text
stringlengths 0
94.6k
|
---|
خولی فه‌ره‌نسا.. مارسیلیا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و پاریس سان جێرمان دوو خاڵی له ده‌ستدا [ 15 : 17 ] 2012 / / 27 هه‌ولێر٢٧ ئاب/ ئۆگۆست ( )- دوێنێ یه‌کشه‌ممه یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌م له خولی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ک یه‌کسان بوو. له یاریگای ئه‌لئه‌مراء یانه‌ی پاریس سان جێرمان میوانداری یانه‌ی بۆردۆ کرد ، تیادا یارییه‌که به بێ گۆل کۆتایی پێهات. له یاریگای لامۆسۆن یانه‌ی مۆنبلیێه میوانداری یانه‌ی مارسیلیا کرد ، تیادا یانه‌ی مارسیلیا به گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. تاکه گۆلی یارییه‌که له ڕێگای یاریزان ئاندری گینیاک له خوله‌کی ٧٧ تۆمارکرا. / |
سه‌ربازێکی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی مرد [ 19 : 12 ] 2008 / / 21 – به ته‌مه‌نترین پیاو له وڵاتی فه‌ره‌نسا به ناوی "لویس دی کازناڤ" که به‌شداری له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا کردووه له 110 ساڵیدا له ماڵه‌که‌یدا که ده‌که‌وێته هه‌رێمی "ئۆفرین"ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته کۆچی دوایی کرد. به‌پێی هه‌واڵی "ئاژانسی ڕۆیته‌رز"، کازناڤ که له ساڵی 1897 له دایکبووه یه‌کێک بووه له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کانی وڵاتی فه‌ره‌نسا که به‌شداربووه له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا، به‌پێی زانیارییه‌کان له 1916 چۆته ڕیزی هێزه سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌یی و له 1941 له خزمه‌تی سه‌ربازیدا خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌کاندا گیانی سه‌لامه‌تی به‌ده‌ربووه، له‌گه‌ڵً ئه‌وه‌ی له ساڵی 1916 به‌شداری له خوێناوی‌ترین شه‌ڕ کردووه که به جه‌نگی دووه‌می ڕووباری "ئیسن" ناسراوه‌و[ .،]نزیکه‌ی 350 هه‌زار سه‌ربازی فه‌ره‌نسی تیایدا گیانیان له ده‌ستداوه. سه‌باره‌ت به مردنی لویس دی کازناڤ، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلاس سارکۆزی ڕایگه‌یاند که مردنی کازناڤ گیان له ده‌ستدانی هه‌موو فه‌ره‌نسییه‌کانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی 1914 تا 1918 وه‌بیر دێنێته‌وه که ژماره‌یان ملیۆنێک که‌سه. |
گه‌یاره... له‌رقی که‌سوکاره‌که‌ی ئافره‌تێک خۆی کوشت [ 13 : 04 ] 2008 / / 07 – باهۆز/ هه‌ولێر- له‌رقی که‌سوکاره‌که‌ی ئافره‌تێک له‌قه‌زای "گه‌یاره" خۆی کوشت. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتوون: له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی خێزانی ئافره‌تێک به‌ناوی "م-ی-س" ( 29 ساڵ) له‌رقی براو مێرد‌و مامێکی خۆی به ده‌مانچه چوار فیشه‌کی له‌سه‌ری خۆی داوه‌و[ .،]له‌ئه‌نجامدا ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. وه‌ک له‌زانیاریه‌کاندا هاتووه، پۆلیس ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کردووه‌و[ .،]شه‌ش که‌سیش به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به‌خۆ کوشتنی ئافره‌ته‌که ده‌ستگیر کردووه، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه. |
ئه‌مساڵ شه‌ش حاڵه‌تی ئایدز تۆمار کراوه [ 18 : 00 ] 2012 / / 28 سلێمانی ٢٨ ئایار / مایۆ ( ) - له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساله‌وه له‌کوردستان شه‌ش حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدز تۆمارکراوه، که‌دوانیان بیانی بوونه‌و چواره‌که‌ی دیکه کوردن که دوانیان ئافره‌تن. دکتۆر خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا شه‌ش حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدز له‌کوردستان تۆمارکراوه، له‌وانه دووانیان بیانی بوون‌و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان کرانه‌وه چواره‌که‌ی دیکه‌یان کوردن‌و دوانیان دانیشتووی کوردستان‌و دووانه‌که‌ی تریان دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن، که دوانیان ئافره‌تن. ڕاشیگه‌یاند: تائێستا له‌کوردستان ١٠٩ حاڵه‌تی تووشبوون به‌نه‌خۆشی ئایدز تۆمارکراوه، که ٨٤ حاڵه‌تیان بیانی بوونه‌و دوای ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌که له‌کاتی پشکنیندا ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌کانی خۆیان کراونه‌ته‌وه، ٢٥ حاڵه‌تیه‌که‌ی تر کورد بوون. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا :" ئه‌و کوردانه‌ی دووچاری ئه‌و فایرۆسه‌ن له‌ژێر پاراستنی چاودێری ته‌ندروستی دان له‌پێدانی چاره‌سه‌ری پزیشکی‌و پێدانی ڕێنمایی. نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/ ی.ا |
به فه‌رمی لویس ئه‌نریکی بووه ڕِاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆمــا [ 17 : 29 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 ی حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – یانه‌ی ڕۆمـــای ئیتالی به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ ڕِاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه ( ) لویس ئه‌نریکی مۆرکرد. مالًَپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی بڵاویکرۆدته‌وه ، که‌وا یانه‌ی ڕِاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه ( ) لویس ئه‌نریکی به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆمــای ئیتالی مۆرکرد. ئه‌نریکی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ مه‌شقی یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌تله‌تک دایه‌وه ، وله‌م وه‌رزدا توانی پله‌ی سێیه‌م له پله دووی ئیسپانیا به‌ده‌ست بهێنێت. ح/ف |
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا که‌م بووه‌وه [ 10 : 42 ] 2011 / / 24 هه‌ولێر 24 ی حوزه‌یران/ یونیۆ ( )- به‌هۆی خستنه بازاڕی به‌شێک له یه‌ده‌کی نه‌وتی هه‌ندێک له وڵاتان، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا که‌م بووه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌مه نرخی نه‌وتی ده‌ریای بره‌نت به بڕی 6 دۆلار و 95 سه‌نت داشکا و گه‌یشته 107 دۆلار و 26 سه‌نت. هه‌روه‌ها نه‌وتی سووکی ئه‌مه‌ریکاش به 4 دۆلار و 39 سه‌نت که‌مبوونه‌وه، گه‌یشته 91 دۆلار و 2 سه‌نت. به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهان دوابه‌دوای ئه‌وه ڕوویدا که ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه بڕیاریاندا 60 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کی خۆیان بخه‌نه بازاڕه‌وه. ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر داوای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، بڕی 30 ملیۆن به‌رمیل و بریتانیاش 3 ملیۆن به‌رمیل له یه‌ده‌کی نه‌وتی خۆیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و قه‌یرانی ناو لیبیا ده‌ستی پێ‌کرد که بووه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ده‌ڵێت به‌هۆی قه‌یرانی لیبیاوه، هه‌تا کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو، بڕی 132 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی که‌متر خراوه‌ته بازاڕه‌وه. ئا. ڕ |
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌ستنیشان کرا [ 11 : 45 ] 2011 / / 05 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌کانی عێراق، یه‌کێتی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی لقی هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌ولێری ده‌ستنیشان کرد. به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌کانی عێراق بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، که له 25 ی ئه‌م مانگ له به‌غداد ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌کێتی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی لقی هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌ولێری ده‌ستنیشان کرد. ئاراس سه‌عید سکرتێر یه‌کێتی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی (په‌یامنێر) گوتی: له 25 ی ئه‌م مانگه له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌کانی عێراق بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌رِێوه‌ده‌چێ و ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ ئه‌م مه‌بسته هه‌ڵبژارده‌ی شاری هه‌ولێرمان ده‌ستنیشان کرد، که تیاییدا هه‌ریه‌که له عه‌لی عه‌بدولقادر و ڕزگار شاکر وه‌کو ڕاهێنه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ده‌ستنیشان کران و یاریزانه‌کانیش بریتین له : کێشی 50 کگم (رابه‌ر ئه‌کره‌م)، کێشی 56 کگم (شێروان خه‌لیل)، کێشی 62 کگم (سه‌لام محه‌ممه‌د)، کێشی 69 کگم (هارون شاکر)، کێشی 77 کگم (بریار ئه‌میر)، کێشی 94 کگم (شوان عوسمان)، کێشی 94 + کگم (په‌یوه‌ند سابیر). له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاراس سه‌عید گوتی: ئێمه له‌م پاڵه‌وانێتییه هه‌وڵ ده‌دین ئه‌نجامێکی باش به ده‌ستبهێنین و ڕکابه‌ره‌ی بۆ به ده‌ستهێنانی نازناوه‌که بکه‌ین. |
شه‌ماخی: لێدوانه‌کانی ئه‌لێعراقییه خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و نیشتیمانی ناکات [ 9 : 34 ] 2010 / / 07 - ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند؛ لێدوانه‌کانی لیستی ئه‌لێعراقییه خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و نیشتیمانی ناکات. عه‌دنان شه‌ماخی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند؛ لێدوانه‌کانی لیستی ئه‌لێعراقییه له دژی دوو ئیئتیلافه‌که( ده‌وڵه‌تی یاسا‌و نیشتیمانی عێراقی) ڕه‌فتارێکه‌و[ .،]خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و نیشتیمانی ناکات. ناوبراو له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: ئه‌و لێدوانانه هانی کرده‌ی تووندوتیژی و تائیفی ده‌ده‌ن و ڕه‌وشێکی ناهه‌موار دروست ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند؛ چۆن به‌و شێوه‌یه ئه‌لێعراقیه ئه‌و دوو ئیئتیلافه تۆمه‌تبار ده‌کات، له کاتێکدا نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکی گه‌وره‌ی گه‌لانی عێراقی ده‌که‌ن. له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا شه‌ماخی دووپاتیکرده‌وه، که هیچ لایه‌نێک فه‌رامۆش ناکه‌ین و پێویستیشه لیستی ئه‌لێعراقیه به‌شداری له حکومه‌تی داهاتوو بکات. |
29 . 05 . 2012 نه‌جمه‌دین غوڵامی و چل ساڵ کاری هونه‌ری له پێناوی کوردستان له لایه‌ن نه‌جمه‌دین ( نه‌جمه ) غوڵامی یه‌کێک له هه‌ره هونه‌رمه‌نده ناوبانگه‌کانی کورده که فه‌ره‌تر له 40 ساڵ به خۆی و هونه‌ره‌که‌یه‌وه پابه‌ند بوونه به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان و بێ ووچان هونه‌ره‌که‌ی هاوکات و هاوده‌م بوه له‌گه‌ڵ بۆنه‌و[ .،]ڕووداوه‌کاندا چ له کاتی ته‌نگانه له ده‌می هێڕش بردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ستپێکی ساڵی 1979 له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه وه یاخود له خۆشی و ئاهه‌نگێڕانه‌کانی نه‌ورۆزدا. کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی بریاره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو فؤاد نه‌راغی له درێژایی مانگی شه‌ش و تا سه‌ره‌تای مانگی هه‌فت( 7 ) چه‌ندین کۆنسیرت له که‌نه‌دا و وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه به ده‌رفه‌تمان زانی له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی وت‌و وێژێک ساز بده‌ێن سه‌باره‌ت به گه‌شته‌که‌یان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی به ئه‌ڤیندارانی هونه‌ره‌که‌ی، به‌و هیوایه‌ی کورده دانیشتوه‌کانی که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌ڵه له ده‌ست نه‌ده‌ن و ئاماده‌ی کۆنسیرته‌کانیان بن و چێژ له ده‌نگه خۆشه‌کانیان وه‌ر بگرن. |
27 . 11 . 2009 ئازاد چالاک سه‌باره‌ت به دوا پـێشـهاته‌کانی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ده‌دوێت سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌یاد ئه‌لسـامه‌ڕائی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان و ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا چاره‌سه‌رێـک بۆ یاسای هه‌ڵـبژاردن و دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو نه‌هاتۆته ئاراوه که هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ری قایل بن ئه‌وا هه‌ڵـبژاردنه‌کان به دڵنیایـیه‌وه له 16 ی مانگی یه‌کدا ناکرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی بۆ مانگی سێ دوابخرێت. سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانه‌ی سـامه‌ڕائی و دوا پـێشـهاته‌کانی ئه‌م قه‌یرانه نوێـیه‌ی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7 : 19 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2009 - 11 - 28 - 4 - 89232002 / 954766 . |
دیاری قه‌ره‌داغی کۆنسێرتێک له ئه‌ڵمانیا ساز ده‌کات [ 17 : 07 ] 2009 / / 29 - شه‌هلا جاف/ هه‌ولێر- گۆرانیبێژ دیاری قه‌ره‌داغی، له درێژه‌ی چالاکییه هونه‌رییه‌کانیدا له ساڵی ( 2009 )، کۆنسێرتێک له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ساز ده‌کات. سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له دیاری قه‌ره‌داغی به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی سازکردنی کۆنسێرتێک له 12 ئه‌یلول/ سێپتێمبه‌ر له شاری "نۆرنبێرگ"، ئێستا دیاری قه‌ره‌داغی له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه". ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌م کۆنسێرته له لایه‌ن ناوه‌ندی که‌لتوری کورد له "نۆرنبێرگ" له یه‌کێک له هۆڵه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و شاره به‌ناوی " " بۆ قه‌ره‌داغی سازکراوه. سه‌رچاوه‌که ده‌رباره‌ی ئه‌و گروپه موزیکییه‌ی بۆ ئه‌و کۆنسێرته هاورِێیه‌تی گۆرانیبێژ ده‌که‌ن، گووتی "ژماره‌یه‌ک له موزیکژه‌نه به‌تواناکانی کوردی دانیشتووی ئه‌وروپا، له‌م کۆنسێرته‌دا موزیک بۆ دیاری ده‌ژنن". |
ئه‌نێستا به‌رامبه‌ر ئه‌رسناڵ یاری ناکات [ 16 : 45 ] 2010 / / 28 – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی به‌رشلۆنه (ئه‌ندریا ئه‌نێستا) تووشی پێکان هات، به‌مه‌ش له یاری داهاتووی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ یاری ناکات. له یاری نێوان (به‌رشلۆنه) و یانه‌ی (ریال مایۆرکا) دا له جه‌وله‌ی ( 28 ) خولی ئیسپانیادا ، یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی و یانه‌ی به‌رشلۆنه (ئه‌ندریا ئه‌نێستا) تووشی پێکان هات. به‌مه‌ش یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه (ئه‌نێستا) له یاری داهاتووی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ له قۆناغی هه‌شته‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یاری ناکات. |
کوێت شارێکی مۆدرێن دروست ده‌کات [ 12 : 53 ] 2008 / / 23 - حکومه‌تی کوێت بڕی 132 ملیار دۆلاری ته‌رخانکردوه بۆ دروستکردنی شارێکی نموونه‌یی له باکوری وڵاته‌که، هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تیایه که کوێت به وڵاتانی ناوچه‌که‌و[ .،]ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌به‌ستێته‌وه. به پێی هه‌واڵی سایتی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" سامی فه‌ره‌ج سه‌رۆکی بنکه‌ی کوێت بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی گوتی: حکومه‌تی کوێت پلانی داناوه بۆ دروستکردنی "شاری ئاوریشم" له باکوری وڵات و بڕی 132 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه ته‌رخانکردوه‌و[ .،]ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌سکه‌وتێکی سیاسی و ئابووری بۆ ئێمه ده‌بێت و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی دروستکردنی هێلێکی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه کوێت به وڵاتانی ناوچه‌که‌و[ .،]ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌به‌ستێته‌وه. سامی فه‌ره‌ج ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که وابریاره ئه‌م شاره نموونه‌یه ساڵی 2023 ته‌واو ببێت و جێگه‌ی 700 هه‌زار که‌س ده‌بێته‌وه‌و[ .،]هه‌ندێک تاوه‌ری تیادا دروستده‌کرێت که به‌رزیه‌که‌ی بگاته نزیکه‌ی هه‌زار مه‌تر. |
وۆرک‌شۆپێک ده‌رباره‌ی کلتووری خه‌ڵکی کوردستان و په‌یوست بوونیان به‌لاوانه‌وه سازکرا [ 18 : 23 ] 2008 / / 18 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی خه‌ڵک وۆرکشۆپێکی سه‌باره‌ت به کلتووری خه‌ڵکی کوردستان و په‌یوه‌ست بونیان به‌لاوانه‌وه له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سازکرد. له وۆرکشۆپه‌که‌دا که زیاتر له 24 کور و کچ به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌و شارۆچکه‌یه به‌شداریان تێدا کردووه‌و[ .،]تیایدا باس له کلتووری کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به کلتووره‌وه کرا، هاوکات په‌یوه‌ست بوونی کلتووری خه‌ڵک به لاوانه‌وه‌و[ .،]کاریگه‌ری له ڕوانگه جیاوازه‌کانه‌وه به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و وۆرکشۆپه‌ی پێک ده‌هێنا. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م وۆرکشۆپه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. |
ڕۆمانێکی (فه‌رهاد پیرباڵ) به فارسی له ئێران چاپ ده‌کرێت [ 9 : 37 ] 2011 / / 29 (فه‌رهاد پیرباڵ) تاران 29 کانوونی یه‌که‌م/ دیسه‌مبه‌ر ( ) ـ ڕۆمانێکی نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی کورد دکتۆر (فه‌رهاد پیرباڵ)، به زمانی فارسی له ئێران چاپ ده‌کرێت. ڕۆمانی "سانتیگۆ د کامپۆستێلا" له نووسینی (فه‌رهاد پیرباڵ) و له وه‌رگێڕانی (ئارش سوبحانی) به‌م زووانه له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی قه‌تره، له ئێران چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌و ڕۆمانه گێڕانه‌وه‌یه‌کی مودێرنه که باسی به‌سه‌رهاتی پیاوێکی شێوه‌کار ده‌کات. ئه‌و پیاوه شێوه‌کاره عاشقی خۆشه‌ویستێکی خه‌یاڵییه که به‌دوای ئه‌ودا له ئیسپانیا ده‌رده‌که‌وێت و چه‌ند ڕووداو و به‌رسه‌رهاتێکی دیکه‌ی ئه‌و پیاوه له خۆ ده‌گرێت. (سوبحانی) که یه‌کێکه له وه‌رگێڕه چالاکه‌کان، پێشتر کتێبه‌کانی "از سوگ گل تا خون فرشته" واته "له مه‌رگی گوڵ تا خوێنی فریشته"، "اخرین‌انار دیا" واته (دوایین هه‌ناری دنیا) له به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ناسراوی کورد (به‌ختیار عه‌لی) و کتێبی "چه‌ندین کورته چیرۆک له ئه‌ده‌بیاتی کوردی" له زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی. (دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ) ساڵی 1961 له شاری هه‌ولێر هاتۆته دنیا. له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس وڵاته‌که‌ی جێ هێشتووه، سه‌ره‌تا له ئێران و دواتر له سووریا، دانیمارک، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ژیانی تاراوگه‌ی تێپه‌ڕاند، ئێستا له هه‌رێمی کوردستان ژیان ده‌باته سه‌ر و خه‌ریکی کاری ڕۆژنامه‌وانی و وه‌رگێڕانه‌و[ .،]مامۆستایه له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان. (پیرباڵ) که خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرای مێژوو و ئه‌ده‌بییاتی هاوچه‌رخی کوردییه له زانکۆی سۆربۆن له فه‌ره‌نسا، له ماوه‌ی ساڵانی کار و خزمه‌تی ئه‌ده‌بیی خۆیدا زیاتر له 50 به‌رهه‌می له بواره‌کانی شیعر، چیرۆک، شانۆنامه، وه‌رگێڕان و چه‌ندین وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوویی به‌پێزی به زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردۆته‌وه. مه‌نووچێهر جیهانی/ پ. ف |
