text
stringlengths 1
94.6k
|
---|
ئه‌تروشی: له عێراق‌دا مه‌رج نییه لایه‌نه‌کان ته‌واو له هه‌موو شتێکدا له‌گه‌ڵ یه‌ک بن [ 21 : 12 ] 2009 / / 28 – ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو سامی ئه‌تروشی ڕایگه‌یاند، له عێراق‌دا مه‌رج نییه لایه‌نه‌کان ته‌واو له هه‌موو شتێکدا له‌گه‌ڵت بن. سه‌باره‌ت به لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێکی حزبی ئیسلامی عێراق ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوو سامی ئه‌تروشی دواند. له‌و لێدوانه‌دا ئه‌تروشی گوتی: حزبی ئیسلامی ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه که سه‌رۆکی حزبه‌که‌یان تارق هاشمی لێدوانی دژ به کوردی دابێت و پێشتر ته‌نها نوره‌دین حه‌یالی له باره‌ی ڕووداوه‌کانی موسڵ تۆمه‌تی ئاراسته‌ی کورد ده‌کرد له ڕیزی حزبی ئیسلامی‌دا. گوتیشی: ئه‌مرِۆ له عێراق‌دا مه‌رج نییه هاوپه‌یمانه‌کانمان له هه‌موو شتێکدا وه‌ک ئێمه بن و ده‌کرێت له هه‌ندێک شت جیاواز بین و گرنگ ئه‌وه‌یه له چه‌ند پرسێکی گرنگ و سه‌ره‌کیدا پشتیوانی سوننه‌کانمان هه‌بێت. |
01 . 11 . 2011 له شه‌ڕێـکدا له شاری ته‌عزی یه‌مه‌ن 9 که‌س ده‌کوژرێن و 40 ی دیکه بریندارده‌بن له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروسـتی یه‌مه‌ن و چالاکوانان ده‌ڵێن ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له شـاری ته‌عز که سێهه‌م شـاری گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌یه، به لای که‌م 9 که‌س کوژران. سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی وڵات عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به زه‌بری تانک و هاوه‌ن بۆردومانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی باشوری شـاری ته‌عزیان کردووه. بۆ نزیکه‌ی 9 مانگ ده‌چێت شـاری ته‌عز چه‌قی ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژ به حوکمڕانی 33 سـاڵی به‌ڕێز سـاڵحه. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن یه‌که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له سوپا ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی لایه‌نگری سـاڵح کردووه‌و[ .،]ده‌شڵێن له نێو کوژراواندا چه‌ندان که‌سی سیڤیل بوون به قوربانی و زیاتر له 40 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. ئاژانسی هه‌واڵبه‌ری فه‌ڕه‌نسـایی ده‌ڵێت دره‌نگانێـکی سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خت به‌ره‌نگاری چه‌کدارانی لایه‌نگری سه‌رۆک خێڵێـکی ئۆپـۆزسیۆن بوونه‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا 3 که‌س کوژران. پـێشـووتر سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح پـلانێـکی ڕه‌تکردبووه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری لێـده‌کات سه‌باره‌ت به ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ جێـگره‌که‌ی له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا، به‌رامبه‌ر به په‌ناپارێزی قانونی له دادگا. به‌ڕێز سـاڵح داوای مسۆگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات سه‌باره‌ت به واده‌ی پـیاده‌کردنی پـێشـنیازی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو. |
سودانی: پسوله‌ی خۆراک بۆ ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت [ 11 : 28 ] 2008 / / 18 - وه‌زیری بازرگانی عێراق "فه‌لاح سودانی" دووپاتیکرده‌وه که پسوله‌ی خۆراک به هه‌موو ماده‌کانییه‌وه له‌ساڵی ( 2008 ) به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری که‌مکردنه‌وه ڕێژه‌که‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئارادایه. سودانی له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێم به‌خشراوه، وه‌زاره‌ته‌که‌ی بڕیاری داوه سه‌رجه‌م ماده خۆراکییه‌کانی که له پسوله‌ی خۆراک دا هه‌یه دابه‌ش بکرێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانێک بۆ گۆڕانی شێوازی ئه‌و به‌شه‌خۆراکه له ئارادایه، به‌وه‌ی ئه‌و به‌شه خۆراکه زیاتر به‌سه‌ر چینی هه‌زاران دابه‌ش بکرێت. وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی، به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌که‌ی کرد، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆشی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردن و دادگایی‌کردنی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی پێشاندا. جێی ئاماژه‌یه، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "سه‌باح ئه‌لساعیدی"، وه‌زیری بازرگانی "فه‌لاح سوودانی" به‌وه تۆمه‌تبارکردووه که له‌ده‌ستگیرکردنی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی ناو وه‌زاره‌ته‌که‌ی که‌م ته‌رخه‌م بووه‌و[ .،]تائێستاش وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌یه‌کی کاری ڕوونی نییه، هه‌ربۆیه "ساعدی" داوای له په‌رله‌مانی کردووه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سودانی بکرێت و بدرێته دادگاوه. |
13 . 11 . 2009 بیژه‌ن قاره‌مانی ده‌ڵێت مه‌ترسی ئه‌وه‌م له‌سه‌ره له سویده‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێرانم بکه‌نه‌وه بیژه‌ن قاره‌مانی چالاکوانی سیاسی کوردسـتانی ئێران که‌وا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ سـاڵه له وڵاتی سـویده‌و[ .،]داوای مافی په‌نابه‌ری له‌وێ ده‌کات، تا ئێسـتا داواکه‌یان په‌سه‌ند نه‌کردووه. بیژه‌ن قاره‌مانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت ئێسـتا مه‌ترسی ئه‌وه‌م له‌سه‌ره ڕه‌وانه‌ی ئێرانم بکه‌نه‌وه‌و[ .،]له‌وێش به چاره‌نووسی ئیحسـان فه‌تاحیانم بگه‌یه‌نن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 10 : 12 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 11 - 14 - 1 - 89230762 / 954562 . |
21 . 06 . 2009 حامید فه‌رازی به دوری ده‌بینێت ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکات حامید فه‌رازی ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به دوری ده‌بینم ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بکات، چونکه هه‌ر خۆی به ته‌نیا نیـیه‌و[ .،]ئه‌و که‌سـانه‌ی له ده‌ورین له خۆی توندڕه‌وترێـکن. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانیش هه‌ڵـبوه‌شـێنـنه‌وه بۆ قایل‌کردنی ڕیفۆرمخوازاکان ئه‌وا ئه‌و کاته کۆنه‌پارێزانی ده‌سه‌ڵاتدار ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7 : 08 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 06 - 22 - 4 - 89232982 / 954922 . |
06 . 02 . 2005 ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی به جودایی سه‌ردانی کۆشکی سپی ده‌که‌ن - 2005 - 02 - 07 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌ڵیزا ڕایس ده‌ڵێت ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن بانگهێشتیه‌که‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یان قبوڵ کردووه تاوه‌کو سه‌ردانی کۆشکی سپی بکه‌ن. خانم ڕایس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی به جودایی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان عه‌باس و شارۆندا کۆبۆوه. جێی ئاماژه پێکردنه، ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ئاماده‌ی لوتکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بن که له میسر به‌ڕێوه ده‌چێت. |
مه‌هدی که‌ریم ده ڕۆژ له یاریگا دوور ده‌که‌وێته‌وه [ 19 : 15 ] 2011 / / 04 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر مه‌هدی که‌ریم به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی که له یاری نێوان هه‌ولێر و عه‌هدی لوبنانی له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی جامی یه‌کێتی ئاسیا تووشی پێکان هات و بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ له یاریگه دوور ده‌که‌وێته‌وه. له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر، مه‌هدی که‌ریم گوتی: دوای گه‌رانه‌وه‌م بۆ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی پزیشکم کرد و چاره‌سه‌ری پێویستم بۆ کراوه‌و[ .،]دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پێکانه‌کم ده‌رکه‌وت که پێکانم له ئه‌ژنووم هه‌یه بۆیه بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ پێویستم به حه‌وانه‌وه هه‌یه‌و[ .،]دواتر ده‌بێت چوار ڕۆژ مه‌شقی جه‌سته‌یی ئه‌نجام بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی لێهاتووی جه‌سته‌ییم به‌رزبێته‌وه. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا مه‌هدی که‌ریم گوتی: ناتوانم له یارییه‌که‌ی هه‌ولێر و زاخۆ به‌شداری بکه‌م، به‌ڵام بۆ یارییه‌کی هه‌ولێر و که‌رامه ده‌توانم به‌شداری بکه‌م، که وا برِیاره له 15 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت. |
08 . 05 . 2009 دوو ڕیفۆرمخوازی ئێران خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران تۆمارده‌که‌ن دوو که‌سـایه‌تی ڕیفۆرمخوازی ئێران به فه‌رمی خۆیان بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ناونووس‌کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که ئه‌ویش خۆی بۆ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکردووه. هه‌ردوو ڕێفۆرمخواز میر حوسه‌ین موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو و مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مان ڕۆژی شه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 12 ی مانگی شه‌ش تۆمارده‌کرد ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆکی ئێسـتای وڵاته‌که‌یان گرت. هه‌ردووکیان ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران به جیهانی ده‌ره‌وه چاک‌بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار سـاڵی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا تیکچووه. پـێشـبینی ده‌کرێت میر حوسه‌ین موسه‌وی ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێت. شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بۆ گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکرد دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی موحسن ڕه‌زایی کۆنه‌پارێز و فه‌رمانده‌ی پـێشـووی پاسـداران خۆی بۆ هه‌مان پـۆست تۆمارکرد. :// . . / / - 58 - 2009 - 05 - 09 - 5 - 89235552 / 955515 . |
له تکریت ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیه‌وه [ 10 : 12 ] 2010 / / 29 _له‌باکوری شاری تکریت ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ته‌قیه‌وه له‌ئاکامدا 3 سه‌ربازی عێراقی گیانیان له ده‌ستداو 11 که‌سی دیکه‌ش برینداربون. لێپرسراوێکی پۆلیس ڕایگه‌یاند کرده‌وه‌که له لایه‌ن تیرۆریستێکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و[ .،]باره‌گه‌ی فه‌وجی چواری هێزه‌عێراقیه‌کانی کردۆته ئامانج که ده‌که‌وێته قه‌زای شه‌رقاتی باکوری شاری تکریت. له‌دوای ڕوداوه‌که‌ش برینداره‌کان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و و خرانه ژێر چاودێری پزیشکه‌وه. |
ولاتیێن ناحیا ده‌رکارێ داخاز دکن ئاریشا ئاڤێ بهێت چاره‌کرن [ 19 : 44 ] 2009 / / 07 - مسعود لاوه‌ند /زاخو- ناحیا ده‌رکارێ یا گرێدای باژێرێ زاخو ڤه کو دویراتیا ( 15 کم) ژ باژارێ زاخو دویره, ئه‌ڤه ماوێ بێتری ( 25 ) سالایه‌ژ[ .،]ئه‌گه‌رێ کێم ئاڤیێ د‌نالن. دڤێ بارێده هاوه‌لاتی (یوسف حسن) تایبه‌ت بو په‌یامنیر گوت: ئه‌ڤه ماوێ ( 3 ) سالایه ئه‌ز ل ناحیا ده‌رکارێ بنه‌جهبومه‌و[ .،] براستی ئاڤا مه گه‌له‌ک یا کێمه‌و[ .،]بڤی ڕه‌نگی ژی ئه‌م نه‌شێین ژیانا خوه ببه‌ینه سه‌ر و دڤێت ئه‌ف ئاریشه‌یه بهێته چاره کرن. هه‌روه‌سا هاوه‌لاتی (خلیل سلێمان) گوت: هه‌ر دوو ڕوژان ده‌م ژمێره‌کێ ئا‌ڤ بومه دهێته به‌ردان و تێرا چ ناکت و براستی ئه‌ڤه بێتر ژ 20 سالایه ئه‌م بڤی ڕه‌نگی دژین، له‌وما داخازێ ژ جهێن په‌یوه‌ندیدار دکه‌ین ئه‌ڤێ ئاریشێ چاره‌بکه‌ن و گوت ژی ئه‌گه‌ر بیرێن ئیرتیوازی ل ده‌رکارێ ب خوه هه‌بن ئه‌ف ئاریشه دهێت چاره‌کرن. لدور ڤێ چه‌ندێ ژی، ڕێڤه‌به‌رێ ناحیا ده‌رکارێ (محمدحسن خیات) تایبه‌ت بو (ئاژانسا په‌یامنیر) گوت: "راسته ئاریشا ده‌رکارێ ئاڤه، لێ ده‌مێ پاریزگه‌رێ دهوکێ سه‌ره‌دانا ده‌رکارێ کری، مه داخاز ژێ کر، کو ئه‌ڤێ ئاریشێ چاره‌بکه‌ت و ئه‌وی ژی ژ ئالیێ خوڤه ڕه‌زامه‌ندی ل سه‌ر دوو بیرێن ئیرتیوازی دانیشان دان و پاره ژی ژ بو هات ته‌رخانکرن ژ بو وێ ئێکێ کو ئاریشا ئاڤێ بهێته چاره‌کرن". ل دوماهیێ ڕێڤه‌به‌رێ ناحیا ده‌رکارێ گوت: "چاره‌سه‌ریا ئاڤێ ل ده‌رکارێ ئه‌وه کو بیرێن ئیرتیوازی لێ بهێنه کولین. جهێ ئاماژێیه بریارا ناحیبونا ده‌رکارێ لسه‌ر ده‌مێ حکومه‌تا ڕژێما به‌عس هاتبو هه‌لوه‌شاندن، لێ حکومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ ل سالا 1997 ب شێوه‌کێ فه‌رمی کره ناحیه‌و[ .،]هه‌تا نوکه ژی ( 880 ) خێزان ژیانا خوه تێده دبه‌نه سه‌ر . |
حه‌مدانیه... ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 15 : 17 ] 2009 / / 02 – باهۆز- له‌قه‌زای "حه‌مدانیه" ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه که شوێنه‌واری فیشه‌ک به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره. سه‌رچاوه‌یه له پۆلیسی قه‌زاکه به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌ر ڕێگای گشتی نێوان موسڵ- حه‌مدانیه دوای ئاگادار کردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێکی نه‌ناسراوی دۆزییه‌وه. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، که به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه ته‌رمه‌که نه‌ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌نی له نێوان ( 20 تا 25 ساڵ)بوو بێت و شوێنه‌واری دوو فیشه‌ک به‌سکیه‌وه دیاره، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاره‌کانی کوژرانی ئه‌و ئافره‌ته دیار نییه، بۆیه بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ته‌رمه‌که گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
پاکستان ڕێگه به‌هێزی هیچ ووڵاتێک نادات له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی کرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات [ 11 : 22 ] 2008 / / 07 - به‌رپرسێکی باڵای پاکستان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ووڵاته‌که‌ی ڕێگه به هێزی هیچ ووڵاتێکی ده‌ره‌کی نادات کرده‌ی سه‌ربازی له‌سه‌رخاکه‌که‌ی ئه‌نجام بدات و ئه‌و ڕاپۆرته‌شی ڕه‌ت کرده‌وه که ڕۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز بڵاوی کرده‌وه گوایه ئه‌مریکا به‌نیازه کرده‌یه‌کی سه‌ربازی نهێنی له‌پاکستان ئه‌نجام بدات دژی چه‌کداره‌کانی قاعده‌و[ .،]بزوتنه‌وه‌ی تالیبان. ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌زاری محمد سدیق وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستانی، گواسته‌وه هه‌لوێستی پاکستان له‌شه‌ڕی دژه تیروردا ڕوون و ئاشکرایه‌و[ .،]جگه‌له‌هیزه‌کانی پاکستانیش هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی بۆی نیه کرده‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاکی پاکستان ئه‌نجام بدات. له‌لای خۆشیه‌وه ژه‌نه‌رال وه‌حید ئه‌رشه‌د وته‌بێژی فه‌رمی سوپای پاکستان ڕایگه‌یاند ڕێگه به‌هیچ جۆره کرده‌یه‌کی سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریکا ناده‌ین له‌سه‌ر خاکی پاکستان جائه‌و کرده‌وه سه‌ربازیه نهێنی بێت یا ئاشکرا. |
