و لە ساڵی ١٩٩٥ دوای ئەوەی بەکافر لەقەڵەمدراوە لەلایەن دوو گەنجەوە ملی دراوەتە بەر چەقۆ بەڵام لەمردن ڕزگاری بووە و ھەردوو گەنجەکەش لەسێدارەدراون.
نەجیب مەحفووز لە سەرەتای چلەکانەوە دەستی کردووە بەنووسین و ھەتاکو ساڵی ٢٠٠٤ یش بەردەوامبووە و ھەموو چیرۆکەکانیشی باسی لەمیسر کردووە و لە بەناوبانگترین نووسینەکانی سێگۆشە و کوڕەکانی گەڕەکەکەمان بووە و ھیچ نووسەرێکی عەرەبیش ئەوەنەی ئەو نووسینەکانی نەکراوە بەفیلم.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە بەھۆی بەربونی خوێنی گەدەی لە ٣٠ ئوغستسی ساڵی ٢٠٠٦ نەجیب مەحفووز کۆچی دوایی کردووە.
کورتەچیرۆکەکان[دەستکاری]
- جیھانی ئەڵڵا لە ساڵی ١٩٦٢
- مانگی ھەنگوینی لە ساڵی ١٩٧١
- تاوان لە ساڵی ١٩٧٣
- گوڵی بەیانیان ١٩٨٣
- گەشتی ئیبن فەتوومە ١٩٨٣
- بڕیاری کۆتایی لەساڵی ١٩٩٦
- زەمەنی سۆز لەساڵی ٢٠٠١
خەڵاتەکان[دەستکاری]
- خەڵاتی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ١٩٤٤
- خەڵاتی کۆمەڵگای زمانی عەرەبی ساڵی ١٩٤٦
- خەڵاتی نێونەتەوەیی لە وێژە ساڵی ١٩٥٧
- خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی ١٩٨٨
- چەندەھا خەڵاتی تری وەرگرتووە لە دام دەزگای جیاواز لە بواری وێژەیی | <urn:uuid:f5ec7c04-f85f-4b50-b5d6-800bf8d8c0e9> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%86%DB%95%D8%AC%DB%8C%D8%A8_%D9%85%DB%95%D8%AD%D9%81%D9%88%D8%B2 | 2015-01-31T14:39:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422115869404.51/warc/CC-MAIN-20150124161109-00115-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.986004 | Arab | 35 | {"ckb_Arab_score": 0.9860036373138428} |
جۆن لێنۆن
جان لەنۆن لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبری ١٩٤٠، لە بنەماڵەیەکی چینی کرێکار ھاتە دنیاوە. لێنۆن یەکێک لە بەناوبانگترین ئاواز دانەرانی سەدەی بیستەم بوو، بەتایبەت لە شێوازی راک ئەند رۆڵ (rock and roll) ناوی ئەو دوای مەک کارتنەی McCartney درەوشاوەترین ئەستێرەی مێژووی تاک ئاوازەکانی بریتانیایە. لێنۆن جگە لە مۆسیقا لە بواری سیاست، ئاشتی خوازی، نوسەری و شانۆگەریدا کاری کردوە.
چند ئالبۆمی بەناوبانگی ئەو بریتین لە:
- گروپی پلاستیک ئۆنۆ (John Lennon/Plastic Ono Band)
- شانسێک بدە بە ئاشتی (Give Peace a Chance)
- من گوڵزاری دەریایم
- قارەمانی چینی کرێکار
- بێنە پێش چاوت (Imagine) کە زۆر بەناوبانگە
لێنۆن وەکوو یەکێک لە گەورەکانی موسیقای سەدەی بیستەم ئێستاش خۆشەویستە. لە ڕاپرسیێکدا کە بی بی سی لە ساڵی ٢٠٠٢ دا کردوویەتی خەلک ئەویان وەکوو ھەشتەمین کەس لە نێوان سەد کەس لە بەناوبانگترین کەسانی مێژوویی بریتانیا ھەڵبژارد. لە کاتی شەری ئامریکا دژ بە ویێتنام لێنۆن یەکێک لە گرنگترین بەرھەڵستکارانی ئەو شەڕە بوو و بە ھەموو توانای لە ھونەرەکەی بۆ لە قاو دانی سیاسەتە شەڕخوازانەکەنی دەوڵەتی ئەمریکا کەڵکی وەرگرت. ڕۆژی ٨ی دێسامبر ساڵی ١٩٨٠ سەعات دەور وبەری ١٠.٤٥ی شەو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ جان لێنۆن لە لایان مارک دەیڤید چاپمەن Mark David Chapman ی جوولەکە چوار جار تەقەی لێ‌کرا و کوژرا. زۆربەی خەڵک پێیان وایە کوشتنی جان لێنۆن پیلانێک بوو کە لە لایان CIAیەوە داڕ‌ێژرابوو بۆ خنکاندنی دەنگێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە نەیارانی دەوڵەتی ئەمریکای زیاد ئەکرد.
|کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە John Lennon تێدایە.| | <urn:uuid:f71aef6c-af18-435e-a8d7-f4f94a47a0de> | CC-MAIN-2015-06 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%DB%86%D9%86_%D9%84%DB%8E%D9%86%DB%86%D9%86 | 2015-02-01T19:42:29Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422122086930.99/warc/CC-MAIN-20150124175446-00064-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.990782 | Arab | 88 | {"ckb_Arab_score": 0.9907816648483276} |
كچه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسری دنیا سه‌میر غانم داوای لهجهماوهرهكهی ده‌كات كه رێزی ژیانی تایبه‌تی بگرن‌و نایه‌وێت باسی ورده‌كاری ژیانی خۆی بكات.
دنیا: نامه‌وێت باسی ژیانی تایبه‌تیم بكه‌م
دنیا كه ماوه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ رامی ره‌زوانی پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنیدا ئاهه‌نگی ده‌زگیرانداری ده‌گێڕێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئه‌و بێژه‌ره‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌و نه‌یویستووه ئاشكرای بكات.
دنیا باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئاماده‌یه هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌وه بخاته روو، به‌ڵام نایه‌وێت هیچ شتێك له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی بڵێت. | <urn:uuid:427dc6c2-cbaf-4e3e-b4ad-1c35a6acfea1> | CC-MAIN-2015-06 | http://www.awene.com/article/%D8%AF%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D9%88%DB%8E%D8%AA-%D8%A8%D8%A7%D8%B3%DB%8C%E2%80%8C-%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C%E2%80%8C-%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%DB%8C%D9%85-%D8%A8%D9%83%D9%87%E2%80%8C%D9%85 | 2015-01-29T08:13:36Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-06/segments/1422122022571.56/warc/CC-MAIN-20150124175342-00046-ip-10-180-212-252.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.966296 | Arab | 24 | {"ckb_Arab_score": 0.9662962555885315, "sdh_Arab_score": 0.015075958333909512, "hac_Arab_score": 0.014230863191187382} |
چەکی زیندەیی
چەکی زیندەیی یاخود چەکی بایۆلۆجی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژەکان کە توانای زیان گەیاندنی ھیچ کەمتر نیە لە چەکی ناوەکی و بگرە زیانەکانی پتریشە. ئەم چەکە شێوەی کارکردنی بریتییە لە بەکارھێنانی بەکتریا و ژەھر بۆ ئەوەی لە شار و ڕیزەکانی دوژمن نەخۆشی و پەتای جۆراوجۆر بڵاو ببێتەوە تاکو ژمارە و ورە و توانایان دابەزێت و ھەر لە ناو خۆیاندا یەک بە یەک نەخۆشی لە یەکتر بگرنەوە و کۆتای‌یان بێت.
ئەم چەکە وەنەبێت چەکێکی نوێ بێت بەڵکو لە سەردەمی ڕۆمانەکانیشدا بەکارھاتووە و ڕۆمانەکان کارێز و ڕووباری دوژمنەکانیان ژەھراوی کردووە و بەکارھێنانیشی لە سەردەمی نوێ‌دا بەشێوەیەکی بەرچاو دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە دەستی پێ‌کرد. | <urn:uuid:abd5ec06-281f-4982-9311-b43606bc9363> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%86%DB%95%DA%A9%DB%8C_%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%DB%95%DB%8C%DB%8C | 2015-03-01T04:29:03Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462206.12/warc/CC-MAIN-20150226074102-00109-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.992577 | Arab | 68 | {"ckb_Arab_score": 0.9925768375396729} |
لەیلا قاسم
پێرست
ژیانی لەیلا قاسم[دەستکاری]
لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە.
لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێکۆشانی لەلای لەیلا قاسم دروستکردبوو.
بەشداری سیاسەت[دەستکاری]
لەیلا ھەر زوو ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکرد. ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پێوەندی بە بزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە و لەنێو ڕیزەکانی 'یەکێتیی قوتابیانی کوردستان' خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبردووە. لەیلا قاسم لەنێو قوتابییە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە وشیارکردنەوە و ڕێکخستنیان. لە کاتێکدا کە دەگوترا ژن ناتوانێت شانبەشانی پیاوان لە شار و لە شاخ و لە دێھاتەکاندا خەبات بکات، لەیلا بە پێچەوانەوە شانبەشانی قوتابییە کوڕەکانی کورد خەباتێکی بەرفراوانتری بەڕێوەدەبرد و دژ بە نایەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان بوو، بەتایبەتیش کە بۆ خودی خۆی لە بواری کۆمەڵناسیدا دەیخوێند و لە ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورددا تێگەیشتبوو.
لەیلا قاسم لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانی خۆی بە ناوی جەواد ھەمەوەندی کە بەیەکەوە خەبات و چالاکییان دەکرد، زۆر یەکتریان خۆشدەویست. ئەگەرچی لەیلا خوێندکاری زانکۆ و جەوادیش کرێکاری یەکێک لە کارگەکانی بەغدا بوو، وەلێ خۆشەویستییەکی بێ‌سنووریان لەنێواندا ھەبوو. لەیلا ھەر بەڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەوە. ئامانجی لەیلا قاسم لەمەدا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوەبردنی خەباتی ڕێکخستن بوو لەنێو شارەکاندا.
لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی ھەردووکیان ھاوبیر و کۆک بوون لە پرسەکاندا لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی گەلەکەیاندا. لەیلا بە خەبات و تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە ژنانیش شانبەشانی پیاوان دەتوانن خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن.
لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٧٠ کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بە قۆناخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبوو، لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانیان سەرباری نکۆڵیکردنی ڕژێمی بەعس لە ھەبوونی گەلی کورد، ئەوان سوور بوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلەکەیان. ھەروەھا لەیلا و جەواد لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٤ بەیەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی‌یان لەسەر کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدابوو و لە دەرفەتێک دەگەڕان کە بڵاوی بکەنەوە. بەڵام بەھۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد و ڕێژیمی عێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕ و پاشانیش بەھۆی گیرانی لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینەوەکەشیان لەلایەن سیخوڕەکانی حکومەتی عیراقەوە لەناوبردرابوو.
فراوانکردنی چالاکییەکان[دەستکاری]
لە ئاداری ١٩٧٤دا دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و ھێرشکردنەوەی ڕێژیمی عێراق بۆسەر ناوچەکانی کوردستان، ڕێژیمی بەعس دەستیکرد بە کۆچبەرکردنی ھەزاران کورد و بۆردومان کردنی ھەر دوو شاری قەڵادزێ و ھەڵەبجە و ڕاوەدوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابیان و ئازادیخوازانی کورد. ھەر لەو کاتەدا ھەزاران کەسیش لە تاکەکانی کۆمەڵ بۆ بەرگریکردن لە مافی نەتەوەکەیان ڕوویان لە شاخەکان کرد و چەکی پێشمەرگەیاتییان ھەڵگرت. لەو کاتەدا لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی و نەریمان فوئاد و ھەندێک لە ھاوڕێکانی تریان پێیانوابوو خەباتکردن تەنیا لە شاخ بەس نییە، بەڵکو خەبات و تێکۆشان لە شارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمن‌دا پێویستیەکی زۆر گرنگی ئەو قۆناخەیە، بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان مانەوە.
دەستگیرکردنی[دەستکاری]
لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی ١٩٧٤دا، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعس بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەکبەیەکی تاکەکانی کوردی‌یان دەکرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی ١٩٧٤/٠٤/٢٨دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سەربازی ڕێژیم لە بەغدا دەستگیرکران. ڕۆژنامەی الصورەی زمانحاڵی ڕێژیمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق، لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست بەناو کرد، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەکیشیان بچووکترین کردەوەشیان لەسەر ئاشکرا نەبوو.
لەیلا قاسم کچێکی چاونەترس و زیرەک بوو؛ لەڕووی وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو: "بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم." ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بە لەیلا دەربڕێت.
لەسێدارەدانی لەیلا قاسم[دەستکاری]
ڕێژیمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنیان دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بە لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەرکرد. ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، کە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٩٧٤/٠٥/١٢ لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران. سەلام قاسمی، برای لەیلا قاسم، بە ماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە کوژرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کە وێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابیانی کورد و ئەندامانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات. دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، ھەر زوو بە کۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە.
ھەواڵی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم بە کوردستاندا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ھەندێک لە چاپەمەنییەکانی ئەوساکەی جیھان ھەواڵی لە سێدارەدانی لەیلا قاسمیان وەک لەسێدارەدانی یەکەم ژن لە مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوکردۆتەوە. بێگومان لەسێدارەدانی کچە کوردێک بەدەستی ڕێژیمی عێراق کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر لاوانی ئەو سەردەمەی کورد، کە ئەمەیش بووە ھۆی ئەوەی بە ھەزاران لاوی کورد پەیوەست بن بە دۆزی گەلەکەیان و ڕوو لە چیاکان بکەن.
دوای لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران. لەیلا قاسم بوو بە چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و هێمن و زۆری تر. هەروەک هێمن لەسەر قارەمانی لەیلا دەڵێ:
|کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من||لە بسکت رەشترە مانگەشەوی من|
|برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە||کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من|
|بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری!||بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم|
|ئەوە پەت نیە میدالی ئیفتخارە||کە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم| | <urn:uuid:4182e42f-2727-4621-a224-78678be1075d> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%84%DB%95%DB%8C%D9%84%D8%A7_%D9%82%D8%A7%D8%B3%D9%85 | 2015-03-07T01:40:26Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424937406179.50/warc/CC-MAIN-20150226075646-00286-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.978474 | Arab | 60 | {"ckb_Arab_score": 0.9784737229347229, "sdh_Arab_score": 0.014160891063511372} |
Ruby Wax:
ڕوبی واکس: چی زۆر هەزەلییە دەربارەی نەخۆشی دەروونی؟
روبی واکس دەڵێت نەخۆشیەکانی جەستە بەزەیی بەدەست دەهێنن بەڵام نەخۆشیە دەروونیەکان بەدەستی ناهێنن. بۆچی؟ بە وزەیەکی زۆر و کۆمیدییەوە، واکس باسی خەمۆکی دە ساڵ پێش ئێستە دەکات و هانمان دەدات کۆتایی بە نەخۆشییە دەرونییەکان بهێنین
This talk was presented at an official TED conference, and was featured by our editors on the home page. | <urn:uuid:78170cb9-b8d9-4ee4-9fb1-496b84573415> | CC-MAIN-2015-11 | http://www.ted.com/talks/ruby_wax_what_s_so_funny_about_mental_illness?language=ku | 2015-03-03T12:56:45Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936463287.91/warc/CC-MAIN-20150226074103-00152-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.855724 | Arab | 93 | {"ckb_Arab_score": 0.8557236790657043, "sdh_Arab_score": 0.12697361409664154, "hac_Arab_score": 0.01640293002128601} |
گه‌نجان حه‌زیان لهجوانكارییه
ئا: ئاوێنه
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێكی زۆری كوڕان‌و كچان ده‌ستیان كردووه به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ جه‌سته‌یان كه هه‌ریه‌كه‌و بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌یان كردووه، پزیشكانی جوانكاری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌كه‌ن به سێ جۆره‌وه، مامۆستایانی ئاینیش ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نه‌بێت نابێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بكات.
"وتیان گوناهه، به‌ڵام هه‌ر كردم"
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن سی ساڵ نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووتی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی لووتی زۆر گه‌وره بووه‌و شێوه‌ی ناشیرین بووه‌و كاتێك خه‌ڵك بینیویه‌تی توانجیان لێداوه، بۆیه بڕیاریداوه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لووتی بكات "زۆر پێیانوتم گوناهه‌و خوا پێی ناخۆشه، به‌ڵام په‌شیمان نهبوومهوهو هه‌ر كردم‌و نه‌ده‌ترسام له‌وه‌ی ناشیرین بم، چونكه خۆم جوان نه‌بووم".
محه‌مه‌د دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌وته‌ی خۆی ئێستا شێوه‌ی لووتی جوان بووه‌و له‌چاو جاراندا گۆڕانكاری زۆری تێدا روویداوه "هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن كه‌م بوو، چونكه ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه تازه بوو، هه‌ندێك كه‌سی پێش خۆم كردبوویان زۆر جوان نه‌بوون، به‌ڵام شێوه‌ی ئێستام له‌جاران لا جوانتره".
له‌ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریی...
بانوی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵ كه خاوه‌نی منداڵێكهو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی گوپی، باسی له‌وه‌كرد كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریی نرخی زۆر گرانه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كوردستان باشتره، بۆیه هاتووه‌ته‌وه‌و له‌كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری كردووه.
بان‌و وتی "ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه زۆر قورس نییه، به‌ڵام شێوه‌یه‌كی جوانت پێدهبهخشێتو زۆر لێی رازیم، چونكه زۆر حه‌زم لێی بوو".
"ئه‌گه‌ر بمزانیایه وایه نه‌شته‌رگه‌ریم نه‌ده‌كرد"
سارا عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵ خوێندكاری زانكۆیه‌و چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ویستویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ددانه‌كانی بكات، كاتێك سه‌ردانی پزیشكی ددانه‌كه‌ی كردووه وتویه‌تی ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتێك چووه‌ته نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه دواتر زانیویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت "ئێستاش هه‌ندێكجار ئازارم هه‌یه سه‌ره‌تا كاتێك له‌ئاوێنه‌دا خۆم ده‌بینی هه‌ستم ده‌كرد كه‌سێكی ترم خه‌ریك بوو تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببم، بۆیه ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كه بیوتایه نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریت بۆ ده‌كه‌م هه‌رگیز نه‌مده‌كرد".
"پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكرێت"
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، د. ئه‌فرام محه‌مه‌د له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریی بكات، پێویسته پزیشكی جوانكارییه‌كه پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بینێرێته لای پزیشكی ده‌روونی، چونكه زۆرجار ئه‌و كه‌سانه گرێی ده‌روونییان هه‌یه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان ناشرین نین، هه‌روه‌ها ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش پزیشكی ده‌روونی هاوشانی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه نه‌خۆشه‌كه ببینێت، چونكه ئه‌و كه‌سه گۆڕانكاری له‌ده‌موچاوی یان جه‌سته‌یدا ده‌كات هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانێت له‌گه‌ڵ شێوه تازه‌كه‌یدا را بێت".
ناوبراو روونیكرده‌وه كه زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت تووشی (خه‌مۆكی‌و دڵهڕاوكێو گۆشه‌گیری) ده‌بێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی داببڕێت‌و زۆرجار بیر له‌وه ده‌كاته‌وه نه‌شته‌رگه‌ری تر ئه‌نجام بدات، د. ئه‌فرام وتیشی "ئه‌و كه‌سه له‌كارو ژیان‌و كۆمه‌ڵ داده‌بڕێت له‌به‌رئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری زۆر هه‌ستیاره‌و ره‌نگه تووشبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی به‌دواوه بێت".
نه‌شته‌رگه‌ری له 200 هه‌زار بۆ 2 ملیۆنی تێده‌چێت
پسپۆر له بواری نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری سوتاوی، د.ئاری ره‌حیم زه‌نگه‌نه له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جوانكاری دابه‌شكرد بۆ سێ جۆر "یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی سوتاوی جه‌سته‌یان تێكچووه، دووه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی شكاوی یان شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و شێواوییه‌ی له كاتی زگماكیدا هه‌یه له‌جه‌سته‌یاندا، سێهه‌میشیان ئه‌وانه‌ن كه به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌پێناوی جوانتركردنی خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كه‌ن وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری لووت كه زۆر باوه له‌گه‌ڵ راكێشانی پێستی دهموچاوو كردنه‌وه‌ی پێڵوه‌كان هه‌روه‌ها گهورهكردنو بچوككردنه‌وه‌ی مه‌مك له‌گه‌ڵ بچوككردنه‌وه‌ی ورگ‌و سمت‌و ران".
د.ئاری جۆری سێهه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه مرۆڤ به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات جوانتر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتییه، چونكه مرۆڤه كاتێك ده‌بینێت بواری پزیشكی پێشكه‌وتووه ده‌توانێت حه‌زه‌كانی جێبه‌جێ بكات له‌و كاته‌شدا بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌دات.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا به‌نج وه‌ربگرێت، به‌ڵام تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی خراپ نابێت له‌ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، زۆرجاریش ره‌نگه كه‌سه‌كان دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، خۆیان به‌دڵیان نه‌بێت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار یان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه جوان ده‌رنه‌چووه یان كه‌سه‌كه كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه له‌و كاته‌دا ئێمه رازی ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكات.
د.ئاری روونیكرده‌وه كه ئه‌وان پێش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كه‌سێك ئه‌نجام بده‌ن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دهكهنو دواتر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه یان نا، چونكه ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی ده‌موچاویان به هۆكاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ك داده‌نێن له ژیاندا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وا نییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه حه‌زی له‌شوێنێكی خۆی نییه‌و ده‌توانێت گۆڕانكاری تێدا بكات، ئه‌م كێشه ده‌روونییه‌ش زۆر ئاڵۆزه‌و زیاتر له كوڕاندا هه‌یه به به‌راورد به‌كچان، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه نرخی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش له دووسه‌د هه‌زاره‌وه تا دوو ملیۆن دیناره.
"نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری حه‌رامه"
مامۆستا مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نه‌بێت له‌له‌ش یان رووخساریدا ئه‌وا "حه‌رامه" نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری بكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاینی ئیسلام ته‌نها له‌دوو حاڵه‌تدا رێگه‌ی داوه به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ئه‌وانیش "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بریندار بووبێت‌و بووبێته عه‌یبه‌یه‌ك بۆی، یاخود بهزگماكییهوه كه‌موكوڕییه‌كی تێدا هه‌یه‌و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئازاری بدات". | <urn:uuid:9b3e9609-e08a-42ac-b32c-084da87b7ab5> | CC-MAIN-2015-11 | http://qadirzada.com/Xo.jwankrdn.html | 2015-03-02T14:57:10Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462839.81/warc/CC-MAIN-20150226074102-00237-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.996648 | Arab | 37 | {"ckb_Arab_score": 0.9966479539871216} |
مزگەوتی ئەقسا
|مزگەوتی ئەقسا|
وێنەی مزگەوتی ئەقسا لە شەودا.
|زانیاری گشتی|
|شار||قودسی پیرۆز،
|بیناسازی||ئیسلامی|
|تایبەتمەندییەکان|
|ژمارەی منارە||٤|
|ژمارەی قوبە||١٥|
مزگەوتی ئەقسا، یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکان لای موسڵمانان، و بە یەکەم قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت، مزگەوتی ئەقسا ئەکەوێتە ناو شارە دێرینەکەی قودس لە فەلەستین، ناوی ھەموو ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری ئەو دیوارەی کەوتۆتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی شارە دێرینە دیواربەند کراوەکە، ھەر یەکێک لە مزگەوتەکانی قوبە خەزڕا و جامیعی قبلی لە ناودارترین شوێنەوارەکانی مزگەوتی ئەقسان.
یەکێکە لە شوێنەوارە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا، وەک لە قورئاندا ھاتووە، ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرامەوە) بۆ مزگەوتی (ئەقسا) لە (بیت المقد‌س) کە دەوروبەریمان پیرۆز‌و پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.[١] و یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی سەردانکەرانی موسڵمان سەردانی ئەکەن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا ھاتووە.[٢]
یەھوودییەکان ھەمان شوێن بە پیرۆز دادەنێن، بە گۆڕەپانەکانی مزگەوتەکە دەڵێن شاخی پەیکەر بەو بڕوایەی پەیکەری پێغەمبەر سولەیمانی لێیە، و ڕێکخراوە یەھوودییە توندڕەوەکان ھەوڵی بنیاتنانی پەیکەریان داوە تیاییدا بەپێی ئەو بیروڕایە.
پێرست
وەسفی مزگەوتی ئەقسا[دەستکاری]
مزگەوتی ئەقسا ناوچەیەکی دەورەدراوە بە دیواری لاکێشەیی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری قودسی دیواربەند کراو کە بە شار دێرینەکە ناسراوە، و ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤٤ دۆنمە و قوبە سەخڕە و مزگەوتی ئەقسا ئەگرێتەوە لەگەڵ چەند شوێنەوارێکی تر کە نزیکەی ٢٠٠ شوێنگەن و چوار منارەی ھەیە.
پێوانەکانی مزگەوتەکە ئەگاتە، ٢٨١م لە باشوورەوە و ٣١٠م لە باکوورەوە و ٤٦٢م لە ڕۆژھەڵاتەوە و ٤٩١م لە ڕۆژئاواوە، و ڕووبەرەکەی شەش یەکی ڕووبەری شارە دێرینەکە دەگرێتەوە، و ئەم سنوورە نەگۆڕاوە دوای ئەوەی مزگەوتەکە بۆ یەکەم جار نوێژی تیایدا کراوە بە پێچەوانەی مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر کە چەندین جار فراوان کراوان.
ناونان[دەستکاری]
مزگەوتی ئەقسا ناوی ئیسلامی مزگەوتەکەیە کە خوا لە قورئاندا ناوی مزگەوتەکەی بردووە پێی. ﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾، واتە؛ پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد) لە مزگەوتی (حەرامەوە) بۆ مزگەوتی (ئەقسا) لە (بیت المقد‌س) کە دەوروبەریمان پیرۆز‌و پڕ بەرەکەت کردووە، تا ھەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.
مانای ناوی ئەقسا واتە دوورترین و مەبەست لێی دووری مزگەوتەکەیە بە بەراورد لەگەڵ دوو مزگەوتە پیرۆزەکەی تر کە لە مەککە و مەدینە. و مزگەوتی ئەقسا پێش ئەم ناونانە قورئانییە بە بەیتولموقەدیس ناسرابوو، و ناوچەی قودس لەو کاتانەدا بە ناوی ئیلیا ناسرابوو، و ھەموو ئەم ناوانەش ئاماژە بە مەزنی و پیرۆزی مزگەوتی ئەقسا ئەدەن لای موسڵمانان.
بنیاتنان[دەستکاری]
دووەم مزگەوتە بنیاتنراوە لەسەر زەوی، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە، ئەبی زڕی غەفاڕی ئەڵێت، پرسیومە ئەی پێغەمبەری خوا کام مزگەوت یەکەم جار لەسەر زەوی بنیاتنراوە، ووتی؛ مزگەوتی حەڕام، پاشان پرسیم، دوای ئەو، پێغەمبەر ووتی؛ مزگەوتی ئەقسا.[٣] و موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئیبراھیم بنیاتی ناوە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینی، پاشان کوڕەکانی ئیسحاق و یەعقوب ئەرکەکەیان گرتە دەست، و سولەیمان نوێی کردۆتەوە نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایینی.
و لەگەڵ فەتحی ئیسلامی بۆ قودس ساڵی ٦٣٦ز (بەرامبەر ١٥ کۆچی)، خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب مزگەوتی قیبلی بنیاتنا وەک ناوەندی مزگەوتی ئەقسا، و لە سەردەمی ئەمەوییەکان قوبە سەخڕە بنیاتنرا، و دووبارە مزگەوتی قیبلی بنیاتنرایەوە و ھەموو ئەمەش نزیکەی ٣٠ ساڵی پێچوو، لە ٦٨٥ز تا ٧١٥ز و لەو کاتەوە شێوەی مزگەوتەکە بەم شێوەیەی ئێستا ماوەتەوە.
پیرۆزی مزگەوتەکە[دەستکاری]
مزگەوتی ئەقسا پیرۆزییەکی گەورەی ھەیە لای موسڵمانان، کە بەستراوە بە بیروباوەڕەکەیانەوە لە سەرەتای بانگەوازەوە، و بە قیبلەی ھەموو پێغەمبەرەکان دادەنرێت لە پێش پێغەمبەر محەمەد و ھەروەھا قیبلەی یەکەمی ئیسلامیش بوو پێش ئەوەی قیبلە بگۆڕێت بۆ مەککە.
و ئەوەی پەیوەندی ئیسلام بە مزگەوتەکەوە بەڵگەدار دەکات، شەوی ئیسرا و میعراجە کاتێک پێغەمبەر شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا، لەوێ پێش نوێژی بۆ پێغەمبەرەکان کرد و پاشان سەرکەوت لێوەی بۆ ئاسمان، و لە ئاسمانی بەرزدا نوێژی لەسەر پێویست کرا.
لە قورئاندا ناوی مزگەوتی ئەقسا براوە بەوەی کە دەوروپشتی ڕووناک کراوەتەوە[٤] کە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و شوێنی مزگەوتەکە لای خوا و لای موسڵمانان.
شوێنەوراەکانی مزگەوتەکە[دەستکاری]
مزگەوتی ئەقسا لە چەند پایە و شوێنەورێک پێک دێت کە دەگەنە نزیکەی ٢٠٠ شوێنەوار لەوانە مزگەوت و قوبە و منارە و بیر و زۆری شوێنەواری تر.
مزگەوتەکان[دەستکاری]
- مزگەوتی قیبلی؛ بەشی باشووری مزگەوتی ئەقسایە و و ئەم مزگەوتە بیناتنراوە لەو شوێنەی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب نویژی تیادا کرد لە کاتی فەتحکردنی قودسدا ساڵی ١٥ک.
- موسەڵی مەڕوانی؛ ئەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتیەوە.
- ئەقسای دێرین؛ ئەقسای دێرین ئەکەوێتە ژێر مزگەوتی قیبلی، و ئەمەوییەکان بنیاتیان نا.
- مزگەوتی بوراق؛ لای دیواری بوراق.
- مزگەوتی مەغاربە
- مزگەوتی نیسا
منارەکان[دەستکاری]
چوار منارەی ھەیە، ئەمانەی خوارەوەن؛
- منارەی دەرگای مەغاریبە
- منارەی دەرگای سیلسیلە
- منارەی دەرگای ئیسبات
- منارەی دەرگای غەوانیمە
قوبەکان[دەستکاری]
مزگەوتی ئەقسا چواردە قوبەی ھەیە ئەمانەی خوارەوەن؛
- قوبەی سەخڕە، ئەمەش ئەو بینایەی کە قوبەیەکی ئاڵتونی ھەیە و شوێنەکەی لە ناو مزگەوتەکە وەک شوێنی دڵە لە لەشی مرۆڤدا بە مانای ئەکەوێتە ناوەندییەوە ھەندێک بە لای چەپدا، و بەم قوبەیە بە یەکێک لە دێرینترین و پیرۆزترین شوێنەوارە ئیسلامییەکان دادەنرێت.
ھەروەھا مزگەوتی ئەقسا ١٥ دەرگای ھەیە کە پێنجیان داخراون و دەیان کراوە، ھاوکات چەندین شوینەواری تری تێدایە.
سوتانی مزگەوتەکە[دەستکاری]
ڕووداوی سوتانی مزگەوتی ئەقسا کەوتەوە لە ٢٢ی ئابی ١٩٦٩ لەسەر دەستی یەھوودییەکی توندڕەو ناوی (مایکل دینس ڕوھن) ئوستڕاڵی بوو، کە ھەستا بە سوتاندنی مزگەوتی قیبلی کە سەقفی بەشی ڕۆژھەڵاتی بە تەواوی ڕوخا، ھەروەھا مینبەری سەڵاحەدین سووتاکە فەرمانی بە دروستکردنی کرد پێش ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا لە ژێر دەستی خاچپەرستەکان، و سەلاحەددینی ئەییووبی داینا لەناو مزگەوتەکە دوای ئازادکردنی، پاشان ئەم مزگەوتە و مینبەرەکە بنیاتنرانەوە و لە ھەموولایەکی فەلەستینەوە ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕوویان تێکرد بۆ کوژاندنەوە و پاشان ئوردن ھەستا بە چاککردنەوە و بنیاتنانەوەیان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- سایتی تەنزیل
- سەحیحی بوخاری
- بوخاری گێڕاویەتییەوە
- سورەتی ئیسرا، ئایەتی یەکەم | <urn:uuid:54921265-1e4e-4d28-9fca-db309ae94acf> | CC-MAIN-2015-11 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B2%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C_%D8%A6%DB%95%D9%82%D8%B3%D8%A7 | 2015-02-27T05:59:09Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936460576.24/warc/CC-MAIN-20150226074100-00125-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.992986 | Arab | 82 | {"ckb_Arab_score": 0.9929863810539246} |
یەکتاپەرستی لە ئیسلامدا
|ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی:|
|ئیسلام|
|180px|
یەکتاپەرستی واتە ئەنجامدانی تایبەتمەندی و ئەوەی پێویستە بۆ خوای تاک و تەنھا بەوەی کە بەندە دڵنیابێت کە خوای گەورە یەکە و ھاوەڵی نییە لە پەروەردگارێتی و خوایەتی و ناو و سیفەتەکانی. واتاکەی: ئەوەیە بەندە دڵنیا بێت و دان پێدانان دەربڕێت کە خوای گەورە خۆی پەروەردگار و خاوەنی ھەموو شتێکە، درووستکەر و ھەرڵسوڕێنەری ھەموو گەردوونە، ھەر خۆیشی شایستەی پەرستنە بەبێ ھاوەڵ دانان، ھەموو پەرستراوێکیش جگە لە ئەو پووچەڵە، ھەر خوای گەورەشە ھەموو سیفەتەکانی تەواویی و بێ عەیبی لەخۆ گرتووە، پاریزراوە لە ھەموو کەموکوڕیەک، ناوە جوانەکان و سیفەتە بەرزەکانی ھەر بۆخۆیەتی. خوای گەورە دەفەرموێت:
اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى طه 8.
پێرست
- ١ تێگەیشتن لە یەک خوا پەرستی
- ٢ بەشەکانی یەکتاپەرستی
- ٣ حوکمی دانپێدانان بە یەکخواپەرستی
- ٤ یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی و خوایەتی وابەستەی یەکترن
- ٥ ڕاستی یەکتاپەرستی و ناوەڕۆکەکەی
- ٦ بەرووبوومەکانی ڕاستی یەکتاپەرستی
- ٧ فەزڵی یەکتاپەرستی
- ٨ پاداشتی یەکتاپەرستی
- ٩ مەزنی وشەی یەکتاپەرستی
- ١٠ تەواوی یەکتاپەرستی
- ١١ شێواز و سیفەتی تاغوت
- ١٢ سەرچاوە
- ١٣ پەراوێزەکان
تێگەیشتن لە یەک خوا پەرستی[دەستکاری]
خوای پەروەردگار تەنھا و بێ ھاوەڵە، ھاوشێوەی نیە لە خۆی و ناو و سیفەتەکان و کردارەکانیدا ھەرخۆی سەرگەورە و پادشایە و، ھەموان بەندەو درووستکراوی ئەون:
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ، اللَّهُ الصَّمَدُ ، لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ الإخلاص 1-4
خوای گەورە خۆی بەھێزە و جگە لە خۆی لاوازە. بەتوانایە و جگە لە خۆی بێ دەسەڵاتە، گەورەیە و جگە لە خۆی بچووکە، دەوڵەمەندە و ھەموان پێویستیان پێیەتی، خاوەن ھێز و ھەقە و، ھەموو پەرستراوێک جگە لەخۆی پووچەڵە،
ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ الحج62،
مەزنە و کەسیش نیە لەو مەزنتر، پایەدارە و کەسیش نییە لەو پایەدارتر، گەورەیە و کەسیش نیە لەو گەورە تر، بە بەزەییە و کەسیش نییە لەو بە بەزەیی تر. پاکی و پاراوی بۆ ئەو زاتە بەھێزەی کە ھێزی لەھەموو ھێزێکدا درووست کردووە، بەتوانایە و توانینی لە ھەموو خاوەن توانایەک دووست کردووە، بە بەزەیی و میھرەبانە کە میھرەبانی بەخشیوەتە ھەموو خاوەن سۆز و بەزەییەک، زانایە و فێرکەری ھەموو درووستکراوێکە، ڕۆزیدەرە کە پەروەردگاری ھەموو ڕۆزی و ڕۆزی پێدراوەکانە،
ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ الا‌نعام102.
پاکی و بێ عەیبی ھەر بۆ خۆیەتی، خوای ڕاستەقینەیە کە تەنھا خۆی شایەنی پەرستنە نەک ھیچ کەسی تر، شایەنی پەرستنە بەھۆی مەزنی و جوانی و چاکەی زۆری، ھەر تەنھا خۆیشی خاوەن ناوی جوان و سیفەتی بەرزە:
لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ الشورى/ 11.
توانایە و زانایە ھەرچی بیەوێت ئەنجامی ئەدات، ھەرچی حوکم و بڕیارێکیش بیەوێت ئەنجامی ئەدات،
أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ الاعراف54.