پرسه‌نامه‌ی کۆمه‌ڵێک له چالاکوانی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستانی ئێران [ 17 : 21 ] 2011 / / 29 هه‌ولێر 29 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – کۆمه‌ڵێک چالاکوانی سیاسی و ڕۆشه‌نبیری کوردستانی ئێران له پرسه‌نامه‌یه‌کدا هاوخه‌می خۆیان ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی کرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌که‌یه: به ناوی خودای به‌خشه‌نده‌و[ .،]میهره‌بان زۆر به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سڵاو و ڕێز؛ خه‌مین و دڵگرانین به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوسه‌ری لێهاتوو و ماندوویی نه‌ناسی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد، بارزانی نه‌مر و دایکی دڵسۆز و خۆشه‌یستی به‌ڕێزتان حه‌مایل خانی ڕه‌حمه‌تی. به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و[ .،]سه‌ره‌خۆشی خۆمان وه‌ک به‌شێک له چالاکانی بواری ڕۆشنبیری و سیاسی له کوردستانی ئێران، ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌که‌ین و له خوای گه‌وره‌و[ .،]دڵۆڤان داواکارین که گیانی پاکی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین و ئاسوده‌یی ئه‌به‌دی شاد بکات. انا‌الله و‌انا‌الیه ڕاجعون 6 / 5 / 1390 ڕێکه‌وتی 28 / 7 / 2011 1 ـ ئه‌حمه‌د قازی 2 ـ قوتبه‌دین سادقی 3 ـ به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی 4 ـ جه‌لال جه‌لالیزاده 5 ـ ساڵح نیکبه‌خت 6 ـ محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی 7 ـ به‌ختیار سه‌جادی 8 ـ هۆمایوون که‌مانگه‌ر 9 ـ فه‌ره‌یدوون نووری 10 ـ کیوومه‌رس فه‌لاحی 11 ـ سه‌ید هاشم هیدایه‌تی 12 ـ کولسووم عوسمانپوور 13 ـ سیمین چایچی 14 ـ ئه‌رده‌شیر کشاوه‌رز 15 ـ محه‌مه‌د ساڵح نیکبه‌خت 16 ـ ڕه‌ئووف ته‌وه‌کولی 17 ـ عه‌تا نه‌هایی 18 ـ کامبیز که‌ریمی 19 ـ عه‌تائه‌ڵا قادری 20 ـ هۆمایوون ئه‌مینی 21 ـ محه‌مه‌د ڕه‌شید ئه‌مینی 22 ـ سه‌ید مه‌سعوود حوسێنی 23 ـ هاشم سه‌لیمی 24 ـ فاتح بادپه‌روا 25 ـ سه‌دیق بۆره‌که‌یی 26 ـ ئه‌حمه‌د شه‌ریفی 27 ـ حوسێن شه‌ریفی 28 ـ عه‌زیز ژیان 29 ـ حاسڵ داسه 30 ـ مه‌عرووف سه‌مه‌دی. ص . س |
که‌رکوک... دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیا دوو هاوڵاتی وپۆلیسێکیان کرده قوربانی [ 8 : 42 ] 2008 / / 09 - ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له قه‌زای "داقوق" و یه‌کێکی دیکه له ناوه‌ڕاستی شاری "که‌رکوک" دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی و "پۆلیس"ـێکیان کرده قوربانی. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌کانی که‌رکوک عه‌مید "سه‌رحه‌د قادر" ڕایگه‌یاند، دوێنێ بۆمبێکی چێندراو له بازاڕێکی قه‌زای "داقوق" ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌کێکی دیکه‌ش برینداربوون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی پۆلیسی "فریاکه‌وتنی که‌رکوک" که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، ڕایگه‌یاندووه، دوێنێ بۆمبێکی چێندراو به ده‌ورییه‌کی هێزه‌کانی "پۆلیسی فریاکه‌وتن" له نزیک گه‌راجی "به‌غدا" له ناوه‌ڕاستی شاری "که‌رکوک" ته‌قییه‌وه‌و[ .،]به هۆیه‌وه پۆلیسێک برینداربوو. |
نامه‌کانی جۆن لئۆن له چوارچێوه‌ی کتێبێک‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه [ 19 : 10 ] 2011 / / 24 – ژماره‌یه‌ک له نامه‌کانی "جۆن لئۆن" ئاوازدانه‌ری ناوداری به‌ریتانی، له چوارچێوه‌ی کتێبێک‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی "پری هیلیۆن"، ئه‌و نامانه که له لایه‌ن هاوسه‌ری "جۆن لئۆن" ئاراسته‌ی ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی کراوه، ژماره‌یه‌ک له‌و نامانه له‌خۆ ده‌گرێت که "لئۆن" له ماوه‌ی ژیانیدا بۆ که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی نووسیوه. ئه‌و کتێبه برِیار وایه له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ( 2012 ) بڵاو بکرێته‌وه. ئه‌و کتێبه که به ناونیشانی "زه‌نجیره نامه‌کانی جۆن لئۆن" زیاتر له ( 159 ) نامه‌و[ .،]ده‌ستنووسی ئه‌و نووسه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ندێک له‌و نامانه شێعر و وێنه‌ش له‌خۆ ده‌گرێن. هه‌ندێک له شاره‌زایان ڕایانگه‌یاندووه، "یۆکۆ ئۆنۆ" هاوسه‌ری "جۆن لئۆن" ئه‌و نامانه‌ی به برِی یه‌ک ملیۆن دۆلار به ده‌زگای چاپه‌مه‌نی فرۆشتووه. |
23 . 03 . 2011 شوان محه‌مه‌د: حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردسـتان خواستی گۆڕانکاریـیان نیـیه له لایه‌ن به‌پـێی ڕاپـرسیـیه‌ک که ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌نجامی داوه زیاتر له 80 % ئه‌وانه‌ی به‌شـداریان کردووه گه‌شبین نین به‌وه‌ی حکومه‌ت وه‌ڵامێـکی ئه‌رێنی خۆنیشـانده‌ران بداته‌وه. ئایا ئه‌و نائومێدیه‌ی خه‌ڵـک له جێگای خۆیه‌تی؟ ئایا داواکاری خۆپـیشـانده‌ران سه‌ختن؟ له‌و باریه‌وه شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه ده‌ڵێت " ئه‌و ڕاپـرسیـیه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاستی تیادایه، چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به تایبه‌تی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردسـتان چه‌ندین جار بڕیاریان داوه گۆڕانکاری بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن شه‌فافیه‌ت پـیاده بکه‌ن و دیموکراسی تر بن و ئه‌و به‌رپـرسـانه‌ی که گلاون له گه‌نده‌ڵیـیه‌وه‌و[ .،]موڵـکی گشتیـیان به‌کارهێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بدرێنه دادگا، به‌ڵام جێـگای داخه هه‌تا ئێسـتا یه‌ک که‌س به‌پـێی پـێویست نه‌دراوه به دادگا و چه‌ند که‌سێـکیش که دراون ئێسـتا دۆسێـیه‌کانیان خۆڵی به‌سه‌ردا نیشـتووه‌و[ .،]ئیشیان له‌سه‌ر ناکرێن. بۆیه خه‌ڵـکی کوردسـتان واقعیـیه له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێت هیچ بکات و هیچ خواستێـک بۆ گۆڕانکاری نیـیه ته‌نانه‌ت وه‌کو گۆڕینی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشیش." سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێـک جار به‌رپابوونی ئه‌م ڕه‌وشه نائارامیـیه‌ی له هه‌رێمی کوردسـتاندا که‌وتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه که ده‌سـتێـکی ده‌ره‌کی له پشـته‌وه‌یه. شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت " ئه‌وه سیناریۆیه‌کی کۆنه، له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو که به میدیای ئازادیان ده‌گوت ئه‌وه ده‌ستی له پشـته‌وه‌یه، ئێمه له وه‌ڵامدا به کۆمیدیانه ده‌مانگوت ئه‌وا بۆ ده سـاڵه ده‌ڵێن ده‌ستی له پشـته‌وه‌یه، ده بیگۆڕن بڵێن قاچی له پـشته‌وه‌یه یان په‌نجه‌ی له پـشـته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌وه شتێـکی زۆر کۆمیدیـیه." |
خه‌ڵات و ڕێزلێنانی مه‌سروور بارزانی به‌خشرایه یه‌که‌مه‌کانی کۆلێژی ته‌کنیکی هه‌ولێر [ 16 : 54 ] 2012 / / 29 هه‌ولێر ٢٩ ئاب / ئۆگۆست ( )- ئه‌مڕۆ له ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌کنیکه‌کانی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی د. که‌وسه‌ر گه‌ڵاڵی سه‌رۆکی ده‌سته‌که و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی په‌یمانگا ته‌کنیکیه‌کان، خه‌ڵات و ڕێزلێنانی مه‌سروور بارزانی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری به‌ڕێزیانه‌وه به‌خشرایه قوتابیه یه‌که‌مه‌کانی کۆلێژی ته‌کنیکی هه‌ولێری سه‌ربه ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌کنیکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. له مه‌راسیمێکدا له‌لایه‌ن کاروان محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری مه‌سروور بارزانی، وێڕای گه‌یاندنی ڕێز و سڵاو و نرخاندنی ماندبوونیان، ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی به‌ڕێزیانی گه‌یانده قوتابیه یه‌که‌مه‌کانی سه‌ر په‌یمانگا ته‌کنیکیه‌کان. له‌لای خۆیه‌وه د. که‌وسه‌ر گه‌ڵاڵی سوپاسی مه‌سروور بارزانی کرد بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه و خه‌ڵات و ڕێزلێنانه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد، جێگای شانازییه، ئه‌مڕۆ جه‌نابی کاک مه‌سروور بارزانی له‌رێگای نوێنه‌ریانه‌وه به‌شداریمان له‌گه‌ڵ ده‌کات بۆ به‌رز نرخاندنی سه‌رکه‌وتنی قوتابیه یه‌که‌مه‌کانی کۆلێژی ته‌کنیکی و هیوادارین ئه‌م ڕێزلێنان و خه‌ڵاته‌ی به‌ڕێزیان هانده‌رێکی دیکه بێت بۆ قوتابیه سه‌رکه‌وتووه‌کان تاکو له ئاینده بتوانن زیاتر خزمه‌ت به پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی کوردستان بکه‌ن. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه قوتابیه ڕێزلێنراو و خه‌ڵاتکراوه‌کان، سوپاسی تایبه‌تی خۆیان له‌رێگای نوێنه‌ری مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێزیان نارد و ئاماژه‌یان به‌وه کرد، ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی به‌ڕێزیان بۆ ئێمه مانای مه‌زنی هه‌یه، که به‌شێک ده‌بێت له ژیانی خزمه‌تکاردنی ئێمه له نێو کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌که‌مان. ی.ا |
خۆپیشاندان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانه‌کانی سوریا به‌رێوه‌چوو [ 13 : 41 ] 2011 / / 16 هه‌ولێر 16 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆنی کورد له سوریا به‌ناوی مه‌شعه‌ل ته‌مۆو پشتگیرکردنی خۆپیشاندانه‌کانی سوریا، ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری سازکرا. له‌و خۆپیشاندانه‌دا که ڕێکخراوه ناحکومییه‌کانی کوردستان به هاوکاریی لیژنه‌ی ئاواره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان سازیان کردبوو، تیایدا هه‌زاران خۆپیشانده‌ر به ڕێپێوانێکی هێمنانه گه‌یشتنه به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له‌وێدا چه‌ندان دروشمی جۆراوجۆریان به‌رزکردبۆوه. "با ئه‌سه‌د سوریا جێ‌بهێڵێت"، "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گوزارشت له ئێمه ده‌کات"، "ئێمه ئازادیمان ده‌وێت" و "کوردیش پێکهاته‌یه‌کی گرنگی سوریایه" به‌شێک بوون له‌و دروشمانه‌ی له ڕێپێوانه‌که‌دا به‌رز کرانه‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران یاداشتنامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێمی کوردستان کرد که وێڕای ئاماژه بۆ ڕه‌وشی ئێستای سوریا و چۆنیه‌تی کوشتاری خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه، داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کراوه به‌ده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تاوه‌کو فشاری کاریگه‌ر بخرێنه سه‌ر ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د. سه‌عیدعه‌بدوڵا/ م. ش |
توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی: زۆر دانیشتن تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌کات [ 10 : 11 ] 2010 / / 21 - توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، زۆر دانیشتن به‌رگری لاواز ده‌کات و مه‌ترسییه‌کانی تووش بوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌کات. توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه، که دانیشتنی درێژخایه‌ن ده‌زگای به‌رگری لاواز ده‌کات، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌کانی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌و[ .،]نه‌خۆشییه‌کانی تر زیاد ده‌کات. هه‌روه‌ها وه‌ک له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه، زۆر دانیشتن زیانی بۆ سوڕی خوێن هه‌یه‌و[ .،]ده‌ورانی سروشتی خوێن لاواز ده‌کات؛ هه‌روه‌ها زیاد بوونی کێشی له‌شی لێده‌که‌وێته‌وه. هاوکات هه‌ر له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه، زۆردانیشتن مه‌ترسییه‌کانی دووچاربوون، به جه‌ڵه‌ده زیاتر ده‌کات. |
ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نابێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان [ 8 : 53 ] 2010 / / 15 - به‌ختیار قادر/حاجی ئۆمه‌ران – وێرایی ڕێککه‌وتن له هه‌مبه‌ر 24 کاتژمێر کرانه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌کان، به‌ڵام ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نابێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا. به پێی ئه‌و پرۆتۆکۆله‌ی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆی له سه‌ر کراوه، ده‌بێت ده‌روازه سنووریه‌کان به شێوه‌ی 24 کاتژمێری کراوه‌بن و له هه‌رکاتێک گه‌شتیار یاخود بارهه‌ڵگری ترانزێدی ده‌ره‌کی گه‌یشته سه‌ر سنووره‌کان ڕانه‌گرێن و بتوانن له سنور بپه‌ڕنه‌وه، لێ دوای تێپه‌ر بونی زیاتر له ساڵیک ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له دوای کۆبونه‌وه‌ی مانگی ڕابردوشدا که قه‌راربوو له‌و ڕۆژه‌وه کۆماری ئیسلامی پابه‌ندی خاڵه‌که بێت ،به‌ڵام تاکو ئێستا له کاتژمێر 5 ی ئێواره سنووره‌کانی ئێران داده‌خرێن، له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له گه‌ڵ به‌فه‌رمی کردنی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچیانی ئێران، له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر و ورمی ( 19 ) خاڵ واژۆیان له سه‌ر کراوه به‌ڵام تاکو ئێستا زۆرێک له‌و خاڵانه‌ی له نێو پرۆتۆکۆله‌که هاتون له لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌که‌وتونه‌ته واری جێبه‌جێکردنه‌وه، به تایبه‌ت خاڵی بوونی کرانه‌وه‌ی سنوره‌کان به شێوه‌ی 24 کاتژمێری. گوانی ڕونی کرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌وخاڵانه‌ی له نێوان هه‌ولێرو ورمێ خراونه‌ته ڕوو بۆ زیاتر ڕوه‌و پێشچونی بزاوته بازرگانی و گه‌شتیاریه‌کان سه‌رجه‌میان له لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه جێ به‌جێکراون، به‌ڵام له لایه‌نی ئێرانی چه‌ندین خاڵی فه‌رامۆشکردون و له کۆبونه‌وه‌کانی مانگانه‌ی نێوان قائیمقامیه‌تیه‌کانی چۆمان و خانه باسیان لێوه‌ده‌کرێن، به‌ڵام به هۆی زۆری لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئێرانی وه‌ک بونی (سوپای پاسداران، ئیتلاعات، فه‌رمانداری) نه‌توانراوه سه‌رجه‌م خاڵه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن. گوانی وتیشی، به بوونی 24 کاتژمێر کردنی سنووره‌کان بزاوته بازرگانی و گه‌شتیاریه‌کان هه‌نگاوێکی تر ڕوه‌و پێشه‌وه ده‌چن |
له کاتی مه‌له‌کردندا گه‌نجێک ژیانی له‌ده‌ستدا [ 14 : 37 ] 2009 / / 19 – باهۆز / هه‌ولێر - له نێو ئاوی ڕووباری قه‌زای دووبز گه‌نجێک له کاتی مه‌له‌کردن خنکا. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" گه‌یشتووه، دوێنێ گه‌نجێک به ناوی "م. ئ." ته‌مه‌ن ( 18 ساڵ) له‌کاتی مه‌له‌کردن له نێو ئاوی ڕووباری دووبز خنکا. وه‌ک له زانیارییه‌کان هاتووه ناوبراو خه‌ڵکی پارێزگای که‌رکووکه له ئه‌نجامی نه‌زانینی مه‌له ژێر ئاو ده‌که‌وێت و تا هاورێیه‌کانی به هانایه‌وه ده‌چن ده‌خنکێت،پاشان ته‌رمه‌که‌ی له نێو ئاوه‌که ده‌رهێنراو پۆلیسیش په‌راوی بۆ ڕووداوه‌که کرده‌وه. |
کۆمکاری عه‌ره‌بی دوو هه‌فته مۆڵه‌تی دا به سوریا [ 11 : 26 ] 2011 / / 17 هه‌وڵێر 17 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر( )- کۆمکاری عه‌ره‌بی دووهه‌فته‌ی مۆڵه‌ت دایه سوریا و داوای لێکرد له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌بیدا له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن گفت‌وگو بکات. به پێی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه،کۆمکاری عه‌ره‌بی قه‌ته‌ری ڕاسپاردووه سه‌رۆکایه‌تیی کۆمیته‌یه‌ک پێکهاتوو له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی پێوه‌ندی‌کردنبه سوریاوه به ئه‌ستۆ بگرێت. کۆمیته‌که به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆکوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و ئه‌ندامه‌تیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، میسر، ئه‌لجه‌زایر،عومان و ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی، ڕاسپێردراوه سه‌باره‌ت به بارودۆخیناوخۆی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریادا وتووێژ بکات. سوریا، دوای ده‌رکردنی به‌یاننامه‌که‌یکۆمکاری عه‌ره‌بی، دژایه‌تیی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ته‌مایه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بداده‌ربڕیوه. "یوسف ئه‌حمه‌د" نوێنه‌ری سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب، ده‌ڵێت:کێشه‌کانی سوریا له ناو سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. نوێنه‌ری سوریا گوتوویه سوریا وڵاتێکی سه‌ر به‌خۆیه‌و خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و حکومه‌تی خۆیه‌تی و ئه‌م توانایه‌ی هه‌یه خۆی‌کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات. هاوکات له گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانیعه‌ره‌ب، سه‌دان که‌س له هاووڵاتیانی سوریایی له به‌ردم باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌بیکۆبوونه‌وه دژ به به‌شار ئه‌سه‌ددروشمیان دا و داوایان کرد ئه‌ندامه‌تیی سوریا له‌م کۆمکاره‌دا هه‌ڵبواسرێت. م. ش |
23 . 05 . 2009 هێزه‌کانی پاکسـتان شه‌ڕی تاڵیبانه‌کان ده‌که‌ن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شـاری سه‌ره‌کی دۆڵی سوات هێزه‌کانی ئاسایشی پاکسـتانی له ناو شـاری سه‌ره‌کی دۆڵی سـواتدا خیابان به خیابان ده‌ڕۆن که وه‌کو له‌شـکر باسی لێوه ده‌کات شه‌ڕه‌که تونده. له‌شـکر له ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌و مینگۆرا له‌شـکرکێشی کردووه به مه‌به‌ستی هێرش‌بردنه سه‌ر یاخیبووه‌کانی تاڵیبانه‌کان له شـارێـکی 20 هه‌زار که‌سیدا. گوته‌بێژی له‌شـکر ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌سار عه‌باس وتی کرداری وه‌رگرتنه‌وه‌ی شـاره‌که به داخه‌وه هێواش ده‌بێت و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه تاڵیبانه‌کان له‌وانه‌یه هاوڵاتیـیانی سـڤیل وه‌کو په‌رژینی مرۆڤیـیانه به‌کاربهێنن. له‌شـکر تا ئێسـتا ڕایگه‌یاندووه له کوشـتنی 17 له میلیشـیاکان له نێوانیان فه‌رمانده‌یه‌کی باڵا. :// . . / / - 58 - 2009 - 05 - 24 - 5 - 89226942 / 953975 . |
02 . 03 . 2012 شێخ فاتح داراغایی: به به‌ڵگه‌وه بڕوابوون به هاوبه‌شی نیشتیمانی له‌لایه‌ن مالیکیه‌وه کاڵ بۆته‌وه له لایه‌ن جارێکی تریش نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌کات تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌غدا و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوه بۆ کورده‌کان و بۆ هاشمیش باشه. شێخ فاتح داراغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که له هه‌وڵداندایه بۆ له په‌راوێز نانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به کوردیشه‌وه. ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کورد هه‌میشه به‌شێک بووه له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق به‌ڵام له ئێستادا سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که وه‌ها ده‌ڕوانێته کورد که به‌شێکه له کێشه‌کان. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7 : 25 خوله‌که. |
کاکا نازانێ ده‌گه‌رِێته‌وه یاریگا! [ 16 : 10 ] 2009 / / 17 – له لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (مارکا)ی ئیسپانی، یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ڕیکاردۆ کاکا ڕایگه‌یاند که تا ئێستا نازانێ که‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه یاریگاکان. ڕیکاردۆ کاکا ئه‌م لێدوانه‌ی له کاتی پێشکه‌ش کردنی تۆپی ئه‌دیداسی نوێ داوه که ده‌بێته تۆپی یاری کردن له کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی 2010 له باشووری ئه‌فریقیا. کاکا گووتی: ئێستا چاره‌سه‌رییه‌کان به باشی به‌رِێوه‌ده‌چێ، به‌ڵام نازانم چ کاتێک ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ نێو یاریگاکان، به‌لام هیوادارم دوای گه‌رِانه‌وه‌م له به‌رازیل بۆ مه‌درید دوای ته‌واو بوونی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ئاماده‌یی ته‌واوم هه‌بێ بۆ یاری کردن. |