هاتنی ئاژه‌ڵی ده‌ره‌کی نه‌یتوانیوه نرخی گۆشتی سوور دابه‌زێنێت [ 21 : 07 ] 2010 / / 26 - هه‌ڵوێست ناوده‌شتی/ مامه‌ڵه‌کارانی کڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌ڵێن که به هاتنی ئاژه‌ڵی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، نه‌توانراوه نرخی گۆشتی سوور وه‌ک پێویست داببه‌زێت. "سه‌لام حه‌مه‌د" که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له مه‌یدانی حاجیاوای ده‌ڤه‌ری بتوێن کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌کات به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی ئاژه‌ڵی ده‌ره‌وه که ماوه‌یه‌که ده‌هێندرێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئه‌وه‌یه که ئێسقانی زۆر و قورسه‌و[ .،]گۆشتی که‌متره ئه‌مه‌ش له کاتی فرۆشتنه‌وه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی خۆماڵی که ئێسک ته‌نک و گۆشتنن وا ده‌کات که که‌متر خواستی له‌سه‌ر بێت به تایبه‌تی قه‌سابه‌کان زیاتر ئاژه‌ڵی ناوخۆ ده‌کڕن، ئه‌مه‌ش وایکردووه که نرخی گۆشتی سوور هه‌روه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌و[ .،]که‌متر دابه‌زێت. "حه‌سه‌ن حه‌مه‌د" که ئه‌ویش هه‌ر له‌م بواره‌دا کار ده‌کات، به په‌یامینری ڕاگه‌یاند: هه‌ندێ که‌س به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی شیر، ڕوو له کڕینی ئاژه‌ڵی ده‌ره‌کی ده‌که‌ن که ماوه‌یه‌که دێته هه‌رێم چونکه ئه‌وان دوو به‌رانبه‌ری ئاژه‌ڵی خۆماڵی شیریان تێدایه. به‌هۆی کاریگه‌ریی وشکه‌ساڵی له‌لایه‌ک و ئاوه‌دان نه‌بونه‌وه‌ی گونده‌کانی هه‌رێم به ته‌واوی له‌لایه‌کی دیکه، ژماره‌ی ئاژه‌ڵی ناوخۆ له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوو که‌می کردووه. به‌پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی، پێش پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق له سنووری پارێزگای سلێمانی دوو ملیۆن سه‌ر مه‌ڕ و بزن و 350 هه‌زار سه‌ر مانگا هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌که بۆ یه‌ک ملیۆن و 150 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و بزن و 150 هه‌زار سه‌ر مانگا دابه‌زیوه، واته هه‌ردوو جۆره‌که نیوه‌یی بووه. |
سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماده‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئاشتیانه پێشاندا [ 20 : 03 ] 2008 / / 01 - مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا خۆشحاڵی هۆی له‌مه‌ڕ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆشی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی ئاشتیانه پێشاندا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه: به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیامان پێگه‌یشت که پێش هه‌فته‌یه‌ک له‌شکرکێشی کرده ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پێشتریشدا خوێنی ژماره‌یه‌ک لاوی کورد ڕژا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه کۆتایی کێشه‌که بێت. ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ک به قه‌ناعه‌تی ته‌واو گه‌یشتبن که شه‌ڕ هیچ ئه‌نجامێکی لێ وه‌به‌رنایه‌ت، چاره‌سه‌ری هه‌ره دروست و سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه که به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتی و دیموکراسی چاره‌سه‌ری هۆیه‌کان بکرێت. ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ گێڕانی رۆڵێکی کارا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌ی چاوه‌ڕوانکراو که به‌هۆیه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی ناوچه‌که دابین ده‌کرێت. مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان 2008 _ 3 _ 1 |
کتێبه‌کانی هه‌ری پۆتێر به شێوه‌ی دیجیتال بڵاو ده‌کرێنه‌وه [ 15 : 19 ] 2011 / / 08 – به‌رگی ئێنته‌رنێتی کتێبه‌کانی "هه‌ری پۆتێر" له نووسینی "جی. کی. ڕۆلینگ" تا ماوه‌یه‌کی دیکه بڵاو ده‌کرێنه‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز" له سه‌ر زاری "ئه‌ی بی سی"، "جی. کی. ڕۆلینگ" نووسه‌ری ناوداری به‌ریتانی ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به‌شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی ده‌ربرِیوه‌و[ .،]به‌و شێوه‌یه کتێبه‌کانی "هه‌ری پۆتێر" تا ماوه‌یه‌کی دیکه له بازارِی کتێبی ئێنته‌رنێتی بڵاو ده‌کرێنه‌وه. له ساڵانی ڕابردوو "رۆلینگ" دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی بوو، به‌ڵام ئێستا برِیاری داوه به‌رهه‌مه‌کانی به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی بڵاو بکرێنه‌وه. شاره‌زایان له سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی پێشوزاییه‌کی به‌رچاوی لێ ده‌کرێت و ئه‌و نووسه‌ره ده‌توانێت داهاتێکی ( 10 ) ملیۆن دۆلاری له ڕێگای فرۆشی ئێنته‌رنێتی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ده‌ست بێنێت. له به‌رهه‌مه‌کانی ناوداری "جی. کی. ڕۆلینگ" ده‌توانین ئاماژه به "به‌ندکراوی ئازکابان"، "هۆڵی نهێنییه‌کان"، "به‌ردی جادوو"، "شازاده"، "یادگارییه‌کانی مه‌رگ" و...هتد بده‌ین. |
دووشه‌ممه خولێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارییه سیانییه‌کان له شاری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت [ 14 : 49 ] 2012 / / 23 هه‌ولێر ٢٣ نیسان/ ئه‌پرێل ( )-وا بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر یه‌کێتی سیانییه‌کانی عێراق خولێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنه‌ره‌کانی عێراق له ئاستی یارییه سیانییه‌کان بکاته‌وه،خوله‌که‌ش له هۆتێلی جنێف به‌رێوه ده‌چێت و ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک ده‌خاینێت. ئه‌م خوله له لایه‌ن دوو وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گوترێته‌وه ئه‌ویش هه‌ریه‌که له سویدی (فرانز شوده‌ر) و میسری (محه‌مه‌د فه‌خری)، له‌م خوله ٢٥ ڕاهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق له کور و کچ به‌شداری تیاییدا ده‌که‌ن و ڕۆژانه وانه‌کان به‌شێوه‌ی تێوه‌ری له هۆتێلی جنێف و به‌شێوه‌ی پراکتیکی له سه‌نته‌ر بلو به‌رێوه ده‌چێت. یارییه سیانییه‌کان له سێ یاری پێک‌دێت ئه‌ویش (مه‌له‌وانی، ڕاکردن، پایسکیلسواری). ڕێبین ڕه‌مزی – / |
پێشبرِکێیه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه‌ی که‌رکوک به‌رِێوه‌چوو [ 15 : 51 ] 2009 / / 31 - ئارام شێرکۆ/ که‌رکوک- له پێشبرِکێیه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه‌ی شاری که‌رکوک، ته‌نها ( 12 ) ڕۆژنامه‌نووس به‌شداربوون، له کاتێکدا ( 74 ) ڕۆژنامه‌نووس مێینه ئه‌ندامی سه‌ندیکان له‌و شاره. کاتژمێر ( 10 ) به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه، لقی که‌رکوکی لێژنه‌ی پشتیوانی کردن له ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه، مه‌راسیمی خه‌ڵاتکردنی به‌شداربووانی پێشبرِکێی ڕۆژنامه‌نووسانی مێیه‌نه‌ی ئه‌نجامدا که له‌ژێر ناونیشانی "هونه‌ری ڕۆژنامه‌نووسی" بوو. ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ پێشبرِکێکه دیاری کرابوون، ده‌رباره‌ی "ئامێری مۆبایل" بوو له کۆمه‌ڵگادا، که ( 12 ) ڕۆژنامه‌نووسی مێینه له‌سه‌ر ئاستی شاری که‌رکوک، تیایدا به‌شداربوون. سه‌میره ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری لقی که‌رکوکی لێژنه‌ی پشتیوانی کردن له ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه، تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر ڕاگه‌یاند "له ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه له که‌رکوک نارِازیم، ئێمه ( 74 ) ڕۆژنامه‌نووسی مێینه‌مان هه‌یه که ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانن، که‌چی به داخه‌وه نه‌یانتوانیوه وه‌کو پێویست ڕۆڵی خۆیان ببینن". پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاری کردنی بابه‌ته‌کان له‌هه‌ردوو به‌شی ڕاپرسی و وتار، هێرو کورده توانی له به‌شی وتاردا خه‌ڵاتی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنت، سنانه عه‌بدولجه‌باریش خه‌ڵاتی دووه‌می پێبه‌خشرا، له به‌شی ڕاپرسی دا ئاره‌زوو نووری خه‌ڵاتی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا و تاڤگه نوریش خه‌ڵاتی دووه‌م. له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج سه‌رۆکی لقی که‌رکوک سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به‌داخه‌وه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م، ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه له‌م مه‌راسیمانه‌دا ده‌رده‌که‌ون، وه‌کو ده‌بینن ( 12 ) ڕۆژنامه‌نووسی مێینه به‌شداریان کردووه، داوا ده‌که‌ین به گروتینێکی زیاتر به‌ره‌و کاره‌که‌ی خۆیان بێن و ڕۆڵی خۆیان به شێوه‌یه‌کی باشتر بگێرِن". هێرۆ کورده وه‌رگری خه‌ڵاتی یه‌که‌م له به‌شی وتاردا بۆ په‌یامنێر گوتی "زۆر دڵخۆشم که توانیوومه له‌م پێشبرِکێیه به‌شدار ببم، هیوادارم وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێک بتوانم له‌مه‌ودوا خزمه‌ت بکه‌م، داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه ده‌که‌م زیاتر له بواری خۆیان کار بکه‌ن و ده‌رکه‌ون". |
به‌سره...سی وپێنج داواکراو له‌سه‌ر سنووری ئێران ده‌ستگیرکران [ 10 : 45 ] 2008 / / 19 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای عێراق ڕایگه‌یاند، که هێزه‌کانی له میانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌کی ئه‌منیدا 35 داواکراویان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌سره له‌سه‌ر سنووری ئێران ده‌ستگیرکرد. به پێی هه‌واڵی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، که هێزه‌کانی تیپی 14 ی سوپای عێراق دوێنێ پرۆسه‌یه‌کی گه‌ران و پشکنینیان له ناوچه‌ی نێوان دورگه‌ی ئوم ڕه‌ساس و ڕاس بیشه (رۆژهه‌ڵاتی به‌سره) ئه‌نجامدا و توانیان 35 داواکراوی عێراقی که پێشتر بۆ ئێران ڕایانکردبوو و ئێستا به نیازبوون به ناسنامه‌ی ساخته بگه‌ڕێنه‌وه بۆعێراق، له نزیک سنووری ئێران ده‌ستگیریان کردن. |
21 . 10 . 2006 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب 9 که‌س له به‌غدا ده‌کوژرێن به هۆی هێرشه به بۆمبه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون، هاوکات 15 پـۆلیسی نوێش له شـاری باقوبه کوژراون. |
سامی جه‌لال ئه‌لبووما خویا ن‌و به‌لاڤ کر [ 16 : 18 ] 2009 / / 08 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– سامی جه‌لال سترانبێژێ لاو ل ڤان ڕۆژێن بوری ئه‌لبوما خۆ‌یا نویا سترانان به‌لاڤ کر. سامی جه‌لالی ل دۆر ڤێ ئه‌لبوما خو دیارکر کو به‌رهه‌مێ وی ل ستۆدیویا ده‌ریا ل زاخۆ هاتیه تومارکرن و ژ " 9 " تراکان پێکدهێت و ئه‌ژماره‌کا هه‌لبه‌ستڤانێن لاو و ئاوازدانه‌رێن خودان شیان هاریکاریا وی کریه، د ڤی به‌رهه‌می دا " 2 " سترانێن وه‌لاتپه‌روه‌ری هه‌نه‌و[ .،]موزیکڤان شێرزاد عه‌لی هاریکاریه‌کا باش دبیاڤێ دانان و به‌لاڤکرنا موزیکێ دا کاردڤی به‌رهه‌می دا کریه‌و[ .،]ل ڤان ڕۆژێن بوری بدوماهی هاتیه. هه‌ر وه‌سا سامی کو ب سامی دۆسکی هاتیه ناسین گوت "په‌یڤ و ئاوازێن هه‌لبه‌ستڤانێن زیره‌ک و خودان شیان (هه‌ژمه‌ت عه‌بدولخالق، ڤه‌گێر کوره‌مارکی، هاری که‌مال، دلۆڤان سه‌عید) د سیدیێ نوو دا هاتینه‌ب[ .،]کارئینان دگه‌ل سترانه‌کا که‌ڤن کو پێش ده‌م هاتبو ئاماده‌کرن". ل دۆر ئایینده‌یی ژی سامی دۆسکی ئاشکراکر کو وی نیازه دوو سترانان ژ به‌رهه‌مێ خوه‌یێ نوو وه‌ک کلیپ وێنه بکه‌ت و گوت "رێککه‌فتنه‌ک دگه‌ل کومپانیا گاره یا به‌رهه‌مێن هونه‌ری هاتیه کرن بۆ وێنه‌کرن و به‌لاڤکرنا به‌رهه‌می و دیار کر کو ئێکه‌م به‌رهه‌مێ وی ل سالا 2002 هاتیه تومارکرن و هه‌تا ڕادده‌کێ باش شیایه جهێ خوه وه‌ک هونه‌رمه‌نده‌کێ لاو جهێ خوه بکه‌ت. |
31 . 03 . 2008 گه‌یشتنی مراوی بۆ ناو مه‌ره‌زه‌کانی برنج هۆیه‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه چوونی مراوی ماڵی و کێوی بۆ ناو مه‌ره‌زه‌کانی برنج ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی |
پرِداهاتترین ئه‌لبومه‌کانی هه‌فته ده‌ستنیشان کران [ 13 : 17 ] 2010 / / 05 – ئه‌لبومی "باشترین پرۆگرامه‌کان" له زه‌نجیر فیلمی ته‌له‌فزیونی "گلی"، بۆ جارێکی دیکه له پڵه‌ی یه‌که‌می ئه‌لبومه پرِداهاته‌کان ده‌ستنیشان کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، ئه‌و ئه‌لبومه له کێبرِکێیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌لبومی نوێی گروپی "ستۆن ته‌مپێل پایلۆتس" سه‌رکه‌وتوو بوو و به‌و شێوه‌یه ئه‌لبومی گرپی "ستۆن ته‌مپێل" له پڵه‌ی دووه‌می ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌ستنیشان کرا. له‌و هه‌فته‌یه‌دا ( 63 ) هه‌زار به‌رگ له ئه‌لبومی "باشترین پرۆگرامه‌کان" فرۆشرا و به‌و شێوه‌یه له پڵه‌ی یه‌که‌م ده‌ستنیشان کرا. فرۆشی ( 62 ) هه‌زار به‌رگی ئه‌لبومی نوێی گروپی "ستۆن ته‌مپێل" وایکرد، ئه‌و ئه‌لبومه له پڵه‌ی دووه‌م ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌لبومی "دنیای من 2 . 0 " له "جاستین بییه‌ر" به فرۆشی ( 50 ) هه‌زار به‌رگی له پڵه‌ی سێیه‌م و ئه‌لبومی "ئێستا پێویستم به تویه" له گروپی "لیدی ئانت بلۆمگ له ڕێگای فرۆشی ( 46 ) هه‌زار به‌رگیدا له یه‌ک هه‌فته، له پڵه‌ی چواره‌می ئه‌و لیسته ده‌ستنیشان کران. ئه‌لبومی "ریمۆند دژ به ڕیمۆند" له "ئاشێر" به فرۆشی ( 35 ) هه‌زار به‌رگ له پڵه‌ی پێنجه‌م و ئه‌لبومی "ناوبانگ" له "لیدی گاگا" له پڵه‌ی شه‌شه‌می ئه‌و لیسته بوون. له ئه‌لبومه پرِداهاته‌کانی دیکه ده‌توانین ئاماژه به "دوورخرانه‌وه له ناوه‌ندی شار" له گروپی "رۆلینگ ستۆنز"، "بریان" له گروپی" بله‌ک ئاید پیز"، "به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له تربادۆر" له "کارۆل کینگ و جیمز تێلۆر" و "خزمایه‌تی دور" له "دمیان مارلی ونێس" بده‌ین. |
حه‌سه‌ن دادشکه‌ر شانۆگه‌رییه‌ک له فیستیڤاڵی منداڵان له ئیسفه‌هان نمایش ده‌کات [ 12 : 38 ] 2007 / / 26 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ ده‌رهێنه‌ری ناوداری شانۆی کوردستان و ئێران "حه‌سه‌ن دادشکه‌ر" شانۆگه‌ری "خوب و عزیزی‌ایران زیبا" له 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له شاری ئیسفه‌هان نمایش ده‌کات. به پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له ناوه‌ندی هه‌واڵی 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، شانۆگه‌ری "خوب و عزیزی‌ایران زیبا" واته "باش و خۆشه‌ویستی ئێرانی جوان" له نووسینی "حوسێن ده‌وڵه‌ت ئابادی" و له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد "حه‌سه‌ن دادشکه‌ر"، له به‌شی میوانی 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له ماڵی "فه‌رهه‌نگی نوور" له شاری ئیسفه‌هان بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی ئه‌م شاره نمایش ده‌کرێت. 14 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به به‌شداری 12 شانۆگه‌ری له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران له به‌شی کێبڕکێی و 4 شانۆگه‌ری له به‌شی میوان و هه‌روه‌ها چه‌ندین شانۆگه‌ری له وڵاتانی بیانی، له ڕۆژانی 28 ی ئۆکتۆبر تا 2 ی نۆڤه‌مبه‌ر ( 6 تا 11 ی خه‌زه‌لوه‌ر) له چه‌ندین شوێنی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شانۆگه‌ری "خوب و عزیزی‌ایران زیبا" چه‌ند مانگ پێش ئێستا وه‌کوو 10 شانۆگه‌ری سه‌رکه‌وتووی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران هه‌ڵبژێردراوه‌و[ .،]له 10 فه‌رهه‌نگسه‌رای شاری تاران نمایشکرا. ئه‌م شانۆگه‌رییه له گه‌ڵ 9 شانۆگه‌ری دیکه‌ی سه‌رکه‌وتووی ئێران، به یارمه‌تی و له سه‌ر داوای هونه‌ره نمایشییه‌کانی ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاره‌وانی تاران و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره پیشه‌ییه‌کانی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌رهه‌م هاتووه‌و[ .،]تا ئێستا له چه‌ندین فه‌رهه‌نگسه‌رای شاری تاران نمایش کراوه بڕیاروایه تا کۆتایی ساڵی 2007 ( 1386 ) به شێوه‌ی گه‌شت کردن له فه‌رهه‌نگسه‌راکانی دیکه‌ی شاری تاران پێشکه‌ش بکرێت. شانۆگه‌ری "خوب و عزیزی‌ایران زیبا" تێکه‌ڵاوێک له شانۆگه‌ری بووکه‌ڵه‌و[ .،]زیندوو، چیرۆکی منداڵێک ده‌گێڕێته‌وه که ده‌یهه‌وێت شێعرێک له به‌ر بکات، به‌ڵام گرفتی بۆ دێته پێش و له ڕێگای کارگه‌ی سازکردنی بووکه‌ڵه‌ی باوه‌گه‌وره‌یه‌وه له گه‌ڵ بووکه‌ڵه‌کان و چه‌ندین دابوونه‌ریتی شانۆیی ئاشناده‌بێت و له‌م ڕێگایه‌وه فێرده‌بێت که به چ شێوه‌یه‌ک شێعره‌که‌ی له‌به‌ر بکات. |