یەکەمە لەپێش ھەموو شتێک، کۆتایە پاش ھەموو شتێک، دیارە لەسەرووی ھەموو شتێکەوە. تاک و نەنھا و بێ ھاوەڵە:
هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآَخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ الحدید 3.
بەشەکانی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
ئەو یەکخواپەرستنەی پێغەمبەران بانگەوازیان بۆ کردووە و لە کتێبە دابەزێنراوەکاندا ھاتووە دوو جۆرن:
- یەکەم: یەکخواپەرستن لە زانین و جێگیرکردندا، پێی دەوترێت یەکخواپەرستنی پەروەردگارێتی و ناو و سیفەتەکان، کە بریتییە لە جێگیرکردنی ڕاستی زاتی پەروەردگار و ئەنجامدانی یەکخواپەرستی لە ڕووی ناو و سیفەت و کردارەکانی.
واتاکەی: بەندە دڵنیابێت و دان بەوەدا بنێت کە خوای گەورە خۆی پەروەردگارە و خاوەنە و ھەڵسوڕێنەری گەردوونە، لەئەوپەڕی تەواوی و بێ عەیبیدایە لە زات و ناو و سیفەت و کردارەکانیدا، زانایە لەھەموو شتێک و خاوەن موڵکە و توانا و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ناوی جوان و سیفەتی باڵا ھەر بۆ خۆیەتی:
لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ الشورى 11.
- دووەم: یەکخواپەرستن لە مەبەست و خواپەرستن و داواکردندا، پێی دەوترێت: یەکخواپەرستی خوایەتی و پەرستن، کە بریتی یە لە ئاراستەکردنی ھەموو جۆرە پەرستنێک وەکو پاڕانەوە و نوێژ و ترس و ئومێد بۆ خوای گەورە.
واتاکەی: بەندە دڵنیابێت و دان بەوەدا بنێت کە خوای گەورە خۆی خاوەنی خوایەتی یە بەسەر ھەموو درووستکراوەکانی، ھەر خۆیشی شایستەی پەرستنە نەک ھیچ کەسێکی تر، ڕەوا نیە ھیچ جۆرە پەرستنێک وەکو پاڕانەوە و نوێژ و ھاوار پێکردن و پشت بەستن بە خوا و ترس و ئومێد و قوربانی کردن و نەزرکردن و شتی لەو شێوە ئاراستە بکرێت بۆ ھیچ کەسێک جگە لە خوای گەورە، ھەر کەسێکیش ئەو کارە بکات ھاوەڵی بۆ خوا بڕیار داوە و بێ باوەڕە، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ المؤمنون117.
حوکمی دانپێدانان بە یەکخواپەرستی[دەستکاری]
- یەکتاپەرستنی خوایەتی و پەرستن زۆربەی خەڵکی نکۆڵیان لێ کردووە، بۆیە خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کردووە بۆ خەڵکی و کتێبی بۆ ڕەوانە کردوون بۆ ئەوەی فەرمانیان پێ بکەن تەنھا خوای گەورە بپەرستن و، واز بێنن لە پەرستنی جگە لەو.
- خوای گەورە دەفەرموێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ الأنبياء 25.
- ھەروەھا فەرموویەتی: وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ... النحل 36.
- پەرستنی پەروەردگارێتی، مرۆڤ دانی پێدادەنێ بەپێی فیترەت و تەماشاکردنی بۆ گەردوون ، تەنھا دانپێدانانیش بەس نیە بۆ باوەڕ ھێنان بە خوای گەورە و ڕزگار بوون لە سزا، چونکە ئیبلیس و بتپەرستانی عەرەب دانیانپێدانا و ھیچ کەڵکیشی بۆیان نەبوو، چونکە دانیان نەنابوو بە یەکتاپەرستی عیبادەت بۆ تەنھا خوای گەورە.
بۆیە ھەرکێ دان بنێ بە یەکتاپەرستنی پەروەردگاریدا بەتەنھا، نە یەکتاپەرستە و نە موسوڵمانە، خوێن و ماڵیشی پارێزراو نابێت تاوەکو یەکتاپەرستی خوایەتی نەسەلمێنێت و، شایەتی (لا إلە إلا اللە) نەدات کە خوای گەورە ھیچ ھاوەڵێکی نییە و ھەر تەنھا خۆیشی شایەنی پەرستنە نەک ھیچ کەسێکی تر و، وابەستە ببێت بە پەرستنی تەنھا خوای پەروەردگار بەبێ ھاوەڵ.
یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی و خوایەتی وابەستەی یەکترن[دەستکاری]
- یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی پەیوەستە بە یەکتاپەرستنی خوایەتی، بۆیە ھەرکێ دان بنێ بەوەی خوای گەورە پەروەردگار و درووستکەر و خاوەن و ڕۆزیدەرە پێویست دەبێ لەسەری دانبنێت بەوەی کە جگە لە خوای گەورە کەس نییە شایستەی پەرستن بێت ھەربۆیە ڕەوا نییە ھاوار بکات یان پشت ببەستێت بە کەسێک جگە لە خوای گەورە، ھیچ جۆرە پەرستنێکیش ئاراستەی کەس نەکات جگە لە خوای گەورە، ھەروەھا یەکتاپەرستنی خوایەتی وابەستەیە بە یەکتاپەرستنی پەروەردگارێتی، چونکە ھەموو کەسێک خوای گەورە بپەرستێت و ھاوەڵی بۆ پەیدا نەکات، بێ گومان باوەڕی وایە کە خوای گەورە پەروەردگار و درووستکەر و خاوەنێتی.
- پەروەردگارێتی و خوایەتی جاری واھەیە پێکەوە باس دەکرێن و جاری واش ھەیە بە جیا، بۆیە لە واتاکانیاندا جیا دەبنەوە، بەواتای پەروەردگار و خاوەن و بڕیاردەر دێت واتە خوای پەروەردگاری ڕاستەقینە کە تەنھا خۆی شایستەی پەرستنە نەک کەسی تر، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ، مَلِكِ النَّاسِ ، إِلَهِ النَّاسِ.
- جاری واش ھەیە بە جیا باس دەکرێت و لە واتاکانیدا یەک دەگرنەوە، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ... الأنعام 164.
ڕاستی یەکتاپەرستی و ناوەڕۆکەکەی[دەستکاری]
ڕاستیەکەی ئەوەیە مرۆڤ بڕوانێتە ھەموو شتەکان کە لە لای خوای گەورەوەیە و، بیری خۆی ببڕێت لەھەموو ھۆکارێک جگە لە خوای گەورە، تەماشای چاکە و خراپە و سوود و زیان و شتی لەو شێوە بکات کە ھەمووی لە لای خواوەیە و، تەنھا ئەو زاتەش بپەرستێت و کەسی تر نەپەرستێت.
بەرووبوومەکانی ڕاستی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
تەنھا پشت بەخوا بەستن و، وازھێنان لە سکاڵابردنە لای کەس جگە لە خوای گەورە و، لۆمەنەکردنی خەڵکی و، ڕازی بوون لەخوای گەورە و خۆشویستنی و ڕازی بوون بە بڕیاری و بەجوانی پەرستنی و پابەندبوون بە گوێڕایەڵی کردنی.
فەزڵی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
- خوای گەورە دەفەرموێت: الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ الأنعام82.
- لە عوبادەی کوڕی ێامیت ڕەزای خوای لێبێت، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: ((مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إلَـهَ إلَّا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَـهُ، وَأَنَّ مُـحَـمّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُـهُ، وَأَنَّ عِيْسَى عَبْدُ الله وَرَسُولُـه، وَكَلِـمَتُـهُ أَلْقَاهَا إلَـى مَرْيَـمَ وَرُوحٌ مِنْـهُ، وَالجَنَّـةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَـهُ اللهُ الجَنَّةَ عَلَى مَا كَانَ مِنَ العَمَلِ)) . متفق علیه.
پاداشتی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
- خوای گەورە دەفەرموێت: وَبَشِّرِ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ البقره 25.
- لە جابرەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی: پیاوێک ھاتە خزمەت پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت وتی: ئەی پێغەمبەری خوا چین ئەو دوو شتە کە پێویستن، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی:
(( من مات لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة . ومن مات يشرك بالله شيئا دخل النار )) أخرجه مسلم.
واتە: ھەرکێ لە دونیا دەرچێت و ھاوەڵی بۆ خوا دانەنابێت دەچێتە بەھەشتەوە، ھەرکێیش لە دونیا دەرچێت و ھاوەڵی بۆ خوا دانابێت دەچێتە دۆزەخەوە.
مەزنی وشەی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
لە (عەبدوڵڵای کوڕی عومەری کوڕی عاس)ەوە ڕەزای خوای لێبێت: پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:
(( إن نبي الله نوحا عليه السلام لما حضرته الوفاة قال لابنه إني قاص عليك الوصية آمرك باثنتين وأنهاك عن اثنين آمرك بلا إله إلا الله فإن السموات السبع والأرضين السبع لو وضعت في كفة ووضعت لا إله إلا الله في كفة رجحت به‌ن لا إله إلا الله ولو أن السموات السبع والأرضين السبع كن حلقة مبهمة قصمتهن لا إله إلا الله وسبحان الله وبحمده فإن بها صلاة كل شي‌ء وبها يرزق الخلق وأنهاك عن الشرك والكبر ...)) أخرجه أحمد والبخاری فی الأدب المفرد 134
واتە: پێغەمبەری خوا نوح سەلامی خوای لێبێت کاتێک سەرەمەرگی نزیک بوویەوە بە کوڕەکەی فەرموو: من ڕاسپاردەکەی خۆمت بۆ دەگێڕمەوە، بە دووشت فەرمانت پێ دەکەم ، فەرمانت پێ دەکەم بە (لا إلە إلا اللە)، چونکە ئەگەر حەوت ئاسمانەکان و حەوت زەویەکان بخەنە تای تەرازوویەکەوە و (لا إلە إلا اللە)ش بخرێتە تایەکی ترەوە، تای (لا إلە إلا اللە) قورس‌تر دەبێت، ئەگەر حەوت ئاسمانەکە و حەوت زەویەکەش ئەڵقەیەکی داخراو بوایە (لا إلە إلا اللە وسبحان اللە وبحمدە) دەیشکاندن چونکە ئەوە نوێژی ھەموو شتێکە، ھەر بەوەش خەڵکە ڕۆزی دەدرێن، ھاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان و لە خۆبایی بوونیشت لێ قەدەغە دەکەم.
تەواوی یەکتاپەرستی[دەستکاری]
یەکتاپەرستی تەواونابێت بە پەرستنی خوای گەورە نەبێت بەبێ ھاوەڵ بڕیاردان و خۆ لە تاغووت بەدوور گرتن، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ النحل 36.
شێواز و سیفەتی تاغوت[دەستکاری]
(الطاغوت): ھەموو شتێکە کە بەندە سنووری پێ ببەزێنێت لەڕووی پەرستراوێتی یەوە وەکو بت و سەرگەورە و زانای خراپ، یان سەرکردە و سەرۆک و ناودارانی یاخی بوو لەپابەندبوون لە فەرمانەکانی خوای گەورە.
- تاغوتەکان زۆرن بەڵام سەرانیان پێنجن:
ئیبلیس خوای گەورە بمانپارێزێت، کەسێکیش بەڕەزامەندی خۆی بپەرسترێت، یان کەسێک خەڵکی بۆ پەرستنی خۆی بانگ بکات، یان کەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات، کەسێکیش کە حوکم بە شتێکی جگە لە قورئان بکات، خوای گەورە دەفەرموێت:
اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ البقرة 257. | <urn:uuid:8b6372f2-5f75-424a-974f-d8e486632591> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%A7%D9%BE%DB%95%D8%B1%D8%B3%D8%AA%DB%8C_%D9%84%DB%95_%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%D8%AF%D8%A7 | 2015-03-06T20:02:55Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936470419.73/warc/CC-MAIN-20150226074110-00275-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.966646 | Arab | 82 | {"ckb_Arab_score": 0.9666456580162048, "hac_Arab_score": 0.02329861745238304} |
شارستانێتی
شارستانێتی (بە ئینگلیزی: Civilisation، بە عەرەبی: الحضارة) ھەندێک جار ئەو لایەنەیە کە مشت و مڕی زۆر بە چەندین شێوە ھەڵدەگرێت. بە شێوەیەکی سەرەکی شارستانێتی ئەو لایەنەی مرۆڤەکان دەگرێتەوە کە چەندین دەستکەوت و ئامێر یاخود کشت‌وکاڵیان بە شێوازێکی سەرسوڕھێنەر بە دەست ھێناوە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، زانست و ھتد.
سەرچاوەکان[دەستکاری] | <urn:uuid:0318f09a-c36e-4c51-9677-0d9493dfb113> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8E%D8%AA%DB%8C | 2015-03-02T05:03:23Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462710.27/warc/CC-MAIN-20150226074102-00227-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999126 | Arab | 106 | {"ckb_Arab_score": 0.9991256594657898} |
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا وته له‌كه‌سوكاری خالیدی خولەسور وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه ئه‌و دو كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ خالیدی خولەسور برینداربون له‌ژیاندا ماون‌و گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه.
تائێستا كه‌سوكاری خالیدی خولەسور سكاڵایان تۆمارنه‌كردووه
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، پاش روداوه‌كه بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری‌و تیمی به‌ڵگه‌ی تاوان له‌شوێنی روداوه‌كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و روداوه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبونی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه بهپرسهكهیهوه، تائێستا وته له‌بنه‌ماڵه‌ی خالیدی خولەسور وه‌رنه‌گیراوه تا بزانرێت گومانیان له‌چ كه‌سێك هه‌یه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتیشی، له‌كاتی ته‌قه‌كردن لهخالیدی خوله‌سور دوو كه‌سی دیكه برینداربون، له‌ئێستادا ئه‌و دو كه‌سه له‌ژیاندا ماون‌و گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه‌و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
ئێواره‌ی دوێنێ، شه‌ممه، له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری سلێمانی ته‌قه لهخالیدی خوله‌سور، سەرۆك عەشیرەتی غەوارەی ده‌ڤه‌ری شاره‌زور كرا‌و به‌سه‌ختی برینداركراو دواتر به‌هۆی سه‌ختی بریندارییه‌كه‌یه‌وه ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌هه‌مان روداویشدا دوو كرێكاری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان برینداربون.
له‌باره‌ی جۆر‌و شێوازی ئه‌و چه‌كه‌ی خالیدی خوله‌سوری پێ كوژراوه، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، وتی، ئه‌و بابه‌ته دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان دهردهكهوێتو رونده‌بێته‌وه كه به‌چ جۆره چه‌كێك كوژراوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌رمی خالیدی خوله‌سور له‌گۆڕستانی ئابڵاخی شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا، له‌مه‌راسیمی بهخاكپساردنهكهدا شاهۆ خالید، یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی خالیدی خوله‌سور داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم كرد بكوژانی باوكی ئاشكرابكه‌ن.
خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د، ناسراو بهخالیدی خوله‌سور، له‌ساڵی 1956 له‌گوندی (بانی بنۆك)ی بناری سورێنی شاره‌زور له‌دایكبووه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی غهوارهو كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڤه‌ری شاره‌زور بووه.
خالیدی خوله‌سور له‌ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوداو له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی رژێمی به‌عسدا موسته‌شار بووه‌و هه‌روه‌ك بۆ چه‌ند ساڵێك ئه‌ندامی مه‌جلیسی ته‌نفیزی بووه‌و له‌و ماوانه‌شدا پێنج میدالیای ئازایه‌تی، (نوگ الشجاعه)ی له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه پێدراوه.
پاش راپه‌رینه‌كه‌ی 1991یش، ناوبراو له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كاریكردوه‌و پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و حیزبه‌ش، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌رقاڵی كاری بازرگانی‌و به‌ڵێنده‌رایه‌تی بووه. | <urn:uuid:c2a0159d-631a-461d-b6c7-f893a7362fa0> | CC-MAIN-2015-11 | http://www.awene.com/article/2013/02/24/19579 | 2015-03-02T12:41:07Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462762.87/warc/CC-MAIN-20150226074102-00043-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.983697 | Arab | 23 | {"ckb_Arab_score": 0.9836967587471008, "sdh_Arab_score": 0.010610331781208515} |
سازمانی فێرکار
سازمانی فێرکار (بە ئینگلیزی: Learning Organization) ڕشتەیەکی تایبەتە لە زانستی سازمانگەری، جەخت دەکات لەسەر فێربوونی بەردەوام و گەشەی هەمیشەیی. هاوکارانی نێو سازمانی فێرکار دەبێ هەردەم خولیای فێربوون و زانیار بن. چەرخی دونیا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، ئەوەی ئامادە نەبێت و هەردەم پەروای زانیاری هاوچەرخ نەبێت، دادەبڕێ. مرۆڤی کارا دەبێ ئاگا، توانا و زانا بێت. سازمانی فێرکار، جیهان بە یەکەیەکی سەرلەبەر دەزانێت و باس لە «دەرکی گشتی» و «دەرکی سیستەم» دەکات.
پێرست
دیسپلینی پێنجەم[دەستکاری]
یەک لە نووسەرە ناودارەکانی ئەم بوارە، پیتەر سەنج Peter Senge لە کتیبی «دیسپلینی پێنجەم» (The Fifth Discipline: the art and practice of the learning organization (1990 پێنج ڕەهەند بۆ سازمانی فێرکار دیاری دەکات و نێویان دەنێ «ڕشتە، دیسپلین»[١].
١- ئوستادیی کەسەکی Personal Mastery هەم سازمان و هەم تاکەکەس ئامادە بن بۆ:
٢- مۆدێلی خەیاڵکرد Mental Models - وێنەی خەیاڵکرد گەر کۆک نەبێ لەگەڵ هەلومەرجی کاردا گرفت پەیدا دەبێ.
٣- داڕشتنی وێنای هاوکۆ Building Shared Vision
٤- فێربوونی گەلدەست Team Learning
٥- دەرکی سەرلەبەر، دەرکی سیستەم System Thinking پێشی دەگوترێ «ڕشتەی پێنجەم» یان «دیسیپلینی پێنجەم» The Fifth Discipline - مەبەست پەی بردنە بە سەرلەبەری سیستەمەکە:
- دەرک کردنی پەیوەندیی نێوان پارچەکانی سیستەمە، نەک هەر زنجیرەی «هۆکار و دەرئەنجام»
- پەی بردنە بە گشت پرۆسەی گۆڕانکاری، نەک هەر بینینی پارچەی لێک دابڕاو.
- ئەم ڕشتەی پێنجەمە بریتییە لە تێکبەستن و لێککاریی هەر چوار ڕشتەکەی سەرەوە لە گشتەیەکی تیۆری و پراکتیکدا.
- گەر «دەرکی سەرلەبەر» نەبێ، گەر دیدی هەمەلایەنە و گشتگیر نەبێ، وێنا دەشێوێ چونکە سەرچاوەی هەرە گرینگی هێزی وێنا - کە بریتییە لە بڕوا هێنان بە توانای پێکانی ئامانج و ڕاستاندنی وێنا - خامۆش دەبێت.
لەبیرمان نەچێت: تێکبەستنی هەر پێنج ڕشتەکە گرینگە. «ئوستادیی کەسەکی» هانمان دەدات بەردەوام وردبینەوە لەوەی کردەوەی خۆمان چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر دەوروبەر. «وێنای هاوکۆ» دەبێتە دەستەبەر بۆ هەوڵی دوورمەودا. پەی بردن بە «مۆدێلی خەیاڵکرد» و کاریگەریی ئەو مۆدێلانە لەسەر دیدی ئێمە بۆ دەوروبەر، ڤەکری و سینگفرەوانیمان لە هەڵسەنگدانەوەی ئەو مۆدێلانە، دەرفەتی گەشە کردن دەڕەخسێنێت. «فێربوونی گەلدەست» دەرفەت ساز دەکات بۆ پێکهێنانی ئامانجی هاوکۆ لە بان ئامانجی تاکەکەسەوە. «دەرکی سەرلەبەر» یارمەتیمان دەدات تێبگەین لەوەی مرۆڤ چۆن لە خۆی و لە دەوروبەر دەڕوانێت.
«ڕێساکانی دیسیپلینی پێنجەم»[دەستکاری]
چەرخاندنی «دەرکی سیستەم» System Thinking پێشمەرجی خۆی هەیە مرۆڤ دەبێ هۆشیاریان بێ. Peter Senge ئەم پێشمەرجانە ناو دەنێ «ڕێساکانی دیسپلینی پێنجەم» و بەم یازدە خاڵە ڕوونیان دەکاتەوە[٢]:
١- ئەم کێشەیەی ئەمڕۆ دەرهاویشتەی «چارەسەرەکان» ـی دوێنێیە Today's problems come from yesterday's "solutions"
جار هەیە کێشەی ئەمڕۆ دەرئەنجامی هەنگاوی زووترە گرتوومانەتە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەیەکی دیکە. بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی ناکۆکیی نێوخۆ بە جۆرێک چارەسەر کرا ئەمڕۆ کێشەی دیکەی لێ شین دەبێ. لەبەر ئەوە گرینگە مرۆڤ لە دۆزینەوەی چارەسەردا «دەرکی سیستەم» پیادە بکات، واتە پەیجۆریی ورد بکات لە سەرجەمی بارودۆخ نەک هەر ئەو کێشەیە بە تەنێ.
٢- چارەی زیانبەخش، سووربوونی تۆ و بەرگری سیستەم The harder you push, the harder the system pushes back
جار هەیە مرۆڤ بەرانبەر کێشەیەکی دیاری کراو، چارەسەرێک هەڵدەبژێرێ زیانبەخشە، بەرانبەر ئەو زیانە تۆ سوورتر دەبی لەسەر چارەسەر و خەمەرە (زیان) زیاد دەکات. لێرەدا بازنەیەکی زیانبەخشی داخراوە دەچەرخێ. بۆ نموونە: بەدەم تەرک کردنی سیگار (جگەرە) کێشانەوە و بۆ خۆڕاگری بەرانبەر پەستانی ئارەزووی کێشان، دەست دەدەیتە زۆرخۆری. کێشت زیاد دەکات. تۆ پێ دادەگری، سوورتر دەبی و زیاتر دەخۆی، کێشت زیاد دەکات... لە کۆتادا کۆڵ دەدەیت و دەگەڕێتەوە سەر خووی جاران و دەکەویتەوە سیگار کێشان. ئەمجا قەڵەویشی هاتە سەر. بۆیە گرینگە مرۆڤ بەر لە هەڵبژاردنی چارەسەر، سەرلەبەری کێشەکە ببینێ، چارەسەر بۆ گشت لایەنەکانی بدۆزێتەوە. تەنها ئەوسا چارەسەر جێگیر دەبێ.
٣- ئێستا باشتر دەبێ بەڵام پاشان ئەنجامی خەراپتری لێ دەزێ Behavior grows better before it grows worse
زۆر جار مرۆڤ پەنا دەباتە بەر چارەسەرێکی پەلەی کاریگەر بۆ ئەمڕۆ، بیر ناکاتەوە لەوەی سبەی چی دەبێ و چ کاریگەرییەکی لەسەر گشت سازمانەکە دەبێ. چارەسەری خێرا و کورتمەودا دەرئەنجامی باشی نابێت.
٤- ڕێگەی ئاسان بۆ دەربازبوون لە کێشە زۆر جار دەگەڕێتەوە نێو کێشەکە The easy way out usually leads back in
Senge لێرەدا ئاماژە بە پەندێکی سۆفیگەرانەی دێرین دەکات و دەڵێ بابای سەرمەست لە پەنا چرای کۆڵاندا بۆ کلیلی ماڵەکەی دەگەڕێ. ئەم بابایە دەزانێ کلیلی لە جێیەکی دیکەی تاریک لێ کەوتووە بەڵام بەر چراکەی پێ ڕووناکە، بۆیە لێرە بۆی دەگەڕێ... پەنا بردنە بەر ڕێگە و چارەسەری کورت و ئاسان لە بری ڕیشەدۆزی و پەیجۆریی ورد و خۆماندوو کردن، کێشە چارەسەر ناکات. بگرە زۆر جار ئاڵۆزتریشی دەکات. چارەسەر گەر ئاسان با، زوو دەدۆزرایەوە و پیادە دەکرا. دیارە سەختە بۆیە کێشە هەیە و چاوەڕێی چارەسەری دروست دەکات.
٥- دوور نییە دەرمان لە دەردەکە خراپتر بێ The cure can be worse than the disease
جار هەیە میللەت بەرانبەر ستەم و بێدادیی جڤاکی و سیاسی بێزار و تووڕە دەبێ. دەسەڵات بۆ فریودان و تەفرەدانی میللەت، بۆ خەفە کردنی سەرهەڵدان و پەشێوی، پەنا دەباتە بەر دەرماڵە و پوولی مفت بە مەبەستی کڕینی بێدەنگبوون، بە مەبەستی ترساندن و چەواشەکاری، پەنا دەباتە بەر هەڕەشە و پەیمانی فێڵاوی، بەر ئاڵۆگۆڕی حکوومەتی و لیژنەبازی. چارەسەری وەها جگە لەوەی کێشەکە چارە ناکات، توانای میللی کز دەکات و هەلومەرجی ئابووریی وەڵات دەشێوێنی. چارەسەری کورتمەودای لەم بابەتە پێی دەگوترێ «فشاندنەوە» و پینەکاری. چارەسەری دوورمەودا دەبێ بۆ ڕاهێزانی توانای سیستەمەکە، کێشە و کەماسیی خۆی چارە بکات.
٦- خێراکەیان خاوترە - کورتەڕێی قەدبڕ لەوانەیە ببێتە دوورەڕێ Faster is slower
مەرج نییە ڕێگە و چارەسەی کورت و خێرا بژارە (ئەڵتەرنەتیڤ، بەدیل) یەکی باش بێت. سیستەمی ئاڵۆز وردبوونەوە و شرۆڤەی سەرانسەری گەرەکە. گۆڕانکاریی پەلەی لێرەولەوێ دەرد دەرمان ناکات. کیسەڵە خاوەکە لە خۆڕا نییە بەرانبەر کەروێشکی تیژڕەو براوەیە.
٧- «هۆکار و دەرئەنجام» مەرج نییە زادەی یەک جێ و یەک کات بن Cause and effect are not closely related in time and space
گرێی ئاڵۆز و بنەڕەتی لەوەدایە «هۆکار» و «ئەنجام» لە سیستەمی گەورەدا نە هاوکاتن نە هاوجێ. مەرج نییە ئەو کێشەیەی ئێستە لێرە بەرچاوە دەرهاویشتەی ئەم بەشە سازمان و ئەم زەمانە بێت، زۆر جار کێشە زادەی لێککاری و ئاڵۆسکانی بەشێکی دیکە و زەمانێکی دیکەیە.
٨- دەشێ گۆڕانکاریی بچووک دەرئەنجامی مەزن پێک بێنن بەڵام لە ئاستی هەرە باڵادا کەمتر بەرچاون Small changes can produce big results... but the areas of highest leverage are often the least obvious
ڕێسای گرینگ ئەوەیە مرۆڤ فێر بێت ژێرخانەکانی کێشەکە دەرک بکات، نەک تاکە تاکەی ئەم یان ئەو ڕووداو. پلانی دوورمەودا بۆ چارەسەری گشتگیر باشە نەک چارەی بچووکی خێرا بۆ چارەی کێشەی هەنووکەیی. هێنانی چەند مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی لە وەڵاتێکی وەکوو هیندستانەوە بۆ سەرخستنی ئاستی زمانزانی لە کوردستان، لەوانەیە پاش چەندین ساڵ لە بواری سیاسەت و فەرمانڕەواییدا دەرئەنجامی هەرە گەورەی هەبێ. دوور نییە ببێتە هەنگاوێکی دروست بەرەو نێزیکبوونەوە لە کەنار و پێشاری دێمۆکراسی.
٩- دەکرێ خاوەنی بیت و بیخۆیت، بەڵام نەک هاوکات You can have your cake and eat it too, but not all at once
مەبەست ئەوەیە جۆرایەتی دامەشکێنە لەبەر ئەوەی کەمخەرج و هەرزانترە. جەخت لەسەر جۆرایەتی سوودی خۆی هەیە. ناچار نابیت پاشکات خەرجیی چاک کردن و گۆڕین و... بگریتە ئەستۆ. گەر دوورمەودا لێی ورد بیتەوە، جگە لە جۆرایەتی، هەرزانیش دەکەوێت، بەڵام ڕێک ئێستە نا. کاتی دەوێت.
١٠- گەر فیلێک بکەیت بە دوو کەرتەوە، ناکاتە دوو فیلی بچووک Dividing an elephant in half does not produce two small elephants
بیرۆکەی دێرین هەیە باس لە «سەرلەبەری» و «یەکبوون» ی ژیان دەکات. سازمانیش هەروەهایە. ڕێبەری باش بۆ چارەسەری کێشەی ئاڵۆز دەبێ دەرکی گشتیی هەبێ. ناشێ سیستەمی سەرلەبەری تێکبەستراو، پارچە پارچە بکرێت و هەر پارچەی بدەیتە کەسێک و پاشان چاوەڕێ بی بۆچوونی پارچەپارچەی ئەو کەسانە ببێتە وێنەیەکی سەرلەبەری ئەو سیستەمە. نەخێر! دەبێ وێڕای پارچەکاری، دیدێکی گشتگیری سەرلەبەر هەبێ، دەنا ئەو پارچانە لەخۆڕا و بەربەیار کۆ نابنەوە بۆ دووبارە پێکهێنانەوەی سیستەمەکە.
١١- گلەیی مەکە There is no blame
کاتێک كێشە سەر هەڵدەدات مرۆڤ لای ئاسانە گلە و گازەندە لە لایەنی دەرەکی بکات. دەڵێ تاوانی من نییە، لایەنی دیکە - نەیاران، ڕکابەران، دەستی دەرەکی، مێدیا، بازاڕ، بەرهەڵستکاران... هتد - ئەم بەزمە هەڵدەگیرسێنن.
Senge لێرەدا زۆر ڕوون دەڵێ:
((«دەرکی سیستەم» دەڵێ شتێک نییە پێی بگوترێ هەلومەرجی دەرەکی. تەنانەت هۆکاری دەرەکیش بەشێکن لە خودی سیستەمەکە و هەموو هۆکارەکانی ئەو کێشەیە هەر دەکەونە چێوەی ئەو سیستەمەوە. چارەسەر پەیوەستە بە ڕەفتاری تۆ لەتەک «نەیار»دا. مرۆڤ دەبێ پەی بە گشت سیستەمەکە بەرێت)). [٣]
پوختەی باس[دەستکاری]
سازمانی فێرکار دەکاتەوە گۆڕانکاریی بەردەوام هەم لە سازمان و هەم لە تاکدا:
- لە سازمانی فێرکاردا خودفەرمانی، سەرفەرازی (ئەتۆنۆمی) زۆر گرینگە، چونکە مرۆڤ سەرفەراز و خودفەرمان، مرۆڤی خاوەن بڕیار و دەسەڵات بەسەر فێربوونی خۆیدا، باشتر و زیادتر فێر دەبێ. لە سازمانی خودفەرماندا بڕیاری کاری ڕۆژانە لای کارمەندان خۆیانە. بەرپرس و ڕێبەر خەریکی داڕشتنی وێنا و شائامانجن نەک چاودێری و کۆنترۆڵی هاوکاران. جاسووسی و سیخوڕیی بۆ ڕێبەران نەهاتووە.
- بنەمای ئەم کارە بریتییە لە هەنگاوی هەمەجۆر ڕوەو شائامانجێکی دیاریکراو ئەویش پێکهێنانی گفتوگۆیەکی ئازاد و کراوەیە. تەنها لە بەستێنی ئازاد‌دا مرۆڤ دەتوانێت بیروڕای خۆی دەربڕێ. مرۆڤی سەرفەراز دەتوانێ ڕەخنەگرانە هەڵوێست لە دیدی ڕێبەر و بەرپرسان بگرێت. ئەم زەمینە ئازادەی گفتوگۆیە دەبێتە دەستەبەری پتەوبوونی سازمان و هەڵکشانی گوزەران.
- «دەرکی سیستەم» واتە بینین و تێگەیشتنی هەم گشتە و هەم وردەی سیستەم. ئەم دیسپلینە بریتییە لە کۆبوونەوەی ئوستادیی کەسەکی، مۆدێلی خەیاڵکرد، وێنای هاوکۆ و فێربوونی گەلدەست لە یەک گشتەی لێککار و هاوئاهەنگدا.
سەرچاوە[دەستکاری]
پەراوێز[دەستکاری]
- Senge, Peter M. Den femte disciplinen – Den lärande organisationens konst. Översättning av Tomas Cato. Nerenius & Santérus 1995: 20.
- Senge (1995): 63.
- Senge (1995): 65. | <urn:uuid:593f3bf8-16bc-4bd2-a036-0cd2bef23e47> | CC-MAIN-2015-11 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%A7%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%A9%D8%A7%D8%B1 | 2015-03-01T16:41:30Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462472.19/warc/CC-MAIN-20150226074102-00075-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.90254 | Arab | 68 | {"ckb_Arab_score": 0.902539849281311, "sdh_Arab_score": 0.07162321358919144, "hac_Arab_score": 0.025798751041293144} |
ئۆریانا فالاچی
ئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و هەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیهانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیهانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون.
ئۆریانا فالاچى 29/7/1929 لەشارى (فلۆرەنسا)ى ئیتاڵیا لەدایکبووە. بەگەنجى کە هاوزەمان بووە لەگەڵ دووەمین شەڕى جیهانى، یەکێ بووە لەخەباتکارانى دژ بەفاشیزم لەوڵاتەکەى خۆى، بەڵام ئەوەى کە ناو‌و کەسێتى ئەوى درەوشاندەوە ئەو وتووێژە بەنێوبانگانە بوو لەگەڵ چەند کەسایەتییەکى سیاسى ئەنجامى داون. لەتەمەنى بیست ساڵی کارى رۆژنامەوانى دەسپێکرد. لەسەردەمى شەڕى ڤێتنام لە ساڵانى شەستى سەدەى پێشوو، ئۆریانا بۆ کارى رۆژنامەوانیى چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبى " ژیان.. جەنگ و هیچ تر"ى نووسى، کە بەوردى باسى ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵى 1974 کتێبى ( گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو)ى چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدواى ئەو کتێبە ناوى تەواو درەوشایەوە بەهۆى ئەو بوێرى لەگەڵ سەرۆکەکان نواندى. لەو سەرۆکانەى کە لەوڵاتانى خۆیان کەس نەیدەوێرا بڵێ بەرى چاوتان کلى پێوەیە، ئۆریانا بەبێ روپامایى پرسیارى لێدەکردن، ئەو سیاسى و سەرۆکانەى دواجار بەشى زۆریان بوونە دیکتاتۆرو لەمێژوودا شوێنێکى خراپ و ناوێکى خراپیان تۆمارکرد. ئۆریانا سڵى لێنەدەکردنەوە. کتێبەکانى: - گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو - ئەگەر خۆر بمرێ - پەیام بۆ ئەو کۆرپەى هەر لەدایک نەبوو - پیاوێک - ژیان.. جەنگ و هیچى تر - رەگەزى بێ کەڵک - سێکسى بێ خەرجى - حەوت تاوانى هۆلیۆد - پەنە پۆلۆ دەچێ بۆ شەڕ دوایین کتێبى بەناوى (رق و لوتبەرزیى) نووسى بە بۆنەى هێرش بۆسەر تاوەرەکانى ئەمریکا لەنیویۆرک لە11ى سێپتەمبەرى 2001، بەبۆنەى ئەو کتێبەوە رەخنەى زۆرى لێ‌گیرا لە لایەن موسڵمانانەو چەند گروپێکی ئیسلامى هەڕەشەى کوشتنیان لێکرد. لەدوا دواى تەمەنیدا بەهۆى رەخنەگرتنى لەتوندڕەوى ئیسلامى، ئۆریانا رەخنەى لێ‌گیراو بەدەمارگیر وەسفیان دەکرد. ئۆریانا کاتێ بۆى دەرکەوت دوو چارى نەخۆشیى شێرپەنجە -سەرەتان هاتووەو چارى نییە، بڕیاریدا دەسهەڵگرێ لە نووسین و رۆژنامەنووسى و بۆخۆى لەگۆشەى ماڵێ بحەوێتەوە تا مردن. کاتێ گروپە ئیسلامییەکان لەپاى دوایین کتێبى هەڕەشەى کوشتنیان لێکرد بێ باکانە وتبووى: من هێواش هێواش چاوەڕێى مردنم بەهۆى سەرەتانەوە، بێ مننەتم لێتان ئێوەیش ببنە هەڕەشەیەکى دیکە بۆسەر مردنە نزیکەکەم. رۆژى 15/9/2006 لەو شارەى لێى لەدایکبوو، بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە وەفاتیکرد. مردنێک کە دەنگدانەوەى هەبوو، دۆستەکانى بۆیان نووسى "ئەو ژنەى لەگوللە نەدەترسا سەرەتان کوشتى" ئەم بابەتە لە پێشەکی کتێبی (گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕی) کە کاوە شێخ عەبدوڵڵا لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردیی، وەرگیراوە. کتێبەکە هاوینی ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن کۆمپانیای شار چاپ و بڵاو کرایەوە.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:2f245b36-440c-4f00-a52f-e866873077bf> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%86%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D9%86%D8%A7_%D9%81%D8%A7%D9%84%D8%A7%DA%86%DB%8C | 2015-02-28T05:22:25Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936461650.2/warc/CC-MAIN-20150226074101-00260-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.908645 | Arab | 31 | {"ckb_Arab_score": 0.9086453914642334, "sdh_Arab_score": 0.06104021146893501, "hac_Arab_score": 0.030250564217567444} |
Steven Levitt:
ستێڤن لێڤیت : باس لە کوشنی منداڵان دەکات بۆ ئۆتۆمبیلەکان
ستێڤین لێڤیت، چەند داتایەک دەخاتە ڕوو کە ئەوە نیشان دەدەات کوشنی منداڵان لە سەیارەدا هێندەی پشتێنی سەلامەتی گرنگ نی یە بۆ پاراستنی گیانی منداڵان لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا
This talk was presented at an official TED conference, and was featured by our editors on the home page. | <urn:uuid:447066c1-59a1-4a9c-ba4b-3d9c292df667> | CC-MAIN-2015-11 | http://www.ted.com/talks/steven_levitt_on_child_carseats?language=ku | 2015-03-04T07:14:28Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936463458.93/warc/CC-MAIN-20150226074103-00223-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.915774 | Arab | 25 | {"ckb_Arab_score": 0.9157742261886597, "sdh_Arab_score": 0.05902618542313576, "hac_Arab_score": 0.02286779135465622} |
جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠ پاڵەوانیەتی ژمارە نۆیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو ٢١ی حوزەیرانی ی ١٩٧٠ ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٤-١ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٣٢ یاریدا ٩٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئاڵمانی (ئاڵمانیای ڕۆژئاوا) گێرد مۆلەر بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی دە گۆڵ. | <urn:uuid:9e6fd4b9-b5c8-4ff3-8694-0c28a9c0c9d2> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AC%D8%A7%D9%85%DB%8C_%D8%AC%DB%8C%DA%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%DB%8C_%D9%81%DB%8C%D9%81%D8%A7%DB%8C_%D9%A1%D9%A9%D9%A7%D9%A0 | 2015-03-01T10:57:53Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462316.51/warc/CC-MAIN-20150226074102-00151-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995599 | Arab | 60 | {"ckb_Arab_score": 0.9955986738204956} |
ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان
ویکیپیدیا زانستنامەیەکە ، کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە کە ھەر کەسێک دەتوانێ تێیدا بەشدار بێت و دەستکاری تێدا بکات.