15 . 02 . 2011 ئیدریس ئه‌حمه‌دی: پێم وانیه موسه‌وی و که‌ڕووبی بیانه‌وێت گۆڕانی بنه‌ڕتی له کۆماری ئێسلامیدا بکه‌ن له لایه‌ن مۆعته‌به‌ر شێروانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرتووه له‌به‌ر په‌لاماردانی خۆنیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت. سێشه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆک ئۆباما به په‌یامنێرانی گوت' لای سه‌یره' که ڕژێمی ئێران وای نیشانداوه پێشوازی له سه‌رهه‌ڵدانی میسر ده‌کات که‌چی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته دوروست به پێچه‌وانه‌یان کردووه‌و[ .،]به ته‌قه‌کردن و لێدان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه بوونه‌وه که به ئاشتیانه ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕ‌ی. سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌لی ئێران ده‌بێت بتوانێت ڕای خۆی و ناڕازی بوونی ده‌رببڕیت و داوا بکات حکومه‌ت زیاتر وه‌ڵامده‌ری داخوازیه‌کانی بێت. له لایه‌کی تر، ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیون میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی له بڵاوکراوه‌ی جیاجیادا په‌سنی ئاماده‌بوونی خۆنیشانده‌رانیان دا له خۆنیشاندانی دووشه‌ممه که له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو ڕێبه‌ر بوو بۆ دربڕینی پشتیوانی له گه‌لانی میسر و تونس به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیزنی خۆنیشاندانی پێ نه‌دان. له‌و باره‌یه‌وه موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران کردووه. ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت زۆر که‌س پـێـیان وایه موسه‌وی و که‌ڕووبی 'ئه‌جیندای' شاراوه‌یان هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی شێوه‌یه‌ک له هه‌بوونی فیکری لانی که‌م به‌لای به‌شێک له ئێرانیه‌کان هه‌یه به‌ڵام به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی ناتوانن به‌ڕووی خامنه‌یی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان سوپای پاسداران بن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌وایه‌تی به داخوازیه‌کانیان ده‌ده‌ن له ڕێگای ئاماژه‌دان به خومه‌ینی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌و. |
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی که‌رکوک فیستیڤاڵێکی سازکرد [ 21 : 10 ] 2009 / / 29 - ژارۆ شوانی/ که‌رکوک- ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه فیستیڤاڵێک له لایه‌ن په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی که‌رکوک به هه‌ماهه‌نگی هه‌ر پێنج به‌ش "بیستن، بینین، موزیک، شانۆ، دیزانین و شێوه‌کاری" به‌رِێوه‌چوو. به ئاماده‌بوونی ژماریه‌ک له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی په‌یمانگا ئه‌م فیستیڤاڵه به‌رِێوچوو، سه‌ره‌تا له هۆڵی "قشله‌ی که‌رکوک" پێشانگایه‌ک بۆ به‌شه‌کانی شێوه‌کاری، دیزاین و به‌شی بیستن و بینین و وێنه‌ی فۆتۆگرافی کرایه‌وه. هه‌ر له ڕێوره‌سمی ئه‌م فیستیڤاڵه کورته فیلمه‌کانی به‌شی بیستن و بینین نمایش کران، که زۆری باس له ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له شاری که‌رکوک ده‌کات. فیلمی "نانی خوێناوی" له‌لایه‌ن کچه ده‌رهێنه‌ر "دیلان شکر"ه‌وه ده‌رکرابوو، هه‌ر له‌م باریه‌وه تایبه‌ت به په‌یامنێر دیلان گووتی "خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره سینه‌مایه سوپاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی که یارمه‌تی منیان داوه". هه‌روه‌ها گووتیشی "ئه‌م فیلمه باس له ئاسایش ده‌کات له شاری که‌رکوک که خه‌ڵک چۆن به‌دوای په‌یداکردنی خواردن بۆ ماڵ و منداڵه‌کانی که به کرده‌وه‌ی تیرۆرستی ته‌قینه‌وه له‌ناو ده‌چن". پاشان ته‌ها یاسین سه‌رۆک به‌شی بیستن و بینین خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ سه‌رکه‌وتنی قوتابیان له‌م کارانه‌دا. هه‌روها ته‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری ده‌رچوونی چه‌ند قوتابیه‌ک له باشترین ئه‌نجامه‌کان له له بواری فیلم‌دا وه‌ک هه‌ردوو قوتابی "ئارام شێرکۆ و دیلان شوکور" وه‌کو باشترین ده‌رهێنه‌ری کورته فیلمه‌کانی شاری که‌رکوک و ئیڤان حوسێن باشترین وێنه‌گر و مه‌حه‌مه‌د سالار باشترین مونتێر و زریان به باشترین سیناریۆنووس. هه‌روه‌ها ته‌ها یاسین گووتیشی "هیوایه‌کی گه‌وره‌م به‌م قوتابیانه هه‌یه بۆ پێشکه‌وتنی کاری سینه‌مایی له شاری که‌رکوک دا". |
شانۆیی شاری شه‌رِ..واڵ له دووه‌م ڕۆژی فیستیڤاڵی سلێمانی نمایشکرا [ 19 : 09 ] 2007 / / 08 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/ سلێمانی- ئێواره‌ی دوێنی چوارشه‌ممه دووه‌مین شانۆیی له فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ هونه‌ری شانۆ له هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی له‌لایه‌ن ستودیۆی ئه‌کته‌ره‌وه نمایشکرا و ئه‌مرِۆش گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌کرێت. شانۆیی "شاری شه‌رِ.. واڵ" له ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی "سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوکری" و شانۆکاران (سه‌لاح باڵا به‌رز، سه‌رکۆ عارف، دێرین عومه‌ر، ڕێبین سه‌دیق، بێساران جاسم) ڕۆڵیان تێدا ده‌بینی. له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین ئه‌نوه‌ر شوکری به‌ڵه‌یامنێری ڕاگه‌یاند "شانۆیی شاری شه‌ر.. واڵ باس له‌و چه‌مکه دیار و زه‌قانه ده‌کات که له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هه‌یه‌و[ .،]به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام به‌دیکۆرێکی نارێکوڵێک، بۆ نمونه کۆمه‌ڵێک ده‌ق وه‌رگێراوه‌و[ .،]چه‌مکه‌کان بونه‌ته جێی گفتوگۆ، بۆ نمونه: ده‌سه‌ڵات، مردن، که‌سیکی ساده‌و[ .،]ئاسایی، ئافره‌ت له به‌رده‌م سیاسه‌ت، نیشتمان، کۆمه‌ڵگا، شارێک به‌رده‌وام مردنی تێدایه، شارێک باڵه‌خانه، شارێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات". ئاماده‌کار و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆییه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "له‌م شانۆییه‌دا‌ڵشت نه‌به‌ستراوه به‌شوێنێکی دیاریکراو له چوارچێوه‌ی ته‌خته‌ی شانۆییه‌که‌دا، به‌ڵکو شێوازی جۆراوجۆری تێدایه وه‌ک لێدانی ئافره‌ت و ئه‌و کێشانه‌ی ڕۆژانه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه، چه‌ندین گرفتی دیکه که تا ئێستا به هه‌ڵڵه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه". وابریاره ئه‌مرِۆ‌ڵێنجشه‌ممه گفتوگۆ له باره‌ی ورده‌کاری شانۆییه‌که‌وه بکرێت. |
26 . 06 . 2006 خامه‌نه‌ئی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ک له وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا نابینێت ڕێبه‌ری ڕۆحانی ئێرانی ده‌ڵێت هیچ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ک نابینێت له دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ |
16 . 11 . 2005 چین یه‌که‌م حاڵه‌تی قوربانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ووڵاته‌که‌ی و ئه‌نده‌نوسیاش قوربانی دوو که‌سی تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت چین یه‌که‌م حاڵه‌تی قوربانی مرۆڤی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده جه‌خت ده‌کاته‌وه له کاتێکدا ئه‌نده‌نوسیا مردنی دوو که‌سی تری به‌م نه‌خۆشیه ڕاگه‌یاند. کاربه‌ده‌ستانی چینی ده‌ڵێن کرێکارێکی یه‌کێ له کێڵگه‌کانی باڵنده‌و[ .،]په‌له‌وه‌ڕ که ته‌مه‌نی 24 ساڵه له ناوچه‌ی ئانهوی ڕۆژهه‌ڵاتی چین به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ستداوه. له باشوری ناوچه‌ی هه‌نانیش، کوڕێکی ته‌مه‌ن 9 ساڵ که ده‌رکه‌وتبوو ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی هه‌بێت، چاکبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی چینی گومان ده‌که‌ن که هه‌مان ڤایرۆس بووبێته هۆی مردنی خوشکی ئه‌و کوڕه له مانگی ڕابردوودا. |
قوتابیانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له خوێندن له زانکۆ‌و په‌یمانگاکان بێ به‌شن [ 12 : 34 ] 2011 / / 11 هه‌ولێر 11 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – ساڵانه به‌سه‌دان قوتابی له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌که‌ن, به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه ناتوانن خوێندنیان ته‌واو بکه‌ن له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ زانکۆ‌و په‌یمانگایه‌ک له‌ده‌ڤه‌ره‌که. هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه ناتوانن بچنه زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی پارێزگای موسڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزیدین و له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کرێت, ئه‌وه له‌کاتێکدایه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه بۆ زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی هه‌رێمی کوردستان کارێکی ئاسان نی‌یه چونکه شه‌نگال له‌رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای موسڵه. له‌مباره‌یه‌وه قاسم حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رادیۆو ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, ئێمه وه‌ک شه‌ش په‌رله‌مانتاری ئێزیدی له‌په‌رله‌مانی عێراق داوامان له‌حکومه‌ت کردووه زانکۆیه‌ک له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال بکاته‌وه, به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه ئاسان نییه‌و پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی و بودجه هه‌یه‌و[ .،]تا ئێستاش ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه مه‌یسه‌ر حاجی سالح قایمقامی شارۆچکه‌ی شه‌نگال به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, تا ئێستا ئێمه وه‌ک ئیداره‌ی ناوچه‌ی شه‌نگال داوای کردنه‌وه‌ی زانکۆمان نه‌کردووه, به‌ڵام پێش شه‌ش مانگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌ک له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال دراوه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان, که‌چی تا ئێستا کار بۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگایه نه‌کراوه. ڕه‌عد تاریق ئه‌لیاس به‌رپرسی لیژنه‌ی قوتابیانی ئێزیدی له‌زانکۆی موسڵ به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, ته‌نها له‌ساڵی 2010 دا 818 قوتابی ئێزێدی ده‌ستیان له خوێندن هه‌ڵگرتووه له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان. وتیشی ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و قوتابیانه بگوازینه‌وه بۆ زانکۆ‌و په‌یمانگاکانی هه‌رێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند, تائێستا نزیکه‌ی 3250 قوتابی ئێزیدی گوازراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان. ڕیساله شه‌نگالی/ ڕ. م. |
31 . 05 . 2008 دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان ده‌ڵێت ئێمه له دوا گه‌ڕی شه‌ڕی جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ده‌سـتوری عێراق‌داین |
لاوانی جیهان بووه پاڵه‌وانی کوردستان له تۆپی باسکه [ 21 : 46 ] 2010 / / 12 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - به به‌شداری کردنی 9 یانه پاڵه‌وانێتی خولی لاوانی کوردستان بۆ تۆپی باسکه له‌سه‌ر ئاستی لاوان له شاری هه‌ولێر کۆتایی پێ هات. له یاری کۆتایی هه‌ردوو یانه‌ی جیهان و ئه‌کاد له هۆڵی ئه‌کاد به‌یه‌ک گه‌یشتن و یانه‌ی جیهان توانی نازناوی خوله‌که به ده‌سبهێنێت و به ئه‌نجامی ( 55 - 45 ) خاڵ یارییه‌که بباته‌وه. له یاری پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و سۆلاڤی نوێ ڕووبه‌رووی یه‌کتر بوونه‌وه، که تیاییدا یانه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی سێیه‌م به ده‌ستبهێنێت دوای ئه‌وه‌ی توانی له یانه‌ی سۆلاڤ به ئه‌نجامی ( 45 - 30 ) خاڵ بباته‌وه‌و[ .،]یانه‌ی سۆلاڤ پله‌ی چواره‌می خوله‌که‌ی به ده‌ستهێنا. |
پاڵه‌وانێه‌تی کۆنفۆی یانه‌کانی شاری هه‌ولێر کۆتایی پێدێت [ 14 : 26 ] 2011 / / 28 هه‌ولێر ٢٨ تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( ) - ڕۆژی پێنجشه‌ممه له هۆڵی مه‌شخه‌ل له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێه‌تی یانه‌کانی شاری هه‌ولێر بۆ یاری کۆنفۆ له‌سه‌ر ئاستی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان ئه‌نجامدرا به به‌شداریکردنی ٩ یانه ئه‌ویش هه‌ریه‌که له یانه‌کانی (کۆیه، ته‌ق ته‌ق، پێشکه‌وتن، جیهان، سه‌نته‌ری گه‌نجانی کۆیه، هه‌ندرێن، قه‌ڵا، برایه‌تی، ئارارات) و ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژی خایاند. ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌مشێوه‌یه بوو. له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان ١- کۆیه، ٢- جیهان، ٣- ته‌ق ته‌ق. له‌سه‌ر ئاستی لاوان ١- کۆیه، ٢- پێشکه‌وتن، ٣- ئارارات. ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی کۆنفۆی لقی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا. ڕێبین ڕه‌مزی- / |
نه‌ریمانی بابان دوای بێده‌نگییه‌کی زۆر ئه‌لبوومێکی نوێ بڵاوده‌کاته‌وه [ 17 : 13 ] 2012 / / 07 نه‌ریمان بابان- فۆتۆ: ئه‌رشیفی گۆرانیبێژ سلێمانی ٧ شوبات/ فه‌برایه‌ر ( )- دوای چه‌ند ساڵ له بێده‌نگی، گۆرانیبێژی دووره وڵات، ئه‌لبوومێکی نوێی گۆرانی له‌ژێر ناوی "رێژه‌ی نه‌گۆڕ" بڵاوکرده‌وه. ئه‌لبوومی نوێی گۆرانیبێژ له هه‌شت تراکی گۆرانی پێکهاتووه، له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی به چاپی گه‌یاندووه‌و[ .،]له لایه‌ن یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هونه‌ری، له کوردستان بڵاوکرایه‌وه. خاوه‌نی سه‌نته‌ری ئارۆ بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری سیروان قادر، بۆ ئاژانس و ڕادیۆی په‌یامنێر گوتی "له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی بابان، له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه پێشوازیه‌کی باشی لێکراوه". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش کرد "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌و که‌سانه‌ی داوای ئه‌لبوومه‌که‌یان ده‌کرد هیچیان داوای چاپی کۆپیان نه‌کردوه، ئه‌گه‌رچی نرخی ئه‌لبوومه‌که به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبوومی دیکه‌ی هونه‌رمه‌ندان گرانتره". ئه‌ویشی خسته ڕوو، پێشبینی ده‌کرێت ئه‌لبوومه‌که پێشوازییه‌کی باشی لێ بکرێت، به‌و پێیه‌ی گۆرانیبێژ ساڵانێکی زۆره به‌رهه‌می نوێی بڵاو نه‌کردۆته‌وه، "ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی تاکو ئێستا که‌یه‌که‌م ڕۆژی بڵاو کردنه‌وه‌یه‌تی پێشوازیه‌کی باشی لێ کراوه". زیره‌ک عه‌بدولره‌حمان/ پ. ف |
ئه‌رسناڵ بۆند له‌گه‌ڵ سێ یاریزان مۆرده‌کات [ 17 : 02 ] 2012 / / 11 هه‌ولێر ١١ مارس/ئازار ( ) – یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی بۆند له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی نوێ مۆرده‌کات. ماڵپه‌ری سندای میرۆری ئینگلیزی بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئینگلیزی بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له یاریزانان ماریۆ گۆتزه یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند ، و فیراتۆنیان یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مستردام و خافیێر مارتینێز یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو مۆرده‌کات. یانه‌ی ئه‌رسناڵ له کرینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی کۆلنی ئه‌ڵمانی بۆدلسکی نزیک بۆته‌وه. کارگێری یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی بڕی ٥٠ ملیۆن جۆنێهی ئه‌سترالینی پێشکه‌ش به ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ئارسن فینگه‌ر کردووه بۆ کرینی یاریزانان. / |
سبه‌ی یارییه‌کانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی کوردستان به‌رێوه ده‌چێت [ 12 : 10 ] 2010 / / 14 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر – کاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌رۆ سبه‌ی (دووشه‌ممه) یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌کانی سبه‌یه: هه‌ولێر – هه‌ندرێن. سه‌وره – سیروانی نوێ. نه‌ورۆز – پێرس. بروسک – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر. که‌رکووک – ئارارات. شێروانه – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی. خاک – دهۆک. ڕیزبه‌ندی یانه‌کان پێش ده‌ستپێ کردنی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌م به‌مشێوه‌یه: 1 - سه‌وره 19 خاڵ، 2 - هه‌ندرێن 16 خاڵ، 3 - هه‌ولێر 13 خاڵ له 6 یاری، 4 - که‌رکووک 11 خاڵ له 6 یاری، 5 - شێروانه 10 خاڵ، 6 - دهۆک 10 خاڵ، 7 - بروسک 9 خاڵ، 8 - ئارارات 9 خاڵ، 9 - نه‌ورۆز 8 خاڵ، 10 - سیروانی نوێ 8 خاڵ، 11 - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 8 خاڵ، 12 - خاک 7 خاڵ، 13 - پێرس 4 خاڵ، 14 - پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 1 خاڵ. |
سبه‌ی ئه‌نجامی پێشبرِکێ ئه‌ده‌بی منداڵان ڕاده‌گه‌یندرێت [ 14 : 24 ] 2007 / / 27 - په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- سبه‌ی یه‌کشه‌ممه له هۆڵی هوتێلی چوارچرا، پێشبرِکێی ئه‌ده‌بی منداڵان ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵاته‌کانیش دابه‌شده‌کرێت. دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ک به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی پێشبرِکێی ئه‌ده‌بی منداڵان پێشکه‌ش به نووسینگه‌ی پێشبرِکێ کرا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدار، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له ئاگادارییه‌کدا بڵاویکرده‌وه که کاتژمێر سێی ئێواره سبه‌ی پێشبرِکێیه‌که له هۆڵی هوتێلی چوارچرا له هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵاته‌کانیش دابه‌شده‌کرێن. |
24 . 03 . 2012 کاربه‌ده‌ستێـک: ئۆباما و ئه‌ردۆگان باسیان له کۆمه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کردووه له لایه‌ن جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا بێن ڕۆدز ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان باسیان له پـێشـکه‌شکردنی کۆمه‌کی ناسه‌ربازی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کردووه. ڕۆدز ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یاندا له سیۆلی پایته‌ختی کۆریا باشور ڕێـکه‌وتوون که‌وا ده‌بێت له کۆبوونه‌وه‌ی دۆسـتانی سوریا، ئه‌وه‌ی بڕیاره له 1 ی مانگی چواردا له ئسته‌نبوڵ سـازبکرێت هه‌وڵ بۆ کۆمه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بدرێت به یارمه‌تی ناسه‌ربازی و پـێدوایستی پـزیشـکی. |
به‌غدا...سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی ئیسلامی تیرۆرکرا [ 16 : 31 ] 2009 / / 18 - سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا سه‌رکرده‌یه‌کی "حزبی ئیسلامی"یان تیرۆرکرد. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له گه‌ره‌کی زه‌عفه‌رانیه (رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا) ته‌قه‌یان له سه‌میر سه‌فوه‌ت سه‌رکرده له "حزبی ئیسلامی عێراقی" کرد له ئه‌نجامدا ناوبراو ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستدا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حزبی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کرد به‌په‌له کاربکات بۆ ڕێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی. |
