text
stringlengths 1
94.6k
|
---|
که‌رکوکی پێشوازی له شاندێکی ڕێکخراوی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ کرد [ 18 : 21 ] 2008 / / 29 - جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێکی ڕێکخراوی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ کرد. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازی له‌شاندێکی ڕێکخراوی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ کرد که به‌بێ لایه‌نی کار بۆ چه‌سپاندنی حوکمی یاسا و ڕێزگرتن له‌پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و ئامانجیان گه‌شه‌پێدانی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و یه‌کسانیه له‌به‌رامبه‌ر یاسادا. له‌دانیشتنێکدا دکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان داوای لێکردن بۆ زیاتر له‌یه‌کتر گه‌یشتن و باشتر ڕێکخستنی کاره‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان پێویسته له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستانیش دابنیشن و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌و[ .،]بۆچونه‌کان بکرێت. |
دی نیرۆ و فایفه‌ر، د فلمه‌کێ دا ل دۆر مافیایێ پشکدارن [ 10 : 53 ] 2012 / / 08 دی نیرۆ و فایفه‌ر هه‌ولێر ٨ ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- هه‌ردوو ئه‌کته‌رێن سینه‌مایی ڕۆبێرت دی نیرۆ و میشێل فایفه‌ر، د پشکداریێ د فلمه‌کێ سینه‌مایی دا بکه‌ن و ناڤه‌روکا وێ ژی ل دۆر مافیایێ یه. مالپه‌رِێ ئیلاف یێ عه‌ره‌بی به‌لاڤکریه، ئه‌ڤ فلمێ سینه‌مایی ب ناڤێ "مالافیتا"یه، تێدا هه‌ردوو ئه‌کته‌ر ڕولێ خێزانه‌کێ دبینن کو نه‌شێن ژ ڕیشێن مافیاتیێ ده‌ربازبن. ده‌رهێنه‌رێ فه‌ره‌نسی لوک بیسۆن، دێ کارێ ده‌رهینانێ بو ڤی فلمێ کۆمێدی- ئه‌کشن بکه‌ت. بریار ئه‌وه هه‌ر د ڤی فلمی دا، ئه‌کته‌رێ سینه‌مایی تۆمی لی جو، پشکدار بیت. پ. ف |
ڕۆژی تۆپبارانکردنی قوتابخانه‌یه‌ک به‌رزراگیرا [ 19 : 21 ] 2012 / / 17 سلێمانی ١٧کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر( )- بۆ پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی تۆپبارانکردنی قوتابخانه‌ی ئاسۆ ناسراو به ئاسۆی شه‌هیدان ، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی حکومی و قوتابیان له‌ناو قوتابخانه‌که یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان مه‌ڕاسیمێکی شایسته‌ی ساز کرد. سکرتێری لقی سلێمانی یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان سامان حسێن له‌لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: بیست وپێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕۆژێکی خوێناوی بوو بۆ قوتابیانی ئاماده‌یی ئاسۆ که ئێستا ناونراوه ئاسۆی شه‌هیدان که به‌هۆی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه تۆپێک به‌ر ئه‌م قوتابخانه‌یه که‌وت، له‌ئه‌نجامدا زیاتر له حه‌ڤده قوتابی شه‌هید بوون و زیاتر له بیست وحه‌وت قوتابی دیکه‌ش بریندار وکه‌مئه‌ندامان بوون. گووتیشی: وه‌کو ڕێزگرتنێک له‌خوێنی شه‌هید و که‌مئه‌ندامانه‌کان ئه‌مڕۆ ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه ئێمه‌ش وه‌کو یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان به ئه‌رکی خۆمانمان زانیوه خزمه‌تیان بکه‌ین و ئومێدیش ده‌که‌م ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه هه‌رگیز نه‌یه‌ته‌وه‌و قوتابیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌وه تێبگه‌ن که ڕۆژانێک له نێوان شه‌ڕ و تۆپ وهاوه‌ن، خوێندن ته‌واو کراوه. ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: هیوادارین شه‌هیدانی ئه‌م قوتابخانه‌یه به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ئه‌ژمار بکرێن و برینداره‌کانیش به‌برینداری سه‌نگه‌ر چونکه ئه‌م قوتابخانه‌یه بۆ ئێمه سه‌نگه‌رێک بووه له‌کوردستاندا، پارساڵێش داوامان کرد به‌ڵام تائێستا کاری جدی بۆ نه‌کراوه. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / ص . س |
سوریا ...کوژراو و بریندار له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆ که‌وته‌وه [ 20 : 49 ] 2011 / / 24 هه‌ولێر 24 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران که‌س له‌شوێنه جیاجیاکانی سوریا له دژی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ینی به‌ناوی ڕوخانی شه‌رعیه‌ت ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان, چوارده که‌س به گوللـه کوژراون, خه‌دامیش پێی وایه ئه‌سه‌د به‌م نزیکانه ده‌روخێت. ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش له سوریا محه‌ممه‌د عیناد سلێمان به فرانس بریسی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئه‌منی سوریا 11 که‌سیان له خۆپیشانده‌ران کوشت و هه‌ندێکی دیکه‌شیان به گوللـه بریندار کرد ئه‌مه‌ش له کاتی ده‌ستڕێژی کردن له خۆپیشانده‌ران له گه‌ڕه‌کر به‌رزه له دیمه‌شقی پایته‌خت وله گوندی که‌سوه‌ی دیمه‌شق و له حه‌مه‌س. که‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ش ڕایگه‌یاند به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێک و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی شۆڕشی سوریا, جیابوونه‌وه له فرقه‌ی دووی سوپای سوریا ڕوویداوه‌و[ .،]ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منیه‌کان کردووه, به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنی سوریا ئه‌م هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه, هه‌رئه‌م سه‌رچاوانه ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ 14 که‌س له چه‌ند شارێکی جیاجیا به گوللـه‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی سوریا کوژراون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا, جێگری پێشووی سه‌رۆکی سوریا و سه‌رۆکی به‌ره‌ی دواییهێنانی نشتیمانی ئۆپۆزسیۆن عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام ڕایگه‌یاند: گفتوگۆکان له‌ناو سوریا له ئارادان بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی ئینتیقالی که به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی ئه‌و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڕێوه ببات. به‌بڕوای خه‌دام ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌م نزیکانه ده‌روخێت چونکه جه‌ماوه‌ری سوریا مکوڕن له خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه. به‌پێی ڕێکخراوه‌کانی مافپه‌روه‌ر له سوریا, له وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌کان له سوریا له مانگی ئازاره‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه زیاتر له هه‌زار و 300 که‌س کوژراون, زیاتر له 10 هه‌زار که‌سیش ده‌ستگیرکراون و به‌لایه‌نی که‌میش 10 هه‌زار که‌سی ئاواره‌ی تورکیا و لبنان بوونه. ص . س |
08 . 05 . 2010 ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری باس له سێداره‌دانه‌که‌ی شیرین عه‌له‌م هولوو ده‌کات له لایه‌ن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕژێمی ئێران 5 که‌سی له زیندانی ئه‌وین له تاران له‌سێداره دا، له‌وانه شیرین عه‌له‌م هولوو ئه‌وه‌ی له مانگی پـێـنجی 2007 وه له تاران ده‌سـتگیرکرا و به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی که ده‌ست ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که‌وتوون ئازار و ئه‌شـکه‌نجه‌یه‌کی زۆر درابوو و خرابووه زیندانی تاکه که‌سیـیه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که هه‌ر بۆخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شیرین عه‌له‌م هولووه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه ئێمه‌و[ .،]نه پارێزه‌ره‌که‌یان پـێشـتر له بڕیاری جێبه‌جێـکردنی له‌سێداره‌دانه‌که نه‌کردۆته‌وه. |
بریمه‌ر: به‌ریتانیه‌کان به بڕیاری ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس ڕازیبوون [ 9 : 23 ] 2010 / / 29 - سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی کاتی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له ماوه‌ی دوای 2003 ، پۆڵ بریمه‌ر ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی به‌ریتانیا ڕازیبوون به‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌عسیه‌کان پاک بکرێنه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که تۆڕی بی بی سی بڵاویکرده‌وه که گه‌وره دیپلۆماتکارانی به‌ریتانیا و ئه‌فسه‌ره باڵاکانیان خراپبوونی ڕه‌وشی عێراقیان خستۆته ئه‌ستۆی پۆڵ بریمه‌ر و سیاسیه‌تی ڕیشه‌کێش کردنی به‌عس. بۆیه بریمه‌ر به لیژنه‌ی چیلکوت که تایبه‌ته به لێکۆڵینه‌وه له جه‌نگی عێراقی ڕاگه‌یاندوه که گه‌وره به‌رپرسانی به‌ریتانیا کاتی خۆی ڕازیبوون به بڕیاری ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس. جێی ئاماژه‌یه بریمه‌ر یه‌که‌م حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکابوو له عێراق دوای داگیرکردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه،هه‌ر ئه‌وبوو بڕیاری ڕیشه‌کێشکردنی به‌عسی ده‌رکرد. |
به درێژترین جگه‌ره پێوانه‌ی جیهانی تۆمارکرد [ 20 : 16 ] 2009 / / 09 - پیاوێکی کوبایی توانی له دروست کردنی درێژترین جگه‌ره ناوی له کتێبی (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمار بکات. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، له میانه‌ی کردنه‌وه‌ی 29 یه‌مین پێشانگای جیهانی بۆ گه‌شتیاری له کوبا، پیاوێک به‌ناوی (کوبی خۆسیه کاستێلار) 65 ساڵ، توانیویه‌تی بۆ جاری چواره‌م ناوی له کتێبی (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمار بکات، دوای ئه‌وه‌ی درێژترین جگه‌ره‌ی پێچراوی له جیهاندا دروستکردووه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کان ڕوونیانکردۆته‌وه، ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی (کاستێلار) دروستی کردووه، درێژییه‌که‌ی 43 , 38 مه‌تر بووه، که کاستێلار بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ڕۆژانه نزیکه‌ی 10 تاوه‌کو 12 سه‌عات کاری تێدا کردووه. له لێدوانێکدا (کوبی خۆسیه کاستێلار) وتویه‌تی: ماوه‌ی پێنج ساڵه کاری پێچانی جگه‌ره ده‌که‌م، بۆیه به‌م ساڵه‌وه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌توانم درێژترین جگه‌ره له جیهان دروست بکه‌م. وتیشی: ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی دروستم کردووه بۆ کێشان نییه، من خۆشم هۆگری جگه‌ره کێشان نیم، به‌ڵکو ڕۆژانه ته‌نیا جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشم. جێی ئاماژه‌یه، کاستێلار بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 2005 ناوی له کتێبی (گینیس) تۆمار کرد، ئه‌ویش به دروستکردنی جگه‌ره‌یه‌ک که درێژییه‌که‌ی 20 , 41 مه‌تر بوو. |
نزیکه‌ی 60 په‌رله‌مانتار وڵاتیان جێهێشتووه‌و[ .،]چوونه‌ته حه‌ج [ 10 : 22 ] 2010 / / 06 - له کاتێکدا بارودۆخی عێراق له ئاڵۆزترین ڕه‌وشدایه، که‌چی نزیکه‌ی 60 په‌رله‌مانتار به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی حه‌ج چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران "جه‌مال به‌تیخ" ڕایگه‌یاند، زیاتر له 50 ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراقیان جێهێشتووه‌و[ .،]چوون بۆ سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج. وتیشی: ئه‌و ژماره‌یه زۆره‌و[ .،]که‌م نیه، کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی ژماره‌ی پێویستی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌گه‌ریش هه‌یه ئاماده نه‌بوونیان ببێته هۆی که‌می ژماره‌ی پێویست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌تیخ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی چوونه‌ته حه‌ج، گوێیان به بارودۆخی ئێستای وڵات نه‌داوه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، که ئه‌وه‌ش له په‌رله‌مانتار ناوه‌شێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 57 له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌فه‌ری حه‌جیان کردوه. |
مۆندیال...سلۆڤینیا و ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر بوون [ 18 : 51 ] 2010 / / 18 – پێش که‌مێک یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا له گرووپی سێیه‌می جامی جیهانی باشووی ئه‌فریقیا به‌رێوه‌چوو. له یاریگای (ئه‌لێس پارک) یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رێوه‌چوو ،تیادا یارییه‌که بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به دوو گۆل بۆ هه‌ردوو لا کۆتایی پێهات. گۆله‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا له ڕێگای یاریزانان (ڤالته‌ر بێرسا ، زلاتتان لیۆبیانێکچ) له خوله‌که‌کانی ( 13 ، 42 ) تۆمارکرا ، گۆله‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگای یاریزانان (لاندۆن دۆنۆڤان) له خوله‌که‌کانی ( 48 ، ) تۆمارکرا. به‌م به‌رامبه‌ر بوونه هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ چوار خاڵ له پێشه‌نگی گرووپی سێیه‌می جامی جیهانی 2010 مایه‌وه |
ئه‌بو ڕیشه له تیرۆرکردن ڕزگاری بوو [ 9 : 35 ] 2010 / / 17 – له ڕێگه‌ی لاپتۆپه‌که‌یه‌وه هه‌وڵدراوه ئه‌نجام بدرێ و (شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه)ی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی ئه‌نبار له هه‌ولێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو. (شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه)ی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی ئه‌نبار له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند؛ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه هێزه‌کانی ده‌زگای قه‌ڵاچۆکردنی تیرۆر هه‌وڵێکی تیرۆرکردنی ئه‌ویان پۆچه‌ڵکردۆته‌وه، که هه‌وڵدرابوو له ڕێگه‌ی دانانی ته‌قه‌مه‌نی له نێو لاپتۆپی خودی خۆیه‌وه ئه‌نجام بدرێ. (ئه‌بو ڕیشه) وتیشی: ئه‌و که‌سه‌ی به‌و کاره هه‌ڵساو، ئێستا ده‌ستگیرکراوه‌و له ژێر لێکۆڵینه‌وه دایه. هه‌روه‌وه‌ها ڕاشیگه‌یاند؛ ده‌زگای قه‌ڵاچۆکردنی تیرۆر ئه‌و زانیاریانه‌یان له یه‌کێک له ئه‌ندامانی قاعیده وه‌رگرتبوو، که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکراوه، که ئاشکرای کردبوو، هه‌وڵێک له ئارادایه بۆ تیرۆر ئه‌بوریشه له ڕێگه‌ی پۆستێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه. |
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای موسڵی کرد [ 8 : 09 ] 2009 / / 10 - سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌کدا، کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕۆژی حه‌وتی هه‌شتی دوو هه‌زار و نۆی گوندی شریخانی سه‌ر به پارێزگای موسڵی ئیدانه کرد. د ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی: به توندی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی حه‌وتی هه‌شتی دوو هه‌زار و نۆی نزیک حوسه‌ینیه‌ی گوندی شریخانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ ئیدانه ده‌که‌ین که له‌کاتی ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی له حوسه‌ینیه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن تیرۆریستانی دڵ ڕه‌ق و دژ به ئاشتی و ئازادی ئه‌نجام دراو بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی سڤیل و بێ‌تاوان. وێڕای سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه، ئاماده‌یی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ر هاوکاری و به‌پیره‌وه چوونێک ڕاده‌گه‌یه‌نین. ڕێنمایی پێویست و به په‌له‌ش دراوه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشکه‌ش به بریندارانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه بکات له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێم یان ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران |
ڕه‌وه‌تی سه‌در و حزبی فه‌زیله به‌شداریکردنیان له گفتوگۆکانی پێکهێنانی کوتله‌یه‌کی نوێ ڕه‌تکرده‌وه [ 20 : 06 ] 2007 / / 30 - ڕه‌وتی سه‌در و حزبی فه‌زیله ئه‌مڕۆ ڕه‌تیانکرده‌وه که به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی کوتله‌یه‌کی نوێ دانووستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کردبێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یاندا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش که کراون بۆ دۆزینه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی هاوبه‌ش بووه که بۆ ده‌ربازکردنی ڕه‌وشی سیاسی ئێستای عێراق ئه‌نجام دراون. "نسار ڕوبه‌یعی" سه‌رۆکی کوتله‌ی سه‌دری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ڕوونیکرده‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان کوتله سیاسییه‌کان له ئارادایه پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌ی کوتله سیاسییه‌کانه، به‌مه‌به‌ستی لێک نزیکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌ی بچووکراوه پێکهێنراوه. پێشتر "عزه‌دین ئه‌لده‌وله" ئه‌ندامی به‌ره‌ی ته‌وافواق ڕایگه‌یاندبوو که لیسته‌کانی (ته‌واوفوق، فه‌زیله، سه‌در، ئه‌لعێراقیه‌و[ .،]دیالۆگی نیشتیمانی و نوێنه‌ری تورکمان) له په‌رله‌مانی عێراقی هه‌نگاوی باشیان بڕیووه بۆ پێکهێانی کوتله‌یه‌کی فراوانی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی که له په‌رله‌مان ده‌نگییان له‌سه‌ر ده‌درێت. هه‌رله‌م باره‌یه‌وه "باسم شه‌ریف" ئه‌ندامی حزبی فه‌زیله ڕه‌تیکرده‌وه که حزبی فه‌زیله به‌شداری له پێکهێنانی کوته‌له‌یه‌کی نوێ کردبێت ، هه‌روه‌ها دووپاتیکرده‌وه که هیچ گفتوگۆ و دانووستانێک له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه. |
وێنه‌یی.. به‌رشلۆنه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت [ 15 : 31 ] 2012 / / 16 هه‌ولێر 16 کانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ( ) – دوێنێ یه‌ک شه‌مه یارییه‌کانی گه‌ڕی ١٩ له خولی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی به‌رشلۆنه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای کامپ ن‌و یانه‌ی به‌رشلۆنه میوانداری یانه‌ی ڕیال بیتس کرد ، تیادا یانه‌ی به‌رشلۆنه به چوار گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه له ڕێگای یاریزانان چاڤی هێرناندێز ، لیۆنێل میسی ٢ گۆل ، ئه‌لێسکس سانچێز له خوله‌که‌کانی ١٠ ، ١٢ ، ٧٥ ، ٨٦ تۆمارکرا ، گۆله‌کانی یانه‌ی ڕیال بیتس له ڕێگای یاریزانان ڕۆبێن کاسترۆ مارتێن ، ڕۆکی سانتا کروز له خوله‌که‌کانی ٣٢ ، ٥٢ تۆمارکرا. یاریزانی یانه‌ی ڕیال بیتس پێدرۆ ئه‌لڤارێز ماریۆ له خوله‌کی ٧١ به کارتی سوور ده‌رکرا. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ٤١ خاڵ له ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی ئیسپانیا مایه‌وه ، و یانه‌ی ڕیال بیتس به‌کۆکردنه‌وه‌ی ٢٢ خاڵ له ڕیزبه‌ندی ١١ مایه‌وه. . |
ئیسرائیل هه‌زار گیراوی فه‌له‌ستینی به شالیت ناگۆڕێته‌وه [ 12 : 25 ] 2009 / / 22 _ حکومه‌تی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕه‌تیکرده‌وه که هه‌زار دیلی فه‌له‌ستینی ئازاد بکات له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی "گلعاد شالیت"دا. نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "بنیامین ناتانیاهۆ" ڕێنمایی ده‌رکردوه که گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆکان له ڕێگه‌ی ناوبژیکاره ئه‌ڵمانیه‌کانه‌وه به‌رده‌وامبن له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، تاوه‌کو بتوانرێت شالیت ڕزگاربکرێت. ڕادیۆی ئیسرائیلیش بڵاویکرده‌وه، ئه‌و به‌یاننامه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیازی ناوبژیکاره ئه‌ڵمانیه‌که‌یه که له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا هاتووچۆ ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه پێشنیازێک پێشکه‌ش به ته‌لئه‌بیب کرابوو به‌وه‌ی هه‌زار گیراوی فه‌له‌ستینی ئازادبکات تاوه‌کو گلعات شالیتی بۆ ئازاد بکرێت. |