ھەر بۆیەش لەبەر وەی کە لە نێوان بەکارھێنەران کە جیاوازی بیر و ڕایان ھەیە کۆدەنگییەک ساز بکرێ دەبێ رێبازێک ھەبێ کە سەرجەم بەکارھێنەران دانی پێدا بنێن.
ڕێنوێنییە گرینگەکان
- ویکیپیدیا زانستنامەیە ، ھەر بۆیە سەرجەم وتارەکان دەبێ ، بێ لایەنانە نووسرا بن.
- یەکێک لە ڕێبازەکانی دەستکاری لە ویکیپیدیا، ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە. ئەم ڕێبازە دەڵێت ئێمە ھەموو ڕوانگەکان سەبارەت بە بابەتێک وەردەگرین. لە جێگەی ئەوەی بە ئاسانی تەنھا بۆچوونێک دابنەین، ھەوڵ دەدەین ھەموو بۆچوون و ڕوانگە جیاوازەکان سەبارەت بە بابەتەکە لەپاڵ یەکەوە بنووسین بێ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی ڕاستی ھیچ یەک بکەین. ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکانە، نەک ھاندان بۆ قەبووڵکردنیان. ئەم رێبازە بەو مانا نییە کە وتارەکان ھەموو فاکت و ڕاستیین، لەبەر ئەوەی لە ھەر مشتومڕێک ھەر لایەک دڵنیا کە ئەوەی خۆی دەیڵێ ڕاستییە.
- ھەر کات وتارێک لە ویکیپیدیا بنووسرێ یان شتێک بە وتارێک زیاد بکرێ دەبێ سەرچاوە و بەڵگەی بۆ بنوسرێت.
- بۆ زانیاری زیاتر و چۆنییەتی دانانی سەرچاوە کلیک بکە ئێرە.
- ڕێز لە یەکتر بگیرێت.
- ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە کە بەکارھێنەرانی بە بیر و ڕای جیاواز بەشدارن ، شتێکی ئاساییە کە جاروبار لە سەر ناوەڕۆکی نووسراوێک ڕێککەوتن ساز نابێت ، ھەر بۆیەش بە ڕێزگرتن لە یەکتر و ووتووێژ دەبێ کار بکرێت.
ڕێنوێنیەکانی دیکە
- کۆپی کردن لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکانی ئینتێرنێت نایاساییە.
- کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێ کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنەت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
- تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە درووستەکەیان بنووسرێن.
- بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن چاو لە نووسینی کوردی بکەن.
- شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک ھەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت.
- بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکە ئێرە
ئەمانەش ببینە
| <urn:uuid:b803d4ca-52d5-4c5b-8e40-2d9f067a0ec0> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%95%D8%AA%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86_%D9%88_%DA%95%DB%8E%D8%B3%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86 | 2015-03-01T16:38:51Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936462472.19/warc/CC-MAIN-20150226074102-00246-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.998418 | Arab | 180 | {"ckb_Arab_score": 0.9984177947044373} |
سیەسۆ
سیەسۆ (بە لاتینی: Pneumonia) بریتین لە کۆمەڵێک نەخۆشی کە ھۆی سەرەکیان میکرۆبی نەخۆشیھێنەرە، سییەکان تووشی سووربوونەوە، ئاوسان و ھەوکردن دەبێت. کەسێک کە تووشی سیەسۆ دەبێت کۆکە دەکات، سینگی دێشێت و بۆی دژوارە کە ھەناسە بکێشێت. سیەسۆ لە مناڵان و بەساڵاچوواندا نەخۆشییێکی زۆر مەترسیدارە و زۆرجار دەبێتە ھۆی لە دەستدانی ژیان.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:93c0bbcd-299c-4884-a6b2-e4d2c6ab15de> | CC-MAIN-2015-11 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%DB%95%D8%B3%DB%86 | 2015-03-03T18:47:40Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-11/segments/1424936463378.98/warc/CC-MAIN-20150226074103-00033-ip-10-28-5-156.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999047 | Arab | 54 | {"ckb_Arab_score": 0.9990471601486206} |
گەڵا
گەڵا، پەلک، ئەندامێکە لە گیا، لە چرۆی سەر لقەوە ھەڵدەدا و فۆتۆسەنتێزی لە ئەستۆدایە. گەڵاکان بە ڕێکوپێکی لە سەر لقی گیاکان دانراون. گەڵا لە دوو بەشی سەرەکی پێک ھاتووە:
- پانکە : بەشی کارای گەڵایە کە تژی لە سەوزێنەیە ، ھەناسەدان و فۆتۆسەنتێزی تێدا بەڕێوە دەچێ.
- دووچکە : باریکە کلکێ کە گەڵا بە لاسکەوە دەلکێنێ و لە شانەی نێرۆکی پێکهاتووه.
پێرست
وشە ھاوتاکان[دەستکاری]
لە زمانی کوردی‌دا بۆ وشەی گەڵا ئەم وشانەش ھاتووە: پەل، پەلک، بەڵگ، وەڵگ، وەڵنگ، پەژە، بەنگ
بەشەکانی گەڵا[دەستکاری]
لە ڕوەکی گوڵدار، گەڵا لە پەڕەیەکی پانی سەوز و کلکێکی باریکی کورت بە ناوی دووچکە پێکدێت.دووچکە لە شوێنی لکان بە لاسکەو نەختێک پانتر دەبێ و وەک کاڵانێک دەور لاسک دەگرێت.
پێکھاتەی دەرەوەی گەڵا[دەستکاری]
گەڵا لە دوو بەشی پانکە و دووچکە پێک دێت.
- پانکە
پانکە بەشی چالاکی گەڵایە و پتر بە ھۆی کڵۆڕۆفیڵەوە سەوزە. مەرج نییە پانکە لە ھەموو ڕوەکێکدا ھەبێ. پانکە بە شێوەی ئاسایی پەڕەیەکی تەختە کە ڕەگەکانی گەڵای تێدا تێدەپڕێ، ڕەگەکان درێژەی دووچکەن کە لە بنی پانکەدا بە جوانی دیارن.
- دووچکە
باریکەیەکی کورتە کە پانکە بە لقەوە دەلکێنێ. بەشی ھەرەزۆری پانکە لە شانەگەلی نێرۆکی و چێوھی پێک دێت. بە شیوەی ئاسایی دووچکە بە لێوارەی خوارەوەی پانکەوە دەلکێ، بەڵام لە بڕێ ڕوەکی وەک گەرچەک ولادەن بە رووبەری ژێرەوەی گەڵاوە دەنووسێ. بەم جۆرە گەڵایانە سپەر دەڵێن. بە گەڵای بێ دووچکە کە پانکەی گەڵا ڕاستەوخۆ بە لقەوە دەلکێ، بێ دووچکە دەڵێن. لە بڕێ ڕوەکدا بنکی گەڵا بە شێوەی کالانێک پەرەدەستێنێ و لەوانەیە زیادەی وەک گوارە و زمانەیش دەربکا.
جۆرەکانی گەڵا[دەستکاری]
- گەڵای ڕوەکی دوولەتکە
ئەم جۆرە گەڵایە لەوانەیە سادە یا پێکەڵ بێ. گەڵای سادە تەنیا لە یەک پاژ پێکھاتووە، بەڵام گەڵای پیکەڵ لە چەند پاژی بچووک بە ناوی گەڵچک پێکدێت. لە بنکی گەلای ڕوەکە دوولەتکەییەکاندا جووتێک گوارە و چرۆیەکی لاوەکی دەردیت. ڕەگاژۆیی ڕەگەکانی گەڵا بە شێوەی تۆڕیە.
- گەڵای ڕوەکی یەک لەتکە
گەڵای روەکی یەک لەتکە لە دوو بەشی پانکە و کالان پێکھاتووە، بەشی زۆری ڕەگاژۆیی گەڵا بە شێوەی ھاوشانە(موازی). لە شوێنی لکانی کالان بە پانکەدا زمانەیەک ھەیە، لە بڕێ جۆریشدا جووتێک گوارە بەدی دەکریت.
- گەڵای بازدانەکان
گەڵای زۆربەی بازدانەکان دەرزیلەیی یا پووڵەکییە، بۆ وێنە لە کاجدا گەڵای دەرزیلەیی و لە سەوڵدا گەڵای پووڵەکەیی. گەڵای دەرزیلەی تەنیا یەک ڕەگیان تێدایە و بە نووکێکی تیژ کۆتایی دێت.
پەل بە گەڵای گەورە و بەشبەش کراو دەگوترێ، وەک ئەوەی لە سیپەل دا دەیبینین. ئەمڕۆکە گەڵاکانی نەخلیش بە پەل دەناسین. ]]
پێکھاتەی ناوەوەی گەڵا[دەستکاری]
- پێکھاتەی ناوەوەی دووجکە
ھەموو ڕووکار‌ی دووچکە بە توێکڵێک داپۆشراوە کە لاسکیشی داپۆشیوە. لە ناو خۆیدا پاڕەنشیمێک بوونی ھەیە کە ڕەگەکانیگەڵای تێدا تێدەپەڕێ. نێرۆکەکانی چێوی- ئاوکێش بەو جۆرە کە لە لاسکدا ھاتوون دەچنە ناو دووچکەوە.
- پێکھاتەی ناوەوەی پانکە
پێست لە دوو ڕووبەری ژێر و بانی گەڵادا بەدی دەکرێت، مێزۆفیڵ کەوتۆتە نێوان دووتوێی پێست.
ئەرکەکانی گەڵا[دەستکاری]
- بۆق کردن: کاتێ ئاو بە شێوەی ھەڵم لە گەڵاوه دەردەچێت. بۆق کردن زۆرتر لە ناو ڕۆژدا ڕوودەدات.
- ئارەق دەردان: کاتێ ئاو بە شێوەی تراو لە ڕووبەری گەڵاوه دەردەچێت.
- فۆتۆسەنتێز: ڕەوتانەیهک لە ڕوەکدا کە لەودا گیای سەوز لە بەر تیشکی خۆردا، بە یارمەتی دووئۆکسیدی کاربۆنی ھەوا و ئاو، گڵۆکۆز به‌رهه‌م دێنێ و ئۆکسجین به‌ره‌ڵا دەکا.
- ھەناسەدان: ڕەوتانەی بەردانی وزەی کیمیایی بژیوی ڕوەک بە یارمەتی ئۆکسجین
وشەی ھاوخێزان[دەستکاری]
گەڵاچۆنەر ، گەڵامێو، گەڵاڕێزان(جەنگەی گەڵاوەرین، یەکەم مانگی پاییز) ، گەلاخان(جەنگەی گەڵاڕێزان) ، گەڵا دەرکردن ، گەڵادار، گەڵاڕن ، گەڵا کردن، گەڵاکوت، گەڵا کەوتن، گەڵواز (=گەڵوازە)، گەڵوازە (گۆرانی چرۆ دەرکردنی دار لە بەھاردا)، گەلە(گەڵای وەریوی ڕزیو) | <urn:uuid:88021adb-dedf-4df2-9b4c-8b87b7fe1fa5> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%DB%95%DA%B5%D8%A7 | 2015-04-01T21:18:01Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131305484.69/warc/CC-MAIN-20150323172145-00106-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99383 | Arab | 79 | {"ckb_Arab_score": 0.9938295483589172} |
یەکەکانی پێوان
بۆ ھەر یەکە ھێما تایبەت دەدرێت کە نیشاندەری ئەو ھەندە دیاریکراوەیە لە چەندێتییە فیزیکییەکە. لە پێواندندا، ژمارەیەک دەخرێتە پێش یەکەکە کە دەڵێت چەندجار ھەندە لەپێشەوە دیاریکراوەکە مەبەستە.
بۆ نموونە، درێژایی چەندێتییەکی فیزیکییە. مەتر یەکەی درێژایییە کە نیشاندەری درێژایییەکی لەپێشەوە پەسەندبووی دیاریکراوە. ھێمای مەتر پیتی mە. کاتێ دەڵێین ١٠ مەتر یان ١٠m ڕێک مەبەستمان ئەوەیە کە: ١٠ جار ئەو درێژایییە لەپێشەوە پەسەندبووە کە پێی دەوترێت مەتر. | <urn:uuid:f1ca4f4c-bb7d-4244-8afd-062fe096df4a> | CC-MAIN-2015-14 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D9%BE%DB%8E%D9%88%D8%A7%D9%86 | 2015-04-01T21:15:51Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131305484.69/warc/CC-MAIN-20150323172145-00106-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999777 | Arab | 151 | {"ckb_Arab_score": 0.9997773766517639} |
سپام
سپام، (بە ئینگلیسی:Spam) بە مانای بروسکەیەکی ئەلکترۆنییە کە بێ ڕەزامەندی و داواکاری ھەستێن و بۆ کەسانێکی زۆر دەنێردرێ.
سپمەر، کەسێکە کە خۆی تۆمار دەکات لە ماڵپەڕ کۆمینێت دەنوسێت لە مەکۆش بابەت بڵاو دەکاتەوە. KING SPAM کە ئێستا دەستگیر کراوە بە گەورەترین سپمەر دادەنرێت لە جیھان کە بە ھۆی پرۆگرامێکی تایبەت بە خۆی کژاری سپامی دەکرد و پرۆگرامەکانی ئێستا دژە سپامیان بۆ دانراوە بە دانانی کۆدی پارێزگاری.[ژێدەر پێویستە]
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:d8be7321-3e73-4497-a09f-ee02af1cbcb7> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%BE%D8%A7%D9%85 | 2015-03-26T23:46:16Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131293283.10/warc/CC-MAIN-20150323172133-00021-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997227 | Arab | 88 | {"ckb_Arab_score": 0.9972273111343384} |
تۆماس ھۆبز
|تۆماس هۆبز
Thomas Hobbes
|لەدایکبوون||٥ی نیسانی ١٥٨٨
ویلت شایەر، ئینگلتەرا
|مردن||٤ی کانوونی یەکەمی ١٦٧٩ (٩١ ساڵ)
دەربی شایەر، ئینگلتەرا
|سەردەم||فەلسەفەی سەدەی ١٧ (فەلسەفەی مۆدێرن)|
|ناوچە||فەیلەسووفەکانی ڕۆژئاوا|
|بایەخی داوە بە||فەلسەفەی ڕامیاری، مێژوو، ئاکار، ئەندازە|
تۆماس ھۆبز (بە ئینگلیزی: Thomas Hobbes) , فەیلەسووفی بەریتانی کە بە کارەکانی لە بارەی فەلسەفەی ڕامیارییەوە ناسراوە, لە سالی ١٥٨٨ز لە شاری ویڵت شایەر لە ئینگلتەرا لە دایک بووە.[١] لە قوتابخانەکەیدا بە زمانەوان و وەرگێڕ و شاعیرێکی سەرکەوتوو ناوبانگی دەرکرد. خوێندنی زانکۆی, کە لە بارەی کلاسیکەوە بوو, لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلتەرا تەواو کردووە. دوای ئۆکسفۆرد وەک سکرتێر ومامۆستا و ڕاوێژکاری گشتی کاری بۆ خێزانەکەی ویلیا‌م کاڤیندیش دەکرد. پەیوەندی ئەو بە بنەماڵەی پاشاوە ئەو دەرفەتەی بۆ ئەو ڕەخساند کە سەفەری زۆر بکات و بە دوای خویندنەکەشیدا بچێت بەڵام لە ھەمان کاتدا بوونە ھۆکاری ئەوەی ببێتە لایەنێک لە شەڕی ناوخۆی بەریتانیادا. لە ساڵی ١٦٤٠ز دا تێکچوونی باری سیاسی ئینگلتەرا ناچاری کرد ئەوێ بە جێ بھێڵێت و ڕوو لە فەڕەنسا بکات, لەوێش بەردەوام پەیوەندی ھەبوو لەگەڵ بیریار و زانایانی ئەوروپادا لەوانە گالیلێو گالیلەی و ڕێنیە دیکارت.
لەو ماوەیەدا سەردانی زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپیەکانی کرد, لەو سەفەرانەیدا چاوی بە زۆرێک لە ڕۆشنبیرە ئەوروپیە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمەی خۆی کەوت. ھۆبس مەبەستی لە سەردانی وڵاتانی ئەوروپا ئەوە بوو چاوی بە زانایان بکەوێت و لێکۆڵینەوە لە فۆرمە جیاوازەکانی حکومەت بکات و لە بارەیانەوە بخوێنێتەوە. لەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی ئینگلتەرابوو, ئەوەی سەرنجی ھۆبس ی راکێشابوو ئەوە بوو کە بۆچی خەلک ڕێگە بە خۆیان ئەدەن بەرێوەببرێن و ئایا باشترین فۆرمی حکومەت بۆ ئینگلتەرا کامەیە؟ ھۆبس وەک فەیلەسوفێکی سیاسی بەردەوام کاریگەری بەسەر بیری سیاسی ئەورەپاوە ھەبووە. لە سالی ١٦٥١ز دا ھۆبس بە ناوبانگترین کتێبی نووسی بە ناونیشانی (Leviathan) کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسیە و تێیدا باس لەوە دەکات کە خەلک لە سروشتیاندا دڕندەن و نابێت لە بەڕێوەبردندا متمانەیان پێبکرێت. لەبەر ئەوە ھۆبس باوەڕی وابوو دەستەڵاتی ڕەھا, حکومەتێک ھەموودەستەڵاتەکەی لە سەرۆک یان پاشاکەیدا کۆبکاتەوە, باشترین جۆری حوکمڕانیە. ھۆبس پێی وابوو کە مرۆڤەکان لە سرووشتیاندا دروستکراوێکی خۆپەرستن و ئامادەن ھەموو شتێک بکەن بۆ ئەوەی حاڵی خۆیان باشتر بکەن. ئەو پێی وابوو ئەگەر وازیان لێبھێنرێت, ئەوا خەڵک لەسەر ئارەزووە شەیتانیەکانیان کارەکانیان ئەنجام ئەدەن. لەبەرئەوە بە بۆچوونی ھۆبس نابێت متمانە بە مرۆڤەکان بکرێت تا بریار لەسەر کارەکانی خۆیان بدەن. زیاد لەوەش ھۆبس ھەستی بەوە کردبوو کە نەتەوەکانیش, وەک مرۆڤەکان, ھەستی خۆپەرستی زاڵە بەسەریاندا. ھەروەھا باوەڕیشی وابوو کە ھەموو وڵاتێک لە ململانێیەکی بەردەوامدایە بۆ بەدەست ھێنانی دەستەڵات و سامانی زیاتر. بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونەی, ھۆبس نوسیویەتی (ئەگەر مرۆڤ لە سروشتی خۆیدا لە حاڵەتی شەردا نیە, بۆچی بە بەردەوامی چەک ھەڵدەگرن یان بۆچی بەردەوام کلیلەکانیان پێیە بۆ داخستنی دەرگای ماڵەکانیان؟)
بە بۆچونی ھۆبس, حکومەت درووست ئەکرێت بۆ بەرگریکردن لە خەڵک لە خۆپەرستی و لایەنی شەیتانی خۆیان. باشترین جۆری حوکم ئەو جۆرەیە کە دەستەڵاتێکی بەھێزی رەھاو تۆقێنەری ھەبێت. ھۆبس باوەڕی بە دەستەڵاتی پاشا ھەبوو چونکە ھەستی بەوە کردبوو کە وڵات پێویستی بە دەستەڵاتێکی دیاری کراو ھەیە بۆ ئەوەی ئاڕاستەیان بکات و ڕێنیشاندەریان بێت. چونکە خەڵک تەنھا ئارەزووی لە زیادکردن و بە دیھێنانی حەزە تایبەتەکانی خۆی ھەیە. ھۆبس پێی وابوو دیموکراسی, کە ڕێ بە ھاوڵاتیان ئەدات دەنگ بدەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکیان, ھەرگیز سیستەمێکی گونجاو نیە. ھۆبس دەنوسێت ( ھەموو مرۆڤایەتی بە بەردەوامی ئارەزوویەکی درێژخایەنیان ھەیە بۆ دەستەڵات, ئەم ئارەزووەش تەنھا مردن دەتوانێت ڕایبگرێت و بیوەستێنێت.) بەم شێوەیە ئەگەر دەستەڵات بدرێت بە تاکەکان بارودۆخێکی ترسناکی وای لێ دەخولقێنن کە (شەڕی مرۆڤ لە دژی مرۆڤ) دەست پێ دەکات و سەراپای ژیان پڕدەکەن لە ( تەنھایی, ھەژاری, ناڕەحەتی, دڕندەیی, و بێ ئارامی) . سەڕەڕای ئەوەی کە متمانەی بە دیموکراسی نەبوو, بەڵام ھۆبس باوەڕی وابوو بوونی کۆمەڵێک نوێنەری جیاواز کە دەڕبڕی کێشەکانی ھاوڵاتیان بن بە گشتی, بە خۆشحاڵیەوە, ڕێگر دەبێ لە پاشا ببێتە کەسێکی دیکتاتۆر و نا دادپەروەر. لە سەردەمی ژیانی ھۆبس دا بازرگانی دەورێکی کاریگەری ھەبوو لەسەر حکومەت. ئەوانەی کە دەیانتوانی ھاوبەشی بکەن لە پارەدان بە حکومەتدا پایەی گەورەیان پێ دەدرا و بەرژەوەندی بازرگانی ھێزێکی زۆر کاریگەر بوو. بۆ ئەوەی باڵانسی گەشەکردنی دەستەڵاتی بازرگانی ڕابگیرێت, ھۆبس باوەڕی وابوو دەکرێت تاکەکان لە حکومەتدا گوێیان لێبگیرێت لە ڕێگەی ئەو نوێنەرانەی کە لە شوێنی ئەوان قسەئەکەن. ھۆبس باوەڕی بە وتەی ( دەنگی خەڵک) ھەبوو, واتە دەکرێت کەسێک ھەڵبژێردرێت بۆ نوێنەرایەتی کردنی کۆمەڵە خەڵکێک کە ھەمان بیر و بۆچوونیان ھەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا, ئەو (دەنگ)ە بە تەنھا ببیسترێت و پێویست بەوە ناکات بە گوێیان بکرێت, چونکە کۆتا بڕیار لە لای پادشایە. لە ئۆکتۆبەری ١٦٧٩ دا ھۆبس توشی نەخۆشیەکی سەخت دەبێت و لە دیسەمبەری ١٦٧٩ دا کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوە[دەستکاری]
پەراوێز[دەستکاری]
- Thomas Hobbes Biography. Notablebiographies.com. سەردان لە ڕێکەوتی 24 July 2009. | <urn:uuid:1b1245e5-c2e7-478a-aa4c-9b40e15a29ad> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%DB%86%D9%85%D8%A7%D8%B3_%DA%BE%DB%86%D8%A8%D8%B2 | 2015-03-30T16:15:50Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131299496.98/warc/CC-MAIN-20150323172139-00253-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.995998 | Arab | 90 | {"ckb_Arab_score": 0.9959977269172668} |
ئێن ئێف سی
ئێن ئێف سی ، (کورتکراوەی:Near Field Comunication)ـە و جۆرێکی تەکنەلۆژیای بێ تەلە کە تەنها لە مەودایەکی کەمی چەند ئینجی کاردەکات و بەکاردێت بۆ گواستنەوەی زانیاری لەم مەودایەدا. بنچینەکراوە لەسەر (Magnetic Field Induction) لە نێوان Readers و Tags لە سیستەمی RFID (Radion Frequency Identification), بە شوێنکەوتنی ستاندەردی نێودەوڵەتی ISO 14443 تەکنەلۆژیای NFC لەگەڵ ژمارەیەکی بێ سنوری وێستگەی کارتە ئەلیکترۆنییەکان کاردەکات لەسەرتاسەری جیهاندا. ئەم تەکنەلۆژیایە لەگەشە سەندندایە و لە کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە بازی داوەتە مۆبایلە هۆشمەندەکان و بەم زووانەش لە دیسکتۆپ و لاپتۆپەکانیش سودی لێدەبینرێت بۆ گواستنەوەی پەڕگە و زانیارییەکان لە نێوان ئامێرەکاندا. | <urn:uuid:d38809ad-4718-456c-b833-0467c8263905> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%8E%D9%86_%D8%A6%DB%8E%D9%81_%D8%B3%DB%8C | 2015-03-27T05:15:06Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131295084.53/warc/CC-MAIN-20150323172135-00203-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.930225 | Arab | 88 | {"ckb_Arab_score": 0.9302250146865845, "sdh_Arab_score": 0.047651469707489014, "hac_Arab_score": 0.022090712562203407} |
چاو
چاو ئەندامی بینینە. چاوەکان نوور ئەناسن و ئەیگۆڕن بۆ سەر تەحریکێکی کیمیایی-ئێلیکتریکی لە دەمارەخانەکاندا. لە گیانەوەرانی زۆر سادەدا تەنها ئەرکی دەمارەخانەکانی چاو، فامکردنی جووڵە و تەکان لە ڕێگای بینینەوەیە، ئەم گیانەوەرانە هەست بە هیچ وردەکارییەک لە بینینی شتەکاندا ناکەن. لە گیانەوەرانی پێشکەوتوودا چاو، نوور لە دەوروبەر کۆ دەکاتەوە، لە ڕێگای کۆرنیا و لێنزەوە موتەمەرکزی دەکاتە سەر تۆڕەی چاو، لە تۆڕەی چاو لە ڕێگای دەمارەخانەکان کە هەست بە نوور ئەکەن، ئەم وێنە موتەمەرکزکراوە، ئەگۆڕێت بۆ سەر سیگناڵێکی کیمیایی-ئێلێکتریکی و لە ڕێگای دەماری بیناییەوە ڕەوانەی مێشک ئەکرێت. کە لەوێدا فامبوونی وێنە ڕوو ئەدات و گیانەوەت ئەزانێت کە چی ئەبینێت. ٩٦% حەیوانەکان خاوەنی بەشێکی پێشکەوتوون لە مێشکیاندا بۆ فامکردنی نوور و بینین[١]
سادەترین چاو هی ئەو میکڕۆئۆرگانیزمانەیە کە تەنها دەتوانن ڕووناکی لە تاریکی جیا بکەنەوە و ئیتر هیچ نابینن. هەرچی گیانەوەر پێشکەوتووتر بێت خاوەنی سیستەمێکی بینایی پێشکەوتووتریشە. | <urn:uuid:fb290f0d-44b3-42ee-9cea-23a476a26e19> | CC-MAIN-2015-14 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%86%D8%A7%D9%88 | 2015-04-01T16:34:27Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131305143.64/warc/CC-MAIN-20150323172145-00259-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.97659 | Arab | 91 | {"ckb_Arab_score": 0.9765895009040833, "sdh_Arab_score": 0.020257899537682533} |
مۆدێم
پێرست
پێناسەی مۆدێم[دەستکاری]
چۆنێتی کارکردنی[دەستکاری]
گەر بمانەوێت دوو کۆمپیوتەری تەنیشت یەک پێکەوە ببەستین بەمەبستی ئاڵوگۆڕ پێکردنی زانیاری لەنێوانیاندا، ئەوا بەکێبڵێکی تایبەتی بەیەکیان دەگەیەنین و کارەکە ئەنجام ئەدەین، بەڵام گەر ئەو کۆمپیوتەرانە دورربن لەیەک ئەوا ناتوانین بەو کێبڵە یان بەو ڕێگەچارەیە پێکەوە بیانبەستین، لەبەر نەبونی کێبڵێکی بەوجۆرە درێژ وگونجاو بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە..
خۆشبەختانە بەستنێکی دیکە ھەیە کە دەتوانێت جێگەی ئەو کێبڵەمان بۆ بگرێتەوە، ئەویش بەھۆی ھێڵی تەلەفۆن کردنەوەیە. لێرەدا گرفتێک دێتەکایەوە، ئەویش کۆمپیوتەر زانیاری و داتا بەشێوەی شەپۆلی ژمارەیی (دیجیتاڵ) Digital signal دەنێرێت (لێرەدا ژمارەیی؛ مەبەست لە سفر و یەکھ)، بەڵام کابینەی تەلفۆن کردن و ھێڵی گواستنەوەکانی بەشێوەی شەپۆلی گۆڕدراو (ئەنالۆگ) Analog signal قسەکردن و دەنگ ڕاگوێز دەکەن وەک تەزووی کارەبایی..
لێرەدا مۆدێم کاری خۆی دەکات و زانیاری و نێردراوی کۆمپیوتەر کە بەشیوەی شەپۆلی ژمارەییە دەگۆڕێت بۆ ی شەپۆلی گۆردراو « بەم کارەی دەڵێن MOdulator » و بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاگوێز دەبێت بەھێڵی تەلەفۆندا. بەرامبەر بەمەیش مۆدێمێکی تر زانیاریی و داتا‌کان وەردەگرێت و دەیکاتەوە بە بەشێوەی شەپۆلی ژمارەیی، پێچەوانەی کاری پێشوو « بەم کارەی دەڵێن DEModulator » و کۆمپیوتەری وەرگر زانیاریی و داتا‌کان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وەردەگرێت.. مۆدێم یش لەم دوو کارەیەوە ناوەکەی وەرگیراوھ؛ Modulator و Demodulator کە پێکەوە ووشەی MODEM پێکدێنن.
شێوەکانی مۆدێم بە گوێرەی بەستنی[دەستکاری]
دوو جۆر مۆدێم ھەیە کەلە کۆمپیوتەر دەبەسترێت؛ ناوەکی Internal وە دەرەکی External، مۆدێمی ناوەکی وەک کارتێکی card لێکبەستنە (پارچە بۆردێکە چەند سوڕێکی ئەلیکترۆنیی لەسە نەخشان کراوە بۆ ئەنجامدانی کارێک) کە لەناو کۆمپیوتەرەکەدا دادەمەزرێنرێت، مۆدێمی دەرەکیش وەک ئامێرێکی جیا بەھۆی کێبڵی خۆیەوە لە کۆمپیوتەر دەبەسترێت ( لەسەر بەشێکی وەک: دوای یەک COM، دوای یەکی گشتی USB جێگیر دەکرێت) و تەزووی کارەبای خۆی بەجیا لەسەرچاوەی کارەباوە وەردەگرێت، بێگومان ناوەکی ووزەی کارەبای لە کۆمپیوتەرەکەوە بۆ دێت..
مۆدێمی ترمان ھەیە وەک PC-card modem کەپێشتر ناو دەبرا بە PCMCIA لە شێوەدا جیاوازی ھەیە و قەبارەیەکەی بچووکە، سەرەتا بەکاردەھێنرا لەگەڵ جۆری ھەڵگر Laptop دا. شایەنی باسە مۆدێمی دەرەکی بۆ تەنھا جۆرێکی کۆمپیوتەر دروست ناکرێت، بەڵکە دەتوانرێت لەگەڵ ھەر جۆرە سیستەمێکی کارپێکەری کۆمپیوتەردا بەکاربھێنرێت، بۆ نمونە لەگەڵ ماکینتۆش MAC، کۆمپیوتەری کەسی PC یان ئەمیگا AMEGA بەڵام ھەریەکەو نەرمەکاڵای software جیای خۆی لەگەڵدا دادەمەزرێت. مۆدێمی ناوەکی بەتایبەت بۆ جۆرێکی کۆمپیوتەر دروست ئەکرێت، بۆ نمونە مۆدێمێکی ناوەکی ماکینتۆش لە کۆمپیوتەری کەسی نابەسترێت و ناتوانین بەکاری بھێنین.
جۆرەکانی مۆدێم[دەستکاری]
- مۆدێمی دەنگ (تەلفۆن)
- فاکسمۆدێم
- نەرمەمۆدێم Softmodem
- دی ئێس ئێڵ DSL-Modem
- مۆدێمی بێتەل
- مۆدێمی کارەبایی
تایبەتمەندییەکانی مۆدێم[دەستکاری]
باشترین پێوەریش بۆ پێناس کردنی خێرایی مۆدێم ژمارەی (بیت)ی ڕاگوێزراوە لە چرکەیەکدا Bit per second "bps" ، کە ھەر بیتێکیش برێتییە لە ژمارە ١ یا سفر، کە دەڵێین خێرایی مۆدێمێک ٥٦ کیلۆبیتە، واتە؛ لەچرکەیەکدا ٥٦ کیلۆ سفر و یەکی دەتوانێت وەربگرێ وە یا بنێرێت. مۆدێم کاری زۆر پێ ئەنجام دەدرێ، ناسراوترینی لەژیانی ئەمڕۆماندا چوونە ناو تۆڕی ئینتەرنێتە و ئەنجامدانی ھەموو کارەکانە کە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەشی دەکات (پۆست کردنی ئەلیکترۆنی email، فاکس، کڕین، ھەواڵ...ھتد)، ھەروەھا دەتوانین لە سیستەمێکی BBS بەشداری بیین کە وەک مەڵبەندێک زۆربەی بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەری کەسی PC کۆدەکاتەوە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لەپرۆگرام و زانیاری‌دا.. | <urn:uuid:3087161b-e3b6-4cc6-a18b-0116b8f3e2b7> | CC-MAIN-2015-14 | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%86%D8%AF%DB%8E%D9%85 | 2015-03-31T09:44:45Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131300464.72/warc/CC-MAIN-20150323172140-00197-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.98952 | Arab | 87 | {"ckb_Arab_score": 0.9895204305648804} |
ئیسماعیل
ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم، کەسایەتییەکی ناوبراوە لە ھەریەک لە قورئان و تەوراتدا، موسڵمانان باوەڕیان بە پێغەمبەرێتی ھەیە، بەڵام یەھوود و مەسیحییەکان لەو باوەڕەدان کە کەسایەتییەکی مێژووییە و لە سەردەمی دێریندا ناوی ھاتووە و باوەڕیان نیە بە پێغەمبەرێتیی ئیسماعیل.
ئیسماعیل کوڕە گەورەی ئیبراھیم بووە، و دایکی ناوی ھاجەر بووە.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:8760bf01-6d45-48d4-a093-4eb6eb0daf67> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D9%85%D8%A7%D8%B9%DB%8C%D9%84 | 2015-03-27T06:57:08Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131295619.33/warc/CC-MAIN-20150323172135-00080-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99823 | Arab | 69 | {"ckb_Arab_score": 0.9982296824455261} |
بەچاو خوێندنەوە
بەچاو خوێندنەوە (بەئینگلیزی: Sight-reading) لەمۆزیکدا، بریتییە لەوەی کە ژەنیارێک نۆتەی پارچە مۆزیکێک دەخوێنێتەوە و لەهەمان کاتدا دەشیژەنێت. لەم تەکنیکەدا، زۆرینەی کاتەکان ژەنیار پێشتر ئەو نۆتەیەی نەخوێندۆتەوە و نەیدیووە، بۆیە بەجۆرێک لەجۆرەکان کارێکی گەلێک قورسە. بەچاو خوێندنەوە هەندێک جاریش بۆ وەسفکردنی ئەو گۆرانیبێژەش بەکاردێت کە ڕاستەوخۆ دەقی گۆرانییەکە دەیخوێنێتەوە و لەبەری نییە.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.| | <urn:uuid:25992a45-9aef-4666-8524-2ee744220490> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%86%D8%A7%D9%88_%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95 | 2015-03-29T12:28:09Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131298529.91/warc/CC-MAIN-20150323172138-00084-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.987191 | Arab | 42 | {"ckb_Arab_score": 0.9871914982795715, "hac_Arab_score": 0.01069333590567112} |
ستیڤن ھۆکینگ
ستیفن ویلیا‌م ھاوکینگ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئا‌لبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری.
|ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
ستیڤن ھۆوکینگ بەم دواییانە کتێبێکی بڵاو کردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە رونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین رون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نیە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نیە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین
ستیڤن دەڵێت ئەگەر پێمان وابێ شتێک ئەتوانێ بەبێ دروست بوونی ھەبێت ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێ لەبری خوداکان | <urn:uuid:1cfc29f5-d0c7-446b-9658-9b336217535e> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%AA%DB%8C%D9%81%D9%86_%D9%87%D8%A7%D9%88%DA%A9%DB%8C%D9%86%DA%AF | 2015-03-31T05:23:24Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131300313.14/warc/CC-MAIN-20150323172140-00200-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.992587 | Arab | 44 | {"ckb_Arab_score": 0.9925873875617981} |
پێناسەی پەیڤی
پێناسەی پەیڤیی زاراوە واتای زاراوەکەیە لە بەکارچوونی ئاسایی و باودا. ئەو پێناسەیەی لە فەرھەنگەکاندا بۆ وشەکان دەدۆزرێتەوە چەشنێک پێناسەی پەیڤییە. دەقی ئەم جۆرە پێناسەیە ھەتا بکرێ سادە دادەنرێ، ئەمە بۆ ئەوەیە کە ھەموو کەس بەئاسانی لێی تێ بگا.