24 . 10 . 2012 سه‌رۆک ئۆباما و مت ڕامنی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی بێ لایه‌نه‌کان ده‌ده‌ن له لایه‌ن به‌ر له دوو هه‌فته له سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک براک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی دواترین هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هێشـتا خۆیان یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه ده‌نگ بۆ کامیان بده‌ن. ڕاپـرسیـیه‌کان وه‌های نیشـان ده‌ده‌ن که ململانێی نێوان هه‌ردوو کاندید هاوتایه‌و[ .،]به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری له‌وانه‌ی خۆیان یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه به تایبه‌تی له‌و سـتانانه‌ی که به یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و[ .،]بڕیارده‌ر ناویان ڕۆیشـتووه، کارێـکی پڕبایه‌خ ده‌بێت. له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا له ستانی فلۆریدای باشوری وڵات که یه‌کێـکه له سـتانه یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌کان، سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له مت ڕامنی گرت سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ڵوێسـتی له چه‌ندین بابه‌تدا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ئوسامه بن لادن. سه‌رۆک ئۆباما گوتی له میانه‌ی دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، مت ڕامنی تووشی بیرچوونه‌وه بووبوو. لای خۆیه‌وه له شـاری لاسڤێگاسی سـتانی نیڤادا، مت ڕامنی به لایه‌نگرانی ڕاگه‌یاند هێرشکردنه سه‌ر خودی خۆی نابێت به کارنامه‌یه‌کی سیاسی. گوتیشی له پاش مشتومڕه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، خه‌ریکه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما نوقم ده‌بێت، له ده‌مێـکدا هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی به‌هۆی مشتومڕه‌کانه‌وه خرۆشـاون. |
21 . 12 . 2003 گفتوگۆ سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شانده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق بۆ ڕووسیا - 2003 - 12 - 22 هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ شۆرش خالد سه‌عید نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له مۆسکۆ ساز داوه سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کانی شانده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسی ڤلادیمیر پوتن. :// . . / / - 58 - - 2003 - 12 - 22 - 9 - 1 - 89149882 / 940947 . |
06 . 10 . 2004 یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی 150 ئه‌ندامی کۆریای باشور له هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌گاته باکوری عێراق - 2004 - 10 - 07 کۆریای باشور له هه‌فته‌ی داهاتوودا یه‌که‌یه‌کی هێزی ئاسمانی بۆ باکوری عێراق ده‌نێرێت تاوه‌کو یارمه‌تی دابه‌شکردن و جێگیرکردنی سه‌ربازه‌کانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا بده‌ن. وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور ده‌ڵێت بڕیاره یه‌که‌یه‌کی 150 ئه‌ندامی له سێ‌شه‌ممه‌ی داهاتوودا کۆریای باشور جێهێڵن و بگه‌نه بنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له کوێت. کۆریای باشور 2 ، 800 سه‌ربازی ناردۆته ناوچه کوردییه‌کانی باکوری عێراق بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کاری مرۆییانه‌و[ .،]ئاوه‌دانکردنه‌وه له ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها بڕیاره 800 سه‌ربازی تریش له مانگی داهاتوودا بگاته ناوچه‌که. :// . . / / - 58 - - 2004 - 10 - 07 - 2 - 1 - 89165027 / 942960 . |
نه‌یارانی قه‌زافی ئاماده نین گفتگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌ن [ 11 : 01 ] 2011 / / 17 هه‌ولێر 17 ئاب/ ئۆگۆست ( )- ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی لیبیا هه‌رچه‌شنه وتووێژ و گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به ئاشکرا ڕه‌دکرده‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نیی نیشتمانیی لیبیا، مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل، به ڕاگه‌یاندنه‌کانی وتووه، قه‌زافی ده‌بێت ده‌ست له ده‌سه‌ڵات بکێشێت و لیبیا جێ بهێڵێت. ئه‌و وتۆویه‌تی ئه‌مه مه‌رجی سه‌ره‌کیی نه‌یارانه و هه‌ر چه‌شنه مانه‌وه و دانوستان و گفتوگۆیه‌ک به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م مه‌رجه، ئه‌گه‌ری نیه. ئا. ڕ |
14 . 06 . 2008 سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی بۆ ناو پاکسـتان ده‌کات سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامد کارزای هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزه‌کانی کردووه بۆ ناو پاکسـتان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی هێرشی سـنووربه‌زێنیان ئه‌نجامداوه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز کارزای له کۆنفرانسێـکی هه‌واڵیدا گوتی ئه‌و ڕاسـتیـیه‌ی که چه‌کدارانی پاکسـتان دێنه ناو ئه‌فغانسـتان بۆ هێرشـکردن، ماف ده‌دات به ئه‌فغانسـتان شوێنی حه‌شـارگه‌کانی تێرۆریسـتان له‌ودیو سـنوور له‌ناوبـبات. به‌ڕێز کارزای ناوی چه‌ند ڕابه‌رێـکی تێرۆریسـتی هێنا له ناویاندا ڕابه‌ری تالیبانه‌کان مه‌لا عومه‌ر و هه‌روه‌ها به‌یتوڵڵا مه‌حسوود که گومانی لێـده‌کرێت ده‌سـتی هه‌بێت له کوشـتنی سـاڵی ڕابردووی سـیاسه‌تمه‌داری پاکسـتانی بێنه‌زیر بۆتۆ. به‌ڕێز کارزای گوتیشی ئه‌فغانسـتان تۆڵه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌و زیانانه‌ی که له‌و چه‌ند سـاڵانه‌ی ڕابردوودا داویـیانه. هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و هه‌روه‌ها به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی ناتۆ بنکه له ئه‌فغانسـتان دژی چه‌کدارانی پاکسـتان شه‌ڕیان کردووه. :// . . / / - 58 - 2008 - 06 - 15 - 3 - 89223817 / 953370 . |
دانا عه‌بدولجه‌بار: تا ئێستا حه‌وت ئه‌لبومی گۆرانیم به‌رهه‌م هێناوه‌و هه‌مووی به زه‌ره‌ره‌ی خۆم کۆتایی پێهاتووه [ 17 : 08 ] 2007 / / 12 - عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- (دانا عه‌بدوڵجه‌بار) له لێدوانێکی دا ڕایگه‌یاند "له ماوه‌ی کارکردنم بۆ هونه‌ری گۆرانی کوردی، تا ئێستا حه‌وت ئه‌لبومی گۆرانیم به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام هه‌مووی به زه‌ره‌رو زیانی خۆم کۆتایی پێهاتووه". له لێدوانێکی تایبه‌ت دا هونه‌رمندی گۆرانیبێژ (دانا عه‌بدولجه‌بار) بۆ په‌یامنێر گوتی "به هۆی پارێزگاری نه‌کردن له مافی به‌رهه‌م هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ندان، زۆربه‌ی کاره‌کانیان به‌زه‌ره‌ر و زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێت و ناتوانن ببن به خاوه‌نی ئه‌و برِه پاره‌ی که له‌به‌رهه‌مێکدا یاخوود له ئه‌لبومێکی گۆرانی دا خه‌رجیان کردووه". هه‌روه‌ها دانا گوتی "من له سه‌ره‌تای ساڵی ( 1990 )ـه‌وه که یه‌که‌م به‌رهه‌می گۆرانی خۆم له‌و ساڵه‌دا بڵاوکرده‌وه تا ئێستا حه‌وت ئه‌لبومی گۆرانیم به‌رهه‌م هێناوه‌و هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌رک و گیرفانی خۆم بووه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیشم به‌زه‌ره‌ری خۆم ته‌واو بووه، چونکه له کوردستان تا ئێستا نه بازارِێکی هونه‌ریمان هه‌یه که هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ بتوانن خێری لێوه ببینن نه کۆمپانیاکانیش ده‌بن به خاوه‌نی مافی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که بۆ هونه‌رمه‌ندان ئه‌رکی چاپ بڵاو کردنه‌وه‌ی بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، بۆیه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا نه‌بین به‌خاوه‌نی مافی پاراستنی به‌رهه‌م هونه‌ریه‌کانمان، ڕه‌نگه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان واز له کاری هونه‌ری گۆرانی بێنن، چونکه ناکرێ تۆ هه‌ر کاربکه‌ی و به‌ردوام خزمه‌ت بکه‌ی له دوایشدا سه‌رمایه‌کت نه‌بێ جگه له‌زه‌ره‌رو زیان، سه‌رِِه‌رای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی که له ئاماده‌کردنی به‌رهه‌مێکدا به‌کاری دێنی". له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی دا دانا عه‌بدولجه‌باری هونه‌رمه‌ند گوتی "ئێستاکه کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می گۆرانیم له‌به‌ر ده‌ست دایه له ڕووی ئاماده‌سازی کاری ئاواز و هۆنراوه‌کانی ته‌واوکراوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت کاری تۆمارکردن و به‌رهه‌م هێنانی له ده‌روه‌ی وڵات جێبه‌جێ بکرێت، که جارێ نازانم چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک کاره‌کان ڕاده‌په‌رِێنم". |
بارزانی: لای ئێمه گرنگ نی‌یه کێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رده‌گرێت، گرنگ به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتووه [ 19 : 04 ] 2010 / / 01 – مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: به‌لای ئێمه گرنگ نی‌یه کێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رده‌گرێت، به‌ڵکو گرنگ به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتووه، چونکه قۆناغی دوای ده‌ریخستووه که عێراق له سێ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی پێک دێ که کورد و شیعه‌و[ .،]سوننه له خۆ ده‌گرێت، بۆیه هه‌ر حکومه‌تێک له ئاینده پێک بهێندرێ پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و ڕاستییه بکرێت و ئه‌وه‌ی پێی وابێ ده‌کرێ لایه‌نێک له‌و سێ لایه‌نه فه‌رامۆش بکرێت، ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا چووه. مه‌سعود بارزانی ئه‌م قسانه‌ی له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی دانیشتنه‌که‌دا و له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی شانده‌که، سه‌رۆکی هه‌رێم تیشکی خسته‌سه‌ر قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و چۆنیه‌تی پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریکا. سه‌باره‌ت به قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن ده‌ریخستووه که قۆناغێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نی‌یه، عێراق له سێ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی پێک دێت و کورد و شیعه‌و[ .،]سوننه له خۆ ده‌گرێت، بۆیه هه‌ر حکومه‌تێک له ئاینده پێک بهێندرێ پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و ڕاستییه بکرێت، عێراق له ڕێی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌وه بونیاد ده‌نرێ و ئه‌وه‌ی پێی وابێ ده‌کرێ لایه‌نێک له‌و سێ لایه‌نه فه‌رامۆش بکرێت به هه‌ڵه‌دا چووه، چونکه ئاینده ته‌نها له ڕێی له یه‌ک تێگه‌یشتن و میکانیزمه دیموکراتییه‌کانه‌وه بونیاد ده‌نرێ. گووتیشی: ڕاسته گیروگرفتێکی زۆر له به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گیروگرفتانه له ڕێگه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش، مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند که ئه‌مه کارێکی سروشتییه‌و[ .،]مه‌سه‌له‌یه‌کی یاساییه نه‌ک سیاسی و هیوای خواست که کارته سیاسی و قه‌زاییه‌کان تێکه‌ڵ به یه‌کتر نه‌کرێن. سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌و کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه کرد که له قۆناغه سه‌خته جیاجیاکاندا ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کوردستان ببونه‌وه‌و[ .،]ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که گه‌لی کوردستان زیاتر له هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک هه‌ست به نرخی ئه‌و ئازادییه ده‌کات و ئێستاش خه‌ریکی به‌دامه‌زراوه‌یی کردنی داموده‌زگاکانی هه‌رێمی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی شانازیشی پێوه‌ده‌که‌ین فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌مانه که فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێکه‌وه ژیانه‌و[ .،]له ژێر سایه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌شدا هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان به مافی خۆیان شادن . هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه که ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووبووه‌و[ .،]چه‌ند جار ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقیشدا سوودی لێ وه‌ربگیرێ، ناڵێین نموونه‌یین، به‌ڵام ئیراده‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خۆمانمان هه‌یه، ئێمه له قۆناغی فێربوونداین و سوپاسی هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ده‌ستی یارمه‌تیمان بۆ درێژ بکات. ده‌رباره‌ی ڕۆڵی هه‌رێمیش له پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراقدا، بارزانی دووپاتیکرده‌وه که له لای ئێمه گرنگ نی‌یه کێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رده‌گرێت، گرنگ به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتووه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که له دوا سه‌ردانیدا بۆ ئه‌مه‌ریکا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما ته‌ئکید له به‌رده‌وامی بایه‌خدانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه، پێویسته به‌ر له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بکات که له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌یه‌و[ .،]داوای له شاندی میوان کرد که به دروستی له بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان تێبگه‌ن و ئه‌و بارودۆخه بۆ واشنتۆن بگوازنه‌وه‌و[ .،]کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا هانبده‌ن بۆ وه‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستاندا و نووسینگه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له کوردستان بکرێ به کونسوڵخانه. ئه‌مه‌و شاندی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ، وێرای ستایشکردنی ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی که گشت بواره‌کانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه ، ته‌ئکیدیان له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڵکو له ئاستی ناوچه‌که‌شدا په‌یره‌و بکرێت. |
"هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دواخرا" [ 15 : 37 ] 2012 / / 03 سلێمانی 3 ته‌مموز/یۆلیۆ ( )- به‌هۆی هه‌موارنه‌کردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دابین نه‌کردنی بودجه‌ی تایبه‌ت، بڕیار درا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو دوابخرێت. سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق "فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له دواواده‌ی دیاری کراو تێپه‌ڕیوه به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موار نه‌کراوته‌وه‌و[ .،]ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دابین نه‌کراوه که کۆمیسیۆن داوای له حکومه‌تی عێراق کردبوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه." حه‌یده‌ری گوتی: "داوامان کردبوو که بودجه‌که‌مان بۆ دابین بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه جێبه‌جێ بکه‌ین که په‌یوه‌ندیی به یاساکه‌وه نی‌یه تاکو یاساکه هه‌موار ده‌کرێته‌وه به‌ڵام هیچمان بۆ دابین نه‌کراوه." سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "من پێم وایه هه‌ڵبژاردنه‌که تاکو مانگی مارتی ساڵی داهاتوو ناکرێت و پێده‌چێت له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت." زیره‌ک عه‌بدولڕه‌حمان/ . |
ل کومه‌لگه‌ها ئیبراهیم خه‌لیل که‌رستێن ده‌م ب سه‌رڤه چووی ژناڤبرن [ 16 : 47 ] 2010 / / 01 - مه‌سعود لاوه‌ند/زاخۆ- ئالیێن په‌یوه‌ندار ل کومه‌لگه‌ها ئیبراهیم خه‌لیل یا سنوری ل زاخۆ چه‌ندین که‌رستێن ده‌م ب سه‌رڤه چووی ژناڤبرن و هنده‌ک یێن دی بو وه‌لاتێ تورکیا ڤه‌گێران. ژێده‌ره‌کێ ژ ڕاگه‌هاندنا کومه‌لگه‌ها ئیبراهیم خه‌لیل تایبه‌ت بو ئاژانسا په‌یامنێر ڕاگه‌هاند: دماوێ مه‌ها بوریدا لیژنا ژناڤبرنێ ل خالا سنوری، 98 ته‌نێن که‌رستێن ده‌م ب سه‌رڤه چوویی یێن جوداجودا ژناڤبرینه‌ژ[ .،]ئه‌گه‌رێ وێ چه‌ندێ کێر ب کارئینانێ نائێن. ڤی ژێده‌ری گوت: هه‌ر دهه‌مان ده‌مدا تاقیگه‌ها که‌رستێن ئاڤاهیا و چاندنێ و بنگه‌هێ ساخله‌میێ ل کومه‌لگه‌ها ئبیراهیم خه‌لیل 2190 ته‌ن و 670 کیلو ژکه‌رستێن جوراو جورا مینا بویاغ و ئاسن و کاشی و هن که‌رستێن خارنێ ڤه‌گه‌راندنه بو وه‌لاتێ تورکیا ژسه‌ده‌ما وێ ئێکێ کێر ب کارئینانێ نه‌دهاتن. |
ئیسیان به‌شداری له مۆندیال ناکات [ 10 : 42 ] 2010 / / 28 –یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی غانا و یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی (مایکل ئیسیان)به هۆی پێکانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌شداری له جامی جیهانی ( 2010 ) ناکات. یه‌کێتی تۆپی پێی گانا ڕایگه‌یاندووه، که یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی گانا و یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی (مایکل ئیسیان) به هۆی چاک نه‌بوونه‌وه‌ی له پێکانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌شداری له جامی جیهانی ( 2010 ) باشووری ئه‌فریقیا) ناکات، که‌وابریاره له ( 11 ) حوزه‌یران/یۆنیۆ تا ( 11 ) ته‌مووزی/یۆلیۆ کۆتایی پێدێت. جێی باسه، یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی گانا (مایکل ئیسیان) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداری له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا کرد و تووشی پێکان هات. هه‌ڵبژارده‌ی گانا له کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م شان به شانی هه‌ڵبژارده‌کانی (ئه‌ڵمانیا و سرِبیا ، ئوسترالیا) یاری ده‌کات. |
20 . 10 . 2010 خۆپـیشـانده‌ران له فه‌ره‌نسا ڕێگه‌وبانه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌گرن له لایه‌ن فه‌ره‌نسـا به‌رو ڕووی ڕۆژێـکی تر له خۆپـیشـاندانه‌کان بۆته‌وه له دژی پـلانه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له وڵاته‌که‌دا. ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران ڕێـگه‌و[ .،]بانه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شـاری مارسێلیان له به‌نده‌ری باشور به‌ربه‌ستکرد. خۆپـیشـانده‌ران ڕێـگه‌یان به‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌که ده‌ڕۆیشـتن گرتبوو. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌شته ئاسـمانیـیه‌کان ده‌ڵێن هیچ پـلانێـک بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان نیـیه. بڕیاره ئه‌مڕۆش ڕابه‌رانی یه‌کێـتیـیه‌کانی کارکه‌ران کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ تاووتوێکردنی هه‌نگاوه‌کانی ئاینده. هاوکات ڕابه‌ری یه‌کێتیـیه‌کی مه‌زنی کرێکاری داوای کرد هه‌فته‌ی ئاینده‌ش ڕۆژێـکی تر له خۆپـیشـاندان سازبدرێت. وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسـا برێس هۆرتفێ گوتی ڕێـگه‌کانی 14 عه‌مباری سووته‌مه‌نی له کۆی 200 عه‌مباری فه‌ره‌نسـا هێشـتا له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه به‌ربه‌ستکراون. |
27 . 05 . 2008 سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا نه‌خشه‌یه‌ک بۆ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له لایه‌ن |
ده‌کرێت پرسی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت [ 9 : 48 ] 2010 / / 19 - ژه‌نه‌ڕاڵ (ڕای ئۆدێرنۆ)ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر لایه‌نی عێراقی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن، ده‌کرێت ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت. ژه‌نه‌ڕاڵ (ڕای ئۆدێرنۆ)ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق ڕایگه‌یاند؛ سوپای ئه‌مه‌ریکا تائێستا پابه‌نده به که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا له 95 هه‌زار سه‌ربازه‌وه بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا. ئۆدێرنۆ له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی فۆکس نیوزی ئه‌مه‌ریکی ڕاشیگه‌یاندووه، لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی هه‌وڵی نه‌داوه چاو به ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی دا بخشێندرێته‌وه. ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر لایه‌نی عێراقی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن بۆ کاتێکی درێژ تر، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و ئێمه‌ش له سه‌ر بنه‌مای سیاسته‌کانمان بڕیای خۆمان ده‌ده‌ین. |