خه‌ڵاتی لۆمیر پێشکه‌ش به میلۆش فۆرمه‌ن ده‌کرێت [ 14 : 29 ] 2010 / / 29 – خه‌ڵاتی تایبه‌تی "فریکس لۆمیر" که به هێمای شانازی هونه‌ری فه‌ره‌نسا ناوه‌زده ده‌کرێت، له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی فیلمی "لۆمیر گراندلیۆن"ــی فه‌ره‌نسا پێشکه‌ش به "میلۆش فۆرمه‌ن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری چیکی ده‌کرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، فیستیڤاڵی فیلمی "لۆمیر گراندلیۆن"ــی فه‌ره‌نسا له ( 4 - 10 )ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر به‌رِێوه‌ده‌چێت، ڕۆژی ( 9 )ی ئۆکتۆبه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕێورِه‌سمێکی فه‌رمی ئه‌و خه‌ڵاته پێشکه‌ش به "میلۆش فۆرمه‌ن" ده‌کرێت. ساڵی ڕابردوو، ئه‌و خه‌ڵاته پێشکه‌ش به "کلینیت ئیستوود" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی کرا، به‌رِێوه‌به‌رانی ئه‌و فیستیڤاڵه هه‌وڵێکی زۆریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی "فۆرمه‌ن" به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بکات. "فۆرمه‌ن" ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند، له مانگی ئۆکتۆبه‌ر به کارێکی گرنگ سه‌رقاڵه‌و[ .،]ناتوانێت به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بکات. جگه له پێشکه‌ش کردنی هێمای شانازی هونه‌ری فه‌ره‌نسا به "میلۆش فۆرمه‌ن"، برِیار وایه پرۆگرامێک به ناونیشانی "خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مه‌کانی فۆرمه‌ن" به‌رِێوه بچێت، تیایدا هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانی گرنگی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره نمایش ده‌کرێن. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ دووه‌مین خولی ئه‌و فیستیڤاڵه به‌رِێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و فیستیڤاڵه بووه به یه‌کێک له گرنگترین فیستیڤاڵه‌کانی سینه‌مایی له فه‌ره‌نسا. ئه‌و فیستیڤاڵه وه‌کو ڕێزگرتن له "برایانی لۆمیر" یه‌که‌م سینه‌ماکارانی فه‌ره‌نسا بنیادنراوه. |
کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێی کۆریای باکوور له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته [ 21 : 45 ] 2010 / / 29 - سه‌رۆکانی وڵاتانی کۆریای باشوور، چین و ژاپۆن دانیشتنی ساڵانه‌ی خۆیان له دورگه‌ی "جێجۆ" له کۆریای باشوور به‌ڕێوه‌برد. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ته‌وه‌ری ئه‌م دانیشتنه، گفتوگۆ سه‌باره‌ت نقوم بوونی که‌شتییه‌کی سه‌ربازیی کۆریای باشوور بوو که تێیدا کۆریای باکوور به تۆمه‌تبار زانرا، به‌ڵام ئه‌م وڵاته تۆمه‌ته‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه. "یۆکیۆ هاتویاما" سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن له سه‌ردانی بۆ سیۆل، بۆ ڕێز گرتن له گیانی 46 سه‌ربازی هێزی ده‌ریای کۆریای باشوور که له نقوم بوونی که‌شتییه‌که‌دا کوژرابوون، سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌وانی کرد. ده‌گوترێت، له‌م دانیشتنه‌دا، چین بۆ ئیدانه کردنی کۆریای باکوور گوشاری ده‌خرێته سه‌ر، به‌ڵام چین تاکو ئێستا هاوپه‌یمانه‌ی دێرینی خۆی ئیدانه نه‌کردووه‌و[ .،]ڕایگه‌یاندووه، خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت که کۆریای باکوور له نقووم بوونی ئه‌م که‌شتییه سه‌ربازییه تاوانباره. هه‌روه‌ها "جین جیابائۆ" سه‌رۆک وه‌زیرانی چین گوتوویه‌تی، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بێ‌لایه‌نانه کار ده‌کات. وڵاتی چین داوای له لایه‌نه‌کانی دیکه کردبوو، دان به‌خۆیان‌دا بگرن. به پێی لێکۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کۆریای باکوور به نقوم کردنی که‌شتییه سه‌بازییه‌که‌ی کۆریای باشوور به "ئه‌ژده‌ر"(مووشه‌کی ژێر ده‌ریایی)ێک به تۆمه‌تبار زانراوه. |
تاڵه‌بانی کارنامه‌ی چوار باڵیۆزی وه‌رگرت [ 9 : 09 ] 2008 / / 17 - جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق دوێنێ له به‌غدا له چوار ڕێوره‌سمی جیادا کارنامه‌ی متمانه‌ی باڵیۆزی هه‌ریه‌ک له سوریا و ئوردن و به‌حرین و ئیسپانیا له عێراق، وه‌رگرت. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) له به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا هاتووه، که جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق دوێنێ له به‌غدا له چوار ڕێوره‌سمی جیادا کارنامه‌ی متمانه‌ی "نواف عبود شێخ باڵیۆزی سوریا و نایف زێدان بالیۆزی ئوردن و سه‌لاح عه‌لی حه‌سه‌ن باڵیۆزی به‌حرین و فرانشسکۆ ئیلیاس بالیۆزی ئیسپانیا" له عێراق، وه‌رگرت. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، که سه‌رۆک کۆمار له میانی مه‌راسیمه‌کاندا هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رزنرخاند له پشتگیریکردنی گه‌لی عێراق. |
له ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا [ 11 : 58 ] 2009 / / 10 _ مه‌سعود لاوه‌ند/ زاخۆ: شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. شه‌وی ڕابردوو له ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا له ناوچه‌ی قزل ته‌په له تورکیا دوو هاوڵاتی کورد که هه‌ردوو کیان بران و ته‌مه‌نیان له نێوان ( 40 - 45 ) ساڵیه، گیانیان له‌ده‌ستدا، که بۆ چاره‌سه‌رکردن چووبونه تورکیا . |
05 . 01 . 2005 ژماره‌یه‌ک له هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گه‌مارۆی گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێریان داوه - 2005 - 01 - 06 له شه‌وی 4 / 5 ی مانگی یه‌ک و دوای کاتژمێر دوانزده‌ی نیوه‌شه‌و، ژماره‌یه‌ک له هه‌لیکۆپته‌ری له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گه‌مارۆی گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه‌یان دابوو. ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که دابه‌زی بوون ڕێگه‌یان نه‌دابوو به‌وه‌ی که که‌س لێیان نزیک ببێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه‌کردنیان کردبوو. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا چوار خوێندکاری زانکۆی سه‌لاحه‌دین بریندار بوو. که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان ئیداره‌ی هه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردبۆوه و گوتوبوی ئه‌م کاره به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا نه‌کراوه و به‌و بیانووه ئه‌نجام دراوه که گوایا گومانلێکراوێکی تیرۆرست له یه‌کێک له ماڵه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌دا خۆی حه‌شار داوه. :// . . / / - 58 - - 2005 - 01 - 06 - 4 - 1 - 89168142 / 943383 . |
ته‌لعه‌فه‌ر... له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا پۆلیسێک و چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی [ 12 : 07 ] 2008 / / 09 - پۆلیسێک و چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له‌ناو خواردنگه‌یه‌کدا، له شارۆچکه‌ی "ته‌لعه‌فه‌ر" بوونه قوربانی. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی "پۆلیسی موسڵ" که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له‌ناو خواردنگه‌یه‌کدا، له‌شه‌قامی پزیشکانی شارۆچکه‌ی "ته‌لعه‌فه‌ر"، پۆلیس و هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستدا و سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیکه‌ش برینداربوون. |
ورده‌کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بودجه [ 16 : 52 ] 2012 / / 22 هه‌ولێر 22 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) - سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆبۆوه‌و به‌رنامه‌ی کاری بریتی بوو له خستنه‌روو و گفتوگۆکردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان – عێراق بۆ ساڵی 2012 تێیدا چه‌ند ماده‌یه‌ک ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌سه‌ندکرا. لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مادده‌ی دوویان خوێنده‌وه که باسی له خه‌رجیه‌کان و کورتهێنان ده‌کرد که له دانیشتنی دوێنی په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه کرابوو که به‌م شێوه‌یه بوو, 10 هه‌زارو 624 ملیار 518 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌کانی به‌کاربردن بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بری 68 ملیار و 280 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و بری 52 ملیار و 999 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها له برگه دوو له مادده‌ی دووه‌م بری چوار ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌کانی وه‌به‌رهێنان که تێیدا بری سێ ترلیۆن و 678 ملیار و 437 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌کانی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانه، پاش خوێندنه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پاشان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان خستیه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا. پاشان په‌رله‌مانی کوردستان 9 مادده‌ی تری پرۆژه یاسا بودجه‌ی په‌سه‌ند کرد، ئه‌وانیش بریتی بوون له که‌مکردنه‌وه‌ی 20 %ی بودجه‌ی سه‌ۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری, ئه‌و بره پاره‌یش ده‌خریته بواری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له وه‌زاره‌تی ته‌ندروشتی وشاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بۆ گه‌شه‌پیدانی بواری وه‌رزشی به‌کاردیت. هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بریاریدا سلفه‌کانی هاوسه‌رگیری و عه‌قار و کشتوکاڵ و قه‌رزی بچووک بۆ گه‌نجان به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها موچه‌ی شه‌هیدی هاولاَتی له 180 هه‌زار دیناره‌وه زیادکرا بۆ 250 هه‌زار دینار و قه‌رزی خانوو به‌ره له ناو شاره‌کان 20 ملیۆن دینار و له گونده‌کان بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد کرا. سلفه‌ی هاوسه‌رگیری به 5 ملیۆن دینار به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها 600 هه‌زار دینار خه‌رجده‌کرێت بۆ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی که له 400 هه‌زار دینار که‌متر وه‌رده‌گرن و به دوو قۆناغ بۆیان سه‌رف ده‌کرێت. په‌رله‌مان بریاریدا به‌ته‌رخانکردنی 120 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌کانی خویندنگه‌ی هاوچه‌رخ له کوردستان و ته‌رخانکردنی 120 ملیار دیناری تر بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌ی تواناسازی, 100 ملیار دینار بۆ هاوکاری ئاواره گه‌ڕاوه‌کان ته‌رخانبکرێت. بریاردرا بری 480 هه‌زار دینار به دوو قۆناغ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رجبکریت که له‌پله‌ی 9 - 10 دان, ئه‌م بریاره‌ش بۆیه‌کجاره. بریاریدا ده‌رماله‌ی منداڵ وهاوسه‌رگیری بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان خه‌رج بکرێت. هه‌روه‌ها بری 50 ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری ناوچه دابرێنراوه‌کانی کوردستان ته‌رخانکرد. پاشان بۆ درێژه دان به گفتوگۆکانی پرۆژه پرۆژه یاسای بودجه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ سه‌عات 4 : 30 ئه‌مرۆ ئێواره دانیشتنه‌که‌ی دواخست. |
موسڵ... سه‌ربازێکی عێراقی برینداربوو [ 11 : 12 ] 2008 / / 05 – باهۆز / هه‌ولێر - له‌ناحیه‌ی گۆپ جه‌لیلی سه‌ر به‌شاری موسڵ به‌هۆی ڕووداوێکی پاکردنه‌وه‌ی چه‌که‌وه سه‌ربازێکی عێراقی برینداربوو. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست"ئاژانسی په‌یامنێر"گه‌یشتووه:سه‌ربازێکی عێراقی به‌ناوی"شه‌مسه‌دین که‌ریم"ته‌مه‌ن( 29 ساڵ)دانیشتووی گه‌رِه‌کی ئینتساری شاری موسڵ له‌کاتی پاککردنه‌وه‌ی چه‌کی کلاشکۆف له‌ناکاو چه‌ند فیشه‌کێکی له‌ده‌ست ته‌قیوه‌و له‌ئه‌نجامدا سێ فیشه‌کی به‌ر سکی ده‌که‌وێت و برینداربووه، دواتر بۆ چاره‌سه‌رکردن گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له‌شاری هه‌ولێر. وه‌ک له‌زانیاریه‌کان هاتووه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی ژیانی ناوبراو له‌مه‌ترسی دایه. |
09 . 07 . 2009 هه‌ڵـبژاردنه‌کان و گۆڕان له هه‌رێمی کوردسـتاندا ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا گه‌رم‌وگوڕترین بابه‌ت که له میدیا و سه‌رشه‌قامه‌کان و له هه‌موو جێـیه‌کدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه. ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی ڕۆژی 25 ی حه‌وت زۆرێـک له چاودێران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنێـکه به‌هۆی جۆراوجۆری ده‌نگه‌کان و به‌شـداری به‌رفراوانی ڕه‌نگه‌کانه‌وه ده‌بێته هه‌ڵـبژاردنێـک که سیما و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی ده‌بێت له ڕووی سـیاسیـیه‌وه‌و[ .،]ته‌واو ته‌واویش جیاوازده‌بێت له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پـێشـووی هه‌رێمه‌که‌و[ .،]له گرنگیشـدا ئه‌گه‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سـاڵی 1992 گرنگ‌تر نه‌بێت ئه‌وا بێـگومان که‌متر نیـیه. سه‌نگی سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌دا مه‌سه‌له‌ی گۆڕانه. به‌ڵام له‌م پـرۆسه‌یه‌دا هه‌ر ته‌نها جه‌ختکردنه‌وه له گۆڕان جێی خۆی ناگرێت ئه‌گه‌ربێت و پـرۆژه‌ی کارکردن و به‌رده‌وامیدانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. به لای زۆرێکه‌وه به باشی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌و[ .،]یه‌کتر قبوڵـکردنی لایه‌نه‌کان سه‌رکه‌وتنی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌ڵـبژاردن ده‌بێت بۆ هه‌ندێـکی تریش ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه هه‌نگاوێـکی سه‌نگینه ڕووه‌و دروسـتبوونی ئۆپـۆزیسـیۆنێـکی کارا. ئینجا ئازیزان سـندوقی ده‌نگدان ڕۆژی 25 ی ئه‌م مانگه داده‌نرێت، هه‌ر ده‌نگده‌ره له‌سه‌ر ئه‌و سـندوقه به‌شـداری له ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌کات. وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ‌دا سه‌نگی له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا له‌سه‌ر گۆڕانکاریـیه به شـێوه‌یه‌ک که نه‌خشه‌ی سـیاسی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش له ناو په‌رله‌مانه‌که‌یدا بگۆڕێت. ئینجا جێی خۆیه‌تی بـپـرسین ئایا ده‌شێت ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه وه‌ک ڕیفراندۆمێـک بۆ گۆڕان لێی بڕوانرێت؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسیاره‌و[ .،]چه‌ند پـرسـیارێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه: عه‌لی که‌ریم، سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیوتی کوردسـتان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ. که‌مال ڕه‌ئووف، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 51 : 58 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 07 - 10 - 9 - 89238057 / 956053 . |
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له توندوتیژییه‌کان دژبه ژنان دێته ده‌نگ [ 16 : 33 ] 2011 / / 05 هه‌ولێر٥تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبه‌ر ( )- ڕێکخراوی (سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان) سه‌رپه‌رشتی دارشتنی پرۆگرامێک ده‌کات بۆ باشترکردنی ڕه‌وشی ژنان له عیراق و کوردستان، هه‌روه‌ها به‌راوردی توندوتیژییه‌کانی به‌رامبه‌ر به ژنانیش ده‌کات که له‌ساڵانی ڕابردوو ڕوویانداوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان وه‌زاره‌تی کاروباری ژنانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی خانمانی کوردستان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌خشان زه‌نگه‌نه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خانمانی کوردستان باسی ئه‌وه‌یکرد که به‌مه‌به‌ستی دارشتنی پرۆگرامیکی گشتگیر و جیاواز بۆ هه‌ریه‌ک له ئه‌نجوومه‌نی خانمانی کوردستان و وه‌زاره‌تی کاروباری ژنانی کوردستان ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له شێوازی وۆرکشۆپێکدا که بۆدووه‌م جاره سازکراوه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. له کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه بابه‌ته‌کانی جۆریه‌تی توندوتیژی و ئه‌و باسانه‌ی توندوتیژی که ده‌شاردرێنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ماف و نێوانه‌کانی و چه‌ندان بابه‌تی دیکه خرانه به‌ر باس و لێکۆڵێنه‌وه. هه‌ر به‌پێی قسه‌کانی په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌و هۆکارێکه بۆئه‌وه‌ی تا ساڵی ٢٠١٢ به‌راوردی نێوان ساڵه‌کانی پێشووترو ساڵی ٢٠١٢ بکرێت له‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامدراوه. سه‌عید عه‌بدوڵا/ی.ا |
وتاری نێچیرڤان بارزانی له ڕێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری کلتوری فه‌ره‌نسا [ 20 : 22 ] 2010 / / 28 – جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری کلتوری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد که ئه‌مه ده‌قی وتاره‌که‌یه: نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی حکومه‌ت له کابینه‌ی پێنجه‌م له وتارێکدا له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری کلتوری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان گووتی: "خۆشحاڵم به به‌شداریکردن له مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری کلتوری فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی کوردستان و سوپاسی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م بۆ ئه‌و وته به‌نرخه‌ی که پێشکه‌شی کرد، هه‌روه‌ها وته به نرخه‌کانی وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان". له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: "بێگومان وه‌ک جه‌نابی باڵیۆز ته‌ئکیدی کرده‌وه، ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌بێته پردێک بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی و به تایبه‌تی له ڕووی کلتوورییه‌وه‌و[ .،]ناوه‌ندێک ده‌بێت بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی کلتووری عێراق به گشتی و به تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، بێگومان ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌توانێت ڕۆلێکی سه‌ره‌کی ببینێت". له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گووتی: "کلتوری فه‌ڕه‌نسا کلتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و[ .،]کلتوورێکی به‌توانایه‌و[ .،]کلتووری هه‌ردوولا ده‌توانێت سوودێکی باشیان بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌بێت که ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن". له کۆتایی وتاره‌که‌یدا سوپاسی وه‌زاره‌تی دارایی کابینه‌ی پێنج و به تایبه‌تی وه‌زیری ئه‌وسای دارایی (سه‌رکیس ئاغاجان) کرد بۆ دابینکردنی شوێن بۆ سه‌نته‌ره‌که. |