پێناسە پەیڤییەکان حاڵەتی گێڕانەوەیان ھەیە و بەرکاربەریی ڕاستەقینەی زاراوەکە لەلایەن ئاخێوەرانی زمانەکەوە دەگێڕێنەوە. | <urn:uuid:d264da63-ec4a-4301-8ffe-f44436532471> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%8E%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%95%DB%8C_%D9%BE%DB%95%DB%8C%DA%A4%DB%8C | 2015-03-28T18:49:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131297689.58/warc/CC-MAIN-20150323172137-00259-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.999511 | Arab | 46 | {"ckb_Arab_score": 0.9995112419128418} |
داڕێژە:Non-free film screenshot
|ئەم وێنەیە دیمەنی فیلمێکی خاوەن مافی بڵاوکردنەوەیە، و مافی بڵاوکردنەوەی بە وێچوونێکی زۆر بۆ ئەم ستۆدیۆیەیە کە ئەم فیلمەی دروست کردووە، و ھەروەھا ڕەخساوە بۆ ھەر ئەکتەرێکی کە لەم وێنەیە نیشان دراوە.
باوەڕ بە وەیە کە لە ژمارەیەکی کەم لە دیمەنەکان بە رەزۆلوشنی وێب بەکار بھێنرێ:
بەکاربردنی بێلایەنانە لە ژێر یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەرجەکان دەیانگرێتەوە. ھەر بەکاربردنێکی تر لەم وێنەیە لەسەر ویکیپیدیا یان شوێنێکی تر، دەتوانێ مافی بڵاوکردنەوە پێشێل بکات. بۆ زانیاری زیاتر چاو لە ویکیپیدیا:ناوەڕۆکی نائازاد بکەن. | <urn:uuid:4f76d6c6-88f1-43d6-bff8-47c954245c26> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D8%A7%DA%95%DB%8E%DA%98%DB%95:Non-free_film_screenshot | 2015-03-31T16:50:36Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131300799.9/warc/CC-MAIN-20150323172140-00223-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997752 | Arab | 54 | {"ckb_Arab_score": 0.99775230884552} |
ده‌كرێت بزانین كىَ مه‌سره‌فى رِادیۆى سه‌له‌فى كورد و ئه‌م سایته سهلهفیانهو گۆڤارى رِێگاى رِاست و .......
ده‌كرێت بزانین كىَ مه‌سره‌فى رِادیۆى سه‌له‌فى كورد و ئه‌م سایته سهلهفیانهو گۆڤارى رِێگاى رِاست و به‌شى كوردى له‌كه‌ناڵى ئه‌سه‌ر ى ئوردنى و نامه‌كانى ده‌كات؟؟
به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت بزانیت چونكه سه‌له‌فییه‌كان شتى نهێنى وژێربهژێرییان نییه ئه‌وه‌ى كه هه‌یه دیاروئاشكرایهو هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه‌ش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه .. ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین :-
1- رِادێۆیى سه‌له‌فى كورد .. رِادیۆیهكى ئیسلامى سه‌له‌فى كوردییه وته‌نها لهسهرتۆرِى ئینته‌رنێت كارده‌كات به‌پێی په‌خشى خۆى ووتارومحازهرات وووتارى مامۆستایانى سه‌له‌فى په‌خش ده‌كات ، مه‌سره‌فى ئه‌م رِادیۆیه به‌رێز/ بهرِێوهبهرى ماڵپهرِى سه‌له‌فى كورددابینى كردووه ، مه‌وقیعى رِادیۆكهى بۆسىَ ساڵ گرتووه وپاره‌ى ئهوسىَ ساڵه‌شى سه‌رف كردووه .. ئێمه‌ش لینكى رِادیۆكهمان له ماڵپه‌ره‌كانى خۆماندا داناوه تا سودى زیاتربێت بۆهه‌مووان ، خواى گه‌وره پاداشتى به‌خێرى ئه‌و برابهرِێزهمان بداتهوهوبیكاته مایه‌ى خێرى زۆربۆقیامهتى .
2- سه‌باره‌ت بهمهسرهفى سایته سه‌له‌فییه‌كانیش وهكوپێشترلهوهلاَمى پرسیارێكى هاوشێوه‌دا رِوونمان كرده‌وه بهرِێوهبهرهكان مه‌سره‌فى سایته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ، سوپاس بۆخوا پاره‌یه‌كى زۆرى ناوێت وده‌توانین خۆمان مه‌سره‌فى خۆمان بكه‌ین ، هه‌ركه‌سیش ئهگهردهیهوێت یاره‌مه‌تیمان بدات ئه‌وه ماڵى ئاوابێت ودهتوانیێـ ئاگادارمان بكاتهوهویارمهتییهكانى به‌ده‌ستمان بگه‌یه‌نێت بۆئه‌وه‌ى ماڵپهرِهكان زیاتربهرهوپێش برِۆن..
3- سه‌باره‌ت بهگۆڤارى رِێگاى رِاست كه گۆڤارێكى ئیسلامى سه‌له‌فى كوردییه وه‌رزییه وزۆرێك له‌مامۆستایانى سه‌له‌فى له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان بابه‌ت ومهقالهوئامۆژگارى خۆیانى تێدا بلاَودهكهنهوهوتائێستا 15ژماره‌ى لىَ ده‌رچووه، پێشتربهقهرز چاپخانه‌ى سیڤا له‌سلێمانى له‌جاده‌ى مه‌وله‌وى به‌رامبه‌ر بازارِى كهناركه بهرِێز كاك زانا خاوه‌نێتى چاپى دهكردوههركات ده‌فرۆشرا ئه‌وكات پاره‌كه‌ى پێ ده‌درا بهلاَم له‌ئێستادا بهرِێز كاك تحسین خاوه‌نى كتێبخانهى سیما له‌چه‌مچه‌ماڵ مه‌سره‌فى چاپكردنى له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و ئه‌ركى بلاَوكردنهوهى له‌ئه‌ستۆگرتووه وئیستفادهوخێرهكهى بۆخۆیه‌تى و خۆى بهسهركتێبخانهكانى تردا بلاَوى ده‌كاته‌وه..خواخێرى ئهوبرایهش بنوسێت ویارمه‌تیده‌ری بێت بۆسه‌رخستنى لهكاروبارهكانى خۆیدا .
4- سه‌باره‌ت بهكهناڵى ئاسمانى الاثر.. كه‌ناڵى الاثر كه‌نالێكى ئیسلامی عه‌ره‌بییه ولهوولاَتى ئوردنه بهرِێز د.صادق البیضانى خاوه‌نى كهناڵهكهیهوزانایهكى بهرِێزولهههمان كاتدا بازرگانێكى دهوڵهمهندهولهگهڵ كارى دهعوهوبانگهوازدا خه‌ریكى كارى بازرگانیشهوسهرقاڵه پێوه‌ى ،دۆستى بهرِێز د.عبداللطیف احمد ه پێكه‌وه لهوولاَتى یه‌مه‌ن له‌لاى شێخ موقبیل (رِهحمهتى خواى لێ بێت) ده‌رسیان خوێندووهوئاشنایهتییان دروست كردووه،له‌سه‌رداواى د.عبداللطیف بهرِێزیان 2سه‌عات له‌كاتى خۆیان به‌كورد داوه تاله‌و2سه‌عاته‌دا هه‌رچییه‌كیان هه‌یه لهخێروچاكه بۆگهلهكهیان په‌خشى بكه‌ن ، مامۆستایانى سه‌له‌فیش خواى گه‌وره بییان پارێزێت زۆربهشێوهیهكى خێراوحهكیمانه پێشوازییان له‌م هه‌له خێره كرد‌و ئه‌وه‌نده‌ى توانیان ووتارومحازهرات وزنجیره به‌رنامه‌یان ئاماده كردوچهندبرایهكیش به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك ووتاره‌كانیان ده‌نارد بۆئۆفیسى سه‌ره‌كى كه‌ناڵه‌كه لهوولاَتى ئوردن له‌وێشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك په‌خش ده‌كرا.سوپاس بۆخوا ئه‌مه‌ش مهسرهفێكى ئه‌وتۆى نه‌ده‌ویست ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه بهبهریددا ده‌نێردرا ته‌نها پاره‌ى به‌ریده‌كه ده‌درا كه‌ئه‌مه‌ش چهندبرایهكى ده‌وڵه‌مه‌ند خوا پاداشتیان بداته‌وه ئهومهسرهفهیان له‌ئه‌ستۆگرتبوو.. وهكومژدهیهكیش بۆخوشك وبرایانمان له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ووتارهپهخشكراوهكانى كه‌ناڵى الاثر كه ژماره‌یان 230ووتارهوله23 دى ڤى دی‌دا كۆكراوهتهوهولهتۆمارگاسهلهفییهكانهوه بلاَودهكرێتهوهو ده‌توانین به‌ده‌ستى بخه‌ن..
5- سه‌باره‌ت به‌نامه كوردییه‌كان .. ئهوكهسانهى كه وه‌كو فلته‌رى كوردى دانرابوون هه‌ندێكیان خۆبهخشانهوههندێكى تریان به‌پاره‌یه‌كى رِهمزى كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌ناڵه‌كه بۆى دانابوون له‌برى ئه‌و مهسرهفهى كهدهیانكرد وه‌كو رِاكێشانى هێڵى ئینته‌رنێت كاریان ده‌كرد.. بهلاَم له‌ئێستادا فلته‌رى كوردى نه‌ماوه تانامهكوردییهكان له‌سه‌ر شریتى كه‌ناڵه‌كه پیشان بدات به‌ڵكو شێوازى ناردنى نامه‌كان گۆرِاوه پێشترلهسهرشریتهكه وهلاَمت ده‌درایه‌وه بهلاَم ئێستا رِاستهوخۆ وهلاَمهكه بۆموبایلهكهت دهگهرێتهوهوهیچ كه‌س جگه له‌خۆت نایبینى .. هۆكارى نه‌مانى فلته‌رى كوردى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك :-
1- زۆرێك لهحزبییهكان وههوادارهكانیان قسه‌ى ناشرین ودرۆى بێ بنه‌ماو بوهتان وتهعلیقى نادروستیان ده‌نوسى ودهیاننارد بۆشریتهكه زۆرجارلهكاتى پشووى فلته‌رى كوردیدا ده‌رده‌چوون وخهڵكانێكى زۆردهیانبینین وپێیان ناخۆش بوو كهئهوشریته بۆجگه لهخێربهكاربهێنرێت ،فلته‌ره عه‌ره‌بییه‌كانیش تێ نهدهكهشتن وبلاَویان ده‌كرده‌وه..ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كى ورِهئیسییهكه بوو..
2- زۆرجاریش زۆرپرسیاردهكرا ودهنێردرا كه شیاوى بلاَوكردنهوهونیشاندان نه‌بوو، وه‌كاتێكیش وهلاَم نه‌ده‌درایه‌وه گله‌ییان دهكردوقسهیان پێ ده‌وترا..
3- زۆرجاریش پرسیارى زۆرگرنگ وههستیاردهكرا لهوشریتهدا، نه‌ده‌كرا وهلاَم بدرێته‌وه وه‌كو مه‌سه‌له‌ى تهلاَق ..هه‌ربۆیه له‌به‌رئه‌م هۆكارانه فلته‌رى كوردى نه‌ما و‌ئێستا به‌رێز باوكى عبدالرحمن دانراوه وهكوفلتهرى كوردى بۆسه‌ر موبایل ، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین ئه‌و بهرِێزهش خۆبه‌خشانه كارده‌كات ..خواى گه‌وره هه‌مووان سهرفرازوبهختهوهربكات..
بهرِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپهرِ وهلاَمى داوه‌ته‌وه.. | <urn:uuid:18c20f81-d64c-48a8-80e5-d95a00f2cc2a> | CC-MAIN-2015-14 | http://iman1.com/node/326 | 2015-03-27T06:53:57Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131295619.33/warc/CC-MAIN-20150323172135-00259-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.943562 | Arab | 33 | {"ckb_Arab_score": 0.943561851978302, "sdh_Arab_score": 0.04986850544810295} |
Bahia Shehab:
بەهیە شەهاب: هەزار جار نەخێر
مێژوو ناسی هونەری (بەهیە شەهاب) زۆر بە وشەی عەرەبی "نەخێر" سەرسام بووە—کاتێک شۆڕشی میصر لە ساڵی ٢٠١٢ سەری هەڵدا، دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی وێنە لە شەقامەکاندا کە بە دیکتاتۆرانی دەوت "نەخێر" — نەخێر بۆ یاسای سەربازی، نەخێر بۆ توند و تیژی
This talk was presented at an official TED conference, and was featured by our editors on the home page. | <urn:uuid:af3a887a-5da6-49de-bcd7-a1d83e3ef4ad> | CC-MAIN-2015-14 | http://www.ted.com/talks/bahia_shehab_a_thousand_times_no?language=ku | 2015-03-31T11:33:38Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131300472.97/warc/CC-MAIN-20150323172140-00246-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.743176 | Arab | 90 | {"ckb_Arab_score": 0.7431760430335999, "sdh_Arab_score": 0.20305825769901276, "hac_Arab_score": 0.050541967153549194} |
فڕۆکە
فڕۆکە (بە ئینگلیزی: Airplane یان Fixed-wing aircraft بە عەرەبی:الطائرة) فڕۆکە نوێترین و خێراترین ھۆی گواستنەوەیە ، بە جۆرێک کە تەنھا کەشتی ئاسمانی لە فڕۆکە خێراترە. فڕۆکەی گواستنەوە یان فڕۆکەی گەشتی ئاسمانی فیشکەداری نوێ دەتوانێ باری قورس لە سەرنشین و کەلوپەل بگوازێتەوە و ئاسمانی کیشوەری ئەوروپا بە کەمتر لە پێنج کاتژمێر ببڕی، ھەروەھا دەتوانێ بفڕێ بە نیوەی دووری دەوری زەوی لە لەندەن بۆ سیدنی بە کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر.
گەشتیاران دەتوانن گەشتێکی ئاسان و خۆش لە بەرزی (٩٠٠٠ تا١٣٠٠٠)مەتر لە ڕووی زەوی ئەنجام بدەن ، ھەروەھا دەتوانن سەیری فیلمی سینەمایی و گوێ لە پارچە مۆسیقا بگرن. فڕۆکەی فیشکەداری نوێ و گەورە دەتوانێ نزیکەی (٥٠٠) کەس بگوازێتەوە .
پێرست
- ١ فڕۆکە چییە؟
- ٢ مێژووی پێشکەوتنی فڕۆکە
- ٣ مێژووی ھەوڵەکانی فڕین
- ٤ فڕینی مرۆڤ بۆ یەکەم جار
- ٥ فڕین بە پاڵنەری ئامێری
- ٦ پێشەنگەکانی تر و فڕۆکەکانیان
- ٧ جەنگی جیھانی یەکەم (١٩١٤ - ١٩١٨ز)
- ٨ پێشکەوتنی فڕۆکە
- ٩ فڕۆکەوانانی چاخی زێڕین
- ١٠ چاکسازی ئەندازیاری
- ١١ فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی درێژ خایەن
- ١٢ چاخی فڕۆکەی فیشکەدار
- ١٣ فڕۆکەی خێراتر لە دەنگ
- ١٤ سەرچاوە
فڕۆکە چییە؟[دەستکاری]
فڕۆکەی مووشەکی کە خێراترین جۆری فڕۆکەیە بە خێرایی زیاتر لە (٧٢٤٠ کم لە یەک کاتژمێر) دەبڕێ کە لە تۆژینەوەکان بەکاردێ. فڕۆکەکان ھەموویان وەک فڕۆکەی مووشەک یان فیشکەدار گەورەو بەھێز نین زۆربەیان تەنھا یەک دانە بزوێنەری ھەیە و ژمارەیەکی کەم سەرنشین ھەڵدەگرن ئەم فڕۆکە سووک و بچووکانە بۆ گەشتی نزیک و گەشتی تایبەت بە پیاوانی کار و بازرگانان بەکار دێن .
فڕۆکەکان قورسترن لە ھەوا فڕۆکەی گواستنەوە کێشەکەی لە (٣٢٠ تۆن) زیاترە لەو کاتەی کە بە تەواوی بارکراوە. فڕۆکە دەفڕێ بەھۆی بزوێنەرەکانی و باڵەکانی و ڕووەکانی کۆنترۆڵ تێیدا بزوێنەر (یان بزوێنەرەکان) پاڵ بە فڕۆکەوە دەنێن بۆ پێشەوە بە بڕینی ھەوای ئاسمان بە پێشڤەچوونی فڕۆکە ئەو ھەوایەی کە لەسەر ڕووی سەرەوەی باڵەکەیە بە خێرایی دەجوڵێ کە دەبێتە ھۆی نزم بوونەوەی پاڵە پەستۆی ھەوا بە بەراوردکردنی لەگەڵ پاڵەپەستۆی ھەوا لە ڕووی خوارەوەی باڵی فڕۆکە ، ئەم جیاوازی پاڵەپەستۆیە پێی دەڵێن ھێزی بەرزکردنەوە کە پارێزگاری لە بەردەوامبوونی فڕینی فڕۆکەکە دەکات لە ئاسمان فڕۆکەوان دەتوانێ پارێزگاری لە ھاوسەنگی فڕۆکە بکات لە کاتی فڕین بە بەکارھێنانی ڕووی کۆنترۆڵ کە چەند بەشێکن توانای جووڵەیان ھەیە و دەکەونە باڵ و کلکی فڕۆکە .
دروستکردن و پێشخستنی فڕۆکە بە زانستی فڕۆکەوانی دەناسرێ . لە کۆتایی سەدەی ھەژدەی زایینی‌دا بالۆن بەکار ھات لە ھەوڵەکانی یەکەمی فڕین لە ئاسمان، ئەم بالۆنانە دەفڕن چونکە کێشیان لە کێشی ھەوا کەمترە. پاش ھەوڵەکانی یەکەمی فڕین لە ئاسمان بالۆن داھێنەران ھەوڵیان دا کە ئامێری قورس‌تر لە ھەوا بفڕێنن.ھەندێکیان تاقیکردنەوەیان لەسەر فڕۆکەی چارۆگەدار کرد (کە ھیچ بزوێنەرێکی تێدا نییە) ئەویش بە لاسایی کردنەوەی باڵی باڵندە کە داھێنەران بینیان کەمێک کوڕِِە، بەمەش توانیان بە فڕۆکەی چارۆگەدار سەدەھا مەتر بفڕن بە باڵی کوڕ لەجیاتی باڵی ڕاست. لە سەدەی نۆزدەی زایینی‌دا ، داھێنەران توانیان یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوخۆ بۆ بەدەست ھێنانی توانای پێویست بۆ فڕین دروست بکەن.
پاشان لە ١٧ی دیسێمبەری ١٩٠٣ ز دوو برای ئەمریکی (ئۆرفیل و ویلبەر رایت) کە لەکارگەی دروستکردنی پایسکل کاریان دەکرد توانیان یەکەم فڕۆکە دروست بکەن لە مێژوو ئەم کارەیان لە شارۆچکەی کیتی ھۆک لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور ئەنجام دا و ئۆرفیل یەکەم فڕینی ئەنجام دا کە دووری (٣٧ مەتر) ی بڕی بە فڕۆکەکەی کە لە دار و تێل و پارچە قوماش دروستکرابوو پاش سەرکەوتنی ئەم دوو برایە داھێنەران و فڕۆکەوانان بەردەوامبوون لە کارەکانیان چاکسازی لەدروستکردنی فڕۆکە بە تێپەڕبوونی ھەر ساڵ خێرایی فڕۆکەکان ڕوو لە زیادبووندا بوو وە ھەروەھا دووری زیاتری دەبڕی بە بەراورد کردنی لەگەڵ ساڵی پێشوو. لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا فڕۆکەی دروستکراو لە کانزا دەستیپێکرد کە یەک ڕووی ھەبوو (واتە یەک باڵ) وە دوو ڕوویی (واتە دوو باڵ) و داپۆشراو بە قوماش شوێنی ئەو فڕۆکانە‌ی گرتەوە کە لە دار دروست دەکران .
داھێنانی بزوێنەری فیشکەدار لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا بە سەرچاوەی فڕۆکە دادەنرێ کە یەکەی پاڵنەری فڕۆکە دابین دەکات بە توانای بەرز. لە شەڕی جیھانی دووەم (١٩٣٩ - ١٩٤٥ز) کارەکان بەردەوامبوون بۆ پێشخستنی فڕۆکە کە فڕۆکەی پەروانەداری جەنگی بەکارھێنرا وە یەکەم فڕۆکەی فیشکەداری جەنگی وە ھەروەھا جەنگی قورسی دوور ھاوێژ ، لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا گەشتی ئاسمانی ڕۆژانە بۆ پەڕینەوەی زەریای ئەتڵەسی بە فڕۆکە رێکخرا بێ وەستان ، وە لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا فڕۆکەی فیشکەداری نەفەرھەڵگر ڕۆلێکی گرنگی ھەبوو لە نزیک کردنەوەی ھەموو وڵاتانی جیھان و ئاسان بوونی گواستنەوە لە نێوانیاندا بەمەش جیھان بچووکتر بوو بە بەر لەسەدەیەک پێش ئێستا .
فڕۆکە زۆر گۆڕانی بەسەر شێوەی ژیانی خەڵکی داھێنا، ئێستا ملیۆنەھا کەس پشت بە فڕۆکە دەبەستن لە گواستنەوە ، بازرگان و پیاوانی کار چاوەنواڕی ڕاژەی پۆستە و گەیاندنی خێران، وە زۆر لە کارگەکان بەرھەمەکانیان لە ڕێگەی ئاسمانی دەگوازنەوە، ھەروەھا فڕۆکە خزمەتی تریش پێشکەش دەکات لە ڕووبەڕوو بوونی ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و گواستنەوەی یارمەتی مرۆیی لە باری نائاسایی و فڕۆکە چەکێکی سەرەکییە لە شەڕ. لە خوارەوە قۆناغەکانی پێشکەوتنی فڕۆکە و سیمای فڕۆکەی نوێ باس دەکرێ.ھەروەھا بەشەکانی فڕۆکە وڕۆل و کاری ھەر یەکێکیان لە یارمەتیدانی فڕۆکە بۆ فڕین و چۆنیەتی لێخوڕینی فڕۆکەوان بۆ فڕۆکە و ڕێگەی دروستکردنی فڕۆکە و مێژوو و پێشکەوتن پیشەسازی فڕۆکەوانی.
مێژووی پێشکەوتنی فڕۆکە[دەستکاری]
مرۆڤ ھەزاران ساڵ خەونی بە فڕین دەبینی و ھەندێ کەس ھەوڵی فڕینیان دا بە بەستنی پەڕی باڵندە لە دەستیان و بەکارھێنانی وەک باڵی باڵندە.بەڵام زۆربەیان لەو باوەڕەدا بوون کە فڕین لە سەرووی تواناکانی مرۆڤە زۆر قسە ھەیە دەربارەی پیاوچاکان کە توانای فڕینیان ھەبووە ،یان ئەو کەسانەی کە لە ھەوا بەرز دەبنەوە بەھۆی گیانلەبەری باڵدار. یۆنانییە کۆنەکان دەگێڕنەوە کە داھێنەرێک ھەبوو ناوی دیدالوس و کوڕەکەی کە ناوی ئیکارۆس بوو توانیان بفڕن بەھۆی باڵی دروستکراو لە پەڕی باڵندە و مۆم، بەڵام کە لە خۆر نزیک بوونەوە باڵەکان توانەوە بە گەرمی خۆر و کەوتنە ئاوی دەریا و خنکان .
چەند مێژوویەکی گرنگ لە قۆناغەکانی پێشکەوتنی فڕۆکەوانی[دەستکاری]
|ساڵ||زانیاری|
|١٥٠٠ز||ھونەرمەندی داھێنەری ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤینشی وێنەی ئامێرێکی فڕینی بە باڵی کێشا .|
|١٧٨٣ز||لەلایەن ھەردوو فەڕەنسی جان ف.بیلاتەر دیڕۆزی و مارکیز دارلاند یەکەم بەرزبوونەوە لە ئاسمان بە باڵۆنێکی سووکتر لە ھەوا بە بەکارھێنانی ھەوای گەرم ئەنجام درا .|
|١٨٠٤ز||سێر جۆرج کایلی ی بەریتانی یەکەم نموونەی فڕۆکەی چارۆگەداری دروستکرد .|
|١٨٤٣ز||ویلیەم س.ھینسۆن ی داھێنەری بەریتانی دیزاینی فڕۆکەیەکی دانا کە بە بزوێنەرێکی ھەڵمی کاری دەکرد و زۆربەی بەشە سەرەکییەکانی فڕۆکەی ئێستای تێدابوو .|
|١٨٤٨ز||جۆن سترۆنگ فیل‌و ی بەریتانی نموونەیەکی بچووککراوی فڕۆکەیەکی دروستکرد بە پشت بەستن بە دیزاینەکانی فڕۆکەی ھینسۆن بەڵام ئەم فڕۆکەیە بۆ ماوەیەکی کەم لە ئاسمانمایەوە.|
|١٨٩١ - ١٨٩٦ز||(ئۆتۆ لیلینتال)ی ئەڵمانی یەکەم کەس بوو کە فڕۆکەیەکی چارۆگەداری لێخوڕی .|
|١٨٩٦ز||سمۆئیل ب.لانگلی ی ئەمریکی نموونەی فڕوکەیەکی دروست کرد کە بە بزوێنەری ھەڵمی کاری دەکرد .|
|١٩٠٣ز||ھەر دوو برا ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت کە ئەمریکین یەکەم فڕینیان ئەنجام دا بە فڕۆکەیەک کە قورس‌تر بوو لە ھەوا بە ھێزی پاڵنەری ئامێری لە نزیک شارۆچکەی کیتی ھۆک لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور کە دووری (٣٧ مەتر)ی بڕی لە فڕینی یەکەم بۆ ماوەی (١٢ چرکە) لە ئاسمانمایەوە|
|١٩٠٦ز||تراجان فۆلا داھێنەری ڕۆمانی توانی یەکەم فڕۆکە دروست بکات بە تەواوی قەبارەوە بە یەک باڵ بەڵام نەیتووانی بفڕی .|
|١٩٠٩ز||لویس بلیریو ی فەڕەنسی یەکەم کەس بوو کە کەناڵی ئینگلیزی بڕی بە فڕۆکە .|
|١٩١٣ز||ئیگۆر ڕ.سیکۆرسکی ی داھێنەری ڕووسی یەکەم فڕۆکەی چوار بزوێنەری دروستکرد و لێخوڕی .|
|١٩١٥ز||یەکەم فڕۆکەی دروستکراو بەتەواوی لە کانزا بە باڵی کابولی لە ئەڵمانیا دروستکرا بە ناوی یونکرز ج-١|
|١٩٢٤ز||تاقیکردنەوەی ئاسمانی لە ئەڵمانیا بۆ یەکەم فڕۆکەی دروستکراو بەتەواوی لە کانزا و بە سێ بزوێنەر لە جۆری یونکرز ج-٢٣ .|
|١٩٢٧ز||فڕۆکەی گواستنەوەی جۆری لۆکھید ڤێگا یەکەم فڕینی ئەنجام دا کە یەک بزوێنەری ھەبوو .|
|١٩٣٠ز||ئەندازیاری بەریتانی فرانک ویتل ھەستا بەدانانی دیزاینی یەکەم فڕۆکەی فیشکەدار .|
|١٩٣٦ز||فڕۆکەی گواستنەوەی جۆری دۆگلاس دی-سی-٣ کەوتە کار لە ھێلی گواستنەوەی ئاسمانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە بووە یەکێک لەو فڕۆکانە‌ی کە بە زۆری بەکاردێن .|
|١٩٣٩ز||بۆ یەکەم جار فڕۆکەی فیشکەدار یەکەم فڕینی ئەنجام دا لە ئەڵمانیا.|
|١٩٤٧ز||چارلز بیجەر ی نەقیبی فڕۆکەوانی لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی یەکەم فڕینی ئەنجام دا بە خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ بە فڕۆکەی مووشەکی کە ناوی بیل ئێکس -١ بوو .|
|١٩٥٢ز||فڕۆکەی جۆری دیھافیلاند کۆمیت ی فیشکەداری گەورە بۆ یەکەم جار لە ھێلی ئاسمانی بەکار ھێنرا .|
|١٩٥٣ز||یەکەم فڕۆکەی گواستنەوەی پەروانەدار بە ناوی فیکرز فیسکۆنت لە ھێلی گواستنەوەی ئاسمانی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بەکارھات .|
|١٩٥٨ز||فڕۆکەی جۆری بۆینگ - ٧٠٧ کەوتە کار کە یەکەم فڕۆکەی گواستنەوە بوو لە نێوان ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری کرد .|
|١٩٦٠ز||فڕۆکەی بەریتانی جۆری ھۆکەر ب-١١٢٧ یەکەم فڕۆکە بوو بەیەک بزوێنەر کە بە شێوەیەکی ستوونی بەرز دەبووەوە و دەنیشت .|
|١٩٦٨ز||فڕۆکەوانانی ڕووس تاقیکردنەوەیان لەسەر یەکەم فڕۆکەی گواستنەوە لە جیھان کرد کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاتر بوو ئەویش فڕۆکەی تی - ی‌و ١٤٤ بوو.|
|١٩٧٠ز||فڕۆکەی جۆری جامپۆ ی فیشکەدار کەوتە کار جۆری بۆینگ - ٧٤٧ .|
|١٩٧٦ز||فڕۆکەی جۆری کۆنکۆرد کەوتە کار بۆ گواستنەوەی خەڵک کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و لە لایەن بەریتانیا و فەڕەنسا دروست کرا .|
|١٩٩٥ز||فڕۆکەی جۆری بۆینگ - ٧٧٧ کە گەورەترین فڕۆکەی فیشکەدارە لە جیھان کە دوو بزوێنەری ھەیە .|
|٢٠٠٠ز||فڕۆکەی جۆری کۆنکۆرد لە فڕین ڕاگیرا تا دۆزینەوەی ھۆی ئەو درزانەی کەلە لەشی فڕۆکە بینرا.|
مێژووی ھەوڵەکانی فڕین[دەستکاری]
مێژووی بیرۆکە و ھەوڵی فڕین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٤٠٠ ) پێش زایین کە زانای یۆنانی ئەریشتاس کۆترێکی لە دار دروستکرد لە ھەوا جوڵاندی،تا ئێستاش نازانرێ کە چۆن ئەریشتاس توانی ئەم کۆترە بفڕێنی،بەڵام وا دەخەملێنرێ کە ئەم کۆترەی بە باسکێکی سوڕاو بەستابێو ھەڵم یان گازێکی بەکارھێنا بۆ جوڵاندنی بە ئارستەی سووڕانەوە.لە نێوان (٤٠٠ - ٣٠٠ )پ.ز چینییەکان دروستکردنی کۆلارەیان دۆزییەوە کە جۆرێکە لەجۆرەکانی فڕۆکەی چارۆگەدار، پاش ماوەیەک ئەم کۆلارانە بەکارھاتن بۆ ھەڵگرتنی مرۆڤ .
- لە سەدەی سێیەمی پێش زایین زانای بیرکاری و داھێنەری گەورەی یۆنانی ئەرخەمیدس ھۆی سەر ئاو کەوتنی تەنەکان و چۆنیەتی سەر ئاو کەوتنی دۆزییەوە.لەساڵی (٨٨٠ )ز عەباسی کوڕی فەڕناس کە عەرەبێکی ئەندەلوسییە ھەوڵی فڕینی دا بە دروستکردنی دوو باڵ لە پەڕی باڵندە بەڵام ھەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو لە ساڵی (٨٨٧ )ز کۆچی دوایی کرد.لە ساڵی (١٢٩٠ز) راھیبی ئینگلیزی رۆجەر بیکۆن گووتی ھەوا وەک ئاو تەنۆلکەی ڕەقی تێدایە ، پاش ورد بوونەوە لە بیرۆکەکانی ئەرخەمیدس گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەر تەنەکان بەشێوەیەکی ڕاست دروست بکرێن ئەوا ھەوا بەرزی دەکاتەوە وەک چۆن ئاو کەشتی بەرز دەکاتەوە.لە ساڵی (١٥٠٠ ز) ھونەرمەند و داھێنەری ئیتاڵی لیۆناردۆ دافینشی وێنەی ئامێری ئۆرنیسۆبتەری کێشا کە فڕۆکەیەکە دوو باڵی ھەیە وەک باڵی باڵندە. لە ساڵی (١٦٨٠) ز زانای بیرکاری ئیتاڵی جیۆفانی بۆریلی وتی کە مەحاڵە مرۆڤ بتوانێ بفڕێ لە ڕێگەی باڵەوە بۆریلی سەلماندی کە ماسوولکەکان لە لەشی مرۆڤ بێھێزترن لەوەی کە بتوانێ ڕووبەری گەورە بجولێنێ بۆ ئەوەی کێشی بەرزبێتەوە لە ھەوا.
فڕینی مرۆڤ بۆ یەکەم جار[دەستکاری]
- لە ساڵی (١٧٨٣ز) دوو ھاووڵاتی فەڕەنسی ، یەکەمیان پزیشک جان ف . بیلاتەر دی رۆزییە و دووەمیان مارکیز دی دارلاند یەکەم فڕینی مرۆڤیان ئەنجام دا لە ئامێرێکی نوێداھێنراو کە بریتی بوو لە بالۆنێکی گەورەی دروستکراو لە کەتان کە بۆ دووری زیاتر لە (٨)کم فڕی لەسەر شاری پاریس ، ئەم بالۆنە لەلایەن دوو فەڕەنسی ترەوە دروستکرا کە لە دروستکردنی وەرەقە کاریان دەکرد ئەوانیش دوو برا جاک و جۆزێف مۆنتگۆلفیر بوون، باڵۆنەکەی بە ھەوای گەرمکراو لە سووتاندنی دار‌و پوشکە پڕ کرد کە بووە ھۆی بەرز کردنەوەی لە ھەوا.
- ھەر دوو برا جاک و جۆزێف مۆنتگۆلفیر چەند بالۆنێکی سەرکەوتووی تریان دروستکرد کە بووە ھۆی ھاندانی داھێنەری تر،کە گازی ھایدرۆجینیان بەکارھێنا (کە گازێکی سووکترە لە ھەوا) بۆ بەرز کردنەوەی باڵۆنەکان.لەو کاتەدا ئاراستە کردن و کۆنترۆڵکردنی بالۆن زۆر گران بوو ،بەڵام داھێنەرەکان بەردەوام بوون لە تاقیکردنەوەکانیان تا توانیان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کەشتی ھەوا دابھێنن کە بزوێنەر و پەروانەیان پێوەکرا بەمەش ئاڕاستە کردن و کۆنترۆڵکردنی باڵۆن ئاسان بوو، لەو ماوەیەدا ژمارەیەک لە داھێنەران سەرنجیان ئاڕاستەی فڕۆکەی چارۆگەدار کرد کە قورسترە لە ھەوا، لە ساڵی (١٨٠٤ز) سێر جۆرج کایلی بەریتانی یەکەم نموونەی فڕۆکەی چارۆگەداری سەرکەوتووی دروستکرد، کە تەنھا فڕۆکەیەکی بچووک بوو و بێسەرنشین فڕی، پاشان سێر جۆرج کایلی فڕۆکەیەکی چارۆگەداری بە تەواوی قەبارە و بە سەرکەوتووی دروستکرد کە یەکێکیان شوفێری عارەبانەکەی بە زۆری تێکرد و لە دۆلێکی بچووک پەڕییەوە.
- سێر جۆرج کایلی داھێنەری زانستی میکانیکی ھەوایە بۆ زانینی کاریگەری ھەوا لە دەووری تەنەکان لەوانەیە یەکەم کەس بێ کە وەسفی فڕۆکەی کردبێ کە بزوێنەر و باڵی جێگیری ھەیە و پاڵنەری ھەوا بەھۆی پەروانەی پێشەوە دەبێ.
لە نێوان ساڵانی (١٨٩١ - ١٨٩٦) ز ئۆتۆ لیلینتالی ئەڵمانی یەکەم کەس بوو کە فڕۆکەیەکی چارۆگەداری لێخوڕی . پێش کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم داھێنەری تری وەک بیرسی بیلتشری بەریتانی و ئۆکتیڤ چانیۆت ی ئەمریکی فڕینی ھاوشێوەیان ئەنجام دا،ھەندێک لەو فڕۆکەچارۆگەدارانە زۆر بە باشی دروستکرابوون کە تەنانەت فڕۆکەوانی بۆ دووری سەدەھا مەتر لە ھەوا ھەڵگرت. بەڵام لێخوڕینی فڕۆکەی چارۆگەدار شتێکی گران بوو لە زۆربەی کاتەکان،ھەروەھا دروست نەکرابوو بۆ ھەڵگرتنی مرۆڤ و کەل و پەل لەبەر ئەوە بە ڕێگای گواستنەوە نەدەژمێردرا.