سبه‌ینی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان سوێندی یاسای ده‌خوات [ 20 : 38 ] 2011 / / 13 سلێمانی 13 حوزه‌یران/ یۆنیۆ ( ) –سبه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌ی ئاساییه‌کانی خۆی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌و وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفالکراوه‌کان سوێندی یاسای ده‌خوات. وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان کاوه مه‌حمود له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆئاژانسی په‌یامنێر وتی: بڕیاره له‌دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفالکراوه‌کان سوێندی یاسای بخوات. ڕوونیشیکرده‌وه: ئارام ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفالکراوه‌کان کاندید کراوه. دوا به‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن مه‌جید حه‌مه ئه‌مین پۆستی وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفالکراوه‌کان تاکو ئێستا پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه‌و کاوه مه‌حمود ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به‌وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه بردووه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / ص . س |
ڕاوێژکاری مالکی: هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیران وای ده‌رده‌خات که له به‌ڵێنه‌کانی به‌رامبه‌ر هه‌رێم پاشگه‌ز بۆته‌وه [ 18 : 38 ] 2011 / / 22 هه‌ولێر 22 ئه‌یلوول/سپته‌مبه‌ر ( )- "عادل به‌رواری" ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، وه‌ک دیاره هه‌ڵوێستی مالکی وا نیشان ده‌دات که له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی وه‌ک په‌سه‌ند کردنی ڕه‌شنووس له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ناردنی نوجێفی بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌موار کردنی یاسای نه‌وت و غاز پاشگه‌ز بۆته‌وه. عادل به‌رواری سه‌باره‌ت به گوته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نوری مالکی به ئاژانس و ڕادیۆ په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: تاکو ئێستا هیچ سه‌رۆکی حکومه‌تێکی عه‌ره‌ب که هاتۆته سه‌رکار ئه‌وه‌نده جۆرئه‌ته‌ی نه‌داوه‌ته خۆی که بڵێت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چونکه له شه‌قامی عێراقی و عه‌ره‌بی زیانیان پێ‌ده‌گات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش باوه‌ڕیان پێبیت. به‌رواری گوتی: دووهه‌م خاڵیش به بڕوای من ئه‌وه‌یه کاتێک هه‌رێمی کوردستان دژی هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌ستاوه، ئێستا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و مالکی هه‌وڵ ده‌دات له‌ناو لیستی عێراقیه کوتله‌کان بۆخۆی ڕاکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توارێت متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌گینا ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا نییه که کورد دژی خۆی بکات، چونکه ئه‌مه دوو خوله که به پشتیوانیی کورد ئه‌م حکومه‌ته پێک‌دێت، به‌تایبه‌ت حکومه‌تی نوێ گه‌ر هه‌وڵی کوردی تێیدا نه‌با و گفتوگۆکانی هه‌ولێر نه‌با، پێک‌نه‌ده‌هات. ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێم ئاشکراشی کرد: پێموایه مالکی له هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به نامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دیاری ده‌کات و له‌وانه‌یه نامه‌یه‌ک بنێرێت. عادل به‌رواری ڕوونی کرده‌وه: زۆریه‌ک له ئه‌ندامانی ناو ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین که ئه‌م ناکۆکییانه به‌ردوام بێت و قووڵتر بێته‌وه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی هیچ لایه‌کدا نییه. خ.ع |
له سوریا شه‌ڕ له نێوان سه‌ربازی جیابووه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت دروستبووه [ 17 : 39 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 کانونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( ) – ئه‌مڕۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌و پێکدادان له نێوان سه‌دان سه‌ربازی جیابووه‌وه له باشوری سوریا له‌گه‌ڵ تانک و زریپۆشه‌کانی هێزی حکومه‌ت ڕوویداوه که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌کان له‌وه‌ته‌ی شۆڕشی سوریا ده‌ستیپێکردووه. ئه‌و هێزه‌ی له شارۆچکه‌ی ئه‌زره‌ع جێگیرکراوه که 40 کیلۆمه‌تر له سنوری ئوردن دووره چوونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی به‌سری حه‌ریری نزیک ئه‌و شارۆچکه‌یه. به‌پێی وته‌ی دانیشتوان و چالاکوانان، له به‌سری حه‌ریر و ناوچه‌ی له‌جا، گوێیان له ده‌نگی ده‌ستڕێژی گوللـه‌و[ .،]ته‌قینه‌وه بووه ئه‌و ناوچه‌یه گرد و گردۆڵکه داره که سه‌ربازه جیابووه‌وه‌کان خۆیان له‌وێ حه‌شارده‌ده‌ن و په‌لاماری هێڵه‌کانی هاوکاری سوپای سوریا ده‌ده‌ن. چالاکوانێک له شارۆچکه‌ی ئه‌زره‌ع به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، ناوچه‌ی له‌جا بۆ خۆ حه‌شاردانی سه‌ربازه جیابووه‌وه‌کان له ڕووی ئاسایشه‌وه زۆر له‌باره، هێزی پیاده‌ی سه‌رباز و تانک توانای ئه‌وه‌ی نییه بچێته ئه‌و شوێنه، چونکه ئه‌و شوێنانه ئه‌شکه‌وت و ڕێڕه‌وی نهێنی تێدایه تا ئاواییه‌کانی دیمه‌شق درێژده‌بێته‌وه. ڕۆیته‌رز / ص . س |
شوقه بۆ مامۆستایانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین دروست ده‌کرێت [ 17 : 59 ] 2011 / / 12 هه‌ولێر ١٢ تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند: به‌م زوانه ٣٠٠ شوقه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌وانه‌ی تاوه‌ک ئێستا سود مه‌ند نه‌بوون دروست ده‌که‌ن. "ئه‌حمه‌د دزه‌یی" سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند: له ئێستادا کار ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دروستکردنی ٣٠٠ شوقه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و به مزوانه پرۆژه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نن. گوتیشی: زه‌ویه‌کی تایبه‌تیان له پشت دێی زانکۆ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه شوقه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی تاوه‌ک ئێستا سود مه‌ند نه‌بوون. ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که زه‌ویه‌که‌ی له لایه‌ن زانکۆوه بۆیان دابین ده‌کرێت و دروستکردنه‌که‌ی له سه‌رئه‌رکی مامۆستایان خۆیان ده‌بێت، که به شێوه‌ی قیست پاره‌ی تێچووی شوقه‌کان ده‌گێرنه‌وه بۆ کۆمپانیای جێبه‌جێکار ، هاوکات شوقه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و مۆدێرن دروست ده‌کرێن. سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریان داوه ده‌ست به دروستکردنی شوقه‌کان بکه‌ن و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا مامۆستایانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت به شوقه‌کان. دزه‌ییروونیشکرده‌وه: دروست کردنی ئه‌و شوقانه به شێوه‌ی ڕێکه‌وتنێک ڕاده‌ستی کۆمپانیایه‌کی ده‌که‌ین هه‌ر مامۆستایه‌کیش مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی تێدا بێت ده‌توانێت داواکاری پێشکه‌ش بکات و هاوکات ئه‌و شوقانه ته‌نها مامۆستایانی سه‌ر به زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێته‌وه که سود مه‌ند نه‌بوون. له ئێستادا ٧٠٠ خانوو بۆ مامۆستایانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین سازده‌کرێت که له قۆناغی ته‌واو بوون نزیک بووته‌وه. ماکوان عێزه‌ت/ ی.ا |
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و زاخۆ یاریی کۆتایی جامی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌ن [ 10 : 56 ] 2011 / / 30 – مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/هه‌ولێر - تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له یاریی پێشکۆتایی جامی هه‌رێمی کوردستاندا توانی له یانه‌ی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر بباته‌وه‌و[ .،]خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی کۆتایی جامی هه‌رێم، هاوکات یانه‌ی زاخۆیش توانی له یانه‌ی دهۆکی دراوسێی بباته‌وه بگاته یاریی کۆتایی. یانه‌ی هه‌ندرێن، له‌و یارییه‌ی که له یاریگه‌ی یانه‌ی خۆیدا ئه‌نجام درا، له کاتی یاساییدا هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌کسان بوون، هه‌روه‌ها له دوو نیوه زیادکراوه‌که‌یشدا هه‌ر به‌بێ گۆڵ یه‌کسان بوون، بۆیه هه‌ردوولا په‌نایان برده لێدانه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی خاڵی سزا و له‌وێدا یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه لێزانانه‌تر لێدانه‌کانیان جێبه‌جێ کرد و یارییه‌که‌یان به ئه‌نجام 4 – 1 برده‌وه. هه‌روه‌ها له یارییه‌کی دیکه‌ی قۆناغی پێشکۆتاییدا، یانه‌ی زاخۆ به گۆڵێکی هێرشبه‌ری (ساڵح جابر) توانی له یانه‌ی دهۆک بباته‌وه‌و[ .،]خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی کۆتایی. تا ئێستایش یه‌کێتیی تۆپی پێی کوردستان، کاتی ئه‌نجامدانی یاریی کۆتایی جامی هه‌رێمی کوردستانی دیاری نه‌کردووه. بۆ بیرهێنانه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره که یارییه‌کانی جامی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. |
10 . 06 . 2009 پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر مۆزخانه‌ی هۆلۆکۆستی واشنتن سـپـیـیه‌کی نه‌ژادپه‌رست بووه پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه به ته‌مه‌نه‌ی له مۆزخانه‌ی هۆلۆکۆستی واشـنتن ته‌قه‌ی کرد که‌سێـکی سپـی نه‌ژادپه‌رستی توندڕه‌و بووه‌و[ .،]ڕابردوویه‌کی درێژی له چالاکی دژی سامیـیه‌کاندا هه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن جێمس ڤۆن برونی ته‌مه‌ن 88 سـاڵ پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه به تفه‌نگێـکه‌وه خۆی کردووه به ناو ئه‌و مۆزخانه‌یه‌و[ .،]ته‌قه‌ی له شوێنی پاسه‌وانه‌کان کردووه‌و[ .،]پاسه‌وانێـکی به ناوی ستیفن تیرۆنێ جۆنس کوشـتووه. پاشـان پاسه‌وانه‌کانی تر لێی‌هاتوونه‌ته ده‌ست و ته‌قه‌یان لێـکردووه‌و[ .،]برینداریان کردووه. ئێسـتا جێمس له نه‌خۆشـخانه که‌وتووه‌و[ .،]باری ته‌ندروسـتی خراپه. پاسه‌وانه کوژراوه‌که‌ش ته‌مه‌نی 39 سـاڵ بوو و بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ له‌و مۆزخانه‌یه‌دا پاسه‌وانی کردووه. بۆ ڕێزنان لێـی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه مۆزخانه‌که داخرا و ئاڵاکان بۆ نیوه داگیران. سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کینت کڵاین له واشنتن ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه‌و[ .،]هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 2 : 42 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 06 - 11 - 2 - 89232417 / 954841 . |
ئۆباما بووه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا [ 8 : 58 ] 2008 / / 05 - باراک ئۆباما کاندیدی دیموکراتیه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، 333 له کۆی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا و جۆن مه‌کیین کاندیدی کۆماریه‌کان 166 له کۆی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا، به‌م شێوه‌یه ئۆباما یه‌که‌میین ڕه‌ش پێسته ببێته سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا. به پێی هه‌واڵی (سی ئین ئین) به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر کاندیدێک 270 ی کۆی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وا سه‌رکه‌وتووه‌و[ .،]براوه‌یه، باراک ئۆباماش 333 ی کۆی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنا بۆیه بووه 44 مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا . دوای ده‌رچوونی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌و[ .،]سه‌رکه‌وتنی ئۆباما، جۆرج بووشی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پیرۆزبایی له ئۆباما کرد و گوتی: ئه‌ی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا پیرۆزه‌و[ .،]شه‌وێکی شاد بۆ تۆ و خێزان و لایه‌نگره‌کانت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جۆن مه‌کیین له گوتارێک‌دا دانی‌نا به دۆرانه‌که‌ی و پیرۆزبایی له ئۆباماکرد و هه‌روه‌ها سوپاسی لایه‌نگرانی خۆی کرد و گوتی: گه‌لی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی خۆی کرد و به‌روونی درکاندی و ده‌ریبری. هه‌روه‌ها گوتی: سیناتۆر ئۆباما ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و وڵاته‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا. جێی ئاماژه‌یه، ئۆباما ده‌نگه‌کانی ویلایه‌ته‌کانی (فرجینیا و ئۆهایۆ و کالیفۆرنیا و هاوای و واشنتن و فلۆریردا و ئۆرینگۆن و نیڤادا) به ده‌ست هێنا، مه‌کین ته‌نیا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. |
ڕه‌وتی سه‌در نایه‌وێت مالکی ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران [ 11 : 24 ] 2010 / / 24 – گوته‌بێژی ڕه‌سمی ڕه‌وتی سه‌در جارێکی دیکه پارێزگاری خۆی بۆ دووباره پاڵاوتنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی داهاتوو دووپات کرده‌وه. گوته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در سه‌لاح عوبه‌یدی ڕایگه‌یاند، ڕه‌وتی سه‌در تا ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزیی خۆی له باره‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق. گوتیشی " هه‌ردوو لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی نیشتمانی عێراق به‌رده‌وامن له وتوێژه‌کانییان بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتووی وڵات". له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا عوبه‌یدی داوای‌کرد، لایه‌نه عێراقییه‌کان ڕێگه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نی ده‌ره‌کی خۆش نه‌که‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێک ده‌ستوه‌ربداته ناو کاروباری ناوخۆی وڵاته‌وه. |
فوئاد حسێن له‌باره‌ی مافی کورد له وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کانی عێراق ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی دا [ 17 : 48 ] 2010 / / 22 – – له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که وێنه‌یه‌کی به‌ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر "فوئاد حسێن" له‌باره‌ی هه‌واڵه‌کانی مافی کورد له وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کانی حکومه‌تی ئایینده‌ی عێراق، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دا. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و لێدوانانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که له‌باره‌ی مافی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کان له چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و[ .،]ڕایگه‌یاند که ئه‌مه هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستان نییه‌و[ .،]له‌م نزیکانه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانکاری ئیئتلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆ ده‌بێته‌وه‌و[ .،]له‌م دانیشتنه چاوه‌ڕوانکراوه‌دا، گفتوگۆ و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی داوای لایه‌نی کوردستانی له حکومه‌تی داهاتووی عێراقی تاوتوێ ده‌کرێت. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گووتی: ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌رباره‌ی مافی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق که له‌هه‌ندێک که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌کرێنه‌وه، دوورن له ڕاستی و ئه‌وه ته‌نها ده‌ربڕینی بۆچوونی تایبه‌تی خۆیانه‌و[ .،]هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستان نییه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که ئه‌م بابه‌ته تاوه‌کوو ئێستا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه‌و[ .،]له ئێستادا له‌ژێر گفتوگۆدایه‌و[ .،]ئه‌وه‌شی ڕِاگه‌یاند که هه‌رێمی کوردستان داواکارییه‌کانی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کاتێک پێشکه‌ش ده‌کات که گفتوگۆکان له‌به‌غدا بکه‌وێته قۆناغێکی جددی. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌م بابه‌ته له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌موو کوتله سیاسییه‌کانی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له ماوه‌یه‌کی نزیکدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت و بڕیاری کۆتایی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه ده‌درێت که له‌لایه‌ن کورده‌وه داوا ده‌کرێن. فۆئاد حسێن ئاماژه‌یداوه، له کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، لیستێک ئاماده‌ده‌کرێت بۆ داواکاری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی کورد داوای ده‌کات و شاندی دانووستانکاری ئیئتلافی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانیش ڕاده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حوکومه‌ت ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که هه‌ڵوێستی سه‌رۆک بازرانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هیچ لێدوانێک سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌درێت تاوه‌کوو هه‌ڵوێستێکی ستراتیژی بۆ گفتوگۆکردن له‌لایه‌ن فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانه‌وه دروست ده‌بێت و ڕێککه‌وتنێکی هاوسه‌نگ به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت که به‌شێوه‌یه‌ک مافی هه‌موو کوتله‌کان له‌به‌شداریکردنی حکومه‌ت مسۆگه‌ر بکات. |