18 . 02 . 2011 مێزگردێـک سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سلێمانی له لایه‌ن مێزگردی ئه‌م هه‌فته تایبه‌ت بوو به ڕووداوه‌کانی شاری سلێمانی و کاریگه‌ری بارودۆخی ناوچه‌که له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق. میوانانی مێزگرده‌که: دکتۆر ئارام عه‌لی موسته‌فا- مامۆستای زانکۆی سلێمانی. دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆ. وا دیاره هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ده‌ر نه‌بووه له کاریگه‌ری ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی میسر و تونس و سه‌ر ئه‌نجام له شاری سلێمانی ڕووداوی خوێناوی لێکه‌وته‌وه. دکتۆر ئارام عه‌لی موسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له میسر و تونس ڕوویان دا وه یاخود ئه‌و شۆڕش و گۆرانکاریه‌ی له‌وێ بوو، کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که، بێگومان له کوردستان و سلێمانیش کاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا من پێم وایه ئه‌مه شتێکی که‌ڵه‌که‌وه بووه. دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت هۆکاری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا ڕوویان داوه کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه‌و[ .،]هاوکات ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له باشۆری کوردستان و نه‌گۆڕانی ده‌سه‌ڵات هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه. دکتۆر ئارام ده‌شڵێت بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌کو گۆڕان له سلێمانی که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کان و لایه‌نگرانیان له سلێمانیدان و بنکه‌شیان لێره‌یه، زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر کاره‌که لێره‌وه ده‌ستپـێـبکات نه‌ک له هه‌ولێر. هه‌روه‌ها دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت به‌ڵێ دیاره گۆڕان توانیویه‌تی ڕۆلێک ببینێت به تایبه‌تی میدیاکانی گۆڕان که ناتوانین نکۆڵی بکه‌ێن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌شدا زه‌مینه‌ی کوردستانش خۆشی ڕۆلێگی گرنگی بینیوه، وه‌کو ئه‌و ناڕه‌وایی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌ن. بۆیه ئه‌و شته‌ی له سلێمانی ڕوویدا هه‌مان زه‌مینه له هه‌ولێریش هه‌یه . |
27 . 07 . 2010 نازه‌نین حوسه‌ین فه‌یزوالا: ئویشی شه‌ر پۆست سه‌روک وه‌زیر،شه‌ر ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ن نازه‌نین حوسه‌ین فه‌یزوالا: ده‌میگه هه‌رد لیست عیراقیه‌و[ .،]ده‌وله‌ت یاسا ململانیانه له‌سه‌ر پۆست سه‌روک وه‌زیر و تا ئیستا هیچ کامیان ئاماده نین له‌سه‌ر ئه‌سپ خوه‌یان پا بارنه‌و، خانم نازه‌نین حوسه‌ین فه‌یزولا ئه‌ندام پیشین په‌ڕله‌مانی کوردستان، له گڤت و گه‌پیکدا وه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ئویشی ئه‌وانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شه‌ڕیانه، چوینکه ئی پۆسته ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌س، ئیمتیازاتی فه‌ره‌س له وه‌ر ئه‌وه گشت لایه‌نه‌گان هه‌وڵ ده‌ن ئه‌و پۆسته بوه‌نه‌و وه ده‌ست بارن. هه‌ر وه‌ی جوره ئویشی فه‌ره جار نه‌ته‌وه‌یل یه‌کگرتی ده‌ست خسیه‌سه ناو کاروبار په‌رله‌مان و سه‌رکه‌فتنه. :// . . / / - - 28 10 - 99494194 / 959558 . |
هه‌ولێر له کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی یه‌کێتی ئاسیایه بۆ تۆپی پێی [ 16 : 02 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر ٦ کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ر ( )-رۆژی سێشه‌ممه له شاری کوالامپۆری پایته‌ختی مالیزیا تیروپشکی جامی یه‌کێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ڕاکێشرا. تیاییدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ورا به‌شدارییان له‌م تیروپشکه کرد، یانه‌ی هه‌ولێر له‌م تیروپشکه له کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی یانه‌کانی (ئیست بنگالی هیندستان، عه‌روبه یه‌مه‌نی، کازمه کوێت) یاری ده‌کات و یانه‌ی زه‌ورا له کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م شانبه‌شانی یانه‌کانی (شورته سوریا، سه‌فا لوبنان، دوراوه‌ی یارییه‌کانی پاڵاوتن بۆ خولی یانه‌کان ئاسیا) یاری ده‌کات. جێگه‌ی باسه یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو له پله‌ی دووه‌می خولی نایابه‌کانی عێراق هات به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌کات و یانه‌ی زه‌ورا پاڵه‌وانی خوله‌که‌یه و تائێستا به‌فه‌رمی یاریگه‌ی ده‌ستنیشان نه‌کردووه له چ یاریگایه‌ک یاری ده‌کات ئایا له هه‌ولێر یاخود له دهۆک یاری ده‌کات. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن [ 9 : 43 ] 2010 / / 24 – ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی باڵا ئاماده‌یه ببێته ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا. له باره‌ی ڕێککه‌وتنی هه‌ریه‌ک له لیستی عێراقییه‌و[ .،]ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه ڕێکبکه‌ون و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا حکومه‌ت پێکبهێنن ئه‌وا ئێمه ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی. تا ئێستا کوتله‌و[ .،]لایه‌نه سیاسییه‌کان نه‌یانتوانییوه بگه‌نه ڕێککه‌وتنێک له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی وڵاته‌وه هه‌رچه‌نده چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌رِ ده‌بێت. |
یانه‌ی دهۆک به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێک مۆرده‌کات [ 15 : 27 ] 2011 / / 02 هه‌ولێر 2 ئاب/ ئۆگۆست ( )-به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی تیپه‌که‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌سته‌ی کارگێری یانه‌ی دهۆک به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێک مۆرده‌کات. له لێدوانێکی تایبه‌تدا سه‌میر به‌رواری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆک گوتی: دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆک له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌کو پێویست نه‌بوو، ده‌سته‌ی کاتی یانه‌ی دهۆک شاندێکی پێکهینا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کان مۆربکات ئه‌م شانده ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له شاری به‌غداد-ن بۆ مۆرکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کان. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: تا ئێستا گرێبسه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ یاریزانان فه‌یسه‌ڵ جاسم و حوسێن که‌ریم و گۆڵچی عه‌لا کاتع له یانه‌ی نه‌جه‌ف و ئوسامه عه‌لی له یانه‌ی زه‌ورا و عه‌لی عه‌بدولزیاب له یانه‌ی نه‌فتی میسان و موراد گه‌ردی مۆرکردووه‌و[ .،]به‌نیازین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێکی تریش مۆربکه‌ین له ڕۆژانی داهاتوو ناوی ئه‌م یاریزانانه ئاشکرا ده‌که‌ین. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: له‌م چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و یانه‌ی فه‌یسلی ئه‌نس حاجی مۆرده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو وه‌کو یاریزانێکی پیشه‌گه‌ر یاری بکات له یانه‌که‌مان. ڕێبین ڕه‌مزی – / |
ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی که‌رکوک بۆ له باربردنی هه‌وڵه‌کانی ئاشته‌وایی ئه‌نجامدرا [ 17 : 56 ] 2008 / / 12 - ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی که‌رکوکی کرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له کاتێکدایه که سه‌ره‌تاکانی گه‌یشتنه ڕێککه‌تنێکی نشتمانی له باره‌ی کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه ده‌رکه‌وتوون. له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌ی، که دوێنێ له سه‌ر ڕێگای که‌رکوک ڕوویدا، به مه‌به‌ستی تێکدانی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و هاتنه کایه‌ی چاره‌سه‌رێکی ته‌وافقی بۆ کێشه‌کانی که‌رکوک ڕوویداوه. ڕونیشیکردۆته‌وه، ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که، ئامانجی ئه‌وه‌بوو، که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه له بار به‌رێت، که لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کانی که‌رکوک به یه‌که‌وه هه‌وڵیان بۆ دابوو و نزیک که‌وتبوونه‌وه له هێنانه‌کایه‌ی ته‌وافقێکی نیشتمانی له باره‌ی ئه‌و کێشانه‌وه. دوێنێ له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر – که‌رکوک له چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵا خۆکوژێک خۆی ته‌قانده‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا 40 هاڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 100 هاوڵاتی دیکه بریندار بوون و ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه له سه‌ر ئاستی ناوخۆی و ده‌ره‌کی کاردانه‌وه‌ی توندی لێکه‌وته‌وه. |
پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی باسکه له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت [ 14 : 47 ] 2011 / / 16 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - وا برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ تۆپی باسکه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. له‌مباریه‌وه سه‌ردار حه‌یده‌ر سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی کوردستان و ئه‌ندامی یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: وا برِیاره له 2 / 5 تا 6 / 5 پاڵه‌وانێتی تۆپی باسکه‌ی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له شاری هه‌ولێر به به‌شداری کردنی هه‌ڵبژارده‌کانی عێراق و لوبنان و ئوردن و ئێران ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی نوێنه‌رانی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ کۆتاییه‌کانی پاڵه‌وانێتی ئاسیا. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌ردار حه‌یده‌ر گوتی: گشت خه‌رجییه‌کانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی عێراق. له کۆتایی قسه‌کانیدا سه‌ردار حه‌یده‌ر گوتی: ئه‌مه قۆناغی دووه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌که‌م له ئێران به‌رێوه‌چوو، کاتێک هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق پله‌ی یه‌که‌میان به ده‌ستهێنا. |
18 . 07 . 2007 گه‌وره‌ترین گروپی سونه‌کان بۆ په‌رله‌مانی عێراقی ده‌گه‌ڕێنه‌وه گه‌وره‌ترین گروپی سونه‌کان، به‌ره‌ی ته‌وافوق، ڕایگه‌یاند که‌وا په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به گروپه‌که‌یان کۆتایی به مانگرتنه پێنج ڕۆژییه‌که‌یان ده‌هێنن. یاسادانه‌رانی سونه‌کان له مانگی شه‌شی ڕابردوودا چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانیان به ناوی مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان لابرا. هاوکاتیش، یه‌کێک له ئه‌ندامه باڵاکانی گروپی به‌ره‌ی ته‌وافوق گوتی مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌کات. له لایه‌کی دیکه، شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و وه‌رگێڕێکی عێراقی کوژراون پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له نزیک کاروانه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه. |
برایه‌تی نه‌ینه‌وا: نوجێفی و لیستی حه‌دبا هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ نه‌گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی کۆتایی [ 10 : 01 ] 2010 / / 06 - لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا دووپاتیکرده‌وه، که ئه‌سیل نوجێفی و لیستی حه‌دبا هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ نه‌گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی کۆتایی، نه‌ک حکومه‌تی فیدراڵی. ئه‌سیل نه‌جێفی دوێنێ له لێدوانه‌کدا ڕایگه‌یاندبوو، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واو حه‌ده‌با گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن به تایبه‌تی حکومه‌تی فیدراڵی به‌ربه‌رستی له‌به‌رده‌م ڕێککه‌وتنی کۆتایی دروست کردووه. له‌و باره‌یه‌وه، (ده‌رمان خه‌تاری) وته‌بێژی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له لێدوانێکی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند؛ ئه‌سیل نوجێفی و لیستی حه‌دبا هۆکاری سه‌ره‌کین له باره‌ی ئه‌وه‌ی تائێستا ڕێککه‌وتنی کۆتایی نێوان لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و حه‌ده‌با نه‌هاتۆته ئاراوه؛ نه‌ک حکومه‌تی عێراقی. ناوبراو ڕوونیکرده‌وه، نوجێفی و لیستی حه‌دبا داوایان له حکومه‌تی فیدراڵ کردووه، خه‌ڵکی خۆیان بچنه نێو سوپا و پۆلیسی عێراقی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری خۆیان بپارێن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که شوێنی هێزی پێشمه‌رگه‌و[ .،]ئاسایش بگرنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه. خه‌تاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌له‌ییمان له حکومه‌تی فیدراڵً کرده‌ووه، که چۆن فشاریان له‌سه‌ر لیستی حه‌دبا دروست نه‌کردووه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌و[ .،]پیاده‌کردنی ته‌واوفوق، که ئه‌و لیسته ده‌ستی به سه‌ر ته‌واوی پۆسته‌کانی پارێزگای موسڵ داگرتوه. ناوبراو لیستی حه‌دباشی به‌وه‌تۆمه‌تبارکرد که نایه‌وێت پێکه‌وژیانێکی ئاشتیانه‌ی کورد و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان له‌و پارێزگایه بێته ئارایه‌وه و هه‌موو لایه‌ک به‌شداری له حکومه‌نی ناوخۆیی موسڵ بکه‌ن. |
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: له خۆپێشاندانه‌که‌ی قوتابیان، هێزه‌کانی پۆلیس ته‌قه‌یان له‌وان نه‌کردووه [ 18 : 38 ] 2010 / / 02 - به‌ختیار مه‌لائه‌حمه‌د/هه‌ولێر- سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌که‌ی دوێنێی به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، وێرای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ته‌قه‌کردن له قوتابیبان له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه. هاوکات به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ره‌تا خۆپێشاندانه‌که هێمن بووه‌و[ .،]دواتر "چه‌ند که‌سێکی گیره‌شێوێن" ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌که‌یان تێکداوه. له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید "عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت" به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "ئه‌و قوتابیانه مۆڵه‌تی یاساییان وه‌رنه‌گرتبوو بۆ خۆپیشاندانه‌که‌یان چونکه به‌پێی یاساکانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بوایه مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، به‌لاَم سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌که به‌ڕه‌وتێکی ئارام و هێمن به‌رێوه‌چووبوو، به‌ڵام دواتر و دوای گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر چه‌ند که‌سێکی گێره‌شێوێن دوور له شێوازی شارستانیانه، ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌که‌یان به‌ره‌و توند و تیژی بردبوو، به‌جۆرێک به‌رد بارانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌یان کردبوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ک شکا." به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "ئێمه ئه‌رکی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشمان له‌ئه‌ستۆیه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌یان تێکدا ئێمه هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌مان داوه، برینداربوونی ئه‌و قوتابیه‌ش په‌یوه‌ندی به ته‌قه‌کردنی پۆلیسه‌وه نیه‌و[ .،]هیچ پۆلیسیکیش ته‌قه‌ی له قوتابیه‌کان نه‌کردووه، به‌ڵکو برینداربوونی ئه‌و قوتابیه له ئه‌نجامی پاڵه په‌ستۆ و شێواوی خۆپیشاندانه‌که‌وه بووه‌و[ .،]چه‌ند که‌سێکی ئاگاداریش گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که به‌هۆی ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و قوتابیه به بۆکس شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی پرسگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێری شکاندووه ده‌ستی بریندار بووه." دوێنێ ژماره‌یه‌ک له قوتابیانی ئاماده‌یی "شه‌مامی تێکه‌ڵاو" به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستای بیرکارییه‌وه خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر سازدابوو، دواتر به‌هۆی توند‌و تیژی و شێواندنی خۆپیشاندانه‌که‌وه یه‌کێک له قوتابییه به‌شداربووه‌کان ده‌ستی بریندار بووه‌و[ .،]گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر. |
ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی سه‌نیکای پزیشکانی ڤێترنه‌ری ده‌کرێت [ 11 : 56 ] 2012 / / 08 وێنه/ ئه‌رشیف ڕاپه‌ڕین 8 ئایار/ مایۆ ( ) – لێپرسراوی لقی سلێمانی سه‌ندیکای پزیشکانی ڤێترنه‌ری ڕایگه‌یاند، ئاماده‌کاریه‌کانی به‌ستنی کۆنگره‌ی سه‌ندیکاکه‌یان ده‌ستپێکردوه که پێده‌چێت مانگی داهاتوو ببه‌سترێت. لێپرسراوی لقی سلێمانی سه‌ندیکای پزیشکانی ڤێترنه‌ری، نه‌وشیروان ساڵح، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" دوای ئه‌وه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وپێش پزیشکانی ڤێترنه‌ری سلێمانی و هه‌ولێر یه‌کیان گرته‌وه کۆنگره نه‌کراوه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێ و یه‌کخستنی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی کارکردنمان، بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌مان داوه". گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌کاریه‌کانمان ده‌ست پێکردوه و له پێشدا کۆنفرانسی لقه‌کان ده‌که‌ین که 10 % ی ئه‌ندامانی سه‌ندیکا به‌شدار ده‌بن له کۆنگره‌دا واته له 1200 ئه‌ندامی سه‌ندیکا 120 ئه‌ندامێکمان به‌شداری تێدا ده‌که‌ین. ده‌رباره‌ی کات و شوێنی به‌ستنی کۆنگره‌که، نه‌وشیروان ساڵح گوتی: داوای بودجه‌ی به‌ڕێوه‌چونی کۆنگره‌که‌مان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی و دوای دابینکردنی بودجه‌که،ئه‌وه دیاری ده‌که‌ین که له کوێ و له چ کاتێکدا کۆنگره‌که بکه‌ین که من پێموایه ده‌که‌وێته مانگی داهاتوو. دڵشاد ئه‌حمه‌د/ش.ب |
به‌سره... فڕۆکه‌یه‌کی به‌ریتانی تێک شکا [ 10 : 15 ] 2008 / / 31 -سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز له باشوری عێراق ڕایگه‌یاند،له ئه‌نجامی هێرشێکی ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سره فڕۆکه‌یه‌کی به‌ریتانی ته‌قییه‌وه،به‌ڵام هه‌مو سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بو. له‌م باره‌یه‌وه کاپتن ڤین دریچی به سایتی ئه‌سوات عێراقی ڕاگه‌یاند،شه‌وی چوارشه‌ممه بنکه‌یه‌کی به‌ریتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌سره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ر هێرشێکی ناڕاسته‌خۆ که‌وت له ئه‌نجامدا فڕۆکه‌یه‌ک ته‌قیه‌وه‌و[ .،]زیانیش به‌ر هیچ سه‌ربازێکمان نه‌که‌وتوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی سوپای به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌کرد که ئایا فڕۆکه‌که له فڕیندابوه یان له حاڵه‌تی نیشتنه‌وه‌دابوه. جێی ئاماژه‌یه به‌م فڕۆکه‌یه‌وه له ڕۆژی گرتنی به‌سره‌وه تا ئه‌مڕۆ سێ فڕۆکه‌ی به‌ریتانی تێک شکاون. |