فڕین بە پاڵنەری ئامێری[دەستکاری]
- لە ساڵی (١٨٤٣ز) ویلیەم س.ھینسۆنی داھێنەری بەریتانی دیزاینی فڕۆکەیەکی دانا کە بە بزوێنەرێکی ھەڵمی کاری دەکرد و پەروانەی لەپێشەوە ھەبوو لەگەڵ باڵی جێگیر، بەڵام ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرا پاش سەرنەکەوتنی یەکەم نموونە کە دروستیکرد . بەڵام برادەرێکی ھەستا بە دروستکردنی فڕۆکەیەک بە پشت بەستن بە دیزاینەکانی فڕۆکەی ھینسۆن ئەویش جۆن سترۆنگ فیلوی بەریتانی بوو، فڕۆکەکەی بە سەرکەوتوویی ناردە ئاسمان بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم لە ئاسمان مایەوە.
لە ساڵی (١٨٩٠ز) ئەندازیاری فەڕەنسی کلیمەنت ئادەر ھەوڵیدا بفرێ بە فڕۆکەیەک کە بزوێنەرێکی ھەڵمی بەکاردەھێنا لە دروستکردنی بەڵام نەیتوانی کۆنترۆڵی بکات و نەفڕی .ھەر لەو ماوەیەدا سێر ھیرام مەکسیمی ئەمریکی ، کە دوواتر بووە ھاووڵاتی بەریتانی، توانی فڕۆکەیەکی گەورە دروست بکات کە بە بزوێنەرێکی ھەڵمی کاری دەکردو دوو باڵ و دوو بزوێنەر و دوو پەروانەی لە پێشەوە ھەبوو، تاقیکردنەوەی مەکسیم لەسەر ئەم فڕۆکەیە لەساڵی (١٨٩٤ز) ئەنجام درا، کە بۆ ماوەیەکی کورت لە ڕووی زەوی بەرز بووەوە بەڵام لە ڕاستیدا نەیتوانی بفڕێ.
- ھاووڵاتیەکی ئوستراڵی ، لەگەڵ ھاووڵاتیەکی نیوزیلەندی ، بە تەنیاو دوور لە پێش ھاتەکانی جیھانی کاریان دەکرد،کە بە پێشەوا دادەنرێن لە تاقیکردنەوەکانیان لەسەر فڕۆکەی قورس‌تر لە ھەوا، لۆرەنس ھارگریفی ئوستراڵی چەند شێوەیەکی لوسی دروستکرد بۆ بەکارھێنانی لە دروستکردنی باڵەکان کە ھێزی پاڵنەری بەرزکەرەوە دروست دەکات ھەروەھا پەروانەی پێشەوە و بزوێنەری فڕۆکەی دروست کرد بەپێی بیردۆزی بزوێنەری سووڕاو. لە ساڵی (١٨٩٤ )ز لەکاتی ھەڵکردنی با لە نزیک کەناری دەریا لە باشووری سیدنی ھارگریف توانی خۆی (٥ مەتر) لە زەوی بەرزکاتەوە بە یاریدەی کۆلارەیەک کە پێکھاتبوو لە سندوقێکی سیانە، دوواتر زۆرکەس سوودیان لە بیرۆکەکانی ھارگریف وەرگرت، بۆ نموونە فڕۆکەی ئەوروپی لە فڕۆکەی سندوقی وەرەقی دەچێ، زۆر کەسیش دەڵێن کە برایان رایت بیرۆکەکانی ھارگریفیان بەکار ھێناوە.
- لە نەوەدەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا، زانای ئەمریکی سمۆئیل ب.لانگلی نموونەی فڕوکەیەکی دروست کرد کە بە بزوێنەری ھەڵمی کاری دەکرد و ناوی نا ئیرۆدرۆم کە لەساڵی (١٨٩٦ )ز بۆ دووری (٨٠٠) مەتر فڕی لە ماوەی خولەکو نیوێکدا. پاشان فڕۆکەیەکی بە قەبارەی تەواو دروستکرد کە بزوێنەری سووتانی ناوەوەی بەکاردەھێنا. یەک لە فڕۆکەوانەکان ھەوڵی فڕینی دا بەم فڕۆکەیە لە (حەفتی ئۆکتۆبەر) و (ھەشتی دیسێمبەر) ی ساڵی (١٩٠٣ ز) لە ھەردوو جار فڕۆکەکە لەسەر پاپۆرێک لە زای بۆتۆماک پاڵنرا بەڵام فڕۆکەکە ھەردوو جار بەر زێیەکە کەوت و نقوم بوو.
- لە نەوەدەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا، برایان ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت کە دوو گەنجی ئەمریکی بوون لەگەڵ بەڕێوەبردنی کارگەی دروستکردنی پایسکل لە شارۆچکەی دایتۆن لە ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکی ئەو کتێبانەیان دەخوێند کە لەسەر فڕۆکەوانی نوسرابوون، لە ساڵی (١٨٩٩ ز) دەستیان کرد بە دروستکردنی یەکەم فڕۆکەی چارۆگەداری تایبەت بە خۆیان وە لەساڵی داھاتوودا ھەستان بە فڕین لە نزیک شارۆچکەی کیتی ھۆک لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور کە بە ناوچەیەکی ئارام و کەم ھەڵکردنی با و زۆری تۆز ناسراوە، پاش ھەوڵێکی زۆر توانیان سیستەمێک دابنێنن کە بە ھۆیەوە کۆنترۆڵی فڕۆکە بکەن لە کاتی فڕین.
- لە ساڵی (١٩٠٣ز) برایان ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت یەکەم فڕۆکەیان دروستکرد و ناویان نا فڵایەر. فڕۆکەکە دوو باڵی ھەبوو و بزوێنەرێکی سووتانی ناوەوە بە توانای (١٢ ھێستر) کە دەکاتە نزیکەی (٩ کیلۆ وات) ، باڵەکان لە دار دروستکران و بە قوماشی لۆکە داپۆشرابوون کە درێژییەکەی لەم سەر تا ئەو سەر (١٢،٢٩) مەتر بوو فڕۆکەوانەکە لەسەر باڵی خوارەوە بوو کەچی بزوێنەر لەلای چەپی دوو پەروانەی لە دار دروستکراو لە پشت باڵەکانی دەسوڕاند، پێش ھەموو شتێک فڕۆکەکە سیستەمێکی کۆنترۆڵی سەرکەوتووی ھەبوو کە برایان ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت بۆ فڕۆکە چارۆگەدارەکەیان داھێنابوو، لە سیما سەرەکییەکانی ئەم سیستەمە ئامێری تایبەت بە سووڕانەوە لە باڵەکان بۆ کاتی پێویست بۆ پارێزگاریکرن لە ھاوسەنگی فڕۆکە لەکاتی فڕین. ئەم ئامێرە بە تێلێک دەبەسترێتە سوچی باڵەکان بەستراوە بە ھەڵگرێک کەلەدەوری فڕۆکەوانەکە جێگیرکراوە کە دەتوانێبجولێنی بۆ سوچی یەک لە باڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لە ھاوسەنگی فڕۆکە، ھەروەھا کۆنترۆڵکردنی لێخوڕینی فڕۆکە لە کاتی فڕین .
- لە (١٧ ی دیسێمبەری ساڵی ١٩٠٣ز) ئۆرفیل ڕایت یەکەم مرۆڤە کە بە فڕۆکەیەک کە قورس‌تر بوو لە ھەوا بە ھێزی پاڵنەری ئامێری لە نزیک شارۆچکەی کیتی ھۆک لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور فڕی کە فڕۆکەکە لەسەر بۆڕییەک ھەڵدرا کە بەرزییەکەی (١٨) مەتر بوو لە ڕووی قومی زەوی ڕاست، کە دووری (٣٧) مەتری بڕی لە فڕینی یەکەم بۆ ماوەی (١٢) چرکە لە ئاسمان مایەوە، واتە بە خێرایی (٤٨کم/کاتژمێر) لە ھەمان ڕۆژ برایان ئۆرفیل و ویلبەر ڕایت ھەوڵەکانیان بۆ سێ‌جار دووبارە کردەوە،درێژترین فڕین ویلبەر ئەنجامی دا کە دووری (٢٦٠ مەتر) ی بڕی لە (٥٩ چرکە) .بەڵام ئەم کارە سەرنجی زۆربەی خەڵکی ڕانەکێشا،جگە لە ژمارەیەکی کەم کە گرنگییان دایە ئەم بابەتە،لەگەڵ ئەوەش بەردەوامبوون لە چاککردن و پێشخستنی فڕۆکەکەیان تا لەکۆتایی ساڵی (١٩٠٥ز) توانیان یەکەم فڕۆکە دروست بکەن و ھەڵی دەن کە توانای سووڕانەوەی تەواوی ھەبوو و بۆ زیاتر لە نیو کاتژمێر فڕی بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی نەناسرا چونکە ھیچ کارمەندێکی حکومی ئامادە نەبوون لە کاتی فڕین.
پێشەنگەکانی تر و فڕۆکەکانیان[دەستکاری]
ئەلبیرتۆ سانتۆس دومۆنت بەڕازیلی کە لە فەڕەنسا دەژیا بووە سێیەم کەس کە بە فڕۆکەوە فڕی، لە ساڵی (١٩٠٦ز) ھەندێک فڕینی کورتی ئەنجام دا بە فڕۆکەکەکەی کە زۆر لە فڕۆکەی وەرەقی سندوقی دەچوو، پاشان ھەستا بە دروستکردنی چەند فڕۆکەیەک کە لە فڕۆکەکانی یەکەم دەژمێردرێن کە بەکارھێنران بۆ فڕینی تایبەت و گەشت و گوزار. لە ساڵی (١٩٠٦ز) تراجان فۆلا داھێنەری ڕۆمانی کە لە فەڕەنسا دەژیا توانی یەکەم فڕۆکە دروست بکات بە تەواوی قەبارەوە بە یەک باڵ (واتە تاک باڵ) فڕۆکەکەی بەوە جیادەکراوە کە پەروانەکان لە پێشەوەی باڵەکان دانا، ھەرچەندە ھەوڵەکانی سەرکەووتو نەبوو، کەچی کاریگەری ھەبوو لەسەر ئەو فڕۆکانە‌ی کە لە دوای ھاتن.
- لە تەمموزی (١٩٠٨ ز) داھێنەری ئەمریکی جان ھامۆند کریتس یەکەم پیشاندانی ئاسمانی ئەنجام دا و نزیکەی یەک کیلۆمەتری بڕی فڕۆکەکەی کە جۆتە باڵی ھەبوو ناونرا (جۆن بیچ) دووری (١،٥٥) کیلۆمەتری بڕی بە خێرایی (٥٥ کم/کاتژمێر).
فڕۆکەوانی ئینگلیزی ھینری فارمان کە لە فەڕەنسا دەژیا لە سەرەتای ساڵی (١٩٠٨ز) ھەوڵی فڕینی سووڕانی درێژتری دا.ھەریەک لە کوتیس و فارمان و برایان ڕایت بوونە سەرکەوتووترین دروستکەری فڕۆکە. تۆماس ئەی.سیلڤەر دیچ ئەفسەر لە ھێزی نیشاندان لە سوپای ئەمریکی یەکەم کەس بوو کە گیانی لەدەستدا لەڕووداوی تێکشکانی فڕۆکە کاتێک کە سوپای ئەمریکی بڕیاریدا کە فڕۆکەی برایان ڕایت تاقی بکاتەوە لە بواری سەربازی، لە (١٧ ی سیبتێمبەری ١٩٠٨ز) سیلڤەر دیچ و ئۆرفیل ڕایت ھەوڵی فڕینیان دا کە فڕۆکەکە (٢٣ مەتر) لە ڕووی زەوی بەرز بووەوە یەکێک لە پەروانەکان شکا و فڕۆکەکە تێکشکا لە ئەنجام دا سیلڤەر دیچ گیانی لەدەستدا و ئۆرفیل ڕایت بریندار بوو، بەڵام ئەمە نەبووە ھۆی وازھێنانی برایان ڕایت لە فڕین لە ساڵی (١٩٠٩ز) گرێبەستێکیان لەگەڵ سوپای ئەمریکی بەست بۆ دروستکردنی یەکەم فڕۆکەی جەنگی لە جیھان.
- لە ساڵی (١٩٠٩ ز) داھێنەری فەڕەنسی لویس بلیریۆ بە فڕۆکەی تاک باڵ یەکەم فڕینی نیۆدەوڵەتی ئەنجام دابە فڕۆکەی بلیریۆ ئێکس - ١ لویس بلیریو ی فەڕەنسی یەکەم کەس بوو کە کەناڵی ئینگلیزیی بڕی بە فڕۆکە کە درێژییەکەی (٣٧،٨ کم) ە لە فەڕەنسا بۆ ئینگلتەرە . فڕۆکەکە لەشێکی درێژ و کلکێکی ھەبوو بۆ کۆنترۆڵکردن لەگەڵ تایەی دداندار بۆ نیشتنەوە. لە زنجیرەی ئەو فڕۆکانە‌ی کە سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا لەو ماوەیەدا زنجیرە فڕۆکەی ئەنتوانێت بوو لە دیزاینی داھێنەری فەڕەنسی لیۆن لیڤا ڤاسیر .
لە ھەموو لایەکی جیھان فڕین بە فڕۆکەی قورس لەھەوا بڵاو بووەوە،لە ساڵی (١٩١٩ز) حاوی ئەمریکی ھاری ھۆدینی خەڵاتی یانەی فڕۆکەوانی بەدەست ھێنا لە یەکەم پێشبڕکێی ئاسمانی لە ئوسترالیا. ھاری ھۆدینی بە سەرکەوتوویی و بە کۆنترۆڵەوە سێفڕینی ئەنجام دا بە فڕۆکەی جووت باڵ کە زۆر بە فڕۆکەی چارۆگەداری سندوقی دەچوو،لە نزیک دیگەر لە ھەرێمی ڤیکتۆریا لە (١٨ ی ئابی ١٩١٠ز). لە (١٦ ی تەمموزی ١٩١٠ز) جۆن دویگان بە یەکەم فڕۆکەی دروستکراو لە ئوسترالیا فڕی.پزیشکی ددان ئەی.ھارت کە لەسیدنی لە دایک بووە،یەکەم کەسە کە بڕوانامەی فڕینی پێدرا لە ساڵی (١٩١١ز) .
- لە ساڵی (١٩١١ز) کالبیرس بی.رۆدجەرز یەکەم فڕینی بە درێژایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دا کە لە کەنداوی شیپ شید لە ویلایەتی نیویۆرک دەستی پێ‌کرد تا گەیشتە لۆنگ بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ماوەی (٨٤ ڕۆژ) کە ماوەی گەشتەکە بوو کالبیرس بی.رۆدجەرز (٧٠ جار) نیشتەوە یان بەر زەوی کەوت بە بەکارھێنانی فڕۆکەی برایان ڕایت. ناچارکرا بە گۆڕیبی ھەموو بەشەکانی فڕۆکەکە پێش ئەوەی بگاتە لۆنگ بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە تێکڕای کاتی فڕین سێ‌ڕۆژ و دە کاتژمێر و بیست و چوار خولەکی خایاند.
- لە ساڵی (١٩١٢ ز) کۆمپانیای دیپەرد سۆنی فەڕەنسی یەکەم فڕۆکەی سەرکەوتووی تاک ڕووی دروستکرد کە ناوی نا دیپەرد سۆن مۆنۆپلین رایسەر،لەشی فڕۆکەکە بەشێوەی لولەیی دروستکرا بەمەش کێشی فڕۆکەکە سووکتر بوو چونکە پێویستی بە دەستگر نەبوو بۆ چەسپاندنی بەشەکانی لەشی فڕۆکە لە ھەمان کاتدا فڕۆکەی دوو بزوێنەری پێشخستنی بەخۆوە بینی .
لە ساڵی (١٩١٣ ز) ئیگۆر ڕ.سیکۆرسکی داھێنەری ڕووسی یەکەم فڕۆکەی چوار بزوێنەری دروستکرد و لێخوڕی و ناوی نا گراند.لە کاتێک کە زۆربەی فڕۆکەکانی ئەو کاتە تەنھا یەک بزوێنەری ھەبوو.
جەنگی جیھانی یەکەم (١٩١٤ - ١٩١٨ز)[دەستکاری]
جەنگی جیھانی یەکەم بووە ھۆی پێشکەوتنی فڕۆکە لە سەرەتای شەڕدا ھەردوو لای شەڕکەر ھەستیان بە گرنگی فڕۆکە کرد بۆ دەستنیشان کردنی شوێنی دوژمن و شوێنی بنکە سەربازییەکان. ئەندازیاران ھەستان بە دانانی دیزاینی بزوێنەری بە ھێز‌و بەتواناتر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمان بە فڕۆکەی جەنگی خێراتر و بۆمبا ھاوێژ کە باری گەورە ھەڵگرێ لە چەک و تەقەمەنی بەمەش دروستکردنی ھەزارەھا فڕۆکە دەستی پێ‌کرد لە ھەریەکە لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا . بە دواکەوتنی ئاسمانی لە شەڕدا زیادی کرد کە شەڕێکە لەنێوان فڕۆکە جەنگییەکان فڕۆکەکانی ئەڵمانی لە وێنەگرتنی ھێزی دەریاوانی دوژمن و مووشەک باران کردنی کەشتی ژێر ئاو (غەواسە) بەکارھات .
زۆربەی ئەو فڕۆکانە‌ی کە لە سەرەتای جەنگدا بەکار ھاتن خێرایی لە (١١٠ کم / کاتژمێر) تێنەدەپەڕی کەچی لە کۆتایی جەنگدا خێرایی زۆربەی ئەو فڕۆکانە لە (٢١٠ کم / کاتژمێر) زیاتر بوو. ھۆگۆ یونکەرز کە لە پیشەسازی فڕۆکەوانی کاری دەکرد توانی فڕۆکەیەک دابھێنی کە کاریگەری گەورەی ھەبوو لە ڕێڕەوی شەڕ فڕۆکەکەشی ناونا یونکەرز ج-١ یەکەم فڕینی لە ساڵی (١٩١٥ز) ئەنجام دا کە یەکەم فڕۆکە بوو بە تەواوی لە کانزا دروستکرابێ وە یەکەم فڕۆکە بوو باڵی کابولی ھەبوو ، چونکە فڕۆکەکانی پێشوو باڵەکانیان بە گیرە جێگیر دەکرا لە لەشی فڕۆکە کە دەبووە ھۆی کەم کردنی خێرایی ، کەچی باڵی کابولی بە بەشی ناوەوەی فڕۆکە جێگیر دەکرێ.
پێشکەوتنی فڕۆکە[دەستکاری]
چاخی زێڕینی پێشکەوتنی فڕۆکە لە بیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەم بوو ، لەو ماوەیەدا پێشکەوتنی خێرا لە دیزاینی فڕۆکە ڕوویدا و یەکەم ھێلی ئاسمانی کەوتەکار بەشێوەیەکی فراوان ، لەو ماوەیەدا لێھاتوویی و توانای فڕۆکەوانە ئازاکان بەدیارکەوت بە مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسمان. لە ساڵی (١٩١٩ز) کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی بچووک لە ئەوروپا کەوتە کار ، ئەم کۆمپانیایانە فڕۆکەی بۆمب ھاوێژیان بەکارھێنا کە پاشماوەی جەنگی جیھانی یەکەم بوون پاش چاککردنیان بۆ ئەوەی شیاو بێ بۆ گواستنەوەی مرۆڤ و پۆستە لە نێوان شارەکانی ئەوروپا، لە کابینەی نەفەر کورسی بە پشتێن دانرا لەگەڵ چەند جوانکارییەک ، لەو کاتە سەرنشینەکان گوێیان لەیەکتر نەدەبوو لەبەر دەنگی بزوێنەرەکان وە کابینەی نەفەر گەرم کەرەوەی تێدا نەبوو.
پاش جەنگی جیھانی یەکەم حکومەتی ئەمریکی ھەزارەھا فڕۆکەی جەنگی کە زیاد بوون بۆ فرۆشتن ڕاگەیاند زۆربەی فڕۆکەوانانی شەڕکەری کۆن ئەم فڕۆکانەیان کڕی بۆ بەکارھێنانی لە گەشتی تایبەت بۆ دیتنی گوندەکان لە ئاسمانەوە.لەم فڕینانە یاری ئاسمانی پاڵەوانی پێشکەش دەکرا و لەسەر باڵەکان دەڕۆیشتن لەکاتی فڕین و لە باڵێکەوە بۆ باڵەکەی تر بازیان دەدا.لەھەمان کاتدا گرنگی درا بە خزمەتەکانی ھێڵی ئاسمانی،لە ساڵی (١٩١٨ ز) دەستکرا بە بەڕێوەبردنی پۆستەی ئەمریکی بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بەریتانی دیھافیلاند. لە ساڵی (١٩١٩ ز) فڕۆکەی فەڕەنسی فارمان یەکەم گەشتی ھێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دا لە فەڕەنسا بۆ بەلجیکا.وە لە ئوسترالیا دوو لە فڕۆکەوانە پێشەنگەکان (ھێدسۆن فیش و ب.ج. ماک جینس) بە بەشداری لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات لە ویلایەتی کوینزلاند ھەستان بە دامەزراندنی کۆمپانیای کانتاس لە ساڵی (١٩٢٠ز) وە لە نۆڤێمبەری ساڵی (١٩٢٢ز) کۆمپانیای کانتاس گرێ بەستێکی دەستکەوت بۆ دامەزراندنی ھێڵی ئاسمانی کە دوو شاری شارل فیل و کلۆنکەری بەیەک دەبەست لە ویلایەتی کوینزلاند لە ئوسترالیا.
چالاکیەکانی ھێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سنووردار بوون لە تواناکان و دووری بڕاو تا ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەم . ئەڵمانییەکان فڕۆکەی یۆنکەرز ج-٢٣ یان دروستکرد لە ساڵی (١٩٢٤ ز) وەک سەرەتایەک بۆ بەرھەمھێنانی زنجیرەیەک فڕۆکە کە سێ بزوێنەرو لەشی لە کانزا دروستکرابوو تواناکانی بەھێز کراو دووری زیاتری دەبڕی. پاشان فڕۆکەی ئەمریکی فۆرد تریمۆتۆر ھاتە مەیدان لە ساڵی (١٩٢٦ ز) کە ھاوشێوە بوو لەگەڵ فڕۆکەی پێشوو وبە(تین جۆس) ناونرا. لە ساڵی (١٩٢٩ ز) فڕۆکەی وشکاوەکی (دوورنییر دو ئێکس) توانی (١٥٠) سەرنشین بۆ دووری (١٧٠٠ کم) بگوازێتەوە لەگەڵ ئەوەی کە فڕۆکەی (ە.ب. -٤٢)ی بەریتانی خێراییەکەی زۆر کەم بوو و دووانە باڵ بوو بەڵام پشتی پێ بەسترا و ھێڵی ئاسمانی شانشینی بەریتانی پێ کرایەوە. لە ساڵی (١٩٣٣ز) شۆڕش بەرپا بوو لە دیزاینی فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی بە کەوتنەکاری فڕۆکەی بۆینگ-٢٤٧ کە بە خێرایی (٣٠٠ کم / کاتژمێر) دەفڕی ، کە تەنھا دە سەرنشینی دەگواستەوە بە یەکەم فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی دانرا. پێشبڕکێیە ئاسمانییەکان یارمەتیدەر بوون بۆ چاککردن و پێشخستنی دیزاینی فڕۆکە لە بیستەکانی سەدەی بیستەم .یەک لە پێشبڕکێیە گرنگەکان پێشبڕکێی شنایدەر بوو لە ئەڵمانیا کە فڕۆکەوان ترۆفی لە ساڵی (١٩٢٠ ز) بە یەکەم دەرچوو بە خێرایی (١٧٢ کم /کاتژمێر) وە لە ساڵی (١٩٣١ ز ) خێرایی فڕین گەیشتە (٥٤٧ کم /کاتژمێر).
فڕۆکەوانانی چاخی زێڕین[دەستکاری]
لە ماوەی بیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەم فڕۆکەوانان ژمارەی نوێیان تۆمار دەکرد لە خێرایی فڕین و سوربوون لەسەر ئەوەی کە فڕۆکە دەتوانێ دووری زۆر ببڕێ لەنێوان کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و ئاسیا و ئەفریقا . بە تەواو بوونی جەنگی جیھانی یەکەم حکومەتی فیدراڵی ئوسترالی خەڵاتی (١٠٠٠٠ جونەیھی ستیرلینی) دانا بۆ ئەو فڕۆکەوانانەی کە دەتوانن بۆ یەکەمجار لە نێوان لەندەن و ئوسترالیا بفڕن بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە حکومەتی فیدراڵی ئوسترالی پێشبڕکێیەکی ئاسمانی گەورەی ئەنجام دا کە دوو برای ئوسترالی (رۆس و کیس سمیس) سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا کە بە فڕۆکەی فیکرز فیمی لە شاری داروین ھاتنە خوارەوە بە چوار کەس کە لەناو فڕۆکەکەدا بوون لە ڕۆژی (١٠ ی دیسێمبەر١٩١٩ز) ئەم گەشتە (٢٧ ڕۆژ و ٢٠ کاتژمێر) ی خایاند ، ھەروەھا فڕۆکەوانانی ئەمریکی گەشتی درێژخایەنیان ئەنجام دا لە بیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەم.
لە ساڵی (١٩٢٦ ز) ریچارد ڕ. بیرد و فلوید بنیت یەکەم فڕینی لە ئاسمانی جەمسەری باکوور ئەنجام دا بە بەکارھێنانی فڕۆکەی دوتش کە سێ بزوێنەری ھەبوو. لە ساڵی (١٩٢٧ ز) چارلز لیندبیرگ بە تەنیا زەریای ئەتڵەسی بڕی بە فڕین بێ وەستان. درێژی گەشتەکە (٥٨١٠ کم)بوو لە گاردن ستی لە ویلایەتی نیویۆرک بۆ شاری پاریس لە فەڕەنسا گەشتەکە (٣٣،٥ کاتژمێر)ی خایاند بە فڕۆکەی (گیانی سانت لویس) کە فڕۆکەیەکە لە جۆری ڕیانی یەک ڕوو کە دروستکرا بەتایبەتی بۆ ئەم گەشتە وەبە بزوێنەرێکی ھەمان جۆری فڕۆکەی برایان ڕاین پاش ڕاستکردن و پێشخستنی فڕۆکەکە بە نوێترین ئامێری فڕۆکەوانی ئەوکاتە ئامادە کرا کە یارمەتی ( لیندبیرگ) ی دا بۆ دەستنیشان کردنی ڕێڕەوی فڕۆکەکە لەسەر زەریای ئەتڵەسی بەبێ بەکارھێنانی ئامێری بێتەل. لە ساڵی (١٩٢٥-١٩٢٦ ز) سێر ئالان جۆن کۆبام کە فڕۆکەوانێکی بەریتانی بوو،یەکەم فڕینی درێژ خایەنی ئەنجام دا بە چوون و ھاتن لە بەریتانیا بۆ بۆرما و باشووری ئەفریقا . لە ساڵی (١٩٢٨ ز) فڕۆکەوانی ئوسترالی بێرت ھینکلەر یەکەم کەس بوو کە بەتەنیا لە بەریتانیا بۆ ئوسترالیا فڕی کە (١٥،٥ ڕۆژی خایاند).
دوو فڕۆکەوانی تری ئوسترالی ناوبانگییان دەرکرد یەکەمیان سێر چارلز کینکز فۆرد سمیس و دووەمیان چارلز ئولم بوو لە ساڵی (١٩٢٨ ز) کەیەکەم فڕۆکەوان بوون یەکسەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕین بۆ ئوسترالیا بە بەکارھێنانی فڕۆکەی فۆکەر کە سێ بزوێنەری ھەبوو بەناوی سزرن کروس لە ھەمان گەشتدا دوو ئەمریکی تریان لەگەڵ بوو ھاری لیۆن وەک کەشتیوان و جیم وارنەر وەک ھونەریی بێتەل گەشتەکە تەواو بوو کە درێژییەکەی (١١٨٤٠ کم) بوو لە برزبین وە (٨٣ کاتژمێر و ٣٨ خولەکی خایاند . لە ساڵی (١٩٣١ ز) دوو فڕۆکەوانی ئەمریکی ھیوج ھیرندۆن و کلید بانجبۆرن یەکەم گەشتیان ئەنجام دا بۆ پەڕینەوە لە زەریای ئەتڵەسی بێ وەستان . لە ساڵی (١٩٣٣ ز) فڕۆکەوانێکی تری ئەمریکی بە ناوی وایلی پۆست گەشتێکی ئەنجام دا بە تەنیا بە دەوری زەوی بە بەکارھێنانی فڕۆکەی لۆکھید ڤێگا.
زۆر لە ئافرەتان گەشتی ئاسمانییان ئەنجام دا بەمەش جێی ڕێز‌و سەرنجی جیھان بوون ، لە ساڵی (١٩٣٠ ز) فڕۆکەوانی ئاسمانی بەریتانی ئامی جۆنسۆن لاپەڕەی یەکەمی ھەواڵەکانی داگیرکرد لە ھەموو جیھان کاتێک کە بەتەنھا فڕی لە بەریتانیا بۆ ئوسترالیا لە ساڵی (١٩٣٢ ز) فڕۆکەوانی ئاسمانی ئەمریکی ئیمیلیا ھارت یەکەم ئافرەت بوو کە بە تەنیا لە زەریای ئەتڵەسی پەڕییەوە بێ وەستان .وە لە ساڵی (١٩٣٥ ز) فڕۆکەوانی ئافرەت جین باتی کە خەڵکی نیوزیلەندا بوو یەکەم ئافرەت بوو کە بە تەنیا لە باشووری زەریای ئەتڵەسی پەڕییەوە بە فڕینی لە بەریتانیا بۆ بەڕازیل .
چاکسازی ئەندازیاری[دەستکاری]
لە ماوەی سییەکانی سەدەی بیستەمدا زۆر چاکسازی ئەندازیاری کرا ، کە بەھۆیەوە توانرا قەبارەی فڕۆکەکان گەورە بکرێ و خێرایی زیاد بکرێ و دووری زیاتر ببڕێ و لە بەرزی زۆر بفڕێ و قورسایی زیاتر ھەڵگرێ. ئەندازیاران توانیان فڕۆکەکان ئینسیابی بکەن بەجۆرێک بە ئاسانی ڕێ بکات لە ھەوا بە سوود وەرگرتن لە زانستی دینامیکی ھەوا. فڕۆکەوان و سەرنشینانی فڕۆکە کێشەی سەختی ھەناسەدانیان ھەبوو لەبەر کەمی ھەوا لە بەرزایی لەبەر ئەوە ئەندازیاران دیزاینی کابینەی پاڵەپەستۆی دیارکراویان کرد بەمەش ھەناسەدان لە بەرزایی (٩٠٠٠ مەتر) بە ھەمان ئاسانی ھەناسەدان لە بەرزایی (٢٠٠٠ مەتر). ھەروەھا دیزاینی پەروانەیان کرد کە دەتوانرێ کۆنترۆڵ لەسەر ھێڵەکانی بکرێ کە بەھۆیەوە فڕۆکەوان دەتوانێ باری پەڕەکانی پەروانەکە لە باشترین گۆشە دابنێ بەپێی خێرایی فڕۆکە. ھەروەھا چاکسازی لە ئامێری پەیوەندی بێتەل بووە ھۆی وەرگرتنی زانیارییەکان لە بنکەکانی سەر زەوی وە ئامێری فڕۆکەوانی ئامێری یان ئۆتۆماتیکی (فڕۆکەوانی جیرۆسکۆبی) لە سییەکانی سەدەی بیستەم بووە ھۆی زیادکردنی ووردبوونی فڕۆکەوانی ئاسمانی و یارمەتیدانی فڕۆکەوان بۆ دوورکەوتنەوە لە ماندوو بوونی زیاد لە گەشتە دوور خایەنەکان.
گشت چاکسازییە سەرەکییەکان بەکارھێنران بۆ دیزاینی یەکێک لە سەرکەوتووترین فڕۆکە و دروستکردنی کە فڕۆکەی دۆگلاس دی-سی-٣ ئەمریکی بوو ،ئەم فڕۆکە جۆت بزوێنەرە یەکەم گەشتی ئاسمانی بە سەرنشینەوە لە ساڵی (١٩٣٦ ز) کە (٢١) کەسی ھەڵدەگرت و بە خێرایی (٢٧٤ کم/کاتژمێر) دەفڕی و بووە فڕۆکەیەکی سەرەکی لە ھێڵی ئاسمانی گەورە لە ھەموو جیھان. تا ئێستا فڕۆکەی دۆگلاس دی-سی-٣ ئەمریکی کۆن بەکاردێ لە گواستنەوەی سەرنشین و کەل و پەل لە گەشتە ناوخۆییەکان لە زۆربەی وڵاتانی جیھان. لە ماوەی سییەکانی سەدەی بیستەمدا فڕۆکەی ئاوی زۆر لە سەرنشینانی گواستەوە بۆ پەڕینەوە لە زەریاکان. لە فڕۆکە بازرگانییە ئاوییەکان فڕۆکەی ئاوی دورنییر دو ئێکس کە دوازدە بزوێنەری ھەبوو لە ساڵی (١٩٢٩ ز) بۆ یەکەم جار فڕی بەڵام سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا و بڵاو نەبووەوە.
لە ساڵی (١٩٣٦ز) بەریتانیا ھەستا بە پەرەپێدانی فڕۆکە ئاوییەکانی سەر بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بۆ دابین کردنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان بەریتانیا و بەشە دوورەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا. دواترین و بەناوبانگترین فڕۆکەی ئاوی بۆینگ ٣١٤ کلیپەر توانی قورسایی( ٧٤) سەرنشین ھەڵگرێ. وە لە ساڵی (١٩٣٩ ز) فڕۆکەی کلیپەر یەکەم خزمەتگوزاری ڕێکوپێکی بۆ سەرنشینەکان ئەنجام دا لە ڕێگەی زەریای ئەتڵەسی. لە ساڵی (١٩٣٩ ز) بەریتانیا دەستی بە خزمەتگوزاری پۆستە و گەیاندن کرد لە باکووری ئەتڵەسی بە بەکارھێنانی فڕۆکەی ئاوی سەر بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ، ئەم خزمەتگوزاریە لە کار وەستا لە کاتی شەڕی جیھانی دووەم وە پاش تەواوبوونی شەڕی جیھانی دووەم دەستکرا بە پەرەپێدانی فڕۆکەکان بۆ زیاد کردنی تواناکانیان وە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکان بە دروستکردنی شوێنی نیشتنی فڕۆکە بە درێژی پێویست کە بووە ھۆی کۆتایی ھاتنی چاخی فڕۆکەی ئاوی لە جیھان.
لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم (١٩٣٩ - ١٩٤٥ ز) ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و یابان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر ھەستان بە بەرھەمھێنانی ھەزارەھا فڕۆکەی سەربازی لەم ماوەیەدا ، ھەروەک لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەم ، ئەندازیاران زۆر چاکسازییان بەسەر فڕۆکە بۆمب ھاوێژ و جەنگییەکان ھێنا ئەم فڕۆکە بۆمب ھاوێژانە کە پێشخران لە جەنگی جیھانی دووەم توانی دوو ئەوەندەی بارەکانی ھەڵگرێ و دوو ئەوەندەی دوورییەکان ببڕێ بێ ئەوەی دووبارە سووتەمەنی تێبکرێ بە بەراوردکردنی لەگەڵ فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی پێش جەنگ. لە سەرەتای جەنگ ئەوپەڕی خێرایی فڕۆکە جەنگییەکان (٤٨٠ کم/کاتژمێر) بوو بە بەرزی (٩٠٠٠ م) کەچی لە کۆتایی جەنگ خێرایی زیاد کرا بۆ (٦٤٠ کم/ کاتژمێر) و گەیشتە بەرزایی (١٢٠٠٠ م) لە ھەمان کاتدا فڕۆکە جەنگییە فیشکەدارەکان خێراییان لەمەش تێپەڕی.
لە سەرەتای سییەکانی سەدەی بیستەم دا فرانک ویتل ئەندازیاری بەریتانی ھەستا بە دانانی دیزاینی بزوێنەری فیشکەدار ، بەڵام فڕین بە یەکەم فڕۆکەی بزوێنەری فیشکەدار فڕۆکەیەکی ئەڵمانی ئەنجامی دا لە جۆری ھێی-١٧٨ لە ساڵی (١٩٣٩ ز) کەچی یەکەم فڕۆکەی بەریتانی بە بزوێنەری فیشکەدار فڕۆکەی گلۆستەر ئەی ٢٨/٣٩ کە لە ساڵی ١٩٤١ بەرھەم ھێنرا. فڕۆکەی ئەڵمانی میسر شمیدس می-٢٦٢ یەکەم فڕۆکەی فیشکەدار بوو کە لە شەڕی ئاسمانی بەکار ھات لە جەنگی جیھانی دووەم کە باڵادەست بوو لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بە فڕۆکەی گلۆستەر متیور یەکەم فڕۆکەی فیشکەداری جەنگی بەریتانی ،کە دەیتوانی بەخێرایی زیاتر لە (٨٨٠ کم/کاتژمێر). یەکەم فڕۆکەی فیشکەداری ئەمریکی فڕۆکەی بێل ب-٥٩ ڕ لە ساڵی ١٩٤٢ ز. زانایانی ئەڵمانی تاقیکردنەوەیان لەسەر فڕۆکەی مووشەکی کرد لە ساڵی ١٩٢٨ز، وە لە سەرەتای جەنگی جیھانی دووەم ، نموونەی یەکەم بەتەواوی قەبارەی فڕۆکە بەرھەم ھێنرابە ناوی میسر شمیدس م .ی. ١٦٣ ئەم فڕۆکەیە بە پاڵنەری مووشەکی خێراییەکەی گەیشتە( ٩٧٠ کم/ کاتژمێر).ئەندازیارانی ئەڵمانی ئەم فڕۆکەیان وەک نموونە بەکارھێنا بۆ فڕۆکەی جەنگی م.ی ١٦٣ کۆمیت کە لە کۆتاییەکانی شەڕدا بەکار ھات.
فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی درێژ خایەن[دەستکاری]
لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێن پەرەیان دا بە فڕۆکەی گواستنەوە لە ڕێگەی زەریای ئەتڵەسی بێ وەستان بۆ بەکارھێنانی لە ھێڵی ئاسمانی بازرگانی .ئەم فڕۆکانە بزوێنەری چوارینەیان بەکار ھێنا کە لە ماوەی جەنگ پەرەیان پێدرا.لەو گەشتە درێژ خایەنانە دوو جۆر فڕۆکەی ئەمریکی بەکارھات (دۆگلاس دی.سی-٤ و لۆکھید کۆنستلیشن) .لەکاتی ئاشتی پەرە بە فڕۆکە جەنگییەکان درا کە لە شەڕ بەکاردەھێنران وەک فڕۆکەی بەریتانی ئەفرۆ یۆرک کە پەرەی پێدرا لە فڕۆکەی لانگستر بۆ ھەڵگرتنی( ٤٥) کەس،بەڵام دەبوایە لە ڕێگا بوەستایە بۆ تێکردنی سووتەمەنی.پەڕینەوە لە زەریای ئەتڵەسی بێ وەستان پێویستی بە بەرھەمھێنانی بزوێنەری بەتواناتر ھەبوو کە بزوێنەری فیشکەدار لە ساڵی( ١٩٤٥ز) ئەم توانایەی سەلماند بەڵام بڕی سووتەمەنی بەکارھاتوو زۆر بوو لەبەر ئەوە پێویستی بە دووبارە تێکردنی سووتەمەنی ھەبووپاش بڕینی دوورییەکی کەم،لەجیاتی پەرەپێدان بە بزوێنەری فیشکەدار ، بزوێنەری پستۆنی بەکارھات کە بە توانا بوو کە تا ئێستاش لە زۆر لە فڕۆکەکان بەکاردێ.لەو فڕۆکانە‌ی کەبە پاڵنەری ئامێری بە بزوێنەری پستۆنی کاریان دەکرد ئەم جۆرانەبوون : دۆگلاس دی.سی-٧ و فڕۆکەی لۆکھید سوپەر کۆنستلیشن و فڕۆکەی بۆینگ-٣٧٧ ستراتۆ کروزەر ،کە (١٠٠)کەسی دەگواستەوە بە پەڕینەوەی زەریای ئەتڵەسی بێ وەستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپا بە خێرایی زیاتر لە (٤٨٠ کم/ کاتژمێر).
چاخی فڕۆکەی فیشکەدار[دەستکاری]
ئەندازیاران لە چلەکانی سەدەی بیستەم بزوێنەری فیشکەداریان پەرە پێدا کە لە شەڕی جیھانی دووەم بەرھەم ھێنرا کە زۆر سەرەتایی بوو لەوکاتەدا.ھێزی ئاسمانی ئەمریکی پێویستی بەبزوێنەری فیشکەدار ھەبوو بۆ زیاد کردنی توانای فڕۆکە بۆمب ھاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان و زیادکردنی خێرایی،لە سەرەتای شەڕی کۆریا (١٩٥٠ - ١٩٥٣ ز) ئەمریکا فڕۆکەی فیشکەداری بەکارھێنا بەتوانایەکی بەرز،لە کاتی جەنگ دوو فڕۆکەی بەناوبانگی ف-٨٦ سابر ی سەر بەھێزی ئاسمانی ئەمریکی و مێگ-١٥ سەر بەھێزی ئاسمانی سۆڤیەتی لە ئاسمانی کۆریا بەیەکگەیشتن.لە بەریتانیا ئەندازیاران یەکەم فڕۆکەی فیشکەداری زەبەلاحیان دروستکرد و لە ھێڵی ئاسمانی بازرگانی کاری کرد ئەویش فڕۆکەی دی ھاڤیلاند کۆمیت بوو لە ساڵی (١٩٥٢ ز) خرایە خزمەتی خەڵک بە خێرایی (٨٠٠ کم/کاتژمێر) کە دەنگە دەنگ و لەرە لەری زۆر کەم بوو.لە دوو ڕووداوی یەک لەدوای یەک دوو فڕۆکەی کۆمیت لەکاتی فڕین تەقینەوەو گشت سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.یەکسەر پاش ئەم ڕووداوە حکومەتی بەریتانی فڕۆکەی کۆمیتی لە فڕین قەدەغە کرد بۆ پشکنینی،پاش پشکنین دەرکەوت کە ھەڵەیەک لە لەشی فڕۆکەکەدایە،چونکە لەناو کابینەدا ئامێری کۆنترۆڵی پەستان ھەبوو بۆ سەلامەتی سەرنشین،کە فڕۆکەکە گەیشتە بەرزی زۆر کە لەو بەرزییە پەستانی ھەوا زۆر کەمە،پەستانی ناو کابینەی لە لەشی کانزایی فڕۆکەی بێ ھێز کرد و لەئەنجام دا تەقییەوە،پاش ئەم ڕووداوە لەشی فڕۆکە پێشخرا و بەھێزتر کرا ئەم کارەش بۆ ھەموو جۆرەکانی فڕۆکە ئەنجام درا بەتایبەتیش فڕۆکەی کۆمیتی نوێ.
لەھەمان کات بەریتانیا فڕۆکەی فیکەرز ڤیسکۆنتی دروستکرد کە یەکەم فڕۆکەی گواستنەوەیە پەروانەکەی بەشێوەی ئامێری پاڵدەدرێ بەھۆی بزوێنەری فیشکەدار ،ئەم فڕۆکە تێربۆ پەروانەدارە خەڵکی گواستەوە لە ساڵی (١٩٥٣ ز). لە ساڵی (١٩٥٥ ز)فەڕەنسا فڕۆکەی فیشکەداری دوو بزوێنەری (کارافیل) ی دروستکرد.یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو فڕۆکەی فیشکەداری دوو بزوێنەری (تۆبۆلۆڤ تی.ی‌و. ١٠٤ ) ی دروستکرد. کۆمپانیاکانی ئەمریکی دیزاینی فڕۆکەی فیشکەداری ھێڵی ئاسمانی بازرگانیان دانا،کە لە ساڵی( ١٩٥٨ ز) فڕۆکەی فیشکەداری بۆینگ (٧٠٧) کە چوار بزوێنەری ھەبوو گەشتەکانی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئەوروپا دەست پێ‌کرد . لە ساڵی( ١٩٦٠ ز) دوو فڕۆکەی فیشکەداری تر کەوتنە کار ئەوانیش فڕۆکەی ماکدۆنەڵ دۆگلاس دی-سی-٨ و کۆنفیر ٨٨٠ بوو ،لە ھەمان کاتدا پلان دادەنرا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی گەورەتر وەک فڕۆکەی لۆکھید س-٥ بۆ گواستنەوەی سەربازی کە لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی کەوتە کار لە ساڵی (١٩٦٩ ز) .وە فڕۆکەی جامپۆی فیشکەداری بازرگانی و فڕۆکەی بۆینگ (٧٤٧) لە ساڵی (١٩٧٠ ز) کەوتنەکار و زیاتر لە (٥٠٠ ) سەرنشینی ھەڵگرتبوو. کۆمپانیاکانی ئەوروپی بۆ دروستکردنی فڕۆکە ھەستیان کرد کە ناتوانن پێشبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی بۆ دروستکردنی فڕۆکە بکەن وەک کۆمپانیای بۆینگ ئەگەر بەیەکەوە کار نەکەن،یەکەم پڕۆژەی ئەوروپی ھاوبەش بۆ دروستکردنی فڕۆکە بۆ ھێڵی ئاسمانی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بە دروستکردنی فڕۆکەی ئێرباس ڕ-٣٠٠ بە درێژایی حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی بیستەم.
ئەو فڕۆکانەن کە بەخێراییەک دەفڕن زیاترە لە خێرایی دەنگ . خێرایی دەنگ لە ڕووی دەریا یەکسانە بە (١٢٢٠ کم/کاتژمێر) و بە زیادبونی بەرزی خێرایی کەم دەبێتەوە،بۆ نموونە لە بەرزایی (١٢٠٠٠ م) خێرایی دەنگ دەبێتە (١٠٦٠ کم/کاتژمێر) . ھیچ فڕۆکەیەکی سەرەتایی توانا‌و ھێزی نەبوو کە خێرایی بگاتە خێرایی دەنگ ،ھەندێکیان نەبن کە نزیکی ئەم خێراییە بوون کە تێبینی ئەوەیان کرد کە چیتر ھەوا ڕێگە نادات و شەپۆلێکی بە لەرەلەر دروست دەکات بە جۆرێک کە کۆنترۆڵی فڕۆکە سەخت تر دەبێ، فڕۆکەوانەکان ھەستیان بە ترس کرد بە گەیشتنیان بە خێرایی دەنگ کە تێپەڕبوونی ئەم خێراییە سەختە لە ژمارەی ماخ یەکی تەواو،واتە کە خێرایی فڕۆکە یەکسان دەبێ بە خێرایی دەنگ بە تەواوی .
لە ساڵی( ١٩٤٧ ز) یەکەم فڕۆکەی مووشەک ئەمریکی بەناوی بیل ئێکس فڕینی خێراتر لە دەنگی ئەنجام دا لە مێژوو کە چارلز بیجەر سەرھەنگ لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی بە ئەنجامی گەیاند . لە ساڵی( ١٩٦٢ ز) فڕۆکەی مووشەک ئەمریکی ئێکس - ١٥ لە بەرزی (٩٥٩٣٦ مەتر)فڕی واتەبەرزی زیاتر لە (٨٠ کم) لەڕووی زەوی بەمەش فڕوکەوانی ئەمریکی ڕۆبەرت م.وایت سەر بە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی بە پێشەنگی بۆشایی ناونرا،پاشان فڕۆکەی ئێکس - ١٥ توانی بە خێرایی زیاتر لە (٥-ماخ) بفڕی واتە پێنج جار زیاتر لە خێرایی دەنگ . لە ساڵی( ١٩٥٣ ز) فڕۆکەی جەنگی فیشکەدار (ف-١٠٠) سوپەر سابر ی ئەمریکی یەکەم فڕۆکەی فیشکەدار بوو کە بە ڕێک وپێکی بە خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ دەفڕی ،وە یەکەم فڕۆکەی فیشکەداری بۆمب ھاوێژ خێرایی زیاترە لە خێرایی دەنگ فڕۆکەی کۆنفێر ب-٥٨ ھۆستلەر سەر بە ھێزی ئاسمانی ئەمریکی بوو کە لەساڵی ( ١٩٥٦ ز) فڕی. ھەموو فڕۆکە فیشکەدارەکان کە خێراتر بوون لەدەنگ سەربازی بوون لە سەرەتادا تاوەکو فڕۆکەوانانی روسی لە ساڵی( ١٩٦٨ ز) یەکەم فڕین بە فڕۆکەی گواستنەوەیان کرد بە فڕۆکەی تۆبۆلۆڤ تی.ی‌و-١٤٤ .فەڕەنسا و بەریتانیا بە ھاوبەشی فڕۆکەی خێراتر لە دەنگ (کۆنکۆرد)یان دروست کردکە یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی ئەنجام دا لە ساڵی(١٩٦٩ ز). یەکێتی سۆڤیەتی کۆن فڕۆکەی تۆبۆلۆڤ تی.ی‌و-١٤٤ بەکارھێنا لە گواستنەوەی باری ئاسمانی لە ساڵی (١٩٧٥ ز) وە لە گواستنەوەی سەرنشین لە ساڵی (١٩٧٧ ز) بەڵام لە ساڵی (١٩٨٣ ز) لەکار کێشرایەوە.بەریتانیا وفەڕنسا فڕۆکەی کۆنکۆردیان بەکارھێنا لە گواستنەوەی سەرنشین لە یەنایەری ساڵی (١٩٧٦ ز).
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمپانیای بۆینگ دەستی کرد بە دروستکردنی فڕۆکەی خێراتر لە دەنگ،بەڵام لە ساڵی (١٩٧١ ز) ناچار بوو ئەم پڕۆژەیە ڕابگرێ پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکی ڕازی نەبوو کە بودجەی پێویست تەرخان بکات بۆ ئەم پڕۆژەیە . لەگەڵ ئەوەی کە فڕۆکەی کۆنکۆرد تەکنۆلۆجیایەکی بەرز و ناوبانگێکی باشی ھەبوو کەچی نەیتووانی بە خێرایی قازانج تۆمار بکات ،ئەو دەنگەی کە بزوێنەرەکە دەری دەکرد،و ئەو شەپۆڵە دەنگییەو ڕاچەنینەی دروست دەبوو لەکاتی تێپەڕینی خێرایی دەنگ،بەرەنگاری پارێزەرانی ژینگە زیادی کرد بۆ ئەم فڕۆکەیە،بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.ئەو تەنگ و چەڵەمانەی کە لەسەر بەکارھێنانی فڕۆکەی خێراتر لە دەنگ دانرا بەتایبەتی لەو شوێنانەی کەمرۆڤی تێدا دەژی بووە ھۆی بەکار نەھێنانی لە لایەن گشت ھێلەکانی ئاسمانی،تەنھا (١٦ فڕۆکە) دروست کرا بۆ ھێلی ئاسمانی بەریتانی و بۆ ھێلی ئاسمانی فەڕەنسی کە تەنھا لە ھێلی باکوری زەریای ئەتڵەسی بەکار ھات. فڕۆکەی خێراتر لەدەنگ وەک کۆنکۆرد تێچووی کارپێکردنی زۆرە،(١٠٠ کەس) ھەڵدەگرێ و بڕێکی زۆر سووتەمەنی بەکاردێنێ،و دەنگێکی زۆر لە بزوێنەرەکانی دەردەچێ،بۆ دروستکردنی فڕۆکەی خێراتر و بێ دەنگتر و سەلامەتتر،ئەندازیارانی فڕۆکەوانی تۆژینەوەی پێویستیان ئەنجام دا بۆ چاککردنی توانای فڕۆکەکان،لەوانەیە فڕۆکەی دواڕۆژ بزوێنەری مووشەک بەکار بێنی کە خێراییەکەی بە (١٥ جار) لە خێرایی دەنگ زیاترە. | <urn:uuid:1132c88f-2aa9-425d-b921-eb5c599076b1> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%DA%95%DB%86%DA%A9%DB%95 | 2015-03-31T18:04:41Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131300905.36/warc/CC-MAIN-20150323172140-00108-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.99491 | Arab | 91 | {"ckb_Arab_score": 0.9949101805686951} |
مه‌وله‌وی ، شاعیری ریالیزم، کلاسیزم و سوفیزم
خامه شه‌ق وه‌رده‌ن ده‌م مهکردهوه
زار زار مهناڵو وه ده‌م ده‌رده‌وه
توپا، شکسته‌ی به‌رد هه‌رده‌ی ده‌رد
چه‌م کور مه‌ینه‌ت، ته‌ن لاغر، ڕه‌نگ زه‌رد!
"مه‌وله‌وی"
باده‌نۆشی خانه‌دانی تاوه‌گۆزی، ئارایشدهری به‌ره‌بابی شاهۆی، پیغه‌مبه‌ری شعری سه‌ده‌ی ڕابوردوو، شۆڕش گێڕی باوه‌ڕی تازه نۆ، شه‌یدا به‌نووری پاکی یه‌زدان، مه‌فتوون به سۆزی ناڵه‌ی ده‌روێشان. پێشه‌نگی کاروانی دوورناسان، خهرقهپۆشی ئاهه‌نگی مه‌ی نۆشان، مه‌له‌وانی ده‌ریای بیر تیژیی، شۆڕه‌سواری سارای نوکته بێژی، دڵی ڕووناک بووه به ڕووناکی خاوه‌نی جیهان، زمانی گویا بووه به ده‌نگی فریشته‌ی ئاسمان.
شابازی خه‌یاڵی هه‌ر ده‌م له میرغوزارێکا بۆنی گوڵێکی کردووه، ده‌می به سۆزی پیری پیران و ناڵه‌ی جه‌رگی ده‌روێشان، ده‌می به ده‌ربڕینی گه‌وهه‌ری نوکته به یادی نیازی ئازیزان، ده‌می به باسی ڕشتنی ئاوی شه‌تاوان و هاژه هاژی تاڤگه‌کان! که‌وابوو مه‌وله‌وی هه‌م خۆشخوانیی حه‌قپه‌ره‌ستی بووه، هه‌م نهوخوانی به‌زمی سه‌رمه‌ستی!!...
شاعیری به‌رزی ئاسمانی کورده‌واری؛ "مه‌وله‌وی" ناوی "عه‌بدولڕه‌حیم" و کوڕی "مه‌لا سه‌عید" و نازناوی (مه‌عدووم) و ناوبانگی "مه‌وله‌وی"ه و به شه‌ش پشت ئه‌چێته‌وه سه‌ر (مه‌لا ئه‌بوبه‌کری موسهنف) خاوه‌نی کتێبی "الوزووح" و له بنه‌ماڵه‌ی پیرخدری شاهۆیه... "مه‌لا یوسف جان" که یه‌کێک بووه له نه‌وه‌کانی مه‌لا ئه‌بوبه‌کر له "چۆڕ"ی مه‌ریوانه‌وه چووه‌ته "تاوه‌گۆز"ی جوانڕۆ و ئاوای کردووه‌ته‌وه و تیایا دانیشتووه. ئه‌و شوێنه کانی و سه‌راوێک بووه و بێ ئاوه‌دانی داری "تاوگ" و "گوێز"ی لێ بووه، پاشان دێیه‌که هه‌ر به‌و ناوه‌وه نابانگ ئه‌ستێنێ و له وتندا بۆ سووکی ئه‌بێ به "تاوه‌گۆزی".
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌ی که له کتێبی (سدیق بورهکهی) هاتووه، مه‌وله‌وی له دێی (یاقشڵاخ)ی سه‌رشاته له ناوچه‌ی (تاوه‌گۆزی) پێی ناوه‌ته مه‌یدانی ژیانه‌وه. هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵیدا ماڵی باوکی کۆچی کردووه‌ته گوندی (بێژاوه).
مه‌وله‌وی له ساڵی 1806ی میلادی له سه‌رشاته‌ی خواروو له دایک بووه. ناوبراو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایین و زانست په‌روه‌ری ناسراوی کورده، هه‌روه‌ها مه‌لا ئه‌بووبه‌کری مهسهنیفی چۆڕیی باپیری زانایه‌کی دیار بووه و کتێبی "الاسوول"ی داناوه که تایبه‌ته به مه‌سه‌له تیورییه‌کانی ئایینی ئیسلام.
باوکی مه‌وله‌ویش مه‌لای چاک و زانا بووه، له گوندی بێژاوای نزیک هه‌ڵه‌بجه، حوجره‌ی هه‌بووه و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه. مه‌وله‌ویش هه‌ر له‌وێ نێردراوه‌ته به‌ر خوێندن. به ده‌ستووری فهقیێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه، مه‌وله‌وی بۆ خوێندن و له زانست گه‌ڕان شاره‌و شار‌و گونداو گوندی له کوردستانی عێراق و ئێران‌دا کردووه، له هه‌ڵه‌بجه، خوڕماڵ، بیاره، ته‌وێڵه، سلێمانی، پاوه، چۆڕ، سنه و گه‌لێ شوێنی تر ژیاوه و خوێندوویه‌تی.
دوای مردنی باوکی مه‌وله‌وی ناچار بووه، بۆ به خێو کردنی خێزانه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌س له خوێندن هه‌ڵگرێ. پاشان چووه‌ته جوانڕۆ و سه‌ر له نوێ تێهه‌ڵچووه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ سنه و ماوه‌یه‌ک له‌وێ سه‌قام گیر بووه. مه‌وله‌وی له سه‌رده‌ستی زانای به‌ناوبانگ و موفتی سلێمانی ئه‌و ڕۆژگاره مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی نۆتشه‌ییدا خوێندنی ته‌واو کردووه و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. "ڕای جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه که له کوێ و له سه‌ر ده‌ستی کێدا مه‌وله‌وی خوێدنی ته‌واو کردووه، بۆ نموونه عه‌لائه‌دین سه‌جادی نووسیوویه‌تی، که له سنه و له مزگه‌وتی دارولئهحسان له سه‌رده‌می ڕه‌زا قولی خانی ئه‌میری ئه‌رده‌ڵاندا لای مه‌لا ئه‌حمه‌دی نوتشه‌یی ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه". مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس ئه‌م بۆچوونه‌ی لا ته‌واو نییه و ده‌ڵێ: "مه‌لا ئه‌حمه‌دی نوتشه‌یی ساڵی 1872 له سنه مه‌لایه‌تیی نه‌کردووه و مه‌وله‌وی له‌و ساڵانه‌دا ته‌مه‌نی 66 ساڵێک بووه. مه‌وله‌وی شیعرێکی هه‌یه که به حیسابی ئه‌بجه‌د ئاماژه‌ی ساڵی هاتنه دنیای مه‌لا ئه‌حمه‌دی نوتشه‌یی کردووه که ساڵی 1229ک/1813ز. ده‌کا. جا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ مه‌وله‌وی هه‌شت ساڵێک له مه‌لا ئه‌حمه‌دی نوتشه‌یی گه‌وره‌تر و ڕێشی تێ ناچێ مه‌وله‌وی لای ئه‌م و له‌م ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه‌دا ئیجازه‌ی وه‌رگرتبێ. مه‌وله‌وی له‌وکاتانه‌دا شۆره‌ت و ناوبانگی زانایی له‌و ناوچانه‌دا ڕۆیشتووه‌و ئیقلیمگیر بووه".
دوای خوێندن ته‌واو کردن، مه‌وله‌وی له گوندی چرۆستانهی نزیک هه‌ڵه‌بجه بووه به مه‌لا و ده‌رسی به فه‌قییان وتووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه مه‌وله‌وی به هه‌ستی شاعیرانه‌ی سه‌ودایه‌کی سۆفییه‌تی له سه‌ردا بووه و بۆ ڕێگای ڕاست گرتن و له یه‌زدان نزیک بوونه‌وه‌ش ویستوویه‌تی سلووک بکا، بۆیه ڕووی کردۆته ته‌وێڵه و لای شێخ عوسمانی سیراجه‌دین، که یه‌کێک له خه‌لیفه دیاره‌کانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بووه، ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتووه.دوای بوون به موریدی شێخی سیراجه‌دین، به گوێره‌ی داب و ڕه‌وشتی سۆفییان، خه‌ڵوه‌تی خوا ناسیی خۆیی په‌ره‌پێداوه.
مه‌وله‌وی شاعیرێکی ڕاستگۆ و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه. داکۆکیشی له حه‌ق و ڕاستی کردووه و هه‌رچی شتێکی پێی ڕاست نه‌بووبێ له دژی وه‌ستاوه و ژیانی دنیایشی بۆ خۆی ئه‌وه‌نده لا مه‌به‌ست نه‌بووه. مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌سڵاتدارانی ئه‌و کاتی کوردستاندا پێوه‌ندی باشی هه‌بووه. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ به‌گزاده و پاشاکانی جاف‌دا پێوه‌ندی هه‌بووه‌و له‌و بواره‌شدا هۆنراوه‌ی بۆ هۆنیوونهتهوه. ئه‌م هۆنراوهشییه بۆ مه‌حموود پاشای جاف هۆنیووه‌ته‌وه:
چیش واچۆ (مه‌عدووم) خه‌سته‌ی مههجووریت
حاڵ دیده و دڵ جه ده‌رد دووریت
بدیه به‌و دهجلهی بێ که‌ناره‌دا
ڕهوانهن وه به‌ین به‌غدا شاره‌دا
سه‌یرکه‌ر ئه‌و گه‌رماو شه‌راره‌ی تاوه
هوهیدان هامن جه لای به‌غداوه
ئه‌و ئاخر وشکاو ئه‌سرین دیده‌م
ئید دما نه‌فه‌س دڵه‌ی خه‌م دیده‌م
جه‌و گه‌رماو جه‌و ئاو به‌ر گوزیدهکهم
ته‌فتیش که‌ر حاڵات دڵه و دیده‌که‌م!
جارێکیان مه‌وله‌وی ئه‌چێته دیداری مهحمووپاشای جاف. کاتێ ئه‌گاته به‌ره‌وه، ئه‌بینێ ئافره‌تێکی فرهجوان و زه‌ریف گۆشه‌ی ڕه‌شماڵه‌که به‌رز ئه‌کاته‌وه و سه‌یری مه‌وله‌وی و هاڕێیهکانی ئه‌کا. جا مه‌وله‌ویش دهسودهم ئه‌م دوو به‌یته ئه‌لێ:
گۆشه‌ی سیاماڵ هۆردا ودیاوه
چون مانگ نه گۆشه‌ی هه‌ور سیاوه
چه‌رده‌یه‌کی زۆری ژیانی مه‌وله‌وی په‌یوه‌ندی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌رده‌ڵانه. ئاشکرایه مه‌وله‌وی له پێته‌ختی ئهمارهتدا خوێندوویه‌تی و دواتر وه‌ک شاعیر و زانا ناوبانگی ده‌رکردووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانایان و ئه‌دیبان و میره‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌بووه. که‌سایه‌تی و زانایی و به‌رهه‌می مه‌وله‌وی بۆ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری ئه‌ماره‌ت گرنگ و پڕ بایه‌خ بوون. مه‌وله‌وی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیسامولدهوله موراد میرزا دا هه‌بووه که ساڵی 1876 فه‌رمانداری کرماشان بووه. (شایانی باسه موراد میرزا له نامه‌یه‌کدا چ به که‌سایه‌تی و چ به شیعر مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی به مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی (مه‌وله‌وی) ده‌چڕێنێ و ده‌ڵێ:
ئه‌ی تۆ زاتت ههمچوو زات مولوی
وی کلامت چون کلام مه‌سنه‌وی
فه‌رهاد میرزای برای موراد میرزا داوای له مه‌وله‌وی کردووه که بچێته یه‌کی له شاره گه‌وره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و و له‌وێ مه‌لایه‌تی بکا، به‌ڵام شاعیر زێدی خۆی به جێی نه‌هێشتووه‌و مه‌فته‌ن و خه‌ڵکی خۆیی به هه‌موو کلووری دنیا نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی سلێمانییدا، مه‌وله‌وی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌کانی بابان‌دا به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشای بابان‌دا هه‌بووه. ئه‌حمه‌د پاشا خۆشی زانا و شاعیر و ئه‌ده‌ب دۆست بووه و کتێبی "ته‌فسیری به‌یزاوی"ی پێشکه‌شی مه‌وله‌وی کردووه و ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ی ئیجازه وه‌رگرتنیشی بۆ ساز کردووه.
به نامه و شیعره‌کانی دا دیاره مه‌وله‌وی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بووه و له هه‌موو لایه‌کی وڵاته‌که‌یدا هاوڕێ و دۆستی هه‌بوون. یه‌کێکی دی له‌و دۆستانه‌ی مه‌لا محه‌مه‌د ساڵحی فهخرولعولهمایه، که له بنه‌ماڵه‌ی به‌ناو بانگی مه‌ردۆخی بووه. ده‌رباره‌ی هه‌ندێ لایه‌نی تری ژیانی مه‌وله‌وی زۆر که‌م زانراوه. زۆر ساکار و خاکی ژیاوه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بووه زیاتر دنیا فیکری و گیانییه‌که بووه. هه‌ر چه‌نده هه‌ندێ پێشنیاری بۆ کراوه بچێته شاره گه‌وره‌کان و مه‌ڵبه‌نده کولتوورییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام کارێکی لایه‌ق و شیاوی ته‌واو بۆ ژیان و گوزه‌رانی مه‌وله‌وی نه‌کراوه.
ئاشکرایه عه‌نبه‌ر خاتوون خێزانی مه‌وله‌وی بووه، که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌فغانی بووه و که‌سوکاری هاتوونه‌ته کوردستانی بابان و له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه نیشته جێی بوون. مه‌وله‌وی عه‌نبه‌ر خاتوونی ئێجگار خۆش ویستووه و ژیانێکی خێزانی به‌خته‌وه‌ریان پێکه‌وه به سه‌ر بردووه. مردنی عه‌نبه‌ر خاتوون یه‌کێک بووه له‌و کاره‌ساته پڕ ناسۆرو خه‌م هێنه‌رانه‌ی که ژیانیان له مه‌وله‌وی تاڵ و هه‌راسان کردووه. مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس ده‌فه‌رموێ: "گه‌لێ پارچه شیعری ناسکی پڕسۆزی له لاواندنهوهیا(هی عه‌نبه‌ر خاتوون دا) وتووه که به‌رزترین نموونه‌ی شیعری خۆشه‌ویستی و لاواندنه‌وه‌ن له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
مه‌وله‌وی منداڵ و نه‌وه‌ی له دا‌و جێماوه و تا ئێستاش خانه‌واده و خزمی له ناو خه‌ڵکدا هه‌ر خاوه‌ن ڕێز و قه‌درن. شاعیر سه‌فه‌ری زۆری کردووه و شار‌و دێهاتی کوردستان و ئه‌و ناوچانه و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر گه‌ڕاوه. نیازی چوونه حه‌جیشی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌گه‌ره‌یه‌ک که‌وتووه‌ته ڕێگه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌م نیازه‌ی. مه‌وله‌وی قسه خۆش و حازر به ده‌ست و نوکته زان بووه. له لای خه‌ڵکی تاوه‌گۆزی هه‌ر به باوه مه‌وله‌وی به‌ناوبانگه و سوێندی گه‌وره‌ش هه‌ر به گۆڕی ئه‌م ده‌خورێت. پیرۆزییه‌تی ناو و که‌سایه‌تی مه‌وله‌وی گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ک ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی سه‌ر به ئایینی "ئه‌هلی حه‌ق"یش که چی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته و خۆیان به ئایینی ئیسلامه‌وه نییه، به پیاوی خوا‌و چاو کراوه و ڕاستی بۆ ده‌رکه‌وتووی ده‌زانن.
له دوا ساڵه‌کانی ژیانیدا مه‌وله‌وی گه‌لێ کاره‌ساتی جگهربڕی تووش هاتووه. عه‌نبه‌ر خاتوون کۆچی دوایی کردووه، کتێبخانه‌که‌ی سووتاوه، ده‌بێ چ شیعر و به‌رهه‌می ناسک و جوانی تێدا سووتابێ! جا شاعیر له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئاوه‌ها ده‌ڵێێ:
بڕیان تای ڕوباب قافیه خوانیم
نه‌مه‌نده‌ن تاقه‌ت عیباره‌ت زانیم
ده‌مه‌ی هه‌ناسه‌ی گه‌رم تارهکهم
نه کووره‌ی ده‌روون پڕ جه خاره‌که‌م
ئایر دان حوجره‌ی دڵه‌ی پڕ ده‌ردم
سوچنان کتاو مه‌جمووعه‌ی فه‌ردم
باسی ده‌ردی پیری و گیروگرفتی ئه‌م قۆناغه خه‌م هێنه‌ره‌ی ته‌مه‌ن له شیعره‌کانی مه‌وله‌وی دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. ئه‌م شیعرانه‌ش پڕن له خه‌می قووڵی مرۆڤ له ئاست ئه‌و ته‌لیسمه ههڵنههاتووهی هه‌ستیدا واته مردن. هه‌ر چه‌نده شاعیر پاساو و سه‌بووریی له دنیای ئایدیالیی خۆیدا بۆ ئه‌م کاره‌ساته لا هه‌یه:
واده‌ی سفیدی شکۆفه‌ی پیرین
شکۆفه‌ی باغچه‌ی پیری دڵگیرین
شکۆفه‌ی باغچه‌ی پیری سفیدهن
سه‌رمایه‌ی میوه‌ی عیرفان هه‌ر ئیده‌ن
نه باغچه‌ی سونبوڵ تار مووی تاردا
سۆی شکۆفه‌ی پیریم دیاردا
باقه‌ی زویری و زاری و دڵگیریم
په‌ی په‌ی زیاد که‌رد په‌ژاره‌ی پیریم
ئاخر ڕۆی وه‌هار نه‌و جوانیمهن
ئه‌وه‌ڵ ڕۆی پاییز زیندهگانیمهن
هه‌ناسه‌م چوون بای خه‌زان مهخێزۆ
په‌ی په‌ی به‌رگ شاخ شادی‌م مهڕێزۆ
خه‌ده‌نگ باڵام چه‌مان که‌مان وه‌رد
ڕاست وه نیشانه‌ی فه‌نا ڕوو ئاوه‌رد
حه‌وت ساڵیش پێش له دنیا ده‌رچوون، دیده‌کانی مه‌وله‌وی لێڵاییان داهاتووه. گه‌لێ شیعری ناسکی ده‌رباره‌ی جاران و سه‌رده‌می چاوساغی وتووه که هه‌مووی ئاخ هه‌ڵکێشانه بۆ شه‌نگیی سرووشت و ده‌وروبه‌ر و چێژ له جوانی وه‌رگرتنی. له هۆنراوه‌یه‌کی دا باس له عه‌شقی ئاگرینی ده‌کا و به پیر ده‌ڵێ وه‌ره ناوچاومه‌وه ئێستا واده‌ی به‌یه‌ک گه‌یشتنه، چوونکه جاران بینایی ده‌بووه مڵۆزم. لێره‌دا هه‌ر مانایه‌کی تریشی هه‌یه، واته تۆ وه‌ره چاوم ڕۆشن که‌ره‌وه و جێی بینین بگره‌وه:
وه‌خت چه‌م نه چه‌م شێوه‌ت دیار بی
جه‌لام فه‌سڵ وه‌سڵ به‌زم ئه‌غیار بی
ئێسته لێڵایی گرته‌ن دوو دیده
خه‌ڵوه‌ته‌ن، سا بۆ ئه‌ی به‌ر گوزیده!
مه‌وله‌ی ساڵی (1882) کۆچی دوایی کردووه. ڕۆژێکیان ئه‌چێته سهرپرسهی دۆستێک له گوندی "پریس"، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ زێدی خۆی له به‌ر ئه‌وه‌ی نابینا بووه، کابرایه‌ک وڵاخه‌که‌ی ڕاکێشاوه، خۆی به کابرای وتووه که گه‌یشتینه داره‌که‌ی لای "هانه سووره" (گووندێک بوو نزیک هه‌ڵه‌بجه) ئاگادارم بکه با سه‌ر دانه‌وێنم. کابرا له بیری ده‌چێ و مه‌وله‌وی سنگی ده‌دا به دارهکهداو ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و پشتی ده‌شکێ و بۆ یه‌کجاری دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان ده‌که‌وێ و له گۆڕستانی "ئه‌سحابه"ی نزیک "سه‌رشاته" به خاکی ده‌سپێرن. مه‌وله‌وی کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و ئایینی بۆ به جێی هێشتووین له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌م:
1. "الفهزیله" ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به عه‌ره‌بی و به شیعر نووسیووه که له 2031 بهت پێک هاتووه، ساڵی 1868 ته‌واوی کردووه، باسی زانستی ئوسوولی ئایینه. گه‌لێ لایه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی، زانستی که‌لامی له‌م به‌رهه‌مه‌یدا باس کردووه. بۆ نموونه ئه‌مانه هه‌ندێکن له سه‌ر باسه‌کانی:"باسی زانستی که‌لام و ڕوون کردنه‌وه‌ی بابه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌م زانسته"، "ئایا زانست سنووری بۆ هه‌یه؟"، چبوون دانه‌به‌ر زه‌ین"، "به‌ش کردنی بوون(هه‌ستی)"، "ماهییه‌ت"، "قه‌دیم و حادس"، "هۆ و هۆکار"، "چه‌ند و چوون" و هتد...
2. "العقیده المهرزییه". کتێبێکی کوردییه به شیعر نووسیوویه‌تی، 2452 به‌یته. ده‌رباره‌ی بیر و باوه‌ڕی فیرقه‌ی ئهشعهرییهیه. له‌م کتێبه‌دا مه‌وله‌وی له هه‌ندێ چه‌مکی وه‌کوو. "باوه‌ڕ"، "بوون و پێویستی"، "باوه‌ڕ و یه‌زدان"، "زانست و ژیان"، "جوانی و ناشیرینی" و گه‌لێ مه‌سه‌له‌ی تر دواوه.
3. "الفوائح". کتێبێکه به شیعره و به زمانی فارسی هۆنراوه‌ته‌وه که له هه‌زار بهت زیاتره. له‌میاندا مه‌وله‌وی له هه‌ندێ چه‌مکی وه‌کوو سیفاتی خوا‌و کرداری و نه‌زانینی ڕاستیی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بوون و دنیای دروستکردووه، دواوه. محه‌یه‌دین سه‌بری نه‌عیمی کانی مشکانی ئه‌م کتێبه و "عه‌قیده‌ی مه‌رزییه"ی به‌یه‌که‌وه ساڵی 1932 له قاهیره‌ی پێته‌ختی میسر له چاپ داوه.