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ئامارێکی سه‌رتاسه‌ی ئه‌نجام ده‌دات [ 16 : 54 ] 2008 / / 25 - ڕێبین حه‌سه‌ن/هه‌ولێر - سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ئامارێکی سه‌رتاسه‌ی ئه‌نجام ده‌دات. له‌م باره‌یه‌وه‌د[ .،]جه‌مال ڕه‌سوڵ محه‌ممه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "هه‌رچی داتا‌و ژماره هه‌یه که‌له‌به‌غدا ئاماده‌کراوه هه‌ر هه‌مووی پشتی پێنابه‌سترێت، چونکه یه‌که‌م شت که برِوای پێ بکرێت بنه‌مای دابه‌شکردنی خۆراکه، ئه‌م کاته‌ی له‌سه‌ره‌تاوه دابه‌شکردنی خۆراک ده‌ستی پێ‌کرد کوردستان له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا بوو، به‌ڵام له‌به‌شه‌که‌ی تری عێراق سه‌دام حسین حوکمی ده‌کرد، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نه‌یان ده‌توانی بچنه ناو عێراق خۆیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد، ژماره‌کان پیشان ده‌دات که ئه‌م ژمارانه‌ی کاتی خۆی نوسیبویان 2 تا 3 ملیۆنیان بۆ زیاد کردوین له‌نیسبه‌ته‌که‌ی. ناوبراو گوتی: ئه‌وان ژماره‌یه‌کیان هه‌یه ئێمه‌ش ژماره‌یه‌کی ترمان هه‌یه، ئه‌م سه‌رژمێریه له‌کاتی خۆی له‌ساڵی 1977 کراوه گه‌نجه‌کانی ئێمه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه یان پێشمه‌رگه بوون له‌شاخه‌کان یاخود حکومه‌ت خۆی نه‌یتوانیوه بچێته زۆر ناوچه‌ی کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، به‌پێی ئه‌م سه‌ر ژمێریه‌ی خۆمان له‌کوردستان، له‌رووی مادیه‌وه کوردستان له‌به‌شی بودجه‌ی عێراق 18 % زیاتری له‌بودجه‌ی گشتی عێراق به‌رده‌که‌وێت ". |
مه‌حمود عوسمان: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سبه‌ی شکست بخوات، ده‌بێت که‌سێکی دیکه دیار بکرێت [ 19 : 57 ] 2009 / / 18 – دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر کوتله سیاسیه‌کان له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نشووست بێنێت، ئه‌وا ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان که‌سێکی دیکه وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕێکخستنی کاره‌کان دیار بکه‌ن. له‌باره‌ی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی تازه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس، دکتۆر مه‌حمود ڕوونیکرده‌وه، ئه‌مڕۆ خوولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، که پێنج که‌س خۆیان بۆ پۆسته‌که هه‌ڵبژارد بوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، که 227 ئه‌ندام ئاماده‌ی ده‌نگدانه‌که بوون، به‌پێی ئه‌نجامه‌که ئه‌یاد سامه‌ڕائی 117 ده‌نگ و خه‌لیل جه‌دۆ 43 ده‌نگیان به ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها 40 که‌سیش کاغه‌زی سپیان دابوو، بۆیه یه‌کلایی کردنه‌وه‌و[ .،]هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ بۆ جێگره‌وه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی بۆ خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه‌ته‌وه، که بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت. مه‌حمود عوسمان گوتیشی: ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ر یه‌کێک له ئه‌یاد سامه‌ڕائی و خه‌لیل جه‌دۆ 138 ده‌نگ که ده‌کاته نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌نجومه‌ن به زیاده‌ی ده‌نگێکی دیکه‌وه وه‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وا ده‌بێته سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. سه‌باره‌ت به ده‌رنه‌چوونی هیچ یه‌کێکیان، دکتۆر مه‌حمود ئاماژه‌یدا، ئه‌و کاته ده‌بێت هه‌موو کوتله‌کان ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دانانی که‌سێکی دیکه‌ی جودا له‌و که‌سانه بۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت هه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانیش پێوه‌ی ڕازی بن. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 23 / 12 ی ساڵی ڕابردوو به فه‌رمی ده‌ستی له کارکێشایه‌وه‌و[ .،]تا ئێستاش کوتله سیاسییه‌کان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سه‌رۆکێکی نوێی ئه‌نجومه‌ن ڕێک نه‌که‌وتوون. |
ڕێژه‌ی مردنی ئاژه‌ڵی کێوی له ده‌ڤه‌ری بارزان له زیادبوون دایه [ 16 : 57 ] 2010 / / 27 - دوای 10 رۆژ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر بڵابونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار له‌ناو ئاژه‌ڵی کێوی له ده‌ڤه‌ری بارزان که به گوته‌ی تیمێکی پزیشکی به‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر به نه‌خۆشی تاعون( ) دیاری کراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ڕێگا چاره‌یه‌ک بگرنه‌به‌ر ڕێژه‌ی مردنی ئاژه‌ڵه کێویه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ 4 رۆژی ڕابردوو به ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده زیادی کردووه. ئه‌مه حه‌ڵه‌ته‌ش زیاتر بۆته مایه‌ی نیگه‌رانیی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، چونکه ده‌سته‌وه‌ستانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان جێگای پرسیاره که‌چی تاوه‌کو ئێستا ده‌بوایه کارێک بکرێ. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش کاتێک پستڕاست ده‌کرێته‌وه که له 22 / 12 / 2010 تیمێکی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای هه‌رمان و سه‌ته‌لایتی کوردستان، مه‌یدانی سه‌ردانی خالێکی دیاری کراو ده‌که‌ن، پاش دیتنی ڕێژه‌ی 11 سه‌ر حه‌یوان ته‌نیا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێک و دواتر له 26 / 12 / 2010 هه‌ر هه‌مان تیم به به‌شداریی پسپورێکی کشتوکاڵی سه‌ردانی هه‌مان ڕێڕه‌و[ .،]ده‌کات که‌چی ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌بێته 29 سه‌ر به‌م جۆره ڕێژه‌ی مردنی ئاژه‌ڵه کێویه‌کانی ده‌ڤه‌ری بارزان له 4 رۆژی ڕابردوو ده‌کرێ بلێین دوو ئه‌وه‌نده زیادی کردووه. پزیشکه‌کانی تیمی تاقیگه‌ی به‌یته‌ریی هه‌ولێر ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان به نه‌خۆشیه‌کیی مه‌ترسیدار و گوازه‌ره‌وه بو ئاژه‌ڵه‌کانی خۆماڵی داده‌نێن، بویه زۆر پێویسته‌و[ .،]هه‌رچی زووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاو بنێ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره. |
تاڵه‌بانی و مالکی هه‌یکه‌لی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانیان تاوتوێکرد [ 8 : 39 ] 2008 / / 25 - له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له به‌غدا سه‌رۆک کۆمار "جه‌لال تاڵه‌بانی" و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق "نوری مالکی"، باسی په‌یوه‌ندی نێوان کوتله جیاوازه‌کانی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی کوتله کشاوه‌کان بۆناو حکومه‌ت، هه‌روه‌ها گفتوگۆی پێشهاته سیاسی و ئه‌منیه‌کانی وڵات کرا. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک که له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه، دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ "پێنجشه‌ممه" نوری مالکی له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازی له جه‌لال تاڵه‌بانی کردوه، له دانیشتنه‌که‌یاندا باسی چه‌ند پرسێکی گرنگی وڵاتیان کردووه به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کشابوونه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌سازییه‌کانی دووباره پێکهاته‌ی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی تاوتوێ کران. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و حکومه‌ته‌ی که ئێستا نوری مالکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ژماره‌یه‌ک کوتله‌ی لێکشاوه‌ته‌وه له‌وانه، به‌ره‌ی ته‌وافوق و لیستی عێراقیه‌و[ .،]ڕه‌وتی سه‌در. |
دووزخورماتوو.. ده‌رمانخانه و پزیشکه‌کان سێ ڕۆژ مان ده‌گرن [ 12 : 18 ] 2012 / / 26 وێنه: ئه‌رشیڤ گه‌رمیان 26 نیسان / ئه‌پرێل ( ) – دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو، پزیشکێک له نزیک کیلینکه‌که‌ی تیرۆر کرا، ئه‌مرۆ ده‌رمانخانه و پزیشکه‌کانی ناوچه‌که وه‌کو هه‌ڵوێستگرتن بریان دا سێ ڕۆژ کار نه‌که‌ن و سێ داواکاری ده‌خه‌نه ڕوو. قایمقامی دووزخورماتوو، شه‌لال عه‌بدول، به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له به‌ر تیرۆرکردنی "د.هشام عه‌بدولعه‌زیز" که دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه له نزیک کیلینکه‌که‌ی خۆی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ تیرۆر کرا، ئه‌مرۆ وه‌ک هه‌ڵوێست و هاو خه‌مییه‌ک، خاوه‌ن ده‌رمانخانه و پزیشکه‌کانی شارۆچکه‌ی دووزخورماتوو بریاندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ کار نه‌که‌ن. شه‌لال عه‌بدول، هه‌روه‌ها گوتی: سێ داوکاریشیان خستۆته‌ڕوو که سه‌رجه‌میان جێبه‌جێَکراون و ئه‌وانیش، دانانی بازگه و مه‌فره‌زه‌یه له نه‌خۆشخانه و شوێنی نۆڕینگه‌کانیان و له‌سه‌ر ڕێگاکانیان. قایمقامی دووزخورماتوو، گوتی: له دوای تیرۆرکردنی پزیشکه‌که، چه‌کداره‌کان هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام سێ که‌س ده‌ستگیر کراون که گومان ده‌کرێت ده‌ستیان له ڕووداوه‌که هه‌بێت. سیروان حه‌سه‌ن/م.ش |
17 . 03 . 2011 شـا عه‌بدوڵڵای سعودی په‌یمان ده‌دات چاکسـازی له وڵاته‌که‌یدا بکات له لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵای سعودی هه‌وڵ ده‌دات شه‌پـۆلی ئه‌و نائارامیـیه‌ی وا به‌رۆکی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه به دور ڕابگرێت و به به‌های ملیاره‌ها دۆلار بۆ خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی و ده‌رفه‌ته‌کانی کار و هه‌روه‌ها خانووبه‌ره پـێشـکه‌ش به هاوڵاتیانی خۆی ده‌کات و به‌ڵێنی چاکسـازی سیاسیش ده‌دات. ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی و له وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنیدا شـا عه‌بدوڵڵا سـتایشی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاتی کرد بۆ هاوکاریکردنیان له ڕاگرتنی ئۆقره‌و[ .،]ئارامی وڵات له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی نێو شـانشینی سـعودی. |
بکوژانی لاوێکی بیست ساڵان ده‌ستگیرکران [ 20 : 53 ] 2008 / / 16 – سه‌نگه‌ر عه‌لی / گه‌رمیان - به‌رِێوبه‌ری به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌لار له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی باندێکی بکوژی لاوێکی ته‌مه‌ن بیست ساڵی ڕاگه‌یاند که زیاتر له ساڵێک له‌مه‌و به‌ر له لایه‌ن باندێکی سێ که‌سیه‌وه دوای ڕفاندنی کوژرابوو. ئه‌مرِۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوبه‌ری به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌لار موقه‌ده‌م لوقمان سابر شوکر ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا لاوێکی ته‌مه‌ن بیست ساڵ له خانه‌قین دوای ڕفاندنی کوژرابوو هێزه‌کانی پۆلیس توانیان بکوژی ئه‌و لاوه ئاشکرابکه‌ن و دوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتووه بکوژه‌کان ته‌نها بۆ بردنی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئه‌و لاوه‌یان کوشتووه. گوتیشی: ئه‌و بانده، سێ که‌س بوون و دوانیان به‌ناوه‌کانی (ج.م.) ،(س.ع.) ده‌ستگیرکراون و دانیان ناوه به تاوانه‌که‌یاندا و به گوێره‌ی ماده‌ی 406 ی یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیرکراون و که‌سی سێیه‌میشیان چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا له یۆنان ده‌ژی و داواده‌که‌ین حکومه‌تی هه‌رێم له ڕِێگه‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی بدات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له نیسانیی ساڵی ڕابردوو له خانه‌قین دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار لاواێکی ته‌مه‌ن بیست ساڵ له لایه‌ن سێ که‌سه‌وه به بلۆک و په‌ت کوژرا بوو. |
ئۆباما به‌ڵێنیدا کۆتایی به جه‌نگی عێراق بێنێت [ 11 : 30 ] 2008 / / 29 - پاڵیۆراوی دیموکراتییه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی دا کۆتایی به جه‌نگی عێراق بێنێت. سایتی هه‌واڵی "رۆێته‌رز" بڵاویکرده‌وه، پاڵیۆراوی دیموکراتییه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما" له‌به‌رده‌م 75 هه‌زار له جه‌ماوه‌رکه‌ی به‌ڵێنی دا که له چوارچێوه‌ی "هه‌ستکردن به به‌رپرسارێتی" کۆتایی به جه‌نگی عێراق بێنێت، به‌ڵام ڕایگه‌یاند، که به‌رده‌وامی به قه‌ڵاچۆکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی "قاعیده" له "ئه‌فغانستان" ده‌دات و له‌مباره‌شه‌وه ئاماده‌ی به‌کارهێنانی هێز ده‌بێت، گه‌ر پێویست بکات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "باراک ئۆباما" ڕایگه‌یاند، وه‌کو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان هه‌رگیز به‌رگریکردن له گه‌له‌که‌م ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانمان له پێناو ئه‌رکێکی ڕوون و پابه‌ندبوونێکی پیرۆز ڕه‌وانه ده‌که‌م. سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ناوه‌کی "ئێران"ـیش پاڵیۆراوی دیموکراتییه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما" ڕایگه‌یاند، ڕێگه‌یه‌کی دپلۆماتکاری بوێرانه‌ی ڕاسته‌خۆ که ڕێگه له ده‌ستکه‌وتنی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران بگرێت، ده‌گرینه به‌ر. |
ڕه‌فسنجانی: دیاریکردنی واده‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران هیچ مانایه‌کی نییه [ 17 : 50 ] 2008 / / 25 - سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی ڕایگه‌یاند، دیاریکردنی واده‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا هیچ مانایه‌کی نییه‌و[ .،]پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ دانوستان و وتوێژ بێته ئاراوه. له وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا که له تاران پێشکه‌شیکرد سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی گوتی: وڵاتانی زلهێزی جیهان به فشار خستنه سه‌ر تاران ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی له دژی چالاکی ئاشتیخوازانه‌ی ناوه‌کی ئێران بورژێنن. گوتیشی: ئێمه وه‌کو کۆماری ئیسلامی ئێران له شه‌رِی هه‌شت ساڵه‌ماندا له‌گه‌ڵ عێراق هیچ کاتێک په‌نامان بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی نایاسای نه‌بردووه‌و[ .،]به بنه‌ما ئایینی و مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆمانه‌وه پابه‌ندین و هه‌رگیز هه‌وڵی به‌کارهێنانی چه‌کی نایاسایی ناده‌ین. ڕوونیشیکرده‌وه، تاران به‌رده‌وام خواستی خۆی له باره‌ی هێنانه ئارای چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه بۆ دۆسیه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی خواستووه‌و[ .،]ئێستاش ده‌رفه‌تی دانوستان و وتوێژی زیاتر ماوه. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌ه‌کرد، دیاریکردنی ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیازه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا کارێکی دروست نییه‌و[ .،]هیچ مانایه‌کیی نییه. ڕۆژی 19 ی ئه‌م مانگه ڕێکخه‌ری کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی گروپی( 5 + 1 )(ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا) له ژنێف له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆکی شاندی دانوستانکاری تاران کۆبوونه‌وه‌و[ .،]وڵاتانی ( 5 + 1 ) ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران ده‌ستنیشانکرد. |