به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکی ئێران به هاوکاریکردنی ئه‌لقاعیده تۆمه‌تبار ده‌کات له عێراقدا [ 10 : 05 ] 2010 / / 15 -ڕاڵف بیکه‌ر به‌رپرسی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوه‌ڕاستی عێراق پێشبینی چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی ده‌کات له‌لایه‌ن قاعیده‌وه. ڕاڵف بیکه‌ر وتیشی ڕێکخستنه‌کانی ئه‌لقا عیده ئێستا له به هێزی و به توانایدان ده‌توانن کاره‌کانی خۆیان له عێراقدا ئه‌نجامبده‌ن. بیکه‌ر وتیشی قاعیده هاوکاری و پێداویستی له ده‌وڵه‌ته دراوسێکانی عێراقه‌وه وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها وتیشی هه‌ندێ میلیشیا هه‌ن که‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوکاری سه‌ربازی و هه‌روه‌ها مه‌شقیان پێده‌کرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئه‌و جۆره چه‌کانه‌ی که له عێراقدا به‌کاردێن سه‌رچاوه‌که‌یان ئێرانه. |
ئه‌نبار... ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمب گیانله‌ده‌ستدانی حه‌وت که‌سی لێکه‌وته‌وه [ 12 : 17 ] 2010 / / 07 - پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمب له نزیک ڕومادی گیانله‌ده‌ستدانی حه‌وت که‌سی لێکه‌وته‌وه . ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و سێ بۆمبه ئه‌مرِۆ له نزیک ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبوونی دانیشتووان له نزیک ڕومادی ڕوویداوه. ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زمانی پۆلیسی عێراقییه‌وه بڵاویکرده‌وه، بۆمبه‌کان شه‌وی ڕابردوو له ماڵی وه‌لید ئه‌لهیتی ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌کان و ماڵی باوکی و پارێزه‌ره‌که‌ی چێندراون. پۆلیس ڕوونیکرده‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره که کراوه‌ته ئامانج بریندار بووه‌و[ .،]دایکی و باوکی و دووان له براکانی و ژنبرایه‌کی گیانییان له‌ده‌ستداوه. به گوێره‌ی زانیاری پۆلیسی عێراق ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌ی هیتی هه‌ڵکه‌وتوو له دووری 130 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای به‌غدا ڕوویداوه. |
هند... شه‌ڕ وپێکدادانی نێوان پۆلیس وجوتیاران ده‌یان قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 12 : 19 ] 2008 / / 25 - وه‌زیری ناوخۆی ولایه‌تی "راجستان"ی هندی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌ڕ وپێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و هاوولاتیانی مه‌ده‌نیدا، لانی که‌م 31 که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ش بریندارن. ماوه‌ی دوو ڕۆژه شه‌ڕ وپێکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و هاووڵاتیانی سه‌ر به تایفه‌یه‌ک که هه‌موویان جوتیارن و داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ن کاریان بۆ بدۆزێته‌وه‌و[ .،]له‌دام وده‌زگاکانی حکومه‌تدا دایان بمه‌زرێنێت، ڕوویداوه‌و[ .،]له ئه‌نجامدا زیاتر له 31 که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ش بریندارن. وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی "راجستان" ئاشکرایکرد، هه‌زاران که‌س هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان "نیوده‌لهی" و "مومبای"یان بڕیوه‌و[ .،]هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ی هاتووچۆش په‌کی که‌تووه. |
وێنه‌و[ .،]ڤیدیۆ.. سۆنگ سێ خاڵی بۆ مانچسته‌ریۆنایتد به‌ده‌ست هێنا [ 8 : 29 ] 2010 / / 07 – دوێنێ شه‌و یارییه‌کانی جه‌وله‌ی یانزده‌هه‌م له خولی نایابی ئینکلیزی به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. له یاریگای (ئۆلدترافۆرد) یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد میوانداری یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن کرد ، تیادا یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ک گۆل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ردوو گۆلی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد له ڕێگای یاریزانی کۆریای باشوور (پارک جی سۆنگ) له خوله‌که‌کانی ( 45 ، 90 ) تۆمارکرد ، تاکه گۆلی یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن له ڕێگای یاریزانی ئینگلیزی (سیلڤیان ئیبانکس بلبک) له‌خوله‌کی ( 66 ) تۆمارکرد. به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش یانه‌ی مانچسته‌ریۆتایتد کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 23 ) به شێوه‌یێکی کاتی هاته ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ، و یانه‌ی ولڤه‌رهامبتۆن به کۆکردنه‌وه‌ی ( 09 ) خاڵ گه‌رایه‌وه ڕیزبه‌ندی نۆزده‌هه‌م. بۆ بینینی گۆله‌کان لێه‌ره کلیک بکه |
23 . 06 . 2010 مانگی شه‌ش خوێناوی‌ترین مانگ بووه بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان له لایه‌ن له‌وه‌تای شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 وه ده‌سـتیپـێـکردووه، مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ خوێناوی‌ترین مانگ بووه بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته. ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ده‌ڵێن به لای که‌م 79 که‌س له هێزه‌کانی ناتۆ هه‌تا ئێستا له‌م مانگه‌دا کوژراون. ئه‌مڕۆش پـێـنجشه‌ممه ناتۆ ڕایگه‌یاند شه‌وی چوارشه‌ممه 4 سه‌ربازی به‌ریتانی له ڕووداوێـکی هاتوچۆدا له نزیک ناوچه‌ی گێرشـکی هه‌رێمی هێلمه‌ند گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌روه‌ها 5 سه‌ربازی دیکه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ به بۆمب و شه‌ڕه ته‌قه کوژراون. شـایانی باسه هێرشی یاخیبووان ڕووی له زیادبوون کردووه به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ بۆ ڕاوه‌دونانی چه‌کدارانی تاڵیبان له قه‌نده‌هار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری. |
فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنتی کراکۆف کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا [ 18 : 55 ] 2010 / / 08 – په‌نجاهه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنتی "کراکۆف"ـی پۆڵه‌ندا له ڕێگای پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان له ڕێگای ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌و فیستیڤاڵه کۆتایی پێهات. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "سینه‌مای ئه‌وروپا"، زیاتر له ( 250 ) فیلمی دۆکیۆمێنتی له‌و فیستیڤاڵه نمایشکران و زیاتر له ( 500 ) که‌سایه‌تی ناوداری سینه‌مای جیهان وه‌کو میوان به‌شداریان له‌و فیستیڤاڵه کردبوو. خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی کێبرِکێی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنت له‌و ڕێورِه‌سمه پێشکه‌ش به فیلمی "پشته‌وه‌ی لێره" له ده‌رهێنانی "کالئۆ لابێل" ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی کرا. له به‌شی دۆکیۆمێنته‌کانی سی بۆ شه‌ست خوله‌کی، فیلمی دۆکیۆمێنتی "سانیا" له ده‌رهێنانی "ئاندرێ گێربازۆف" له ڕوسیا وه‌کو باشترین فیلم ده‌ستنیشان کرا. هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌دا ڕێز له دۆکیۆمێنته‌کانی "رناته کاستا 108 "، "وه‌کو لیلان" و "داگ هیل" گیرا. له به‌شی دۆکیۆمێنته‌کانی کورت، "ژاکۆب ستۆژێک" ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندی له ڕێگای فیلمی "له ده‌ره‌وه‌ی بازنه" وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌و به‌شه ده‌ستنیشان کرا. هه‌روه‌ها له به‌شی کێبرِکێی نێوده‌وڵه‌تی، فیلمی دۆکیۆمێنتی "وارشۆ له ئاماده‌یی" له ه‌رهێنانی هاوبه‌شی "کارۆلینا بیه لاوێسکا" و "جولیا ڕۆژ کیه وبج" وه‌کو براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌که‌م ده‌ستنیشان کرا. |
تۆمه‌تی لێدان له په‌نابه‌ره عێڕاقییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت [ 19 : 06 ] 2010 / / 19 - کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له تۆمه‌تی لێدان له په‌نابه‌ره عێڕاقییه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا ده‌کۆڵێته‌وه. حکومه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 42 په‌نابه‌ری عێڕاقیی ده‌رکرد و به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی به‌غدای کردنه‌وه. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، 14 له‌و په‌نابه‌رانه به کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانیان گوتووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن لێیان دراوه‌و[ .،]به لێدان و کوتان سواری فڕۆکه‌یان کردوون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌نواندووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، به گشتی له "که‌مترین ڕێژه‌ی زه‌بر" وه‌ک دوایین ڕێگه، دژی ئه‌و که‌سانه‌ی بیانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه، به‌کار ده‌هێنرێت. پارێزه‌رانی کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران که چاویان به چه‌ند په‌نابه‌رێکی عێڕاقی که‌وتووه ده‌ڵێن، شوێنی لێدان و شین بوون به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌ش له‌و که‌سانه‌وه دیاره. به پێی ڕاپۆرته‌کان، 16 له‌م په‌نابه‌رانه هێشتا له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ڕاگیراون. یه‌کێک له‌م په‌نابه‌رانه پێشتر گوتبووی، هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری به‌ریتانیا، له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له ئه‌و و چه‌ند که‌سی دیکه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر له فڕۆکه دایانبه‌زێنێت. هه‌ر ئه‌م په‌نابه‌ره گوتبووی، هێزه‌کانی عێڕاقی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پاره‌که‌یان لێ دزیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی عێڕاقی ئه‌مه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا بێ‌راگه‌یاندنی پێشوه‌خت، ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان ده‌رکرد و ڕێگه به ڕۆژنامه‌نووسان نه‌درا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌کان بکه‌ن. |
08 . 09 . 2010 کاوه قوره‌یشی: شه‌پـۆلێـکی نوێی ده‌سـتگیرکردنی ڕۆشـنبیرانی کورد له کوردسـتانی ئێران ده‌سـتیپـێـکردووه له لایه‌ن له‌م ماوانه‌ی دوایـیه‌دا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیکردووه به ده‌ستگیرکردنی نوسه‌ران و ڕۆناکبیرانی کورد له نێوانیان بێهزاد کوردستانی و عه‌زیز ناسری. له هه‌ڤپه‌یڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس کاوه قوره‌یشی ده‌ڵێت شه‌پۆلێـکی نوێی ده‌سـتگیرکردنی چالاکانی هونه‌ری و کولتوری کورد له کوردسـتانی ئێران پـێش سێ مانگ به ده‌سـتبه‌سه‌رگرتنی هونه‌رمه‌ند موختاری هوشـمه‌ند له شـاری مه‌ریوان ده‌سـتیپـێـکردووه. |
به فه‌رمی ڕیال مه‌درید بۆندی له‌گه‌ڵ ڤاران مۆرکرد [ 19 : 20 ] 2011 / / 27 هه‌ولێر 27 ی حوزه‌یران/یۆنیۆ ( ) – یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی لانسی فه‌ره‌نسی ڕافایێل ڤاران مۆرکرد. ماڵپه‌ری مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه ، که‌وا ئه‌مرۆ یاریزانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی لانسی فه‌ه‌رنسی ڕافایێل ڤاران گه‌یشته مه‌درید دواتر پشکنیکی پزیشکی ئه‌نجامدا. له دوای ته‌واو بوونی پشکنیکی پزیشکی یاریزانی فه‌ره‌نسی ڤاران ڕایگه‌یاند ، من زۆر دڵخۆشم که‌وا له مه‌دریدم و بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی مه‌له‌کی مۆرده‌که‌م. یانه‌ی ڕیال مه‌درید تاکو ئێستا نرخی بۆندی یاریزانی فه‌ره‌نسی دیاری نه‌کردووه ، به‌ڵام بۆنده‌که‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت. |
پاڵه‌وانی نێوده‌وله‌تی کورد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی دوای چوار ساڵ خۆ ئاماده‌کردنی، بێ به‌ش ده‌بێت له ئوَڵۆمپیادی په‌کین [ 11 : 44 ] 2008 / / 28 - ڕاپۆرت، نازم بیراکه‌پری/ هه‌ولێر_ یاریزانی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (سواره محه‌مه‌د ) ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی بوومه خاوه‌نی نازناوی پاڵه‌وانی نێوده‌وله‌تی کورد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی له‌رێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، دوای چوار ساڵ خۆ ئاماده‌کردنم، بێ به‌ش کرام له ئوَڵۆمپیادی په‌کین" له‌م باره‌وه یاریزانی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (سواره محه‌مه‌د ) له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر یاریزانی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (سواره محه‌مه‌د ) ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه ڕوَژانه مه‌شقه‌کانی خۆم له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر " مه‌حه‌مه‌د ڕه‌زا و خه‌سرۆ قه‌ساب " ئه‌نجام ده‌ده‌م و به به‌رده‌وامی له پێشه‌وه‌ی ڕێزبه‌ند بوومه‌و[ .،]بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌م له‌ده‌ست نه‌ده‌م، من له کێشی 69 کیلۆ گرام و له چه‌ندین پاڵه‌وانێتی له سه‌ر ئاستی عێراق و ئاسیا و جیهانی به‌شداریم کردووه‌و[ .،]له هه‌ر هه‌موویان پله‌ی یه‌که‌مم به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداربم له ئولۆمپیادی په‌کین، به‌ڵام به برِیارێکی هه‌ڵه‌ی حکومه‌تی عێراق ناتوانین به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بکه‌ین. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، له جیاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق پشتگریمان بکات و ده‌ستخۆشیمان لێ بکات، که‌چی ئێمه بێ به‌ش ده‌کات له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی په‌کین. بێ گۆمان ئه‌گه‌ر به‌شداریم کردبا له‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌وا جێی په‌نجه‌م دیار ده‌بوو و به‌بێ ده‌ستکه‌وت نه‌ده‌گه‌رِامه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و چونکه پارساڵ له ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر به ئاڵای کوردستان و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتی یانه‌کانی عه‌ره‌ب کرد که‌له ولاَتی ئوردن به‌رِێوه‌چوو و توانیمان له کۆی 15 مه‌دالیای زێرِ 8 مه‌دالیای زێرِ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستبهێنین و له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا من به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌که ده‌ست نیشان کرام و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره یاریزانێکی عێراق ئه‌م ده‌ستکه‌وته به‌ده‌ست ده‌هێنێت که ئه‌ویش من بووم. جێی ئاماژه‌یه "سواره مه‌حه‌مه‌د" له ساڵی 2003 وه له‌یاری به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی کێشی 69 کیلۆ گرام ده‌ستی کردووه به یاری کردن و بۆیه‌که‌م جار له یانه‌ی تورکمان یاری کردووه‌و[ .،]پاشانیش هاتوَته ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ر له‌ویَش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بانگهیَشت کراوه ، هه‌روه‌ها له ساڵی 2006 و 2007 گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداری له پاڵه‌وانێتیی یانه‌کانی عه‌ره‌ب کرد و له گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر و توانیان 8 مه‌دالیای زێرِ به‌ده‌ست بهێنن و هه‌ر له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به باشترین یاریزان ده‌ست نیشان کرا و پێشتر هیچ یاریزانێکی عێراقی ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا بو و دوو جاریش به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی کردووه. دوا به‌شداریشی له مانگی چواری 2008 بو که به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتی کیشوه‌ری ئاسیا کرد که له ولاَتی ژاپوَن به‌رِێوه چوو. |
ته‌نبوور ژه‌نانی داڵاهۆی کرماشان به‌شداریان له فیستیڤاڵی فه‌جر کرد [ 16 : 23 ] 2011 / / 04 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ گرووپی موزیکی ته‌نبوور ژه‌نانی "داڵاهۆ"، به‌شداری له به‌شی فیستیڤاڵی فیستیڤاڵه‌کان له 26 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیکی فه‌جر کرد. به پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، گرووپی موزیکی ته‌نبوور ژه‌نانی "داڵاهۆ"ی شاری کرماشان به سه‌ره‌په‌ره‌ستی که‌یوان قه‌ڵخانی و به ده‌نگی گۆرانیبێژی کرماشانی سه‌ید جه‌واد حه‌سێنی، له به‌شی فیستیڤاڵی فیستیڤاڵه‌کان، له میانه‌ی بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیکی فه‌جر، به ئامێری ته‌نبوور کۆمه‌ڵێک پارچه موزیکی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌ی کرماشانیان له هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای ئه‌ره‌سبارانی تاران پێشکه‌ش کرد. گرووپی موزیکی ته‌نبوور ژه‌نانی "داڵاهۆ" ساڵی 2001 به سه‌رپه‌ره‌ستی که‌یوان قه‌ڵخانی و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک ژه‌نیار له شاری کرماشان دامه‌زراوه. ئه‌م گرووپه هه‌مان ساڵ هاوکاری هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی کرماشان ده‌ستپێکرد و تاکوو ئێستا له کۆمه‌ڵێک فیستیڤاڵی ناوه‌وه‌و[ .،]ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران‌دا به‌شداریه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کردووه‌و[ .،]چه‌ندین ته‌ندیس، دیپلۆَمای فه‌خری و پله‌ی به‌رچاوی بۆ شاری کرماشان به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی موزیکی کوردی، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیکی فه‌جر، فیستیڤاڵی موزیکی مه‌قامی ئێران، فیستیڤاڵی موزیکی زیکر و زاکیرین، فیستیڤاڵی موزیکی ته‌نبوورژه‌نانی زاگرۆس و چه‌ندین فیستیڤاڵێکی دیکه. گرووپی موزیکی "داڵاهۆ" له 26 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیکی فه‌جر کۆمه‌ڵێک پارچه موزیکیان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی پێشکه‌ش کرد، له‌وانه: مه‌قام و شانامه خوێنی، پارچه موزیکی "کۆچی هه‌وارچی"، پارچه موزیکی "شه‌هیدی ڕێگای نیشتمان"، پارچه موزیکی "به‌هاری ئازادی"، پارچه موزیکی "پیاوانی خودا"، مه‌قامی "جیلوه‌ی شاهی"، پارچه موزیکی "ساقی نامه"، پارچه موزیکی "به‌زمی حه‌قانی" و پارچه موزیکی "له‌یلی و مه‌جنوون". گرووپی موزیکی داڵاهۆ له 9 هونه‌رمه‌نی لاو پێکهاتووه که بریتین له: که‌یوان قه‌ڵخانی ـ سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، ئاوازدانه‌ر و ژه‌نیاری ته‌نبوور، سێ‌تار و ده‌ف، هووشه‌نگ ئه‌میریان ـ ژه‌نیاری ته‌نبوور و ده‌هۆڵ، فه‌ڕوخ یادگار ـ ژه‌نیاری ته‌نبوور و دیوان، پووریا فه‌تاحی ـ ژه‌نیاری ته‌نبوور و زه‌ربی باستانی و مه‌قام خوێن، سه‌ید جه‌واد حه‌سێنی ـ گۆرانیبێژ، موحسین نه‌هانی ـ ژه‌نیاری نه‌ی و شمشاڵ، کورووش قه‌ڵخانی ـ ژه‌نیاری ته‌نبوور، فه‌رشاد ڕۆسته‌می ـ ژه‌نیاری که‌مانچه‌و[ .،]مه‌جید عه‌لی زاده ـ ژه‌نیاری ده‌ف، فه‌رامه‌رز کاکاوه‌ند ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، عه‌لی جیهانی ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، سه‌ید ئه‌میر قومری ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، مێهدی موبه‌شیری ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف. |