4. "عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی". ئه‌م کتێبه‌ی له 110 به‌یت پێک هاتووه و شیعری کوردییه. دیاره ئه‌مه‌ی بۆ سوخته و قوتابیی نوێ ده‌ست پێکردووه و بۆ ڕاهێنان له سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیسلام داناوه. شێخ عه‌لی قه‌ره‌داخی له به‌غداد ساڵی 1977 له چاپی داوه و به‌ڵاوی کردووه‌ته‌وه.
5. نامه‌کانی مه‌وله‌وی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌که‌ڵکی زانینی هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی مه‌وله‌وین. 38 نامه‌ی به ده‌ست که‌وتوون. مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 1983 له به‌رگی دووهه‌می "یادی مه‌ردان" له‌و به‌شه‌دا که بۆ ژیان و به‌رهه‌می مه‌وله‌وی ته‌رخان کراوه به‌ڵاوی کردوونه‌ته‌وه. نامه‌کانی باسی هه‌ست و دڵسۆزیی شاعیرن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بۆی نووسیوون. پڕن له ڕێز و خۆشه‌ویستی و سۆز و به گه‌لێ زاراوه‌ی سۆفییانهش ڕازاونه‌ته‌وه. نامه‌کان به فارسی نووسراوون و جار‌و بار شیعری کوردی و عه‌ره‌بییان تێهه‌ڵکێش کراوه. له ڕووی هۆنهریشهوه چ وه‌ک شێوه‌ی نامه نووسین و چ وه‌ک ئاستی به‌رزی په‌خشانی مه‌وله‌وی نرخ و بایه‌خی خۆیان هه‌یه.
هه‌ر وه‌ها نامیلکه‌یه‌کی له باره‌ی سه‌لماندنی ڕاست و درووستی "ڕابته"ه‌وه، پێوه‌ندی که یه‌کێکه له ئادابی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به فارسی نووسیوویه، به‌ڵام هێشتا له چاپ نه‌دراوه.( دیاره من ئاگام لێ نیه گه‌ر له چاپ درابێ).
دیوانی شیعری – لیریکای مه‌وله‌وی به‌هادارترین به‌رهه‌می ئه‌وه و بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ده‌بی کوردیش پایه و جێگه‌ی گرنگ و تایبه‌تی خۆیی هه‌یه. مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس بۆ یه‌که‌م جار به شێوه‌یه‌کی زانستی وتا ڕاده‌یه‌کیش به‌ڕه‌چاو کردنی تێکستۆلۆگییهوه ساڵی 1961 دیوانی مه‌وله‌وی له به‌غداد به‌ڵاو کرده‌ووه‌ته‌وه. پێشه‌کییه‌کی پێنچ لاپه‌ڕه‌یی و دوانزه لاپه‌ڕه‌ش ژیاننامه‌ی مه‌وله‌وی له سه‌ره‌تای دیوانه‌که‌دا نووسیووه. ئه‌م دیوانه 2426 به‌یته. مه‌وله‌وی هه‌م شیعری سۆفییانه و هه‌م شیعری کلاسیکی هۆنیوه‌ته‌وه.
مه‌وله‌وی له خاتوو عه‌نبه‌ری ژنی چوار کوڕی بووه، شێخ محه‌مه‌د، شێخ ئه‌حمه‌د، شێخ مه‌حمود و سه‌ید عه‌بدوڵا. له ژنێکی تریشی سێ کوڕی تری بووه. سه‌ید ته‌ها، سه‌ید حه‌سه‌ن و سه‌ید حوسه‌ین. برایه‌کیشی بووه "مه‌لا سهعدالله"ی ناو بووه.
بێ گومان مه‌وله‌وی به‌رزترین شاعیری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می کورده. تاکوو ئه‌م مێژووه وبگره هی پێشه‌وه‌ش نه وه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر به‌راوردی خه‌یاڵی شیعری مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ شاعیره‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می غه‌یری کوردا بکرێ هه‌موو زمان و قه‌ڵه‌مێک دان به‌وه‌دا ده‌نێ که فیکری به‌رزی مه‌وله‌وی له سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌یه. نازکی خه‌یاڵ، تێژی بیر، وردی مه‌عنا، جوانی وشه‌و ڕاکێشانی دڵ به "عبارت"ی ڕه‌نگین و بزواندنهوی ته‌لی عاتفه، مه‌گه‌ر هه‌ر له ده‌ست مه‌وله‌وی هاتبێ. یان خود مه‌گه‌ر هه‌ر خاتوو عه‌نبه‌ر توانیبێتی له په‌رده‌یه‌کی نهێنیه‌وه خۆی بنوێنێ بۆ مه‌وله‌وی بۆ ئه‌وه قاپیی شیعری بۆ بکرێته‌وه‌و ببێ به‌و مه‌وله‌وی یه‌ی که قه‌ڵه‌م له باسی شیعر و زه‌وقیدا کوله!...
مه‌وله‌وی هۆگری شیعری ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی و مه‌لا مسته‌فای بێسارانی بووه. ناوبراو به سۆزێکی مه‌عنه‌ویه‌وه ڕوو ئه‌کاته مه‌یدانی ستایش بێژانی له‌ش و لاری خاڵ خاسان، با یادی دۆستێکی دێرینه‌وه باده‌ی مه‌ینۆشانی دۆست په‌روه‌رانی ڕاستی ئه‌نێته سه‌ره‌وه، ته‌لی هه‌ستی به شاپه‌ڕی خۆشه‌ویستی ئه‌و دۆسته‌ی ده‌نگ ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێ:
چوون چهرهی خه‌یاڵ ڕۆخسارهکهی ویش
نه په‌رده‌ی دڵه‌ی "مه‌عدووم"ی دڵڕیش
نمانا جه بین شای سۆسه‌ن خاڵان
که‌م که‌م نه گۆشه‌ی لای سیا ماڵان
نه تۆی تاریکی نای شه‌ده‌ی بێ گه‌رد
له‌تافه‌ت چوون ئاو حه‌یات مه‌وج مه‌وه وه‌رد!
له‌و هۆنراوه‌دا ئه‌ڵێ وه‌کوو په‌یکه‌ری خه‌یاڵی ڕوومه‌تی خۆی له په‌رده‌ی دڵی مه‌عدوومی دڵ برینداره‌وه شای سۆسه‌ن خاڵان ناوچه‌وانی ده‌رخست!... له کوێ ده‌ری خست؟ له گۆشه‌ی ده‌واری ڕه‌شه‌وه! کاتێکت زانی ئه‌وا له ناو تاریکایی شه‌ده‌و پۆشینی ڕه‌شا که له سه‌ری ئاڵاندبوو، وه‌یا زۆڵفه ڕه‌شه‌کانی جوانی نازکی ده‌موو چاوی وه‌کوو ئاوی ژیان له ناویا شه‌پۆلی ئه‌دایه‌وه...
با بزانین کاتێک دۆستێکی تووشی ههڵهمات ده‌بێ ، مه‌وله‌وی بۆ ڕزگار بوونی به‌ده‌ست ئه‌و ئهنفلاوهنزهوه چی بۆ پێشنیار ده‌کا به پارچه هۆنراوه‌یه‌ک:
شنهفتم دوور با له‌یل زوکامشهن
دیشوار باڵای نه‌و نهمامشهن
هه‌ناره‌که‌ی دڵ پڕ جه دانه‌ی ئێش
پیشیای کووره‌ی نار عه‌شق و ئێش
به مه‌ودای موژگان سۆراخش که‌رۆ
وه گه‌رمی نیشان ده‌ماخش ده‌رۆ
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌های لێکداوه‌ته‌وه:"بیستوومه له‌یل، دوور بێی لێی هه‌ڵامه‌تیه‌تی وه باڵای نه‌ونه‌مامی ناڕه‌حه‌ته. دڵه‌ی وه‌ک هه‌نارم که پڕه له ده‌نکی ئێش و ئازار، له ناو ته‌نووری ئاگری عه‌شقی خۆ‌یا بپیشێنێ، وه به تیغی برژانگی خۆی کونی کاو بۆنه‌که‌ی هه‌ڵمژێ چاک ئه‌بێته‌وه. به کورتی هه‌نارێ بپیشێنێ و کونی بکاو بۆنی پێوه بکا.(ل.322)
مه‌عدووم هه‌میشه له ژیانیدا خه‌م و خفهتی هه‌بووه و بیری له خه‌فه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕۆژێکیان ده‌که‌وێته بیری براده‌ره‌کانی ناوچه‌ی زه‌هاو و ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه‌ی به‌و بۆنه‌وه داناوه:
دڵه‌ی خه‌م خه‌یاڵ جۆش ئاوهردهوه
مه‌عدووم هه‌م هه‌وای (زه‌هاو) که‌رده‌وه
زرنگه‌ی سه‌دای ساز جه ڕیشه‌ی ئه‌عزام
که‌مانچه ده‌ستوور ماوه‌رۆ مه‌قام ...
واته دڵه‌که‌م که له به‌ر زۆریی خه‌م و خه‌فه‌تی خۆی هه‌میشه بیر له خه‌فه‌ت ئه‌کاته‌وه، دیسانه‌وه هاته‌وه جۆش و منیش خه‌یاڵی سه‌فه‌ری زههاوم که‌وته‌وه سه‌ر. له به‌یتی دووهه‌م دا وه‌ها ده‌ڵێ: زرنگه‌ی ده‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و سازه‌ی که دروست کراوه له ڕیشه‌ی ئه‌ندامانی له‌شم، وه‌ک که‌مانچه ئاوازی لێ دێ. مه‌وله‌وی له‌م شیعره‌دا له‌شی خۆی شوبهاندووه به ساز و ده‌ماره‌کانی له‌شی شوبهاندووه به تاڵه‌کانی ژێی سازه‌که، و له به‌ر زۆریی ئازاری له‌شی، زریکه‌یه‌کی به خه‌یاڵ بۆ داناوه و ئه‌و زریکهیهی شوبهاندووه به‌و ئاوازه‌ی له که‌مانچه به‌رز ئه‌بێته‌وه. (دیوانی مه‌وله‌وی ل. 243)
دیسان مه‌وله‌وی له کاتی کۆچ و کۆچباری خه‌ڵکدا له داڵههۆوه به‌ره‌و ده‌شتی زه‌هاو له پاوه‌وه ئه‌م هۆنراوه‌ی خواره‌وه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه:
شه‌ماڵ، دارانه‌ن.. شه‌ماڵ، دارانه‌ن..
زه‌ردیی ڕه‌نگ نه ڕووی وهڵگ دارانه‌ن
ته‌مه‌ن، گه‌رده‌لوول، باده‌ن، بارانه‌ن
بێزیای وارگه‌ی سه‌ر کۆسارانهن
هه‌وای سیاماڵ وێنه‌ی جارانه‌ن
په‌ی سه‌مت زه‌هاو زه‌رده و یارانه‌ن
هه‌و هه‌وو به‌و به‌و ته‌ڵمیت بارانه‌ن
گه‌رمیی به‌زم نه‌زم سه‌ر ههوارانهن
نزاره‌ی ڕای ڕاز شهکهروارانهن
فه‌سڵ سه‌یر سه‌ید میرشکارانهن
چ خێرهن نامه‌رد مهر جه خاوه‌نی
بێ خۆف جه لوای ڕای زههاوهنی
شۆ وه لای ئه‌و شۆخ جه‌مین په‌ڕه‌ی گوڵ
ده‌وای ده‌رد سه‌خت په‌ی ده‌رمان دڵ
مدیۆ وه فیرقه‌ی زه‌لیلان خێڵ
دیار نییه‌ن مه‌عدووم لۆنگ زه‌م وه پێڵ
مهپرسۆ حاڵم، ئێدش ده‌ر جواو
واچه ئه‌و فه‌قیر سفته‌ی دڵ که‌واو ...
(دیوانی مه‌وله‌وی، ل. 307 -308)
سه‌رئه‌نجام
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی سۆران سنه‌یی که له "ڕسالهی عه‌شق"دا نووسیووییه و له سه‌ر مه‌وله‌وی باسی کردووه، بینووسمه‌وه:
"شێعری مه‌وله‌وی، ڕووبارێکه له ئه‌وین و میهرو خۆشه‌ویستی، له گله‌و سکاڵا، له‌باوه‌ڕ و هه‌ست و عه‌قڵ، هۆمێد و ناهۆمێدی، فرمێسک و هه‌نسک، شادی و خه‌م، جه‌ور و مه‌یل و ... شێعری مه‌وله‌وی، گوڵستانێکه، گوڵگهشتێکه، ئه‌سڵه‌ن بۆ خۆی جیهانێکی پڕ ڕه‌مز و ڕاز و دڵگهشێنه که پڕپڕه له حوسن و جوانی و دڵڕفێنی. سه‌رئه‌نجام، شێعری مه‌وله‌وی له خاکی عیشق دا ڕیشه‌ی داکوتاوه و ته‌رزی پێکاوه"
بهههڵسهنگاندنێکی خێرا و سه‌رپێیانه‌دا به نێو به‌رهه‌می لیریکای مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ شیعری گۆرانی و کوردی به‌گشتی و ئه‌ده‌بی کلاسیکی شاعیرانی کوردی و دراوسێدا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که مه‌وله‌وی شاعیرێکی هه‌ڵکه‌وتوو خاوه‌نی دنیای شیعری و داهێنانی نوێ وتایبه‌تی خۆی بووه.
مه‌وله‌وی لیریکای خۆی به گیانێکی زۆر نۆییوه نووسیووه و بابه‌تی شیعری کلاسیکی کوردی به‌رفراوان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه. شاعیر بابه‌تی غه‌زه‌له‌کانی گه‌شه پێداوه و شێواز و مه‌ودایه‌کی لیریکی نوێی پێداون. وه‌سپی سرووشت لای مه‌وله‌وی له ڕووی به‌ره‌و لووتکه چوون و کامل بوونه‌وه نرخ و بایه‌خێکی هونه‌ری ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه. سرووشت بناخه‌یه‌کی پته‌وی وێنه شیعرییه‌کانی مه‌وله‌وی یه.
شاعیر فه‌رهه‌نگی شیعری کوردی به زاراوه و وێنه‌ی نوێ ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه. مه‌وله‌وی شاره‌زایه‌کی گه‌وره‌ی فۆلکلۆری کوردی و ئه‌ده‌بی کوردی بووه و کارامانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌عبیری هونه‌ریی نوێ و مشت و ماڵ کردن و زاخاودانهوهی که‌ره‌سه‌ی ده‌ربڕینی شیعری کوردی سوودی لێ وه‌رگرتوون و به کاری هێناون.
نووسینی: حه‌مید ته‌یموری
سه‌رچاوه‌کان:
1. مێژووی وێژه‌ی کوردی، له نووسینی سه‌دیق بۆره‌که‌یی (سه‌فی زاده)
2. لیریکای شاعیری گه‌وره‌ی کورد مه‌وله‌وی(به دیالێکتی گۆرانی)، ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د
3. مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، علائه‌دین سجادی
4. دیوانی مه‌وله‌وی، کوکردنهوهو، لێکۆڵینه‌وه‌و لێکدانه‌وه، مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕێس
5. ڕساڵهی عشق (له مه‌وله‌وی ناسی دا)، له نووسینی سۆران سنه‌یی، ساڵی چاپ 1991 | <urn:uuid:9fc512d7-0f82-4da1-8a05-cba5c65b2890> | CC-MAIN-2015-14 | http://serpel.blogspot.com/ | 2015-03-30T20:00:43Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131299877.5/warc/CC-MAIN-20150323172139-00174-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.997546 | Arab | 41 | {"ckb_Arab_score": 0.997545599937439} |
پلازما (فیزیک)
دۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە ، بریتیە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون ، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی هەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە هۆی دەرچوونی ئەلکترۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا ، بۆیە بەهێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی هاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە هەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی ، ئەمەش بەهۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک هەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن.
پێرست
لە ساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ویلیا‌م کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لە ڕێی لوولەکی کرۆکسەوە ، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان زانای بەریتانی جۆزێف تۆمسون لە ساڵی ١٨٩٧ دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە ، بەڵام ناولێنانی پلازما لە بنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا ، کە باوەڕی وابوو لە پلازمای خوێن دەچێت.
سیفه‌ته‌كانی دۆخی پلازما[دەستکاری]
پلازما ناوه‌ندێكه ته‌زووی كاره‌با ده‌گوازێته‌وه و بواری موگناتیسی دروست ده‌كات. دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى ماددەیه چونكه له (%٩٩)ی پێكهاته‌ى گێتى بریتییه له پلازما به گشت ئه‌ستێره و گەلەئەستێرەكانیشهوه .
-دوو بواری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ زانینی دۆخی پلازما :
- بواری یه‌كه‌م كه زۆر باوه له پلازما جووڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی و جووڵه‌ی ئایۆنی ده‌گرێته‌وه كه له بواری مایكرۆنی پله (10^-6) یان كه‌متره .
- بواری دووه‌م كه‌به‌شی زۆری فیزیا ده‌گرێته‌وه له بۆشایی ئاسماندا كاری پێ ده‌كرێ وه‌ك یاساكانی وزە و چڕی، به‌ڵام بواری چڕی پلازما ده‌گۆرێ به پێی بڕی وزە (پله‌ی گه‌رمی) كه یاساكانی گێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بواره‌یه چونكه هه‌ندێك جۆری پلازما چڕیه‌كه‌ی پێورا و بینرا كه زۆر كه‌مه و ده‌گاته ده به‌رزكراو بۆ توانی سالب ده،له لایه‌كی تره‌وه پلازمای كوارك و لیبتۆنی (quark-gluon plasmas) كه له بواری هێزی كێشكردنی گه‌وره‌ی په‌یدابوو له بواری ئه‌لیكترۆموگناتیسی دایه چرییه‌كه‌ی زۆر زۆره.
پلازمای كریستاڵی له تاقیگه‌دا له پله‌ی سفری كلڤن دایه واته(-273oC) كه‌چی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له پله‌ی گه‌رمی زیاتر له (10^8 OK) دایه تیشكی گێتی جۆرێكه له پلازما كه تیشكهكهی جیرۆسكۆبی یه (كه له شێوه‌ی لولپێچدایه) ئەم تیشکە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت .
بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا[دەستکاری]
ئامێری پاڵنانی مووشەک (رۆکێت )بە پلازما[دەستکاری]
پلازما بریتییە لەکۆمەلێک تەنۆڵکەی سالب (ئەلیکترۆن) وموجەب (ئایۆن) بەمەش سیفەتی جیاوازە لە گازی ھاوبارگە ، پلازما کۆنتڕۆلی لەسەر دەکرێ لە بواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا ، کاتێک کە تەزووی کارەبا بە پلازما تێدەپەڕێ و بە بەکارھێنانی بواری موگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری کارەبا کار دەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسی ، ئەم ھێزە بەکاردێ بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێ کەلە توانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.
ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی ( رۆکێتی ) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بە پلازما (plasma thruster) کە بریتییە لە مووشەکێکی (رۆکێتێک) کارەبایی چونکە وزەی کارەبا بەکاردێنێ لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بە پلازما تۆژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا مووشەک ( رۆکێت). ئێستا زۆربەی ئەو مووشەکانەی( رۆکێتانەی) کە بەکاردێن لە بواری ئاسمان مووشەکی( رۆکێتی) کیمیاوین واتە سووتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێ بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لە ژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز کە بەخێرایی (٣کم/چرکە) لە مووشەکەکە (رۆکێتەکە) دەردەچێ،ھەرچەند ئەم خێرایییە زیاد بکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک(ڕۆکێت) کەمتر دەبێت،لەبەر ئەوە پێویستیمان بە چەند تۆن لە سووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینییەوە و ئامێرەکانی ھاوپێچ. بەڵام ئەگەر ھاتوو مووشەکی (رۆکێتی) پلازما بەکاربێ کەخێرایی گازەکە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) کێشی ماددەی پاڵنەر دەبێتە بەشێکی کەم بە بەراووردکردن لەگەڵ کێشی ماددەی پاڵنەر لە رۆکێتی کیمیایی ،شایەنی باسە کە مووشەکی ( رۆکێتی) پلازما تەنھا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێ واتە کاتێک کە کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێ بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری پلازما لەخولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو بۆ پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچووی پارە کەم دەکاتەوە چونکە بۆ گەیاندنی (١کگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (٢٠ تا ٢٠٠) ھەزار دۆلار پێویستە.
کەشتی ئاسمانی (deep space - ١) کە لە ساڵی (١٩٩٨)ز لەلایەن ناسا نێردرا بۆ ئاسمانی یەکەم کەشتیەکە رۆکێتی پلازما بەکاردێنێ وە ئامانجەکانی بە سەرکەووتویی بەجێ ھێنا ،کەشتییەکە بەھۆی بزوێنەری ئایۆنی توانی (٣٢٠) ملیۆن کیلۆ مەتر ببڕێ بە بەکارھێنانی تەنھا (٨٠ کگم) سووتەمەنی.
ەساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ولیام کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لەڕێی لوولەکی کرۆکس-ەوە، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان، زانای بەریتانی جۆزێف تومسون لەساڵی ١٨٩٧دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە، بەڵام ناولێنانی پلازما لەبنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لەساڵی ١٩٢٨دا، کە باوەڕی وابوو لەپلازمای خوێن دەچێت. لانگمویر نووسیوویەتی: لەتەنیشت جەمسەرەکانەوە توێژاڵێکی تەنک ھەیە کە بڕێکی کەم ئەلەکترۆنی تێدایە، گازی بەئایۆن بوو بەنزیکەیی ژمارەیەک لەئەیۆن و ئەلەکترۆنی یەکسانی تێدایە ئەمەش وا دەکات کە بارگاوی کردنی ئەو شوێنە زۆر ئاسان بێت، وا باشترە ناوی پلازما بەکاربێنین بۆ پێناسەکردنی ئەو شوێنەی کە بارگە یەکسانەکانی لەئەلەکترۆن و ئەیۆنەکان تێدایە. سیفەتە گشتییەکانی پلازما پلازما ڕێژەی ٩٩%ی ماددەکانی گەردوون پێکدێنێت لەئەستێرە و گالاکسییەکان لەلایەنی بارستایی و قەبارەوە، ھەندێک لەھەسارەکان پلازما زۆرترین ماددەی پێکھاتەکەیەتی، ھەسارەی موشتەری بارستاییەکی گەورەیە لەپلازما، تەنیا نزیکەی ١-٠% لەبارستایی و لە ١٥-١٠% لەقەبارە دەچێتە پێکھاتەی خولگەی ھەسارەی بلۆتۆوە، زانای بەناوبانگی پلازما ھانز ئەلفین تێبینی کرد کە بڕێکی کەم لەتەنۆلکەکان بەناو بارگە کارەباییەکاندا وەک ئەیۆنەکان ڕەفتار دەکەن، ھەروەھا وەک شێوەیەکیش لەشێوەکانی پلازما پلازمای تەپوتۆز. شێوەکانی پلازما - ئەو پلازمایەی لەدەزگا پیشەسازییەکانەوە دەردەچێت: لەشاشەکانی پلازمادا ھەیە وەک تەلەفزیۆن، گڵۆپوکانی ڕووناک کردنەوە (گڵۆپی فلۆریسنت کە وزەیەکی لاوازی ھەیە، ھێماکانی نیۆن)، بنکەکانی مووشەک، ئەو بوارەی لەبەردەم بەربەستی کەشتییەکانی فەزادا ھەیە کاتێک دەچێتە بەرگی ھەوای زەوییەوە، لەناو داینەمۆی خاڵیکردنەوەی ئۆزۆن، توێژینەوەکانی یەکبوونە ناو‌کی، ئەو کەوانە کارەباییەی لەڕووناک کەرەوە کەوانەییەکاندا ھەیە، لکێنەری کەوانەی کارەبایی یان گڵۆپی (تۆپی) پلازما، گڵۆپەکانی پلازما کە پێی دەڵێن تۆپی پلازما و پلازما بەکاردەھێنرێت بۆ ھاندانی پەڕەکەکانی کۆمپیوتەر بۆ بەرھەم ھێنانی سوڕە کارەباییەکان و دروست کردنی نبمچە گەیەنەرەکان. - پلازمای سروشتی زەمینی: کڵپەی ئاگر، ئاگری سانت ئالمۆ، چینی بەرگی بەئایۆن بوو و شەبەقی جەمسەری. - پلازمای سروشتی گەردوونی: فیزیای گەردوونناسی و فەزای گەردوونی: خۆر و ئەستێرەکان، ئەو پلازمایەی بەیەکبوونە ناو‌کی گەرم دەکرێت، با خۆرییەکان، ئەو بۆشاییەی لەدەوری ھەسارەکانە، ئەو بۆشاییەی لەدەوری ئەستێرەکانە، ئەو بۆشاییەی لەدەوری گالاکسییەکانە، بازنەی یەکێک لەمانگەکانی موشتەری، ئەو پەپکانەی لەپێکھاتنی تەنە ئەستێرەییە گەورەکانەوە پەیدا دەبن و تەمومژی گالاکسییەکان. خەسڵەت و ڕووخسارەکانی پلازما زەوی سەرچاوەی پلازمایە: سەرنجی ئەو ئۆکسجین و ھایدرۆجین و ھیلیۆمانە بدە کە لەناوچەکانی نزیک جەمسەرەکانەوە بەرە و فەزا ھەڵدەقوڵێن، ئەو ڕەنگە زەردەی دەکەوێتە نزیک جەمسەری باکور ئاماژە بەونبوونی گازەکان دەدات بەرەو فەزای دەرەکی، ناوچەی سەوز ئاماژە بەشەبەقی جەمسەریی باکوور دەدات یان ئەو پلازما ھەڵقووڵاوەی بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە. پێناسەی پلازما ئەو وەسفەی کە دەڵێت پلازما ناوەندێکی یەکسانە لەتەنۆلکە بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان بەوەسفێکی لاواز دادەنرێت کە وردیی تێدا نییە، چونکە پێناسەکردنی پلازما پێویستە سێ پێوەر لەخۆ بگرێت کە وردیی زیاتری دەداتێ، ئەو پێوەرانەش ئەمانەن: ١- نزیکی پلازما: پێویستە تەنۆلکە بارگاوییەکان لەیەکەوە نزیک بن بەڕادەیەک کە ھەر تەنۆلکەیەک کاربکاتەسەر زۆربەی تەنۆلکە نزیکەکان لەجیاتی ئەوەی تەنیا کارلێک لەگەڵ نزیکترین تەنۆلکەدا بکات (کاریگەریی بەکۆمەڵ سیفەتێکی جوانی پلازمایە). نزیکی پلازما کاریگەرییەکی بەھێزتری دەبێت تا ژمارەی ئەلەکترۆنەکان لەناو بوارە کارتێکەرەکەدا زیاتر بێت، بەو بوارە دەووترێت تۆپی دیبای کە نیوە تیرەکەی لەتەنۆلکە گەورەکانە و پێی دەووترێت درێژی دیبای، تێکڕای ژمارەی تەنۆلکەکان لەبواری دیبای-دا نرخ یان بڕی پلازمایە، لەشێوەی "٨" ئاماژەی بۆ دەکرێت کە پیتی )لامدا(یە لەئەلف و بێی گریکیدا. ٢- قەبارەی کارلێک کردنەکان لەپلازمادا: نیوەتیرەی دیبای بچووکە بەبەراوردکردن لەگەڵ قەبارەی سروشتی ئەو پلازمایەی لەگەردووندایە، ئەمەش مانای وایە بڕی ئەو کارلێکانەی دەکەونە ناوەڕاستی بارستایی پلازماوە گرنگییەکی گەورەی ھەیە بەشێوەیەک لەوە زیاترە کە کەوتۆتەسەر لێوارەکانی، ئەو کاریگەییەی پلازما لەبەرچاوگیراوە لەو ناوەندە کە دەوریداوە. ٣- لەرەلەری پلازما: لەرەلەری پلازما گەورەیە بەبەراوردکردن لەگەڵ لەرەلەری ئەلەکترۆن لەبارە مامناوەندەکەیدا، لەرەلەری پلازمای ئەلەکترۆن دەپێوێت کە پێی دەووترێت شەپۆلەکانی پلازما یان شەپۆلەکانی لانگمویر، چڕی بارگە لەناوەندێکی گەیەنەری وەک پلازما و کانزا‌کان دەپێوێت، بڕێک لەو لەرەلەرەوە پەیدا دەکات کە پێی دەووترێت پلازمۆن کە نیمچە گەردیلەی پلازمایە واتا لەلەرەلەری ئەلەکترۆن گەورەترە لەباری سروشتی‌دا (بەپێوەری شەپۆلەکانی بەریەککەوتن لەنێو ئەلەکترۆن و تەنۆلکە ھاوتاکاندا). لەم حاڵەتەدا پلازما بەخێرایی بارگەکانی دەپارێزێت، نیمچە ھاوتا پێناسەیەکی دیکەی پلازمایە. پلەی بەئایۆن بوونی پلازما بوون بەئایۆن پێویستە بۆ پێک‌ھێنانی پلازما، مەبەست لەچڕی پلازما چڕی ئەلەکترۆنییە، واتا بڕی ئەو ئەلیکترۆنانەی لەیەکەیەکی ڕووبەردا دەردەچن، پلەی بەئایۆن بوونی بڕی ئەو گەردانەیە کە ئەلەکترۆن ون دەکەن یان ئەلەکترۆن وەردەگرن، گەرمی ئەو ھۆکارە بەھێزەیە کە کۆنترۆڵی ئەوە دەکات، ئەگەر بەشێک لەگاز بەڕێژەی ١% ببێت بەئایۆن ئەوا سیفەتی نیمچە پلازما وەردەگرێت (واتە بەبوارێکی مووگناتیسییەوە کاریگەر دەبێت کە گەیەنەرێکی بەھێزی کارەبایە). پلەی بوون بەئایۆن (α) بەم ھاوکێشەیە دەنووسرێت: α =ni/(ni+na) ni= چڕی ئەیۆنەکان Na= چڕی ئەو گەردانەیە کە نەبوون بەئایۆن (ھاوتاکان) چڕی ئەلەکترۆن بەندە لەسەر پلەی بەئایۆن بوون و لەڕێگەی حاڵەتی ناوەندە بارگەی (Z) ئایۆنەوە لەڕێی ئەم ھاوکێشەیەوە: Ne= (Z)ni Ne= چڕی ئەلەکترۆنەکانە. بەو پلازمایەی کە بەکەمی بووە بەئایۆن دەووترێت (پلازمای سارد) دەتوانرێت پلازما بەدەست بھێنرێت بەپلەیەکی نزمی بەئایۆن بوونەوە (ئەو گازانەی کە زۆر سەربەخۆن)، واتە ئەو ئایۆنانەی کە پلەی بەئایۆن بوونییان بەرزە ئەلەکترۆنەکانی کەمن و لەھەموو ئەیۆنێکدا دیارن. گەرمی گەرمی پلازما بەگلڤن یان بەئەلەکترۆن ڤۆڵت دەپێورێت بریتییە لەپێوانەکردنی جوڵەوزەی گەرمی ھەر گەردیلەیەک. زۆربەی کات ئەلەکترۆنەکان نزیکن لەباری ھاوسەنگی گەرمییەوە، چونکە گەرمی ڕووخسارەکانی ڕوون و ئاشکران لەباری لادانیشدا لەھاوکێشەکانی ماکسوێل بۆ دابەش کردنی وزە، نموونەش بۆ ئەمە تیشکە سەروبنەوشەییەکانە، تەنۆلکە چالاکەکان یان بواری کارەبایی بەھێز.بەھۆی ئەو جیاوازییە گەورەیەی لەقەبارەدایە ئەلەکترۆنەکان تەنیا لەڕێی دینامیکی گەرمییەوە ھاوسەنگ دەبن بەشێوەیەکی خێراتر لەوەی کە لەڕێگەی ئەیۆن و گەردە سروشتییەکانەوە دەگۆڕێن بۆی. لەبەرئەم ھۆیە گەرمی ئەیۆنەکان جیاوازە لەگەرمی ئەلەکترۆن ھەمیشە ساردترە. ئەمەش بەزۆری لەپلازمای ئەیۆنە لاوازەکاندا دەردەکەوێت کە ئەیۆنەکان نزیکن لەگەرمی دەوروبەرەوە. بەپێی ئەو گەرمییەی بەندە بەئەلەکترۆن و ئەیۆن و تەنۆلکە ھاوتاکانەوە، دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ گەرمی یان ناگەرمی.
- پلازمای گەرمی: تیایدا ئەلەکترۆن و تەنە قورسەکان ھەمان پلەی گەرمییان ھەیە، واتە لەباری ھاوسەنگی گەرمیدان لەگەڵ یەکتردا.
- پلازمای ناگەرمی: تیایدا ئەیۆن و تەنۆلکە ھاوتاکان ھەمان گەرمی دەوروبەریان ھەیە لەکاتێکدا پلەی گەرمی ئەلەکترۆنەکان زۆر بەرز دەبێتەوە.