05 . 06 . 2009 ده‌نگۆی ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌یه گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی ناردووه‌و[ .،]تیایدا ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشـتیکردنی لیستی کوردسـتانی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتاندا، ده‌نگۆی خۆئاماده‌کردن بۆ ده‌ست له‌کارکشـانه‌وه له پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیـک له دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ئاشـکرای کردووه که له‌م هه‌فته‌یه‌دا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح واز له پـۆسـته‌که‌ی ده‌هێنێت و خۆی یه‌کلایی ده‌کاته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی‌کردنی لیستی کوردسـتانی له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتاندا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 2 : 35 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 06 - 06 - 4 - 89234557 / 955271 . |
سلێمانی ... سێ که‌س ده‌ستگیرکران [ 19 : 01 ] 2007 / / 06 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی – له گه‌ره‌کی "به‌کره‌جۆ"ی شاری سلێمانی 3 که‌س به‌تۆمه‌تی دزیکردن ده‌ستگیرکران، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ئاژانسی (په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند : " دوای ئه‌وه‌ی بڕێکی زۆر کیبڵ له گه‌ڕه‌کی "به‌کره‌جۆ" دیارنه‌ماوه هێزه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی "به‌کره‌جۆ" هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانییان داوه‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا 3 گه‌نج به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیرکراون لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ". سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند :" هه‌رسێکیان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌و[ .،]به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵیاندا دۆسیه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان کراوه. |
سوپه‌رمان له به‌رژه‌وه‌ندیی هابیت پاشه‌کشه ده‌کات [ 18 : 05 ] 2011 / / 25 هه‌ولێر 25 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – کاتی نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مایی سوپه‌رمان به هۆی هاوکات بوونی له‌گه‌ڵ نمایشی فیلمی هابیت خرایه دواوه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، سوپه‌رمان؛ پۆڵای ڕاسته‌قینه، مانگی ( ته‌مموز / یۆلیۆی 2013 ) نمایشده‌کرێت، به‌ڵام پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو که مانگی (کانوونی دووه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2012 ) نمایشده‌کرێت. کۆمپانیای برایانی وارنێرز به هاوکاریی کۆمپانیای دی سی کامیکز و جێرێمی سیگل به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌یان له ئه‌ستۆیه. به‌شی پێشووی فیلمی ئه‌م گه‌وره پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه به ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپه‌رمان له ساڵی 2006 دا به‌و داهاته به‌رچاوه‌ی که وه‌ده‌ستیهێنا، به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیای برایانی وارنێرزی هاندا تا به‌شێکی تازه‌ی لێ به‌رهه‌مبێنن. کومپانیای برایانی وارنێرز و لێجێندری پیکچه‌رز ڕایانگه‌یاند که هێنری کاویل ڕۆڵی سوپه‌رمان ده‌گێڕێت له‌م به‌شه تازه‌یه‌دا که ناوی پۆڵای ڕاسته‌قینه‌یه. ئه‌م ئه‌کته‌ره به‌ریتانییه ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌یه، ئه‌کته‌رێکی ناسراو نیه، به‌ڵام یه‌کێک بوو له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که کاندید کرابوو بۆ ڕۆڵگێڕان له فیلمی به‌تمه‌ن ده‌ستپێده‌کات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌ڵنه‌بژێردرا. کۆمپانیای برایانی وارنێرز ڕایه‌گه‌یاندووه که شوێنی وێنه گرتنی ئه‌م به‌شه تازه‌یه‌ی سوپه‌رمان ناوچه‌ی ئالبێرتای که‌نه‌دایه. مه‌سعود.م |
سۆزناما کارێ پیشه‌یی یێ ڕۆژنامه‌ڤانی هاته گه‌نگه‌شه‌کرن [ 15 : 40 ] 2010 / / 02 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– ڕوونشتنه‌کا ڤه‌کری یا تایبه‌ت ل سه‌ر ده‌قێ ڕه‌شنڤیسێ ل لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکایێ هاته گێران. پشتی چه‌ند مه‌هان ژ به‌لاڤکرنا ده‌قێ ڕه‌شنڤیسا سۆزناما پیشه‌یی یا کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی ل هه‌رێما کوردستانێ کو مینا ده‌ست پێشخه‌ریه‌کێ ژ لایێ جڤاتا سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ ڤه هاتیه وه‌شاندن و پێشتر ل سه‌ر ژماره‌کا زۆرا ڕۆژنامه‌ڤانێن کورد و ته‌خا بژاره‌یا ڕه‌وشه‌نبیر و مه‌دیاکاران ب ڕێ جڤاتا سه‌ندیکایێ و تایێن وێ ل هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی و که‌رکووک و مووسل و به‌غدا هاتیه به‌لاڤکرن، ڕوونشتنه‌کا ڤه‌کری یا تایبه‌ت ل سه‌ر ده‌قێ ڕه‌شنڤیسێ ل لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکایێ هاته گێران. ڕه‌قیب مه‌حموود ئه‌ندامێ ده‌سته‌یا کارگێر یا لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکایێ تایبه‌ت ب ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند "روونشتن دوهی پێنجشه‌مبی ل باخچێ لقێ دهۆک یێ سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ هاته گێران و نزیکی " 60 " ڕۆژنامه‌ڤانان ژ گشت ده‌زگه‌هێن ڕاگه‌هاندنێ ل سه‌رانسه‌ری پارێزگه‌ها دهۆکێ تێدا به‌رهه‌ڤببوون". گوت ژی "رۆژنامه‌ڤان خدر دۆملی کورتیه‌ک دا سه‌ر بابه‌تی و چه‌ند نموونێن زندی ل سه‌ر سۆزنامێن کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی ل جیهانا سه‌ده‌م به‌رچاڤکرن وه‌ک پێداچوونه‌کا مێژۆیی و مفا وه‌رگرتن ژوان سه‌ربۆران هاته کرن و ڕوونکرێن پێدڤی ل سه‌ر هه‌ر ده‌هـ خالێن سه‌ره‌کی یێن ڕه‌شنڤیسا پرۆژه‌یی کرن وه‌کی ده‌ست پێکه‌ک بۆ ده‌وله‌مه‌ندکرن بۆ ڤی پرۆژه‌یی و پێداچۆنه‌کا بله‌ز دناڤا وان خالان دا کر بۆ هندێ ئاماده‌بویی بشێن بیر و بۆچوونێن خو و هزرێن نوو ل به‌رچاڤ بکه‌ن. ڕه‌قیب مه‌حموود گوت "ل دووماهیا ڤێ ڕوونشتنێ نزیکی " 20 " ڕۆژنامه‌ڤانان بۆچوونێن خو و هزر و بیرێن خو ل دور ڕه‌شنڤیسا سۆزناما پیشه‌یی یا کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی ل هه‌رێما کوردستانێ دیارکرن و پێتری " 70 " خالێن گرنگ هاتنه تۆمارکرن ب ئارمانجا دووباره دارشتن و چاپکرنا وان ژبۆ هندێ دا بۆ جڤاتا سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ بهێنه بلندکرن و دگه‌ل تێبینی و دیتنێن ڕۆژنامه‌ڤانان ل جڤاتا سه‌ندیکایێ و تایێن دی یێن سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌ڤانێن کوردستانێ بهێنه خرڤه‌کرن و ده‌قێ دووماهیێ یێ سۆزناما پیشه‌یی یا کارێ ڕۆژنامه‌ڤانی ل هه‌رێما کوردستانێ بهێته دارشتن و ب باشترین شێوه بکه‌ڤیته به‌ر ده‌ستێ ته‌خا ڕاگه‌هاندنکار. |
تورکیا ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدای ئیدانه کرد [ 10 : 37 ] 2009 / / 26 _ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێی به‌غدای مه‌حکوم کرد و ڕایگه‌یاند، کوشتنی هاووڵاتیانی عێراق هیچ پاساوێکی نییه. به‌گوێری ڕاپۆرتی ئاژانسی ئانادۆلی تورکی، ئه‌ردۆگان که ئێستا به سه‌ردانێکی فه‌رمی له پاکستانه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نووری مالکی سه‌ره‌خۆشی له حکوومه‌ت و خه‌ڵکی عێراق کرد. ئه‌ردۆگان ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ پێشوازیکردن له برینداره‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه پێشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌ردوو وڵات کرده‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی تێرۆریستان. له میانه‌ی ئه‌و په‌یه‌ه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا مالکی سوپاس ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تورکیای به‌رامبه‌ر به عێراق کرد. |
کۆمپانیای گرانتی ئه‌مه‌ریکی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کوردستان ده‌کات [ 19 : 07 ] 2009 / / 27 - کۆمپانیای گرانت تورنتونی ئه‌مه‌ریکی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری کۆمپانیاکانی کوردستان ده‌کات. دکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای گرانت تورنتونی ئه‌مه‌ریکی کرد که له‌به‌رێزان جیڤری زی جونستون به‌رێوه‌به‌ری گشتی و پاکیزا ئه‌لیکسندر جێگری به‌رێوه‌به‌ر و ڕاوێژکاری سه‌ره‌کی کۆمپانیاکه پێکهاتبوون. له‌دیدارێکدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای گرانت تۆرنتۆنی ئه‌مه‌ریکی پوخته‌یه‌کی له‌باره‌ی کار و چالاکیه‌کانی کۆمپانیاکه‌یان خسته ڕِوو که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا خه‌رجی پێویستیان بۆدابینکراوه بۆئه‌وه‌ی هاوکاری گه‌لانی عیراق بکه‌ن له‌رِووی پێشکه‌شکردنی ڕاوێژی دارایی و هاوکاری کردنی کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌کوردستان کاری وه‌به‌رهێنان بکه‌ن ئه‌مه بێجگه له هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی کوردستان بۆ هه‌ر جۆره ئاسانکاریه‌ک چ له‌رِووی ڕاوێژکردن یا جێبه‌جیَ کردنی پرۆژه‌کان دابێ. له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری شاندی ناوبراو ده‌ربرِی و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌رای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌می به‌لاَم توانی هه‌نگاوی باش له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌که بنیَ و پێویستی زیاتری به‌هاتنی کۆمپانیا به‌ناوبانگ و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کان له‌لایه‌ک و په‌ره‌پێدانی توانای کارمه‌ندانی ناوخۆیی هه‌یه‌و[ .،]هیوای خواست کۆمپانیای ناوبراو بتوانن له‌مروه‌وه هاوکاربن. |
ب هه‌لکه‌فتا نه‌ورۆزێ ئاهه‌نگه‌ک ل گۆتنبێرگ دێ برێڤه بچیت [ 9 : 43 ] 2012 / / 19 ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، یه‌کێک له گۆرانیبێژه به‌شداربووه‌کانی ئاهه‌نگه‌که هه‌ولێر 19 ئازار/ مارس ( )- ب هه‌لکه‌قتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ و ب پشکداریا ژماره‌کا سترانبێژێن به‌رنیاسێن کورد، ئاهه‌نگه‌ک ل باژێرِێ گۆتنبێرگ دێ بهێته سازکرن. د ڤێ ئاهه‌نگێ دا هه‌ر ئێک ژ سترانبێژێن کورد میکائیل، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، ڕۆژ که‌ریم و بڵند عه‌بدوڵڵا و هه‌ر ئێک ژ موزیکڤانان هه‌لبه‌ست سه‌لاح، شێردل و پاشا، پشکدارن. ئه‌ڤ ئاهه‌نگه‌ل[ .،] 31 ئازار/ مارس، ل باژێرێ گۆتنبێرگ ل سوید، بو ڕه‌ڤه‌ندا کوردی ل ئه‌وروپا دێ بهێته سازکرن. د هه‌لکه‌فت و ساڵڤه‌گه‌رِێن کوردی‌دا، سالانه ڕه‌ڤه‌ندا کوردی ل وه‌لاتێن بیانی ئاهه‌نگ و ڕێوره‌سمان ساز دکه‌ن. بریار ئه‌وه ژی ئه‌ڤسال ب هه‌لکه‌فتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ و هه‌لکه‌فتێن مه‌ها ئادارێ دا، چه‌ند ئاهه‌نگ و ڕێوره‌سمه‌ک ژ ئالیێ ڕه‌ڤه‌ندا کوردی بهێنه سازکرن. پ. ف |
دوو کورته فیلمی حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان له زانکۆی تاران نمایش کرا [ 14 : 54 ] 2007 / / 23 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمه‌کانی "بیرووڕای هاوبه‌ش" و " 3 خوله‌ک و 18 چرکه بێده‌نگی پیاوی تورکمان" له ده‌رهێنانی توێژه‌ری ناوداری کورد حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان له میانه‌ی کۆڕی مرۆڤناسی ته‌سویری له ته‌لاری ئیبنی خه‌لدوونی کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کۆڕی مرۆڤناسی ته‌سویری له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مرۆڤناسی ئێران و کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ته‌لاری ئیبنی خه‌لدوونی کۆلێژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو. له میانه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا دوو کورته فیلمی توێژه‌ری ناوداری موزیکی ئێران و کوردستان حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان به ناوه‌کانی "عقاید مشترک" واته "بیرووڕای هاوبه‌ش" و " 3 دقیقه‌و[ .،] 18 سانیه سکوت مرد ترکمن" واته " 3 خوله‌ک و 18 چرکه بێده‌نگی پیاوی تورکمان" له ڕۆژی دووه‌م نمایش کرا و له کۆتاییدا ده‌رهێنه‌ری ئه‌م کورته فیلمانه به هاوبه‌شی دیکۆمێنت سازی ناوداری ئێران محه‌مه‌د ڕه‌زا ئه‌سڵانی له سه‌ر چۆنییه‌تی ساز کردن و هه‌روه‌ها لایه‌نی ته‌سویری فیلمه‌کان هاتنه ئاخاوتن. له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا خوێندکاران سه‌باره‌ت به‌م فیلمانه پرسیاریان ئاراسته‌ی ده‌رهێنه‌ر حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان کرد و ئه‌ویش به وردی وڵامی پرسیاری خوێندکارانی دایه‌وه. هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له کورته فیلمی "بیرووڕای هاوبه‌ش" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان. وێنه‌گر و ده‌نگهه‌ڵگر: محه‌مه‌د ڕه‌حیمی. یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: له‌یلا نوقلی. مونتاج: سومه‌یه شامحه‌مه‌دی. به‌رپرسی به‌رهه‌م: مه‌سعود هێمه‌تیان. به‌رهه‌مهێنه‌ر: پوپه‌ک عه‌زیم پوور. ماوه: 19 خوله‌ک و 32 چرکه. پوخته‌ی سیناریۆی کورته فیلمی "بیروورای هاوبه‌ش": کامێرا ده‌چێته نێوان هه‌ندێک له دانیشتووانی گوندێک له باکووری ئێران، ئه‌وان بێی ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌نه کامێراکه، سووده‌کانی خۆیان بۆ یه‌کتری ده‌گێڕنه‌وه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له کورته فیلمی " 3 خوله‌ک و 18 چرکه بێده‌نگی پیاوی تورکمان" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان. گێڕه‌وه‌ر: قلیچ ئه‌نوه‌ری. وێنه‌گر و ده‌نگهه‌ڵگر: له‌یلا نوقلی. مونتاج: سومه‌یه شامحه‌مه‌دی. به‌رپرسی به‌رهه‌م: مه‌سعود هێمه‌تیان. به‌رهه‌مهێنه‌ر: پوپه‌ک عه‌زیم پوور. ماوه: 5 خوله‌ک و 5 چرکه. پوخته‌ی سیناریۆی کورته فیلمی " 3 خوله‌ک و 18 چرکه بێده‌نگی پیاوی تورکمان": پیاوێکی تورکمان ته‌نیا ڕووبه‌رووی کامێڕا دانیشتووه. له ماوه‌ی ئه‌م 3 خوله‌ک و 18 چرکه‌یه‌دا بێده‌نگه. |
سلێمانی... هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له که‌موکورییه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه [ 9 : 16 ] 2008 / / 01 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئێمیلێکی تایبه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له که‌موکوری و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ده‌زگاکانی ئاگاداربکه‌نه‌وه. به‌پێی نوسراوی ژماره 6 ی به‌رێوه‌به‌رێتی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌کاتی هه‌ست کردن به که‌موکوری، گه‌نده‌ڵی، دیارده‌ی دزێو‌و قێزه‌ون هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئیمه‌یلی @ . وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و[ .،]له‌ئیمه‌یله‌که‌شدا باشتروایه ناونیشان یان ژماره‌ی مۆبایل بنوسرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی به‌دواداچون و لێپێچینه‌وه‌کان ئاگاربکرێته‌وه. نوسراوه‌که ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه، ئه‌م ئیمه‌یله ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌که‌موکوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سنوری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه ، نمونه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی پۆلیس و هاتوچۆ و سه‌فه‌رو ڕه‌گه‌زنامه‌و[ .،]به‌رگری شارستانی و به‌رگری فریاکه‌وتن و خۆجێیه‌تی و پارێزگای سلێمانی و قایمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌کان و ته‌واوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، ئه‌م ئیمه‌یله ده‌بێته پردێکی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و وه‌زاره‌تی ناوبراو" . |