فوئاد حوسێن: هه‌ر که بارودۆخ گونجاو بوو واده‌ی سه‌ردانه ڕه‌سمییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین [ 20 : 12 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر 6 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) - سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که پرسی سه‌ردانه فه‌رمییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کراوه، به‌ڵام کاتی سه‌ردانه‌که هێشتا دیاری نه‌کراوه و هه‌ر که بارودۆخ گونجاو بوو ئه‌و کاته واده‌ی سه‌ردانه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نین. له‌مباره‌یه‌وه فوئاد حوسێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 / 9 / 2011 له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی هه‌ندێ له ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس بڵاویان کردۆته‌وه ڕایگه‌یاند که مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتێکی ڕه‌سمی سه‌ردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانه‌که دیاری نه‌کراوه و له کاتێکی گونجاو‌دا واده و ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌که ڕایده‌گه‌یه‌نرێت. سه‌رۆکی دیوان هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که ئه‌و بانگهێشته ڕه‌سمییه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌یه‌که گه‌یشتۆته جه‌نابی سه‌رۆک بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان سه‌ردانی تاران بکه‌ن، بابه‌تی سه‌ردانه‌که تاوتوێ کراوه، به‌ڵام هه‌ر کاتێک واده‌ی ئه‌نجامدانی بۆ دیاری کرا، ئه‌وسا له ڕه‌وشێکی گونجاو‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ی.ا |
دووه‌مین کێبڕکێی شێوه‌کاری منداڵان له بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت [ 10 : 03 ] 2009 / / 03 - مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆکان ـ دووه‌مین کێبڕکێی شێوه‌کاری منداڵان به بابه‌تی سه‌ربه‌ست بۆ هونه‌رمه‌ندانی بۆکانی، له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای پارکی جه‌نگه‌ڵی له شاری بۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆکان، دووه‌مین کێبڕکێی شێوه‌کاری منداڵان به بابه‌تی سه‌ربه‌ست بۆ هونه‌رمه‌ندانی بۆکانی له لایه‌ن دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بۆکان و ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌کانی شێوه‌کاری بۆکان له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای پارکی جه‌نگه‌ڵی له شاری بۆکان ساز ده‌کرێت. دووه‌مین خولی کێبڕکێی شێوه‌کاری ته‌مه‌نی منداڵان به بابه‌تی سه‌ربه‌ست، تایبه‌ته به هونه‌ری "شێوه‌کاری منداڵان". ئه‌م کێبڕکێیه له کاتژمێر 4 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2 ی جوولای 2009 له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای شه‌قامی ساحیلی له پارکی جه‌نگه‌ڵی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری سیمورغ له شاری بۆکان بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هۆگرانی هونه‌ره‌کانی هێڵکاری و شێوه‌کاری و خوازیارانی به‌شداری له‌م کێبڕکێیه بۆ ناونووسین بۆ ماوه‌ی 19 ڕۆژ ده‌توانن سه‌ردانی شوێنی ناونووسین بکه‌ن له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بۆکان. هونه‌رمه‌ندان بۆ خولقاندنی کار و به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌بێ که‌ره‌سته‌ی پێویست له‌وانه: بۆیه‌ی زه‌یتی، بۆیه‌ی ئاوی، گواش، قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ، کاغه‌ز و بووم ڕه‌نگ و که‌ره‌سته‌کانی دیکه له گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنی کێبڕکێکه بێنن. دوای کۆتایی هاتنی کێبڕکێکه ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاتژمێر 5 ی ڕۆژی شه‌ممه 4 ی جوولای 2009 ڕێکه‌وتی 13 ی پووشپه‌ڕی 1388 به هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵبژارده چه‌ندین خه‌ڵات پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها پێشانگایه‌ک له به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان له گه‌له‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری سیمورغ له شاری بۆکان ده‌کرێته‌وه. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م پێشانگایه به‌رنامه‌یه‌کی موزیک و گۆرانی منداڵان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له منداڵانی هونه‌رمه‌نده‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت. |
که‌رکوک.. ئه‌فسه‌رێکی کوردی سوپای عێراق تیرۆر کرا [ 9 : 17 ] 2009 / / 15 – ئارام شێرکۆ/ که‌رکوک - شه‌وی ڕابردوو له شاری که‌رکوک له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا ئه‌فسه‌رێکی کوردی سوپای عێراق گیانی له‌ده‌ستدا و دوو هاوڵاتی دیکه بریندار بوون. کات 10 و نیوی شه‌وی ڕابردوو له کاتی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له نزیک یاریگای کۆرنیش له ڕه‌حیماوا، مولازمی پله یه‌کی سوپای عێراق مولازم ئه‌دهه‌م حسین گیانی له‌ده‌ستدا و هاورِێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دایکی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و[ .،]زاوایه‌کی به سه‌ختی بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنکه‌ی پۆلیسی ڕه‌حیماوا به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌که به هۆی بۆمبی لاستیکی ئه‌نجامدراوه‌و[ .،]ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره کورده له میوانداریی بووه، لکێندراوه به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه که ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی بووه. |
نوێترین کاری چۆپی کلیپکردنی گۆرانی بارانه [ 16 : 46 ] 2012 / / 04 هه‌ولێر 4 حوزه‌یران/ یۆنیۆ( )- خانمه‌گۆرانیبێژ چۆپی، له‌مساڵدا چواره‌مین گۆرانی کلیپکراوی خۆی به‌ناوی "باران" بڵاوده‌کاته‌وه. چۆپی له باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند، ڤیدیۆ کلیپی "باران" تراکیکه له ئه‌لبوومه نوێیه‌که‌م. ئاژماه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش کرد، گۆرانی باران له ئاوازی کیا شادمانه‌و[ .،]تێکستی به‌رِێز عه‌بدوڵڵا گوڵابییه‌و[ .،]له دابه‌شکردنی عه‌لی شه‌ریفزاده‌و[ .،]شه‌ماڵ چه‌رخه‌ندازه‌و[ .،]له ستۆدیۆی تۆمار کراوه. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئه‌م ڤیدیۆ له لایه‌ن که‌ناڵی ڤین تیڤی به‌رهه‌م هاتووه‌و[ .،]فه‌رهه‌نگ فه‌رمان کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه. ئه‌و لینکه کلیک بکه بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی باران :// . . / ? = 408 پ. ف |
27 . 08 . 2010 دکتۆر سامان فه‌وزی : حکومه‌تی داهاتووی عیراق جا هه‌ر که‌سێک سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت تیایدا ده‌بێت باشتر کاره‌کان ڕابپه‌ڕێنێت له لایه‌ن دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعیه‌کان له‌وه‌ی ڕێکبکه‌ون که کاندیدێکیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ووتوێژه‌کانی شیعه‌کان (ده‌وڵه‌تی یاسا وه هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ) له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وتوه‌ته. له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان ده‌شڵێت ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان که له ئێستادا باسی لێوه ده‌کرێت مه‌رج نی‌یه وا دابنرێت ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌واوی ناکۆکیه‌کانی نێوانیانه. |
22 . 10 . 2006 هێزه‌کانی حکومه‌تی سۆماڵی له شارۆچکه‌یه‌کی باشوری ووڵات ده‌کشێنه‌وه شایه‌تحاڵه‌کان له باشوری سۆماڵیا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت له شارۆچکه‌یه‌کی باشوری ووڵات کشاونه‌ته‌وه که له‌م دواییه‌دا که‌وتبۆوه ژێر ده‌ستی ئیسلامی‌یه‌کان. تاوه‌کو ئێستا هۆکاری کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له شارۆچکه‌ی بور هه‌کابا ئاشکرا نی‌یه. هه‌ندێ له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ڕوپێکدادانی دیکه له نێوان چه‌کداران و هێزه‌کان حکومه‌ت، له ناوچه‌که ڕایان کردووه. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا، شه‌ڕوپێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداران له شارۆچکه‌ی بوه‌یله ڕوویداوه که ده‌که‌وێته باکوری به‌نده‌ری "کیسمایۆ"، هه‌ردوولاش ده‌ڵێن کۆنترۆڵی شارۆچکه‌که‌یان کردووه. حکومه‌تی کاتی سۆماڵی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا و له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا هه‌ڵمه‌ته‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداره ئیسلامی‌یه‌کانی پتر کردووه. جێی باسه، ئیسلامی‌یه‌کان کۆنترۆڵی ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی ده‌که‌ن و له نێویاندا مه‌قادیشۆی پایته‌خت. سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانیش ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا حکومه‌تی سۆماڵی له لایه‌ن ووڵاتی ئه‌سیوپیای دراوسێ‌یه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت. بۆ ڕێگه‌گرتنیش له‌م یارمه‌تی‌یه، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕێبه‌ری دادگای ئیسلامی سۆماڵی، شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د، بانگه‌شه‌ی خه‌ڵکی ئه‌سیوپیای کردووه له دژی حکومه‌ت ڕاپه‌ڕین ساز بکه‌ن. |
که‌رکوک به هۆی کوردستانی بوونییه‌وه له لایه‌ن به‌غدا دژایه‌تی ده‌کرێت [ 20 : 00 ] 2010 / / 03 - ئارام شێرکۆ / که‌رکوک – ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند؛ به‌غدا به هۆی کوردستانی بوونییه‌وه دژایه‌تی که‌رکوک ده‌کات و کێشه‌ی بۆ دروست ده‌کات. سیراون کاکه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: له کۆنه‌وه زولمێکی زۆر له شاری که‌رکوک و خه‌ڵکی ئه‌و شاره کراوه ئه‌مه جگه له ئاواره بوون و ده‌رکردن و قوربانیدانێکی زۆر". کاکه‌یی گووتیشی: "شاری که‌رکوک ناسنامه‌یه‌کی کوردستانی هه‌یه‌و[ .،]له کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک که بمانه‌وێت بۆ که‌رکوک ئه‌نجامی بده‌ین، حکومه‌تی به‌غدا و ده‌سٍه‌ڵاتدارانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی بۆ دروست بکه‌ن و بۆیه تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌کی به‌رچاو له شاری که‌رکوک ئه‌نجام نه‌دراوه‌و[ .،]نه‌مانتوانیووه هیچ ژێرخانێکی ئابووری بۆ ئه‌و شاره دروست بکه‌ین". ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گووتی: به‌رپرسانی به‌غدا زۆر جار بۆ تێکدان و ئاڵۆزکردنی بارودۆخی که‌رکوک چه‌ند کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان دروست کردووه که بووه‌ته هۆی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانای ده‌ره‌کی و گه‌وره کردنه‌وه‌ی کێشه‌که‌و[ .،]بۆ ئه‌نجامنه‌دان و پێشگوێ خستنی و زیاتر کێشه‌دروستککردن بۆ شاری که‌رکوک سیروان کاکه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی کورستانی و لیسته کوردییه‌کان له دوای ململانێیه‌کی زۆر بۆ که‌رکوک هه‌نێک ده‌ستکه‌وت بۆ که‌رکوک ده‌ستبه‌ر بکه‌ن. |
ڕه‌مه‌زان ئۆزتورک له به‌رده‌م دادگادا 48 وێنه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی خسته‌رِوو [ 9 : 35 ] 2009 / / 19 – ڕۆژنامه‌وانی تورکیا ڕه‌مه‌زان حه‌مید ئۆزتورک له به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق 48 وێنه‌ی فۆتۆگرافی بڵاونه‌کراوه‌ی خسته‌رِوو. ئۆزتورک دوێنێ له میانه‌ی دانیشتنی ژماره 10 ی داگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی فیدراڵ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاهێدی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌دا که به چاوی خۆی بینیویه‌تی. دانیشتنی دادگا به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری دادگای باڵای تاوانه‌کان محه‌ممه‌د خه‌لیفه ئه‌لعوره‌یبی و به ئاماده‌بوونی داواکاری گشتی و پارێزه‌رانی مافی که‌سی و شاهێد حاڵه‌کانی کاره‌ساته‌که‌و[ .،]تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌یسه به‌رِێوه‌ده‌چێت. دوای ئه‌وه‌ی به وردی باسی چۆنیه‌تی هاتنی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]ئه‌و ڕووداوانه‌ی که چاوی پێکه‌وتوون کرد ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی تورکیا 48 وێنه‌ی بڵاونه‌کراوه‌ی تایبه‌ت به کاره‌ساتی کیمیاییبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی پیشانی دادگای باڵای تاوانه‌کان دا. هاورِێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌دا دوو ڕۆژنامه‌وانی دیکه‌و[ .،]پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌وانی سێیه‌م شاهێدی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی به چاوی خۆیان بینیویانه خسته‌رِوو. ئوزتوک له مانگی شوباتی ڕابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد‌و به‌شداری له یادکردنه‌وه‌ی بیست و یه‌ک ساڵه‌ی کاره‌ساته‌که له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید کرد‌و له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد که زیاتر له 100 وێنه‌ی فۆتۆگرافی بڵاونه‌کراوه‌ی له باره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه لایه. دوای ته‌واوبونی کاره‌کانی دوێنێی، دادگا برِیاریدا دانیشتنی دادگا بۆ ڕۆژی 26 ی نیسانی داهاتوو دوا بخات. تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌کی دۆسیه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه که دوێنێ له قه‌فه‌زی تۆمه‌تباریدا ئاماده‌بوون بریتی بوون له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی کیمیایی، سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری ڕژێمی به‌عس له‌و کاته‌دا، سابر عه‌بدولعه‌زیز حسین دوری، فرحان موتڵه‌گ ساڵح ئه‌لجبوری. هه‌ڵه‌بجه له ڕووی ئیدارییه‌وه قه‌زایه‌و[ .،]سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه‌و[ .،]ده‌که‌وێته دووری 81 کیلۆمه‌تر له باشووری خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی. ئه‌و شاره له 16 / 3 / 1988 له لایه‌ن فرِۆکه جه‌ننگییه‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو ( 1963 - 2003 ) بۆمبا‌باران کرا و له ئاکامدا زیاتر له 5 هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 هه‌زار هاوڵاتی دیکه بریندار بوون. دۆسیه‌ی تاوانی کیمیایبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و[ .،]ده‌ڤه‌ره‌کانی هه‌ورامان و شاره‌زوور له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس( 2003 ) ئاواکراوه‌و[ .،]یه‌که‌م دانیشتنی دادگا تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه له 21 ی کانونی یه‌که‌می 2008 ده‌ستیپێکرد. |
به‌رهه‌م ساڵح و خه‌لیلیزاد میکانیزمی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان تاوتوێکرد [ 9 : 04 ] 2008 / / 02 - به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ زه‌لمای خه‌لیلیزاد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنامه‌ی کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق، تاوتوێکرد. به پێی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتاووه، که دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدا له‌گه‌ڵ زه‌لمای خه‌لیلیزاد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنامه‌ی کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ڕێککه‌وتنامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی عێراق و گه‌لی ئه‌مه‌ریکایان، تاوتوێکرد. هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له میکانیزمی پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک کرا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی ده‌رچوونی عێراق له به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بکات. |
سێ ڕاهێنه‌ری کورد برِوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواری پایسکل‌سواری تراکیان به ده‌ستهێنا [ 10 : 30 ] 2011 / / 22 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر -له وڵاتی ئیمارات خولێکی نێوده‌وڵه‌تی له بواری پایسکل‌سواری تراک به‌رِێوه‌چوو، له عێراق پێنج ڕاهێنه‌ری عێراقی ده‌ستنیشان کران بۆ به‌شداری کردن له‌م خوله سێ ڕاهێنه‌ره‌ی کورد بوون. مو‌سا موحسین ڕاهێنه‌ری تیپی پایسکل‌سواری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: له وڵاتی ئیمارات به‌شداریمان له خولێکی نێوده‌وڵه‌تی کرد له بواری پایسکل‌سواری تراک له‌م خوله پێنج ڕاهێنه‌ر له عێراق به‌شداری کرد، که سێ ڕاهێنه‌ر کورد بوون، ئه‌م خوله له لایه‌ن سێ وانه‌بێژی تایبتمند گوتراوه‌و[ .،]له شاری شارقه به‌رێوه‌چووو ماوه‌ی پێنج ڕۆژی خایاند به شێوازی پراکتیکی و تێوه‌ری ئه‌نجام ده‌درا دوای ته‌واوبوونی خوله‌که تاقیکردنه‌وه بۆ ڕاهێنه‌ره به‌شداربووه‌کان ئه‌نجامدرا، که له‌م تاقیکردنه‌وه سه‌رکه‌وتوو بووین و دوو بروانامه‌مان وه‌رگرت، یه‌که‌میان بروانامه‌ی له یه‌کێتی پایسکل‌سواری ئیمارات و دووه‌میان له په‌یمانگای سه‌رکه‌رته‌یتی بۆ پایسکل‌سواری وه‌رگرت. ڕاهێنه‌ره به‌شداربووه‌کان بریتی بوون له، 1 - مو‌سا موحسین(راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر)، 2 - سه‌میر سدیق (راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی)، 3 - فه‌رمان ڕه‌حمان (راهێنه‌ری یانه‌ی سۆلاڤ)، 4 - زیائه‌ین عه‌باس (راهێنه‌ری یانه‌ی سناعه )، 5 - سه‌عد مه‌سعود (یانه‌ی ئیتفاق). |
دوو گه‌وره تیرۆرست ده‌ستگیرده‌کرێن [ 17 : 18 ] 2011 / / 01 گه‌رمیان 1 تشرینی یه‌که‌م / ئۆکتۆبه‌ر ( ) - له شارۆچکه‌ی باقوبه هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای دیاله دوو داواکراویان ده‌ستگیرکرد که ده‌ستیان له کوشتنی زیاتر له 40 شۆفێر‌و پۆلیسدا هه‌بووه. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فه‌سه‌ری پۆلیسی پارێزگای دیاله عه‌لی حه‌یده‌ر به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له گۆنکره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا دوێنی پۆلیسی پارێزگای دیاله ده‌ستگیرکردنی دوو گه‌وره تیرۆرستی ڕاگه‌یاند به‌ناوه‌کانی "ع, س" ، "ئ، س" که یه‌که‌میان ده‌ستی له کوشتنی 20 شۆفێر هه‌بووه, دووه‌میشیان 20 پۆلیس. حه‌یده‌ری وتیشی؛ ئه‌و دوو تیرۆسته له‌به‌رده‌م داده‌وری لێکۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌کانیاندا ناوه‌و[ .،]زۆربه‌ی ئه‌و کاره تیرۆستیانه‌شی ئه‌نجامیان داوه له سنوری گونده‌کان و ناوه‌ندی شاره‌دێی شاره‌بان و باقوبه دا بووه. ڕوونیشیکرده‌وه؛ ئه‌و کاره توندوتیژیانه‌ی کردوویانه بریتییه له چاندنی بۆمب و ته‌ققه‌کردن و چه‌ندین کاری جۆراوجۆری تیرۆستی دیکه. هاشم حه‌سه‌ن / ص . س |
07 . 03 . 2004 کورده‌کانی کوردستانی ئێران به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له مۆرکردنی ده‌ستووری کاتی بۆ عێراق کردووه - 2004 - 03 - 08 کورده‌کانی کوردستانی ئێران به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له مۆرکردنی ده‌ستووری کاتی بۆ عێراق کردووه. خسره‌و کورد پوور له مهاباده‌وه بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا دوا. وه بۆ گوێ گرتن له تێبینیه‌کانی به‌ڕێز خسره‌و کورد پوور له‌م فایه‌له ده‌نگییه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بده. :// . . / / - 58 - - 2004 - 03 - 08 - 5 - 1 - 89158962 / 942132 . |
ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار قوربانی لێکه‌وته‌وه [ 17 : 36 ] 2008 / / 26 - باهۆز / هه‌ولێر- له‌ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێک له ڕێگای نێوان (موسڵ – هه‌ولێر) له نزیک قه‌زای خه‌بات، چوار که‌س بوونه قوربانی. له ڕێگای نێوان (موسڵ – هه‌ولێر) له نزیک قه‌زای خه‌بات ئۆتۆمبلێکی جۆری (باباهان) وه‌رگه‌رِا و له ئاکامدا چوار که‌س له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌که که خه‌ڵکی پارێزگای (موسڵ)ن گیانیان له ده‌ستدا. هاوکات لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
10 . 03 . 2004 ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دوو کوڕه‌که‌ی سه‌دام حسێن پاش هێرش کردنه سه‌ر عێراق ڕایانکردبووه سوریا و به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حکومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ده‌رکران - 2004 - 03 - 11 |
فۆزنیاتسکی گه‌یشته پێش کۆتایی خولی چارلستۆنی ئه‌مریکی [ 17 : 38 ] 2011 / / 09 – کچه یاریزانی دانیمارکی کارۆلین فۆزنیاتسکی گه‌یشته یاری پێش کۆتایی خولی چارلستۆنی ئه‌مریکی له تێنسی سه‌رزه‌وی که کۆی خه‌ڵاته‌کانی ده‌گاته 720 هه‌زار دۆلار. سه‌رکه‌وتنی فۆزنیاتسکی (یه‌که‌می پۆلینی جیهانی له‌م خوله) دوای بردنه‌وه‌ی له کچه یاریزانی به‌لجیکی یانینا ویکمایر هات به ئه‌نجامی دوو گۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به یه‌ک کۆمه‌ڵه، ( 4 - 6 )، ( 6 - 4 )، 06 - 4 ) له یاری قۆناغی هه‌شت. له پێش کۆتایی، فۆزنیاتسکی ڕووبه‌رِووی یلینا یانکۆڤیچی سربی ده‌بێته‌وه که له کریستینا میچالی برده‌وه، هه‌ر له‌م قۆناغه، بینگ شوایی چینی له‌گه‌ڵ یلینا ڤیسنیای ڕووسی یاری ده‌کات. |
کۆنسێرتی ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان له سنه به‌ڕێوه‌چوو [ 17 : 01 ] 2010 / / 03 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کۆنسێرتی گرووپی موزیکی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان"، به یادی گۆرانیبێژانی کورد و به ڕێبه‌رایه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی له سنه به‌ڕێوه‌چوو. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، کۆنسێرتی گرووپی موزیکی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" به یادی گۆرانیبێژانی ناوداری کورد عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن زیره‌ک و مه‌زهه‌ر خالقی و به ڕێبه‌رایه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی و به ده‌نگی گۆرانیبێژانی کورد مورته‌زا که‌ره‌می، کامیل عه‌بدی، هووشه‌نگ شگێرف، هیوا ڕه‌حمانی و بێهرووز باباخانی له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو. له‌م کۆنسێرته سه‌رنجراکێشه‌دا، هه‌ر وه‌کوو کۆنسێرته‌کانی پێشووی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان"، جوانترین مێلۆدییه‌کانی کوردی گۆرانیبێژانی ناوداری کورد، له‌وانه: عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن زیره‌ک و مه‌زهه‌ری خاڵقی و هه‌روه‌ها جوانترین و ناودارترین واڵس، ئۆپێڕاکان و مێلۆدی موزیکی فیلم پێشکه‌ش کران. له کۆنسێرتی ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه‌دا مێلۆدی و گۆرانییه کوردییه‌کان له لایه‌ن موزیکزانی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی دابه‌شکردنی به هێز و نوێ بۆ ئه‌نجامدار و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له گۆرانییه‌کان شیعری تازه‌ی بۆ داندراوه. ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه ساڵی 2005 به یارمه‌تی هونه‌مه‌رندان خالید موباره‌کی، مورته‌زا که‌ره‌می، ئه‌مین ڕه‌حیمی و ڕووزبه موسلیح له شاری سنه دامه‌زراوه. له درێژه‌دا ڕێبه‌ر و سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م ئه‌رکسترایه به هونه‌رمه‌ندی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی سپێردرا. ئه‌م ئۆرکسترایه یه‌که‌مین کۆنسێرتی فه‌ره‌می خۆی له به‌هاری ساڵی 2007 له ماڵی کورد له سنه به‌ڕێوه‌برد و پاشان پاییزی هه‌مان ساڵ له زانکۆی هونه‌ری تاران و ژانوییه‌ی 2008 له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه پێشکه‌ش کرد. ئه‌م ئورکسترایه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 کۆنسێرتێکی موزیکی خاڵی له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له شاری سنه پێشکه‌ش کرد که ته‌نیا کۆنسێرتی موزیکی ئۆرکستراڵی بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکست و گۆرانیبێژ له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان بوو. دوایین کۆنسێرتی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" له ڕۆژانی 7 تا 10 ی ئۆگۆستی 2009 له ته‌لاری کۆمه‌ڵًگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری فه‌جر له سنه به‌ڕێوه‌چوو. موزیکزانی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی له دیدارێکی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر سه‌باره‌ت به ئامانج له دامه‌زراندنی گرووپی موزیکی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان"، گوتی: "له‌م ئۆرکسترایه‌دا ته‌واوی ئه‌ندامانی گرووپ مه‌به‌ستی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگیان له سه‌ره‌تای کاره‌که‌یاندا دانه‌وه. "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" له هیچ شوێنێکه‌وه پشتیوانی و لایه‌نگری فه‌ره‌می لێناکرێت و له‌ڕاستیدا به مانی واقیعی وشه‌که خۆشه‌ویستی موزیکه‌و[ .،]له‌ڕاستیدا وشه‌ی فیلارمۆنیک به ئۆرکسترایه‌ک ده‌وترێت که له هیچ شوێنێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانی فه‌ره‌می لێنه‌کرێت." گوتیشی: "هه‌ڵبه‌ت ده‌زگای فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری شاری سنه، له بواری به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرته‌کانی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان"دا هاوکاریمان ده‌کات که ئه‌مه جێگای ڕێز و سوپاسه، به‌ڵام ئه‌م ئۆرکسترایه شوێنی تایبه‌تی بۆ پرۆڤه‌کردن نییه‌و[ .،]ته‌نانه‌ت به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که دوو جار هه‌وڵمان بۆداوه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریی ئێرانه‌وه به شێوه‌ی فه‌ره‌می تۆمار نه‌کراوه!". ئه‌حمه‌دی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا ناوی ئه‌م گرووپه "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنه" بوو، که دوای ئه‌ندامبوونی چه‌ندین ژه‌نیار که ژماره‌یان به‌رچاوه، ناوه‌که‌ی بۆ "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" گۆڕدرا، ئه‌م ژه‌نیارانه له شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان و هه‌روه‌ها له پارێزگای کرماشانه‌وه به گرووپه‌که زیاد کران و دوای لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن شۆڕای ئۆرکستراکه‌وه ناوی گرووپه‌که کرا به "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان". گوتیشی: "ئه‌م ئۆرکسترایه له درێژه‌پێدان به هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی خۆی که یه‌کێک له‌وان پێشکه‌ش کردنی موزیکی ئۆرکستراڵه به ناوه‌رۆکی موزیکی کوردییه‌وه، دوو کۆنسێرتی پێشووی خۆی له شاری سنه به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک له داهاتوودا له‌م بواره‌دا هه‌نگاو هه‌ڵناهێنێت و ده‌یه‌وێت که به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ژانره‌کانی دیکه‌ی موزیکیش بگات و ئه‌م جۆره موزیکه‌ش پێشکه‌ش به خه‌ڵکی کوردستان بکات." ڕێبه‌ری لاوی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" له لایه‌ن لێژنه‌یه‌که‌وه ئیداره ده‌کرێت و ئه‌ندامانی ئه‌م لێژنه‌یه له ئه‌ندامانی ئۆرکسترا و به شێوه‌ی ده‌نگدان ده‌ستنیشان کراون. خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌م ئۆرکسترایه خه‌ڵکییه به تایبه‌ت خه‌ڵکی تێگه‌یشتووی کوردستان و ئه‌و که‌سانه‌ی که به زمانی کوردی دێنه ئاخاوتن." هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م ئۆرکسترایه جگه له‌وه‌ی که پشت به فه‌رهه‌نگی خۆماڵی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌به‌ستێت، تێده‌کۆشێت که له لایه‌نگری بێی جێی خۆبپارێزێت و هه‌ر شتێک که له فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه باشه بۆلای خۆی ڕایبکێشێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌م ئۆرکسترایه پێکنایه!" مێهدی ئه‌حمه‌دی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌م ئۆرکسترایه هه‌وڵده‌دات ئاستی موزیکی هونه‌ری به‌رێته سه‌رێی و دروشمه‌که‌شی نه هونه‌ر بۆ هونه‌ره! و نه هونه‌ر بۆ خه‌ڵکه! به‌ڵکوو "هونه‌ر بۆ هه‌موانه" و له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه !" موزیکزانی لاوی کورد مێهدی ئه‌حمه‌دی له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کانی داهاتووی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" گوتی: به‌رنامه‌کانی داهاتووی ئه‌م ئۆرکسترایه بریتین له: 1 ـ دانانی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کۆنسێرته‌کان بۆ ناوه‌رۆکی نوێوه که زۆربه‌ی ژانره‌کان له خۆبگرێت، له‌وانه: پاپی ئۆرکستراڵ، موزیکی کارتۆنی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می کلاسیکی ئه‌ورووپی و به‌رهه‌می نوێی به ئاوازدانه‌ری موزیکزانانی کورد و ئێرانی. 2 ـ تۆمارکردنی ناوی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" به شێوه‌ی فه‌ره‌می. 3 ـ پێشکه‌ش کردنی کۆنسێرت له کرماشان، تێکه‌ڵاوێک له گۆرانی و پارچه موزیک و سه‌مفۆنییه‌کانی کۆنسێرتی ساڵی 2009 و ئه‌م کۆنسێرته‌ی ساڵی 2010 . 4 ـ گه‌شه‌پێدان و زیاترکردنی ئامێره‌کان و گرتنی ئه‌ندامی نوێی له ڕێگای تاقیکردنه‌وه له‌و ژه‌نیارانه‌ی که ئامێری ئۆرکسترا ده‌ژه‌نن. 5 ـ گرتنی ئه‌ندام بۆ گرووپی کۆڕاڵ، له ڕێگای کردنه‌وه‌ی وانه‌ی فێرکاری به سه‌رپه‌ره‌ستی مێهدی ئه‌حمه‌دی. 6 ـ دیزاینی ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمی تایبه‌ت به "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان". 7 ـ دامه‌زراندنی ئۆرکسترای منداڵان له لایه‌ن خالید موباره‌کی و ئه‌مین ڕه‌حیمی بۆ ئاماده‌کردنی نه‌وه‌ی داهاتوو که بتوانن له‌م ئۆرکسترادا چالاکی بکه‌ن. له‌م کۆنسێرته‌دا "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" کۆمه‌ڵێک پارچه موزیک و گۆرانی کوردی و پارچه موزیک بیانیان پێشکه‌ش کرد، که بریتین له: ـ ئۆڤێرتووری "ڤیلیام تێل"، ئاوازدانه‌ر: ڕۆسینی، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "پاپیۆن"، ئاوازدانه‌ر: "گۆڵد ئێسمیس"، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "لیستی شیندلێر"، ئاوازدانه‌ر: جان ویلیامز، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ سینه‌ما پارادیزیۆر، ئاوازدانه‌ر: مۆریکۆنه، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ پدر خوانده، ئاوازدانه‌ر: "نینۆرۆتا"، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "چیرۆکی عه‌شق"، ئاوازدانه‌ر: "فرانسیس لای"، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "ئاریا"، ئاوازدانه‌ر: "کالد ئارا"، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "شه‌ده‌لاره‌که‌م"، گۆرانیبێژ: کامیل عه‌بدی، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "هه‌ی به‌ناز"، گۆرانیبێژ: کامیل عه‌بدی، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "کاروان"، گۆرانیبێژ: هووشه‌نگ شگێرف، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "بێقه‌رار"، گۆرانیبێژ: هووشه‌نگ شگێرف، دابه‌شکردنی موزیک: خالید موباره‌کی. ـ "وه‌ره قوربان"، گۆرانیبێژ: هیوا ڕه‌حمانی، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "خه‌یاڵ"، گۆرانیبێژ: بێهرووز باباخانی، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "ئه‌ی خانه‌میری"، دابه‌شکردنی موزیک: مێهدی ئه‌حمه‌دی. ـ "ئاخ له‌یل و داخ له‌یل"، دابه‌شکردنی موزیک: خالید موباره‌کی. ئه‌ندامانی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" بریتین له: ڕێبه‌ری ئۆرکسترا: مێهدی ئه‌حمه‌دی ڤیۆڵۆنی یه‌که‌م: میلاد نامدار، خالید موباره‌کی، بێهرووز ئاشناگه‌ر، ئازاد ئه‌حمه‌دی، فاتمه موراد گۆرانی، که‌نعان مووسه‌وی، ئامینه فه‌تاحی، سه‌یوان شێرمحه‌ممه‌دی و مورته‌زا مێهرنووش ڤیۆڵۆنی دووه‌م: هیوا حوسێن په‌ناهی، فه‌ره‌ح محه‌ممه‌د نیژاد، گوڵناز خزدووزی، باسیت به‌هرامی، ڕۆژیار ئیسفه‌ندیار، سارا ڕه‌شیدی، نه‌وید شنوا، پارسا ئه‌سکه‌نده‌ری، ئه‌میر ساعیدی و به‌شیر فه‌تاحی ڤیۆڵا: پوویا نیک مه‌نێش، هیوا ڕه‌حمانی و مورته‌زا که‌ره‌می ڤیۆڵۆن سێل: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی و فه‌رهاد خاره‌زمی فلووت: سه‌یوان مه‌جیدی و حامید بانه‌یی کلارینێت: ئه‌مین ڕه‌حیمی، هێمن سه‌لیمی و میعاد عه‌زیمی فاگۆت: بێهزاد هیمه‌تیار هۆڕن: فه‌خره‌دین موئمینه ئامێره زه‌ربییه‌کان: فوئاد مه‌حموودی پێرکاشێن: ئومید له‌تیفی گۆرانیبێژه‌کان: مورته‌زا که‌ره‌می، کامیل عه‌بدی، هووشه‌نگ شگێرف، هیوا ڕه‌حمانی و بێهرووز باباخانی. |
میسر په‌یکه‌رێکی شارستانییه کۆنه‌کان بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه [ 12 : 22 ] 2009 / / 09 - "میسر" په‌یکه‌رێکی سه‌رده‌می شارستانییه کۆنه‌کان که له ساڵی 2005 ه‌وه دزراوه، بۆ "عێراق" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاویکرده‌وه، پێشتر هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌دا لای هاوڵاتییه‌کی "میسر"ی له‌به‌نده‌ری "نوبیع"ی وشکانی له ساڵی 2005 گرتووه، کاتێک له "ئوردن"ه‌وه به‌ره‌و "میسر" هاتووه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای شوێنه‌وار له "میسر" له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ڕایگه‌یاندووه؛ ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای شوێنه‌وار "زاهی حه‌واس" په‌یکه‌رێکی سه‌رده‌می شارستانییه کۆنه‌کانی "عێراق" ڕاده‌ستی باڵیۆزی "عێراق" له "قاهیره" ده‌کات. به‌پێی هه‌مان به‌یاننامه، لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی شوێنه‌وار به به‌ڵگه‌ی زانستی سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و په‌یکه‌ره که له ماده‌ی برونزی پێک‌هاتووه‌و[ .،]وێنه‌ی ئافره‌تێکی له‌سه‌ر کێشراوه، په‌یکه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی شوێنه‌واری وڵاتی "عێراق"ه. |
26 . 11 . 2006 ژنان له پـۆسته باڵاکانی دنیای سـیاسه‌تدا له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کۆنـگرسی ئه‌مریکی له 7 ی مانگی یانزه‌دا دیموکراته‌کان زۆرینه‌ی کورسـیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌سـتهێنا. ئێسـتا پـێشـبینی ده‌کرێت نانسی پـڵوسی، نوێنه‌ری ویلایه‌تی کالیفۆرنیا بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سـتنیشـان بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێته‌دی ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌مین ژن له ئه‌مریکا بـبێـتـه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. هه‌رچه‌نده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاری گرنگی سـیاسی پـیاوان ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له ماوه‌ی که‌متر له سـاڵـێـک ژنان سه‌رکه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌کو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی شیلی و ئه‌ڵمانیا و لیبریا. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا سـتێفنی هوو ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه‌و[ .،]هه‌ردوو هاوکارمان فه‌خریه دۆسکی و موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرته‌که‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 8 خوله‌که. :// . . / / - 58 - 2006 - 11 - 27 - 2 - 89181642 / 945664 . |
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارسه‌د دانیشتووی که‌مپی ئه‌شره‌ف بۆ که‌مپی لیبێرتی بگوازرێنه‌وه [ 10 : 41 ] 2012 / / 17 هه‌ولێر 17 شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- سه‌رۆکی ڕێکخراوی "موجاهیدینی خه‌لقی ئێران" ڕازی بووه 400 له ئه‌ندامانی دانیشتووی که‌مپی "ئه‌شره‌ف" له دیاله بۆ که‌مپی "حوڕییه"(لیبرتی)، نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا بگوازرێنه‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕێکخراوی موجاهیدنی خه‌لق که دانه‌یه‌کی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر که‌وتووه، هاتووه: "گروپه‌کانی دیکه دوای ئه‌وه‌ی لانیکه‌می گه‌ره‌نتییه‌کان دابین کرا و به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس له‌ناو کامپه‌که ده‌ربچێت ده‌چن بۆ ئه‌م کامپه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکرێت له توندوتیژی و کوشتاری دووباره‌ی دانیشتووان(ئه‌شره‌ف)." به‌پێی به‌یاننامه‌که، "مریه‌م ڕه‌جه‌وی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی موجاهیدنی خه‌لق ڕۆژی 14 ی فێبرایه‌ر(شوبات) داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، هیلاری کلینتۆن کردبوو دوایین بڕیاری خۆی بدات ده‌رباره‌ی مکانیزمی گواستنه‌وه‌ی یه‌که‌م گروپی دانیشتووانی ئه‌شره‌ف بۆ کامپی لیبێرتی." به‌یاننامه‌که ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی دڵنیایی له کلینتۆن وه‌رگرتووه، ڕازی بووه 400 که‌س له دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بگوازرێنه‌وه. هه‌ر چه‌ند که قبووڵ نه‌کراوه هه‌موو ئوتۆمبێل و داراییه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ کامپی لیبێرتی." "ڤیکتۆریا نولاند" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای کردبوو یه‌که‌م گروپی دانیشوانی ئه‌شره‌ف ئه‌مڕۆ بگوازرێنه‌وه. نۆلاند دڵنیایی دا که ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام چاودێریی که‌مپی لیبرتی ده‌کات. "بان کی مۆن" سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر گوتیبووی، کاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق له که‌مپی ئه‌شره‌ف هاتووه. بان کی مۆن هه‌روه‌ها داوای کردبوو حکومه‌تی عێراق ئاسایشی ئه‌ندامانی ئه‌شره‌ف بپارێزێت و له هه‌مان کاتدا داوای له ئه‌ندامانی موجاهیدین کردبوو پابه‌ندی یاساکانی عێراق بن و داوای له هه‌ردوولا کردبوو له هه‌ر توند و تیژییه‌ک خۆ بپارێزن. "مارتین کوبله‌ر" نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له وتارێکدا باسی له‌وه کردبوو که داوا له دانیشتووانی ئه‌شره‌ف کراوه خۆبه‌خشانه بۆ شوێنێکی کاتیی نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا بگوازرێنه‌وه‌و[ .،]له‌م شوێنه کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێک جگه له عێراق خۆش بکرێت. کوبله‌ر گوتبووی، زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌شره‌ف پێشتر داوای په‌نابه‌ریان کردبوو و چه‌ند که‌سێکیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێران. کوبله‌ر گوتی: به‌ڵێن له حکومه‌تی عێراق وه‌رگیراوه که به‌زۆر هیچ ئه‌ندامێکی موجاهیدنی خه‌لق ڕاده‌ستی ئێران نه‌کاته‌وه‌و[ .،]ئاسایشیان بپارێزرێت. که‌مپی ئه‌شره‌ف له پارێزگای دیاله‌یه. . |