گەرمی کۆنترۆڵی پلەی بەئایۆن بوونی پلازما دەکات، بەتایبەتی کە بەئایۆن بوونی پلازما بەستراوە بەپلەی گەرمی ئەو ئەلەکترۆنەی بەستراوە بەوزەی بەئایۆن بوونەوە، (بەپلەیەکی نزمتر بەچڕییەوە)، ھەندێجار ئاماژە بەپلازما دەدرێت کە گەرمە بەپلەیەکی تەواو بووبێت بەئایۆن، یان ساردە ئەگەر بەشێکی بچووک (بۆنموونە ١%) ی گەردیلەی گازە بەئایۆن بووەکە بێت، ھەتا لەحاڵەتی پلازمای ساردیشدا پلەی گەرمی نموونەیی ئەلەکترۆن نزیکەی چەند ھەزار پلەی سەدییەک دەبێت، ھەمیشە ئەو پلازمایەی لەتەکنۆلۆژیایی پلازمادا بەکاردێت پلازمایەکی ساردە. ھەورە بروسکە: نموونەی ئەو پلازمایەیە کە لەسەر ڕووی زەوییە، خاڵی بوونەوەی کارەبایی ھەورە بروسکە ھەمیشە بەپێوەری سی ھەزار ئەمپێر دەبێت و دەگاتە سەد ملیۆن ڤۆڵت، ڕووناکی و شەپۆلە ڕادیۆیی و تیشکەکانی ئێکس و تیشکی گاماشی لێوە دەردەچێت، پلەی گەرمی پلازما لەھەورە بروسکەدا دەگاتە ٢٨٠٠٠ پلەی گلڤن ٢٧٧٠٠ پلەی سەدی چڕی ئەلەکترۆن لەدە توان بیست و چوار کیلۆگۆام مەتر سێجا زیاتر دەبێت. ئەرکی کارەبایی لەبەرئەوەی کە پلازما گەیەنەرێکی بەھێزی کارەبایە بۆ بڕەکانی ئەرکی کارەبایی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن، لەبەرئەوەی کە ئەرکی کارەبایی لەنێو دووتەنی بارگاویدا ھەیە لەفەزادا، ئەگەر جەمسەرێکی کارەبایی بخرێتە پلازماوە ئەوا ئەرکی کارەبایی بەشێوەیەکی گشتی بەھێز دەجووڵێت بەرەو ئەرکە کارەباییەکەی پلازما بەھۆی دروست بوونی پەردەی دیبای-یەوە بەھۆی چوستی گەیەنەری کارەباوە، ئەوا بواری کارەبایی پلازما زۆر بچووک دەبێت، ئەمەش مانایەکی گرنگی نیمچە ھاوتا بوون دەدات، ئەگەر بێت‌و ئاستی نزیکبوونی ڕاستەقینە باش بێت، وا پێویستە چڕی بارگە سالبەکان یەکسان بێت بەچڕی بارگە مووجەبەکان لەڕووبەرێکی گەورەی پلازمادا، لەو کاتەدا بەھاوکێشەی na= (Z)ni دەردەبڕێت، لەوانەیە بارگەکان ناھاوسەنگ دەربکەون بەپێوەری درێژی دیبای، لەم بارە تایبەتەدا چینە جووتەکەکان پێکدێن، لەوانەشە دابەشکردنی بارگەکان بۆ دەیان لەدرێژییەکانی دیبای درێژە بکێشێت. پێویستە بڕەکانی ئەرکی کارەبایی و بوارە کارەباییەکان سنوردار بن بەناوەندی دەوروبەرەوە لەجیاتی دۆزینەوەی پووختی چڕی بارگە کارەباییەکان، نموونەی گشتی بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەلکترۆن لەبارێکی سروشتیدایە، ھاوکێشەی بولتزمانە. باشی ئەو ھاوکێشەیە ئەوەیە ڕێگە دەدات بەھەژمارکردنی بڕی کارەبایی بەھۆی چڕییەوە. دەتوانرێت پلازما بەرھەم بھێنرێت کە نیمچە ھاوتا نەبێت، بۆ نموونە تیشکی ئەلەکترۆن بارگەیەکی نێگەتیڤی ھەیە پێویستە کە چڕی پلازمای ناھاوتا کەم یان زۆر بچووک بێت، ئەگینا بەشێوەی کارەبایی جێگیر بڵاو دەبێتەوە کە نەخوازراوە، لەپلازمای گەردوونیدا بەربەستی دیبای ھەیە نایەڵێت بواری کارەبایی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ بکاتەسەر پلازما لەدوورییەکی زۆردا (دوورتر لەدرێژی دیبای)، بەڵام دەرکەوتنی گەردیلە بارگاوییەکان پلازما پەیدا دەکات و بەبواری موگناتیسی کاریگەر دەبێت، ئەمەش بەھۆی ڕەفتارێکی ئاڵۆزەوە وەک پەیدابوونی ئەو چینە جووتەکانەی کە بارگەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە لەدەیەھا درێژی دیبای. بەمووگناتیسی بوون پلازمای مووگناتیسی بوارێکی مووگناتیسی بەھێزی ھەیە بەجۆرێک کە کاردەکاتەسەر جووڵەی تەنۆلکە بارگاوییەکان پێش بەریەککەوتن یان بەیەکدانووسان. ھەمیشە ئەلەکترۆنەکان مووگناتیسین و ئەیۆنەکان نامووگناتیسین. پلازمای موگناتیسی سیفەتەکانی جیاوازە بەواتای ئەوەی چەند سیفەتێکی ھەیە تەریبن لەگەڵ بواری موگناتیسیدا و چەند سیفەتێکیش ئەستوونە لەسەری، لەگەڵ ئەوەشدا کە بواری کارەبایی لەپلازمادا لاوازە بەھۆی ھێزی گەیاندنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو جوڵەی پلازمایەدا کۆکە لەبوارە موگناتیسیەکەدا ھەیە، بەپێی ئەم ھاوکێشەیە: E=-V*B (E: بواری کارەباییە، V: خێراییە، B: بواری موگناتیسیە)، ئەو بوارە کارەباییە بەربەستی دیبای کاری تێناکات. بەراوردکردن لەنێو پلازما و دۆخەکانی دیکەی ماددەدا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە، بەوە جیادەکرێتەوە لەدۆخەکانی دیکە کە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە، سیفەتەکانی نزیکن لەسیفەتەکانی دۆخی گازییەوە، بەڵام شێوەیەکی دیاریکراو یان بارستایی نییە. زاناکان بەچاوێکی بایەخدارترەوە سەیری پلازما دەکەن وەک لەگاز بەھۆی ئەو بارە تایبەتانەی کە ھەیەتی. سیفەت گاز پلازما گەیاندنی کارەبایی زۆر لاوازە گازەکان نەگەیەنەرێکی بەھێزن تەنیا لەوبارەدا نەبێت کە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی پلازما لەبوارێکی کارەباییدا کە ھێزەکەی لە ٣٠ کیلۆڤۆڵت/ سم زیاترە. زۆر بەھێزە لەبەر زۆر مەبەست دەتوانرێت بوترێت گەیاندن لەپلازمادا دیاریکراو نییە. ئەو جۆرانەی کە دەیانەوێت یەک جۆر گشت گەردیلەکان بەڕێگەیەکی لێکچوو ھەڵسوکەوت دەکەن، کێش کردن کاری تێدەکات و بەریەک دەکەون دوو یان سێ ئەلەکترۆن یان ئایۆن یان ھاوتا، بەپێی جۆری بارگەکە دابەش دەبێت و لەزۆربەی بارەکاندا سەربەخۆیانە ھەڵسوکەوت دەکات بەپێی قەبارە و خێرایی و گەرمی و بەدەرکەوتنی جۆرە نوێکان لەشەپۆل و ناجێگیریدا دابەشکردنی خێرایی سیستمی ماکسوێل بۆ دابەشکردنی خێرایی بەریەککەوتنەکان، سیستمی ماکسوێل دەگرێتەبەر بۆ دابەش کردنی خێراییەکانی گشت گەردیلەکان بێجگە لەھەندێک گەردیلەی خێرا نەبێت. پەیڕەوی سیستمی ماکسوێل ناکات کارلێک کردنی بەریەککەوتنەکان لەپلازمای گەرمدا لاوازە، ھێزە دەرەکییەکان دەتوانن پلازما لەشوێنە ھاوسەنگەکەیەوە بجوڵێنن و دەبێتەھۆی چڕییەکی زۆر لەتەنۆلکە خێرا نائاساییەکاندا. کارلێکەکان جووتەکییە بەریەککەوتنەکە لەنێو دوو تەنۆلکەدا دەبێت و بەدەگمەن لەنێو سیاندا دەبێت کەڵەکە بووە نموونە، یان جوڵەیەکی ڕێکی پلازما زۆر گرنکە، چونکە تەنۆلکەکان بۆ بواری دوورتر کارلێک دەکەن لەھێزە کارەبایی و موگناتیسیەکاندا. دۆخە ئاڵۆزەکانی پلازما لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھاوکێشانەی کە پلازما شیکار دەکەن تا ڕادەیەک سادەن، بەڵام ڕەوشتی پلازما نائاسایی و گۆڕاوە، دەرکەوتنی ڕەوشتێکی ناچاوەڕوانکراو لەشێوەیەکی ئاساییەوە بەڕەوشتێکی سروشتی دادەنرێت لەسیستمێکی ئاڵۆزدا، ئەم جۆرە سیستمانە ھەندێجار لەڕەوشتییاندا ئارەزووی ڕێکوپێکی و شێواوی دەکەن، وەسفکردنییان کارێکی ئاسان نییە کە لەڕێی یاسا بیرکارییە سادەکان یان بەڕێگەیەکی ھەڕەمەکی تەواوەوە بێت، پێکھاتنی خۆکاریی لەسیفەتە شوێنییەکانە لەزنجیرەیەکی فراوانی خشتە دورودرێژەکاندا، کە یەکێکە لەدیاردە ئاڵۆزەکانی پلازما. شارەزاکان دەڵێن: پێکھاتەکانی پلازما جێی بایەخدانە بۆ نموونە زۆر تیژ دەردەکەوێت، بوارەکەی پچڕ پچڕە (دووری تەنۆلکەکان لەتەنۆلکەکان خۆیان گەورەترە)، یان شێوەی کەرت وەردەگرن، زۆربەی ئەو تەنۆلکانە لەسەرەتادا لەتاقیگەدا توێژینەوەیان بۆ کراوە پاشان خەڵکی ناسیونی، نموونە بۆ ئاڵۆزی و پێکھاتەی تەنەکان لەپلازمادا. بەڕیشاڵبوون لەزۆربەی پلازماکاندا درزوقڵیش یان شتی بچووک دەردەکەون وەک تۆپی پلازما و شەبەق و ھەورە بروسکە و کەوانەی کارەبایی و درەوشانەوەی خۆر ھەروەھا پاشماوەکانی تەقینەوەی ئەستێرەیی، ھەندێجار بەندە بەگەورەترین چڕی کە ھەیە پێی دەووترێت پەتە موگناتیسییەکان. بارستایی یان چینە جووتەکەکان تەبەقی باریک و لێوار تیژ وەک بارستاییەکان یان چینە جووتەکان گۆڕانێکی خێرا لەسیفەتەکانی پلازمادا دروست دەکەن، چینە جووتەکەکان بەرپرسن لەکۆکردنەوەی بارگە جیاکراوەکان کە جیاوازییەکی گەورە لەئەرکی کارەبادا دروست دەکات لەناو چینەکەدا، ھیچ بوارێکی کارەبایی لەدەرەوەیدا دروست ناکات، چینە جووتەکەکان لەناوچە لێک نزیکەکانی پلازمادا بەشێوەی جیاواز لێک دووردەکەونەوە، بەشێوەی تەزوو لەناو ماددەکەدا ھەن کە پلازمایان ھەڵگرتووە ئەمەش خێرایی ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکان زیاد دەکات. بواری کارەبایی و سوڕە کارەباییەکان سیفەتی نیمچە ھاوتا لەپلازمادا پێویستی بەوەیە کە تەزووەکانی لێکەوە نزیک بن لەسوڕە کارەباییەکاندا، ئەم سوڕانە پەیڕەوی یاسای کیرشۆف-ی سوڕە کارەباییەکان دەکەن، کە بەرگری و موگنەکارییان تێدایە، پێویستە ئەو سوڕانە وەک سیستمێکی جووتەکی بەھێز مامەڵە بکەن، ھەر ناوچەیەکی پلازما ڕەوشتی سەربەخۆی خۆی ھەیە لەسوڕە ناوخۆییەکاندا، ئەم بەندە بەھێزەی لەنێو توخمەکانی سیستەمەکەدا ھەیە لەگەڵ ناڕێکوپێکییدا دەبنەھۆی ئەو سروشتە ئاڵۆزەی پلازما، سوڕە کارەباییەکان لەپلازمادا وزەی موگنەکاری (موگناتیسی) خەزن دەکەن ئەگەر ئەو سوڕە بەھۆی ناجێگیری پلازماوە لەکارکەوتبێت، ئەمەش دەبێتەھۆی دەرچوونی وزە مووگنەکارەکە وەک گەرمکەرێک یان خێراکەرێک بۆ پلازما، ئەمەش بوونی گەرمی لەخەرمانەی خۆردا لێکدەداتەوە، تەزووی کارەبا و بەدیاریکراوی ئەو بوارە مووگناتیسییەی لەگەڵ تەزووی کارەبادا ھاوڕیزە بەتەزووەکانی بیرکلاند ئاماژە دەکرێن، ھەمیشە لەشەبەقی زەمینی و ھەروەھا لەڕیشاڵەکانی پلازمادا تێبینی دەکرێن. بوونیادی خانەیی دەتوانرێت پلێتە باریک لێوار تیژەکان لەخاسیەتە جیاوازەکانی جیابکرێنەوە، وەک سیفەتی مووگناتیسی و چڕی و گەرمی کە ناوچەی نیمچە خانەکان بەرھەم دێنن، نموونەش بۆ ئەوە زەریای مووگناتیسی و زەریای خۆریی و توێژاڵی بواری خۆریی، زانا ئاڵڤن نووسیوویەتی و دەڵێت: بیروبۆچوونی زاناکانی گەردوون ئەوەیە کە دیارترین توێژینەوەی دۆزینەوەکان فەزا بونیادی خانەیی گەردوون، دەرکەوتووە کە دەتوانرێت لەھەر شوێنێکی فەزاوە ئەو پێگەیە ببینرێت. ژمارەیەک لەدیواری خانەیی و پلێتی تەزووە کارەباییەکان ھەن کە گەردوون دابەش دەکەن بۆ چەند بەشێک کە لەھێزی مووگناتیسی و گەرمی و چڕی ... ھتد جیاوازن. خێرایی مۆلەقەی بوون بەئایۆن خێرایی ڕێژەییە لەنێو پلازمای بەئایۆن بوو و گازی ھاوتادا کە گازەکە دەبێت بەئایۆن، کرداری بوون بەئایۆنی مۆلەقە تەکنۆلۆژیایەکی گشتییە بۆ گۆڕینی جووڵەوزەی دەرچووی خێرایی گازەکە بۆ وزەی پلازما یان بوون بەئایۆنی گەرمی. لەحاڵەتێکدا ئەگەر بڕێکی گەورەتر لەوزە ھەڵکێشدا ئەوا خێرایی گەرد یان گەردیلەکان لەخێرایی (بوون بەئایۆنی مۆلەقە) تێپەڕ ناکات تا گازەکە بەتەواوەتی دەبێتە ئایۆن. ئەم دیاردە شلۆقە حاڵەتێکی نموونەییە لەسیستمێکی ئاڵۆزدا کە سیفەتە تووندە شوێنی و کاتییەکان دروست دەکات. پلازمای زۆر سارد دەتوانرێت پلازمای زۆر سارد بەبەکارھێنانی دوو تیشکی لەیزەر بەرھەم بھێنرێت، یەکێکییان ھاوتاکان دەگرێت و ساردی دەکاتەوە تا دەگاتە پلەیەکی گەرمی کە یەکسانە بە یەک ملی گلڤن یان کەمتر، ئەوی دیکەیان گەردەکان دەکات بەئایۆن ئەویش لەڕێی پێدانی وزەیەکی پێویست بەدورترین ئەلەکترۆن تا لەبوارە گەردییەکەوە دەربچێت. خاڵی گرنگ لەپلازمای زۆر سارددا بریتییە لەچارەسەرکردنی گەردەکان بەوردی بەھۆی لەیزەرەوە، و کۆنترۆڵ کردنی جووڵەوزەی ئەلەکترۆنە سەربەستەکانە، بەھۆی بەکارھێنانی لەیزەرێکی پرتەیی دیاریکراوەوە دەتوانرێت وزەی ئەلەکترۆن بەرھەم بھێنرێت بەبەراوردکردنی بەپلەیەکی گەرمی نزم کە یەکسانە بە ٠.١ گلڤن، کە لەوەوپێش بواری لەرەلەری لەیزەرە پرتەییەکە دیاری دەکرێت. ئایۆن پارێزگاری لەپلەی گەرمی گەردی ھاوتا دەکات کە یەکسانە بە ١ملی گلڤن، ئەو جۆرە پلازما زۆر ساردە ناھاوسەنگە بەخێرایی پەیدا دەبێت، کە ھێمای پرسیار دەخاتەسەر ئەو ڕەوشتە بێئەوەی وەڵامی ھەبێت، تاقیکردنەوەکان زۆر لەدینامیکییە سەیرەکان و ڕەوشتی یەکگرتنەوەی گەردەکانی دەرخست ئەمەش بووەھۆی فراوانکردنی سنوری زانستی مرۆیی سەبارەت بەپلازما، یەکێک لەبارە ناجێگیرەکانی پلازمای نانموونەیی باری ریدبرج-ە، کە پلازما لەچڕکردنەوەی گەردەکانەوە پەیدا دەبێت بەڕێگای وروژاندن. پلازمای ناھاوتا پلازمای ناھاوتا ئەو پلازمایەیە کە ئەلەکترۆنە بەھێزەکان و چوستی گەیاندنی ھەیە، کە ھەمیشە چڕی بارگە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی یەکسانە لەبوارێکی دیاریکراودا، بەڵام ئەو پلازمایەی کە بڕێکی زیادەی لەچڕی بارگەیەکی دیاریکراو تێدایە، یان لەھەندێک لەبارە ئەوپەڕییەکاندا تەنیا یەک جۆر دەبن و بەپلازمای ناھاوتا دەناسرێت، لەم جۆرە پلازمایەدا، بواری کارەبایی ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، نموونەش بۆ ئەم جۆرە گەردیلە بارگاوییەکان و ھەورە ئەلەکترۆنییەکان و پلازمای پۆزیترۆنی دژە تەنێکە بارستاییەکەی یەکسانە بەبارستایی ئەلەکترۆن و بارگەکەی پۆزەتیڤە. ٨- پلازما تەپوتۆزاوی و پلازما دەنکۆڵەییەکان ھەمیشە پلازمای تەپوتۆزاوی لەفەزای دەرەکیدا ھەیە، بەوە جیادەکرێتەوە کە تەپوتۆزی تێدایە، ئەگەر تەنۆلکەکان گەورەتربن دەبنە دەنکۆڵەکان، ھەمان ڕەوشتەکانی پلازمای ھەیە. وەسفێکی بیرکاری بۆ وەسف کردنی دۆخی پلازما بەتەواوەتی، پێویستە مرۆڤ شوێن و خێرایی تەنۆلکەکان و ھەروەھا وەسفی بواری کارۆموگناتیسی لەناوچەی پلازمادا بزانێت، بەڵام پێویست ناکات گشت تەنۆلکەکان لەپلازمادا پشکنینییان بۆ بکرێت، لەبەر ئەم ھۆیە فیزیاییەکان وەسفێکی کورت پێشکەش دەکەن بۆ ئەو نموونانەی کە زانراون، کە دابەشی دەکەن بۆ دوو جۆری گرنگ: ١- نموونەی شلگازەکانی پلازما بەبڕە ئاسانەکانی دەناسرێن وەک چڕی و ناوەندە خێرایی لەدەوری ھەر شوێنێکدا، نموونەیەکی سادە بۆ شلگازەکان تیۆری دینامیکی ھایدرۆمووگناتیسیە (دینامیکی شلگازە گەیەنەرەکان لەبوارە کارەبایی و مووگناتیسییەکاندا). کە نیمچە جێگیرن، لەوانەیە ئەو شلگازانە کانزای شل بن وەک جیوە یان کانزا تفتە تواوەکان یان بریتییە لەگازێکی بەئایۆن بووی لاواز یان پلازماکان وەک تاقە شلگازێک مامەڵە لەگەڵ پلازمادا دەکات کە پەیڕەوی ھاوکێشەکانی ماکسوێل و ھاوکێشەکانی نافیرستوک دەکات، بەڵام وەسفەکەی دیکە سیستمی جووتە شلگازەکە مامەڵەیەکی جیا لەگەڵ ئەلەکترۆن و ئەیۆنەکاندا دەکات، سیستمی شلگازەکان ورد دەبێت ئەگەر بەریەککەوتنەکە زۆر گەورە بێت بەپلەیەکی پێویست کە ببێتەھۆی دابەش کردنی خێرایی پلازما بەشێوەیەک کە نزیک بێت لەیاسای (دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان)، ھۆکەشی ئەوەیە کە سیستمی شلگازەکان پلازما وەک یەک ڕێڕەو وەسف دەکەن کە پلەیەکی گەرمی دیاریکراوی ھەیە لەھەر شوێنێکدا، ناتوانێت خێرایی تەنە فەزاییەکان بگرێت وەک تیشیک یان چینە جووتەکەکان، و کاریگەریی تەنۆلکەی شەپۆلەکان شیناکاتەوە. ٢- نموونەی جووڵەیی ئەم نموونەیە وەسفی دابەشکردنی خێرایی تەنۆلکەکان دەکات لەھەر خاڵێکی پلازمادا، بەمەش مرۆڤ پێویست ناکات پەنابەرێتەبەر یاسای دابەش کردنی ماکسوێل بولتزمان بۆ وەسف کردنی پلازما بەشێوەیەکی بیرکارییانە، وەسف کردنی جووڵە پێویستە بۆ ئەو پلازمایەی بەریەککەوتنی نییە، دوو ڕێگەی زانراو ھەیە بۆ وەسف کردنی جووڵە لەپلازمادا، یەکەمینییان: کاری دابەشکردنی ئاسان پشت بەتۆڕی خێرایی و شوێن دەبەستێت، بەڵام ئەوی دیکەیان پێی دەووترێت (تەکنۆلۆژیای گەردیلە لەخانەکاندا)، کە زانیارییە جوڵەییەکان لەخۆدەگرێت لەڕێڕەوی زۆر لەگەردیلە تاکەکان، نموونەی جووڵەیی لەڕێگەی بیرکارییەوە چڕترە لەنموونەی شلگازەکان، ھاوکێشەی فلاسۆف بەکاردەھێنرێت بۆ وەسف پەیدابوونی سیستمی گەردیلەکان لەژینگەی کارۆموگناتیسیدا. پلازمای دەستکرد زۆربەی پلازما دەستکردەکان بەجێبەجێ کردنی بوارەکانی کارەبایی و موگناتیسیەکان یان ھەردووکیان بەرھەم دەھێنرێت، دەتوانرێت ئەو پلازمایەی بەرھەم ھاتووە بەڕێگەیەکی تاقیگەیی ڕیز بکرێت، ئەو پلازمایەی ئامادەکراوە بۆ بەکارھێنانی پیشەسازی بەم پێیە ڕیز دەکرێت: ١- جۆری ئەو سەرچاوەیەی ئەو جۆرە پلازمایەی بەرھەم ھێناوە، تەزووی کارەبا، لەرەلەری شەپۆل، لەرەلەری شەپۆلە وردیلەکان. ٢- بواری پەستان، کە پەستانی بۆشایی (١٠ ملیلیتر جیوە)، پەستانی مامناوەند (١ ملیلیتر جیوە) و پەستانی ھەوا (٧٦٠ ملیلیتر جیوە= ١بار= ١.٠١٣ نیوتن/م٢) ی ھەیە. ٣- پلەی بەئایۆن بوون لەپلازمادا: بەئایۆن بوونێکی تەواوە، بەئایۆن بوونی ڕێژەیی، بەئایۆن بوونی لاواز. ٤- پەیوەندی گەرمی لەناو پلازمادا: پلازمای گەرمی(Tgas=Te=Tich)، پلازمای نا گەرمی (Tgas=Tion<<Te). ٥- شێوەی ئەو جەمسەرەی بەکاردێت بۆ بەرھەم ھێنانی پلازما. ٦- مووگناتیسی ئەو تەنۆلکانەی دەچنە ناو پلازماوە: بەموگناتیسی بوونی (ئایۆن و ئەلەکترۆن کە ھەردووکییان لەخولگەی لاموردا گەمارۆ دراون بەھۆی بواری مووگناتیسییەوە)، بەمووگناتیس بوونی بەشی (تەنیا ئەلەکترۆنەکان گەمارۆ دراون بەھۆی بوارێکی مووگناتیسییەوە)، نامووگناتیس بوون (بواری مووگناتیسی لاواز کە توانای گرتنی گەردیلەکانی دەوری خولگەکانی نییە. ٧- بەکارھێنان و جێبەجێ کردن ئەمەش دەبێتەھۆی وروژاندنی پلازما بەھاندان. ٤- پلازمای شەپۆلە گەرمکەرەکان: لەپلازمای ھاندان و بارگەگر دەچێت لەلایەنی لەرەلەرەوە، بەڵام شەپۆلەکانی بەھەردوو ڕێگەکە (کارۆمووگناتیسی و کارۆستاتیکی) گەرم دەکرێن، ئەویش پێویستی بەبوارێکی مووگناتیسی خولگە یەکگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی شەپۆلەکان.
- خاڵیکردنەوە بەپەستانی ھەوا:
١- کەوانەی کارەبایی: پێی دەووترێت کلێنەر، وزەیەکە بۆ سەرف کردنی پلە گەرمییە بەرزەکان (١٠٠٠٠گلڤن)، لەزۆر سەرچاوەی وزەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی لەکردارەکانی بەکانزاکردندا بەکاردەھێنرێت بۆ نموونە بۆ توانەوەی ئەو بەردانە بەکاردەھێنرێت کە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆمی تێدایە، ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کانزای ئەلۆمۆنیۆم. ٢- خاڵیکردنەوەی تاجی: خاڵیکردنەوەیەکی ناگەرمییە بەھۆی جێبەجێکردنی ئەرکی کارەبایی بەسەر لا تیژەکانی جەمسەرەکاندا بەرھەم دەھێنرێت، بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەرھەمھێنانی گازی ئۆزۆن و خڵتەکانی تەنۆلکەکە بەکاردێت. نمونە لەسەر پلازمای دەستکرد خاڵی کردنەوە بەپەستانێکی نزم: ١- پلازمای درەوشانەوەی خاڵیکردنەوە: پلازمایەکی ناگەرمییە لەڕێی جێبەجێ کردنەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت لەتەزووی نەگۆڕی کارەبایی یان لەرەلەرێکی نزمی شەپۆلەکانی بواری کارەبایی بۆشایی نێو دوو جەمسەری کانزاییەوە (کەمتر لە ١٠٠ کیلۆھێرتز)، بەناوبانگترین جێبەجێکردن بۆ ئەمە گڵۆپی فلۆرسنتە. ٢- پلازمای بارگەگریی: لەوەی پێشوو دەچێت، بەڵام پێویستی بەبوارێکی کارەباییە کە شەپۆلە لەرەلەر بەرزەکانی ھەبێت (نزیکەی ١٣.٥٦ کیلۆھێرتز)، ئەمە جیاوازە لەخاڵیکردنەوەی درەوشاوە، چونکە بەرگەکانی چڕییان زۆر کەمترە، ئەم جێبەجێ کردنانە بەشێوەیەکی فراوان لەپیشەسازییە وردیلەکان و پیشەسازی سوڕە تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێت بۆ کاری ھەڵکۆڵینی پلازمی، و خڵتەی کیمیایی ھەڵمی پلازما. ٣- پلازما بەھاندان: لەپلازمای بارگەگر دەچێت لەڕێی جێبەجێ کردنەکانیشییانەوە لەیەکدەچن، ھەر جەمسەرێکی کۆیلێکی تێدایە ناوچەی خاڵیکردنەوەکە دادەپۆشێت. ٣- خاڵیکردنەوەی بەربەستی کارەبایی: خاڵیکردنەوەیەکی نا گەرمییە بەجێبەجێکردنی ئەرکێکی کارەبایی بەرز لەڕێی کونیلەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەجۆرێک کە نەگەیەنەرەکە ناھێڵێت خاڵیکردنەوەی پلازماکە بۆ کەوانەکە بگوێزرێتەوە، ھەمیشە ئەم خاڵیکردنەوەیە لەگەڵ خاڵیکردنەوەی تاجی لەپیشەسازیدا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ ئەوەشدا کە لەجێبەجێکردنەکانیاندا لەیەکدەچن، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت بۆ لێکئاڵاندنی شانە پیشاسازییەکان.
- پلازما لەپیشەسازیدا
پلازما لەسوڕە ئەلەکترۆنییە ئاڵۆز و تەواوکەرەکاندا بەکاردەھێنرێن کە بووەتە بەشێکی بنەڕەتی لەدەزگا ئەلەکترۆنییەکاندا، ئەم دەزگایانە ھەزارەھا ترانزستەر و چڕکەرەوەیان تێدایە کە لەڕێی وایەرە باریکەکانەوە بەیەکگەیەنراون کە تیرەکەیان نزیکەی (٠.١٠) مایکرۆمەترە، بۆئەوەی ئەو وردیە بێ وێنەیە دەستەبەر بکەین ئەوا پلازما بەکاردێنین.
- پلازما پارێزگاری لەژینگە دەکات:
لەم دواییەدا لەوڵاتە پێشکەوتووەکاندا پلازما بەکارھێنرا بۆ ڕزگاربوون لەو ماددە ژەھراوییانەی دەبنەھۆی پیسکردنی ژینگە، کە پشت بەو کارلێکانە دەبەستن لەکارگە و ئەگزۆزی ئۆتۆمبیلەکانەوە دەردەچن، نموونەش بۆ ئەوە NO ئۆکسیدی نیتریک و SO کیمیایی کە لەناو پلازماکەدا ئەنجام دەدرێت، لەو ماددە ژەھراویانەش گازی ئۆکسیدی کبریت کە لەدووکەڵەکانەوە بەرەو بەرگی ھەوایی دەردەچن کە گورزەیەک ئەلەکترۆنی تێدایە، وزەیەکی بەرزیان ھەیە کە دەبن بەئایۆن و دەگۆڕێن بۆ پلازما، ئەم کردارە ئەنجام دەدرێت بەجێگیرکردنی دەزگایەک لەناوەڕاستی دوکەڵ کێشەکەدا و قۆناغی بەئایۆن بوونەکە تەواو دەبێت پێش دەرچوونی گازەکان بۆ ناوھەوا، لەئەنجامی کرداری یەکگرتنەوە گەردیلەکانی نایترۆجین و ئۆکسجین دروست دەبن، بەمشێوەیە گازە ژەھراوییەکان دەگۆڕێن بۆ گازی سوودبەخش و کەمشییان تێدەچێت. لەم دواییەدا لەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا نزیکەی ٤٠٠٠ کۆگا لەناوبرا کە پاشماوە ڕەقەکان و پیسکەرەکانی ژینگەیان تێدابوو لەڕێی بەکارھێنانی پلازماوە، کە لەوەوپێش ئەو ماددە ژەھراوییانە لەناو جەرگەی زەویدا دەنێژران، بەمشێوەیە دەتوانرێت لەسەعاتێکدا دووسەد کیلۆگرام لەپاشماوە زیانبەخشەکان لەناوببرێن بەبەکارھێنانی پلازما و بەئەرکێکی زۆر کەم. شاشەی پلازما چەمکی ئیش کردنی شاشەکانی پلازما Plasma display دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٤ لەزانکۆی ئالینۆی ئەمەریکی کە لەسەرەتادا تەنیا خاڵێکی ڕووناک بوو، پاشان تا کۆتایی ساڵی شەستەکان کارکرا بۆ پەرەپێدانی شاشەیەکی تەواو لەخاڵێکی ڕووناکییەوە، لەسەرەتادا شاشەیەکی بچووک دروستکرا کە وێنەیەکی ناڕوونی دەردەخست، پاشان توانرا شاشەیەکی چووستی بەرز دروست بکرێت کە ڕووبەرێکی فراوانی ھەیە، ئەم شاشانە شەست ئینجە یان زیاتر، و ئەستورییەکەی لە ١٥-١٧ سم زیاتر نییە و دەتوانرێت لەسەر دیوار ھەڵبواسرێت و شوێنیش زۆر داگیر نەکات، کە وێنەیەکی ڕوون و جوان پیشان بدات و چەند خاسیەتێکی دیکەی ھەیە، و سەیر کردنی لەتەلەفزیۆنەکانی دیکە خۆشترە.
- بەکارھێنانی پلازما لەبواری پزیشکیدا
١- ڕواندنی ددانی خۆیی: کردارێکی نەشتەرگەرییە تیایدا ددانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوێزرێتەوە لەناو ھەمان دەمدا بۆ ھەمان نەخۆش، زۆجار ددانە چێنراوەکە خرێی سێیەمە کە دەخرێتە شوێنی خرێی یەکەم، چونکە خرێی یەکەم یەکەم ددانە لەدەمدا دەڕوێت بۆیە زووتر لەناودەچێت وەک لەددانەکانی دیکە، لەگەڵ باشییەکانی ئەم ڕێگەیەشدا پێویستە پشکنینی ورد و پێویست بۆ نەخۆشەکە بکرێت، ھەروەھا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکاربھێنرێت تا ئەنجامێکی باشمان دەست دەکەوێت و ددانەکە شێوازێکی جوانی ھەبێت. ٢- بەکارھێنانی پلازما بۆ سپیکردنەوەی ددان لەم کردارەدا ھەمان گیراوەی (ھایدرۆجین بیروکساید) بەکاردەھێنرێت، بەڵام جیاوازی لەبەکارھێنانی ماددە چالاک کەرەوەکەی ئەم کردارەدایە کە زۆربەی جار جۆرێکە لەتیشک، سپیکردنەوەی ددان بەھۆی پلازماوە یان ھەر تیشکێکی دیکەوە زۆر کاریگەر و بەسوودە، بەڵام دەبێت ئەم نەشتەرگەرییە لەلای پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. پێویستە لەسەر پزیشکەکە دڵنیا بێت لەوەی کە ددانەکانی شکاویی تێدا نەبێت و کرمۆڵە نەبووبێتن ھەروەھا زمانەکە نەخۆش نەبێت و ناودەمەکە ھیچ نەخۆشییەکی نەبێت، چونکە لەکاتی سپیکردنەوەدا دەبێتەھۆی ھەستیارییەکی زۆر، ئەگەر ڕەنگی ددانەکان گۆڕابێتن دەتوانرێت بەم ڕێگەیە چارەسەر بکرێت و ڕەنگێک ھەڵبژێردرێت کە لەگەڵ ڕەنگی ددانە سروشتییەکاندا بگونجێت. ٣- بەکارھێنانی پلازما لەڕووە دینامیەکیەکانی فڕۆکەدا توێژینەوەی زۆر ھەن ئاماژە بەوە دەدەن کە دەتوانرێت پلازما بۆ کەمکردنەوەی بەرگری دینامیکی ھەوا بەکاربھێنرێت ھەروەھا بۆ زیادکردنی خێرایی تەزووی ھەوا لەنزیک ڕووە دینامیکەکانەوە، ھەروەھا دەتوانرێت پلازما بەکاربھێنرێت بۆ کۆنترۆڵ کردن بەو بەرگە ھەواییەی لەسەر باڵەکانی فڕۆکەیە لەکاتێکدا کە خێرایی فڕۆکەکە زۆر کەم بێت. ھەروەھا لەدەزگا پلازمییەکانی شاردنەوەدا بەکاردەھێنرێت، لەم دەزگایانەدا دەسکێک بەکاردەھێنرێت کە کۆنترۆڵی چڕی و گەرمی و بواری مووگناتیسی دەکات تا بتوانێت ڕێگری لەسیستەمەکانی ڕادار بکات لەدۆزینەوە و گرتنی ئەو تەنانەی بەئاسماندا دەفڕن، بەڵام ئەو ڕادارانەی کە دەتوانێت لەرەلەرەکانی بەئاسانی بگۆڕێت دەتوانێت لەبەربەستی پلازمی ڕزگاری بێت.
- بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا
ئامێری پاڵنانی موشەک پلازما بریتییە لەکۆمەڵێک تەنۆلکەی سالب (ئەلیکترۆن) و موجەب (ئایۆن)، بەمەش سیفەتی جیاوازە لەگازی ھاوبارگە، پلازما کۆنترۆڵ دەکرێت لەبواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا، کاتێک کە وزەی کارەبا بەپلازمادا تێپەڕ دەبێت و بەکارھێنانی بواری مووگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری کارەبا کاردەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسیدا، ئەم ھێزە بەکاردێت بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە٦٠ km/s بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێت کە لەتوانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان. ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی (ڕۆکێتی) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بەپلازما کە بریتییە لەموشەکێکی کارەبایی، چونکە وزەی کارەبا بەکاردێنێت لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بەپلازما توێژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا موشەک. ئێستا زۆربەی ئەو موشەکانەی کە بەکاردێن لەبواری ئاسمان موشەکی کیمیاویین واتە سوتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێت بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لەژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز بەخێرایی ٣km/s لەموشەکەکەوە دەردەچێت ھەرچەندە ئەم خێراییە زیادبکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک کەمتر دەبێت لەبەرئەوە پێویستمان بەچەند تۆن لەسووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینەوە و ئامێرەکانی (ھاوینج)، بەڵام ئەگەر ھاتوو موشەکی پلازما بەکاربێت کە خێرایی گازەکە دەگاتە ٦٠ km/s کێشی ماددەی پاڵنەر لەڕۆکێتی کیمیایی شایانی باسە کە موشەکی پلازما تەنیا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێت واتە کاتێک کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی، چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێت بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەی پلازما لەخوولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچوونی پارەکە کەم دەکاتەوە، چونکە بۆ گەیاندنی ١kg بۆ بۆشایی ئاسمان ٢٠-٢٠٠ ھەزار دۆلار پێویستە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- گۆڤاری زانستی سەردەم
- www.wikipedia.org
- www.wikipedia.org
- www.khayma.com/mtwan/chemecals٢.htm
- alfrasha.maktoob.com/archive/index.ph
- studentals.net/stu/t٧٥٣٥.html | <urn:uuid:b5638675-560e-40c6-aa97-7ca81fb5ea3d> | CC-MAIN-2015-14 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D9%84%D8%A7%D8%B2%D9%85%D8%A7_(%D9%81%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DA%A9) | 2015-04-01T01:09:12Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-14/segments/1427131302428.75/warc/CC-MAIN-20150323172142-00062-ip-10-168-14-71.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.991562 | Arab | 118 | {"ckb_Arab_score": 0.9915618896484375} |
موستەفا کەمال ئاتاتورک
موستەفا کەمال ئەتاتورک(بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk) خۆی ئەفسەرێکی سوپا بوو بە پلەی جەنەراڵ (فریق اول) لە سوپای عوسمانیەکاندا، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیایە لە ڕێکەوتی ١٩ ەی مەی ساڵی ١٨٨١ز لەدایک بوو. لە سەرەتای دەسەڵاتیدا بەڵێنێکی زۆری بە کورددا بەڵام دواتر خاوەنی قسەی خۆی نەبوو[١] و ھیچ بەڵێنێکی جێبەجێ نەکرد. نازناوی ئەتاتورک بە تورکی واتە "باوکی تورکان"، لە ساڵی ۱۹۳٤دا پێی بەخشرا کاتێک یاسای نازناو کرا بە زۆر لە تورکیادا، وە کەس بۆی نیە ئەو نازناوە بەکار بهێنێت کە تەنها نازناوێکە ڕێگە پێنەدراوە بۆ کەسی تر[٢]. | <urn:uuid:f58d779f-0889-4eed-a6c9-e25f81a0a8e5> | CC-MAIN-2015-18 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D9%88%D8%B3%D8%AA%DB%95%D9%81%D8%A7_%DA%A9%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84_%D8%A6%D8%A7%D8%AA%D8%A7%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9 | 2015-04-26T15:40:35Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246654687.23/warc/CC-MAIN-20150417045734-00266-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.963363 | Arab | 28 | {"ckb_Arab_score": 0.9633625745773315, "hac_Arab_score": 0.01951523870229721, "sdh_Arab_score": 0.01707622967660427} |
لێخە
کوزەتەقێ یان کوزەساوێ یان لێخەی ژنان (بە ئینگلیسی: تریبادیزم- Tribadism) جۆرێک لە ڕەفتاری ھاوڕەگەزخوازییە لە نێوان دوو ژن دا. لەم حاڵەتە سێکسیە دا دوو ژن ڕووبەڕووی یەکتری خۆیان ڕادەکێشن و لاقیان بە شێوەی تاق و جووت لە سەر یەکتر دادەنن، بە شێوەیەک کە ڕووی دەرۆی زێیان لە یەکتر ئەدات. پاشان بە جووڵاندنی نیوجەستەی خوارۆیان زێیان بە یەکتر دا دەساون وە بەم شێوە ھەست بە چێژی سێکسی دەکەن. لە نێو ئاژەڵاندا ئەم ئاکارە تەنھا لە جۆرێک لە مەیموونی بۆنۆبۆ (bonobo) دا بینراوە. ژینگەی بۆنۆبۆ لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ دایە. | <urn:uuid:1d0c1e1f-de09-4a16-a646-b9a22f971480> | CC-MAIN-2015-18 | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%84%DB%8E%D8%AE%DB%95 | 2015-04-27T04:06:05Z | s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2015-18/segments/1429246657041.90/warc/CC-MAIN-20150417045737-00238-ip-10-235-10-82.ec2.internal.warc.gz | ckb | 0.992361 | Arab | 59 | {"ckb_Arab_score": 0.9923611283302307} |