کادیرێکی پارتی: ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کان له‌پشت خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی نه‌بوون، بۆچی ئیدانه‌یان نه‌کرد [ 12 : 20 ] 2012 / / 09 هه‌ولێر 9 ی ئایار / مایۆ ( ) - کادیرێکی پارتی دیموکارتی کوردستان، پێی وایه خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر کارێکی ڕێکخراوبوو و پێشتر به‌رنامه و پیلانی بۆ دارێژرابوو. ته‌یب زرار، کارگێڕی لقی 16 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر به ئاژانسی په‌یامێنری گوت: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌نجامدراو دواتر توندوتیژی لێکه‌وته‌وه، کارێکی ڕێکخراوبوو وپێشتر له تۆڕه‌کانی فه‌یسبووک بانگه‌شه‌ی بۆده‌کرا. هه‌روه‌ها هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆر ئاڵا و که‌سی ده‌مامکدار بۆ په‌لاماردانی هێزه ئه‌منیه‌کان و بۆسه‌ر مۆلک و ماڵی خه‌ڵک، به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و ڕاستیه". ته‌یب زرار گوتی:" سه‌رۆکی حکوومه‌ت هه‌موو داخوازیه‌کانی مامۆستایانی ئاینی قبوولکردبوو زۆرێک له خاله‌کانیش جێ به‌جێ کرابوون، به‌ڵام خه‌ڵکێک ده‌یانه‌وێ ڕه‌وشی ئارامی شاری هه‌ولێر تێکبده‌ن و درکه‌وت خۆپیشاندانه‌که شتێکی خۆرسک نه‌بوو. له‌باره‌ی تۆمه‌تبارکردنی ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانه‌وه، کارگێڕه‌که‌ی لقی 16 ی پارتی ده‌ڵێ" من ناتوانم په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ لایه‌نێکی ئیسلامی درێژبکه‌م و ئه‌وه کاری ده‌زگاکانی حکوومه‌ته، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌پشت خۆپیشاندانه‌که‌وه نین، بۆچی هه‌ر به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌کیش ئیدانه‌ی ئه‌و کاره تێکده‌رانه‌ی دوێنێی هه‌ولێریان نه‌کرد". قائید میرۆ |
ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی داوای دادگایی کردنی ئۆباما ده‌کات [ 13 : 54 ] 2010 / / 04 - به‌رپرسێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی داوایکردوه ئۆباما بهێنرێته دادگا و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌ی ساخته‌کاری تێدایه. دادگای ئه‌مه‌ریکا وه‌ڵامی داوای ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی دایه‌وه که ئاماده نه‌بووه بچێته ئه‌فغانستان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و داوایکردبوو ئۆباما بانگهێشتی دادگا بکرێت. موقه‌ده‌م تیرانس لاکن، که تۆمه‌تباره به‌وه‌ی سه‌رپێچی بڕیاری سه‌ربازی کردوه‌و[ .،]نه‌چۆته ئه‌فغانستان داویاکردوه ئۆباما دادگایی بکرێت چونکه ئه‌و له ئه‌مه‌ریکا له دایک نه‌بووه‌و[ .،]ناسنامه‌که‌ی ساخته‌یه. وتوشیه‌تی: ئۆباما سه‌رکرده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکایه ئه‌و سه‌رۆکێکی ساخته‌و[ .،]نایاساییه چونکه له ئه‌مه‌ریکا له‌دایک نه‌بووه‌و[ .،]مافی ئه‌وه‌ی نیه ببێته سه‌رۆکی وڵات و فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا. دادگاش له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاندوه، داواکه‌ی ئه‌و یاساییه‌و[ .،]ده‌کرێت ئۆباما بانگهێشتی دادگا بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه له سزای ئه‌و سوک ناکات، چونکه ئه‌و فه‌رمانه له ئۆباماوه بۆ ئه‌و ده‌رنه‌چووه به‌ڵکو له به‌رپرسه ڕاسته‌وخۆکه‌یه‌وه ده‌رچووه‌و[ .،]سه‌رپێچی له فه‌رمانی سه‌ربازی کردوه. |
ئه‌ردوگان: ئیسرائیل درۆی کردوه‌و[ .،]ده‌بێت به‌هاکه‌ی بدات [ 9 : 49 ] 2010 / / 08 - سه‌رۆکی سوریا ڕایگه‌یاند، دوودڵ نابن له پشتیوانیکردن و به‌شداربوون له هه‌ر ڕێ وشوێنێک که تورکیا دژی ئیسرائیل بیگرێته‌به‌ر، ئه‌ردوگانیش ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبارکرد که درۆی کردوه‌و[ .،]ده‌بێت به‌هاکه‌ی بدات. له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان ڕایگه‌یاند، بیانوه‌کانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنه سه‌ر که‌شتی گه‌لی ئازادی بێمانان و هیچ که‌س باوه‌ڕیان پێناهێنێت. ئه‌ردوگان وتیشی: ئیسرائیل درۆ ده‌کات و نرخی کاره‌کانی خۆی ده‌دات. له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ئاشکرایکرد، کوشتنی چالاکوانانی ئاشتی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه شتێکی پلان بۆکێشراوبووه، وتیشی: ئه‌وان بێ دوودڵی له‌گه‌ڵ تورکیادان و هاوهه‌نگاوی ده‌بن له هه‌ر هه‌ڵوێستێکدا. |
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشیی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد [ 21 : 09 ] 2011 / / 28 هه‌ولێر 28 ته‌ممووز/یۆلیۆ ( )- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "جۆزێف بایدن" جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشیی له "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حه‌مایل خانی دایکی. هه‌ر له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا جۆزێف بایدن هاوخه‌میی خۆی بۆ مه‌سعود بارزانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست که ئه‌م کۆسته مه‌زنه دوا ناخۆشیی خانه‌واده‌که‌یان بێ و داوای سه‌لامه‌تی و ته‌مه‌ندرێژیی بۆ بارزانی خواست. له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جێگری سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خسته‌ڕوو بۆ ئه‌و په‌یام و دڵنه‌واییه‌ی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئاراسته‌ی کرد. خ.ع |
سراییڤۆ نازناڤێ وه‌لاتیا شانازیێ دده‌ته ئه‌نجلینا جولی [ 9 : 52 ] 2012 / / 10 جولی هه‌ولێر 10 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- د فیسته‌ڤالا سینه‌مایی یا سارییڤۆدا ل بۆسنه، نازناڤێ "وه‌لاتیا شانازیێ بو سرایڤۆ"ب سینه‌ماکارا ئه‌مریکی ئه‌نجلینا جولی، دا. ئه‌ڤ نازناڤه وه‌که ڕێزگرتنه‌کێ یه‌ل[ .،]ڤێ سینه‌ماکارا ئه‌مریکی، ل هه‌مبه‌ر فلمێ "ل وه‌لاتێ خوین و هنگڤینی دا" کو به‌حسی شه‌رێ بۆسنا دکه‌ت. کوڤارا "کلوزیر" یا فه‌ره‌نسی به‌لاڤکریه، جولی، ل ده‌مێ وه‌رگرتنا ڤی خه‌لاتی، دلخوشیا خو بو ڤێ چه‌ندێ نیشان دا. فلمێ "ل وه‌لاتێ خوین و هنگڤینی دا"، فلمێ ئێکێ ڤێ ئه‌کته‌را سینه‌ماییه کو کارێ ده‌رهینانێ بو کریه. پ. ف |
مایکرۆسۆفت له ساڵی 1991 نزیک بوو له دروستکردنی مۆبایلی زیره‌ک [ 9 : 57 ] 2012 / / 19 هه‌ولێر 19 نیسان / ئه‌پرێل ( ) – نسان مایهه‌رفۆلد، فه‌رمانبه‌ری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرای کرد که ئه‌و به‌ر له 16 ساڵ له دروستکردنی، بیرۆکه‌ی دروستکردنی مۆبایلی زیره‌کی هه‌بووه. به‌پێی قسه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، ئه‌و ئامێره‌ی بیر له دروستکردنی ده‌کرایه‌وه، واده‌ی ژوانه‌کانی ڕێکده‌خست و سیستمی دیاریکردنی جوگرافیای شوێن که به جی پی ئێس ناسراوه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیکردن و چوونه نێو ئیمێل و فاکس و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تری ده‌ره‌خساند. به‌ڵام دوای توێژینه‌وه مایکرۆسۆفت ئاماده‌نه‌بوو هه‌وڵی زیاتر بۆ ئه‌و کاره بکات چونکه پێی وابوو ئه‌وه تێچوویه‌کی زۆر له‌سه‌ر کۆمپانیاکه ده‌که‌وێت له کاتێکدا که ئه‌و کات ده‌توانرا ئه‌و ئامێره به 400 تا هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت. فه‌رمانبه‌ره‌که ڕوونی کرده‌وه که ئه‌وه‌ی کۆمپانیای ئه‌پڵ و ستیڤ جۆبزی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆچکردووی له که‌سانی تر جیاده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بوێربوون له داهێناندا. یه‌که‌مین ناوهێنانی مۆبایلی زیره‌ک به ناوی کۆمپانیای ئای بی ئێم له ساڵی 1987 تۆمار کراوه و ئه‌وکات کۆمپانیاکه ناوی نا مۆبایلی کۆمپیوته‌ر و هه‌مان ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی تێدا ده‌بوو که ئێستا له مۆبایلی زیره‌کدا هه‌یه. سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن |
کۆمیسیۆن دوا له‌قه‌واره‌سیاسیه‌کان ده‌کات هاوڵاتیان بێزارنه‌که‌ن [ 21 : 06 ] 2010 / / 18 - هاوڕێ باوه‌یس / سلێمانی – سه‌رۆکی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای له قه‌واره سیاسییه‌کان کارێک نه‌که‌ن ببێته مایه‌ی بێزاربوونی هاوڵاتیان. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا (تاهیر حه‌مه‌ئه‌مین) به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای له‌قه‌واره سیاسییه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنی خوولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کرد، که له شه‌واندا هاوڵاتیان بێزار نه‌که‌ن به‌هۆکاری به‌هوتاف و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی سروده‌کانیان. هه‌روه‌ها دوای له‌لایه‌نگرانی ئه‌ولایه‌نانه‌ش کرد، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردن و پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌کانی کۆمیسیۆن، ڕێنماییه‌کانی تری وه‌ک هاتوچۆو پۆلیسیش بپارێزن. هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که تا ئیستا هیچ سکاڵا و داوایه‌کی یاسایی له‌لایه‌ن قه‌واره‌کانه‌وه تۆمار نه‌کراوه. تاهیر حه‌مه‌ئه‌مین گووتیشی: دوێنێ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر (به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) سه‌ردانی ئۆفیسی هه‌ڵًبژاردنه‌کانی سلێمانی کردووه‌و پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ته‌واو بۆسه‌رجه‌م قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ربڕیوه، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک. |
04 . 01 . 2005 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یامی ئاشتی سورییه‌کان به ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نێت - 2005 - 01 - 05 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌کات: یه‌ک له به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی جوله‌که‌دا به‌هێز و توند بکات، هه‌روه‌هاش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک دانوسانده‌رێک له پێناو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووت‌وێژی ئاشتی نێوان سوریا و ئیسرائیل کاربکات. به‌ڕێز گول له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا گوتی ئه‌و باوه‌ڕ ده‌کات سوریا حه‌ز به ئاشتی بکات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ماوه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی تورکیا ده‌توانێت به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک سوریا و لوبنان و ئیسرائیل‌دا، ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووتوێژه‌کان ڕێک بخات. |
یۆنان داوا له‌حکومه‌تی تورکیا ده‌کات هێرشی سه‌ربازی نه‌کاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق [ 9 : 08 ] 2007 / / 03 - کۆستاس کرامنلیس سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنانی داوای له حکومه‌تی تورکیا کرد له‌شکرکێشی بۆ ناوهه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ئه‌نجام نه‌دات. به‌پێی هه‌واڵی (رادیۆی سه‌وا) ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی یۆنان (کۆستاس کرامنلیس) سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان نیگه‌رانی وڵاته‌که‌ی له ئه‌گه‌ری ئه‌و له‌شکرکێشیه نیشاندا و گوتی: "ئێمه دژی هه‌موو جۆره کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستین له هه‌موو شوێنێک " و داوای له تورکیا کرد که دان به‌خۆدا بگرێت و دووپاتی کرده‌وه که توند‌و تیژی چاره‌سه‌ری هیچ کێشه‌یه‌ک ناکات. هه‌روه‌ها (کرامنلیس) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ، که بۆ هیچ وڵاتێک نیه سه‌روه‌ری وڵاتێکی دیکه پێشێل بکات به‌پێی بیر‌و باوه‌ره‌کانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به‌نده به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری ولاتێکی دیکه . سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه هاوکاری و یارمه‌تی تورکیا بکات بۆ چوونه ڕیز وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵام پێویسته تورکیا ڕێز له‌هه‌موو مه‌رجه‌کانی داواکراو بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له‌و یه‌کێتیه. |
تا ئێستا لیژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستور له سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌کی گرنگ ڕێکنه‌که‌وتوون [ 12 : 12 ] 2009 / / 14 - ئه‌ندامێکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستور له‌سه‌ر هه‌موارکردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک ڕێکه‌وتوون، بۆچونێکیش هه‌یه به‌وه‌ی پارله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه بدات. - ئه‌ندامێکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستور له‌سه‌ر هه‌موارکردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک ڕێکه‌وتوون، بۆچونێکیش هه‌یه به‌وه‌ی پارله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه بدات. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان "دکتۆر مه‌حمود عوسمان" له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و ڕادیۆی زاگرۆس ڕایگه‌یاند، بیر و بۆچوونێک هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌و ماده ده‌ستورییانه‌ی که تا ئێستا لیژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستور له سه‌ریان ڕێکه‌وتووه، بنێردرێنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌کو ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت. گوتیشی: ئه‌و بڕگانه‌ی دیکه‌ش که تا ئێستا هه‌موار نه‌کراون و ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ری وه‌کو ماده‌ی 140 و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان و یاسای نه‌وت و گاز و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر و زۆری‌تریش، ئه‌گه‌ر له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌ندا ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌کرێت هه‌ڵبگیرێن بۆ خولی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. |
کیڤن ڕۆد: ساڵی داهاتوو هێێزه ئوسترالیه‌کان به‌ره‌و ئوسترالیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه [ 13 : 32 ] 2007 / / 01 - سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند که له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق ده‌کێشێته‌وه. کیڤن ڕۆد، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئوسترالیا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ئێزگه‌یه‌کی ناوخۆیی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند: به‌ر له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو هێزه سه‌ربازیه ئوسترالیه‌کان ده‌گه‌نه‌وه ئوسترالیا. هه‌روه‌ها گوتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستمان به چه‌ند وتووێژێک کردووه له‌گه‌ڵً لایه‌نی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوسترالیادا حزبه‌که‌ی جۆن هاوه‌ردی سه‌رۆک وه‌زیرای پێشووی ئوسترالیا ڕوبه‌ڕوی هه‌ره‌سێکی گه‌وره هاته‌وه‌و[ .،]کیڤن ڕۆد سه‌رۆکی حزبی کرێکارانی ئوسترالیا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. |
به‌سه‌رکردایه‌تی ڤالکاو ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا [ 17 : 24 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر١ی ئه‌یلوول/سه‌پتمبه‌ر ( ) – یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌دردی ئیسپانی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای لویس-ی دووه‌م هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌دریدی ئیسپانی له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا ڕووبه‌رووی یه‌کتربوونه‌وه، تیادا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید به چوار گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. گۆله‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌درید له ڕێگای یاریزانان ڕادمێل ڤالکاو گارسیا ٣ گۆل ، جواو میراندا له خوله‌که‌کانی ٠٦ ، ١٩ ، ٤٥ ، ٦٠ تۆمارکرا، تاکه گۆلی یانه‌ی چێلسی له ڕێگای یاریزان گاری کاهێل له خوله‌کی ٧٥ تۆمارکرا. به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆمه‌دریدی ئیسپانی بۆ جاری دووه‌م نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنت ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٠ توانی له یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان بباته‌وه و نازناوه‌که به‌ده‌ست بهێنێت. / |
23 . 09 . 2012 شه‌ڕ له سوریا به‌رده‌وامه له لایه‌ن چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به‌رده‌وامن له شه‌ڕوپـێـکدادان و به ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه. هاوکات هێزه‌کانی حکومه‌ت به فڕۆکه‌و[ .،]تۆپ و تانک و خومپاره به‌رده‌وام بوون له بۆردومانکردنی چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که، له‌وانه له حه‌له‌ب و حه‌ما و ڕیف دیمه‌شق و حومس و ئدلیب و دێر ئه‌زور و ده‌رعا و قه‌راغ شـاری لازقیه. هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاندووه. |
ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سه‌رژمێری گشتی له که‌رکوک به‌رده‌وامه [ 15 : 01 ] 2010 / / 17 - ئارام شێرکۆ/ که‌رکوک- له‌گه‌ڵً نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری عێراقی فیدرالًَ، پارێزگای که‌رکوکیش له قۆناغی خۆ ئاماده‌کردن دایه بۆ به‌شداری له‌م سه‌رژمێرییه‌دا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ کارڕایی کردنی ته‌واوی کاره‌کانی سه‌رژمێری له شاری که‌رکوک خولێکی ڕاهێنان بۆ سه‌رژمێریکاران کراوه‌ته‌وه. (عه‌دنان بابا) به‌ڕێوبه‌ری سه‌رژمێری که‌رکوک، له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر گوتی:" ژماره‌ی ئه‌و سه‌رژمێریکارانه‌ی که دانراون بریتین له 12 هه‌زار و 400 که‌س، که سه‌ر جه‌م نه‌ته‌وه‌کان تێیدا به‌شدارن." گوتیشی:" یه‌که‌م خولی ڕاهێنان بۆ ئه‌م سه‌رژمێریکارانه ئه‌م هه‌فته‌یه کراوه‌ته‌وه که سه‌د که‌س تێیدا به‌شدار بوون و خولی دووه‌میش هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه ده‌ستپێده‌کات و زیاتر له هه‌زار که‌س به‌شداری ده‌که‌ن." به‌رێوبه‌ری سه‌رژمێری که‌رکوک ڕایگه‌یاند:" هه‌ر خولێک بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام ده‌بێت و تا به‌رواری 14 / 10 سه‌رجه‌م سه‌رژمێریکاره‌کان ڕاهێنانیان ته‌واو ده‌بێت." عه‌دنان بابا گوتیشی:" ئێمه‌ش وه‌ک سه‌رجه‌م پارێزگاکانی تر له 24 / 10 به‌شداری له سه‌رژمێرییه‌که ده‌که‌ین." |
27 . 12 . 2011 جارێکی دیکه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دبا و برایه‌تی موسڵ ده‌دات له لایه‌ن دوای ده‌ست‌به‌کاربوونی وه‌کو نوێنه‌ری تازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق مارتن کۆبله‌ر، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی شاری موسڵی کرد و ده‌ست پـێشخه‌ریـیه‌کی نوێی خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیستی حه‌دبای زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌و[ .،]لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان. خه‌سرو گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت وه‌کو قۆناغی یه‌که‌م نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موو لایه‌نه‌کانی بینی و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له داهاتوودا قۆناغی تر بێته پێشه‌وه. لای خۆشیه‌وه ئه‌سیل نوجه‌یفی سه‌رۆکی لیستی حه‌دبا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت ئه‌وان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی ئاماده‌ن، داواشی له ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته کرد بگه‌ڕێنه‌وه نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام ده‌ڵێت کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی نێوانماندا نه‌بوونی متمانه‌یه که ئه‌و کێشه‌یه‌ش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌گێڕێت. |
نوێنه‌رێکی کورد: مالکی له ئه‌نجامدانی چاکسازی جدی نییه [ 15 : 31 ] 2012 / / 03 سلێمانی 3 ته‌مووز/یۆلیۆ ( )- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ لیژنه پێک هاتووه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریه‌کان بۆ لێپرسینه‌وه له نوری مالکی، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێکی لیستی فڕاکسیۆنه کوردستانیه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کاڵبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالکی و پێشی وایه تاکو ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیه‌تێکی جدیی بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی نییه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فڕاکسیۆنه کوردستانیه‌کان "به‌کر حه‌مه سدیق" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "خاوبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی که په‌یوه‌ندیی به ڕه‌وتی سه‌در و هه‌ندێک له واژۆکانی کاندیده‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌یه، چونکه ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واژۆیان کردووه به‌ڵام چه‌ند پرسیارێکیان ناردووه که پێشتر ئه‌و پرسیارانه‌یان نه‌بووه، خۆشم که ئێستا واژۆم بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی کردووه گومانم هه‌یه له‌و هێزانه پشتیوانیمان بکه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه." حه‌مه سدیق گوتی: "پرسیاره‌کانیان بریتیه له‌وه‌ی ئایا کورد زیانمه‌ند نابێت له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالکی و ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و دێت کێ ده‌بێت و قه‌یران دروست ناکات؟ ئه‌مه جگه له هه‌ڵوێستی گۆڕان، لیستی عێراقیه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ لێی هه‌ڵده‌وه‌رێت. ئه‌وکاتیش کورد وه‌کو سووره‌ی به‌ر له‌شکر ده‌مێنێته‌وه‌و[ .،]ئایا ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات به پشت به‌ستن به لایه‌نی عێراقییه که تاکو ئێستا هه‌ڵوێستی نه‌رێنیه به‌رامبه‌ر به دۆزی کورد." ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "من پێم وایه مالکی جدی نییه له ئه‌نجامدانی چاکسازی، ئه‌گه‌ر ببوایه ئه‌وا پێش ئێستا ده‌یکرد یاخود لانی‌که‌م له‌و ماوه‌یه‌دا که خۆی له ده‌سه‌ڵاته‌و[ .،]ده‌توانێت هه‌موو شتێک بکات، ده‌یکرد." له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کرد: " ده‌بێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر مالکی هه‌ر هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی دیکتاتۆرێکی دیکه دروست نه‌بێته‌وه." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
01 . 12 . 2007 دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌ردۆگان له ژێر فشـارێـکی له‌شـکری و ناوخۆیی زۆردایه |
سپیلبێرگ له ئه‌سپه‌کان ناڕازییه [ 18 : 06 ] 2011 / / 05 هه‌ولێر 5 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) - ستیڤن سپیلبێرگ بۆ ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌سپی جه‌نگی له به کارهێنانی ئه‌سپی ڕاسته‌قینه به گومانه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، سپیلبێرگ که به نیازه دیمه‌نی تایبه‌ت و ناوازه له جوڵه‌و[ .،]کردای ئه‌سپ له فیلمه‌که‌یدا بخاته ڕوو، له‌وه به گومانه که ئه‌سپی ڕاسته‌قینه بتوانێت دیمه‌نی دڵخواز بۆ کاره‌که‌ی به‌دێ بێنێت، هه‌ر بۆیه بێ هیوا بووه. سیناریۆی ئه‌م فیلمه که له چیرۆکێک به ئیلهام وه‌رگیراوه، بڕیاره بۆ ( 28 کانوونی یه‌که‌م / دیسه‌مبه‌ری 2011 ) ئاماده‌ی نمایش بکرێت. هه‌روه‌ها جێرێمی ئێروین وه‌کو ئه‌کته‌ری ڕۆڵی سه‌ره‌کیی فیلمی ئه‌سپی جه‌نگی ده‌ستنیشان کراوه. ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه که بۆ ئه‌م پڕۆژه سینه‌ماییه ده‌ستنیشانکراون بریتین له ئێمیلی واتسۆن، پیتێر مۆله‌ن و دێڤید تولیز. کۆمپانیای دریم وۆرکز و کومپانیای دیزنی مافی دروستکردنی ئه‌م فیلمه‌یان وه‌رگرتووه. ڕۆمانی ئه‌سپی جه‌نگی ساڵی 1982 به قه‌ڵه‌می مایکڵ مورپۆرگۆ نووسراوه. چیرۆکی ئه‌م فیلمه باس له نزیکی و ئاوێته‌یی ڕوحیی کوڕێکی مێرمنداڵ له‌گه‌ڵ ئه‌سپێک ده‌کات له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م. ستیڤن سپیلبێرگ له 12 ساڵییه‌وه به شێوه‌ی ئاماتۆڕ ده‌ستی به ده‌رهێنانی فیلم کردووه‌و[ .،]له 16 ساڵی فیلمێکی درێژی دروستکرد به ناوی تیشکی به‌رز. ستیڤن له کالێجی ویلایه‌تیی کالیفۆرنیا به‌شی سینه‌مای ته‌واوکرد و به کورته فیلمی ئامبێلین له 1968 دا دره‌وشایه‌وه. سپیلبێرگ هاوسه‌رده‌می ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌کانی وه‌ک جۆرج لوکاس ، فرانسیس فۆرد کۆپۆلا، جۆن میلوش و بڕایان دی پاڵمایه‌و[ .،]له سه‌ره‌تای هاتنی بۆ نێو پیشه‌ی سینه‌ما له‌گه‌ڵ کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچه‌رز ڕێککه‌وت بۆ ده‌رهێنانی چه‌ند فیلمێکی ته‌له‌ڤزیۆنی و هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا بوو که یه‌که‌م فیلمی درێژ و سه‌رکه‌وتووی له 1971 دا گه‌یانده سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما به ناوی دۆئێل. سێ ساڵ دواتر فیلمی شوگرلاند ئێکسپرێسی دروستکرد که له فستیڤالی کانی 1974 ده‌ستنیشانکرا بۆ وه‌رگرتنی دارخورمای زێڕین و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆشی وه‌رگرت. فیلمی شه‌ویلاکه‌کان که به‌رهه‌می 1975 یه‌کێکه له سه‌رکه‌وتووترین به‌رهه‌مه‌کانی سپیلبێرگ. ئه‌م فیلمه چیرۆکی شارک(قرش)ـێکه که دانیشتوانی شارێکی که‌نار ده‌ریا تووشی ترسێکی زۆر ده‌کات. فیلمی شه‌ویلاکه‌کان له سه‌رده‌می نمایشکردنیدا بوو به یه‌کێک له پڕداهاتترین فیلمه‌کانی سینه‌ما و ناوبانگ و سه‌رکه‌وتنی سپیلبێرگی چه‌ندین به‌رابه‌ر زیاتر کرد. ستیڤن سپیلبێرگ زۆری فیلمی سه‌رکه‌وتوو دروستکردووه که یه‌کێک له هه‌ره به‌رچاوه‌کان فیلمی فه‌هره‌ستی شیندلێره که 1944 ده‌ریهێناوه. ئه‌م فیلمه له فستیڤالی ئۆسکار و خه‌ڵاتی بافتادا بوو به هه‌ڵگری ناوی باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنان و له خه‌لاتی گۆڵدن گڵۆبیش خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی بۆ سپیلبێرگ کرد به دیاریی. مێشکی ده‌ستکرد 2001 ، ڕاپۆرتی که‌مینه 2002 ، تێرمیناڵ 2004 ، شه‌ڕی جیهانه‌کان 2005 له به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی سپیلبێرگن. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره سامانداره ئه‌م خه‌ڵاته ناودارانه‌شی وه‌رگرتووه؛ خه‌ڵاتی شانازییانه‌ی ئۆسکار 1987 ، شێری زێڕینی شانازییانه‌ی ڤێنیز 1993 ، خه‌ڵاتی سیزاری فه‌ڕه‌نسا 1995 ، خه‌ڵاتی ئاکیرا کۆرۆساوای فستیڤالی تۆکیۆ 2004 ، هه‌روه‌ها 2003 ناوی له ته‌لاری ناودارانی هۆلیوود نه‌خشێنرا. مه‌سعود.م |
له ئاکامی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێک سه‌رۆک حزبێکی تورکی ونبوو [ 16 : 21 ] 2009 / / 26 - ئاژانسه‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئاکامی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێک له ناوه‌راستی تورکیا، سه‌رۆک حزبی یه‌کگرتنی گه‌وره بێ سه‌روشوێن بووه‌و[ .،]تاکو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکی، ئه‌مڕۆ هه‌لیکۆپته‌رێک که "موحسین یازجی ئۆغلۆ" سه‌رۆک حزبی یه‌کگرتنی گه‌وره، که حزبێکی قه‌ومیه‌و[ .،]پێنج که‌سی دیکه‌ی تیادابوو له هه‌رێمی سیفاس (ناوه‌راستی تورکیا) که‌وته‌خواره‌وه تێکشکا، و تاکو ئێستا ته‌رمی ناوبراو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د سانفردی جێگری سه‌رۆکی حزبه‌که، ڕایگه‌یاند، که 14 سه‌عات دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێک نه‌فه‌ر یا ته‌رمی که‌سه‌کانی ناو هه‌لیکۆپته‌ره‌که نه‌دۆزرێته‌وه، شه‌رمه‌زاریه بۆ حکومه‌تی تورکیا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند، که تیمه‌کانی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که کراون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی که‌سه ونبوه‌کان بدۆزنه‌وه. |
02 . 07 . 2007 کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی داخوازی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له ناو مزگه‌وتێک‌دا ده‌که‌ن کاربه‌ده‌ستێکی پاکستانی داخوازی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی کۆمه‌ڵێک چه‌کداری ناو ئه‌و مزگه‌وته ده‌کات که ڕۆژی سێشه‌ممه خوێندکارانی ئاینی و هێزه‌کانی ئاسایش تیایدا شه‌ڕییان کردبوو. جێگری وه‌زیری ناوخۆی پاکستان، زه‌عفه‌ر واریچ زوویه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌رچ که‌سێک به چه‌که‌وه له‌و مزگه‌وته‌ی ئیسلام ئاباد بێته ده‌ره‌وه، ده‌کوژرێت. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته‌دا ڕاگه‌یاند. کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌شڵێن سه‌ربازێک و وێنه‌گرێک و چوار خوێندکار له نێو قوربانی‌یه‌کانی شه‌ڕه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی مزگه‌وتی لال یان سوور بوون و زیاتر له 80 که‌سیش له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و پێکدادانه کاتێک ده‌ستی پێ‌کرد که خوێندکاره ئاینی‌یه‌کانی مزگه‌وته‌که ده‌ستیان به ته‌قه‌کردن له هێزه‌کانی ئاسایش کرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان گازی فرمێسک ڕێژییان به خۆپیشانده‌ره‌کاندا کرد به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ڕێپێوانه‌که‌یان. ئه‌و خوێندکارانه بێ له پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش، ئاگرییان به‌ردایه دوو باڵه‌خانه‌ی حکومی ناوچه‌که‌و[ .،]هاوارییان بۆ هێرشبه‌ره خۆکوژه‌کانیش ده‌کرد خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ئاماده بکه‌ن. |
ئێران په‌یامنێری فرانس پرێسی ده‌ستگیر کرد [ 19 : 56 ] 2009 / / 05 – تاران- "فه‌رهاد پوولادی" په‌یامنێری "فرانس پرێس"، ڕۆژی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌کانی ئێران، له ڕێگه‌ی هێزه ئاسایشییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستگیر کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی "فرانس پرێس"، سێ که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی، هه‌ڵساون به ده‌ستگیر کردنی ئه‌و په‌یامنێره‌و[ .،]بردنی بۆ شوێنێکی نادیار. "فرانس پرێس" به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران ڕێگه‌ی به هه‌واڵنێره ده‌رکییه‌کان داوه بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵ له‌و خۆپێشاندانه، ڕایگه‌یاندووه، داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی له به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته کردووه سه‌باره‌ت به هۆکاری ده‌ستگیرکردن و شوێنی به‌ند کردنی ئه‌و په‌یامنێره. هه‌موو ساڵێک به بۆنه‌ی ساڵرۆژی ( 13 ) ئابان ( 4 ی نۆڤێمبه‌ر) -رۆژی داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران-، به هه‌زاران که‌س له‌و وڵاته، خۆپێشاندان دژ به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن. خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌مساڵ له کاتێکدا ڕوویداوه که هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رِێوه چوونی ڕێورِه‌سمی حکه‌مه‌تی له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریکا، که به ئاماده‌بوونی گروپێک له قوتابیان و مامۆستایان، به‌رِێوه‌چوو، لایه‌نگرانی "میرحوسینی مووسه‌وی" و "مه‌هدی کروبی"، خۆپێشاندانیان دژ به کۆماری ئیسڵامی له شوێنه جیاوازه‌کانی تاران، ئه‌نجام دا. |
وه‌زیری ته‌ندروستی: توێژینه‌وه له‌سه‌ر منداڵانی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌و منداڵانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه له دایکده‌بن, ده‌کرێت [ 15 : 37 ] 2012 / / 16 هه‌ولێر 6 ئازار / مارس ( ) - وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند, له‌و ماوه‌یه‌ی من پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستیم وه‌رگرتووه, زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتا خزمه‌ت به قوربانیانی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌کراوه. دکتۆر تاهیر هه‌ورامی له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتیشی: ئێستا باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌ری بریندارانی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه به‌لاَم له قۆناغێک ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستاوه ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنده‌ر و کۆمپانیای جێبه‌جێکار ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ش بێت له کۆمپانیاکه. سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانیان له دوای کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی برینداربوون و له ژێر کاریگه‌ری برینه‌که‌یان شه‌هید بوونه, هه‌ورامی ئاماژه‌یدا: ئێمه وه‌کو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ئاماره‌مان لا نییه به‌لاَم ڕه‌نگه ئاماری قوربانیان له دوای کاره‌ساته‌که له لای کۆمه‌ڵه‌ی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت. له وه‌لاَمی پرسیارێکی تر سه‌باره‌ت به‌و مندالاَنه‌ی ئێستا له هه‌ڵه‌بجه له دایکده‌بن ئایا کاریگه‌ری ئه‌و چه‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت, وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند :ئێستا خه‌ریکی دوو لێکۆلینه‌وه‌ن, یه‌کیان له‌گه‌ڵ توێژه‌رێکی کورده‌و[ .،]ئه‌وه‌ی دیکه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و حکومه‌تی عێراقی ده‌بێت که به‌راوردی ئه‌و مندالاَنه ده‌کرێت که له هه‌ڵه‌بجه له دایکده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و مندالاَنه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ له دایکده‌بن. له باره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که چه‌ند برینداری ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کردووه بۆ چاره‌سه‌ر دکتۆر تاهیر هه‌وارمی ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و ئاماره‌م لا نییه به‌لاَم ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ر, ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کراوه ئه‌و بریندارانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه کراوه ئێمه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێژنه‌ی پزیشکیمان بۆپێکهێناوه‌و[ .،]پشکنینمان بۆ کردووه. ئاماژه‌یدا: باشترین نه‌خۆشخانه به پێداویستییه‌کانیه‌وه له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه به‌لاَم له‌وانه‌یه هه‌ندێ پسپۆری هه‌بێت له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه که‌م بێت هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ندێ پسپۆری پزیشکی هه‌یه له هه‌موو کوردستان ڕێژه‌که‌ی که‌مه. له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا وه‌زیری ته‌ندروستی وتی :هه‌رچی پێویست بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئێستاش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی تیمی قوربانیه‌کان ڕه‌وانه‌ی ولاَتی ئێران ده‌که‌ین, له ئاینده‌ش ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانی ئێمه ته‌واوکردن و کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیندارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێن. هێمن سابیر/ ص . س |
شاندێکی پارێزگای کرمانشای ئێران سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد [ 18 : 40 ] 2011 / / 13 - ئاکام فه‌همی/ که‌رکوک - له‌سه‌ردانێکی کوتوپڕدا پارێزگاری کرمانشا به‌یاوه‌ری شاندێک سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد و چاوی به پارێزگاری که‌رکوک "عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا" و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک "رزگار عه‌لی" که‌وت. له‌کوبۆنه‌وه‌یه‌کدا پڕۆژه‌کانی شاری که‌رکوک و کێشه‌کانی له ڕووی کاره‌با و خزمه‌ت گوزاریه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاری کرمانشا تاوتوێکرا. له‌م باره‌یه‌وه "دادۆش هاشمی" پارێزگاری کرمانشای ئێران تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: خوشحاڵ بووم به سه‌ردانی شاری که‌رکوک و سه‌ردانه‌که‌مان تایبه‌ته‌و[ .،]بۆ توندوتۆڵکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان هه‌وڵده‌ده‌ین. وتیشی: له‌م سه‌ردانه هیچ گریبه‌ستێکمان واژۆ نه‌کردووه‌و[ .،]عێراق وه‌کو وڵاتێکی دراوسێ بۆ ئیران گرنگه بۆیه به‌باشمان زانی سه‌ردانی که‌رکوک بکه‌ین. "دادۆش هاشمی" وتی: له‌و سه‌ردانه باسمان له چونیه‌تی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری که‌رکوک کرد هه‌روه‌ها باس له کێشه‌کانی که‌رکوکیش کرا. پارێزگاری کرمانشا به‌ڵێنی به پارێزگار وهاوڵاتیانی که‌رکوک دا که هه‌موو توانایه‌کیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی شاری که‌رکوک و ناردنی کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنان بۆ شاره‌که بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی جوراجۆری تێدا ئه‌نجام بده‌ن. دواتر پارێزگاری کرمانشا فه‌ڕشێکی ده‌ستکردی وه‌کو دیاری پێشکه‌ش به "رزگار عه‌لی" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک کرد و له‌لای خوشیه‌وه "رزگار عه‌لی" قه‌ڵغانیکی پێشکه‌ش به پارێزگاری کرمانشا کرد. |
شانۆگه‌ریا ئیمزا که‌سک ل ئاکرێ دێ هێت نیشان دان [ 16 : 15 ] 2009 / / 15 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک– تیپا سیپه‌یی یا هونه‌ری ل باژێرێ ئاکرێ، ل به‌ره شانۆگه‌ریا "ئیمزا که‌سک" ل ئاکرێ نیشان بده‌ت. تیپا سیپه‌یی یا هونه‌ری ل ئاکرێ یا خو به‌رهه‌ڤ دگه‌ت بۆ پێشکێش کرنا شانۆگه‌ریه‌کا کومیدی ب ناڤێ "ئیمزا که‌سک" کو ل به‌ره‌ل[ .،]ڕۆژێن 21 هه‌تا 23 ڤێ مه‌هێ ل هۆلا ڕێڤه‌به‌ریا په‌روه‌ردا ئاکرێ بهێته نیشادان و ئه‌ژماره‌کا شانۆڤانێن خودان دێ ڕۆلێن وێ بجه ئینن. شانۆگه‌ریا "ئیمزا که‌سک" به‌رهه‌مه‌کێ خومالیێ هونه‌ری یه‌و[ .،]ده‌قێ شانۆیێ ژ نڤیسین و ئاماده‌کرنا نڤیسه‌ر ئیسماعیل سلێمان هاجانی یه، شانۆڤان ئیسماعیل جه‌میل حاجی ب کارێ ده‌رهێنانا وێ ڕابویه‌و[ .،]ده‌ق ب زمانه‌کێ ڕه‌خنه‌یی و سڤککرنا که‌سانێن نه‌خوه‌شیا "کوسیکێ" هه‌یی هاتیه نڤیسین و 8 شانۆڤان تێدا پشکدارن. کارێ دیزاینا شانۆگه‌ریێ ژ لایێ دادڤان محه‌مه‌د شه‌ریف ڤه هاتیه دروستکرن و کارێ موزیکێ ژی ژ لایێ ته‌حسین ئاکره‌یی ڤه هاتیه ئاماده‌کرن و محه‌مه‌د ئیسماعیل دێ ب کارێ ڕوناهیێ ڕابیت و جل و به‌رگ ژ لایێ هه‌ژار مسته‌فای ڤه هاتینه دابینکرن. |
نێچیرڤان بارزانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی سۆران و مێرگه‌سۆری کرده‌وه [ 9 : 38 ] 2009 / / 21 - نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی سۆران و مێرگه‌سۆری کرده‌وه، که به‌ته‌واوی کێشه‌ی که‌م ئاوی له‌و سنو‌رانه‌دا بنبڕ ده‌که‌ن. دوێنێ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی نازه‌نین محه‌مه‌د وسو و پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و چه‌ند به‌رپرسێکی حیزبی و حکومی و جه‌ماوه‌رێکی زۆری ناوچه‌که، هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی سۆران و مێرگه‌سۆری کرده‌وه، که به‌ته‌واوی کێشه‌ی که‌م ئاوی له‌و سنو‌رانه‌دا بنبڕ ده‌که‌ن و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ش ده‌که. قه‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی سۆران ( 2350 ) مه‌ترسێجایه له کاتژمێرێکدا و بودجه‌که‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه دابین کراوه، که بڕی ( 30 ) ملیۆن دۆلاره‌و له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکییه‌وه جێبه‌جێ کراوه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌ته‌وای کێشه‌ی که‌م ئاوی له سۆران بنه‌بڕ ده‌کات و ده‌بێته یه‌کێک له پڕۆژه گه‌وره‌کانی حکومه‌تی کوردستان له ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ئاوی مێرگه‌سۆر که زیاتر له ( 40 ) گوند لێی سوود مه‌ند ده‌بن و قه‌باره‌که‌ی ( 1630 ) مه‌ترسێجایه له کاتژمێرێکدا و له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکییه‌وه جێبه‌جێ کراوه. ئه‌مه‌و له کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی مێرگه‌سووردا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد‌و وتی:"ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که ئێستا ده‌کرێن، هه‌مووی له‌سایه‌ی حکومه‌تی کوردستانه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که پێشتر له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووه‌وه به‌ته‌وای وێران کراون". هه‌روه‌ها وتی:"خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه شایانی له‌وه زیاترن و به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ین له خزمه‌ت کردنیاندا به‌رده‌وام بین . له‌به‌شێکی تری وتاره‌که‌یدا، ئاماژه‌ی به خه‌بات و به‌رخودانی ناوچه‌ی بارزان کرد، که له گشت شۆڕشه‌کاندا، هه‌میشه مه‌کۆی به‌رگری‌کردن بووه له سه‌رجه‌م خاکی کوردستان. |