26 . 09 . 2008 دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له مشـتومڕه‌که‌ی شه‌وی هه‌ینی نێوان مه‌ککه‌ین و ئۆباما ده‌کات شه‌وی هه‌ینی سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و سـیناتۆر باراک ئۆباما کاندیدی دیموکراته‌کان له زانکۆی میسـیسـیپـی له شـاری ئۆکسـفۆردی سـتانی میسـیسـیپـی یه‌که‌م مشـتوڕی خۆیان بۆ پـێشـبڕکێی سـه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام دا. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆری نیویۆرک سـازکردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 5 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 09 - 27 - 4 - 89219517 / 952452 . |
هیچ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ لێخۆشبونی قه‌رزی کاره‌با له ئارادا نیه [ 8 : 50 ] 2012 / / 10 ڕاپه‌ڕین 10 حوزێران/ یۆنیۆ ( ) - سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی بڕی قه‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان له‌سه‌ر هاوبه‌شانی کاره‌با ئاشکرا ده‌کات و ده‌شڵێت: هیچ به‌رنامه‌و پلانێک بۆ لێخۆشبوونی ئه‌و قه‌رزه له ئارادا نیه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای سلێمانی، هیوا عه‌بدوڵڵا، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی کاره‌با که دام و ده‌زگای حکومیشیان تێدایه نزیکه‌ی 8 ملیار دینار قه‌رزداری کاره‌بان که مانگانه پاره‌که‌یان نه‌داوه و به‌سه‌ریاندا که‌ڵه‌که‌بووه‌ته‌وه". گوتیشی، به‌رده‌وام ئه‌و قه‌رزدارانه‌مان ئاگادارکردوه‌ته‌وه که قه‌رزه‌کانیان بده‌ن و هه‌رچه‌ند زۆربه‌یان به‌ده‌میه‌وه هاتوون و قه‌رزه‌که‌یان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌و قه‌رزدارانه ماون که قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه. باسی له‌وه‌شکرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پاره‌ی قه‌رزه‌که زۆره و هاوبه‌شی وا هه‌یه زیاتر له ملیۆنێک دینار قه‌رزداره، له‌وانه‌یه به جارێک توانایی دانه‌وه‌ی نه‌بێت بۆیه پێمانڕاگه‌یاندوون که به‌گوێره‌ی بڕی قه‌رزه‌که به قیست ده‌توانن مانگانه قه‌رزه‌که‌یان بده‌نه‌وه. هیوا عه‌بدوڵڵا ده‌لڕێ: به‌هۆی زۆری بڕی قه‌رزه‌که له لایه‌ک و تێچوی بڕی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌باش به تایبه‌ت که له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌وه به‌رهه‌م دێت، ناتوانن له‌و قه‌رزانه خۆشبن و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاره‌بای هه‌رێمه‌وه له ئارادانیه. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ش.ب |
ڕێکخراوی فاو هۆشداری په‌ره‌سه‌ندنی برسییه‌تی ده‌دات [ 17 : 35 ] 2009 / / 24 - ڕێکخراوی فاو ڕایگه‌یاند، ده‌بێت تا ساڵی 2050 ڕێژه‌ی به‌رهه‌مێهانی خۆراک بۆ % 70 زیاد بکات، بۆ ئه‌وه‌ی برسییه‌تی زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی (رۆژنامه‌ی شه‌رقولئوه‌سه‌ت)له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕێکخراوی فاو هاتووه، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2050 به هۆی زیادبوونی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی به نزیکه‌ی 2 . 1 ملیار، ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانی خۆراک به ڕێژه‌ی % 70 زیاتر بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانی گۆشت بۆ ئه‌و ساڵه 200 ملیۆن ته‌ن زیاتر له ڕێژه‌ی ئێستا بێت و بگاته 470 ملیۆن ته‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێکخراوی فاو، کۆنگره‌یه‌ک بۆ شاره‌زایانی بواره‌که له 12 و 13 تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ ساز ده‌کات بۆ گه‌ڕان به دوای ستراتیژییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌و[ .،]بڕیار وایه ئه‌و کۆنگره‌یه له ژێر ناوی (چۆن جیهان له 2050 نان بده‌ین؟) بێت. هه‌روه‌ها ڕێکخراوی فاو ڕایگه‌یاندووه تا 2050 ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه بێ خۆارکن ده‌گاته 370 ملیۆن که‌س و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی % 5 دانیشتوانی گۆی زه‌وی له‌و ساڵه‌یه. |
فیلمێک له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی له فیستیڤاڵی فه‌جر نمایش کرا [ 12 : 12 ] 2009 / / 09 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ خه‌شه‌ویستی" له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی ئیبراهیم فروزش، له به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی، له به‌شی کێبڕکێی فیلمه بڵنده‌کانی سینه‌مای ئێران له 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر، له سینه‌ماکانی شاری تاران نمایش کرا. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "زمانی برای دوست داشتن" واته "کاتێک بۆ خه‌شه‌ویستی" له وێنه‌گرتنی توره‌ج ئه‌سڵانی و له ده‌رهێنانی ئیبراهیم فروزش له به‌شی "سودای سیمرغ" واته به‌شی کێبڕکێی فیلمه بڵنده‌کانی سینه‌مای ئێران، له 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر، له سینه‌ماکانی شاری تاران نمایش کرا، له‌وانه: ئافریقیا، ئازادی، ئه‌ریکه‌ی ئێرانیان، ئیستقلال، فه‌رهه‌نگ 1 ، فه‌رهه‌نگ 2 ، جه‌وان 1 ، ماندانا، موزه، ڕازی، سپێده، شاری فه‌ره‌نگ و زنده‌گی 1 و 2 . جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ خه‌شه‌ویستی" بۆ یه‌که‌م جار له به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌شی کێبڕکێی 22 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له سینه‌ماکانی شار و شارۆچکه‌کانی پارێزگای هه‌مه‌دان نمایش کرا و له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا خه‌ڵاتی پڕبایه‌خی به‌ده‌ستهێنا. سیناریۆی "کاتێک بۆ خۆشه‌ویستی" چیرۆکی منداڵێکی که‌م ئه‌ندام ده‌گێڕێته‌وه که له‌گه‌ڵ دایک و باوک و برا چکۆله‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. هه‌وڵی ئه‌م منداڵه بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری به تایبه‌ت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌لومه‌رج و بارودۆخی جۆراوجۆر له ژیانی ئه‌م که‌سانه پێک دێنێت. جێی ئاماژه پێدانه تووره‌ج ئه‌سڵانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوو کورته فیلمی دیکۆمێنتی به ناوه‌کانی "چه سر سبز بود دره ما" واته "چه سه‌ر سه‌وز بوو شیوو دۆڵی ئێمه" له ده‌رهێنانی فریشته جوغه‌تایی و کورته فیلمی "حباب سرد" واته "بلۆقی سارد" له ده‌رهێنانی ئه‌میر جوغه‌تایی له به‌شی کێبڕکێی فیلمه دیکۆمێنتییه‌کانی سینه‌مای ئێران له 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر بۆ وه‌رگرتنی سمورغی بلوورینی به‌شی ده‌رهێنان کاندید کراوه. |
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتاران، ده‌سته‌ی باڵا ده‌ستنیشان کرا [ 21 : 48 ] 2010 / / 29 - له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتارانی کوردستان که زیاتر له 250 ئه‌ندام تێیدا ئاماده بوون، ده‌سته‌ی باڵای ئه‌م یه‌کێتییه دیاری کرا. "نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا" سه‌رۆکی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتارانی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه به ڕادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی کوردستان که بڕیار بوو کاتژمێر 10 ی به‌یانی به‌ڕێوه‌بچێت، به هۆی کووبه‌نه‌وه‌ی تایبه‌ت په‌رله‌مان، کاتژمێر 2 ده‌ستی پێ‌کرد. نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا گوتی: له سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له گوتارێک‌دا باسی دۆزی ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردستان و ڕۆڵی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتارانی کوردستان کرد و دواتر دوو ڕاپۆرتی گشتی و دارایی پێشکه‌ش کرا. سه‌رۆکی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتاران گوتی: دوای پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرته‌که، په‌رله‌مانتاران بیر و ڕای خۆیانیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی و ئاڵ و گۆڕی دید و بۆچوونه‌کانیان کرد، که چه‌ندین پێشنیار و ڕاسپرده‌ی لێ که‌وته‌وه. نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا ئاشکرای کرد: ئه‌م ڕاسپردانه که پێک هاتبوو له هه‌ندێک هه‌موار کردن سه‌باره‌ت به یاساکه‌و[ .،]په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بواری دیکه‌و[ .،]ئه‌مانه هه‌مووی بوونه ڕاسپرده‌ی کار کردنی ئاینده‌ی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتارانی کوردستان. ناوبراو گوتی: دواتر یه‌کێتیی په‌رله‌مانتاران، هه‌ڵبژرادنی ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا به پابه‌ندی کار بکه‌ن، له ئه‌نجام دا لیستێک به 11 که‌س ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی برده‌وه. سه‌رۆکی په‌رله‌مانتاران گوتی: ئه‌م ده‌سته‌یه پێک هاتووه له نێعه‌مه‌ت عه‌بدوڵڵا، جه‌لال خۆشناو، حه‌مه‌عه‌لی تۆفیق، خه‌لیل ئیبڕاهیم، زانا ڕۆستایی، که‌ریم به‌حری، نه‌هلا محه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا، نه‌جات یاسین نه‌جار، مامۆستا ڕه‌ئووف و ئه‌حمه‌د عه‌لی عومه‌ر، که تیێدا دوو ئه‌ندامی یه‌کێتیی په‌رله‌مانتارانی دهۆک بوون و هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی ئیحتیاته. نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند: له‌م کۆنگره‌یه‌دا زیاتر له 250 ئه‌ندام به‌شدار بوون و سبه‌ی جارێکی دیکه ئه‌م یه‌کێتییه کۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و به‌رپرسی دارایی که له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵاوه هه‌ڵده‌بژێردێن، ئه‌مه‌ش بۆ کاروباری ڕه‌سمییه، ئه‌گینا کاره‌کان به ڕاوێژکاریی نێوان هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌نجام ده‌درێن. |
خولی عێراق .. دهۆک تووشی دۆرِانێکی تر هات [ 8 : 27 ] 2011 / / 21 – دوێنێ یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پازده‌ی خولی عێراق – گرووپی یه‌که‌م له تۆپی پێ به‌رِێوه‌چوو و تێیدا دهۆک (خاوه‌نی نازناوی وه‌رزی ڕابردوو) تووشی دۆرِانێکی تر هات، ئه‌مجاره‌یان له ده‌روه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێکی بێ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ کاره‌با دۆرِا. به‌م ئه‌نجامه، کۆی خاڵه‌کانی دهۆک هه‌ر له 19 خاڵ مایه‌وه‌و[ .،]له پله‌ی هه‌شته‌می گرووپه‌که‌ی دێت، کاره‌با کۆی خاڵه‌کانی گه‌یشته 25 خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌مه. ئه‌نجامی یارییه‌کانی تری دوێنێی ئه‌م گرووپه، ڕومادی – شورته ( 2 - 1 )، نه‌فت – دیاله ( 1 - 0 )، که‌رخ – موسڵ ( 2 - 1 )، سه‌ناعه – سامه‌رِا ( 3 - 1 ). پاش ته‌واوبوونی یارییه‌کانی دوێنێ، هه‌ولێر له پێشه‌نگه به 28 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پێش سه‌ناعه‌یه، به‌ڵام هه‌ولێر 11 یاری کردووه‌و[ .،]سه‌ناعه 13 یاری، زاخۆ له پله‌ی سێیه‌م دێت به 27 خاڵ، که‌رخ له پله‌ی چواره‌م دێت به 25 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له پێش کاره‌با دێت، نه‌فت 24 خاڵی هه‌یه، شورته 19 خاڵ، دهۆک 19 خاڵ، ڕومادی 15 خاڵ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 14 خاڵ، دیاله 14 خاڵ، موسڵ 14 خاڵ، سامه‌رِا 9 خاڵ، جه‌یش 6 خاڵ. |
ئه‌فغانستان...زیاتر له 20 چه‌کدار کوژران [ 11 : 02 ] 2009 / / 07 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان ڕایگه‌یاند، له میانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، 25 چه‌کدار کوژران. به پێی هه‌واڵی "فرانس 24 " ژه‌نه‌راڵ د‌یڤید مکیرنان فه‌رمانده‌ی هێزی فره‌ره‌گه‌زه‌کان له ئه‌فغانستان، ڕوونیکرده‌وه، که دوێنێ هێزێکی هاوبه‌شی (ئه‌فغانی و فره‌ره‌گه‌زه‌کان) به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی، پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازییان له ناوچه‌ی بلا بۆلۆک له‌ویلایه‌تی فه‌ره‌ح (رۆژئاوای ئه‌فغانستان) ئه‌نجامدا و توانیان 25 چه‌کدار بکوژن. |
21 . 01 . 2010 جۆرج میچڵ ده‌ست به هه‌وڵێـکی نوێی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌کات جۆرج میچڵ نێردراوی تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گاته ناوچه‌که، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ده‌سـتپـێکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی. هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو گاڵته‌ی به فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجه پـێشـه‌کیـیانه‌ی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کان دایده‌نێن. له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت بێـرگه‌ر له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه‌و[ .،]هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه. جۆرج میچڵی نێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به جیا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی وا کۆده‌بێته‌وه، وه‌ک هه‌و‌ڵێک بۆ وه‌گه‌رخستنه‌وه‌ی وتوویژه چه‌قیوه‌کانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوراست. فه‌ڵه‌ستینیه‌کان گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندن ڕه‌تکردۆته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی ئیسرائیل به ته‌واوی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی جو‌له‌که نشین ڕاده‌گرێت.هه‌روه‌ها فه‌ڵه‌ستینیه‌کان پێشنیازی ئیسرائیلیان بۆ ڕاگرتنی نیمچه‌یی له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌تکردۆته‌وه. له‌و ده‌مه‌ی میچڵ گه‌یشته هه‌رێمه‌که، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو به‌هۆی مه‌رجه نابه‌جێکانیان گاڵته‌ی به فه‌له‌ستینیه‌کان کرد: ئیسرائیل هه‌وڵی داوه که فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ڕاکێشێته ژێر سایه‌ی وتووێژ، فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌رز فڕیون و ده‌ستبه‌ردار نابن. خه‌ڵکان ده‌یانه‌وێت له به‌رز فرینه بێنه خواره‌وه‌و[ .،]ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام تا داوای هاتنه خواره‌وه‌یان لێ بکرێت، فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌رزتر ده‌فڕن. ناتانیاهو ئه‌ویش مه‌رجی نوێی توندی خۆی دیاری‌کرد و ده‌ڵێت به گوێره‌ی هه‌ر سه‌ودایه‌کی ئاشتی ده‌بێت ئیسرائیل له‌شکری خۆی له که‌ناری خۆرئاوا له‌گه‌ڵ سنووری ئه‌رده‌ندا بهێڵێته‌وه. گوتی ئه‌م کاره پێویست بوو بۆ ڕێگرتن له میلیشیا فه‌ڵه‌ستینیه‌کان موشه‌ک نه‌گرنه ئۆرشه‌لیم و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیل. ڕێگه‌یه‌ک هه‌یه که کاریگه‌رانه به‌ربه‌ستکردنی به قاچاخ‌بردنی موشه‌ک و چه‌کی دیکه‌ی پێ‌بکرێت. له حاڵه‌تی یه‌کلاکردنه‌وه له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا ئه‌و کاره پێویستی به هه‌بوونی ئیسرائیل له که‌رتی خۆرهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانکراوی فه‌ڵه‌ستینی هه‌یه. له دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ل ڕادیۆیی ئیسرائیلی سائیب عرێقاتی به‌رپرسی دانوستاندنه‌کانی فه‌ڵه‌ستینی داواکاریه‌که‌ی ڕاشکاوانه ڕه‌تکرده‌وه: سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌وه قبوڵ نیـیه، سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌وه قبوڵ نیـیه، سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌وه قبوڵ ناکرێت، سنووری ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌رده‌ن ده‌بێت و دۆڵی ئه‌رده‌ن هی خۆمانه ، واته خاکی فه‌ڵه‌ستینه. جا ئێستاکه ئایا بۆچی ئیسرائیلیه‌کان پێ له‌سه‌ر هه‌بوونیان له‌سه‌ر خاکی ئێمه داده‌گرن. ئه‌مه 11 هه‌مین گه‌شتی ئه‌رکی ئاشتیه ، له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پۆستی گرته ده‌ست،به‌ڵام نێردراوی ئه‌مریکا له پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی که‌می به‌ده‌ست هێناوه. :// . . / / - 58 - 2010 - 01 - 21 - 7 - 89240102 / 956449 . |