ڕای به‌شداربووانی فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی له باره‌ی خولی دووه‌مییه‌وه [ 16 : 16 ] 2009 / / 27 - ڕێکه‌وت سه‌لام/ سلێمانی- ڕای به‌شداربوونی فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی، سه‌باره‌ت به خولی دووه‌می ئه‌و فیستیڤاڵه. چه‌ند به‌شداربوویه‌کی فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی، ڕای خۆیان له‌رێگه‌ی ئاژانسی په‌یامنێره‌وه بۆ خولی دووه‌می ئه‌و فیستیڤاڵه خسته‌رِوو. مۆنتێر ئه‌حمه‌د مه‌حمود سه‌باره‌ت به جیاوازی ئه‌مساڵ ساڵ ڕابردوو هه‌روه‌ها زۆری گله‌ی بینه‌ر سه‌باره‌ت به فیلم گووتی "ئه‌گه‌ر فیستیڤاڵی کان بێت یان فیستیڤاڵی قاهیره بێت یا سلێمانی بێت، یا هه‌ر فیستیڤاڵێکی ئه‌م دنیایه بێت، بوونی هه‌بێت ئه‌وه خۆی له خۆیدا جیاوازییه، له چی؟ له‌وه‌ی ده‌توانێت شتی باشتر‌و فیلی باشتر به‌رهه‌م بێنیت". گووتیشی "سه‌باره‌ت به‌ئاستی فیستیڤاڵ قسه بکه‌ین، بێگومان هه‌موو فیستیڤاڵێک باشی و که‌مووکوریشی هه‌یه ،به بیری من ئه‌م فیستیڤاڵه باشییه‌کانی زیاتره له که‌مووکوریه‌کانی، باشییه‌کانی ئه‌وه‌یه ده‌توانین چوار فیلمی سینه‌مایی و چواری کورتیش ببینن، جگه له‌وه سه‌دان خه‌ڵک به ئاواته‌وه بیان بینین کۆببینه‌وه‌و قسه بکه‌ین، که‌چی له ناو ئه‌م فیستیڤاڵه ئه‌وانه‌ش ده‌بینین، ده‌رهێنه‌ر هه‌یه هه‌ر کاره‌که‌م بینیووه به‌س خۆیم نه‌بینوه، به‌ڵام لێره تۆ ده‌توانین ئاشنای هه‌موویان بیت ئه‌وش تێکه‌ڵاوی درووست ده‌کات، سه‌باره‌ت به خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن ئه‌م فیلمانه به‌شێکیان خراپه باشه، ئێمه ئه‌و فیلمه خراپانه چۆن ببینن گه‌ر له فیستیڤاڵێکی ئه‌وادا نه‌بێت، تا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره دابنیشین پێیان بڵێین ئه‌و کاره‌ت خراپه بۆ ئه‌وی دواتر کاری باش بکات، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م فیستیڤاڵه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو و جێگای ده‌ست خۆشه بۆ گشت ئاماده‌کارانی ئه‌م فیستیڤاڵه". فیلمساز نه‌وزاد مه‌جید گووتی : من زۆر له‌گه‌ڵ قسه‌ی ئه‌وه‌م که فیلمه‌کانی ئه‌م ساڵ هندێکی هی ئه‌وه نین که نیشانیش بدرێن، به‌ڵام دیار فیلمێکی زۆر هاتووه، لێره پرسیارێک دێته پێشه‌وه، ئایا فیلمه‌کانی دیکه ده‌بێت چۆن بن؟ من له‌م براویه بووم که کورته فیلمه‌کان ئاستی هه‌ندێکیان باش نی‌یه که‌چی فیلمه درێژه‌کانیش ئاستیان هه‌ندێ خراپه‌و[ .،]فیلمه کورته‌کان باشترن، هه‌ندێ فیلم هه‌یه زۆر ئاستیان خراپه، که‌چی نازانیت باسی کامه بابه‌ت بکه‌یت، به‌ڵام لێره ده‌پرسم من هه‌ڵه‌م یان ئه‌وان". خانمه ئه‌کته‌ر ده‌وه‌ن نه‌وزاد گووتی "به بیری من ئه‌م ساڵ باشتره له ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام هه‌ندێ فیلم که خراپ بێت مانایی ئه‌وه ناکات که فیستیڤاڵه‌که خراپه، هه‌ولێکی باشدراوه له زۆربه‌ی فیلمه‌کان که نوێکاری له ڕووی ته‌کنیک و وه‌ک سینه‌مای جیهانی بێت، پێم وایه گه‌ر به‌م شێوازه برۆین و به‌رده‌وام بین له سینه‌مای کوردی، له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا ده‌بینه خاوه‌ن سینه‌مایه‌کی زۆر جوان". فیلمساز پشتیوان نوری که‌ریم گووتی "سه‌ره‌تا ئێمه نابێت باسی خراپه بکه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مان که‌مه، به‌رهه‌م هێنانی فیلمی درێژ یاخوت کورته فیلم نابێت نیشانه‌ی چه‌وتی پێدا بهێنین، چونکه ئه‌وه هه‌وڵدانه بۆ کاری باشتر، بۆ من به جیاواز له‌گه‌ڵ ساڵی پار من جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نابینم، زۆربه‌ی زۆری فیلمه‌کانیش به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی ڕِۆشنبیری نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ده‌رهێنه‌ری باشی تێدابوو، له هه‌مان کاتدا ده‌رهێنه‌ری باشی زۆر هه‌یه، ده‌بوایه کاری باشتریان بکردبایه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م، چونکه ئه‌وه هه‌وڵدانێکی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده‌یکی نزیکدا کارێکی باش ئه‌نجام بدرێت و سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست بێنین". فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ فیلمی کوردی، له 20 دیسێمبه‌ر له شاری سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد، تا 28 دیسێمبه‌ر به نمایش کردنی چه‌ندین فیلم له به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی کورد و بیانی له‌وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا، به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی ده‌بێت. |
ئه‌مڕۆش خۆپێشاندانه‌که‌ی سلێمانی به‌ژماره‌یه‌ک قوربانی کۆتایی پێهات [ 19 : 28 ] 2011 / / 20 – نه‌به‌ز محه‌ممه‌د / سلێمانی – که‌مێک به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری سلێمانی دوای چه‌ند سه‌عاتێک به‌رده‌وامی توندوتیژیی و که‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک قوربانی، خۆپێشانده‌ران کۆتای‌یان پێهێنا و چوونه‌وه ماڵه‌کانیان. خۆپێشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که بێ مۆڵه‌ت بوو و هیچ داخوازییه‌کی دیارکراویان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له‌رۆژانی ڕابردوو توندوتیژی به‌خۆوه گرتبوو، به‌پێی دوایین ئاماری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و شاره 31 بریندار هه‌بوون که 11 که‌سیان پۆلیس بوون، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌ندروستی نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژه‌ی به‌کوژرانی خۆپێشانده‌رێک داوه. هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌کی زۆر له‌ناو دانیشتووانی شاری سلێمانی بڵاوبۆته‌وه‌و[ .،]هاوڵاتیانێکی زۆریش به‌و هۆیه‌وه له‌کار بوون و به‌تایبه‌تیش دوکانداره‌کان له‌به‌ر نیگه‌رانی ڕه‌وشه‌که نا‌وێرن دوکانه‌کانیان بکه‌نه‌وه. |
29 . 07 . 2012 ڕامنی و نه‌تانیاهو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتێـکی توندتر له به‌رامبه‌ر ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا هاوڕان له لایه‌ن مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێـکی کورت‌دا بۆ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌که‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل کۆبووه‌وه. ڕامنی له باره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت تێڕوانینی به‌ڕێز نه‌تانیاهو بزانێت سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌شێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئێران له به‌رنامه ناوکیـیه سه‌رشێتانه‌که‌ی. ڕامنی له میانه‌ی لێـدوانه‌که‌نیدا گوتی " ئێمه زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به په‌ره‌پـێدانی ئێران بۆ توانا ناوکیـیه‌کانی و جێگه‌ی قبوڵ نیـیه ئه‌و وڵاته بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی، چونکه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ناوچه‌که‌و[ .،]هه‌موو جیهان به گشتی." لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل هاوڕایی خۆی له‌گه‌ڵ مت ڕامنی ڕاگه‌یاند و گوتی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووی جیهان بـبێته‌وه، ئه‌وه‌یه ئێران چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت. |
تیم بێرتۆن و جۆنی دێپ له پرۆژه‌یه‌کدا پێکه‌وه کار ده‌که‌ن [ 18 : 47 ] 2010 / / 21 – دوای سه‌رکه‌وتنی فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی "ئالیس له وڵاتی سه‌رسۆرهێنه‌ر" له ده‌رهێنانی "تیم بێرتۆن" و له ڕۆڵگێرانی "جۆنی دێپ"، ئه‌و دوو سینه‌ماکاره بۆ جارێکی دیکه له پرۆژه‌یه‌کی سینه‌مایی پێکه‌وه کار ده‌که‌ن. به گوێره‌ی هه‌واڵی "واریتی"، "تیم بێرتۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی به‌نیازه له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ( 2011 ) کاری ده‌رهێنان بۆ پرۆژه‌ی سینه‌مایی "سێبه‌ره‌کانی ڕه‌ش" به به‌شداری "جۆنی دێپ" ئه‌نجام بدات. ئه‌و فیلمه له سه‌ر بنه‌مای زه‌نجیره‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدار به ده‌یه‌ی ( 1960 ) به هه‌مان ناو له چوارچێوه‌یه‌کی ترسناک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. "جۆنی دێپ" له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی خوێنمێژێک به ناوی "بارنا باس کۆلینز" ده‌گێرێت که هه‌وڵ بۆ کوشتنی مرۆڤه‌کان ده‌دات. |
پیاوێک به‌تۆمه‌تی بریندار کردنی دوو برا ده‌ستگیرکرا [ 18 : 24 ] 2008 / / 28 – باهۆز / هه‌ولێر – له قه‌زای "دووبز"، هێزه‌کانی پۆلیس که‌سێکیان به تۆمه‌نی بریندار کردنی دوو برا ده‌ستگیرکرد. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی قه‌زای دووبز له لێدوانێکی تایبه‌تدا به"ئاژانسی په‌یامنێر" ی ڕاگه‌یاند:" هێزه‌کانی پۆلیس که‌سێکیان به ناوی"تاهیر عه‌بدوڵا " 29 ساڵه" به تۆمه‌تی بریندارکردنی دوو برا له سه‌رکێشه‌یه‌کی خێزانی ده‌ستگیرکرد که یه‌کێک له برینداره‌کان به ناوی"خه‌لیل" به‌هۆی پێکانی به دوو گوله په‌ککه‌وته بووه. جێی ئاماژه‌یه له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌که دانی به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که‌ی ناوه، هه‌ربۆیه به برِیاری دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه تۆمه‌تباره‌که ده‌ستگیرکراوه. |
هه‌ولێر و برایه‌تی کۆنترۆڵی ڕۆژی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتی پایسکل‌سواری کوردستانیان کرد [ 20 : 30 ] 2012 / / 06 هه‌ولێر 6 ته‌مموز/ یۆلیۆ ( )- له چوارچێوه‌ی ڕکابه‌رییه‌کانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی پایسکل‌سواری کوردستان، که ڕکابه‌رییه‌کان له شاری دهۆک به‌رێوه ده‌چێت، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و برایه‌تی توانیان له‌سه‌ر ئاستی پێشکه‌وتووان و لاوان، کۆنترۆڵی ڕۆژی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتیه‌که بکه‌ن. ئه‌نجامه‌که به‌مشێوه‌یه بوو. تیپ دژی کات 50 کم بۆ پێشکه‌وتووان 1 -هه‌ولێر 2 -کۆیه 3 - سۆلاڤ تیپ دژی کات 40 کم بۆ لاوان 1 -برایه‌تی 2 - ئامێدی 3 -هه‌ولێر وا بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ڕکابه‌رییه‌کانی ڕۆژی دووه‌م و کۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌رێوه‌بچێت و ڕکابه‌رییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ کوران و له‌سه‌ر ئاستی کچان به‌رێوه ده‌چێت. ڕێبین ڕه‌مزی |
له که‌لار له ماوه‌ی مانگێکدا به‌هۆی 15 حاڵه‌تی ئاگر و ڕووداوی تر 4 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه [ 13 : 44 ] 2011 / / 09 - سیروان حه‌سه‌ن – گه‌رمیان - به‌پێی ئامارێکی بنکه‌ی به‌رگری شارستانی که‌لار له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا 15 حاڵه‌تی ئاگر که‌وتنه‌وه‌و[ .،]ڕوودای جۆراو جۆر تۆمار کراوه که به‌هۆیانه‌وه 4 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه. به‌پێی ئامارێک که له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بنکه‌ی به‌رگری شارستانی که‌لار هاتووه, له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا به‌هۆی ڕووداوی جۆراوجۆر 4 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه‌و[ .،]زیاتر له 100 ملیۆن دیناریش زیانی ڕووداوه‌کان بووه. له‌مباره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی به‌رگری شارستانی که‌لار "نعمه‌ت عه‌لی جمعه" به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ له ماوه‌ی یه‌ک مانگ ڕابروودا بنکه‌که‌یان له سنوری شاری که‌لار 15 حاڵه‌تی ئاگر و ڕووداوی جۆراو جۆری تۆمار کردووه, که به‌هۆیانه‌وه چوار هاولاَتی گیانیان له ده‌ستداوه که له نێویاندا کچێکی ته‌مه‌ن و 13 ساڵ و ئافره‌تێک هه‌یه. هه‌روه‌ها وتی: زیانه مادییه‌کانی ئه‌و ڕووداوانه به 109 ملیۆن دینار مه‌زه‌نده کراوه, له باره‌ی جۆری ڕووداوه‌کانیشه‌وه ناوبراو ڕایگه‌یاند, ڕووداوه‌کان بریتی بوون له: ئاگر که‌وتنه‌وه له ماڵان و ده‌واجن و پێکدادان و سوتانی ئۆتۆمبیل و له گه‌ل دارمانی خانوویه‌ک له‌شاره‌که. |
مۆناکۆ سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌تی سانتیاگۆ [ 17 : 51 ] 2010 / / 05 – (خوان مۆناکۆ) یاریزانی ئه‌رِژه‌نتنی سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانیه‌تی (سانتیاگۆ) بۆ تنێسی سه‌ر زه‌وی کورِان که له شیلی به‌رێوه‌ده‌چێت. یاریزانی ئه‌رِژه‌نتینی (خوان مۆناکۆ) دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئه‌رِژه‌نتینی (خوان ئه‌گناسیۆشیلا) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، ( 6 - 3 ، 7 - 5 ). هه‌روه‌ها یاریزانی به‌رازیلی (بیلۆچیتۆماز) سێیه‌م ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی شیلی (بۆلکابدیڤێل) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌به‌رامبه‌ر یه‌ک کۆمه‌ڵه ( 6 - 4 ، 7 - 5 ) ، ( 7 - 5 ). یاریزانی شیلی (فرناندۆ گۆنزالێز) یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی ئیسپانی (رۆبن ڕامیرێز هیدالچۆ) به ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، ( 6 - 4 ، 6 - 3 ). |
دیمستۆرا: نزیکه‌ی چوار سه‌د چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له بنکه‌کانی ده‌نگدان بڵاوده‌کرێنه‌وه [ 19 : 35 ] 2009 / / 29 - ستیڤان دیمستۆرا نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان، نزیکه‌ی 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له بنکه‌کانی ده‌نگدان بڵاوده‌کرێنه‌وه. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" ستیڤان دیمستۆرا گوتی: پێویسته ئاماژه‌به‌وه بکه‌ین که چاودێره عێراقیه‌کان ڕۆڵی باشیان ده‌بێت له چاودێریکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌یوه‌سته به ئاینده‌ی عێڕاق، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات زیاتر بایه‌خ به تۆمارکردنی سه‌رپێچیه‌کان بده‌ن. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌رکی چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش بریتیه له چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌نیا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆی هه‌یه سه‌پێچیه‌کان ڕابگه‌یه‌نێت که له میانی هه‌ڵبژاردندا ڕوویانداوه. دیمستۆرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری حکومه‌تی عێراقی کردوه له پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن. |
پشیله‌یه‌ک بۆته دایکی جۆجه‌ڵه‌یه‌ک [ 11 : 15 ] 2008 / / 22 – له "میدل تۆن سافولک"ی ئه‌نگلته‌را، پشیله‌یه‌ک بۆته دایکی جوجه‌ڵه‌یه‌ک. به پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی "ئیسنا"، جوجه‌ڵه‌ی مریشکێک که به یارمه‌تی خاوه‌نه‌که‌ی له ده‌ستی ڕێوییه‌ک ڕزگاری ببوو ، له‌گه‌ڵ پشیله‌ی خاوه‌نه‌که‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. له‌م باره‌یه‌وه "جین ئۆتۆڤیچ" گوتی:" دوای ئه‌وه‌ی مریشکه‌که‌ی و جوجه‌ڵه‌کانی له لایه‌ن ڕێوییه‌که‌وه له‌ناو چوون و ته‌نیا جوجه‌ڵه‌یه‌کی بۆ مایه‌وه، بۆ ڕزگارکردنی، جۆجه‌ڵه‌که‌ی هاورده‌وه بۆ ماڵ و به شێوه‌یه‌کی باوڕ پێنه‌کراو پشیله‌که‌یان جوجه‌ڵه‌که‌ی گرته‌خۆی و وه‌کو دایکێک چاودێری ده‌کات. |
پردێ... ته‌رمی مێردمنداڵێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه [ 17 : 44 ] 2009 / / 25 – باهۆز / هه‌ولیَر - ته‌رمی میَردمنداڵیَک له نیَو ئاوێکی شارۆچکه‌ی پردیَ دۆزرایه‌وه. به‌پیَی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، دویَنیَ پاش ئاگادارکردنه‌وه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که پۆلیس له لیَواری ئاوی پردیَ ته‌رمی میَردمنداڵیَکی نه‌ناسراوی دۆزیه‌وه. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌که ناسنامه‌ی پێ نه‌بووه ناوی نه‌زاندراوه، به‌لاَم پیَشبینی ده‌کریَت ته‌مه‌نی له‌نێوان ( 10 تا 12 سالاَن) بیَت، ڕه‌نگه ڕۆژیَک تا دوو ڕۆژ خنکابێت. هه‌ر چه‌نده تاوه‌کو ئێستا هۆکاری خنکاندنی نه‌زانراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین ته‌رمه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه‌و لیَکۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
بێهرووز غه‌ریب پوور ئۆپێڕای بووکه‌ڵه‌ی ڕۆسته‌م و سۆهراب له که‌نه‌دا نمایش ده‌کات [ 16 : 01 ] 2007 / / 30 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ ده‌رهێنه‌ری ناوداری شانۆی کوردستان و ئێران "بێهروز غه‌ریب پوور" شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بووکه‌ڵه‌ی "رۆسته‌م و سۆهراب" له شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی که‌نه‌دا نمایش ده‌کات. به پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئۆپێڕای بووکه‌ڵه‌ی "رۆسته‌م و سۆهراب" له ده‌رهێنانی شانۆکاری کورد "بێهروز غه‌ریب پوور" و به ئاوازدانه‌ری ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی ئۆرکسترای ئه‌رمه‌نیستان "لۆریس چه‌کنه‌واریان" له شاری تۆرێنتۆ له وڵاتی که‌نه‌دا، پێشکه‌ش ده‌کرێت. شیاوی باسکردنه ئۆپێڕای بووکه‌ڵه‌ی "رۆسته‌م و سۆهراب" سه‌ره‌تا له ساڵی 2005 بۆ ماوه‌ی ساڵێک له ته‌لاری فیرده‌وسی له شاری تاران نمایشکرا و له لایه‌ن بینه‌رانی هونه‌ری شانۆی بووکه‌ڵ پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا، ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جار بوو که له وڵاتی ئێران ئۆپێڕای بووکه‌ڵه به‌م شێوه‌یه پێشکه‌ش بکرێت. شانۆگه‌ری ئۆپێڕای بووکه‌ڵه‌ی "رۆسته‌م و سۆهراب" له درێژه‌ی نمایش کردنی خۆیدا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 له شاری دۆبه‌ی وڵاتی ئیمارات نمایش کرا که ته‌واوی داهاتی بلیتی نمایش‌کردنی ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ پشت گیری له منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ستی وڵاتی لۆبنان بوو. هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆپێڕایه له ڕۆژی 29 ی مای 2007 ( 8 ی جۆزه‌ردانی 1386 ) له ڕێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووکه‌ڵه‌ی پراگ له وڵاتی چێک و هه‌روه‌ها له ڕۆژی 8 ی جوونی 2007 ( 18 ی جۆزه‌ردانی 1386 ) له ڕێوره‌سمی کۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه گرینگه‌ی شانۆی بووکه‌ڵه‌دا نمایشکرا که له لایه‌ن بینه‌رانی بیانییه‌وه پێشوازییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری لێ‌کرا. |
ئه‌و عێراقیانه‌ی ده‌چن بۆ سوریا زیاترن له‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق [ 18 : 44 ] 2008 / / 06 - له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێوده‌وله‌تی کۆچکردن، که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، تیایدا هاتووه، ئه‌گه‌رچی کرده‌وه‌ی توندوتیژی له عێراق که‌مبۆته‌وه، که‌چی ئه‌وهاوڵاتیه عێراقیانه‌ی وڵات جێ‌دێڵن وده‌چن بۆ سوریا زیاترن له‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له (فه‌رمانگه‌ی کۆچکردن) له سوریا وه‌رگیراوه، له مانگی کانوونی دووه‌م ڕۆژانه نزیکه‌ی 1200 هاوڵاتی عێراقی هاتونه‌ته سوریا که‌چی ڕۆژانه 700 که‌س ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. ڕاپۆرته‌که جه‌ختی له‌وه کرده‌وه، که هۆکاری گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له سوریا و نه‌بوونی پاره‌و[ .،]چاکبوونی ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق. |
09 . 03 . 2011 هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێن له شه‌ڕه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه له لایه‌ن پـێده‌چێت هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی لیبیا کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که وه‌ده‌سـته‌وه‌بگرن که شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوان چه‌نده‌ها ڕۆژه په‌ره‌ی سه‌ندووه. سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان که شه‌ڕ ده‌که‌ن له پـێناوی له‌کارخسـتنی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف له خۆرهه‌ڵات هه‌ڵهاتن، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو. شایه‌تحاڵه‌کان گوتوویانه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان شاره‌که‌یان به‌جێ هێشت له‌و کاته‌ی که‌وتنه به‌ر بۆردومانکردنی تۆپـخانه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت. هه‌روه‌ها گوتووشیانه که نه‌خۆشخانه‌ی ناوخۆ و باڵه‌خانه‌کانی تر زیانی زۆریان پـێـگه‌یشـتووه. |
Subsets and Splits
No community queries yet
The top public SQL queries from the community will appear here once available.