له که‌لار قوتابیانی په‌یمانگای ته‌کنیکی مانیان گرت [ 20 : 07 ] 2011 / / 17 - سیروان حه‌سه‌ن / گه‌رمیان - به‌هۆی نه‌بوونی ڕۆژی پشوو و داواکردنی خوێندن به زمانی کوردی قوتابیانی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی ژمێریاری له په‌یمانگای ته‌نکیکی که‌لار مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکی به‌شه‌که ڕایده‌گه‌ینێت هه‌ر قوتابییه‌ک له کاتی وانه‌کاندا ئاماده نه‌بێت سزا ده‌درێت. قوتابییه‌کی قۆناغی یه‌که‌می به‌شی ژمێریاری به په‌یامنێر ڕاگه‌یاند: له هه‌موو به‌شه‌کانی زانکۆ و په‌یمانگاکاندا ڕۆژی پشوو واته (ئۆف) هه‌یه، ته‌نها له به‌شه‌که‌ی ئه‌واندا نییه، له کاتێکدا ده‌یان قوتابی له به‌شی ژمێریاری خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی شارن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌کی زۆری لایان دروستکردووه، چونکه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا کاتێکیان نییه‌و ته‌نها ڕۆژی هه‌ینییان به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌و قوتابییه که نه‌یویست ناوی بهێنرێت وتی: جگه له دانانی ڕۆژی پشوو هه‌روه‌ها داوایه‌کی دیکه‌یان ئه‌وه‌یه خوێندن له به‌شه‌که‌یان به زمانی کوردی بێت چونکه له ئێستادا وانه‌کان به شێوه‌ی عه‌ره‌بی ده‌وترێته‌وه ئه‌وانیش له‌و زمانه تێناگه‌ن و شارزاییه‌کی ئه‌و تۆیان نییه. قوتابیه‌که‌ی به‌شی ژمێریاری ئاماژه‌یدا: ئه‌وان له مانگرتن به‌رده‌ام ده‌بن تاوه‌کو داواکانیان جێبه‌جێده‌کرێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی به‌شی ژمێریاری له په‌یمانگای ته‌نکیکی که‌لار "ئه‌میر سابیر" به‌په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پێشتر ئه‌و قوتابییانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی شاربوون هه‌موویانمان له گروپێکدا کۆ کرده‌وه‌و[ .،]ڕۆژێکی پشووشیان بۆ دانرا به‌لاَم قوتابیان داوایان ده‌کرد به ئاره‌زووی خۆیان به سه‌ر گروپه‌کاندا دابه‌ش بکرێن له‌به‌رئه‌وه دووباره تێکه‌ڵیان کردوونه‌ته‌وه‌و[ .،]ئه‌و ڕۆژه پشووه‌ی بۆ قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش دانرابوو هه‌ڵگیرا. ئه‌میر سابیر له باره‌ی خوێندن به زمانی کوردی ڕوونیکرده‌وه: ئه‌وه له ده‌سه‌لاَتی ئه‌واندا نییه‌و[ .،]خوێندن له به‌شی ژمێریاری له سه‌ر سیسته‌می عه‌ره‌بی و ئینگلیزی دانراوه ئه‌وان ناتوانن ده‌ستکاری بکه‌ن یان مه‌لزه‌مه به کوردی ده‌ربکه‌ن به‌لاَم له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به کوردی وانه‌کان ڕوونده‌کرێته‌وه. وتیشی: له هه‌رێمی کوردستاندا مامۆستایه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت ئه‌و داوایه‌ی قوتابیان جێبه‌جێبکات و ئه‌گه‌ریش هه‌ر مامۆستایه‌ک ئاماده‌یه به زمانی کوردی مه‌لزه‌مه‌و[ .،]وانه‌کان دابنێت و به قوتابیانی بڵێته‌وه به‌لاَم به مه‌رجێک له ڕووی زانستییه‌وه گونجاو بێت ئه‌وا لارییان نییه. سه‌رۆکی به‌شی ژمێریاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ر قوتابییه‌ک له‌وانه‌کاندا ئاماده نه‌بێت ئه‌وا به نه‌هاتوو داده‌نرێت و دواتر به پێی سیسته‌می "غیابات" لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌کرێت. |
سمیلان .. به‌هۆی به‌خوڕ دابارینی به‌فرو باران هاوڵاتییه‌ک خانووه‌که‌ی داڕما [ 17 : 51 ] 2011 / / 01 - به‌ختیار قادر / سمیلان - به‌هۆی ناله‌باری که‌شوهه‌واو به‌رده‌وام بارینی به‌فرو باران، له گوندی ڕوستی سه‌ر به‌شاره‌دێی سمیلان، له‌سنووری شارۆچکه‌ی چۆمان خانووی هاوڵاتییه‌ک داڕما. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سمیلان " موسلح زرار" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی به‌خوڕ دابارینی به‌رده‌وامی به‌فرو باران له سنووری شاره‌دێی سمیلان و زۆربوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له گوندی ڕوستی، خانووی هاوڵاتییه‌ک به‌ناوی(حه‌مه‌ده‌مین عه‌وڵا) داده‌رمێت. ناوبراو ڕونیکرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی تووشی خانه‌واده‌که نه‌بووه، به‌ڵام زیانێکی زۆری ماڵی به‌ر خانووه‌که‌ی که‌وتووه. |
په‌رله‌مانی تورکیا ڕازی بوو له‌سه‌ر پۆشینی حجاب له ناو زانکۆکان‌دا [ 11 : 35 ] 2008 / / 10 - هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نانه‌ی به توندی داکۆکی له علمانیه‌تی تورکیا ده‌که‌ن دوێنێ له ئه‌نقه‌ره خوپیشانیان دژی حجاب سازدا، که‌چی په‌رله‌مانی تورکیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕازی بوو له‌سه‌ر پۆشینی حجاب له ناو زانکۆکان‌دا. به پێی هه‌واڵی سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) په‌رله‌مانی تورکیا دوێنێ به‌زۆرینه‌ی 411 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 139 ده‌نگ ڕازامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ده‌ستووری تورکیا سه‌باره‌ت به ڕێگه‌دان به‌پۆشینی حجاب له ناو زانکۆکان‌دا. چاکسازی ده‌ستووری گۆڕین و هه‌موارکردنی دوو به‌ند ده‌گرێته‌وه، یه‌کێکیان جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته که ده‌بێ خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌وله‌ت به یه‌کسانی پێشکه‌ش به هاوڵاتیان بکرێت و دووه‌میان جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته که نابێ له‌به‌ر پۆشینی حجاب، که‌س له خوێندنی زانکۆ بێ به‌ش بکرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند، که دوێنێ له‌سه‌ر داواکاری نزیکه‌ی 70 سه‌ندیکا و ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی زیاتر له 100 هه‌زار که‌س خۆپیشاندانیان له ئه‌نقه‌ره دژی حجاب سازدا. |
دیاله..کاره تیرۆرییه‌کان زیادیکردووه, زۆربه‌ی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ئه‌نجامده‌درێت [ 18 : 45 ] 2011 / / 15 گه‌رمیان 15 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - ئه‌مڕۆ له دیاله پۆلیسێک کوژرا, سه‌رچاوه‌یه‌کیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت, تیرۆرکردنی ئه‌فسه‌ر و پۆلیس له لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه به ڕێژه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه, له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا زیاتر له پێنج پۆلیس و سه‌رباز کوژراون. له‌مباره‌یه‌وه نه‌سرین به‌هجه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ کوشتنی سه‌ربازو و پۆلیس له لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌کان و چه‌کداره‌کانه‌وه له پارێزگای دیاله زیادی کردووه‌و[ .،]له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا زیاتر له پێنج پۆلیس و سه‌رباز کوژراون که دواهه‌مینیان پۆلیسێک بوو ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی عباره‌ی پارێزگاکه له کاتی چوونی بۆ ده‌وام له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر کرا. به‌هجه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ئه‌نجامده‌درێت و به‌پله‌ی یه‌که‌میش ڕووداوه‌کان دژ به ئه‌فسه‌ره‌کان ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی که له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا کوژراون, زۆبه‌یان ئه‌فسه‌ر بوونه به‌پله‌ی جیاواز. وتیشی: فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماده‌ی دانیشتنێکی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یان بووه, به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی پێشکه‌شی کردووه ڕێژه‌ی تیرۆرکردن له ناوچه‌که‌دا زیادی کردووه‌و[ .،]به تایبه‌تی دژ به هێزه ئه‌منییه‌کان. سیروان حه‌سه‌ن / ص . س |
به بێ ئاگاداری په‌رله‌مان حکومه‌ت لێژنه‌یه‌کی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی پێکهێناوه [ 17 : 02 ] 2009 / / 04 - سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، به بێ ئاگاداری په‌رله‌مان، حکومه‌تی عێراق ساڵ و نیوێک پێش ئێستا، له‌سه‌ر داواکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لێژنه‌یه‌کی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دامه‌زراندوه. سامی ئه‌تروشی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ په‌یامنێر ڕوونیکرده‌وه، من دوو ڕۆژ پێش ئێستا خه‌ریکم به کۆکردنه‌وه‌ی واژو بۆ ئاماده‌بوونی "عه‌لی عه‌لاف" سه‌رۆکی ئه‌م لێژنه‌یه بۆ په‌رله‌مان ، بۆ خستنه‌رووی ئه‌م کاره‌ی که لێژنه‌که‌یان ده‌یکات و ئه‌نجامیده‌دات و هه‌روه‌ها کاره‌کانیان چییه‌و[ .،]بۆ په‌رله‌مان له کاره‌کانیان ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و نیوه‌دا چ کارێکیان کردوه . گوتیشی: هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و هه‌وڵانه چیه که ده‌یده‌ن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن. هه‌روه‌ها ئه‌تروشی گوتی: به بۆچوونی من له هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆکی ئه‌م لێژنه‌یه له په‌رله‌مان ئاماده‌ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی کار‌و به‌رنامه‌ی لێژنه‌که‌یان بخاته ڕوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که کاره‌کانی ئه‌م لێژنه‌یه به ته‌واوی ڕوون نییه، بۆیه پێویسته چالاکیه‌کانی ئه‌م لێژنه‌یه پاڵپشتێک بێت بۆ په‌رله‌مان وبۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه وبۆ دیوانی چاودێری دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌ک له نێوانیاندا هه‌بێت له پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. |
به‌وێنه .. لیبیای دوای شه‌ڕ [ 18 : 38 ] 2011 / / 23 هه‌ولێر 23 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) – چه‌ند گرته‌یه‌ک له‌شوێنه جودا جوداکانی لیبیا له‌دوای هه‌شت مانگ شه‌ڕو پێکدادانی نێوان شۆڕشگێڕانی لیبیایی و معه‌ممه‌ر قه‌زافی. |
11 . 04 . 2007 ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له عێراق و ئه‌فغانستان درێژه‌ی پـێـده‌درێت ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ماوه‌ی |
ئۆپێڕایه‌کی بووکه‌ڵه‌ی بێهرووز غه‌ریب پوور له ئیتاڵیا نمایش ده‌کرێت [ 16 : 17 ] 2009 / / 15 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوکه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد بێهروز غه‌ریب پوور له گه‌وره‌ترین هۆڵی شانۆیی وڵاتی ئیتاڵیا به ناوی "کۆیرینۆ" له شاری ڕۆما نمایش ده‌کرێت. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوکه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" له ده‌رهێنانی شانۆکاری سنه‌یی بێهروز غه‌ریب پوور و به ئاوازدانه‌ر بێهزاد عه‌بدی، به ڕێبه‌رایه‌تی ئۆرکستری "ڤیلادیمیر سیرنێکۆ" و به ده‌نگی گۆرانیبێژی کورد مسته‌فا مه‌حموودی، له ڕۆژانی 1 و 2 ی ئۆکتۆبری 2009 له یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و ناودارترین هۆڵه‌کانی شانۆیی وڵاتی ئیتاڵیا به ناوی "کۆیرینۆ" له شاری ڕۆما نمایش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیار وایه له دوو شاری دیکه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م شانۆگه‌رییه پێشه‌که‌ش بکرێت به‌ڵام تا ئێستا کاته‌که‌ی به ڕوونی دیاری نه‌کراوه. بڕیار وایه ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له شانۆکاری کورد بێهروز غه‌ریب پوور له شاری باری له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت و شانۆگه‌رییه بووکه‌ڵه‌کانی "مه‌کبێس"، "عاشوورا" و "رۆسته‌م و سۆهراب" له ده‌رهێنانی ئه‌م شانۆکاره کورده نمایش بکرێن که تا ئێستا کاته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بێهرووز غه‌ریب پوور بۆ وڵاتی ئیتاڵی ده‌بێت یا ده‌خرێته کاتێکی دیکه‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بوکه‌ڵه‌ی "عاشووڕا" به‌رهه‌می گروپی شانۆیی "ئاران"ـه که له سه‌ر شیعری "ته‌عزییه"ی شاعیری ئێرانی موحته‌شه‌م کاشانی ئاماده کراوه‌و[ .،]له 72 بووکه‌ڵه‌ی به‌ندار پێکهاتووه، ئه‌م شانۆگه‌رییه سه‌ره‌تا له به‌شی "موزوعی" واته "بابه‌تی" له میانه‌ی 27 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له 9 سانسی جیاوازدا له ته‌لاری فیرده‌وسی تاران نمایش کرا و پاشان به ماوه‌ی دوو مانگ هه‌ر له‌م له ته‌لاره پێشکه‌ش کرا و له لایه‌ن بینه‌ران، نووسه‌ران، ڕخنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه پێشوازییه‌کی باشی لێ‌کرا. |
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌دوچل مه‌رجی سه‌ره‌کی هاوپه‌یمانی و به‌شداریکردنه له حکومه‌تی نوێ [ 16 : 54 ] 2010 / / 10 – دوو ڕۆژی دیکه شاندی دانووستاندنکاری فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌گاته به‌غدا و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ کوتله براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ست به گفتوگۆی هاوپه‌یمانێتی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، مه‌رجی سه‌ره‌کی ڕێککه‌وتن و به‌شداریکردن له حکومه‌ت ده‌بێت. سامی شۆڕش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی شاندی دانووستاندکاری فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ به‌غدا ده‌هێنێت، تێیدا داواکاری و خواسته‌کانی کورد ده‌ست نیشان کراون، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی گفتوگۆ بنه‌ماکانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا، له‌مڕوه‌شه‌وه ئێمه دڵمان کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک دا بکه‌ین چونکه مه‌به‌ستی ئێمه ده‌ربازکردنی عێراقه له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێیکه‌وتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی پێویسته حکومه‌تێکی هاوبه‌ش پێک بهێندرێت که هیچ کوتله‌یه‌ک په‌راوێز نه‌خرێت.سه‌باره‌ت به دیدار‌و گفتوگۆکانی پێشتر له نێوان لیسته‌کاندا کراوه، سامی شۆڕش گووتی: ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی تاوه‌کو ئێستا کراون هه‌ر هه‌موو شێوه‌یه‌گی گشتی له خۆی گرتبوو، به‌ڵام به گه‌یشتنی شاندی دانووستاندنکاری فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان شێوازی گفتوگۆکان ده‌گۆڕێت و به ورده‌کارییه‌کاندا دا ده‌چێته‌وه.پاش ته‌واوبوونی گفتوگۆکان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کام لیست لێمانه‌وه نزیکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه مه‌به‌سته پێکهێنانی حکومه‌تێکی عێراقییه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی تێیدا به‌شداربن.ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی شانده‌که، ئه‌م ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی گووتی: ئه‌م به‌رنامه‌یه کۆمه‌ڵێک داواکاری تێدایه که سه‌رجه‌میان پشت ئه‌ستوورن به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ و په‌یوه‌ستن به‌و پرسانه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵ دروست بوون که هه‌ر هه‌موویشی له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌کانی کورد سه‌رچاوه‌یان گرتوو.سامی شۆڕش زیاتر ڕوونیکرده‌وه یه‌کێک له خاڵه‌کان، ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییه‌و[ .،]گووتیشی: ده‌زانین له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوو زۆر ده‌ستی ده‌ستی به جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه کراوه، هه‌رچه‌ند چه‌ند قۆناغێکی زۆر سه‌ره‌تایی له‌م ماده‌یه جێبه‌جێکران، به‌ڵام ئه‌ویش به پچڕ پچڕی و ناته‌واوی به‌ڕێوه‌چوون، بۆیه له به‌رنامه‌ی کاری ئه‌م شانده‌یه‌ی بۆ به‌غدا دێت جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت. هه‌روه‌ها کێشه‌ی نه‌وت و گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت و غاز، پرسی پێشمه‌رگه، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له کاتی خۆی و به‌بێ لێبڕین بگاته هه‌رێمی کوردستان، وێڕای ئه‌مانه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێر گشتی، هه‌مووی خاڵی به‌رنامه‌ی کاری گفتوگۆ و دانووستاندنه‌کان ده‌بن.سامی شۆڕش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که شه‌ممه شاندی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست به‌کاره‌کانی دانووستاندن ده‌کات. |
سوپای ئه‌مه‌ریکا ئه‌فسه‌رێکی پله‌به‌رزو پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تکریت ده‌ستگیرده‌که‌ن [ 13 : 06 ] 2011 / / 05 - هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له شاری تکریت ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، حه‌وت که‌سیان ده‌ستگیرکرد، که له نێویاندا ئه‌فسه‌رێکی پله‌به‌رزو پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تکریت هه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند؛ هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاجیای شاری تکریت، هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنیان ئه‌نجامداوه. سه‌رچاوه‌که وتی: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا حه‌وت که‌س ده‌ستگیرکران، له نێویاندا عه‌قید (وسامه ئه‌دهه‌م)ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین و هه‌روه‌ها پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تکریت (شێخ جومعه عیسا) هه‌یه. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ده‌ستگیرکراوه‌کان ئێستا له بنکه‌یه‌کدا ده‌ست به‌سه‌رکراون و له ژێر لێکۆڵینه‌وه دان و تائێستا هۆکاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌شییان نازاندرێت. |
09 . 11 . 2004 کۆڵن پاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دره‌نگانێکی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا کۆده‌بێته‌وه - 2004 - 11 - 10 |