خولی باله‌ی عێراق.. هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌و[ .،]جه‌وییه‌و[ .،]حه‌بانییه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا [ 10 : 30 ] 2011 / / 11 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی عێراق بۆ تۆپی باله بۆ ئه‌م یانانه که نه‌یانتوانی بگه‌نه قۆناغی کۆتایی خولی عێراق ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م پاڵه‌وانێتییه که هه‌شت یانه به‌شدارن (هه‌ولێر، شه‌قڵاوه، ئه‌کاد، غه‌راف، ئه‌نبار، ڕمێسه، قوه جه‌وییه، حه‌بانییه)، دوو یانه بۆ خولی پله یه‌کی عێراق داده‌به‌زێت، له کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری برِیار درا گشت یارییه‌کان به‌شێوازی خول به یه‌ک قۆناغ له هۆڵی یانه‌ی ئه‌کاد ئه‌نجام بدرێت. ئه‌نجامی یارییه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌مشێوه‌یه بوو: هه‌ولێر – ڕمێسه 3 - 0 گێم، قوه‌جه‌ویه – ئه‌کاد 3 - 1 گێم، شه‌قڵاوه – غه‌راف 3 - 1 گێم، حه‌بانییه – ئه‌نبار 3 - 0 گێم. |
هاوڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی تیرۆرکرا و ژماره‌یه‌ک گوله هاوه‌نیش دۆزرانه‌وه [ 16 : 49 ] 2007 / / 17 – له شارۆچکه‌ی حه‌ویجه هاوڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی به گوله‌ی تیرۆریستان گیانی له ده‌ستداو یه‌کێکی دیکه‌ش برینداربوو، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پۆلیسی بنکه‌ی ناحیه‌ی (ترکه‌لان)ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک له ڕێگه‌ی تکریت ژماره‌یه‌ک گوله هاوه‌نی ده‌ستبه‌سه‌رداگرت. ناوه‌ندی چالاکییه‌کانی پۆلیسی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه ڕایگه‌یاند، 2 : 20 خوله‌کی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی (سه‌را)ی شارۆچکه‌که چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژیان له هاوڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی کردووه‌و[ .،]له ئه‌نجامدا برینداربووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که برینداره‌که قوتابی زانکۆیه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2 : 45 خوله‌ک له نزیک گوندی (سه‌ید جه‌لال) که ده‌که‌وێته ڕێگه‌ی نێوان حه‌ویجه – ڕیاز، هاوڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی به ناوی (مونزیر سه‌عد عولیان) به گوله‌ی تیرۆریستان گیانی له ده‌ستداوه، که به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس کوژراوه‌که کرێکاربووه‌و[ .،]په‌یوه‌ندی به هیچ لایه‌نێکه‌وه نه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌ورییه‌کانی پۆلیسی ناحیه‌ی (ترکه‌لان) به هاوکاری تیمێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ته‌قه‌مه‌نی کاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ توانیویانه له نزیک چوارڕیانی تکریت ده‌ست به‌سه‌ر 10 گوله هاوه‌نی هه‌مه جۆر دا بگرن و له شوێنه گواستویانه‌ته‌وه. |
ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی که سنوره‌کانیان تێکه‌ڵ ده‌بن ده‌کرێنه یه‌ک شاره‌وانی [ 9 : 15 ] 2011 / / 16 ڕاپه‌ڕین 16 ئاب/ ئۆگۆست ( ) - بڕیاره له چه‌ند شوێنێکی سنوری شاری سلێمانی به‌هۆی گه‌شه‌کردنی سنوری شاره‌وانییه‌کانه‌وه ژماره‌یه‌ک شاره‌وانی بکرێنه یه‌ک و چه‌ند گوندێکیش بکرێنه‌وه شاره‌وانی. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌کانی شاری سلێمانی، ئه‌ندازیار خالید حوسێن له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "به‌پێی یاسای ژماره شه‌شی شاره‌وانییه‌کانی کوردستان هه‌ر دوو شاره‌وانییه‌ک که به‌هۆی گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌کردنیانه‌وه سنور و نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان تێکه‌ڵ ببنه‌وه یان له‌یه‌ک نزیک ببنه‌وه ئه‌وا ده‌کرێنه یه‌ک شاره‌وانی و سه‌رۆکێکی شاره‌وانیان بۆ داده‌نرێت، بۆ نمونه ئێستا سه‌رقاڵی تێکه‌ڵکردنه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاره‌وانی ڕاپه‌ڕین و به‌کره‌جۆی نزیک سه‌نته‌ری شاری سلێمانین و پێده‌چێت له داهاتووشدا چه‌ند شاره‌وانییه‌کی دیکه به‌هه‌مان شێوه بکرێنه یه‌ک شاره‌وانی". حوسێن هه‌روه‌ها وتیشی: "هاوکات هه‌ر به پێی یاسای شاره‌وانییه‌کان هه‌ر گوندێک ژماره‌ی دانیشتووانی بگاته 3000 هاوڵاتی ئه‌وا ئه‌و گونده ده‌کرێته شاره‌وانی و سه‌رۆک و ستافی شاره‌وانی بۆ دیاری ده‌کرێت و ساڵانه هاوشێوه‌ی شاره‌وانییه‌کانی دیکه ڕێژه‌یه‌ک بودجه‌ی بۆ داده‌نرێت و ده‌توانێت پڕۆژه پێویسته‌کانی شاره‌وانییه‌که‌ی پێ ئه‌نجام بدات، به‌ده‌ر له‌وه‌ش ده‌توانێت کاره‌کانی ڕێکخستنه‌وه و ئه‌نجامدانی نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و تاپۆکردن و کاره پێویستییه‌کانی دیکه‌ی شاره‌وانییه‌که‌ی ئه‌نجام بدات، له‌و ڕوه‌وه ئێستا فرمانی به شاره‌وانیکردنی هه‌ر دوو گوندی بۆسکێن له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گوندی شێخ ته‌ویل له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رچووه". به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کانی شاری سلێمانی سه‌رپه‌رشتی کاروباری شاره‌وانییه‌کانی سنوری شاری سلێمانی و گه‌رمیان ده‌کات که ژماره‌یان 77 شاره‌وانییه. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ب. ف |
ناره‌زایی ئێران سه‌باره‌ت به نمایش‌کردنی فیلمێکی ئه‌مه‌ریکی له سینه‌ماکانی تورکیا [ 20 : 19 ] 2010 / / 19 – نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مایی "به‌ردبارانی سۆره‌یا. م" له سینه‌ماکانی تورکیا، بووه هۆی ناره‌زایی به‌رپرسانی ئێرانی. فیلمی سینه‌مایی "به‌ردبارانی سۆره‌یا. م"( .) به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریکا له ساڵی ( 2008 ) له لایه‌ن "سیروس نۆره‌سته" کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه. ئه‌و فیلمه که له سه‌ر بنه‌مای ڕۆمانێک به هه‌مان ناو له نووسینی "فریدون ساحب جه‌مع" به‌رهه‌م هاتووه، ئاماژه به پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و بابه‌تی به‌ردباران کردن له ئێران ده‌دات. چیرۆکی ئه‌و فیلمه په‌یوه‌ندی به ساڵی ( 1986 ) هه‌یه. سه‌ره‌رِای داواکاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران بۆ ڕێگه‌گرتن له نمایش‌کردنی ئه‌و فیلمه له سینه‌ماکانی تورکیا، وه‌زاره‌ت ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری تورکیا ڕێگه‌ی به نمایش‌کردنی ئه‌و فیلمه له سینه‌ماکانی ئه‌و وڵاته دا. ئه‌و فیلمه له ڕێگای "ئه‌نجومه‌نی کۆنترۆڵی فیلم" له تورکیا چه‌ندین جار بینرا و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و فیلمه هیچ کێشه‌یه‌کی نییه‌و[ .،]ته‌نیا به هۆی بوونی چه‌ند گرته‌یه‌کی ترسناک، بینینی ئه‌و فیلمه بۆ که‌سانی خوارووی ( 18 ) ساڵ قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌و فیلمه له ڕێگای کۆمپانیای "م. پاوێر پیکچه‌رز" کاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ کراوه، تیایدا "شۆهره ئاغداشلو"، "جیمز کاویزێل"، "په‌رویز سه‌یاد"، "وی‌دا قاره‌مانی"، "نه‌وید نگه‌هبان"، "عه‌لی پورتاش" و "محه‌مه‌د یه‌زدانی" ڕۆڵیان گێراوه. کاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه له وڵاتی ئۆردن به‌رِێوه‌چووه. |
دووماهی ب ڕوونشتنا خواندن و گرنگیا په‌رتۆکێ دهێت [ 10 : 15 ] 2011 / / 21 دهۆک 21 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( ) - ب پشکداری یا دۆرێن 50 گه‌نجێن هه‌ردوو سه‌نته‌رێن پێشکه‌فتن و ناڤه‌ندا نه‌ته‌وه‌یی ل دهۆکێ، دووماهی ب ڕوونشتنا خواندن و گرنگیا په‌رتۆکێ هات. ب سه‌رپه‌رشیا ئه‌کادیمی جومعه عه‌باس به‌ندی، دوهی چارشه‌مبی ته‌مموز/ یۆلیۆ 2011 ، ل هۆلا کومبۆنان ل سه‌نته‌رێ پێشکه‌فتن دوماهی ب ڤێ چالاکیێ هات. د داخویانیه‌کێ دا ب ئاژانسا په‌یامنێر جومعه عه‌باس به‌ندی ڕاگه‌هاند "ئه‌ڤه جارا دووێ یه ئه‌ز پشکداری یێ د ڤی پرۆژه‌یی دا دکه‌م، من باوه‌ریه‌کا تمام هه‌یه کو مفایه‌کێ هه‌ره باش د ڤان ڕوونشتنان دا هه‌یه". گه‌شبینی یا خو ژی دیارکر "مه گه‌نجێن ئاماده بۆ پێشکه‌فتن و گه‌شه‌کرنێ د بیاڤێ ڕه‌وشه‌نبیری و هزری دا هه‌نه". هه‌ر د ڤی بیاڤی دا به‌رپرسێ سه‌نته‌رێ پێشکه‌فتن یێ ڕۆشنبیری هندرین وه‌هبی عه‌بدوللاَ بو ئاژانسا په‌یامنێر ئاشکراکر "مه‌و[ .،]هه‌ڤکارێن مه‌ل[ .،]ناڤه‌ندا نه‌ته‌وه‌یی ب ده‌ست نیشانکرن دۆرێن 50 گه‌نج و لاوێن خودان ئاره‌زۆیێن ڕه‌وشه‌نبیری و حه‌ژێکه‌رێن خواندن و په‌رتۆکێ داخوازکربوون، ناڤه‌رۆکا بابه‌تێ ڕوونشتنێ ژی زۆر یا هێژا و مفاداربوو". د ڕوونشتنێ دا به‌ندی ب به‌رفره‌هی ئاماژه دا "جۆرێن خواندن، ده‌مێن گۆنجایی، شێوازێن هلبژارتنا په‌رتۆکان، ده‌ست نیشانکرنا ڕه‌نگێن زانستی یێن خواندنێ، چه‌وانیا هلبژارتنا ناڤه‌رۆک و پرتۆک و ناڤێن بژاره یێن د وارێ نڤیسینێ دا و چه‌ند سه‌رنج ل دۆر گرنگیا شیره‌تکرنا که‌سانێن شاره‌زا به‌رچاڤکرن، بۆ ده‌ست نیشانکرنا هه‌ر پرتۆکه‌کا گه‌نج حه‌ز بکه‌ن ده‌ست پێبکه‌ن بۆ خواندنێ". هه‌ر د ڤی بیاڤی دا به‌رپرسێ پشکا چالاکییان ل ڕێڤه‌به‌ریا سه‌نته‌ر و تیپێن هونه‌ری ل دهۆکێ حه‌سه‌ن فه‌تاح بو ئاژانسا په‌یامنێر دیارکر "ب پشته‌ڤانیا ڕێڤه‌به‌ریا گشتی یا ڕه‌وشه‌نبیری و هونه‌ری نه‌هـ ڕوونشتنێن زانستی ل ژماره‌کا سه‌نته‌رێن ڕه‌وشه‌نبیری یێن دهۆک و سێمێل هاتینه کرن". گوت ژی "ئارمانجا سه‌ره‌کی ژی پێگه‌هاندن و به‌رفره‌هکرنا ئاسۆیێن هزری یێن ژماره‌کا گه‌نج و لاوێن خودان ئاره‌زۆیێن خواندن و په‌رتۆکێ بوو د ناڤا ڤان سه‌نته‌ران دا، د هه‌موو قووناغێن پرۆژه‌یی دا پتری 400 گه‌نج پشکداربوون و شه‌ش ماموستایێن زانکۆیا دهۆک و شاره‌زایان سه‌رپه‌رشتی یا وانێن ڤان ڕوونشتنان دکر". ئیسماعیل تاهیر/ پ. ف |
که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک چوار قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 16 : 38 ] 2008 / / 14 – له‌ئاکامی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک له گوندێکی نزیک له چیاکانی ڕاکی که‌نه‌دا ، چوار که‌س بوونه قوربانی. به پێی هه‌واڵێکی "ئاژانسی ئیسنا"، له ئاکامی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی جۆری "بیل 206 " له گوندێکی نزیک له چیاکانی ڕاکی که‌نه‌دا ، چوار که‌س بوونه قوربانی. جێی ئاماژه‌یه تا ئێستاش هۆکاره‌کانی که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه نه‌زاندراوه ، به‌ڵام ده‌گوترێت له‌کاتی ئه‌و ڕووداوه‌دا که‌ش و هه‌وا باش نه‌بووه. |
توێژیینه‌وه‌یه‌کی زانستی: مێشکیش ده‌خه‌وێت [ 16 : 33 ] 2011 / / 03 - به‌وته‌ی زانایان، ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤ ئاماده‌یی نییه بیر له شتێکی ونبووی وه‌ک کلیلێک بکاته‌وه،ئه‌وه له‌و کاته‌یه که چه‌ند به‌شێکی مێشکی ئه‌و مرۆڤه له حاڵه‌تی خه‌وتندایه. ڕۆژنامه‌ی " ده‌یلی مه‌یل" بڵاویکردۆته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، به پێچه‌وانه‌ی گشتی که گومانیانوایه "مێشک" هیچ کات خه‌وی لێ ناکه‌وێت، ئێستا ده‌رکه‌وتووه مێشک نه هیچ کات به‌ته‌واوی خه‌وتووه‌و[ .،]نه به ته‌واویش هوشیاره، به‌ڵکو چه‌ند به‌شێکی مێشک به شێوه‌ی ناچاڵاک ده‌مێننه‌وه. زانایان چه‌ند نیشانه‌یه‌کیان بۆ حاڵه‌تی نیوه خه‌وتوویی مێشک له به‌رچاوگرتووه که ئه‌وه‌ش ده‌بووه هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی بچووکی وه‌ک دانانی "شیر له ناو کابینه" و یا" گه‌نم و دانه‌وێڵه له ناو ساردکه‌ره‌وه". تیمێک له زانکۆی "ویسکانسین" دوای پێوانی شه‌پۆله‌کانی مێشک، بۆیان ده‌رکه‌وت که خانه عه‌سه‌بیه‌کانی مێشک هه‌موو کات هۆشیارن، به‌ڵام به شێوه‌ی تاک تاکه ناچاڵاکن. ده‌روونناس و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وه، دکتۆر " چیارا سیرلی" له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی: تا پێش ئه‌وه‌ی که ئێوه هه‌ست به ماندوو بوون بکه‌ن، چه‌ند نیشانه‌یه‌ک به‌ده‌ی ده‌کرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و چاڵاکییانه‌ی که پێوستیان به هوشیاری ته‌واو هه‌یه، ڕاده‌گرن. ئه‌گه‌ر گروپێکی تایبه‌تی له عه‌سه‌به‌کان خه‌وتبن، ڕه‌نگه ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی هه‌بێت، وتوویه‌تی: تا ئێستا پێمان وابوو بێ خه‌وی کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو مێشک داده‌نێت، به‌ڵام کاتێک ده‌چینه ناو حاڵه‌تی خه‌واڵویی ته‌نها ئاستی هوشیاریمان که‌م ده‌بێته‌وه‌و[ .،]بیرمان ده‌ڕوات. توێژینه‌وه‌کان پیشانیانداوه، له‌حاڵه‌تی هوشیاریشدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به خه‌وتنێکی کوورت هه‌یه، ڕه‌نگه هۆکاری خه‌وتنی شۆفێره‌کانیش له کاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبیل دا هه‌ر به‌مه‌وه په‌یوه‌ست بێت. |
شاره‌زوور... سبه‌ینێ ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌کانی زانکۆ گردبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن [ 19 : 50 ] 2011 / / 23 شاره‌زوور 23 ئاب / ئۆگۆست ( ) – بڕیاره سبه‌ینێ کاتژمێر 9 ی به‌یانی وه‌ک ناره‌زایه‌تیه‌ک له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه زراندنیان ده‌رچوانی زانکۆ له‌شاره‌زوور گردبونه‌ویه‌ک بۆبه‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ئه‌نجام بده‌ن. له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و گردبونه‌وه‌یه سه‌ردار نامق به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ک ده‌رچونی زانکۆ له‌سنوری قه‌زای شاره‌زوور نیگه‌رانین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی که‌به‌رامبه‌رمان کراوه له‌دانه‌مه‌زراندنمان به‌جۆرێک به‌شێکی زۆری ده‌رچوانی زانکۆ له‌سنوره‌که بێبه‌ش بوون له‌دامه‌زراندن. وتیشی:هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبه‌رپرسانی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زووربه‌تایبه‌تی، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نین ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌گرتنه‌به‌ری ڕێگای مه‌ده‌نیانه تائه‌و کاته‌ی داده‌مه‌زرێین چونکه مافێکی سروشتی خۆمانه ، چونکه ماوه‌ی دوو ساڵه چاوه‌ڕونی دامه‌زراندنین. نامق ڕوونیشیکرده‌وه: چیتر قبوڵ ناکه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی که‌به‌رامبه‌رمان کراوه نزیکه‌ی 280 قوتابی ده‌بین دانه‌مه‌زراوین، ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ده‌رچوانی زانکۆ دامه‌زراون ، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ کاتژمێر 9 ی به‌یانی ڕێپێوانێکی مه‌ده‌نیانه ده‌که‌ین بۆبه‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور. کامه‌ران که‌ریم/ ی.ا |