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرندا ڕه‌وشی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده تاوتوێ کران [ 10 : 32 ] 2012 / / 10 هه‌ولێر 10 ی ئایار/ مایۆ ( )- ئێواره‌ی دوێنێ، چوارشه‌ممه 9 ی ئایاری 2012 ، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردساندا به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، ڕه‌وشی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و[ .،]چه‌ند بابه‌تێکیی‌دیکه تاتوێ کران. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی په‌رله‌مانی کوردستان و چه‌ند شوێنێکی گشتی و تایبه‌ت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتی کرده‌وه که حکومه‌ت هه‌موو ڕێکارێکی یاسایی به‌رانبه‌ر هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که ده‌ستی له نانه‌وه‌ی ئه‌و پشێوی و په‌لامارانه‌دا هه‌یه، ده‌گرێته به‌ر و ده‌بێ به سزای یاسایی خۆیان یگه‌ن. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ئه‌و کێشه‌و[ .،]گرفت و که‌موکوڕیانه‌ی که له بواری ته‌ندروستیدا هه‌ن، به درێژی خسته به‌ر باس و گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستنیشان کرد که هه‌ندێکیان پێویستیان به چاره‌سه‌ری هه‌نووکه‌یی و هه‌ندێکی تریشیان پێویستیان به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌یه‌کی به‌دواداچوون له سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان پێک هات؛ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ میکانیزمی چاره‌سه‌ری بکه‌ن و هه‌موو پێداویستییه‌کانی دابین بکرێن. ئه‌وله‌ویه‌تیش درایه کێشه‌ی ده‌رمان و کێشه کارگێڕییه‌کان. له بواری په‌روه‌رده‌شدا؛ کێشه‌و[ .،]گرفت و که‌موکوڕیه‌کان به سه‌ر دوو جۆری هه‌نووکه‌یی و درێژخایه‌ندا دابه‌ش کران و ده‌سته‌یه‌کی تری به‌دواداچوون له سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌و[ .،]لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان پێک هێنرا و میکانیزمی کارکرن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان دانرا که به پێی ئه‌و میکانیزمه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوودا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له قوتابخانه به پێوه‌ر و کوالیتیی به‌رز له هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گوشتوگوزار ڕا‌سپێردرا که له شوێنی گونجاو؛ زه‌ویی پێویست دابین بکات. سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی: ئه‌وله‌ویه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌روه‌رده‌یه‌و[ .،]ده‌بێ کاری زۆر جددی به‌په‌له‌ی بۆ بکرێت. له لایه‌کی تره‌وه؛ بڕیار درا ساڵی خوێندن به شێویه‌ک ڕێک بخرێت که هاوسه‌نگیه‌ک له نێوان ڕۆژه‌کانی خوێندن و ڕۆژه‌کانی پشوودا هه‌بێت، به جۆرێک که له گه‌ڵ ستاندارده‌کانی دنیا یه‌ک بگرێته‌وه. له دوایین به‌شی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پرۆژه‌ی قه‌رزی بچووک بۆ لاوان و گرنگیی پرۆژه‌که‌و[ .،]مه‌ودای سوودمه‌ندبوون له پێدانی ئه‌م قه‌رزه تاوتوێ کرا و بڕیار درا به‌دواداچوونێکی ورد بۆ کاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه بکرێت و که‌موکوڕییه‌کانی چاک بکرێن. سه‌رچاوه:ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم/م.ش |
ڕه‌نگی موزیک له پێشانگایه‌کدا ده‌خرێته ڕوو [ 15 : 13 ] 2012 / / 26 هه‌ولێر 26 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( )- له پێشانگایه‌کی شێوه‌کاریدا له شاری سلێمانی، شێوه‌کارێک ڕه‌نگی موزیک بۆ هه‌وادارانی هونه‌ری شێوه‌کاری ده‌خاته ڕوو. ئه‌م پێشانگایه به ناونیشانی "ره‌نگی موزیک" له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌کاری سلێمانی، بۆ شێوه‌کار دلشاد به‌هائه‌دین ده‌کرێته‌وه. ئه‌م چالاکییه هونه‌رییه کاتژمێر 4 : 30 ـی ڕۆژی 1 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر 2012 ، له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌کرێته‌وه. پێشانگا شێوه‌کارییه‌که ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا شێوه‌کار له ڕێگه‌ی ڕه‌نگه‌وه ئاوازی موزیک پیشان ده‌دات. پ. ف |
27 . 01 . 2010 دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کۆنگرس سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ناوخۆ دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆیه له وتاره ساڵانه‌که‌ی خۆیدا زیاتر سه‌نگی خسـته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی چونکه له مانگی یازده‌ی داهاتوودا هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کۆنگرس سـازده‌کرێت و دیموکراته‌کان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری کورسی له‌ده‌سـتبده‌ن. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 11 : 58 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2010 - 01 - 28 - 3 - 89239432 / 956334 . |
خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی ئه‌مجاره‌ش بۆ ئه‌وروپییه‌کان بوو [ 18 : 02 ] 2009 / / 08 - ستۆکهۆڵم- کۆمسیۆنی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی، ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند، "هرتا مۆلێر" نووسه‌ری ئه‌لمانی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بییه، بۆ ساڵی ( 2009 ). به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئه‌لمانیا" ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه، له چه‌ند ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که خاتوو "هرتا مولێر" وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی ئه‌مساڵ ده‌ست نیشان کراوه. "پیته‌ر ئه‌نگلۆند" به‌رپرسی هه‌میشه‌یی ئه‌کادیمیای سوید، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ئاسۆشیتێدپرس" ڕه‌خنه‌ی له شێوه‌ی دیاریکردنی براوه‌کانی خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی گرتبوو. ئه‌و له قسه‌کانیدا کۆمسیۆنی نوبڵی به‌وه تاوانبار کردبوو، که زیاتر مه‌یلی بۆ هه‌ڵبژاردنی نووسه‌ره ئه‌ورووپییه‌کان هه‌یه. هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ئه‌و چه‌ند نووسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی بوونیان هه‌بوو که ئه‌وان شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بوون. ساڵی ( 1993 )، "تۆنی مۆریسۆن"ی ئه‌دیبی ئه‌مه‌ریکی، خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی به‌ده‌ست هیَنا، دوای ئه‌ویش تاکو ئێستا هیچ نووسه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی نه‌یتوانیوه ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بێنێت. جێی باسه، خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بی میدالیایه‌کی زێرین، دیپلۆمێکی شانازی و برِی یه‌ک ملیۆن کرۆنی سوییدی -یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار- له خۆ ده‌گرێت. ئه‌و خه‌ڵاته هه‌موو ساڵێک له ( 10 ) دیسێمبه‌ر که ڕۆژی کۆچی دوایی "ئالفرێد نوبڵه" له هۆڵی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم پێشکه‌ش ده‌کرێت. |
کیدمان: هۆلیوود ڕۆڵی له لاوازکردنی که‌سایه‌تی ئافره‌ت هه‌یه [ 18 : 01 ] 2009 / / 25 – هۆلیوود- "نیکۆل کیدمان" ئه‌کته‌ری ناوداری هۆلیوودی له وتارێکیدا، هۆلیوودی به دروستکردنی توندوتیژی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستی کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکا، تاوانبار کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری "فارس"، ئه‌و ئه‌وکته‌ره ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فیلمه هۆلیوودییه‌کان به وێناکردنی ئافره‌تان وه‌کو که‌سانێکی لاواز، ببنه هۆی دروستکردنی توندوتیژی دژ به‌وان". "کیدمان" ڕاشیگه‌یاند: "هه‌موو کاتێک دژی ئه‌و ڕۆڵانه بوومه‌و[ .،]ئاماده نه‌بوومه به‌شداری له‌و جۆره فیلمانه بکه‌م". ئه‌و ئه‌کته‌ره ناوداره له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند، هه‌ندێک له فیلمه‌کانی هۆلیوودیش هه‌وڵیان داوه، وێنایه‌کی جوان و ڕاسته‌قینه له ئافره‌تان نیشان بده‌ن، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و فیلمانه زۆر که‌مه. "کیدمان" که نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری ئافره‌تانه، تاکو ئێستا چالاکی زۆری ئه‌نجام داوه له خه‌بات دژ به توندوتیژی له سه‌ر ئافره‌تان. ئه‌و ئه‌کته‌ره هۆلیوودییه‌ی به ڕه‌گه‌ز ئۆسترالیایی که ماوه‌یه‌کی زۆره له ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێیه، به یه‌کێک له‌و ئه‌کته‌رانه دێته هه‌ژمار که دژ کرده‌وه‌ی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک له فیلمه هۆلیوودییه‌کان. |
به‌سره....سه‌د وچل که‌س ده‌ستگیرکران [ 11 : 21 ] 2008 / / 21 - بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ده‌ستَگیرکراوه‌کانی سه‌ر به گروپی ئه‌حمد بن حه‌سن (ئه‌لییمانی) له به‌سره گه‌یشته 140 ده‌ستگیرکراو که له‌نێوان ده‌ستگیرکراوه‌کاندا دکتۆر و وماموستا وئه‌ندازیار و بازرِگانی تیادایه. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) لیوا حسین که‌مال له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونیکرده‌وه، که تاکو شه‌وی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی توانیویه‌تی 140 که‌سی سه‌ر به گروپی "یه‌مانی " له به‌سره ده‌ستگیربکات، هه‌روه‌ها له پاریزگای (زی قار)یش زیاتر له 100 که‌س ده‌ستگیربکات. حسین که‌مال ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که زۆربه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان هاوڵاتی ئاسایین، به‌ڵام هه‌ندێکیشیان دکتۆر و وماموستا وئه‌ندازیار و بازرگانن. |
عه‌ماره... تیرۆریستێک و پێنج گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران [ 14 : 16 ] 2009 / / 06 - هێزه‌کانی پۆلیس له شاری "عه‌ماره"، تیرۆریستێک و پێنج گومانلێکراویان ده‌ستگیر کرد. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان، ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزێکی سه‌ر به مه‌فره‌زه‌ی پلانی تایبه‌ت توانی تیرۆریستێک له شاری "عه‌ماره" ده‌ستگیر بکات، که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه داواکرابوو. هه‌مان به‌یاننامه ڕوونیکردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ که مه‌فره‌زه‌یه‌کی فه‌وجی یه‌کی فریاکه‌وتنیش پێنج گومانلێکراویان به گومانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوچه‌ی "دۆوانم"ی ڕۆژئاوای "عه‌ماره" ده‌ستگیر کرد. |
گه‌رمیان: له‌مانگی ئازاردا ڕێژه‌ی سه‌ردانکردنی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌کان که‌میکردووه [ 12 : 02 ] 2012 / / 17 گه‌رمیان 17 ـی نیسان/ ئه‌پڕێڵ ( ) – به‌پێی ئامارێکی فه‌رمیی، ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌کانی سه‌ردانی نه‌خۆش و پشکنینی پزیشکیی له سنووری گه‌رمیاندا له مانگی ئازاردا، که‌م بووه‌ته‌وه. ئامارێکی به‌شی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان که وێنه‌یه‌کی بۆ په‌یامنێر نێردراوه، ڕوونیده‌کاته‌وه که‌له مانگی ڕابردوودا " ئازاری 2012 "، 11 هه‌زار و 835 که‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ند و بنکه ته‌ندروستیه‌کانی سنووره‌که‌ی کردووه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مانگێک پێشتر، ڕێژه‌که له 27 هه‌زار که‌س زیاتر بووه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که، زۆری ڕۆژه پشووه‌کان، هۆکاری که‌م بوونه‌وه‌ی سه‌ردانی هاوڵاتیانه بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌کان. ئاماره‌که ڕوونیده‌کاته‌وه: له‌ماوه‌ی مانگی ئازار دا، 287 نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره‌و بچوک و مام ناوه‌ند له سێ نه‌خۆشخانه‌که‌ی سنووره‌که ئه‌نجام دراوه، که زۆرینه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره بوون. هه‌روه‌ک نزیکه‌ی 11 هه‌زار پشکنینی پزیشکیی له تاقیگه‌کان دا بۆ نه‌خۆش و هاوڵاتیان به‌گشتی ئه‌نجامدراوه و 2 هه‌زار نه‌خۆش تیشکیان بۆ گیراوه‌و 1553 که‌سیش سۆنار-یان بۆ کراوه. سیروان حه‌سه‌ن/ش.ب |
له غه‌زه‌وه پێنج مووشه‌ک ئاراسته‌ی ئیسرائیل کراون [ 14 : 13 ] 2009 / / 28 - دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی غه‌زه هێور بۆوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له که‌رتی غه‌زه‌وه پێنج مووشه‌ک ئاراسته‌ی ناو خاکی ئیسرائیل کراون. له‌مباره‌یه‌وه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناو خاکی غه‌زه‌وه پێنج مووشه‌ک ئاراسته‌ی ئیسرائیل کراون. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی درکاند، ئه‌و مووشه‌کانه یه‌کێکیان به‌ر قوتابخانه‌یه‌ک که‌وتووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشوو بووه له ئیسرائیل قوتابی لێ نه‌بووه‌و[ .،]چوار موشه‌که‌که‌ی دیکه‌ش نه‌بوونه‌ته هۆی زیانی گیانی. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، پێشتریش دوو مووشه‌کی دیکه ئاراسته‌ی ناو خاکی ئیسرائیل کراون و هیچ زیانێکی گیانیان به دوواوه نه‌بوو. جێی ئاماژه‌یه هێرشه سێ هه‌فته‌ییه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی مووشه‌کی فه‌له‌ستینیه‌کانبوو که له غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌کرێن. |
ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی ئێران له ئارادایه بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانی باڵه‌کایه‌تی [ 21 : 20 ] 2011 / / 03 چۆمان 3 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئێران هێزێکی زۆری سه‌ربازی له ناوچه سنوریه‌کانی خۆی جێگیر کردوه, سه‌ره‌ڕای تۆپخانه‌کان, هێزو جبه‌خانه‌ی له‌سه‌ر سنور دامه‌زراندووه, بۆیه هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی ترس و دڵه‌ڕاوکێیان لادروست بووه. سوپای ئێران سه‌ره‌رایی دانانی هه‌ردوو تۆپخانه‌ی قه‌بری حوسێن) و دێڵزه که دوومانگ له مه‌و به‌ر ئه‌و دوو تۆپخانه‌ی بۆ تۆپبارانکردنی گوند‌و ئاواییه‌کانی کوردستان دامه‌زراند، له ئێستاشدا هێزو جبه‌خانه‌یه‌کی زۆری له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای سنور دامه‌زراندوه, به هۆشیه‌وه سه‌ره‌رایی چۆڵکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن جوتیارو مه‌ردارانه‌وه هاولاَتیانی گوند نشین ترس و دڵه ڕاوکێیان لادروست بووه به هۆی ئه‌گه‌ری له شکر کێشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له سنوری باڵه‌کایه‌تی، بناری قه‌ندیل، ناوده‌شت و سیده‌کان. له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید گوانی قائیمقامی شارۆچکه‌ی چۆمان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له ئێستادا هاولاَتیانی ناوچه سنورییه‌کان له ترس و دڵه ڕاوکێدان به هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه کوێستانی و به‌رزایه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ته‌قه‌کردن له مه‌ڕدارو جوتیارو شه‌هید کردنی هاولاَتیانی بێ گوناح. گوانی ڕونی کرده‌وه: تاکو ئێستا له سنوری ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی که قه‌زای چۆمان و شاره‌دێکانی سمیلان، قه‌سرێ، گه‌لاَڵه‌و حاجی ئۆمه‌ران له خۆده‌گرێت، جگه له سنوره‌کان هیچ پشێویه‌ک به‌دی نه‌کراوه به‌لاَم بوونی ده‌نگۆی هێرشی سه‌ربازی ترس و دڵه‌راوکێی خستۆته نێو هاولاَتیان و وای کردووه که جوتیارو مه‌ڕدارانی هه‌رێمی کوردستان واره‌کانیان له‌و کاته‌ی ساڵدا چۆڵ بکه‌ن. به‌ختیار قادر / ص . س |
19 . 09 . 2010 ڕێبه‌رانی جیهان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی مه‌سه‌له‌کانی جیهان ده‌که‌ن له لایه‌ن ڕێبه‌رانی جیهانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی له هه‌وڵێـکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی و نه‌خۆشـیـیه‌کان له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا. ئه‌و کۆبوونه‌وه سێ ڕۆژیـیه ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرک ده‌سـتیپـێـکرد و 140 سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتان تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن بۆ تاوتوێکردنی پـێشـه‌وه‌چوونه‌کانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سـاڵی 2000 دا دانراون. ئه‌م پـرۆژه‌یه بۆ پـێشـه‌وه‌چوونه له 8 بواردا، له ناویاندا که‌مکردنه‌وه‌ی برسێتیـیه‌کی زۆر، که‌مکردنه‌وه‌ی مردنی منداڵان له کاتی له‌دایکبووندا و به‌ره‌وپـێشـبردنی ته‌ندروسـتی ژنی دووگیان و مسۆگه‌رکردنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی. له ڕاپـۆرتێـکی که له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا بڵاوکرایه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که به‌پـێی هه‌وڵێـکی زیاتر ژماره‌یه‌ک له‌م ئامانجانه ناتوانن له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به‌دی بهێنن. قه‌یرانی ئابوری زیانی به هه‌وڵه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی پاره گه‌یاندووه، به‌ڵام سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی نابێت ئابوری بـبێت به بیانویه‌ک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه. |
19 . 10 . 2009 دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی دژی هه‌ڵـبژاردنن له که‌رکوک هه‌ر ئه‌وانه‌ن که دژی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتورن ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق به هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان نه‌گه‌یشـتن، دانیشـتنه‌کان بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه دواخرا. ناکۆکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له پارێزگای که‌رکوکدا. گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه‌و[ .،]تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر مه‌حمود عوسـمان کردووه. دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت هه‌ڵـبژاردن له پارێزگای که‌رکوکدا بکرێت هه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ن که دژی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم و سه‌رژمێرن له که‌رکوکدا. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 3 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 10 - 20 - 6 - 89238097 / 956062 . |
ڕه‌واندزی: بولغاریا به‌چاوێکی گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان [ 16 : 11 ] 2012 / / 15 سلێمانی ١٥ ئازار / مارس( ) - به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نێوان کوردستان و بولغاریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت, شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانانی بولغاریا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن به ئامانجی پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا. محه‌مه‌د مه‌جید ڕه‌واندزی له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتیشی: هاتنی ئه‌و شانده به ئامانجی پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بولغاریایه به‌تایبه‌تی له ڕووی بازرگانییه‌وه, له ئێستادا دوای سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولغاریا بوهه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدار و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه ڕێم و حکومه‌ت و به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردستانی بولغاری, بولغاریا به چاوێکی گرنگ ده‌ڕوانێته پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. ئاماژه‌یدا: "ده‌رگای پته‌وکردنی دۆستایه‌تی زیاتر کرایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا کومه‌ڵه‌ی دوستایه‌تی کوردستان بولگاری چه‌ندین کاروچالاکی دۆستایه‌تی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و بولغاریا له‌رووی بازرگانی و پیشه‌سازی وپه‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی وگه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاند, په‌یوه‌ندی نێوان هه ڕدوولا چووه قوناغێکی مێژوویی وا بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردستانی بولغاری به یاوه‌ری و فدێکی گه‌وره‌ی بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی وڵاتی بولغاریا ده‌که‌ین و چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌م وڵاته ئه‌نجام بده‌ین هه‌روه‌ها سه‌ردانی وه‌فدی گه‌وره بازرگانانی بولغاریا بۆ کوردستان تێیدا چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گه‌وره بازرگانانی کوردستان ئه نجامبده‌ن, چه‌ندین شوێنی بازرگانی له هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رده‌که‌نه و ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که نوسینگه‌ی ڕه‌سمی بازرگانی له نێوان کوردستان و بولغاریا بکه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شکرد:"ئێمه‌ش له سه‌ردانه‌که‌مان بۆ بولگاریا وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردستانی بولغاری به ئامانجی پته‌وکردنی دوستایه‌تی زیاتری هه‌ردوولا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆره له‌م وڵاته ساز ده‌که‌ین. زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان / ص . س |
عێراق و ئۆگه‌ندا به‌رانبه‌ربوون [ 23 : 40 ] 2011 / / 26 هه‌ولێر – 26 ی ئاب/ئۆگۆست ( ) – له یارییه‌کی دۆستانه‌ی تۆپی پێ که له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، پێش که‌مێک هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئۆگه‌ندا به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ک به‌رانبه‌ربوون. گۆڵه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م له خوله‌کی 37 و عماد محه‌ممه‌د له خوله‌کی 54 تۆمارکرا، ئه‌م یارییه وه‌کو خۆئاماده‌کردنه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یارییه‌کانی پاڵاوتنه‌کانی مۆندیالی 2014 ی به‌رازیل که یه‌که‌م یاریی له‌گه‌ڵ ئوردن ده‌بێ ڕۆژی 2 ی ئه‌یلول/سپته‌مبه‌ر له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر. ڕ.ک |
دانوستانه‌کانی ئێران و جیهان له به‌غدا، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت [ 9 : 48 ] 2012 / / 24 هه‌ولێر 24 ی ئایار/ مایۆ ( )- له ڕۆژی یه‌که‌می دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و گرووپی 5 + 1 ، هه‌ر دوو لایه‌ن کۆمه‌ڵێک پێشنیاریان داوه‌ته یه‌کتر و له درێژه‌ی دانوستانه‌کاندا، ئه‌مڕۆ له به‌غدا قسه له‌سه‌ر ورده‌کاریی کێشه‌کان ده‌کرێت. خولی نوێی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کانی گرووپی 5 + 1 له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێنێ له به‌غدا ده‌ستی پێ‌کرد و دوای دوو کۆبوونه‌وه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت و دوو لایه‌ن قسه له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی کێشه‌کانی نێوانیان ده‌که‌ن. مایکڵ مان، گوته‌بێژی کاترین ئه‌شتۆن، سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا، دوێنێ دوای کۆبوونه‌وه‌کان ڕایگه‌یاند گرووپه‌که پێشنیارێکیان داوه‌ته لایه‌نی ئێرانی و تێیدا جه‌ختیان له نیگه‌رانیه‌کانی جیهان کردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویان کردووه‌ته‌وه که وه‌فدی ئێرانی، پێشنیارێکی خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌فدی گرووپی 5 + 1 و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کردووه‌ته‌وه. مان هه‌روه‌ها له لێدوانێکدا گوتی چاوه‌ڕوان ناکرێت، دانوستانه‌کان له به‌غدا به ئه‌نجام بگات و دوو لایه‌ن به ڕێککه‌وتن بگه‌ن. گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی کۆتایی، له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌کرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت، یه‌کێک له کێشه‌کانی دوو لایه‌ن، مه‌سه‌له‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژی کۆماری ئیسلامییه‌و[ .،]ئه‌وه‌ی که چ کاتێک و به چ پرۆسه‌یه‌ک، ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن. ئا. ڕ |
سوپای سوریا به‌تانک هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر شارێکی نزیک سنووری تورکیا [ 13 : 09 ] 2011 / / 18 هه‌ولێر 18 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) – هێزه سه‌ربازییه‌کانی سوریا به‌پشتیوانی تانک و چه‌کدارانی سه‌ر به‌سه‌رۆکی سوریا هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر شارێک له‌نزیک سنووری تورکیا و ده‌یان هاوڵاتیان ده‌ستگیرکردووه. ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری شایه‌ند عه‌یانێک بڵاوی کردۆته‌وه که سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ربازانی سوریایی و چه‌کدارانی لایه‌نگری سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌چوارچێوه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کاندا له‌نزیک سنووری تورکیا هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر شاری بداما و وێڕای سووتاندنی چه‌ند خانووێک ، نزیکه‌ی 70 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه. له‌سه‌ر زاری پارێزه‌ر ساریه حه‌موده زیاتر ئاماژه‌یداوه، کات حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی نۆ تانک و 20 جیپی سه‌ربازی و 10 زیلی سه‌ربازی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر شاره‌که‌و[ .،]ده‌ستڕێژیان له‌خانووی هاوڵاتیان کردووه. شاری بداما که به‌دووری دوو کیلۆمه‌تر له‌ناوچه‌ی جسر شغور ده‌که‌وێته نزیک سنووری تورکیا که به‌هه‌زاران هاوڵاتی سوریایی به‌هۆی توندوتیژییه‌کان له‌وێوه ئاودیۆی وڵاتی تورکیا بوون. م . ت |
هێزی ئاسمانی ئێران مانۆڕێکی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات [ 18 : 52 ] 2008 / / 15 - فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کی ئاسمانی ئێرانی (ئه‌حمه‌د میقانی) ئاشکرایکرد که به‌م نزیکانه مانۆڕی سه‌ربازی "به‌رگریکاران له ئاسمانی ویلایه‌ت" ئه‌نجام ده‌درێت. به‌پێی هه‌وڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی، (میقانی) ئه‌مڕۆ له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌میانه‌ی ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا تواناکانی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران نمایش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گوتسی" بۆ دووژمنان به‌دیاری ده‌خه‌ین که ئه‌گه‌ری هاتوو هێرشمان بکه‌نه سه‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرشی لێبکه‌ونه‌وه ئه‌وا وه‌ڵامێکی وێران که‌ریان ده‌ده‌ینه‌وه. |
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ی شاری تکریتی سه‌رکۆنه کرد [ 17 : 47 ] 2011 / / 18 - سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌کدا، کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری "تکریت"ی ئیدانه کرد و ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه: "به‌داخه‌وه هه‌واڵی ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه‌مان پێگه‌یشت که ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێککه‌وتی 18 / 1 / 2011 به‌هۆی خۆکوژێکه‌وه له شاری تکریت له‌به‌رده‌م یه‌کێک له بنکه‌کانی پۆلیسی ئه‌و شاره ڕووی دا و له‌ئه‌نجامدا بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان. سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وێڕای به‌توندی ئیدانه‌کردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه، هاوخه‌میی خۆی بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌رده‌بڕێ و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێ، له‌هه‌مان کاتدا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه هه‌ر کرده‌وه‌و[ .،]ده‌ست‌درێژیه‌ک له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و لایه‌نێکه‌وه بۆسه‌ر هاوڵاتیان و سه‌قامگیریی وڵات ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئیدانه‌و[ .،]ڕیسوا ده‌کرێت." وته‌بێژێک به ناوی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ولێر ـ 18 / 1 / 2011 |
تا ئێستا ڕۆژه پشووه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به یاسا ڕێکنه‌خراون [ 14 : 07 ] 2012 / / 25 ڕاپه‌ڕین 25 ی ئاب/ ئۆگۆست ( ) – ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، تا ئێستا پڕۆژه یاسایه‌ک نییه که ڕۆژه پشووه‌کان دیاری بکات. ئه‌ندامنی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان، گۆران ئازاد، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:" به‌هۆی یادو مه‌راسیم و بۆنه‌کانه‌کانه‌وه ساڵانه ڕۆژانێکی زۆر ده‌بنه پشوو ده‌وامی ڕه‌سمی ڕاده‌گیردرێت که من پێموایه زیانی گه‌وره‌یه بۆ بودجه‌ی حکومه‌ت و دواکه‌وتنی کاره‌کانی هاوڵاتیان ده‌بێت". گۆران ئازاد گوتی، تا ئێستا هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران زانیاریان له‌سه‌ر ڕۆژانی پشوو به ته‌واوه‌تی نیه‌و نازانن که کام ڕۆژه به دڵنیاییه‌وه پشووه. گۆران ئازاد ڕاشیگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه‌یاسایه‌کی ئاماده‌کردوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌میشی بۆ کراوه و تێیدا بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ستنیشانکراوه که بکرێنه پشووی فه‌رمی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر پڕۆژه‌که‌دا تێپه‌ڕیوه تا ئێستا په‌سند نه‌کراوه. هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد، پێموایه هه‌ندێک بۆنه‌ی تایبه‌ت که ڕای جیای له‌سه‌ره به‌وه‌ی بکرێنه پشوو یان نا ، هاوکات که‌مته‌رخه‌می و هۆکاری سیاسیش بوونه‌ته ڕێگر بۆ ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی کۆتایی و په‌سندکردنی پڕۆژه‌که بۆیه ئه‌رکی لیژنه‌کانه که ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکه‌ن و پڕۆژه‌که زیندوبکه‌نه‌وه و کاری گفتوگۆی کۆتایی و په‌سندکردنی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه. دڵشاد ئه‌حمه‌د |
به‌غدا...یازده که‌س بوونه قوربانی [ 11 : 42 ] 2009 / / 02 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند، که ئه‌مڕۆ له به‌غدا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک سه‌ربازێک گیانی له ده‌ستدا و یازده‌ی دیکه‌ش برینداربوون. به پێی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، که به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئه‌بونه‌واس (ناوه‌راستی به‌غدا) مینێکی چێنراو به ده‌وریه‌کی هێزه‌کانی سوپای عێێراقیدا ته‌قیه‌وه، له ئاکامدا سه‌ربازێک گیانی له ده‌ستدا و یازده‌ی دیکه‌ش برینداربوون. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که له ڕۆژی سێشه‌مه‌وه که ڕۆژی کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکابوو له شاره‌کان، ئه‌مه یه‌که‌مین ته‌قینه‌وه‌یه له به‌غدا ڕووبدات. |
فێدرێر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی سینسناتی به‌ده‌ست هێنا [ 10 : 28 ] 2009 / / 24 – یاریزانی سویسری ڕۆجێرفێدرێر نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی سینسناتی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی پیاوان. یاریزانی سویسری ڕۆجێرفێدرێر یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی سینسناتی به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی له یاری کۆتایی سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی سربی نۆڤاک دیۆکۆفیتچ چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ( 6 - 1 ، 7 - 5 ). جێی باسه، ئه‌مه چواره‌م نازناوه یاریزان فێدرێر له‌م ساڵدا به‌ده‌ست دێنێت، به‌مه‌ش ده‌بێته ( 61 ) نازناوه له پاڵه‌وانیه‌ته‌کانی تێنسی سه‌ر زه‌وی که به‌ده‌ستی هێناوه. |
کوڕێک له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی سووتاند [ 13 : 48 ] 2009 / / 13 – باهۆز/ هه‌ولێر- له‌گه‌ڕه‌کی "نه‌ورۆر"ی شاری "هه‌ولێر" کوڕه گه‌نجیک له‌رقی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێ‌ناده‌ن خۆی سووتاند. "هاوار تاریق" ( 23 ساڵ) ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جاریک چۆته خوازبینی خۆشه‌ویسته‌که‌ی، به‌ڵام که‌س وکاری کچه‌که به‌بێ هیچ بیانوویک ئاماده‌نه‌بووه‌نه خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێ‌بده‌ن، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومید بووه له‌وه‌ی که خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێ‌ناده‌ن خۆی سووتاندووه، هاوکات پۆلیس دۆسیه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌که ده‌ست پێکردووه. |
کوبا ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ناردنی شه‌ش زیندانیی سیاسیی دیکه بۆ ئیسپانیا ده‌ربڕی [ 20 : 10 ] 2010 / / 14 - سه‌رۆکی کلێسه‌ی کاسۆلیکی کوبا ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی کوبا به‌م زووانه ڕێگه ده‌دات شه‌ش زیندانیی سیاسیی دیکه، ئه‌م وڵاته به‌ره‌و شوێنی دوور خسته‌نه‌وه‌یان، واته ئیسپانیا جێ بێڵن. به پێی هه‌واڵێکی ڕادیۆ " "ی ئه‌ڵمانی، سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموز به به‌ریوانیی کلێسه‌ی کاسۆلیک، حکومه‌تی کوبا ڕازی بوو 52 زندانیی سیاسی، ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئیسپانیا جێ بێڵن. تاکو ئێستا، 20 زیندانی که وه‌ک ڕۆشنبیری ڕه‌خنه‌گر ده‌ناسرێن، کوبایان جێ هێشتووه. ئه‌م که‌سانه له به‌هاری ساڵی 2003 که به به‌هاری ڕه‌ش ناسراوه، به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیر کران و زیندانیی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. |
18 . 06 . 2011 داوود ئازافه‌ر: دان پێنه‌نان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تانی ئێران؟ له لایه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له ژنێڤ به‌رێوه چوو که باسێکی چڕ و پڕ له باره‌ی مافی نه‌ته‌وه‌کانی تێدا کرابو. داوود ئازادفه‌ر ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه لایه‌نی ئێرانیه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر چوارچیوه‌ی ژیوپولیتیکی ئێران پێ داگری ده‌که‌ن هه‌ستان و هه‌ر چه‌شنه زوڵم و زور‌یه‌ک له سه‌ر که‌مینه نه‌ته‌وه‌کاندا هه‌یه ڕه‌تکردنه‌وه‌و[ .،]له بروایه‌دا بونه ئه‌م زوڵم و زۆره‌ی ک هه‌یه له‌سه‌ر باری مه‌زهه‌به. |
مه‌دۆنا به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین ده‌کات [ 12 : 36 ] 2011 / / 10 – "مه‌دۆنا" گۆرانیبێژی ناوداری موزیکی پۆپ، به‌شداری له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین ده‌کات. شه‌ست و یه‌که‌مین خولی فیسیڤاڵی فیلمی به‌رلین، ئه‌مرِۆ له ڕێگای نمایش‌کردنی نوێترین به‌رهه‌می "برایانی کۆئێن" به ناونیشانی " " ده‌ست پێده‌کات. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "دۆیچه‌ڤێله"، "مه‌دۆنا" گۆرانیبێژی ناوداری موزیکی پۆپ که به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سنیه‌ماییش کردووه، ئێستا به ده‌رهێنانی فیلمێکی سینه‌مایی سه‌رقاڵه که هیچ ناوێکی بۆ ده‌ستنیشان نه‌کراوه، ئه‌و فیلمه ئاماژه به خۆشه‌ویستی نێوان "ئێدواردی هه‌شته‌م" پادشای به‌ریتانیا و ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکا به ناوی "والیس سیمپسۆن" ده‌دات. "دیتێر کاسیلیک" به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلیناله، له‌باره‌ی به‌شداری کردنی "مه‌دۆنا" له شه‌ست و یه‌که‌مین خولی ئه‌و فیستیڤاڵه گوتی: "من سێ خوله‌ک له نوێترین به‌رهه‌می مه‌دۆنام بینیوه، مه‌دۆنا برِیار وایه به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بکات و به‌شێک له فیلمه نوێکه‌ی خۆی له‌و فیستیڤاڵه نمایش بکات". "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌یه که ناتوانێت به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه بکات. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له ئێران به ( 20 ) ساڵ زیندان سزا دراوه. "ئیزابێلا ڕوسیلینی" ئه‌کته‌ری به‌توانای ئیتالی، وه‌کو به‌رپرسی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه ده‌کات. |
26 . 11 . 2008 په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد په‌رله‌مانی عێراق ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد، ئه‌وه‌ی تا کۆتایی سـاڵی 2011 ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌دات. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌و[ .،]له ده‌نگدانێـکدا که به ده‌ست به‌رزکردنه‌وه ئه‌نجامدرا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێـکه‌وتنـنامه‌که په‌سه‌ندکرا. ده‌نگدانه‌که پاش ئه‌وه هات که ڕێـبه‌رانی شیعه‌ی ناو په‌رله‌مان توانیان لایه‌نه سـوننه‌کان قایل بکه‌ن به‌وه‌ی پـشـتیوانی له ڕێـکه‌وتنـنامه‌که بکه‌ن به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵێـک چاکسـازی سـیاسی که له لایه‌ن سوننه‌کانه‌وه داواکراوه. ئێسـتا ده‌بێت ئه‌و ڕێکه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق به‌ر له‌وه‌ی کاری پـێـبکرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراقه‌وه که له سێ ئه‌ندام پـێـکهاتووه په‌سه‌ندبکرێت. ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه شوێنی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی تا 31 ی مانگی دوانزه‌ی ئه‌مسـاڵ ڕێـگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌دات. ڕێـکه‌وتنـنامه‌که داوا ده‌کات وه‌ک هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی به‌ر له 30 ی مانگی شه‌ش هێزه‌کانی ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراقدا بکشـێنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێ به چاودێریـیه‌کی توندی عێراقیـیه‌کان ده‌دات بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاته‌که‌یاندا. سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌سه‌ندکردنی ڕێـکاوتنـنامه‌که له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا گۆران ته‌وفیق له به‌غداوه ڕاسـته‌وخۆ ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 1 : 55 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2008 - 11 - 27 - 1 - 89211872 / 950808 . |
سه‌رۆکی پارتی ڕێزی به‌ریتانیا: کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به شێوازێکی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت [ 14 : 52 ] 2008 / / 18 - سه‌رۆکی پارتی ڕێزی به‌ریتانیا " جۆرج گالۆوێ " له میانیه دانیشتنێکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا له وتارێکدا هه‌ڕه‌شه‌و[ .،]ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیای بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به هه‌ڵه وه‌سفکردو ئامۆژکاری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا که پێویسته ڕه‌وشه‌که ئاڵۆزتر نه‌کات، چونکه ده‌بێت کێشه‌ی کورد له تورکیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به شێوازێکی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت. سه‌رۆکی پارتی ڕێز له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌یداوه، ئیتر کێشه‌ی کورد له تورکیا له‌وه تێپه‌ڕیکردووه که ته‌نیا کێشه‌یه‌ک بێت له‌و وڵاته، ئێستا کێشه‌ی کورد له تورکیا بۆته کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئه‌و په‌لامارانه‌ی تورکیا به فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌نجامیان ده‌دات ڕه‌وشه‌که ئاڵۆزتر ده‌که‌ن، باشتراوایه ئه‌م کێشه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوریا، تورکیا، عێراق به شێوازێکی سیاسی و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بکرێن، چونکه هیچ ڕێگه چاره‌یه‌کی دیکه نیه. جۆرج گالۆوێ گوتوویه‌تی :"راسته تورکیا ده‌توانێت سنووری هه‌رێمی کوردستان ببه‌زێنێت و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ئه‌مه نابێته ڕێگه چاره‌یه‌کی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان". |