که‌لار ... بڕێکی زۆر خوارده‌مه‌نی به سه‌رچوو له ناوبردران [ 20 : 46 ] 2007 / / 09 – سه‌نگه‌ر عه‌لی / گه‌رمیان – لیژنه‌ی به‌دواداچوونی خۆراکی به‌سه‌رچوو که له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی ژینگه‌ی (که‌لار) دانراوه ، ئه‌مڕۆ بڕێکی زۆر خواردن و خۆراکی ئێرانی به سه‌رچوویان له ده‌روازه‌ی شاری (که‌لار) سووتاند . له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ژینگه پارێزی ته‌ندروستی که‌لار "حیسام ئیبراهیم" گووتی له هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی خۆراکی به‌سه‌رچوو له‌گه‌ڵ به‌شی تاقیگه‌ی ژینگه پارێزی که‌لار له سنووری مه‌رزی (په‌وێز خان) ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر خۆراکی به‌سه‌رچوودا گرت که بریتی بوون له ( 764 ) کارتۆن کێکی ئێرانی به‌سه‌ر چوو ، ( 117 ) کیسه چیپسی گه‌وره‌و[ .،]( 320 ) سێت ساردی بچوک له‌گه‌ڵ بڕێک دۆشاوی ته‌ماته‌و[ .،]هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌موو که‌ره‌سته‌کان سووتێنران. "حیسام ئیبراهیم" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هۆکاری ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌م بڕه خۆراکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تاقیگه‌وه ده‌رنه‌چوون . ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که بۆ ئه‌وه‌ی زیانی مادی به‌ر ئه‌و بازرگانه کوردانه نکه‌وێت له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی مانگی ڕابردوودا ( 10 تا 15 ) لۆری خۆراکیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئێران و ئێمه‌ش نوسراوی فه‌رمیمان بۆیان کردووه. |
په‌یوه‌ند جاف له دوو ئه‌لبومی تۆمارکراوی ته‌نها یه‌کێکیان بڵاوده‌کاته‌وه [ 13 : 29 ] 2008 / / 22 - عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- په‌یوه‌ند جاف دوو ئه‌لبومی گۆرانی ئاماده کردووه، به‌ڵام به‌نیازه ته‌نها یه‌ک ئه‌لبوم به‌ناوی "بێده‌نگی" بڵاو بکاته‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ په‌یوه‌ند جاف له لێدوانێکی دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رقاڵی ئاماده‌کاری ئه‌لبومێکی گۆرانییم له وڵاتی سوێد، که به‌هۆی سه‌رقاڵی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی کارییان له‌گه‌ڵ ده‌کردم بۆ ئه‌و ئه‌لبومه، کاره‌کان تا ڕاده‌یه‌ک دواکه‌وت، به‌ڵام ئێستا کاری یه‌ک دوو گۆرانی ماوه ئه‌وانیش له‌وماوه‌یه‌دا ته‌واو ده‌بێت". هه‌روه‌ها په‌یوه‌ند ده‌رباره‌ی کارکردنی بۆ ئه‌لبومی دووه‌می گوتی "ئه‌م ساڵ له‌میانه‌ی سه‌ردانێک بۆ کوردستان، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌مان له‌لا دروست بوو که ئه‌لبومێکی گۆرانی به‌رهه‌م بێنین به‌ستایلێکی جیا له‌گه‌ڵ کاره‌کانی دیکه‌مدا کاری بۆ بکه‌ین، ئه‌وه بوو توانیمان ئه‌لبومێکی گۆرانی به‌رهه‌م بێنین که هه‌ریه‌ک له‌گۆرانییه‌کان باس له لایه‌نێکی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌کات". هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌ی هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه‌و گوتیشی "ئه‌و سیدیه‌م ناو لێناوه "بێده‌نگی" که خۆی له ( 8 ) تراکی گۆرانی گرتووه، هۆنراوه‌کان پێکهاتوون له شیعری شاعیران (شێرکۆ بێکه‌س، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، حمه سه‌عید ئیبراهیم، د. ئاراس عه‌بدولکه‌ریم، ڕه‌نج سه‌نگاوی و ئامانج ساڵه‌ی)، گۆرانییه‌کان به‌وناوانه‌ن (بێده‌نگی، پرسیار، زوو زوو، سپی، هاوار، هه‌ستێکی خۆش، قومار و هه‌ڵه) سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی ئه‌و گۆرانیانه له لایه‌ن هه‌ڵکه‌وت زاهیر دانراوه‌و[ .،]کاری دابشه‌کردنی موزیکی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هێمن حوسێن جێبه‌جێ کراوه،هونه‌رمه‌ند کاوه شێخ کاری ئه‌ندازیاری ده‌نگ و ستۆدیۆی ئه‌نجام داوه". له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌ی دا په‌یوه‌ند جافی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ گوتی "کاری ئه‌و ئه‌لبومه ئێستا کۆتایی پێهاتووه، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی هونه‌ری "ئارۆ" له‌شاری سلێمانی کاری چاپ و دیزاینی بۆ ئه‌نجام دراوه، برِیارِ وایه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بڵاو بکرێته‌وه". |
حزبوڵا وه‌ڵامی گیتس ده‌داته‌وه [ 17 : 04 ] 2010 / / 28 - دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، چه‌کی حزبوڵا هۆکاری تێکچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌که‌یه، جێگری ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی دایه‌وه. له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گیتس ڕایگه‌یاند، حزبوڵای لوبنان به ئه‌ندازه‌ی زۆر له وڵاتانی جیهان چه‌ک و موشه‌ک هه‌یه‌و[ .،]چه‌که‌کانی ئه‌و حزبه بوونه‌ته هه‌رِه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که. له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکادا جێگری ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان شێخ حه‌سه‌ن فه‌زڵوڵا ڕایگه‌یاند، چه‌کی ئه‌مه‌ریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا هۆکاری سه‌ره‌کی تێکچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته. گوتیشی "ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل هه‌میشه ده‌یانه‌وێت بزاوتی به‌ره‌نگاری لوبنان لاواز بکه‌ن". |
ئه‌مڕۆ سێ لیوای هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان گه‌یشتنه شارۆچکه‌ی خانه‌قین [ 13 : 12 ] 2011 / / 17 خانه‌قین 17 ئاب/ئۆگۆست ( ) – به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێ لیوای هێزێ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ته‌واوی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتنه شارۆچکه‌ی خانه‌قین. ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لی کرا که بۆ پاراستنی خه‌ڵکی ناوچه دابڕاوه‌کان ڕه‌وانه کراون. له‌گه‌ڵ ئه‌م لیوایه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی کورد هاتوونه‌ته ناوچه‌که، ئێستاش بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوچه‌که و دانانی پلانێک بۆ جووڵه‌پێکردنی ئه‌و هێزانه له کۆبوونه‌وه‌دان. جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌کانی تایبه‌ت به‌ناوچه دابڕاوه‌کان کۆبوونه‌وه له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانیش بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕه‌وانه جه‌له‌ولا و سه‌عدیه بکرێن. تا ئێستا بۆ پارێزگاریکردن له دانیشتوانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه لیوای دوو و سێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه کراون. به‌ڵام ئێستا هێزه‌کان له ناوچه‌ی ناودوومان له ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا و شارۆچکه‌ی خانه‌قین جێگیر کراون. سیروان حه‌سه‌ن/س.ت |
شیعره‌کانی که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر بۆ چه‌ند زمانێکی بیانی [ 12 : 28 ] 2011 / / 26 سلێمانی 26 ئاب/ ئۆگۆست ( ) – چه‌ند تێکستێکی شیعریی خانمه شاعیری کورد که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر، بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێکی بیانی وه‌رده‌گێرِدرێن. که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی به‌کوردی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له ساڵی 1997 ـه‌وه بڵاوم کردونه‌ته‌وه، نزیکه 140 شیعری کوردی ده‌بن، به‌شێکی زۆر له‌و شیعرانه له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی کورده‌وه هه‌ڵسه‌نکاندنی باشیان بۆ کراوه، هیچیان له‌وروه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له‌خراپی شیعره‌کانم نه‌گرتووه، به‌ڵکو نووسیویانه شیعره‌کانی که‌ژاڵ هه‌رهه‌مووی به‌زمانی ژنانه‌و ڕاستگۆیانه نووسراون". گوتیشی "هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ش بوون که وایانکرد زۆربه‌ی زۆری شاعیرانی کورد‌و عه‌ره‌ب له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ریان بگێرِنه سه‌ر زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی جگه له وه‌رگێرِان بۆ پیتی لاتینی کوردی". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد "هه‌رچه‌نده زۆر به‌ساده‌یی وشه‌ی شیعره‌کانم نووسیووه، به‌ڵام له‌ده‌ربرِیندا تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ساده‌ییه‌شه وایکردووه شیعره‌کانم چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌یان به‌و زمانانه له‌سه‌ر بکرێت، له‌وانه دکتۆرو ئه‌دیب و ڕه‌خنه‌گره به‌تواناکانه‌وه شیعریان له‌سه‌ر چه‌ند شیعرێکم نووسیووه، له‌م ماوه‌یشدا له‌لایه‌ن چه‌ند دکتۆرو پرۆڤیسۆرێکه‌وه شیعره‌کانم بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێرِدراون". ڕوونیشیکرده‌وه "سۆلین شکاکی که دانیشووتی سوریایه، ئاگاداری کردمه‌وه که چه‌ند شیعرێکی بۆ بنیرم بۆ ئه‌وه‌ی له کتێبێک‌دا بڵاوی بکاته‌وه، تاکو کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و وڵاته ئاشنایه‌تیان به شیعری ژنانی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت". خانمه شاعیر که ژاڵ ئیبراهیم خدر له قه‌ڵادزێ له دایکبووه، وه کو خانمه نووسه‌رێکی کورد ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له دینای شیعردا کار ده کات، تا ئێستا 14 کتێبی شیعری چاپ و بڵاوکردۆته وه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ پ. ف |
ئه‌گه‌ر له که‌رکوک هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، بارودۆخی شاره‌که ده‌شڵه‌ژێت [ 14 : 46 ] 2009 / / 30 - کارزان که‌ریم/ هه‌ولێر- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند:کێشه‌ی که‌رکوک بۆته هۆکاری ده‌رنه‌چوونی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌دا، گه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی تێدا نه‌کرێت، ئه‌وا بارودۆخه‌که‌ی ده‌شڵه‌ژێت. له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا، سامی ئه‌تروشی بۆ "ئاژانسی په‌مانێر" وتی:"باشتروایه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێکهاته‌کانی پارێزگای که‌رکوک بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌ت‌مه‌ندی به‌دانیشتوانی شاره‌که بدرێت، چونکه لێژنه ناتوانێت، هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی که‌رکوک بدۆزێتـه‌وه". سامی ئه‌تروشی ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، که ئه‌وه‌ی شاری که‌رکوک له‌شاره‌کانی تری عێراق جیاده‌کاته‌وه، فره‌ییه پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام وه‌ک پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان هاوکاری یه‌کتر ناکه‌ن". هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌وه‌ی له‌که‌رکوک‌دا هه‌یه که‌س ئاواتی پی ناخوازێت و نه‌وت بۆته ده‌رده‌سه‌ر له‌بری ئه‌وه‌ی خێر‌و خۆشی بێت بۆ دانیشتوانی شاره‌که، بۆیه زۆرینه‌ی خه‌لکی شاری که‌رکوک له‌مافی ده‌ستنیشانکردنی ئازادییه‌کانیان بێ به‌شن، به‌وه‌ی ناتوانن نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن". ڕوونیکرده‌وه، که هه‌موو ئه‌وهۆکارانه، ناکۆکی سیاسین، چونکه که‌رکوک تاکه پارێزگایه له عێراق‌دا، که نه‌یتوانیوه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان‌دا نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت، بۆیه‌ش ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، چونکه جێگای متمانه‌ی هاووڵاتییانی شاره‌که نییه". وتیشی:"ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌دا، ڕێگه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌رکوکدا نه‌درێت، ئه‌وا بارودۆخی شاره‌که به‌جۆرێک ده‌شڵه‌ژێت، ڕه‌نگه ئه‌و کات چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م بێت، بۆیه هه‌ر دواخستنێکی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م شاره‌دا، به‌زیان ته‌واو ده‌بێت، چونکه بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق ڕێگه به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نادات". داواشی له هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد، که ئه‌وله‌ویت به‌خه‌ڵکی که‌رکوک بدرێت، تاکو مافه‌کانی خۆیان پیاده بکه‌ن. هه‌روه‌ها ڕوونیشی کرده‌وه، که‌رکوک بۆته هۆکارێک که یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌دا، په‌سه‌ند نه‌کرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ناکۆکی سیاسی و جیاوازی له‌بیرو بۆچوونه‌کان‌دا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاستییه‌کان له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوکدا بوو و چه‌ند جارێکیش کۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ناکۆکی سیاسی نه‌گه‌یشتنه هیچ ده‌رئه‌نجامێکی دڵخۆش‌که‌ریان بۆهاووڵاتییانی شاره‌که به ده‌ست نه‌هێنا. |
سافینا و یانکۆڤیچ گه‌یشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی سینسیناتی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی [ 13 : 03 ] 2009 / / 16 –کچه یاریزان ڕووسی دینارا سافینا و کچه یاریزان سربی یلینا یانکۆڤیچ گه‌یشتنه یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی سینسیناتی ئه‌مه‌ریکی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی ئافره‌تان. کچه یاریزانی ڕووسی دینارا سافینا یه‌که‌می ڕیزیبه‌ندی جیهانی له یاری پێش کۆتایی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ئیتالی فلاڤیا بینیتا به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی[ .،]بێ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌کانیش ( 6 - 2 ، 6 - 0 ). کچه یاریزانی سربی یلینا یانکۆڤیچ پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی له یاری پێش کۆتایی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر کچه یاریزانی ڕووسی ئیلینا دیمنتییڤا چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دووکۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه کۆمه‌له‌کانیش ( 6 - 0 ) و ( 7 - 6 ، 7 - 6 ). جێگای باسه، ئه‌مرۆ هه‌ردوو کچه یاریزان سافینا و یانکۆڤیچ کاتژمێر 10 شه‌و له یاری کۆتایدا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن، و هه‌ر یاریزانێک ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بێنێت ده‌بێته خاوه‌ن دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. |
ئه‌مرۆ و سبه‌ی یارییه‌کانی خولی لاوانی کوردستان به‌رێوه ده‌چێت بۆ تۆپی پێی [ 14 : 14 ] 2008 / / 21 - ڕێبین ڕه‌مزی /هه‌ولێر_ له‌میانی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی ( 3 )یه‌می خولی ( 3 ) یه‌می خولی کوردستان بۆ تۆپی پێی بۆ لاوان وا برِیاره ڕۆژانی دووشه‌ممه‌و[ .،]سێ‌شه‌ممه‌و[ .،]چوارشه‌ممه‌و[ .،]پێنچ شه‌ممه ( 12 ) یاری گرنگ به‌رێوه بچێت، که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ی یارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه که‌رکووک – جیهان ئالاَ – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر شێروانه – ئاسۆ دهۆک – زاخۆ ئاشتی – سلێمانی یارییه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌وره – هه‌ندرێن هه‌ڵۆ – کۆیه هه‌ولێر – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بروسک – خاک یارییه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه سمێڵ- نه‌ورۆز پێرس – چه‌مچماڵ یارییه‌کانی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه سیروانی نوێ – ئارارات جێگای باسه گشت یارییه‌کان کاتژمێر ( 5 ) ئێواره به‌رێوه ده‌چێت. |
ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق‌دا گه‌یشته 4 هه‌زار و 363 سه‌رباز [ 10 : 14 ] 2009 / / 02 - به‌پێی دوایین ئاماری سوپای ئه‌مه‌ریکا، ژماره‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ماوه‌ی 6 ساڵ و هه‌شت مانگی ڕابردوو له عێراق‌دا، گه‌یشتۆته 4 هه‌زار و 363 سه‌رباز. له به‌یانامه‌یه‌کیدا، سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ڕایگه‌یاندووه؛"له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌مدا، نۆ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له‌عێراقدا کوژراون، که زۆربه‌یان له‌ئه‌نجامی ڕووداوی ناچه‌کدارییدا گیانیان له‌ده‌ستداوه". به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو له عێراق‌دا، گه‌یشتۆته 8 کوژراو و ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئازادی عێراق تا کۆتایی مانگی نابراو گه‌یاندۆته 4 هه‌زار و 363 سه‌رباز. * ئه‌سوات عێراق |